❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران
🎵 #دیکلەمە: "وردەباران"
✍🏻 شیعر: مامۆستا #شەریف
🎼 خوێندنەوەی: مامۆستا #شەریف
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
بەڵام مامۆستا عەبدۆلعەزێز پاش وەرگرتنی ئیجازەنامەکەشی دیسان بۆ فێربوونی زیاتر بە ماوەی 6ساڵ دەچێتە خزمەتی مامۆستا مۆجتەهدی سنە و دوواتر بە جێی دەورەی ئیجباری بۆ سپای دانش لە ئاوایی گجیکران بەڕێی دەکەن(سپای دانش شوێنێک بووە وەک قوتابخانەیەک کە پێش شەوڕشی ئیسلامی ئیران،لەوێ خەریکی وانە وتنەوە بوونە)و پاش تەواو کردنی ئەم کولیژە لە
بنەماڵەیەکی بەڕێزی شاری سنە کچێک مارە دەبڕێ و لەوێ بەماوەی 3تا 4ساڵ بەرەو شارەکانی مەراغە و تاران ڕێدەکەوێ و لە گەڵ هاوڕێی خۆشەویستیا مامۆستا حەیدەری گۆشخانی لە ساڵی 1355کۆچی هەتاوی لە بۆاری ماف[کارناسی حەقۆق لە زانکۆی تاران] بەڵگەی کارناسی وەردەگرن و دەچنە ڕێژەی یەکەمین خوێندکاری ئاوایی گۆشخانی و پاش تەواو کردنی زانکۆ، مەلا حەیدەر وەک بەرپرسێ لە ئیدارەی ئەوقاف دادەمزرێ و مەلاعەبدۆلعەزیر ڕووئەکاتەوە شاری سنە و دوواتر وەک قازییەک لە شاری کرمانشان بەرگی خزمەت بە نیشتمان دەپۆشێ کە ڕۆژێک لە گەڵ ئەمنیەکانی ئەوکاتی حەمەڕزاشا بۆ وەرگرتی حۆکمی بەرپرسی دادستانی خۆی بەرەو سنە ڕێدەکەون کە لە مەودای تۆنێلەکانی بەینی ڕێگای سنە - کرمانشان بە شێوەی مەشکووک و بە هۆکارێکی نادیار کۆچی دوایی ئەکات و بە بنەماڵەکەی ڕادەگەیێنن کە لە ڕووداوێکی هاتووچوودا قازی عەبدۆلعەزیز هەردو پێیەکانی شکاوە کە دوواتر بنەماڵەی مامۆستا ئاگادار دەبنەوە کە ئەمە دوورە لە ڕاستی و قازی عەزیز بۆ هەتایه ماڵاوایی له ژیان کردووە[لەتەمەنی دەوری 40ساڵیدا].
بەو هۆیەوە کە بنەماڵەکەی نێشتەجێ سنە ئەبن هەر لە گۆڕستانی شاری سنە ئەسپەردە ئەکرێت و تەرمی ناگەڕێننەوە بۆ باوەشی زێدەکەی خۆی.
قازی عەزیز خاوەنی دەستخەتێکی شەنگ و جوان بووە بەجۆرێ کە ئەو پەڕتووک و وانەگەلەی کە لە خزمەت مامۆستاکانی خوێندبووی بە دەستخەتی جوانی خۆی جارێکی تر هێناویتە سەری قاقەز تا کەسانێ تر کە لەو کاتەدا دەسەڵاتی ئەوەیان نەبووە کتێبەکان بکڕن بتوانن لەبابەتەکان بە جوانی کەڵک وەربگرن و هۆکاری تری ئەو کارەش ئەتوانین ئاماژە بکەین بە نەبوونی چاپخانە لە ناوچە،کەم دەسکەوتنی پەڕتووک، گران
بوونی کتێبەکان یا تایبەت بە کەسانێ تایبەت بوونە و...
قازی عەزیز لە پاڵی خەتتاتی و نووسینە جوانەکانی خاوەنی هەست و زەوقی شاعێرانەش بووە[هیوادارین بتوانین نموونە شێعرەکانی لە داهاتوودا بخەینە پێش چاوان]و کاری وەرگێڕاندن له زمانی عەرەبیەوە بۆ سەر کوردی وفارسی و بە پێچەوانەشی بەڕێوە بردووە.
قازی عەبدۆلعەزیز مۆمی تەمەنی خۆی لە ڕێگای زانست و فێربوون و ئاییندا تواندووەتەوە و خۆی بە خزمەتکاری خەڵک زانیوە و وەک ئەڵێن میراتی باوکی خۆی بە براکانی بەخشیوە و خاوەنی 4مناڵ بووە و لەگەڵ شێخ عۆسمانی نەقشبەندیەی دووڕووش دۆستایەتیەکی گەرم وگۆڕی هەبووە و ئەڵێن :ڕۆژێک سۆفیەک و قازی عەزیز و شێخ عۆسمان پێکەوە بەرەو ئەشکەوتێ لە کێوێکدا ڕێدەکەون و لە ناو ڕێگادا مامەسۆفی ئێژێ بە شێخ عۆسمانی تەبیب، یاشێخ! چاوەکانم زۆر ئێشن، چ بکەم؟
شێخیش لە پاڵی قازی عەزیزدا دەبێ و ئەڵێ:
مامەسۆفی تۆسقاڵێ ژەنگی گوێچکەی ڕاست بخە ناو چاوی چەپت و تۆسقاڵێ له ژەنگی گوێچکەی چەپت بخه دڵ چاوی ڕاستت و چاکەو دەبی و ئێش لەچاوانتا نامێنێ
لەوکاتەدا قازی عەزیز بزەیێ دێنێتە سەر لێوەکانی و شێخ پێی ئەڵێ؟بەچی پێدەکەنی مەلاعەزیز؟
ئەویش ئەڵێ:یاشێخ ئەمە تۆ ئێژی گەر وابکات خۆ کوێر ئەبێ و وەک ئەڵێن ژەنگی گوێی نایکرێت لەگەڵ دڵی چاوا
شێخیش پێدەکەنێ و ئەڵێ مەلاعەزیز زۆر وریان ئێوە بەڵام ئەمجارە جیاوازە و ئەگەر مامەسۆفی هاوڕێمان بەگوێم بکات دڵنیام شیفای گەیشتووە و...گوایه مامەسۆفیش بەگوێی شێخ دەکات و پاش چەند خولەک بەمەیلی خوا شیفای دۆزیوەتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان:وتووێژی ساڵانی پێشووم لە گەڵ کاک ڕەسوول ڕەحیمی و کاک ئەمین ڕەحیمی برایانی قازی عەزیز و هەروەها شاعێری برازاگی کاک بەختیار ڕەحیمی گۆشخانی.
نووسین و لێکۆڵینەوە:ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
بڕیارم دابوو تا دوایین هه ناسه م
له ناو کۆڵانی هیچ عه شقێکا
پیاسه ی دڵداری نه که م
به ڵام که چاوه کانتم دی
دڵم
خۆی بوو به کۆڵانێک
بۆ پیاسه ی هه ناسه ی تۆ .
وێنە : مۆحەممەد عەبدوڵاهی
📸هەوراز مەحموودی
🆔@goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
/channel/hAmster_kombat_bot/start?startapp=kentId283693583
Play with me, become cryptoexchange CEO and get a token airdrop!
💸 2k Coins as a first-time gift
🔥 25k Coins if you have Telegram Premium
ــــــــــــــــــــــ
از ربات رسمی TapSwap تلگرام☝️
(دومین رباتی که سکهش ۱۰۰٪ تبدیل به دلار و تومان میشه)
و فقط تا11 تیر فرصت مونده برای بدست آوردن هرچه تعداد بیشترش .
⚠️نکات #خیلی مهم :
🔹۱-بعد از زدن Start باید تو همون صفحه ۶۰ ثانیه منتظر بمونید تا دکمه شروع Start now رو براتون بیاره .
🔹۲--قیمت هر یک میلیون سکهش ۱ میلیون تومان هست)
🔹۳-- آموزش تبدیل به تومانش هم سه هفته دیگر میذاریم ، یا خودتون گوگل سرچش کنید)
🔹۴--فقط با فیلترشکن وارد بشید نه پروکسی
🔹۵-- ازبخش تسک و انجام کارای قسمت join our socials میتونی ۲۰۰ هزارسکه یکجا بدست بیاری
🔹6-ازبخش بوست ، ربات خودکار رو فعال کنید بدرد میخوره
🔹7-- اگر هررررر نوع مشکل دیگری برای ورود داشتید (فقط بدلیل تحریم ایرانه) و تنها راه حلتون اینه که فیلترشکنتونو عوض کنید . همین
/channel/tapswap_mirror_bot?start=r_425363853
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە
10ی جۆزەردانی 2724
ـــــــــــــــــــــــ
بۆ دۆستت چاکە، غەیر بێ ئەنجامە
ماڵ ڕاوەستابێ، مزگەوت حەرامە
بۆ دونیا دەبێ دەست بدەیتە دەست
هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت
دەوران دەوڵەتت لە دەست دەسێنێ
بەڵام ناوی چاک تا سەر دەمێنێ.!
✍#پیرە_مێرد
ــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەی کاک #دانا_فەرەجی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
کە شەو بەیانی بەردا گوڵ و وەنەوشە باری
سەودای بە عاشقان دا باغی گوڵ و هەناری
#وەفایی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
دوو مامۆستای ئایینی گوندی گۆشخانی
مەلا ئەیووب و مەلا کاروان ئەحەدی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
بێ هیوا مەبە لە جوانیەکانی ژیان،
هەندێک کات پێویستە دەست هەڵبگری لە جوانیێک بۆ ئەوەی جوانیەکی تر ببینی لەم ژیانە.🤍
#دیمەنی_دڵڕفێنی_نیشتمانی_جوان_گۆشخانی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
وەرە ئەی خات
وەرە ئەی خاتووزینم
وەرە با بەژنوباڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم
#مامۆستا_ناسر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
بەهەشت و دۆزەخ بۆ من تازە نین
هاوکات و هاوجێ
ئەویشم دیوە، ئەمیشم دیوە
نیشتمانی من لەوەتەی هەیە
بەهەشتە و دۆزەخ دەوری تەنیوە...
#مامۆستا_پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
خۆر تا ئێوارە ئاسمان تەی دەکا
کەچی ڕێی ئاسۆی قەت لێ تێکناچێ.
ڕووبار هەزاران پەناوپێچ دەکا
کەچی هەر دەبێ بەرەو دەریا چێ.
لە ڕێگەی نێوان
لێکدابڕان و
پێکگەیشتنی من و تۆش، گیانە
گەلێک باوەش هەن
بەڵام هەموویان
ڕێی باوەشی تۆم پێ نیشان دەدەن...
#عەبدوڵڵا_پەشێو
#بەیانیتان_باش_هاوڕێیان
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
📸 #نیان_قادری
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️30ی گوڵانی 2724ی کوردی
وەھارەن، سەیرەن، سەوزەی دیاران
نم کەوت نە دیدەش چون شەو بێداران
پەی دڵەی مانیای دەروون مەلالان
سایە بەستەوە خەیمەی گوڵاڵان
#مەولەوی
ــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ئەرەویای (ئێحساس) کەردێ - و ئارام و قەرارش وەنە بڕیۆ!
دەسگیرانداری سەی مەهدی و فاتەلەی ساڵە وەختە پەڕە کەرۆو و ئاخرش سەی مەهدی مەفرەزێوە پێشمەرگێ کیانۆرە کەماڵا و شەوێ جە تاتەو فاتەلەی ئیزن گێرا و فاتەلەی بەرا پەودیمەرە تا چەنی دڵداریش و شەریکوو ژیوای دماڕۆیش یاوا بە یۆترینی و ژیوایە پەڕ جە وەشەویسی دەس پەنە کەرا.
شەوێ جە شەوا مەفرەزە مێ کەماڵا و ئیجازه گێرا جە تاتەو فاتەلەی تا فاتەلەی بەرا پەودیمەرە، بەڵام وەروو ئانەی تاتەو فاتەلەی تووشوو دەرد٘یسەری نەبۆ و دماوە عەزیەتش نەکەرا، پەنەش ماچا با ئێمە نەختێ دوورێ گنمێوە و ئیجا دەوروو سەعاتێتەری لوە خەبەر دە بە دەوڵەتی و واچە ئامێ و بە زۆر کناچەکێشا بەرد٘ە و لوێ!
وەختێ پێشمەرگەکێ دوورێ گناوە و بێ خەمێ با، تاتەو فاتەلەی ملۆ و خەبەر مد٘ۆ بە دەوڵەتی. فرەش پەنە نمەشۆ بۆ تەقە تفەنگ و دەوروو یەک سەعاتی هەواروو دوڵێ و ئا بناروو کەشی چەرمەیە (تەختیە) مد٘ا وەروو فیشەکا، بەڵام ڕاویارێ ڕاو عەشقی هیچ لەتمێوەشا لا نمەیاوۆ و بێوەی و بێمزەڕەت فاتەلەی یاونا بیارێ و مسپاراش بە شەریکوو ژیوایش.
فاتەلە و سەی مەهدی ئەپی جۆرە ژیوای هامبەش دەس پەنە کەرا و شۆنەو ساڵ دوە ساڵێ ژیوای پەڕ عەشق و وەشەویسیشارە با ساحیبوو کناچڵێوە کاڵ و هاڵێ وەشڵانێ و بۆ تاقەتوو شەو و ڕۆیشا.
وەختێ کناچێ بۆ دوێ یەرێ ساڵێش، داخەی سەختە و فرە فرە گرانەم! بەشەر قڕانەکەو هەڵەبجەی ڕوە مد٘و و سەی مەهدی و فاتەلە و کۆرپە کناچەکێشا گنا دامی و چەنی پەنج هەزار پەپوولە باڵ نەخشیناو شاروو هەڵەبجەی پەی هەمیشەی قەباڵەو عەشق و وەشەویسی و ژیوایشا پێچیۆوە!!
شۆنەو ئی تراژدیە ئینسانیەیره، ئێتر سەی مەهدی نەمەن تا بلۆ خزمەتوو مامۆسا ئۆسمانی و هەر ئەپا جۆرە کە تاوەو بێ تاقەتینە بەزموو فاتەلەیش بە سۆز پەی وات، ئەپاسەیچ چەمەریەو ئی کۆس و مەرگە ناهەقەیشا پەی وانۆ و بە بەیتێ خەمبارێ هاواروو بێ تاوانیشا یاونۆ عالەمی!!!
✍سوبحان ئەمینی/ هانەگەرمڵە
۲۲/ ۱۰/ ۱۴۰۲ کۆچی ڕۆجیاری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
میرزا خەسرو بەرهەمی چاپ بووی نیه بەڵام دەستنووسگەلێکی جوان و شێعر و نەزمی(هەورامی،سۆرانی) کە خۆی هۆنیویەتەوە،لێ بەجێ ماوە و شێعر و نامەگەلێکی لە گەڵ دۆستانێ وەکوو میرزائەحمەدمۆرادی کوڕی خەلیفه ئیبراهیمی نسڵ، میرزائەحمەدی میانە، خەسرەوحەبیبی، شێخ حەسەن زۆنج، مەلاعەلی شاوەیسی گۆشخانی وکەسانێکی زۆرتر ئاڵوگۆڕ کردووە.
میرزا خەسرەویش وەک زۆربەی بنەماڵەکانی کوردستان ژیانی بە باخداری و کشتیاری لە شوێنێ هەمیشە بەهاری بەناوی میامەران لە ئاوایی نسڵ بەسەربردووە و لە پاڵیشیا لە خەیاتی و دووراندنەوە و چەندکاریکی تری تایبەت بەو سەردەمە دەستێکی باڵای بووە و ساڵانێکیش وەکوو"مۆرەوەجی دامپزشکی"خزمەتی بە ئاژەڵدارانی هاووڵاتیان کردووە.
میرزاخەسرەو خاوەنی سێ کوڕ وپێنج کچەو لە ساڵی 1389 بەرگی حاجیان دەپۆشی و لە تەمەنی 76ساڵیدا لە ڕۆژی 30ی ڕێبەندانی 1393ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لەگۆڕستانی گۆشخانی ئەسپەردە دەکریێت و ئەم بەیتە شێعرە بەپێی وەسیەتێکی کە بە بەرگی کتێبێکەوە نووسیویه بەسەر کێلی مەزارەکەیەوە نووسراوە:
دەورانی دنیا بۆمن تەواوە
ئەوا من دەڕۆم تۆش های لە دواوە.
گۆشخانیەکۆن شوێنەوارێکی مێژووییە له ڕۆژهەڵاتی گۆندی ئەمڕۆکەی گۆشخانیە و هەروا کە دەڵێن لە بنەڕەتدا 12بنەماڵە لە هەورامانی لهۆنەوە ڕوویان کردووەتە ئەوێ و ئاوەدانیان کردووەتەوە و ئەمڕۆش زۆربەی ناوی کەژوکێوەکانی نسڵ وگۆشخانی ناوی هەورامی بە خۆیەوە لکاندووە وەکوو هانەمزێ،تەونەترەکاوێ و...لەگۆشخانی و
پۆلەوەزان،حەشۆڵێ،هانەخەجیان و...لەنسڵ ،
بنەماڵەی خەسرەوبەگ لەبنەڕەتدا یەکێ لەو 12بنەماڵەیەن کە لە ناوچەی هەورامانی لهۆنەوە بەرەو گۆشخانیەکۆن کۆچیان کردووە وەک ئەڵێن پاشان ئەو ئاواییە دەکەوێتە پێش هێرش و دوواتر بەرد ئەنرێیتە بان بەرد بۆ سازکردنی گۆشخانی ئەمڕۆ
ئەحمەدسۆڵتان یائەحمەدخاتوون دو کوڕ وکچێکی بووە، کوڕە چکۆلەکەی بە ناوی موحەممەدعەلی بەیگ کە گوایە لە شەڕ لە گەڵ فەرهادمیرزا لە ئاوایی هەجمنە بریندار ئەبێت و لە چەمەی مەر تێیا ئەچێ و کوڕەگەورەکەی بەناوی مەحموودبیگ بەئاغەگەورە مەیشوورە و کچەکەشیان بەخاتوون فاتمە کە ئێستاش هەوارگەیەک لە گۆشخانی هەیە بەناوی هەواری خاتوون فاتمە کە ئەودەم کە باوکی
و ئاغەگەورەی ئاوارەی عێراق ئەبن ئەم لەوێ ژیاوە تا گەڕانەوەی باوک و براکەی، بەوتەی میرزاخەسرەو هەمیشه 12چەکدار بەدەوریا بوونە و پاسەوانیان لێوە کردووە و هەروەها ئاغەگەورەش ئەمڕۆکە ناوی کانیاوێکە لە ئاواییا ،کێلی شکاوەی گۆڕی ئاغەگەورە و خاتوون فاتمەش لە زیارەتەڵانی کۆنی گۆشخانی ئێستەش ماوەتەوە کە ئەم باسە مێژووییە وەک هەویرێکە کە ئاو زۆر دەخواتەوە ولەداهاتوودا ئیشەڵا بتوانین زۆرتر لەسەری هەلیل ئاوا و مێزەران و چەمەی مەر و هانەمزێ و ئاوایی نسڵ بە بەڵگەوە بدوین.
سەرچاوەکان:وتووێژی ساڵانی پێشووم لە گەڵ کاک کامیل موحەممەدی کوڕی خوالێخۆشبوو خەسرەوبەگ، دەسنووسەکانی میرزاخەسرەو
نووسین و توێژینەوە و کۆکردنەوە:ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
🟢 وەرن فێر بین👇
#پاراو
پاراوکردن پتر کاتێک بەکاردێت کە تازە وێنجە سەوزی و بێستان و ئەو جۆرە شتانەت کردبێت، و بتەوێت ئاوی بدەی.
پاراوکردن بەگشتی کاتێک بەکار دێت کە تۆ بێستان و زەرحات و یان وێنجە و گەنم و ئەو جۆرە شتانەت داچاندبێت. دوای داچاندنەکە دەچی ئاوی تێ دەگری و ئاوی لێ دەنێی و ئاوی دەدەی ئەو کاتە بەوە دەڵێن پاراوکردن.
پاراو واتە تێر ئاوکردن پاراو واتە تەواو خواردنەوە تەواو تێر بوون .
پاراو دوای داچاندن دەکرێت ئەو بابەتە لە کاری کشتوکاڵیدا پتر بەکاردێت و کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
✍نووسینی:#باهۆز
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
ڕۆژنامەی ڕۆژان
5ی جوەزەردانی 2724ی کوردی
ژیاننامەی قازی عەبدولعەزیزی گۆشخانی
نووسین:بێوەر
"قەڵەمێک لە ڕووناکی و
پێدەشتێ لە هزری جوان"
لە مێژەوە تا ئەمڕۆ له هەر ئاواییەک کەسایەتیگەلێک بوونە کە لە بۆاری حەقۆقیەوە چالاکیان هەبووە و خزمەتیان بە ئاو و خاکەکەیان کردووە، ئاواییەکانی نسڵ وگۆشخانیش سەربەناوچەی شاری سەوڵاوا لەم بابەتەوە بێبەش نەبوونە و کەسانێکی تێدا هەڵکەوتووە کە بەجۆرێ ئەتوانین وەک ڕچەشکێنێک لەبۆاری ماف و حەقۆقیەوە لە گوندەکەی خۆیانا ناویان لێ ببەین[ئەڵبەت بە شێوەی ئاکادمیک و زانکۆیی مەبەستمانە چوون پێشتر مامۆستایان و کەیخوا و میرزا و...ئەو کارانەیان بە ڕەوشگەلێکی تر بەڕێوە بردووە کەجێ سپاس و پێزانینە و پێش ئەم کەسایەتیەلە کەسانێکی تریش ڕەنگە هەر بووبێتن کە یا ناونیشانەکانیان زۆر بەرچاو نەکەوتبێ و یا بە هەر هۆکارێک بەڵگە و دەسنووسەکانیان لەناو چووبێت ]بەڵام چەند کەسایەتیەک بوونە و هەن کە ئەتوانین بڵین یەکەم قازی هەڵکەوتووی ئاوایی گۆشخانی بووە
#قازی_مەلا_عەزیز_گۆشخانی
مامۆستا مەلاعەبدولعەزیز ڕەحیمی[قازی عەزیز گۆشخانی]
قەڵەمێک لە ڕووناکی
پێدەشتێ لە هزری جوان
شەپۆلێ له زانست و
ئاوێنەیەک لە ئایین.
ئەم مەڵبەندە شەنگ و دڵڕفێنە پیاوان و ژنانێکی دڵسۆزی بەخۆیەوە دیتووە کە ڕوانین بەژیاننامەیاندا، ڕوانینە بە نیشتمانێک تەژی لە شانازی و ڕوانینە بە شاکتێبێکی پڕ لە وشەی زێڕین.
یەکێ لەو ئەستێرە گەشانەی ئاسمانی وێژەی ئەم نیشتمانە کە ترووسکەی ناو و یادی لەدڵی خەڵکدا ماوەتەوە مامۆستا عەبدۆلعەزیزی ڕەحیمیه.
مامۆستا عەبدۆلعەزیز ڕەحیمی کوڕی موحەممەد ئەمین له ساڵی 1317کۆچی هەتاوی لە کەمەرەچەمی شامیان لە ئاوایی سەربەرزی گۆشخانی چاوی بە دنیا هەڵێناوە و لە ساڵی 1329کۆچی هەتاوی ئەوکات کە یەکەمین قوتابخانە بە هەوڵی خوالێخووشبووان عابد مەزهەرپوور، شێخ بورهان مەزهەری و کەسانێک تر دادەمزرێنن ،عەبدۆلعەزیز لە ڕێژەی یەکەمین قوتابیانی لێهاتووی ئەو قوتابخانەیە بوو کە بە ئەڤینەوە تا پۆلی چوارەمی سەرەتایی لەوێ خوێندوویەتی و وەک قوتابیەکی زیرەک دەردەکەوێ.
[شایانی باسه و هەروەها کە لە کتێبچەی "دیارسین" و پەڕتووکی مێژووی ڕامیاری کۆمەڵایەتی ڕەزاویش نووسراوە کە"یەکەمین قوتابخانەی سەرەتایی لە ناوچەی سەوڵاوا لە ساڵی 1305ی کۆچی هەتاوی له ئاوایی ڕەزاو دامەزراوە، ماڵێکی ئیجارەیی کە لە سەرەتاوە بە 15 نەفەر قوتابی دەستی پێ کردووه و پووتی حەڵەبی، کورسی ژێری قوتابیان بووە ودوواتر درگاژەنانەی قوتابخانەی چوارکەلاسەی ڕوودەکی ڕەزاو لە لایەن مەرحووم مەحموود ئەنوەرەوە لە ساڵی 1307ە دەسپێدەکا پاشان لە ساڵی 1341یەکەمین مەدرەسەی ناوچەی سەوڵاوا له ڕەزاو ساز وچێ ئەکریێ و لە ئاوایی گۆشخانی کەسانێک وەک شێخ بورهان، مەلاعەلی شاوەیسی،میرزافەرەج مەحموودی و...لەو کەسانە بوونە کە لەو قوتابخانەدا وانەیان خوێندووە]"
وەک ئەڵێن مامۆستاکانی ئەودەم له شارەکانی ترەوە ڕەوانەی گۆشخانی کراون و دڵسۆزانی ئەوکاتی ئاوایی بە چووارپا کورسییان لە شاری سنەوە بەرەو قوتابخانەکە هێناوە و خۆدی قوتابیەکان لەوەرزی سەرما و سۆڵەدا ئەبوایێ هێزمیان بۆ سۆپای قوتابخانەکە ئامادە کردایێ.
ڕۆژێک عەبدۆلعەزیز لەگەڵ دو هاوڕێی خۆیدا بەناوەکانی ع... وئی... بەرەو داوێنی کەژوکێوەکانی گۆشخانی بەنیازی هێزم کۆکردنەوە و دارکردنەوە کە پێداویستی ئەوکاتی لادێ نشینان بوو، ڕێ دەپێوێ و پاش گەڕانەوەی بەرەو ماڵەباوان، بە باوکی ئەڵێت: من تاقەت و حەوسەڵەی ئەم هاوڕێیانە و ئەم کسمەم نیە و پێمخۆشە بچمە سەر ڕێگەی زانین و ئایین، هەر بۆیە بۆ پاراوکردنی باخی زانستی بە ماوەی ساڵێک دەچێتە خزمەت مامۆستا و شاعێری ناودار مەلا سادق نگڵ و پاشان تینوویەتی زانستی زیاتر ئارامی لێ ئەبڕێت و بە ماوەی 2ساڵ لە خزمەت مەلا ئیسماعیلی کەڕاوا دەمێنێتەوە و پاشان دەچێتە ناوچەی کەڵاتەرزان و لە شوێشە له خزمەت مەلا عەبدولڕەحمان، کە هەمیشە لەبەر ئەوەی کە کوڕێکی وریا و لێهاتوو بووە کەوتووە تەبەری چەپڵەڕێزانی مامۆستاکانی و وەک ئەڵێن هێندە لە لە بەرکردنی بابەتەکان زیرەک بووە کە توانیویە وانەیەک کە ئەمڕۆ پێیان گوتبێ تا سەرلەبەیانی ڕۆژی دواتر هەمووی لە بەربێ و پاشان لەگەڵ مەلاڕەحمانی گۆشخانی بە ماوەی 3ساڵ ڕوودەکەنە شاری هەولێری باشووری کوردستان و لە ئاوایی بیارەی باشوور ئیجازەنامەی مامۆستایی لە دەستانی ئۆستادەکانی وەردەگرێ و بەماوەی ساڵێ دەگەڕێتەوە ئامێزی زێدەکەی خۆی.
👇👇👇👇👇👇
#پەندی_پێشینان
ـــــــــــــ
نە هێندە تاڵ بە، تف بتخاتە دەر
نەوا شیرن بە، قوتت دەن یەکسەر
زۆر کوتن چییه؟ ڕیس و گوریسە
تا یەکێک دەڵێی دووان ببیسە
پیاو ماڵی دەوێ و ژنان زێڕ و زیو
بزن خەمی گیان، قەساب خەمی پیو
#مەلا_غەفوور_دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەی #کاک_مادێح_ڕەسووڵی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
چەن ڕۆژێکه دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات ئەکات
#نەجمەدین_غوڵامی
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
/channel/tapswap_mirror_bot?start=r_425363853 🎁 +2.5k Shares as a first-time gift
Читать полностью…#بێ_شرۆڤە 😍
بیر و ڕاتان سەبارەت بەم ڤیدیۆ لە کۆمێنتا بۆمانی بنووسن🙏🌷
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#جاڕنامەی_فرۆش
#زەوی_کەشاوەرزی_باخ
شۆن : ڕووبەڕوی خانەگا
✅فرە تر لە یەک هێکتار
✅خاڵی برق
✅دار گوێز سەمەردار
✅دار هەنگوور سەمەردار
✅5هەزار بن توەفەرەنگی دوو ساڵە
✅لای خواری زەوینەکە ڕۆخانە
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە نرخ و چۆنیەتی مامەڵەکە ئەتوانن لە گەڵ ئەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرن
09180826501 ئاژوان ئەحەدی
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
خشکشویی نمونه به دلیل تغییر شغل به فروش میرسد.
با درآمدی خوب.تنها خشکشویی موجود در سروآباد
لباسشویی صنعتی.دیگ بخار 6اسب .اتوپرس
قیمت توافقی
مرادی 09189785196
ـــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️ ۳ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی
بەسەر چوو دوور لە تۆ،
باغی خەیاڵات
نە بوونی ما، نە بۆنی ما،
نە غونچەی!
#مامۆستا_ناری
📸 ئێوارەی 2ی جۆزەردان لای مزگەوت ئاوایی
ـــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
#هانی_مۆجتەهێدی
#کۆڵان_بە_کۆڵان
بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان، جادە بە جادە
نەشمیلەی چاو جوان
پەچەکەت لادە پەچەت لادە
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
گۆڤاری ژمارە ٤۸:
لە داوێنی ئاربەبا
جۆزەردانی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
ژیاننامەی کاک بەختیاری ڕەحیمی گۆشخانی
"زسـتان هەرەسی بە لاوێتیم هێـناوە
بە پروشە پروش سەری لە سەر هەڵداوە
وا وەرزی ئەوین تێدەپەڕێ و من هێشتا
شێخاڵی دڵم ڕچەی بە کەس نەشکاوە "
بەناوی داهێنەری وشە
مامۆستا بەختیار ڕەحیمی
شاعێرێک لە ڕەگەزی داربەڕووەکانی"کۆساڵان"
بەرامەیەک لەتیرەی هەزبێیەکانی"کوڕەمیانە"
مەلێک لە "هەوارە بەرزە" وپەپوولەیەکی شەیدای "هانەمزێ"
پەنجەزێڕینێک لە"مێزەران"
ئەویندارێکی نیشتمان کە خاوەنی ویست وهەستێکی تایبەتە
لە ساڵی
1362ی هەتاوی لە وڵاتی پڕلەمێرگ وجوانی لە ئاوایی گۆشخانی لە چەمی شامیان سەربەشارۆچکەی سەوڵاوا لە بنەماڵەیەکی وەک زۆربەی بنەماڵەکانی کوردستان چاوبەدنیای پڕلەهەوراز ونشیودا هەڵدەهێنێ
پەیتا...پەیتا چاوی بە بینینی"گۆشخانیەکۆن"و"چەمەی مەر"و"گوێزەگەورە"و"بان بەڕووڵ"و"تابووە"گەشایەوە و هەوای"سەرکەل"هەڵدەمژێ و
تینوویەتی وتاسەی دڵی بە"هانەشاوان"و"هانەمیران" دەشکێنێ وبه بەفراوەکانی"ساوڵێ وزهۆرە"وبەئاوی کانیاوەزۆڵاڵەکانی گۆشخانی چاوان دەشۆرێ و
برینی دڵی بەدیتنی"برینان" و"هەوار" و "گۆڵبە"هەتوان دەبێ
شاعێرێک کە بەخوێندنەوەی بەرهەمەکانی بۆمان دەردەکەوێ کە خولیایەکی دڵ پڕلەتاسەی نیشتمانە کە زۆر بەتاسەوە خۆڵی نیشتمانەکەی ماچ دەکا و خاکی زێدەکەی بەسورمەی چاوان دادەنێ و خۆشترین سەیرانگاکانی دنیا بە قوربانی سێبەری پەڵکەسووتاوێکی لادێ دەکا وزۆرجاران بەهیڵاکی لە بەرزاییەکانی زێدی هەڵدەگەڕێ و لەخاک وخۆڵی زێدەکەی تێر دەگەوزێ
ئەوینێک تێکڵاوی"زارا وشوان" و قەڵەمێک لە تۆڕەمەی نووسینەکانی"حەمەی قازی"
کە بەخوێندنەوەی شێعرەکانی،وڵات و ئازادی ،خەم وشادی،ئەڤین وخۆشەویسی،جەفاچێژی و وەفاڕێژی،جوانی و گۆشخانی،خەمی نان وئاوارەیی و زوڵم وزۆر و ناتەبایی چینایەتی و هتد مان بیردێتەوە.
ئەمیش "وهک زۆربهی منداڵهکانی هاوگوندی وێڕای کار و ماندوو بوونی دهشت و دهر و شوانی و ههژاری و بێ نانی ، ههتا دیپلۆم وانهی خوێند و پاشان ههر وهکوو زۆربهیان ، بههارێک ، ههم وانه ههم کوردستانی به جێ هێشت و بۆ پێ بژیوی ژیانی چوو بۆ کرێکاری تاران .
نزیک بە بیست ساڵی ژیانی لەوپەڕی ناچاریدا ، هەموو بەهارێک بە دڵپڕی ماڵاوایی لە هەموو خۆشیەکی ژیانی ئەکرد و ڕووی ئەکردە تاران و گوندەکانی دەور و بەری هەتا پاییز و هاتنی سەرما و سەهۆڵ و نەمانی ئیش و فرمان کە دەهاتەوە نیشتمان و بە چوونە ژوانگەی بیرەوەریەکانی مناڵی دەحەسایەوە و ماندووی دەر دەچوو هەر بۆیە پایز لە شێعرەکانیدا وەک بووکی چوار وەرز ناو دەبا
شێعر لای ئەو وەک منداڵێکی لاسارە کە هەیەتی و لێی نابێتەوە و بە هەموو داخ و خەم و ڕەنجێکیەوە ، باوکانە هەر خۆشی دەوێ
وڵات و زێدی خۆی تا ڕادەیەک خۆش دەوێ کە هەر وەک لە شێعرێکیدا و کاتێ لە تاران و پاش چەن مانگ بۆ ناو خاوخێزانی دەگەڕێتەوە و منداڵی چوار ساڵانی بە تاسەوە چاوڕێی دەکا ئەو دەنووسێ کە (ڕۆڵە گیان ئەگەر دەتەوێ زووتر چاوت بە باوکت بکەوێ وەرە سەر کانیەکەی بەر ئاوایی چوون من تا تاسەم لە وڵاتم نەشکێ نایەمەوە ماڵ ! )
لە زۆرێک لە بوارەکاندا و بە زۆربەی ڕەوتەکانی شێعر ، نووسیویەتی ، بەڵام کە باسی خۆی دەکا دەڵێ ( لە ناو ئەدیبانی کوردستاندا من منداڵێکم کە ئەگەر پشتیشم ڕاست ڕاست بکەمەوە بە حاڵ تا ئەژنۆیان دەگەم)
[ئەوینی شوان ] نووسراوە چیرۆکێکی بەڕێز محەممەدی قازیە کە لە فارسیەوە وەریگێڕاوەتە سەر شێعری کوردی و بە چاپ گەییشتوە و بەداخەوە گوڵجاڕێ لەخەیاڵی هێشتا ماوە بەچاپ بگەیێ
ئێستاش هەر نیشتەجێی گوندە خنجیلانەکەی [گۆشخانی]ه و ڕۆژانە بۆ ئیش و کار دەڕواتە سەوڵاوا و بە هەموو نەبوونێکەوە دڵخۆشه کە دەردی غەریبی لە کۆڵ بۆتەوە و چوار وەرزی ساڵ لە لای خۆشەویستی خۆی ، کە وڵاتەکەیەتی ژیان بە سەر دەبا ..."
هیوای تەمەندرێژیمان هەیە بۆ کاک بەختیاری ڕەحیمی و ئاواتەخوازین ڕەوەسواری خەیاڵی هەردەم لە گۆڕەپانی ئەدەب وفەرهەنگی وڵاتەکەیدا لەگەڕدابێ و چەکی هزریان هەردەم خۆش خرۆشتر بێ لەجاران.
بەم شێعرەی مامۆستا بەختیار ڕەحیمی
ماڵاواییتان لێ دەکەین:
[ڕەنگی بەهەشت]
هەتا ئێستا
کاتێ بیری بەهەشتی خوام ئەکردەوە
وام دەزانی بەهەشت هەموو
چرۆ و گوڵ و
دەشت و مێرگ و سەوزەڵانە
ئەمڕۆ ئەو بڕوایەم گۆڕا
دنیاشم بە گژدا بچێ و
ببم بە پەندی زەمانە
بڕوام وایە
بەهەشتی خوا
"پایزێکی کوردستانە"
نووسین:ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
سەرچاوەکان:وتووێژ لەگەڵ شاعێر و نووسینەکانی بەڕێزیان.
🆔 @goshkhani1
⏳کاناڵی گۆشخانی⏳
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ پێنج شەممە
27ی بانەمەڕی ٢٧۲٤ی کوردی
ـــــــــــــــــــــــــ
ئەو ترۆپک و نشیوه
ئەو یاڵ و خڕ و شیوه
له گوێن بەهەشت خەمڵیوه
کێ مەڵبەندی وای دیوه؟
مامۆستا #هێمن
ـــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
فاتەلە، عەشق، تراژدی!!!
قەد٘یمی فەرماوۆ: "جەنگ وەش نیا، جەنگنامەش وەشا!"
وەشی دەنگوو کاک ئۆسمانی پەی گرد٘ کەسی ئاشکران و حەشاش چەنە نمەکریۆ؛ تاخایت مەل و مۆریچ جە سوینەو دەنگی وەشی و بێگەرد٘یش، کەیل و سەرمەس بۆ.
کاک ئۆسمان گۆرانیێ فرێش واتێنێ پەی خەڵکی و شریتێ فرێش پەڕێ کەرد٘ێنێوە و ڕەنگا وەشی ئا چێوا کە وەختوو شریت گێرتەکەینە ڕوەشا دێنە، کەمتەر جە وەشی شیریتەکا نەبۆ و ئەر فرێوە ئەچا ویرەوەریا ئەچا وەخت و ساتانە لانیە و تۆمار کریەنێ، ئیسە خەرمانێوە گەورە و عەزیم وەروو دەسیمانە بێ پەی دەوڵەمەند٘ی فەرهەنگەکەیما.
ئەچی کوڵە باسەنە بە پاو ئا چێوا کە دەسم کەوتێنێ عەشق و تراژدی بەزموو فاتەلەیتا پێشکەش کەروو، ئاواتم ئانەن بە وانایش خەم نەبۆ مێمانوو دڵیتا.
سەی مەهدی و فاتمە (فاتەلە) دەسگیراندارێ با. سەی مەهدی خەڵکوو هەورامان تەختی و فاتەلە خەڵکوو دەگاو کەماڵای. ئەچا کەین و بەینوو دەسگیرانداریشانە سەی مەهدی بۆ ڕۆزگاری و ملۆ پەودیمەرە و چەک کەرۆ شانەش!
شۆنەو ماوێرە فرە بێ تاقەتوو دەسگیرانێش بۆ - تاودێ ڕاسی ئی چێویە جە داواکاری بەزمەکەینە و ئا بەیتا کە دلێ بەزمەکەینە چفنۆشا گۆشوو مامۆسا ئۆسمانیرە
👇👇👇👇
ڕۆژنامەی شمارە882ڕۆژان
25گوڵانی 2724ی کوردی
#میرزاخەسرەو
خەزێنەیەک پڕ لەگەوهەری مێژوو
زەمەندێ پڕلە بەرامەی ڕابردوو
لاپەڕەیەک تەژی لە بیرەوەری و قسەی نەستەق
ئەمجارەش کەسایەتیەکی خۆشناوی داوێنی کۆساڵان دنەی دامێ تاڕامێنم لە سەربووری و بە پێنووسێ لە بەردەمی بارگەی خوێنەرانی هێژا ڕاوەستم و باقەیەک سۆسەنی داوێنی گۆشخانیەکۆنیان پێشکەش بکەم
ناوی خەسرەومۆحەممەدیە کوڕی خەڵیفه حەمەڕەزابەگ
لە ساڵی 1317ی کۆچی هەتاوی
لە داوێنی کۆساڵان و لەژێرسای کوڕەمیانە لە مەڵبەندی زاناپەروەری گۆشخانی،له زەنوێری پڕ لە جوانی،چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
ئەژدادی باوکی لە بنەڕەتدا خەڵکی هەورامانی لهۆنن لەتایفەی ئەحمەدبەگ(ئەحمەدخاتوون) کە بەرەو گۆشخانیەکۆن کۆچیان کردووە و دایکی خاتوون ئامینەی ناو بووە و خەڵکی ئاوایی نسڵ بووە کە ئەمانیش لە بنەڕەتدا لەخێڵی نادرخانی کەنۆڵەی کرمانشان بووگن کە گوایە لە هەوارگەیەک نزیکی ئاوایی بە ناوی گەردی گەرۆڵ ژیاون و پاشان ڕوویان لە لادێ نسڵ کردووە.
خەسرەوبەگ بەتەنها پێنج پۆل وانەی سەرەتایی لە ئاوایی ڕەزاو خوێندبوو، بەڵام هێندە وریا و لێهاتوو بووە کە زۆربەی چیرۆکە قەدیمیەکان، ئایات وئەحادیسی ئایینی، پەند و مەسەل و مەتەڵ. بەشێ لە شێعرەکانی قانع و مەولەوی تاوەگۆزی، زۆربەی حیکایەت و نووسینەکانی بووستان و گۆڵستانی سەعدی،شێعری شاعێرانی تری کوردستان. لەبەر بووە و
داستانگەلێک وەکوو لەیلێ ومەجنوون، شیرین وفەرهاد، ڕۆستەم و زۆراو بە پۆختەیی لەبەرکردووە و هەردەم وەک شەوچەرەیەکی شەونشینیەگەرمەکانی ئەوکاتی ئاوایی پێشکەشی مێوانان و هاووڵاتیانی کردووە و فەرێحی و شادی بە دڵان بەخشیوە و بزەی بەلێوان. قسه خۆشەکانی میرزاخەسرەو دەبێتە وێردی زاران و زانیاری یاران.
دەستنووسه بەجێماوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1320ی هەتاوی کە بە دەستخەتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێیانی شەوانە لە دەوری قورسینی مێوانی،نووسیویانە کەکتێبی مەولوودنامە،بەهرام گوڵ، چنگ نامەو...بە زمانەکانی کوردی لە دوبەشی سۆرانی وهەورامی ، فارسی، عەرەبی و...،ناوەڕۆکی بابەتەکان و ناوی ئەوکتێبانەن.
میرزاخەسرەو یەکێ لە تیرئەندازە لێزانەکانی ئەودەم ئەهاتە ئەژمار و لەپاڵیشیا وەک مێژووزانێکی ئەو دەڤەرە شارەزاییەکی تەواوی لەبابەتی مێژووی ئاواییەکان و کەساییەتیەکان و شۆێنەوارە پڕ لە ڕازەکان بوو و زانیاریگەلێکی زۆری لە بۆارە جۆراوجۆرەکان سینە بە سینە بەدەستی نەوەی ئەمڕۆ گەیاند.
کەسایەتیەکی کتێب خوێن و هۆگری کتێب بوونە و بە جۆرێ کە تا دووایین ڕۆژەکانی ژیانی لە خوێندنەوە جیا نەبووەتەوە و لەو تەمەنەدا کوڵی دڵی بە خوێندنەوەی کتێبگەلێ وەکوو دیوانی مەولەوی، دیوان پیرشالیار،نەهجۆلفەساحە،ئەمیر ئەرسەلان،مێژووی هەورامانی مۆزەفەرخان،ناودارانی کورد بابامەردۆخ،شیواو...دامرکاندووە،
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێشەممە
☀️25ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی
سەرنجتان ڕائەکێشین بۆ ئەم کورتە ڤیدیۆ جوانە له گۆشخانی بە کامێرای کاک #مۆختار_عەبدوڵڵاهی
سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
شەمعی مەجلیس کەی بەرابەر بوو لەگەڵ شەوقی جەماڵ
#زێوەر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹