❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران
کلیپێکی خۆش له خوا لێ خۆشبو #ڕەزا_بەگ و خێزانی عزرا خانم کە وەکوو یادگارییەک بو کاناڵی گۆشخانیان بە جێ هێشت
ــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆحی شاد 🖤
تەمەن دڕێژیش بۆ عزرا خانمی خێزانی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
سڵاو و سپاس بۆ لایەنگرانی کاناڵی گۆشخانی
بەڕێزان لە ماوەی ئەو یەک مانگە کە ئێمە ژمارە کارتمان بۆ یارمەتی فەقیر و هەژارەکانی گۆشخانی دانا 23/400/000 تمەن پارە کۆ کرا و لەم سێ ڕۆژەدا بە سەر زیاتر لە بیس بنەمەڵەی فەقیر و کەم دەسی گۆشخانی بڵاو کرایەوە
دیسان ماڵتان ئاوا و سپاس
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین دادە #ئەسما_مۆستەفەوی خێزانی خوا لێ خۆشبوو کا عەلی ڕەحیمی (عەلی ڕەحمان) کۆچی ئەبەدی کرد و ڕووی کردە هەواری قیامەت!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.
ڕۆحیان شاد
ئامین🙏
1404/1/2
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️
#ئیبراهیم_خەیات
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
جێژنە جێژنی کوردستانە جێژنی نەرۆزه
#ناسر_ڕەزازی
🆔@goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
3/550/000 تمەن
1403/12/28
ــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی نێردراو
18/050/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپاس بۆ متمانەتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
600/000 تمەن
1403/12/27
ــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی نێردراو
14/500/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپاس بۆ متمانەتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
500/000 تمەن
1403/12/25
ــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی نێردراو
12/300/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپاس بۆ متمانەتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
کە داربڕێک
ڕووی کردە ناو لێڕەوارێک
پێش ئەوەی دەس کا بە داربڕین
ڕووی پرسیاری کردە دارێک
دوا ئاواتت چیە پێش مردن
پێش بڕین و لەت لەت کردن؟
داری ڕیشە لە خاک خەوتوو
بە هیچ بایەکی نەکەوتوو
کوتی کاتێ بەژنم بڕا
جەستەم لە خاکا دابڕا
بمکە بە لانکی منداڵێک
لەسەر سینەم بنوێ ساڵێک
بمکە بە قۆنداغی تفەنگ
دژی زاڵم بمبەرە جەنگ
بۆ شەهیدێک با تابووت بم
دەگەڵ فەخری ژیان جووت بم
بمکە کاغەز، بمکە لاپەڕ
بمکە قەڵەم، بمکە سەنگەر
بەڵێن بدە پاش بڕینم
پاشی جەرگ دادڕینم
بمکەیە، هەرچی لەو شارە
تەنیا مەمکە بە سێدارە
✍:خاڵە قازی
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
300/000 تمەن
1403/12/22
ــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی نێردراو
10/400/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپاس بۆ متمانەتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
ببەخشە ، لە پێناوی خودا...
تاعەت و عیبادەتی هەمووان قەبووڵی دەرگای حەق بێت..!
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
چیرۆکی #مەم_و_زین
ــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸زینەدین، میری بۆتان، دوو خوشکی ھەیە بە ناوەکانی «زین» و «ستی» کە لە جوانیدا بەناوبانگن.
«تاجدین» یەکێک لە پیاوانی ژێردەستی میرە کە زۆر لایدا خۆشەویستە. تاجدین برادەرێکی ھەیە کە لە برا نزیکترە پێی و ناوی «مەم»ە. ئێوارەیەکی نەورۆز کە ھەموو خەڵکی گوندەکە لە دەرن و خەریکی جەژن و گۆبەندن مەم و تاجدین جلی کچانە لەبەر دەکەن..
تاژدین و مەم ئەو دوو شێر دڕانە
پۆشیان شمەک و جلی کچانە!
ھەوری لە ملان بە ئۆیە دەسماڵ
تافتە کوڵەجە کراس و لێو ئاڵ!
کاکۆڵ بوو ببوو بە بسک و پەرچەم
ھەر دوو کچی قۆز ئەگەر ببا مەم!
ھەر بۆیە بوو کەس ئەوان نەناسێ
باش گوێ دەنە بەزم و دەنگ و باسێ!
زین و ستیش جلی کوڕان لە بەردەکەن و ...
بێوێنە دو کوڕ، دوو تازە لاون
سێبەنگی برۆن و مەستەچاون!
یەک ڕەنگ و شمەک گەلێ تەیارن
بێگانە و ڕەنگ نەناس دیارن!
باڵا کەڵەگەت نیان و نەرمن
تا چاو دەیەوێ بە ناز و شەرمن!
ھەر لەو جێ کە چاو کەوت بە چاوان
یەکجێ فڕی ھۆش و دڵ لە تاوان!
فرمێسک ئەڕژان لە چاوی تاژدین
مەم بوو بە بەفر لە تاوی ھاوین!
بوو ڕانی ستێ سەرینی تاژدین
جێی گرت سەری مەم لە باوەشی زین!
لێویان دەخشاند بە کوڵم و خاڵا
چاوتێر نەدەبوون لە بەژن و باڵا!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تاجدین و مەم دەیانەوێ پێکەوە بڕۆنە داوای ستی و زین، بەڵام پێیان دەڵێن کە بەیەک جار دوو کچی ماڵێ بە شوو نادرێن. مەم و تاجدین بڕیار دەدەن کە سەرەتا تاجدین بڕواتە خوازبێنیی و پاشان مەم. میری بۆتان لە خوازبێنیی تاجدین خۆشحاڵ دەبێ و ستی و تاجدین زەماوەند دەکەن.
🔸دوای دەمێک ڕۆژێک میر دەچێ بۆ ڕاو و بە ھەموو خەڵکی گوندەکە دەڵێ لەگەڵیدا بێنە دەرەوە. مەم و زینیش کە ماوەیەکە لە یەک دوور کەوتوون و لە عیشقی یەکدا دەسووتن، لە باخی میردا یەکتر دەبینن. ئێوارە کە میر و ڕاوکەران دێنەوە، بەسەریاندا دێن، کە بە ھێژایی تاجدینەوە، میر ئاگادار نابێ. بەڵام پاش ماوەیەک «بەکۆ» (بەکر) وەزیری زاڵم و دڵپیسی میر، ڕازەکە لای میر ئاشکرا دەکات.
میر بەستی بە دەستی خۆی دەستی مەم تاژدین بەری چاوی گرت تەمی خەم!
خونکار، مەمی دایە دەستی دژدار
زیندان بووە جێگە بۆ مەمی ژار!
ئەو شارە ھەمووی، جوان ھەتا پیر
بۆ گرتنی مەم پەشێو و دڵگیر!
ماوەیەک مەم لە گرتووخانە دەبێ. تاجدین و براکانی بۆ شفاعەت دەچن بۆ لای میر.
میر دەڵێت:
گەنجینەم و ھەژدیھامە تاژدین
تاریکە شەوم، چرامە تاژدین
خۆی دانێ وەکوو برابەشی من
زین و مەمی ویستووە، پێشکەشی بن
بەڵام پێش ئەوەی ھەواڵی بەخشینی میر بگات بە مەم، بەکۆ ژاراوی پێدەدات.
کاتێک زین ھەواڵەکە دێنێت بۆ مەم، مەم گیانی تیا نەماوە.
ئەی مەم وتی:بۆت گەلێ بەتاسەم
گیان بێنەوە بەر بە بای ھەناسەم!
بۆی ژیاوە مەمۆ بە گفتی زینێ
بووژایەوە بەش بڕاو لە ژینێ!
ھەر چاوی کەوت بە مەستی چاوی
تین ھاتەوە بەر دڵ و ھەناوی!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸مەم ئەوەندە نامێنێت و لە ئامێزی زیندا دەمرێ. زین بەزەیی بە بەکۆدا دێ و ئازادی دەکات. زین لە شینی مەمدا خۆی دەکوژێ و تاجدینیش بەکۆ دەکوژێ.
مەم و زین لەپاڵ یەکدا و بەکۆش لە خواری ئەواندا دەنێژن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
سپاس بۆ متمانەتان
1/500/000 تمەن
1403/12/17
سەرجەم پارەی نێردراو
5/900/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
مامۆستا هێمن و جگهره كێشان له ڕهمهزان دا!
ڕۆژێك ڕهمهزان بوو، مام هێمن له ههولێرهوه بهرهو باڵهكایهتی دێت. له ناو ماشێندا جغارهیهك دا دهگیرسێنێ، ههرچی ده ماشێنهكهدان - ڕانهندهش دهگهڵ - به گژی دادێن:
- پیرهمێرد! پێت له سهر لێوی قهبره، له خودا ناترسی و بهو ڕهمهزانهتیه ڕۆژوو دهشكێنی؟
- بۆچی كاكه ئێوه پێتان وایه من كێم؟
- چووزانین؟ پیرهمێردێكی و بهڕۆژوونیت.
- كاكه من فهلهم، باوكی فهرانسۆ حهریریم! كوڕم حاكمه له گهڵاڵه و دهچم سهری دهدهم!
- ئهی، مامه دهبێ بمانبهخشی، نهمانزانی!
هێمن دهیگوت ئهوجار جغارهیان بۆ دادهگیرساندم و دهیاندامێ، ئاویان بۆ دههێنام كه نهوهك حاكمی كوڕم بزانێ و لێیان توڕه بێ!
فهرانسۆ نهقڵهكهی بیستبۆوه و ببوه مایهی پێكهنین و ئێستاش ههر دهڵێ: (هێمنی باوكم!).
سەرچاوە: پەڕتووکی (چێشتی مجێور)ی مامۆستا هەژار موکریانی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین کاک #ڕەزا_فەتحی (ڕەزا بەگ)کۆچی ئەبەدی کرد و ڕووی کردە هەواری قیامەت!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.
ڕۆحیان شاد
ئامین🙏
1404/1/7
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️
▪️بە بەشداری خەڵکی ئاوایی و دەور و بەر تەرمی خوا لێ خۆشبوو خاتوو #ئەسما_مۆستەفەوی بە خاک سپێردرا
ڕۆحی شاد
1404/1/2
🆔 @goshkhani1
🌹کانالی گوندی گۆشخانی🌹
شەو باش بەڕێزان
ئەمڕۆ 29ی ڕەشەمە زەحمەتتان کێشاوە 3/100/000 تمەن پارەتان ناردووە
و تا ئێستا 21/150/000 تمەن پارە کۆ کراوە و لە بانک کراوە بە پارەی تازە و تا سۆزی ئێوارە ئێوە ئەتوانن یارمەتیەکانی خۆتان بنێرن بۆمان و دوای نۆێژی عیشا و تەراوێح دابەش ئەکرێ
سپاس بۆ هاوماڵی و متمانەتان
6063731119843549
ـــــــــــــــــ
ساڵی تازەیە نەورۆز جێژنی کوردانە نەورۆز
#بەختیار_ساڵەح
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#جەمشید
#نەورۆزە_نەورۆزه
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
🔥ڕەفیقان، ڕۆژی کوردانه، بەهاره، جەژنی نەورۆزه
به دڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا
من جەژنه پیرۆزه🔥
هێمن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔥 نەورۆز
"هێمای ژیانەوە و پێکەوەبوون"ـمان پیرۆز❤️
💐 لەم ڕۆژە و کۆتاییی ساتەکانی ئەمساڵ، بە هەستێکی نەتەوایەتی، دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی و چاوێکی پڕ لە هیوا؛ ئاواتەخوازی جوانترین و باشترین ڕۆژەکانین بۆ هەموو وڵات و هەروەها بەدیهاتنی ئاواتەکانی گەلی کورد
پیرۆزبایییەکی گەرم و گوڕ لە تاک بە تاکی ئەندامانی کاناڵی گۆشخانی لە هەموو ئەو دۆست و هاوڕێیانەی کە بە بوونیان ورە و تینی بەردەوامیان پێ بەخشین، دەکەین.
هیوادارین تا ئەم جێگە جێی ڕەزامەندی هەموولایێک بووبین و توانیبێتمان کارێکی وەها بکەین کە زیاتر و زیاتر تێکەڵی ئەدەب و فەرهەنگی کوردەواری بین و توانیوێتمان گۆشخانی بە سرووشتی جوان و مروڤە نیشتمان دۆستەکانی زۆرتر بناسێنین پێتان و هەروەها کورد بوونی خۆمان وەک نەتەوەیەک بە زمانێکی زیندوو و بەڕۆژ زیاتر بناسێنین.
بە هیوای دڵشادی و دووربوون لە خەم و پەژارە
ـــــــــــ
لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی گۆشخانی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#ئاگاداری_خاوێن_کردنەوە
#دێ_تەکانێ
هاوڕێیان و دانیشتوانی گۆشخانی 📣
سبەی
ڕۆژی #چوارشەممە 29ی ڕەشەمە کاتژمێر 2ی نیوەڕۆ ژینگە دۆستانی گۆشخانی ڕێگا و کووچە و کۆڵانەکانی گۆشخانی لە زبڵ و پاشماوە خاوێن ئەکەنەوە
تکا ئەکەین لە سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی گۆشخانی هاوکارمان بن با ڕەنگ و ڕووخساری ناو دێ بڕازێنینەوە و ژینگەیەکی خاوێن وەکوو نەورۆزانە بدەین بە میوانە نەورۆزیەکانمان
تکاتان لێ ئەکەم هەروا کە له پیس کردن شەرم ناکەین و بە کەیفی خۆمان زبڵ فڕێ ئەدەین وەرن با خۆیشمان نیو ڕۆژ کات بۆ خاوێن کردنی تەرخان بکەین و ژینگه پارێزی فێری منداڵەکانمان بکەین
منداڵەکەنی ئەمڕۆ گەورەکانی دوا ڕۆژن
با منداڵەکانمان فێری بەر پرسیارەتی و ژینگە پارێزی بکەین
👇👇👇
👌چوارشەممە کاتژمێر 2ی نیوەڕۆ چاوەڕێتانین
سپاس 🙏
🆔 @goshkhani1
🌹 کاناڵـی گوندی گـۆشــخــانــی🌹
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
1/600/000 تمەن
1403/12/26
ــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی نێردراو
13/900/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپاس بۆ متمانەتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
1/400/000 تمەن
1403/12/24
ــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی نێردراو
11/800/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپاس بۆ متمانەتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
ماڵ بۆ فرۆشتن لە گۆشخانی
#جاڕنامەی_فرۆش
📍لای ژووری ئاوایی
📌300متر باخچە🪴 ماڵ 🏡 حەوشه
📌دوو خەوە
ئاو ✅برق✅ گاز✅
📞بۆ پێوەندی زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن.👇👇
09187769743
کاک ڕێبوار مۆرادی
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
700/000 تمەن
1403/12/21
ــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی نێردراو
10/100/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەخشین بە فەقیر و هەژار لە ماڵتان کەم ناکاتەوە و بەڵکوو پیت و بەرەکەت ئەخاتە نێو ماڵتان
سپاس بۆ متمانەتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
1/000/000تمەن
1403/12/19
ــــــــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی نێردراو
9/400/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەخشین بە فەقیر و هەژار لە ماڵتان کەم ناکاتەوە و بەڵکوو پیت و بەرەکەت ئەخاتە نێو ماڵتان
سپاس بۆ متمانەتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
سپاس بۆ متمانەتان
2/500/000 تمەن
1403/12/18
سەرجەم پارەی نێردراو
8/400/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەخشین بە فەقیر و هەژار لە ماڵتان کەم ناکاتەوە و بەڵکوو پیت و بەرەکەت ئەخاتە نێو ماڵتان
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە
سپاس بۆ متمانەتان
1/200/000 تمەن
1403/12/16
سەرجەم پارەی نێردراو
4/400/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوو حەوتەی ماوە بە نەورۆز و ئەگەر ئەتانەوێ لەم کارە خێرا بەشدار بن تکایە زووتر یارمەتییەکانتان بۆمان بنێرن
6063731119843549
#پەیمان_زاکری
ماڵ نیوە کارە بۆ فرۆشتن لە گۆشخانی
✅75 میتری
✅ئێمتیازی ئاو و برق و تەلەفوونی هەیە
✅دووکانێک و دوو گاراژی هەیە
بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن لە گەڵ ئەم ژمارە پێوەندی بگرن
09183253041
#بەختیار_تاهێری
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کانالی گوندی گۆشخانی🌹