📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
وانەی بیست و هەشت(هاوڵناوی نیشانە) لە زاراوەی کرمانجی خواروو
Читать полностью…باقۆر
وشەی باقۆر، لە بنەڕەتدا بە مانای بێچووی بەراز دێت. بە شێوەی باقۆرە، باقۆڕەش هەیە.
وشەکە خۆی کورتکراوەی (بار/پار + قۆڵە، کۆڵە)یە
واتە قۆڵەبەرازێکی دووساڵانە. کە بە شێوەی (پارکۆڵە)ش هەیە
بەڵام لە ڕاستیدا وشەی پارکۆڵە تەنیا بە بێچووی بەراز ناوترێت. بەڵکوو بە گشتیی بە (پارینە: بێچووی دووساڵانە)ی زۆرێک لە گیانداران دەوترێت. وەک: ورچ، چەقەڵ، گورگ، سەگ،...
وشەی پار، هەر ئەوەیە کە دەوترێت: (پار، پێرار،...)
لە ناوی گیانداری دووساڵانەی تریشدا هەیە. وەک
پارگوێل: پاران گوێل، پارینە، پارگۆڵ، پارگوێر، پارێن کە بووە بە پانێر، گوێری پار، گوێلکێک دووساڵی بەسەردا ڕۆشتبێت
وشەی (کۆڵە) یان (قۆڕە، قۆڵە، قوڵە، کودەڵە، کوڵە) ناوێکی گشتییە و واتای (بێچوو، بەچکە، کویچک، تێشک) دەدات و بۆ هەموو ئاژەڵان دەبێت بە گشتیی.
بەزمێکی خۆش لەم وشەیەدا هەیە. ئەویش ئەوەیە باقۆرە، بە مانای تایبەتی (بەراز) و (ڕەوە بەرازیش) شکاوەتەوە. کە گۆڕاویشە بۆ ڤانقۆڕ: بەراز!
بەراز و گا، هەندێک شتیان هاوبەشە لە زمانی کوردییدا. تەنانەت یەکێک لە ناوەکانی تری بەراز (گاکوڵ)ە. بۆیە وشەی باقۆرە بە مانای (گاڕان، گایەل)یش شکاوەتەوە.
بۆ نموونە فەقێی تەیران، لەسەر زاری کچە گاورەوە بە شێخی سەنعانی وتووە:
گەر تێی ب سەر دینێ مەڤە
ب کێری باقۆرێ مە تێ
لە مانا کردنەوەی وشەی (باقۆر)دا وتوویانە بە مانای گاڕان دێت. بەڵام ئەوە ئەو مانایەیە کە ئەمڕۆکە و تازەکیی وەریگرتووە. دەنا لە بنەمادا مانای ڕەوە و ڕانە بەراز دەدات و لە بنەڕەتتریشدا مانای بێچووە بەراز دەدات! وشەکان بەپێی سەردەم واتایان دەگۆڕێت، هەندێکیان بە هەڵە ماناکەیان ترازێنراوە بۆ شتێکی تر. بۆ نموونە وشەی جوانەگا، مانای گۆلکێکی جەوان دەدات جا چ نێر بێت یان مێ. کەچی ئەمڕۆکە ئاخێوەرانی کرمانجیی ژووروو بە هەڵە بە مانای (کەڵەگا) بە کاری دەهێنن و بووەتە هەڵەیەکی باو!
بەندە پێم وایە وشەی باقۆرە چووەتە ناو زمانی عەرەبییەوە و گۆڕاوە بە (بقرة) و بە مانای (مانگا) بە کاریان هێناوە. بەڵام هێشتا لای عەرەبی یەمەن هەر بە شێوەی (باقورة) ماوەتە بە مانای (مانگا)!
البَاقُوْرَة: هِيَ البَقَرَةُ بِلُغَةِ أَهْلِ اليَمَن.
عەرەبەکان لە جێی ئەوەی بڵێن نازانین ڕیشەی وشەی (البقرة) چییە. بەم شێوە قۆڕە! ڕیشەتاشییان بۆ کردووە:
"الجذر كلمة البقرة هو ب ق ر، أشتق الاسم من البَقْر أي شق البطن، قيل سميت كذلك لقرونها الحادة."
دەیان ناوی گیاندار لە زمانی کوردییەوە چوونەتە ناو زمانی عەرەبییەوە، لەوانە: (وشق، جاموس، سلحفاة، طاوس، باشق، یوز...)
وشەی باقۆرە وەک وشەکانی گا و شینەگا و مالۆس،... بە خوازە بە کەسانی زل و زەبەلاح و تەژە وتراوە.
پاش ساڵێک دابڕان، لەبەر مانگی پڕخێری ڕەمەزان بە شێوەیەکی ئێرەتیی (کاتیی) گەڕاومەتەوە.
هاوڕێ جەلال.
بەرکوتێک له خەرمانی کوردیزانیی مامۆستا شکور مستەفا، بەشی دووەم.
لە زمانی کوردیی مۆدێڕندا هێشتا کۆدەنگییەک لەسەر هاوتای کوردیی وشەی "مێتۆد"، "method" لەگۆڕێدا نییە. فارسەکان بۆ هاوتای وشەی مێتۆد زیاتر کەڵک له وشەی "روش" وەردەگرن، بۆ "مێتۆدۆلۆژی"ش، "روششناسی" بەکار دەهێنن.
دیاره له زمانی کوردیدا وشەی "ڕەوشت"مان هەیه، بەڵام لەبەر ئەوەی بۆ مانای دیکەش دەکار دەکرێ کەم وا هەبووه وەک هاوتای "مێتۆد" کەڵکی لێ وەربگیرێ.
مامۆستا شکور مستەفا وشەی "ڕێڤاژۆ" یان "ڕێواژۆ"ی بەمانایەکی نزیک له وشەکانی "شێواز"، "ئوسلووب"و "مێتۆد" بەکار هێناوه.
ئەوەندەی من بزانم وشەی "ڕێواژۆ" داهێنراوی مامۆستا شکور خۆیەتی و بەقیاس دەگەڵ وشەی "پێواژۆ" بەمانای "پڕۆسه" یان "process" ڕۆ نراوه.
ــ زمانیش وەک چتەکانی دیکە له ڕێڤاژۆ (وەتیرە)ی مێژوویینەیدا هەمیشه ده حاڵەتی پێکهاتن (becoming)ێکدا دەبێ. لەدایک دەبێ و گەورە دەبێ، پەره دەستێنێ و گەشه دەکا و دەتەنێتەوە و بەر جۆڕاوجۆری دەکەوێ.
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا، ل ۱٤۵
ــ لێکدابڕانی جوغڕافیایی، زمانی کوردیی له ڕێڤاژۆ (وەتیره)ی مێژوویینەیدا دووچاری زۆر ئاڵۆزی و نەڕێنی کردووه.له هەر دوو ڕستەی سەرەوەدا مامۆستا شکور دوابەدوای وشەی "ڕێواژۆ" وشەی عەرەبی "وەتیرە"ی هێناوه. له قامووسی عەڕەبی ـ فارسی "المعاني"دا لەبەرانبەر وشەی "وتیرة"دا ئاوا نووسراوه:
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا، ل۱٤۷
Adl mohamadi.
پاسخی به نظر غیرکارشناسانه جناب کاظم کردوانی که در برنامه بیبیسی چنین بیان داشتند که "زبانهای دیگر در ایران پشتوانه زبان فارسی را ندارند."
پاسخ:
تمامی زبانها هر یک در ساختار خود، میتوانند زبان علم باشند و پتانسیل یکسانی دارند. برای مثال زبانها در فرایندهای ساختواژه، یا از «ترکیب[1]» و «اشتقاق[2]» بهره میگیرند و یا سایر فرایندهای فرعی واژهسازی نظیر «نوواژه[3]» یا واژۀ جدید، «ابداع واژه[4]»، «وامگیری[5]» و «سرنام[6]»، «کوتاهسازی[7]» و «بُرش[8]»، «پسسازی[9]»، «بازتحلیل[10]»، «تبدیل[11]»، «آمیزش[12]» بهکار میگیرند. به دیگر سخن، گاه از ترکیب بهره میگیرند و گاه اشتقاق و در پارهای از موارد به سایر فرایندهای ساختواژه روی میآورند. پس با این حساب، ذکر چنین مباحثی که فلان زبان پشتوانه ندارد یا عقیم و فقیر است ناشی از ناآگاهی زبانی یا تیرهاندیشی نسبت به زبانها است. تمامی زبانها از ارزش همسانی برخوردار هستند و هر یک در نوع خود نظاممندند که از اصول همگانی خاصی پیروی میکنند.
[1]. Compounding
[2]. Derivation
[3]. Neologism
[4]. Invention
[5]. Borrowing
[6]. Acronym
[7] Shortening
[8]. Clipping
[9]. Backformation
[10]. Reanalysis
[11]. Conversion
[12]. Blending
وەڵامێک بۆ بۆچوونی ناشارەزایی بەڕێز کازم کۆردوانی کە لە بەرنامەی بی بی سیدا ڕایگەیاندبوو کە "زمانەکانی دیکە لە ئێران پشتیوانی زمانی فارسییان نییە".
وەڵام:
هەموو زمانەکان هەریەکەیان بە پێکهاتەی خۆیان دەتوانن زمانی زانست بن و هەمان توانایان هەبێت. بۆ نموونە لە پرۆسەکانی پێکهاتنی وشەدا، زمانەکان یان "تێکەڵکردن[1]" و "وەرگرتن[2]" یان پرۆسەی لاوەکی دیکەی دروستبوونی وشە وەک "نوێوشە[3]" یان وشەی نوێ، "دروستکردنی وشە[4]"، "قەرزکردن[5]" و "ناونیشان[6]"، "کورتکردنەوە[7]" و "بڕین[8]"، "دوبارە بنیاتنانەوەی[9]" بەکاردەهێنن ]"، "گۆڕانکاری[11]"، "تێکەڵکردن[12]". بە واتایەکی تر هەندێک جار ئاوێتەکردن بەکاردەهێنن، هەندێکجاریش وەرگیران و لە هەندێک حاڵەتدا پەنا بۆ پرۆسەی دروستکردنی وشەی تر دەبەن. کەواتە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم جۆرە ئارگیومێنتانە کە زمانێکی دیاریکراو هیچ پشتیوانییەکی نییە یان نەزۆک و هەژارە، دەگەڕێتەوە بۆ نەزانی زمانەوانی یان تێڕوانینی نەرێنی بۆ زمانەکان. هەموو زمانەکان بەهایەکی یەکسانیان هەیە و هەریەکەیان بە شێوازی خۆیان سیستماتیکن و هەندێک بنەمای گشتگیر پەیڕەو دەکەن.
[1]. ئاوێتەکردن
[2]. وەرگرتن
[3]. نیوۆلۆژیزم
[4]. داهێنان
[5]. قەرزکردن
[6]. کورتکراوەی ناو
[7] کورتکردنەوە
[8]. بڕین
[9]. باکفۆڕماسیۆن
[10]. دووبارە شیکردنەوە
[11]. گۆڕانکاری
[12]. تێکەڵکردن
بەرکوتێک له خەرمانی کوردیزانیی مامۆستا شکور مستەفا، بەشی یەکەم.
مامۆستا شکور مستەفا وشەی "ڕامانە"ی وەکوو هاوتای وشەی "نظریه" یان "theory" بەکار هێناوه.
دیاره بۆ "فرضیه" یان "hypothesis"ش له کوردیدا کەڵک لە وشەی "گریمانە" وەردەگیرێ. بەم شێوەیه "ڕامانە" و "گریمانە" دەبنە هاوتای "نظریه" و "فرضیه".
ـ بڕێ له زانستمەندان بڕوایان به ڕامانەی پۆلیژنیسم هەیه. ئەم ڕامانەیه ئەوە دەگوردێنێ کە پێواژۆی مەیموون به مرۆڤ بوون، شانبهشانی یەکدی له چەند شوێنێ ڕووی داوه و مرۆڤ لەگەڵ جۆرەیلی جوێجوێی مەیمووندا خزمایەتییان هەس.
(گورداندن: پشتڕاست کردنەوە، تەئید کردن
پێواژۆ: پڕۆسە، ف: فرایند)
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا ل ۲۱
ـ بەڕای وی [پ. سوشکین] گۆڕانی بارودۆخی دەوروبەر کە مەیموونی بە زۆرەملی ناچار کردووه لەسەر بسات گوزەران بکا، ئەم ئاکامەی لێکەوتووەتەوە کە ئەندامانی لەیەکدی جوێ بکاتەوە و ناچاری بکا به ڕاوەستانەوە لەسەر هەردوو لاقی بڕوا. ئەم تێنۆڕینە، ڕامانەی گۆڕانی ڕێکوپێکانەی مەیموون به مرۆڤ بوونی بەرپەرچ داوەتەوە.
(بسات: پسات: کۆمەڵ
تێنۆڕین: ف: نگرش)
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا، ل ۲۲
ـ هەروەک له پێشەوە گوتم ئاتێنا و ڕۆما هەریەکە بۆخۆی ڕامانەیەکی چینبەندیی ڕەگەز و تیرەکانی هەبوو.
ئەندێشه و هونەر له پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا، ل ٨٦
/channel/dr_rehber