f_zimanikurdi | Неотсортированное

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1259

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Подписаться на канал

زانستـــے زمان

📝 له سەقز پەردە لەسەر دوو کتێبی جەماڵ نەبەز لا درا


ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانست لە شاری سەقز کۆڕێکی بۆ پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی پڕۆفیسۆر "جەماڵ نەبەز" بەڕێوە برد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە کتێبخانەی نەشمیلان کە یەکێک لە بنکە فەرهەنگییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانست، لە کۆڕێکی کوردانەدا و بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر لە چالاکانی فەرهەنگیی ناوچەکە، پەردە لەسەر دوو کتێبی پڕۆفیسۆر جەماڵ نەبەز بە ناوەکانی ''سەبارەت بە کێشەی کورد'' و "خەباتی کورد'' لا درا.

لەو کۆڕەدا چوار کەس وەک وتاربێژ بە ناوەکانی سالار حوسێنی، فاتێح سەعیدی، مامۆستای زانکۆی سۆران لە باشووری کوردستان، حیسامەدین خاکپوور، وەرگێڕی کتێبی سەبارەت بە کێشەی کورد و کامیل شەریفپوور، وەرگێڕی کتێبی خەباتی کورد، لەسەر کێشە و پرسی نەتەوەی کورد، لەسەر کەسایەتیی جەماڵ نەبەز و ڕێبازی هزری و تێکۆشانەکانی لە پێناو نەتەوەکەیدا و ئەو کتێبانەی کە لەو کۆڕەدا پەردە لەسەریان لا درا، قسەیان کرد و خستیانە بەر باس و تاوتوێکردنەوە.

هەروەها لەلایەن ڕێبوار فەلاحی، وەک نوێنەری ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانست، باسی کار و چالاکییەکانی ئەو ئەنجومەنە کرا کە لە شاری سەقز و ناوچەکەدا وەک پێگەیەکی فەرهەنگی ناسراوە و ئەو ڕێکخراوەیە و چالاکییەکانی بە بەشداربووانی کۆڕەکە ناسێندرا.

✍️: @NNKurdistan

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📝 ئایا زمانی ستاندارد پێویستە؟


جەعفەر شێخولئیسلامی، پڕۆفێسۆری یاریدەدەر و مامۆستای زمانناسی و لێکۆڵینەوەی زمانی لە زانکۆی "کارلتۆن"ی کانادا و هەروەها زمانناس و لێکۆڵەری زمانەوانی، لە وتووێژ لەگەڵ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی هۆژین و لە وڵامی پرسیاری "بە ڕای ئێوە زمانی ستاندارد پێویستە؟"، وتی:

هەبوونی زمانی ستاندارد زۆر پێویستە، چونکە ئەگەر نەبێت لەوانەیە ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان تاکی کورد بە شێوەزارە جۆراوجۆرەکانی ئاستەم بێت. ئێمە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە خوێندن و نووسین نازانن کۆڵەکەیەکی زمانیمان پێویستە کە موکریانی بە کورمانجی و کەلهوڕییەوە گرێ بدات. کەوابوو زمانێکی هاوبەش پێویستە بەڵام گەلۆ ئەو زمانە هاوبەشە قەرارە زمانی ئاخاوتنی هەموو کەس بێت؟ وەڵامەکە «نا» یە.

ئەگەر چاو لێ بکەین زمانی عەرەبی بە هۆی کتێبی ئایینیی قورئان زمانێکی نووسینی یەکدەستی هەیە. بەڵام لە لایەکی ترەوە گەنجێکی جەزائیری لەوانەیە بەشێکی زۆر لە قسەکردنی عەرەبێکی عێراق تێ نەگات و بۆ تێگەیشتن لە یەکتر دەبێت بە عەرەبیی فوسحە یان کتێب، ستاندارد، قسە بکەن.

زمانی ئینگلیزیش تا ڕادەیەک ئاوای. ئاڵمانی هەر زۆر ئاوایە. ئێمە لە زمانناسیی جێبەجێکارانەدا باسی کەرتێک دەکەین بە ناوی «زمانە ئینگلیزییەکانی جیهان». ئێمە زۆر جار لە کۆنفرانسەکاندا باسی زمانە ئینگلیزییەکان دەکەین و لەسەری دەدوێین، بەڵام کەس لێمان تووڕە نابێت و لەگەڵمان بە شەڕ نایەت و چەقۆمان لەسەر هەڵناکێشێت! بە سەدان نووسەر کار لەسەر ئەم بوارە دەکەن و دەڵێن: ئەگەر کەسێکی خەڵکی هیندوستان بە شێوەزاری ئینگلیزیی خۆی قسە دەکات، یان بە شێوەیەکی تایبەت ئینگلیزی دەنووسێت، زۆر ئاساییە.

زۆر وشە کەڵک وەردەگرن کە لە وڵاتی بەریتانیا کەڵکی لێ وەرناگیرێت. بە پێی زمانی زگماکی و مێژووی کۆلۆنیالی خۆشیان تەنانەت دەستکاری ڕێزمان و ڕێنووسی ئینگلیزیشیان کردووە. ئەم ئینگلیزییەش بۆ ئەوان زۆر باش کار دەکات.

کەواتە خاوەن زمانە ئینگلیزییەکان بەو قەناعەتە گەیشتوون کە زمانەکەیان لەژێر یەک ناو، جیاوازی زۆرە. بەڵام بە داخەوە ئێمەی کورد زۆر هەستیار و چاوچنۆکانە لەوە دەڕوانین کە ئەگەر نەفەرێک بێت و باسی زمانە کوردییەکان بکات، هەست دەکەین ئاسمان دەگاتە زەوی و دونیا بەسەرماندا خرا دەبێت. ئێمە ناتوانین لە ڕاستییەکان هەڵبێین. ئێستا شێوەزاری موکریانی هەر لە ڕێزمان تا وشە و وشەدان جیاوازە لە شێوەزاری کورمانجی، جا ئێمە حەز بەم ڕاستییە بکەین یان نا، بەڵام دەبێت ئەم ڕاستییە بسەلمێنین و بە پێچەوانەوە ئەم جیاوازییە بکەینە خاڵێکی بەهێز. ئێمە جگە لەوەی کە دابەش بووینە بەسەر وڵاتانی جۆراوجۆر وشەی جۆراوجۆریش بۆ یەک شت بە کار دەهێنین جیاوازیی ڕێزمانی و تەنانەت ڕێنووسیشمان هەیە. ئەوەتا دەبینی تەنانەت ستانداردی سۆرانی لە ڕۆژهەڵات و باشوور بە یەک شێوە نانووسرێت. ئەوەی ڕۆژهەڵات لە ژێر کاریگەریی فارسیدا یە و ئەوەی باشوور لە ژێر کاریگەری عەرەبیدا یە.

ئەمەش سروشتییە. کەچی لە سەر ئەم حاڵەشڕا، سەرنجڕاکێشە کە کە سەرەڕای ئەو هەموو جیاوازییەی ناوچەکان، نووسەری کورد توانیویەتی کۆدێک دروست بکات بەبێ ئەوەی کە گرفتێکی گەورە و بەرچاوی هەبێت و پێی دەنووسێت و دەخوێنێتەوە؛ ئەمە دەستکەوتێکی یەکجار گەورەیە کە تۆ بتوانیت بەبێ وڵاتێکی سیاسی سەربەخۆ و سیستمێکی پەروەردە و بودجەیەکی تەرخانکراو ئەم کارە بکەیت. ئەم کارە لە باکوور و ڕۆژاواش کراوە؛ واتە، کوردەکانی ئەو دوو بەشەش دەتوانن بە یەک شێوەزاری هاوبەش و یەک ڕێنووسن بنووسن و بخوێننەوە. لە ڕۆژاوا کارێکی گەورەی دیکەش دەکەن: ئێستا لە زۆر فێرگە و زانکۆی ئەو دەڤەرە سۆرانیش دەخوێنن و فێر دەبن.

خۆزگە ئەمە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتیش دەکرا، کە کوردی سنە و سلێمانیش بتوانن بە کورمانجی بخوێننەوە. دیارە ئەمە لە سلێمانی و هەولێر دەکرێت، بەڵام هیممەتی گەرەکە. ئێمە بەو هەلومەرج و ئەو بارودۆخەی کە تێیدا بووین دەبێت ئەم دەستکەوتە بە شانازی بزانین لەبەر ئەوەی کە زۆرێک لە گەلانی جیهان ئەم کارەیان بۆ نەکراوە. ئێمە دەبێت لە هەوڵمان بۆ زمانێکی ستانداردی کوردی بەردەوام ببین بەڵام هاوکات دەبێت ئاگامان لەوە بێت کە لەم ڕێیەدا گەنجەکانمان سارد نەکەینەوە. پێویستە ئێمە شێوەزارەکان بناسین، چونکە لە بواری زمانناسییەوە زۆر زانیاری بەنرخمان پێ دەدات کە پاشان لە شوێنی دیکە دەتوانین کەڵکیان لێ وەربگرین.


سەرچاوە: وتووێژی گۆڤاری زانستیی هۆژین لەگەڵ پرۆفیسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی.

✍️: @NNKurdistan

دەقی بابەت👇👇
telegra.ph/ئایا-زمانی-ستاندارد-پێویستە-08-14

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فەرهەنگی زمانناسی (1)



(phonetics) دەنگناسی

(Phonology) زانستی دەنگ، واچناسی

(Morphology) وشەناسی

(Lexiscology) وشەسازی

(Grammar) ڕێزمان

(Syntax) ڕستەناسی، ڕستەسازی

(Semantics) واتاناسی

(Pragmatics) مەبەستناسی

(Analysis Discourse) شیکردنەوەی کوتار

(Linguistics Applied) زمانناسی پێكگرتن

(Linguistics Cognitive) زمانناسی هۆشەکی، زانین

(Linguistics Computational) زمانناسی كەمپیوتەری

(Linguistics Corpus) زمانناسی پەیکەرەیی

(Dialectology) زارناسی

(Etymology) ڕیشەناسی





#سابیرژاکاو




سەرچاوە:

وشەناسی، سابیر ژاکاو، لە ژێر چاپ.
پرشەدارێکی زمانەوانی٢، سابیر ژاکاو، ١٣٩٩، زانکۆ.

Dictionary of linguistics and phonetics, david crystal, 2008.

وێبلۆگ:
http://zimannasi.blogfa.com/post/14


چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📝 کۆچی دواییی کەسایەتییەکی ئەدەبی و ڕووناکبیری کورد لە شاری هەولێر


عەبدولکەریم شێخانی، نووسەر، وەرگێڕ و کەسایەتیی ڕووناکبیری کورد لە شاری هەولێری باشووری کوردستان کۆچی دواییی کرد.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٢ی ئاگوستی ٢٠٢٣) عەبدولکەریم شێخانی، نووسەر، وەرگێڕ و کەسایەتیی ڕووناکبیری کورد و خەڵکی شاری کۆیە، لە شاری هەولێری باشووری کوردستان و لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

عەبدولكەریم شێخانی، ساڵی ١٩٣٣ی زایینی، لە شاری كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان لەدایک بووە و لە سەرەتای ساڵانی پەنجاكانی زایینییەوە دەستی بە نووسین و وەرگێڕان كردووە کە بە هەر دوو زمانی كوردی و عەرەبی نووسین و وەرگێڕانی هەیە. جیا لەوەی کە خاوەن چەند كتێبێكی چاپكراوە، سەدان وتار و دەقی نووسینی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردییەكاندا بڵاو کراوەتەوە.

ساڵی ٢٧٢١ (٢٠٢١) بەهۆی وەرگێڕان و چاپکردنی ڕۆمانی "کچۆڵەیەکی هەڵگیراو"، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خولی سێیەمی خەڵاتی "کارۆ"ی پێ بەخشرا. خەڵاتی کارۆ خەڵاتێکی ئەدەبییە و لەلایەن چاپخانەی کارۆ ساڵانە دەبەخشرێت بە یەکێک لە نووسەر و وەرگێڕە بەتواناکانی کوردستان.

ئەو کەسایەتییە ڕووناکبیرە کوردە، دڵسۆزێکی بەئەمەگی بواری پەروەردەی نەوەکانی کوردستان و هەروەها کوردێکی خەمخۆر و نووسەریکی بەمشووری زمانی کوردی بوو. جیا لە قەڵەمەکەی، کەسایەتییەکی خاکەڕا، قسەخۆش و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کۆمەڵگەی ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردستان بوو.

ناوەندی نووسەرانی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هەورەها کۆمەڵگەی فەرهەنگیی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان، کۆچی دواییی ئەو کەسایەتییە ڕووناکبیرە بە خەسارێکی قەرەبوونەکراو بۆ نەتەوەی کورد و بەتایبەت کۆمەڵگەی فەرهەنگیی کوردستان دەزانێت.

بەشێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەو ئەدیبە کوردە بریتین لە:
- ڕێحانا مە؛ نووسین.
- جا قوربان مەسەلەیەک هەیە؛ نووسین.
- براکوژی؛ وەرگێڕان.
- کچۆڵەیەکی هەڵگیراو؛ وەرگێڕان.
✍️: @NNKurdistan

دەقی بابەتەکە👇
telegra.ph/کۆچی-دواییی-کەسایەتییەکی-ئەدەبی-و-ڕووناکبیری-کورد-لە-شاری-هەولێر-08-12

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئێمە نەتەوەیەکین هەر لە بڵندین ترۆپکی شاخەوە تا دوواین بستی حەمرین بەقسەی قۆڕ هێناومانە!!
.......................................ڕووزار
بێ بەرهەمترین کۆمەڵگە ئەوانەن وا تاکەکانی زۆر قسە دەکەن و بێ مشۆرو پرسکردنیان خۆیان هەڵدەقورتێننە ناو گشت مەوزوعێکەوەو خۆیان دەکەن بەخاوەن پرس ٫لەگشت بوارێکدا موداخەلەی نەزانی و نەفامیان دیارەو هەندێکیان لاساییکردنەوە دەکەن بەداهێنان و مۆدەو زۆرجار هێندە کوێرانە و تۆخ بەکاردێنن تا ئەو ئاستەی بەجوڵە و جل و ستایل لاساییەکە دەکەن بەکۆپی ئەسڵ گوایا کەس چاوی لێیان نیەو پێیان نازانێ!!کەچی کاتێ دێینە سەر عەقڵ و مەسەلەکانی دۆزو دۆزینەوە کەس لە گۆڕەپانەکە نابینیت ئەم حاڵەتە زۆر مەترسیدارە تەنانەت پرسی نەتەوەیی لاوازدەکاو تاکەکانی بەشێکیان دەبن بەهەڵگری ناسنامەی توندوتیژی و شوێنکەوتەی خورافات و ترس و تۆقاندن و توڕەو تەشەنوجات و بەشەی ترییشیان خۆیان دەخزێنە نێو دامو دەزگاکانی ڕۆشنبیری و دەیان( تەشویهو تەهشیر) بەئەدەب و هونەر دەکەن و مۆرکی ڕەسەنایەتی و کلتووری نەمری و باوی خۆیان بەساختەی دەوروبەر دەگۆڕێتەوە٫ ئەوەی ئێستا ناڕۆشنبیرەکانی دەم و دەستی دەسەڵات بەڕێوەی دەبەن خیانەتێکی گەورەیە بەئەخڵاق و ئەدەبی نەتەوایەتیمان لادانێکی پڕ لە نەفرەتیە لە مێژووی قەڵەم بەدەست ئەو مشتە قوڕینانەوە وا ڕۆژانە لەستۆری و تیتوکدا دەڵێن ئێمە دەم چەرمی ئەم میلەتەیەن میلەتێک مامۆستاکانی بریتی بێ لەکارتۆن حەتمەن قوتابیەکانی نایلۆن و باغەواتن! مامۆستایەک عەرەبی نەزانێ چۆن لەڕوی دێ لە مغریبەوە بڕوانامەی فەخری خۆی بڵاودەکاتەوە! عەرەبی نازانی گشت ڕۆژێ بە(دلیڤەر)ی بڕوانامەی (هایکۆ) بۆدێ !! ئەوەی ئەمڕۆ بەڕۆشنبیری حەقیقی دەکرێ پلانێکی تۆکمەیەو سپۆنسەڕو بودجەی پەنەماوی لەپشتە لەم نیشتمانەدا بەسەدان پرۆفیسۆری ستۆری و دکتۆری فیسبووک و ئوستازی تیکتوک و شاعیری پەیجدارو وەرگێڕی مەڕدارو ڕۆماننوسی بێ نامووس...! گەر ئەم هەموو دکتۆرو پرۆفیسۆرانە ئەکتیڤن کامە خوێنکارو قوتابی زانکۆمان توانیویەتی پاش تەواکردن وەرشەیەک یان کارگەیەک لەوبوارەی پسپۆڕی لێ بەدەستهێناوە بخاتە گڕ، ئێمە نەتەوەیەکین هەر لەبڵندین ترۆپکی شاخەوە تادوواین بستی حەمرین بەقسەی قۆڕ هێناومانەو زۆرمان تووتییەکی ڕوت و قوتین!چونکو پەڕو باڵەکانیشمان هی خۆمان نیە!!
#ڕووزار

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔹دیاردەی یاخی‌بوون لای شێرکۆ بێکەس و محەمەد ماغووت
🔹نووسەر: #ئەحمەد_محەمەد_ڕەشید
#ڕۆژهەڵات
#مێژوو
#ژینا
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :

Читать полностью…

زانستـــے زمان

👤ئەمڕۆ. 13ی گەلاوێژ، هاوکاتە لەگەڵ کۆچی شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان، شێرکۆ بێکەس.

مردن لێرە بەرجەستەیە.
پێئەکەنێ و قسە ئەکا و سەیرت ئەکا و سەیری ئەکەی.
دەس لە دەستیەوە ئەدەیت و بۆنی ئەکەی.
هەڵئەسێت و دائەنیشێ و ڕائەکشێ و
بەناو ڕۆحدا پیاسە ئەکات.
مردن لێرە وەختێ کە دێت
سەگەلی ڕەش لە پێشیەوەن.
چەند کەڕەتێ دێن و ئەڕۆن،
تا شەو دادێ و، ئەوسا مردن بەریان ئەداتە ناومان و
بە یەکەوە خەم و گۆشت ئێسکەکانی
ئەم غۆربەتە و ژیان ئەخۆن..!

"شێرکۆ بێکەس"
یادت هەرمان🥀

Читать полностью…

زانستـــے زمان

گێژاو
ڕۆمان
نوسینی: فەروخ نێعمەتپوور
#ڕۆژهەڵات
#مێژوو
#ڕووناکبیری
#باشوور
#زمانی_کوردی
#ڕۆژئاوا
#باکوور
#رۆمان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
/channel/kurdistanbooks\

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
مسحور= سێحرلێکراو، سێحرکراو، جادووکراو، دڵبراو، دڵبەستە، شەیدا، دڵڕفێنراو، گیرۆدە

✅✅✅

محصور= دەوردراو، دەورگیراو، گیراو، تەیمانلێدراو، پەرژینکراو، گەمارۆدراو، کلیدە


✅✅✅

اصل برائت= بنەمای بێتاوانی(پاکی)

✅✅✅

برائت= بێتاوانی، پاکی، بێزاری، جاڕزی، دووری

✅✅✅

بۆ نموونە


برائت جستن= دووریکردن✅✅✅

براعت= سەرتری، باشتری، چاکتری، زاڵێتی، پێشتری

✅✅✅

مشاور= ڕاوێژکار، تەگبیرکەر، ڕاوێژەر، ڕاوێژیار

✅✅✅

مشاورە= ڕاوێژ، تەگبیر، شێور

✅✅✅

مشارالیه= ناوبراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو، نێوبراو


✅✅✅✅

مشارالیە= نابراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو(بۆ پیاوان)

مشارالیها= ناوبراو، ئاماژەپێکراو، باسکراو(بۆ ژنان)

وضع قانون= دانانی یاسا(یاسادانان)

✅✅✅

تبصره= تێبینی، ڕوونکردنەوە

✅✅✅✅

مادە= بەند، بڕگە، بەش، ماددە

✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📝 گرنگی و چۆنیەتیی خوێندنەوە؛ چۆن ببین بە خوێنەرێکی باش؟

🖊: کەشوان ئەڤینیاری


بۆ پتەوتربوون و بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانمان هەم بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی تواناکانمان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆمان و هەم بۆ ئەوەی ببیتە کەسێکی لێهاتوو تاکوو بتوانیت باشتر و زیاتر خزمەتی نیشتمان و نەتەوە و کۆمەڵگە بکەیت، پێویستە بەردەوام بخوێنیتەوە و هەروەها گرنگە کە تاک لە بەرنامەی ڕۆژانەتی ژیانی خۆیدا کاتێکی دیاریکراوی بۆ خوێندنەوە هەبێت. بەڵام هەنووکە پرسیارەی سەرەکی ئەوەیە؛ چۆن بخوێنینەوە؟

لێرەدا ١٠ خاڵ بۆ ڕەچاکردنەوەی چۆنیەتیی خوێندنەوە دەخەینە بەرباس:
١- مەرج نییە خوێنەرێک بیت بەپەلە بێخوێنیتەوە تاکوو ئەو دەوقەی کە هەرچی بێت (کتێب، نامیلکە، وتار، چیرۆک، گێڕانەوە و ...) زوو تەواو بکەیت و خوێندنەوەی شتێکی دیکە دەست پێ بکەیت. هەندێک کەس زۆر پەلە دەکەن لە خوێندنەوەدا و هەندێک کەسی تر پەلەکەیان مامناوەندییە و هەروەها هەندێک کەسی تر لەسەرخۆ دەخوێننەوە. بێگومان پەلەکردن لە خوێندنەوە و زۆر خوێندنەوە نەک تەنیا گرنگ نییە، بەڵکوو گرنگ فێربوون و زانیاریوەرگرتنی کەسەکە و تێگەیشتنی خوێنەرە لەو خوێندنەوەیە.

٢- گرنگە ئامانج لە خوێندنەوە و بەتایبەت ئەو دەقەی (هەرچی بێت) کە دەیخوێنینەوە دیاری بکرێت و دیاری بکەین بۆچی ئەو دەقە دەخوێنینەوە و هەروەها گرنگتر لەوە ئەوەیە کە بزانین بەگشتی بۆچی دەخوێنیتەوە! دەبێت بەردەوام ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین؛ من بۆچی دەخوێنمەوە؟ هەروەها دەبێت لە کاتی خوێندنەوەی هەر دەقێکیشدا ئەو پرسیارە بە ئاستێکی بچووکتر دووپات بکەینەوە، ئەم کتێبە یان ئەم دەقە بۆچی دەخوێنمەوە؟ ئایا مەبەستت لە خوێندنەوە بۆ فێربوون و بەرەوپێشبردنی تێگەیشتن و تواناکانی خۆتە یان تەنیا بۆ کاتبەسەربردن و تێپەڕبوونی کاتەکانتە و لە هەر کوێ باسێک هاتە ئاراوە، تۆش بێژیت؛ "منیش فڵان کتێب یان فڵان وتار و چیۆرکم خوێندووەتەوە!".

پێش لە خوێندنەوە پێویستە ئامانجەکەت هەم لە خوێندنەوە بەگشتی و هەم لەوەی کە دەیخوێنیتەوە دیاری بکەیت و بیزانیت. پێویستە خوێندنەوە بکەیت بە ئامرازێک بۆ گەشەپێدان و بەردەوامیی نوێکردنەوە ئاستی تێگەیشتن و تێفکرینت، ئەگەر لەم سۆنگەیەوە بۆ خوێندنەوە بڕوانیت، دەبیت زۆر بە قووڵی بچیتە ناخی ئەو خوێندنەوەیە و ببیت بە بەشێک لەو باسەی ناو خوێندنەوە و خۆت تێدا ببینیتە و تێکەڵی بیت تاکوو لێی تێ بگەیت. ئەو کات هەم ئاستی ڕووناکبیریت دەچێتە سەر و هەمیش دەبیتە کەسێکی کاریگەر لەسەر دەوروبەرت و کۆمەڵگە بەگشتی.

٣- گرنگە بزانیت چی دەخوێنیتەوە و دەبێت ئەوەش بزانین پێویست ناکات هەموو هەموو شتێک بخوێنینەوە. هەموو کتێب، گۆڤار، و ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و گشت نووسینێک شیاوی خوێندنەوە نییە، چونکە زۆربەیان هیچ قازانجێکیان بۆ مرۆڤ نییە، بۆیە گرنگە بزانیت چ شتێک دەخوێنیتەوە، دەبێت بزانیت کاتی خۆت بۆ خوێندنەوەی چ جۆرە شتێک تەرخان دەکەیت، گرنگە شتێک هەڵبژێریت بۆ خوێندنەوە کە گونجاو بێت و لەگەڵ توانایی و حەز و خولیا تاکەکەسییەکانت بگونجێت. لەڕاستیدا ئەگەر هەر شتێک کەوتە بەر دەستت بخوێنیتەوە یان باشتر بوترێت ئەو شتانەی لە دەرەوەی بازنەی حەز و خولیا و تواناکانی خۆتە بیخوێنیتەوە، هەم کاتت بەفیڕۆ دەدات و هەمیش هیچی لێ فێر نابیت، چونکە لەگەڵ مێشک و حەزەکانتدا ناتەبایە، بێزارت دەکات و دوورت دەکاتەوە لە خوێندنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە لە گەیشتن بە ئامانجەکانت زۆر دوور بکەویتەوە.


✍️: @NNKurdistan

درێژی بابەت👇
telegra.ph/گرنگی-و-چۆنیەتیی-خوێندنەوە-چۆن-ببین-بە-خوێنەرێکی-باش-08-01

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(کێشەی زمانی ڕەسمی)





نوسەر: پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەن‌پور





زوان: بازنەی ناوەندی





چەێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

#زمانەوانی

ڕیشەی وشەی "مسۆگەر" ـ بەشی دووەم

له هەر باسێکی زانستیدا گرینگتر لەو ئەنجامەی پێی دەگەین، ڕەوتێکە که بەهۆیەوە به ئەنجامەکە دەگەین؛ واتە بەشی گرینگتری هەوڵە زانستییەکە، مێتۆدۆلۆژیی باسەکەیه.

ئێمه له هەوڵی دۆزینەوەی ڕیشەی وشەیەکی وەک مسۆگەردا به چ ڕەوگەیەکدا تێپەڕیوین؟ هەوڵ دەدەم ئەو ڕەوگەیه بەشێوەی خوارەوە قۆناغ به قۆناغ لەبەرچاوی خوێنەر ڕابنێمەوە:

۱ـ وشەی "مسۆگەر" وشەیەکی دەخیله. واته پێشتر لەناو زمانی کوردیدا نەبووه و دواتر هاتووەتە ناو زمانی کوردی.

۲ـ بەڵگەی دەخیل بوونی ئەم وشەیه ئەوەیه کە پێشینەی بەکار هێنانی وشەکە له سی چل ساڵ تێناپەڕێ. فەرهەنگە کوردییە کۆنترەکانیش نەیانگرتووه. لەناو دەقه ڕەسەکانیشدا وەکوو دەقی بەیت و لاوک و حەیران، یان شێعری شاعیرانی کلاسیکی کرمانجیی سەروو و ناوەڕاست و خواروو و هەروەها دەقەکانی زاراوەی گۆرانیشدا نەهاتووه.

۳ـ کەوابوو دەبێ له زمانێکی بیانیدا بەدوای ڕیشەی وشەکەدا بگەڕێین.

٤ـ مانای وشەی secure "سێکیور"، ڕێک هەمان مانای وشەی مسۆگەره. ئەوە سەرەداوێکی گرینگ بۆ شەقڵ گرتنی بنەمای مەزەندەکەی ئێمەیه.  ئاڵقەی ونی گۆڕانکاریی فۆنۆلۆژیکی وشەی "سێکیور" بۆ "مسێکیور" و دواتریش بۆ  "مسۆگەر" تەنیا له زیاد بوونی فۆنیمی "م" له سەرەتای وشەی گریمانکراوی ئێمەدایه، ئەگینا گۆڕانی "مسێکیور" بۆ "مسۆگەر" زۆر سروشتی و ڕێتێچوو دێتە بەرچاو.

٤ـ خاڵێکی دیکە که شیمانەی پاساوی سەرەوە زیاتر دەکا، نەبوونی ڕیشەیەکی ناسراوی دیکە بۆ وشەی مسۆگەر لەناو زمانە بیانییەکاندایه.

۵ـ دیاره ئەگەر وشەی "مسۆگەر" لەناو دەقە کۆنەکانی کوردیدا یان بەشێوەیەکی ڕەسەن لەناو زاراوەیەک له زاراوەکانی زمانی کوردیدا هەبێ، گریمانەی دەخیل بوونی ئەم وشەیه هەڵدەوەشێتەوە.

۶ـ هەتا ئەم گریمانەی دەخیل بوونە بەم شێوەیه کە باسمان کرد، هەڵنەوەشێتەوە ناتوانین بەدوای ڕیشەیەکی کوردی بۆ وشەکە بگەڕێین، چونکە بەڕاستی ئەم وشەیه پێشتر له زمانی کوردیدا نەبووه.

۷ـ به هەڵنەوەشانەوە و خۆڕاگریی گریمانەی دەخیل بوونی وشەی "مسۆگەر"، کاتێک دەتوانین دەست له مەزەندەی گۆڕانی "سێکیور" بۆ "مسۆگەر" هەڵگرین کە بتوانین وشەیەکی بیانی دیکە به هەمان مانای "مسۆگەر" بدۆزینەوە کە لەباری فۆنۆلۆژیکەوە زیاتر له "سێکیور" له "مسۆگەر" نزیک بێ.

د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
اجماع آرا= کۆدەنگی، کۆڕایی، یەکدەنگی

✅✅✅✅

مجموعه= کۆمەڵە، کۆمەڵ، دەستە

✅✅✅

kurdistanekeman:
ژێرپۆل

Muĥemed kurdî:
زیرمجموعە= بەشەکۆمەڵە(بیرکاری)، ژێرکۆمەڵە، ژێردەستە


✅✅✅

طرد کردن= دوورخستنەوە، دەرکردن، تاراندن، وەلانان

✅✅✅✅

مجتمع مسکونی= کۆماڵ، کۆمەڵەی نیشتەجێبوون، کۆمەڵگای نیشتەجێبوون

✅✅✅

واحد مسکونی= یەکەی نیشتەجێبوون

✅✅✅

آپارتمان= باڵەخانە، دەستەخانوو، وارخان

✅✅✅✅

ساختمان= بینا

✅✅✅

طبقه(ساختمان)= نهۆم، قات

✅✅✅

طبقە(اجتماعی)= چین، توێژ

✅✅✅✅

لحاظ کردن= لەبەرچاوگرتن، ڕەچاوکردن

✅✅✅

مهلک= کوشندە، کوژەر، بکوژ، مرێنەر، تیابەر

✅✅✅

مهلکە= مەترسیگا، جێگەی مەترسیدار، جێگەی بڤه، قڕانگە، جێگەی ترس و مردن، تالوکە

✅✅✅✅

محروم= بێبەش، بێبەر، بێوەر

✅✅✅✅

محرومیت= بێبەشی، بێبەری، بێوەری، دەستکورتی، هەژاری.

✅✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(زمان)





نوسەر: بێر
نارد کەمرێ، جێرید دایمەند، دەوگ واڵن ، دیڤید هاریسن

تەرجومە: کامیل موحمەد قەرەداغی




زوان: بازنەی ناوەندی



چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔸 قوتابی بانەیی بڕوانامەی فەخری و خەڵاتی زێڕی جیهانی ئۆڵۆمپیادی کیمیای بەدەست هێنا


🔸 قوتابی بانەیی دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕی وڵات و ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی چوار کەسیی ئۆڵۆمپیادی ئێران، ڕەوانەی ٥٥هەمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی لە سویس کرا.

🔹"ژیار موسلمی"، قوتابی  بواری ئەزموونی قوتابخانەی دواناوەندی نمونەیی دەوڵەتی زانست، توانی بڕوانامەی فەخری و خەڵاتی زێڕی ئۆڵۆمپیادی کیمیا لە ٥٥هەمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی بەدەست بهێنێت.

▫️ ساتەوەختی پڕ لە شانازی پێشکەش کردنی خەڵاتی زێڕی ئۆڵۆمپیادی کیمیای جیهانی بەم زانایە لەم ڤیدیۆیەدا دەبینین.
1402/5/3
🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بۆ ڕێنووسی هاوبەش گرنگە؟


لە دنیایەکدا کە بە کرتەیەک هەموو زانیارییەک وەردەگێڕدرێتەوە سەر زمانێکی تر، زۆر گرنگە کە ڕێنووسێکی یەکدەستمان هەبێت. تا پرۆگرامەکان و خەڵک بزانن چۆن دەقی زمانێک لە زمانێکی تردا بنووسرێتەوە. ئەگەر تۆ دە شێوەی جیاوازی ڕێنووست هەبێت، پرۆگرامێکی دیجیتالی نازانێت کام ڕێنووس بەکار بهێنێت. هەر بۆیە ڕێنووسێکی یەکدەست زۆر پێویست و گرنگە.

ڕێنووسی یەکسان و یەکدەست گرنگە، بۆ وێنە لەبەر:

١. پێوەندی و تێگەیشتن: ڕێنووسی یەکدەست ئاسانکاری دەکات کە مرۆڤەکان باشتر لە یەکتر تێ بگەن و پێوەندیی کاریگەرانەیان پێکەوە هەبێت. کاتێک هەمووان هەمان یاسای ڕێنووس و نووسین بەکار بهێنن، مەترسیی بەهەڵەتێگەیشتن و هەڵەی لێکدانەوە کەم دەبێتەوە.

٢. ڕوونی و بێخەوشی: ڕێنووسی یەکگرتوو یارمەتی دەدات دەق ڕوون و بێخەوش بێت. کاتێک ڕێنووس یەکسان و یەکدەست بێت و نۆرمە جێکەوتووەکان پەیڕەو بکرێن، خوێندنەوە و لێکدانەوەی ناوەڕۆکەکە ئاسانتر دەبێت.

٣. دەسەڵات و متمانەی زمان: ڕێنووسی یەکپارچە، دەسەڵات و متمانە بە زمانەکە دەبەخشێت. ئەگەر شێوازی جیاواز بۆ ڕێنووسی یەک وشە هەبێت، دەتوانێت سەرلێشێواوی دروست بکات و چۆنێتی و متمانەی دەقەکە بخاتە ژێر پرسیارەوە.

٤. کارایی و کاریگەرێتی: ڕێنووسی باو وا دەکات نووسین و خوێندنەوە کاراتر بێت. خوێنەران پێویست ناکات بۆ تێگەیشتن یان لێکدانەوە لە ڕێنووسی نائاسایی یان هەڵەی تایپکردن پرۆسە و ڕەوتی بیرکردنەوەکانیان ببڕن.

٥. واتا و جیاوازی: هەندێک جار گۆڕانکاری لە ڕێنووس یان بەکارهێنانی وشەکاندا دەتوانێت مانا یان وردەجیاوازییەکانی دەقێک بگۆڕێت. مرۆڤ بە پابەندبوون بە ڕێنووسی یەکسانەوە، دەتوانێت خۆی لە گۆڕینی نەخوازراو لە مانادا بەدوور بگرێت.

٦. یەکێتیی فەرهەنگی و زمانی: ڕێنووسی هاوبەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی یەکێتی و کولتووری زمانی لەناو کۆمەڵگەیەک یان وڵاتێکدا. هەستی پێکەوەبوون و کێیەتیی هاوبەش دروست دەکات.

٧. بەردەوامیی ئەدەبی و مێژوویی: بە پێڕەوکردنی ڕێساکانی ڕێنووسی جێکەوتوو، بەردەوامیی زمانی نووسراویش بە تێپەڕبوونی کات دەپارێزرێت. دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەق و ئەدەبیاتی کۆنتر بەبێ زەحمەت بخوێنرێنەوە و تێگەیشتنیان سانا بکرێت.

٨. پێوەندیی نێودەوڵەتی: لە دنیای جیهانگیریدا کە خەڵکی وڵات و کولتوورە جیاوازەکان پێکەوە پێوەندی دەگرن، ڕێنووسی یەکسان و یەکدەست ئاسانکاری بۆ پەیوەندی و وەرگێڕانی نێودەوڵەتی دەکات.

بە کورتی، ڕێنووسی یەکسان و یەکدەست یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکاریی پێوەندیکردن، هەوەرها ڕوونی و متمانە دروست دەکات، یەکێتی و کولتووری زمانەوانی دەپارێزێت و کارایی و تێگەیشتن بەرەو پێش دەبات. بەڵام گرنگە لەبیرمان بێت کە زمان لە ژیاندایە و لە گۆڕاندایە و ڕەنگە هەندێک گۆڕانکاری لە ڕێنووسیدا بەپێی کۆنتێکست و بەکارهێنان قبووڵکراو بێت. بۆ نوێترین ڕێنووسی کوردی دەتوانن چاو لێرە بکەن کە هەم بە شێوەی سەرهێڵ هەیە و هەمیش بە شێوەی پیدیئێف PDF دانراوە:
http://diyako.yageyziman.com/%da%95%db%8e%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3/

زمانی کوردی خاوەنی ڕێنووسی خۆیەتی. لەمێژە کار لەسەر ڕێنووس کراوە. بۆ نموونە لەم بەستەرەدا ئاوڕێک لە مێژووی ڕێنووسی کوردی دراوەتەوە و نوێترین ڕێنووسەکان دەبینن:

کتێبخانەی ڕێنووس: https://spell.asosoft.com/ku/library

Читать полностью…

زانستـــے زمان

#کتاب_هورامان

🔸کتێبوو تاریخوو هەورامانی نویستەو ئیبراهیم شەمس پەیجۆرکاروو زوان، فلکلۆر و تاریخوو هەورامانین کە وەڵاڤگەو تاڤگەی جە ۴۸۰ لاپەڕێنە چاپ کەردەن. ئینە ئەوڵین ئەزموونوو تاریخنویستەی بە زوانی کوردی هەورامیا کە چوارچۆ کتێبیەنە وەڵا بیەبۆوە. یۆ جە ئارمانە ئەسڵیەکاو کاناڵەو تاریخوو هەورامانی جە سەرەتاو ئەرەمەرزیایشۆ، ئەوەنویستەی زانستیانەو تاریخ بە زوانی هەورامی بیەن. پەوکی بە دڵ دەسوەشی و بێقەزایی کاک ئێبراهیمی شەمسی کەرمێ. پا ئۆمێدە کە ئی هەنگامێ، هەنگامێ گەورەتەرێش شۆنیۆ با و ڕوێو بەینە کە تاریخنویستەی هەورامی جە چوارچۆ گوفتمانێوی زانستی، نەتەوەیی و مەسئولانەیەنە، بیاوۆ ئەوپەڕوو گەشەئەسای.

کاناڵەو تاریخوو هەورامانی ↙️
@horamanhistory

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(مێژوی زمانی کوردی)






نوسەر: زبیر بلال اسماعیل
تەرجومە: یوسف ڕوف عەلی





زوان: بازنەی ناوەندی.






چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

چۆن ڕێدرا کە یۆحەنای دیمەشقی لە ژێر باڵی خەلیفەی ئەمەویدا هێرش بکاتە سەر ئیسلام؟

کاناڵی تلگرامی تایبەت بە نووسراوەکانی مامۆستا سۆران حەمەڕەش
/channel/soranhamaresh/712

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فۆنەتیک، فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی
١. فۆنەتیک:
فۆنەتیک بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی دەنگەزمانی قسەکردن. فۆنەتیک لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن دەنگ بەرهەم دێت، دەگوازرێتەوە و تێ دەگەینرێت. زانایانی فۆنەتیک لایەنی توێکاریزانی (ئاناتۆمی) و کارەندامزانی (فیزیۆلۆژی)ی ئەندامەکانی قسەکردن، وەک زمان، لێو، دەنگەژێیەکان و سییەکان شی دەکەنەوە، بۆ ئەوەی تێ بگەن کە چۆن ئەوانە دەنگەکان لە زمانەکانماندا شێوە پێ دەدەن. ئەم دەنگانە دەتوانرێن بەپێی تایبەتمەندییە جیاوازەکان پۆلێن بکرێن وەک شوێنی پەیوەندیکردن، شێوازی قسەکردن و شێوازی دەنگدەرهێنان. فۆنەتیک بۆ ڕاڤەکردن و بەراوردکردنی دەنگ لە زمانە جیاوازەکاندا بەکار دێت، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆراوجۆرێتی و زارەکانی ناو زمانێکی دیاریکراو بەکار دەهێنرێت.

٢. فۆنۆلۆژی:
فۆنۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە سیستەمی دەنگیی زمانێکی دیاریکراو و واتا کارایییەکانی. فۆنۆلۆژیا لەبری ئەوەی سەرنجی لەسەر دەنگە فیزیکییە تاکەکەسییەکان (فۆنێمەکان) بێت، لەو دەنگە دژبەیەکانە دەکۆڵێتەوە کە سیستەمی زمانی پێک دەهێنن. ئەم دەنگە دژبەیەکانە، فۆنێمەکان، توانای گۆڕینی مانای وشەکانیان هەیە ئەگەر لە یەکتردا بگۆڕدرێن. فۆنۆلۆژیستەکان پەیوەندییەکانی نێوان فۆنێمی جیاواز و یاساکانیان بۆ دروستکردنی وشە و ڕستە شی دەکەنەوە. بۆ نموونە فۆنۆلۆژی دەتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی وشەی "کوڕ" لە زمانی کوردیدا بە "کووڕ" بێژە ناکرێت هەرچەندە تەنها یەک دەنگ دەگۆڕدرێت، چونکە "و" و "وو" نوێنەرایەتیی فۆنێمی جیاواز دەکەن کە لە سیستەمی دەنگیی زمانی کوردیدا مانای کاراییی جیاوازیان هەیە.

٣. مۆرفۆلۆژی:
مۆرفۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە و پێکهاتنی وشەکان لە زمانێکدا. تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی مۆرفیمەکان، کە بچووکترین یەکەهەڵگری ماناکانن لە زمانێکدا. مۆرفیمەکان دەتوانن یان وشەی سەربەخۆ بن (مۆرفیمی ئازاد) یان بۆ نموونە پێشگر بن کە بە وشەکانی ترەوە لکێنراون بۆ گۆڕینی ماناکانیان (مۆرفیمی بەستراو). مۆرفۆلۆژیستەکان لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی یەکگرتنی مۆرفیمەکان دەکەن بۆ دروستکردنی فۆڕمی وشەی جیاواز و هەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چۆن ئەم وشانە دەتوانن لە فۆرمدا جیاواز بن بەپێی تایبەتمەندییە ڕێزمانییەکان وەک کات، کۆ، زایەند و گەردانەکانی تر. بۆ نموونە وشەی "ناخۆشی" دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ سێ مۆرفیم: "نا"، "خۆش" و "ی". مۆرفۆلۆژیا ناوەندە بۆ تێگەیشتن لە چۆنێتیی دروستبوونی وشەکان و چۆنێتی پەیوەندییان بە یەکەوە لەناو زمانێکدا.

بەکورتی:
- فۆنەتیک مامەڵە لەگەڵ تایبەتمەندییە فیزیایییەکان و بەرهەمهێنانی دەنگە قسەکراوەکان دەکات.
- فۆنۆلۆژیا چڕی دەخاتە سەر شیکردنەوەی سیستەمی دەنگ لە زمانێکدا و گرنگییەکەی لە پێکهاتەی زمانەوانیدا.
- مۆرفۆلۆژیا بە شیکردنەوەی مۆرفیمەکان لە پێکهاتە و پێکهاتنی وشەکان لە زمانێکدا دەکۆڵێتەوە.

فۆنەتیک (دەنگسازی): چۆنێتیی دروستبوونی دەنگەکان.
فۆنۆلۆژی (دەنگزانی): چۆنێتیی ڕیزبوونی دەنگەکان بەدوای یەکتردا.
مۆرفۆلۆژی (پێکهاتەزانی): زانستی لێکۆڵینەوە لە وشەکانی زمان کە چۆن پێک هاتوون.

***
http://diyako.yageyziman.com/%d9%81%db%86%d9%86%db%95%d8%aa%db%8c%da%a9%d8%8c-%d9%81%db%86%d9%86%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c%d8%8c-%d9%85%db%86%d8%b1%d9%81%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c/02/08/2023/

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔸‌ #شێرکۆ_بێکه‌س
و نوگرایی در شعر معاصر کوردی

🖋 بە قلم : دکتر بختیار سجادی استاد ادبیات کوردی دانشگاه کوردستان

🎙خوانشگر: چیـــــــــــــــــــــــا- سقز

#سقزرووداو

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📝 چەمکسازی لە ڕەوتی بیرکردنەوەدا

🖊: مەسعوود بابایی


جیهان، وەک مانا، وەک شوێن، تەنیا لە زماندا درکی پێ دەکرێت. زمان و زەین وەک جمکی پێکنووساو و لە دەراوێکی پەیبەرانەوە درک بە شتێک دەکەن کە لە ڕێگەی ناولێنانەوە بوونی بە بەردا دەکرێت.

ئەو شتەی کە هەیە؛ هەبوونەکەی بەبێ زمان لە تاریکاندایە، یان لە "سیاچاڵی بێواتایی"دایە. جیهان و بوون، بەبێ زمانیش هەن؛ بەڵام بەبێ زمان بۆ مرۆڤ نین! لە ڕەوتی مانابەخشیندا بۆ زەینی مرۆیی بەرهەست دەبنەوە. بەرهەستەکی (عینی) بەو مانایە کە زەین ناتوانێت لە دەرەوەی زمان یان زمان لە دەرەوەی زەین، جیهان و بوون پێناسە بکەن. زمان مانایەک بە "بوون" دەبەخشێت کە پێش هەموو شتێک "ڕاڤەی هزری" دەخاتە جەغزی خۆیەوە، وەک ئەوەی هەرچییەک کە هەیە تێیدا زەقوزۆپ دەبێتەوە.

لەو دیوی زمانەوە هیچ شتێک مایەی پەیبردن نییە. "ناولێنان" تاکە ڕێگەیە کە جیهان لە بێواتایی ڕزگار بکرێت، یان باشترە بێژین مرۆڤ لە ڕێگەی "ناولێنان"ەوە خۆی لە تاریکیی جیهان ڕزگار دەکات! لەم خۆڕزگارکردنەدا، هیچ بوونەوەرێکی دیکە یارمەتیی مرۆڤ نادات. "ئاگایی"یەک کە لە پێوەندی لەتەک جیهاندا دێتە بەرهەم، مرۆڤ ناچار بە "داوەری" دەکات؛ داوەری لەم بارەوە کە "ئەوە چییە؟" و لە وەڵامدا "ناو"ێک کە بەسەر "دیاردەدا دەسەپێندرێت، داوەرییەکی مرۆییە. داوەرییەک کە هەرچەند بە ڕواڵەت جیهان لە بێمانایی ڕزگار دەکات، بەڵام لەڕاستیدا خودی مرۆڤ لە "بێمانایی" هەبوونی خۆی قوتار دەکات. واتە هەبوویەک (مرۆڤ) وەک گیانەوەرێکی مریو (فانی)، پاسکال گوتەنی: "مانا بە گەردوون دەبەخشێت، دەیناسێت و دەیناسێنێت. مرۆڤ بەو بچووکییە کە گیانی بە قامیشی هەناسەدانێکەوە بەندە، گەردوونێک مانا دەکاتەوە. گەردوون بێبنەتایی (لایتناهی)یە، بەڵام مرۆڤ لەگەڵ بنەتایی (متناهی)یەکەی، لە گەردوون بەنرخترە."

ئەم نرخە ڕەنگە لە بەرهەمهێنانی "ئاگایی"یەکدا بێت کە بە دەربڕینی هایدگەر "بوون - لەوێدا" دەخوڵقێنێت. لەمەدا کە ئەم "ئاگایی"یە ساختەیە یان نا، سەلماندنی ئاسان نییە؛ دڵنیا نین کە جیهان بەو جۆرە بێت کە ئێمە دەیبینین، شێوەی بینینی ئێمە ڕاڤەی ئێمە بەرهەم دەهێنێت و ڕاڤە "داوەریی" لێ دەکەوێتەوە. ئێمە دەتوانین وا بیر بکەینەوە هەتا جیهان لە بەرانبەر داوەریی ئێمەدا بێدەنگە، دەکرێت هیوادار بین "ئاگایی"یەکەمان ساختە نەبێت. مرۆڤ وەک "ناسکار" خۆی دەخاتە نێو جەغزی جیهانی "زانین"ەوە. درک بە "هەبوون لە جیهاندا" مافی زاڵبوون بە مرۆڤ دەبەخشێت. مافێک کە لە سایەی "هۆشیاری"یەوە بە خۆمانی دەبەخشین و لە بەرانبەریدا خۆمان دەخەینە نێو داوەریکردن لەبارەی جیهانەوە کە دەکرێت بەو شێوەیە نەبێت کە دەیبینین، بەڵام "بێدەنگیی بوون (جیهان)" هیچ ڕێگەیەک بۆ ئێمە ناهێڵێتەوە بێجگە لەوەی لە ڕێگەی گوزارەسازیی لۆژیکییەوە لە "زانین"ەکەمان دڵنیا ببینەوە.

نیچە گوتەنی: "ئێمە تەنیا درک بە جیهانێک دەکەین کە خۆمان دروستمان کردووە". "درک بە جیهانێک کە خۆمان دروستمان کردووە"، ڕەنگە ئەو مانایەش بگەیەنێت کە "ئاگاییی ساختە" مەترسییەکی هەمیشەیییە؛ بەڵام بەختی مرۆڤ یان بەدبەختیی مرۆڤ لەوەدایە هیچکات ناتوانین بزانین ئەو مەترسییە چەندە لێمانەوە نزیکە یان لێمانەوە دوورە. داوەری هەرچییەک بێت لەو لۆژیکەدا دەسەلمێندرێت کە داهێنانی زەین و زمانە و تەنیا لە ڕێگەی ڕێکخستنی پێوەندییە لۆژیکییەکانەوە بەپشتبەستن بە سۆنگەهێنانەوە (احتجاج)ی ئاوەزەکییەوە دەسکاریی ئەم لۆژیکە دەکرێت. لۆژیکێک کە وێڕای چەسپاوییەکەی، پابەندی ڕەوتی "فراژووتن"ە و ڕاستییەکانی کەتوار و ڕاستییەکانی ئاوەز لە دیالکتیکی زەیندا ئەزموون دەکات و هەموار و ساخیان دەکاتەوە.

✍️: @NNKurdistan

درێژی بابەت👇
telegra.ph/چەمکسازی-لە-ڕەوتی-بیرکردنەوەدا-08-03

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ژین قادری:
وەک دەڵێن نیشتمان شتێک نییە بۆ خۆت هەڵیبژێری، نیشتمان ڕێکەوتە، هەر بەو ڕادەیش لە نێوان چەقۆ و کوشتندا پێوەندی ڕاستەوخۆ هەبێ، هەر بەو ڕادەیش لە نێوان نیشتمان و مرۆڤەکاندا پێوەندی ڕاستەوخۆ نییە، لە نێوان چەقۆ و کوشتندا دونیایەک شتی دیکە هەیە.

هەندێ شتی بەڕواڵەت زۆر بچوک دەتوانن گەورەترین مانا لە ژیانماندا پەیدا بکەن و سەرتاسەری ژیانت داگیر بکات، من لام وایە ئەوەندەی لە دەرەوە بڕیار لەسەر ژیانمان دەدرێ، لە دەرونەوە نادرێ، مەبەستم ئەوە نییە خۆمان هیچ دەورێکمان لە چارەنووسماندا نیە، ...نا، هەمانە، بەڵام دەرەوە گەورەترە لە ئێمە، ڕێک وەک خانووەکەی دراوسێمان و خانووەکەی ئێمە......

ئەمە دەقێک بوو لە ڕومانی گێژاو، گێژاو ناوێکی زۆر تایبەتە بۆ  ئەم ڕومانە و بەڕای منیش ڕێک پڕپێستی ژیانی زۆرینەی ئێمەیە کە لە نیشتمانی خۆمان ناژین یان ئەگە دەژین خۆمان بڕیاردەر نین لەسەر چۆنیەتی بەسەربردنی ژیانی خۆمان و بگرە هەر ناوێکی پڕپێست بێت بۆ ئەم جیهانە....
گێژاو بەسەرهاتی ژن و مێردێکن کە گڕوتینی خۆشەویستی و پشتکردن لە نەریتەکانی کۆمەڵگا ناچاریان دەکات لە زید و نیشتمان خۆیان واتا باشووری کوردستان دابڕن، هەوراز و نشیوەکان تێپەڕێنن و لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرسێنەوە،  هەموو بەسەرهات و چەڵەمەکان خۆیان و کوڕەکەیان بەناوی بێزار دەتوانن لەم ڕومانەدا بخوێننەوە، کاک فەڕوخ بە قەڵەمێکی جوان ورد بە وردی بەسەرهاتەکانی بە پێی کات و سەردەمی پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ئێران و دۆخی ئەو کاتەی کوردی لەسەر ژیانی  کوڕەشۆڕشگێڕێ بە ناوی بێزاد داڕشتووە و تێکەڵ بەم چیرۆکەی کردووە
خۆتان دەتوانن بیخوێننەوە چێژی لێ وەرگرن، لەگەڵی بگرین و پێکەنن و حەزکەن خۆتان نووسەری کۆتایی چیرۆکەکە بن...

کاک فەڕوخ بە قەڵەمێکی جوان ورد بە وردی بەسەرهاتەکانی بە پێی کات و سەردەمی پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ئێران و دۆخی ئەو کاتەی کوردی لەسەر بەسەرهاتی کوڕێکی تر بە ناو بێزاد داڕشتووە و تێکەڵ بەم چیرۆکەی کردووە

Читать полностью…

زانستـــے زمان

مۆرفۆلۆژی چییە؟
مۆرفۆلۆژی چەمکێکە لە زانستە جۆربەجۆرەکاندا بۆ ڕاڤەکردنی لێکۆڵینەوە لە فۆرم و پێکهاتەی تەنەکان، زیندەوەران یان یەکە زمانییەکان بەکار دەهێنرێت. بەپێی ناوەڕۆک مۆرفۆلۆژی دەتوانێت پێناسەی کەمێک جیاوازی هەبێت:

1- مۆرفۆلۆژیی بایۆلۆجی: لە بایۆلۆجیدا مۆرفۆلۆژی ئاماژەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە شێوە و پێکهاتە و دەرکەوتنی زیندەوەران، لەوانەش ئەندامە جیاوازەکانی جەستە و شانە و خانەکانیان. ئامانجی مۆرفۆلۆژیای بایۆلۆجی تێگەیشتنە لەوەی کە پێکهاتە جیاوازەکان چۆن گەشەیان کردووە، ئەرکەکانیان چین و چۆن لە گونجاندن و پەرەسەندنی زیندەوەراندا بەشداری دەکەن.

2. مۆرفۆلۆژیی زمانەوانی: لە زمانەوانیدا مۆرفۆلۆژی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە بچووکترین یەکە ماناهەڵگرەکان لە زمانێکدا کە پێی دەوترێت مۆرفیم. مۆرفیمەکان دەتوانن یان ڕەگی وشە بن یان پاشگر، کە هەم دەکرێت بگۆڕ بن، هەمیش دەکرێت نەگۆڕ بن. مرۆڤ بە لێکۆڵینەوە لە مۆرفۆلۆژیا دەتوانێت تێ بگات کە وشەکان و واتاکانیان چۆن دروست دەبن و چۆن بۆ دروستکردنی واتا یەک دەگرنەوە. مۆرفۆلۆژیی زمانەوانی بۆ وێنە لەمانە دەکۆڵێتەوە:
وشە چۆن پێک دێت؟ ڕەگ و ڕیشەی وشەکان چین؟ کەرەسە لکێنەر و جیاکەرەوەکانی وشە چین؟ پێشگر و پاشگر چین؟ وشە چۆن ڕۆ دەنرێت؟ چۆن وشەیەک لێک دەدرێت و چۆن دادەتاشرێت؟ مۆرفۆلۆژی دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە کە بۆ نموونە کوردیی باکووری و کوردیی ناوەڕاست تا چ ڕادەیەک لێک دوور یان نزیکن. ئایا جیاوازییەکان لە ڕووی زمانەوانییەوە ئەوەندە زۆرن کە وەک دوو زمان دابنرێن یان بەو جیاوازییانەشەوە هێشتا هەر سەر بە یەک زمانن.
ئایا زمانی سویدی و نەرویجی دوو زمانن یان بە دوو زاراوەی سەر بە یەک زمان هەژمار دەکرێن؟

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە مۆرفۆلۆژی لە زانستە جیاوازەکاندا بەکار دێت و دەتوانێت لە چوارچێوەی جیاوازدا مانای کەمێک جیاوازی هەبێت. بەڵام هاوبەشی ئەم پێناسەیانە ئەوەیە کە مۆرفۆلۆژیا بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە فۆرم و پێکهاتە و یەکە بنەڕەتییەکانی تەن یان سیستەمی جۆراوجۆر.

سەرچاوە:
http://diyako.yageyziman.com/%d9%85%db%86%d8%b1%d9%81%db%86%d9%84%db%86%da%98%db%8c-%da%86%db%8c%db%8c%db%95%d8%9f/31/07/2023/

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بۆ زمان
نووسینی: د. عێزدین مستەفا ڕەسووڵ
#ڕۆژهەڵات
#مێژوو
#ژینا
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :

Читать полностью…

زانستـــے زمان

#زمانەوانی

ڕیشەی وشەی "مسۆگەر" ـ بەشی سێیەم

کوتمان ئاڵقەیەکی ون له ڕەوتی گوڕانکاریی وشەی secure ی ئینگلیسی بۆ مسۆگەر ـ ی کوردی زیاد بوونی فۆنیمی "م" له سەرەتای وشەی مسۆگەره که له فۆنۆلۆژیی کوردیدا گۆڕانکارییەکی لەم چەشنە وەبەرچاو ناکەوێ. ئەگەر ئەم مەتەڵەمان بۆ هەڵبێ، ڕەوتەکە سەتاسەت ڕوون دەبێتەوە.

نهێنییەکە لەوەدایه کە وشەی secureی ئینگلیسی، له ڕێگای زمانی عەڕەبییەوە هاتووەتە ناو زمانی کوردی. واته سەرەتا هاتووەتە ناو زمانی عەرەبی و گۆڕانکارییەکی تێدا ساز بووه، ئینجا هاتووەتە ناو زمانی کوردی و یەکەم جار کوردەکانی باشوور کەڵکیان لەم وشەیه وەرگرتووه.

وشەی "مسۆگەر" بەشێوەی "مسوکر" له فەرهەنگە نوێیه عەرەبییەکاندا هەر بەمانای "تەزمین کراو" هاتووه. (وێنەی ئەم وشەیەم له قامووسێکی عەرەبی پەیوەست کردووه).

یەکێک له تایبەتمەندییەکانی زمانی عەرەبی ئەوەیه کە کاتێک وشەیەکی بیانی وەردەگرن هەم گەردانی دەکەن و هەم دەیبەنە ناو قالبه ئیشتقاقییەکانی زمانی عەڕەبی. یەکێک لەم قالبه ئیشتقاقییانە قالبی بەرکار یان مەفعوولییه. ئەم فۆنیمەی "م"یه کە له به سەرەتای وشەی سێکیورەوە زیاد کراوە و کردوویه به "مسوکر" ڕێک حالەتی مەفعوولی داوه به وشەکە؛ دەزانین مانای وشەی مسۆگەر واته "تەزمین کراو" حالەتی بەرکاری هەیه. کوردیش کە وشەکەی وەرگرتووه فۆنیمی "ک" بۆ "گ" گۆڕیوه. دیاره پیتی "گ" له زمانی عەڕەبیدا نییه.

ئێستا ڕەوتی گۆڕانکارییەکەمان بەشێوەیەکی بێ گرێ‌وگۆڵ بۆ ڕوون بووەوە.

د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber

Читать полностью…

زانستـــے زمان

#زمانەوانی

ڕیشەی وشەی "مسۆگەر"

وشەی "مسۆگەر" زۆر لەمێژ نییه له نووسینی کوردیدا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. مانای ئەم وشەیه بریتییه له "دەستەبەر کراو" و "قەتعی". هیچ‌کام له فەرهەنگەکانی خاڵ و هەنبانەبۆرینە و کوردستان (گیوی موکریانی) ئەم وشەیەیان نەگرتووه. دیاره ئەم وشەیه له زمانێکی دیکەوه هاتووەتە ناو زمانی کوردی.
بەڵام پرسیار ئەوەیه، ئەسڵی وشەکە چ بووه و له چ زمانێکەوه هاتووەتە ناو زمانی کوردی؟

با ئەم ڕستەیه ئینگلیسییه پێکەوە بخوێنینەوە:

He secured the presidency for himself.

ئەگەر بمانهەوێ ئەو ڕستەیه وەربگێڕینە سەر زمانی کوردی، وەڕگێڕدراوەکەی ئاوای لێ دێ:

ـ ئەو پۆستی سەرۆک‌کۆماری بۆخۆی مسۆگەر کرد.

وشەی secure له زمانی ئینگلیسیدا هەم بەشێوەی ئاوەڵناو کەلکی لێ وەردەگیرێ و هەم بەشێوەی کردار. ئەگەر بمانهەوێ چەند هاوتایەک به زمانی ئینگلیسی بۆ وشەی secure له حالەتی ئاوەڵناودا بهێنینەوە، ئەم هاوتایانە بریتین له assured و certain. هەردووک وشەش بەمانای "دەستەبەر کراو" و "قەتعی" و "مسۆگەر"ن.

کەوابوو وشەی "مسۆگەر" له وشەی secure ی ئینگلیسییەوه وەرگیراوە. دیاره ئەسڵی وشەکە بەم شێوەی خوارەوە گۆڕانی فۆنۆلۆژیکی بەسەردا هاتووه:

سێکیور ------- مسێکیور ------- مسۆگەر

د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔸ماموستا صدیق صفی زاده نویسنده، شاعر و فرهنگ نویس برجسته کورد درگذشت

🔸صدیق صفی‌زاده (بوره‌که‌ای) متولد سال ۱۳۲۲ قوچاق نزدیک کرفتو بوده که برای ادامه تحصیل به زرینه، تکاب، سقز، شهرهای مختلف عراق رفت.

🔹وی نویسنده، مترجم، فرهنگ نویس ، شاعر، پژوهشگر ادبیات و تاریخ کورد است که بیش از هر چیز به دلیل تصحیح متون کلاسیک ادبیات کوردی، ترجمه برخی آثار و دیوان اشعار مشهور فارسی به زبان کوردی و نیز نگارش فرهنگ‌های واژگان کوردی- فارسی ماد و بوره‌که‌ای شناخته شده‌است.

▫️صدیق صفی‌زاده قرآن را به کوردی سورانی ترجمه کرده و همچنین تفسیری به زبان کوردی بر جزء سی‌ام قرآن نوشته که با نام تفسیر بوره‌که‌ای شناخته شده‌ وی همچنین مدتی استاد دانشگاه تهران بوده است.

📚وی صاحب ده ها تالیف،ترجمه و تصحیح در حوزه های متون و تاریخ ادبیات کوردی و فارسی، ت‍اری‍خ کورد و کوردس‍ت‍ان، مردم شناسی، فرهنگ های متعدد کوردی به زبان های دیگر و...است.
وی غروب امروز در تهران، جان را به جان آفرین تسلیم نمود.

🌐لینک خبر👇
https://saqqezrudaw.ir/?p=17808

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

زانستـــے زمان

مردن بە عیززەت تەنها جارێکە
ژیان بە زیان گران بارێکە

نابێ دوژمنی خۆت بە کەم بگری
دەرزی خوێنی ڕەگ بەردا پێی ئەمری

زۆر برا هەیە، کە ماڵی بڕا
لەگەڵ برایشا برایی بڕا

تا باوک ماوە برا برایە
میرات کەوتە ناو هەرا و هوریایە

هەندێ تەماعیان هێندە مەحکەمە
سوێندی درۆیان خوارد لە مەحکەمە

حوججەتی حەجە مایەی درۆیان
حجرالاسود ڕوی کردە ڕوویان

حاجیەتی بۆ من زۆر کەڵک ئەگرێ
باوەڕ بە سوێندی درۆم ئەکرێ

نازانم دنیا داری بێبەرە
دەورەی ژیانم پێچی مێزەرە

✍پیرەمێرد

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

زانستـــے زمان

باری ناسراوی Instrumentalis ، ئینسترومێنتالیس لە زمانی کوردی لە چەند پارتیکلێکدا

کورتە پارتیکل یا پاشگرەکانی وەک "کینێ" لە (ئێستاکینێ و لێرەکینێ، کانێ) لە "ئێستێکانێ" پاشماوەی دیاردەیەکی کۆن و میراتی زمانی کوردیە و ئێستا لە هەندێک بنزاراوە، چالاکانە نکاری پێدەکرێت.

"کینێ" هەروەها "کانێ" ئامرازێکی تایبەتیە، بۆ پێداگرتن لەسەر دیاریکردنی کات و شوێن بە وردی. واتا ئێستا دەکرێت ئاماژە بۆ ماوەیەکی نێوان پێش، پاش و ئێستا بکات.

نالی دەڵێ:

ئێستەش مەکانی ئاسکەیە کانی ئاسکان یاخۆ بوە بە مەلعەبەیی گورگ و لورەلور.

لێرەدا، ئێستەی بەیتەکەی نالی، واتا تا ئەو سەردەمەش. ئەمەش بەو واتایە دێت کە نالی مەودایەکی زەمەنی درێژی بە ئێستا داوە.
بەڵام ئێستاکینێ، بە پێچەوانەی ئێستاکەی سەرەوە، هەمان چاوتروکاندن دەگەیەنێت. وەک ئەو ئێستا لێرە بوو، دەشێت بریتی بێت لە نیو سەعات، تا سەعاتێک پێش ئێستا، بەڵام ئێستاکینێ وەرە، واتا دەمودەست و هەر ئێستا وەرە.
هەر هەمان پاشگر، بۆ شوێنیش، ئامرازێکی تایبەتیە، بۆ پێداگرتن لەسەر دیاریکردنی وردی شوێن. وەک لە جیاوازی کردن لە نێوان لێرە و (لێرەکینێ، لێرەکینێ) واتا ڕێک شوێنی ئاماژە بۆکراو دەگەیەنێت، نەک ئاقاری گوندێک، دۆڵێک، ناوچە و شارێک هەموی، کە دیسان دەکرێت بە لێرە، ئێرە ئاماژەی بۆ بکرێت.

ئەم کورتە پارتیکلە، بارێکە لە زمانە ھیندۆروپیەکان، دەچنە سەر ناو، یان ئاوەڵناوی کاتی و شوێنی، وەک لە کوردیدا. پارتیکلەکە، ھۆکار یان ئەو (کۆمەک و یارمەتیە) زمانه‌وانیە دەردەخات، کە کارەکەی پێدەکرێت. واتا شێوەیەکی، باری ناسراوی ناونراو بە Instrumentalis، ئینسترومێنتالیسە کە ھۆکار یان ئەو (کۆمەک و یارمەتیە) زمانه‌وانیە دەردەخات، کارەکەی پێدەکرێت. ئەم بارە، بە پارتیکلی جۆراوجۆری وەک "کینێ"، "روکانە"، "دەرێ"، "ێ"، وەک پاشگر و "بە" وەک پێشگر دەردەکەون.

ئێستاکینێ
لێرەکینێ
ئێستێکانێ
کێندەرێ (کوێندەرێ)
لێروکانە
بە...کلیل..ێ

گەر سەرنج بدەینە ئەو دەربڕینە کوردیەی لە ڕسته‌ی (بە کلیلێ دەرگاکەی کردەوە.). ھەر دو (بە ... ێ) لە پێش و پاشی ناوی (کلیل) بە یەکەوە، باری ئینسترومێنتالیس لە زمانی کوردی دەردەخەن. یا دەکرێت بڵێین کە باری کۆمەکی کلیل دەردەخەن، کە دەرگاکەی پێ کردەوە.
بەداخەوە، نوسەرانی زمانی کوردی، ئەو وردە بارە ڕێزمانیانەیان فەرامۆش کردوە و لە نوسیندا پێڕەوی لێناکەن، لە کاتێکدا ئەمانە میراتی بەجێماوی ھەزاران ساڵەی زمانی پرۆتۆھیندۆروپین و بۆمان ماوەتەوە. وابزانم هۆیەکەشی ئەمەیە کە زمانی هاوچەرخی کوردی ناوەند، لەسەر بناغەی زاری سلێمانی هاتۆتە کایەوە، بۆیە زۆر دیاردەی لەمجۆرە و دیاردەی دی وەک لێکجوێکردنەوەی نێر و مێ، لەو بنزارەدا، دەمێکە لەناوچووە و نەماوە، بۆیە لە نوسینی هاوچەرخی کوردییشدا، ڕەچاو ناکرێت.
هەمان دیاردەی ئینسترۆمێنتالیس، لە زمانە سلاڤیەکاندا، له‌وانه‌ ڕوسی، زۆر بە ڕونی دەردەکەون. وەک (c kluch e، س کلوچێ، с ключe)، بە واتای (بە کلیلێ)، کە "س" لە پێش کلیل، یان کلوچە و "ێ" لە دوایدا دەردەکەون. ئەمە بەشێکی گرنگی ڕیزمانی ڕوسیە و ناکرێت ڕستەی دروست بەبێ ڕەچاوکردنی ئەم بارە بنوسیت.


ئەم بابەتە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوە دایە...





#شاسوارهەرشەمی





چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…
Подписаться на канал