🌿💫
"مزگەوت ماڵی خوایە"
سهدان جار هاتم و له دهرگهی ماڵهکهتم دا و
لهوێ نهبووی!
ئهی له کوێی خودای من؟
ئهی له کوێی!؟
کهس نییه ئهوهنده ماڵهکهی جێ بێڵێت
کهس نییه!
بێم له کوێ بتبینم …؟
بهپهلهم خودایه.!!
بۆ نایهیتهوه ماڵ!؟
چووی چ تۆفانێک هێمن بکهیتهوه!
نێڵه نێڵی کام دۆزهخ بخهوێنیت!
لهسهره مهرگا،
دڵی کام نهخۆش بدهیتهوه!
لهسهر گۆڕی کام عهبدی شههیدت،
بهکوڵ بگریت؟!
له کوێی خودای من!!
له کام باخچهی منداڵاندا
به نوور چاوی تاریکی دهڕێژی!
بووکه شووشه دهخهیتهوه ئامێزی منداڵی!
گیرفانی پهپووله پڕ دهکهیتهوه له نهستهله!
سهدان جار هاتم و لهوێ نیت…
بۆ ئهوهنده ماڵهکهت چۆڵ دهکهیت!
بهندهکان خهیانهتت لهگهڵدا دهکهن
… ئهی خودا!
ئهوان له بڵندگۆی مزگهوتهکانهوه،
ڕوودهکهنه ئێمهی بێگوناهـ
هاوار دهکهن:
خودایه …جهرگیان بسووتێنه!
خودایه …منداڵهکانیان ههتیو که!
خودایه …ژنهکانیان بێوه ژن!
ئیدی ماڵهکهت چۆڵ مهکه خودای من …
ئهوان له ماڵی تۆوه،
لهشکر دهکهنه سهر جوانی!
دهست و پهرمووچی هونهر،
شهڵاڵی خوێن دهکهن!
باڵی گۆرانی دهشکێنن!
ههرهشه له پشکوتنی گوڵ دهکهن،
لووتی مهمک دهبڕن! !
به ئیمزا و خهتمی تۆ:
کوشتنی کانی حهڵاڵ دهکهن
نارنجۆک دهدهنه دهس منداڵ
مهمکی ژنه زهیستان
پڕ دهکهن له ژههر زوو فریا کهوه
عهبده بۆگهنهکانت دهیانهوێ
قێزهونت کهن!
دهست له پشتی منداڵهکانمان دهدهن
تا بهرده بارانت کهن
ئهوان پێمان دهڵێن:
خودا تۆقێنهره… هیچی تر
خودا بکووژه و… هیچی تر
خودا دۆزهخه و… هیچی تر
بگهڕێوه…
بهرماڵ خڵتانی خوێنه…
میحراب چنراوه به مردن…
له نێوان ههموو دوو پهڕهیهکی قورئاندا، شمشێرێکی خوێناوی!
له نێوان ههموو دوو وشهیهکی قورئاندا مینێک!
له نێوان ههموو دوو پیتێکی قورئاندا کهللـهسهرێک!
درهنگه!؟
"قوباد جەلیزادە"
@hoday_sher
🌿💫
لاوانی وەتـــەن
غیرەتێ بڪەن
دەے هەستن لە خەو
وا بە سەر چوو شەو
نەما زەمانی
جەهل و نەزانی
ئەمڕۆ فرسەتە
ڕۆژی هیممەتە
بە عیلم و سەنعەت
بەرز ئەبێ میللەت
عــالەم هەمیشە
خەریڪی ئیشە
ئیش ڪەن بە مەردے
بەدەست و بردے
یەڪ دڵ و دەم بن
تا ڕۆژے مردن
لاوانی وەتن
غیرەتێ بڪەن
"فایەق بێڪەس"
@hoday_sher
🌿💫
مامۆستا "مەزهەر خالقی"
تۆ کیژی کوردی نازەنین، هیوای ژیانم
@hoday_sher
🌿💫
من ئەلێم،
پەپوولەیەک فڕی به باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەلێم،
گوڵێک بەدەم شنەی شەماڵەوە
بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی، چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یانە سوورە گوڵ،
زەردە کەوتە لێوی ناسکی؟
من ئەڵێم، هەتاهەتایە دەوری جوانییە
ئەمرۆ گەر هەتاو کەسیرەیە،
نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان،
بە سووتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک،
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێژوانی پۆلەپۆڕی بارە،
جێگەمۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە،
شۆڕەبی،
کە بۆتە داری چاکی بێ نەشە و شنە،
زەلکە گەر تەیاری تیر و قۆشەنە
خۆشەویستەکەم،
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە،
چاوی من،
لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە،
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانییە
باسی شەو مەکە،
نە شایەری شەوم
باسی خەو مەکە،
لەلای هومێدێ فێرە سەرڕەوم
بەو دەمەت،
کە بۆنی سەد بەهاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای،
بە دەستی با،
بە گوڵ چناوی لێوە دێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی،
بە ئاوپژاوی لێوە دێ
پێم مەڵێ کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو،
چاوی بێ خەوی چڕە
پێم مەڵێ،
نەهاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە
خۆشەویستەکەم،
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات،
ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەهاتووە چاوی قارەمانی کورد،
بە شەونمی گرین
خۆشەویستەکەم،
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من، لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە،
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانییە...
"سواره ئیلخانیزاده"
@hoday_sher
🌿💫
ســـڵاو هاوڕێیــانی خۆشەویست
پەنجەرەے بەربەیانتان
ســەرڕێژ لە لاوانەوەے هەتاوے ئەوین و خۆشەویستی
سەمفونیاے ڕۆژتان لێوانە لە نۆتی هێمنایەتی گیان و بەختەوەرے.
"ڪوردستان"
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
ئەمان سەبری
"عەزیز شاڕۆخ"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دەڵێم كوردم
شیعری: مامۆستا هێمن
هەڵمواسن سەرەو خواریش دەڵێم کوردم
لە ملمی خەن قەفی ماریش دەڵێم کوردم
زمان و ئەوکی هاوارم کە بنبڕ بێ
بە ناڵەی قوڕگی خوێنباریش دەڵێم کوردم
ئەگەر چاو و هەناوم کوێر بکەن دیسان
بە ڕۆژی پڕ تەم و تاریش دەڵێم کوردم
بە پیری و زەلیلی شێت بم و بمرم
لە ڕۆژی حەشر، بە داداریش دەڵێم کوردم
ئەگەر گڵکۆم لەبن کوورەی زەویدا بێ
لەنێو گڕکان و ئازاریش دەڵێم کوردم
بە کۆت و بەند و زنجیر کوا دەبێ چارەم
بە جەللادم لەسەر داریش دەڵێم کوردم
بە فارس و تورک و عارەب نانەوم، کێوم
بە دۆست و دوژمن و یاریش دەڵێم کوردم
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژێ گەر بێت و لەبۆ نانی شەویش دامێنم
خۆڵی بەر دەرکی کەسان نایەتە سەر دامێنم
نیشتەجێی سایە بێ هەر قەوزە بەشی گۆلاوە
وەکوو جۆباری زوڵاڵ قەت لە نشێو نامێنم
شۆڕەبیم سەر دەخەمە بەر قەدەمی خاک و ئاو
ڕۆژ و مانگ بێنە سەرم، ئەو سەرە هەڵناهێنم
گەرچی هێلانە لە من تێک چوو، تەرەم ئێستاکە
مەلی ئەو باغەم و بۆ بێشەیی دی ناخوێنم
من کە وەک با دەگەڕێم جێیە بە مەوتەن ناکەم
بیری ئەو دەشتە دەکەم بچمەوە بیلاوێنم
"ناسر حیسامی"
@hoday_sher
🌿💫
وەکو کەشتی بن کون تێ بوو
تەماشای ئەم دڵەم ئەکەم
هەر ئاو ئەچێتە ناویەوەو ئاو دەر ئەدەم
هەتا جامێ لە خەمی کۆن هەڵ ئەهینجم
جامێیکی دی خەمی تازە لە جێیەتی
ئا ئەم کەشتییە شپرزەیە
نەئەوەتا نوقم ببێ و
نەئەوتاش...
لەم گەرداوی شەوگارەدا لە ڕوخێکا
لەنگەر بگرێت ....
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
کە ئاوێنەى دڵم شکا
بەدەستى تۆ کەوتە خوارێ
وەکو گەڵا کە چۆن باڕەش
ئەیوەرێنێ لە بن دارێ
شەپۆلانى تاڤگەى یادم
چۆن لە دڵتا خامۆش ئەکەى
لەناو دەریاى یادەکانما
بۆ کەنارێک شەپۆل ئەدەى
"ئەحمەد محەممەد"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز، هەینیتان پڕ لە خۆشی و شادی بێت.
@hoday_sher
🌿💫
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
من ئەمەوێ،
تۆ شاژنی ئەرخەوانیی،
خۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێ بەربووی،
ئەم دیدارە ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
مامۆستا حەسەن زیرەک
مەقام و ئاواز، ئەسمەر بۆچی تۆراوی....
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿
ههڵفــــڕی ڕاوکـهری زاڵــی کـهژ وكێــو
لـه چـیای بهرزهوه ڕووی کــرده نشــێو
کهوته ئــهو دهشته له ترسا تهق و ڕهو
دهرپــهڕی کــوڕکــوڕ وکـڕ مـایـهوه کـهو
"سواره"
@hoday_sher
🌿💫
عاشقان زمانیان ناوێ
ئهگهر زمان ههر نهشبوایه
عاشقان،
به مۆسیقای مـاچ،
لهگهڵ یهکتردا دهدوان!
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب
دێم و ناترسم لە پەرژینی بەزی
هەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆش
گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
پێت خستە سەر بەردێک،
بەرد بوو بە کانی
چاوت بڕییە بیابانێک،
بوو بە دەریا
دەستت دا لە گەڵای دارێک،
بوو بە کۆتر
تا بمکەی بە پەلکەزێڕینە،
ماچم بکە...
"قوباد جەلیزاده"
@hoday_sher
🌿💫
ئهوین و ئازادی ههردووکیان تاوانن.
"جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"مەزهەر خالقی"
بازاڕی لەنجە
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم، بەڵام
ڕێژنەیێکم لێ بدا، پێموایە بۆ ڕووان ببمەوە
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
حەوت شۆڕەسوار
بیرم لەوە دەکردەوە، کاتێ دەستەڵاتی ئەم وڵاتە بگرمە دەست، بۆ خاوەنداریەتی و پێشکەوتن، زۆر پێویستە کە خەڵک و نیشتمانەکەم بناسم.
بۆ ئەم مەبەستە ڕێگایەکی دوور و درێژم گرتە بەر. حەوت پیاوی ئازای سوارچاکم لەگەڵ خۆم خست و بەرەو ڕۆژاوا وەڕێ کەوتم. سەفەرێکی مەترسیدار بوو. پێویست بوو نەناسراو بمێنمەوە. شاربەشار و دێبەدێ دەگەڕام، بە سەرمای شەختەبەندی زستان، قوڕ و لیتەی بەهاران، گەرمای سووتێنەری هاوینان، پەڕینەوە لە ڕووباران، لە ملە و سەریاڵان، خۆپاراستن لە دێو و درنجی ڕێگەوبان، خۆدزینەوە لە دز و جەردە، چەندین جار ڕۆییشتن هەتا هەرێمی مەرگ و نەمان و..... لەبەر مەبەست، بە ناچاری وەکوو مانگای ئاوس هەر خۆم دەپاراست.
ئەو حەوت شۆڕەسوارەم بۆیە تەڵچن کردبوو کە نە من لە نیشتمان بێخەبەر بم و نە نیشتمانیش لە من بێئاگا بێت. چەند ڕۆژ پاش دەستپێکی سەفەر، یەکم شۆڕەسوارم لەگەڵ نامەیێک بەرەو کۆشکی حکوومەت ناردەوە. ڕامسپارد کە دەنگوباسی وڵاتم بە نامەیێکدا بۆم بێنێتەوە. لە هەر شارێک و دێهاتێک چەند ڕۆژێک گێچکەم دەکرد. ناوە ناوەش سوارێک بە نامەیێکەوە دەهاتەوە. بەو شێوازە هەر حەوتیان هەموو کاتێ بەڕێوە بوون. بەڵام هەتا لە زێد و نیشتمانی خۆم دوورتر دەکەوتمەوە، مەودای هاتنەوەی سوارەکانیش دوورتر دەبوونەوە. وای لێدەهات ئەگەر یەکێکیان دەگەڕاوە، لە نامەیەکی زەرد هەڵگەڕاودا هەواڵی پاری دەهێنا. لەم دوایانەدا وای لێهاتبوو بە بێزەوە سەری نامەکانم هەڵدەپچڕی. هەر هەواڵی کۆن بوون کە لە نامەی شڕ و کۆنەوە، دەهاتن.
بەو شێوەیە هەشت ساڵ و شەش مانگ ڕابرد.
شەوێک لە کاتی گیاڕەشی بەهار، لە بان هەوار، بە دەم سروەی شەماڵ و لەژێر تریفەی مانگەشەو، بیرم لە ڕێگای دوور ودرێژی پشت سەری خۆم دەکردەوە:
هەی یاران! پاش ئەو هەموو ئاوارەییە، دەستکەوتی من بۆ وڵاتم دەبێ چی بێت؟! پاش ئەو هەموو ڕەنج و ئازاری ڕێگایە، بۆ وڵاتم قسەم چی بێت؟! هەتا کەنگێ حەوت شۆڕەسوار ئەسپی غیرەت تاو بدەن و لەخۆبووردوانە هاتوچوو کەن؟
تازە تێگەییم کە ئەم شێوازە ڕوانینە، زین لە بزن کردنە. من دەبوو دوو یان سێ سوارم هەڵبژاردبایە بۆ ئەوەی کە سەردانی نیشتمان بکەن و هەواڵی کۆنم بۆ بێننەوە. باقی سواران پێویست بوو، وەپێش کەون، هەواڵی ڕێگای نادیاری، پێشی خۆمم بۆ بێنن. لە کەند و کۆسپی ڕێگا ئاگادارم بکەن. هەر تەنیا چاو لە ڕابردوو کەڵکی نییە.
بەوەیکە ئاگام لە سبەی بێت، ئەرکی ئەمڕۆم لێ ڕوونتر دەبێت.
ئەم تێگەیشتنە، بۆ نیشتمان دیاریێکی بەنرخ بوو. دەبێ کۆمەڵگا لە دۆڵی کپی ڕابردوو، بەرەو کەژی سەرکەشی داهاتوو پەلکێش بکەین.
دینۆ بوتزاتی، ئیتالیا/محسن ابراهیم
خوێنەری خاوەنبیر!
ئەو شازادەیە لەو سەفەرەدا بۆی دەرکەوت کە دەبێت پلانی دواڕۆژ داڕێژێت، نەک هەر چاوی لە دوێنێ بێت.
"کاروانی ڕابردوو ناتگەیەنێتە هیچ شوێنێک"
بەڵێ ئێمە پێویستمان بە ئاگاداری لە مێژوو هەیە. بۆوەیکە مارێک لە کونێکەوە دووجار پێمانەوە نەدات، بەڵام داهاتوو لە ڕابردوو گرینگترە.
بەناشوکری نەبێت ئێمە خۆ ئاگاداری مێژوویش نین. مێژووی بۆژوومان وا چەواشە کراوە کە هەر نازانین ئێمە کێین؟ بۆیە خەریکن ناودارانمان، هونەرمان و تەنانەت وشەکانیشمان دەدزن.
لە هەموو بوارێکدا ڕوو لە ڕابردووین. بۆ وێنە زۆر بە دەگمەن گۆرانیبێژمان هەیە گۆرانی کوردی هەبێت بۆ ئەمڕۆ. لەگەڵ ڕیزم بۆ ڕۆحی زیرەکی مەزن، ئەوەندە گۆرانیبێژی ئەمڕۆ، "ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا"یان دووپات کردۆتەوە، ڕەنگە لە کونسرتە ئەوروپایییەکاندا وابزانن ئەوە سروودی نەتەوایەتیمانە. کام کچی لادێی ئەمڕۆ گۆزە لەسەرشان دەچێتە کانی؟ تازە کێ لەسەر بەردە بێری دادەنیشێ؟ گۆرانیبێژی ئێمە پێویستە لاوک و حەیران و هۆرە و سیاچەمانە و گۆرانییە ڕەسەنەکان بە دنیا بناسێنن و هاوکات بیکەن بە بەردی بناغە بۆ داهێنانی نوێ.
ئەگەر حەزرەتی نالی باسی دەردی بێتۆیی دەکات، ئەو بە تەواوی لە کورەی هیجردا سووتاوە. تازە زۆر ئەستەمە کەس وەکوو ئەو بتوانێت دەردی بێتۆیی بێنێتەوە. هەروەها لووتکە بەرزەکانی ئەشق و ئەوین وەکوو مەولەوی و مەحوی و وەفایی و... دووپاتکردنەوەی ئەو باسانە، ئەگەر هیچی لێ زیاد نەکەیت، بە کاری چ دێت؟ دەبێ بە شێوازی ئەمڕۆ ئەو باسانە بکرێت
ئەمڕۆ دەبێت سەدان بەیت و ئەفسانەی کوردی، ببێتە فیلم. تازە دیوەخان و بەیتبێژان نەماون. لە دنیای مودێڕن پێویستمان بە سینەما و شانۆی کوردییە. بۆ هەموو بوارەکانی دیکەش هەروا دەبێت مودێڕن بیر بکەینەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٦/١٤
@hoday_sher
🌿💫
"شوان پەروەر"
کوردم ئەمن
@hoday_sher