❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران
[ مەراق ]
لە زیندانێکی گەوەرەوە بە ناوی زێد
بە درزێکی پڕ دوکەڵی
تێکەڵ بە گزنگی هومێد
بۆت دەنێرم ئەی ئازادی
گەر تۆم ببێ
بەڵێن ئەدەم
هەموو ڕۆژێ پێشتر لە گشت خۆشەویستێ
تۆ ڕامووسم
سوێند ئەخۆم کە هەتا مردن
هەموو شەوێ
شاشێعرێکت بۆ بنووسم
گەر تۆش نەیەی
وەرزی عومرم نەگۆڕیت و
شنەت گەڵای باخی ژینم نەخەمڵێنێ
ئیتر ڕێک ڕێک
قەڵەمەکەم دەنێم بە ئەو ئاگرەوەی
هەزار ساڵە نیشتمانم ئەسووتێنێ
من نەمدیوی
بەڵام دیارە تۆ کانیەکی زوڵاڵی و
لە هەر کوێوە کە دەرکەوی
ئەوێ ئەبێ بە بەهەشتێکی سەر زەوی
دە تۆ خوا بێ و
زستانم بکە بە بەهار
دە تۆ خوا بێ و
شەقامی پڕ لە پەڵەی سوور
یەکسەر بکە بە سەوزەزار
بێ و دێی بێدەنگ بهەژێنە بە تریقە و
قریوەی منداڵە هەژار
وەرە با گۆڕەپانی شار
ببێتە شوێنی هەڵپەڕکێی کیژی نازدار
تۆ خوا وەرە و عیسا ئاسا
ڕۆح بدەرەوە بە جەستەی
ژینا و کۆمار...
من عومرێکە بانگت ئەکەم
بۆت ئەگەڕێم لە وەتەی هەم
ئیتر خەونی من بە بێ تۆ
مۆتەیەکی دێز و مۆنە
ئەی تاقە مەراقی ژینم..
ئاخ هەزار ئاخ بمزانیبا تامت چۆنە ؟
✍#بەختیار_ڕەحیمی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
🎶 فەرەنجی پۆش
نەجمەددین غوڵامی
🆔@goshkhani1
کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋
شەوتان شاد خۆشەویستان
گۆرانی بارانی بە دەنگی
#سەنا_بەرزەنجی
#باران
ـــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
چۆن هێندە زوو
نەخشی جوانیت
بە ڕۆحمدا هێنای تەزوو
چۆن ئەم دڵەت
پڕ کردەوە
لە ئارەزوو
چۆن وا ناسک
ئەم پەپوولەی
شەرم و بزەت
لەسەر گوڵی ژاکاوی دڵم نیشتەوە
بەبێ ئەوەی بمدوێنی و
لەبەر لۆمەی هاوڕێکانم و
هاوڕێکانت
ڕێی تێ بچێت
دانیشم لە تەنیشتتەوە
یا پەیامێک بنێرم بۆت
بەسەر باڵی
فریشتەوە
گەر بهاتبام
پێم ئەوتیت، دزە نیگام
وەختە ئەمخاتە کێشەوە
تۆبی و خودا، لێرە مەڕۆ
جێم نەهێڵی
بەم ئێشەوە
تۆبی و خودا ئاماژەیەک
دەست هەڵبڕین
مەکر کڕین
یا وتنێ
ئومێدێک بێ
بۆ هاتنەوەم
بۆ دیدارت
بەڵام نەکەی
وشەیەک بێتە سەر زارت
شوشەی دڵم بکات بە هەزار کەرتەوە
منی تینوت
خۆری هیوام
بەم دیدارەت دەرکەوتەوە
که لێم ونە چەندوەختەبێت
بمڕەنجێنی
بەخودا بۆم زۆر سەختەبێت
بەڵام چیبکەم
لەترسی لۆمەی
هاوڕێکانت و هاوڕێکانم
هەر ناتوانم
بە ئاشکراش لێت بڕوانم
من نازانم تۆ برین بووی
یا ساڕێژم
وا سکاڵام هەڵدەڕێژم
ئەگەر نەیەی منیش ناچار
تەرمی ئەم خۆزگە ناسکەم
لەنێو دڵمدا دەنێژم
تۆ بەڕێکەوت نیگات کرد و
نەتزانی بەڕاستی مردم
بێ گوناهترین تاوانبار
پێم بزانە
چیت لێکردم !
✍ : بەڵێن سەنگاوی
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
بەیانیتان باش🌞🌻
لەگەڵ ھەور و تاریکیدا، یادت ئەکەم
لەگەڵ خەم و ھەژاریدا، یادت ئەکەم
لە کاتێکدا دەنگی بولبول ئەتۆرێنن
بەختەوەری ئەشەمزێنن
یادت ئەکەم...
(ژیلا حسەینی)
🆔@goshkhani1
کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋
كاتێک هاوڕێكەت بەجێت دەهێڵێت؛
دڵگران مەبە،
چونكە ئەو شتەی كە تۆ لە ئەودا، لە هەر شتێكی تر خۆشترت دەوێت؛
زۆر جار لە بێئەویدا ڕوونتر دەيبینیت...
هەر وەک چۆن شاخەوانەكان؛
لە دوورەوە شاخەکان جوانتر دەبینن!
نووسەر: #جوبران_خەلیل_جوبران
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ـــــــــ
چەن کەس لەم وێنەیە دەناسن ؟
کێ ئەزانێ ساڵ چەنێکە؟
و کام کۆڵانی گۆشخانیه؟
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
🎤: کارزان فارۆق
🎼: نازدارەکەم
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ئاواتی ژین و پەلکی لاوی نەبێتە ئاخ و ئۆ
لەبەرچی ئەسرین و لەرزین دەس بەئەژنۆ
♡
گوڵەبەڕۆژە هەر شەو دەبینێ
ئۆمێدی هەڵدانەوەیه پڕوسکەی ژیلەمۆ
🖊#زەکەریا_محەممەدی
♥بەیانیتان باش خۆشەویستان♥
🆔 @goshkhani1
🌹تاکە کاناڵی گۆشخانی🌹
#جاڕنامەی_فرۆش
زەوین لە گۆشخانی بۆ فرۆش
✅نزیک بە 130مەتر
✅سەر خیابان ئەسڵی ڕوو بە بەر ئاوایی
پاڵ ماڵ کاک تۆفێق ئامانی
بۆ زانیاری زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن🌷
09902778784 عێرفان ڕەحیمی
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی خەڵکی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین #دادە_خەجێ_عەزیزی خێزانی کاکە #ئەمین_ڕەحیمی دایکی کاک مەحموو و فەرهاد و عارف ڕەحیمی بۆ هەمیشه ماڵئاوایی لە ژیان کرد
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
ڕۆحیان شاد
1402/2/2
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️
#جێژنی_ڕەمەزان
جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی جیهان و بە تایبەت کوردستان پیرۆز بێت...
هیوای باشترینەکان بۆ هەموو هاوڕێیانی خۆشەویست..
ئازاومان کەن
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ئێوە بۆمان بنووسن
کێ و کێ ئەناسن لەم وێنەدا؟؟
ئەزانن ساڵ چەنێکە؟
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
.
سـاڵڕۆژی کـۆچی دوایی فەخـری ئەدەبـی کـوردی
مامۆستا #هێمن_موکریانی
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی خەڵکی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین #مەلا_فارۆق_فەتاحی زاوای قمری خانم کچی شێخ کەریمی گۆشخانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
ڕۆحیان شاد
1402/1/25
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️
ئەمن پێم خۆش نییە هاودەنگی قەل بم
ئەمن پێم خۆش نییە بــێــزراوی گەل بم
ھــەتــا دوژمـن نەگــەوزێنـێ دەخوێنم
دەخوێنم بۆ گەلی خۆم، ھەر دەخوێنم
#مامۆستا_هێمن
ــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
سڵاو
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
لە ئاهی خودا و دایک و باب و زێد
لە ئاهی خاک و هاوماڵ، کاک و دێد
ڕزگارم بێ من سەربەخۆ و ئازاد
خودایە نەکەی ڕەنجم زایەو بێد
ــــــــــــ
وێنەی میرزا ئەحمەو و کاکە سیروان سادەقی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#پەندی_پێشینیان
هەرچی خۆت نەیکەی بێ سودە کاکە
بە دستی خەڵکی مار بگری چاکە
گوێ بگرە زەریف! بۆ ئەم نەزیلە
مەسپێره هەرگیز دووگ بە پشیلە
لە نێو خاس و عام ئەم قسه زۆرە
ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمەبۆره
مەلا غەفوور دەبباغی
🆔@goshkhani1
کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋
خهمزهدهی خۆتم نیشانهی تیری موژگانم مهکه
عاشقی ڕووتم، عهزیزم، تیرهبارانم مهکه
عاشقی خهندێکی تۆم با بهس به ئاه و ناڵه بم
بولبولم پهروانه نیم و حهز به سوتانم مهکه
دڵ به من ناکا لهبهر ئاوری دهروونم دێته جۆش
تۆ که سوتانت نهدیوه مهنعی گریانم مهکه
#وهفایی
ــــــــــــــــ
#لاوانی_گوند
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
هاوڕێیان و دۆستانی خۆشەویست شەو باش
ئەمڕۆ لە ڕێگای ماڵ کا تالب ڕەحیمی تا ماڵی کا مەحمووی نادری(حاجی ئەحمەو) دەسبەندێکی تەڵا ون کراوە ، هەرکەس دۆزیەوە شیرینی خاس وەر ئەگرێت (5ملیۆن تمەن)
بۆ ورگرتن نیشانی و دانەوەی پێوەندی بگرن بە
09188741392 حاجی حەمە ڕەحیم ئیمانی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
وڵات زۆره له کوردستان
شۆخوشهنگتر خوێنگهرمتر
وڵات زۆره له کوردستان
چاوی گهشتر ئێسکسووکتر
وڵات زۆره له کوردستان
قسهخۆشتر دهستڕهنگینتر
بهڵام ئهی کوردستانهکهم
وڵات نییه ههرگیز له تۆ خۆشهویستتر
#شێرکۆ_بێکهس
ــــــــــــــــــــــــ
گۆرانیەکی زۆر خۆش بە دەنگی کاکە #هیوا_ڕەحمانی لە بەرزاییەکانی گۆشخانی
پێشکەشتان
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
بە نهێنی عاشقی ئەو کەسانە دەبین کە ئێمەیان خۆش ناوێت و بە ئاشکرا لەوانەی کە عاشقی ئێمەن چاو دەبەستین؛
لەوانەیە ئەمە بێت هۆکاری تەنیا بوونمان...
ـ
#شەرێعەتی
ــــــــــــــــــــــــ
پەپوولەکانی نیشتمان
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
جامی ژیانە، بەڵام شکاوە
تازه یەک بگرێ؟ خەیاڵی خاوە!
➿
«هاوار»
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەیانیتان_باش_خۆشەویستان
🗓ئەمڕۆ هەینی
🌹 ٨ی گوڵان ۲۷۲٣ی کوردی
🌹 ٨ی ئۆردیبێهێشتی ۱٤۰٢ی هەتاوی
🌹 ٢٨ی ئاڤریلی ۲۰۲٣ی زایینی
🌹 ٨ی شەشەکانی ١٤٤٤ی مانگی
🆔 @goshkhani1
♟تاکە کاناڵی گۆشخانی♟
[ وەفا ]
تــۆ نـەبی ڕێــگـا بە تەنیا بـۆ منیش نـــابڕێتـەوە
شێعری شەیدا بۆ شنەی پرچت نەبێ ناشنێتەوە
من شەهیدی شەهدی لێوت بووم کەچی تامم نەکرد
دەک بەڵاگەردانی ئەو عەشقەی بە کەس نادرێتەوە
تۆ بەرینتر بووی لە ئەزمێنی خەیاڵی ناسکم
ئاسکی ناسک بە تیری شێعری من ناکشێتەوە
پێشی تۆ بۆ کێ سەری هەڵبەستەکانم دانەوین ؟
پاشی تۆ سەرداری شێعریشم بە شاش ناشکێتەوە
من وەفــاداری ئــەوینی تـۆم و تا مـاوم دەبم
مۆر و مۆمی دڵ بە دەستی تۆ نەبێ ناکرێتەوە
تۆش وەفات هەر هێندە بەس ناوم بزر بێ چاوەکەم
چونکە جامی پڕ لە سۆز و کوڵ بە کەس نازڕێتەوە
چوار و دوو ڕۆژی تەمەن زێتر نەبوو عەشقم بەڵام
تا هەبێ دڵ بەو کزەی زامت دەچێ و ناکزێتەوە
تۆ بڵێی داخۆ ژیان ڕۆژێکی تێدا دەرکەوێ ؟
یان وەفاتی من نەبێ داری وەفات ناڕوێتەوە ؟؟
✍#بەختیار_ڕەحیمی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
وێڕای ڕێز و حورمەتی بێبڕانەوە بۆ ئێوە ئەندامانی ئازیز و هێژا.
بە بۆنەی هاتنی #جێژنی_پیرۆزی_ڕەمەزان پیروزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەین.
هیوادارین ئەم جێژنە:
ژیانێکی ئارام و پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی
دڵێکی شاد و دوور لە خەم و پەژارە
لەشێکی ساغ
جوانترین کات و خۆشترین چرکەکانتان بۆ بەدیاری بێنێت.
هەر وەها ئاواتەخوازین تەواوی حەز و ئاواتەکانتان بەدی بێت و ببێتە هۆی گۆڕانکاری جوان و شیاو لە ژیانی هەمووان دا.
ڕووسووری دونیا و قیامەت بن
سەربەرز و بەختەوەر بژین.
🌹🍃🌹🍃🌼🌿🌼🌿
#بەڕێوەبەرایەتی_کاناڵی_گۆشخانی
🆔@goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
دڵخۆشکردنی هەموو کەس بە دەستی تۆ نیە بەڵام وابژی کەس بە دەستی تۆ ئازار نەکێشێت.!🌱
چەن وێنەیکی کۆن و قەدیمی لە زەماوەن
خوا لێ خۆش بوو کاکە #کامیل_مۆحەممەدی
دەس خۆشی ئەکەین لە خاتوو ئەوین بۆ هەناردنی وێنەکان🌷🌷
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
باخ بۆ فرۆشتن
له خۆشترین جێگای گۆشخانی
لە بان ڕێگای ئەسڵی ئاوایی
دار سەمەری چەن ساڵە
فەنس کێشراو
ئاوی کشاوەرزی نەوبەتی
نرخی گونجاو
بۆ زانیاری زیاتر بەم ژمارەوە پێوەندی بگرن 👇👇👇
+989127047725 کاکە
#موختار_عەزیزی
ــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#باران_باران_دەبارێ_باران
ـــــــــــــــــــ
بە دەنگی : #مۆحەممەدی_ماملێ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹