❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران
وێنەی خوالێخۆشبوو خاتوو #نەجیبە_لۆتفی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
لە قوتابخانە بە دەرەجەی بەرز و دەرەجەی نزم عیزەتی نەفسمانیان کوشت!
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
نیشانەی پیری
هۆنراوی: مامۆستا #محەمەد_عەزیز
نیشانەی پیری دیاری دا لە ڕووم
سەراپا وێنەی بەفر سپی بووم
ئەستوونی باڵام لەنگە و چەمیوە
کاسەی تەمەنم هاتووتە نیوە
سەرنج چەند ئەدەم نابینم تۆزقاڵ
ڕێ هەڵە ئەکەم هەر وەکوو مناڵ
سەیرە بە پیری تازە پێ ئەگرم
دارەدارەم دێ و دەستی ڕێ ئەگرم
پەشمە ئامانجم زیندەچاڵ کراو
ڕەنجم پێوانەی پایەماڵ کراو
خەرمانی ژیری شەن و کەو ئەکەم
بەئاگا نایەم تاسەی خەو ئەکەم
داخم ئەو خەمە ئەنجامی تەمەن
هەندێ بێهودە کێشانەی ئەکەن
نازانن ڕەوتی قۆناغی پیری
پڕە لە وانە و ئەزموونی ژیری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎥کورتە فیلمێک لە یەکێک لە بەساڵاچوانی گوند #میرزا_عەودڵا_مەحموودی
لەش ساغی و عاقیبەت خێری لە خوای گەورە بۆ ئاواتەخوازین
ـــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#جاڕنامەی_فرۆش
ماڵ لە گەڕەکی #لاسامان
110 متر
✅ دوو نەپش
✅ حەوشە
✅ گاراژ
( لە سەر کۆڵانی ئەسڵی 6 متری)
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر مامەڵە ، لە گەڵ ئەو ژمارە
پەیوەندی بگرن 👇
09192586877
بەختیار ڕەحیمی
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
📌قابل توجه دوست داران کتاب و کتابخوانی📚
جلسات هفتگی نقد و بررسی آثار نویسندگان بزرگ جهان
( ادبیات کردستان، ایران و جهان )
⏰پنج شنبه ها ساعت ۱۰ تا ۱۱/۳۰
در کتابخانه عمومی شهر سروآباد برگزار میشود📖
از شما عزیزان اهل کتاب دعوت می شود به جمع ما به پیوندید🌱👇
لینک گروه👇
/channel/+IF6PdK5CaWJlZmU0
#پانزدهمین_روز_مهر لە چاپ درا
کتێبی (پانزدهمین روز مهر) بە نووسەری خاتوو #فرووزان_ئەلیاسی ،کچێکی لاو خەڵکی ئاوایی بێساران لە چاپ درا.
بۆ وەرگرتنی ئەم کتێبە سردانە ئەم ناو و نیشانەی خوارەو لە شاری سنە بکەن🙏👇
سنە/ شەقامی کەشاوەرز/ڕوو بە ڕووی پارکی سپیدار/ئێنتشارات نوبیان
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
له کاتێکدا که منداڵ بووم... دهستی چهپم حهزی ئهکرد؛
وهک دهستی منداڵی پۆشتهی دراوسێمان
سهعاتێکی تیا بێ ئهویش...
وڕکم ئهگرت!
دایکم ناچار گازی ئهگرت،
له مهچهکم؛
به جێگهی ـ دان ـ
سهعاتێکی بۆ ئهکردم...
ئای...! که دڵخۆشی ئهکردم!
که گهوره بووم؛
دهستی چهپم
زۆر سهعاتی راستهقینهی جوانی بینی
بهڵام هیچیان،
وهک سهعاتی جێگه دانی دایکم،
له سهر قۆڵ و دهستم
وهها دڵخۆشیان نهکردم...
#شێرکۆ_بێکەس
جاده گۆشخانی 🌳🤍
🆔 @goshkhani1
🌹 کاناڵی گوندی گۆشخانی 🌹
وەكوو ئاوی بنی گۆمێ، كه جێ مابێ له ڕووباری
وەكوو بەردی سەری شاخێ، كه دانرابێ له دیوارێ
وەكوو كاتێ گەڵای زەردێ، دەسی بەربێ له سەر دارێ
دڵم تەنگه له تەنیایی؛ نه هاوڕازێ، نه خەمخوارێ
من ئەو بەردەی گرفتارم، كه دیلی چینی دیوارم
من ئەو ئاوەی بنی گۆمم، كه جێ ماوم له ڕووبارم
گەڵای زەردم، مەلی پیرم، منم دڵداری زنجیرم
لەبیرم دێ كه سێ ساڵه لەبەندیخانه یەخسیرم
له تاریكی ژیانمدا، له سووچی سەردی زیندانا
به مۆرەی نەردی ناكامی، بەجارێ عومری خۆم دانا
بەڵێ! ئەو ساته لاوێ بووم، وەلێ ئێستا وەها پیرم
هەیه جارێ؛ بەسەرهاتی خەمینی خۆم نییە بیرم
قەرەوڵ دێت و ڕادەبرێ، شەوانی عومرم ئەژمێرێ
شەوێكیش وا منی دیلی، به دەستی مردن ئەسپێرێ
"مامۆستا شەریف" 🌼
🆔 @goshkhani1
🌹 گۆشخانی 🌹
چاوی کیژی ئەوروپایی
گەر شینیش بێ خۆشم دەوێ
گەر سەوزیش بێ خۆشم دەوێ،
وا تێدەگەم؛
شینترین چاو
سەوزترین چاو
لەم دنیایە
تۆزێک ڕەشی
چاوی کچی
نیشتمانی منی تیایە!
#مامۆستا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
هەندێک ناوی شوێنە شاخاویەکان:
✅:بەشی کۆتایی.
۱۳- هەرووتە: لووتکەیەکی سەر گڵیینە لە کێو کە گژ و گیا لە سەری ئەڕوێت و بۆ لەوەڕ ئەشێت.
۱۴-قول یان قولە: جۆرە لووتکەیەکە کە کەمێک لە ئاستی شانەکانی ئەملا و ئەولای خۆی بەرزترە وەک ئێسکی قولی پێی مرۆڤ دەرئەکەوێت.
۱۵- بانە: ئەگەر سەر کێو تەختایی بوو پێی ئەگوترێت بانە.
۱۶- تەخت: ئەگەر شوێنێکی شاخ بۆ نیشتەجێبوون و ڕەشماڵ بەستن و حەوانەوە شیابێت پێی ئەگوترێت: تەخت.
(ئەو چاڵایییە فراوانە لە شاخ کە ئاستی شاخەکە لە هەموو لایەکیەوە بەرزترە لە ناوەڕاستەکەی یان کە لە ناوی بیت وا دەردەکەوێت کە لە ناو شوێنێکی قوپاوی وەکو ساج بیت.)
۱۷- تاڤگە: قەراغی باسک یان شاخە کە ئاو بڕیویەتی و کردوویەتی بە کوان و تەنگەبەر. ئاوی لافاو لەو شوێنە بە پڕتاو دەردەپەڕێت و بەرد و تەلاشی زۆر لەگەڵ خۆی ئەبات. لەبەر ئەوەی تاڤگە لە سەر شاخ یان لە سەر تەبارە ئاوەکە بە شێوەیەکی ئەستوونی لێی دێتە خوار.
۱۸- هەرەسگە: ئەو شوێنەی یاڵ کە لێژیەکەی بە ڕادەیەکە ساڵانە لە زستان ئەبێتە هۆی هەرەس هێنانی بەفر.
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
هەندێک ناوی شوێنە شاخاویەکان:
✅: بەشی دووهەم
۸- دۆڵ: ئەو زەویە نزمەیە کە لە میانی دوو کێوە و ئاوی لافاو لێی ئەڕؤخێت.
۹- ڕاز: بەشێکە لە شاخی سەخت کە بەردەکەی سافە وەک دیواری کەپماڵ کراو لە سەرەوە بۆ خوارەوە واتا وەک بلێیت بە دەستکرد بڕابێت و بەردەکانی شکاو و چینچین نەبن.
۱۰- کۆڵان یان کیلان: شیوێکی بەردییە کە ئاوی باران و لافاو بە شێوەی تەنگەبەر و ئەستوونی بڕیویەتی و لەبەر تەنگی بەری ئەو شیوە خەڵکی پیادە و سوارە ناچار دەبن بە ڕییز لە ناویا تێپەڕن. (کەندەڵان)یشی پێدەڵێن.
۱۱- کێل: بەردێکی قییتە لە شاخ.
۱۲- جەفەنگ: شوێنێکی بەردییە لە شاخ کە نە بۆ کێڵان و نە بۆ لەوەڕ نابێت. جەفەنگ ڕووی چینی بەردەکانی بە دەرەوەیە نەک قەراغی چیینەکان. واتا کە لە سەر جەفەنگ ئەڕۆیت پێت ئەخزێ وەکو لە سەر خلیسکانە بڕۆیت لەبەر سافی و لووسی ڕووەکەی.
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
🎵 #گۆرانی: "لێت ڕاهاتووم:
🎼به دەنگی #عادڵ_نادری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
کۆتایی دێ
ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و
لەبەر دەرگە کۆتایی دێ!
لێت ڕاهاتووم
وەک خەنجەر لە کالانی خۆی.
قەرەج لە ئاگردانی خۆی.
وەک کیژی لادێی کوردستان
لە کلچووک و کلدانی خۆی!
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
کۆتایی دێ
ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و
لەبەر دەرگە کۆتایی دێ!
لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
مامۆستا: #عەبدوڵڵا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#دیکلەمە
شیعرێک سەبارەت بە قوربانی کردنی ئیسماعیل بە دەستی باوکی ئیبراهیم (سڵاوی خوایان لە سەر بێ )
بە دەنگی
#مامۆستا_مەلا_مۆحەممەد_ڕەبێعی
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
مردن هەندێک جار زووتر بەرەوپیری مرۆڤەکان دێت،
ئەوانەی تەمەنیان کورتە.
بەڵام هەندێکمان لە ژیاندا نین!
مردووین!
چون نە ژیانمان ناسی!
و نە مردن!
لەبەر ئەوەی هەرگیز خۆشەویستی، ئازادی، هەست و هیوا و سەربەخۆییمان نەدۆزییەوە!
بەڵێ!
زۆربەمان لەمێژە مردووین!
بەر لەوەی بژین!
✍🏻: #سیلڤیا_پلات
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەی کاک #سەلیم_نادری
و کاک #مادێح_ڕەسووڵی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە کاک #عەلی_عەزیزی (کا لەتیف) دوای ماوەیێک کەوتن لە نەخۆشخانەی سنە ، کۆچی ئەبەدی کرد و ڕووی کردە هەواری قیامەت!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.
ڕۆحیان شاد
1403/03/22
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گۆشخانی⚫️
⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە
دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی ئاوایی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە خاتوو #نەجیبە_لۆتفی خێزانی کاک حەبیبەڵا خەلاقی، کۆچی ئەبەدی کرد و ڕووی کردە هەواری قیامەت!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.
لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ.
ڕۆحیان شاد
1403/05/18
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1
⚫️کاناڵی گۆشخانی⚫️
بەڵگە فیلمی دارستانی شیعر کە لە بەرهەمهێنانی تۆڕی میدیایی رووداوە، تایبەتە بە ژیانی هۆزانڤانی بەنێوبانگی کورد شێرکۆ بێکەس
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانێ⏳
#بەیانیت_باش
#عومەر_ڕەسووڵی
شیعر: #خاڵە_قازی
ـــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
وەک مانگ بە
فێر بە ئەو کاتانەش کە کامڵ نیت
بدرەوشێیتەوە..!🌕
✈️ @goshkhani1
🌹 گۆشخانی 🌹
هـــــاوڕێـــیــەکـــــەم تۆ کەسێکی له دونیا
بەڵام دونیایەکی له دڵی مندا …..
زۆر کەس هەن خۆشیان ئەوێیت
به ڵام کەسیان به شێوەی من نا .
وێنەی : کاک ڕادین میری ، ئەهورا ڕەسووڵی
📸هەوراز مەحموودی
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
منداڵان بەرلەوەی فێری خۆشەویستی نیشتیمان بن
دەبێت فێری خۆشەویستی ژیان ببن،
دەبێت فێربن پەپولەیان خۆش بوێت،
حەزیان لە دەنگی بولبول بێت،
نیشتیمان لە کۆمەڵێک شتی بچووک دروست بووە،
مرۆڤ گەر ئەو شتە بچووکانەی خۆش نەوێت
نیشتیمانیشی خۆش ناوێت!
🔗 بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "غەزەڵنووس و باغەکانی خەیاڵ"
✈️ @goshkhani1
🌼 گۆشخانی 🌼
ئەمڕۆ پەنجی پۆشپەڕ ساڵڕۆژی هەتیو بوونی گۆرانی کوردی، مامۆستای گەورەی کوردستان ، مامۆستا حەسەن زیرەکە ، دڵمان خۆشە بە دەنگی ، هەتا مردن ،
یادی بەرز و پیرۆز 🖤
#حەسەن_زیرەک
ـــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
قەد نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو
#نەمر_کەریم_کابان
ــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
پێشکەش بە ڕۆحی ئەو پۆلە هاونیشتمانییەی لە دەریادا بوون بە قوربانی
ــــــــــــــ
تێكست: بەختیار عەلی
خوێندنەوەی: عادل عەزیز
لە كتێبی: شەوێك ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت
ــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
هەندێک ناوی شوێنە شاخاویەکان:
✅بەشی یەکم:
۱- شان: ئەو هێڵەی شاخە کە ئەبێتە سنووری نێوان دوو یاڵ.
۲- یاڵ: دامێنی تەنیشتەکانی شیو.
۳- شیو: ئەو هێڵە نزمەی نێوان دوو شانی کێو.
۴- تەبار: بەردێکی دەرپۆقیوە لە یاڵ.
۵- باسک: هێڵێکی بەردینی درێژە بە درێژایی یاڵی شاخ کە یاڵەکە ئەکات بەشی سەروو و بەشی خواروو. زۆرجار لە سەر باسک کانی ئەتەقێت و وەکو تاڤگە بە سەر باسکەکەوە دێتە خوار.
۶- شاخ: ئەو شوێنەی کێوە کە بەرداوییە و بەردەکانی قیتن و وەکو دیوار ڕێگرن لە پیادە و سوارە کە بە ئاسانی بە سەریا بچێ و مرۆڤ ناچارە دەست و پێ بەکار بهێنێت بۆسەرکەوتنی.
۷- ئاقار یان ئاخار: ئەو سوێیە کە لە بنی باسک و شاخەوە بە پیادە و سواری ئەتوانیت بە سەریا بڕۆیت و زۆرجار تەڵاشی داڕماوی سەر شاخ و تەبارەکە لێی کۆ دەبێت. کەو و سوێسکە لە ئاقارەکان لانە ئەگرن و مار لە کون و کەلەبەری بەردی شاخەکە لە نزیک ئاقارەکان خۆی ئەشارێتەوە بۆ ئەوەی هێلکە و بەچکەی باڵندەکانی دەست بکەوێت.
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
قوربان! قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس نە گەردەنەن ڕۆی ئازادیــــیەن
#مامۆستا_مەولەوی
جەژنی قوربان لە خۆتان و بنەماڵەی ئازیزتان پیرۆز بێت
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
عەشق ئەوە نیە ئافرەتێک ببینیت و حەزی لێبکەیت و بچیتە داوای, بەڵکو ئەو دۆخەیە لە برین کە خۆشەویستی کەسێک لەناوتدا دروستی دەکات, ئەو برینە پەیوەندی بەوەوە نیە ئەو کەسە عەشقت لەگەڵ دەگۆڕێتەوە یان نا, دەبێتە ھاوسەرت یان نا, بەڵکو برینێکە دروست دەبێت و تا مردن بەردەوام خوێنی لێدەتکێت, ئازارێکە لە بن نایهت, برینێکە بۆ ئەبەد زانین و حەسرەت و حیکمەتی لێدەتکێت، تێر نەبونێکی قوڵە لەو کەسەی دەمانەوێت, تێر نەبونێکی ئەبەدییە. "
#بەختیار_عەلی
ـــــــــــــــــــ
کورتە ڤیدیۆیەک له #ڕەزابەگ_و_خێزانی_عزرا_خانم
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
"ئەوەی گەورە و قارەمانە هەموو پێڵاوی شڕیان لە پێدایە"
کورتە ڤیدیۆیەک لە فیلمی سینەمایی "بێکەس" کە باس لە چیرۆکی ژیانی دوو برا بە ناوەکانی زانا و دانا ئەکات.
ـــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
بەو موژەی تیژت هەزاران جار منت پێکا دەڵێی
ڕەجمی قەلبی من دەکەی یا ڕەجمی شەیتانی منە
ئاوی زەمزەم کەی توانی هێندە ژین بەخشی هەبێ
ئارەقەی گەردنت بەقوربان قووەتی ژیانی منە!
#خاڵە_قازی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
حاجیانی گۆشخانی له شاری مەککە
ڕێکەوتی 3/20
ـــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹