goshkhani1 | Неотсортированное

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Подписаться на канал

گـۆشخـانـی

بازارچه بزرگ روژ مریوان:
✔️مکانی برای تبلیغ مشاغل و نیازمندی های شما
✔️خرید و فروش کالای نو و دسته دوم
✔️تبلیغات کاریابی؛استخدام
✔️ اجناس و املاک
✔️رهن و اجاره

لطفاً در خرید و فروش خود دقت کنید کانال هیچ مسولیتی در قبال آگاهی ندارد.

هماهنگی جهت رزرو تبلیغات وتبادل👇👇 
@Masha454545
@Ahmadii1243

/channel/bazarche_marivann

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هیچ شتێک وەکوو پێشووی لێ نایەتەوە.
ئەم دەستەواژەیە باش لەبەر بکە
پێش ئەوەی شتێکی جوان بشکێنی...!!!!
ــــــــــــــــــبەیانیتان باشــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹تاکە کاناڵی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئال و ئەسحابی موحەممەد شەوق بە دڵ ئینسان ئەدا
بێسەمەر بووم بۆ نەمامێ سەر لەڕووی ئاسمان ئەدا

بارك الله بۆ نەمامت ئەی گوڵی گوڵزاری دڵ
جوانیی تۆ خۆی بە مانگێ یا بە ڕۆژ پیشان ئەدا

تەرکی دنیا چۆن نەکەم بۆت ئەی شەھی خووبانی من
ڕووی گوڵی بێستانی ژینم چین بە چین خەرمان ئەدا

جلوەیەک لەو نووری چاوەت دای لەسەر سینەم ئیتر
بۆ غوڵامی دەرگەھی تۆ حازرم تا جان ئەدا

سەد وەکوو بوجەھل و شەیتان نەعلەتم لێیە ئەگەر
ناوی تۆ من کەم فەرامۆش تا خودا سەیوان ئەدا

ئەحمەد دەروێش عەبدوڵڵا ناسرا، بە " ئەخۆل "

● اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

دیسان بە هەوری نیسانی، دونیا ڕەنگی ژەنگاری گرت
گوڵ زەرد و سوور هاتە دەرێ، دەشت و سەحرا و کۆهساری گرت

دیسان بە نەغمەی زیروبەم، بولبول دڵی بە دەرد و غەم
لە تاوی خونچەی گوڵبەدەم، ساز و سەمتوور و تاری گرت

بۆ خاتری گوڵ وەدەرکەوێ، بە خەندە هەستێ لە خەوێ
هەوری بەهاری ناسرەوێ، شێوەی عاشق و دڵداری گرت

(وەفایی)

🆔@goshkhani1

کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

کە ئەڕوانیتە ڕەنگی نەوبەهار
ڕاویشکەی گیا و گوڵ بە لەنجە و لار

وات دێتە خەیاڵ، جیهان تا سەرە
باغی ئیرەمە و بێکەلەبەرە

نازانی چەرخی دەوران بەهارە
ئەو ئاو و ڕەنگە بێ ئیعتیبارە

هەتاوی قینی لەگەڵ خستەکار
نە سەوزە دێڵێ، نە شەوقی گوڵزار

بەهار و سەیران دڵی بێغەمە
کە دڵ غەمگین بێ، هەرچیت بێ کەمە

چارەی دڵخۆشیش کەم تەماعییە
چاوتێری مەعنای سەرئازادییە

کە بەرچاوتەنگ بی و دڵ بە ئاخ و داخ
بێتامە لە لات سەیران و یاپراخ

(پیرەمێرد)

🆔@goshkhani1

کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

• مانگی ڕەمەزان

• ئەیوب ڕەمەزانی

🆔@goshkhani1

کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ماڵ بۆ فرۆشتن له گۆشخانی

گەڕەکی بەردێ
کوچەی 4 میتری
115 میتر ژێربەنا

بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن لە گەڵ ئەو ژماره پێوەندی بگرن

09224396044 ڕەحیمی

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

من تاریکم وەک شەوەزەنگ؛

تۆ گیانی، تیشکی، ڕووناکیی


《جەلال مەلەکشا》


7ی خاکەلێوە🌱


🆔@goshkhani1

کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ون_کراو

#ئاگاداری!!         #ئاگاداری!!

هاوڕێیان و خەڵکی ئاوایی گۆشخانی
ئەمڕۆ لە #کۆڵانێکی #لاسامان بەر ماڵ کاک مۆحەممەد جافر زەمانی تا ماڵی کاک مۆحەممەد عەلیزادە  تایێک #گۆشەوارە #ون کراوە!!
تکایه🙏 گەر کەسێک دۆزیەوە بەم ژمارەی خوارەو پێوەندی بگرێ ، سپاس.🌷🌷

+989184192878

🆔 @goshkhani1

     ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هاوڕێیانی هێژا

دەستپێکی بەهاری نوێی ژیانتان و هاتنی #مانگی #پیرۆزی #ڕەمەزان لێتان #پیرۆز بێت

🌸🌸❤️🌺🌺☘🍀🪷🌿🌿🌱🌱

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەهارت بێ بژار و ژانە سەر بێ
نەیار و نالەبارت دەربەدەر بێ

سەبا بۆتان سەما بێنێ هەمیشە
لە ساڵی نوێ گوڵی نوێتان وەبەر بێ

لە چاڵێ دا بناڵێ زاڵ و زاڵم
بەرەی جرجاڵ و زاڵم هەر پەکەر بێ

بەهاری نوێ وەڕازێنێ هومێدت
وەچی وەردی گوڵی هیوات وەبەر بێ


🆔@goshkhani1

کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هاوڕێیانی خۆشەویستی کاناڵی گۆشخانی ڕۆژتان ڕازاوە بێت🌷
دووبارە پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێتان لێ دەکەین 🌱🌱

بە هیوای ساڵێکی پڕ خەیر و بەرەکت بۆ هەر هەموومان.🤲🤲

ئازیزان دیسان دوو پاتی دەکەینەو کە  تا ئێوارە کاتمان ماوە کە لەم کارە خەیرا بەشداری بکەن و ئەمشەو یان بەیانی پارەکە دابەش دەکریێت.

فەرموودەیکی پێغەمبەری ئازیزمان حەزرەتی مۆحەممەد ﷺ هەیە کە ئەفەرمێت(ما نَقَصَ مالٌ مِن صَدَقَەِ قَطُّ ، فأعطُوا و لا تَجَبُنوا ).
ِهیچ کات ماڵ و سەروەتی ئینسان بە سەدەقە  کەم نابێتەوە ، دەسا ببەخشن و مەترسن.

بە بڵاو کردنەوی ئەم پۆستە یارمەتی دەری ئێمە بن🙏🙏

   ژماره کارت بۆ ئەو ئازیزانەی وا یارمەتیدەرن
        ‌             👇👇👇
              6037991928716541
                    #پەیمان_زاکری

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🎵 #گۆرانی:
🔥ساڵی تازەیە نەورۆز🔥

هونەرمەند: #بەختیار_ساڵح
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕوونکردنەوی_نەورۆزانە

ڕوونکردنەوەی ڕۆژی شەممە
1401/12/27
390/000 تمەن
ــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی کۆکراو تا ئێستا    
1401/12/27

7/000/000 تمەن
ــــــــــــــــــ

ژماره کارت بۆ ئەو بەڕێزانەی وا یارمەتیدەرن
              6037991928716541
بە ناوی
#پەیمان_زاکری


🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

عەشق ئەوە نیە ئافرەتێک ببینیت و حەزی لێبکەیت و بچیتە داوای, بەڵکو ئەو دۆخەیە لە برین کە خۆشەویستی کەسێک لەناوتدا دروستی دەکات, ئەو برینە پەیوەندی بەوەوە نیە ئەو کەسە عەشقت لەگەڵ دەگۆڕێتەوە یان نا, دەبێتە ھاوسەرت یان نا, بەڵکو برینێکە دروست دەبێت و تا مردن بەردەوام خوێنی لێدەتکێت, ئازارێکە لە بن نایه‌ت, برینێکە بۆ ئەبەد زانین و حەسرەت و حیکمەتی لێدەتکێت، تێر نەبونێکی قوڵە لەو کەسەی دەمانەوێت, تێر نەبونێکی ئەبەدییە. "

#بەختیار_عەلی
ـــــــــــــــــــ
کورتە ڤیدیۆیەک له #ڕەزابەگ_و_خێزانی_عزرا_خانم

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#وێنەی_کۆن

لەڕاستەوە :
خوالێخۆشبوان
       🌑  عەودڵا نادری
       🌑  ئەنوەر مۆحەممەدی
       🌑 
یۆسف مۆرادی

✨ڕۆحیان شاد و جێگایان بەهەشت✨

چاوەڕوان وێنە و ڤیدوە کۆنەکانتانین

‌‌‌‌‌‌‌🌹تاکە کاناڵی گۆشخانی🌹
🆔 @goshkhani1

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

نیشتمان ئەی خاک و خۆڵی تۆ کلەی چاوانـــمه
نیشتمان ناوی بەرێزت هێزی ڕۆح و گیانـمه

نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانـمه
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عـیرفانـمه

نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پر دەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من

ـــــــــــــــــــــــــ
کورتە فیلمێک له جوانیەکانی نیشتمان

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

کیژی لادێ هەم بە تاسەی پەلکە ڕەش سەرشانەکەت

        هەم بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنوری نانەکەت

           هەم بە تاسەی بۆنی مێخەک، تۆی  تورەنجی شاڵەکەت

                 ڕەنگی سوخمە و سینە پۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت

🎤- عەباس کەمەندی
📸 - نیان قادری
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ماڵ بۆ فرۆشتن لە گۆشخانی

دوو قات
ژێربەنا 90 مەتر
ـــــــــــ
بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی فرۆشتنی ئەتوانن لە گەڵ ئەو ژمارە خوارەوە پێوەندی بگرن


09189853556
#جەهانگیر_مۆحەممەدی
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

سڵاو و شەوتان باش خۆشکان و برایانی ئیماندار و ئەندامانی کاناڵی گۆشخانی.!
تاعەت و عیبادەتی هەموو لایێکتان قەبووڵی دەرگای حەق تەعالا بێت
🤲🤲🤲🤲🤲

هیوادارین لەم شەوانی پیرۆزی ئەم مانگە مۆبارەکەدا تەندرووس و باش بن
ئامین.....
           ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هاوڕێیانی ئازیز هەروا کە ئاگادار بوون ئێمە
بە یارمەتی ئێوەی خۆشەویست توانیمان نەورۆزانەیێکی ناقابل کۆ بکەینەوە بۆ ئەو ماڵە هەژارانە
جا ڕوونکردنەوەیێک بۆ بۆ ئێوەی خۆشەویست
سەرجەم پارە کۆ کراوەکە 8ملیون و 500هەزار تمەن بوو
کە بە هاوبیری چەن دۆستێک دابەشمان کرد بە سەر  39 بنەماڵەدا

حەزرەتی مۆحەممدﷺ ئەفەرمێت:
من لم یشکر المخلوق لم یشکر الخالق
کەسێک  ڕێز و سپاسی  مەردم نەکات
ڕێز و سپاسی خوایش ناکات

ئەوەڵ سپاس لە متمانە کردنتان بە ئێمە کە جێگەی شانازی بو بۆمان و گەورەمانتان کرد🙏🌷🌷

و سپاسێکی تایبەتی بۆ ئەو خۆشەویستانە کە یارمەتی و هاوکاریمانیان کرد
دڵنیاین کە جەزای ئێوە لە لای خوای گەورەوە دیاری کراوە.

ماڵتان ئاوا بێت ..!

لە گەڵ ڕێزمان بۆ هەمووتان، بەڕێوبەرایەتی کاناڵی گۆشخانی🙏🙏

🆔 @goshkhani1

        ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هەتا سۆمایەک بۆ چاوانت مابێ
تاریکی ناتوانێ هەرەست پێ بێنێ...

«مارف ئاغایی»

🆔@goshkhani1

کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەرێ گوڵێ
ئامان گوڵ لە خەوێ هەڵدەستی
شەنگ و شۆڕێ
بەژن بڵندێ، پشتین دەبەستی
ئەرێ برادەرینە ئەگەر هەنێ
گوڵە جوانێ لە بۆ من بمێنی
به وی مانگی لە چواردەی
کە ئەوەتانی لە مابێنی هەور و ساماڵی جۆخین دەبەستی
داد گوڵێ لە باغانم نەماوی
هۆشی لە ساڵان دەس لە من بەردا

کڵاولار! گورجی کەوڕەفتار! نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟

بە دووتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنی بەسەر دەشتا
تەماشای لالەزار و ڕاگوزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟

لە لای خەڵکی گەدایه گەردی ژێر پێی موڵکی دڵداری
بە سایەت وەک هوما تاجم لە سەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟

بە لەرزە و زەڵزەڵەی ئەو پڵپڵانەی دەوری پۆشینت
بینای هەستم هەموو زێر و زەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟

فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە؟
بە عیشوە و خوو لە هاوجینسی بەشەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟

بە تای دووری غەزەل ئەچنم لە حەسرەت ڕشتەیی گێسووت
مەتای عومری درێژکردووم لەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟

《گۆران》

🆔@goshkhani1


کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#پەندی_ئەمشەو

گەر دەتەوێ دڵ خۆش بیت چاوەڕێی هیچ شتێک لە کەس مەکە جگە لە خوا
چونکە هەموو دڵ خۆشیک تەنیا لە لایان خواوە دێ..!

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

وا بەھارە سەرکەوە بۆ سەر ملە و ئێڵاخ و گرد
ئاورێکی دەوری خۆت دە و تێ بفکرێ دەستوبرد
بێنە بەر چاوت نموونەی میوەھاتی زبر و ورد
گەر بە چاوی نیشتمانی سەیری خاکی خۆتت کرد
ئەوروپا موحتاجی میوەی وشکی ئاڵ و واڵتە
- قانع
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

◽️بۆ ئاگاداری

نانەوای سەنگەکی گۆشخانی له مانگی پیرۆزی ڕەمەزانا کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ دەس بە کار ئەکا و ئامادەی خزمەتگوزاری بە خەڵکی خۆشەویستە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

گۆرانیێکی خۆش و نەورۆزی تایبەت بە ئەمڕۆ
بە دوو دەنگە سۆزاویەکەی مامۆستا #عەدنان_کەریم و #کانی
لە هۆنراوە جوانەکەی مامۆستا #هێمن
پێشکەشتان بێت🙏🌷🌱



بە بەرگی سەوزە ڕازاوە قەد و لاپاڵ و شیو و دۆڵ
چرۆی دەرکردووە دار و ملیدا یەکتری گیا و گوڵ
بەسەر بەفری کەویدا کرد شەماڵی خاکەلێوە خۆڵ
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

بە سۆزی بای بەیان لێوی کراوە خونچەیی خەندان
لەسەر چڵ بولبولی شەیدا لە خۆشی گوڵ دەڵێ بەندان
بەجێهات ئارەزووی لاوان و گەرمە کۆڕی گۆوەندان
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

لەخۆی داوە بەرەڵبێنە کچی کابانی گەردن کێل
بەناز و غەمزە دەڕوانێ دەکا شینکەی نەرم پێشێل

لەخۆی داوە بەرەڵبێنە کچی کابانی گەردن کێل
بەناز و غەمزە دەڕوانێ دەکا شینکەی نەرم پێشێل

لەگەڵ بۆنی وەنەوشە تێکەڵاون بۆنی عەتر و هێل
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

لە دنیادا کەمە هاوتای بەهاری جوانی کوردستان
ئەویش ئەمساڵ کە لایەکی نەجاتی بوو لەژێر دەستان
لەخۆشی ئەم وڵاتە شاعیریش بۆتە هەزار دەستان

ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە

🆔 @goshkhani1

              ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕوونکردنەوی_نەورۆزانە

ڕوونکردنەوەی ڕۆژی یەکشەممە
1401/12/28
590/000 تمەن
ــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی کۆکراو تا ئێستا    
1401/12/28

7/590/000 تمەن
ــــــــــــــــــ

ژماره کارت بۆ ئەو بەڕێزانەی وا یارمەتیدەرن
              6037991928716541
بە ناوی
#پەیمان_زاکری


🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🔥ڕەفیقان، ڕۆژی کوردانه، بەهاره، جەژنی نەورۆزه
به دڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا
من جەژنه پیرۆزه🔥
هێمن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔥 نەورۆز
"هێمای ژیانەوە و پێکەوەبوون"ـمان پیرۆز❤️

💐 لەم ڕۆژە و کۆتاییی ساتەکانی ئەمساڵ، بە هەستێکی نەتەوایەتی، دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی و چاوێکی پڕ لە هیوا؛ ئاواتەخوازی جوانترین و باشترین ڕۆژەکانین بۆ هەموو وڵات و هەروەها بەدیهاتنی ئاواتەکانی گەلی کورد

پیرۆزبایییەکی گەرم و گوڕ لە تاک بە تاکی ئەندامانی کاناڵی گۆشخانی لە هەموو ئەو دۆست و هاوڕێیانەی کە بە بوونیان ورە و تینی بەردەوامیان پێ بەخشین، دەکەین.

هیوادارین تا ئەم جێگە جێی ڕەزامەندی هەموولایێک بووبین و توانیبێتمان کارێکی وەها بکەین کە زیاتر و زیاتر تێکەڵی ئەدەب و فەرهەنگی کوردەواری بین و توانیوێتمان گۆشخانی بە سرووشتی جوان و مروڤە نیشتمان دۆستەکانی زۆرتر بناسێنین پێتان و هەروەها کورد بوونی خۆمان وەک نەتەوەیەک بە زمانێکی زیندوو و بەڕۆژ زیاتر بناسێنین.

بە هیوای دڵشادی و دووربوون لە خەم و پەژارە
ـــــــــــ
لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی گۆشخانی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#ڕوونکردنەوی_نەورۆزانە

ڕوونکردنەوەی ڕۆژی هەینی
1401/12/26
550/000 تمەن
ــــــــــــــــــ
سەرجەم پارەی کۆکراو تا ئێستا    
1401/12/26

6/610/000 تمەن
ــــــــــــــــــ

ژماره کارت بۆ ئەو بەڕێزانەی وا یارمەتیدەرن
6037991928716541
بە ناوی
#پەیمان_زاکری


🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

قه‌ت بینویتانه‌ به‌هار له‌ناو به‌هاردا بێ!😍
اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ 🤲🏻


پێغەمبەر محمد ﷺ❤️
خێر و سەدەقە تاوان دەسرێتەوە هەر
وەکو‌ چون ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە


وەرن بە بەخشەندەیی و سەدەقە بە پاکی بەرەو بەهاری جوان بچین

3ڕۆژی ماوە تا بەهار

چاوەڕێی دەستی بەخشندە و میهرەبانتانین

          سپاس بۆ هاوماڵیتان
    ژماره کارت بۆ ئەو ئازیزانەی وا یارمەتیدەرن
        ‌             👇👇👇
              6037991928716541
                    #پەیمان_زاکری

Читать полностью…
Подписаться на канал