f_zimanikurdi | Неотсортированное

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1260

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Подписаться на канал

زانستـــے زمان

ئایا زوان و بیرکردنەوە، دو جەوهەرەی یەکترن یا لە یەک جودان؟



پرۆفیسۆر. ئێوێلینا فۆدرێنکۆ



ناونیشانی بابەتەکە:

https://www.biorxiv.org/content/10.1101/2021.07.28.454040v2


تەرجومە: تیمی تەرجومەی فارسی brainlingua



چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(ئەلفبای هەورامی و چەند سرنجێک)



نوسەر:
ئاکۆ مارانی.



زوان: بازنەی هەورامی.




چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

زانا و فەیلەسوفی کورد، سورەوەردی، بە زۆر شێوەی جیاواز ناوی هاتووە. زۆرینە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە ناوی تەواوی بریتی بووبێت لە شەهابەدین ئەبولفەتوح یەحیا کوڕی حەبەشی کوڕی ئەمیرەکی سورەوەردی. بەپێێ ئیبن خەلەکان پیتی (ك) بۆ بچووکردنەوەیە بۆ وشەی (ئەمیرەک) کە بریتیە لە (میر) وئەم پاشگرە لە کوردی نوێدا ماوە. لەبەر زیرەکی و کارامەیی چەندین نازناوی جیاوازی تری بۆ دانراوە
سورەوەردی لە ساڵی ١١٥٥ ز دا لە سوروەرد (سورەبەرد) لە نزیک زنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. چەند سورەوەردیەکی تری ناسراو هەبوون، بەڵام ئەمیرەک لە هەموویان ناودار تر بووە. بەپێی شەمسەدینی شارەزووری کە هاوسەردەم و شاگرد و هاوڕێی بووە و هەندێک سەرچاوە بە خزمیشی دادەنێت، سورەوردی لە منداڵیدا چووەتە شارەکانی وەک مەراغە، ئەسفەهان و زانستەکانی فەلسەفەفە و ماتماتیکی خوێندووە و گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزی زانست و زانا و فەیلەسوفێکی ناسراوی سەردەمی خۆی بووە. سورەوەردی پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ زاناکانی ئەو سەردەمەدا هەبووە و هاوڕێیەکی نزیکی شێخ فەخرەدینی ماردینی بووە و گۆڕینەوەی فکریان لە نێواندا هەبووە. شارەزووری پێی وایە کە سورەوەردی سەرەڕای ئەوەی کە هەمیشە خەریکی سەفەر بووە و سەردانی زۆر شاری جیاوازی کردووە، بەڵام زۆر حەزی لە مانەوە کردووە لە شاری ئامەد (دیار بەکر) دا. نزیک کۆتایی ژیانی ڕووی کردۆتە شاری حەلەب لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەتاوەکو شەهیدکردنی لەوێ ماوەتەوە.
شێخی ماردینی ئاماژەی بە زیرەکی و بە توانایی سورەوەردی کردووە و سەرەڕای ئەوەی کە تەمەنی سورەوەردی سەروو سی ساڵان بووە بەڵام بلیمەتی بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆر لە زاناکان ئێرەیی پێ بەرن. سورەوەردی ماوەیەک لە شاری حەلەب لەلای کوڕی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەمێنێتەوە و پلەو پایەی لای ئەو میرە کوردە زۆر بەرز دەکرێتەوە. ئەو ماوەیەی کە لە حەلەب بووە، زۆر خوێن گەرمانە خەریکی گفتوگۆی فەلسەفی بووە لەگەڵ کەسایەتیە ئاینیەکانی شاری حەلەبدا. لە ئەنجامدا زۆر جار بیروبۆچوونی فەلسەفی و دەربڕینی ژێربێژی (مەنتق) یانەی ئەم فەیلەسوفە دەبێتە مایەی نیگەرانی هەندێک لە کەسایەتیە ئاینیەکانی ئەو سەردەمە کە بە زەندیق (کافر) ناوی دەبەن و ئەو تۆمەتەی دەخەنە پاڵ و هەندێکیان ئەم هەواڵە دەگەیننە سەلاحەدینی ئەیوبی لە میسر و پێێ ڕادەگەیەنن کە مانەوەی ئەم فەیلەسوفە فیکری کوڕەکەی تێک دەدا. بە داخەوە سەلاحەدین نامە دەنێرێت بۆ کوڕەکەی و فەرمانی پێ دەدات کە لەناوی بەرێت. وا دەردەکەویت کە سەلاحەدین لەو سەردەمەدا وەک سەرکردەیەکی گەورەی دەوڵەتێکی کوردی جیهانی مەزن، نەی ویستووە خاڵی لاواز بدات بە دەست نەیارەکانیەوە و بڕیارەکەی وا دەردەکەوێت کە بنەمایەکی سیاسی هەبووبێت نەک فیکری
کوڕی سەلاحەدینیش هەرچەندە زۆر ڕێزی سورەوەردی گرتووە، بەڵام نەیتوانیوە لە فەرمانی باوکی دەربچێت و فەرمانەکەی جێبەجێ کردووە و لە ساڵی ١١٩١ ی زاینیدا لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا ئەم کەڵە زانا کوردەیان کوشتووە. بۆچوونی زۆر هەیە لەسەر چۆنێتی کوشتنی، هەندێک دەڵێن داوای کردووە لە شوینێکدا لێێ بگەڕێن و خواردنی نەدەنێ و مردووە، هەندێکی تر دەڵێن بە پەت خنکێنراوە و هەندێک دەلێن لە ناو ژورێکی قەڵایەکدا سوتێنراوە. مردنی ئەم فەیلەسوفە کوردە جیهانیە هەرچۆنێک بووبێت، بە یەکەم شەهیدی زانست و فەلسەفی کوردی دادەنرێت لە مێژوودا
دوای خۆی قوتابی و شاگردەکانی برەویان بە فەلسەفەی ئیشراق داوە، ئەو فەلسەفەیەی کە لە بنەچەدا یۆنانیە و ئەم تایبەتمەندی ڕۆژهەڵاتی/کوردی پێ بەخشیوە. بۆیە سورەوەردی بە دانەری قوتابخانەی فەلسەفەی ئیشراقی ڕۆژهەڵاتی/کوردی دادەنرێت. سورەوەردی لەو تەمەنە کورتەی ژیانیدا کە تەنها ٣٦ ساڵ بووە، ناوی ٤٩ کتێبی لەلایەن شارەزووریەوە هێنراوە کە ئەوە بلیمەتی ئەم کەڵە زانایە دەردەخات. بە داخەوە هەموو کتێبەکانی نەماون و ئەوانەش کە ماون هێشتا بەشێکیان هەر دەسنووسن
بە بۆچوونی من، تێگەیشتن لە فیکر و فەلسەفەی سورەوەردی، تێگەیشتنە لە ڕابردووی کورد و هەتاوەکو لەو کەسایەتیە کوردانە تێنەگەین، کورد لە ڕووی فیکریەوە بزرە و ئەڵقەی گەشەسەندنی هزری کوردی ئەڵقەیەکە بە پچڕاوی دەمێنیتەوە تەنها بە تێگەیشتن لەوان ئەڵقە بچڕاوەکە گرێ دەدرێتەوە و تەواو دەکرێت
تێبنی: وێنە دەستکردەکەی سورەوەردی لە دەستی ڕاستدا، وێنەیەکی خەیاڵییە و بنەمای مێژوویی نیە. وێنەکەی دەستی چەپ، کۆپی دوو پەڕەیە لە کتێبی (حکمة الاشراق) ی سورەوەردی. ئەو کتێبە نزیکی ٢٩ ساڵ دوای کوژرانی سورەوەردی خۆی و نزیکی هەشت سەد ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی ١٢٢٠ ز دا نووسراوتەوە. ساڵێک لەمەوبەر لە ٢٠١٢/٤/٢٣ دا لە شاری لەندەن بە بڕی هەزار و سەد و بیست و پێنج (١١٢٥) پاوەن لە مەزاتخانەدا فرۆشراوە و هەرچەندە هەوڵێکم دا و پەیوەندیم پێوە کردن، بەڵام هەوڵەکەی من درەنگ بوو
زانیاری زیاتر سەبارەت کەسایەتیە کوردیەکان لە کتێبی ‘کورد کێیە؟” ی بەندەدا دانراوە
نووسینی: سۆران حەمەڕەش
@Kurdish_Zanist

Читать полностью…

زانستـــے زمان

باوێشک یان ئاژاژگی، هەناسەیەکی قووڵی نائیرادییە و زۆر جار خۆلەبەریەککێشانەوەی دەستەکان و لەشی لەگەڵە. بەگشتی ئەو دیاردەیە لەنێو مرۆڤەکان و زۆریەک لە گیانداراندا دەبینرێت. باوێشک نیشانەی ماندوویەتی و خەو و یان پێویستیی لەش بە ئۆکسیژێنی زیاترە.

🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ئاژاژکی، ئاژاژگی، باوەشک، باوەشکە، باوێشک، باهێشک، بایشک، بایەشک، دەمەکەوکی، وێژێ.


۱- ئاژاژکی، ئاژاژگی، دەمەکەوکی: لە کرماشان «ئاژاژکی»، «ئاژاژگی» و «دەمەکەوکی»ی پێ دەوترێت.

۲- باوەشک: لە سەردەشت «باوەشک»ی پێ دەوترێت.

۳- باوەشکە: لە هەولێر «باوەشکە»ی پێ دەوترێت.

۴- باوێشک: لە بۆکان، پیرانشار، جوانڕۆ، سلێمانی، سەردەشت، سەقز، شنۆ، کامێران، مەریوان و مەهاباد «باوێشک»ی پێ دەوترێت.

۵- باهێشک، بایەشک: لە سەقز «باهێشک» و «بایەشک»ی پێ دەوترێت.

۶- بایشک: لە دێولان، کامێران و کەلار «بایشک»ی پێ دەوترێت.

۷- وێژێ: لە پاوە و هەورامان «وێژێ»ی پێ دەوترێت.

«وشەنامەی ئەژی»
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆکردنەوەی: نامۆ
@wiseykurdi1
@wisenameyeji

Читать полностью…

زانستـــے زمان

شکۆی ئەدەب کۆمەڵە وتار
نووسین: مامۆستا مەسعود محەمەد
#پێشمەرگه
#زمانی_کوردی
#مێژووی_کوردستان
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
/channel/kurdistanbooks

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔸ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەبدوڵڵا سولەیمان "گۆران" (شاعیر)

🔹گۆران شاعیر و ڕۆژنامەوانی کورد لە هەڵەبجە لەدایکبووە و تا 1937 زاینی لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا مامۆستا بووە.
پاشان چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەست پێ دەکات و چەند جارێک دەخرێتە بەندیخانە.
لە ١٩٥٢ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و بابەت دەنووسی.

📚بەشێک لە بەرهەمەکانی:

▫️بەھەشت و یادگار، بەغدا، ١٩٥٠
▫️فرمێسک و ھونەر، بەغدا، ١٩٦٨
▫️سروشت و دەروون، سلێمانی، ١٩٦٩
▫️لاوک و پەیام، سلێمانی، ١٩٦٩
▫️دیوانی گۆران، بەغدا، ١٩٨٠
▫️و....

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

زانستـــے زمان

مۆسیقا و گۆرانیی کوردی و سەرنجێک


مۆسیقاو گۆرانی یەکێکە لە پێویستییەکانی ژیانی مرۆڤ، مرۆڤ ئەو چێژەی لە مۆسیقای وەردەگرێت، لە شتەپێویستەکانی تری ژیان، وەری ناگرێت.
مرۆڤ بەدەنگی مۆسێقا و گۆرانی خۆی زیندوو دەکاتەوە، ئاوەزێڕی ماڵی دڵ و دەروونی دەکات، گیانێکی تازە دێتە ناو جەستەیەوە، هێز و گوڕێک وەردەگرێت و ڕایدەچڵەکێنێت.
مۆسیقا گۆرانی ڕۆحێکی تازەن، بۆ جەستەیەکی ماندوو و شەکەت، بریسکەیەکن بۆ مێشکێکی خەوتوو، مۆسیقا خۆراکی گیانە دێمکاری دەروون شەواو دەکات، ئنجا گۆرانی هەست و سۆزێکە لە لەناخ و دەروونێکی شادومان یان خەمناک و ناکامەوە دێتەدەر و بەگوێی بیسەر دا دەدرێت.
ئێمەی کورد لەبەرەبەیانی مێژووەوە هۆگریمان بە گۆرانی و مۆسیقاوە هەبووە و لەخوێن و ئێسقانماندا جێگیرن، ڕەنگە ئێمە لە بەشی نووسیندا(ئەدەبی نووسراو)کۆنینە و پێشینەی زۆرمان نەبێت، (ئەوەش هۆکارگەلی جۆراوجۆری هەن و لێرە خۆی لێ دەبوێرم) بەڵام ئەدەبی زارەکیمان گەلێک بەهێزە و شانازی پێوە دەکەیین، ئێمە پەیامی خۆمان بە گۆرانی و دەنگی ڕەسەن بە گوێی خۆیی و بێگانە داداوە.
بە بەردەوامی خۆمان بە گۆرانی و مۆسیقا زیندوو کردۆتەوە، لە هەموو بۆنە و جەژنەکانمان لە هەموو ڕێوڕەسمەکانمان، تەنانەت لە کۆڕەماتەمینەکانماندا گۆرانی و سروودی تایبەت گوتراوە و زامەکانمان پێ ساڕێژ کردوونەوە، بێزاریمان پێ دەربڕیوە، پێی بەرەنگاری زوڵم و گوشار بووینەوە، تەنانەت لەڕابردوودا خانەقا و مزگەوتەکانمان بۆ هەموو مەولوودی و بۆنەیەک بۆ خەتمەی سۆفیان، چلەی خەلیفە و ئیجازەی مەلایەتی دەنگ و ئاوازی تایبەتی ئایینی و دەروێشانەیان لێوە هاتووە و مامۆستا و فەقێ و دەروێشەکانمان لەو چاخانەدا بەدەنگی بەسۆزیان کۆڕەکانیان ڕازاندوونەوە.
بەو جۆرە دەروونی ئیماندارانمان بە ئاوازی عیرفانی ئاوەزێڕ کراوە، لەو کۆڕانەدا پیر و گەنج و مێرمنداڵ بەهەست و سۆزێکی عیرفانییەوە، ئاوەزێڕی ناخی بەشداربووانیان کردووە.
ئەوە بەشێکی؛ بەڵام لەلایەکی ترەوە لەهەموو دیواخان، خواردنگە، چاخانە و زەماوەندەکانمان گۆرانیبێژ و دەنگبێژەکانمان بەچڕینی گۆرانی و مۆسیقای ئەوینداری و تایبەت بە شایی و هەڵپەڕکێ ژیانیان زیندوو کردۆتەوە و گەسکەیان لەخەم و نەهامەتییەکان داوە.
کەم نین ئەو گۆرانیبێژ و حەیرانبێژانەی مێژوویەکی تایبەتیان بۆ گەلی کورد تۆمار کردووە و ناویان قەت لەبیر خەڵک ناچێتەوە.
دڵنیام ئەگەر ناو بێنم مافی هێندێک کەسایەتی دەنگبێژ دەفەوتێت، بۆیە خۆم لە ناوهێنان دەپارێزم، بەڵام تا کورد هەبێ قەرزاری هەوڵ و چالاکی شۆڕەسوارانی مەیدانی دەنگ و مۆسیقای کوردییە.
من پێموایە هەر لەکۆنەوە کورد دەنگی خۆی بە گۆرانی بەگوێی خۆیی و بێگانەدا داداوە، ڕەنگە ئێمە بۆ پەرەپێدانی دەنگ و مۆسیقامان خاوەنی زۆر شت نەبوویین، بەڵام ئەوەی نکووڵی لێ ناکرێت ئەوەیە، کورد هەمیشە شۆڕەسواری مەیدانی مۆسیقا و ئاواز بووە، هونەرمەندی هونەرقەندمان هەبوون و هەن. ڕاستە کلیلی بەشێکی زۆر لە ژیانمان بەدەست بێگانەوە بووە، کە چی کلیلی هونەرمان بەخۆمان بووە  و ئێشتاش جیهان شانازی بە مۆسیقای کوردی و گۆرانی کوردییەوە دەکات، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا ڕاگرتن و پارێزەری دەوێت و دەبێ ئەو مۆسیقا ڕەسەنە وەک بیلبیلەی چاوان بپارێزین.
با یەک شت لەبیر نەکەیین،تا ئەو کاتەی مۆسیقار و گۆرانیبێژەکانمان خۆیان لە منمنێنە و قینەبەرایەتی بپارێزن و دەرفەت بۆ کەسانی تازە پێگەیشتووی خاوەن مرخ و توانا بخوڵقێنن، جڵەوی مۆسیقا و گۆرانیمان بە دەستەوە دەبێت، بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ئەو شتە ڕوو بدات، لە بەشی هونەری دەنگ و مۆسیقا تەنیا کوێز و لابامان بۆ دەمێنێتەوە.
من پێموایە هەر زەمەنێک زمانێکی هەیە و زمانی ئەوڕۆی وڵاتان بە گشتی مۆسیقایە، لە گۆ کەوتنێ ئەو زمانە بۆشایی پاشخانی فەرهەنگی و وێژەیی لێ دەکەوێتەوە.
فەوتانی مۆسیقا و گۆرانی ڕەسەنی کوردی، داڕمانی دیوارێکی سەرەکیە لە بینای فەرهەنگی گەلەکەمان،
بۆیە هیوادارم هونەرمەندانی دەنگبێژ و مۆسیقارمان، "پاڵگە و پاڵپشتییان بێخەمی نەبێت" و بەردەوام پارێزگاری لەو سامانە گەلیی و نەتەوییە بکەن.


حەسەن ڕەوش(پارێزەر)
👇👇👇👇👇👇
@hassan_ravesh

Читать полностью…

زانستـــے زمان

  بەرنامەی 'دوان' لەگەڵ رێبوار جەمال سەگرمە - ئەفسانە چییە؟

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
مازاد= زیادی، زیادە، زیاد لە پێویست


✅✅✅

انصراف(انصراف دادن)= پاشگەزبوونەوە، پەشیمانبوونەوە، دەستبەرداربوون، کشانەوە، دەستکێشانەوە، دەستهەڵگرتن، لێگەڕان، وازلێهێنان

✅✅✅

منصرف= وازهێن، پاشگەز، دەستهەڵگر، دەستبەردار، لێگەڕ، پەشیمان

✅✅✅



اعزام= ناردن، ڕەوانەکردن، بەڕێکردن، وەڕێخستن، کلکردن

✅✅✅



اعزام کنندە= بەڕێکەر، ڕەوانەکەر، وەڕێخەر، نێرەر، ڕەوانەکەر

✅✅✅


هیئت اعزامی= دەستەی بەڕێکراو/نێردراو/ڕەوانەکراو، شاند/شاندی بەڕێکراو، دەسەێ کل کریایەگان

✅✅✅

نقیصە(نقص)= ناتەواوی، کەموکورتی، کەمی، کەموکووڕی، کەمایەسی، کێماسی


✅✅✅✅





ناقص= ناتەواو، سەقەت، ناساغ، نیوەچڵ،
نیمەچڵنگ
✅✅✅

غالبا= زۆرتر، زیاتر، بەزۆری، فرەتر، زۆرجار

✅✅✅

مخرب= تێکدەر، وێرانکەر، ڕووخێنەر، کاولکەر، خاپوورکەر

✅✅✅✅



مخروبە= خاپوور، کاول، کاولکراو، کەلاوە، وێرانە، داڕماو، داڕووخاو، ڕووخاو،خاپۊر
کاولەوبۊ

✅✅✅

اغواکنندە(اغواگر)= فریودەر، خڵەتێن، خڵەتێنەر، خەڵەتێنەر، خاپێنەر

✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەڵگەفیلمی (شاردنەوەی سەدام) لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کورد، یەکەم پێشاندانی نێودەوڵەتی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەمستردام - ئێدفا دەبێت کە یەکێک لە سێ گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمە لە جیهاندا




@Kurdish_Zanist

Читать полностью…

زانستـــے زمان

چۆن زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش قاوە کوردیەکە، ناوە کوردیەکەی درەختی قەزوان بە هەموو ئەوروپادا بڵاوبووەوە؟

یەکێک لە درەختە هەرە گرنگەکانی کوردستان بۆ جووتیاری کورد، داربنێشتە. ئەم دارە پێشی دەگووترێت دارەبەن، دارقەزوان، داربەنوشت و هەندێک ناوی تریش. گرنگی ئەم درەختە لەوەدایە کە دوو بەری گرنگ دەدات، قەزوان و بنێشت. وەک زۆربەمان ئاگادارین قەزوان بۆ تەزبیح، قاوەی کوردی و خواردن بە سەوزی و بە ڕەقی بەکاردێت. جگە لەوەی کە بنێشتی کوردی یەکێک لە بەرهەمە گرنگەکانە و بۆ جوین و وەک دەرمانیش بەکاردەهێنرێت. واتە هەمان درەخت دوو بەر دەدات.

قەزوان لە باکوری کوردستان قاوەی کوردی لێ دروست دەکرێت و بەپێی هەندێک سەرچاوە و وێنەی بەرگی بەرهەمەکە، ئەم قاوەیە لە نێوان ساڵی ١٨٥٠ بۆ ١٩٣٠ گەیشتۆتە ئەوروپا و لە فەرەنسا فرۆشراوە بە ناوی Chicoree au Kurde . هەرچەندە سەرچاوەی باش لەبەردەستدا نیە سەبارەت چۆنێتی فرۆشتن و بڵاوبوونەوەی قاوەکە لە ئەوروپا جگە لەو بەرگە سەد گرامیەی بەرهەمەکە و هەندێک نووسینی کورت. بەڵام ئەوەی کە مایەی سەرنجە ناوی درەختەکە لە ئەوروپادا، گۆڕاوی وشەی darbneşt ی کوردیە کە لە ئنگلیزیدا بە شێوەی terebinth دەردەکەوێت. سەرەتا وشەکە نزیکی زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر چووەتە ناو زمانی یۆنانیەوە و بووە بە terebinthos و دواتر لاتین terebinthus و فەرەنسی بەشێوەی therebint و ئەمجا ئنگلیزی بەشێوەی terebinth.

هەتاوەکو ئەمڕۆ جیهان ئاگاداری ئەم ڕاستیە نیە، لەبەر ئەوە لە هەندێک لە فەرهەنگە ڕیشەناسیەکاندا بنەچەکەی بە ئەگەری ڕیشەیەکی ناهیندۆئەوروپی و تەنانەت ئەگەری زمانی مینۆوانیش لێکدراوەتەوە. کە زمانێکی کۆنی دورگەی کریتە و تەنها دەزانرێت هەبووە و هیچ شتێکی ئەوتۆی سەبارەت نازانرێت. واتە ئەگەرەکان هیچیان بەڵگە و ڕوونکردنەوەیان نیە و تەنها بۆچوونن. کەچی سەرەڕای دانانی ئەگەری ناهیندۆئەوروپی، بێ ئەوەی لێکۆڵەران ئاگادار بن، بەشی یەکەمی ناوەکە tere- کە لە ئنگلیزیدا دەبێتە tree و کوردی dar، ڕیشەکەی لە هەموو فەرهەنگەکاندا روونکراوەتەوە و زانراوە. ئەوەی کە بووەتە ڕێگر بۆ جیهان کە لە ڕیشەی وشەی therebint بگەن، ئەو هزرە بنەچە سیاسیە دروستکراوەیە کە وایکردووە هیچ بەهایەکی ئەوتۆ بۆ گرنگی زمانی کوردی دانانرێت لە لێکۆڵینەوە لە ڕیشە و مێژووی زمانە هیندۆئەوروپیەکاندا. دەنا هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە وشەی darbneşt ی کوردیە بووە بە terebinthos ی یۆنانی و ئەمڕۆ لە زۆر لە زمانە ئەوروپیەکاندا بەکاردەهێنرێت.

ئەوە تەنها قاوە کوردیەکە و ناوی داربنشێت نیە کە گەیشتۆتە ئەوروپا، بەڵکو بەڵگەی بۆماوەییی تۆوەکان ئەوە دەردەخەن کە هەندێک لەو ڕووەکانەی کە سەرەتا لە کوردستانی دێریندا دەستەمۆکراون، هەمان ئەوانەن کە براونەتە دەشتاییەکانی مێسۆپۆتامیا و هەندێکیشیان ئەوروپا.

هەزاران بەڵگەی زمانەوانی، بۆماوەیی، شوێنەواری، مێژوویی، فەرهەنگی و هی تر، هەموویان لە پەرتووکی (مێژووی بزر و نەگێردراوەی کورد) دا کە بە زمانی ئنگلیزی و کوردی بڵاوکراوەتەوە، خراونەتە ڕوو. ئەوەش بە ئامانجی تێگەیشتنێکی زانستی لە مێژووی کورد و بنەچەی زمانەکەی، دوور لە کاریگەری سیاسی کە ئەمڕۆ باڵیکێشاوە بە لێکۆڵینەوەکان لەسەر کورد و زمانەکەی لە ناوەندە ئەکادیمیەکانی ئەوروپادا. ئەو تێگەیشتنە هەڵەیەی کە وایکردووە کورد و زمانەکەی لە دەرەوەی لێکۆڵینەوەی مێژووی دێریندا سەیربکرێن.

ئەوەی کە ڕاستیە و بەڵگەی لە پشتەوەیە، بێ تێگەیشتن لە مێژووی کورد و بنەچەی زمانەکەی، مەحاڵە لە بنەچەی شارستانیەت و ڕیشەی زمانی هیندۆئەوروپی بگەین.

نووسینی سۆران حەمەڕەش
تێبینی: وێنەکەی ناوەڕاست بەرگی قاوە کوردیەکەیە کە لە فەرەنسا فرۆشراوە دوانەکەی تر پەیوەستن بە بنێشتەوە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

شێوەئەندازەکان بە PDF

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەشی سێیەم:

ڕێز گرتن لە دار و سروشت لە لایەن کوردەوە بە تایبەتی لە لایەن هەورامییەوە و لە مێژووی یارساندا زۆر بەرچاوە، یەکێک لەو دارانەی کە ڕێزی زۆری لە ناو هەورامیدا لێ گیراوە داری هەنارە کە یەکێک لە مێوەکانی شەو چەرە شەوی چڕینی سیاوچەمانەو لە دایک بوونی میترایە. مرۆڤی هەورامی بە درێژایی مێژوو ڕێزی لە سروشت گرتووە و بە تایبەتی بڕینی داری تەڕی بە تاوان و گۆناح زانیوە، هێشتاکە داری هەنار لە هەورامان پیرۆزە و بڕینی هەنارە بە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵایەتییە و تەنانەت بە گۆناحیش ناو دەبردرێت.
هەروەها لە ناوچەکانی تری گۆران و کوردەواری لە ئاستێکی بەرزدا ڕێز لە سروشت و دار گیراوە، وەکوو نموونە لە لایەن لوڕەکانەوە لە کاتی بڕین و شکاندنەوەی لقی دارە وشکەکان، وشەی "لوڕکەن" بەکار ئەبەن، دارەکە لوڕکەن بکە بەو واتایەیە کە لە کاتی شکاندنی لەقە وشکەکاندا ئاگات لە دارەکە بێت و زیان بە دارەکە نەگەیێنیت، بەو واتایە کە وەکوو لوڕ بە تەنیا لقە وشکەکان بشکێنەوە و زیان بە لقە تەڕەکان مەگەینە و لە گەڵ دارەکە میهرەبان بە.
بە هۆی ئەوەی کە لە هەزارەکانی ڕابردوو داری هەنار وەکوو دارێکی پیرۆز لە گۆرانستان سەیر کراوە، ئێستاکە دەبینین ساڵانە لە ناوچەکانی هەورامان لە کۆتایەکانی وەرزی پاییز و سەرەتاکانی وەرزی زستان و شەوچلە، جەژنی هەنار بەڕێوە دەچێت کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی میترا و پەرەستینی خوای دایک وەکوو خوای مێینە ئەگەڕێتەوە.
لە لایەن باوەڕمەندانی یارسانەوە کە بیر و بزووتنەوەیەکی کۆنی گۆران و درێژەدەری میترایزمە، هەنار بە مێوەیەکی پیرۆز دەزانن و یەکێک لە سێمبۆلەکانی جیهانبینی یارسانە، تەنانەت لە جەژنی خاونکاریش کە جەژنێکی تایبەت بە یارسانە هەنار نەزر دەکرێت و بە یەکتری دەیبەخشین. هەر لەم جەژنی خاوەنکارە کەڵەشێریش کە هێمای زەردەشتییە و هەواڵی هاتنی ڕوجیار و ڕووناکی دەدات، دەکۆژرێت.
پیرۆزی هەنار لە فلکلۆر و شێعر و گۆرانی هەورامیشە ڕەنگی داوەتەوە، وەکوو نموونە لە چەندین شوێن لە شێعرەکانی تایبەت بە یارسان ئاماژە بە دار و هەنار کراوە و ئاستی پیرۆزی هەنار و دار بەگشتی لە ڕوانگەی ئەم فلسەفە و بیر کۆنە کوردیەوە بۆمان دەردەکەوێت.
لەوانە پیر تەیار کاشانی لە بەندی کەلامی 57دا ماچۆ:
نورش وە دار سەوز مەو وە جارا
مستەفا و دون ئەزەق زیارا.

هەروەها پیر ئەحمەد بەریشانی لە بەندی 60دا ماچۆ:
قۆمام زەردە بام قبالەی ڕموز
سەمام ئەیوت بی ڕەنگ نەقش ڕوز.

مامۆستا مەولەوی تاوەگۆزیش (1806، 1882ی ز) لەم پارچە شێعرەیدا ئاماژە بە هەنار دەکات و ماچۆ:
شنەفتم دوور با لەیل زۆکامشەن
دشوار    باڵای    نەو نەمامشەن
گیانم وه‌ نه‌زرش ئێد٘ه‌ن عه‌لاجش
چوونکه‌ به‌ هوونم ته‌ژنه‌ن مه‌زاجش
هەنارەکەی دڵ پڕ جە دانەی ئێش
پیشیای کۆرەی نار عەشق  وێش
بە مەودای مۆژگان سوراخش کەرۆ
بە گەرمی نیشان دەماخش دەرۆ.

مەلا خدر ڕواری (1138، 1205ی ک م) لەم پارچە شێعرەیە ئاماژە بە گرینگی ژینگە و سروشت و بایەخ و کەلتووری پارستن و ڕێز گرتن لە سروشت دەکات و ماچۆ:
مەکەر بە عادەت بڕیەی داران
با بە زوو نەنیات ئەو سەر تەختان
دار بڕ مەبۆ کەم زندەگانی
هەژاری مارۆ نەچیرەوانی.

نموونەیەک لە گۆرانی و فلکلۆری هەورامی لە سەر هەنار:
کەکەو درۆزن براڵو تەیار
ئا فەسڵە وەشا گوڵ کەرۆ هەنار.

نموونەی گۆرانی و فلکلۆر و شێعری هەورامی لە سەر هەنار زۆرن کە لێرەیە قانەعەت بە نموونە ئاماژە پێ کراوانەی سەروە دەکەین و ئەمەش نیشاندەری کاریگەری پێگە و مێژووی هەنارە لە کەلتوور و مێژووی هەورامان و جیهانبینی گۆران و یارسان و ناوچەکە.

جەژنەو خاوەنکاری موارەکە بۆ، جە گردەو بڕوامەنداو فەلسەفە و جەهانوینی گۆران و یارسانی.
ئیدریس پیری.

🆔
/channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هەنار

کۆرتەیەک لە سەر مێژوو و پێگەی هەنار لە جیهانبینی گۆران و یارسان و هەورامان، بە بۆنەی جەژنی خاوەنکارەوە.

(کۆرتەیەکی وەرگیراوە، لە بەشی هەنار، بەشی هێماکانی میتراییزم، بەشی مێژوو و ئوستوورە و ئایین و فەلسەفە، کتێبی تەختە، بەرگی یەکەم، نووسینی ئیدریس پیری، ئامادەی چاپ).

بەشی یەکەم:
هەنار یەکێک لە مێوەکانی شەوچەرە، شەوی لە دایک بوونی میترا و هێمای میترای وجیهانبینی گۆرانە، ڕەنگە سوورەکەی لە ڕەنگی سووری  خواوەندەکانی فیدابووی هەورامان و ڕەنگی سووری میترایدا خوەی دەبینێتەوە. دەنکە سوورەکانی هەنار نیشانەی هۆزە پێکهاتەکانی ئیمپراتووری مادن کە بە پەردەی سپی ناسکی نێوانیان گروپ گروپ وەکوو هۆز و ناوچە و سانتراپ جیا دەکرێنەوە و یەکگرتوو و پێکەو و لە پەیمانێکی گشتیدا کۆی گشتی هەنارەکە واتە ئیمپراتوری ماد پێک دێنن. تاجی هەنارەکە وەکوو پاشا و بەرپرسی گەوەر لە سەر هەنار و کۆی دەسەڵاتەکەیە. هێماکانی یەکگرتوویی و پەیمان وێڕای هەنار کە یەکێک لە سەمبولەکانی جیهانبینی گۆران و میترایی و مادییە، بە دەیان جار لە ئاسەوارە مێژوویەکانی سەردەمی ماد دەیانبینین کە لەم ئاستەدا لەم شێوە ئاسەوارانە لە هیچ سەردەم و دەسەڵاتێکیتری ناوچەکە بوونیان نییە. "بڕوانە نمونەکان لە کتێبی تەختە".
هەنار وێڕای هێمای یەکگرتوویی و پێکەوەبوونی هۆزەکانی ماد و پەیمانی میترایی و مادی بە هەمان شێوەش لە هەورامیدا ناوێکی مێیەنەیە و بە هۆی پڕدانەییەوە هێمای زایین و خۆلقێنەری و ڕسق و ڕۆزیش دەدات و بەم پێناسەیە لە کەلتوری هەورامان و میترای سەیر کراوە. لە سەر هەمان ئەساسی هێمای زایین و خۆلقێنەری هەنارە کە دەیان ناوی مێینەو ژنانە لەوانە گوڵنار واتە گوڵی هەنار، هەنارە، نار، نارێ لە هەورامان و کوردەواری لە هەنار گیراون.
بە هەمان شێوە دەیان و سەدان ناوی شوێن و ناوچە لە هەورامان و ناوچەکە هەن کە ناوەکانیان لە ناوی هەنارەوە گیراوە، لەوانە: گوندی هەنارە لە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، ئەنارەک لە پارێزگای ئیلام و نایین و ئابادە و جیرۆفت، ئەنار دەڕە لە وڵاتی ئەفغانستان، ئەناردەڕە لە سولقان، ئەنار جان لە سەمەرقەند، ئەنار ران لە بەم، ئەنارباد لە ئیسفەهان، ئەنار سەرحەد لە کرمان، ئەنارستانک لە فردوس، ئەنارستان لە زەنجان و لاهیجان، ئەنار کەلە لە تونێکابۆن، ئەنار کول لە ڕودبار، ئەنار مەرز لە قائیم شار.
هەنار لە کوردەواری و زاگرۆسەوە پەیا بووەو چووەتە ناو نەتەوە و ناوچەکانیتری جیهانەوە. ژاپونیەکان و لە زمانی ژاپون بە هەنار ئێژن "زاکورۆ" کە ئەم وشەیە لە وشەی زاگرۆس واتە ڕێزچیاکانی زاگرۆس شوێنی نیشتەجێ بوونی بەشێکی خەڵکی هەورامان و کوردەواری گیراوە و لە نیشانەکانی ئەوەیە کە ئەم مێوەیە لە زاگرۆسەوە بردراوەتە وڵاتی ژاپون. زاکورۆ بەم شێوەیە لە زمانی "نیهونگۆ" کە زمانی ژاپۆنیەکانە ئەنووسرێت:ザクロ
بە هەمان شێوە لە دەیان زمانتری جیهان وەکوو و هاوشێوەی نزیک لە هەورامی، وشەی هەنار ئێژن کە هەمووی ئەم وشە ئاماژە پێکراوانی خوارەوە کە لەو زمانە جیاوازانەی جیهان بۆ هەنار بە کار ئەچن لە وشەی هەنار و ڕێشەی مێژووی وشەی مێژووی هەنار گیراون.
وەکوو نموونە لەم زمانانەی خواروە هەنار بەم شێوەیە ئەوترێت: هەورامی و سۆرانی "هەنار"، ئازەربایجانی"نار"، بوسنی "نار"، بولغاری "نار"، کڕۆاسی "نار" تورکی "نار"، تورکەمەنی "نار"، فارسی "ئەنار"، هێندی "ئەنار" کە بەم شێوەیە ئەنووسن (अनार)، قەزاقی "ئەنار"، قیرقیزی "ئەنار"، مۆغۆلی "ئەنار"، نێپالی "ئەنارە" لەم زمانی نێپالیە ئەی کۆتایی وشەی ئەنار زۆر کۆرتە بە شێوەیەک کە دەتوانین "ە"ی کۆتایی وشەی هەنار لەو زمانەیە لە نێوان هیچ واتە بێ دەنگی و "ە" ی هەورامی دابنین، پەشتوو "ئەنار"، پێنجابی کە لە بەشگەلێکی وڵاتانی پاکستان و هێندوستان قسەی پێ دەکەن "ئەنار"، سیندی لە وڵاتانی پاکستان و هێندوستان "ئەنار"، تاجیکی "ئەنور"، تاتاری "ئەنار، ئوردوو "ئەنار" ئویغوری "ئانار"، ئۆزبەکی "ئانور"، بلاڕوسی و ئۆکراینی "هرانات" کە بەم شێوەیە ئەنووسرێت (Гранат)، مایالایالامی"ماتالئەناراکەم" کە بەم شێوەیە ئەنووسیرێت (മാതളനാരകം) ئەم زمانە دەکەوێتە لێواری دەریای هێند و دەوروبەری 37 میلیۆن کەسێک لە باشووری ڕۆژئاوای هێندوستان بەم زمانە قسە دەکەن.
بۆ بەرچاوی ڕوونتر بە بەراوردکردنێکی کۆرتی بە تەنیا ناوی هەنار لە گەڵ ناوی مێوەکانیتر لە هەورامیدا، هەورامی بوونی ئەم وشە و ناوە  بۆمان دەردەکەوێت. وەکوو نموونە بە دەیان ناوی تری مێوەمان لە هەورامی هەیە کە ناوەکانیان بە پیت و پیتەکانی "هەن" و "هەنٚ" و "هە" و "ه" دەست پێدەکات، ئەم ڕێسایە بە زۆری بۆ ناوی مێوەکان لە هەورامی بەکار چووە و باوە. وەکوو نموونەی بەرچاو هەنار بە هەن دەست پێدەکات.

🆔
/channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کورتیەک سەر شەرێ یەرموک بزانە :

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(وانەی سێیەمی ڕێزمانی کوردی لە لایەن زانستگەی کوردستان)




📕وانەی سێیەم: ناسینی سەرەتایی کردار




وانەبێژ:
زانیار نەقش‌بەندی




📗وانەی یەکەمی ڕێزمانی کوردی لە لایەن زانستگەی کوردستان
/channel/zimannasi/881
📗وانەی دوهەمی ڕێزمانی کوردی لە لایەن زانستگەی کوردستان
/channel/zimannasi/886








چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(وانەی دوهەمی ڕێزمانی کوردی لە لایەن زانستگەی کوردستان)




📕وانەی دوهەم: ناسینی سەرەتایی گیرەکەکان




وانەبێژ: زانیار نەقش‌بەندی




📗وانەی یەکەمی ڕێزمانی کوردی لە لایەن زانستگەی کوردستان
/channel/zimannasi/881









چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

شەهابەدینی سورەوەردی، یەکەم شەهیدی زانست و فەلسەفەی کورد، کێ بوو؟



@Kurdish_Zanist                           

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧 (لە)، چ کاتێک دەلکێت و چ کاتێک نالکێت؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


🟣هاوەڵکاری دەستەواژەیی کە بە یاریدەی پێشبەند و پاشبەند ساز دەبن. (پێشبەند+ناو+پاشبەند)
[نالکێت]
لە ماڵەوە، لە ماڵدا، لە چەپەوە
لە ڕاستەوە، لە بازاڕەوە، لە زانکۆوە
لە کرماشانەوە، لە سەرەتاوە، لە کتێبدا
لە گیرفاندا، لە سلێمانیڕا، لە هەولێرڕا...

🟣پێشبەندی سەربەخۆ: [نالکێت]
لە سوید دەخوێنم.
لە ماڵەوە پاڵ کەوتووم.
لە کرماشانەوە هاتووم.
لە زستاندا باران دەبارێت.
منداڵەکە لە تۆ دەچێت.
لە کەرکووکڕا هاتم.
دۆشاو لە ترێ دروست دەکرێت.
ئەو لە یەکەم ژوور نیشتەجێیە.
لە منەوە بۆ تۆ.
لە خانووەکەدا دەژیم.
سۆران لە جوانترین ژووردا دانیشتووە.

🟣پێشبەندی (لە)، هەندێک جار لە داڕشتنی وشە و فرێزی نوێ چالاکە: [نالکێت]
دوور لە ڕووت

🟣زۆر جار پێشبەندی سەربەخۆ، لە ئاستی ڕستەسازیدا لە شێوەی "بەند" دەر دەکەوێت.
لە تۆ دەپرسم. 👈🏿 لێــت دەپرسم.


🟣جۆری ناسادەی هاوەڵکاری دەستەواژەیی کە هاوەڵکاری شوێنیشن: [نالکێت]
لە سەرەوە، لە ژێرەوە، لە خوارەوە
لە بنەوە، لە پێشەوە، لە ناوەوە، لە چەپ،
لە هەموو لا، لە هیچ کوێ

🟣هاوەڵناوی پلەی بەراورد، بۆ بەراوردی دوو کەس: [نالکێت]
بەناز لە ئاواز زیرەکترە.

🟣هاوەڵناوی پلەی باڵا: [نالکێت]
لە هەموو، لە گشت، لە تێکڕا + پلەی بەراورد
سانا لە هەموو کچەکان جوانترە.
سانا لە گشت قوتابییەکان زیرەکترە.

🟣هاوەڵکاری هۆ و مەبەست: [نالکێت]
لە تووڕەییدا، لە بێئەقڵیدا، لە ترسا
لە برسا، لە داخا، لە قينا، لە خۆشیدا
پیاوەکە لە داخا مرد.
هەژارەکە لە برسا مرد.
ژنەکە لە ترسا لەهۆش چوو.

🟣ژمارەی کەرتی: [نالکێت]
لە چوار یەک
لە بیست نۆ
لە پێنج سێ
لە سێ هەزار کەسی فێرگە، سەد کەس بەشداریی وانەکان دەکەن!
دە لە سەدی پارەکەم دەوێت.
لە سەدا دەی پارەکەم دەوێت.
یەک لە پێنجی مەڕەکانی دۆشی.

🟣دوای ئامرازی (جگە): [نالکێت]
جگە لە تۆ هەموو هاتن.
جگە لە مامۆستاکان، کەس نەهات.

🟣هاوەڵکاری (لە دوور، لە دوورەوە
لە نزیک، لە نزیکەوە) واتای پێوانەیان پێوەیە و هەروەها هاوەڵکاری چۆنیەتیشن. [نالکێت]

🟣ناوبەندی (لە) لەم نموونانەی خوارەوەدا [نالکێت]
یەک + لە + یەک = یەک لە یەک
دەست + لە + دست = دەست لە دەست

🟣 لە زووەوە، لە سەرەتاوە [نالکێت]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟠 لەم ئامرازی لێکدەرانە کە هاوەڵکاری هۆ و مەبەستیشن: [دەلکێت]
(لەبەر ئەوە، لەبەر ئەوەی)
لەبەر ئەوەی یەک ناگرین، سەر ناکەوین.
قسەکانی حەق و ڕەقن، لەبەر ئەوە گوێی لێ ناگرن.

🟠کاری لێکدراو (فرێز+ کاری سادە) [دەلکێت]
لەبەر کرد، لەهۆش چوو، لەبیر کرد
لەناو چوو، لەناو برد...

🟠(لە)، کاتێک لەگەڵ (سەر، ژێر، بن، کن، لا، تەنیشت، پشت، پێش، ئەوێ، بەر، پاش، دوا، ناو...) بێت، هاوەڵکاری داڕێژراو دروست دەکات. [دەلکێت]
لەسەر، لەژێر، لەبن، لەکن، لەلا،
لەتەنیشت، لەپشت، لەپێش
لە ئەوێ "لەوێ"، لەبەر، لەپاش، لەدوا، لەناو...
لەژێر چاودێریی من، ئەم فێرگەیە بەڕێوە دەچێت.
لەبەر زانستم کارەکە ئەنجام دەدەم.
لەبن دارگوێزەکە کۆ بووینەوە.
کۆترەکەم لەبن دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەکن دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەژێر دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەلای دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەتەنیشت دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەسەر دارەکەدا بینی.

(لە) لێرەدا [دەلکێت] 👈🏿 کۆترەکە لەسەر دارەکە بوو.
(لە) لێرەدا [نالکێت] 👈🏿 لە سەرەوە بوویت یان لە خوارەوە؟

🟠هاوەڵکاری گومان و دوودڵی: [دەلکێت]
لەوانەیە بەیانی سەردانت بکەم.

🟠پێشبەندی (لە)، هەندێ جار لە داڕشتنی وشە و فرێزی نوێ چالاکە: [دەلکێت]
دەست لەسەر سنگ
چنگ لەسەر شان
چنگ لەسەر چنگ

🟠پێشگری "لە" + سەر + هاوەڵکار/وشەی سادە = هاوەڵکاری لێکدراوی چۆنیەتی [دەلکێت]
لەسەر + لا = لەسەر لا
لەسەر + پشت = لەسەر پشت
لەسەر + سنگ = لەسەر سنگ
لەسەر + خۆ = لەسەرخۆ
پیاوەکە لەسەر لا و دەمەوڕوو کەوت.

🟠هاوەڵکاری کات: [دەلکێت]
لەم ڕۆژانەدا، لەمێژە، لەمەولا، لەو ساوە (لە ئەو ساوە)

🟠لە + گەڵ = لەگەڵ [دەلکێت]
لەگەڵ تۆدا دەڕۆمەوە بۆ کوردستان.

🟠هاوەڵکاری دووبارەکردنەوە [دەلکێت]
سەر + لە + نوێ = سەرلەنوێ
سەر + لە + بەر = سەرلەبەر

سەرلەنوێ هاوین هاتەوە.

تازە سەوزەگیا سەرلەنوێ ئەڕوێ
مەل لە ماجەرای عەیش و نۆش ئەدوێ
"گۆران"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی





/channel/fergay_kurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بیرکاری بە کوردی.
شەوانە کاتژمێر 10.
/channel/waneyziman

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هندەک_چیرۆک_ژ_فلکلۆرێ_وەلاتێ_نەمسا.pdf

Читать полностью…

زانستـــے زمان

https://youtu.be/7-8-7X6lJpQ?si=ygsVQF--rQxuyG2k

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئه‌فسانه‌ چییە؟

بەشی یەکەم

وشەی ئەفسانە (myth) لە وشەی (mythos)ی یۆنانییەوە هاتووە کە بە مانای چیرۆک دێت، کەواتە ئه‌فسانه ‌بریتییه ‌له ‌كۆمه‌ڵێك چیرۆك یاخود زنجیره ‌ڕووداو كه ‌تایبه‌ت و به‌ستراوه ‌به ‌میلله‌تێكی دیاریكراوه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی بیرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه ‌پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو و ته‌واو ورد نییه‌ بۆ ئه‌فسانه‌، لەبەر وردی و ئاڵۆزی بابەتەکان و مێژووە دێرینەکەی و زۆری ڤێرژنەکانی و نەبوونی زانیاری لەسەر ئەوەی کێ خاوەن و داهێنەری ئەو چیرۆکانەیە و هەروەها تێکەڵەیەکیشە لە ئایین و مێژوو و ئەدەب وسایکۆلۆژی و زانست، بەڵام دواتر له‌و دێڕه‌دا ده‌توانرێت كورت بكرێته‌وه‌ كه‌ چیرۆكی میلله‌تانی كۆن ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ده‌به‌سترێته‌وه ‌به‌ بابه‌ته ‌خه‌یاڵییه‌كان كه‌ زاده‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌، خواوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كان و نیمچه‌ خواوه‌نده‌كان و دێو و په‌رییانی ده‌ریایی و پاڵه‌وانه‌كان نموونه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ن كه‌ ئه‌فسانه‌كان به‌رهه‌میان هێناون.

مه‌رج نییه ‌ئه‌فسانه ‌ته‌نها په‌یوه‌ندیدار بێت به ‌بوونه‌وه‌ره‌كانه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ندێك جار ته‌نها باس له‌قۆناغێكی دیاریكراو ده‌كات، به‌نموونه‌ ئه‌فسانه‌ی پێنج چاخه‌كه‌ كه ‌له‌لایه‌ن هیسیۆده‌وه ‌باس كراوه‌، چاخی ئاڵتوونی، چاخی زیوینی، چاخی بڕۆنز، چاخی پاڵه‌وانه‌كان، و چاخی ئاسن.

له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تادا نه‌یتوانیوه ‌ڕوونكردنه‌وه‌ بۆ دیارده ‌سرووشتییه‌كانی ده‌وروبه‌ری و ئەو شتانە بكات کە دەسەڵاتی بەسەریاندا ناشکێت، وه‌كو (بومه‌له‌رزه‌، باران بارین، لافاو، خۆر هه‌ڵهاتن و ئاوا بوون، هه‌ڵكشان و داكشانی ده‌ریا و زه‌ریاكان، مردن، خەوتن و وەرزەکان و خۆشەویستی)، په‌نای بردۆته ‌به‌ر درووستكردنی چیرۆك و ئه‌فسانه ‌و خواوه‌ند بۆ هه‌ر یه‌ك له‌دیارده‌كان، هه‌ربۆیه ‌ژماره‌یه‌كی بێشومار خواوه‌ند هه‌ن له‌ئه‌فسانه‌ی میلله‌تان و وڵاتاندا و دواتریش ئه‌و ئه‌فسانانه ‌شوێنی خۆیان گرتووه‌ وه‌ك به‌شێك له‌كلتور و نه‌ریتی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ‌ده‌ماه‌ده‌م گێڕدراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه ‌كه ‌ئه‌فسانه‌یه‌ك زیاد له‌یه‌ك ڤێرژنی هه‌بێت.

جگە لەوانەش ئەفسانەکان تێکەڵ بە دینی ئەو کۆمەڵگایەش دەبوو، هەربۆیە لە کاتی بەجێهێنانی سرووتە ئاینییەکانیان، قوربانیان بۆ بێشومار لە خواوەندان کردووە


@kurdish_Zanist

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(شاردنەوەی سەدام) چیرۆکی عەلا نامیق دەگێڕێتەوە کە بۆ ماوەی 235 رۆژ، سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراقی لە باشووری تکریت حەشاردا، لە کاتێکدا هەزاران سەربازی ئەمریکی دوای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی لە ساڵی 2003، بەدوایدا دەگەڕان.
 
تۆڕی میدیایی رووداو یەکێک لە هاوبەشە سەرەکییەکانی فیلمەکەیە و مافی بڵاوکردنەوەی لە کوردستان و عێراق هەیە و ترەیلەرەکەیشی بۆ یەکەمجار لە رێگەی رووداوەوە بڵاودەکرێتەوە.
 
بەڵگەفیلمەکە، شەوی دووشەممە، 13-11-2023 لە بەشی 'Frontlight'ـی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەڵگەفیلمی ئێدفا پێشاندەدرێت و، دەرهێنەری فیلمەکە لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادە دەبێت.
 
هەڵکەوت مستەفا کە لە نەرویج دەژی و زیاتر لە 10 ساڵە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمەکەیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئامانج لە بەرهەمهێنانی ئەم بەڵگە فیلمە گێڕانەوەی چیرۆکی راستەقینەی ئەو چاڵەیە بۆ جیهان کە سەدام حوسێن تێیدا دۆزرایەوە. تەنیا یەک کەس دەتوانێت ئەو چیرۆکە بگێڕێتەوە، ئەویش ئەو کەسەیە کە خۆی چاڵەکەی بۆ سەدام هەڵکەندبوو".
 
هەر بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەوە لە ئیدفا، وەزارەتی رۆشنبیریی نەرویج راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە دەرهێنەری فیلمەکە کردووە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، چاوەڕوان دەکەن (شاردنەوەی سەدام) دەنگدانەوەیەکی نێودەوڵەتی هەبێت و سەرنجی رەخنەگرانی سینەما بۆ خۆی رابکێشێت.
 
بەیانی ئەمڕۆ بەڵگەفیلمەکە بۆ میدیاکاران نمایشکرا و بڕیارە ئەمشەویش کاژێر 08:30 بەکاتی ئەمستەردام کە دەکاتە کاژێر 10:30ـی شەو بەکاتی هەولێر بۆ جەماوەر نمایشبکرێت. لە هەفتەی رابردووشەوە تیکتەکانی فیلمەکە سەرجەمیان فرۆشراون. 
 
هێمن عەبدوڵڵا، رۆژنامەڤان و پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو کە بۆ بینینی بەڵگەفیلمەکە لە ئەمستەردامە گوتی، "لە نزیکەی 160 وڵاتەوە دەرهێنەر و ئامادەکاری فیلمی دۆکۆمێنتاری بەشداری ئەم فێستیڤاڵەیان کردووە. زیاتر لە سێ هەزار فیلم نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵەکە، بەڵام نزیکەی 300 فیلم و پڕۆژەی نوێ وەرگیران و نمایشدەکرێن".

فیلمی شاردنەوەی سەدام کە رووداو لە بەرهەمهێنانیدا بەشداری کردووە تاکە فیلمی کوردییە لە فێستیڤاڵەکە وەرگیراوە. هێمن عەبدوڵڵا رایگەیاند، "خەڵاتی فێستیڤاڵی ئیدفا هاوشێوەی ئۆسکار بەنرخە و گەورەترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمە لە جیهاندا؛ بۆیە بەشداریکردنی فیلمێک لەم فێستیڤاڵەدا ئاسان نییە."

هەڵکەوت مستەفا لە 2016 بە فیلمی سینەمایی (کلاسیکۆ) توانی ناوبانگییەکی نێودەوڵەتی بەدەستبێنێت و فیلمەکەی زیاتر لە 56 وڵات بڵاوکرایەوە و چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا.
 
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەمستردام - ئێدفا لە 8-19ـی تشرینی دووەمی 2023 لە ئەمستردامی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و فیلمەکان لە چەندین بەشی جیاوازدا پێشاندەدرێن. 
 
20-3-2003 ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی سەدام دەستپێکرد و رۆژی 9-4-2003 بەغدا کۆنترۆڵکرا و بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی هات. سەدام دیار نەما، بەڵام رۆژی 13-12-2003 لە لایەن هێزێکی ئەمریکییەوە لە چاڵێک لە پارێزگای تکریت دۆزرایەوە و رۆژی 30-12-2006 لەسێدارەدرا

@Kurdish_Zanist

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ویکیشنریی کوردی: وەهمی زمانی بەهێز

ماوەیەک لەمەوبەر ڕیزبەندیی ویکیشنریی کوردی بڵاو کرایەوە کە زمانی کوردی پلەی هەشتەمی هەیە لەناو سەرجەم زمانە تۆمارکراوەکانی ئەو بنکەیەدا. ئەوە جێگەی دڵخۆشییە و هەوڵی خۆبەخشانەی بەشداربووان جێگەی ڕێز و پێزانینە.

لە ڕاستیدا، ویکیشنری فەرهەنگ بە واتای دیکشنێری نییە کە پێناسەی زانستیی تایبەت بە خۆی هەیە و پێویستە سەروشەکانی پێملی کۆمەڵێک سنوورداری و چوارچێوە بن. بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆکی ویکشنری پێویستە دوو خاڵی گرینگ لەبەرچاو بگیرێت.

یەکەم. لە ویکیشنریدا دەکرێت سەروشەکان سەر بە هەر زمانێک بن، بەڵام واتاکانیان کوردی بن. واتە بەشێک لە سەروشەکانی ویکیشنریی کوردی، ئی زمانی دیکەن کە واتای کوردییان بۆ دانراوە و ئەو بەشە لە فەرهەنگەکە چەند زمانەیە. بە واتایەکی دیکە، دەتوانین بڵێین ویکیشنری دەتوانێت کۆکراوەی فەرهەنگی کوردی-کوردی و چەندین فەرهەنگی دووزمانە بێت.

دووەم. لە سەروشەکانی ویکیشنریدا دەکرێت وشەی گەردانکراو زیاد بکرێت. بە هۆی ئاڵۆزیی زۆری وشەسازیی زمانی کوردی بە تایبەت لە بەشە ئاخاوتنی کردارەکاندا، ژمارەیەکی زۆر وشەی گەردانکراو دەکرێت بەرهەم بێن و هەرکامەشیان وەک وشەیەکی سەربەخۆ زیاد بکرێن. زیادکردنی ئەو وشە گەردانکراوانەش لە ویکیشنریدا کارێکی زۆر بەنرخە. بە تایبەت کاتێک بیانییەک بیهەوێت فێری کوردی ببێت و ڕەگ و چاوگی کردارێک نەزانێت بە گەڕانێکی خێرا دەچێتەوە سەر کۆکی وشەکە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دوو خاڵە، با سەرێک لە ویکیشنریی کوردی بدەین. لە ئێستادا ویکیشنریی کوردی نزیکەی ٩٤٠،٠٠٠ سەروشەی هەیە. لە پەڕگەیەکی دابینکراو لەلایەن ویکیمیدیا کە سەرجەم بنکەدراوەی ویکیشنری تێدایە، ئەو سەروشانەم پاڵاوتن کە کوردی نین و بریتین لە سەروشەی زمانەکانی ئینگلیزی، ترکی، فارسی، و تەنانەت ڕووسی و ئەرمەنی و هتد. لە دوای ئەو قۆناغە ٣٤٠،٠٠٠ سەروشە مایەوە.

بەپێی پێوەری دووەم کە باس کرا، پێویستە ڕەگی وشە گەردانکراوەکانیش دەربهێنرێت کە بۆ ئەو کارە پێویستیمان بە شیکاریی وشەسازی هەیە. لە داهاتوودا هەوڵ دەدەم ئەو کارەشی لەسەر جێبەجێ بکەم و لیستێکی پوخت لە وشەکانی ویکیشنریی کوردیمان ببێت کە بۆ فەرهەنگنووسی و کاروباری تر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. دیارە پاش ئەو قۆناغە ژمارەی وشەکان کەم دەبێتەوە بۆ دەوروبەری هەرکام لە فەرهەنگە گشتییەکانی زمانی کوردی و بگرە کەمتریش لەوان، چونکە زیاتر لەسەر کوردیی ژووروو جەختیان کردووەتەوە و ئێستا کوردیی ناوەندی بە جیا کاری لەسەر دەکرێت.

بێهیوا مەبن! ئەمە بە واتای لاوازیی زمانی کوردی نییە. "زمانی بەهێز" و "زمانی بێهێز"‌ دوو چەمکی تا سەر ئێسقان داگیرکەرانەن کە داگیرکەرانی کوردستان بڵاویان کردوونەتەوە. لە ڕووی توانستی ناوەکیی زمانەکانەوە، هیچ زمانێک بەهێز و بێهێز نییە. لەباتیی قووتکردنەوەی زمانی بەهێز و بێهێز پێویستە کورد زمانی داگیرکراو و بنپێکراو و بندەستکراو لەبەرامبەر زمانی داگیرکەر، پێشێلکار و خۆسەپێن بەرز بکاتەوە و بە شوێن کرۆکی پرسی زمانی کوردی بێت کە ئەویش ئەسیربوونی بە دەستی تورک و عەجەمە و هەوڵ بدات بە ڕزگاریی زمانەکەی لە دەستی فارس و تورک دۆخێکی تا ڕادەیەک ئەمن و پارێزراو بۆ کولتووری دابین بکات.

هیوادارم لە داهاتوو و پرسی هاوشێوەدا، میدیای کوردی بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و داوای زانیاری لەو کەسانە بکەن کە لەو بوارانەدا ئیشیان کردووە. هەروەها ئەو کەسانەی کە خەمی زمانی کوردییان لە دڵدایە لەجیاتیی زانیاریی خەڵەتێنەرانە پڕۆژە و کاری بناخەیی بۆ زمانی ئەسیرکراوی کوردی بکەن و دارێک بخەنە سەر پەردووی زمانەکە.

بەستەری ئامارەکانی ویکیشنری
https://meta.wikimedia.org/wiki/Wiktionary/Table

ئاران ئەمینی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ڕێ و ڕۆندک
جوبران خەلیل جوبران (۱۸۸۳-۱۹۳۱)
وەرگێڕان: زیاد ئەسعەد

🔸 وای بە حاڵی ئەو گەلەی کە لەبەر شارچێتی پشت لە نیشتمان دەکەن، بۆ لۆژیک لە حیکمەت دوور دەکەونەوە. واوەیلێ لەو گەلەی کە پۆشەنی خۆیان بە خۆیان ناچنن، ئەوەی دەیخۆن بەری ڕەنجی خۆیان نییە، ئەو شەرابەش دەیخۆنەوە بە خۆیان سازی ناکەن.

🔹هاوارە بۆ ئەو گەلە بندەستەی کە شانوشکۆی سەردەستەکەی بە ئەوپەڕی چاکە دەبینێت و، دزێوی و ناحەزیی داگیرکەرانی خوێنمژی لەکن زۆر جوان و هێژایه.

🔸 ماڵوێران ئەو گەلەی کە لە خەون و خەیاڵانیدا دە گژ خراپە ڕادەچێ کەچی لە ئاگایی و بێداریدا هەر شوێن ناهەقان دەکەوێت.

🔹 قوڕبەسەر ئەو گەلەی هەر لە پرسە و تازیمانە دەنگی بەرز و دلێری هەڵدێنێت، هەر لە سەرقەبران ڕێز و ڤیان نیشان دەدات.. دەک نەمێنم بۆ ئەو گەلەی کە چاوەڕێیە چەقۆ لەسەر ملی دانێن ئینجا یاخی ببێت.

🔸 واوەیلا لەو گەلەی، بە زوڕنا و دەهۆڵ داگیرکەری بە خێر دێنێ، دواتر ئەم داگیرکەر بە فیکە و هۆیها دەردەپەڕێنێت کەچی بە شەیپوور و شایلۆغان داگیرکەرێکی دی پێشوازی دەکات.

🔹 هەی ماڵوێران ئەو گەلەی کە حەکیمانی ورتەیان لە خۆ بڕیوە، پاڵەوانانی بەر چاوی خۆیان نابینن، دەمڕاست و نوێنەرانیشی پەنگڵەمێش و شەڕەنگێزن.

🔸 وای بە حاڵی ئەو گەلەی، هەر هۆزێکی نەتەوەبوونی خۆی بانگەشە دەکات.

🔹 ئیماندار کە دەبینێت ڕێوی بە فندوفێڵی کڵاو لە سەری شێری دادپرسی دارستان دەنێت، لە دادی خودا وە شک و گومان دەکەوێت.

🔸 چاکەکارە ئەو کەسەی لە هەڵە و خەوشوخاڵی خەڵک خۆ بە بێتاوان نازانێت و هەست بە بەرپرسی دەکات.

🔹 لەبەرچی هێندێک کەس بە سەتڵان ئاوی دەریای بیری تۆ هەڵدەهێنجن کەچی بە بەست و لاچەمی خۆیان لاف لێ دەدەن؟

🔸 سەرنج بدەن، ئەوانەی ملکەچ و ژێردەستەن، بە ئەزرەتن شتێک زۆرتر لەسەر ئاغاکانیان بزانن.

🔹 خەڵک بە ترسوتاو لە پەتای تاعوون دەدوێن، کەچی کە دێنە سەر باسی دڕندەی وەک ئەسکەندەر و ناپیلیۆن وەها خۆش قسە دەکەن وەک ئەوەی قەت هیچ ڕووی نەدابێت!

🔸 پێم باشترە لەنێو ئەستۆکەچ و سەرنەرم و خاکەڕایان خەونبین و خەیاڵپەرستێک بم تا ئەوەی خوای ئەوانە بم کە وەک مردوان دەژین و هیچ خەون و ئاواتێکیان نییە.

🔸دەڵێن، ”کۆیلەی خەوتوو لە خەو مەکە، لێی گەڕێ.. ڕەنگە خەون بە ئازادییەوە ببینێت.“ منیش دەڵێم، ”ئەگەر دیتت کۆیلەیەک خەوتووە، هەڵی‌ستێنە و باسی ئازادیی بۆ بکە.“

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هەر ئێستا //

🎥بەشداری بەشکۆی خەڵکی مەهاباد لە رێورەسمی ناشتنی تەرمی هونەرمەندی کۆچ کردوو کاک خدر ڕەش ئەحمەدی



@Kurdish_Zanist

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەشی دووەم:

هەنی لە ئەردەڵانی بە هەن دەست پێ دەکات "هەنٚی" لە هەورامییە بە هەنٚ دەست پێ دەکات، هەنوور ئەردەڵانی، هەنٚوور هەورامی، هەرمێ سۆرانی، هەمرۆ هەورامی ، هەشتاڵوی هەورامی ، هوشە هەنٚوری هەورامی ، هەڵوچێ هەورامی و...
هەرپاسە لە ئاسەوارە مێژووی و لەوحە گڵینیە دۆزراوەکان لە هەورامان و کوردەواری و بە گشتی مێزوپۆتامیا لە سەردەمە جیاوازەکان لەوانە لە سەردەمی سومری وێنەی هەنار و داری هەنار دەبینین کە تەنانەت وەکوو داری ژیان و سەرچاوەی ژیان و داری پیرۆز پەرستراوە، بە هەمان شێوە لە سەردەمەکانی دەسەڵاتی ماد، هەخامەنێشی، ئەشکانی و ساسانی و هەتد، هەنار پیرۆز بووەو بە دەیان ئاسەواری مێژوویی پەیوەندیدار بە پیرۆزی هەنارەوە لە سەردەمە ئاماژە پێکراوەکانی سەروە لە بەر دەستدان کە وەکوو نموونە چەند دانەیان لە خواروە دەخرێنە بەردەست.
سەرەتا دوو وێنەی سومری کە داری هەناری تێدایە و خواوەندە و پاشاکانی سومری لە دەوریدان و ئەم دارە وەکوو دارێکی پیروز و داری ژیان و سەرچاوەی ژیان پەرستراوە و پیرۆز بووە. لە هەر دوو دارەکە کە تێکەڵێک لە داری هەنار و ستوونە هەر کام لە دارەکان لە هەر یەک لە وێنەکاندا 15 دانە هەناری پێوەیە.
یەکێکیتر لە کۆنترین ئاسەوارە مێژوویەکان کە نیگاری هەناری پێوەیە و 29 هەنار لە سەری هەڵکێندراون، ئەم لەوحەی خوارەوەیە کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی سێیەمی پێش زایین ئەگەڕێتەوە و لە پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە .
هەروەها ئەم گۆشوارە هەنارەی خواروە کە لە زێڕە و لە پارێزگای سنە درۆزراوەتەوە مێژووی بۆ سەردەمی دەسەڵاتی هەخامەنێشی دەگەڕێتەوە و ئێستاکە لە موزەخانەی نەتەوەیی ئێران ڕاگیراوە.
ئەم وێنەیەش تایبەت بە پاشا و مەلەکەی دەسەڵاتی ساسانی لە سەر زەرفی نۆقرە تایبەت بە سەدەی 6 و 7ی زایینیە کە لە ناو زەرفێکیتر هەنارێک لە بەردەمیانە و ئێستاکە ئەم ئاسەوارە لە موزەخانەی هونەری والتڕز لە ئامریکایە.
وێنەی لەوحی تایبەت بە سارگۆنی یەکەم کە لە بەرانبەر دارێک ڕاوەستاوە و لەقێکی داری هەناری بە دەستەوەیە کە 3 هەناری پێوەیە، لەوحیتری هەمان سارگۆنی یەکەم هەیە کە بە هەمان شێوە ڕاوەستاوەو هەمان لەقی هەناری بە دەستەوەیە کە ئەویش 3 هەناری پێوەیە، ئەم ئاسەوارە ئێستاکە لە موزەخانەی لوڕی پاریسە. لەخوارەوە وێنەی لەوحی نمرود دەبینن کە لەقی دانرهەنارێک ها بە دەستیەوە و لەقی دار هەنارەکە 6 هەناری پێوەیە، مێژووی ئەم لەوحە بۆ 883 تا 859 ساڵ پێش زایین بەراورد کراوە و لە 30 کیلومەتری باشوور و باشووری ڕۆژئاوای شاری موسڵ دۆزراوەتەوە کە ئێستاکە لە موزەخانەی هونەری متروپولیتنی نیۆیۆرک لە ئەمریکا ڕاگیراوە.
لە لاپەڕەی دواتردا وێنەی داریوشی یەکەم پاشای هەخامەنێشی هاتووە کە لە سەر تەختەکەی دانیشتووەو گوڵی هەناری بە دەستەوە گرتووە، لەم شێوە لەوحانە کە پاشاکان بە تایبەتی لە سەردەمی هەخامەنێشی و ساسانی گوڵی هەناریان بە دەستەوەیە بە دەیان دانەن و لێرە قەناعەت بەم نمونانە دێنین.
کۆی گشتی دەرکەوتنی هەنار لە دەستی پاشا و مەلەکەکان و لە سەر لەوح و ئاسەوارە مێژوویەکانی نیشاندەری پێشینەی مێژوویی پیرۆزی و بایەخدان بە هەنارە لەو سەردەم و ناوچانە.
تەنانەت بە هۆی هێمایی بوونی هەنار لە میترایزم و هەورامان دەبینین کە تاجی سەری پاشا و مەلەکەکان لە شێوەی گوڵ و تاجی سەر هەنار گیراوە و ئێستاکەش شا و مەلەکەکان لە هەموو جیهان تاجیان لە شێوەی تاجی هەنارە و هۆکارەکەی ئەوەیە کە یەکەمین پاشاکانی جیهان کە هەورامان و ناوچەکانی دەورووبەری بوون و لە ناوچەکانی کوردەواری و مێزۆپۆتامیا سەریان هەڵداوە بە هۆی پیرۆزی هەنارەوە، تاجی سەریان بە شێوەی تاجی هەنار ساز کردووە. پیرۆزی هەنار لە جیهانبینی گۆران و ئایینە کۆنەکانی هەورامان و ناوچەکەوە چووەتە ناو ئاینەکانە ئیبرایمیەکان، وەکوو نموونە، لەوانە لە قۆرئان لە سورەی ئەلڕەحمان ئاێەی 68 ئامەژە بە هەنار کراوە.
هەروەها لە "برهان قاطع" ئاماژە بە هەناری فەرهاد کراوە و ئەم چیرۆکە باسی ئەوە دەکات کە: "بە پێی باوەڕێکی کۆن ناوی دار هەنارێک کە لە کێوی بیستون لە پارێزگای کرماشان هاتووە و هەیە، بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە کاتێک فەرهاد هەواڵی مەرگی شیرین ئەبیستێت تەورێک لە سەری خوەی ئەدات و بەو هۆیەوە دەسەی تەورەکە خوێنی ئەبێت و لە کێوی بیستون دەکەوێتە خوارەوەو سەر زەوی، بەو هۆیەوە کە دەسەی تەورەکە لە داری هەنار بووە دەسەی تەورەکە سەوز دەبێتەوەو داری هەناری لێ ساز دەبێتەوە و کە ناوی داری هەناری فەرهادە. ئەم چیرۆکە لێرەیە دوو بابەتی سەرنج ڕاکێش دەخاتە بەرچاو، یەکەم شوێنی ڕووداوە کە شوێنێک لە جیهانبینی میترایی و گۆرانە و کەسی ناو چیرۆکەکە فەرهادە، دووم ئاماژەیەکە بە پیرۆزی داری هەنار کە ئەم پیرۆزیە لە پێشووتری گیراوەو ئێستاکەش لە هەورامان پیرۆزی داری هەنار ماوەتەوە.

🆔
/channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان 

    بۆ ئەندامبوون
    لەسەر ناوەکـان
    کرتە بکەن 👇
   

🟩 مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی 🎶

🟩 ڕستەی جوان 💬

🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖

🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی

🟩 سکاڵای دڵ

🟩 ژنانی پێشەنگ 👸

🟩 شێعر و وشە 🖍

🟩 کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان 🎼

🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋

🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا

🟩 خەرمانی وشەی کوردی 📖

🟩 ژیلا حسەینی 📙

🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان

🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒

🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک  ♥️

🟩 زانست بە کوردی 🧠

🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿

🟩 هێمن و هەژار موکریانی ✍

🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒

🟩 شەڕڤانانی کورد

🟩  دەنگە پەڕتووک 📘

🟩 پڕۆکسی کوردی 🚀

    بۆ ئەندامبوون 👆
    لــەســەر نــاوەکــان
    کرتە (Click) بکەن

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📚کتێبی "دۆڵاب"لە نووسینی خالیدپیشداد و لەسەر ئەرکی  چاپەمەنی ڕێگا بڵاو بووەتۆ

🔸لەم  کتێبەدا فۆڕمە ڕەسەنە کوردیەکانی تایبەت بەمۆسیقای ئامێری ناسێنراوەولەسەریان  دواوین،کتێبەکە ٤٠پارچەمۆسیقای لە دوو فۆڕمی سەرەکی واتە پێشەکی و دۆڵاب،لە خۆگرتووە کە لەلایەن مامۆستایانی گەورەی کوردەواری دانراون و بەندە لەبواری مەقام و پەیژەوە شییکاریم بۆیان کردووە و بەسوودە بۆ ژەنیارانی ئامێرە جۆربەجۆرەکان ،

🔹ئەم کتێبە لە لاگەن مامۆستای ئازیزم چالاک سدیق پێداچوونەوەی بۆکراوە .لە فرۆشگەکانی تایبەت بە ئامێروکەلووپەلی مۆسیقا و  لە  فێرگەی مۆسیقای زیروبەم لە مەیدانی قودس وەدەس ئەکەوێ.
@khaledpishdad

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…
Подписаться на канал