goshkhani1 | Неотсортированное

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Подписаться на канал

گـۆشخـانـی

بەدەست هێنانی پلەی یەکەمی کێبەرکێ #ڕاکردن لە شاری سۆڵاوا لە لایان کاک #ئارشینی_زەمانی
🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️

لە لایان کاناڵی گۆشخانی پیرۆز بایی خۆمان ئاراستە کاک ئارشین ئەکەین 😍😍🌷

🆔 @goshkhani1

     ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

زاگرۆسانە لە #گۆشخانی

ئەنجومەنی سەوزی چیا (کومیتەی دێهاتەکان) هاوکات لەگەل رێکخراوە ژینگەپارێزەکانی سەراسەری زاگرۆس بە ناشتنی #دنکە_بەڕوو بەڵێنی وەفاداری لەگەل شەهیدانی ژینگە و دارستان تازە ئەکاتەوە

چیا داوا لە هەموو خەڵکی گۆشخانی دەکات، لە هەر شوێنێک کە ئەتوانن بە ناشتنی دنکە بەڕوو دەستێکی سەوز بن بۆ دارستان و ژینگەی نیشتمانمان

🗓 کات: پێنج شەممە 8ی  سەرماوەز

⏰کاتژمێر: 1ی  پاش نیوەڕۆ

بۆ زانیاری زیاتر لە گەڵ ئەم ژمارە پێوەندی بگرن

‎+989185744534‎ 
ئۆسامە نادری
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەی نیشتمانی بێ گوێچکەم
تۆ ئەتەوێ هەرچیەک بی و هەرچۆنێک بی
خـــۆشم بوێیت؟
ببیت بە چەکمەی چەرمینی جەنەڕاڵێکی دراوسێ
یاخود ببیت بە مێزەری فتوایەکی ڕق و تۆڵە
خــۆشم بوێیت !؟
#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ای سرزمین ناشنوایم
تو می‌خواهی هر چە باشی و
هرطور باشی
دوستت بدارم؟!

پوتین ژنرال همسایه باشی 
یا عمامه‌ی فتوایی کینەتوز و انتقام‌جو
باز هم
دوستت بدارم...؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#پاییزی_نیشتمانی_جوان

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🍂 پاییز 🍂

درەختێک چاوەڕێیە و نیگای لقی تەزیوە
گەڵەگەڵا لە خەونی پاییزێ هەڵوەریوە

چیا پشتی بە سەنگەر گەرم بوو تاکوو دوێنێ
کەچی گلاوە سواری مەیدانی لێ بەزیوە

بەناونیشانی هەور و سەهۆڵبەندانی قەولێک
دەڕۆم و ڕێژنەگریان هەموو شاری تەنیوە

دەڕۆم و چاوەڕێمە مەرگ بە کاتی پاییز
لە دەست ئەو ژینە ماندووم کە ڕۆحمی ڕێک گوشیوە

حەسانەوەی گەڵایەک لە ئامێزی وەریندا
چ حەیرانێکی زەردە و سروشت بۆمی چڕیوە

هەتا سەردێڕی مردن لە ئەحواڵم بپرسە
دەڵێم با دڵ نەزانێ، بەبێ تۆ چەند هەتیوە

#ڕەسووڵ_سوڵتانی
ـــــــــــــــــــ
ڕۆژی هەینی 18ی خەزەڵوەر ڕێگای نسڵ و گۆشخانی

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لە کۆتایی پایز دەچی
تا دێم بۆ لات
تاو لەرز
هەموو گیانی من دادەگرێ!

#ک_د_ئازاد

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین خاتوو #عایشه_ئیمانی کۆچی ئەبەدی کرد و  ڕووی کردە هەواری قیامەت!

لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.

ڕۆحیان شاد
ئامین🙏

1403/8/16

🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

یــا ٲرحم الراحمین - #بیلال_کەیوانی


شیعر : مامۆستا مۆحەممد ڕەبیعی
ئاواز و ووتنی : بیلال کەیوانی

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#بەیانیتان_باش_هاوڕێیان
🆔 @goshkhani1
🌹تاکە کاناڵی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

کاک بەختیار ڕەحیمی لە زاری ، شاعیر و نووەسەر #حاتەم_مەرزەنگ

با گوێ بگرین بزاانین مامۆستا حاتەم مەرزەنگ چی لە بارەی کاک بەختیارەو دەڵێت  🙏🙏🌷🌷

🆔 @goshkhani1

         ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

خودایە لەو کەسانە بین لە قیامەت پێ مان بڵێیت؛
بچنە بەهەشتەوە ئەوە لێتان ڕازی بووم

🆔 @goshkhani1
🌹تاکەکاناڵی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐

هەواڵێکی خۆش بۆ لایەنگرانی وەرزش بە تایبەت #واڵیباڵ ...

کاک #شۆڕش_شەریفی ڕاهێنەری واڵیباڵ
لە سۆڵاوا فێرگەی واڵیباڵی ڕێک خستوە و بەم زوانە کەلاسە کانی دەست پێ دەکا..

🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐🏐

ئەو خوەشەویستانە وا حەز بە #وەرزشی #واڵیباڵ ئەکەن بۆ چۆنیەتی بەشدار بوون لە فێرگەکە ئەتوانن بەم ژمارەی خوارەوە لە گەڵ خۆیا پێوەندی بگرن..!

شۆڕش شەریفی         +989189850923


🆔 @goshkhani1

           ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#حەسەن_زیرەک و #شێرکۆ_بێکەس

🌹تاکە کاناڵی گۆشخانی🌹
🆔   @goshkhani1

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

زەوین بۆ فرۆشتن!!

✅ لە سەر ڕێگای نێوان نسڵ و گۆشخانی

✅لە لاسامان ڕوبەڕووی ماڵ زاهێر تاهێربەگ و ئەمین ڕەشیدی

✅میتراژ 1000 میتر

بۆ ڕێکەوتن لە سەر نڕخ و چۆنیەتی مامەڵەکە لە گەڵ ئەم ژمارە پێوەندی بگرن.👇👇

کاکە عەبدۆڵڵا ئەحمەدی
+989188755346
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئاگاداری     ئاگاداری

دە نەفەر کرێکار بۆ زەیتوون چنین لە گیلوان

جێگای ئیسراحەت و خەو ، خواردن

بۆ زانیاری زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن

+989127047725         مۆختار عەزیزی

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#بای_بەیان
مامۆستا #حەسەن_دەرزی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هەڵمەتی ناشتنی دنکە بەڕوو
بەیانی کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ

شوێنی کۆبوونەوە : لای قوم

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە

#هێمن

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نازدنی ڤیدیۆ: هاویار قەدیمی
شوێن:بەرئاوایی گۆشخانی

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەی وەتەن پاییز بە خێر بێ، چونکە ئێستا باومە
گەرم و ساردی فەسڵەکەت عەینەن دڵەی شێواومە
باڕەشت ئاهی دروون و هەورت هەر وەک چاومە
نم نمی باران ئەبارێ وەک تکەی زووخاومە
شاخ و داخی تۆ نموونەی جەرگی هەڵقرچاومە

گێژەڵووکەی سەر ملانت، وەک هەناسەی پڕگرین
تەم لە سەر کوێستانەکانت دووکەڵی قەلبی حەزین
ساردی ئەشکەوت و موغارەت وەک دەروونی پڕ برین
پووشی وشکی دەشتەکانت، بەندی جەرگی ئاگرین
بەرگ ڕێزانی دەرختت، عومرەکەی فەوتاومە

#مامۆستا_قانع

ناردنی ڤیدیۆ: #هاویار_قەدیمی
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#جاڕنامەی_فرۆش

📌زەوی کەشاوەرزی بۆ فرۆشتن لە دەشت برینان

📍لە سێ لاوە ڕێگای هات و چووی هەیە 

📌2800 میتر

📌ئاوی ڕۆخانەی هەیە


📞بۆ پێوەندی زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگ‏رن

09189785297

#کاک_دانا_فەرەجی

🆔@goshkhani1

      ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

‍ ‍ (‍(سەفەر))

ڕێت خست بۆم
سەفەرێ بێگەڕانەوە،
سەفەر بۆ وڵاتی خەونەکانم
بەبێ ویستی خۆم،
بۆ  کۆڵانەکانی تافی لاویم
منیش بە بێ ترس لە نەبوونی
تۆ لە ئەمڕۆ
لەگەڵ بیری تۆدا دەسووڕام
کە چی تاکوو ئێستا
ڕێگا دەبڕم بە گۆچانێک و
چاویلکەی یارمەتیدەری چاو
هێشتا ڕێی سەفەر دەپێوم
بە شوێنتا دەگەڕێم و
لێم ونی...
ئەی داڕێژەری سەفەری تاڵ
ئەی داگیرکەری
منی بێ تۆی
پڕ لە خەیاڵ...
#هەورازـجوانڕۆ

#جوانییەکانی_وەرزی_پاییز_گۆشخانی
ــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

پاییزە و دیسان گەڵا فرمێسکی چاوی دارچنار
گەرچی بۆمن عادیە،وەرزم وەهایە تا بوو وم

هەر غەم و ڕەنج و بەجێمان و لە ماڵ ئاوارە بوون
نایەتە بیرم ئەگەر پایزێ لە مەینەت جیا بوو وم

من وەکوو پووشێکی دەم بای پاییزیم لەم وەرزەدا
کێ دەزانێ بەر لەئێستا گوڵ دڕوو یان گیا بوو وم

داخەکەم داری پەشیمانی و نەزانیم نا لە ژین
گەرچی شاگردی گەلێ ئەفرادی زۆر دانا بوو وم

تاوێ عاشق جارێ غەمخۆری وڵات و خاکی خۆم
سەردەمێکی چاوەڕێی دەرمانی لای ئەڵڵا بوو وم

#مامۆستا_ئاسۆ
ـــــــــــــــــــــــــ
🌹وێنە:کۆڵانەکانی گوند

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

زەوی ئێستاش لەڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشتکووڕ
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرەدایکان دادڕاوە

وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار

بەناهەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێسەر و بێشوێن دەنێژن
کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ لە خوێنێ

وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینت لە ملمایە
سەری بێنرخ و بێمایە
لەپێناوی وەتەندایە

دەبا باش تێ بگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ

وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار

ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر ھیتلەر نەما گاوانی تۆ خۆش
موخەییەر بم لە بەینی تۆ و بەھەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ «قانع»ـی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن ڕەببی وەتەنخواھانی تۆ خۆش

#مامۆستا_قانێع
ـــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ماڵ بۆ فرۆشتن لە گۆشخانی

#جاڕنامەی_فرۆش


📍لە سەر ڕێگای ئەسڵی ناو ئاوایی

📌300متر باخچە🪴 ماڵ 🏡 حەوشه
🏕

📌140 میتر ماڵ

📌40 میتر حەوشە چۆڵ

📌سێ خەوە ، بە تواوی کابینت ، گەنجە

ئاو ✅برق✅ گاز✅

📞بۆ پێوەندی زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن.👇👇

‏ 09183757659
کاک تالب ڕەحیمی

🆔@goshkhani1

      ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#پەندی_پێشینیان

زۆر بە نەفامم دێتە بەر نەزەر
کەسێ لە ئەسپ دابەزێ بۆ کەر

دار ویشک دەبێ بە ئاواتی باز
جارێک لە سەری بخوێنێ ئاواز.

بیستوومە پاروو لە زار بکەوێ
بۆ کۆش چاترە، نەک ئێرە و ئەوێ

✍مەلا غەفوور دەبباغی.
ـــــــــــــــــــــــ
#پاییزی_گۆشخانی

ناردن: #هاویار_قەدیمی
ــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ڕۆژنامەی ڕۆژان
ڕەزبەری 1403
نووسین وکۆکردنەوە:بێوەر

"داوێنی کوڕەمیانە، چاوگەی جوانیەکان"

شمشاڵ
یەکێ تر لەو ئامێرە مووسیقاییە پیرۆزانەیە ومێژووییە کە لە مێژەوە تا ئەمڕۆی بەهەناسەی شمشاڵژەنانێک لە فەوتان پارێزراوە، وەک ئەڵێن لە قەدیمەوە بە دار یا بە پێشەی باڵی هەڵۆ سازکراوە و ئەوکات ناودڵی ئامێرەکەیان بەشیر شۆردوەتەوە و پاشان لە پاڵی هێلانە میرۆلەیەکدا دایانناوە،تا مرۆچە تێبداوهەچیەک لە نێو لوولەکەدا بێ بەو شێوەیە پۆختەبکرێت و پێستێکی ناسکی پێوە بمێنێت و دواتر کونیان کردووەو بە تووڵی تەڕی دارێک وەکوو بڵاڵووک دەوری لوولەکەیان هەم هێقم، هەم جوانتر کردووە کە بە پێی زەمان دوواتر کردوویانە بە برێنجە ولوولەیەکی ناسکی ئاسن ئاسا.
ئەم نیشتمانە زۆرکەسی تێیا هەڵکەوتووە کە پشت بە پشت نەیانهێشتووە ئەو هونەرە لەناوبچێ وپەرەیان پێداوە کە مەیشوورترینیان خوالێخووشبوو
مامۆستاقادر عەبدۆڵڵازادە(قالەمەڕە)، خوالێخووشبوو مامۆستاجافر زەلکەیی، ئەحمەدزەلکەیی و زۆرێک تر لەو هونەرمەندانەی پێشوو و سەردەمن کە هیوادارین بتوانین بەرە بەرە زۆرتربیانناسێنین پێتان.
یەکێ تر لەو ئازیزانەی کە هەناسەی پڕلە تاسەی بووە بە سۆزی دەم شمشاڵێک کاک جەمیل کەریمی گۆشخانیە

بەڕێز کاک جەمیل کەریمی کوڕی کاک ئەحمەد وخاتوون زارا لە یەکەمین ڕۆژی پاییزی ساڵی 1359ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی گۆشخانی سەر بە ناوچەی شامیانی سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی هەر له زێدەکەی خۆیدا تێپەڕکردووە و پاشان لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان تا وەرگرتنی بڕوانامەی دیپلۆم درێژە بەخوێندن ئەدات و ئەمیش وەک زۆربەی مناڵانی لادێ نشینی ئەوکات بە هۆکارگەلێکی تایبەتی خۆی ناتوانێ درێژە بەخوێندن بدات و پێ بنێتە زانکۆ هەر بۆیە وەک سەربازمۆعەلمێک له ساڵی 1379 دەینێرنە ئاوایی ژنین لە چەمی ژاوەرۆی سەوڵاوا و لەوێ لەگەڵ بەڕێزێکی شمشاڵژەن و هاوکاری بە ناوی کاک سالم مۆرادی کوڕی شمشاڵژەنێکی ناودار بە ناوی کاک مەحموودی ژریژەیی ئاشنا دەبێت و بەهۆی عیلاقەی زۆری بە شمشاڵ بە ماوەیێ ساڵێک لە خزمەتیا دەبێت و پەیتا پەیتا خویشی هەوڵی زۆرتر ئەدات تا  فێری ژەندنی ئامێری شمشاڵ دەبێت و دوواتر لەلای بەڕێزانێک وەکوو کاک ڕەشی سەعای فەتە لە ئاوایی نسڵ و دەروێش ئەبووبەکری گۆشخانی و خوالێخووشبوو مامۆستا جافر زەلکەیی و چەند کەسایەتیەکی تر وانەی زۆرتر وەردەگرێت ودوواتر لە پاڵی شمشاڵ ژەنی هەوڵ ئەدات نەرمە نەی و باڵەبانیش فێر ببێ هەر بۆیە دەڕواتە خزمەت  مامۆستا ئیسماییلی مەردانی و کاک حامێدی پیرا لە شاری سنە.
ئەم بەڕێزه لە دەفژەنینشدا شارەزایی هەیە و لە ساڵی 1384 تا بە ئەمڕۆ لە شاری سنە نیشتەجێیە و ژیانی تێکەڵ بە هونەری لەوێ بەسەر ئەبات.

سەرچاوەکان:لێدوانێ لەگەڵ بەڕێز کاک جەمیل کەریمی گۆشخانی
نووسین و کۆکردنەوە:ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

🆔 @goshkhani1

        ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

جەوێکی خۆش لە دیمەنی دڵ ڕفێن و هەوای پاییزی
، #سەرچنار و #جۆگەی_کەڕاوا
پێشکەشتان بێت.
🙏🙏🌷🌷

وێنە هەڵگر : نیان قادری

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەی وەتەن گەر ژین هەبێت حەقە کەتۆ ژینی منی
نامەوێ سەیری گوڵستان تۆکە پەرژینی منی

ئاورم بۆ هێزی دوژمن چوونکە تۆ تینی منی

قیبلە کەم ئیمانەکەم پەیمانەکەم دینی منی..

#مامۆستا_نوری

🆔@goshkhani1

💫 کاناڵی گۆشخانی 💫

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەگەر نووسین بە زمانی دایک دواکەوتوویی و تەعەسوب بێ، خەڵکی ژاپۆن و بەریتانیا و ئەمریکا و فەڕەنسا و ئاڵمان و ئیسپانیا و پورتوگال و ڕووسیا و هۆلەند و نۆروێژ و دەنماڕک و... دواکەوتوو و موتەعەسیبن، تەنیا تۆی کورد پێشکەوتوو و ڕوونبیر و ئاگای، کە زمانی خۆت فڕێ دەدەی و بە کاری ناهێنی، یا بە سەقەتی بە کاری دێنی.

#با_سەقەتنووس_نەبین

🆔@goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ماڵ بۆ فرۆشتن لە گۆشخانی

#جاڕنامەی_فرۆش


📍لە سەر ڕێگای ئەسڵی ناو ئاوایی

📌300متر باخچە🪴 ماڵ 🏡 حەوشه
🏕

📌140 میتر ماڵ

📌40 میتر حەوشە چۆڵ

📌سێ خەوە ، بە تواوی کابینت ، گەنجە

ئاو ✅برق✅ گاز✅

📞بۆ پێوەندی زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن.👇👇

‏ 09183757659
کاک تالب ڕەحیمی

🆔@goshkhani1

      ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

"ئەو وەختەی نیشتمان
گوێ لە دارستانە
غەدر لێکراوەکان ناگرێ،
ئیتر داروبەرد بیر
لە حاشاکردن ئەکەنەوە.
ئەو وەختەی نیشتمان
چاوی خۆی لە ئاست
ئەو هەموو لاشەی غەدرە ئەنووقێنێ،
ئازارەکان بیر لە بەهارێکی سوور ئەکەنەوە.

ئەو وەختەی نیشتمان
چاو لە دزەکان ئەپۆشێ،
دزەکان بیر لە دزینی خودی نیشتمان خۆی ئەکەنەوە!"

#شێرکۆ_بێکەس

میامەران 📍

🆔@gushkhani1

🌾 کاناڵ گۆشخانی 🌾

Читать полностью…
Подписаться на канал