📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
#بەشی_دووهەم
ڕەنگە چارەنووسی سارا، چۆن چارەنووسێكی كوشندەبوو، بەهۆی خۆكوشتنەكەیەوە، چونكە لەناو نەریتی ئایینی یەهودیدا خۆكوشتن كوفرە و ڕەدكردنەوەی ویستی خودایە، لەبەر ئەوەی ڕۆح خودا بەخشیویەتی و تەنها خوداش دەتوانێت بیباتەوە، ئەم خۆكوشتنەی سارا وایكرد، هاخامە توندڕەوەكانی یەهودی ڕێگەیان نەدا ئەم خاتوونە لە گۆڕستانی پیرۆزی یەهودییەكان بنێژرێت، بۆ ئەوان گرنگ نەبوو كچە پاڵەوانەكەیان چی بۆ گەلەكەی كردووە، بەڵكو ئەوەیان بۆ گرنگ بوو، كوفرێكی ئایینی كردووە و فڕێدرایە دەرەوەی پیرۆزییەوە.
خاوەنانی پەنجەرەكانی باشوور، پێناچێت چارەنووسێكی وەك ئەوەی سارایان هەبێت، چونكە دۆخەكە بەجۆرێك شێواوە، خزمەتكردنی ئەویتری دەرەوە، فۆڕمێكی شانازی وەرگرتووە و، ئەو خاوەنانەی پەنجەرەكانی ڕوو بە ئێران و توركیا و عێراق و خلیج و خۆرئاوا، ستایش دەكرێن و ڕێزلێگیراون وەك خزمەتكارێكی بێگانە، لەبری خستنیان، زیاتر هاندەدرێن پەنجەرەكانیان گەورەتر بكەن بۆ خزمەتی ئەوی تری بێگانە! بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا، باشووری كوردستان ببێت بە خاوەنی پەنجەرەیەكی وەك ئەوەی ماڵی سارا، بۆ ئەوەی داهاتووی نەخشەی ژیانی سیاسیی و ئابووری ئەم هەرێمە بۆ گەلەكەی دیاری بكات.
✍️#نەبەز_گۆران
📸#سارا_ئاڕۆنسۆنە.
بێڕێزی بە وشە زانستییەکان
له دوایین کۆنگرەی حیزبدا باس لەوە کرا کە پێویستە ئێمە لە گوندەکانیش چالاکیمان هەبێت. چەند کەسێک، کردیان بە هەرا: خۆ حیزب تەکیەی دەروێشان نییە کە هەموو کەسێک سەری پێدا بکات. تکایە ئەو مارە سڕانەمان لێ مەکەن بە ئەژدیها. هەر ئەوەمان ماوە بۆرەپیاوان بە پینەی ناو لەپیانەوە ببنە هاوماڵی ئێمە. بەڵام چەند کۆنەبەرپرس وتیان: دەی خۆ ئیمە نایانکەین بە برابەش، ئەوان باریان هەر چل مەنە. بەڵام ئەوەش نابێ کە ئێمە هەر بە مەن و گەزی جاران پێوانە بکەین. لە دنیای ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە دەنگی ڕەشوڕووتیش هەیە. دەنا حیزبی ڕەقیب ئەو دەنگانە بە قازانجی خۆی کۆدەکاتەوە. پاش وتووێژی زۆر، کۆڕێک که هەموویان خاوەنی خوێندنی باڵا بوون، بۆ ئەو کارە دەستنیشان کران کە بریتی بوون لە دکتۆرێک، مافناسێک، ڕاوێژکارێکی ئابووری و ئەندازیارێکی کشتوکاڵ. بڕیار درا ئەو کۆڕە سەردانی دێهاتێکی دیاری کراو بکەن. نوێنەری حیزبیش لە ناوچە، پیاوێکی حەمامچی کردە دەمڕاستی خەڵک کە لەو ڕۆژەدا لەلایەن جەماوەرەوە چەند پرسیارێک کە پێشتر فێریان کردبووو، ئاراستەی کۆڕەکە بکات.
کاتێ کە شاندی حیزب گەیشتە ناودێ، خەڵک لە نێو مزگەوت کۆ بوونەوە. کابرای حەمامچی وێنەی ئەلیاس مووسایی لەبەردەمیاندا کزۆڵکەی کردبوو. کە ئیشارەیان پێ کرد، پاش بەخێرهاتن لە لایەن خەڵکەوە، چەندین پرسیاری ئاراستە کرد. یەکم پرسیار ئەوە بوو کە ئێوە چیمان بۆ دەکەن؟ بۆ دێهاتێک کە زۆربەی لاوانی ڕوویان لە شاران کردووە و زیاتر لە خانەی بەساڵاچووان دەچێت تا دێهات. وڵامی ئەم پرسیارە بە جەنابی دکتوری مافناس بوو. فەرمووی: ئێمە پێویستمان به یاسایەکی بنەرەتییە کە گەشەبەخشی کۆمەڵگا بێت. بە پێی ئیدەئالەکانی ڕۆژ، بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی و بە پێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان. بەڵام بە شیوەی پلانێکی ڕیالیستی، کە هاوتەریب لەگەڵ مۆدێرنیزاسیۆن هەنگاو هەڵبێنێت.
کابرای حەمامچی وەکوو کەسێک کە زۆر باش لە قسەی دکتور تێگەیشتبێ، وتی: ئەڵبەتە، ئەڵبەتە، ئێوەش هەر بۆ ئێمەتە.
پرسیاری دووهم سەبارەت بە شێوازی دیاری کردنی نرخی گەنم و نۆک بوو. جەنابی ڕاوێژکاری ئابووری فەرمووی: بە پێی ئیستاتیکی فەرمی وڵات و گرافیکە دیاریکراوەکانی دەوڵەتی، ڕادەی هەناردەی ئێمە بۆ دەرەوەی وڵات نزیکەی نەوەد ملوێن دۆلارە، کەچی ڕادەی هاوەردەی ئێمە بۆ نێو وڵات پتر لە یەک ملیارد دۆلارە. بۆ هاوسەنگی نێوان ئەم دوو ڕێژەیە پێویستمان بە ئێکۆنۆمییەکی پلۆتیکاڵە بەڵام بە پاڵپشتی سووشیاڵەوە...
کابرای حەمامچی وایدەزانی کە لە بەیانییەوە گوێزی بۆ دەژمێرن. بەڵام دەیگوت من کاڵەک خۆرم نەک بێستانڕن.
خەڵک وتیان گوندەکەمان قوتابخانەی نییە. جەنابی دکتور فەرمووی ڕوانگەی ئێمە بۆ پێکهاتەی سیستمی پەروەردە لە ژێر کاریگەری نووسراوەکانی زانای مەزن "جان دیووڤی" دایە کە لە کتێبی "لیبرالیسم و کردەوەی کۆمەڵایەتی" بە وردی ئاماژەی پێکردووە.
ئەندازیاری کشت و کاڵ کە تا ئەو کاتە کەس ڕووی دەمی لێ نەکردبوو، ویستی کە سەبارەت بە کشتوکاڵی ئوپتیماڵ، وتارێک بدات کە کابرای حەمامچی وتی کە خۆمان باش دەزانین کە هەر ماڵێک لە نێو دێ مافی ئەوەی هەیە کە چاڵاوی تایبەت بە خۆی هەبێ.
کابرای حەمامچی لە دوایین بەشی کۆڕەکەدا ڕووی کردە خەڵکەکە و وتی: ئەوا ئاغاکان فەرمایشتیان فەرموو دڵنیابن که هەموو کارێکتان بۆ جێبەجێ دەکەین.
پاش ماڵاوایی کۆڕ لە خەڵکی دێ، تا مەودایێکی دوور، گەماڵەکانی ئاوایی بە دوای ماشێنی کومیتەی حیزبدا هەر ڕاوڕاوانیان بوو...
"عزیز نسین / احمد شاملو"
خوێنەری هێژا!
ئەو ڕەشوڕووتانەی کە لە کۆمەڵگا فڕێ دراونەتە پەراوێز ،هیچ دەنگ و ڕەنگێکیان نییە. دەبێ تۆی خوێندەواری خاوەن قەڵەم و خاوەن پێگە، دەردی ئەوانە بهێنیتە پێش چاوان. جا ئەو کاتە سەواد و خوێندەواری تۆ بایەخی هەیە و دەبیتە سێبەری کۆمەڵگا. دەنا قسەی زل کردن بە شێوازێک کە هەژارەکە زۆرتر سەری لێ بشێویت و دوایی هیچیشی بۆ نەکەی، بێ بایەخە و مەبەست لۆتیخۆر کردنی مافی خەڵکە. کایە بە وشە زانستییەکانە. ئەوان کاتێک کە دێنە قسە وەها وشەی قورس و بیانی بەکاردێنن کە خەڵک وادەزانن مانای وتارەکەیان ئەوەندە بەرزە کە ئێمەومانان لێی تێناگەین. کەچی لە ڕاستیدا هەر مانای نییە.
ڕەنگە زمان و قەڵەمی خوێندەواری ئێمە، ئەمڕۆ لە زمانی زانستی دنیا نزیک بێت، بەڵام ئاخۆ لە دەرد و خواستی دڵی خەڵکەکەشمان نزیکە؟ ئاخۆ دەتوانن تیشک بخەنە سەر کێشەکان؟ دەتوانن وێژدانی کۆمەڵگا وەخەبەر بێنن؟
عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١٢/٠٨
خالید ڕۆبۆتی ئاسۆسۆفتی بردۆتە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە
لینکی بۆت
/channel/AsosSoftSTT_bot
زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمیای کوردی کە ئەرکیان کێشا و کتێبی توێکارییەکەمیان بڵاوە کردەوە،🌹 کە فەرهەنگێکی ئینگلیزی کوردی و کوردی ئینگلیزییە. 🌹 لە ئەکادیمیای کوردی دەست دەکەوێت.
Читать полностью…بژاردەیەک لە کتێبە نایاب و دەستنەکەوتووەکانی کوردی.
دۆزین کتێب کەناڵێک بۆ دۆزینەوەی کتێبی کوردی و هەر زمانێکی تر کە پێوەندی بە کورد یان ژیانی کوردەکانەوە هەیە.
پێوەندی لەگەڵ بەرپرسی کەناڵ : @Key1beh
/channel/Dozinkteb
🟧پرسیاری فێرخوازن لەسەر هەردوو وشەی (خاوەن، دۆست) ئایە دەلکێن لەگەڵ ئەو ناوەی پێش خۆیان یان دوای خۆیان؟
🔵جارێ بزانین ئەم دوو وشانە چین، سەرەتا لە (خاوەن) دەست پێ دەکەین، (خاوەن) ناوە و لە عەرەبی و ئینگلیزی پێی دەڵێن (مالك،owner) لە دۆخی لێکدراودا وەسف و سیفات دەدات بە ناوی دوای خۆی، هەرگیز لەگەڵ هاوەڵناو نایە، هەمیشە لەگەڵ ناوی سادە و ناوی واتایی دێت و هیچ کاتێک جیا نانووسرێت هەمیشە دەلکێت بە وشەی پێش خۆیەوە، ئەمە یاسایە و بڕاوەتەوە.
نموونە:
1️⃣خاوەنپارە✅ نەک خاوەن پارە.
ڕەنگە بپرسن خاوەنی پارە و خاوەنپارە یەک شتن؟
وەڵام/ نەخێر لە ڕوو ڕێزمانەوە جیاوازن، بەڵام لە ڕووی واتاوە یەک شتن ئێمەش کار بە یاسا دەکەین.
بە نموونەوە بۆتان ڕوون دەکەمەوە👇
*️⃣خاوەنپارە... هاوەڵناوی لێکدراوە.
*️⃣خاوەنی پارە... گرێی ناوییە.
بۆیە ناکرێت وەکوو یاسا سەیری هەردووکیان بکەین.
هەرکات ناوی (خاوەن) هات بیلکێنن بە وشەی دوای خۆی...
(خاوەنهەڵوێست، خاوەنشکۆ، خاوەنخاک، خاوەنکۆڕ... هتد)
2️⃣لەگەڵ ناوی واتاییش دەلکێت و جیا ناکرێتەوە.
وەکوو: خاوەنکەسایەتی✅نەک خاوەن کەسایەتی❌
ئەگەر ئامرازی دانەپاڵی (ی) گرت ئەوکات جیا دەبێتەوە، چونکە گرێی ناوی دروست دەکات.
خاوەنی کەسایەتی✅..
کەواتا لێرەش هەمیشە بیلکێنن و جیا مەینووسن.
وەکوو: (خاوەنمرۆڤایەتی، خاوەنکوردایەتی، خاوەنمەردایەتی...هتد)
🔴وشەی دووەم (دۆست) وشەیەکی کارایە ڕۆژانە لە نووسینەکانماندا زۆر بەکاری دێنین، بە واتای شتێکت زۆر بوێت.
لە باشوور.. یانی برادەر.
لە ڕۆژهەڵات... بۆ ڕەگەزی بەرانبەر بەکار دێت یانی خۆشەویستمە.
ئەم ناوەش هیچ کات جیا نابێتەوە بە وشەی پێس خۆی هەمیشە دەلکێت، ڕۆلێکی کارای هەیە لە دروستکردنی ناوی واتایی دروستکراو.
1️⃣نموونە👇
مرۆڤدۆست✅ نەک مرۆڤ دۆست❌.
مرۆڤدۆست هاوەڵناوێکی لێکدراوە، ناکرێت جیا بنووسرێت.
یان ناوی واتایی..
مرۆڤدۆستی✅ نەک مرۆڤ دۆستی❌
هەندێک نموونەی تر👇
وەکوو (ژینگەدۆستی، هونەردۆست، کتێبدۆست، شیعردۆست، وەرزشدۆست... هتد)
تێبینی/ ڕەنگە لە ڕووی جواننووسینەوە جوان نەبێت، بەڵام ڕێنووس هەقی بەسەر جواننووسینەوە نییە، کار بە یاسا دەکات.
✏️ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
🟩 ناوی گوڵەکان لە زمانی کوردیدا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇
🟧پرسیاری فێرخوازن لەسەر هەردوو وشەی (خاوەن، دۆست) ئایە دەلکێن لەگەڵ ئەو ناوەی پێش خۆیان یان دوای خۆیان؟
🔵جارێ بزانین ئەم دوو وشانە چین، سەرەتا لە (خاوەن) دەست پێ دەکەین، (خاوەن) ناوە و لە عەرەبی و ئینگلیزی پێی دەڵێن (مالك،owner) لە دۆخی لێکدراودا وەسف و سیفات دەدات بە ناوی دوای خۆی، هەرگیز لەگەڵ هاوەڵناو نایە، هەمیشە لەگەڵ ناوی سادە و ناوی واتایی دێت و هیچ کاتێک جیا نانووسرێت هەمیشە دەلکێت بە وشەی پێش خۆیەوە، ئەمە یاسایە و بڕاوەتەوە.
نموونە:
1️⃣خاوەنپارە✅ نەک خاوەن پارە.
ڕەنگە بپرسن خاوەنی پارە و خاوەنپارە یەک شتن؟
وەڵام/ نەخێر لە ڕوو ڕێزمانەوە جیاوازن، بەڵام لە ڕووی واتاوە یەک شتن ئێمەش کار بە یاسا دەکەین.
بە نموونەوە بۆتان ڕوون دەکەمەوە👇
*️⃣خاوەنپارە... هاوەڵناوی لێکدراوە.
*️⃣خاوەنی پارە... گرێی ناوییە.
بۆیە ناکرێت وەکوو یاسا سەیری هەردووکیان بکەین.
هەرکات ناوی (خاوەن) هات بیلکێنن بە وشەی دوای خۆی...
(خاوەنهەڵوێست، خاوەنشکۆ، خاوەنخاک، خاوەنکۆڕ... هتد)
2️⃣لەگەڵ ناوی واتاییش دەلکێت و جیا ناکرێتەوە.
وەکوو: خاوەنکەسایەتی✅نەک خاوەن کەسایەتی❌
ئەگەر ئامرازی دانەپاڵی (ی) گرت ئەوکات جیا دەبێتەوە، چونکە گرێی ناوی دروست دەکات.
خاوەنی کەسایەتی✅..
کەواتا لێرەش هەمیشە بیلکێنن و جیا مەینووسن.
وەکوو: (خاوەنمرۆڤایەتی، خاوەنکوردایەتی، خاوەنمەردایەتی...هتد)
🔴وشەی دووەم (دۆست) وشەیەکی کارایە ڕۆژانە لە نووسینەکانماندا زۆر بەکاری دێنین، بە واتای شتێکت زۆر بوێت.
لە باشوور.. یانی برادەر.
لە ڕۆژهەڵات... بۆ ڕەگەزی بەرانبەر بەکار دێت یانی خۆشەویستمە.
ئەم ناوەش هیچ کات جیا نابێتەوە بە وشەی پێس خۆی هەمیشە دەلکێت، ڕۆلێکی کارای هەیە لە دروستکردنی ناوی واتایی دروستکراو.
1️⃣نموونە👇
مرۆڤدۆست✅ نەک مرۆڤ دۆست❌.
مرۆڤدۆست هاوەڵناوێکی لێکدراوە، ناکرێت جیا بنووسرێت.
یان ناوی واتایی..
مرۆڤدۆستی✅ نەک مرۆڤ دۆستی❌
هەندێک نموونەی تر👇
وەکوو (ژینگەدۆستی، هونەردۆست، کتێبدۆست، شیعردۆست، وەرزشدۆست... هتد)
تێبینی/ ڕەنگە لە ڕووی جواننووسینەوە جوان نەبێت، بەڵام ڕێنووس هەقی بەسەر جواننووسینەوە نییە، کار بە یاسا دەکات.
✏️ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
📻توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر شانامەی کوردی
🎙شرۆڤەکار: دوکتۆر فەرهاد پەرمووز، چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زانکۆ
☀️لە زنجیرە بەرنامەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی کورد، بە هاوکاریی ماڵی وەرگێڕانی هۆژین
🔻سنە، ۲۷۲۴/١١/٣٠
ئێمەی کورد بەشێکی زۆری میراتی خۆمان لێ ون بووە و لێی نازانین. یەکێک لەو میراتانە کە بزر ماوە، شانامەیە؛ لەبەر ئەمەیە ناوی «شانامە» دەمانباتەوە لای شانامەی فیردەوسی؛ بێ ئەوەی کە بزانین سەرچاوەی شانامە چییە.
هەندێک لە بەڵگەنامەکان و زانیارییەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە چۆن کوردستان سەرچاوەی سەرەکیی چیرۆکەکانی شانامە بووە. بۆ نموونە لە گێڕانەوەی بێژەن و مەنیژەی فیردەوسیدا، شەڕی ئێران و تووران لە پای کێوی بێستووندا ڕوو ئەدا کە ئەمڕۆیش بەشێکە لە خاکی کوردستان. یان لە سەرەتای ئیسلامدا کەسێکی خەڵکی نێوان چۆمان (مێزۆپۆتامیا) بۆ خەڵکی مەککە چیرۆکەکانی ڕۆستەمی گێڕاوەتەوە؛ واتە زۆرتر لە ٣۵٠ ساڵ پێش شانامە فارسییەکان لەو ناوچە هەبووە. دەشێت ئەو چیرۆکانە سەدان ساڵ کۆنتریش بێت. ئەمە دوو نموونە بوو کە پێشان دەدات، کورد خاوەنی سەرەکیی چیرۆکە پاڵەوانییەکان و شانامە بووە.
شانامەی کوردی، کۆمەڵێک گێڕانەوەی پاڵەوانییە که له سەرەتای شارستانییەتی نەتەوەی کوردەوه دەست پێ دەکات و بەگشتی بنەمایەکی ئوستوورەیی هەیه. ئەم کۆمەڵە شیعرییانە کە زۆرتر بە «شانامە»، «ڕەزمنامه» یان «جەنگنامه» ناسراون، چیرۆکی سەربەخۆن و ناوی تایبەتیان هەیە کە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن شاعیرانەوە هۆنراونەتەوە. زۆربەی ئەو کۆمەڵە شیعرییانە بە زاری گۆرانین و هۆنەر و مێژووی هۆنینەوەیان نادیارە.
شانامە گەوهەرێکی گرنگی هزری کوردانی هەزاران ساڵ لەمەوبەر و سەردەمی کۆنە. شانامە بەهۆی نەبوونی دەوڵەتێکی کوردی پاڵپشتی زمانی کوردی، گرنگی پێ نەدراوە و تا ئەم دواییانە نەنووسراوەتەوە. ئێستا چەند دەستنووسی ئەم شانامەیانە بەردەستە و بەشێکی گرنک لە ئوستوورە و میراتی کۆنمان بۆ دەخاتە ڕوو.
لەم پەڕگەیەدا هەوڵ دەدرێت کە بزانین شانامە چییە و سەرچاوەکەی کامەیە. ئایا شانامەی کوردی وەرگێڕاوی شانامەی فیردەوسییە یان پێچەوانەیە؟
#کورتکراوەی 100پشکنینی پزیشكی بە زمانےکوردی
1-ESR پشکنینی ئلتیھابات
2-Pcv & Hbg پشکنینی ڕێژەی خوێن
3- TGپشکنینی چەوری ژێر پێست
4-Cholesterol پشکنینی چەوری ناو خوێن
5-HDL پشکنینی چەوری باش
6-LDLپشکنینی چەوریخراپ
7-VLDLپشکنینی هاوسەنگی چەوری
8-CHO/HDLپشکنینی ڕێژەی چەوری خوێن و چەوری باش
9- Blood urea پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی گورچیلەکان
10- BUN پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی گورچیلەکان
11- creatinine پشکنینی فرمانی(کاری) گورچیلەکان
12- Uric acid داءالملوک
13-Serum Albumin پشکنینی ڕێژەی ئەلبۆمین تایبەت بە گورچیلە
14-Albumin in Urine پشکنینی ئەلبۆمین لە میز
15-Serum Total Protine پشکنینی ڕێژەی پرۆتئینی گورچیلەکان
16-Protien in Urine پشکنینی پرۆتئین لە میز
17-T3 پشکنینی غودە
18- T4 پشکنینی غودە
19-TSH پشکنینی هاوسەنگی غودەی دەرەقی
20- AST پشکنینی ئەنزیمی جگەر کە بە چەوری جگەر ناسراوە
21-ALT پشکنینی ئەنزیمی جگەر کە بە چەوری جگەر ناسراوە
22-TSB پشکنینی زەردوویی
23-Direct TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
24-Indirect TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
25-Anti Phospholipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
26- Anti Cardiolipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵلەبارچوون
27- WBC پشکنینی پێوانی ڕێژەی خڕۆکەسپیەکان
28-CBC پشکنینی گشتی پێکھاتەکانی خوێن
29-Rose Bengal test) Brucella) پشکنینی تای ماڵت
30- Widal پشکنینی گرانەتا
31- blood sugarپشکنینی شەکرە
32- RBS پشکنینی شەکرە دوای نانخواردن
33-FBS پشکنینی شەکرە پێش نانخواردن
34- HbA1C پشکنینی شەکرەی سێ مانگی
35- S. calcium بڕى کالیسیۆم لە لەشدا
36- CRP Titer پشکنینی ڕێژەی ڕۆماتیزم
37- ASO ئەم پشکنینە بریتیە لە دیاری کردنی دژەتەنی بەکتریایی
38- RF پشکنین ڕۆماتیزمی جمگەکان
39- Anti CCP پشکنینی ڕۆماتیزم
40- B. Group دیارى کردنى جۆرى خوێن
41- Bleeding time بۆ دیارى کردنى خوێنبەربون
42- Clotting time بۆ دیارى کردنى کاتى خوێنبەربون
43-PT پشکنینی خەستی خوێن
44-PTT پشکنینی خەستی خوێن
45-INR پشکنینی خەستی خوێن
46- HIV ڤایرۆسى ئایدز
47- HBS پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری بى
48- HCV پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری سی
49- LH پشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
50- FSHپشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
51- Testosterone هۆرمۆنی موو لەهەردووک ڕەگەزدا هەیە
52-Free Testo پشکنینی سەربەستی هۆرمۆنی موو
53-B-HCG پشکنینی هۆرمۆنی سکـپڕی
54- prolactin ھۆرمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیر
55- S. Ferritin ڕێژەی ئاسنی خەزن
56- Total Iron بڕى ئاسنی ناو خوێن
57- Vitamin D ڤیتامین دی
58- H.pylori in blood پشکنینی بەکتریای مێعدە لە خوێن
59- H.pylori in Stool پشکنینی بەکتریای مێعدە پیسایی
60- P.T in blood پشکنینی سکپڕی لە خوێن
61-P.T in urine پشکنینی سکپڕی لە میز
62-CMV IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپڕی
63-Rubella IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپڕی
64- Herps I IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بە کێشەکانی منداڵلەبارچوون
65- Herps II IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بە کێشەکانی منداڵلەبارچوون
66- Toxoplasma IgG &IgM نەخۆشی دەردەپشیلە
67- Toxoplasma Titer پشکنینی ڕێژەی نەخۆشی پشیلە
68-Progestron پشکنینی هۆرمۆنی منداڵدان
69-SFA پشکنینی سپێرم
70- SFA Culture پشکنینی زرعی سپێرم
71-FOB پشکنینی قۆڵۆن=کۆڵۆن
72-GSE فەحسی پیسایی
73-IgE پشکنینی هەستیاری
74-TB پشکنینی سیل
75-D-Dimer پشکنینی خەستی خوێن
76-CK-MB پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
77-Myoglobin پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
78-Troponin I پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
79- Fibronogen پشکنینی خوێن بەربوون لە ئافرەتان
80-Platelate Count پشکنینی پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە
81-PSA پشکنینی پڕۆستات
82-S.Calicium پشکنینی کالیسۆم
83-Typhoid IgG پشکنینی گرانەتا
84-Typhoid IgM پشکنینی گرانەتا
85- 2ME پشکنینی هێرشی(حملەی) تای ماڵت
86- GUE پشکنینی میز
87-GUE Culture پشکنینی زەرعی میز
88-MID پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکان
89-GRA پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆسایتەکان
90-LYM پێوانی ڕێژەی لیمفۆسایتەکان
91-HGBپێوانی ڕێژەی هیمۆگلۆبین
92-HCTپێوانی ڕێژەی خوێن
93-RBCپێوانی ڕێژەی خڕۆکەسورەکان
94-MCVپێوانی تێکڕای قەبارەی خڕۆکەسورەکان
95-MCHتێکڕای بڕی هیمۆگڵۆبین لە خڕۆکەیەکی سووردا
96-MCHCتێکڕای خەستی هیمۆگڵۆبین لە خڕۆکەیەکی سووردا
97-RDWبڕی گۆڕانی قەبارەی خڕۆکە سورەکان
98-MPVپێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێن
99-PDWفراوانی دابەشبوونی پەڕەکانی خوێن
100-LPCRپێوانی تێکڕای خەستی پەڕە گەورەکانی خوێن
سپاس لە #ماڵپەر
سپاسی ئەو بەڕێزەی کۆی کردوونۆ
@bokurd
🔴ڕادە
دەبێتە دوو بەش.
1️⃣ڕادەی هاوەڵناوی.
2️⃣ڕادەی هاوەڵکاری.
سەرەتا بزانین هاوەڵناو چییە؟
هاوەڵناوی: وەسفی ناو یان جێناو دەکات.
وەکوو: دارا جوان بوو.
🟨ڕادەی هاوەڵناوی: دەبێتە دوو وشە وەسفی ناوەکە یان جێناوەکە دەکەن و مەرجە وشەی یەکەم یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە.
(کەم، پیچەک، هەندەک، زۆر، گەلێک، تۆزێک، نەختێک، تۆزێک، فرە... هتد)
ئینجا ئەم وشانە دەبنە ڕادەی هاوەڵناو.
نموونە: دارا زۆر جوان بوو.
سەرنج بدەنە ئەم ڕستەیە بە دوو وشە وەسفی دارا کراوە، کە جوانە.
⬅️زۆر.... ڕادەی هاوەڵناوە، دیارخەری هاوەڵناوی چۆنیەتییە.
⬅️جوان... هاوەڵناوی چۆنیەتییە، دیارخراوە.
(زۆر جوان) گرێی هاوەڵناوییە. تەواوکەری کاری ناتەواوە.
نموویەکی تر: کچە زۆر باشەکە هات.
⬅️زۆر.. ڕادەی هاوەڵناوی.
⬅️باشەکە... هاوەڵناوی چۆنیەتییە.
⬅️زۆر باشەکە.. گرێی هاوەڵناوی، دیارخەری ناوی کچە.
نموونەی تر.. خانوویەکی گەلێک سەختی دروست کرد. خۆتان شرۆڤەی بکەن.
تێبینی/ ئەگەر وشەکانی(زۆر، گەلێک، کەم... هتد) بەتەنیا هاتن وەسفی ناویان کرد نابنە ڕادە، دەبنە هاوەڵناوی نادیار، ڕادە دەبێت دوو وشە بێت.
نموونە: پارەکە کەم بوو. لێرە هاوەڵناوی نادیارە.
🟦ڕادەی هاوەڵکار: دەبێت بە دوو وشە وسفی کارەکە بکەن، مەرجە وشەی یەکەم یەکێک بێت لەمانە(کەم، زۆر، گەلێک، هەندێک، کەمێک، تۆزێک، نەختێک، بڕێک... هتد) ئینجا ئەم وشانە دەبنە ڕادەی هاوەڵکاری
نموونە: نانەکەم زۆر بەباشی خوارد.
⬅️زۆر... ڕادەی هاوەڵکارییە، دیارخەرە.
بۆچی؟ چونکە ڕادەی هاوەڵکاری(ە، ی)لەپێش نایە، (ە، بوو، دەبێت) ناکەوێتە پاشی.
⬅️جوان هاوەڵکاری چۆنیەتییە، دیارخراوە.
⬅️زۆر بەباشی: گرێی هاوەڵکارییە، تەواوکەری کاری تەواوە.
نموونەی تر: گوڵەکە گەلێک زوو ژاکا.
⬅️گەلێک... ڕادەی هاوەڵکارییە.
⬅️زوو.. هاوەڵکاری کاتییە.
⬅️گەلێک زوو.. گرێی هاوەڵکارییە، تەواوکەری کاری تەواوە.
نموونەیەکی تر: پیاوەکە کەمێک دوور ڕۆیشت.
⬅️کەمێک... ڕادەی هاوەڵکارییە.
⬅️دوور.. هاوەڵکاری شوێنییە.
⬅️کەمێک دوور.. گرێی هاوەڵکارییە.
تێبینی/ ئەگەر وشەکانی(کەمێک، هەندێک، زۆر.. هتد) بەتەنیا هاتن و وەسفی کاریان کرد، نابنە ڕادە، بەڵکوو دەبنە هاوەڵکاری چەندی، ڕادە دەبێت دوو وشە بێت.
نموونە: ئەو زۆر دەخوات.
لێرە زۆر... هاوەڵکاری چەندییە
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63.
ئەمەیش کتێبەکەیە کە من لەم ماوەدا توانیم گوڵبژێرێکی دانێم بۆتان، هیوادارم کەڵکی هەبووبێت🙏
Читать полностью…ئەمەیش ستیکر کوردی کورمانجییە دەتوانن زیادی کەن.
Читать полностью…🌸🍃قابل توجه علاقه مندان
به زبان مادری (کورمانجی)👇
اعضای بدن به کردی کورمانجی
🌸🍃 #اعضای_بیرونی_بدن👇
پوست بدن 👈 چەرم
سر 👈 سەری
موی سر👈 پۆڕ
گوش👈 گوه / گوچک
چشم👈 چاڤ
بینی 👈بیڤل/ پۆز
پیشانی👈 هەنی/ ئەنی
چانه 👈 چەن
لب 👈 لێڤ
گونه 👈 روو
صورت ـ👈دەڤروو
گردن 👈 ئوست / ئۆسکر
شانه 👈 پیل
مابین دو شانه 👈 ناڤ پیل
بازو 👈 باسک
آرنج 👈هەنیشک
ساق دست 👈 زەند
مچ دست 👈سەرزەند
ناخن 👈 نینک
سینه 👈 سینگ
شکم 👈 زک
ناف 👈ناڤک
پا 👈 پێ
ران 👈 هێت
زانو 👈 ژۆنی/ قۆپک
ساق پا 👈پیق / چێق
قوزک پا 👈 گویزک
پاشنه👈 پانی
🌸🍃 #اعضای_داخلی_بدن👇
معده 👈 هوور
جگر یا کبد 👈 کەزەب
شش 👈 پشک
صفرا 👈 زەرئاڤ
روده 👈 ریڤی
قلوه یا کلیه 👈گۆرچی/ گۆرچک
قلب 👈 دل
رگ 👈 تەمار
خرخره 👈 لیلک/ قاقرچیک
دهان👈 فەک / دەڤ
دندان 👈 دران
زبان 👈 زمان
لثه 👈 پی
مغز 👈مێژی
استخوان 👈 هەستی
🌺سپاس از مهندس جعفری بابت گردآوری مطالب
/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0
+A
Tu çi karî dikî?
شغل تو چه است؟
-B
Ez şêwirmend im. Lê tu?
من مشاور هستم. اما تو؟
+A
Ez jî nivîskar im.
من هم نویسنده هستم.
-B
Baş e.
خوب است.
/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0
💚❤️💛
بابەتێکی سەرنجڕاکێش
پەنجەرەكەی ماڵی سارا
#بەشی_یەکەم
چیرۆكێكی دێرینی شەڕی یەكەمی جیهانی هەیە، لە بیرۆكەی پەنجەرەیەكەوە، خەونی دەوڵەتێك بەدی دەهێنێت. چیرۆكەكە هی خاتوونێكی یەهودییە، بە ناوی (سارا ئاڕۆنسۆن) ئەم خاتوونە، هەموو شتێكی كرد لە پێناو ئەوەدا خۆرئاواییەكان ڕازی بكات، دەوڵەتێك بۆ گەلەكەی دروستبكەن، هێشتا لەناو هزری سیاسیی ئیسڕائیلدا، دەوڵەت دروستكردنەكە دەبەستنەوە بە بیرۆكەكەی پەنجەرەكەی ماڵی ساراوە. بۆ ئەوەی لە جەوهەری چیرۆكەكە تێبگەین، سەرنجێك دەخەینە سەری و پاشان وەریدەگێڕین بۆ ئێستای باشووری كوردستان و، بەراوردێك لە نێوان پەنجەرەكەی ماڵی ساراو پەنجەرەكانی باشوور، كە ڕوو بە دەرەوەن، ئەنجامێكمان بۆ دەردەخات.
چیرۆكەكەی سارا: " لە شەڕی جیهانیی یەكەمدا، لە ساڵی 1917، بەریتانییەكان هەرچییەكیان دەكرد، نەیاندەتوانی شاری غەززە داگیربكەن، چونكە ئەو شارە بووبوو بە كیلیلی عوسمانییەكان و كەوتنی شارەكە، كەوتنی عوسمانییەكان بوو. شارێكە بەشێكی گرنگی بەستراوە بە دەریاوە، گرتنی شارەكە، وەك كەوتنی عوسمانییەكان تەماشا دەكرا. لەو شارەدا، كچە یەهودییەك بوو بەهۆكاری كەوتنی عوسمانییەكان، ئەویش لە ڕێگەی بیرۆكەی پەنجەرەیەكەوە. سارا ئاڕۆنسۆن، گروپێكی دروستكرد، بە گروپی_ئێن،ئای، ئێڵ_ ناسراوە. پەیوەندی بە بەڕیتانییەكانەوە كرد، بەڵێنی لێوەرگرتن، ئەگەر سەركەوتن، دەوڵەتێك بۆ گەلی ئیسڕائیل لەسەر ئەو خاكە دروست بكەن، ئەوا لە ڕێگەی هێماسازی پەنجەرەوە، كۆی زانیارییەكانی سوپای عوسمانیان بۆ دەنێرێت. لە گفتوگۆیەكدا بەریتانییەكان بەڵێنیان بە خاتوو سارا دا، ئەگەر زانیارییەكانیان بۆ بنێرێت، لە سەركەوتندا دەوڵەتێك بۆ یەهودی دروست دەكەن.
دەستكرا بە كارەكە، هێماسازییەكەی پەنجەرەكەی سارا زۆر قورس نەبوو. لە ڕێگەی چەنجەرەوە ئەنجام دەدرا كە پەنجەرەی ماڵەكەیان ڕوو بە دەریابوو، لەناو دەریای كەناری شاری غەززە و ئەوبەری دەریاكەش، بەڕیتانییەكان بوون، كە دەیانڕوانی بەسەر شاری غەززەدا. بە كردنەوە و داخستنی پەنجەرەی ماڵەكەی هێماكانی دەنارد بۆ سوپای بەڕیتانیا. بۆ نمونە: هێما سازییەكە بەمجۆرەبوو. شەو كاتژمێری دیاریكراو، ڕووناكییەك لە ماڵەكەدا دادەگیرسێت، پەردەی پەنجەرەكە دادەدرێتەوە، ئەگەر دووجار پەردەكە لادرایەوە، ئەوە واتای ئەوەیە پیتی_ئە_ سێ جار، پیتی _ب_ بەمجۆرە چاودێرەكانی ئەوبەر پیتەكانیان كۆدەكردەوە و وشە و ڕستەی لێ دروستدەكرا و زانیارییەكانیان پێدەگەیشت لەسەر سوپا و چەك و جموجوڵی عوسمانییەكان. بۆ ڕۆژیش بە كردنەوە و داخستنی پەنجەرەكە، هێماكان دەگەیەنران لە كاتی دیاریكراودا. بەمجۆرە سارا زانیاری دەنارد.(_پوڤاڵ نوح_ لە كتێبەكەیدا ئەم چیرۆكەی لەسەر پرسی زانیاری شرۆڤە كردووە، لێرەدا بە نیگایەكی دیكە شرۆڤەی دەكەین.)
هەرچۆنێك بێت، زانیارییەكانی سارا لە ڕێگەی پەنجەرەكەیەوە، هاوكارێكی باشی بەڕیتانییەكانی كرد. بەڵام پێش ئەوەی خەونەكەی ببنێت بەهۆی هەڵەیەكەوە خۆی و گروپەكەی ئاشكرا كران، پێش ئەوەی دەستگیری بكەن، خۆی كوشت، بۆ ئەوەی ناچارنەكرێت زانیاری بداتە عوسمانییەكان. زانیارییەكانی سارا و گروپەكەی بوو بەهۆی سەركەوتنی بەڕیتانییەكان و شاری عەززەیان گرت، عوسمانییەكان شكان و كلیلەكەیان كەوتە دەست بەڕیتانییەكان و پاش ئەو شكستە، ئیدی وردە وردە ئیمپڕاتۆڕیەتی عوسمانی تێكشكا و كۆتایی هات. بەڕیتانییەكان لەسەر بەڵێنی خۆیان مانەوە، لەگەڵ سەركەوتنەكەیاندا، ئەو بەڵێنەی بە سارایان دابوو جێبەجێیان كرد و، لەدووی نۆڤەمبەری ساڵی 1917 وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا_ئاڕسەر بالفۆڕ، ڕایگەیاندا كە/ دامەزراندنی نیشتمانێكی نەتەوەیی بۆ یەهودییەكان لە فەڵەستین بەچاوی ڕەزامەندی دەبنێت."
ئەم پەنجەرەیە دواتر چیرۆكی دەوڵەتێكی بۆ یەهودییەكان بەدوادا هات. هەمان ئەو پەنجەرەیە دەگوازیینەوە بۆ باشوور، لەم چرەكەساتەی ئێمەی تێدا دەژین، لە باشووردا چەندین جۆر پەنجەرە هەیە، پەنجەرە ڕوو بە ئێران، پەنجەرە ڕوو بە عێراق، پەنجەرە ڕوو بە توركیا، خۆرئاوا، سعودییە، قەتەر و هتد. هەموو ئەم پەنجەرانە زانیاری گەلەكەی خۆیان بە دەرەوە دەدەن، بەبێ ئەوەی هیچ دڵنیاییەك هەبێت ئەم پەنجەرانە وەك ئەوەی ماڵی سارا، لە پێناو داهاتووی ئەم گەلە بێت. ئێمەی كوردی ئەم باشوورە نازانین داهاتوومان بەرەو كوێ دەڕوات، بەڵام دەزانین هەموو جۆرە پەنجەرەیەك لە نیشتیمانەكەماندا دروست بووە، كە خزمەت بە ئەویتری دەرەوەی گەلەكە دەكات و زانیاری و وردەكاری دەنێرێتە بۆ دۆست و نەیار و دوژمن، بەبێ ئەوەی هیچكامێكیان بەڵێنێكی وەك بەڵێنەكەی سارای بۆ گەلەكەی وەرگرتبێت.
#درێژەی_هەیه
@jnanipesheng
📝 بەرەو نەورۆزی خاکیپۆشان و کورتەشرۆڤەیەکی زمانەوانی
✍️ کاروان مێراوی
نەورۆز لە کوردستان بۆنەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانییە کە لە ئاڵاکەشماندا ڕەنگدانەوەی هەبووە (٢١ تیشکی خۆری نێو ئاڵاکە)، ئەم بۆنەیە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان هاوکات بووەتە بۆنەیەکی شوناسخوازنە و دژەداگیرکەر کە ساڵانە نەورۆزەکان لەلایەن خەڵکەوە ناودێر ئەکرێن، وەک نەورۆزی جامانەکان، نەورۆزی مەشغەڵانی ڕزگاری و ... نەورۆزی ئەمساڵیش لەلایەن خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە نەورۆزی خاکیپۆشان ناودێر کراوە و کەمپەینیشی بۆ ڕێک خراوە. بەڵام مەخابن زۆر جار ئەبینم هەم چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەم ڕاگەیاندنەکانیش ئەم دەستەواژەیە بەهەڵە ئەنووسن و دەنووسن "خاکیپۆشان" یان ئەنووسن "خاکی پۆشان" کە هەردوو جۆرە نووسینەکە هەڵەیە.
زوانی کوردی زمانێکی هەستیارە و ئەگەر تەنانەت باڵەیەک بەهەڵە دابنرێت یان لەبیر بکرێت، واتای ڕستەیەک و بگرە دەقێکیش ئەگۆڕێت و مەبەستی ڕاستەقینەی نووسەر ناگاتە خوێنەر؛ بۆیە پێویستە یاسا و ڕێساکانی زوانەکەمان بناسین و فێری دروستنووسین بین تاکوو بتوانین مەبەست و پەیامە ڕاستەقینەکەی خۆمان بە خوێنەر بگەیەنین. لەم پەیوەندییەدا بەپێویستم زانی شرۆڤەیەکی زمانەوانیی کورت لەسەر دەستەواژەی خاکیپۆشان بنووسم.
خاکیپۆشان وشەیەکی لێکدراوی سادە و کۆیە؛ واتە خاکی (ئاوەڵناو) و پۆش (ڕەگی کار) کە بەبێ ناوبەند لێک دراون و وشەیەکی نوێیان دروست کردووە، ئەم وشە لێکدراوەش بە یارمەتیی نیشانەی "ان" کۆ کراوە (خاکی + پۆش + ان = خاکیپۆشان). کاتێک دوو وشەی سەربەخۆ لێک بدرێن و واتایەکی نوێ دروست بکەن، ئیتر پێکەوە ئەنووسرێن و سەربەخۆییی دوو وشە پێشووەکە لێیان ئەگیردرێتەوە و هەردووکیان پێکەوە دەلکێن و وشەیەکی نوێ بە واتایەکی نوێیەوە دروست ئەکەن. ئەگەر ئەو دوو وشەیە کە لێک دراون و وشەیەکی نوێیان پێک هێناوە، سەربەخۆ بنووسرێن، واتای جیاجیا ئەگەیەنن و مەبەست و پەیامی ڕاستەقینەی نووسەری وشەکە ناگەیەنێت؛ کەواتە بۆ گەیاندنی مەبەستە ڕاستەقینەکەمان، با وشەکان دروست و وشە لێکدراوەکان پێکەوە بنووسین.
هەروەها دەبێت ئەو یاسا و ڕێسایەی زوانی کوردییش لە بەرچاو بگرین کە لە زمانی کوردیدا نیومەودا / نیوبۆشایی (semi-space) زۆر کەم و لە بارودۆخگەلێکی ئاوارتەدا (استثناء) بەکار ئەبرێت. چونکە نیومەدا وشەکان پێکەوە نالکێنێت و جیاجیا ئەنرێنە پاڵ یەکتر بە مەودایەکی زۆر کەمترەوە؛ کاتێکیش وشەکان پێکەوە نەلکێنرێن، با بنرێنە تەنیشت (پاڵ) یەکتریشەوە، بەڵام دیسان واتا و مەبەستە ڕاستەقینەکەمان ناگەیەنن.
چۆنیەتیی بەکارهێنانی نیومەدا بۆ وشەی لێکدراو لە بارودۆخی ئاوارتەدا؛ لە وشەگەلێکی لێکدراوی قورس و دوورودرێژ، ئەویش لەبەر جوانکاری و بۆ ئەوەی ئاسان بخوێنرێتەوە بەکار ئەبرێت یان بۆ هەندێک وشەی بیانی. نموونەی وشە قورس و دوورودرێژە کوردییەکان وەک: کلکئێستر، یارمەتیوەرگرتووەکان، دەستقووچاوەکان، پشتچەماوەکان و ... هەرچەند لە ڕاستیدا ئەم وشە لێکدراوانەش هەر پێکەوە ئەنووسرێن، واتە کلکئێستر، یارمەتیوەرگرتووەکان، دەستقووچاوەکان، پشتچەماوەکان و ... بەڵام وەک باس کرا، لەبەر جوانکاریی وشەکان و بۆ ئاسانکاریی خوێندنەوە لە نیومەدا کەڵک وەردەگیردرێت. هەروەها نموونەی وشەی بیانییش وەک: پیدیئێف (PDF).
💎 @Perrenus
🟦جۆرەکانی بکەر
بکەر: بریتییە لە کەرستەیەکی سەرەکیی ڕستە، ئەو ناوەی بە کاری ڕستەکە هەڵدەستێت، هەندێک جار جێناو شوێنی بکەر لە ڕستەدا دەگرێتەوە، یاخود بکەر دەبێت کەسێک یان شتێک بێت، ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی بکەوێتە ئەستۆ لە ڕستەدا.
نموونە👇
١- نەشمیل خەوت.
٢- ئەو دەنووسێت.
٣- ماڵەکە سووتا.
1️⃣بکەر دیار: بە پێچەوانەوەی خاڵی پێشووتر ناوەکەی دیارە، کە هەمیشە بکەرێکی ئاشکرا و ڕوون لە ڕستەکە بەدی دەکرێت.
نموونە 👇
١- ئارام پیاوەکەی کوشت.
٢- پۆلیس دزەکەی گرت.
2️⃣بکەر نادیار: هەمیشە ئەوەی کارەکەی بەسەر دەسەپێندرێت ئەرکی جێگری بکەر وەردەگرێت، لە ڕاستیدا بکەرێک هەبووە لە ڕستەکەدا، بەڵام دیار نییە و ئاماژەی پێ نەکراوە.
نموونە👇
١- پیاوەکە کوژرا.
٢- دزەکە گیرا.
3️⃣بکەری لۆجیکی: بریتییە لەو بکەرەی کە ڕاستەوخۆ کەسەکە یان جێناوەکە هەڵساوە بە ئەنجامدانی کارەکە.
نموونە👇
١- دارا کتێبەکەی برد.
٢- نازێ سێوەکەی خوارد.
4️⃣بکەری ڕێزمانی: لەم شێوازە لە ڕووی یاسای ڕێزمانەوە بکەرە، بەڵام لە ژیانی ڕاستی نابێتە بکەر، چونکە کارەکان لەخۆوە ئەنجام نادرێن، بەڵکوو هێزێکیان لەپشتە.
نموونە 👇
١- ئاوەکە ڕژا.
٢- باخەکە سووتا.
5️⃣بکەر نادیاری ئاماژەپێکراو: بەو بکەرانە دەگوترێت، کە لە ڕووی ڕوخسارەوە ڕستەکان بکەریان نادیارە، بەڵام لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بکەریان لە شوێنێکی دیکەی ڕەستەکەدا دەرکەوتووە.
نموونە👇
١- ئارام بە دەستی نەسرین نێژرا.
٢- دلژین بەهۆی داراوە ناسێندرا.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
ژین قادری
ئەمشەو چاوم لە کەناڵێکی کوردی بوو بەشی هەواڵەکان، بەداخەوە هەواڵنێرەکە بان نۆ جار وشەی یابانی دووپات کردەوە، پێویستە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ئاورێکی گرینگ لەم بەشەی زمان بدرێتەوە، ڕاستە هیچ زمانێ پەتی نییە و زمانی پەتی، زمانێکی مردووە و هەروەها وشەی هاوبەش و وشەقەرزگرتن یان بانکی وشە جیهانی و ئاساییە، هەموو ئەمانە قبووڵ، بەڵام تۆ بیت بە لاساییکردنەوەی کوێرکوێرانە لە زمانێکی تر خەسار بدەی لە ئەلفبای زمانەکەی خۆت! چ خوا بەردارە؟ ئەمە دەچێتە کام خانەی زمانەوە، باشە عەڕەب وشەگەلی گ،چ،پ،ژ، نییە و ئەڵێ یابان ئێمە خۆ هەمانە، لەسەر چ پاساوێک شوێنی ئەم ڕەوتە چەقبەستووە کەوتین؟؟ ئەویش لە دەزگایەکی هەواڵنێری فەرمی باشووری کوردستانەوە، خۆ هەر ئەم وشە نییە بە سەدان وشەی ئاوامان هەیە سەربڕاون، بۆچی؟؟ یانێ کەس و دڵسۆز و سیستم و بەرپرسێ نییە ئاوڕێ بداتەوە لەم بەشەی زمان و چارەیەکی بۆ بدۆزێتەوە، چاوەڕوانی لە باشووری کوردستان لە هەمبەر زمان زۆۆر زۆرترە لە بەشەکانی تری کوردستان، چون دۆخ و دەسەڵاتەکە جیاوازە، یان ئێستە هاتووچۆ باشوور و ڕۆژهەڵات زۆر ئاساییە لە زانکۆکان، لانیکەم مامۆستاکانی زانکۆ کوردستان لە سنە لە دانیشتنە هاوبەشەکان ئەم کێشە بخەنە گەڕ بۆ گەیشتن بە چارەسەری، لە ئێستەدا میدیا ڕۆڵی گرینگتر لە قوتابخانەش دەگێڕێ، تکایە با چیتر بەس بێ عەڕەبی بازی و خۆبەکەمزانین و بێدەرەتانی.
وەرگیراو لە پەڕەی ڤەژینبوکس:
👇👇👇👇👇👇👇
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎉 هۆگرانی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد!
«نۆیەم ساڵی کردنەوەی ڤەژینبوکس» و «ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک»تان لێ پیرۆز بێت.
✴️ ئێستا دەتوانن 22821 پارچە دەق لە 247 کتێبی 139 نووسەر/شاعیر لە ڤەژینبوکسدا بخوێننەوە.
🙏 بۆ ئەم خەباتە مەزنە زۆر سوپاسی بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین کە لە ساڵی 2016ەوە لە تایپ و پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی دەقەکاندا هاوکارییان کردووە. هەروەها زۆر مەمنوونی بنەماڵەی نووسەر و شاعیرە ڕەحمەتییەکان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەین کە بە دڵێکی فراوانەوە فایلەکانیان بۆ ناردین. سوپاسێکی تایبەتیش لەو خۆشەویستانە دەکەین کە لەم بارودۆخە ئابوورییە خراپە درێژخایەنەدا، بە یارمەتیی دارایی، پرۆژەکەیان ژیاندووەتەوە.
چەند تێبینی:
🗓 ئەمساڵ، لە بەشی گەڕانی پێشکەوتووی ڤەژینبوکسدا، گەڕان بەپێی ساڵی بەرهەمهێنانی دەقەکەشمان زیاد کرد کە هیوادارین کەڵکی هەبێت بۆتان.
✨ لەم دوایییانەدا، پێشکەوتنی ژیریی دەستکرد لە زمانی کوردیدا هەلێکی باشی بۆمان ڕەخساندووە بۆ خێراترکردنی پەرەپێدانی پرۆژەکە. هیوادارین بتوانین لە ساڵی داهاتوودا بە یارمەتیی بەرنامەکانی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق و وێنە بۆ دەق کۆمەڵێکی زۆرتری دەق زیاد بکەین بە ڤەژینبوکس.
📢 بە داخەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دەقی شێوەزارەکانی خوارووی کوردستان بڵاو بکەینەوە. تەنیا هۆکاری کەمبوونی بەشداربووی شارەزای ئەو شێوەزارانە بووە. هەر لێرەوە داوا لە خەڵکی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان دەکەین کە بێن بە هانای پرۆژەکەوە با هەرچی دەقی گونجاوی ئەو ناوچانە هەیە زیاد بکرێن بە ڤەژینبوکسیش.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێمەیش وەک ستافی فێرگەی زمانی کوردی ☀️، سپاس و پێزانینی فراوانمان هەیە بۆ 9 ساڵ خەباتی ڤەژینبوکس لەپێناوی زمانی کوردی کە دڵسۆزانە، تێکۆشەرانە، خۆبەخشانە و بەبێ چاوەڕوانی، خزمەت بە زمانی کوردی دەکەن. 🌹
🌻 @renusisaratayi
🟩 ناوی گوڵەکان لە زمانی کوردیدا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گوڵ، یەکێکە لە جوانترین دیاردەکان و خەڵاتی سروشتە. گوڵ واتە: جوانی و نازکی.
گوڵ، هێمای ئەوین و خۆشەویستییە.
هێمای هێمنی، ئازادی، شادی، ڕێز، ئاشتی و ئاسوودەیییە.
هێمای هیوا، گەشبینی و هاوڕێیەتییە.
هەر گوڵێک ڕەنگ و بۆن و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە و وەک تابلۆیەکی هونەرییە کە سروشت دەڕازێنێتەوە.
هەندێک گوڵ بە بۆنەکەی، هەندێک بە ڕەنگەکانی و هەندێکی تر بە شێوەی جوانیان ناسراون.
بۆنە خۆشەکەیان دڵ دەگەشێنێتەوە و ڕەنگە جوانەکەیان چاوی مرۆڤ پڕ دەکات لە خۆشەویستی.
لە هەموو کولتوورەکان، گوڵەکان وەک نیشانەی خۆشەویستی، پاکی، و جوانین.
کوردستانی ڕەنگین و جوان و شیرینیشمان، بە هەزاران گوڵی جوان ڕەنگین بووە کە سروشتی جوانی کوردستانیان جوانتر کردووە.
🌸 لێرەدا بۆ ئەم بابەتە، ناوی 100 گوڵی کوردستانم کۆ کردووەتەوە. 🌸
🔸 نەسرین
♦️ نەستەرەن
🔸 مێلاقە
♦️ شەوبۆ
🔸 گیابەن
♦️ مێخەک
🔸 قەنەفڵ
♦️ چنوور
🔸 ڕەبەنۆک
♦️ گوڵەبەیبوون
🔸 هێرۆ
♦️ هەرمەڵە/ هەڵمەڵە
🔸 شلێر
♦️ سۆسەن - سوێسنە
🔸 پێقەلە
♦️ وەنەوشە
🔸 مینا
♦️ نێرگز/ نەرگز/ نەرگس
🔸 زەعفەران
♦️ شەهلا
🔸 لالە
♦️ چارەچەقیلە
🔸 گوڵەباخ
♦️ گوڵەنەورۆز/ جانەمەرگ
🔸 گوڵاڵە
♦️ هەڵاڵە
🔸 لاولاو
♦️ یاسەمین
🔸 چاوەپشیلە
♦️ قەیفە/ قەدیفە
🔸 ژاڵە
♦️ گەزیزە
🔸 گوڵەزەنگ
♦️ گوڵەزەرد
🔸 گوڵەگەنم
♦️ گوڵەپیاڵە
🔸 گەزانیا/ گوڵی گەرمێنان
♦️ داودی
🔸 دەمەشێر
♦️ لالەعەباس
🔸 گوڵەجۆری
♦️ گوڵی هەمیشەبەهار
🔸 سێپەڕە
♦️ شەشپەڕ
🔸 شەستپەڕ
♦️ پەنجەخانم
🔸 شنگ
♦️ هەڵەکۆک/ ئاڵەکۆک
🔸 گوڵەخەزێم
♦️ لاوەنتە
🔸 شاڕێحانە
♦️ گوڵەبێژان
🔸 گوڵنار
♦️ گۆزروان
🔸 گوڵەمریەم
♦️ گوڵەدۆمە
🔸 گوڵەبەڕۆژە
♦️ گوڵەڕۆمی
🔸 ڕۆز/ سوورەگوڵ
♦️ گوڵەڕووتە
🔸 گوڵەقووچە
♦️ کوجەرات
🔸 دەوەنەسوورە
♦️ چارانچەقیلە
🔸 گوڵاڵەسوورە
♦️ مرۆر
🔸 گوڵەفەقێ
♦️ ئەشەدبۆ
🔸 کەنێر
♦️ خرێڵە
🔸 چنارەکەڵە
♦️ بەلەک
🔸 تەروو
♦️ گوڵەپاییزە
🔸 تووکەپشیلە
♦️ ئەرخەوان
🔸 نازناز
♦️ ترشۆکە
🔸 کاردۆ
♦️ مالۆچە
🔸 گوڵەجەهەننەمی
♦️ مێژوەرد
🔸 شیلان
♦️ گوڵەسەگانە
🔸 حاجیلە
♦️ کێویلە
🔸 گوڵەحەریر
♦️ بەرزەلنگ
🔸 بزنەڕیشە
♦️ خەرتەلە
🔸 لووشە
♦️ پونگە
🔸 گوڵووک
♦️ گوڵەبەبەشە
🔸 گوڵەبەڕۆنە
♦️ گوڵەک
🔸 زەنبەق - زەمبەقی یەکڕۆژە
♦️ لوولووپەڕ/ لیلووپەڕ
🔸 نیسانۆک
♦️ دڕکەشینکە
🔸 و... هتد
🟢 تێبینی
بێگومان ئەگەر بمانەوێت ناوی هەموو گوڵەکانی کوردستان بنووسینەوە، ڕێژەکەی لە سەدان گوڵ زیاتر دەبێت؛ چونکە کوردستان لە بواری گوڵ و ڕووەک زۆر دەوڵەمەندە.
خوێنەران، دەتوانن ئەم بابەتە دەوڵەمەندتر بکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
📝 خوێندنی زمانی دایک، یان خوێندن بە زمانی دایک؟
✍ سویسنە ئیسماعیلنژاد
ڕۆژی ٢١ی فێبریواری، لەلایەن یۆنسکۆ وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دیاری کراوە. مەبەست لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بەرگرتنە بە لەناوچوون و مەرگی ژمارەیەکی زۆر لە زمانەکان وەک زمانی کەمینە دیاریکراون و بەداخەوە لە ٢ سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە زمانە جیاوازەکان، بەهۆی کارپێنەکردن و قەدەغەبوونیان لەلایەن دەسەڵاتەکانەوە لەناو چوون، یان بەرەو لەناوچوون دەڕۆن.
یۆنسکۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت مناڵان لە خوێندنگە بە زمانی خۆیان بخوێنن، بە زمانی خۆیان پەروەردە بن و بەگشتی جەخت لەسەر پاراستنی زمانی دایک دەکاتەوە و خوێندن بە زمانی دایک بە دیارترین ڕێکار ئەزانێت بۆ پاراستنی زمانەکان. بەڵام لە دوو سەدەی ڕابردوودا، دەسەڵاتە بەناو مۆدێڕنەکان، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە فرەنەتەوەن یان ئەوەی لەلایەن دەوڵەتێکی کۆلۆنیال و داگیرکەرەوە داگیرکراون، بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دەسەڵاتی خۆیان، هەوڵیان داوە زمانێک، زمانی دەسەڵات، زمانی نەتەوەی باڵادەست، زمانی دەسەڵاتی داگیرکەر، بکەن بە زمانی فەرمیی کاری ئیداری و خوێندن و ... و بەر بە گەشەکردنی زمانەکانی تر بگرن و لە زۆر شوێن زمانەکانی تریان قەدەغە کردووە.
ئەمەیە ئەتوانین بڵێین سەردەمی مۆدێڕنیتەی سەردەمی مەرگی بەشێکی زۆر لە زمانەکان بوون، ئەو زمانانەی کە هەرچەند لەلایەن کەمینەیەکی کەمەوە، بەڵام پێش سەردەمی مۆدێڕن لەناو کۆمەڵگە گەورە و بچووکەکاندا کاریان پێ دەکرا و پەرەیان دەسەند. بەڵام سەردەمی مۆدێڕن و خوێندنی مۆدێڕن بەربینگی بە بەشێک لەو زمانانە گرت و سەرەنجام وەک دەوترێت نزیک بە دە هەزار (١٠٠٠٠) زمان لەناو چوون و زیاتر لە ٣٠٠٠ زمان لە مەترسی لەناوچووندان.
زمان تەنیا کەرەستەیەک نییە بۆ قسەکردن، بەڵکوو هەموو زمانەکان سەرچاوەیەکی گەورەی کولتوورین کە لەناوچوونیان واتە لەناوچوون و مەرگی بەشێک لە کولتوور و نەمانی فرەچەشنی کولتووری لەم گەردوونەدا. زمان تەنیا پرسێکی کولتووری نییە، بەڵکوو زمان پرسێکی سیاسی - کولتوورییە. بێگومان زمان یەکێکە لە دیارترین و ئەشتوانین بڵێین دیارترین نیشانەیە بۆ جیاکردنەوەی نەتەوەیەک لە نەتەوەیەکی تر. زمان فۆرم و بیچم بە بیرکردنەوەی مرۆڤ ئەدات، هەر لەم سۆنگەوەیە هایدگەر، بیرمەندی ئەڵمانی، باس لەوە دەکات کە "زمان خانووی بوونە. "
یەکێک لەو نەتەوانەی کە خوێندن و کارکردن بە زمانی دایکی و نەتەوەییی لێ قەدەغە کراوە، نەتەوەی کوردە. کورد بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەی بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کراوە، لەلایەن دەسەڵاتداران و نەتەوە دەسەڵاتدارەکانەوە هەوڵ دراوە بۆ ئاسیمیلاسیۆنی زمانی و کولتووریی ئەم نەتەوەیە، زمانی لێ قەدەغە کراوە، ئەمەش وەک جینۆسایدێکی کولتووری دەرئەکەوێت، ئەنفالێکی کەلتوورییە.
جگە لە عێراق کە هەر لە دەیەی ١٩٧٠ ز. خوێندن بە زمانی کوردی ئازاد بووە و کوردی باشوور توانیویانە لە خوێندنگەکان بە زمانی خۆیان بخوێنن، لە سێ پارچەی تری ڕۆژهەڵات، باکوور، ڕۆژاوا (جگە لەم چەند ساڵەی دوایی و دوای ئازادبوونی ڕۆژاوا) خوێندن بە زمانی کوردی قەدەغە بووە. کارکردن بەم زمانەیان بە هەڕەشەیەکی گەورە زانیوە بۆ سەر دەسەڵاتی خۆیان، هەر لەم پەیوەندییەدا مووسا عەنتەر (ئاپێ مووسا) نووسەر و ڕۆشنبیری کوردی باکوور ڕوو بە داگیرکەرانی تورک دەبێژێت :" ئەگەر زمانی من هەڕەشەیە بۆ سەر دەسەڵاتی تۆ، کەوایە تۆ دەسەڵاتی خۆت لەسەر خاکی من بنیات ناوە."
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای دروستبوونی ئەم قەوارە نوێیەی کە پێی دەوترێت ئێران، دوای دەسەڵاتی مەشرووتە و پاشان هاتنەسەرکاری ڕەزاشا و گۆڕینی ناوی "مەمالکی مەحرووسە" بە "ئێران"، خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی هاوشێوەی زمانی نەتەوەکانی تری ئێران وەک ئازەری، ئەرمەنی، تورک، بەلووچ، گیلەکی و ... قەدەغە کراوە. لە خوێندنگەکان و قوتابخانەکان تەنیا زمانێک ڕێپێدراوە، زمانی دەسەڵاتی باڵادەستە کە ئەویش زمانی فارسییە.
مناڵانی نەتەوە نافارسەکان ناچارن هەر لە مناڵییەوە بە زمانێکی تر پەروەردە بن و گەورە بن، کە ئەمەش جۆرێک لەگەڵ ئەوەی دابڕانە لە زمانی دایکی خۆیان، کاریگەریی زۆر خراپی دەروونی و پەروەردەییی هەیە بۆ سەر ئەو مناڵانە و بەر بە پێشکەوتنی ڕاستەقینەی ئەوان ئەگرێت. ئەم ڕەوتە هەنووکەش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوونی هەیە و بەم شێوەیە هەڕەشە بۆ سەر بەشێکی زۆر لە زمانە ڕەسەنەکان دروست بووە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە دانانی چەند وانەیەکی کەمی کوردی لە خوێندنگەکان و هەروەها دانانی ١ - ٢ یەکەی ئێختیاری (واحد اختیاری) لە زانکۆکان هەوڵیان داوە ئەم ویستە ڕەوایەی کورد کە خوێندن بە زمانی دایکە بەلاڕێدا بەرن. لەم ڕووەوە دوو دەستەواژە دێتە بەرباس، خوێندن بە زمانی دایک، یان خوێندنی زمانی دایک؟
بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن.
💎 @Perrenus
🔲 پوختەی بابەتی «هاوەڵناو لە ڕووی ڕۆنانەوە»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊️ ئامادەکردنی: مامۆستا کارزان خدر ئیسماعیل
🌻 @renusisaratayi
فەلسەفیی زمان
گرنگــی و بایەخــی زمان لە فەلســەفەدا
مێژووییەکــی دێرینــی هەیە. لــە کۆنەوە
فەیلەســووفەکان خۆیان بــۆ بابەتی زمان
تەرخان کردبوو. زمان بەشــێکی دانەبڕاوی
بیرکردنــەوەی فەیلەســووفەکان بــووە. لە
هێرمینۆتیکــەوە تــا دەگاتە فەلســەفەی
شــیکاریی زمان بابەتێکــی ناوەندی بووە.
زمان جگە لە ئاخافتن، هونەری بیرکردنەوە
و مەعریفەی نوێ دەخوڵقێنێت. واتە زمان و
بیرکردنەوە لفە و دوانەی یەکترن،
نووسەری بەناوبانگی ئەمریکایی جی.ئاڕ تاڵکین بۆ چەمکی زمانی دایکی له دەستەواژەی "زمانی بێشکە"
(cradle tongue)
کەڵکی وەرگرتووە. بە وتەی ئیوانیچ دستەواژەی "زمانی دایکی" قەشەکانی کلیسای کاتۆلیک پێکیان هێناوە چونکە سەرەڕای ئەمە کە ڕێوڕەسمی ئایینزایی کەلیسای کاتۆلیک بە زمانی لاتین بوو، بەڵام کاتێ قەشەکان مۆعیزەیان بۆ خەڵک ئەکرد بە زمان و زاری خۆماڵی ناوچەکە ئەدوان بەو هۆیە کە بە زمانێکی سادە بتوانن ئەوان بەرەو کاتۆلیسم بانگێشت بکەن. بەگشتی ئەمڕۆ چەمکی زمانی دایکی چەمکێکی باوەو و سەقامگیر بووە.
باسی زمان هێندە قورس نییە، من نەتەوەیەکم، نەتەوەش پێویستی بە زمانە، بەبێ زمان کاروبار دەوەستێت و زمان یەکێ لە شوناسەکانی نەتەوەیە،هەر بۆیە ئەرکی هەموومانە کە زمانەکەمان باش فێر بین، هیچ پاساوێکیش ڕێپێدراو نییە. کەسێک کە خوێندەواریی هەبێت دەبێت خوێندن و نووسین بزانێت،
هایدگر فیلسووفی ئهڵمانی ئەڵێ زمانی ماڵی بوونە و زمانی دایک وهک دڵ، ھهست و ئیلھام دهزانێت. به ڕای ئهو کهسانێک به زمانی داکییان قسه ناکهن و بۆ پهروهرده و فێربوون کهڵکی لێ وهرناگرن، لهگهڵ قووڵترین ڕهھهندهکانی شوناس دهجهنگن و سهرناکهون،
پرۆفیسۆرێکی زمانەوان ئەڵێ زمان دەوڵەمەندی و هەژاریی نییە، بەستە بەوەی کە زمان چەند کەس بەکاری دهێنێت و لە چ بوارێکدا بەکار دهێنرێت و چەند فەرهەنگی جۆربەجۆر بەکاری دەهێنن و لە کوێ قەرز بدەین و وەرگرین، جیاوازیی هەیە لە نێوان زمانەکاندا، گرنگ ئەوەیە زمانێک بتوانێت کاروباری ئاخافتەرانی ئەو زمانە بەدی بهێنێت.
خەباتی هەمەلایەنە بۆ مافی خوێندن بە زمانی کوردی ئەرکێکی هەنووکەیی و پێویستە. مناڵی کورد نابێ و ناکرێ لەوە زیاتر لە خوێندنی زمانی دایکی خۆی بێبەشکرێت. نەخوێندنی زمانی کوردی گەورەترین هۆیە بۆ دواکەوتنی گەلەکەمان
،زمانی كوردی یەكێك لە زمانە پاراو و دەوڵەمەندەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەیان ملوێن كەس قسەی پێ دەكەن.
كەوایە دەتوانین بڵێین زمانێكی زیندووە ئەگەر بواری پێبدرێ و خاوەنی دەسەڵات بێ زۆر لەوە زیاتریش گەشە دەكا.
تەنیا گرفتێك كە ئەمڕۆ تەنگی بە زمانی كوردی
هەڵچنیوە بێ دەرەتانییە. هەر ئەو گرفتەش بۆتە هۆی ئەوەی بۆ هاوسەنگی بڕێك لە وشە و زاراوە زانستییەكان دەستمان لە گۆزەدا بمێنێ. هەڵبەت ئەوەش هۆی ئەوەیە زمانەكە كاری لێ نەكێشراوە و مەودا نەبووە كورد خۆی پێوە ماندوو بكا و لە ڕەهەندێكی زانستییانەوە پەرە بە زمانەكەی بدا و بژار و نیسكەشۆری بكا.
من تکا لە نووسەران و دڵسۆزانی زمانی كوردی دەكەم دەمارگرژی و پۆز و هەوای عێل و عەشیرەت و ناوچەیی وەلانێن و بیر لە زمانی ستانداری یەكگرتوو بكەنەوە.
لە نوسیندا لەگەڵ یەكتر كۆك بن و بۆ دانانی وشە و زاراوە و وشەلێكدراوە فەلسەفی و زانستییەكان پێكەوە ڕاوێژ بكەن وجوانترینەكەیان هەڵبژێرن و هەركەس بە ڕبەی خۆی نەپێوێ.
ناسنامەی سەرەكیی هەر نەتەوەیەك زمانەكەیەتی.
هەر گەل و نەتەوەیەك زمانەكەی لە دەست بدا و
پشتی تێكا لە نێو دەچێ و دەتوێتەوە.
ئەو ترسە چییە تەنگی بە تۆ هەڵچنیوە و ناهێڵی ئەم زمانە ببزوێ؟؟؟؟؟
📝 زمانی زگماکی: هێمای شوناسی تاکی و چڤاکی، پێناسەی میراتی ماکی و میناکی
✍ د. ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و نووسەر و توێژەر
زمان خانوولەی ژیان و مان و ڕایەڵەی بێهەودای پەیوەندیی بوون و گەردوونە. زمان، پێناسەی ناسکردن و ئامرازی هەڵاوارتەییی کەسێتیی مروڤە لە بوونەوەرانی تر. زمان، ماکە و هیم و بنچینەی داڕێژەری پێکهاتەی هەست و نەست و خوست و هەڵوێست و هەروەها بیر و هزر و ئاوەز و تێڕامان و تێفکرین و بیرکردنەوەیە. زمان، کۆڵەکە و ژێرکۆڵەکەی ڕاگری کۆشکی شکۆداری بیریاری و هزروانی و ئاوەزمەندییە. "زمانی زگماکی"، ئەستوندەکی تاوڵی جوانیناسی و خۆشوێژی و خۆشخوانی و هۆزانوانی، لە هەواری هەرێمی نەتەوە و گەلە و دیرەگی ڕاگیرکەر و خۆڕاگریی خێوەتی بوون و هەبوونی شوناسی خۆیی و خۆماڵی و نەتەوەیییە، لە هەمبەر گەردەلوول و باهۆزی بەهێز و سەرما و سۆڵەی تووش و سەخڵەتی کڕێوە و شەختەی نەمان و فەوتانی میرات و کەلەپووری پیرۆز و دێرینی باو باپیرانمان.
زمانی زگماکی، داڵدە و داشدارمانە لە مەترسی و قەیرانی داڕمانی کۆشک و قەڵای بەرزەڕۆیوی پێناسە و ناسنامەی نەتەوەییمان. زمانی زگماکی، پێشەوا و پێشەنگمانە بۆ بەرخۆدانی کولتووری و شۆڕشی تەسدانەوەی قەیرانی خۆلێونبوون و ئاڵیبوون و ئالینەبوون. زمانی زگماکی، هانا و هاریکار و بریکار و یارمەتیدەرمانە، بۆ بەرگری لە چەمکی پیرۆز و دڵەنگێو و بیرخەمڵێن و دڵپشکوێن و خەمڕەوێن و تارماییتارێن و هەناوهەژێن و ناخحەسێنێکی وا، کە نەتەوەی کورد بەدرێژاییی لاپەڕەکانی مێژووی شوناسخوازانە و گۆڕانخوازانەی، وەک ڕێباز و ڕێچکەیەکی پیرۆز، سەرجەم تایبەتمەندییە هەناوەکی و لاوەکییەکانی نەریت و نەرینیی خۆی، لەم چەمکە و لە بارستایی و پانتاییی ئەم ڕێبازە پیرۆزەی وا، هەڵگری ئەم چەمکە بەپێزەیە، بەدی کردووە و لە ئاوێنەی باڵانوێنی ئاووێنەیدا وێنای کردووە؛ واتە چەمک و ڕێبازی بەپێز و پیرۆز و فرەدەلالەتی "کوردایەتی".
زمانی زگماکی، هۆکاری شاییبەخۆیی و بەخۆخوڕینی تاق و تاقمی هۆزان وگەلان و هەروەها هێما و هیم و هەوێنی شوناسی نەتەوەیییە. زمانی زگماکی، خەڵاتی تاقانە و بێمیناک و بێهاونشین و بێجێگرەوەی خوای تاک و پاک و بێمیناکە، کە بەباڵای تەرزوبەرزی تاک و کۆی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بڕیوە، تاکوو وەک ئاڵای هەمیشە شەکاوەی شوناسی نەتەوەیی و بەیداخی بەرزی خۆیی و سەربەرزی، لە هەرێمی دانپێهێنانی ئاشکرا و کردەیی، بە کەسێتی و پێناسەی نەتەوەیی، هەردەم لە گەڕ و گەڕیاندا بێت.
خوای کارساز و کاربەجێ، زمانی کردووەتە هێما و هیم و هەوێنی سەربەخۆییی شوناس و کەسێتیی گەلان، کە بەبێ مسۆگەربوونی سەربەخۆیی حکوومەت و دەسەڵاتداریی ڕامیاری و سەرزەوینییش _ وەک مافیکی ڕەوا و یاسایی _، ئەم چەشنە سەربەخۆیییە خواکرد و سروشتییە، نەک تەنیا داڵدە و بەرگریکەرە لە سەربەخۆییی ڕامیاری و سەرزەوینی و جێی ئەم کەلەبەر و بۆشایییە تاکوو ڕێژەیەکی شیاو پڕ دەکاتەوە، بەڵکوو ڕووپەڕی بەراوەژووەکەشی ڕێک و ڕاستە و زۆریەک لە گەلانی خودان دیرۆک و ژیاری دێرین، کە بەدرێژاییی مێژووی ژیار و شارستانیەت لە سەرزەوین و بوون و هەن، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەی خاوەن حکوومەت و دەسەڵاتداریی ڕامیاری و کیانی سەربەخۆ بوون، بەڵام بەهۆی لەکیسچوون و لەناوچوونی ماکە و هێما و هەوێنی هەرە سەرەکی و هەناوەکیی سەربەخۆییی سروشتی و خواکردی شوناس و پێناسەی نەتەوەیییان، واتە زمانی زگماکی و لە ئاکامی ڕاگیرنەکردن و مشوورنەخواردن و پەیجۆرینەکردنی پێویست و پەیوەست بە شەکانەوەی ئەم ئاڵا پیرۆزە، لە لووتکە و دوندی هەرەبەرزی ژیان و مان و ژیاری خۆیاندا، "خوا سەرۆکی لێ کردنە بنۆک، ژیانی لێ کردنە تنۆک" و سووک و چووک و مەهتووک و پووک و بابردەڵە و پووچەڵە و بوودەڵەی کردوون.
لە دەربیچە و دەلاقە و کڵاوڕۆژنەی زمانی زگماکیدایە کە تاک و کۆی کۆمەڵ، دێنە ناو دەشتی کاکی بە کاکیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، لە گشتگیرترین و بەربڵاوترین مانا و واتا و دەلالەتی خۆیدا، واتە گۆڕەپانی هەرە هەراو و فرەبوار و فرەڕەهەند و فرەتوێژ و فرەتوێکڵی تیۆلۆژی و ئێتیک و فەلسەفە و ئایستەتیک و ماریفەت و شەریعەت و جوانیناسی و کۆمەڵناسی و دەروونناسی و جڤاکناسی و سروشتناسی و ئەوپەڕسروشتناسی و کولتوور و زانست و تەنانەت "زمانناسی"!
هەمیسان هەر لەم ڕۆچنە و کڵاوڕۆژنەیدایە کە تاک و کۆی کۆمەڵ، دێنە ناو گۆڕەپانی باس و لێدوان و ئاخاڤتن و وتووێژ و دیالۆگ و مۆنۆلۆگ، لە بابەت بایەخ و بەها مۆراڵییە بەرزەڕۆیوە ترانسێندنتاڵەکاندا و دێنە ناو هەرێمی هەراوی هەدان و گومان و پرس و پرسیاری کەڵەکەڵە و کەڵکەڵە و داڵغەی بوونناسانە و ئەنتۆلۆژیکی و گەردوونناسانە و دونیابینییانە و لە ئاکامیشدا هەر بەم کەرەستە زمانییە کە سەرجەم ناوئاخن و ناوەڕۆکی دەقە بەپێزە ژیریاری و بیریاری و هزروانی و پیتۆڵوانی و فەلسەفییەکان بەرهەم دێنن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن.
💎 @Perrenus
🦋کتاب هینکر ۱ لازمه ی یادگیری زبان ونوشتارکوردی رسمی
/channel/+w07mCXqUf0I2YTY8
War👉سرزمین، کشور
Welat👉سرزمین، کشور
Nîştiman👉سرزمین، کشور
Pêl👉موج
Jêr👉پایین
Jor👉بالا
Birîn👉زخم
Birîndar👉 زخمی، دردمند
Kûr👉عمیق
Birînkûr👉 عمیق زخم
Kevok👉کبوتر
Çiya👉کوه
Bêçiya👉بدون کوه
Giya👉گیاه
Bêgiya👉بدون گیاه
Bengî👉معتاد، وابسته
Cemser👉 پیشوا
Sar👉 سرد
Êşger👉 حکیم
Hêvî👉 امید
Mizgînî👉مژدگانی
Xelat👉هدیه
Pêt👉آتش، زردرنگ
Şewitî👉سوخته
Zava👉 داماد
Bûk👉عروس
Şahî👉شادی
Civat👉محفل، جمع
Werê👉بنابراین
Were👉 بیا، بیاید
Law👉پسر
Lawo👉ای پسر
/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0
💚❤️💛
Cotkar کشاورز
Stranbêj خواننده
Wênekêş عکاس-نقاش
Wênesaz نقاش
Wênegir عکاس-نقاش
Bijîşk پزشک
Dadger قاضی
Dadwer قاضی
Dermanfiroş داروفروش
/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0
💚❤️💛
mamoste استاد
endazyar مهندس
karker کارگر
bijîşk پزشک
avahîsaz ساختمان ساز
wênekêş عکاس
/channel/+jM2hT-s4DyE2MmE0
💚❤️💛