hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە قوربان!
له‌ سه‌ر قوبله‌ دڵم مه‌شكێنه‌، قوربان!

وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم
حه‌نایی چی؟ هه‌موو خۆ خوێنه‌ قوربان!

شەقی‌کە، غەیری حوبیی تۆی تێدا بێ،
بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە، قوربان!

له‌ بۆ خه‌ڵقی خه‌ڵات به‌خشانی ماچه‌
خه‌ڵاتی من هه‌موو خۆ جوێنه‌، قوربان!

فوتووری چاوەکانت نانوێنی،
بە "نالی" فیتنە بەس بنوێنە قوربان!

"حەزرەتی نالی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چارەی خەمی من مەی نییە، مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی

پێم وا نییە لەو غەدرە لەفریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو، بێگانە بڵێ چی.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی عەشق، تۆش ئەستێرەیەکی زەرد بوویت
لە کەنار جۆگەلەکاندا دەتبینین...
کاتێک کچە قژدرێژە بێڕەحمەکان ڕوویان لێوەردەگێڕان، سەیری تۆیان دەکرد
کاتێک لەسەر ئەو پەردانە، خوێنی جەردە کوژراوەکانی پاییزیان دەسڕییەوە
تۆ... دارستانە چڕەکانت بیرخستنەوە
لەوێ بۆنی بارووتی بەجێماوی ڕاوکەرەکانیان کرد
بۆنی ئەو ئافرەتە کێویلانەیان کرد، کە قژیان تاکو سەر ئەژنۆ درێژبووە
بۆنی خوێنی ئەو مرۆڤە سەربڕاوانەیان کرد... سەرەوخوار بە چڵی درەختەکاندا هەڵواسرابوون
لە شەوە ساردەکاندا هەستیانکرد
دوو لێوی گەرم نییە نێوچاوانیان ماچ بکات
دوو لێوی ناسک لە خەویان بێدارناکاتەوە


بەشێک له کتێبی "گەڕانەوە"
"بەختیار عەلی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پاییز
منداڵێکی لاسارە
بە قەدی هەر درەختێکدا هەڵگەڕێت
ڕوومەتی زامار دەکات و
پرچی دەڕنێتەوە!


"قوباد جەلیزادە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ساڵ و مانگ دێن و بەلەز تێ دەپەڕن
مەلی ســەربەستــن و تیژباڵ و پەڕن

لە گەڕانی زەوے ســەرگەردانن
نۆبــە دەگرن لە ســەرے و نازانن

ڪێ لە بەر سێبرے وان سەردەڪەوێ
ڪێیە ڕۆژے وەڪــو تاریڪە شەوێ

ڪێن هەژاران دەخەنە بەند و داو
چیــە تاوانــی گــەلانی دامــاو

چڵڪــە هەورێ ڪە بەرے ڕۆژ ئەگرێ
بە پشــوے با لــە بــەرے لا ئەگــرێ

دوڪــەڵی گــوندو چیــاے ســــوتاوە؟
یان هەناســەے ڪوڕے باب ڪوژراوە؟

نە شەون گوێ ئەدەنە شینی ڪەس
نە بە ڕۆژ ڕۆژیش ئەڵێ تاوان بەس

ســوڕ و خول خواردنی چەرخی ڪۆنە
وەرە بـــڕوانە بـــزانە چـــۆنە

بە هەموو ڕەنگەوە خۆے دەنوێنێ
قەت لە ســەر ڕەنگی بەرێ نامێنی

گەڕے دیــلانە دەگــۆڕێ و دەپەڕێ
بــوڪی ئاواتــە جوان هەڵدەپەڕێ

داخەڪەم ئەو خەرەڪەش وەڪ جاران
دەگــەڕێ و هــەر لــە دژے بــێ چــــاران

"مامۆستا هێـــدے"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هاوڕێیانی ئازیز و بە ئەمەڪ پاش سڵاوێڪی گەرم و پڕتین،
هیوادارم
لەم بەیانیە پاک و پڕ شەبەقەدا
وشیارے و ژیرے ، دەس گوشادے، خۆڕاگرے و هێمنایەتی، داد و مروەت، غیرەت و نامووس، موحبەت و خۆشەویستی میوانی هەتا هەتایی دڵتان بێت.

"ڪوردستان"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"هانی موجتەهێدی"
کۆڵان بە کۆڵان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شاعێری گەورەی کورد ( پەشێوی مەزن )

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی مەلی وردیلەی دەنگ خۆش
بۆم بڵێ ئاوازێک به جۆش
ئاوازێک بێ هی خوێن ڕشتن
نەغمەی ئازادی و سەرکەوتن
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
بەستەی گەرم وەکوو هەتاو
هی هەڵپەڕکێ کۆڕی خوێناو
بەستەی گیان و دڵ هی دەروون
شیعری ئەوانەی سەرکەوتوون
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
وەک چنگی کارد خوێناوی بێ
وەک خوێنی دڵ جۆشی تیابێ
باسی ڕۆژانی جاران بێ
هی تاریکایی زیندان بێ
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
دایه گیان مەگری وەک جاران
ئیتر نامبەنەوە زیندان
دڵنـیا به دوژمنەکەم
من زنجیری له پێ ئەکەم
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم

ھۆنراوە: "کامران موکری"
دەنگ: "نەجمەدین غوڵامی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە درەختێکی باخەکەمانم گوت:
بەیانیت باش.
کەچی ورشەیەکی لێوە نەهات.
ئاخر؛
ڕۆژێک ڕەشەبا، لقێکی شکاندبوەوە
لەباتی بۆی بگرمەوە، کردم بە گۆچان!

بە پشیلەی بەر هەیوانەکەم گوت:
نیوەڕۆت باش خانم.
لێ میاوێکم لێ نەبیست
ئاخر؛
شەوێکی بەفرانبار، دەرگام لێنەکردەوە،
تا لەبەر ئاگردانەکە هەڵکورمێ و کلکە تەزیوەکەی گەرم بکاتەوە.

بە کۆترەکەی سەر دارتێلەکەم گوت:
ئێوارەت باش کۆترە شینکەکە.
بەڵام گمەیەکی نەدرکاند.
ئاخر؛
ئەوەندەی ڕیقنە بەسەر محەجەرەی باڵکۆنەکەدا، ڕژاندبوو،
ئیدی لانەی سەر فانی سپلیتەکەم لێ تێکدا!

بە پەپوولەیەکی نەرم و نیانم گوت:
ڕۆژباش.
کەچی باڵە ناسکەکانی بۆ لێک نەدام
بە خەمگینیەوە پێی گوتم:
تۆ گوڵە سپییەکەی سەر لقەکەت قرتاند، کە من بۆنم پێوە دەکردو دات بە هەنگێکی سپڵە!

بەخۆم گوت:
کازیوەت باش قوباد گیان.
بەڵام ورتەیەکی لێوە نەهات.
ئاخر؛
کە لاو بووم ، چەند جارێ پێی گوتم
بابچین بۆ شاخ و ببین بە پێشمەرگە
لێ لەبەر ترسنۆکی و خۆپەرستی، بە گوێم نەکرد.


"قوبادی جەلیزادە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کەی دەگا دەستم بە باڵای بەرزی یاری شەنگوشۆخ

دەفعەیێ لەو باغە نەمدیوە هەنار و سێو و خۆخ

هەر کەسێکی بوو بە عاشق یاری دڵنەرمی نەبێ

عومری گەنجی و عومری پیری هەر دبێتە ئاخ و ئۆخ

دەستی خۆم دانا لەسەر ڕووم، لێوی خۆم جووڵاندەوە

زاڵمەی سوور هەڵگەڕا ئەبرۆی بزاوتن یانی یۆخ

بەزمە ئەوشۆ وا مەکە زایەع ببیتن هاتنم
ڕووحەکەم بۆ تۆ بێ بەس مەنعم مەکە بتێیمە ڕۆخ

«موخلیسا» دانیشە تازە تۆ دزیت پێ ناکرێ باغەوان دائیم بەهۆش، تۆش پیر و ساحێب کۆخەکۆخ

"موخلیس" (1910 - 1985)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پاییز، کە وەراندت پەلوپۆی داری حەیاتم
واتزانی گەڵایەکی وەریو، بێدەسەڵاتم؟

نەتزانی کە بنجم لە دڵی خاک چەقیوە؟
بڕوا بکە هەر دەم سەبەبی دەرد و بەڵاتم


"ئەوین ڕەحمانی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بریا پلانی ئەم دونیا منداڵێک دایبڕشتا... گۆرانی دێموکراسی بە دەنگی هانی موجتەهیدی.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو زولفی سەمەن سایە سەراپایە لە باڵات
چاوی بەدی لێ دوور بێ چ زیبایە لە باڵات
گەهـ دەستە و گەهـ بەستە، دەمێ کرژ و دەمێ خاو
هەر تەرزێ کە مەتبووعە بەدڵ وایە لە باڵات
شوعلەی روخت و تیرەگیی زولفی سیەهفام
مەهتابە کە تێکەڵ شەوی یەلدایە لە باڵات
ڕوخسارە فرووزەندە تەرازی قەدی نەخلت
نوورێکە تەقازایی تەجەللایە لە باڵات
باغی ئیرەمی سینە دە گوڵزاری جەماڵت
حەسرەت بە دووسەد جەننەتی مەئوایە لە باڵات
غونچەی دەهەنی تۆ بە گەهی خەندەو گوفتار
دورجێکە گوهەرخێز و شەکەرزایە لە باڵات
قامەت نییە بیلاهی قیامەت لەوە هەستا
لەو شۆڕش و غەوغایە کە پەیدایە لە باڵات
جانا مەکە مەنعی ئەدەبی زار لە زاری
شێتی گوڵی دیدارت و شەیدایە لە باڵات


"ئەدەب"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەر کاروانێ بۆ پرشنگی خۆر بڕوانێ دێر یا زوو ئەگا بە خۆر

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانیت باش بەفری ھاوڕێ
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
-خەمێکی سپی
نیوەڕۆت باش نمەی بارانی غەریبی
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
-خەمێکی تەڕ
ئێوارەت باش "با"ی بێ داڵدە
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
-خەمێکی تیژ
شەو باش باڵندەی تاریکی
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
-خەونێ، نەبەفری تیا ئەنوێ و نە باران و نە"با" و نە تەنیایی و
نە چاوەکانی شاعیرێ...

"شێرکۆ بێکەس"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

🔻خەڵاتی چوارەمین فێستیڤاڵی ''مەم و زین'' له‌ هه‌ولێر بە نووسەر و وەرگێڕی بۆکانی، محەمەد ڕەمەزانی بڕا

▫️محەمەد ڕەمەزانی وێڕای ئەوەی کە وەرگێڕێکی توانا و کەموێنەیە و چەندان چیرۆکی بیانی (لە کتێبێکدا بە ناوی ''دەنگی هەرمان'' چاپ کراون) و ڕۆمانی ''هەرا و تووڕەیی'' (The Sound and the Fury)، بەرهەمی ''ویلیام فاکنێر''، یەکێک لە گەورەترین و کاریگەرترین ڕۆمانەکانی سەدە بیستەمی لە زمانی ئینگیزییەوە کردووە بە کوردی.

▫️لە بواری چیرۆکنووسییشدا ئەزموونێکی گەورە و دیاری هەیە و کۆمەڵەچیرۆکی ''مزگینی''، یەکێک لە بەرهەمە کاریگەرەکانی چیرۆکنووسیی کوردییە کە تا ئێستا دوو جار چاپ کراوە. کۆمەڵەچیرۆکێکیشی بە ناوی ''جێژنی لەدایکبوونی شەیتان'' لەژێر چاپدایە و بەم زووانە دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی چیرۆکی کوردی. ئێستاش کار لەسەر وەرگێڕانی ڕۆمانی ''یولیسس''ی جێیمز جۆیز دەکات و شەش بەشی لێ تەواو کردووە./

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بێلا چاوی کوردی (Bella ciao)
جوان حاجۆ
بێلا چاو لە ئەسڵدا میلۆدییەکی فۆلکلۆری ئیتالیایی بوو، بەڵام لە دەیەی ١٩٤٠دا بزووتنەوە دژە فاشیستییەکان وەریانگرت و وەک سروودی خۆیان بەکاریان ھێنا. لەو کاتەوە ئەم سروودە لە بزووتنەوە ئازادیخوازانە و دژەفاشیستییەکاندا دەخوێنرێتەوە.
بێلا چاو بە ئیتالیایی یانی خواحافیز جوانێ.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

جــــــیهانی
بێ ئافرەت،
وەک چاوی بێ گڵێنە و
باخی بێ گوڵ و
خۆری بێ تیشکە

"بەختیار علی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە بیرت دێ جارێک گوتم؛
لە ڕۆژانی بارانیدا دڵم بیانووی تۆیەتی؟!
بەڵام ئەمڕۆ دەڵێم گیانە
باران بێ یان شەختەی زستان
هاوین بێ یان گەڵاڕێزان
سپێدە بێ یان زەردەپەڕ
مانگەشەو بێ
یان هەتاوێکی سووتێنەر
هەموو کات و چرکەساتێ
یادت دەکەم
بە دڵێکی پڕلە تاسە ...

" مامۆستا شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

به شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
به رۆژ تاکوو دووباره دێتەوه شەو
له کاتێک دا که دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو وەختەی کە بووی بە عاشق
عەشق ئەتکا بە شمشاڵ و ئەتنێ بە لێوی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر تۆ دڵۆپی حەسرەتیت و
لە بەردەمی ماشقەدا وردە وردە ئەتوێیتەوە


"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەڕ هەموو خەونەکانمانی کوشت !

"فەرەیدوون ئەرشەدی"

ئه‌وه‌نده‌ لاشه‌ی خه‌ون
له‌ که‌نار که‌وتوون،
دڵی ئاو بۆتە بەرد،
رووباران بێ ماسی دەخەون !

لە مەمکی دایکەوە
شیری شەڕ دەتکێتە دەروونمان .

لەو رۆژەی مین قاچی بارانی پەڕاندوه‌،
هەور وەکوو سەردەمی منداڵیی نابارێ .

کە باڵی سۆنەیەک
بە پارچە تۆپێکی هار
ئیفلیج بوو،
نه‌مبیستووه‌ قومرییەک
ئاشقانە بگمێنێ.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گیا وردەی پاییز، سەوزی نـــەرم و نـۆڵ
قەیفەپۆشی ڕووی تەختی خاک و خۆڵ
دڵـگـیـــری، جـــوانی، بــێ دڕک و داڵـــی
دوا یـــادگــــــاری بــەدیـــعـی ســـاڵــــی
ھـــەر ئـێــوارەیەک دیــدەنیـت ئـەکــەم
ســـەمـــای پــایـیـزم تیــا نامێـنێ تـــەم
مەستی بادەی حەز، پڕ نەشئە و خەیاڵ
ئەســووڕێمەوە لــەم یــــاڵ بـۆ ئەو یاڵ
ئینجا دێـــم لەسـەر سینەی نەرم و شل
ڕائەکشێم تـاوێــک، نوقــمـی تەئەممول
تاوێک نەغمەی مەل، تاوێک شـنـەی بـا
تا ئەودیــو شـــاخی ئــەندێــشەم ئــەبا
خۆم بە خۆم ئەڵێم، یاران من چیم کرد
بۆ عومری جوانیم وەک پیر بەسەر برد؟
منیــش لـــە دایـــکــی تەبــیعــەت زاوم
بــۆچ کــــردەوەی ئــەو نابینێ چـــاوم؟
ھــــا، وا بەسەرچوو خــــەزانی پیریش
کەچـــی ئــــەو زیـــاتر ئـــەکا ئـــاڕایش
تـــازە سەوزەگیــا ســەرلەنوێ ئـــەڕوێ
مەل لە ماجەرای عەیش و نۆش ئەدوێ
تازە ســـروەی بای قودسیی عیسا فـوو
گیـــان ئەکــاتەوە بــەر دنـیــای مــردوو
ئەی گـیاســـەوزەکـەی دڵ فـــەرەحاوی
وەک تۆ سەرگــەرمی سـەودای ھەتاوی
منـیـش لــەمــەوپــاش وایــە بــڕیــارم
تیژگی خـــۆر بێ لام، نازخەندەی یـارم
تا گەرمایی ژیـــن مــاوە شــادی کـــەم
ئـیتــر واز بــێـنم لــە ئــاشـنـایی خــەم

"گـــۆران"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەردی دووری
مامۆستا "محەممەدی دانش"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал