goshkhani1 | Неотсортированное

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Подписаться на канал

گـۆشخـانـی

#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە

سپاس بۆ متمانەتان
200/000 تمەن
1403/12/13

سەرجەم پارەی نێردراو
3/200/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

                     6063731119843549
#پەیمان_زاکری

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئاگاداری

#نانەواخانەی_سەنەکی(سنگک) کا ناسر_مۆحوممەدی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دوای نیوەرۆ کار ئەکا و سەر له بەیانی تەنیا نانی لەواشی هەیە

بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن لە گەڵ ئەو ژمارەی خوارەوە پێوەندی بگرن
            👇👇👇👇
        +98 912 150 8225
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە

سپاس بۆ متمانەتان

900/000 تمەن
1403/12/11

سەرجەم پارەی نێردراو
2/800/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

                     6063731119843549
#پەیمان_زاکری

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە

سپاس بۆ متمانەتان

ڕۆژی دووەم

400/000 تمەن
1403/12/8
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

                     6063731119843549
#پەیمان_زاکری

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🌹بە ناوی بەرزە ناوی بێ هاوتا🌹

ئاگاداری_نەورۆزانە

هاوڕێیان و لایەنگرانی کاناڵی گۆشخانی سڵاو

هەر وەک ئاگادارن چەندین ساڵە کاناڵی گۆشخانی پێش نەورۆز بۆ کۆمەک بە ماڵە هەژار و کەم دەسەکانی گوند هەر چەن کەم وەکوو ئەرک نەورۆزانەیک کۆ ئەکاتەوە و پێش نەورۆز دابەشی ئەکا...

ئەمساڵیش گەر عومرێک باقی بێ و یارمەتیمان بدەن ئەمانەوێ هەر چەن کەم شاییەکی زۆر بچووک بخەینە نێو دڵی ئەو مناڵە هەژارانە
ئیتر وا ئەزانم پێویست بە قسە کردن سەبارت بە وەزعی ئابووری  ناکات،
هەموومان بە مێشک و ئێسقان هەستی پێ ئەکەین.. بەڵام ئەم یارمەتی ئێوە جێگایەکی دوور ناڕوات و چاوەڕێی دەستی بەخشەندەتانین

ڕەخنە و پێشنیاریشتان سەبارەت بە چۆنیەتی کۆکردن و دابەشکردن هەیە بەم
ئایدیەی خوارەو بۆمانی بنێرن🙏🙏🙏
و هەموو شەوێکیش ڕوونکردنەوەمان هەیە

@B_goshkhani1

ژماره کارت 👇👇

6063731119843549  
     مهر ایران

بە ناو پەیمان زاکری



🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گوندی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

### زمانی دایک: ناسنامە، پەیوەندی، و ژیان
زمانی دایک تەنیا ئامرازێکی پەیوەندینامە؛ ناسنامەیەکی زیندووە کە مرۆڤ پێی دنیا دەناسێت، هەستەکانی دەپەڕێنێت، و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگا درووست دەکات. وەک لە وتارێکدا هاتووە: *"زمان ناسنامەی نەتەوەیە. ئەگەر زمانی لەبیر بکەی، نەتەوەکەش لەناو دەچێت"* . خوێندن بە زمانی دایکیش یارمەتی منداڵ دەدات لە فێربوونی زانست و پەیوەستبوون بە ڕەگەزەکەیەوە، بەڵام کاتێک ئەم مافە لێگیرابێت، منداڵ بێگانە دەبێت لە کلتور و مێژووی خۆی.
🌹تاکە کاناڵی گۆشخانی🌹
🆔 @goshkhani1
🔴 ۲ی ڕەشەمە، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی
ناسراو بە هەژار موکریانی (شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ)



لە دار مەترسێ گـوێ مەدەرە جـــــوێن
ناچاریان بکە بە کـــــــوردی بدوێن


"هەژار "

           

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

به ڕەنجی دایک به خێو کراوم
باوک ماندوو بوو بۆ نان و ئاوم
دایکی دڵسۆزم پەروەردەی کردم
ئەگەر ئەو نەبا زۆر زوو دەمردم
پێڵاوی دایک له بانی چاوم
باوکم خۆش دەوێ هەتا من ماوم

✍ : مامۆستا هەژار

🌱وێنەی خوالێخۆشبوو ئۆسا ئەیۆب سادقی ، یادی سەوز..!


🆔 @goshkhani1

           ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

سپاس بۆ هاوماڵیتان

دۆزرایەوە

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#دەعوەت_نامە

بەڕێزان ،دۆستانی هێژا وەک ئاگادارن ڕێورەسمی درووسکردنی #کەشکەک  هەموو ساڵێک لە لایەن خەڵکی خێڕخوازی ئاوایی بەڕێوە ئەچێ

ئەمساڵیش بۆ یەکەم جار شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی قەراره قازانێکی زۆر بڕواتە بان ئاگر 😊
بۆیە هەر لێرەوە لە لایەن خەڵکی میوانداری گۆشخانی لە هەر کوێ کە تەشریفتان هەیە نسڵ، ڕەزاو،کەڕاوا، سەوڵاوا ومەریوان و ... دەعوەت کراون بۆ خواردنی کەشکەک  بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی  ڕێکەوتی 5ی ڕێبەندانی 2724
ـــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین خاتوو #فەریدە خێزانی خوالێخۆشبوو شێخ ئەمین کۆچی ئەبەدی کرد و  ڕووی کردە هەواری قیامەت!

لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.

ڕۆحیان شاد
ئامین🙏

1403/10/18

🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

زەوین بۆ فرۆش

✅ نزیک بە 5000 هەزار میتر
✅ شۆن : زیارەیا
✅شەش ساعەت ئاو لە حەفتەدا

بۆ زانیاری زیاتر بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن👇👇

09144920232 هاشم کەریمی

🆔 @goshkhani1

        ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

❤️تاکە کاناڵی تێلێگرامی گوندی گۆشخانی❤️
🆔 @goshkhani1

کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی..
واتای وشە..
وەرگێڕان..
شێعر و...
✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە..


ڕەخنە و پێشنیار‌📥
ناردنی بابەت👇

@b_goshkhani1
ئێکانتی بەڕێوەبەران

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نیە
لەت لەتم کەن، بمکوژن هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

✍ : #مامۆستا_هێمن
‌ـــــــــــــــــــ
ناردنی ڤیدیۆ: #هەوراز_مەحموودی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🍁کاناڵی گوندی گۆشخانی🍁

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەدەست هێنانی پلەی یەکەمی کێبەرکێ #ڕاکردن لە شاری سۆڵاوا لە لایان کاک #ئارشینی_زەمانی
🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️🏃‍♂‍➡️

لە لایان کاناڵی گۆشخانی پیرۆز بایی خۆمان ئاراستە کاک ئارشین ئەکەین 😍😍🌷

🆔 @goshkhani1

     ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

زاگرۆسانە لە #گۆشخانی

ئەنجومەنی سەوزی چیا (کومیتەی دێهاتەکان) هاوکات لەگەل رێکخراوە ژینگەپارێزەکانی سەراسەری زاگرۆس بە ناشتنی #دنکە_بەڕوو بەڵێنی وەفاداری لەگەل شەهیدانی ژینگە و دارستان تازە ئەکاتەوە

چیا داوا لە هەموو خەڵکی گۆشخانی دەکات، لە هەر شوێنێک کە ئەتوانن بە ناشتنی دنکە بەڕوو دەستێکی سەوز بن بۆ دارستان و ژینگەی نیشتمانمان

🗓 کات: پێنج شەممە 8ی  سەرماوەز

⏰کاتژمێر: 1ی  پاش نیوەڕۆ

بۆ زانیاری زیاتر لە گەڵ ئەم ژمارە پێوەندی بگرن

‎+989185744534‎ 
ئۆسامە نادری
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە

سپاس بۆ متمانەتان
200/000 تمەن
1403/12/12

سەرجەم پارەی نێردراو
3/000/000 تمەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

                     6063731119843549
#پەیمان_زاکری

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ماڵ بۆ فرۆشتن

میتراژ 153 میتر
100 میتر ژێربەنای ماڵ
53 میتر حەوشە
دوو خەوە
هاڵ 35میتری و خەوەکانی 12 میتری
ئەنباری گەورەی هەیە
دو نەبش
کووچە 5و 6 میتری

شوێن:گۆشخانی ، لاسامان، بەر مەدرەسەی تازە

بۆ زانیاری زیاتر لە سەر نرخ و چۆنیەتی مامەڵەکە بەم ژمارە پێوەندی بگرن

09187736428
#مادێح_عەبدوڵاهی
ـــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

مانگی ڕەمەزان مانگی میوانی خودا و ژوانگەی موسڵمان و ئیمان، هیوای کەم دەست و بێ تینان، ئاسۆی گەشی خاوەن دینان، خوا مەودای داین و ئەمساڵیش هەر وەکوو ساڵان،بوەوە هۆی ڕوناکایی دڵ و ماڵان. .
بەختەوەرن ئەو کەسانەی کە دەتوانن وەک خۆشەویستێکی خودا، ئەم مانگە بکەن بە دەسپێک و سەرەتایەک بۆ خاوێن کردنەوەی دڵ و دەروون لەو هەموو ڕەشاییەی کە بە داخەوە ئاسمانی ژیانی مڕۆڤی ئەم ڕۆژگارەی داگرتوە
ئێنشاڵڵا کە فێر ببین هەر لە حەولی خۆمان نەبین و دەستی ئەم و ئەویش بگرین

6063731119843549
#پەیمان_زاکری

وا فێر ببین خراپەشیان دەرحەق کردین بەخشەندە بین، دوژمنەکانیش ببەخشین، درۆ و دووڕەنگی و خەڵک فریودان ڕابگرین و هەر لە خۆوە دەست پێ بکەین هەتاوەکوو لە سەر ئیزنی خودای مەزن کۆمەڵگامان بەرەو خێر و خوشی دەبەین
لە خوای گەورە داوکارین دڵ و گیانی هەموو لایەکمان بە نووری خۆی و بە بەرەکەتی ئەم مانگە پیرۆزە بنەخشێنێ و لە سەر ژیانێکی پڕ لە شانازی ڕامان بێنێ..

پیرۆز بێت هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان!


بەیانی شەممە 11 ڕەشەمە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕوونکردنەوەی_نەورۆزانە

سپاس بۆ متمانەتان

ڕۆژی یەکەم

1/500/000 تمەن
1403/12/7
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

6063731119843549
#پەیمان_زاکری

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

‍ ♻️موناجات

خوایه‌ ئه‌م دڵه‌م هێزێكی به‌رێ
كه‌ غه‌م له‌ ناو خۆی بكاته‌ ده‌رێ
من خۆم نازانم چی بۆ من چاكه‌
تۆ به‌مه‌یلی خۆت دڵم ئاوا كه‌
پایه‌ی تۆ ناسین ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێ
ئیتر كێ دنیاو دیناری ئه‌وێ
من كه‌ دێوانه‌ی تۆ بم به‌ ته‌نیا
شه‌قێك هه‌ڵئه‌ده‌م له‌هه‌ردوو دنیا
دڵم هه‌میشه‌ یادی تۆ ئه‌كا
گیان له‌ ڕێی تۆدا جست و جۆ ئه‌كا
به‌هه‌شت مه‌دح ئه‌كه‌ن به‌ ناو و داوێ
من لیقای تۆم بێ،به‌هه‌شتم ناوێ
عاشق كه‌ به‌ڕاست ده‌ستی له‌ گیان شت
په‌كی سه‌یران و گه‌ڕانی خۆی خست
دیاره‌ كه‌ یاری ئه‌و وه‌فایه‌ی دی
كامی ویسالی بۆ دێنێته‌ دی
خوایه‌ ئه‌یزانی كه‌ من تۆم ئه‌وێ
مه‌عشوق چ رایه‌ی به‌ تۆ ده‌كه‌وێ
خوایه‌ نامه‌وێ تاعه‌تم زۆر بێ
نه‌وه‌كا نه‌فسم به‌وه‌ مه‌غرور بێ
خۆم به‌ گوناهكار ئه‌ده‌مه‌ قه‌ڵه‌م
تۆ خۆت فه‌رمووته‌ حه‌ز له‌ عه‌فو ئه‌كه‌م....

✍ : پیرەمێرد

      🌸⚡️🌸⚡️🌸⚡️🌸⚡️🌸


🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

فروش زمین کشاوزی

۸ هزار متری
اول جاده گوشخانی
دارای امتیازات برق و آب
دور تا دور فنس کشیده شده
درخت گردو ۲۰ ساله ثمر دار
خانه دو طبقه تمیز و تازه ساخت
زمین ۳ طرف باز روی جاده اصلی گوشخانی
قابل معاوضه

۰۹۱۸۸۷۵۱۷۳۹
عبدی
ـــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە کاکە #مۆحەممەد_ڕەحیم_ئەمینی کۆچی ئەبەدی کرد و  ڕووی کردە هەواری قیامەت!

لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.

ڕۆحیان شاد
ئامین🙏

1403/11/12

🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەرێزان ئەم گوارە زێڕە ئەمشەو لە ڕێوڕەسمی کەشکەکە ون بووە
کەسێک دۆزیەوە لە گەڵ ئەم ژمارەیە پێوەندی بگرێ

+989185140701
فەردین نادری
ــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە خۆشەویستان و هاونیشتمانانی گۆشخانی

هەر وەک ئاگادارن ڕێوڕەسمی درووستکردنی کەشکەک ساڵانێکە له گۆشخانی بە تایبەت لە وەرزی زستان باوە و ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پێشوو ئەمانەوێ بە یارمەتی ئێوە ئازیزان تا حەوتەی داهاتوو درووست بکرێ
و بە پێویستمان زانی پێتانی بڵێین نزیک بە 15 ملیۆن تمەن کەم و کەسرە
ئێوەیش ئەتوانن به پێی توانای خۆتان لەم کارە خێره بەشدار بن

خوا ئەجرتان بداتەوە

ڕۆژ و شوێنی درووستکردن دواتر لە کاناڵ پێتانی ڕائەگەینین

ژمارە کارت بۆ کردنەوە یارمەتی

۶۰۶۳۷۳۱۰۹۸۰۹۳۵۰۴

بە ناوی کاکە #ئارام_شەریفی

ژمارە مۆبایلی کاک ئارام  09189848237
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

مەولەوی باسی ڕۆژی پیری خۆی ئەکا ئەفەرمێ:


پۆسی کۆسی گۆش نم کێشان کەم کەم
ئەم سەر ئەوسەرەن دووربینەکەی چەم


تەماشا ئەم فیکرە مەولەوی  کردوویەتی؟!
پێستێ کە ئەگیرێ بە تەپڵا ئەبێ ئەوەندە وشک بێ زرنگەی لێوە بێت، هەتا وشکتر بێ دەنگی زیاتر لێوە دێت. هەتا تەڕ و خاوتر بێ دەنگی کپتر ئەبێ. ئەمیش ئەڵێ: پێستی تەپڵی گوێچکەم وردە وردە لەبەر پیری نمی کێشا و دەنگی لێوە نایە کەڕ بووە،
دووربینکەی چاویشم ئەمسەر و ئەوسەر بووەتەوە، واتە: دوور بە نزیک و نزیک بە دوور ئەبینێ، ئێنسان کە پیر بوو چاوی هێزی نامێنێ ئەو شتە کە لە نزیکەوە ئەبینرێ، پێویستە  تۆزێ دووری خاتەوە ئەو وەختە ئەیبینێ، ئەوەش کە دوورە خۆ هیچ!

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لە تەرازووی مرۆڤەکاندا ، یەک هەڵە
هەزاران چاکە دەسڕێتەوە.!
لە تەرازووی خودا دا ، یەک چاکە
هەزاران هەڵە دەسڕێتەوە.!!

وێنەهەڵگر : پوریا مۆحەممەدی
شوێن : هەڕگە ڕەشە

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

یادگاری شیرین،
شێعری مامۆستا:
#هێمن

خوێندنەوە:
#ئەیووب_ئاغازادە

چۆن دەبێ‌ سەربەست، گەلی ژێردەست، كە كچ دابەستە بێ‌؟
بەس نەبێ‌ ئەو كۆیلەتی و ئەو كچ لە ژوور دابەستنە؟

دەركی داخستووە لە تۆ بابت، كەچی دەركی نییە
دەركەداخستن لە تۆ، دەركی هومێدداخستنە

داڕزینە، مردنە، ئاخر هەتاكەی پێت بڵێن
نابێ‌ بێتەدەر لە ماڵ، مافی ژیانی كوا هی  ژنە؟!

لادە چارشێوی ڕەشت با دەركەوێ‌ كوڵمەی گەشت
چون لە قەرنی بیستەما، زۆر عەیبە ئەو ڕووگرتنە

كیژی خەڵكی بۆمی ئاتۆمی دروست كرد و ئەتۆش
هەر دەزانی ناوی "ئەستێوڵک" و "دەرخۆنە" و "پنە"

فێری زانست و هونەر بوو ئەو لەسایەی خوێندنی
تۆش تەشیمان بۆ دەڕێسی، یادگاری شیرنە

ئەو بە ئاسمانا فڕی، دنیا گەڕا، چووە بن بەحر
دەک نەمێنم كاری ئێوەش هەر لە ژووردانیشتنە
كۆیلەتی باوی نەماوە، كیژی كوردی خۆشەویست
ڕاپەڕە، هەستە لە خەو، ئاخر چ وەختی خەوتنە؟

دەركە بشكێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاكە مەدرسە
چاری دەردی كوردەواری خوێندنە، هەر خوێندنە

گوارەكەی زێڕت بەكار نایە، لە گوێ‌ بگرە قسەم
لایقی گوێی‌ تۆ عەزیزم شێعری سادەی "هێمنە"


🆔@goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

خۆشەویستیت بوو بە چرا
بوو بە پێڵاوی ئاسن و گۆچانی پۆڵا
خۆشەویستیت بوو بە هەتاو
بوو بە ڕەگی دڵ و هەناو
ڕچەم شکان هاتم بۆ لات
لە سەر لووتکەی ئەوینەکەت
باڵام کرد و بووم بە ئاڵا...
🩵

#ژیلا_حسەینی

ئێوارانی نیشتمان بە کاتی هاتنەوەی ڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هەڵمەتی ناشتنی دنکە بەڕوو
بەیانی کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ

شوێنی کۆبوونەوە : لای قوم

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە

#هێمن

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نازدنی ڤیدیۆ: هاویار قەدیمی
شوێن:بەرئاوایی گۆشخانی

🆔 @goshkhani1

🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…
Подписаться на канал