hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خەوم بینی، من ھەور بووم و تۆ تینوو بووی
ئەتکامە گەرووی تامەزرۆی تەمتەوە
خەوم بینی، بووم بە خۆر و
ڕژامە ناو دارستانی پەرچەمتەوە...
کچێ بەخوا درۆ ناکەم،
ھێشتا بۆنی گوڵی شیعرم
وا بە قژ و لادەمتەوە.

"لەتیف هەڵمەت"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بارانە و بارانە
"مەهرو مستۆفی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بیرت دەکەم ..
کاتێک پێتدەڵێم؛ بیرت دەکەم،
وەکوو بیرکردنی شەقامێک نا،
کە لەسەرەتای وەرزی زستاندا دەستەکانتم تیا گوشی،
وەکوو بیرکردنی منارەی مزگەوتێک نا،
کە بیری کۆترە باڵنەخشینەکانی جارانی خۆی بکات،
ڕێک بە ئەندازەی بیرکردنی ماسیەک بۆ دەریا،
بیرت دەکەم،
کە لە وەرزی هاویندا بەسەر لمی گەرمی کەنارەکانەوە جێ مابێت.

"شوان تۆفیق"


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"زارا خۆشکەلام"

مەقام، بەدڵ من حازرم....
           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شێعری من ئەگەر غەمناکە،هەموو لەبەر لێقەوماوی،چارەڕەشی و خەمی نەتەوەکەمە،نەک تەنیا ئی خۆم، کاتێک من لە تەمەنی بیست و دوو ساڵیدا دەڵێم

(گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردەم ئەمن)

باوەڕ بکەن کوڕە دەوڵەمەندێکی زۆر تێروپڕ و پاک و خاوێن بووم ،بەڵام نیشتمانەکەم تووشی ڕەنج و ژان و حەسرەت بوو.‌‌‌‌(ئەمن) لێرەدا هێمن نییە(ئەمن) نەتەوەی کوردە.



"مامۆستا هێمن"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مەخمووری مەی و غەمزەیی دوو نێرگسی کاڵم
پاماڵی خوماری مەیە ئیدراک و کەماڵم
بێ شەمعی ڕوخی شەوقی نییە گۆشەیی ماڵم
بۆ میھری وەفا شاھیدی مەیخانەیە حاڵم
دیدەکاڵ و شەمعی ماڵ و ڕووبەخاڵم بۆ نەھات

کارم ھەموو گریانە بەدەم میحنەت و دەردۆ
مردم لە ئێش و ئۆفی قسەی دوژمن و بەدگۆ
بۆ شیوەنی من دەنگی نەبوو تورکی جەفاجۆ
لەم تالیع و بەختی بەد و سەرگەشتە خودا ڕۆ
تورکی چین و مەھجەبین و نازەنینم بۆ نەھات

دیوانی "ناری"


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

⠀🌿💫

فڕێم مەدە.. فڕێم مەدە!
فڕێم مەدە من یاری تۆم!  لە ناخۆشی و دەردەکان، من چاری تۆم.
فڕێم مەدە من چاوی تۆم!
گەر بزر بووی: بۆت دەبمە ڕێ.
گەر ئاوت ویست: بۆت دەبمە زێ.
بێ تاقەت بی: بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ
تۆ بتەوێ
بەس بتەوێ، بەس بتەوێ؛
تەنیا تکام؛ فڕێم مەدە؛ فڕێم مەدە!
فڕیم مەدە من یاری تۆم
بۆ نەخۆشی و دەردەکانت من چاری تۆم.

"فەرهاد پیرباڵ"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "حەسەن زیرەک"
نییە لە ماڵ...

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مێژووی کۆن و ئێستای ئەدەب و هونەری کوردی

کورد بە درێژایی مێژوو، سەبارەت بە ئەدەب و هونەر خاوەنی دوو پێگەی کارامە بووە:

یەکم: زۆر بنەماڵەی خاوەن دیوەخان خزمەتیان بە ئەدەب و هونەری کوردی کردووە. شاکارێکی مەزن وەکوو مەنزوومەی « شاکە و خان مەنسوور » بەرهەمی حاکمێکی کوردی ئیلامە و پیاوێکی دەسفرۆش کە سێسەد ساڵ لەمەو پێش بە دوو قۆڵی دیوانێکی بەهێزیان لە ئەدەبی کوردیدا خولقاندوە. کاتێ خان مەنسوور پادشا بووە و شاکە خوێفرۆش(نمک فروش). 

گەورەترین بێژەرەکانی سیاچەمانە، وەکوو "مام حەیەر" و "حاجی ڕەشی بەڵخ" و...لە دیواخانی بەگزادەکانی هەورامانەوە سەریان هەڵێناوە.

ئیمارەتی بابان، زۆر خزمەتی حەزرەتی نالیان کردووە و هەروەها ئیمارەتی ئەردەڵانیش بەرانبەر بە شاعیری بێوێنەی کورد، مامۆستا مەولەوی.

زیرەک بە منداڵی لەبەر هەتیوی و هەژاری بووەتە خزمەتکاری ئاغاواتی گوندی سڵێمانکەندی لە ناوچەی فەیزوڵابەگی، کەچی دیویە هەموو ئاغاکانی ئەو بنەماڵە(بنەماڵەی ناهید) ژەنیاری ئامێری تارن. ئەوە یەکم قوتابخانەی هونەری حەسەن زیرەک بووە.

کاتی خۆی مەجیدخان لە ئاغاکانی موکوریان، دوو بەیتبێژی گەورەی ناوچەکە بە ناوی "هەڵکەتی" و "خڕناڵ" لەسەر پارەی خۆی ناردۆتە ڕەواندز بۆ فێربوونی بەیتی "سوڵتان ئەحمەدی بێنار"

عەوداڵ زینکە( ڕۆژهەڵات ناسان ناویان ناوە "هۆمێری کوردان") گەورەترین دەنگبێژی کوردی کرمانج بووە، زۆربەی ژیانی لە دیواخانی مەمەدپاشا بووە.

ماڵەحاجۆ لە ترپەسپی لای قامیشلوو چەندین ساڵ مامۆستایان جگەرخوێن و هەژاریان لە لای خۆیان پەنا دابوو. ..... زۆر شاعیر و هونەرمەند، لە لایەن خاوەن دیوەخانی کوردەوە یارمەتی دراون.

بە هۆی مودرنیتەوە چرای ئەو بنەماڵانە کوژانەوە و ئەمڕۆ ناکرێ چاوەڕوانی دەوڵەمەندانی کورد بین. نەک هەر هەموو بەڵام زوریان تەنیا هەوڵی پارەی زۆرتر و ماشێن و گۆڕینی کەل و پەلی نێو ماڵ دەدەن و هەمووشی بۆ خۆنواندنە.. ئەوان قەت بە پێویست نازانن کە خزمەتی شاعیر یان هونەرمەند بکەن و هەر کاتیان بۆ ئەو جۆرە باسانە نییە.

پێگەی دووهم: لە کوردەواری ناوەندە ئایینییەکان بوون( لیرەدا کارمان بە شەریعەت و شەرعیەتی ئەو شوێنانە نییە). لە کەرکووک حەوتانە دوو شەو لە تەکیەی تاڵەبانی مەلا تاهای کەرکووکی وانەی مەقاماتی کوردی هەبووە. مامۆستا عەلی مەردان بەرهەمی ئەو سەردەمەیە. یان کاریگەری خانەقای کۆیە بە تایبەت مەلا ئەسعەد، لە سەر مەقامبێژی گەورەی کورد مامۆستا تایر تۆفیق. لە شاری سنە بلیمەتێکی مەزن وەکوو خەڵیفە عەبدوسەمەدی عەندەلیبی لە تەکیەکانی ناو شاری سنە پەروەردە بووە. هەروەها خانەقای شەمزین و بیارە و زەنبیل و..دەیان هونەرمەندی گەورە وەکوو دەروێش ڕەحمانی بارانە، دەروێش عەبدوڵای شمشاڵژەن و.. ئێستا ئەو شوێنانە ئەوەندە کاڵ بوونەتەوە کە بە خەونیش ناکرێ چاوەڕوان بین شاعری وەکوو مەحوییان لێ هەڵکەوێ.

برایانی کوردی یارسانیش کە کۆنترین ئەدەب و موسیقای کوردیان هەیە ئەوانیش لە مێژە هەر بەم دەردەوە چوون.

دنیای سەرمایەداری ڕۆحی داگیر کردوین و کاتی بۆ بیرکردنەوە نەهێشتووین، جا لەباسی هونەر و زەوقیش خەریکە فێڵمان لێ دەکا. بە مێدیا لایەنگر بۆ کاسبی خۆی دەدۆزێتەوە و دەڵێ ئەمەوێ کەسانی خاوەن بەهرە لە هەموو بوارێکا بدۆزمەوە. ئەو بەرنامانە زۆربەیان بیری پارەیان لە پشتە. کەسێک لە بەر زەوق و هونەر بە شەوێک لە تەلەفزیوون ببێتە خاوەن پارەی زۆر. ڕەنگە لە وڵاتانی ڕۆژاوایی تا ڕادەیێک باش بێت، بەڵام بۆ کوردەواری بێکەڵکە. چوونکا ڕەنگە تۆ لاوێک بدۆزیتەوە کە دەنگی وەکوو مامۆستا ماملێ خۆش بێت بەڵام دەتوانێ ببێیت بە کەڵە هونەرمەندێکی وەکوو ئەو؟ بە دڵنیایییەوە نا. چون ماملێ بەرهەمی مەکتەبێکی ئەدەبی هونەرییە کە بلیمەتێکی وەکوو مامۆستا وەفایی بناغەی داناوە. ئێستا تۆ ئەو لاوە لە کامین مەکتەب پەروەردە دەکەی. تەنیا باسی بەهرە نییە. ئەو شوێنانە کە بتوانێ ئەو کەسانە پەروەردە بکات نەماون.

ئەم دەردانە بوونەتە هۆی ئەوەی کە ساڵهای ساڵە، لاوی کورد کە دەیەوێ ڕوو لە هونەر و ئەدەب بکات، وادەزانی کورد خۆی هیچی نییە و دەبێ پەنا بەرێتە بەردەرکەی بێگانە.

لە دنیای ئەمڕۆدا بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەلێنانە پێویستمان بە کارێکی بنەڕەتییە. ئەبێ هەموو ئاسەوارە هونەریەکان کۆ بکرێنەوە و ڕیزبەندی و تئوریزە بکرێن. جا ئەم کارە بەکەسانێک دەکرێ کە لە دەلاقەی چاوی عەرەب و فارس و ڕۆژاوایی بۆ خۆیان ناڕوانن. ئەوەش کە ڕوو لە ئەدەب و هونەری کورد دەکا نابێ چاوەڕوانێ ئەوەی بێت لەو ڕێگاوە ژیانی دابین بێت. لە باسی ئەدەبیات ئەگەرچی بەڕواڵەت دۆخەکە باشترە بەڵام، ئەبینین بەپێی ڕاپورتەکان، زمان و ئەدەبی چەندین شێوەزارمان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. زاراوە بەهێزەکانیش هەر بە شێوازی کۆن مامەڵە لەگەڵ ئەدەبیات دەکەن.ئەبێ ئەدەبیاتمان بەردەوام لە نوێبوونەوەدا بێت و بیر لەپێداویستییەكانی سەردەم بکاتەوە.

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۹/۱۹

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

‌🌿💫
    تمامِ این پاییز را                
    صرف گردآوری کلمه خواهم کرد،
    که وقتی زمســتان رسید،
    طولانی‌ترین قصیده‌ی عاشقانه را
    برایت بنویسم!
                         
"شیرکو بیکِس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئینسانەکان هیچ کات لەسەر بوون و نەبوونی خودا بە شەڕ نەهاتوون، بەڵکوو لەسەر ناوی خوداکان بە شەڕ دێن. ئینسانەکان کێشەی ئەوەیان نییه بنوشتێنەوە و سوژدە بەرن، بەڵکوو کێشەیان ئەوەیه بۆ کێ سوژدە بەرن.

"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "دەریاس و لاشەکان"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بولبولی کوردستان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پێمگوتی یەسنا ئاگات لە گوڵی سەر کراسەکەت بێ
نەکا لە ڕۆژگارێ بە چڕنوکی کەسێکی نامەرد هەڵوەرێن.

"فەرەیدوون ئەرشەدی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەنگی ڕیخۆڵەمە، شمشاڵ لە زگمدا چ دەکا
ئەوە سازێکە لەناو بەزمی فەقیرانمدا


"مامۆستا هێدی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەوە و دیسان خەیاڵی تۆ سەری داوم
موژەم داوە و لەسەر ئەو ڕێیە وەستاوم
عەجایب شارەزای دەشت و دەرم بووی تۆ
لەخەونیشدا کە پێ نانێیە سەر چاوم!

"ناسر حیسامی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من دەچم بۆ لای ئەو، دەڵێم؛ من زۆر غەمگینم، زۆر.. زۆر، بیر لە خۆکوشتن دەکەمەوە، تۆ دەرمانێکت لایە؟ ئەو ئاوڕ لەو دەداتەوە و دەڵێت؛ تۆ دەرمانێکت لایە؟ من ڕوودەکەمە کاروانە دوورەکان، کە سەرقافڵەچییەکی خەواڵو، بە ناو دەشتێکی خەواڵودا دەیانبات، دەپرسم؛ بۆ خۆم بکوژم، گەر تۆ دەرمانێک شک دەبەیت، دەرمانێک بۆ غەمە کوشندەکانم، با من خۆم نەکوژم.
سەرقافڵەچی لە شاگردەکانی دەپرسێت؛ ئێوە دەرمانێکتان لایە؟ دەڕۆم، لە هەموو شتێک دەپرسم؛ لە ئاو، لە کەشتی، لە ماسیگر، لە کێو، لە سنەوبەر، لە پەپولە. تا دەگەمە یەکێک، لێم دەپرسێت؛ هێی من لەوسەری دونیاوە هاتووم، بۆ دەرمانێک دەگەڕێم بۆ غەمە کوشندەکانم، تۆ دەرمانێکت لایە؟ ورد لێی دەڕوانم.. هەر سێبەری خۆمە کە لەو سەری دونیاوە هاتووە و لێرەدا بە من دەگات، کە لەو پەڕی زەوییەوە هاتووم و دەپرسم؛ ئای ئازیز، ئای کەسم، ئای هاوڕێم، هاتووم بۆ دەرمانێک بگەڕێم بۆ غەمە کوشندەکانم.. باشترە لەوەی خۆم بکوژم، وا نییە.. باشترە، بێگومان.. باشترە.
من لە مردنیش دەپرسم؛ تۆ دەرمانێکت لایە؟ سێبەرەکەم قاقا وەک شێت پێدەکەنێت و دەڵێت «گەمژە.. بگەڕێ، هەمیشە بگەڕێ، سەیری دواوەی خۆت بکە، سەیرکە باڵی ئازارت لە کوێدایە، تۆ هاتوویتە ناو مەرگ و لە مردووەکان دەپرسیت؛ ئێوە دەرمانێکتان لایە؟».

"به‌ختیار عه‌لی‌"
خۆكوشتن و ده‌رمان


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەبێت بڵێم چاوی ژنان وەکوو چاوی ئێمه نییه، بە هیچ جۆرێک سەیرت ناکەن کە چی دەتبینن، شێوەی سەیرکردنیان جۆرێکی تره، پشتیان لێته و دەتبینن، لە سووچێکی مردوودا وەستاون و تەواوی دیمەنەکه لە پێش چاویانه.


"شاری مۆسیقارە سپییەکان"

"بەختیار عەلی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

«ئەترسم دڵ ببێتە پارچەیەك سەهۆڵ»

تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
ئەترسم دڵ ببێتە پارچەیەك سەهۆڵ..
بەدەم كزەی ئێوارەوە

تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
من لە گەڵای زەردی پاییز..
زۆر بێ نەواو غەریبترم
لە كزەبا تەزیوترم

تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
بیرتە بە زەردی ڕوانینەكانت..
هەڵمت لە بەفری دڵم هەڵسان و
منت خستە شوێن ساماڵی گیانت؟

تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
بڕوا پەڵە هەورەكفن..
گەرچی نەدیدەن.. گەرچی نەناسیاو
دەست ئەنێتە دەست
لە نیشتیمانی ئاوارەییدا..
ئەبن بە ڕێژنەی گریانێكی خەست

تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
ئەترسم دڵ ببێتە پارچەیەك سەهۆڵ..
بەدەم كزەی ئێوارەوە

"ژەنەڕاڵی پاییز" دیوانی لەغوربەتا لاپەڕە ١٢

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چاوەڕوانیی من زۆر نییە
بەر سێبەری دارەبییەک
کۆخێک و بەرهەیوانێک و
ئاگردانێک،
دڵێکی خۆش،
دوو چاوی ڕوون،
نیشتمانێک

"ناسری حسامی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "حسێن عەلی"
نییە لە ماڵ...

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من پێش تۆ هاتمە دنیا
تا بۆ نۆتەی لەشی تۆ
مووبەمووم هەمووی ژێ بێ
تا شایانی ئەوە بم،
کلیلی تەخت و تاجی
خۆشەویستیی تۆم پێ بێ

"عەبدوڵڵا پەشێو"


           @hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал