hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری ھەرەس ھێنانی لاویمە
تروسکەی تیا بەدی ناکەم، سەرنجم چەندە لێ داوە
لە تاپۆی نامرادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە
ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە
دڵێکی پڕ لە ئاھەنگ بوو، کە ئێستا پاکی ڕووخاوە
بەڵێ ئەوسا دڵێکم بوو، کە سەرچاوەی ژیانم بوو
دڵێ: مەڵبەندی ئاوات و تەوژم و تینی گیانم بوو
دڵێ گوڵزاری دڵداری و بەھەشتی خۆشەویستی بوو
وەکوو بتخانە مەیدانی بتی جوانی پەرستی بوو
لەگەڵ ھاوار و گریانی ھەژارانا لە شینا بوو
لەگەڵ ناڵەی کەساسانا لە خورپە و ڕاچەنینا بوو
لەژێر سایەی ئەوینێکا، ھەموو سیحرێکی پۆشی بوو
لە کونجێکی خەراباتا، خەریکی بادەنۆشی بوو
دڵێ بوو دار و دیواری ھەموو مەستی نیگارێ بوو
ھەموو سوچێکی دەسکردی، بەڵێنی تاقە یارێ بوو
دڵێ، خونچەی تەمای وابوو، لە خۆشی ئەو دەمی وا کا
کە تیشکی ئەو لە لێوی دا، گوڵاوپڕژێنی دنیا کا
دڵێ، ئامادە بوو، تاری، ھەزار ئاوازی لێ ھەستێ
بە مەرجێ گوڵبەدەم جارێ بەمەستی لێی بدا، دەستێ
تەلاری دڵ، کە دیواری وەھا مەستی ئەوینی بوو
لە باوەش گرتنی باڵای، ھەموو ئاواتی ژینی بوو
گوڵ و گوڵزاری دڵ وا بوو خەیاڵی ڕۆژ و ھی شەویان
«کە وا پرشنگی دوو چاوت، بڕێژێ چاوی بێ خەویان»
وەنەوشە و نێرگز و شەوبۆ، ھەموو سەرخۆشی تاسەی بوون
لەتەک سروەی بەیانیدا تەماداری ھەناسەی بوون
ھەموو پێکێکی مەینۆشی، بەیادی ئەو، کە پڕ مەی بوو
لە مەیخانەی دڵا کەیلی بزەی ئەو جووتە لێوەی بوو
ھەموو پاڕانەوەی وابوو، بە شێوان و سبەینانێ
کە ڕۆژێ لێوی پڕ تاسەی لەسەر دوو لێوی ئەو دانێ
کەچی ئەو کۆشکی چەند ساڵەی، دڵم بنچینەکەی دانا
بە تەنیا گەردەلولێکی «نەھاتی»، چوو بە ئاسمانا
ھەموو ئەو نیاز و ئاواتەی لە ناو ناخی دەروونا بوو
لە داخی بێ بەڵێنیی ئەو بە جارێ تەفر و توونا بوو
بەڵێ، کاتێ بە خۆم زانی، بەھاری پڕ ئەوین ڕۆیی
خەو و ئاواتی چەند ساڵە و بەڵێنی پێ گەیین ڕۆیی
گەلێکم پشکنی دنیا لە دووی ئەو جووتە لێوەی ئەو
ھەزار ئەفسووس! نە ئەو ڕۆژەم بەدی کرد و نە شێوەی ئەو
نە پڕشنگی لە خونچەی دا، نە پەنجەی دا لە تاری دڵ
نە بەژنی شۆخ و شەنگی بوو بە میوانی تەلاری دڵ
نە چاوانی گوڵی ڕشت و نە کلچێوکێکی پیا ھێنا
نە پرچی نێرگزی مەست و، وەنەوشەی شینی داھێنا
نە پێکی نایە سەر لێو و نە بیستم ڕازی شیرینی
نە ماڵئاوایی لێ کردم نە ئیتر شێوەییم بینی
بەڵێ ئەو خونچەیەی چەند ھەنگ پەشۆکابوون لەژێر پێیدا
خەوی ڕۆژ و شەوی وا بوو گزنگی چاوی تۆ لێی دا
کە چاوی تۆی نەدی شێوا، لە داخا کوڵمی خوا کردی
گەڵاکانی وەکوو عومری منی بێچارە با بردی
تەلی دڵ، چەندە سەیری کرد، کە پەنجەی تۆی نەدی چاوی
دەروونی بوو بە گۆڕیچەی ھەموو ئاوازی تاساوی
تەلاری دڵ کە ڕۆشن بوو بەوەی تۆ بی بە میوانی
ھەواری چۆڵ و ھۆڵی بوو بە گۆڕی گردی سەیوانی
گوڵی باخی دڵم، چاوی، بەدووی تۆدا ئەوەند گێڕا
ھەتاکوو چاوەکەی خۆشی، لە دەوری چاوی تۆ گێڕا
وەنەوشە و دەستەخوشکانی، لە بێ مەیلیی ھەناسەی تۆ
ھەناسەی دەرنەچوو دەمیان و تاساشن، لە تاسەی تۆ
وە یا ئەو پێکە ڕەنگینەی کە ھەر نەیبیست لە تۆ دەنگێ
لە داخا بادەکەی ڕشت و، سەری خۆی دایە بەر سەنگێ
لە پاشا، گەرد و تۆزقاڵێ، کە وەک کەرتی دڵی من بوو
یەکیی ڕووی کردە سووچێک و لە تاریکیی شەوا ون بوو
بەڵێ، ئێستا ئەوەی جێ ماوە بۆ من، یادگارێکە
بەسەرھاتی دڵی ورد و بەسەرچوونی بەھارێکە

"ئەحمەد هەردی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"خەلیل سەدیقی"
ئامین گیان نازدار گیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تا بە کەی دوور لە چاوی لەیلا بم..
مامۆستا "محەممەدی ماملێ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

يا خودا هەر کەسێ کوردی خۆش نەوێ
وەک پووشی پووشپەڕ بەڕوودا کەوێ
بەداسی مەردی پاڵەی کوردستان
بيدەن له تايه بۆ ساردی زستان



"مامۆستا هەژار"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی تازە جەوان! پیرم و ئوفتادە و کەوتووم
تا ماوە حەیاتم

دەستێ بدەرە دەستی شکستەم، کە بەسەر چووم
قوربانی وەفاتم

تۆ یووسفی نەو حوسنی لەسەر میسری جینانی
من پیرم و فانی

لەم کولبەیی ئەحزانە نە زیندووم و نە مردووم
هەروا بە تەماتم

فەرقێکی نەکرد نەفسی نەفیسم بە عینایەت
وەحشی لە ویلایەت

لەم گۆشەیی وێرانەیە هەر مامەوە وەک بووم
وەیشوومی وڵاتم

ئەی قوببەیی تەیبە کە دەڵێی حوققەیی تیبی!
مەئوایی حەبیبی!

مسکێنم و بۆ خاکی عەترناکە کە هاتووم
بەو بۆنەوە هاتم


"نالی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو کاتەی خۆمان بە ڕۆژئاوا بەراورد دەکەین، خۆمان به پاکتر و باشتر و عاقڵتر دەزانین، گوایه ئەوان مادەپەرست و ئێمه ڕۆحپەرەستین، ئەوان دنیایی و ئێمە ئاسمانین، ئەوان بێڕەوشت و ئێمەش ڕەوشتپارێزین، ئەوان تارەت ناکەن و ئێمەیش 5 فەڕزە تارەت دەگرین، کەچی شارەکانمان بوونەتە زبڵخانە. ئەوان بەرازخۆرن، کەچی ئێمه لە ساڵێکدا بەناوی قوربانییەوە بە تەنها باشووری کوردستان میلیۆنەها مەڕ و بزنی سەر بڕیوه، بێجگە لەو هەزارەها مەڕ و بزنەی کوردان لە حەج و عەمرەدا دەیانکەن بە قوربانی و لە بیابانی عەرەبیدا بەجێیان دەهێڵن.

@kitebxiwen
"کارگەکانی تابووت"
#شێرزاد_حەسەن

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە بێ لێوی لە سەر لێوم بنێ، ڕۆحم لە سەر لێوە
کە لێوی لا بەرێ، ئەڵبەتتە ڕۆحم دەردەچێ پێوە

شەکەرباری، نمەکپاشی، ئەگەر ببوایە من دەموت:
کە غونچەی تازە پشکووتوو دەشوبهێ بەو دەم و لێوە

دەڵێ هەر کەس ببینێ یار و ئەغیاری بە ئەترافا
خودا چین ئەم هەموو دێوە لە دەوری ئەم پەری شێوە!

هەتا ڕۆژە دەبێ بۆ شامی شەو هەوڵێ بدا هەر کەس،
ئەگەر شاهەنشەهە ئەو ڕۆژە ڕۆیی شەو بە بێ شێوە

بەهارێ بوو جوانی، بوو بە سوخرەی پاییزی پیری
بە سەر چوو باغ و باقی ماوەوەی مشتێ چڵ و چێوە

مەگەر شاری عەدەم، جێی وا تیا سەر گەشتە بم قاتە
بیابانە بەشی مەجنوونە، خاسی کۆهکەن کێوە

ئەمینی شێتییە مەحوی لە مەکری نەفسی ئەممارە
مەگەر ڕەحمی خودا دەمبەستی کا ئەم مارە ئەنگێوە!

"مەحوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

#مۆسیقا

🌿💫

لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت

"خالید ڕەشید"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هیچکەس لە ڕۆژگار و دۆخی خۆی ڕازی نییه، بەڵام هەمووکەس له ئەقڵ و هۆشی خۆی ڕازییه..


"ئاناکارنینا"
"لێئۆ تۆلستۆی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژێ وا ڕێکەوت کە ڕێگەم کەوتە ماڵی یارەکەم
دیم وستاوە بەتەنیا نەونەمامی گوڵ بەدەم
پێکەنیم. پێم وت دەمێکە چاوەڕێی ئەم فرسەتەم
ئێستە تەنیای. جارێ وا دەس پێشکەری ماچت نەکەم
تاوێکیش لات ڕابوێرم جا بەرۆکت بەرئەدەم

پێکەنی، فەرمووی ئەزانی گوایە من چیم لێت ئەوێ
گەر هەلێکی وا بە ساڵی جارێ بۆمان هەڵکەوێ
تۆزێ ڕابوێرین بەخۆشی ئاسمان پێی نانەوێ
ماچ و دەسبازی لەگەڵ یار هەرنەبێ پرسی نەوێ
دەستی وا کردە ملم لێوی نزیک لێوم کەوێ

کاتێ زانیم چۆن ئەویش سووتاوە وەک من بەو گڕە
پەردەیی شەرمی دڕیوە ئەو دڵەی هێندە پڕە
جۆششی عەشقم هوجوومی کردە سەر دڵ لەو گوڕە
وا بە سنگی خۆمەوە نا سنگ و ئەو مەمکە خڕە
مەست و بێ هۆش بووین لە بەینمانا نەما چرپە و قڕە
جارێ تا هێزم هەبوو بەو شەوقەوە تێرتێر گوشیم
دوایی سەیرم کرد کە ڕەنگی ڕووی پەڕیوە تێ گەییم
ناڕەوا بوو هێندە ئازاری بدەم زوو پێکەنیم
بۆئەوەی دڵگیر نەبێ لەم ئەزیەتە کاتێ کەدیم
ئەو لەمن زیاتر گوشیومی سەیرە ئەو هێزی بڕیم

پاش ئەوەی ڕامان بوارد بەینێ بەیاری دوو بە دوو
شێوەیەکی بەزمی دڵداری لە ناوا هات و چوو
ئاخی هەڵکێشا لەپڕ فرمێسکی گەرمی کەوتە ڕوو
پێی ووتم دڵداری ژینی بێ سەرەنجامن هەموو
زۆر ئەترسم ئێمە لێک ببڕێین نەگەینە ئارەزوو

ئێستە ئەیبینم کە ئەو عەهدی لەبیر بردۆتەوە
ئەو گڕەی بۆمن لە دڵیا بوو هەمووی نیشتۆتەوە
وەک نە بای دییێ و نە باران گشتی هەر بیر چۆتەوە
خۆی لە من لاداوە بۆ بێگانە ڕووی کردۆتەوە
کاکە مەدهۆش تۆش بناڵێنە بەدەردی خۆتەوە

"مەدهۆش"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


های لە(بەیان)دا ، های لە بەیاندا
های ئەو بەیانەی دیم لە بەیاندا

خاڵێک لە مابەین جووتەی بەیاندا
ئەستێرەی بەیان لە توێی بەیاندا

دوو مار بە حەڵقەی دەوری بەیاندا
تا ڕێی بەی نەبێ دز لە بەیاندا

کێ توانی ئەمە شەرح و بەیاندا
ڕەشە ئێوارە لە دەم بەیاندا

ماری لای بەیان بۆیە نیهان دا
هەر ڪەس دەسبەرێ،ماری لێ هان دا

ئەمەوێ لە خوا مەرگم نیشان دا
سەر لە بەیاندا،سەر لە بەیاندا


"پیرەمێرد "
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانیت باش

ھەستە پەردەکەت لابە با تیشک ماچت کا کەمێ
دڵی خۆم داوە بە ھەتاو، خۆم ناتگەمێ...

بەیانیت باش
بڕۆ بەردەم ئاوێنەکەت ھەستە بڕۆ
چەند بەختەوەرە ئەو شووشەی
کە بووە بە ئاوێنەی تۆ!
پەنجەکانمت بۆ ئەنێرم بۆ خۆت بیانکە بە شانە
پرچی تۆ بۆ ھێندە جوانە!

چاوەکانمت بۆ ئەنێرم لەبری من
پێی بڕوانە
با بزانی دنیا بە تۆوە چەند جوانە!

ئەبێ ئەمشەو تا بەیانی
کوچە بە کوچەی سلێمانی
شەقام شەقام، دیوار دیوار
لە گۆیژە تا دەروازەی شار
با پڕیشبێ لە پاسەوان
ھەمووی ئەکەم بە شیعری جوان
مەگەر بۆیەکەم بڕژێنن
عەترەکەی دڵم بشکێنن
دەنا تا ھەڵئەسی لە خەو
بۆ تۆم پەمەیی کردووە تاریکی شەو

بپرسە لە ھەواری شار
لە پارکی نالی و سەرچنار
یا ئەو پیرەدرەختانەی
کە ناوی تۆم لێ ھەڵکۆڵین بۆ یادگار
شیعرەکانم، ئێستە لەوێ پاسەوانن
شایەتی شێتیی شەوانم ھەر ئەوانن..!

"ڕەنج سەنگاوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

که‌ی ده‌بێ وه‌ک بولبول و گوڵ
دابنیشین پێکه‌وه

ئه‌و به خه‌نده‌ی لێوی ئاڵ و
من به گریه و شینه‌وه

"ناری"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من خەوم دێ‌ و
ئەچمەوە لای ماڵی چۆڵ‌ و
ژووری تەنیای هەناسە سارد؛
تا سبەینێ لەم ئاستەدا
بە یەکتری ئەگەینەوە...!
ئەی هاودەمی تاق و تەنیای
غەریبی من
شەوێکی شاد!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆشتره بۆ من لە ئاوی زیندەگانی یەک قسەت
چاکترە بۆ من لە موڵکی هەر دوو عالەم یەک نیگات.

"زاری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی کچی جوان، ئەی یەزدانی داوێن پاکی
دیلانێ بگێڕە بەسەر چوو دیلی و زەلیلی و خەمناکی
ئەو هەورییەی لەدەوری دارت پێچاوە
لەدەروری دەستت هاڵێنە بەدەم سووڕانی سەماوە.

"سوارە ئیلخانی زادە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەموو ئەملاکی دنیایی
بە یەک بۆسەی سەحەر نابێ

"ویسالی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمە مەعلوومە لای ئەهلی سەلیقە
وەسیلەی بەرزی و نزمی ڕەفیقە

ڕەفیقی پاک، پاکت بار دێنێ
ڕەفیقی پیس، ئەتخاتە مەزیقە

"زاری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

#قسەی نەستەق

-جارێک مەولەوی لە شاری سنە لە کۆڕێکا دائەنیشێ. لێی ئەپرسن ئەڵێن: تۆ هەر ئەڵێی هۆزەکەم خۆشیان ئەوێم، بە گەورەم دائەنێن؛ بە چیا پێشانی ئەدەی کە ڕاست ئەکەی؟
ئەویش ئەڵێ: خۆ ئەگەر هیچ نەگێڕمەوە ئەوە بۆ من بەسە کە هەورامیەک بارێکی ئێجگار گران لە کەرەکەی ئەنێ و ئەیەوێ بە سەر کێوی "ئارێز"دا سەری خا و کەرە مان ئەکا و ناڕوا. پێی ئەڵێ:《هەچە دەی هەچە! بەخوا ئەگەر مەولەویش بیت هەر سەرت ئەخەم》.


ڕشتەی مرواری
"عەلائەدین سەجادی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەهارێ بوو جوانی، بوو بە سوخرەی پاییزی پیری

بە سەر چوو باغ و باقی ماوەوەی مشتێ چڵ و چێوە

"مەحوی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت،
سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ
ئەستێرەکان
چاوی دایکی شەهیدانن،کز دەسووتێن!
کێشوولەکان
لەسەر شیشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن!

ئەگەر هاتوو ونم کردی،
ئەگەر هاتوو...
ئەم جیهانەی پان و بەرین
لەژێر ساپیتەی زنجێکدا
بەیەکەوە ڕانەگرتین
کە گەڕامەوە کوردستان
من تینوێتیم هەر بە ئاوی کانی دەشکێ،
کانی هەموو بنارانت
بە ناو دەکەم!

کارمامزم زۆر خۆش دەوێن،
کارمامزی پێدەشتانت
بە ناو دەکەم!
من تا مردن چیاپەرستم
بڵندترین چیای کوێستانت
بە ناو دەکەم!

"پەشێو"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گۆرانیێکی خۆشی کورمانجی
بە دەنگی "ستران سێڤیک"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەم ئێوارە بیرم کردی
بە دەم ڕێوە ، بۆ خەیال باسم ئەکردی
هەستم پێ کرد
خەیاڵیش خۆشی ئەویستی
سەری ئەهێنایە پێشێ
کاتێ کە ناوی ئەبیستی
وتم لە کوێ ئەوت دیوە؟!
کەچی وتی
لە ئەڵبۆمی ئەو شێعرانەی بۆت نووسیوە!


"ڕەنج سەنگاوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەرە سەر دەر کە وەکو مانگ لە سوێ
گوڵەکەم تاوێ لەگەڵ من بدوێ

وا لەڕێتا سەری سەر گەردانم
چاو بە گریانەوە لێت دەڕوانم

گیان پەپولێکە لە دەورو بەری تۆ
وا گڕی گرتوە لەسایەی سەری تۆ

دڵ بە ئاواتەوە هەر دێتەوە لات
سەری داناوە لە ڕێ‌ی هات و نەهات

وەرە سەیری من و ڕەنگی زەردم
دەردی دووریت و هەناسەی سەردم

لێک دەکەن ڕۆژی من و پرچی ڕەشت
ڕەنگی فرمێسکی من و کوڵمی گەشت

زەردە زۆر کەوت و بەیان زۆر ئەنگوت
بە هەناسەی شنە گوڵ زۆر پشکوت

چاوی من هەرچی دەڕوی تۆ ڕاما
لێوەکەت پێ نەکەنی‌و هەر واما

جوتێ لیمۆ کە لەسەر سینگی تۆن
ویست و دڵخوازی منی تامەزرۆن

چ بڵێم چەندە سروشت ئارەقی ڕشت
تاوەها جوتێ مەمی تۆی داڕشت

تەمەنت گەیوەتە چاردە بە خەیاڵ
تازە زەرد هەڵ دەگەڕێ لیمۆی کاڵ

شەم لەناو پەردەوە کز دەنوێنێ
مەم لە بن ئێخەوە دڵ دەڕفێنێ

جوتێ گۆی زێڕە بەچەند مانگ و ساڵ
خڕی هەڵداوە لەسەر زێوی قاڵ

سینگ و مەم تۆ بڵێ نەک زێڕو زێو
زێڕو زێو کەی بوە وا نیشە بزێو

بەدەم ئەو گۆیەوە دەنکێ یاقوت
بەسەری لالەوە ما ئاگری ڕووت

بە کزەی باوەکە لیمۆ دەوەرێ
مەمی تۆ هەر بە هەناسێک دەلەرێ

ئەی 'مەهاباد' ئەتۆ جێ‌ی شانازی
پێ‌ی گەیاند باوەشی گەرمت قازی

کۆرپەکانی تۆ لە خان و سەردار
بەسەری بەرزەوە چونە سەردار

نیە ژین نرخی لە پێناوی تۆ
سەر بچێ‌و بەرزەوە بێ ناوی تۆ

بەرزە جێت تۆ سەری کوردستانی
لانی کار مامزی، جێ‌ی شێرانی

دیمەنت چەشنێ دەبزوێنێ ئەوین
گاڵتە بۆ کیژو کوڕی تۆن مەم و زین

کوڕو کاڵی تۆ هەمو شۆخ و شەنگ
کیژی چاومەست و خڕو نێو قەد تەنگ

گەڕەکێکت هەیە 'مزگەوتی سور'
ڕوح لەسەر وێ دەگەڕێ دوراو دور

دەرک و بەر پەنجەرە، ژورو هەیوان
حەوش و کۆڵان و قولینچک و سەربان

سەر شەقام و چەم و پردو ڕێ باز
پڕ لە پشتین شلی نەشمیل و بەناز

گوڵی لێ شین بوە هەرچی دەتەوێ
غەڵفی هێناوە تەڕو شلک و نوێ

ڕۆژ درەنگانێ دەمەو ئێوارە
کیژو کاڵ دێنە سەر ئەو ڕوبارە

گۆزە ئاو هەڵدەگرن، بازنە لە قۆڵ
چەتری سەر کوڵمەیە برژانگ و مژۆڵ

هەر گوڵینگی شەدە زۆر پڕ کارە
دەلەرێ‌و دەستڕێ ژەنگی گوارە

نایەڵێ خشڵی سەری هەڵگرێ ژەنگ
زەردە دەرکەوت و تروسکەی دێ پەرەنگ

دڵنیانین لە زمانی بە درۆ
پێکەوە دێنە زمان چاوو برۆ

مانگە شەو هات و لە دەرک و بانان
کۆڕی دڵداری دەبەستن جوانان

بسکەکانیان بە پشوی با دەشەتێ
بۆنی خۆشی بە هاوادا دەڕەتێ

دڵ دەلەرزێنێ شەوانی شەوە زەنگ
دەنگی بەرموری کچی شۆخ و شەنگ

نیە جێ‌یەک وەکو ئەو شارە لەلام
هەرچی تێ‌ی دایە لەلام جوانە بەڵام

گوڵی وەک تۆی نی‌یە پاک و ڕوسور
لالەیو کەوتی‌یە 'ناوماڵی بلور'

'فەوزیە' تاقە گوڵی ناو شاری
پەیکەری جوانی ئەتۆو گیانداری

'نوێژگە' گەرچی لە پەنای ماڵەکەتە
حەج بەڵام دەورو بەری خاڵەکەتە

دەی شەماڵ تۆش وەرە خەم خۆری کۆن
زۆری وەک من بە تەمای هاتنی تۆن

بگە فریای دڵی پڕ لە خوێنم
دەگڕێم ڕێم نی‌یە بیشی دوێنم

بچۆلای‌و بڵێ بەو دەم قەندە
ئاگرت کردەوە لەو مەڵ بەندە

هەر لە ڕۆژی هەوەڵی دەر بە دەریم
عیشقی تۆش هۆیەکە بۆ کوێرەوەریم

بەهەوای تۆوەیە دێ خورپە لە دڵ
دڵ هەر ئی تۆیە هەتا دەیخەنە گڵ

ئەو دەمەم خۆشە کە تۆش لەولاوە
کەزیەکانت بدەیە دەم باوە

با پەرێشانی بکا وەک دڵەکەم
هەڵمژم لێرەوە بۆنی گوڵەکەم

ئەی مەهاباد بەخوام ئەسپاردی
لێرە دڵ سارد بو منیش بۆم ناردی

هاتەوە باوەشی گەرم و گوڕی تۆ
هەڵوەدای ئاوو گڵی تۆن کوڕی تۆ

هەرچی هەی تۆ گوڵی یان گوڵدانی
ئاوەدان بی، وەتەنی کوردانی

"هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەنگی د. فەرهاد پیرباڵ

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت
شەوقی ئیقبالت نەماوە، وێران دیارە ماڵەکەت
لەشکری عیلم و فنونت چی بەسەر هات، کوێ ڕۆیی
وا زەلیلی دەستی جەهلە، عاقڵ و هۆشیارەکەت
عەسکەری غەم لاوەکانی تێکشکان و ڕایفڕان
بۆیە ئەسیرن وا بە جارێ نازک و نازدارەکەت
ڕەببی مووسایەک بنێرە قەومی کورد گشت یەکبخا
یا دەلیلێ تۆ عەتا کە بۆ کوردە هەژارەکەت
خۆ ڕەزامەندین ئیلاهی، دەربچێ با ڕۆح و جان
با نەمێنین و ڕزگار بین گشت لە دەست ڕۆژگارەکەت
تۆ لە مەزڵووم مەگرە عەتەب ئەی وەتەن سەدجار دەخیل
با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێم بۆ کوردەکەی غەمبارەکەت

"مەزڵووم"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەموو ئەملاکی دنیایی
بە یەک بۆسەی سەحەر نابێ

"ویسالی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەگێک لەنێو گیاوگژدا خەریکی لەوەڕ بوو.
سەگێکی دیکە بەوێدا تێدەپەڕی و کاتێک ئەو دیمەنەی دیت، سەرسام بوو؛ قەت نەیدیبوو سەگ گیا بخوا!
ڕاوەستا و به سەرسوڕمانەوه وتی: «هۆی، تۆ کێی؟ بۆ گیا دەخۆی؟»
سەگەی دی چاوێکی لێ کرد و به فیز و غروورێکەوە وتی: «ئەمن سەی قاسم خان‌م.»
سەگەی ڕێبوار تۆزێک لێی ڕوانی و وتی: «سەی باش، مادام هەر گیا دەخۆی، ئیدی بۆ سەی قاسم خانی؟ هێشتا کوتەئێسکێک شتێکی بۆت هاویشتبا چاک بوو، بەڵام مادام ناچاری گیا بخۆی، ئیدی بۆ سەی قاسم خانی؟ سەی خۆت به!»

«ئیبڕاهیم یوونسی، زستانی بێ بەهار»

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал