f_zimanikurdi | Неотсортированное

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1259

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Подписаться на канал

زانستـــے زمان

ئەلفۆبێی کوردیی شەمۆ - مارۆگولۆف

@taqikarikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

چیا عەزیزی
 
بزوتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە ڕووسیەدا
@taqikarikurdi
بە خستنەڕووی پێگەی فەرهەنگیی کوردەکانی ڕووسیە، ئەم تێڕوانینە گشتییە بۆ بزووتنەوەی کورد کۆتایی١ پێ دەهێنین. ئەگەر لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە بەراورد بکەین ژمارەی دانیشتووانی کوردەکانی ڕووسیە، بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر کەمە؛  بەڵام لە ڕووی داننان بە مافەکانیانەوە دەکرێ بڵێین یەکێتیی سۆڤیەت تاکە وڵاتی جیهان بوو کە دانی بە مافە نەتەوەییەکانی کورددا ناوە و هەر بۆیەش کوردانی ڕووسیە لە چالاکییە ئەدەبییەکان و قوتابخانەکان بە زمانی کوردی، چاپەمەنی و بەرنامەکانی ڕادیۆیی سودمەند بوون.
توێژەران و زانایانی ڕووسیە بوونەتە هۆی سەرفرازیی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی لاوی ئەو وڵاتە. لە ئەرمەنستان و گورجستان قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بە زمانی کوردی هەبووە. لە ئێرەڤان، کورسییەکی کوردۆلۆژی لە پەیمانگای پەروەردەی ئەرمەنی دامەزرا و هەروەها ژمارەیەکی زۆر کتێبی دەرسی بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەکانی زمانی کوردی لە لایەن کوردناسانی ئەرمەنی لە ئێرەڤان چاپ کراون. لە نێویاندا بەرهەمەکانی ت. ماراگولۆڤ (T.Maragulov) و ڕ. درامژان (R.Drambjan) دەکرێ ئاماژەیان پێ بکرێت، و لە دوای ساڵی ١٩٣٦ کتێبی کوردی لە لایەن  نووسەرانی کورد ئەمینێ ئەڤدال (Amine Avdal) و و. نادری (w.nadri) و هتد بڵاوکرایەوە.

لە کۆتاییدا، هەر لە سەرەتای جەنگەوە دوو ڕێزمانی زۆر تەواو لە لایەن ک. کوئدۆف (K. (Kuedoev و ل. ل. سکێرمان (L. L. Sekerman) لە ئێرەڤان و مۆسکۆ بڵاوکرایەوە.

مێژووی تازە دروستکراوی ئەدەبی کوردیی ڕووسیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ئەلفوبێی کوردی گۆڕدرا بۆ لاتینی و چەندین بەرهەمی لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و ڕۆماندا لەخۆ گرت. لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٥٨ لە کۆنگرەی قوتابیانی گەشتیار لە ئەورووپا ڕاگەیاندرا کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و پێنجسەد بەرگ کتێب و وتار بە زمانی کوردی، لە ڕووسیە نووسراون و چاپ کراون. بەناوبانگترین نووسەرانی کوردی ڕووسی بریتی بوون لە: عەرەبێ شەمۆ (A. Shamilov)، جێندی (A. Gindi) و لازۆ ((Lazo، قاسک (Qasck) مراد (Mirad) و نادری سیواس کە زۆرتریان لە ئێرەڤان بڵاو دەبوونەوە. هەروەها ڕۆژنامەی ڕێیا تازە (Reya Taze) لە ساڵی 1939ەوە هەفتەی دووجار لە ئێرەڤان چاپ دەکرا. لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٤ چەندین دیوانی شاعیران و نووسەرانی کورد  بە سەرپەرشتیی ج.جەلیل (G.Galil) لە شاری ئێرەڤان بڵاوکرانەوە.

لە ساڵی ١٩٢٢دا ئەلفوبێی کوردی بۆ ئەلفوبێی ئەرمەنی گۆڕدرا و پاشان لە ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن ئایسۆر مارۆگولۆف (Aissor Marogulov) و عەرەبێ شەمۆوە بۆ ئەلفوبێی لاتینی گۆڕدرا و لە ساڵی ١٩٢٨دا ئەم گۆڕانکارییە ناسێندرا.

لە ساڵانی ١٩٤٤ و ١٩٤٥ ئەلفوبێی سیریلیکی (ئەلفوبێی ئێسلاڤی) کە سی و نۆ نیشانەی هەبوو (نۆ نیشانە دەنگدار و سی نیشانەی بێدەنگ) و لە لایەن وێژەوەوانگەلێک وەک کاپاک جان (Kapacjan) و جندییەوە (A. Gindi) ئامادەکرا، جێگەی ئەلفوبێی لاتینیی گرت کە ک.کوردۆڤ (K.Kurdoev) لە بەرهەمە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی ڕێزمانی زمانی کوردی (Grammatica Kurkoyo jazyka).
 خشتەی بەراوردکاریی پێنج جۆر ئەلفوبێی کوردیی بەم شێوەیە ئامادە کردووە:
ئەلفوبێی عەرەبی، ئەلفوبێی سیریلیک ١٩٤٥ ، لاتینی ڕووسی ١٩٢٧ ، لاتینی سووری و لاتینی عێراقی.
 پێویستە لەبیرمان بێت کە ئێتنۆلۆژیای ڕووسی لە شارەکانی مۆسکۆ  لینینگراد بە خێرایی گەشە دەکات و زۆرێک لە کوردناسانی زانکۆ جیاوازەکان ڕەچەڵەکیان کوردە.
 
سەرچاوەکان:
 
CD.Larticle ires dicumente de M.A.Benningsen٫ les kurdes la kurdologic en union sovietique paru dans les cahier du monde Russe et sovietique vol i_i٫ avril_Juin1960.
. le problème kurde - joyce blau
3. Geew Mukriani.Dictionaric arabe_ kurde de 15000 mots.
4. cahier N I.Note sur lalphet Kurdc..
5 CF.R.P.Thomas Bios. Op cit PP212_213. CF egalemnt C.J.R.A.C.S. 1954.
 

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Miĥemed kurdî:
ردوبدل= ئاڵوگۆڕ، گۆڕینەوە، ئاڵووێر، ئاڵشت

✅✅✅

کنکاش= لێکۆڵینەوە، کوڵینەوە، توێژینەوە، ڤێکەتن، گەڕان

✅✅✅✅

کنکاشگر= توێژەر، لێکۆڵەر، گەڕێن، پەیدۆز

✅✅✅

غفلت= بێئاگایی، نائاگایی، سەوخان، لەبیرچوون، لەیادبردن، کەمتەرخەمی


✅✅✅

غافل= بێئاگا، نائاگا، فەرامۆشکار، کەمتەرخەم

✅✅✅✅

اغفال= فریودان، هەڵخەڵەتاندن، خافڵاندن، خڵافاندن، خەڵەتان، لەخشتەبردن، خاپاندن

✅✅✅

اغفال شده= فریودراو، هەڵخەڵەتاو، خاپاندراو، هەڵخڵەتاو، خڵەتاو، خەڵەفاو، لەخشتەبراو، لەخشتەچوو، هەڵفریواو، هەڵخەڵەتێنراو

✅✅✅

اغفالگر= فریودەر، خاپێنەر، هەڵخەڵەتێن، لەخشتەبەر، خەڵەتێن، خڵەتێنەر

✅✅✅

به نحو احسن= بە باشترین شێوە، بە جوانترین شێوە

✅✅✅✅

ضمنِ= وێڕای، دەگەڵ، لەگەڵ، سەرەڕای، دەنێو، لەناو، لەنێو

✅✅✅

ضمنا= لەگەڵ ئەوەشدا، وێڕای ئەوەش، سەرەڕای ئەوەش، دەگەڵ ئەوەشدا، هەروەها

✅✅✅

ضمنی= ئاماژەگەرانە، بەئاماژە، ناڕاستەوخۆ، پاڵەکی، لەپاڵەوە


✅✅✅

اشاره ضمنی= ئاماژەی ناڕاستەوخۆ(پاڵەکی)


✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟨ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟ تەواوکەری وانەی پێشووتر☝️.
🟣بەشێکی پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆر.
1️⃣ ڕستەی ئیسنادی: بەو ڕستانەی دەگوترێت، کە لە چاوگی (بوون)ەوە پێک هاتبن.
نموونە: پێرێ بێزار بووم.

2️⃣ڕستەی کرداری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کردارەکەنیان جگە لەو کردارانە بێت، کە لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون.
نموونە: نەشمیل مرد.

3️⃣ڕستەی بێکردار: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لە ڕواڵەتی ڕستەکەدا کرداریان تێدا نییە، بەڵام مانای کردارییان تێدایە.
نموونە: دەست خۆش، بە داخەوە.
تێبینی/ بێ گومان لەم جۆرە پۆلینکردنەدا ڕستەی ناوی، واتا ئەو ڕستەیەی کرداری تێدا نییە، ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجدان بێت، ئەوەیە ڕستەی ناوی، تەنیا لە ڕووی ڕواڵەتەوە هەست بە نەبوونی کاتەکەی دەکەین.

🔴بەشێکی تری پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆری تر👇
1️⃣ڕستەی کاری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لەنێو ڕستەکەدا هەست بە بوونی کار دەکەین، چ لە کاتی ڕابردوو یان ڕانەبردوو یان داخوازی... هتد بێت، کەواتە کاری تێدایە لەهەر دەم و جۆرێکیدا بێت، واتا ڕستەیەکی کردارییە.
نموونە: مامۆستا ڕۆیشت.

2️⃣ڕستەی کاری ناتەواو: ڕوونە مەبەستیشیان لەم جۆرە ڕستانە، ئەو ڕستانە دەگرێتەوە، کە کاری ڕستەکانیان لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون، کە خۆی لە نیهاد و گوزارەدا دەبینێتەوە.
نموونە: نالی شاعیر بوو.

3️⃣ڕستەی ناوی: یان ڕستەی بێکات، لەم جۆرە ڕستانەدا دیدی (پسپۆڕان)ەوە کاری ڕستەکان، نەک کاری تەواوی تێدا نییە، بەڵکوو کاری ناتەواویشی تێدا نییە.
نموونە: ئارام مامۆستایە.

تێبینی/ بەم جۆرە ناساندنە ئەم ڕستەیە، ڕستەیەکی ناوییە، لەم جۆرە ڕستانەشدا زاراوەی (نیهاد و گوزارە)ی لێ دەنرێت، بەرانبەر بە (مبتدأ و خبر)ی زمانی عەرەبی، بێگومان لێرەدا بوونی ئەو مۆرفیمی(ە)یە، لە کۆتاییی گوزارەکەوە، ئەوە بە (جێناوی لکاو)دانراوە، نەک کاری ناتەواو بۆ دەم ئێستا هەر بەم تێڕوانینە، بوونی ڕستەی ناوی ئاماژەی پێ کراوە.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمڕۆ ( ٢٨ی ) خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری بەناوبانگی کوردە
محەممەدئەمین شێخولئێسلامی
      ناسراوە بە هێمن موکریانی
ڕۆحی شاد و یادی بەرز

لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا ماملێ دەڵێ قـــــــەتارێ

یادم بکــــــەن، یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگای خــــــەبات

یادی منی بێبەش له خۆشی و شادی
یادی منی ســــــــــەوداسەری ئازادی

مامۆستا هێمن

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەشلنگ، قەندەرۆن، شنگ و هەڵەکۆک و پاڵمە، ئالالە، ئاڵاڵە،
ئەم ڕووەکە بەهارییە بە ڕیشەوە هەڵنەکەنرێت، هەڵدەداتەوە.
لە کاسنییەکانە و پێیان دەڵێن (کاسنی شیرین).

شنگ لە بڕێ ناوچە پێی دەڵێن ئەسپنگ.

هەڵەکۆک، هەڵاکۆک، ئاڵەکۆک، هاڵەکۆک

پاڵمە شێوەی زیاتر بە شنگ نزیکە.
شیرەکەی لەچاو شنگ و ئاڵەکۆک پڕڕەنگترە ، گەڵاکەی پانترە.
@bokurd

شیری ئەم گیاگەلە پێی ئێژن: قەندەرۆن.
سەم و ژەهری گەدە و جگەر کەم دەکەنەوە.
چەوری جگەر(کبد) کەم دەکەنەوە
شنگ، ئەسپنگ یا سپڵنگ:
بۆ چڵک و عەفوونەتی گەدە و کۆئەندامی گەدە(دستگاه گوارش) باشە.
بەرگری دەکات لە چڵکی میزەڵدان و میزەڕێ
بەهۆی ئەوەی چڵکلابەرە، بۆ خاوێنکردنەوەی پێست باشە.
گەدە(مەعدە) بەهێز دەکاتەوە و زەخمی گەدە ساڕێژ دەکات.
چڵکلابەرە و شیرەکەشیان زامەکان ساڕێژ دەکات؛ بۆ زەخمی بەین گەدە و ڕیخۆڵەش چارەسەرە.
وەک: (دوازدەیە (اثنی‌اعشر) )
باوبووژەی ناوسک دەشکێنێ.
بۆ هەندێ لە سکچوون و ئیسهاڵەکان باشن.

کەسانێ بەردی جگەریان هەس کەمتر بیخۆن. (خواردیشتان چەن دنکێ عیناب بخۆن بەدوایدا.)
ئەم ڕووەکانە تەبعیان سارد و وشکە.
کەسێ تەبعی سارد بێت کەمتر بیخوات.
ژنانی باردار حەتمەن کەمی لێبحۆن.
@bokurd

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وێنەکانی تایبەت بە بابەتی: هەڵەی کوشندەی پشتیوانی بە تورک کردنی ئازەریەکان لە لایەن کوردەوە، کە لە سەرەوە لە سێ بەشدا دانراوە.

🆔 /channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هەڵەی کوشندەی پشتیوانی بە تورک کردنی ئازەریەکان لە لایەن کوردەوە.
بەشی دووەم:

بە پێی سەرچاوە و بەڵگەنامە مێژوویەکان ناوی ئازەربایجان بەم دوو هۆکارەوە ناو نراوە.
یەکەم: لە سەردەمی مادەکاندا ئازەربایجان بەشێکی بچووک لە ئیمپراتووری مادەکان بووە و بە مادی بچووک ناسراوە، فەرماندار و دەسەڵاتداری ئەو ساتراپە یان هەرێمە سەردارێکی ماد بووە بە ناوی "ئاترۆپات" بۆیە بە تایبەتی لە کاتی هێرشی ئێسکەندەرەوە و لە سەردەمی مادەکاندا و هەخامەنشیەکاندا یونانیەکان ناوی ئازەربایجانیان بە "ئاترۆپاتن/ئاترۆپاتان" بردووە.
دووەمین هۆکار، سەرچاوە مێژوویی و زمانەوانیەکان  پێمان دەڵێن کە ناوی ئازەربایجان ڕیشەگرتوو لە وشەی ئازەر/ئاتەر بە مانای ئەمڕۆیەکەیوە سۆرانی ئاگر، هەورامی ئاور/ ئایەر هاتووە. واتە ئازەردان/ ئاوەردان/ ئاگردان/ ئارگادان/ ئازەرئابادان/ ئاوەرئابادان، بە مانی شوێنی ئاور و نیشتمانی ئاگر. هەروەکوو چۆن دەزانین کە یەکێک لە سێیەمین ئارگاکان/ ئاگرکاکان/ ئاتەشکەدەکانی دەسەڵاتی ساسانی بە ناوی ئازەرگەشنسب/ ئاتەرگەشنسب لەو ناوچەیە بووە، هەروەها ئاماژەی ژمارەیەکی بەرچاوی سەرچاوە مێژووییەکان بە لە دایک بوونی زەردەشت لەو ناوچەیە و گرینگی ئازەر واتە ئاگەر/ئاگر لە ئایینی زەردەشتیدا.
ناوی ئاترۆپات کە ناوی سەردارە مادەکەیە و دەسەڵاتی ساتراپی ئاترۆپاتی لە ئیمپراتوری ماد بە دەستەوە بووە، لە مانای ئاترۆپاس/تاترۆپارێز/ئاگرپارێز/ ئاگرپاسەوان/پارێزەری ئاگر، پاسبداری ئاور واتە کەسێک کە پارێزەری لە ئاگر کراوە گیراوە.
ئێڕنێست هرتسفلد (
1879-1948) ڕۆژهەڵاتناسی ئاڵمانی لە سەر ئەو بروایەیە کە هاومانا و هاوڕیشەی ناوی ئاترۆپاتان واتە ئازەربایجانی ئەمڕۆ لە یەشتەکانی ١٣ و ١٠٢ی کتێبی ئەوێستاش بە "ئاترپاتە" هاتووە کە لە دوو بەشی ئاتر واتە ئاگر و پاتە وەکوو پەسوەند ساز کراوە.
بەم پێیە بۆمان دەردەکەوێت کە بە هەر کام لە دوو هۆکاری سەرەوە یان بە هەردوو هۆکارەکە کە من ڕام وایە هەردووکیان دروستن و لە سەردەمە جیاوازەکان و پرۆسەی کاتیدا ئەو ناوە دووپات کراوەتەوە، ناوی ئازەربایجان گیرابێت، واتە ڕیشە گرتوو لە ناوی ئاترۆپات کە ناوی سەردارە مادەکە بووە یان ڕیشە گرتوو لە ئاماژە بە شوێنی ئاگر، بە هیچ شێوەیەک ئازەربایجان نە ئاماژە بە هۆز و قەوم و نەتەوەیەکە لەو شوێنە نە ئاماژەیە بە زمان و زاراوەیەک کە ئەمڕۆکە ئازەری یان تورکی بێت.
لە خوارەوە وەکوو نموونە و بۆ بەرچاوڕوونی زیادتر سێ نەقشەی کۆن دادەنم کە لە یەکیمیان هەمووی ئەو ناوچانەی ئێستای ورمێ بە ناوی کوردستانوە هاتوون.
لە دووەمین نەقشەیە ئاماژە بە ئەرز ئەکراد و ئەرز ئازەرپادگان واتە سەرزەوینی کوردەکان و سەرزەوینی ئازەرپادگان ڕیشەگتروو لە ئاترۆپاتن/ئاترۆپاتان کراوە و هیچ ئاماژەیەک بە تورک نەکراوە.
لە سێیەمیندا بە ئاشکرا ئەو ناوچەیە بە میدیا ئاترۆپاتانس واتە مادی ئاترۆپاتان کە هەمان مادی بووچک بووە ئاماژەی پێ کراوە و ناوی ماد و ناوی ئاترۆپاتان لە گەڵ یەکتر هاتوون و بە ڕەنگی سەوز دەستنیشانم کردووە.
بۆ ڕوونکردنەوەی زیادتەر ئەگەر بڕوامەند بە مێژوونووسان و سەرچاوەو بەڵگەنامە مێژوویەکانتان نەهێنا و فەرزی ئەوە دابنن کە ئازەربایجان ناوێکی نوێی چەندسەد ساڵەی ڕابردوویە و پێشینەی بۆ سەردەمی مادەکان ناگەڕێتەوە و وەکوو کوردستان، بەلووچستان، عەربستان، گۆرجستان و هەتد ئازەربایجانش ئاماژەیە بە شوێنی نەتەوەیەک یان نەتەوەیەک بە زمانێکی تایبەتەوە، ئەوە دەبوایە ناوی ئازەربایجانش ئازەرستان بوایە.
لە بواری زمانەوانییەوە زمانی ئازەری کۆن دەتوانیین هاوشێوە و زۆر نزیک لە کوردی هەورامی و زمانی مادەکان ناو ببەین، ئێستاکەش لە بەراوردنێکی زمانی ئەوێستا کتێبی زەردەشت کە بەشێکی زۆری دەسەڵاتی لە ئازەربایجانی ئێستا بووە و بە پەی هەندێک لە سەرچاوەکان زەردەشت لەو ناوچەیە لە دایک بووە، نزیکترین زمانی زیندووی دونیا بە زمانی ئەوێستاوە کوردی هەورامییە و دەتوانین ئاستی کوردی هەورامی و ئازەری کۆنیش لەو ئاستەدا هەڵسەنگێنین.

🆔
/channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

پرسیار:
"خاوەن ماڵ" یان "خاوەنماڵ"؟
"خاوەن هێز" یان "خاوەنهێز؟
"خاوەن بەهرە" یان "خاوەنبەهرە؟

وەڵام:
بەپێی ستانداردە نوێیەکانی ڕێنووسی کوردی (سۆرانی)، نووسینی ئەم جۆرە وشانە پێکەوە (لێکدراو) باشتر و ڕاستترە. واتە:
خاوەنماڵ
خاوەنهێز
خاوەنبەهرە

شرۆڤە و لێکدانەوە:
وشەی لێکدراو (Compound Word): کاتێک دوو وشە (یان زیاتر) پێکەوە دەلکێن و مانایەکی نوێ یان چەمکێکی تایبەت پێک دەهێنن، دەبنە "وشەی لێکدراو". لێرەدا "خاوەن" لەگەڵ وشەکانی "ماڵ"، "هێز"، "بەهرە" لێکدراوە و چەمکێکی نوێی دروست کردووە (کەسێک کە خاوەنی ئەو شتەیە).

یەکێتیی مانا (Semantic Unity): نووسینی وشە لێکدراوەکان پێکەوە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی وەک یەکەیەکی مانایی سەیر بکرێن. "خاوەنماڵ" تەنها "خاوەن + ماڵ" نییە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵکوو ئاماژەیە بۆ کەسێکی دیاریکراو کە تایبەتمەندیی "خاوەنماڵبوون"ی هەیە. هەروەها بۆ "خاوەنهێز" (کەسی بەهێز، زۆردار) و "خاوەنبەهرە" (کەسی بەهرەمەند).

ڕێنووسی ستاندارد: لە هەوڵەکانی ستانداردکردنی ڕێنووسی کوردیدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە وشە لێکدراوەکان تا دەکرێت پێکەوە بنووسرێن بۆ ئاسانکاری لە خوێندنەوە و تێگەیشتن و یەکخستنی شێوازی نووسین. ئەمە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی سەرلێشێواوی.

جیاوازی لەگەڵ نووسینی جیا: هەندێک جار نووسینی جیاکراوە ڕەنگە ئاماژە بە پەیوەندییەکی کاتی یان ڕستەیی بکات نەک وشەیەکی لێکدراوی چەسپاو. بۆ نموونە، "ئەو پیاوە خاوەن ماڵێکی گەورەیە" لێرەدا "خاوەن ماڵ" زیاتر وەک وەسف کار دەکات لە چوارچێوەی ڕستەکەدا، بەڵام هەر دەکرێت و باشترە بنووسرێت "خاوەنماڵێکی گەورەیە". لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، بەتایبەت کاتێک وەک ناو یان ئاوەڵناوێکی چەسپاو بەکار دێت، پێکەوەنووسین باشترە.

بۆچی هەندێک جار جیا دەنووسرێت؟
ڕانەهاتن: هەندێک نووسەر لەسەر شێوازی کۆنتر ڕاهاتوون کە جیا دەیاننووسی.

کاریگەریی زمانی دیکە: هەندێک جار کاریگەریی ڕێنووسی زمانەکانی دیکە هەیە.
جەختکردنەوە: زۆر بەدەگمەن، لەوانەیە بۆ جەختکردنەوە لەسەر یەکێک لە بەشەکان جیا بنووسرێت، بەڵام ئەمە ستاندارد نییە.
کورت و پوخت:

پێشنیاری سەرەکی و شێوازی پەسەندکراو لە ڕێنووسی نوێی کوردیدا ئەوەیە کە ئەم جۆرە وشە لێکدراوانە (وەک خاوەنماڵ، خاوەنهێز، خاوەنبەهرە، خاوەنکار، خاوەنئەزموون، هتد) پێکەوە بنووسرێن. ئەمە هەم ڕێنووسێکی پوختتر دەدات بەدەستەوە و هەم یەکێتیی ماناییی وشەکە باشتر دەردەخات.
***
#دیاکۆ_هاشمی
#ڕێنووس
#ڕێزمان
#زمان
#زمانەوانی
#هۆنراوەزانی
#فێرگەی_زمانی_کوردی_دیاکۆ_هاشمی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟦جۆرەکانی بکەر
بکەر: بریتییە لە کەرستەیەکی سەرەکیی ڕستە، ئەو ناوەی بە کاری ڕستەکە هەڵدەستێت، هەندێک جار جێناو شوێنی بکەر لە ڕستەدا دەگرێتەوە، یاخود بکەر دەبێت کەسێک یان شتێک بێت، ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی بکەوێتە ئەستۆ لە ڕستەدا.
نموونە👇
١- نەشمیل خەوت.
٢- ئەو دەنووسێت.
٣- ماڵەکە سووتا.

1️⃣بکەر دیار: بە پێچەوانەوەی خاڵی پێشووتر ناوەکەی دیارە، کە هەمیشە بکەرێکی ئاشکرا و ڕوون لە ڕستەکە بەدی دەکرێت.
نموونە 👇
‌‌‌١- ئارام پیاوەکەی کوشت.
٢- پۆلیس دزەکەی گرت.

2️⃣بکەر نادیار: هەمیشە ئەوەی کارەکەی بەسەر دەسەپێندرێت ئەرکی جێگری بکەر وەردەگرێت، لە ڕاستیدا بکەرێک هەبووە لە ڕستەکەدا، بەڵام دیار نییە و ئاماژەی پێ نەکراوە.
نموونە👇
١- پیاوەکە کوژرا.
‌‌٢- دزەکە گیرا.

3️⃣بکەری لۆجیکی: بریتییە لەو بکەرەی کە ڕاستەوخۆ کەسەکە یان جێناوەکە هەڵساوە بە ئەنجامدانی کارەکە.
نموونە👇
١- دارا کتێبەکەی برد.
٢- نازێ سێوەکەی خوارد.

4️⃣بکەری ڕێزمانی: لەم شێوازە لە ڕووی یاسای ڕێزمانەوە بکەرە، بەڵام لە ژیانی ڕاستی نابێتە بکەر، چونکە کارەکان لەخۆوە ئەنجام نادرێن، بەڵکوو هێزێکیان لەپشتە.
نموونە 👇
١- ئاوەکە ڕژا.
٢- باخەکە سووتا.

5️⃣بکەر نادیاری ئاماژەپێکراو: بەو بکەرانە دەگوترێت، کە لە ڕووی ڕوخسارەوە ڕستەکان بکەریان نادیارە، بەڵام لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بکەریان لە شوێنێکی دیکەی ڕەستەکەدا دەرکەوتووە.
نموونە👇
١- ئارام بە دەستی نەسرین نێژرا.
٢- دلژین بەهۆی داراوە ناسێندرا.

ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بۆچی دەبێت واز لە بەکارهێنانی نیومەودا بهێنین؟

زمانی کوردی، وەک هەر زمانێکی زیندووی تر، لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا گەشە دەکات و ڕووبەڕووی هەندێک ئاڵنگاریی نوێ دەبێتەوە. یەکێک لەو بابەتانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا مشتومڕی لەسەر بووە، بەکارهێنانی نووسە (character)ی تایبەتی "نیومەودا" یان "نیوبۆشایی"یە (کە لە بواری تەکنیکیدا بە Zero Width Non-Joiner یان U+200C ناسراوە).
هەرچەندە هەندێک جار بۆ مەبەستی جوانکاری یان جیاکردنەوەی بینراوی بەشەکانی وشەی لێکدراو یان داڕێژراودا بەکار هاتووە (بۆ نموونە: "سەهۆڵ‌فرۆش")، بەڵام پسپۆڕانی ئایتیی کورد و شارەزایانی زمان، کۆکن لەسەر ئەوەی کە بەکارهێنانی ئەم نووسەیە لە نووسینی دیجیتاڵیی کوردیدا کێشەی بەهەند دروست دەکات و پێویستە وازی لێ بهێنرێت.

نیومەودا (U+200C) چییە؟
نیومەودا نووسەیەکی (کاراکتەرێکی) کۆمپیوتەرییە کە نابینرێت (هیچ پانییەکی بینراوی نییە)، بەڵام لە هەندێک زماندا کار دەکاتە سەر شێوازی پێکەوەلکانی پیتەکان. لە کوردیدا، هەندێک جار بەهەڵە یان بۆ جوانکاری لەنێوان دوو بەشی وشەیەکی لێکدراودا بەکار هێنراوە بۆ ئەوەی پیتەکان پێکەوە نەلکێن و جیاوازییەکی بینراوی کەم دروست ببێت، بەبێ ئەوەی مەودا (Space)یەکی تەواو بەکار بهێنرێت.

بۆچی نابێت نیومەودا بەکار بهێنین؟

هۆکارە سەرەکییەکان:

کێشە لە گەڕان (Search) و دۆزینەوەدا:
سیستەمەکانی کۆمپیوتەر و بزوێنەرەکانی گەڕان (وەک گووگڵ، یان گەڕان لەناو دۆکیومێنت و داتابەیسدا) وشەی "سەهۆڵفرۆش" و وشەی "سەهۆڵ‌فرۆش" (کە نیومەودای تێدایە) وەک دوو وشەی تەواو جیاواز دەبینن.

ئەمە واتای چییە؟
ئەگەر تۆ بەدوای "سەهۆڵفرۆش"دا بگەڕێیت، ئەو ئەنجامانەت بۆ نادۆزرێتەوە کە وشەکە بە نیومەودا نووسراوە و بە پێچەوانەشەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی زانیاری و نەدۆزینەوەی ئەو شتەی بەدوایدا دەگەڕێیت.

ئاڵۆزی لە پێڤاژۆکردنی دراوە (Data Processing):
لە کاتی کارکردن لەسەر دراوەی گەورەی زمانی کوردی (بۆ نموونە، بۆ فەرهەنگی دیجیتاڵی، ڕاستکەرەوەی ڕێنووس، وەرگێڕی خۆکار، یان شیکاریی دەق)، بوونی نیومەودا، پێڤاژۆکان (پرۆسەکان) زۆر ئاڵۆز دەکات.
پێویست دەکات نەرمەکاڵاکان (softwares) بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم نووسە زیادە و نەبینراوە، بە شێوەیەکی تایبەت پڕۆگرام بکرێن کە زۆربەی جار ئەمە ناکرێت یان کێشەی تێ دەکەوێت.

نووسە (کاراکتەر)ی نیومەودا دەبێتە هۆی نایەکسانی و ناتەبایی لە دراوەکاندا (داتاکاندا)، کە شیکردنەوە و بەکارهێنانیان قورس دەکات.

ناسەقامگیری و نایەکسانی لە نووسیندا:
بەکارهێنانی نیومەودا ستاندارد نییە. هەندێک کەس بەکاری دەهێنن و هەندێکی تر نا. هەندێک جار لە هەمان دەقیشدا بە شێوازی جیاواز بەکار دێت. ئەم نایەکسانییە دەبێتە هۆی شێواوی و نادروستی لە زمانی نووسراوی دیجیتاڵیدا.

کێشەی تەکنیکی لە پیشاندان و چاپکردندا:
هەرچەندە مەبەست لێی جوانکارییە، بەڵام هەندێک جار لەسەر سیستەم، وێبگەڕ، یان فۆنتی جیاوازدا، نیومەودا دەبێتە هۆی پیشاندانی هەڵە یان تێکچوونی شێوازی نووسینەکە.

پابەندبوون بە ڕێنووسی ستاندارد:
ئەکادیمیای کوردی لە "پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی"دا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە وشە لێکدراو و داڕێژراوەکان پێکەوە بنووسرێن (وەک: "لێوەشاندن"، "چایخانە"، "سەهۆڵفرۆش") و تا دەکرێت خۆ لە بەکارهێنانی هێما و کارەکتەری ناپێویست بەدوور بگیرێت. بڕیاری پسپۆڕانی ئایتییش بۆ بەکارنەهێنانی نیومەودا لەگەڵ ئەم ڕێنووسەدا یەک دەگرێتەوە.

ڕێگەچارەی دروست چییە؟

چارەسەرەکە زۆر سادە و ڕوونە:
وشە لێکدراو و داڕێژراوەکان پێکەوە بنووسە: لە جیاتیی "سەهۆڵ‌فرۆش"، بنووسە "سەهۆڵفرۆش"، "پاڵکەوتن" (نەک "پاڵ‌کەوتن")، بە هەمان شێوە: "نانکەر" (نەک "نان‌کەر")، "ئیشکەر" (نەک "ئیش‌کەر").
ئەم شێوازە ستانداردە، سادەیە و لەگەڵ هەموو سیستەمە تەکنەلۆژییەکاندا گونجاوە.

پوختە:
بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە بواری دیجیتاڵیدا بەهێزتر، یەکگرتووتر و بێکێشەتر بێت، زۆر گرنگە هەموومان بە بەکارنەهێنانی کارەکتەری نیومەودا (U+200C) لە نووسینەکانماندا پابەند بین، بەتایبەت لە وشە لێکدراوەکاندا. نووسینی وشەکان بە شێوەی پێکەوەلکاو ("سەهۆڵفرۆش") باشترین و دروستترین ڕێگەیە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ:
گەڕانی ئاسانتر و وردتر.
شیکاریی داتای بێکێشە.
ستانداردکردنی نووسینی کوردی.

دڵنیابوون لە پیشاندانی دروستی نووسین لە هەموو ئامێر و نەرمەکاڵایەکدا.
وازهێنان لەم نووسە بچووکە، هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو زمانی کوردییەکی تەکنەلۆژیی بەهێزتر و بەکارهێنانی ئاسانتر بۆ هەمووان.
***
فەرهەنگۆک:
پێڤاژۆ = process
نووسە = character
دراوە = data
نەرمەکاڵا، نەرمەواڵە = software
بۆشایی = space
نیومەودا = Semi-Space
خۆکار = automatic
***

#دیاکۆ_هاشمی
#ڕێنووس
#ڕێزمان
#زمان
#زمانەوانی
#هۆنراوەزانی
#فێرگەی_زمانی_کوردی_دیاکۆ_هاشمی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(پەیوەندی سینتاکس و سیمانتیک لە ڕێزمانی کوردی‌دا)




نوسەر: شیلان عومەر حسەین




زوان: بازنەی ناوەندی




🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
‌@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟥ئەو ناوانەی لە چاوگەوە وەردەگیرێن بریتین.. لە👇
1️⃣ناوی بکەری.
2️⃣ناوی بەرکاری.
3️⃣ناوی چاوگ.
4️⃣ناوی ئامێر.
5️⃣ناوی جێگا.

🟡ناوی بکەری: بریتییە لەو وشانەی دەگوترێت لە چاوگەوە وەردەگیرێن واتا ڕووداوێک لەلایەن ئیشکەرەوە دەگەیەنن، توانای تایبەتی و سیفەتێکی بەردەوام و هەمیشەیییان پێ دەبەخشێت.

🔴ناوی بکەری لە ڕووی پێکهاتەوە دوو جۆرە.
1️⃣ناوی بکەری داڕێژراو.
2️⃣ناوی بکەری لێکدراو.
🟣ناوی بکەری داڕێژراو: ئەو ناوەیە لە چاوگی سادە و داڕێژراوی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە بە یارمەتیی پێشگر و پاشگرەوە وەردەگرێت، وەکوو:(مردوو، هەڵاتوو، خوێنەر، بکوژ، فرۆشیار)

1️⃣ناوی بکەری لە چاوگی تێنەپەڕی گوێزانەوەدا بە لادانی نوونی چاوگ و پێوەلکانی(و،W) بۆ سەر قەدی چاوگ کۆتاییی هاتووە بە(ا، ی) دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر کۆتاییی هاتبوو بە (ت، د) ئەوا(وو، ū) پێوە دەلکێت.
وەکوو: سووتان⬅️سووتاو.
مردن⬅️مردوو.
تێبینی/ لە چاوگی(واوی)تێنەپەڕی سادە ناوی بکەری دروست نابێت، چونکە لەگەڵ ڕێژەی ڕابردووی نزیک تێکەڵ دەبن، بەڵام ئەگەر ناسادە بێت، هەر کار بە(واوە)کەی خۆی دەکرێت.
وەکوو: ڕابوون⬅️ڕابوو.
هەڵچوون⬅️هەڵچوو

2️⃣ناوی بکەری داڕێژراوە لە چاوگی تێپەڕەوە: ئەم ڕێژەیە لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و پاشگر و پێشگرەوە دروست دەبێت. بە یاسای (ڕەگی کار+ پاشگری(ەر)
وەکوو(نووسەر، بینەر، خوێنەر، بیسەر.. هتد)
بە تێچوونی(ە)وەکوو: ڕاخستن... ڕاخە... +ەر... ڕاخەر.
بە تێچوونی(ێ)وەکوو: دانان... دانێ...+ەر...دانەر.

تێبینی/ هەندێک چاوگی سادە هەتا پێشگریان بۆ زیاد نەکەین ناتوانین ناوی بکەرییان بۆ دروست بکەین، چونکە لە بنەڕەتدا ڕەگەکانیان بێواتان... لە پێشووتر باسمان کردووە کە پاشگر نین، بەڵکوو ڕەگن بە یارمەتیی پاشگری(ەر) دروست دەبن و بەهۆی بزوێنەوە(ە) دەرناکەوێت.
وەکوو(خۆر، شۆر، کەر)
خواردن.. ب+خۆ+ەر=بخۆر
کردن... ب+کە+ەر=بکەر.

🟣ناوی بکەری لێکدراو: لە وشەیەکی واتادار و ڕەگ یان قەدی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە، ئەگەرچی ئەم ڕەگانە واتاکانیان ڕوون نین، بەڵام بنەمای پاراستنی واتای چاوگ و داخوازییەکان.

1️⃣لە ناوێک و ڕەگی چاوگ ناوی بکەری دروست دەبێت وەکوو:👇
پیاوکوشتن⬅️پیاوکوژ.
پەیامناردن⬅️پەیامنێر.
ماسیگرتن⬅️ماسیگر.

2️⃣ناوی بکەری لە ناوێک و قەدی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕ بەهۆی پاشگری(و، وو) یا تەنها لە ناوێک و قەدەکەیان بە مەرجێک ناوەکەی پێشیان دەوری بەرکاری وەرگرتبێت، ئەم ڕێژەیە خۆی لە خۆیدا دەبێتە هاوەڵناوی لێکدراو، بێ بەکارهێنان، چونکە پێکهاتنێکی وەسفیی هەیە، هەروەها دەبێتە ناویش.
کۆستکەوتن⬅️کۆستکەوتوو.
ژنمردن⬅️ژنمردوو.
سەرکەوتن... سەرکەوتوو...

3️⃣هەموو جاوگێکی تێپەڕ بێجگە لەوانەی بە پاشگری(اندن) دەبنە تێپەڕ دوو ڕێژەی ناوی لێکدراویان هەیە، یەکەم لە ڕەگ+(ەر)دووەم بە قەد+پاشگری(وو).
نانبەر⬅️نانبردوو.
هەواڵنێر⬅️هەواڵناردوو.
گۆشتخۆر⬅️گۆشتخواردوو.

4️⃣ئاوڵفرمانی(لا، بەر) ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە لە دروستکردنی ناوی بکەری بەتایبەتی لەگەڵ چاوگی تێپەڕدا.
وەکوو👇
لابردن... لابەر.
لابڕین.. لابڕ.
بەرگرتن.. بەرگر.
بەرمژین..بەرمژ.
لە وانەکانی داهاتوو باسی ناوی(بەرکاری) دەکەین.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Miĥemed kurdî:
خویشتندار= خۆڕاگر، خۆپارێز، دانبەخۆداگر

✅✅✅

خویشاوند= خزم، کەسوکار، خوێش، مەرەڤ، قیلە، قەوم


✅✅✅

خویشاوندی= خزمایەتی، خوێشایەتی، خۆیایەتی، خۆیەتی، قەومایەتی


✅✅✅

خویشاوند سببی= خزمی ژن‌وژنخوازی

✅✅✅

خویشاوند نسبی= خزمی خوێنی

✅✅✅

خویشاوند پدری= خزمی باوک/پشت/پشتێ


✅✅✅

خویشاوند مادری= خزمی دایک/بەر/بەرێ/خاڵوان


✅✅✅

رغبت= حەز، خواست، واز، مەیل، ویست


✅✅✅

راغب= خوازیار، تامەزرۆ، پێخۆش، خوازەر، خوازگار

✅✅✅✅

ترغیب= هاندان، دڵگەرمکردن، دنەدان، خوازیارکردن

✅✅✅

اندرز= ئامۆژگاری، پەند، مۆجیاری، مۆجگاری، ئامۆچیاری



✅✅✅

اندرزگو= ئامۆژگار، پەندێر، ئامۆچیار، پەنددەر، ئامۆژگاریدەر

✅✅✅


Miĥemed kurdî:
شعف= خۆشی، خۆشحاڵی، شادی، دڵشادی، دڵخۆشی


✅✅✅

مشعوف= دڵخۆش، شاد، خۆشخاڵ، دڵشاد

✅✅✅✅

ثابت قدم= بەردەوام، شێلگیر، پاوەجێ، نەگۆڕ، کۆڵنەدەر،  پایەدار، یەکلاییکار، پتەو، قایم

✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟥ئەرکی ناو لە ڕستەدا وەکوو دیارخەری ناو.
پێناسە: بریتییە لەوەی ناوێک لەدوای ناوێکەوە بێت، ئامرازی دانەپاڵی(ی) بکەوێتە نێوان ناوەکان، ناوی یەکەم دەبێتە(دیارخراو) ناوی دووەمیش دەبێتە(دیارخەر).
⬅️یاسا/ ناو+ی+ناو.
نموونە: قەڵای هەولێر دێرینە.
1️⃣ناوی تاک: هیچ کاتێک نیشانەی(ان)ی پێوە نییە(پیاو، منداڵ، خانم)
2️⃣ناوی کۆ: هەمیشە نیشانەی(ان)ی پێوەیە(پیاوان، منداڵان، خانمان)
3️⃣ناوی ناسراو: هەمیشە نیشانەی(ەکە) پێوەیە(پیاوەکە، منداڵەکە، خانمەکە)
4️⃣ناوی نەناسراو: نیشانەی(ەکە) پێوە نییە، هەندێک کات نیشانەی(ێک، ەک)ی پێوەیە(پیاوێک، منداڵێک، خانمێک)
5️⃣ناوی تایبەتی: بریتییە لەو ناوەی تایبەتە بە ناوی کەسێک یان شوێنێک یان وڵاتێک... هتد،(کوردستان، سلێمانی، ئەڤین، زۆزک... هتد)
6️⃣ناوی گشتی: بریتییە لەو ناوەی گشتییە واتا تایبەت نییە بە هیچ شوێن و کەسێکی دیاریکراو(پێنووس، شاخ، نەخۆشخانە)
7️⃣ناوی تاکی ناسراو: نیشانەی(ەکە) پێوەیە(کچەکە، گوڵەکە، منداڵەکە)
8️⃣ناوی تاکی نەناسراو: هیچ نیشانەیەکی پێوە نییە(کچ، گوڵ، منداڵ)
9️⃣ناوی کۆی ناسراو: نیشانەی(ەکان)ی پێوەیە (کچەکان، گوڵەکان، منداڵەکان)
🔟ناوی کۆی نەناسراو: نیشانەی(ان)ی پێوەیە (کچان، منداڵان، ژنان)
1️⃣1️⃣ناوی دەستنیشان کراو بە هاوەڵناوی نیشانە: دەبێت بچێتە نێوان(ئەم... ە)تاکی نزیک.
(ئەو... ە)تاکی دوور.
ئەم دکتۆرە لێزانە.
ئەو دکتۆرە لێزانە.
چەند نموونەیەک.. ⬇️
1️⃣ناوێکی تایبەتی ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی ناسراو.
شاعیرەکانی سلێمانی خۆشەویستن.
2️⃣ناوێک
ی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی ناسراو.
ئاڵتوونەکانی ژنەکە فرۆشرا.
3️⃣
ناوێکی تاکی نەناسراوی گشتی ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراوی گشتی.
قوتابیی شار دەرنەچوو.
4️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی نەناسراو.
پارەکانم بە پیاوانی گوندەکە دا.
5️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراو.
منداڵی ژنەکە نەخۆشە.
6️⃣ناوێکی تاکی دەستنیشان کراو بە هاوەڵناوی نیشانە ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراو.
ژیانی کچی ئەم شارە ناخۆشە.
7️⃣ناوێکی تاکی گشتی ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی نەناسراو.
ئەمانە کوڕانی شار بوون.
تێبینی/ هەر ناوێک لە بنەڕەتدا تاک بێت کۆ ناکرێت وەکوو(جەرگ، سەر، لووت)
تێبینی/ دەبێت هەر یەکە لە ناوی(دیارخراو و دیارخەر) کە دەدرێنە پاڵ یەکتری لەگەڵ ڕاستی و زانستی و ڕستەسازیدا بگونجێن.. بەتایبەتی ئەگەر ناوە(دیارخراو)ەکە کۆ بێت (دیارخەر)یش تاک بێت، چونکە ناتوانین بلێین(لووتەکانی ژنەکە، سەرەکانی پیاوەکە، دڵەکانی منداڵەکە)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

یەکێک لە کتێبگەلی کوردیی سۆڤیەتی پێشوو
@taqikarikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بزووتنەوەی فەرهەنگی کورد لە ڕووسیەدا
@taqikarikurdi
چیا عەزیزی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟢بەشی سێیەم.
ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟

تەواوکەری وانەی پێشوو☝️

⚫بەشێکی پسپۆران لێرە بەڵگەی تەواو زانستی دەهێننەوە بۆ بوونی ئەم ڕستەیە.
پۆلێکی زانستییان بۆ هەموو جۆرەکانی ڕستە کردووە، بەتایبەتی ئەو ڕستانەی  کە لە ڕووی کاتەوە پۆلێنیان کردوون، ئەوەی ئێمەش مەبەستمانە ئەم جۆرەیانە، واتا ڕستەی بێکات، کە ڕستەی ناوی دروست دەکەن.

1️⃣ڕستەی کاتدار: ڕستەکە بە جۆری کاری ڕستەکەوە بەندە، واتا ئەم جۆرە ڕستانە، کاریان تێدایە و بەپێی ڕوودان و حاڵەتی ڕوودانی کاری ڕستەکە کارەش دەگۆڕێت، واتا لەم جۆرە ڕستەکان کردارین. 👇
١_ ڕستەی فرمانی گواستنەوە: وەکوو(باڵندەکە فڕی)
۲_ ڕستەی فرمانی ئیشکردن و جێبەجێکردن: وەکوو(نەسرین شیعرەکەی نووسی.)
۳_ ئەو جۆرە ڕستانەی کە فرمانەکانیان بە زەین و بیر و سەرنجی مرۆڤەوە بەندە: وەکوو ( بیر لەوان دەکەمەوە)
٤_ ڕستەی ڕووداو: وەکوو (ئەو مرد)

2️⃣ڕستەی باس (بێکات): مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، لە جۆرەدا بە هیچ شێوەیەک ڕستەکە کاری تێدا نییە، بەڵکوو باسی لێوە دەکرێت، لەم جۆرە بە حاڵەت و دیاردەوە شتی دەوروبەرەوە بەندە، هەرگیز ناتوانین ئەم جۆرە ڕستانە بۆ کاتەکانی ڕابردوو و داهاتوو گەردان بکەین.
ئەمەش دەکەین بە دوو جۆر.
۱_ ڕستەی ناوی ڕەها: مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، ئەو حاڵەتەی لەناو ڕستەکە باسی لێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک مایەی گفتوگۆکردن نین و هیچ گۆڕانکارییەکی واتایییان بەسەر نایەت و لای هەموو گوێگرێک یەک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت وەکوو: لۆکە نەرمە، شەو تاریکە، نالی کوردە.
لەم جۆرە ڕستانە هەرگیز ناتوانین گەردانیان بکەین بۆ (ڕابردوو، داهاتوو، داخوازی) چونکە ئەم ڕستانە کاریان تێدا نییە، لەبەر ئەوەی هەرگیز ناتوانین بڵێین (بەرد ڕەق بوو) یان (بەرد ڕەق دەبێت) لە فەرهەنگی مێشکی هەموو مرۆڤێکدا "بەرد ڕەقە" چ لە ڕووی لۆژیکییەوە چ لە ڕووی واتایی و ڕێزمانییەوە، ناتوانین گەردانیان بکەین، چونکە بوونی ئەو حاڵەتانەی لەم جۆرە ڕستانەدا هەن هەرگیز بە کاتەوە پەیوەست نین و کاتیش لەم جۆرە ڕستانەدا نییە.

٢_ ڕستەی ناوی ڕێژەیی: هەمان واتا و چەمکی ڕستە ڕەهاکەیە، واتا لەم ڕستانەشدا کات نییە، بەڵام ئەوەی لە ڕستە ڕەهاکەی جودا دەکاتەوە، ڕەنگە لەم ڕستانەدا حاڵەتێکی تایبەتی هەبێت، کە ئاخێوەری تێدایە، هەمان چەمک و کاریگەری لای گوێگر نەبێت، بەڵام ئەوەی لەگەڵ ڕستەکەی دیکەدا، خاڵێکی هاوبەشیان هەیە ئەوەیە لەم جۆرە ڕستانەشدا کات نییە.
نموونە: زستان خۆشە. __ زستان
ناخۆشە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم جۆرە ڕستە ناوییانەدا، بەوە لەوەی تر جیا دەکرێتەوە ئەو حاڵەت و دیاردانەی باسی لێوە دەکرێت بوونێکی ڕەهاییی نییە، بەڵکوو بوونێکی ڕێژەییی هەیە، بێ گومان ئەوەش پەیوەندیی بەو ژینگەوە هەیە، کە ئەو کەسەی تێدایە، ئەوەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازیی هەیە، بەڵام ئەوەی گرینگە و لەبیری نەکەین ئەوە لەم جۆرەشیاندا بە هیچ شێوەیەک کات نییە، واتا ڕستەیەکی ناوییە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟨چەند سەرنجێک لەسەر (ڕستەی ناوی) چەن بۆچوونی جیاواز هەیە لێرە بەپوختی لە چەند وانەیەک شی دەکەینەوە.

ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی هیند و ئەورووپییەکاندا هەیە؟
🟣زۆر لە پسپۆڕان لەگەڵ ئەوەدان، کە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا نییە، باس لەوە دەکەن لە کۆمەڵەی ئەم زمانەدا بەهیچ شێوەیەک ڕستە دروست نابێت ئەگەر کرداری تێدا نەبێت، بەڵکوو کردار بە دەسەڵاتداری ڕستەکە دادەنێن و ئاماژەش بەوە دەکەن، کە هەموو ئەو ئەو زمانانەی لەو کۆمەڵەیەدان واتا کۆمەڵەی زمانی هیند و ئەورووپییەکان ئەم جۆرە ڕستەیان تێدا نییە.

🟠ئاشکرایە لە کۆمەڵەی زمانی حامی و سامییەکاندا، کە زمانی عەرەبی یەکێکە لەو کۆمەڵەیە بوونی ئەم ڕستەیە، واتا ڕستەی ناوی تێدایە و شتێکی زۆر ئاسایییە بەئاشکرا هەستی پێ دەکرێت لە (مبتدٱ و خبر) پێک دێت.
ئەو پسپۆڕانەی ڕەخنە لەو کەسانە دەگرن کە دەڵێن: ڕستەی ناوی لە زمانی کوردی هەیە، دەڵێن: زمانی کوردی کەتووەتە ژێر کاریگەریی زمانی عەرەبی.

🟣چەند خاڵێک لەسەر ڕستەی (کاتدار و بێکات) لە زمانی کوردیدا👇
ڕستە: دابەشبوونی زۆری بۆ کراوە نامانەوێت دووبارەی بکەینەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بێت تێڕوانینی چەند پسپۆڕێک دەخینە ڕوو کە ڕستەیان لە ڕووی کاتەوە بۆ چەند خاڵێک پۆلین کردووە.
د. نەسرین فەخری. 👇
دەڵێت ڕستە لە ڕووی کاتەوە دوو جۆرە.
1️⃣ئەو ڕستانەی کاریان تێدایە، واتا ڕستەی کردارین.
نموونە: دارا هات.
2️⃣ئەو ڕستانەی کاری یاریدەدەریان تێدایە، واتا لە ڕێگەی چاوگی(بوون)ەوە دروست دەبن.
نموونە: گلێنە بوو بە مامۆستا.
بە بۆچوونی د. نەسرین فەخری، ڕستە بەبێ کار پێک نایە، دەکرێت کاری ڕستەکە بەهێز بێت، یان دەکرێت کارێکی یاریدەدەر بێت، ئەم دیاردەیەش بەئاشکرا لە کۆمەڵەی زمانە هیند و ئەورووپییەکاندا هەستی پێ دەکرێت.
فرمانی یاردەدەریش لە زمانی کوردیدا بۆ کاگی ئێستا، لە وێنەی مۆرفیمی (ە) دەردەکەوێت.
لە زمانی فارسییش (است) لە ئینگلیزیدا لە شێوەی (is) دەردەکەوێت.

⚫هەرچی د. موحەممەد ئەمین هەورامییە بەم شێوەیە ڕستە پۆلین دەکات👇
1️⃣ڕستەی دەمی: زۆربەی ڕستە دەمییەکان لە کاتی نووسیندا واتا بە دەستەوە نادەن، هەست ناکەین کاتیان تێدا بێت، زیاتر لە ڕستەی ناوی نزیکن.
وەکوو: بەڵێ، نەخێر.
2️⃣ڕستەی نووسراو: ئەم جۆرە لە کاتی ئاخاوتن و نووسینیشدا واتا بە دەستەوە دەدات، ڕستەیەکی تەواوە و بکەر و کاریشی تێدایە.
وەکوو: گوڵم کڕی.
بێگومان بەپێ دابەشکردنی ئەم جۆرە لە ڕووی کاتەوە جۆرە ئاماژەکردنێکی تێدایە بۆ ڕستە ناوی، چونکە لە ڕستەی (دەمی)دا، ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ بوونی ئەو جۆرە ڕستانەی، کە کرداریان تێدا نییە، بەڵام ڕستەی ناوی زیاتر لە شێوەی ئاخاوتندا واتادارە و واتا بە دەستەوە دەدات.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

#هۆرە" کۆنترین بەستەی ئەم وڵاتە و مۆسیقای ڕەسەنی ناوچەی کرماشانە و تەمەنێکی ئەوەندەی درێژایی مێژوو هەیە کە لە ڕابردووی دوورەوە سینگ بە سینگ گێڕدراوەتەوە و کەمتر بە شێوەی نووسراوە لە بەردەستدا بووە و ڕەنگە ئەم بابەتە یەکێک لە هۆکارەکانی نائاشنابوونی بەرەی نێوێ لەگەڵ ئەم ئاوازە شکۆمەندە بێت.

هۆرە بە گشتی خاوەن شێواز و مەقامگەلی جۆراوجۆرە و پیرساڵان و بە ساڵاچووان لەگەڵ ئەم شێواز و مەقامانە ناسیاوی باشیان هەیە.

ئاوازی هۆرە کۆنترین دەرکەوتەی هونەری لە پارێزگای کرماشانە
ئەم ئاوازە ڕەسەنە سونەتییە لە ناوچەکانی رۆژاوا وەک ناوچەی لەکستان لە پارێزگای لۆرستان، ناوچەی کەڵهورنشین لە پارێزگای ئیلام و ناوچە کەڵهورنشینەکانی هەرێمی کوردستان و لەوان خانەقین، بەدرەی جسان، جلەولا، سەعدییە، مەندەلی و بەشێک لە بەغدادا بڕەوی هەیە.

هۆرە لای لەک و کەڵهورزوانان بە "کزە" ناسراوە و بە ئاوردانەوە لە فرەچەشنی ئیتنیکی لە پارێزگایی کرماشان هەر ناوچەیەک، خاوەن هۆرەی تایبەت بە خۆیەتی کە بە شێوەزارگەلی تایبەت بەو ناوچەیە دەخوێندرێت. بۆ وێنە هۆرەی گۆران لەگەڵ هەرسین جیاوازە، بەڵام لە پێکهاتەی ئاوازیدا جیاوازییەکی ئەوتۆیان پێکەوە نییە.

ئاوازی هۆرە جێی ستایشترین دەرکەوتەی هونەر و کۆنترین و مەزنترین کۆڵەکەی کۆشکی هەڵدراوی هونەرە و لە ڕابردوویی دوورەوە وەک ئاواز و نەریتێک لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت لە ئێراندا بڕەوی بووە و لە ناوچەی زاگرۆسدا وەک فەرهەنگ و ئایینی جەماوەری کەڵهور دەروونی کراوەتەوە.

ئەمڕۆکە دزەکردنی فەرهەنگ و نفووزی مۆسیقای بێ‌بایەخ و نەهزراو بووەتە هۆی سڕانەوەی بەئەسپایی هۆرە لە مێژوویی ئەم ناوچەیە و بەستێنی بۆ جێگربوونی بەستە و گۆرانیی بیانی خۆش کردووە.

زۆربەی مەقام و شێوازەکانی ئاوازی مێژوویی هۆرە لەبیرکراون و کەس سوراغیان لێ ناگرێت، بەڵام سەیرە بزانین کە بەشێک لەم ئاوازە سونەتی و مەقامەکانی بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەنستیتۆی کەلەپۆری فەڕەنسا کۆکراونەتەوە و تۆمارکراون.

هۆرە ئاوازی ڕەسەنی بەرە لەبیر کراوەکان ناوی هونەر: "هۆرە" ئاوازی ئۆستوورەییتەمەن: زیاتر لە ٤ هەزار ساڵشاری لە دایکبوونی: ناوچەی کرماشانناسنامەیەکی کورت: هۆرە ئاوازێکی هێماییە کە لەگەڵ ریتمێکی قورس و کێشهاتوودا دەخوێندرێت.

زۆرترین کاربۆردەکان: لە ڕابردوودا وێژە و ناوەڕۆکی ئایینی پێ‌خوێندراوە و هۆرەبێژان زیاتر ڕوویان لە ئایەتەکانی کتێبگەلی ئاسمانی یان ئامۆژگارییە ڕیسامەندەکانی ئایینی ناوە.

بەڵام ئەمڕۆکە شێعرەکانی خاوەن ناوەڕۆکێکی ئەویندارانە، شادی‌‌هێنەرانە، غەوارەیی، دووری و خەمۆکین.

هونەرمەندە ناسراوە و بەناوبانگی: هۆز و عەشێرە جۆراوجۆرەکان، خوالێخۆشبوو

١-مامۆستا عەلی نەزەر مەنووچێهری ٢-سەیید قولی

٣-خوالێخۆشبوو ئیبراهیم حسێنی.
هونەرمەندانی زیندوو و بەجێ‌ماوەی هۆرە: ٤- سەیید قولی کەشاوەرز


✍#یای_بارین_کرماشانی


لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلگڕامی کوردستان

👇👇👇
🌺🌼🍀
@Rojhalati_kurdistan1324
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌

Читать полностью…

زانستـــے زمان

⚫پێنجەم ناوی ئامێر.
ناوی ئامێری : بریتییە لەو ناوانەی کە لە چاوگەوە وەردەگیرێن، وەکوو ئامێرێک بۆ جێبەجێکردنی ئیشوکار بەکار دەهێنرێن لەلایەن مرۆڤەوە.

1️⃣ناوی ئامێری داڕێژراو: لە ڕەگی تێپەڕ و بەدەگمەن تێنەپەڕ و پاشگرەوە دروست دەبێت، وەکوو پاشگری(ەک، نگ، ینگ، ە، گی) پاشگری(ەک) پاشگرێکی بەکارە لە وشەسازیی کوردیدا دەورێکی باڵا دەبینێت چ بەتەنها بێتە ناو تەکوینی وشەوە چ لەگەڵ دەنگی تردا.
لێکۆڵینەوەی لە باسی (ک) لە وشەسازیی کوردی زۆری بەبەرەوەیە دەنگی (ک) لە پێکهێنانی وشەی (ناو، هاوەڵناو، ناوی ئالەت) هەیە، (ەک) بە واتای پێوەلکان و پێوەنووسان)
نموونە👇
ڕەگ+ەک= ناوی ئامێر.
کوتان⬅️کوت⬅️کوتەک.
پەستان⬅️پەست⬅️پەستەک
(هێڵەک، بڕەک، بێژنگ، بڕینگ)
یان چێرگ بۆ بڕینەوەی مەڕ و بزن.
(گیرە، ماڵە، ماڵین) ڕایەخ لە ڕایەخستن.. ەوە، تەقیلە لە تەقین... ەوە
تەقی+لە.

تێبینی/ هەندێک ناوی ئامێر هەن لە ڕواڵەتدا لە ناوی ئامێری سەربەخۆ دەچن، بەڵام لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە بە لادانی نیشانەی چاوگ وەردەگیرێن.
وەکوو (ساز، پاچ، بلوێر، گەز، گاز، بلوور)

2️⃣لە ڕەگی کاری چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە بە یارمەتیی پاشگری (ۆک) ناوی ئامێری دروست دەکرێت.
وەکوو👇
فڕین⬅️فڕ⬅️فڕۆکە.
پەستان⬅️پەست⬅️پەستۆک.
(سڕۆک، بڕۆک)
ئەم ڕێژەیەی ⬆️ناوی ئامێری لە چاوگەوە وەرگیراون، بەڵام بەکارهێنانیان کەمە.

3️⃣لە پێشگر و پاشگری (پێ، ەر) و ڕەگی کاری چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕەوە وەردەگیرێن.
نووسین⬅️نووس⬅️پێنووس.
خواردن⬅️خۆ⬅️پێخۆر.
(پێشخۆر، پێبڕ، پێبەست، پێماڵ.. هتد)

4️⃣ناوی ئامێری لێکدراو.
ئەم ڕێژەیە لە وشەیەکی واتادار بەزۆری ناو لەگەڵ ڕەگی تێپەڕ تێنەپەڕەوە بە لادانی نیشانەی چاوگەکەی دروست دەبێت، ئەم ڕێژەیە زۆر لە ناوی بکەرییەوە نزیکە.
وەکوو👇
باوەشاندن⬅️باوەشێن.
شەکرشکاندن⬅️شەکرشکێن.
هەروەها.. قەڵەمتاش، خاکەناس، دەسشۆر، چاپاڵێو، بەفرماڵ، دەسماڵ، سەرپۆش، دەستەسڕ، دەستاڕ لە دەستهاڕین... هتد.

5️⃣ناوی ئامێری هەیە لە هاوەڵکار و ڕەگی چاوگ دروست دەبێت، جاری واش هەیە، ئامرازی لێکدەر دەچێتە نێوانیان.
وەکوو 👇
(بەرماڵین، بەرماڵ، پشتەماڵ، بەرکۆش، بەرکۆشە، لاگیر، باگردێن.)
تێبینی/ لە بەشی لێکدراوی ئەم ناوانە، چاوگ دەورێکی چالاک و گرنگتر دەبینێت و وشەکەی پێش ڕەگەکە دەچێتە ژێر دەسەڵات و هێزی چاوگەکانیانەوە، لە ڕووی واتای پێشوویان بێهێز بوونە، بۆیە لەم پێکهاتەیە چاوگ دەورێکی چالاک دەبینێت، نەک وشەی پێش خۆی.
وەکوو حاجی قادری کۆیی دەفەرموێت👇
(شیر و قەڵەم شەریکن، لەم عەسرەدا دریغا.
شیرم قەڵەمتراشە و کالانییە قەڵمەدان.)
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هەڵەی کوشندەی پشتیوانی بە تورک کردنی ئازەریەکان لە لایەن کوردەوە.
بەشی کۆتایی:

بەڵام ئەم زمانی ئازەری کۆنە لە گەڵ دیموگرافی ناوچەکە کە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاوتر لە ئێستاوە کوردی تێدا بووە و هەروەها بە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی کوردی ڕەوادیان کە لە کوردەکانی هەزبانی لەو ناوچە بوون و شاری تەورێز پێتەختیان بووە، وردە وردە لە سەدەکانی پێنجەمی دوای ئیسلامەوە بە دوای هێرش و کۆچی تورکەکان بۆ ئەو ناوچەیە دیمۆگرافی ناوچەکە دەستی کرد بە گۆڕان و ئازەری کۆن وەکوو بەشێک لە زمانی مادی وشەی تورکی خزێندرایە ناویەوە. ئەو پرۆسەیە لە سەدەکانی ڕابردوودا خێرایەکی زۆرتری بەخۆیەوە بینیوە و جیا لە دەسەڵاتی عوسمانی و دواتر تورکیەی ئێستا، دەسەڵاتی ئێرانی و فارسیش بە تایبەتی لە سەردەمی سەفەویەکاندا بە نیشتەجێ کردنی تورکەکان لە ناوچەکانی دەورووبەری گۆمی ورمێ و کۆچاندنی بە ئیجباری کوردەکانی ئەو ناوچەیە بۆ خۆراسان، خێرایەکی زۆرتریان بەو پرۆسەیە داوە و تاکوو ئێستاش هەوڵی بە تورکاندنی زمانی ئازەری کۆن و بە تورک کردنی ئازەریەکان و نیشتەجێ کردنی تورک لەو ناوچەیە و ئاسمیلەکردن و کۆچاندنی کوردەکان لەو ناوچانە دەدرێت.
ئازەری کۆن وەکوو زمان سەر بە زمانی ماد و هاوڕیشە و نزیک لە کوردی هەورامییە.
ئازەریەکان پێش لەوەی تورک بێتە ئەو ناوچەیە بەشێک لە دەسەڵاتی ماد و هاوژیانی کوردەکانیتری ئەو ناوچەیە بوون و بە هۆی ژیانی سەدان و هەزاران ساڵانەیان پێکەوە و خوازیمەنی و هاوسەرگیریان لە گەڵ یەکتر، لە بواری ڕیشەی ژنتیکیشەوە دەکرێت زۆر نزیکتر لە یەکتر بن تاکوو لە گەڵ تورک.
ئازەریەکانی ئەمڕۆ و کوردی ئێستا کە دەکرێت هەردووکیان لە بواری زمانەوانی و مێژوویی و نەتەوەیەوە سەر بە مادەکان دابنین، وەکوو ئەرمەنی و ئاشووریەکانی ئەو ناوچەیە و نزیک لەو ناوچەیە، هەموویان لە لایەن فارس و تورکەوە هەوڵی تواندنەوە و ئاسمیلەیان دراوە.
لە گەڵ هەموو ئەو ئاسمیلەو و هەوڵانە بۆ بە تورک کردنی زمان و زار و خەڵکی ئەو ناوچەیە بە ئازری ئێستا و کوردەوە، هێشتاکە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئازاری لە ئازەربایجان/ورمێ خۆیان بە ئازەری و جیا لە تورک و فارس دەزانن. بۆیە لە بواری مافپارێزیشەوە ئەگەر لایەن و حیزبێکی کوردی بیەوێت دیسان بە هەر هۆکاریک لە بە تورک ناوبردنی ئازەریەکان بەردەوام بێت، وێڕای هەنگاو و کردەوەی لە بەرژەوەندی و سیاسەتی داگیرکاری تورکیا، مافی مرۆیی و مافی چارەی خۆنووسینی ئەو ئازەریانەش کە خۆیان بە تورک نازانن پێشێل دەکات.
نموونەیەک لە سەرچاوە کەڵک لێ وەرگیراوەکان:
Martin Schotky: Media Atropatene und Gross-Armenien in hellenistischer Zeit, Bonn 1989, S. 35-37
عباس جوادی، از آتروپاتن باستان تا آذربایجان و کردستان.
An Unrecognized Sasanian Title ئەحمەد تەفەزۆلی.
گیرشمن، ایران از آغاز تا اسلام.
مێژووی ماد، دیاکونوفی ڕوسی.
ئارشیوەکانی کتێبخانەی هەرێمی بایرنی وڵاتی ئاڵمان.

🆔
/channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هەڵەی کوشندەی پشتیوانی بە تورک کردنی ئازەریەکان لە لایەن کوردەوە.
لەم بابەتە وڵامی ئەم پرسیارە وەردەگرن: ئازەریەکان لە بواری مێژوویی و زمانەمانیەوە کوردن یا تورک یان فارس و ئێرانی؟
ن: ئیدریس پیری
بەشی یەکەم:

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوابەدوای ڕێوڕەسمی بەشکۆی نەورۆزی کوردی بە تایبەتی لە شاری ورمێ، هەڵوێست و ڕاگەیاندن و چاوپێکەوتنی میدیایی زۆر و جیاواز لە لایەن حیزب و سۆشیالمیدیای ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لێ کەوتەوە، کە دەکرێت هەندێکیان بە هەڵەی کۆشەندە بۆ بزاڤی ڕزگاری و شوناسخوازانەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو ببەین.
وەکوو نموونە زۆرینەی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیندراوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویاندا تایبەت بە ڕووداوەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە ورمێ، ئازریەکانی ئەو پارێزگایە بە تورک ناو دەبەن. یان لە ئاستی باڵای حیزبی لایەنێکەوە لە چاوپێکەوتنی میدیایدا دروشمی ورمێ کوردستانە بە ئاژاوەگێڕی ناو دەبەن.
ئەوە لە کاتێکدایە پێش لەوەی دیاری کردنی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڕلمانی کوردستان یان مەرجەعێکی خەڵکییەوە خرابێتە هەڵبژاردنەوە یا دیاری کرابێت، پێش ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ورد بە تایبەتی لە بوارەکانی مێژوو، قەومناسی، زمانناسی لە سەر خەڵکی ورمێ و خاکی ورمێیان کردبێت، پێش لەوەی دەسەڵاتێکی ئیداریان لە وڵاتی ئازادکراودا ببێت، بە هەڵوێستی ئاگا یان نائاگایانە و ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەکرێت نمونەگەلێک لەو هەڵویستانە بە دانی ئیمتیازی سیاسی بە ئەویتر لە قەڵەم بدەین.
ئەم شێوە هەڵوێستانە بە هەر مەبەست و بە هەرکام لەم هۆکارارانەوە بێت: لەوانە ئاگایانە و بە مەبەستی سیاسی و لە بەرژەوەندی حیزبی و تاکەکەسیدا یان تەنانەت لە ڕوانگەی خۆیانەوە لە بەرژەوەندی نەتەوەییدا، یان لە ڕووی ئاگادارنەبوون لە مێژوو و زمان و زانستەکانیتری پەیوەندیدار بە پێناسە و ناساندنی نەتەوەوە، دەتوانین هەندێکیان بە تایبەتی لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو گۆفتمان و ڕوانینە، بە مەترسییەکی گەورە بۆ دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە گشتی بۆ هەموو کوردستان بزانین.
بۆیە لێریە بە پێویستم زانی وەکوو ئەرکێکی نەتەوەیی ئەم کۆرتەیە لە خزمەتاندا بنووسم و هەروەها گلەیی نەوەی داهاتوو لە سەر مێژوونووسان و قەڵەمبەدەستان و ڕەوتی زانستی کۆمەڵگای کوردی نەهێڵمەوە کە هاریکاری ڕەوتی سیاسی و حیزبەکانیان نەکردووە و لە قۆناغە هەستیارەکاندا لە کاتی دیارکردنی ستراتیژی نەتەوەیی و خاک و وڵاتدا بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بوون.
ئەوەی کە دیارە بەشێکی خەڵک و تەنانەت سەرکەردایەتی و ئەندامانی بەشێک لە حیزبەکان پێیان وایە کە وشەی ئازەربایجان ئاماژەیە بە سەرزەمین و نیشتمانی تورکە ئازەریەکان یان لە باشترین حاڵەتدا سەرزەوینی ئازەریەکان و ئەو ناوە بە بۆنەی ئاماژە بە شوێنی ئازەریەکان دانراوە. بڵام ئەوەی کە مێژوو و بەڵگەنامەکان پێمان دەڵێن ئازەربایجان، نە ئاماژەیە بە شوێنی قەوم و هۆز و نەتەوەیەک و نە ناماژەیە بە زمانی هۆز یان نەتەوەیەک. لە نێوان مانای ئازاربایجان لە گەڵ ماناو پێناسەی ئەمڕۆیینی تورک و تەنانەت ئازەری هیچ پەیوەندییەکی مێژوویی و زانستی بوونی نییە.

🆔
/channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەنفال: برینێکی ساڕێژنەبووی جەستەی نیشتمان
"ئەنفال"، وشەیەک کە ئاماژەیە بۆ "دەستکەوتەکانی جەنگ"، بەڵام لە مێژووی هاوچەرخی ئێمەدا، بووەتە ناوێکی هاوتای کۆمەڵکوژی، جینۆساید و هەوڵی سیستماتیکی ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سڕینەوەی گەلی کورد لە باشووری کوردستان. ئەم ناوە، بۆ ئێمەی کورد، بۆنی مەرگ و وێرانی و ئاوارەیی لێدێت.
ڕیشەی تاوان؛ پێشینە خوێناوییەکان
ئەگەرچی پرۆسە بەرفراوانەکەی ئەنفال لە ساڵی 1988دا گەیشتە لووتکە، بەڵام ڕیشەی ئەم تاوانە قووڵترە و دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ پێشتر. زەنگی جینۆساید زووتر لێی دابوو:
سەرەتای شەستەکان: دەستپێکردنی ئەنفالی تاک و تەرا و فشارەکان لەسەر کورد.
1963: یەکەم هەنگاوی کردەییی جینۆساید دژ بە کورد دەستی پێ کرد.
سەرەتای هەفتاکان و هەشتاکان: پەرتەوازەکردن و دەرکردنی کوردە فەیلییەکان، وەک پاکتاوێکی نەژادیی بەرنامەبۆداڕێژراو.
1974: بۆردوومانی دڕندانەی شاری قەڵادزێ (24ی نیسان) و دواتر هەڵەبجە (26ی نیسان)، کە سەدان قوربانیی لێ کەوتەوە.
1983: بێسەروشوێنکردنی 8,000 مرۆڤی بێتاوانی بارزانی، کە چارەنووسیان تا ئەمڕۆش بە نادیاری ماوەتەوە و بوونە یەکەم قوربانیی گەورەی ئەم شاڵاوە.
لەسێدارەدانی سەرشەقام: لە شارەکانی سلێمانی، کەرکووک، هەولێر و دهۆک، لاوان و خەڵکی سڤیل بەبێ هیچ دادگاییکردنێک گوللەباران و لەسێدارە دەدران.
16ی ئاداری 1988: کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، کە بووە سیمبولی دڕندەییی ڕژێم و زیاتر لە 5,000 مرۆڤی بێتاوانی لە چەند ساتێکدا کردە قوربانی.
لووتکەی جینۆساید: هەشت قۆناغی مەرگ
ئەوەی بە ناوی "ئەنفال" ناسراوە، زنجیرەیەک شاڵاوی سەربازیی بەرفراوان بوو کە لە هەشت قۆناغی یەک لەدوای یەکدا و بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجام درا، بە ئامانجی ڕاماڵینی ژیانی کورد لە گوند و ناوچە ئازادکراوەکان:
ئەنفالی یەک (21ی شوبات - 18ی ئازاری 1988): دۆڵی جافایەتی و ناوچەی مەرگە.
ئەنفالی دوو (22ی ئازار - 1ی نیسانی 1988): ناوچەی قەرەداغ.
ئەنفالی سێ (7ی نیسان - 20ی نیسانی 1988): سەرتاسەری گەرمیان؛ ئەم قۆناغە بە یەکێک لە خوێناویترین و بەرفراوانترین قۆناغەکان دادەنرێت، گەرمیانیان کردە گۆڕستانی بەکۆمەڵ.
ئەنفالی چوار (20ی نیسان - 8ی ئایاری 1988): دەشتی کۆیە، شوان، قەڵاسێوکە، سنووری عەسکەر و گۆپتەپە.
ئەنفالی پێنج، شەش و حەوت (15ی ئایار - 26ی ئابی 1988): دۆڵەکانی باڵەکایەتی، شەقڵاوە، ڕەواندز و دەوروبەری.
ئەنفالی هەشت (25ی ئاب - 6ی ئەیلولی 1988): کۆتا قۆناغ، ناوچەی بادینان.
قەبارەی کارەساتەکە
بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە شوومە، ڕژێمی بەعس توانایەکی زەبەلاحی سەربازیی خستە گەڕ: هەشت لەشکری پیادە، هێزی گاردی کۆماری، گاردی نیشتمانی (الجحوش)، هێزی ئاسمانی بە زیاتر لە 600 فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر، هەروەها ژمارەیەکی بێژمار تانک، زرێپۆش و چەکی قورس.
ئەنجامی ئەم شاڵاوە دڕندانەیە، کارەساتێکی مرۆیی بوو کە بە ژمارە بەم شێوەیە دەخەمڵێنرێت:
زیاتر لە 182,000 مرۆڤی کورد: ژن، منداڵ، پیر و گەنج، بە شێوەیەکی سیستماتیک کۆ کرانەوە، گواسترانەوە بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق و زیندەبەچاڵ کران یان گوللەباران کران. لەنێویاندا دیسانەوە بارزانییەکان و بە تایبەتیش خەڵکی گەرمیان ڕووبەڕووی قڕکردن بوونەوە.
وێرانکردنی زیاتر لە 4,000 گوند و دەیان شار و شارۆچکە؛ ژێرخانی ئابووری، کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو و ژینگەی کوردستان بەتەواوی خاپوور کرا.
14ی نیسانی 1988: بەهۆی گەورەییی تاوانەکان لەم ڕۆژەدا، کە تێیدا نزیکەی 20,000 هاووڵاتی بەرەو مەرگ ڕاپێچ کران (بەتایبەت لە قۆناغی سێیەمی ئەنفال لە گەرمیان)، ئەم ڕۆژە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەک "ڕۆژی یادکردنەوەی ئەنفال" دیاری کراوە.
کۆچی ملیۆنی و ئاسەواری بەردەوام
ئازارەکانی گەلی کورد بە ئەنفال کۆتاییی نەهات. لە بەهاری 1991دا و دوای ڕاپەڕینی گەلەکەمان، لە ترسی تۆڵەی دڕندانەی ڕژێم، نزیکەی سێ ملیۆن کورد ناچار بە کۆڕەوی ملیۆنی بوون و بەسەر چیا و دۆڵە سەختەکاندا بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا پەنایان برد، کە دیمەنێکی دیکەی تراژیدیای ئەم گەلە بوو.
تا ئەمڕۆش، دوای زیاتر لە سێ دەیە، ئاسەواری ئەم جینۆسایدە بە قووڵی لەسەر جەستە و دەروونی نیشتمان ماوەتەوە. جارناجار، گۆڕێکی بەکۆمەڵی تر لە بیابانەکانی باشوور دەدۆزرێتەوە؛ ئێسک و پروسکی ئازیزانمان، پۆشاکە کوردییەکانیان، چیرۆکی بێدەنگی ئەو تاوانە گەورەیە دەگێڕنەوە.
ئەوەی لێرەدا باس کرا، تەنیا کورتەیەک و سەرەقەڵەمێکە لەو کارەساتە گەورەیەی بەسەر گەلەکەماندا هات. ئەنفال، برینێکە کە هەرگیز ساڕێژ نابێت، بەڵکوو دەبێت هەمیشە لە یادمان بێت، بۆ ئەوەی نەهێڵین دووبارە ببێتەوە و بۆ ئەوەی داوای دادپەروەری بۆ قوربانییەکان بکەین.
یادیان پیرۆز و گیانیان شاد.
(سەرچاوەی سەرەکیی زانیارییەکان: کتێبی "ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال"، عەبدوڵلا کەریم مەحموود.)
***
***
#دیاکۆ_هاشمی
#ئەنفال
#هەڵەبجە
#ڕێنووس

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡چوارەم ناوی جێگا.
ناوی جێگا: بریتییە لەو ناوانەی لە چاوگەوە وەردەگیرێن و شوێنی ڕوودانی فرمان لە ئیش و کارێکی تایبەتیدا بە ئیشێکی دیارکراوەوە نەک بۆ زۆر شت.

ناوی جێگا لە زمانی کوردیدا بەهۆی پاشگری(گە، گا، ە ن) دروست دەبێت، بەڵام (گە) لەهەموویان چالاکترە، جگە لەوەی (گە، گا) لە ڕووی بەکارهێنانەوە جیاوازیان هەیە (گە) زیاتر گونجاوە و لەبار و مۆسیقیترە بۆ پێکهێنانی ناوی جێگا لە چاوگەوە، چونکە لە دەربڕینیدا سووکترە، وەک (جمگە، ڕوانگە، فڕگە... هتد)، کەچی (گا) لەگەڵ ناوی جێگا کە لە ناوەوە پێک دەهێندرێت گونجاو و سووکترە وەکوو (سەیرانگا، ئوردووگا، لەشکرگا.. هتد)
کەچی (فڕگا، پرسگا، ڕوانگا) لەسەر زمان ناڕێک و قورسن.

1️⃣لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕ بە پێوەلکانی پاشگری(گە) دروست دەبێت.
وەکوو👇
پرسین.⬅️پرس⬅️پرسگە.
کێڵان. ⬅️کێڵ⬅️کێڵگە.
فڕۆشتن⬅️فرۆش⬅️فرۆشگە.
پاراستن⬅️پارێز⬅️پارێزگە.

2️⃣ڕێژەیەکی کەمبەکارهێنراو هەیە، کە لە قەدی چاوگەوە بە یارمەتیی پاشگری (گە، گا، مان، خانە) ناوی جێگە پێک دەهێنێت وەکوو(پەرستگا)
خوێندن⬅️خوێند⬅️خوێندگە.
نیشتن⬅️نیشت⬅️نیشتمان.
گرتن.. گرتوو ناوی بەرکاری+خانە.
گرتووخانە.

ناوی جێگا: وەکوو ناوێکی ئاسایی وایە، بەڵام بەوە جیا دەکرێتەوە کە شوێنی ڕوودانی فرمان پیشان دەدات بۆ کار و کردەوەیەک.
"لە کۆشک و گرتووخانە دەرکەبەستە.
یەکێک مەستە، هەزاران زار و خەستە"
تێبینی/ نیشانەی ناسراو و نەناسراوی وەردەگرێت.
وەکوو.. فرۆشگە⬅️فرۆشگەیەک.
جمگە.. جمگەیەک.
یاریزانەکە جمگەکەی شکاوە.
*️⃣هەروەها کۆش دەکرێتەوە.. فرۆشگەکان، ڕوانگایان، ڕوانگەکان.
*️⃣هەروەها ناوی جێگایی وەکوو زاراوەی زانستییش بەکار دێت.
وەکوو.. خولگە، زانستگا، سازگە.
نەخوێندەواری نەمابێ لەناو دانیشتوان.
دەیا زانستگا دروست کرابێ لە کوردستان.
ئامادەکردن و ڕێکخستنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

⚫سێیەم: ناوی چاوگ، اسم المصدر.
ناوی چاوگ: بەو ناوانە دەگوترێت کە لە چاوگەوە وەرگیراون و واتای تەواوی چاوگەکەنیان هەڵدەگرن، بەڵام وەکوو چاوگ ڕوودان و کردنیان تێدا نییە. بەهۆی واتاوە دەزانرێ ناون و بوونی سەربەخۆیان نییە و لە شتی تردا هەن.

1️⃣هەندێ ناوی چاوگ لە قەدی چاوگ و پاشگری(ار) لە چاوگی(تائی، دالی، واوی، یائی، ئەلفییش بەکەمی) پێک دێن.
بەزۆرییش ئەم(ار) لەگەڵ چاوگی تێپەڕدا دێت، پاشگری(ار) لە تێپەڕەوە ناوی چاوگ و لە تێنەپەڕەوە هاوەڵناو دروست دەکات وەکوو(مردار).

نموونە:⬇️
1️⃣پرسین⬅️پرسی⬅️ار⬅️پرسیار.
2️⃣کوشتن⬅️کوشت⬅️ار⬅️کوشتار.
3️⃣کردن⬅️کرد⬅️ار⬅️کردار.
4️⃣دزین⬅️دزی⬅️ار⬅️دزیار.

2️⃣ناوی چاوگ جۆرێکی تری هەیە، کە لە ڕەگی تێپەڕ و تێنەپەڕ و پاشگری(ە)ەوە دروزت دەبێت.
نموونە:⬇️
1️⃣کۆکین⬅️کۆک⬅️ە⬅️کۆکە.
2️⃣پرسین⬅️پرس⬅️ە⬅️پرسە.
3️⃣ناڵین⬅️ناڵ⬅️ە⬅️ناڵە.

تێبینی/ ئەم جۆرە ناوە لە دەنگە سروشتییەکانیش دروست دەبێت.
وەکوو(حیلاندن، گرماندن، قێژاندن..هتد) بە یارمەتیی پاشگری(ە) (حیلە، گرمە، قیژە)

3️⃣لە ڕەگی چاوگی تێپەڕ و تێنەپەڕی(تائی، ئەلفی، یائی)یشەوە، بە لابردنی نیشانەی چاوگ دروست دەبێت وەکوو⬇️
1️⃣خەوتن⬅️تن⬅️خەو.
2️⃣دزین⬅️ین⬅️دز.
3️⃣ترشان⬅️ان⬅️ترش.

4️⃣هەندێک ناوی چاوگ هەیە لە ڕەگی چەند چاوگێکی تێپەڕ و تێنەپەڕ بە یارمەتیی پاشگری(شت، ش، ست) دروست دەبێت وەکوو⬇️
1️⃣زانین⬅️زان⬅️ست⬅️زانست.
2️⃣کۆشین⬅️کۆش⬅️ش⬅️کۆشش.
3️⃣بڕین⬅️بڕ⬅️شت⬅️بڕشت.

تێبینی/ *️⃣ناوی چاوگ وەکوو ناوێکی ئاسایی بەکار دەهێنرێت، نیشانەی ناسراو و نەناسراو وەردەگرێت. بەڵام(ان)ی کۆ وەرناگرێت.
نموونە: کوشتارەکە لە مۆسکۆ بوو.
بەڵام ناتوانین بڵێن کۆشتاران.
*️⃣ناوی چاوگ دەبێتە زاراوە، وەکوو(بڕیار، زانست، وتار)
*️⃣ناوی چاوگ ڕێژەکەی لە تێنەپەڕەوە وەردەگیرێت دەبێتە هاوەڵناو، وەکوو مردار، بە یارمەتیی پاشگری(ی) دەبێتە ناوی واتایی(مرداری).
*️⃣ناوی چاوگ پاشگری (ی) ناوی واتایی وەرناگرێت، چونکە خۆی چەمکی واتایی دەبینێت، بەپێچەوانەی ناوی بکەرییە کە دەبێتە واتای.
وەکوو: بۆنفرۆش.. بۆنفرۆشی.
بەڵام ناتوانین.. بڵێن (خەوی، کوشتاری)
*️⃣هەندێک ناوی چاوگ ئەگەرچی لە بنەڕەتدا لە چاوگەوە وەرگیراون، بەڵام لە ڕووی پێکهاتەوە هەر بە سادە دادەندرێن.
وەکوو(خەو، ترس، پرس)
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔵دووەم: ناوی بەرکاری اسم المفعول.
ناوی بەرکاری:بریتییە لە  ناوێکی گشتی، لە چاوگەوە وەردەگیرێت بکەری تێدا بەدی ناکرێت، ڕووداوەکەی دەکەوێتە سەر و بەهۆی واتا و بەردەوامی کردەوە کەتووەکەی سەری.
بۆتە سیفەت و دۆخێکی هەمیشەیی، کەس و کاتەکانیشی تێدا نییە.

تێبینی/ ناوی بەرکاری بەپێچەوانەی ناوی بکەری بەگشتی لە قەدی چاوگەوە وەردەگیرێت، کەچی ناوی بکەری لە ڕێژەیەکی کەم و تایبەت لە قەد وەردەگیرێت، دەنا هەر لە ڕەگەوە وەردەگیرێن.

1️⃣ناوی بەرکاری داڕێژراو: زۆر بڵاو و بەکارهێنراوە، کە لە قەدی چاوگی تێپەڕی نادیارەوە وەردەگیرێت، لە بنەڕەتدا تێپەڕە بەهۆی پاشگری (را)ی نادیارەوە دەکرێ بە تێنەپەڕ.
وەکوو: کوشتن⬅️کوژ+را+ن⬅️کوژران.

2️⃣بە لادانی نوونی چاوگی نادیاری و پێوەلکاندی پاشگری(و)ی بەرکاری بۆ سەر قەدە نادیارەکە، ناوی بەرکاری دروست دەکرێت، بەم پێیە لە قەدی چاوگی نادیاری تێپەڕ و بەتێپەڕکراو بەهۆی پاشگری (اندن)ەوە، دەتوانرێ ناوی بەرکاری لە قەدی هەموو ئەم جۆرانەوە وەربگیرێت، ئەمجا چاوگەکە سادە بێت یان داڕێژراو.

خەسان⬅️خەسێنران⬅️خەسێنرا⬅️خەسێنراو.
یان(سوتێنراو، بووراو، برژێنراو، گیراو، خنکێنراو... هتد)

تێبینی/ ئەگەر چاوگەکان ڕەگەکەنیان کە لە پێش پیتەکانی(یـ، ا، د، ت، و) واتا پیتەکانی نیشانەی چاوگەوە (ر) بوو وەکوو(کردن، خواردن، بردن، کڕین) بۆ ئەوەی دوو(ر) کۆ نەبنەوە (ر) دەسوێ.
وەکوو(بڕراو، کڕراو، دڕراو)
ئەم چاوگانە ئاوێزانیان تێدایە لە کاتی وەرگرتنی ڕەگەکانیان کە(را)ی نادیار وەردەگرن دەنگی کۆتاییی ڕەگەکانیان دەتوێتەوە.
(بردن، خستن، دان، کردن)
بردن⬅️بە⬅️براو.
خستن⬅️خە⬅️خراو.
دان⬅️دە⬅️دراو.
کردن⬅️کە⬅️کراو.

نموونە: لە شاعیری زمانبڕاو.
لە شاعیری دەفتەردڕاو.

2️⃣ناوی بەرکاری لێکدراو: ئەم ڕێژەیە هەمان پێکهاتەیە، بەڵام لەپێش داڕێژراوەکە وشەیەکی واتادار دێت کە زیاتر ناوە دەیکات بە لێکدراو.
نموونە(ژنکوژراو، نانبڕاو، دڵبەستراو، داگیرکراو... هتد)

🟥خالێکی تر ناوی بەرکاری جۆرە ڕێژەیەکە لە قەدی چاوگی تێپەڕ پاش لادانی نوونی چاوگ و پێوەلکاندنی پاشگری(ە) پێکدێت.
وەکوو: کوشتن⬅️کوشت⬅️کوشتە.
بەستن⬅️بەست⬅️بەستە.
(کردە، پۆشتە، سپاردە... هتد)
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەرکی جێناوی سەربەخۆ لە ڕستەدا وەکوو دیارخەری ناو.
پێناسە: بریتییە لەوەی جێناوێکی سەربەخۆ لەدوای ناوێکەوە بێت، ببێتە دیارخەری، هەروەها پێویستە ئامرازی دانەپاڵی(ی) بچێتە نێوانیان.
وەکوو: کتێبەکەی تۆ نایابە.
کتێبەکە.... دیارخراو.
ی... دانەپاڵ.
تۆ... جێناوە، دیارخەری ناوە.
🔴دەکرێت ناوە دیارخراوەکانیش بەپێی شوێن و مەبەست ئەگەر لەگەڵ ڕاستیدا بگونجێن لە شێوەی ناسراو و نەناسراوە و تاک و کۆ بەکار بهێندرێن.
نموونە: بۆ تاکی نەناسراو⬇️
1️⃣کچی خۆتانم پێ بدەن.
بۆ تاکی ناسراو.⬇️
2️⃣کچەکەی خۆتانم پێ بدەن.
بۆ کۆی نەناسراو⬇️
3️⃣مامۆستایانی ئەوان بەڕێزن.
بۆ کۆی ناسراو⬇️
مامۆستاکانی ئێوە بەڕێزن.
تێبینی/ جێناوەکان دەکرێن بە دوو بەش.
1️⃣جێناوی سەربەخۆ(جیا)
2️⃣جێناوی کەسیی لکاو(ناجیا)
ئەو جێناوە سەربەخۆیانەی دەبنە دیارخەری ناو ئەمانەن. ⬇️
1️⃣جێناوی کەسیی سەربەخۆ(من، تۆ، ئەو، ئێمە، ئێوە، ئەوان)
2️⃣جێناوی نادیار(هین، کابرا، کەس، فیسار، فڵان... هتد)
3️⃣جێناوی نیشانە(ئەمە، ئەمانە، ئەوە، ئەوانە)
4️⃣جێناوی خۆیی(خۆم، خۆت، خۆی، خۆمان، خۆتان، خۆیان)
5️⃣جێناوی پرس(کێ، چ، چی، کامتان... هتد)

تێبینی/جێناوە سەربەخۆکان هەموویان یەک ئەرکیان هەیە ئەویش(دیارخەری ناو)ە.
تێبینییەکی تر/ناو بە هەموو جێناوەکان تەواو دەکرێت، تەنیا جێناوی هەیی نەبێت، (هی، ئی).
جێناوەکانی نیشانە⬇️
1️⃣ئەمە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ تاکی نزیک.
2️⃣ئەمانە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ کۆی نزیک..
3️⃣ئەوە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ تاکی دوور.
4️⃣ئەوانە⬅️جێناوی نیشانەیە بۆ کۆی دوور.
🟣هەندێک لە نموونەکان⬇️
1️⃣جێناوی خۆیی ببێتە دیارخەری ناوە: پێنووسەکەی خۆتم پێ ببخشە.
2️⃣جێناوی نیشانە ببێتە دیارخەری ناو: دەسەڵاتی ئەوانە بەسەر چووە.
3️⃣جێناوی کەسیی سەربەخۆ ببێتە دیارخەری ناو: باوکی تۆ پێشمەرگەیە.
4️⃣جێناوی پرس ببێتە دیارخەری ناو: کوڕی کێ کوژراوە؟
5️⃣جێناوی نادیار ببێتە دیارخەری ناو: فڵچەی کابرا فڕێ بدە.
تێبینی/ ئەگەر جێناوەکانی(ئەوە، ئەوانە) لە کۆتاییی ڕستەدا هاتن، یەک بزوێنی(ە) هەبوو، جێناوی کەسیی سەربەخۆن، نەک نیشانە.
وەکوو: دەرچوونی تۆ بە یارمەتیی ئەوە.
وەکوو دەبینن جێناوی کەسیی سەربەخۆ تەواوکەری کاری ناتەواوە.
بەڵام ئەگەر جێناوی نیشانە هات، ئەوا ناوبەندی(ی) دەکەوێتە نێوان هەردوو بزوێنەکانی(ە).
وەکوو:دەرچوونی تۆ بە یارمەتیی ئەوەیە.
وەکوو دەبینن جێناوی نیشانە تەواوکەری کاری ناتەواوە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟥ئەرکی ناو لە ڕستەدا وەکوو دیارخەری ناو.
پێناسە: بریتییە لەوەی ناوێک لەدوای ناوێکەوە بێت، ئامرازی دانەپاڵی(ی) بکەوێتە نێوان ناوەکان، ناوی یەکەم دەبێتە(دیارخراو) ناوی دووەمیش دەبێتە(دیارخەر).
⬅️یاسا/ ناو+ی+ناو.
نموونە: قەڵای هەولێر دێرینە.
1️⃣ناوی تاک: هیچ کاتێک نیشانەی(ان)ی پێوە نییە(پیاو، منداڵ، خانم)
2️⃣ناوی کۆ: هەمیشە نیشانەی(ان)ی پێوەیە(پیاوان، منداڵان، خانمان)
3️⃣ناوی ناسراو: هەمیشە نیشانەی(ەکە) پێوەیە(پیاوەکە، منداڵەکە، خانمەکە)
4️⃣ناوی نەناسراو: نیشانەی(ەکە) پێوە نییە، هەندێک کات نیشانەی(ێک، ەک)ی پێوەیە(پیاوێک، منداڵێک، خانمێک)
5️⃣ناوی تایبەتی: بریتییە لەو ناوەی تایبەتە بە ناوی کەسێک یان شوێنێک یان وڵاتێک... هتد،(کوردستان، سلێمانی، ئەڤین، زۆزک... هتد)
6️⃣ناوی گشتی: بریتییە لەو ناوەی گشتییە واتا تایبەت نییە بە هیچ شوێن و کەسێکی دیاریکراو(پێنووس، شاخ، نەخۆشخانە)
7️⃣ناوی تاکی ناسراو: نیشانەی(ەکە) پێوەیە(کچەکە، گوڵەکە، منداڵەکە)
8️⃣ناوی تاکی نەناسراو: هیچ نیشانەیەکی پێوە نییە(کچ، گوڵ، منداڵ)
9️⃣ناوی کۆی ناسراو: نیشانەی(ەکان)ی پێوەیە (کچەکان، گوڵەکان، منداڵەکان)
🔟ناوی کۆی نەناسراو: نیشانەی(ان)ی پێوەیە (کچان، منداڵان، ژنان)
1️⃣1️⃣ناوی دەستنیشان کراو بە هاوەڵناوی نیشانە: دەبێت بچێتە نێوان(ئەم... ە)تاکی نزیک.
(ئەو... ە)تاکی دوور.
ئەم دکتۆرە لێزانە.
ئەو دکتۆرە لێزانە.
چەند نموونەیەک.. ⬇️
1️⃣ناوێکی تایبەتی ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی ناسراو.
شاعیرەکانی سلێمانی خۆشەویستن.
2️⃣ناوێک
ی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی ناسراو.
ئاڵتوونەکانی ژنەکە فرۆشرا.
3️⃣
ناوێکی تاکی نەناسراوی گشتی ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراوی گشتی.
قوتابیی شار دەرنەچوو.
4️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی نەناسراو.
پارەکانم بە پیاوانی گوندەکە دا.
5️⃣ناوێکی تاکی ناسراو ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراو.
منداڵی ژنەکە نەخۆشە.
6️⃣ناوێکی تاکی دەستنیشان کراو بە هاوەڵناوی نیشانە ببێتە دیارخەری ناوێکی تاکی نەناسراو.
ژیانی کچی ئەم شارە ناخۆشە.
7️⃣ناوێکی تاکی گشتی ببێتە دیارخەری ناوێکی کۆی نەناسراو.
ئەمانە کوڕانی شار بوون.
تێبینی/ هەر ناوێک لە بنەڕەتدا تاک بێت کۆ ناکرێت وەکوو(جەرگ، سەر، لووت)
تێبینی/ دەبێت هەر یەکە لە ناوی(دیارخراو و دیارخەر) کە دەدرێنە پاڵ یەکتری لەگەڵ ڕاستی و زانستی و ڕستەسازیدا بگونجێن.. بەتایبەتی ئەگەر ناوە(دیارخراو)ەکە کۆ بێت (دیارخەر)یش تاک بێت، چونکە ناتوانین بلێین(لووتەکانی ژنەکە، سەرەکانی پیاوەکە، دڵەکانی منداڵەکە)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟥هاوەڵکار لە ڕووی پێکهاتەوە.
هاوەڵکار: هاوەڵکار وەسفی کارێک دەکات و دەبێتە تەواوکەری کارەکە یان تەواوکەری هاوەڵکارێکی تر.
چۆن هاوەڵکار بناسمەوە؟
وەڵام/هەرکات باسی کاتی کرد دەبێتە هاوەڵکاری کاتی(دوێنێ، ئەمڕۆ، بەیانی، درەنگ، زوو)
هاوەڵکاری شوێنی(تەنیشت، ژێر، بن)
هاوەڵکاری چەندی(قیچەک، تۆزەک، زۆر)
هاوەڵکاری چۆنیەتی(بەخێرایی، بەئارامی، بەهێواشی)
هاوەڵکاری ڕێکخستن(نم نم، چین چین، دوو دوو)
تێبینی/وشەکانی(ڕۆژ، شەو، مانگ، بەهار، هاوین، پاییز، زستان)ناون.
وشەی ئەمڕۆ، نیوەڕۆ، ئەوسا.
ئەم+ڕۆ... . ڕۆ کورتکراوەی(ڕۆژە)
کەواتا... هاوەڵناوی نیشانە+ناو.
نیوە+ڕۆ... هاوەڵناو+ناو.
ئەو+سا...هاوەڵناوی نیشانە+ناو.
هاوەڵکار دەکرێت بە دوو جۆر.
1️⃣هاوەڵکاری سادە.
2️⃣هاوەڵکاری ناسادە.
🟦هاوەڵکاری سادە: ئەو جۆرەیە کە لە وشەیەکی واتاداری سەربەخۆ پێک هاتووە.
وەکوو(دوور، نزیک، زۆر... هتد)
هاوەڵکاری ناسادە، دەبێتە دوو جۆر.
🔴هاوەڵکاری داڕێژراو.
1️⃣پێشگر+ناو
وەکوو(بەناز، بەدڵ، بەگیان، بەزستان، بەشەو)
2️⃣هاوەڵناو+پاشگری(انە)
وەکوو(ئازایانە، چالاکانە، مەردانە)
3️⃣ناو+پاشگر(ێ).
وەکوو(ڕۆژێ، زستانێ، شەوێ)
4️⃣پێشگر(بە)+ناو+پاشگر.
وەکوو(بەبرایەتی، بێشەرمانە، بێباکانە)
5️⃣ناو+پاشگری(انە)
وەکوو(شەوانە، ڕۆژانە، شێرانە)
🟠هاوەڵکار لێکدراو: ئەو جۆرەیە کە لە دوو وشەی واتاردار یان زیاتر پێک دێت.
1️⃣ناو+ئامراز(بە)+ناو.
وەکوو(ڕووبەڕوو، ساڵ بە ساڵ، شار بە شار)
2️⃣ناو+ئامراز(او)+ناو.
وەکوو(پشتاوپشت، سەراوسەر، دۆڵاودۆڵ)
3️⃣دووبارەبوونەوەی ناو
وەکوو(پۆل پۆل، چین چین، نم نم)
4️⃣دووبارەبوونەوەی هاوەڵناو
وەکوو(دوو دوو، جوان جوان، خێرا خێرا)
5️⃣هاوەڵناو+(و)+هاوەڵناو.
وەکوو(پاکوخاوێن، تێروپڕ، کزومات)
6️⃣پێشگر+هاوەڵناو+پاشگر.
وەکوو(بەدڵشکاوی، بەسەربەرزی، بەڕووخۆشی)
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

Читать полностью…
Подписаться на канал