goshkhani1 | Неотсортированное

Telegram-канал goshkhani1 - گـۆشخـانـی

1072

❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ کاناڵێک بۆ گەشەپێدانی زمانی دایکی.. واتای وشە.. وەرگێڕان.. شێعر و... ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار‌📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ئێکانتی بەڕێوەبەران

Подписаться на канал

گـۆشخـانـی

🌹بە ناوی بەرزه ناوی بێ هاوتا🌹

#ئاگاداری_نەورۆزانە

لایەنگەران و هاوڕێیانی کاناڵی گۆشخانی

لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کاناڵی گۆشخانی هەر وەکوو ساڵانی پێشوو ئەمانەوێ بۆ جێژنی نەورۆز، #نەورۆزانەیەک بۆ هەژار و فەقیر و منداڵە هەتیوەکانی گۆشخانی کۆ بکەینەوە

کەم نین ئەو بنەماڵانەی کە له بوونی کاسبکار  بێبەشن و چاوەرێی دەستی بازی ئێوەی خێرخوازن

خۆشکان و برایانی خۆشەویست
ئێمه ئەمانەوێ شادی بخەینە ناو ماڵی ئەو هەژارانەی کە وا بە هۆی هەر جۆره کێشه و گرفتێکەوە خۆیان و بنەماڵەیان له بوارێکی دژواری ئابووری دەژین و هەردەم چاو لە ڕێگای کەرەمی یەزدانی مەزن و خۆشک و برایانی ئایینی خۆیانن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ژمارە_کارت بۆ ئەو بەڕێزانەی وا یارمەتیدەرن
            👇👇👇
    6037991928716541
بە ناوی  #پەیمان_زاکری

خوا جەزاتان بە چاکە بداتەوە🙏
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسیار و پێشنیار
🆔 @B_goshkhani1
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌹 کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
🆔 @goshkhani1

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

گوتم من ڕوحی خۆم
قوربانی ڕوی تۆ كرد ده‌سا ڕه‌حمێ

گوتی نازانی تۆ
پە‌روانە بۆ ده‌وری چرا چاكە‌

زه‌مانە چونكە خۆی
ئە‌سڵەن بە‌قای بۆ كە‌س نییە تا سە‌ر

تەماشا كەن
هە‌میشە‌ بۆ كەسانی بێوه‌فا چاكە

#ئە‌حمەد_موختار_جاف
ــــــــــــــــــــــــ
وێنەی: #کاکە_جەمیل_فەرەجی
#کاکە_کەیهان_مۆرادی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئاوایی #گۆشخانی لە کاناڵی ئاسمانی #کوردستان24

لە سێ بەش دا کە بە سێ شەو پێشکەشی ئەندامانی خۆشەویستی کاناڵ ئەکرێ ..

#بەشی1 : دیمەنی ئاوایی و باسێک سەبارەت بە مێژووی گۆشخانی لە لایەن مامۆستا #فەرید_عەبباسی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌🆔 @goshkhani1
🌹 کـانـاڵـی گـۆشـخـانـی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لە کتێبی #ئەوینی_شوان
نووسینی #مامۆستا_بەختیار_ڕەحیمی

وێنەی :کاکە #مادێح_عەبدوڵڵاهی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️

یەکێ لەو شتانە کە سرووشتمان بۆ ئەڕازێنێتەو ، دەنگو ڕەنگی باڵندەو پەلەوەرەکانە، بۆیە کاتێک کە بەفر دەبارێت و گشتی زەوی بەفر دای دەپۆشێ باڵندە کێویەکان، خواردنیان دەس ناکەوێت،
تکایە با ئێمەیچ لەبیریان نەکەین و بە پژاندنی مشتێ گەنم یان نانە وردە لە بەرماڵان و سەربانان لە نەمان بیان پارێزین🙏🙏

🆔 @goshkhani1

            ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ڤیدیۆیەک له وێنەکانی خەڵک و ئاوایی ، تێکەڵ بە دەنگی مامۆستا #مەزهەر_خالقی
....
من هەر تۆم ببێ هیچی دیم ناوێ
دوور له تۆ وەتەن ناسرەوم تاوێ
.....
@goshkhani1
🌷کــانــاڵــی گــۆشــخــانـــی🌷

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەقەد پەلک و گەڵای داران
غەریبیتان ئەکەم یاران

بەقەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران


بە دەنگی: #نەجمەدین_غوڵامی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

#پــیری

بە پیری بوومە نــێچیری خاڵان
خەیاڵی ڕاوە چاوی،چاوکەژاڵان

فـڕەی باڵی بڕیوم،بـازی پــیری
پەڕ و پۆم چوونە لاپاڵ و کـڕاڵان

وەکوو سازێکی ناساز و شــکاوم
لە گوێ تەندووری کوێری،کوێرە ماڵان

دڵ و گیانم لەسەر سـوێـگەی تماشان
لـە بـۆ دیداری،کاک و مام و خاڵان

وەرە بمبینە،بـۆم بـگری،بـە چـاوان
تەمەن،لاویی هــەموو بردم بە تاڵان

تـفی لێـبێ فەساڵی ژیــنی دونــیا
کە《ڕاوچے》بردە ڕیزی بێ فەساڵان

#ڕۆژ_باش_هاوڕێیان

📚#دیـــوانی_ڕاوچـــی
✍️ #ئازاد_ئەحمەدی
ــــــــــــــــــــــ
وێنەی دەروێش سدێق و کاکە ئەسعەد ساڵەحی

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

سەرەتای بەیانیتان بە جوانی گوڵ،
تێکەڵاوی بۆن خۆشی گوڵی یاس و نێرگز، هێمنایەتی و یەکدڵی هاوڕێی ژیانتان.

سڵاو هاوڕێیانی هێــژا ڕۆژتان باش و دڵتان شاد.!

🌺🌷🌺🌷🌺🌷🌺🌷
📸 وێنەگەر : نیان قادری

ناردنی بابەت 👈👈
@B_goshkhani1

🆔 @goshkahni1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

شینێک بۆ ماموستا یۆسف موحەممەدی

هەواڵی کۆچی ماموستای بوێر
حافیزی قوڕئان دەروون پڕ لەخێر

ژانی خستە دڵ هەواڵ و یاران
فرمێسکان ڕژان وەک تاوی باران

ئاگری قینی خەڵکانی دڵ ڕەش
گڕی دا لە ماڵ،سووتا ڕوح و لەش

زۆر بەنامەردی لە ناو ماڵی خۆی
گەیشتە عەرشی خوا هاوار و بۆسۆی

سووتاندی ناخی برات بابۆڵی
کۆتری دڵ شکا شاباڵ و قۆڵی

تی ئەجەل هات و دەفتەری دڕی
بەو تیرەی جەرگی یارانی بڕی

ژانی کۆچەکەت ناوچەکەی هەژاند
دڵی بابۆڵی ت زۆر زیاتر تەزاند

وێنەی شیرینت ون لەبەر چاو
جەرگەت سووتاندین بەتاو پڕلەتاو

دەنگی قوڕئان و شێعر و سروودت
کپ کرا نەما ، بوو بە دروودت

دەسا خوایە ئەی ساحەب بەخشین
ئەی خاوەنەکەی بەهەشتی نەخشین

خوایە ئەو بەندەی خاوێنی گەل بوو
ڕێبواری ماندووی داوێنی کەل بوو

ڕەحمت بێ دەگەڵ میوانی ئەوجار
دەگەڵ شەهیدان ببێ هاو قەتار

ماموستای مەردی قەت خۆشی نەدیو
ئیشەڵڵا خۆشی ببینی لەو دیو

ڕۆیشتی بۆ ماڵی ئەبەدی و هەرمان
خوا ڕەحمت پی بکا ڕۆژی سەرخەرمان

✍ : بابۆڵی

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

القارئ/ماهر المعيقلي❤️

.🆔 @goshkhani1
🌹تاکە کاناڵی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەڕێزان تەرمەکەی مامۆستا یوسف له خەستەخانەی کەوسەری شاری سنەیە و ئەمشەو هەر لەوێ دەمێنێتەوە و تکایە لە بەر باروودۆخی خراپی کەش و هەوا و ڕێگا زەحمەت مەکێشن بۆ هاتن بۆ سنە و سبەی تەرمە پیرۆزەکەی بەرەو گۆشخانی ئەگەڕێتەوە

خوا ئەجرتان بداتەوە

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بە گریەم پێکەنی، خەندەت بە شینە
دەڵێی پاش گریە نۆرەی پێکەنینە


#هەژار

🆔@goshkhani1


کاناڵی جوانی گۆشخانی🦋

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

نیوە شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی 6 ی ڕێبەندان
بە کاتی #کەشکەک
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

خوێندنەوەی دەفتەرەشێعری "چوارینەکانی خەییام" نووسراوەی خەییام و وەرگێڕان و خوێندنەوەی مامۆستا هەژار موکریانی.
ــــــــــــــــــــــــــــــ

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئاوایی #گۆشخانی لە کاناڵی ئاسمانی #کوردستان24

لە سێ بەش دا کە بە سێ شەو پێشکەشی ئەندامانی خۆشەویستی کاناڵی تێلگرامی گۆشخانی ئەکرێ ..

#بەشی2 : ئاش (ئاسیاو)ی شێخ مەحموو و ئاسنگەری کا ڕەشی لە ئاوایی #نسڵ

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌🆔 @goshkhani1
🌹 کـانـاڵـی گـۆشـخـانـی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

یا ڕەب

یا ڕه‌ب کوردستان دیسان خه‌مباره
خه‌ڵکی کورد دیسان بوون به ئاواره

ژینی کورد هه‌موو زوخاو و ژانه
ژیانی ڕه‌نجه‌ڕۆ به‌شی کوردانه!

داخی کۆڵبه‌ران هێشتا تازه‌یه
به‌شی کورد ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه

منداڵی بێ دایک دایکی بێ منداڵ!
گیرفانی خاڵی، ژینی سه‌خت و تاڵ!

باوکی ڕه‌نجه‌رۆ! ئاواره‌ی کۆڵان
جانتای پــڕ له خه‌م، ده‌گرێ به کۆڵان!

ناسپاس نین و شوکری تۆ ده‌که‌ین
یا ڕه‌ب هەر په‌نا بۆ لای تۆ ده‌به‌ین

به‌ڵام ئیلاهی جه‌رگمان سووتاوه
شار و خانوومان هه‌مووی ڕووخاوه

جارێ به ئه‌نفال، جارێ کیمیایی
جارێک به شه‌ڕ و جارێ جیایی

به هه‌موو شێوه تاقی کراوین
بۆیه له زومڕه‌ی کوردا نووسراوین!

شاعیر : نەناسراو
ــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

🌹بە ناوی بەرزه ناوی بێ هاوتا🌹

#ئاگاداری_نەورۆزانە

لایەنگەران و هاوڕێیانی کاناڵی گۆشخانی

لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کاناڵی گۆشخانی هەر وەکوو ساڵانی پێشوو ئەمانەوێ بۆ جێژنی نەورۆز، #نەورۆزانەیەک بۆ هەژار و فەقیر و منداڵە هەتیوەکانی گۆشخانی کۆ بکەینەوە

کەم نین ئەو بنەماڵانەی کە له بوونی کاسبکار  بێبەشن و چاوەرێی دەستی بازی ئێوەی خێرخوازن

خۆشکان و برایانی خۆشەویست
ئێمه ئەمانەوێ شادی بخەینە ناو ماڵی ئەو هەژارانەی کە وا بە هۆی هەر جۆره کێشه و گرفتێکەوە خۆیان و بنەماڵەیان له بوارێکی دژواری ئابووری دەژین و هەردەم چاو لە ڕێگای کەرەمی یەزدانی مەزن و خۆشک و برایانی ئایینی خۆیانن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ژمارە_کارت بۆ ئەو بەڕێزانەی وا یارمەتیدەرن
            👇👇👇
    6037991928716541
بە ناوی  #پەیمان_زاکری

خوا جەزاتان بە چاکە بداتەوە🙏
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسیار و پێشنیار
🆔 @B_goshkhani1
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌹 کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹
🆔 @goshkhani1

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لەم وڵاتە زۆر ئەویندار
هەن و دەژین بەڵام زۆر جار
هەرگیز ناکەن تامی ژیان
دنیایان ئەبێ سندان
کەمن ئەو ئەویندارانەی
کە خەمیان ببێ بە ئۆخەی
لە بەر زۆر نەهامەت کە هەن
وا دەچێ قەت بە یەک نەگەن
نێوانزۆری چینایەتی
بۆر و دەرەبەگایەتی
میرزا و شوانی نەخوێنەوار
شێخ و حاجی و مەلا و بێکار
هەر کام مەجلیسی خۆیان هەس
کەس نابێ بە هاوشانی کەس
کەسدار کچ بە هەتیو نادەن
سەیزادە بە شێخ شوو ناکەن
کچی شارنشین ، کوڕی دێ
با دڵیشیان بۆ یەک دەربێ
بە باوک و براوە گەوران
دەبن بەحەساری دەوران
کوڕ هەڕەشە دەکا لە باب
باب بۆ کچ دەبێتە قەساب
ئەم بە خزمی ئەو دەبێ کەم
ئەو پەست ئەبێ بە بوونی ئەم
ئیتر چلۆن لەو کۆمەڵگا
شنەی سەربەستی هەڵ دەکا ؟
چلۆن گۆڵی عەشق و ئەوین
دەڕوێن لە نێو دڕک و پەرژین؟
لەم لەشە پەل پەلەدا چۆن
بێ گرفت گوزار ئەکا هۆن ؟
لەوێ کوا نەمامی شادی
دەبن بە داری ئازادی؟
هەتا دووبەرەکی ماوە
ئازادی خەیاڵی خاوە...
بەڵام خۆ هومێدیش یەکجار
نەخراوەتە گۆڕی شێدار
لەو سەرەوەش خۆ بە یەک کات
کوێر نیە ئۆجاخی وڵات
ئاسۆ هەموو ڕۆژێ دوو جار
دەردەکەوێ لە سەر هەوار
بۆ دیتنی تەنیا دەبێ
جووتێ چاوی ژیرت هەبێ
چاوی جوان و زیتیش هەر هەن
گەر درگایان لێ دا نەخەن

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

گۆشخانی ئانلاین.!
ئەمشەو14ڕێبەندان ساڵی 2722کوردی
شەوتان شاد ئازیزان🌙🌙

" ئاوات "

ئاخۆ کەی بێ داری بەژنت
لە ناخی بەفر و زستانا ڕازاوە بێ بە
چرۆ و گوڵ؟
منیش هەنگی هەزار خۆزیام سنووری ئەم ڕێبەندانە ببەزێنی و
بفڕێ بەرەو ترۆپکی چڵ .

✍ : عەتــا ساڵح پوور
‌‌‌‌‌‌
🆔 @goshkhani1

❄️کاناڵی گۆشخانی❄️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

قەسیدەیکی خۆش بە دەنگی مامۆستا یوسف مۆحەممەدی نەمر
پێشکەشتان بێ🌷🌷

🆔 @goshkhani1

            ⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

تشکر و اعتذار

من لم یشکر المخلوق لم یشکر الخالق

با نهایت احترام و رعایت ادب و در کمال تواضع و ارادت و با عرض سپاس، بدین وسیله مراتب قدردانی و تشکر
خود را از یکایک شما سروران، دوستان، آشنایان وبستگان که در مراسم تشییع، تدفین،
مجالس ترحیم و یادبود شادروان(ماموستا یوسف محمدی)که از دور و نزدیک شرکت نموده و با ابراز همدردی خود از طریق تماس تلفنی،پیامک و... موجب تسلی خاطرمان شدید صمیمانه تقدیر و سپاسگزاری می‌نماییم.

از طرف هوشمند و پویا محمدی داماد و پسر مرحوم ماموستا یوسف و سایر بستگان
ـــــــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

لەبـت میم و قەدت ئەلف و زولف چیم
دەزانــی بـەم سـێـیـانە تـالیـبـی چـیـم؟

وەفای عەهدە لە من ڕووح و لەتۆ ماچ
چییە چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم؟


#نالی

❄️تاکە کاناڵی گۆشخانی❄️
🆔 @goshkhani1

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

پەیوەندییه گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح پارێزگای کوردستان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
روابط عمومی جماعت دعوت و اصلاح شعبه کردستان
ـــــــــــــــــــ
🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ژمارە بنەماڵە و خزم و کەسی خوالێخۆشبوو مامۆستا یوسف

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

بەڕێزان لە لایەن بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا یوسف دیسان پێتان ڕائەگەینین تکایە بۆ هاتن بۆ سنە زەحمەت بە خۆتان مەدەن و کەس زەحمەت نەکێشێ چون کەسیش له خەسەخانە نەماوە

خوا ئەجرتان بداتەوە

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

⚫️انا لله و انا الیه راجعون ⚫️
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خوایە

دۆستان و هاوڕێیان خۆشەویستی خەڵکی گۆشخانی پێتان ڕائەگەینین بە داخەوە #مەلا_یوسف_موحەمەدی مامۆستای گوندی #کەڵاتێ بەهۆی کارەساتێکی ناخۆشەوە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی له ژیان کرد و دڵە جوانەکەی لە لێدان کەوت..!
لە لایان بەڕێوبەرایەتی کاناڵ و سەرجەم خەڵکی گۆشخانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەس و کاریان ئەکەین.

لە خوای گەوره داواکارین له گوناحی ئێمە و ئێوە و ئەو مەرحوومە خۆش ببێ و سەبر بە بنەماڵەی بەرێزیان عەتا بفەرمێ

ڕۆحیان شاد
1401/11/08
ئامین🙏
🆔 @goshkhani1

⚫️کاناڵی گوندی گۆشخانی⚫️

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هەرگیز لە بەفری میوانیی
درەنگ‌وەختی نازداری تۆ
من تێر نابم!
ئەی کاڵێ گیان...
وەرە و لەگەڵ دەستی خۆتا بەفر بێنە
من حەز ئەکەم گەر تواشمەوە
لەگەڵ بەفرا بتوێمەوە...

✍ #شێرکۆ_بێکەس

📷 وێنەگر : نیان قادری

🆔 @goshkhani1

⏳کاناڵی گۆشخانی⏳

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

هاوڕێیەتی مانای ئەوە نییە لە هاوڕێکەت دوور نەکەویتەوە، بەڵکو بریتییە لەوەی دەکرێ لە یەکتری دوور بکەونەوە بەڵام دەشزانی هاوڕێیەتییەکە وەکو خۆی ماوە و هیچ شتێک نەگۆڕاوە.
ــــــــــــــــــــ
یادتان سەوز

🆔 @goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…

گـۆشخـانـی

ئەو دڵەم هێند دەردی بێ دەرمانی چەشتوون چاوەکەم


هەر کەسێ دێ پێم دەڵێ بۆ وا لە ژین فەوتاوی تۆ
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔@goshkhani1
🌹کاناڵی گوندی گۆشخانی🌹

Читать полностью…
Подписаться на канал