f_zimanikurdi | Неотсортированное

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1259

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Подписаться на канал

زانستـــے زمان

کردەی نەتەوەیی و مرۆڤ پەسەند سەدان ساڵیشی بەسەردا بچێت وەکوو قەرزەو گۆم نابێت، نمونەی هەڵوێستە نەتەوەیەکەی مەحموود خانی دزڵێ، کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا یەکەم کۆنگرەی بەڕێوە بردڕا.
مەحموودی خانی دزڵێ ئەو سەردارە هەورامیە بوو کە بە سەدان سوارەوە چوو بە هانای شێخ مەحمودی حەفیدەوە و شاری سلێمانی لە چنگی ئینگلزیەکان ڕزگار کرد.
ئەمڕۆ یادی دەکینەوە و ڕێز لە هەڵوێستی دەگرین.

یۆوەمین کۆنگرەو شێخ مەحموو دزڵێ لوا ڕاوە
شێخ مەحموو دزڵێ ئا سەردارە هەورامیەن کە بە سەدان سوارێشوە یاوا بە هاناو شێخ مەحموو حەفیدیرە و سلێمانش جە چنگەو ئینگلیسیەکا بەر ئاورد.
بۆ بینینی بەشک لە کۆنگرە، لینکی خوارەوە:
https://fb.watch/lrFA0sL5Un/

🆔 /channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

تەشبیهی:
وشەی ئەوەڵ تشبیە ئەکرێ بە وشەی دوومەوە یا بەعەکس.
برۆی کەوان.
چەمی فرمێسک.

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

تەوزێحی:
وشەی دووم ناوی وشەی ئەوەڵە.
وەک:ڕۆژی شەمە/شەممە.
شاری مەریوان.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

موڵکی: وشەی دووم خاوەنی وشەی ئەوەڵە.
وەک: پێنووسی ڕێبوار، باخی ئێمە.
یان وشەی ئەوەڵ خاوەنی وشەی دوومە.
وەک: خاوەنی ماڵ، ساحێبی ماشین.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

جۆرەکانی پاڵوێدرا:
بریتین لە: تەوسیفی ، موڵکی، تایبەتی، قەرزی، بەیانی، فەرزەنی، تەوزیحی، تەشبیهی.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هەندێ له هاوڕێیان له تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت تلگرام بەم نیشانە ئیزافییە، ئەڵێن ئامرازی پەیوەندی.
ئەم پێناسە تەواو هەڵەیه.

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

نیشانەی خسنەپاڵ(حرف اضافە)
ئەم نیشانە " ی "  کە #بەدوای #ناودا دێت و وشەی دوای خۆی ئەکا به #پالوێدراو(مضاف‌الیە) یا ئاوەڵناوە(صفت) بۆ وشەی پێش خۆی.
وەک: ماڵی ئێوە.
ئاسمانی شین.
پیاوی زانا.

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەبنە دوو دەستە.
یەک: نیشانەکانی بانگ‌کردن
دوو: نیشانەکانی خستنەپاڵ
(نشانە اضافی)


@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

تەواوکەر (متمم):
ناوی تەواوکەر لەگەڵ #پیتی خستنەسەر #تایبەت بە #خۆی دێت،

واتە هەر #ناوێک پێشدەرێکی تایبەتی هەیە،
بۆ نموونە
(لەگەڵ مامۆستا)
(لە) نایە،
ناتوانین بڵێین #لە مامۆستا بە جێگەی #لەگەڵ
یان لە کوردستاندا دەژیم
(بە) نایە).


@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

متمم یان #تەواوکەر: ناوێکە کە #پاش پیتی خستنەسەر
(حرف اضافە) دێت و واتای فەرمان و ڕستە بەبێ ئەو ناوە #ناتەواوە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە کوردیشدا دوو جۆرەمان هەیە.
پێش:
(لە، بە، وە، کە، بەم، دەر،......)

پاش: (دا) لە کوردستاندا، (ـەوە)

لە کوردستانەوە هاتووە
بە کوردستانەوە ژیان خۆشە
(ڕا) لە مەهابادڕا ژیاوە
بە کوردستانڕا ڕۆیشتووە


@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە فارسیدا دوو جۆر پیتی ئیزافەمان هەیە
(حرف اضافە پیشین
(در،بر، بە، از،...)

حرف اضافە پسین
(را)،

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەمشەو دەمەوێ باسی حروف اضافە بکەم.
کە لە کوردیدا ئەڵێین پیتی #زێدە یان #خستنەسەر.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

زەمانی کرداری
#ئێستە و #داهاتوو
لە ڕێزمانی کوردیدا #یەکێکن، تەنیا بە هێندێ وشە و هێندێ جار بە حاڵەتی #ڕستەکان لێک جیا دەکرێنەوە،

وەکوو : من #ئێستە کار دەکەم، من #ئێستە وانەکان دەست پێ دەکەم.
من وانەکان دەست پێ دەکەم،
من #سبەی وانەکان دەست پێ دەکەم.
لێرە #سبەی و #ئێستە کاتی کردەکان لێک جیا دەکاتە و هێندێ جارێش بە حاڵەتی ڕستەکان و ڕستەی پێشووتر لێک جیا دەکرێنەوە.




1- کاری ڕانەبرووی ئێستاو داهاتوو تەنها بە هاوەڵکاری کاتی جیادەکرێتەوە
کاری ڕانەبردووی ئێستا بەهاوەڵکاری (وا، ئێستا) دەناسرێتەوە.
بەڵام ڕانەبردووی داهاتوو بەهاوەڵکاری( بەیانی ، سبەی، دوو بەیانی، هەفتەی داهاتوو، ..............)



@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

زەمانی کرداری
#ئێستە و #داهاتوو
لە ڕێزمانی کوردیدا #یەکێکن، تەنیا بە هێندێ وشە و هێندێ جار بە حاڵەتی #ڕستەکان لێک جیا دەکرێنەوە،

وەکوو : من #ئێستە کار دەکەم، من #ئێستە وانەکان دەست پێ دەکەم.
من وانەکان دەست پێ دەکەم،
من #سبەی وانەکان دەست پێ دەکەم.
لێرە #سبەی و #ئێستە کاتی کردەکان لێک جیا دەکاتە و هێندێ جارێش بە حاڵەتی ڕستەکان و ڕستەی پێشووتر لێک جیا دەکرێنەوە.




1- کاری ڕانەبرووی ئێستاو داهاتوو تەنها بە هاوەڵکاری کاتی جیادەکرێتەوە
کاری ڕانەبردووی ئێستا بەهاوەڵکاری (وا، ئێستا) دەناسرێتەوە.
بەڵام ڕانەبردووی داهاتوو بەهاوەڵکاری( بەیانی ، سبەی، دوو بەیانی، هەفتەی داهاتوو، ..............)



@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بۆ وشەی "بەتوانا" هەڵەیە؟
چونکە وشەی "توانا" بەتەنیا خۆی ئەرکی هاوەڵناوێکی کارا دەگێڕێت و پێویست بە پێشگری "بە" ناکات.
توانا وەک زانا لە (ڕەگ + پاشگری "ا") پێک هاتووە.
کەس ناڵێت ئەو کەسێکی بەزانایە. بەڵکوو دەوترێت ئەو کەسێکی زانایە.
کەوا بێت ئەو کەسێکی بەتوانایە هەڵەیە. دەبێت بوترێت:
ئەو کەسێکی توانایە.
یان:
ئەو کەسێکی بەتوانە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فەرزەنی:
وشەی ئەوەڵ ناوی کوڕ یان کچی وشەی دوومه.
وەک: عیسای مەریەم.
حەمەی ڕەشید.
ئامینەی ڕەشید.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

تایبەتی:
وشەی ئەوەڵ تایبەتی وشەی دوومە.
وەک: گیانی مرۆڤ، دیواری حەوش.

قەرزی:
وشەی ئەوەڵ ناوی بەشێ لە جەستە یا بەرگی مرۆڤ یا غەیرە مرۆڤە و قەرزکراوە و دراوە بە وشەی دووم.
وەک: دەستی ئەجەل.
ڕووی ڕۆژگار ڕەش بێت.


بەیانی:
وشەی دووم جنسی وشەی ئەوەڵ بەیان ئەکات.
وەک: پێڵاوی چەرم.
گۆروای(گۆرەوی)بەن.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

تەوسیفی:
وشەی دووهەم ئاوەڵناوە بۆ وشەی ئەوەڵ.
وەک: ئینسانی زانا، شەوی تاریک.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

له زاراوەی ئەردەڵانیدا نیشانەی خستنە پاڵی " ی " دوای وشەیەکی تەواو بوو بە #پیتی #نەبزوێن بەکار ناهێنرێ، بەڵام  ڕێک ئەوندە کە بەرقەراره و وشەی دوومەکەی هەر ئەبێ بە دۆخی پاڵوێدراو.
وەک: چەم سیروان.
پارک ئاشتی،...

ئەگەر پاڵوێدەر[مضاف یا موصوف] به #پیتی #بزوێن تەواو ببێ، نیشانەی خستنە پاڵی  " ی " ئەگرێت.

وەک: چرای ماڵ.
چرای خامۆش.
دەسەی گوڵ.
پەنجەرەی شکاو.

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەم نیشانە هەندێ جار لە زاراوەی ئەردەڵانی سنەییدا  ناوترێ.
وەک: پیاگ ئازا.
ماڵ ئێوە

Читать полностью…

زانستـــے زمان

نیشانەکانی بانگ‌کردن :
یا، ئەی، ا
ئەکەونە #پێش #ناو.

وەک: یاڕەبی،
ئەی برای ئازیز.

"ا"
ئەکوێتە #دوای #ناو
وەک خوایا

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئێستە ئامرازی نیشانە یان حرف نشانە چییە؟

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وەکوو
(قوتابی بۆ فێربوون پێویستی بە مامۆستایە)

لێرە ئەگەر مامۆستا بسڕینەوە، واتای ڕستەکە ناتەواوە
(قوتابی بۆ فێر بوون پێویستی بە....... لێرە
بەبێ مامۆستا واتاکەی ناتەواوە)

کە وایە مامۆستا لێرە #تەواوکەری واتای ڕستەکەیە.

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەم پێناسە کە بۆ پیتی ئیزافە کراوە، یەک وشە دەرخەری واتاکەیە (خستنەسەر، واتە دەخرێتە سەر وشەیەک).

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بۆ نموونە:

در کوردستان
بر بلندای ئاسمان
بە خانەی ما
از اینجا
پدرم را، دوستم را....

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

پیتی #خستنەسەر (حرف اضافە): بەشێک لە ئاخاوتنە کە بۆ دەربڕینی پێوەندی یان دروست کردنی پێکهاتە رێزمانییەکانە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟣واتای وشەکان لە ڕێزماندا ( قواعد و دستور زبان )


🔹 فعل = کار ، فرمان ، کردار

🔹فاعل = بکەر ، بەجێهێنەر

🔹ماضی = ڕابردوو

🔹مجهول = نادیار

🔹معلوم = دیار

🔹نکرە = نەناسراو

🔹معرفە = ناسراو

🔹مفعول = بەرکار

🔹گذارە = گوزارە

🔹قید = ئاوەڵکردار

🔹شناسە = پێناسە

🔹متعدی = تێپەڕ

🔹لازم = تێنەپەڕ

🔹متمم = زێدە

🔹صفت = ئاوەڵناو

🔹حرف اضافە = پیتی زیادە

🔹حرف عطف = پیتی پێوەندی

🔹اشارە = ئاماژە

🔹مصدر = چاوگ

🔹بن = قەدی چاوگ

🔹اضافە = زێدە

🔹ترکیب اضافەای = لێکدارەوی زێدەیی

🔹ترکیب صفتی = لێکدراوەی ئاوەڵناوی

🔹ترکیب قیدی = لێکدراوەی ئاوەڵکاری

🔹نقلی = گێڕانەوە

🔹استمراری = بەردەوام

🔹حالت = دۆخ

🔹بعید = دوور

🔹صرفی = گەردانی

🔹صرف = گەردان

🔹مضارع = ڕانەبردوو ، ئاماژە بە ئێستا و داهاتوو دەکات

‍ ‍

🌻@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧 ئاوڕێکی کوردییانە بۆ هەندێ لە ئاستەکانی زمان
ــــــــــــــــــــــــــــ
زۆر جار لە شرۆڤەی بابەتە زمانەوانییەکان، لە خوێندنگە و زانینگەکان یان لە کۆڕ و کاناڵەکان و لە وانەی وانەبێژان و مامۆستایانی بەڕێزی زمانی کوردی، کۆمەڵێک وشەی لاتینی و ئینگلیزی دەبینین کە مامۆستایان بۆ شرۆڤەی بابەتە زمانەوانییەکان، ئەم ناوە ئینگلیزییانە بەکار دێنن و ئەمەش بۆ فێرخوازان زۆر ئەستەمە چونکە واتای ئەم وشانە نازانن؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە لە زمانی کوردی، بۆ زۆربەی ئەم وشانە، کوردییە ڕەسەنەکەی هەیە کەچی مامۆستایان کەمتر بەکاری دەهێنن!

لەم بابەتەدا، واتا کوردییەکەی ئەم وشانە پێشکەشی فێرخوازان و وانەبێژان و مامۆستایان دەکەم.

🔸مۆرفیم = بچووکترین دانەی واتاداری زمان، تەکواژ
🔹ئەلەفۆن = شێوە جیاییی دەنگێک
🔸فۆنەتیک = دەنگناسی
🔹فۆنۆلۆجی = زانستی دەنگ یان واچناسی
🔸مۆرفۆلۆجی = وشەناسی
🔸 مۆرفۆفۆنۆلۆجی = خوێندنەوەی پێکهاتەییی دەنگی تەکواژەکان
🔹سینتاکس = ڕستەسازی یان ڕستەناسی
🔸سیمانتیک = واتاناسی
🔹پراگماتیک = مەبەستناسی
🔸ئەلۆمۆرف = شێوەتەکواژ/ یان شێوە جیاجیاکانی تەکواژ بە دەربڕینی جیاواز
🔹مۆرفۆسینتاکس = لێکدانی وشە و ڕستە
🔸مۆرفۆفۆنۆسینتاکس = وشەی ئەرکی ڕستەیی
🔹ڤێرب = کار
🔸ئادڤێرب = هاوەڵکار
🔹ئەسپێکت = پێکهێنەرەکانی وشە
🔸ڤاوڵ = بزوێن
🔹کۆنسونانت = نەبزوێن
🔸ئیتیمۆلۆجی = ڕیشەناسی/ زانستی ڕەچەڵەکی وشە یان ڕەچەڵەکناسی
🔹لێکسیکۆلۆژی= زانستی ناوەڕۆک (واتا)ی وشە
🔸لینگویست = زمانەوان
🔹لینگویستیک = زمانناسی
🔸پرێفیکس = پێشگر
🔹سۆفیکس = پاشگر
🔸پرێپۆزیشن = پێشبەند
🔹سیرکۆمپۆزیشن = دەروبەند/ لابەند
🔸ئینفیکس = ناوگر
🔹ئینتەرفیکس = ناوبەند
🔸ئافیکس = گیرەک
🔹نێگاتیڤ = نەرێنی
🔸پۆزیتیڤ = ئەرێنی
🔸کونسێپت = چەمک
🔹هۆمۆفۆن = هاوبێژ
🔸میتافۆر = هاوەڵواتا
🔹سپێس = بۆشایی
🔸ڕووت = ڕەگ
🔹مۆرفۆفۆنیم = پەیوەندیی هاوبەش لەنێوان وشەسازی و دەنگسازی
🔸مۆرفۆسیمانتیک = پەیوەندیی واتاییی وشەسازی و واتاسازی
🔹فۆنۆلۆجیکاڵ = دەنگی
🔸گرامەر = ڕێزمان
🔹گراماتیکاڵ = ڕێزمانی
🔸کۆسمێتیکاڵ = جوانکاری
🔹کۆنفیکس = جووتگر، جووتەگیرەک، گیرەکی داترازاو
🔸سترێس = هێز
🔹کلیتیکس = نووسەک
🔸پرۆکلیتیکس = بەرگر
🔹ئێنکلیتیکس = دواگر
🔸کەیس = دۆخ
🔹بەیس = بنج
🔸لێکسیکاڵ مۆڕفۆلۆژی = وشەسازیی فەرهەنگی
🔹دیالێکتۆلۆژی = زارناسی
🔸کلاسیفیکەیشن = پۆلێنکردن
🔹پارتیکل = وشەی یاریدەدەر
🔸ئارتیکڵ = ناسراوی و نەناسراوی
🔹فرێز = گرێ
🔸فرێزلۆژی = زانستی گرێسازی، گرێزانی
🔸ئاسیمیلەیشن = تواندنەوە
🔹هۆمۆنیم = هاوبێژی
🔸پۆلیسێمانتیک = فرەواتایی
🔹لێکسیکی = وشەیی
🔸هۆمۆفۆنۆگڕافیک = وێنەدەنگیەکانی مرۆڤ
🔹هۆمۆگراف = هاوپیت یان هاوڕێنووس
🔸هۆمۆفۆن = هاوبێژ یان هاودەنگ
🔹فۆنیم = دەنگ، واج
🔸فۆن = دەنگ
🔹ئانترۆپۆلۆژی = مرۆڤناسی
🔸هۆمۆگراف = هاوپیت
🔹گرافۆلۆژی = خەتناسی
🔸تایپۆلۆجی = ڕێکسازیی وشەئەرکییەکانی ڕستە
🔹لێکسیکۆن = وشەنامە
🔸ئەرتۆگرافی = هونەری وێنە
🔹ئەرگەتیڤ = هاوواتا، هاوشێوە
🔸ئەبستراکت = واتایی
🔹سێمی-ڤاوڵ = نیمچەبزوێن
🔸سینۆنیم = هاوواتا
🔹ئانتۆنیم = دژواتا
🔸سیماسیۆلۆژی = واتاناسی
🔹ئۆرتۆگرافی = ڕێنووس
🔸نۆمینەتیڤ = بکەر
🔹ئەکوزەتیڤ = بەرکار
و...
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🔲 قسەی کۆتایی...

مامۆستایانی بەڕێز!
🟢 بۆ نموونە کاتێک کە دەتوانن بە زمانی شیرینی کوردی بڵێن: ڕەچەڵکناسی، بۆ دەڵێن: "ئیتیمۆلۆجی"؟!

🟢 کاتێک دەکرێت بڵێن: دەنگناسی، بۆ دەڵێن: "فۆنەتیک"؟!

🟢 کاتێک دەکرێت بڵێن: واتاناسی، بۆ دەڵێن: "سیمانتیک"؟!
و... هتد

مامۆستایانی خۆشەویست!
هەرچەندە بەکارهێنانی ئەم چەمکە زانستییانە وەکوو ناوە سەرەکییەکەی، هیچ کێشەیەکی نییە و تەنانەت دەبێتە هۆی گەشەکردنی زمانیش، بەڵام ئێوە بە کوردی وانە دەڵێن و خەڵکی کوردستان فێری کوردی دەکەن؛ کەواتە داواتان لێ دەکەم کە پەنا ببەنە بەر زمانی کوردی؛ مایەی خۆشییە کە زمانەکەمان لە بواری چەمکی زانستیی نوێدا دەوڵەمەندە و گەلێک وشەی لەبار و گونجاومان هەیە کە بەتەواوی جێگەی زاراوەی بێگانە دەگرێتەوە. کەواتە هەوڵ بدەن تا دەکرێت بە زمانێکی ساکار و بە زمانی شیرینی کوردی، بابەتەکان شرۆڤە بکەن و کەمتر چەمکە بێگانەکان بەکار ببەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمووتان؛ برای بچووکتان:
🖊 ئیدریس هاشمی

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە ڕێزمان کوردیدا بۆ ئێسته و داهاتوو یەک فعلمان هەیە.

Читать полностью…
Подписаться на канал