📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
ئاوەڵناوی ساده+ە+ناو=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک: کورت+ە+بەڵا=کورتەباڵا
5.ئاوەڵناوی سادە+ ناو=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک: خۆش+باوڕ=خۆشباوڕ
3. ناو+ناوی بەرکار=ئاوەڵناوی لێکدارو
وەک: دڵ+سووتاو=دڵسووتاو
1.ناو+ناو=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەکوو:گەردن+بلوور=گەردنبلوور
ئاوەڵناوی لێکدراو، بەو ئاوەڵناوانە دەوترێت کە لە وشەیەک یان زیاتر پێک دێت.
یاساکانی دروس کردنی ئاوەڵناوی لێکدراو بریتین لە:
پێشگر + ڕەگی کار=ئاوەڵناوی داڕژاو
نە + مر= نەمر
بـ + وێر= بوێر
بـ + کوژ = بکوژ
پێشگری(نە،نا) + ئاوەڵناوی سادە= ئاوەڵناوی داڕژاو
نە + خۆش = نەخۆش
نە + ساز = نەساز
نا + پاک = ناپاک
یاساکانی سازکردنی ئاوەڵناوی داڕژاویش بەم شێوەیەی خوارەوەن👇👇
- پێشگر + ناو=ئاوەڵناوی داڕژاو
بێ + کار =بێکار
بێ + هۆش = بێهۆش
بێ + هێز = بێهێز
بە + هێز = بەهێز
2-ئاوەڵناوی داڕێژراو
بەو ئاوەڵناوانە دەوترێت کە لە وشەیەکی سادە و پێشگرێک، یا خود پاشگرێک یا خود هەردووکیان پێک دێت.
1. ئاوەڵناوی سادە
بەو ئاوەڵناوە دەوترێت کە لە یەک وشەی واتاداری سەربەخۆ پێک دێن،
وەکوو
(جوان، پاک، زیرەک،سوور، لێژ، خراپ، باش، بەرز، قورس...هتد)
لە فارسیدا خوێندمان:
صفت از لحاظ ساختار
سادە
مشتق
مرکب
کوردی قسە دەکەی بەڵام نازانیت بنووسیت؟ نیگەران مەبە، سیستمی تایپی ئۆتۆماتیکی ئاسۆسافت بۆت دەنووسێت.
asosoft.com
تێبینی: تکایە کەڵک لە یەکێک لە براوزێرەکانی فایرفاکس یان گوگڵ کروم وەربگرن.
لێرە بە جێگەی دیکە تریش بەکار دەبردرێت.
لەگەڵ پیاوێکی تر
پێویستم بە کسی تر نییە
د. ئاوەڵناوی نادیار
بەو ئاوەڵناوانە دەوترێت کە ڕاستەوخۆ دەلالەت لە شتێکی دیاریکراو ناکەن، بەڵکو واتاکەی بە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا بەستراوەتەوە
لە زمانی کوردیدا دوو جۆر ئاوەڵناوی نادیارمان هەیە کە بریتین لە:
ج.ئاوەڵناوی نسبی یان ڕێژەیی:
بەو ئاوەڵناوانە دەوترێت کە واتاکەیان بەستراوەتەوە بە وشەیەکی ترەوە، واتە ڕاستەوخۆ مەبەستەکە دیاری ناکات، بەڵکوو لە ڕێگەی پەیوەندیی بە وشەیەکی ترەوە، واتاکەیان دەردەکەوێت.
جیاوازیی ئاوەڵناوی ڕێژەیی لەگەڵ ئاوەڵناوی چۆنیەتی لەوەدایە کە هەموو ئاوەڵناوێکی ڕێژەیی داڕژاون، واتە ناسادەن، بەڵام ئاوەڵناوی چۆنیەتی زۆریان لە جۆری سادەن.
6. ناو+ڕەگی کار=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک: ئاشتی+خواز=ئاشتیخواز
4. ناو+بە+ناو=ئاوەڵناوی لێکدراو
وەک:قوڕ+بە+سەر=قوڕبەسەر
2. ناو +ئاوڵناوی سادە=ئاوەڵناوی لێکدراو.
وەک: ڕوو+خۆش=ڕووخۆش
دڵ+تەنگ=دڵتەنگ
لێکدراو یان مرکب وتمان لە دوو وشەی واتادار پێک دێت
Читать полностью…ژین قادری:
پێشگر + ڕەگی کار=ئاوەڵناوی داڕژاو
نە + مر= نەمر
بـ + وێر= بوێر
بـ + کوژ = بکوژ
ئەمانە خۆتان دەزانن هەموویان صفت یان ئاوەڵناون،
کاتێ پێشگر و پاشگریان لەگەڵ بوو دەبنە ئاوەڵناوی داڕژاو.
ئاوەڵناو سادە+پاشگر
(انی،ا،ۆکە،ەلە،
ۆڵە،یل،کەلە،کیلە، لکە،اک)=ئاوەڵناوی داڕژاو
تەخت + انی = تەختانی
ڕەق + انی = ڕەقانی
پیس + ۆکە = پیسۆکە
ترش + ۆکە = ترشۆکە
سەوز + ەلە = سەوزەڵە
باریک + ەلە = باریکەلە
نەرم +ۆڵە = نەرمۆڵە
ورد + یل = وردیل
جوان + کەلە = جوانکەلە
جوان + کیلە = جوانکیلە
بەرز + ۆڵکە = بەرزۆڵکە
سپی + لکە = سپیلکە
ڕوون +اک= ڕووناک
ناو +پاشگر(ی٫ین،ن٫ۆڵ،ەوەو،دار، انە،انی،کی....)= ئاوەڵناوی داڕژاو
جیهان + ی =جیهانی
زێڕ + ین = زێڕین
شەرم + ن =شرمن
کرم + ۆڵ = کرمۆڵ
بەخت + ەوەر = بەختەوەر
پیاو + انە = پیاوانە
کوڕ + انی = کوڕانی
خێڵ + ەکی = خێڵەکی
ترس + ناک = ترسناک
هاوین + ە = هاوینە
فێڵ + باز =فێڵباز
سوود + مەند = سوودمەند
غەم + گین = غەمگین
درۆ + زن = درۆزن
یاساکانی سازکردنی ئاوەڵناوی داڕژاویش بەم شێوەیەی خوارەوەن👇👇
- پێشگر + ناو=ئاوەڵناوی داڕژاو
بێ + کار =بێکار
بێ + هۆش = بێهۆش
بێ + هێز = بێهێز
بە + هێز = بەهێز
وتمان ئاوەڵناو واتا صفت
جوان، پاک،زیرەک.... دەبنە ئاوەڵناو کە یەک وشەی واتاداریشن دەبنە ئاوەڵناوی سادە
ڕزگار زیرەکە
نازدار جوانە
ئەمە وانەی دوێشەوە باسی ئاوەڵناو و چەن جۆرمان کرد.
ئاوەڵناو لە ڕووی پێکهاتەوە:
سادە
داڕژاو
لێکدراو
2.ئاوەڵناوی نادیاری دیاریکردن:
ئەو کەرەسانەی کە بۆ ئاوەڵناوی نادیاری دیاریکردن بەکار دێن بریتین لە:
(ڕا، ئاوا، وەها، ئاوەها، ئەوەها)
کچێکی #وام بینی، کە هەر وەسفی ناکرێت
نازدار کچێکی #ئاوایە
1.ئاوەڵناوی نادیاری جیاکەرەوە: ئەو کەرەسانەی کە بۆ ئاوەڵناوی جیاکەرەوە بە کار دێن بریتین
(دی، دیکە، تر، کە) هەندێ جار ئەم ئاوەڵناوانە (ئی، یەک) لەگەڵیان دێت، ئەم ئاوەڵناوانە دەتوانن لە ڕستەدا لەبری یەکتر بەکار بهێنرێن.
ئێ + دی = ئیدی
ئی + دیکە = ئیدیکە
یەک + دیکە= یەکدیکە
لەگەڵ پیاوی #دیکە کار دەکەم
پێویستم بە کەسی #دیکە نییە
ئەو پاشگرانەی کە بۆ دروستکردنی ئاوەڵناوی ڕێژەیی لە زمان کوردیدا بە کار دێن، بریتین لە👇👇
(ی، ین، انە، ەکی)
ی👈کرمانجی،عێراقی،
هەولێری
ین👈 بەردین،، زێڕین
ە👈 هاوینە، زستانە، پایزە...
انە👈 پیاوانە، ژنانە....
ەکی👈 دەشتەکی، خێڵەکی،...
ب-ئاوەڵناوی نیشانە
بەو ئاوەڵناوە دەوترێت کە دەستنیشانی ناوی کەسێک یان شتێک لە ڕستەدا دەکەن.
ئاوەڵناوەکانی نیشانە هەمیشە دەبنە دوو پارچە، پارچەیەکیان دەکەوێتە پێش ناوەکە و پارچەکەی تریان دەکەوێتە دوای ناوەکە.
ئەم دوو پارچە دەبنە دیارخەر بۆ ناوەکە، بەو هۆیە هەر ناوێک بە ئاوەڵناوی نیشانە دەستنیشان بکرێت ئەوە دەبێتە ناوێکی ناسراو
ئاوەڵناوەکانی نیشانە لە زاری کرمانجی ناوەڕاستدا بریتین لە:
ئەم....ە 👈بۆ تاکی نێر و مێ نزیک
ئەو.... ە👈بۆ تاکی نێر و مێ دوور
ئەم...انە👈 بۆ کۆی نێر و مێی نزیک
ئەو...انە👈 بۆ کۆی نێر و مێی دوور
نموونە بۆ ئاوەڵناوی نیشانە
#ئەم کوڕە زیرەکە
#ئەو کچە جوانە
#ئەم کوڕانە نەوەی دواڕۆژن
#ئەو گوڵانە بکڕە