🌿💫
🏷 سروەی بەیان
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری!
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ ھەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی...
گیانەکەم!
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت
زایەڵەی سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر ھەتاوە...
ئێستە بۆ وا
شۆڕەبی برژانگی نەرمت
دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟!
"سواره ئیلخانیزاده"
@hoday_sher
🌿💫
✍تراویلکە
بە تینوایەتی خۆم ڕادێم
ئەگەر سەمای بریقەداری تراویلکەکان
لێم گەڕێن
لە تەنیاییمدا دەپشکوێم
ئەگەر هەناسەی پاییزی
ئەم ئاشنا نامۆیانەم
لێ دوور کــەوێ
هەر بە یادی تۆوە دەژیم ئەی ئازادی
ئەگەر یادە تاڵەکانی
ڕۆژانی نێو زیندانەکان
دەست لە ئازارم هەڵگرن
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
خەیاڵ هەیە ، مرۆڤ دەکوژێت ، وای لێدەکات پەیوەندییەکی بە ژیانەوە نەمێنێتەوە ، ئەمجۆرە خەیاڵە لە شێتییەوە نزیکترە وەک لە عەقڵ.
بەڵام خەیاڵیش هەیە مرۆڤ زیندوو دەکاتەوە ، لە مردن ڕزگاری دەکات و ژیان دەکاتەوە بەر هۆش و هەستی مرۆڤدا.
#بەختیار_عەلی
"غەزەڵنوس و باغەکانی خەیاڵ"
@hoday_sher
🌿💫
"هومەر دزەیی"
گوڵخونچە
@hoday_sher
🌿💫
ئای کە تەنیام، چەندە تەنیام
چەندە... چەندە... چەندە...
لەم وەختەدا لە تۆ تەنهاتر خوادیە
لە تۆ بێکەستر خوادیە
تەنها کورده!!
"شێرکۆ بێکەس"
#گۆڕستانی_چراکان
@hoday_sher
🌿💫
خەڵک من بە شێت ئەزانێت
منیش خەڵک؛
بەڵام لە ڕاستیدا هیچکاممان شێت نین
تەنیا ئەوەیە من و ئەوان
لە یەکتری تێ ناگەین
" د.فەرهاد پیرباڵ"
@hoday_sher
🌿💫
13ی گەلاوێژ
ساڵڕۆژی کۆچی دوای مامۆستای نەمر "شێرکۆ بێکەس"
ڕۆح و شێعرەکانی قەد نامرن.
@hoday_sher
🌿💫
ڕێوڕەسمی چلەی هاوین لە هەورامان
نەورۆزی هاوین، ئەو جەژنە کوردییەی لە بەرزترین پلەی گەرمای ساڵدا بەڕێوەدەچێت
@hoday_sher
🌿💫
نـیـشــتـمــانــی خـــۆم دەوێ، هوونەرمەند "هانی مووجتەهیدی" شێعرێک لە "جەلالی مەلەکشا" پێشکەشی ڕووی گەشاوەتان
@hoday_sher
🙏💫
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو، ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
باڵای وا، دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
نەبووە یا من نـەمدیوە ھەر
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر
لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ
لاملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە تاک وەک فریـشتە
ئاخ وەسفی من زۆر درشتە
من ھەر ئەوەندەم لەدەست دێ
کە دێت وەک کەو تێپەڕ ئەبێ
پێشکەشی کەم یەک ھەناسە
پڕ لە پەرستن، لە تاسە
"کامران موکری"
@hoday_sher
🌿💫
دانیشتنی مامۆستا ناسر و مامۆستا ئەحمەد محەمەد شاعیری شێعری « بارگەی خەمم ھەڵگرت و ھاتم بەرەو شارەکەم »
@hoday_sher
🌿💫
دەمکوژی بەم دەردەوە یان چارەیی دەردم دەکەی...
مامۆستا سماعیل ئاغای چەوگالی
@hoday_sher
🌿💫
وتەی ناوداران
باشتر وایه کە هیچکات تەواوی ڕۆحت بۆ پیاوێک کە شتێک لە عەشق نازانێت ڕووت نەکەیەوە.
تاقەت هێنانی دەستدرێژی سەر ڕۆح لە دەستدرێژی سەر لەش، سەد بەرابەر ئەستەمترە.
"ئەمریکا"
"فرانز کافکا"
@hoday_sher
🌿💫
ئەو وەختەی بووم به بۆکانی
"شێرکۆ بێکەس"
تەنیا جارێک به بۆکاندا تێپەر بووم
بۆیه له خەیاڵما ئەوێش له سێبەری باخچەیەکی ماندوو زیاتر چی تر نەبوو!
کەچی ئەمرۆ ، که ئەو ژنه جوانه بۆکانیەم ناسی وەکوو ئاسمان چاویم ناسی
وەکوو کانی دەمیم ناسی
وەکوو خەون رۆحیم ناسی
قژیم ئاڵاند له گەردنی هەڵبەستمەوه ئیتر ئەوسا هەردوکمان بووین به پەڕوباڵی یەک باڵندەی کووچەکانی خوشەویستی و تاتخونی لای خوا فڕین
ئیتر هەر نەک شیعرەکانم، ژوورەکەم و چراکەم و سەرینەکەم و قەڵەمەکەم و چاویلکەکەم
لە دەرەوەش شاخی گۆیژه و شەقامی سالم و گۆران ئەوانیش بون به بۆکانی
من ئەمڕۆ وا هەست دەکەم خەڵکی سلێمانی نیم و عەشقی ئەو ژنه بردومی هەتا سەر ناڵەشکێنه
به ئێجگاری بۆخۆشم بووم به بولبولێکی بۆکانی
@hoday_sher
🌿💫
خوا هەوێنی خەمی دنیای
کرد بە تۆپێ و
تۆپی دایە دەست ڕەشەبا
ڕەشەبایش دایە دەست زەریا
زەریایش بردی تا بەر قاچی دارستان و
دارستان بردی بۆ دەشت و
دەشتیش دایە دەست شاخەکان
لە دواییدا
شاخیش گوڕی لێبەستەوە و
بەرەو ئاسمان
یەک شەقی توندی تێهەڵدا و
بەرزبۆوە و.. خولایەوە و
ئەو وەختەی کەوتە خوارەوە
کە کوردستان گیرسایەوە!
"شێرکۆ بێکەس"
لە کتێبی؛ تەون
@hoday_sher
🌿💫
چۆن بهۆنم وەسفی جوانیت یارەکەم دڵدارەکەم!؟
هەرچەنێ زیاتر دەهۆنم گیان و دڵ شەیدا دەبێ
ڕوو له ڕووگەی خۆشەویستی قیبلەگایە ناوی تۆ
تێکەڵە گیانم لەگەڵ گیانت وەکوو هەودا دەبێ
نەقشی چاوانم لە دڵمایت تۆ خودی خۆمی کەسم
با فیدات بێ ڕۆحی وێڵم فیکری تۆی سەردا دەبێ
شاهی شاهان و نەجیبان خێسڵەتی تۆنە حەبیب
شاسوار و مەردی مەیدان هەر لە خۆت پەیدا دەبێ
گۆمی لێومان پڕ ئەوینە و تام و دەم پەرژینەکەی
بێنە ماچی لێوی شیرین قامیشە و نەیدا دەبێ!؟
بەژنی وەک گوڵ چاوەڕێیە سەر خەیە نێو باخی دڵ
باخەوانی کەی عەزیزم مەی بە بەی
سەودا دەبێ
کازیوەی عەشقم بەناز و مەکرەوە ڕووت لێ دەکا
باوەشی کە سروەکەی دڵ باشنەی هەردا دەبێ
چەندە خۆشە بانگەوازی ئەم ڤیانەی ناخمان
لەیلەکەی سانیم عەزیزم چۆن لەتۆ جودا دەبێ!؟
🖋#کازیوە{س،م}
@hoday_sher
🌿💫
بۆیە ئاوا بە تاسەوە
ئەمڕۆ هەر سەیرم ئەکردیت.
بیرم لەوە ئەکردەوە...
گوڵ بوویتایە جگە لە خۆت
بۆ هیچ کەسم نەئەبردیت...!
"ڕەنج سەنگاوی"
@hoday_sher
🌿💫
سێ هەنگاو تا ڕووناکی.
ڕابرت جانسن دەروونناسی ئەمریکی؛
باسێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش لە سەر سێ شاکاری ئەدەبی عاڵەم دەکات کە هەرکامەیان هەڵگری جۆرە کەسایەتی و ئەکتەرێکی تایبەتن.
یەکەم شاکار "دۆن کیشۆت"ە. پیاوێک کە هیچ زانیارییەکی ڕاستەقینەی لەسەر دنیای دەوروبەری خۆی نییە، ئەگەرچی بە دڵ حەزی لە چاکەیە، بەڵام بە هۆی کتێبی خراپ و بیری خۆرافی، تووشی کێشەی دەروونی دەبێت. ئەو تەنیا لە دەروونی خۆیدا دەژی، بەو جۆرەی کە پێیخۆشە و بیری لێ دەکاتەوە. کاری بە دنیای دەرەوە نییە. خزمەتکارێکی هەیە بە ناوی "سانچۆپانزا" (لە زمانی ئێسپانی دۆن کیشۆت ئەو بەشە لە جل و بەرگی ئاسنی تایبەت بە شەرڤانانی قەدیم بووە کە پارێزەری ئەندامە جنسییەکانە. سانچۆپانزاش واتە: گەد و گیپاڵ). ئاغا و نۆکەر بە دوو قۆڵی دەچنە سەفەر. دۆن کیشۆت بە دوی ژنێکی خەیاڵاوی و سانچۆش بە تەمای خواردنێکی باشترە. زۆریش متمانەیان بە خۆیان هەیە، چون نازانن دنیا چ باسە. تەنیا کێشەیان ڕووبەڕوو بوونەوەی جاروبارە لە گەڵ ڕاستییەکان.
هەموومان دەزانین بەشێک لە کۆمەڵگا لە بەر بیری ناڕێک و پەروەردەی نابەجێ تەنیا خزمەتکاری ئەو دوو ئەندامەی لەشیانن و ڕێگایان بە مێشک و بیریان ناکەوێ. دۆن کیشۆتەکان تەنیا بە پێی سروشت و غەریزە دەژین و ئامانج و ئاوات و ئاکامیان هەر ئەوەیە کە باسمان کرد. کاریان بە پێشێل بوونی ڕاستیەکانی نێو کۆمەڵگاوە نییە. ئەگەر حەزیش بە سەرکەوتنی ڕاستیەکان بکەن، بەتەمای کەسانێکی ترن نەک خۆیان. ئیتر با هەر ناو و پلە و پایەیێکیان هەبێت.
شاکاری دووەم: شکسپێر دەیخولقێنێ، هەملێت، شازادەیێکی دانمارکییە، چۆتە سەفەر، کە دێتەوە دەبینێ بابی مردووە و ئێستا مامی پادشایە و دایکیشی مێردی بە مامی کردووە. تا ئێرە هەملێت جارێ بۆ خۆی هەر دۆن کیشۆتە. بەڵام شەوێک ڕۆحی وەیلانی باوکی دێتە لای و پێی دەڵێ: ڕۆڵە من بە پیلانی دایکت و مامت کوژراوم. خوێنم پاماڵی خەیانەتێکی سامناک بووە. لەو شەوە بەدواوە باری قورسی زانینی حەقێقەت دەکەوێتە سەرشانی هەملێت. شکسپێر دەڵێ: کە فامیت ئیدی ناگەڕێیتەوە بۆ نەفامی، گەڕانەوە بۆ بەهەشتی دۆن کیشۆتەکان مەحاڵ دەبێت. لە بەر خەمی فامین لە نێوان مان و نەماندا قەتیس دەمێنێ. (to be or not to be) وتەیەکی مەشهوورە.
زانستی بێ کردەوە تراژدی بەرهەم دێنێ. بۆیە ترس و دوودڵی هەملێت ئەبێتە هۆی خۆکوژی دەزگیرانی و تیاچوونی باقی بنەماڵەی ئەو کچە. دایکی دەرمانخوارد دەبێ. خۆی بە فێڵی مامی زامێکی کوشەندەی بەردەکەوێ و پێش مردن مامی دەکوژێ. واتە چون ڕێگا و تەدبیر نازانێ وڵاتەکەی بێ دڵسۆز و بێکەس دەمێنێتەوە. بەشێکی تر لە کۆمەڵگا هەملێتەکانن. ئەوانەی کە تێکەڵاوێکن لە زانست و ترس و دوودڵی. ڕاستییەکان دەناسن بەڵام بێ کردەوەن، بۆیە دەروونیان پڕ ئاژاوەیە. حەسرەتی ڕابردووی لە دەسچوو، دڵەڕاوکەی داهاتووی نادیار، ئەمڕۆشی لێیان تێکداوە و ژیانیان تەنیا ژانە و بەس. زۆریان لە ژیانێکی ئاساییش بە جێ دەمێنن.(لە سیستمی پەروەردە، منداڵانی ئەمڕۆ بە شێوازی هەملێت پەروەردە دەبن. کاتێ لە بەیانی تا ئێوارە لەم فێرگە بۆ ئەو فێرگە دەیان ڕفێنین. کەچی منداڵ ئەبێ دۆن کیشۆتی دنیای خۆی بێت نەک هەملێتی دەوران).
شاکاری سێیەم "فاوست"ە بە قەڵەمی گۆتە. فاوست ڕێک لەو شوێنەوە دەس پێدەکات کە هەملێت کۆتایی پێدێت. فاوست زانایێکی گەورەیە لە چەندین بواردا. بەڵام هەست بە بەختەوەری ناکات و دەیەوێ خۆی بکوژێ. له ئاوەها بارودۆخێکدا خودا و شەیتان لە سەری گرێو دەکەن. شەیتان دێتە لای فاوست. فاوست بە خوێنی خۆێ گرێ بەستێک لە گەڵ شەیتان واژۆ دەکات. شەیتان ژیانی پڕ لە خۆشێ دنیای پێ دەبەخشێ، لە دەستەڵات، ناوبانگ، ژن و.... بەو مەرجەی کە پاش مردن لە گەڵی نوقمی جەهەننەم ببێت(پێچەوانەی چیرۆکی ئەیووب). پاش سەیر و سەفەرێکی دوورودرێژ و سەیروسەمەرە، تەواوی ئەو خۆشیانە دەچێژێ کە شەیتان قەوڵی پێدابوو. کەچی پاش هەموو ئەمانە تێدەگات کە خۆشی و بەختەوەری مرۆڤی بەرز، تەنیا لە هەوڵ و تێکۆشانی دایە بۆ خۆشی و بەختەوەری خەڵک نەک تەنیا خۆی. کاتی مردن شەیتان دەیەوێ ڕۆحی فاوست لەگەڵ خۆی بباتە جەهەننەم، کەچی خودا بەر بەو کارەی دەگرێ.
فاوست تێکەڵاوێکە لە دۆن کیشۆت و هەملێت. هاوسەنگی دەروونە لە گەڵ دەرەوە. ئەگەر هەملێت زانست و قسەیە. فاوست زانست و کردەوەیە. گوتە فێرمان دەکات ڕوانگەی دروست بۆ ژیان لە زانستەوە پێک دێت، هاوڕێ لەگەڵ بڕوا بە خۆ بوون. تێکۆشان لە پێناوی ژیانێکی ئینسانی، نەک لەکۆڵ کردنەوەی زەمان (مەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان).
دنیای ئەمڕۆ وای کردووە کە زۆرمان ئاواتی ئەو پەیمانەمان لە گەڵ شەیتاندا هەیە. بەڵام گوتە ئاکامەکەی لە دوو سەدە لەمەو پێش دێنێتە پێش چاومان.
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۵/۱۰
@hoday_sher