hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"ڕێگا"

بەبێ من پێ داناگری
ئەم ڕێگایە پڕ لە ڕازە
بەتەنیایی قەد نایبڕی
دەستم ئەگری و
لە شەقامێکی نوێ ئەمبەی
سەرشێتانە لەگەڵتا دێم
ھەر چۆنێک بێ
خۆ بەبێ تۆ
ئا ئەم دڵە پڕ لە ڕازە لە سینەدا
ھەڵناگیردرێ

ئەمبەی... ئەمبەی،
بەبێ ئەوەی خۆت بزانی،
خۆم بزانم
لە یەکتردا ئەتوێینەوە
وەک بەفر و خۆر
وەک خاک و ئاو

کێ ئەزانێ؟
یەک بەیانی؟... دوو بەیانی؟
ڕەنگە سێ بەیانی دیکە نەبا
وەکوو کانی
لە شوێنێکی تازەتردا ھەڵبەینەوە

ڕازی مەل و باڵەکانی
دار و شنە
سەرما و جیایی
عەشق و گەرما
لە شەقامە نامۆکانی شارەکەمان
وەکوو چرا
بۆ ڕێبوارانی دوای خۆمان
ھەڵکەینەوە

کێ ئەزانێ...


"ژیلا حسێنی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کاش دلی
کەچنین برهم میزند
رقص آرامش مرا،
خود دل داشت،
تا ز دست دلتنگیهای دلش،
میدیدم  از زندگی
چه حاصل داشت!

پەروین‌نازری

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

#گەڕانەوە

ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە.

ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێ کانیاوی خنکاوەوە.

ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دارو درەختی بڕراوەوە.

بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساغم بدەنێ‌و
دەمت کانیاوی عەشق‌و
باڵات درەختێکی هەڵچوو!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

که‌ خۆری به‌یانیان لێم ئه‌دا
هه‌ست ئه‌که‌م،خونچه‌م و تازه‌م و
ئه‌مه‌وێ پێبکه‌نم!
که‌ خۆری نیوه‌ڕوان لێم ئه‌دا
هه‌ست ئه‌که‌م دره‌ختم و گه‌رمامه‌و
ئه‌مه‌وێ گه‌ڵاکان له‌به‌رم داکه‌نم
که‌ زه‌رده‌ی ئێواره‌یش لێم ئه‌دا
هه‌ست ئه‌که‌م شه‌پۆلی ماندووم و
به‌ره‌و بن دائه‌چم!

       "شێرکۆ بێکه‌س"


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"هانی"
نام و نیشانم کوردستان.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بیرەوەریەکانی هێرکوول

لە ناوچەی ئایڵەند لە باشووری وڵاتی یونان، هەتا چاو هەتەری دەکرد لەوڕگەی پڕپیت و سروشتی سەرسەوزی لێوە دیار بوو. هەر لە لاپاڵی زەنوێر، هەتا ئامێزی دەشتایی بژوێن، فەرشێکی سەوز ڕاخرابوو. دوو ڕووباری ڕوون و بەخوڕ، بەملاو بەولای شاردا دەهاتنە خوار. بە هۆی ئەو سرووشتە دەوڵەمەندەوە زۆرێک لە خەڵک ڕوویان کردبووە ئاژەڵداری. لە ڕاگرتنی مریشک و قەل و قاز و مراوی، هەتا بەرغەل و ران و گاران و ڕەوەی ئەسپان. زۆڕ بەرهەمی جۆراو جۆریان هەوبوو، لە گۆشت و هێلکە و شیر و ماست و لۆرک و سیراج و کەرە و ڕۆن و... هەتا پێستە و چەرم و خوری . زۆرێک لە خەڵک بۆ ئیش و کار ڕوویان کردبووە ئەو مەڵبەندە، شوان و گاوان، جەڵەبچی و قەساب، دەڵاڵ و خەساس، برینگچی و خوری شۆر، ناڵبەند و کورتان دوور و...هەرکامە بە بارێکا سەرقاڵ بوون.

بەڵام هیدی هێدی گرفتێکیان لێ پەیدا بوو. کەس بەرانبەر بە ژێنگەو شار خۆی بە بەرپرس نەدەبینی. ڕێگاو بان و کوچەو کۆڵان پڕ بوو لە ڕیقنەو جیقنە، پشکەڵ و گەڕمە، لاس و شیاکە، سەخوڕ و ڕیخۆڵە ، تووک و پەڕ و.... وای لێهاتبوو ڕێبواری ناشی لە سەر شەقام دەبوو بە بەزمی مانگای سەر سەهۆڵ. خۆیان بە چەکمەو پۆتین دەگەڕان.
چەن لاوێکی دڵسۆز وەخۆ کەوتن. گەڕەک بە گەڕەک و کۆڵان بەکۆڵان خەڵکیان وریا دەکردەوە کە ژێرخانی ئابووریمان و بژیوی ژیانمان پەیوەستە بە ژینگەوە. کەچی ئێمە وەهامان پیس کردووە، شارمان کردووە بە زبڵدان. مێش و مێشولە ولاتی هەڵگرتووە. لەبەر نەخۆشی داهاتمان دەبێتە خەرجی دەرمان. ماست و پەنیرمان جێی قیز و بێزە. منداڵان ڕێی هاتووچوی قوتابخانەیان لێگیراوە. دایرەکان ڕۆژ نە ڕۆژان دادەخرێن...بەڵام بەرۆکی هەر لایێکیان دەگرت وڵامێکی سەیریان دەبیست. تاقمێک دەیانگوت: دنیا کەی بە ئێمە چاک دەبێ، ئەم چوار رۆژی ژینەش لە خۆمان تاڵ کەین کەچی؟دەستەیێک دەیانگوت: ئێمە دەرک و بانی خۆمان خاوێنە وکارمان بە کەسی ترنیە. یەکێک دەیپرسی، ئەرێ ئەم قسانە زەرەری بۆ پەز نیە؟ئەویتر دەیگوت هەرکات باقی خەڵک بۆ خاوێن کردنی شار هاتن، جا منیش دێم. دەستەیێکی زل و حۆلیش دەیانگوت: وڵات تا به کەڵکی ژیان هات، تێدا دەژین و بە کەڵکیش نەهات خۆمان بە وڵاتێکی تردا دەکەین. وەلحاسڵ دەنگی هاودەنگی لە مردووی سەرقەبرانەوە هات، بەڵام لە خەڵکی شار نە. دڵسۆزان مابوونەوە ئاخۆ کێ ئەم کەرە لەم قوڕە دەرێنێ؟ بەو مەرجەی کلکی نەپسێنێ!

هێرکوول لە تەواوی یونان ناوبانگی پاڵەوانیەتی دەرکردبوو. دڵسۆزانی بێ هیوا لە خەڵک، هانایان بردە بر قاپی هێرکوول. پاڵەوانیان هێنا بۆ شار. هێرکوول پاش چەند جار گەڕان و خوار و ژوور کردن، بەو ئەنجامە گەیشت کە دەبێ لە چەن شوێنێ، لە لای سەرووی شار وردە وردە ئاوی ئەو دوو ڕووبارە، بەردەنە کۆڵان و شەقام تا پیسایی ڕاماڵێت و شار ڕزگاری بێت.

رۆژی هەوەڵ تاقمێک هاتن و کردیان بە هەرا: جا باشە مەگەر ئێمەش بەشەر نین؟ تەنیا ژن و منداڵی خۆتان نانیان دەوێ؟ ئێمە گوناحمان کردووە دەچین لە دوور وڵاتان چەکمەو پۆتینتان بۆ دێنین؟ وا دیارە ئێوە دژ بە پێشکەوتن و سنعات و پیشە سازین.

ڕۆژی دووهم جەماعەتی دکتۆر و دەواسازان هاتن و وتیان: ئێمە چەن ساڵە  بە شێوازی زانستیانە لەسەر ئەو دەردانە کە ئاکامی پیسایی نێو شارن، کارمان کردووە، زۆر دەرمانی کاریگەرمان دەست خستووە. حەیفە دەسکەوتێکی وا پسپۆڕانە لە بواری عیلم و زانین بدرێ بە ئاوا. وا دیارە ئیوە دژ بە زانست و عیلمن.
ڕۆژی سێهم دەستەی نووشتەنووس هاتن و وتیان: لە خودای بە زیاد بێ، ئێمە بیرمان لای کەشک و دۆ نیە، لە ئاسمانان سەیر دەکەین. بەڵام گۆڕی پیرۆزی چەن پیاو چاکان کە ساڵەهایە جێی هاناو هاواری خەڵکن، لەو ژێرەن. ئەگەر ئاو بچێتە نێو گۆڕی پاکیان، بەرقی غەزەب دادەبارێ، مەڕ و ماڵاتی ماڵە هەژاران پاک قڕ دەبێ. وا دیارە ئێوە دژ بە ئایین و باوەڕی ئیمادارانن.
ڕۆژی چوارم چینێک هاتن و وتیان:  ئاسەواری مێژویی هەر نەتەویێک بەڵگەی ڕەسەنایەتی ئەو گەلەیە. ئەگەرچی ئێستا لە بەر  پیسایی لە چاوان ونن،بەڵام چۆن دەبێ ئاو دزە بکاتە ئەو ئاسەوارە لەو ژێرەوە، ئاخر ئێمە مەبەستمان لەو هەموو کۆڕ و کۆبوونە، تەنیا پاراستنی کەلتوور وئاوەدانی نیشتمانە. وا دیارە ئێوە دژ بە کەلتوور و فەرهەنگی نەتەوەکەمانن. رۆژی پێنجم و ڕۆژانی تر..

هێرکوول وتی: هەتا با لەم کونەوە بێت، دیارە هەر ڕۆژێک دەستەیەک ڕیسەکەمان لێ دەکەن بە خوری. تازە ئەمانە ژیر و ناودارەکانن. شارێک لەشساغەکەی بە کۆڵی کەرە شەل بگەڕێ ئاخۆ ئەبێ نەخۆشەکەی چۆن بێ؟ من ڕێگای خاوێن کردنی وڵات دەزانم. بەڵام ئەوەی کە بە من خاوێن ناکرێ، بیری پیسی ئەوانەیە کە پیان وایە بۆ ئاوەدانی ماڵیان ئەبێ ولات کاول بکەن. ڕێگە چارە ئەوەیە ئێوە خەڵک فێرکەن ڕوانگەیان بۆ نیشتمان کەلتووری بێت نەک ئابووری.
تێبینی: بەشێک لە شانۆی هێرکوول و گەوڕەکانی ئۆجیاس. نوسراوەی فردریش دۆرێنمات. وەرگێڕاوی محمدعلی جمالزادە

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰٦/۰۷

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کچانی جوان و بەهێزی کوردستان


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەمێکی مەست و بیمارم دەمێ بێ هۆش و هۆشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من مەگەر ئەو چاوە کاڵانە


"وەفایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دوور لە خەڵکی دەست لە ئەستۆی یەک دەکەین ئەمن و خەیاڵ
کەس ئیتر بەو ڕازە نازانێ کە لەو من چیم دەوێ

"هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەتا ڕۆژی قیامەت دێت و نایێ
لە دووریی نامە شەرحی ماجەرایێ

لە ئاه و ناڵەیی پەروانە خەوفێ
کە تۆ بگرێ خودا ئەی شەم بە بایێ

دەمت دەرمان، تەبیب تۆ، من بریندار
دەسا بۆ حاڵی من تەدبیر و ڕایێ

لەسەر گەنجی ڕوخت ڕەشماری زولفت
لەبۆم هاتن بە دەو هەر یەک لە لایێ

برینداری هەوای جیلوەت شەهیدە
ئەمان ساقی بە مەرگی من سەمایێ

هەموو دەم ڕوو لە میحرابی برۆتم
ئیلاهی کەی ئیجابەت کەی دوعایێ؟

بە یادی تاقی میحرابی برۆی تۆ
وەفایی چوو لە گۆشەی خانەقایێ

"وەفایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

خلە و بلە
مانگە شەوێکی هاوینە، لە فێنکێی داوە، گەلاوێژ ئەنگوتووە، بۆنی گوڵە ئەتڵەسی و وەنەوشەو عەتریشا و شەمدانی و یاسە زەرد و سپییە عەتراوێکەی قەدی دیوار کە دەستەملانی قایمە مێوەکەی بووە و بە دڵفراوانی چەپکە گوڵەکانی هاویشتووەتە سەر لقووپۆپی و ئەویش فەرمووی ترێی کشمیشی لێدەکا و بە تامەزرۆیی تکەی ئاوەنگی لێ دتکێنێتەوە؛ مەستی و سەرخۆشی باربووی دڵە بێخەوشەکان دەکات. جگە لەو دیمەنە دڵڕفێنەی دانیشتنی شەوانی هاوین لە حەوشە، کۆزیلکەی خوشکان و فڕقووهۆڕیان، بۆنی تۆوی برژاو و ڕاخستنی توێکڵی هاروێ لەسەر دەوری مەلامین و ئاڵقە ئاڵقە چنینی هاروێکان و ڕفان ڕفانی توێکڵە شووتی دەستی لە حەوشە پێ بەرنەدەدان.
تەلەفیزیۆن لەبەر پەنجەرە بەرەو حەوش، سریالی «روزهای زندگی» بڵاو دەکاتەوە؛بەردەوام لەسەر ئاڵووگۆڕی شەبەکەی یەک و دوو من و نەشمیلی خوشکم
مشتوومڕ مانە.
هەبوو نەبوو ئەو دوو شەبەکەیە بوو. هەمیشە (بە وتەی وان) بە هۆی سەرشێتیم من براوە بووم. منیان پێ نەزان و گەلحۆ بوو، وەک پوورەی هەنگ لێمیان دەڕوانی کە باش وایە نەم هارووژێنن.
هەريشتە پڵاوێکی چەور و چڵیک لە سایە سەری جووتە زاوای ماڵێ قەبڕغەی گرتبووین و مڕ ببوین، باتمانێکیشمان تۆو لەسەر ترووکاند بوو.
خوشکان بەرەو ماڵ بوونەوە.
-ئەگە ئەو جڕشێتەش ڕۆیشتبا، کەسێکی بۆ کەر بوبوایە، بۆ ئەوانی تریش خودا گەورە بوو!
پێی وا بوو بە چپە لە گوێ دایکمی چرپاندووە!

لە قاقای پێکەنینم دا؛ کاتێک پێڵاوەکانیم جووت دەکرد، دەک دەرکت بە قوڕنەگیرێ! مواخیزتان بم ڕێک دوو هێندی پێڵاوەکانی باوکم بوو! جا پیاو وا نەبێ چێ، عەیب نەبێ دەڵێن لاقی زل جۆرە سامانێکە!
بە دەم پێکەنینەوە وەخەبەر هاتم.
هەريشتە پڵاو تاوی دابووم، پەرژینێکی بە گوڵ بێ، هەستام بچمە ئاودەستان، لینگم بەسەر ئەو عالەمەی دا هڵێناوە، هەموو سەر و قوون نووستبوون، پێم لە لاقی خوشکە چکۆلەکەم نا، زیقەی لێهەستا؛ لە نێو درگا شەقم لە پەرداخی ئاوەکەی دادم دا، عادەتی بوو شەوانە لە ژوور سەری خۆی دادەنا، شڵپ بە سەر و چاوی دا ڕژا، زراوی چوو!
قیژاندی: حەک داوەشێی، زڵ کوێر، خوودارت کردم! هەرچۆنێک بوو خۆم گەیاندە ئاودەستێ، لە سەر پێشایی خەونەکەم بۆ خۆم دەگێڕاوە، هەتا بەیانی ئەگە هەستام، لەبیرم نەچتەوە بۆ ئەو هەتیوەی ئامۆزام بگێرمەوە، یەک ساڵی ڕەبەقە هامووشۆی ماڵێ دەکا، وانەم پێدەڵێ، ناچێ دەمێشکمەوە، تەفرەم دەدا، بە ئازا و کەرەمێ بۆم نایەتە ڕەدایە، مل نادا بنێرێتە سەرم، ئەویش ئەمن بە کەر دەزانێ، بە حەقی پیغەمبەری بە بژاردە بژاردوومە، بەنم گرێداوە، ئەگە چوار جار بیست و دە جاری ماچ کردووم، چەندی دەست دەباغەڵان وەر هێناوم و مەمکۆڵانی گووشیوم، هەر لە حیسێب نایا! هەوەڵ چەل هەڕەتی بلۆقیم بوو، لە عەزرەتان ڕانی خۆم هەڵدەگڵۆفی! بەڵام ئێستا بە تەواوی دەستەمۆی کردووم!
لەو خەوەی دا ئەو هەتیوەی ماڵە کەرخۆران هاتبوو داواکاریم، خلەقۆڕی دەڵێم، دەتکووت سوڕاحی زێڕێ ، ئەوە شان و باهۆی بوو، باوکم لە حاند وی دەتگووت فڕوجە! خۆ دایکم بێبەڵا بێ، هیندی نقورچک لێگرتبووم، نەیهێشت تێر بە دڵی خۆم لێی بڕوانم.
دەیکوت: چەتیو بو دەڵێی قەتت پیاو نەدیوە! گەلێکم شایی بە خۆم بوو خوازبێنیم بۆ هاتبوو!
ئای چەند بە تاسەی گۆوەندێکم؛
لەحەوشەی خۆمان ڕەشبەڵەک بگێرێت و خرمەی بەرموور بێ و من بە تارای سوورەوە شان بە شانی زاوا زێڕینە لەسەر کورسیلەیەک دانیشم و خوشکە چکۆلەکەم بە باوەشێنە حەسیرەکەی کە دایکم بە تۆڕ و پوڵەکە و زەنگیانە نەخشاندوویە باوەشێنم کا و سییەکانم پڕ کەم لە بۆنی چەپکە گوڵێکی چێرەیی کە بە بۆنی عەتری گوڵی بۆنخۆش کراوە؛ چایێەکی دووڕەنگ بۆ زاوا بێنن و تێکەڵی دا و تا قومی ئاخر بیخواتەوە و تاڵی ژیان لە بیر کات و ئینجا کوڕێکی خنجیلانە بخەنە کۆشی من و بە دایکێ کوڕان بم.
ئاخ لە چنگانت «بلە» هەر نەهاتی!
بەتوون!!
خودا دەلیلی داماوانە، پەکی کەس ناخا.
بە شێخی سیڕاجەدین دایکم لە منی زیاتر پێخۆش بوو، وەسەر خۆی نەدەهێنا! شەش خوشک و تاقە برایەکین، هەر بە تەمای کوڕێ چووبونە بن لێفەی و خات مەنیجی مامان کوتبووی کچێکی جوانتان بووە! هەتا لە سایەی خودا و هیمەت و بەرەکەتی شێخان، فیشەکی ئاخر پێکاندی و کوڕێکیان بوو.
ئێستا دووانمان مێردی کردووە و چوارمان لە ماڵێدا ماوین.
لە خۆشیان چاویشم پێدەکەنی، جا سبەینێ کچانی گەڕەک چاوی دوو سەریان پێم هەڵنایا، دەست دەکەن بە قسەی قۆڕ ! دەڵێن «دنیا قوونی نەمێنێ! شیرنە شێتیش مێردی کرد! ئەگەچی ئەو دۆیە هەر قابیل بەو دۆدانەیە! » جا با هەر وا بڵێن. وەڵا ئەمن چ مەنزورم نییە، خلە تۆزێک دەموو چاوی خوروێکاوییە و چاوی خێلە، دەی جا چییە، هێندێکیش شیرین شەلە.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ماملێ و هەزاران بیرەوەری خۆش

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کێژێکی کوردم، بەداوی گەردوون گیرۆدە ماوم

"مامۆستا ماملێ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئه‌م جوانیه‌ت،
له هه‌زار دوژمن دڕ‌نده‌تره!

"بەختیار عەلی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"هانی موجتەهێدی"
تەنیایی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گوڵەکەم...
"مامۆستا محەمەدی ماملێ"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من به خورپه‌ی دڵ دەزانم هەستی
پێی جانانە دێ...
خۆشەویستی کاری خۆی کرد شەم
لەدووی پەروانە دێ...


"هێدی"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان
"مامۆستا حەسەن زیرەک"

کەو و کەوباڕێ دەخوێنی لە ئیزگەی ڕادوێی تاران . .

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هه‌موو لە پەنامەوە ڕۆیشتن جگە لە تۆ ...
کە لە ناخمەوە تێپەریت ...



"جوبران‌ خه‌لیل‌ جوبران"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سالِ کتاب
سالِ زن
سالِ کودک ،

اینجا در سال کتاب
قلم را کشتنـد...

اینجا در سال زن
کودکان را کشتند...

اینجا در سال کودک
مادران را کشتند...

در اینجا
امسال نیز
همچون پارسال و پیرارسال
سال تنها و تنها یک اسم دارد؛

سالِ زندان و اعدام ....


"شیرکو بیکس"
ترجمە؛ ماردین

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

وەڵا دەنا بە کوێرایی چاویان دەڵێی فیلە تەنە! چ پێم ناحەز نییە، ماڵتە ئەگە پێدەکەنێ بێشکی ئەو خودایەی دەڵێی میووڕونت لە قالبی دەدەن، ئەو ددانە شاشانەی لێ ببوون بە نەخش! بۆخۆشت دەزانی بۆ پیاوان کەچەڵی عەیب نییە، دەڵێن کەچەلان بە بەختن، ژنی جوانیان وەگیر دەکەوێ. بە خەڵکی چی، ئەمن پێی قایلم.
هیندم پێ جوان بوو ئەگە بەو دەستە کڕێژاویانەی بەدەستەسڕەکەی لووتی پاک دەکردەوە، و لە پاشان بەچاوی دادێنا، جا لووتیش چ لووت ئەهـ، خێرێ خودای بووو،؛ دەڵین ئەوەش نیشانەیەکی باشە!
ئەشهەدەم بیللا ئەگە هاتە سەر چۆکان چاوم بە بەری پێی کەوت، تۆزێک بەری پێی قەڵەشیبوو، ئەوەندە عەیبەی هەبوو، دەنا عەیب دە چاویی من دا بێ دەویدا نەبوو! ئەویش چ نییە، بە مێووڕۆنی لە حەمامێ بۆی چەور دەکەم و بە بەردەپێی وەری دەگەڕیمێ، وەکی بەری دەستم ساف و لووسی دەکەم.
پەکوو! پڕم و هۆڕی ئەو کچانە ناهێڵن لە قسەیەک حاڵی بم، شوانە چکۆلیش خۆ هەر ناسرەوێ! دەمێک هێرش دەکاتە سەر غوڕابی، تاوێک بەلەچەکی قەیسی و هەڵووی هەڵداوێ و دەمێ لەناوەڕاست ئەو عالەمە تەقڵە لێدەدا. بە دزییوە مشتەکۆڵەیەکم گەیاندێ؛ خۆ لە ترس باوکم کەس زاتی نییە دەستی وەبەر بێنێ، بەو ڕۆژگارە بە قەڵاندۆش دەیگێڕێ یا دەنا بارەخوێ دەگەڵ دەکا، بۆخۆی دەبێتە کەر و شوانەش لەسەر پشتی سوار دەبێ و نەقیزەی دە قوونی دەکوتێ. بە دار و دیوار هەڵدەڕووچکێ و لە سەر هەمووان حوکمەت دەکا!
باوکم ڕۆی کردۆتە خلە و بەڵگەیەکی وەک گرێبەست بە خلە واژۆ دەکا تا بەختەوەری من مسۆگەر بکا؛ لە دڵ خۆم دا کوتم بە خودا قاچێکیان هەیە و یەکیش قەرز دەکەن و تێی دەتەقێنن، کەچی باوکی خلە بە ئیشاڕەی چاو تێیگەیاند هیچ نەڵێ! و ئەویش چەند هێڵی لێکدراو لە چەشنی قڕژاڵ و قربۆق لەو حاستەی باوکم بۆی دیاری کردبوو ڕەسم دەکا!
هەڵبەت ئەو کەڵە پیاوە، کەم تا زۆر قسەیەکی نەکرد، تەنانەت بە بزەیەکی تەوساوی لە باوکمی ڕوانی و لە سەر جێی خۆی دانیشتەوە. تۆ بڵێی گفت و لفتی چەند شیرن بێ!
باوکم كوتی: مافی تۆم هەستاند و مافی ئەویش بە گۆڕی بابی! وەک کەر بەستوومەتەوە کە سبەی ڕۆژ بە خۆت و توتکەسەگێکەوە لەولای ڕا نەیەوە سەر زگم! بەڵام من لە چەمکی ئەو گرێبەستە تێنەگەیشتم.

ئەستۆ و گردەڕانم شکێ، هێندە چوبووم دە بەحری خەونی خلەیەوە، لەبیرم چوبوو ئاوێک بە ئاودەستێ داکەم، سەبەینێ ئەگە هەستام، پەرژینێکی قایم بێ، دەتكوت سەگ تۆپیوە لەو ماڵەی! کەڕڕەی بەیانی دایکم کردێ قیژ و هەرا، کوتی : حەک خۆرکەو لێدا، کەری گاڕانێتان لێهەڵێ! ئەوە کاری کێهاتانە؟! بەندەنوو هەلاهەلا بێ! نەودەتوانی مەسینێک ئاو بەو مبالەی دا کەن!؟ لە بن لیفەکەی خۆم مەڵاس دا، هەستم لە خۆم بڕی! خێرا خێرا خەونەکەم دووپات دەکردەوە لە بیرم نەچتەوە بۆ بلەی بگێڕمەوە، بڵێم: هەتیو، ئەوەندە قۆنە قۆن مەکە، بنێرە سەرم، هەربینا خەونەکەم وەدی هات! بەڵام بە غەوسی سانی ئەو قوندەرە گێرەی لە هەولێر دەگەڕێ و هەموو قسەکانی بە قەد گوونی خلە قۆڕ، قۆڕن!!

پەروین دانیش پەژووهـ
١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەڵا دەنا بە کوێرایی چاویان دەڵێی فیلە تەنە! چ پێم ناحەز نییە، ماڵتە ئەگە پێدەکەنێ بێشکی ئەو خودایەی دەڵێی میووڕونت لە قالبی دەدەن، ئەو ددانە شاشانەی لێ ببوون بە نەخش! بۆخۆشت دەزانی بۆ پیاوان کەچەڵی عەیب نییە، دەڵێن کەچەلان بە بەختن، ژنی جوانیان وەگیر دەکەوێ. بە خەڵکی چی، ئەمن پێی قایلم.
هیندم پێ جوان بوو ئەگە بەو  دەستە کڕێژاویانەی بەدەستەسڕەکەی لووتی پاک دەکردەوە، و لە پاشان بەچاوی دادێنا، جا لووتیش چ لووت ئەەەە، خێرێ خودای بووو،؛ دەڵین ئەوەش نیشانەیەکی باشە!
ئەشهەدەم بیللا ئەگە هاتە سەر چۆکان چاوم بە بەری پێی کەوت، تۆزێک بەری پێی قەڵەشیبوو، ئەوەندە عەیبەی هەبوو، دەنا عەیب دە چاویی من دا بێ دەویدا نەبوو! ئەویش چ نییە، بە مێووڕۆنی لە حەمامێ بۆی چەور دەکەم و بە بەردەپێی وەری دەگەڕیمێ، وەکی بەری دەستم ساف و لووسی دەکەم.
پەکوو! پڕم و هۆڕی ئەو کچانە ناهێڵن لە قسەیەک حاڵی بم، شوانە چکۆلیش خۆ هەر ناسرەوێ! دەمێک هێرش دەکاتە سەر غوڕابی، تاوێک بەلەچەکی قەیسی و هەڵووی هەڵداوێ و دەمێ لەناوەڕاست ئەو عالەمە تەقڵە لێدەدا. بە دزییوە مشتەکۆڵەیەکم گەیاندێ؛ خۆ لە ترس باوکم کەس زاتی نییە دەستی وەبەر بێنێ، بەو ڕۆژگارە بە قەڵاندۆش دەیگێڕێ یا دەنا بارەخوێ دەگەڵ دەکا، بۆخۆی دەبێتە کەر و شوانەش لەسەر پشتی سوار دەبێ و نەقیزەی دە قونی دەکوتێ. بە دار و دیوار هەڵدەڕووچکێ و لە سەر هەمووان حوکمەت دەکا!
باوکم ڕووی کردۆتە خلە و بەڵگەیەکی وەک گرێبەست بە خلە واژۆ دەکا تا بەختەوەری من مسۆگەر بکا؛ لە دڵ خۆم دا کوتم بە خودا قاچێکیان هەیە و یەکیش قەرز دەکەن و تێی دەتەقێنن، کەچی باوکی خلە بە ئیشاڕەی چاو تێیگەیاند هیچ نەڵێ! و ئەویش چەند هێڵی لێکدراو لە چەشنی قڕژاڵ و قربۆق لەو حاستەی باوکم بۆی دیاری کردبوو ڕەسم دەکا!
هەڵبەت ئەو کەڵە پیاوە، کەم تا زۆر قسەیەکی نەکرد، تەنانەت بە بزەیەکی تەوساوی لە باوکمی ڕوانی و لە سەر جێی خۆی دانیشتەوە. تۆ بڵێی گفت و لفتی چەند شیرن بێ!
باوکم کوتی: مافی تۆم هەستاند و مافی ئەویش بە گۆڕی بابی! وەک کەر بەستوومەتەوە کە سبەی ڕۆژ بە خۆت و توتکەسەگێکەوە لەولای ڕا نەیەوە سەر زگم! بەڵام من لە چەمکی ئەو گرێبەستە تێنەگەیشتم.

ئەستۆ و گردەڕانم شکێ، هێندە چوبووم دە بەحری خەونی خلەیەوە، لەبیرم چوبوو ئاوێک بە ئاودەستێ داکەم، سەبەینێ ئەگە هەستام، پەرژینێکی قایم بێ، دەتگووت سەگ تۆپیوە لەو ماڵەی! کەڕڕەی بەیانی دایکم کردێ قیژ و هەرا کوتی : حەک خۆرکەو لێدا، کەری گاڕانێتان لێهەڵێ! ئەوە کاری کێهاتانە؟! بەندەنوو هەلاهەلا بێ! نەودەتوانی مەسینێک ئاو  بەو مبالەی دا کەن!؟ لە بن لیفەکەی خۆم مەڵاس دا، هەستم لە خۆم بڕی! خێرا خێرا خەونەکەم دووپات دەکردەوە لە بیرم نەچتەوە بۆ بلەی بگێڕمەوە، بڵێم: هەتیو، ئەوەندە قۆنە قۆن مەکە، بنێرە سەرم، هەربینا خەونەکەم وەدی هات! بەڵام بە غەوسی سانی ئەو قوندەرە گێرەی لە هەولێر دەگەڕێ و هەموو قسەکانی بە قەد گوونی خلە قۆڕ، قۆڕن!!

[نووسەر:
  پەروین دانیش پەژووە]

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

mojtaba_mirzadeh

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал