📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
وانەی پەنجا و سێ
شێوازی ڕێژەی ڕاگەیاندن
دەبێتە دوو جۆر
🟡:ڕابردووی ڕاگەیاندن
🔴:ڕانەبردووی ڕاگەیاندن
🔵ڕابردووی ڕاگەیاندن چوار دەمی هەیە.
یەکەم: ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندن
دووەم:ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن
سێیەم:ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن
چوارەم:ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن
⚫ڕانەبردووی ڕاگەیاندن: هیچ دەمێکی نییە.
یەکەم:ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندن دروست دەبێت تەنیا بە لابردنی (ن) چاوگ.
هەموو چاوگەکان کۆتایییان هاتووە بە (ن)
نموونە
چوون __ (چوو)
ڕاگرتن _(ڕاگرت)
چاپکردن _(چاپکرد)
تێبینی: ئەگەر هاتوو چاوگەکە پاشگری (ەوە) پێوەبوو چی لێ دەکەین؟
نموونە
هاتنەوە _هاتەوە، تەنیا (ن) چاوگ لادەبەین، ڕێژەی نزیکی ڕاگەیاندنمان بۆ دروست دەکات.
تێبینی ئەگەر هاتوو بە لابردنی (ن) چاوگ دوو بزوێن کەوتنە دوای یەکتر، ئەوا ناوبەندی (ی) زیاد دەکەین، چونکە یاسای زمانی کوردی ڕێگە نادات دوو بزوێن بەدواییەکدا بێن.
نموونە خولانەوە ____ ن لادەبەین
دەبێت (خولاەوە) وەکوو دەبینن دوو بزوێن (ا، ە) کەوتە دوای یەکتر، بۆیە دەبێ ناوبەندی (ی) دابنێین کەواتە دەبێتە (خولایەو)
دۆزینەوە ____ دۆزیەوە... هەڵەیە
دەبێتە دۆزییەوە
دووەم: ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن
یاسا (قەدی چاوگ+بوو)
کردن __ کردبوو.
ئامادەبوون ____ ئامادەبووبوو
داگرتن __ داگرتبوو
تێبینییەک: ئەگەر چاوگەکە کۆتاییی هاتبوو بە (بوون) ئەوا لە دۆخی ڕابردووی دوور دەبێتە (بوو) یاساکەی بۆ زیاد بکرێت، چونکە (بوو) یەکەم کارەکەیە، ئەگەر بڵێین ئامادەبوو، ئەوە ڕێژەی نزیکە نەک دوور چونکە تەنیا (ن) چاوگمان لابردووە.
تەواوبوون ____ تەواوبووبوو.
پەیدابوون __ پەیدابووبوو.
شینبوون __ شینبووبوو.
تێبینی ئەگەر هاتوو چاوگەکە پاشگری (ەوە)، (ن) چاوگ لادەبەین (بوو)ی نیشانەی ڕابردووی دوور دەخەینە شوێنی.
خولانەوە ____ خولابووەوە.
چوونەوە ____ چووبووەوە.
لێرە پێویستمان بە (ی) ناوبەند نییە چونکە خۆی (و) ڕۆلی ناوبەند دەبینێت، خولابوویەوە هەڵەیە، (خولابووەوە) ڕاستە.
سێیەم: ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن
یاسا(دە+قەدی چاوگ)
🔵ئەگەر چاوگەکە سادە بوو (دە) دەچێتە سەرەتا.
🔴ئەگەر چاوگەکە داڕێژراو یان لێکدراو بوو (دە) دەچێتە دوای بەشی یەکەم.
نموونەی
چاوگی سادە
نووسین ____ دەنووسی.
داڕێژراو
وەرگرتن _ وەردەگرت.
لێکدراو
سەرکەوتن ___ سەردەکەوت.
تێبینی ئەگەر چاوگەکە کۆتاییی هاتبوو بە پاشگری(ەوە) چۆن ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن دروست بکەین.
وەڵامی/ تەنیا (ن) چاوگ لادەبەین و (دە) دەخینە پێش کارەکە.
دووبارە ئەگەر دوو بزوێن کەوتنە دوای یەک، (ی) ناوبەند زیاد دەکەین.
نموونە
کردنەوە _ دەکردەوە.
خولانەوە ____ دەخولایەوە.
چوارەم: ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن
یاسا (قەدی چاوگ+ وە، ووە)
ئەگەر کۆتاییی قەدەکە نەبزوێن بوو(ووە) وەردەگرێت، ئەگەر بزوێن بوو (وە) وەردەگرێت.
نموونە
هێنان __ هێنا _ هێناوە.
سووتان ___ سووتا _ سووتاوە.
کردن __ کرد _کردووە.
مردن مرد_ مردووە.
چوون _ چوو _ چوووە❌
چووە✔️ سێ (و) بەدواییەکدا نایە.
تێبینی ئەگەر هاتوو چاوگەکە پاشگری (ەوە) پێوەبوو چۆن بیکەین بە ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن.
وەڵام/ پێش هەموو شتێک (ن) چاوگ لابدە، نیشانەی (ووەت) یان (وەت) دەچێتە شوێنی (ن)ە لابراوەکە، ئەگەر بزوێن بوو (وەت) نەبزوێن بوو (ووەت)
دۆزینەوە _ دۆزیەوە__ دۆزیوەتەوە.
کردنەوە ___ کردەوە _ کردووەتەوە.
🔴ڕانەبردووی ڕاگەیاندن
وەکوو باسمان کرد ڕانەبردوو هیچ دەمێکی نییە.
یاسا(دە+ڕەگی کار+ جێناوی لکاو کۆمەڵەی سێیەم)
کۆمەڵەی سێیەم (م، ین، یت، ن، ات، ێت، ن)
نموونە
وەرگرتن ___ ئێستا کتێبەکە وەردەگرم.
چاندن ئێستا گەنمم دەچێنم.
چاپکردن ئێستا پەرتووکەکە چاپ دەکەم.
لێرە وەکوو ڕابردوو نییە، (ن) چاوگ لابدەین، ئاسانترین ڕێگە بۆ کرداری ڕانەبردوو هاوەڵکاری کاتی (ئێستا) بخە پێش کارەکەو بیخە سەرخۆت.
نووستن، ئێستا دەنووم.
خواردن، ئێستا نان دەخۆم.
بۆ دڵنیایی بزانیت ڕاستە یان نا، دەبێت بە ئامرازی نەرێی (نا) کارەکە نەرێ بکرێت. ناخۆم، نانووم، یانی (نا) دەچێتە شوێنی (دە).
هەروەها لە چاوگی سادە نیشانەی (دە) دەچێتە سەرەتا، لە داڕێژراو و لێکدراو نیشانەی (دە) دەچێتە بەشی دووەمی کارەکە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
وانەی پەنجا و دوو (گۆڕینی کاری تێنەپەڕ بۆ تێپەڕ)
Читать полностью…(شێوەسازی و داڕژتنەوەی دەنگی سومێریەکان)
🪩چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
سیاوانە (داڵاهۆ)
ملیەنەی (گیەڵان)
سیاتایەر (سەلاسی باوەجانی)
باینگان (پاوە)
ئەنزەڵ (سەرپێڵ زەهاو)
زنگلیان (سەرپێڵ زەهاو)
کانی عەزیز (سەرپێڵ زەهاو)
کەل داوو (سەرپێڵ زەهاو)
زەردەمار (سەرپێڵ زەهاو)
بانی هەوان (سەرپێڵ زەهاو)
شیاکێو (گیەڵان)
کفراوڕ (گیەڵان)
ناڵەشکێنە/ ناڵشکێنە (بۆکان)
تەرەغە (بۆکان)
و... هتد
🔴 تێبینی
چەندین وڵاتی داگیرکەر، کوردستانی گەورەیان - کە وڵاتێکی زۆر شاخاوییە - داگیر کردووە و ئەم چیا و شاخانە، بەشێک لە ناوچە ستراتیژی و مێژوویییەکانی کوردستانن.
لە نووسینی بابەتێکی وا، کۆکردنەوەی ناوی هەموو چیاکانی کوردستان، ئەستەمە لەبەر ئەوەی سەدان چیا و شاخ و کێوی تێدایە.
لەم بابەتە، ناوی هەندێ لە شاخ و کێو و چیاکانی کوردستانم کۆ کردووەتەوە و لە خوێنەرانی بەڕێزی ئەم بابەتە لە هەر چوارپارچەی کوردستان داوا دەکەم کە ناوی چیاکانی ناوچەی خۆیان بنووسنەوە، تاکوو بابەتەکە دەوڵەمەندتر ببێت و لە داهاتوودا سەرچاوەیەک بێت بۆ ئەوەی فەرهەنگی چیاکانی کوردستان بنووسرێتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖋️ ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
وانەی چل و نۆ پاڕستەی (هاوڵناوی پاڕستەی هاوەڵکاری)
Читать полностью…📝 بۆچی کوردی و بۆچی زمانێکی تر نەبێت؟
✍ نەوا موکرجی
ڕەنگە پرسیار بکرێت: بۆچی کوردی بێت؟ بۆچی زمانێکی تر نەبێت؟ خۆ هەمان کار دەکات. لەبەر ئەوەی وەک نەتەوە هیچ شکۆیەکت نابێت، دەتوانین شکۆکە لای عەرەب و فارس و تورک و ... بهێنین بۆ کورد و کوردستان؟!!
بۆچی کوردی بێت؟ چون کوردی هیی خۆمانە، هەزاران ساڵ باوان و دایانمان بەم زمانەوە ماندوو بوون و بیریان پێ کردووەتەوە و پاراستوویانە، ئەرکمانە درێژە بەو پاراستنە بدەین و گەشەی پێ بدەین. زمانەکەمان تێڕوانینگەیەکی مێژوو و گەشەمانە، گرنگترین پایەی نەتەوایەتییمانە، ئەگەر زمانی کوردی نەمێنێت، کوردبوون و کوردستانیبوون بێپایە دەبن.
ئەم زمانە توانا و ویست و بڕیار و هەڵوێستی ڕابەرایەتیی ئێمە دەخاتە بەر تاقیکردنەوە، بەڵام زمانی نەتەوەی تر تەنیا توانای شوێنکەوتەییمان دەخاتە بەر تاقیکردنەوە، چونکە ئێمە لە کوردیدا خاوەن و ڕابەر و پێشەواین، بەڵام بۆ زمانانی تر تەنیا فێربوویەکین و بەس.
وەک ئەوە وایە بڵیت: خۆ جامی جیهانی هەیە، قەی چی ئەکات با ئەرجەنتین بیباتەوە!! ئەی بۆ تۆ نەیبەیتەوە؟ مێژوو تۆمار دەکەیت، متمانە بۆ خەڵکەکەت دەگەڕێنیتەوە، شکۆ بە هاووڵاتییانت دەدەیت، دەستت دەبێت لە دروستکردنی جیهاندا و هەروەها بینەرانە سەیر ناکەیت کە یەکێکی تر ژیان بەو جۆرە بنەخشێنێت کە خۆی دەیەوێت.
خۆ ڕاستە، ئێمەش نەبین پێشبڕکێیەکان هەر دەکرێن و خەڵکانی تر هەر تێیاندا بەشدار دەبن، بەڵام بۆچی منداڵەکەی تۆ نەبێت کە دەیباتەوە؟ بۆ ئەو بردنەوە و شکۆیە کارێکی درێژ و پشتیوانییەکی بەردەوامی چەند نەوەیەک پێویستە.
💎 @Perrenus
Miĥemed kurdî:
وضو= دەستنوێژ، دەستنۆژ، دەزنوێژ
✅✅✅
وضو تازە کردن= دەستنوێژهەڵگرتنەوە، نوێکردنەوە(تازەکردنەوە)ی دەستنوێژ
✅✅✅
باطل شدن وضو= دەستنوێژشکاندن، شکاندنی دەستنوێژ، بەتاڵبوونەوەی دەستنوێژ
✅✅✅
اذان= بانگ
✅✅✅
موذن= بانگدەر، بانگبێژ، بانگوێژ
✅✅✅
اذان گفتن= بانگدان، بانگی نوێژ گوتن، بانگگوتن
✅✅✅
سجاده(جانماز)= بەرماڵ، دوگرد
✅✅✅
قبله= ڕووگە
✅✅✅✅
واعظ(مبلغ مذهبی)= بانگخواز، بانگەشەکەری ئایینی
✅✅✅
پیرو= شوێنکەوتوو، دواکەوتوو
✅✅✅
مسجد= مزگەوت، مزگەفت، مزگت
✅✅✅
امام جماعت= پێشنوێژ، بەرنوێژ
✅✅✅
نماز گزاردن= نوێژخوێندن، نوێژکردن
✅✅✅
نمازگزار= نوێژکەر، نوێژخوێن
✅✅✅
نمازنگزار= نوێژنەکەر، نوێژنەخوێن
✅✅✅
Miĥemed kurdî:
روزە= ڕۆژوو، ڕۆژی، ڕۆژگ
✅✅✅
روزهدار= بەڕۆژوو، ڕۆژووگر، ڕۆژەوان، ڕۆژووەوان، ڕۆژووان، ڕۆژگەوان، ڕۆچەوان ڕووژییەوان
✅✅✅
روزهخوار= ڕۆژووخۆر، ڕۆژیخۆر، ڕۆژووشکێن
✅✅✅
سحری= پارشێو، پارشەو، پاشێو، پاشیڤ
✅✅✅
افطاری= بەربانگ، دمەوکردن، کاتی ڕۆژووکردنەوە
✅✅✅
افطار کردن= بەربانگکردنەوە، ڕۆژووشکاندن، ڕۆژووکردنەوە، دەمواکردن
✅✅✅
دعا= نزا، پاڕانەوە
✅✅✅✅
عبادت نیمه شب= شەونوێژ، نزای نیوەشەو، شەونزا
✅✅✅
شب بیداری= شەونخوونی، شەونشینی، شەونەخوونی، شەوبێداری
✅✅✅
نماز عشا= نوێژی خەوتنان
✅✅✅
اذان مغرب= بانگی شێوان
✅✅✅
نماز عصر= نوێژی ئێوارە/ئێوارێ/سەرئێوارە/ئێواران/بەرئێواری/ئێوار
✅✅✅
روزه کلهگنجشکی= ڕۆژووی بندۆڵە
✅✅✅
نماز صبح= نوێژی بەیانی/بەیانیان
✅✅✅
یاسای گرێی ناوی
ناو+ی+ناو=(شاری هەولێر، گوڵی شاخ، هەناری ئامێدی)
دووەم: ناو+ی+جێناو=(باوکی تۆ، دایکی من، باخی ئەوان)
سێیەم:ناو+ی+هاوەڵناوی (هەناری ترش، گوڵی جوان، کوڕی تووڕە)
یاسای گرێی هاوەڵناوی
هاوەڵناوی نادیار+هاوەڵناوی چۆنییەتی
(زۆرجوان، هەندێک خێرا، کەمێک بەپەلە.)
هاوەڵناوی چۆنییەتی +و+هاوەڵناوی چۆنییەتی
(خۆش و بەتام، جوان و نوێ، زیرەک و لێهاتوو)
ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری
یەکێک لە چەرخەکانی ئابووری ئەمڕۆ بەدەوری پیشەسازی جوانکاریدا دەسوڕێتەوە لە دونیای واقیعی و مەجازیدا، شەو و ڕۆژ بە ڕیکلامی بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزاری جوانکاری دەکەوێت! سیستەمێکی بەهێزی ڕیکلام هێزێکە کە دەتوانێت بیرکردنەوە بەکۆمەڵەکان بە هەر ئاراستەیەکدا بسووڕێنێتەوە، بە تێڕوانینی کۆمەڵگاشەوە بۆ جوانی، و دەستکاری دەروونمان بکات!
ئامانجی پێشکەوتنی زانستی کەمکردنەوەی کەمئەندامی و ئازارەکانی مرۆڤ بوو، بەڵام خاوەن سەرمایە کە ئاگاداری خواستی مرۆڤ بوون بۆ جوان بوون، ئەم پێشکەوتنەیان وەک دەرفەتێک بینی بۆ زیادکردنی سامان و دەسەڵاتی خۆیان، پیشەسازی جوانکارییان دەستپێکرد، لە ڕێگەی ڕیکلامەوە فراوانتریان کرد، جوانییان پێناسە کردەوە لە ئەنجامدا ئەو تایبەتمەندیانەی ڕووخسار و جەستە کە پێشتر زۆر سروشتی بوون، ئەمڕۆ قبوڵ ناکرێن، کە بەردەوام لە گۆڕاندان! کەواتە تا زیاتر هەست بە ناتەواوی و کەموکوڕی بکەین، زیاتر ئارەزووی بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ئەم پیشەسازییە دەکەین! ساڵ لە دوای ساڵ تەمەنی ئەو لاوانەی کە خزمەتگوزاری و بەرهەمی جوانکاری بەکاردەهێنن گەنجتر دەبێت چونکە ڕیکلام ئەوەندە بەهێز و بەربڵاو بووە کە لە تەمەنێکی بچووکەوە، پێش تەمەنی باڵغبوون، هەستی ناتەواوییان بۆ دەچێنێت! هیچ حوکمێکی تێدا نییە چونکە وەستان بە تەنیا و نەکەوتنە ژێر کاریگەری ژینگەیەکی لەو شێوەیە پێویستی بە هۆشیارییەکی زۆر و هێزێکی ناوەکی هەیە! ئێمە منداڵی ئەم سەردەمەین و کەم تا زۆر لەژێر کاریگەری ژینگەی هەنووکەییین، بەڵام وا دیارە هیچ هەوڵێک بەس نییە بۆ گەیشتن بەو پێوەرە دانراوە لێرەدا گرنگە بزانین کە ئەوە پیاوان نین بەم شێوەیە ژنیان دەوێت، ئەوە ژنان نین کە دەیان گۆڕانکاری لە شێوە و جەستەیاندا تەنها لە پێناو خۆیاندا دەیانەوێت ئەمە هەژموونێکی بەربڵاوە کە، لە پێناو سەرفرازکردن و پاراستنی پیشەسازی و سەرمایەی خۆی کە لە ڕێگەی ڕیکلامێکی بەهێزەوە هەیە لە ڕواڵەت و جەستەماندا! هەژموونێک کە خەیاڵەکانمان لە قاڵب دەدات پێش ئەوەی خۆمان خەیاڵیان بکەین.
وەک ئادرین برۆدی لە فیلمی #دابڕان#دا دەڵێت
بۆ بەرگریکردن لە مێشکمان، پێویستە فێری خوێندنەوە بین بۆ ئەوەی بتوانین خەیاڵی خۆمانمان هەبێت و سیستەمی بیرکردنەوەی خۆمان بچێنین، و هەموو ئەو شتانە قبوڵ نەکەین کە لە ناوماندا چێنراون بەبێ پرسیار.
✍سروە تۆرابی
#فیلمی دابڕان #adrienbrody #جوانی
#پیشەسازی_جوانی #دەروونناسی #دەروونناسی
@Roonakayi
🟪 چیا و شاخەکانی کوردستان
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چیا و کورد، پەیوەندییەکی نەبڕاوەیان هەیە.
کورد لە سینەی چیا گەورە بووە.
چیا هەرگیز کوردی بەجێ نەهێشتووە و کوردیش هەرگیز چیا بەجێ ناهێڵێت.
ئەم پەیوەندییە نەبڕاوەیە، هەرگیز ناشکێت؛ بۆیە دەڵێن: "کورد دۆستێکی نییە، جگە لە چیا.
چیا بۆ کورد تەنیا شوێنێکی فیزیکی نییە، بەڵکوو دەروازەیەکە بۆ ڕۆح و هزر چونکە کورد لە چیا، فێری ئازادی و سەربەرزی و گەشەکردن بووە.
لە شەوە تاریکەکاندا، چیا بۆ کورد وەک پەناگەیەک و لە ڕۆژە ڕووناکەکانیشدا، وەک هاوڕێیەکی دڵسۆز بووە بۆیە دەتوانین بڵێین: چیا وەک پەناگەیە و کورد وەک پەنابەر.
چیا، کوردی فێر کردووە کە ژیان، شەڕێکی بەردەوامە بۆ مانەوە.
🔲 ناوی هەندێک لە کێو و چیا و شاخەکانی چوارپارچەی کوردستان:
چیای هەڵگورد (چۆمان)
ماکوان (هەورامان، پاوە)
سەفین (شەقڵاوە)
ئارارات (ئاگری)
جودی (شەرناخ)
پیرەمەگروون (سلێمانی)
هەورامان (کرماشان، سنە، هەڵەبجە)
قەندیل (پیرانشار)
گەڵاڵە (باڵەکایەتی)
شەنگاڵ (شەنگاڵ)
زاگرۆس (گەورەترین زنجیرەچیای کوردستان باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵات)
شاھۆ (پارێزگای کرماشان و سنە)
سوورێن (نێوان هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن)
مامەند (پشدەر - قەڵادزێ)
باڵانبۆ (هەڵەبجە)
ئەڵوەند (هەمەدان)
باڵاکێو (باڵەکایەتی)
کوچکەڕەش (سنە)
سپیلک (هەریر، هەولێر)
ئاسنەوان (پێنجوێن)
کونەکۆتر (باڵەکایەتی)
سەرسەنگ (ئامێدی)
شەگەور (باڵەکایەتی)
پیرمەم (هەولێر)
کارۆخ (وەرتێ، ڕەواندز)
شێخ ناسر (قەسرێ، باڵەکایەتی)
ڕۆڵە (ڕەواندز)
پیرس/ پێرس (ئاکرێ)
کەچەڵپیر (شارباژێڕ)
تەندوورەک (ئاگری)
چیای کوردان یا کورمانجان (عەفرین)
بەنی هەریر (خەلیفان)
کۆڕەک/ کوڕەک (هەولێر)
ئەزمەڕ (سلێمانی)
چلچەمە (نێوان سەقز، دیواندەرە و مەریوان)
بۆتین (هەولێر)
سیپان (بدلیس)
سورداش (سورداش، دووکان)
گۆڤەند (برادۆست)
موسەک (شارباژێڕ)
شیرین (دەڤەری بارزان)
چارچەل (شەمزینان، هەکاری)
بۆزی سینا (نێوان ورمێ و شنۆ)
حاجی ئیبراھیم (سنووری پیرانشار و باشوور)
کەڤر یان کەبیر (ئیلام)
چەکەر (ئیلام)
گارا (دهۆک)
ھەندرێن (هەولێر)
زێویە (سەقز)
چیخی دەرێ (سنووری خانێ لە پیرانشار و باشوور)
زۆزک (سۆران، هەولێر)
زەردە (نێوان دەربەندیخان و قەرەداغ)
قەڵاتە/ قەڵاتێ (میراوە، ورمێ)
بەرانان (بازیان، سلێمانی)
بەردەڕەش (دهۆک)
گڵەزەردە (سلێمانی)
قەلەندەر (هەولێر)
بەردەسوور (سەقز)
سەنگەسەر (پشدەر)
برادۆست (هەولێر)
قەرەچووغ (مەخموور)
کێلەشین (شنۆ)
چەمچەماڵ (چەمچەماڵ)
چنارە (دەربەندیخان)
قولەڕەش (چەمچەماڵ)
پاڵنگان (کامێران)
داڵانپەڕ (ورمێ)
بایکەوان (گوندی ئەلیاسی - سەرپێڵ زەهاو)
بەمۆ (هاوسنوورە لەگەڵ سەرپێڵ زەهاو و باشوور)
شانشین (سەرپێڵ زەهاو)
کەڵکوژ (گیەڵان)
گرێچیا (چەوار، ئیلام)
قەرەداغ (سلێمانی)
شوان (کەرکووک)
ھەمزەی عەرەو (بیجاڕ)
چلتەن (بیجاڕ)
نەقارەکوت (بیجاڕ)
نەکەرۆز (سەقز)
وەزەنە (سەقز)
ڕووش (سەقز)
ئاڵمەڵوو (سەقز)
مێرگەنەخشینە (سەقز)
حەساری سەکران (چۆمان)
حەمرین (کەرکووک)
گۆمی بێکۆدیان (هەولێر)
کارۆخ (ڕەواندز)
گمۆ (شارباژێڕ)
کوڕەکاژاو (شارباژێڕ)
هەوارەبەرزە (سلێمانی)
چایەر (مێرگەپان، سلێمانی)
شنروێ (هەڵەبجە)
هەوشین (سەردەشت)
گۆیژە (سلێمانی)
باواجی (کۆیە)
هەیبەت سوڵتان/ قەشقە (کۆیە)
قەرەسەرد (سلێمانی)
ئاویەر (سنە)
هەنگەژاڵ (بانە)
خاتوون شیشەڕێ (دێوڵان)
عەواڵان (کامێران)
هەوازۆ (دیواندەرە)
ئاتەژگە/ ئاتەشگە (پاوە)
کوڕیس (ڕانیە)
بێستوون (بێستوون)
چوارزەوەر (مایەشت)
سامڕەند (سنووری شنۆ و ورمێ)
چواس (پشدەر، قەڵادزێ)
شاخەڕەش (بانە)
ئاسۆس (ماوەت "سلێمانی")
زێڕنەکێو (پشدەر)
وێجی (پشدەر)
ماکۆک (حاجیاوا "سلێمانی")
بێترخێن (ڕانیە)
بێرمکە (ڕانیە)
عەفرین (عەفرین)
سڵێن (هەورامان)
پەرێشان (قوروە)
پەنجەعەلی (بیجاڕ)
پیر مەحموو (بیجاڕ)
ئاربەبا (بانە)
دوزین (بانە)
قەڵوەز (قوروە)
بەدر (سنە)
دەرەویان (دیواندەرە)
داڵاهۆ (کرن)
چەرمووسوار (سەرپێڵ زەهاو)
بزاو (سەحنە و کەنەوەر)
گواوڕ (گیەڵان)
تیلەکۆ (سەرپێڵ زەهاو)
نواکێو (کرن)
تاقوەسان/ تاقۆسان (کرماشان)
داڵاخانی (کولیایی)
قوتەچەرمی (کرماشان)
مایان کۊیه (کولیایی)
پەڕاو (کرماشان)
گردەڵ (نێوان ئیلام و گیەڵان)
عەمله قۊیت (گیەڵان)
دنە وشک (سەرپێڵ زەهاو)
بەنیگەز (جوانڕۆ)
هەمڕۆڵە/ هەمڕووڵە/ هەمڕوڵە (کەنەوەر)
ئاخ داخ (سەرپێڵ زەهاو)
پیران (سەرپێڵ زەهاو)
ناودار (کرن)
ناوکەل (سەرپێڵ زەهاو)
پاتاق/ بانتاق (سەرپێڵ زەهاو)
داریان (پاوە)
کەچەڵ (گواوڕ "گیەڵان")
گوڵەین (گیەڵان)
کەمەرزەرد (ئارووناوا "شاباد")