📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
🔵 بەشی پێنجەم//
5⃣. ناوبەند یان ناوەندگری [[ ەو ]]:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوبەند یان ناوەندگر، (لە لێکدانی وشەدا) هاریکاری دەکات و وشەی سەربەخۆ پێکەوە دەلکێنێت و یەکەیەکی مانایی پێک دەهێنێت.
لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.
لە زمانی کوردیدا چەند ناوەندگرێک هەن کە لە پڕۆسەی وشەلێکدان، بە مەبەستی دروستکردنی وشەی نوێ بەشداری دەکەن.
🔹 یەکێک لەو ناوەندگرانە، (ەو)ە. بۆ نموونە:
شار + ەو + شار = شارەوشار
سەر + ەو + ژێر = سەرەوژێر
لانەولان، شانەوشان، بانەوبان، خانەوخان، ماڵەوماڵ، شارەودەر، دەرەوشار، ڕاستەوڕاست، ڕاستەوڕێ، پاشەوپاش، بەرەوپاش، بەرەوپێڵ، سەرەوژوور، سەرەولێژ، سەرەوناو، سەرەوخوار، دەمەوخوار، سەرەونخوون، دەمەونخوون، بەرەوژێر، دەمەوڕوو، دەمەوژێر، لارەولار، بەرەودوا، ڕاستەوخۆ، دەستەوئەژنۆ و...
🔺 با لانەولانت کەم/ با شانەوشانت کەم/ شەو لەنێو جێدا/ ڕۆژ لە بەر دێدا.
🔺کەم بکە بانەوبان، کەم بکە تەماشا
باوکی حەو کوڕ بم، بۆت ئەکەم حاشا!
🔵 درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
Muĥemed kurdî:
جسم(بدن)= لەش، جەستە
✅✅✅
جسد= لاشه، تەرم، مەیت، کەلاک(بۆ ئاژەڵ)
✅✅✅
تابوت= دارەتەرم، دارتەرم، دارەمەیت
✅✅✅
مایع= شلە، تراو، شل، ئاوەکی
✅✅✅
مایعات= شلەمەنی، تراوەمەنی
✅✅✅
جامد= ڕەق، بەستوو، توند و سفت
✅✅✅
فعال= چالاک، کارا، بەکار
✅✅✅✅
فعالیت= چالاکی، بەکاری
✅✅✅
برهم کنش= کارلێککردن، کاریگەریی دوولایەنە، کار و کاردانەوە، کردەوە و دژکردەوە، کارلێکترکردن
✅✅✅✅
مجسمە= پەیکەر، کۆتەڵ
✅✅✅✅
مجسمەساز= پەیکەرتاش، پەیکەرساز
✅✅✅
مجسم کردن= وێناکردن، وەبەرچاوهێنان، هێنانەبەرچاو
✅✅✅✅
ڕۆڵی ڕۆشنبیر
حەمەسەعید حەسەن
ئەوە مارکس بوو، بۆ یەکەمین جار قسەی لەسەر ڕۆشنبیری ئۆرگانیک کرد کە لەکن ئەو ڕۆشنبیرێک بوو، دەستی لە قازانجی تایبەتیی خۆی هەڵدەگرت و دەیدایە پاڵ پرۆلیتاریا. لە سەروەختی ڕێنیسانسیشدا، ڤۆڵتێر و ڕۆسۆ، هەر وایان کردبوو، بەرژەوەندیی خۆیان فەرامۆش کردبوو، دابوویانە پاڵ خەڵکی هەژار و بە بیری ڕۆشنیان، ڕێیان بۆ هەڵگیرسانی شۆڕشی ساڵی ١٧٨٩ی فەرەنسا خۆش کردبوو. مارکس لەگەڵ ئەوەدا نەبوو، ڕۆشنبیر کە چووە نێو بزووتنەوەی پرۆلیتاریاوە، ئیدی ببێتە پاشکۆی بڕیار و هەڵوێستی سەرانی ئەو بزاڤە و دەستبەرداری ڕۆڵی ڕەخنەگرانەی خۆی ببێت.
لینین بە دۆگماکردنی فیکری گەیاندە لوتکە، کاتێک دونیای بەسەر ڕەش و سپیدا و ڕۆشنبیرانیشی بەسەر لایەنگران و دوژمنانی پرۆلیتاریادا دابەش کرد و بەرەی یەکەمی بەردایە گیانی بەرەی دووەم، بێ گوێدانە ئەوەی، بەرەی دووەم پڕبوو لەو ڕۆشنبیرانەی لایەنی دادپەروەری، ئازادی و پێشکەوتنیان دەگرت. ئەوی ئەو تێزانەی پەسەند نەکردبا کە بەلشەفیکەکان لە بارەی خەباتی چینایەتی و شۆڕشی پرۆلیتاریاوە بانگەشەیان بۆ دەکرد، لینین بە دوژمن هەژماری دەکرد و خۆی گوتەنی، فڕێی دەدایە زبڵدانی مێژووەوە. لینین بە مەبەستی دۆزینەوەی پاساو بۆ تێزەکانی، بەرهەمی گەورە نووسەرانی وەک: تورگنیڤ، پووشکین، تۆلستۆی، دەستۆیفسکی و گۆگۆڵی بەسەر دەکردەوە. لە سەردەمی ستالینیشدا، پێوەندیی هەر ڕۆشنبیرێک بە حیزبەوە، بەگوێرەی پێوەری لینین نەبووایە، دووچاری دوورخستنەوە و گرتن دەبوو.
(ماو)یش هەمان ڕێگەی تاقی کردەوە، سەردەمی شەڕی ڕزگاریخوازی و شۆرشی بەدناوی ڕۆشنبیری، ئەوی دژ بە هێڵی ئایدۆلۆجیی ئەو با، بەر هەڵمەتی پاکسازی دەکەوت. لە ساڵانی شەستی سەدەی ڕابردوودا، سوپای سوور کە زۆربەی لە خوێندکاران پێک هاتبوو، بە دەم بڵندکردنەوەی کتێبە سوورەکەی ماوەوە، بە تۆمەتی بۆرژووابوون، ئەوپەڕی سووکایەتی بە نووسەران و ڕۆشنبیران دەکرد و بە زۆرەملێ، بە پاساوی پەروەردەکردنیان، لە کارگە و کێڵگەکاندا دژوارترین کاری پێ دەکردن.
لە هەموو ڕێسایەکدا هەڵاوێردن هەیە، ئەنتۆنیۆ گرامشی (١٨٩١ - ١٩٣٧) بۆچوونی جیاوازی بەرانبەر بە ڕۆڵی ڕٶشنبیری ئۆرگانیک هەبوو. لای ئەو ڕۆشنبیری ئۆرگانیک، کەسێک بوو، بە پێچەوانەی ڕۆشنبیری دێرین و ترادیشیۆناڵەوە بیری دەکردەوە و هەڵوێستی دەنواند. گرامشی دەیگوت: (ڕۆشنبیری نوێ ئەگەر لە ڕۆشنبیری کۆن دانەبڕابێت، ئەوا نە هیچی تازەی پێیە، نە پێوەندیی بە ڕەوشە کۆمەڵایەتییە نوێیەکەوە هەیە و هیچ نییە لە غەیری پاشماوەی واقیعی کۆنی بەبەردبوو، واقیعێک کە بووە بە مێژوو.) ڕۆشنبیری ئۆرگانیک لای گرامشی کەسێکە لە چینە شۆڕشگێڕەکەوە نزیکە، نەک کەسێکی خۆپەرست و ڕاڕا کە بە پاساوی داکۆکیکردن لە ئازادیی خۆی، چەوساوەکان فریو بدات.
دوای ئەوەی حیزبە مارکسیستە ترادیشیۆناڵەکان، لە بواری پەیداکردنی ڕۆشنبیری ئۆرگانیکدا، تووشی تێکشکان دێن، لە سەرەتای ساڵانی حەفتای سەدەی پێشووەوە، جۆرە ڕۆشنبیرێکی نوێ سەرهەڵدەدەن کە لە بڕیارەکانی سەرکردایەتیی ئەو حیزبانە، یاخی دەبن و بەرەی خەڵک هەڵدەبژێرن، ئەو خەڵکەی بانگەشە بۆ ئازادی و دیمۆکراتی دەکات. (ڤاسڵاڤ هاڤڵ)ی شانۆنامەنووسی چیک کە میللەت لە ١٩٨٩دا بە سەرۆکی وڵات هەڵیبژارد، نموونەی ئەو ڕۆشنبیرە یاخیبووانەیە.
ڕۆڵی ڕۆشنبیر بە پلەی یەکەم لەوەدا چڕ دەبێتەوە، ڕۆشنبیریی نوێ بەرهەم بهێنێت. ڕۆشنبیر دەبێت ئەوە بە ئیشی خۆی بزانێت کە جێ بە دیسکۆرسی زاڵ لێژ بکات و زمانێکی نوێ دابهێنێت، زمانێک پشتی بە زاراوەی نوێ قایم بێت. ڕۆشنبیر لە هیچ ڕەوشێکدا، مافی ئەوەی نییە لافی باوکایەتی لێ بدات و پێی وابێت، حەقیقەتی لەکنە. ڕۆشنبیر نابێت خەریکی نوێنەرایەتیکردنی خەڵک بێت، ئاخر خۆی یەکێکە لەو خەڵکە، ئیللا مەگەر خەڵک ڕۆڵی دەمڕاستی خۆیانی پێ بسپێرن.
یەکێک لە ئەرکەکانی ڕۆشنبیر، ڕەخنەگرتنە لە حیزب، بۆیە ئەگەر لە حیزبەوە نزیک بوو، ئازادیی ڕەخنەگرتنی دەکەوێتە مەترسییەوە، چونکە ئەگەر گوێڕایەڵی حیزب بوو، ناتوانێت وەکوو پێویست، ئەرکی سەرشانی وەک ڕۆشنبیرێک جێبەجێ بکات، ئاخر ئەگەری ئەوە بەهێزە، حیزب سنوور بۆ ئازادیی بیرکردنەوەی دابنێت. ستەمکار و ڕۆشنبیر هەردووکیان خەریکی گەمەن، ستەمکار گەمە بە ژیانی ئینسان و ڕۆشنبیر گەمە لەگەڵ وشەدا دەکات. ڕقی ستەمکار لە ڕۆشنبیر زادەی ئەوەیە، ڕۆشنبیر بەهۆی گەمەکردنەوە لەگەڵ وشەدا، لێ ناگەڕێت ئینسان مل کەچ بکات، ڕێ لە بەشتبوونی ئینسان دەگرێت، بوار نادات ئینسان لە کرۆکی ئینسانییانەی خۆی بەتاڵ ببێتەوە و وەک ڕۆبۆتی لێ بێت.
مامۆستا سۆران حەمەڕەش بم شێوە لە سەر ئایینی زەردەشتی و مێژووی بزر و و نبوی کورد دەدوێت و زوڵم و ستەمی کە لە سولتان سەلاحەدین ئەیوبی دەکرێت
Читать полностью…Muĥemed kurdî:
محقق= لێکۆڵەر، توێژەر
✅✅✅✅
تحقیق= لێکۆڵینەوە، توێژینەوە
✅✅✅✅
محقق ساختن= دەستەبەرکردن، بەدیهێنان(وەدیهێنان)، وەدەستخستن، مسۆگەرکردن
✅✅✅✅
محقق شدن= بەدیهاتن، دەستەبەربوون، مسۆگەربوون
✅✅✅
مفسر= ڕاڤەکار، ڕاڤەر، شرۆڤەکار، شرۆڤەوان
✅✅✅
تفسیر= ڕاڤە، شرۆڤە
✅✅✅
تمهید= ئامادەکاری، ئاسانکاری، ڕێخۆشکەری، دابینکاری
✅✅✅
تمهید لازم= ئامادەکاریی(ئاسانکاریی) پێویست
✅✅✅
اکثرا= زۆربە، زۆرینە، زۆرتر، زیاتر
✅✅✅
اکثر اوقات= زۆربەی کاتەکان، زۆرینەی کاتەکان، زۆر جار(جاران)
✅✅✅✅
اکثر قریب به اتفاق= نزیکەی تەواوی کەسەکان
✅✅✅
اکثریت مطلق= زۆرینەی تەواو(ڕەها)، لە نیوە زیاتر
✅✅✅
اکثریت نسبی= زۆرینەی ڕێژەیی
✅✅✅✅
حداکثر= لانی زۆر، زۆرترین، ئەوپەڕی، لووتکەی
✅✅✅
حداقل= لانی کەم، کەمترین، بچووکترین
✅✅✅
📖ڕیشە و ڕەچەڵەکی ئەم وشانەی کە لە چەنێل، داندراون و بە داگرتنی هەر کام لە گرێدەرەکان، دەچێتە سەر وشەکە📍
/channel/zimannasi/336 وشەی تەلگرام🪩
/channel/zimannasi/344 عەجەم🪩
/channel/zimannasi/346 سابڵاغ🪩
/channel/zimannasi/348 چا🪩
/channel/zimannasi/360 قەلیان🪩
/channel/zimannasi/372 کەرەنتێن🪩
/channel/zimannasi/395 شاگە🪩
/channel/zimannasi/401 چێشت🪩
/channel/zimannasi/406 سێزدەبەدەر🪩
/channel/zimannasi/411 خاتون🪩
/channel/zimannasi/423 پەڕاگراف🪩
/channel/zimannasi/428 ئاسمان🪩
/channel/zimannasi/464 دەروێش🪩
/channel/zimannasi/467 جەژن🪩
/channel/zimannasi/472 کورد🪩
/channel/zimannasi/511 مامان🪩
/channel/zimannasi/520 هەور🪩
/channel/zimannasi/531بەفر🪩
/channel/zimannasi/534 پاتۆڵ🪩
/channel/zimannasi/547 ورچ🪩
/channel/zimannasi/549 ئەفسوردە🪩
/channel/zimannasi/552 فۆنی ع، غ، ق🪩
/channel/zimannasi/578 دار و درەخت🪩
/channel/zimannasi/603 کناچێ🪩
/channel/zimannasi/616 پێشمەرگە🪩
/channel/zimannasi/623 خێو، خاوەن🪩
/channel/zimannasi/633 شێو، شام ،ئاشپەز، پەز🪩
/channel/zimannasi/640 وەرگێڕان🪩
/channel/zimannasi/642 شەنبە🪩
/channel/zimannasi/644 سپاس🪩
/channel/zimannasi/657 ئوستورە و ئەفسانە🪩
/channel/zimannasi/668 سندان🪩
/channel/zimannasi/673 کۆسازی لەنێو زوانی🪩 کوردی
/channel/zimannasi/680 مانا🪩
/channel/zimannasi/683 بەرانبەر🪩
/channel/zimannasi/691 ئێران🪩
/channel/zimannasi/692 مۆم🪩
/channel/zimannasi/695 یەزد، یەزدان، ئیزەد🪩
/channel/zimannasi/708 قۆزەڵقۆڕت🪩
/channel/zimannasi/714 زانستی ئێتیمۆلۆجی🪩
/channel/zimannasi/716 هەڵۆوان🪩
/channel/zimannasi/720 ئامرازی (لە)🪩
/channel/zimannasi/721 پڵینگ، بەور🪩
/channel/zimannasi/726 بارانی بەستو🪩
/channel/zimannasi/731 زستان🪩
/channel/zimannasi/732 نەتەوە🪩
/channel/zimannasi/765 نەوڕۆز🪩
/channel/zimannasi/776 هەورەبان🪩
/channel/zimannasi/786 خاڵێکی ڕێنوسی⚪️
/channel/zimannasi/805 پیتی (ئـ) پیتێکی کوردیە؟⚪️
/channel/zimannasi/817 زاری سۆرانی بەرانبەر⚪️ بازنەی ناوەندی
/channel/zimannasi/837 جوتەوشە⚪️
/channel/zimannasi/844 چوارشەنبەسوری⚪️
/channel/zimannasi/846 هەتەرێ و مەتەرێ⚪️
/channel/zimannasi/864 مێژوی دەرکەوتنی خەتی⚪️ نوسین
/channel/zimannasi/876 مێتاتێز⚪️
/channel/zimannasi/885 بازی، گەمە⚪️
/channel/zimannasi/911 ئەستێرەی گەلاوێژ⚪️
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
🟩ئاسۆسافت؛ ڕۆباتی گۆڕینی دەنگ بە نووسراوە.
🟩 /channel/AsosSoftSTT_bot
هەر دەنگێکی کوردی کە بەم ڕۆباتەی بدەیت، بە شێوەی نووسراوە، ڕادەستت دەکاتەوە.
@wiseykurdi1
دیالۆگی سیاتیتۆس
زانین «ئەپستمۆلۆژی»
ئەکرێت هەر کردەیەک کە ئێمە ئەنجامی ئەدەین ببێتە فەزیلەت وە فەزیلەتیش فۆڕمێکی دیاریکراوی نییە، بەڵام ڕەنگە بوێری ئەوە بکەین و بڵێین چییەتی فەزیلەت زانینە...
بەس لێرە کێشەکە ئەوەیە پرسیاری زانین چییە دروست ئەبێت. ئەگەر فەزیلەت زانین بێت، ئەی زانین خۆی چییە؟
ڕەنگە بڵێین «یادهێنانەوەیە» پێناسەیەکی نزیک لە ڕاستییەوە بێت؛ واتە مرۆڤ بە سروشت هەموو شتێک دەزانێت، بەڵام کاتێک سەرقاڵی ژیانی ئەم دنیا ئەبێت هیچی لە یاد نامێنێت، ئەگاتە دۆخێک وا ئەزانێ هەموو شتێک ئەزانێ و ئەچێتە ناو وەهمی زانینەوە، جا بۆ ئەوەی تاک بگەڕێتەوە سەرەتا و لە وەهمی زانین ڕزگاری ببێت. دەبێت یان خۆی بیربکاتەوە یاخود کەسێک یارمەتی بدات بە گفتوگۆ بیگەڕێنێتەوە سەر ڕێگای بیرکردنەوە، یان شتێک ببێتە هۆکار...
دیالۆگەکانی ئەفلاتوون ڕوەو چاکبوون ڕات ئەکێشن بەگەڕاندنەوەت بۆناو خۆت و خستنە سەر ڕێگای دەستخستنی زانین، لە پرسیاری زانین چییە سۆکرات وەک هەر بابەتێکی تر وەڵامی ئامادەکراوی قبوڵ نەبووە، گەڕاوە بە دوای وەڵامی خودی کەسەکە کە دوای بیرکردنەوە بە دەستی هێناوە، دواتر ئەو وەڵامەی شیکارکردووە تا بزانێت تەواوە یان نا.
ئەم ڕێگایەی بۆ هەموو بابەتەکان بەکارهێناوە، پرسیاری چییە؟ یان ئایا ئەو شتە چاکە یاخود خراپ، یاخود حەقە یان ناحەقە، یاخود جوانە یان ناشرین، یاخود لە کۆمار زۆربەی پرسیاری دادوەری دەخاتە پێش کردەکانەوە...
سیاتیتۆس دیالۆگی زانینە، پرسیارە لە بارەی زانینەوە، زانین چییە؟
سەرەتای دیالۆگەکە خوێنەر سەرسام دەکات، کاتێک یۆنانیییەکی عاشقە دانایی بە کۆیلەکەی دەڵێت ئەم کتێبە بخوێنەوە با بحەوێینەوە، ئەڵێن لە یۆنانی کۆن گەنم و جۆیان چاندووە لە جیاتی لە کێڵگە سەوز ببن، لە ئاگۆرا فەیلەسووفی بەرهەم هێناوە. هەر ئەوەیە کابرا لە دەرەوە گەڕاوەتەوە ماڵ بۆ ئەوەی بحەوێتەوە داوای کردوە فەلسەفەی بۆ بخوێننەوە! کاکیشم لێرە لە دورەوە ئەڵێ فەلسەفە خراپە!
ئەرگیومێنت سازییەکی ورد لەم کتێبەدا دەبینین بۆ دۆزینەوەی ماهییەتی زانین، گەرچی وەڵامی بنبڕمان ناداتێ، وەلێ وەک هەمیشە ئەفلاتوون دیواری بەربەستی گەڕان بە دوای چییەتی شتەکان لەبەردەم خوێنەر دەڕوخێنێت و پەلی خوێنەر ئەگرێت و پێی ئەڵێ قوربان فەرموو خۆت بگەڕێ بە دوای چییەتی زانیندا شتی حازرمان نییە بیدەینە جەنابت، بەڵام هەموو وەڵامە باوەکان بە دیالۆگێکی زۆر ورد و ئاڵۆز هەڵدەوەشێنێتەوە.
سۆکرات لەم دیالۆگەدا بە شێوەیەکی ڕون و ئاشکرا خۆی نیشان دەدات و ئامانجی خۆی لەناو دیالۆگدا بۆ سیاتیتۆس دەخاتەڕوو کە وەک مامانی دەرهێنانی زانینە لەناخی ئەوانی تر...
ئەو خۆی بە دایکی دەچوێنێ کە دایکی مامان بووە و لە سکی ئافرەت مناڵی دەرهێناوە، تەنها ئەوەش نا بەڵکو فەحسی کردووە بزانێت ناتەواو نییە. دواتر دەڵێ چونکە سکی زانینی من نەزۆکە، دێم زانین لە سکی ئێوە دەردەهێنم، پاشان فەحسی دەکەم بزانم هەر بەڕاستی دەزانن یان لە وەهمی زانین،دان، وەک چۆن دایکم فەحسی مناڵی تازە لە دایک بوو دەکات!
سیاتیتۆس سەرەتا لەجیاتی ئەوەی وەڵامی پرسیاری زانین چییە بداتەوە، دەچێتە ناو چۆنایەتی و چەند نمونەیەک لە زانستەکانی پێ دەڵێت، وەک بیرکاری، ئەندازە و فەلەکناسی یان وەک پیشەیەک و نمونەی پینەچی بۆ سوکرات باس دەکات.
دواتر وەک چییەتی یەکەمین پێناسە کە سیاتیتۆس بۆ زانینی دەکات، دەڵێت: هەست کردنە، واتە هەست بەوە دەکات دەیزانێت. یان هەستکردن زانین،ە. لە عەرەبیەکە ئەڵێ «ادراک حسي». واتە ئەو شتەی ئێمە لە ڕێی هەستەکانمانەوە بەدەستی دەهێنین دەبێتە زانین و بۆ هەرکەسێکیش جیاوازە و هەرکەسێک هەستی خۆی پێوەرە.
سۆکرات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم پێناسەیە، دێت باسی هەستەکان دەکات و قسەکەی پرۆتاگۆراس دەهێنێتە ناو بابەتەکە کە وتی مرۆڤ پێوەرە واتە ئەو شتانەی هەن هەن، ئەوانەش کە نین نین... بە واتایەکی تر ئەو شتانە بۆ من چۆن دیارن ئاوان و بۆتۆش چۆن دیارن ئاوان، یان وەک قسەکەی هیراکلیتۆس کە دەڵێ هەموو شتێک لە گۆڕانی بەردەوامدایە، سۆکرات ئەم دوو وتەیە پێکەوە دەهێنێتەوە، تاوەکو بەیەک جار وەڵامیان بداتەوە...
بەقسەی پرۆتاگۆراس هەر یەکەمان بەشێک لە حەقیقی لایە و ئەوە منم وەک مرۆڤ بڕیار دەدەم شتێک هەیە یان نییە، سۆکرات دێت ئەم تێڕوانینە هەڵدەوەشێنێتەوە و باسی هەستەکان بۆ سیاتیتۆس دەکات و هەستی بینین و بیستن و بۆن کردن و تامکردن... هتد.
بۆئەوەی بگەینە خاڵێک و بڵێین ئەو پێناسەیە هەڵەیە دەبێت ئەو دیالۆگە بخوێنینەوە و لەگەڵ ئەرگیومێتی سۆکرات تا کۆتایی بڕۆین، چونکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم پێناسەی دوازدە ئەرگیومێنت بۆ سیاتیتۆس ئەهێنێتەوە! ئەوەش حەوسەڵەیەکی زۆر باشی دەوێت.
پێناسەی دووەم: سیاتیتۆس پێیوایە کە معرفە الظن او الحکم الصادق.
واتە زانین حوکمدانی دروستە.
🟡 بەشی یەکەم//
1⃣. ناوبەند یان ناوەندگری [[ لە ]]:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوبەند یان ناوەندگر، (لە لێکدانی وشەدا) هاریکاری دەکات و وشەی سەربەخۆ پێکەوە دەلکێنێت و یەکەیەکی مانایی پێک دەهێنێت.
لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.
لە زمانی کوردیدا، چەند ناوەندگرێک هەن کە لە پڕۆسەی وشەلێکدان، بە مەبەستی دروستکردنی وشەی نوێ بەشداری دەکەن.
یەکێک لەو ناوەندگرانە، (لە)یە. بۆ نموونە:
🔺داخ + لە + دڵ = داخلەدڵ
🔺شەو + لە + بان = شەولەبان
جامانەلەسەر، خاڵلەڕوو، قسەلەڕوو، قسەلەسەر، گومانلەسەر، چاولەدەر، چاولەدەست، گوڵلەسەر، ناولەسەر، شەدەلەسەر، دەستلەسەر، سەرلەبەر، سەرلەنوێ و...
🔸 بنوو! شەولەبان هات!
🔹 ئەو کەسێکی بریندار و داخلەدڵــە.
🔸 ئەسمەر بێ و خاڵلەڕوو بێ، وەکوو تۆپی قوماشە.
🔹 ئەو ئافرەتێکی خۆپەسەندی نازفرۆشی چاولەدەر بوو.
🔴 درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
خولی نوێی فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی.
لە شەممەوە، شەوانە کـاتژمێـر 10.
/channel/waneyziman
Muĥemed kurdî:
متواضع= خاکەڕا، بێدەمار، خۆبەزلنەزان، خاکینە، خۆشکێن، خاکی، خاکەسار
✅✅✅✅
تواضع= خاکەڕایی، بێدەماری، خاکێتی، خاکەساری، خۆشکێنی، خۆبەزلنەزانی
✅✅✅✅
علیرغم= سەرەڕای، پێچەوانەی
✅✅✅✅
تجویز دارو= نواندنی دەرمان(دەوا)، دانانی دەرمان، نووسینی دەرمان
✅✅✅✅
قامت= بەژن، باڵا، بڵندی باڵا
✅✅✅✅
منصف= دادپەروەر، دادمەند، بەداد
✅✅✅
انصاف= داد، دادپەروەری
✅✅✅
تقویم= ڕۆژژمێر
✅✅✅
استقامت= خۆڕاگری، بەرخۆدان، بەرگەگری، ڕاوەستان
✅✅✅✅
عضو هیئت منصفه= ئەندامی دەستەی(لێژنەی) سوێندخۆران، ئەندامی دەستەی یاریدەدەری دادوەران
✅✅✅
عظیم= گەورە، مەزن
✅✅✅✅
معظم= گەورە، بەشکۆ، شکۆدار، مەزن
✅✅✅✅
🔸تٲملی تاریخی بر جشن مولود در کردستان
✍ اسماعیل شمس
🔺 مولود، مولود نامه و مولودی خوانی بیش از هر مراسم دیگر اسلامی با فرهنگ و جامعه کردی پیوند یافته است. گویا خاستگاه اصلی آیین مولودی هم ، نه جامعه عربی که کردستان بوده است. بر پایه روایات تاریخی نخستینبار عید مولود در سال 604ق/1207م در دوران حکومت مظفرالدین کوکبری حاکم اربیل(هەولێر) و داماد صلاحالدین ایوبی به شکل گسترده و عمومی در این شهر برگزار شد. ابن خلکان (د 681ق/1282م)، مورخ کُرد ساکن اربیل و معاصر کوکبری، نحوه برگزاری این جشن در شهر اربیل را به تفصیل شرح داده است. بر پایۀ روایت او، کوکبری در فاصلۀ 8 تا 12 ربیعالاول شمار زیادی از فقها، متصوفه، شعرا، وعاظ و... را از بغداد، موصل، جزیره، سنجار، نصیبین و بلاد عجم برای شرکت در این جشن به اربیل دعوت میکرد. در روز عید مولود، تعداد زیادی گاو، گوسفند و شتر قربانی میشد و همراه با نوای موسیقی، دف و ساز و دهل، مراسم عید مولودی برگزار می گردید و مهمانان و مسافران و حاضران در جشن تا چند روز با گوشتهای مولودی مورد پذیرایی قرار می گرفتند.
🔺اربیل در دوران ایوبیان به نماد مراسم مولود در سراسر جهان اسلام تبدیل شده بود و بسیاری از مردم هر سال از همه جا برای شرکت در این مراسم راهی آن شهر می شدند. در دیگر شهرهای کردستان و نواحی تحت حاکمیت ایوبیان هم این مراسم به شکل باشکوهی برگزار می شد.
🔺 از نظر تاریخی نگارش کتابهای مولد النبی(ص) از قرن ششم و همزمان با حکومت ایوبیان آغاز شد و پیش از آن کتاب مستقل و مشهوری در این زمینه نوشته نشده است(برای آگاهی از عنوان ۳۶۲ مولد النبی نوشته شده پس از قرن ششم، نک : رسول جعفریان ،کتابشناخت مولد النبی).
🔺به این ترتیب می توان گفت که جشن مولود به نوعی در پیوند با قرائت خاص کردان از آیین اسلام قرار داشت و باید آن را در چارچوب اسلام کردی تفسیر کرد.احتمال دارد این آیین از کردستان به سایر نقاط جهان اسلام منتقل شده باشد.
:
🔺از آنجا که میلاد پیامبر با فرهنگ ملی و روح جمعی انسان کرد در طول تاریخ گره خورده است، مولودنامە ها بیشتر از آن که صبغه مذهبی و دینی داشته باشند موضوعی فرهنگی و تاریخی هستند. در دنیای غرب، کریسمس یا زادروز عیسای مسیح (ع) بزرگ ترین جشن مردم است و هیچ امریکایی یا اروپایی با این استدلال که مسیح زاده فلسطین و قاره دیگری است و دین او هم بومی آن سامان نیست، کریسمس را طرد و نفی نمی کند. کریسمس برای مردم غرب جشنی ملی است و نشان می دهد که در آن جامعه، مذهب در درون ملیت و به عنوان عنصری از هویت ملی و تاریخی مردم پذیرفته شده است. تاریخدانان و مردم شناسان سکولار و حتی آتئیست غربی هرگز برای حذف عناصر فرهنگی دین از جمله جشنها از ساحت فرهنگ ملی تلاش نمی کنند، زیرا نیک می دانند که این کار منجر به دوگانگی فرهنگی و از هم گسیختگی روح تاریخی و جمعی ملت می گردد که عاقبتی جز اضمحلال هویت مشترک تاریخی مردم و کلیت جامعه ندارد
🔺در اینجا نمی توانم تٲسف خود را از مقایسه اسلام آن روز علما و سیاستمداران کرد با اسلام امروز برخی از آنان پنهان کنم. آن روزها در حوزه میلاد پیامبر و بسیاری مسائل دیگر قرائت زندگی محور و مدارا مدار کردی از اسلام، گفتمان غالب در جهان اسلام بود و علمای ترک و عرب از هر سوی جهان اسلام خود را به اربیل می رساندند تا خود را در زیر بیرق آن نشان دهند. خواندن پیشینه جشن مولود و مولود نامه های کردی این پرسش بزرگ را برای من پیش آورده است که چرا برخی از علمای کرد معاصر در چارچوب جغرافیا و جامعه کردستان و همانند اسلاف خود پیش از قرن بیستم، نسبت مستقیمی با پیامبر اسلام و قرآن برقرار نمی کنند و چرا این رابطه را از طریق علما و سیاستمداران ترکیە و اعراب یا همان برادران بزرگ تر تنظیم می نمایند؟ به راستی چرا قولها و قلمها و قدمهای این گروه، ولو اندک ، نه در چارچوب مصالح و منافع مردم و سرزمین خود، که دنباله برخی سیاست بازان دین نمای ترکیە و دنیای عرب است؟
مولود نامه کردی یک پیام مهم و بزرگ دارد و آن این که علمای کرد چند قرن قبل با صدای بلند اعلام کردند ما می خواهیم در جغرافیای خود و با زبان و فرهنگ خود و به طور مستقیم با پیامبر خویش ارتباط برقرار کنیم و زیر بیرق هیچ ارباب و پدرخواندە و برادر بزرگ تر نباشیم. این پیام ضمنی، پیام پیامبر ما هم هست که همه مسلمانان را برادر و برابر دانسته و قوم و گروهی از آنان را برده و بنده گروهی دیگر قرار نداده است.
.
🔺 در فایل پیوست نسخه خطی مولودنامە به زبان کردی [ هورامی] است. این یادداشت، بازنشر شده است.
/channel/kurdistanname
پیرشالیاری زەردەشتی یان پیرشالیاری یارسانی فەیلسووف؟
نووسینی: سۆران حەمەڕەش
@taqikarikurdi
وەروێ وە وارۆ وەروە وەرێنە وەرێسە بڕیۆ چوار سەرێنە
کەرگێ سیاوە و هێڵەش چەرمێنە گوشڵێ مەمێڕۆ دوە بەرێنە
واتە: بەفرێ ئەبارێ بەفرە خۆرەیە، گوریس بپچڕێ چوار سەری هەیە، مریشکی ڕەش هێلکەی سپییە، دێزە کە لە بنەوە بشكێ دوو دەرگای لێ پەیدا دەبێ.
ڕەشید یاسمی دوای ئەوەی کە پیر شالیار دەکاتە زەردەشتی، باس لەو شیعرە دەکات و تەرجومەی دەکات بۆ فارسی بێ ئەوەی کە هەوڵی لێکدانەوەی بدات، بەڵام ئایەتوڵای مەردۆخی دەڵێت “پیر شالیار لەم دوو بەیتەیدا داوای یەکێتی لەهەورامیەکان دەکات، دەڵێ ئەگەر پارچەپارچە بن ئەوا وەک بەفر دەتوێنەوە و ئاینێک دێ و ئەم ئاینەی ئێوە دەبا و وەکو گوریسێک کە بپچڕی و ببێ بە دوو لەتەوە، ئێوەش لەت لەت دەبن.”
دوو دێڕەکەی تر دەڵێت:
داران گیان داران، جەرگ و دڵ بەرگەن گاهێ پڕ بەرگەن گاهێ بێ بەرگەن
کەرگە جە هێڵەن، هێڵە جە کەرگەن ڕەواس جە ڕەواس وەرگ جە وەرگەن
ماناکەی دەبێتە: درەختەکان وەک ئادەمیزاد گیان لەبەرن و ئەوانیش جەرگ و دڵیان هەیە و گەڵا و ڕیشەیان هەیە، ماوەیەک گەڵایان هەیە و ماوەیەک دەوەرێ و مریش لە هێلکە و هێلکەش لە مریشک پەیدا دەبێ، ڕێوی لە ڕێوی و گورگ لە گورگ دەێت.
مامۆستا سدیق بۆرەکەیی لێدانەوەی بۆ ئەم دوو دڕێڕە کردووە و دەڵێت “چۆن درەخت پێویستی بە ڕەگوڕیشە هەیە، هەروەها مرۆڤ پێویستی بە خزم و یارمەتیدەر هەیە بۆ ئەوەی بە هەموویانەوە بە کۆمەڵ بژین و ژیانێکی کامەرانی بەدەست بهێنن. بنیادەم لە بنیادەم بووە و پێویستە لەگەل بنیادەمدا ژیان باتە سەر چونکە گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە.”
مرۆڤ دەکەوێتە پرسیار، ئایا دەشێت زانایەکی وەک پیر شالیار کە “ماریفەتو پیرشالیاری” (The Wisdom of Pir Shaliar) ی نووسیبێت، هەر هێندە لە ژیان گەیشتبێت؟ لە ڕاستیدا بێ ئەوەی کە ئاگادار بووبێتین، پیر شالیار لە ڕێگای ئەو دوو دێڕە شیعرانەوە، بە هێنانەوەی نموونەی سادە و ئاسایی ژیان، فەلسەفە و بۆچوونی خۆی و کوردمان بۆ دەخاتە ڕوو.
پیر شالیار لە دوو دێڕی یەکەمدا دەیەوێت بڵێت دوو هێزی تاریکی و ڕۆشنایی تەواوکەری یەکترین وەک لەوەی کە دوو هێزی دژەیەک بن. ئەوەتا دەڵێت ڕاستە بەفر دەبارێت، کە لەوێدا بەفر سیمبوڵی نەهامەتیە، بەڵام بەفر خۆرەیە و بەفر دەتوێنێتەوە کە ئەوە لایەنە ئەرێنیەکەیەتی. هەروەها دەڵێت ڕاستە گوریسەکە بچڕا بەڵام ئەو بچڕانە بووە هۆی ئەوەی کە گوریسەکەی جاران لەبری دوو سەر ئێستاکە چوار سەری هەبێت، واتە دەکرێت بە شێوەیەکی تر سوودی لێ وەربگیرێت. دیسان دەڵێت ڕاستە مریشکەکە ڕەشە، کە ڕەنگی ڕەش نیشانەی نەهامەتیە، بەڵام هێلکەکەی سپیە و گۆزەکەش بنەکەی شکاوە، بەڵام ئێستاکە دوو دەمی کراوەی هەیە و دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت. واتە پیرشالیار ئەو دووهێزە وەک دووهێزی بەرامبەر بە یەک دەبینێت، بەڵام هاوشێوەی چینیەکان وەک دوو هێزی تەواوکەری یەکتری و دوو هێز کە پێویستن بۆ یەکتری و بۆ بوونیان متمانە دەکەنە سەر یەکتری. بەو جۆرە تاریکی ناتوانێت بوونی هەبێت گەر ڕووناکی نەبێت. واتە ئەو بە تەواوی لە دواڵیزمی زەردەشتی دوور دەکەوێتەوە کە ئەو دوو هێزە وەک دوژمنی یەکتری دەبینێت، لەبری ئەوە وەک چینیەکان پەیرەوی فەلسەفەی “ین و یانگ” (yin and yang) دەکات، کە ئەو دوو هێزە بە پێویست دادەنێت بۆ یەکتری و بە تەواوکەری یەکتری دایاندەنێت.
دواڵیزم و بڕوابوون بە دوانەیی لە هێزەکانی گەردووندا، لە مێژوویەکی دێرینەوە لە ناو کۆمەڵگە جیاوازەکاندا دەرکەوتووە و زۆر شێوەی جیاوازی هەیە. بۆ نموونە دواڵیزمی زەردەشتی، مانی، یۆنانی، جوو، کریستیانی….. بەڵام “ین و یانگ” شێوە چینیەکەیەتی. چینیەکان پێیان وایە کە هێزە بەرامبەر یەکەکان تەواوکەری یەکترین و متمانە دەکەنە سەر یەکتری. ئەم ڕوانگەیە بۆ ئەو دوو هێزە، ڕەنگدانەوەی دەبێت لە سەر بۆچوونەکان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا. پیر شالیار وەک فەیلەسوف و پیرمەندێک بە باسکردنی بەفر و گوریس و مریشک و هێلکە و گۆزە، دەیەوێت قوڵایی تێگەیشتنی لە ژیانمان بۆ ڕوونبکاتەوە.
جگە لەوە پیر شالیار لە دوو دێڕەکەی تردا بیروباوەڕی دونادون (reincarnation) دەخاتە ڕوو. ئەو بۆچوونی جیاوازە لە هەندێک لە ئاینەکانی تر کە بڕوایان بە دونادون هەیە و ئەو دەڵێت گیانلەباران لە سوڕی مردن و زیندووبوونەوەدان، بەڵام هەر ڕۆحە و تەواکەری هاوشێوەکەی خۆیەتی، واتە گورگێک دەمرێت دەچێتەوە جەستەی گورگ و ڕێویەک بە ڕێوی و مرۆڤێک بە مرۆڤێک. واتە پیر شالیار دەستنیشانی ئەوە دەکات کە ڕۆح ناگوێزرێتەوە لە نێوان گیانلەبەرە جیاوازەکاندا و لەوێدا دەستنیشانی دوانادون بە شێوە کوردیەکەی دەکات. ڕوانگەی دونادون بۆچوونێکی کوردی دێرینە و لە ئاینەکانی یارسانی، عەلەوی، ئێزدی، دروزی و هەروەها ئاینەکانی وەک بودی و هیندۆس و چەندین ئاینی تردا بەدی دەکرێت.
@taqikarikurdi
(بەرزکردنەوەی ڤاوڵ)
زوان: ئینگلیزی.
🪩چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
هونەری جواننووسین
حەمەسەعید حەسەن
ئهو دهقهی ڕهخنه ئاوڕی لێ نهداتهوه، له مردن نزیک دهبێتهوه، مهبهستم ڕهخنهی ڕاستهقینهیه، نهک هی ساخته. ڕهخنهی ساخته، زادهی شتگهلێکه که هیچ پێوهندییان به دهقهکهوه نییه. ڕهخنهی ڕاستهقینه کارێک دهکات، خوێنهر به تامهزرۆیییهوه، دهقی جوان بخوێنێتهوه. دهقی جوان، زادهی زمانی جوانه، ئاخر داهێنان له زماندا خهست دهبێتهوه. گهورهترین کارهسات که دهقێک له ژیانیدا تووشی دهبێت، ئهوهیه لهبهر تیشکی بڕیارێکی پێشوهختدا بیخوێنینهوه.
که دهنووسیت، پێویسته ههر ڕستهیهکت توانای ئهوهی ههبێت، وهک دهنکهشقارتهیهک، مۆمی تێکستهکهت دابگیرسێنێت. که دهنووسیت، دهبێت بهتهواوی به سهر زمانی زگماکدا زاڵ بیت، ئاخر ئینسان زادهی زمانی دایکییهتی. ئێمه بههۆی زمانهوه، دهتوانین فیکر بکهینهوه، چونکه فیکر له دهرهوهی زمان، بوونی نییه. که ئهوهی گوتووته، مهبهستت نهبووه بیڵێیت، که ئهوهی مهبهستت بووە بیڵێیت، توانای گوتنیت نەبووە، ئیدی دهست له نووسین ههڵبگریت، چاکتره. دهبێت دهربارهی ئهو شتانه بنووسین که خوێنهر چاوهڕێیان ناکات و کارێک بکهین، ههمیشه خوێنهر بهرهو ڕووی کوتوپڕی ببێتهوه. دەبێت بهڕوونی باسی شتی قووڵ و بهسادەیی باسی شتی ئالۆز و بهشێوهیهکی ئاسایی باسی شتی سهیر بکهین.
بۆ ئهوهی شتێکی نوێ بڵێین، پێویسته له سفرهوه دهست پێ بکهین، بۆ ئهوهی بتوانین له سفرهوه دهست پێ بکهین، دهبێت خۆمان له بازنهی کهلهپوور قوتار بکهین. نووسهر ههر ئازاد نییه، بهرپرسیشه، بهرپرسه لهوهی بهگژ ناشیرینییهکاندا بچێتهوه، ههوڵی چهسپاندنی جوانی بدات، تروسکهی هیوا پیشانی نائومێدان بدات و زهردهخهنه بخاته سهر لێوی شکستخواردووان.
من بۆیه دهخوێنمهوه، چونکه بەبێ خوێندنهوه ههڵناکهم، من تامهزرۆی زمانی جوان و وێنهی شیعریم. باشلار گوتهنی: هێنده وهختم به دهستهوه نهماوه، به خوێندنهوهی کتێبی لاوازهوه بهفیڕۆی بدهم.
🟣 بەشی چوارەم//
4⃣. ناوبەند یان ناوەندگری [[ نا ]]:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوبەند یان ناوەندگر، (لە لێکدانی وشەدا) هاریکاری دەکات و وشەی سەربەخۆ پێکەوە دەلکێنێت و یەکەیەکی مانایی پێک دەهێنێت.
لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.
لە زمانی کوردیدا چەند ناوەندگرێک هەن کە لە پڕۆسەی وشەلێکدان، بە مەبەستی دروستکردنی وشەی نوێ بەشداری دەکەن.
🔸 یەکێک لەو ناوەندگرانە، (نا)یە. بۆ نموونە:
تاو + نا + تاو = تاوناتاو
شەو + نا + شەو = شەوناشەو
جارناجار، تاوناتاوێک، ڕۆژناڕۆژ و...
▫️شەوناشەو تاوانەکانی دووبارە دەکردەوە.
▫️من تاوناتاو دڵیان دەدەمەوە.
▫️لە پەنجەرەوە دەبینم
بایەکی دڕ
تاوناتاوێک شاڵاو دێنێ،
لکوپۆپی خشڵپۆشی
دراوسێیە ڕەندەکانم دەشڵەژێنێ.
"عەبدوڵڵا پەشێو"
🟣 درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
با بە کوردی بیر بکەینەوە
ئەگەر لەبیرت چوو کە کورد پیت و دەنگی (ڤ v)ی هەیە و کۆمەڵێک وشەی وەک (ڤیدیۆ، ڤیکتۆر، ئێڤا، ئەرشیڤ، ڤۆڵڤۆ، گۆڤار)ت بە (ویدیۆ، ویکتۆر، ئێوا، ئارشیو، وڵوۆ، گۆوار) بێژە کرد ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدایت.
ئەگەر هەمزەت بە سەرەتای هەندێک وشەی وەک (ستۆکهۆڵم، سکایپ، ستاندارد) زیاد کرد و وتت (ئستۆکهۆڵم، ئسکایپ، ئستاندارد) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدایت.
ئەگەر لەبیرت چوو لە کوردیدا پیتی "گ" و "ڤ" هەیە و وەک عەرەب وتت (غوستاف، مارغاریتا، غابرییل غارسیا، غاندی، غاز، فکتور هیکو، فیدیۆ) و نەتوت (گوستاڤ، مارگارێتا، گابریەل گارسیا، گاندی، گاز، ڤیکتۆر هوگۆ، ڤیدیۆ) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی عەرەبیدایت.
هەروەها ئەگەر لە جیاتیی (بانک، چین) وتت (بانق، صین) بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی عەرەبیدایت.
ئەگەر وتت ئەمریکی، ئەفریقی، باشە بزانی کە کوردییە ڕەسەنەکەی دەبێتە ئەمریکایی، ئەفریقایی یان ئافریکایی.
چونکە لە کوردیدا (ی)ی نیسبەت دەلکێتە ناوی وڵاتێکەوە و دەبێتە ناوی خەڵکەکەی بۆ نموونە سوید + ی = سویدی.
وڵاتەکە خۆ پێی ناوترێت "ئەمریک" تا بڵێین ئەمریک + ی = ئەمریکی. بەڵکوو ئەمریکا + یی = ئەمریکایی.
ئەگەر وتت (ئا حەسەن)، (ئا مەهدی)، مەڵێ ئەوە زاری ئەردەڵانییە، ئەوە هەمان (ئاغا حسەن، ئاغا مەهدی)یە، واتە "ئا" لەوێدا کوردی نییە بەڵکوو کورتەی "ئاغا"یە. ئاغا بە کوردی دەبێتە: "کاک".
ئەگەر لە جیاتیی (پوور، میمک، پلک، خاڵ، خاڵۆ، لالۆ، مام، مامۆ، ئامۆژن، مامۆژن) وتت (عمە، دایی، عمو، زن عمو) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدا تواویتەوە و باوەڕت بە خۆت نەماوە.
ئەگەر لە چات و نامەگۆڕینەوە لەگەڵ کوردێکدا بە زمانێکی تر جگە لە کوردی بنووسیت، ئەوە بزانە لە زمانەکەتدا بە نەخوێندەوار هەژمار دەکرێیت.
باشترە یەکتر هان بدەین بە کوردی بنووسین، با لە سەرەتادا بەهەڵەش بنووسین، بەپێی کات باشتر و باشتر دەبین.
***
/channel/diyakohashemi
🟠 بەشی سێیەم//
3⃣. ناوبەند یان ناوەندگری [[ تا ]]:
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ناوبەند یان ناوەندگر، (لە لێکدانی وشەدا) هاریکاری دەکات و وشەی سەربەخۆ پێکەوە دەلکێنێت و یەکەیەکی مانایی پێک دەهێنێت.
لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.
لە زمانی کوردیدا چەند ناوەندگرێک هەن کە لە پڕۆسەی وشەلێکدان، بە مەبەستی دروستکردنی وشەی نوێ بەشداری دەکەن.
🟩 یەکێک لەو ناوەندگرانە، (تا)یە. بۆ نموونە:
سەر + تا + پا = سەرتاپا
سەر + تا + پێ = سەرتاپێ
سەر + تا + سەر = سەرتاسەر
و...
مورغی دڵ بۆت کەوتە داوە
عەقڵ و هۆشی پێ نەماوە
بۆیە سەرتاپا سووتاوە
"سافی هیرانی"
ئەو هەواڵانە، سەرتاپێ درۆن.
شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ
"هێمن"
🔳 تێبینی//
(تا)، 👉 هەمیشە وشەی لێکدراو دروست ناکات؛ بۆ نموونە:
لە پێ تا سەر، لە سەر تا پێم ژان ئەکات.✅
نەک: سەرتاپێم❌
🟠 درێژەی هەیە...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
ئایا کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە؟
بەم دواییە لە وێبسایتی ڕۆسێتا ستەون Roseta stone وتارێک بڵاو بووەوە کە تێیدا هاتبوو زمانی کوردی یەکێکە لەو زمانانەی کە زۆرترین وشەی ڕەسەنی هەیە، لەم ڕووەوە لە هەریەک لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و تورکی لە پێشترە. لەم پلەبەندییە، کوردی پلەی پێنجەمی هەیە کە لە دوای زمانانی کۆری و پورتوغالی و فینلاندی و تامیلی دێت، لە دوای کوردییش ئەوجا زمانی سوێدی و ئینگلیزی دێت. ئەم توێژینەوەیەی کە کراوە نیشان نادات کە ئەمە لەسەر چ پێوەرێک ئەم زمانانە زۆرترین وشەی ڕەسەنیان هەیە، وا پێدەچێ بۆ ئەمە پشتی بە ژمارەی ئەو وشانە بەستووە کە لە تەرجەمەی گووگلدا هەیە، وەک دیارە لە تەرجەمەی گووگلیش دوو کوردیمان هەیە بە هەردوو زاری کوردیی باکوور و ناوەندی، وشەکانی ئەم دوو زارەش ڕیشەیان یەکە و نابی بکرێن بە وشەی دوو زمان، بۆ نموونە وشەکانی چاو و چاڤ ئەم دوو وشەیە یەک وشەیە تەنیا جیاوازیی لەهجەییە لە گۆڕانی دەنگی پیتێک لە [و] بۆ [ڤ] ئەمانە نابی بە دوو وشەی ڕەسەن دابنرێن هەر یەک وشەیە. بە هەزاران وشەی لەم شێوەیە لە نێوان هەردوو زاری کوردیدا هەیە، وا پێدەچێ ئەم توێژینەوەیە لەسەر ئەم ئەساسە وشەکانی زمانی کوردی پۆلێن کردووە، بۆیە بەم ئەنجامە گەیشتووە. بەهەرحاڵ ئەگەر وای دابنێین کە ئەم توێژینەوەیە ڕاستە و کوردی لەم ڕووەو لە زمانە دەوڵەمەندەکانە، ئایا ئەمە جێگەی دڵخۆشییە، ئەم زمانە بە زمانێکی دەوڵەمەند دادەنرێ؟
زمانی دەوڵەمەند ئەو زمانە نییە کە وشەی زۆرە، بۆ هەر چەمکێک دەیان وشەی هەیە، بۆ نموونە بۆ وشەی [چیا] لە هەر زارێکی کوردی چەند وشەیەکمان بۆ چیا هەیە، بەڵام هەر ئەو زمانە کوردییە لە زاراوە زانستییەکان هەژارە وەک پێویست خزمەت نەکراوە، یان توێژینەوەی زانستی پێ ناکرێ، هەر بۆ ئەدەب و شیعر و چیڕۆک و ڕۆمانە. ئەم جۆرە زمانانە ئەگەر هەرچەند دەوڵەمەند بن بۆ پێویستییەکانی وشە و زاراوەی کشتوکاڵی و ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵایەتی، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە بە زمانێکی هەژار دادەنرێن.
کوا ئەو دەوڵەمەندییەی زمانی کوردی بۆ توێژینەوەی زانستی لە جورنالە زانستییەکاندا؟ کوا دەوڵەمەندیی زمانی کوردی لە خوێندنی زانست لە زانکۆکانی کوردستاندا؟ کە بابەتە زانستییەکان بۆ بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بە ئینگلیزی دەخوێنرێن بە کوردی نییە، ئەگەر کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە ئەدی بۆ زانستی پێ ناخوێنرێ؟ کوا دەوڵەمەندیی زمانی کوردی لە تەرجەمەی کتێبە زانستییەکان لە بواری کیمیا، فیزیا، ئەندازە، جەبر، ماتماتیک، پزیشک، زیندەزانی، دەروونزانی، جوگرافی، ئابووری، فەلسەفە، زمانناسی، کۆمەڵناسی.. تاد. ئەگەر زمانێک لە هەموو بوارێكی زانست زاراوەی پێویستی نەبێت و کتێبی پێ تەرجەمە نەکرێت و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پێی نەخوێنرێ و توێژینەوەی پێ نەنووسرێ، ئەم زمانە زمانێکی دەوڵەمەند نییە.
بۆیە کوردی ئەگەر لە ڕووی وشەی ڕەسەنەوە زمانێکی دەوڵەمەند بێت، بەڵام لە بواری زانستەکاندا زمانێکی هەژارە و هێشتا لە پەراوێزی زمانە دەوڵەمەند و پێشکەوتووەکاندایە.
لەم بارودۆخە زمانییەی کە لە بەشەکانی کوردستاندا هەیە کە هێشتا زمانی کوردی قەدەغەیە بۆ خوێندن، هەروەها لە باشووریش کە زمانی کوردی ئازادە و ڕەسمییە، بەڵام هیچ سیاسەت و پلانێکی زمان بۆ پێشخستنی لە بوارە زانستییەکاندا نییە، بۆیە بەم ڕەوشە زمانییە، هیچ ئومێدێک نییە کە کوردی بتوانێ لە ئێستا و داهاتوودا لە پەراوێزی زمانەکان بێتە دەرەوە ببێ بە زمانێکی دەوڵەمەند و پێشکەوتووی جیهان.
Sudad rasool.
https://blog.rosettastone.com/which-language-has-the-most-words/?fbclid=IwAR2l3pBzy9NX-eMeOv92gLHKxYiecH0JtEsrAHzZeVVGaNfAdmH3PCaH5hM
📀فیلمە فێرکاریەکانی زوان و زانستی زوان:
📕وانەی یەکەمی هەورامی
و /channel/zimannasi/493
📕وانەی دوهەمی هەورامی
و /channel/zimannasi/523
📕وانەی سێیەمی هەورامی
و /channel/zimannasi/629
📕دواین وانەی هەورامی
و /channel/zimannasi/636
📗وانەی یەکەمی کورمانجی
و /channel/zimannasi/627
📗وانەی دوهەمی کورمانجی
و /channel/zimannasi/539
📗دواین سێیەمی کورمانجی
و /channel/zimannasi/627
📘وانەی یەکەمی کەڵهوڕی
و /channel/zimannasi/497
📘وانەی دوهەمی کەڵهوڕی
و /channel/zimannasi/649
📒وانەی یەکەمی ڕێنوسی زوانی کوردی زانستگەی کوردستان /channel/zimannasi/842
📒وانەی دوهەمی ڕێنوسی زوانی کوردی زانستگەی کوردستان /channel/zimannasi/852
📒وانەی سێیەمی ڕێنوسی زوانی کوردی زانستگەی کوردستان /channel/zimannasi/860
📒وانەی چوارەمی ڕێنوسی زوانی کوردی زانستگەی کوردستان /channel/zimannasi/866
📒دواین وانەی ڕێنوسی زوانی کوردی زانستگەی کوردستان
و /channel/zimannasi/872
📔وانەی یەکەمی ڕێزمانی کوردی زانستگەی کوردستان
و /channel/zimannasi/881
📔وانەی دوهەمی ڕێزمانی کوردی زانستگەی کوردستان
و /channel/zimannasi/886
📔وانەی سێیەمی ڕێزمانی کوردی زانستگەی کوردستان
و /channel/zimannasi/889
📔وانەی چوارەمی ڕێزمانی کوردی زانستگەی کوردستان
و /channel/zimannasi/893
📔دواین وانەی ڕێزمانی کوردی زانستگەی کوردستان
و /channel/zimannasi/899
📓وانەی یەکەمی زمانناسی
و /channel/zimannasi/586
📓وانەی دوهەمی زمانناسی
و /channel/zimannasi/609
📓وانەی سێیەمی زمانناسی
و /channel/zimannasi/664
📓وانەی چوارەمی زمانناسی
و /channel/zimannasi/762
چەنێڵی زمانناسی:
@zimannasi
بۆ شیکاری پێناسەی دووەم چەند ئەرگیومێنتی جیاواز باس دەکات، وابزانم تا پێنج ئەرگیومێنت باس دەکات، یەکەمیان زانین و نەزانینە، واتە باوەڕی هەڵە کاتێک بەدەست دێت کە شتێک نەناسین وەک ئەوەی کە هەیە، وە وابزانین ئەوە شتێکی ترە. بۆ نمونە دوو شتی جیاواز هەن ئێمە بەهۆی نەزانییەوە پێمان وایە وەک یەکن بەڵام کاتێک زانیمان جیاوازن ئیتر تێکەڵیان ناکەین. وە بۆئەوەی حوکمی دروست بدۆزینەوە، دەبێت حوکمی نادروستیش دیاری بکەین. واتە بە زەرورەت دوو فۆڕمی حوکمدان هەن.
«ئەو پیاوەی حوکمی نادروست دەدات، ئەوا ئەو شتانەی دەیانزانێت وەک خۆیان وەرناگرێت، بەڵکو وەک ئەوەی هەندێ شتی تر بن، کە ئەوانیش دەزانێت، ئەمەش وا دەکات بە زانینی هەردووکیان بەرامبەر بە هەردووکیان نەزان بێت».
بۆ ئەم پێناسەیە کێشەکە ئەوەیە ئێمە بە دوای چییەتی زانین دەگەڕێین و نازانین کە خودی زانین چییە و ئەویش باسی زانین دەکات.
-ئەگەر هەست پێوەر بێت من لە دورەوە کەسێک ببینم ئەڵێم فڵانەکەسە و پێم وایە حوکمی دروستمداوە، بەڵام کاتێک دێتە پێشەوە دەبینم کە ئەو کەسە نییە، بەکورتی لێرە سیاتیتۆس بۆ ئەوەی بگەینە زانین ئەچێتە ناو ئەزموونگەراییەوە و شۆڕدەبێتەوە بۆ ناو پێناسەی یەکەم و دیسان ناگەینە وەڵامی ڕاست، چونکە سوکرات دەپرسێ:
ئایا دەشێت کەسێک کە شتێک دەزانێت، ئەو شتە نەزانێت کە دەیزانێت؟
بۆ شیکاری ئەم ئەرگیومێنتە، نمونەی کەسێک دەهێنێتەوە، دەکرێت کەسێت من و تۆ بناسێت و دوای پێی وابێت سیاتیتۆس سۆکراتە و سۆکرات سیاتیتۆسە؟ یان ئێمە نەناسێت و پێی وابێت سیاتیتۆس سۆکراتە و سۆکرات سیاتیتۆسە؟ ئەمە بۆیە باس دەکات زانینێک کە بە هەستەکان بەدەست گەشتبێ هەڵەیە و لە پشت ئەمەشەوە وەڵامێکی تەواوی ئەزمونگەراییەکان ئەداتەوە، ناکرێت زانین بە ئەزموون وەرگرین چونکە لە ئەساسدا زانین ناگوازرێتەوە، من ناتوانم تۆ فێری زانین بکەم...
-یان لە دورەوە کەسانێک دەڵێن فەلسەفە خراپە، بەبێ ئەوەی هیچ کتێبێکی فەلسەفەیان خوێندبێتەوە، حوکمی نادروستیان داوە، کەچی پێیان وایە حوکمی دروستیان داوە، بۆ ئەوەی بگەنە حوکمی دروست دەبێت خۆیان بیربکەنەوە، پێش ئەوەی ئەزمونی بکەن واتە بیخوێننەوە، بەپێچەوانەوەشەوە هەر دروستە کەسانێک هەن فەلسەفەیان نەخوێندوەتەوە و پێیان باشە، ئەوانیش هەڵەن، بەڵکو دەبێت بڵێین نازانین، دیسان ڕووبەڕووی زانین بووینەوە!
جوانی و ناشرینی یەکێکی ترە لە ئەرگیومێنتەکانی سۆکرات لەم دیالۆگەدا، دەپرسێت ئایا حوکمدانی دروستە جوانە و حوکمدانی هەڵە ناشرینە؟
سوکرات وەک بژاردەیەک بیری سیاتیتۆس دەهێنێتەوە کە پێشتر پێناسەی زانین کراوە کە گوایە زانین بەدەست هێنانی زانستە؟ سوکرات دەڵێت کەمێک دەستکاری دەکەم و دەڵێم خاوەندارێتیکردنی زانست. سوکرات دێت باسێکی وردی بەدەستخستن و خاوەندارێتیکردن و هەبوون دەکات و جیاوازییان ڕوون دەکاتەوە. کاتێکیش باسی ئەم پێناسەیە دەکات بۆئەوەیە تاوەکو حوکمدانی هەڵە بۆ سیاتیتۆس ئاشکرا بکات، کە هەڵەیە پێمان وابێت زانین بەدەستهێنانی زانستە.
پێناسەی سێیەم: الحکم او الظن الصادق بالبرهان.
پێناسەی سێیەم سیاتیتۆس دەڵێت بیرمکەوتەوە کە زانین بەدەستھێنانی حوکمی دروستە بە بەڵگەوە...
ئێمە بۆئەوەی بگەینە حوکمدانی دروستە بەبەڵگەوە دیسان دەبێت بگەینەوە زانین. واتە هیچ کەس ناتوانێ حوکمی دروست بدات لەبارەی شتێکەوە بەبێ ئەوەی زانینی هەبێت.
وە دەبێت دیسان بزانین بەڵگە چییە؟
کەواتە هەرسێ پێناسەکەی سیاتیتۆس بۆ چییەتی زانین دوای ئەرگیومێنت سازییەکی ورد دەرکەوت کە هەڵەبوون. ناکرێت زانین هەستکردن بێ، یان حوکمی دروست بێت، یان حوکمی دروست بێ بەبەڵگەوە.
ئەو پێی نەوتین زانین چییە؟ بەڵام پێیوتین بپرسن و وەڵام وەرگرن و وەڵامەکانیش شیکار بکەن بزانن دروستن...
تۆش ئەگەر تا ئێرە هاتووی ئەزانم چییەتیت دەست نەکەوتووە ئەبێت ببوری، چونکە چییەتی هەر شتێک ئەبێت لە ناخی خۆت بیهێنیتە دەرەوە.
#یادگار
🟢 بەشی دووەم//
2⃣ . ناوبەند یان ناوەندگری [[ نە ]]:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوبەند یان ناوەندگر، (لە لێکدانی وشەدا) هاریکاری دەکات و وشەی سەربەخۆ پێکەوە دەلکێنێت و یەکەیەکی مانایی پێک دەهێنێت.
لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.
لە زمانی کوردیدا چەند ناوەندگرێک هەن کە لە پڕۆسەی وشەلێکدان، بە مەبەستی دروستکردنی وشەی نوێ بەشداری دەکەن.
🔳 یەکێک لەو ناوەندگرانە، (نە)یە. بۆ نموونە:
🔺 کەس + نە + زان = کەسنەزان
🔺 بار + نە + بەر = بارنەبەر
گوونەکەر، چاونەترس، تێرنەخۆر، گێرەنەکەر، گوێنەدەر، کۆڵنەدەر و...
🔹 دەستڕژد و چنۆک و گوونەکەر بوو
بێدۆست و قزە و نەزان و کەر بوو
"م. هەژار"
🔸 وڵاخی نەگریس کە وا بار نابا
هەر «بارنەبەر»ە بشچێتە کابە
"پیرەمێرد"
🔹 ئەو کەسێکی زۆر کۆنەپەرست و گوێنەدەر و خۆپەرستە.
🔸 پێشمەرگەی کوردستان، هێزێکی کۆڵنەدەر و بێوێنەیە. ✌️
🔹 چاونەترس و دڵنەلەرز و هەم نەبەز ڕۆژی نەبەرد
عەرسەیی جەنگ و جیدالی، لا وەکوو سەیرانە کورد
"خادیم"
🟣 درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi
پلید:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وشەی پلید گۆڕدراوی وشەی پەڵیت و پەلیتی کوردییە و بەناوی پاڵەیی تۆمار کراوە،جا ئەگەریش پاڵەیی بێ هەر کوردییە،
ئێمە نموونەی زۆرمان هەیە کە وشەی پەلیت و پەڵیتی تێدا هەر ماوە،بەڵام زۆرێک لە نووسەرانی بواری وشەی کوردی ئاوڕیان لێ نەداوەتەوە،
هۆکاری ئاوڕنەداوەکەش تەنیا ئەوەیە کە بەناوی زمانی یەکگرتوو و خزمەت بە زمانی یەکگرتوو و خۆدوورگرتن لە وشەی ناوچە جیاوازەکان کە کوردیی ڕەسەن و پەتییە زەبر لە زمانی خۆمان ئەدەین،
هەڵیت و پەڵیت:قسەی پووچ و بێبنەما
شواڵپەلیت:شواڵچەپەڵ،مرۆڤی هەڵە و هەرزە،
ئیتر با بەناوی زمانی یەکگرتوو و پەتیخوازیی زمان لەمە زیاتر گورز لە زمانی خۆمان نەدەین و ڕەنجی باپیرانمان بە خەسار نەدەین،
زمانی یەکگرتوو پێویستە و دەبێ هەموومان لەو پێناوەدا تێکۆشان بکەین بەڵام نابێ وشەی ناوچەکانی تر پشتگوێ بخەین له حاڵێکدا وشەی زۆری دەرەکیمان هەیە و مۆرکی خۆمانی لە سەرە،
ئەگەر پەتیخوازی بکەینە پێوەر بۆ تێکۆشانمان سەبارەت بە زمان گەورەترین زەرەرمەندین،ئەوە واتا زمانمان زمانێکی بێهێزە و هێزی ئاڵوگۆڕی نییە
https://t.me/joinchat/NVjHBDqDQoA4ZjJk
خولی نوێی فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی.
لە شەممەوە، شەوانە کـاتژمێـر 10.
/channel/waneyziman
زمانی کوردی لە ئاستی فۆنۆلۆجیدا
#زمانی_کوردی
#مێژووی_کوردستان
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
/channel/kurdistanbooks
@taqikarikurdi
نووسینی: سۆران حەمەڕەش
تێبینی:
– وێنەکەی لای ڕاست، وێنەیەکی خەیاڵیە و بنەمای مێژوویی نیە. وێنەکەی ناوەڕاست وێنەیەکی جیهانی ناسراوە و ئەو سیمبوڵە گوزارش لە دوو هێزی بەرامبەریەکی “ین و یانگ” دەکات کە فەلسەفەیەکی چینیە و وێنەکەی لای چەپ دیمەنێکی جەژنی پیر شالیارە کە هەموو ساڵێک لە هەوراماندا بەڕێوە دەچێت.
– لەبەر کورتکردنەوەی بابەتەکە دەرفەت نەبوو زیاتر سەبارەت ژیانی پیر شالیار بنووسرێت. لەم بابەتەدا زیاتر بایەخ بە لایەنی فیکری ئەو فەیلەسوفە دراوە کە پێشتر نەکراوە.
سەرچاوەکان:
– بۆرەکەیی، صدیق (١٩٩٦) مێژووی وێژەی کوردی، بەشی یەکەم و دووهەم، انتشارات ناجی، بانە.
– حەمەڕەش، سۆران (٢٠١٣) کورد کێیە؟، لەلایەن نووسەرەوە چاپکراوە، لەندەن.
– یاسمی، رشید (١٣١٦)، کرد و پیویستگی نژادی و تاریخی او، تهران.
– Lange, A. and Reynolds, B. (2011) Light Against Darkness: Dualism in Ancient Mediterranean Religion and the Contemporary World, Vandenhoeck & Ruprecht.
– Murat, S (1992) The Tao of Islam: A Sourcebook on Gender Relationships in Islamic Thought, State University of New York Press, New York.
– Russell, J. B. (1987) Satan: The Early Christian Tradition, Cornell University Press, USA.
– Schuon , F (2006) Sufism: Veil and Quintessence : a New Translation with Selected Letters, World Wisdom, Inc.
– Whitehouse, B. (2009) Sufi Reflections, the Interrogative Imperative Institute, Bangor.
لە ڕاستیدا بنەچەی دواڵیزم (دوانەیی) گفتوگۆی زۆر لەسەرە و هەندێک پێیان وایە دەشێت ئەو ڕوانگەیە لە سەردەمێکی دێریندا لە مێسۆپۆتامیادا سەری هەڵدابێت و هەندێک دەڵێن زیاتر لە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر بە بەڵگەوە لە چین سەری هەڵداوە. بە داخەوە هەوڵێکی زۆرم دا کە ئەو بەردە دێرینی ملوانکەیە بدۆزمەوە کە ساڵی ١٩٩٥ لە کوردستان هێنابووم، بە داخەوە بەردەکە لای هاوڕێیەک لە ئەوروپا لەگەڵ ماڵەکەیدا سوتا و نەمتوانی پەنای بۆ بەرم و بزانم مێژووی دواڵیزم لە کوردستاندا بۆ کەی دەگەڕێتەوە. ئەو بەردە هەردوو هێزە بەرامبەرەکەی لەسەر نەخشێنرابوو. تاوس و ڕۆژ وەک گوزارش لەو دوو هێزە بەرامبەرە لەسەر یەک ملوانکە و وەک تەواوکەری یەکتری خرابوونە سەر بەردێک و سەردەمانێک ئەوە بۆ کورد پیرۆز بووە و بناغەی فیکر و ڕوانگەی کورد بۆ ژیان لەوێدا نەخشێراوە و پیر شالیاریش هەر هەمان فەلسەفەی خستبووە ڕوو. دڵنیام لە داهاتوودا بەردی هاوشێوەی ئەوە دەدۆزینەوە و لە ڕێگای دەستنیشانکردنی تەمەنیەوە دەتوانرێت بزانرێت کە ئایا ئەو بۆچوونە فیکریە لە کوردستاندا سەری هەڵداوە یان هاتۆتە کوردستان.
ئەوەی گرنگە کە لەو شیعرانەی ئەو فەیلسەسوفەدا دەردەکەوێت، کاریگەری فەلسەفەی چینی “ین و یانگ” لەسەر کورد هەبووە و پیر شالیار بەو شیعرەی هیچ گومانێک ناهڵێتەوە بۆ ئەو کاریگەریە و بەڵگە مێژووییە بازرگانیەکانیش پشتگیری ئەو پەیوەندیە دەخەنە ڕوو. بە دڵنیایی ڕێگای بازرگانی ئاوریشم کە لە چینەوە دەست پێدەکات، بە کوردستاندا ڕۆیشتووە. ئەو ڕێگا بازرگانیە لەگەڵ خۆیدا ئاڵوگۆڕی فیکری هێناوە و لە ڕاستیدا پوکانەوەی زۆر لە شارە گرنگەکانی کوردستان، بەهۆی نەمانی ئەو ڕێگا بازرگانیە بووە. هەروەها بەڵگەی تریش ئەو پەیوەندیە دەخاتە روو، لە کتێبی تۆماس مەرگەیی سەدەی نۆیەمی زایینیدا کە لە کەرکوکدا سەبارەت بە مێژووی کەنیسەکانی ناوچەکە نووسراوە، باس لەوە دەکات کە پیاوی ئاینی کریستیان لێرەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینەکە، چوون بۆ چین و یەمەن. هەروەها کورد لە مێژە هاتوچۆی هیندستانی کردووە و وەک ناوەندێکی فیکری و ئاینی بینیویەتی. بابە یادگاری یارسانی و مەولانا خالیدی نەقشبەندی هەردووکیان سەردانی هیندستانیان کردووە بە مەبەستی قوڵبوونەوەی فیکری و ڕۆحی و سۆفیە هندیەکانیش لە هەندێک حاڵەت و لە سەردەمی نوێدا پەنایان بۆ لێکدانەوە فیکریەکانی پیرمەند و سۆفیەکی کوردی وەک برایم کوردی گۆرانی شارەزووی بردووە. تەنانەت یەکێک لە حەفتا و دوو پیر و یارانی سان سەهاک، پیر فەیرۆزی هیندی بووە و لە هەڕەتی لاویدا و لە نێوان سەدەی سیانزە و چواردەی زاینیدا، لە هیندستانەوە هاتۆتە لای سان سەهاک و لە دێی شێخان تا کۆتاییی ژیانی وەک یارسانیەک ماوەتەوە و چەندین شیعری کوردی بە زاراوەی هەورامی لێبەجێماوە. واتە لە ڕابردوودا ئاڵوگۆڕی فیکری لە نێوان کوردستان و هیندستان و چیندا هەبووە و کاریگەری لەسەر یەکتری هەبووە.
بە دڵنیایی پیر شالیار فەیلەسوفێکی کوردی یارسانی بووە و لە شیعرەکانی تریدا بە ڕوونی بە شانوباڵی گەورەی یارسانیان، شاخۆشیندا هەڵدەدات و شاخۆشینیش وەک کەسێکی هاوسەردەمی ئەم فەیلەسوفە، شیعری بۆ پیر شالیار گوتووە. کە ئەوە بە تەواوی یارسانی بوونی پیر شالیار یەکلادەکاتەوە و بۆمان یەکلا دەکاتەوە کە پیرشالیار نزیکی هەزار ساڵ لەمەوبەر لە کوردستاندا ژیاوە و هاوسەردەمی شاخۆشین بووە. دۆزینەوەی کتێبە مەزنەکەی پیر شالیار “ماریفەتو پیر شالیاری” کە هەتاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، دەشێت کلیلێكی نوێ بێت بۆ تێگەیشتن لە ڕابردووی فیکری کوردی.
دانانی ئەو فەیلەسوفە بە زەردەشتی هیچ خزمەتێک بە ڕاستی و تێگەیشتن لە بنەچەی فیکری کوردی ناگەیەنێت، بەڵکو هێندەی تر لە تێگەیشتن لە بنەمای فیکری خۆمان دوورمان دەخاتەوە. دیارە ئەم بابەتە زۆر قوڵتر و ئاڵۆزترە و دەتوانرێت پەیوەندی بدۆزرێتەوە لەگەڵ ڕوانگە و فیکری سۆفی گەورەی کورد، شەمشەدینی شارەزووری و هەروەها فیکری سۆفیە گەورەکانی وەک عومەری سورەوەردی و فەیلەسوف شەهابەدینی سورەوەردی و مەولانا خالید و برایم کوردی گۆرانیی شارەزووری و چەندین پیرمەندی تری کورد. بەڵام لەبەر کورتی بابەتەکە لێرەدا هەر هێندە دەخرێتە ڕوو.
ئەوەی کە ڕوونە، تێگەیشتن لە پیر شالیار هەنگاوێکی ترە بەرەو تێگەیشن لە فیکر و بیروبڕوای ئاینی و فەلسەفەی کوردی و هەمیشە لە ڕێگای کەسایەتیە یارسانی، ئێزدی، دروز، ئەلەوی و سۆفیە کوردەکانەوە دەتوانرێت نزیک لەو ئامانجە ببینەوە و بوونی سامانێکی گەورەی شیعری ئاینی کوردی بە زاراوەی هەورامی، گرنگی ئەو زاراوەیە و ئاینی یارسانیمان بۆ دەخاتە ڕوو بۆ گەیشتن بەو ئامانجە. شیعرەکانی پیر شالیاری یارسانی فەیلەسوف، شایەتی ئەو ڕاستیەن.
@taqikarikurdi
پیر شالیاری زەردەشتی یان پیر شالیاری یارسانی فەیلەسوف؟
نووسینی: سۆران حەمەڕەش
@taqikarikurdi
وا ئەمساڵیش جەژنی پیر شالیار بەڕێوە چوو، سەرەڕای ئاهەنگێڕانی ساڵانە لەو جەژنەدا، بەڵام ئایا تا چ ڕادەیەک ئێمە ئەم زانا کوردە دەناسین و لە فیکری تێگەیشتووین؟ لای خۆمەوە دەمێک ساڵە لە هەوڵدام کە لە پیر شالیار و فیکر و ڕوانگەی ئاینیی بگەم. ساڵی ١٩٩٥ بە گەشتێک گەڕامەوە باشوری وڵات و ماوەی نزیکی چوار هەفتە لەوێ بووم، ڕۆژێکیان بە ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا دەگەڕام و نزیک بەردەرکی سەرا، کتێبێکی دەستی دوو هاتە بەرچاوم بە ناوی “پیر شالیاری زەردەشتی”. کتێبەکە چاپی ساڵی ١٩٦٨ بوو و پەڕەکانی زەرد بوو بوون، بەڵام زۆر دڵم پێی خۆش بوو. پێشتر سەبارەت پیر شالیار بیستبووم بەڵام ئەوە یەکەم جار بوو کە کتێبێک سەبارەت بەو زاتە ببینم، بۆیە بە تامەزرۆییەوە کڕیم.
دوای چەند ڕۆژێکی تر لە جامخانەی دوکانێکدا پارچە بەردێکی دێرینم بینی، کە هێندەی دۆلاریەکی ئاسن دەبوو. ئەوسا لە هەندێک دوکاندا بە ئاشکرا پارچە بەردی ئاسەواری بچووک لە بازاڕدا دەبینرا. پارچە بەردەکە دیوێکی تاوسی لەسەر هەڵکەندرابوو و دیوەکەی تری سیمبوڵی خۆری مێسۆپۆتامیا. بەردەکە کونێکی تێدا بوو کە دەکرا وەک ملوانکە لەمل بکرێت، بەڵام لەبەر دێرینی بەردەکە، کونی پەتەکەی بە گڵ گیرابوو ودیارە لە ڕابردووی دێریندا لە کوردستاندا لە مل کرابوو. هەردوو ئەو گەوهەرانەم لەگەڵ خۆم هێنایەوە بۆ لەندەن.
ئەمڕۆ جگە لە بە زەردەشتی دانانی پیر شالیار، هیچ شتێکی ئەوتۆ چنگ ناکەوێت کە شایانی ئەوە بێت باسبکرێت. تەنانەت ئەو کتێبە پەڕە زەردەی کە لە ساڵی ١٩٩٥ دا کڕیم، هیچ زانیاریەکی نوێی تێدا نەبوو کە پێشتر لەلایەن ئایەتوڵای مەردوخی و مامۆستا ڕەشید یاسمیەوە باسنەکرابێت. لەم ڕۆژانەشدا کە یادی جەژنی پیر شالیار لە هەوراماندا بەڕێوە چوو، هەر وا ئەو جەژنە پیرۆزە ڕابوورد بێ ئەوەی کە شتێکی ئەوتۆی نوێ سەبارەت ئەم کەسایەتیە بخرێتە ڕوو.
پێشتر هەوڵدراوە کە ئەم کەسایەتیە بناسرێت و بناسێرێت. سەرەتا لە سەردەمی نوێ و لە سەدەی ڕابردووەوە یەکێک لە مێژوونوسە کوردە ئێرانگەرەکان، مامۆستا ڕەشید یاسمی سەبارەتی نووسیوە. ڕەشید یاسمی دەڵێت پیر شالیار، پیرێکی زەردەشتی بووە و پەڕاوێکی هەبووە کە لە ناو هەورامیەکاندا بە پیرۆز سەیرکراوە بە ناونیشانی “ماریفەتو پیرشالیاری”. ئەم بۆچوونە لەلایەن ئایەتوڵای مەردۆخی و لەلایەن محەمەد ساحیب کە خاوەنی کتێبی پیر شالیاری زەردەشتی-ە و دوایی لای مامۆستا سدیق بۆرکەیی-ش دووبارەکراوەتەوە و هەموویان ئەو زاتەیان بە زەردەشتی لە قەڵەم داوە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا هیچ بەڵگەیەک هەبووە یان بەجێماوە کە تێیدا ئاماژە بەوە کرابێت پیر شالیار زەردەشتی بووبێت؟ لە ڕاستیدا یەک بەڵگە لە ئارادا نیە کە بیسەلەمێنێت پیر شالیار زەردەشتی بووە. بۆ نموونە مامۆستایەکی وەک ڕەشید یاسمی ئێرانگەر، لە کتێبەکەیدا کە سەبارەت بە مێژووی کورد نووسیویە، ئەو لە هەموو هەوڵێکدایە لە کتێبەکەیدا بیسەلمێنێت کورد ئێرانیە و مەبەستی تەواوی ئەو گرێدانی مێژووی کوردە بە ئێرانەوە. ئەو مێژوونوسە ئاڕاستەیەکی فیکری ئێرانگەری ڕوون بە کتێبەکەیەوە دیارە کە لەسەر کورد نووسیویەتی و مێژووی کوردی بۆ خزمەتکردنی ئەو بۆچوونە فیکریە نووسیوە و ئەو زانیاریە سەرپێیەش کە سەبارەت پیر شالیار نووسیویەتی، بۆ پتەوکردنی ئەو بۆچوونە فیکریە خستوویەتیە ڕوو، بۆیە پیر شالیاری کردۆتە زەردەشتی. من لە هەوڵی ئەو مامۆستایە کەم ناکەمەوە، بەڵام ناتوانرێت نکۆڵی لە ڕوانگەی ڕوونی ئێرانگەری لە کتێبەکەیدا بکرێت کە سەبارەت بە مێژووی کورد نووسیویەتی.
لەلایەکی ترەوە بە گشتی لە سەدەی ڕابردووەوە دوای ئەوەی کە هەندێک لە لێکۆڵەرانی کورد لە ڕێگای کتێبە ئەوروپیەکانەوە ئاشنای ئاینی زەردەشتی بوون، بە پەلە هەوڵیان دا هەمووشتێکی کوردی بکرێتە زەردەشتی و ئەو لێکۆڵەرانە بڕیاریان دابوو کە کورد لە ڕابردوودا زەردەشتی بووە، بۆیە زۆر جار بێ خستنە ڕووی هیچ بەڵگەیەک و پرسیارکردنێک، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوە خستبووە گەڕ کە هەموو لایەنێکی کۆمەڵگەی کوردیی ڕابردووی ناڕوون بکەنە زەردەشی و بێ بەڵگەیەکی ئەوتۆ، بەو ئاینە ڕوونی بکەنەوە.
لێکدانەوەی شیعر و فیکری پیر شالیاری مەزنیش تووشی کاریگەری فیکری ناوچەگەری و کێشەی هاوشێوە بووە، بۆ نموونە کاتێک کە پیر شالیار دەڵێت:
🔸زبان کوردی به فهرست ترجمه صوتی گوگل اضافه شد
🔸بوکان جاف، موسس گروه #گوگل_کراود_سورس در #عراق و #اقلیم_کوردستان، در صفحه اصلی این گروه در فیسبوک، اعلام کرد که که امکان ترجمهی مستقیم صوتی از زبانهای دیگر جهان به #زبان_کوردی_سورانی با پشتوانهی گوگل فراهم شده و از این پس کاربران میتوانند با انتخاب زبان کوردی در پلیرها به ترجمه کوردی فیلمها و ویدیوها دسترسی پیدا کنند.
🔹گوگل سال گذشته اعلام کرد که ۲۴ زبان جدید از جمله #کوردی_سورانی را به سرویس ترجمه خود افزوده است.
پیشتر، در سال ۲۰۲۰ نیز مایکروسافت دو گویش سورانی و کرمانجی را به سیستم ترجمه خود افزوده بود. K25
🆔 @saqqezrudaw