f_zimanikurdi | Неотсортированное

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1260

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Подписаться на канал

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
اعتصاب عمومی= مانگرتنی گشتی

✅✅✅✅

فراخوان= بانگەواز، بانگهێشت

✅✅✅

راهپیمایی= ڕێپێوان

✅✅✅✅

تظاهرات= خۆپیشاندان، خۆنیشاندان

✅✅✅

معترض= ناڕازی، ڕاساو، ناڕەزامەند، ناڕەزاییدەربڕ، دەنگهەڵبڕ، ناڕەزا، بەرهەڵستکار، خۆپیشاندەر


✅✅✅✅

اعتراض= ناڕەزایەتی، دەنگهەڵبڕی، بەرهەڵستی، بەرهەڵستکاری

✅✅✅✅

قیام= ڕاپەڕین، هەستان، سەرهەڵدان

✅✅✅✅

شعار= دروشم

✅✅✅

مانع= بەربەست، ڕێگر، پێشگر، کوسپ، تەگەر، لەمپەر، بەرگر

✅✅✅

ممانعت= پێشگری، بەرگری، ڕێگری، نەهێڵی

✅✅✅

حمایت= پشتیوانی، پاڵپشتی، پشتگیری

✅✅✅

حامی= پاڵپشت، پشتیوان، پشتگیر

✅✅✅

نهایی= کۆتایی، دوایی

✅✅✅

نهایتا= سەرەنجام، لەکۆتاییدا، لەئەنجامدا

✅✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

چەمکی "دەقی ئەدەبی"
ئاکۆ ئەلیاسی
***
ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام، سەرقاڵی خوێندنەوە یان نووسینی بابەتێکی ئەدەبین، هەمیشە لەگەڵ چەمکێک بە ناوی "دەقی ئەدەبی" ڕووبەڕوو دەبنەوە. ڕێژەیەکی کەم لە خوێنەری "خوێندنەوەی پچڕپچڕ و ناوبەناو"، لە واتای دەستەواژەی "دەقی ئەدەبی" تێدەگەن و زۆربەی کەسەکان، یان بەهەڵکەوت لە کاتی خوێندنەوەی بابەتێک یان خوێندەوەی پەرتووکێ ئەو دەستەواژەیان بەرچاویاکەوتووە، یان لەم و لەو تەنیا بیستوویانە و ئەمانیش، بە بێ هەبوونی تێگەیشتنێکی گشتیی لەو چەمکە، هەر ئاوەها، دووپاتی دەکەنەوە.
وەک ئاماژەی پێدرا، تەنیا چینێکی دیار و لە قەبارەی کەمینە، لە کۆنتێکست و مانای "دەقی ئەدەبی" تێدەگەن، کە دیارە ئەو چینەش، ئەو خوێندەوارە خوێنەرانەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ دنیای کتێب و خوێندنەوەدا تێکەڵن یان سەرقاڵی نووسین و دا‌هێنانی بەرهەمی ئەدەبین.
"دەقی ئەدەبی" بەو بابەت و نووسراوانە دەڵێن کە تێیاندا لە تایبەتمەندییەکانی ئامڕازێک بە ناوی "زمان" کەڵکی لێوەرگیرابێت. بەکارهێنانی ئەدەبی نووسراو، کە زمان لەودا ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت، زۆر جار بە واتای لادان لە نۆرمەکانە. تایبەتمەندییە پێکهاتەییەکانی دەقێکی ئەدەبی بریتین لە:" خەیاڵێکی تەمتوومانیی ئاڵۆزی ناڕوون، ئاماژە و هێماسازی زمانی فەرمیی ئەدەبی، بۆ نموونە، وێنەسازی لە خەیاڵدا، کە بۆ خوێنەر وەک وێنەیەکی بەرجستەکراو بێت، یان میتافۆر و هتد..."
دەقی ئەدەبی شێوازێکە لە نووسین کە ئەو دەقە بەر لە هەر شتێک، بەرهەمی خودی خەیاڵە. لێرەدا خەیاڵ نەک بەو مانایەی کە هیچ پێوەندییەکی بە دنیای "واقیع"ەوە نەبێ، بەڵکوو پتر مەبەست لە ڕامان و بیرکردنەوە بۆ داڕشتنی تێکستێکی ئەدەبیی دیاریکراوە، بۆ نموونە چیرۆک. ئەگەرچی سەرچاوەی ڕووداوی نێو چیرۆکێکیش ڕاست بێت، بەڵام چونکە چیرۆک وەک دەقێکی ئەدەبییە، دەبێت خودی ڕاستییەکە، لە لایەن چیرۆکنووسەکەوە، ببردرێتەوە بۆ سەرچاوەی خەیاڵ، تا جوانکاریی "ستاتیکا"ی ئەدەبیی بە فۆرم و پێکهاتەی گشتیی چیرۆکەکە پێبدرێت. لێرەدا خەیاڵ، واتا ڕاستەقینەکەی خۆی وەردەگرێتەوە. هەر بۆیە ئەگەر چیرۆک، وەک دەقێکی ئەدەبیی، سەرچاوەکەی خەیاڵ نەبێت، ئەوا ناچێتە بازنەی دەقی ئەدەبییەوە و پتر ڕەنگی "بیرەوەری" دەگرێتەی خۆی.
دیارە جۆری چیرۆکەکان فرە ڕەهەندن وئەوان دەکارن، چیرۆکی ورووژێنەر، خەمناک یان تەنانەت چیرۆکگەلێک بن کە ببنە مایەی چێژلێوەرگرتن و خۆشحاڵی و شاگەشکەبوون. سەرجەمی ئەم چیرۆکانەش بۆ سەرقاڵی و سەرگەرمی خوێنەرن.
ئەم دەقە ئەدەبیانە تەنیا لە بازنەی چیرۆکدا قەتیس نابن و بەپێی بەرفراوانبوونی بابەتە ئەدەبییەکان، دەقە ئەدەبییەکانیش، بۆ خۆیان جۆراوجۆر و هەمەچەشنن، وەک: دراما، ڕۆمان، شیعر، پەخشان و هتد...
دیارە نابێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە لە چەمکی "دەقی ئەدەبی" تەنیا بۆ بابەتی ئەدەبی، کەڵکوەرناگیردرێت، بەڵکوو، لە بوارەکانی دیکەشدا "دەق" بەکاردەبردرێت.
وەک وترا، لە دەقە ئەدەبییەکانی وەک چیرۆک، شیعر، ڕۆمان و سەرجەم ژانرە ئەدەبییەکانی دیکە، تابەندی داڕشتنی تێکستەکان، خەیاڵ و بیرکردنەوەن، ئەگەرچی سەرچاوەی ڕووداوەکانیش ڕاستی بووبێتن. بەڵام هێندێک دەقی دیکە هەن، کە ل دووتوێی شیکاریانەی خۆیان، هەنگاو بۆ پێکانی هێندێک مەبەستی تایبەتیی دەنێن و چاوگیان ئەو دیاردانەن، کە "حەقیقەت"یان هەیە، بۆ نموونە وەک، دەقە هزری و فەلسەفییەکان.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فێرکاریی ئەلفبێی کوردی بە لاتین+ (کرمانجی)
شەوانە کاتژمێر 10.

/channel/waneyziman

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کۆنە ھەوار و نیشتیمانی بنەڕەتی "گەلی" پرۆتۆهیندۆروپی

⚫️بەشی (١)

                    

  پرسی ئەوەی، کە ئایا ئەو گەلەی ڕۆژێک لە ڕۆژان، بە یەک زمانی ھاوبەش دەدوا، کە دواتر بە پرۆتۆهیندۆروپی ناونراوه‌ و بۆتە بنەچەی ئەو هه‌مو زمانە زۆر و زەوەندەی هیندۆروپی، کە ئەمڕۆ ھەن، لە کوێ دەژیان و کەی بەو زمانە ھاوبەشە دەدوان؟ چ لای توێژەرەوان و چ لای خەڵکی ئاسایش، وای لێھاتبو کە سەردەمانێک ببو بە پرسێکی ھەرە باو.
لێکدانەوە و شیکردنەوە و دۆزینەوەی وەڵامێکی دروست یان پەسەند کراوی ئەو پرسیارانە، بەسەر یەکەوە، لە هه‌مو بابه‌تێکی دی مەیدانی هه‌راوی هیندۆروپی ناسی، پتر لەسەری نوسراوه‌. لە هه‌مو بابه‌تەکانی دیش پتر مشتومڕی لەسەر پەیدا بووە. بابه‌تەکە بە دەیان پرسیاری لێبۆتەوە و چاوه‌ڕوانی وەڵامی دروستە یان لانی کەم، وەڵامەکان دەبێت دڵنیابەخش بن.
هەر بەڕاستی، دەبێت ئەوانە کێ بووبن، کە ڕۆژگارێک بەو زمانە ھەرە کۆنەیە دەدوان؟. تۆ بڵێی یەکێک لە شارستانیە ناسراوه‌کانی پێش مێژو بووبن؟ یان شارستانیەتێکی کەوناراو بێ ناو و ون بوویان بەجێھێشتووە؟ کەی و تا چەند و تا چ سەردەمانێک، زمانەکەیان ھەر بە یەکگرتوویی مابوو؟ بۆچی و چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو زمانەیە، دواتر لێکترازا و بوو بە زار و زاراوه‌ و زمانانی دی؟ ئەگەر زانستی بەراورد کردنی پێوانەیی زمان سەلماندویەتی، کە زمانێکی پرۆتۆهیندۆروپی ھاوبەش ھەبووە، ئەی باشە خۆ دەبێت ئەوانەی کە بەو زمانە ھاوبەشە دەدوان، وەکو (گەلێکیش) لە شوێنێکی جوگرافی دیاریکراودا بە یەکەوە ژیابن؟
ئەو پرسە سەرەکیانەی سەرەوە و دەیان پرسی دیش، وەک باوە، لە ژێر ناونیشانی (پرسی کۆنە ھەواری هیندۆروپییان) لێیان دەکۆڵدرێتەوە. بە ڕاستی دەبێ ئەو شوێنە کوێ بێت، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، زۆر پێش دەست پێکردنی مێژو، کە لەمەدا مەبەستمان لە (پێش مێژو)، پێش داهاتنی نوسینە، ئا لەو نیشتیمانە هاوبەشەوە، واتا لەوێوە، ئەو زمانە کەونارایە، بە گۆشە و کەنارەکانی دنیای کۆندا بڵاوبووەوە؟
بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زمانی هیندۆروپی، ھەندە کۆنە، بۆیە کاتێک کە بۆ یەکەمین جار، چاوی مرۆڤ بە سەرچاوەی مێژویی کەوت، یان مرۆڤ مێژوی داھێنا، بەوەی کە توانی کار و چالاکیەکانی خۆی بنوسێتەوە و تۆماریان بکات، ئا ئەو کاتانەی کە تواندرا زانیاری لەسەر گەلانی زۆر زووی هیندۆروپی دەست بخرێت، ئەو کاتە، هیندۆروپییەکان مێژویەکی دوور و درێژ و تاریکیان  لە پشت خۆیانەوە بەجێھێشتبوو. ئەو سەردەم و کاتانەی کە ئێمە لە ڕێگای نوسین و تابڵۆ قوڕینیەکانەوە دەتوانین مێژوی بۆ دیاری بکەین، ئەوان دەمێکی درێژ و نادیار بوو، بە ھیندستان و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و هه‌مو ئەوروپادا بڵاوببوونەوە. نەک ھەر ئەوە، بەڵکو لەو شوێنانە چەندان شارستانیەتی جۆراوجۆریشیان دامەزراندبوو. سەیر دەکەین ھەر لە زۆر زووەوە، لەگەڵ بەرەبەیانی مێژو، هه‌مو ناوه‌ڕاستی ئاسیا و بەشێکی گەورەی باشوری ڕۆژئاوای کیشوەرەکەش، نشینگەی گەلانی هیندۆروپی بووە. زمانەکانی دی ناوچەکە، وەک زمانە زاگرۆسیەکان و زمانانی دی هێشتا کۆنتر و بۆ ئێمە نەناسراو، لە سەردەمانێکی تاریک و نادیار ڕاماڵدرابوون. (زمانە ئۆرالیەکانی ئاسیا، نیشتمانی بنەڕەتیان ڕۆژھەڵاتی دوور بووە و دواتر ھاتوونەتە ناوه‌ڕاستی ئاسیا و شوێنانی دیەوە). لە هه‌موو کیشوەری ئەوروپاش، ھەر لەو سەردەمە زووانەدا، زمانە ناهیندۆروپییەکان ڕاماڵدراون و نەماون. لە سەردەمەکانی دەست پێکردنی مێژو لە ئەوروپادا، تەنیا لە ھەندێک گۆشە و کەناری دابڕاوی شاخاوی و ئەستەم و ھەڵەموند، شوێنەواری زمانە کۆنەکانی وەک باسکی و ئێتروسکی و ھەندێکی دی که‌متر ناسراو دەبیندران. ئەمانە هه‌موی نیشانەیەکی دیارن و ئاستی فراوانیی پەل و پۆ ھاوێشتنی زمانی کۆنی، یان زمانە کۆنەکانی هیندۆروپی دەردەخات.
به‌ڵام دیسان بە ناچاری دەگەڕێینەوە سەر پرسە یەکەمەکەمان. خۆ دەبێ ئەو بڵاوبوونەوە بەرفراوانەی زمانەکە، ڕێچکه‌یەکی ھەبووبێت و گرتبێتیە بەر؟ خۆ دەبێ بڵاوبوونەوەکە، سەرەتایەکی ھەبووبێت و لە کات و سەردەم و لەمەش گرنگتر، لە شوێنێکەوە دەستی پێکردبێت؟ ئەو بەشەی بابه‌تەکەی ئێمە، لە ڕاستیدا لەسەر گەڕان و دۆزینەوە و دیاریکردنی ئەو شوێن و نیشتیمان و ھەوارە ونەیە.




#شاسوارهەرشمی




🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi




🔴درێژەی بابەتەکە لەم بەشە بخوێنەوە:

https://telegra.ph/%DA%A9%DB%86%D9%86%DB%95-%D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%D8%B1-%D9%88-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D9%86%DB%95%DA%95%DB%95%D8%AA%DB%8C-%DA%AF%DB%95%D9%84%DB%8C-%D9%BE%D8%B1%DB%86%D8%AA%DB%86%D9%87%DB%8C%D9%86%D8%AF%DB%86%D8%B1%D9%88%D9%BE%DB%8C-11-03

Читать полностью…

زانستـــے زمان

💥١٠ی خەزەڵوەر ساڵیادی كۆچی دوایی شاعیری ناوداری كورد مامۆستا جەلال مەلەكشا

▪️مامۆستا جەلال مەلەکشا،  شاعیر نیشتمانپەروەر و نەتەوەیی، ساڵی ١٣٣٠ لە گوندی مەلەکشای سەر بە شاری سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایک بووە.

▪️ناوبراو ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ٩٩، لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

▪️یادی هەمیشە زیندووە و نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا
دەژین!

▪️من دارێکی باڵابەرزم
گەرچی تووشی
مەرگەساتی وەرزی ڕەشم
بەڵام هەرگیز
سەرم بۆ چیی دارکونکەرەی دنیا هەیه
دانانوێنم
             ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌
          ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌https://t.me/joinchat/NVjHBDqDQoA4ZjJk

Читать полностью…

زانستـــے زمان

پایزی سەرمایە / ۲
* "تۆماس مۆر" یەکەم کەس بوو کە ووشەی "یۆتۆبیا" ی داهێنا. "یۆتۆبیا" بەمانای ( لە هیچ جێگاێک)؛ واتە خەیاڵ و خەونی ئینسانەکان بە کۆمەڵگاێک کە لەوێکانە (سەقامگیری و یەکسانی و ئازادی) بەرقەرارە، بەڵام کۆمەڵگاێکی لەو چەشنە لە واقیعدا لە هیچ شوێنکی ئەم دونیایەدا بوونی نییە، بەڵکە ئەمە نموونەی کۆمەڵگاێکە لە مێشکی بیرمەندەکاندا دیزاین کراوە.
هەر لە کۆمارەکەی ئەفلاتوونەوە، تا دەگاتە خەون بە دامەزراندنی کۆمەڵگەی سۆسیالیستی "سان سیمۆن، شارل فۆریێ‌، ڕۆبه‌رت ئۆین"- (سۆسیالیسمی سەردەمی نوێ بە یۆتۆبیا دەستی پێکردووە/ کاوتسکی)، تەقەلاێکی ئینسانەکان بوو بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگاێکی ئایدیاڵ.
* ئایینەکان و بیروباوەڕەکانی ئینسانەکان بە درێژایی مێژوو، هەر یەکەی بەپێی هەلومەرجی مێژووی خۆی و بڕوای خۆی، هەوڵدانێک بووە بۆ یەکسانی ئینسانەکان و کەمکردنەوەی دڕندەیی و جەنگ و کوشتار، هەر لە ئامۆژگاریەکانی بوداوە( خۆت ڕوناکبیربکەو تندوتیژ مەبە)، و ئاینی ئەشق بەخشینی مەسیح (مەکوژە)، تا دەگاتە (ئاشتی بۆ ئێوە)ی ئاینی ئیسلام، و دروشمەکانی ( ئازادی، یەکسانی، برایەتی و ئاشتی ) بیروباوەڕی لیبڕاڵەکان و شۆڕشی فەرەنسی، هەموویان ئایدیا و خەونی جوانی سەردەمەکەی خۆیان بوون، بەڵام هەلومەرجی دڕندەیی ئەو دونیایەی ئینسانەکان تێیدا دەژین، تەواوی خەون و پەیامەکەی پێچەوانە کردۆتەوە. بۆیە بۆ تێگەیشتن لەم دەلاقە گەورەیەی نێوان (تیۆر- دەق) و واقیعی سەرزەمین و بیرۆکەکان، دەبێ شیکارییەکی ماتریالیسمی بۆ مێژوو بکەین.
* لەسەرخۆ دەیگوت: ڕۆژهەڵات بۆیە تیرۆرستی زۆرە چونکە بڕوایان بە فەلسەفەی لیبڕالیسم نییە.
لێم پرسی: کێ هیندە سوورەکانی ئەمەریکای کۆکۆژی کرد؟ کێ ئەفریکای کردبووە ناوچەی ڕاوکردنی مرۆڤی پێست ڕەش؟ کێ بە زۆر خەڵکی ووڵاتی چینی دووچاری خولیابوون بە ئەفیون کرد؟ کێ جەنگی جیهانی یەکەمی بەرپاکرد؟ کێ خەڵکی مەدەنی بە چەکی ئەتۆمی بۆردومان کرد؟ کێ تاوانی دژی ئینسانی لە ڤێتنام کرد؟ کێ هەرچی بزووتنەوەێکی دیموکراتی و نیشتمانی هەبووایە لە ئەمەریکای لاتینی و ڕۆژهەڵاتدا، سەرکوتی دەکرد و سەرکردەکانی تیرۆر دەکرد؟.
وەڵامەکەی ئاشکرایە ووڵاتانی سەرمایەداری ڕۆژئاوا، ئەو ووڵاتانەی کە لانەی سەرهەڵدانی فکری لیبڕالیسم - (ئازادی، پلوارلیسم، کۆمەڵگای مەدەنی، سیکولاریسم) بوون. پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی دەلاقەێکی گەورە هەیە لە نێوان فکر و پراکتیکیدا؟. وەڵامی ئەو پرسیارانە لە شرۆڤەی دەقەکان نادۆزیتەوە، کەواتە بە دووبارەکردنەوەی یان خوێندنەوەی دەقەکانی و بیروباوەڕی لیبڕالیسم ناگەین بە هیچ چارەسەرێ، بەڵکە دەبێ دراسەی هەلومەرجی مێژووی سەردەمەکە بکەین.
* ( لە سەردەمی چەرخی ناوەڕاستدا، مرۆڤایەتی یەک جۆرە ئایدۆلۆژیای زانییوە ئەویش (ئایین و لاهوت) بوو. بەڵام، لەسەدی هەژدەهەمدا، کاتێ بۆرژوازی گەیشتە پلەێک لە هێز کە کافی بێت بۆ ئەوەی ئایدۆلۆژیاێکی تایبەت بەخۆی هەبێت، و گونجاو بێت لەتەکە وەزعی چینایەتی خۆی، بە پشتبەستن تەنها بە فکری یاسای و سیاسی، هەڵستا بە هەڵگیرسانی شۆڕشە مەزن و کامڵەکەی، شۆڕشی فەرەنسا، بێ ئاوڕدانەوە لە ئایین، تەنها مەگەر کاتێ ڕێگری بۆ دروستکرد بێ. بەڵام ئەوەی بە مێشکیدا نەهاتووە کە لە بری ئایینی کۆن ئایینێکی نوێ بخاتە جێگەی.) - ئەنگلس / فیۆرباخ و کۆتایی فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵەمانی / لاپەڕە ٥۱.
هەر لەتەک سەرهەڵدانی فکر و سیاسەتی لیبڕالیسم و هاوکات کە باسی ( ئازادی و برایەتی ) مۆدی بووە، لە غەربدا پرۆسەی کەڵەکەی سەرەتایی سەرمایە دەستی پێکردووە، واتە کرداری داماڵینی خاوەنداریەتی زەوی لە جوتیاران و ئامرازەکانی بەرهەهێنانی خەڵکی پیشەیی، وە گەڕان بەدوای ئاڵتون و سامان و کۆیلە دەستی پێکردووە، ئەو ساڵانە گەورەترین خوێن ڕشتن و دڕۆ و گەندەڵی کراوە، وەک مارکس دەیگووت (سەرمایەداری سەرتاپای خوێنی لێدەچۆڕێ).
مرۆڤ بۆ ئەوەی لە سەردەمەکەمان تێبگات، نابێ تەنها گوێ لە فەلسەفەی سەردەمەکە بگرێ کە چی دەربارەی خۆی دەڵێ، بەڵکە دەبێ سەیری مێژووی سەرهەڵدان و ئێستاکەی بکات، تا بزانێ لەڕاستیدا چی ڕوویداوەو چی دەگوزەرێ.
کۆمەڵگەی سەرمایەداری لە بنەمادا لەسەر دابەشبوونی چینایەتی، واتە لەسەر پایەی زوڵمی ئابووری دامەزراوە، ئیدی ( ئازادی و مەدەنیەت و تۆلێرانس و سیکولارسیم و فرەیی) دەمامکی بۆرژوازییە. ئەوە دیوە ڕووناکەکەی مانگی سەرمایەیە، بەڵام مرۆڤ دەبێ تۆتالیتاریسم و بەربەرسیمی سەرمایەش ببینێ کە دیوە تاریک و شاراوەکەی سەرمایەیە.
ئێمە ئەمڕۆکە دیوە تاریکەکەی سەرمایەمان لێوە دیارە.
* لە هەموو حاڵەتەکاندا قەیرانی ئابووری و سیاسی لە جیهاندا بەردەوامە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

⚪️ بەشی حەوتەم
7⃣. ناوبەندی (و)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەبەست لە ناوبەند لێرەدا، پەیدابوونی دەنگێکە لەنێوان (دوو دەنگی بزوێن) کە لە ئەنجامی کارتێکردنی ژینگەی دەنگسازیی جیاوازەوە، سەر هەڵدەدەن.

🔘 لە بەشی حەوتەم و کۆتاییی ئەم ناوبەندانە، باسی ناوبەندی (و) دەکەم.

1⃣. ئەو وشانەی بە بزوێنی (وو) کۆتایییان هاتبێت و نیشانەی (ان)ی کۆ - یان (ەکە)ی ناسراوی - یان (ەکان)ی ناسراویی کۆ بخەینە سەریان، ئەوە لەنێوان وشەکە و نیشانەکان،
ناوبەندی " و " دێتە کایەوە بۆ ئەوەی دوو بزوێن لەتەنیشت یەکدا نەیەن.
هەروەها بزوێنی (وو)ی کۆتاییی ئەو وشەیە کە (وو)ی هەیە، کەمێک لە باری ئاسایی کورتتر دەوترێت.
[ وو 👈🏿 و]
خانوو 👈🏿 خانو
🔹 خانو [ و ] ان = خانووان

🔴 دەزوو + (و) + ەکە = دەزووەکە

🔴 شاتوو + (و) + ەکان = شاتووەکان

2⃣. هەروەها لەگەڵ بەشەئاخاوتنی "ژمارە"ش، کاتێک کە ژمارەی بنجی بە (وو) کۆتاییی هاتبێت و نیشانەی (ەم - ەمین) بخەینە سەری، ئەوا لەنێوان ژمارە و نیشانەکاندا، ناوبەندی (و) دێتە کایەوە؛ هەروەها بزوێنی (وو)ی کۆتاییی ژمارەکە کەمێک کورتتر دەوترێت.
[ وو 👈🏿 و]
دوو 👈🏿 دو
🔸 دوو + (و) + ەم/ەمین = دووەم - دووەمین

3⃣.ئەو وشەیەی کە دەکەوێتە نێوان هەردوو کەرتی هاوەڵناوی نیشانەوە، یان دوای جێناوی نیشانە دێت، ئەگەر بە بزوێنی (وو) کۆتاییی هاتبوو، بۆ ئەوەی دوو بزوێن بە دوای یەکدا نەیەن، ئەوا ناوبەندی (و)، دەخەینە نێوانیانەوە.
هەروەها بزوێنی (وو)ی کۆتاییی ئەو وشەیە کە (وو)ی هەیە، کەمێک لە باری ئاسایی کورتتر دەوترێت.
[ وو 👈🏿 و]
بەڕوو 👈🏿 بەڕو
🔸 ئەو بەڕوو + (و) + ە = ئەو بەڕووە

🔹 ئەوە بەڕوو + (و) + ە = ئەوە بەڕووە.

4⃣. کاتێ نیشانەی (ات)ی کۆ بخرێتە سەر وشەی [ئاغا - سەوزە]، ناوبەندی (و)، لەنێوان وشەکان و نیشانەکەدا پەیدا دەبێت بۆ ئەوەی دوو بزوێن لەتەنیشت یەکەوە نەیەن:

🔺 ئاغا + (و) + ات = ئاغاوات
🔺 سەوزە + (و) + ات = سەوزەوات
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

سەردەمی رێنیسانس چییە؟ ئایا تا چەند کاریگەری هەبوو لە بەرەوپێشچوونەکانی ئەوروپا؟



@Kurdish_Zanist

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴 بەشی پێنجەم
5⃣. ناوبەندی (ت)

ـــــــــــــــ
مەبەست لە ناوبەند لێرە، پەیدابوونی دەنگێکە لەنێوان (دوو دەنگی بزوێن) کە لە ئەنجامی کارتێکردنی ژینگەی دەنگسازیی جیاوازەوە، سەر هەڵدەدەن.

🔴 ناوبەندی (ت) لەم دوو حاڵەتەدا دەر دەکەوێت:
1⃣. ئەو پێشبەندانەی لەگەڵ (دان، چوون، ناردن) دەر دەکەون وەک:
[دان بە]
[چوون بۆ]
[ناردن بۆ] و... چەمکی گوێزەوانە دەگەیەنن و پێشبەندەکە، بە (ە) جێگیر دەکرێت. بۆ نموونە:
تۆ دات بە ئەو./ تۆ داتە ئەو.
چوون بۆ بازاڕ./ چوونە بازاڕ.
تۆمان نارد بۆ کرماشان./ تۆمان ناردە کرماشان.
🟡 بەڵام کاتێ کارەکە خرایە "ڕابردووی تەواو"، ئەوا ناوبەندی (ت) لەنێوان دوو بزوێنەکە دەر دەکەوێت:

ناردوومە بۆ سنە.
🔹 ناردوومە(تــ)ـە سنە.

هێناومانە بۆ ئێرە.
🔸 هێناومانە(تــ)ـە ئێرە.

ئەوان داویانە بە من.
🔹 ئەوان داویانە(تــ)ـە من.

ئەو ڕۆیشتووە بۆ بازاڕ.
🔸 ئەو ڕۆیشتووە(تــ)ـە بازاڕ.

2⃣. ئەگەر کاری داڕێژراو بە (پاشگری ەوە)، بخرێتە کاتی ڕابردووی تەواو،
ئەوا (ناوبەندی ت) لەنێوان [ە]ی نیشانەی کات و [ە]ی (پاشگری ەوە) دەر دەکەوێت:

🔸 خواردوومە(تــ)ەوە.
🔹 هێناومانە(تــ)ەوە.
ـــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

دەربارەی پۆلێنی "ئێرانی" و "هیندی-ئەورۆپایی زمانی کوردی

هەندێک تێبینیی سەرەتایی بۆ کاک (سۆران حەمەڕەش)

سەروەر پێنجوێنی


تا ڕاده‌یه‌ک به‌ میتۆدی به‌ڕێزتان و ئه‌نجامه‌کانی، له‌ بواری مێژوی کورد و زمانی کوردی، ئاشنا بوم. هەرچەند لێره‌ ناتوانرێت مشت‌ومڕی پێویست له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ بکرێت، و ئه‌مه‌ هه‌ڵ‌ده‌گرم بۆ ده‌رفه‌تێکی ڕه‌خساو؛ به‌ڵام ده‌کرێت له‌ چه‌ند خاڵێکدا گرنگترین تێبینی له‌سه‌ر میتۆده‌که‌تان و بڕگه‌کانی ئه‌م کۆمێنته‌ی دواییتان بخه‌مه‌ ڕو:

* زاراوه‌ی لینگویستیکایی "ئێرانی" Iranian [و "هیندی-ئێرانی"Indo-iranian]؛ له‌و زاراوه‌ جێگیرانه‌ی بواری زمانناسیی به‌راوردکاری و زمانناسیی مێژویین که‌ به‌رهه‌می ڕه‌نجی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی زانا و پسپۆڕه‌کانی زمانه‌ هیندی-ئێرانی-ئه‌ورۆپاییه‌کانن. و زاراوه‌یه‌کی زماننناسیانه‌ی پوختیشه‌ و واتایه‌کی سیاسی و هه‌تا ئێتنۆلۆجیاییشی نیه‌.
"ئێرانی" لێره‌دا نه‌ مه‌به‌ست سه‌ر به‌ وڵاتی ئێرانی ئێسته‌یه‌ و نه‌ مه‌به‌ست سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ به‌ ناوی "ئێرانیه‌کان"، که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌م ناوه‌وه ئێسته بونی نیه و چەند نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ن که له زمان و کولتور[ی ئێرانی]ـدا هاوبەشییان هەیە.
ئه‌گه‌ر له‌ چین (تورکستانی چین) یش به‌ جۆرێکی زمانی په‌هله‌وی (وه‌کو "په‌هله‌ویی تورفانی" که‌ شوێنکه‌وتوانی مانی پێیان نوسیوه‌) نوسرابێت؛ هه‌ر زمانێکی ئێرانیه‌.

ئەم تێرمە ته‌نها ئاماژه‌ ده‌کات بۆ کۆمه‌ڵێک زمان که‌ له‌ ڕیشه‌ و وشه‌ بنچینه‌ییه‌کاندا هاوبه‌شن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زمانێکی سه‌ره‌تایی که‌ ـ وه‌کو زاراوه‌ ـ به‌ "ئێرانیی سه‌ره‌تایی" (پرۆتۆ-ئیره‌ینیه‌ن) ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش لقێکه‌ له‌ زمانه‌ "هیندی-ئێرانی" ـه‌کان، که‌ ئه‌مه‌ش لقێکه‌ له‌ زمانه‌ "هیندی-ئه‌ورۆپایی" ـه‌کان. جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ زمانانه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ به‌راوردێکی زانستیانه‌ له‌نێوان وشه‌گه‌ل و ڕێزمانی ئه‌و زمانانه‌دا. ئێسته‌ هه‌تا ده‌توانین قسه‌ له‌سه‌ر "گرامه‌ری به‌راوردی زمانه‌ ئێرانیه‌کان" و "گرامه‌ری به‌راوردی زمانه‌ هیندی-ئێرانیه‌کان" و "گرامه‌ری به‌راوردی زمانه‌ هیندی-ئه‌ورۆپاییه‌کان" یش بکه‌ین نه‌ک ته‌نها وشه‌کان. به‌راورده‌کانیش زانستین و هه‌ڕه‌مه‌کی نین، بریتی نین له‌ دۆزینه‌وه‌ی لێکچون به‌ شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی، به‌ڵکو ئه‌و به‌راورده‌ یاسا و ڕێسای خۆی هه‌یه‌. کاتێک کۆمه‌ڵێک زمان پێیان ده‌وترێت "زمانه‌ ئێرانیه‌کان"؛ ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌راوردێکی زانستی ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌مانه‌ له‌ناو زمانه‌ هیندی-ئێرانیه‌کاندا زیاتر لێک‌نزیکن، کاتێکیش کۆمه‌ڵێک زمان پێیان ده‌وترێت "زمانه‌ هیندی-ئێرانیه‌کان"؛ ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌راوردێکی زانستی ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌مانه‌ له‌ناو زمانه‌ هیندی-ئه‌ورۆپاییه‌کاندا زیاتر لێک‌نزیکن.
بۆیه‌ گومان‌دروست‌کردن له‌ پۆلێنی "ئێرانی" وه‌کو هه‌ڵوه‌شاندنه‌ی کۆشش و ماندوبونی زاناکانی زمان وایه‌، و دڵنیا به‌ به‌ شێوه‌یه‌ک جێی خۆی گرتوه‌ که‌ نکولی‌کردن لێی وه‌کو نه‌شاره‌زایی بۆی ده‌ڕوانرێت.
ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت به‌ کاریگه‌ریی خراپی ئه‌ده‌بیاتی "پان‌ئیرانیزم" و هه‌ندێک ئیعتیباراتی هاوشێوه‌ پێت ناخۆشه‌ زمانی کوردی پێی بوترێت "زمانێكی ئێرانی"؛ واته‌ ته‌نها به‌ وشه‌ی "ئێرانی" هه‌ستیاریت؛ ده‌کرێت له‌بریی "ئێرانی"؛ وشه‌ی "ئاری" یان "ئه‌ریایی" یان "ئه‌یریایی" یان "ئه‌ریانی" ـ که‌ ڕیشه‌ی کۆنی ناوی "ئێران" یاخود "ئێرانی" ـن ـ به‌کار بهێنرێت، یان ئه‌وه‌ دوپات بکرێته‌وه‌ که‌ "ئێرانی" چوارچێوه‌یه‌کی زمانی و کولتوریی کۆنه‌ و زاراوه‌که‌ش زاراوه‌یه‌کی لینگویستیکایی پسپۆڕانه‌یه‌، و ئیتر هیچ واتایه‌کی سیاسی و ڕه‌گه‌زیی نیه بۆ ئێستا‌.





درێژەی بابەتە لێرە بخوێنەوە:
Telegraph
https://telegra.ph/%D9%87%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8E%DA%A9-%D8%AA%DB%8E%D8%A8%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D8%A8%DB%86-%DA%A9%D8%A7%DA%A9-%D8%B3%DB%86%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%AD%DB%95%D9%85%DB%95%DA%95%DB%95%D8%B4-10-26





چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
تشخیص= لێککردنەوە، دیاریکردن، ناسینەوە، دەستنیشانکردن، هەڵاواردن

✅✅✅

شخص= کەس، تاک، نەفەر

✅✅✅

شخصی= کەسی، تایبەتی، کەسێنی

✅✅✅

مشخص= دیار، ڕوون، ئاشکرا

✅✅✅

مشخصه= تایبەتمەندی، نیشانە، دیارخەر، دیارکەر

✅✅✅✅

شاخص= دیار، بەرچاو، دەرکەوتە، پێنوێن(بوورس)

✅✅✅✅

شاخصە=پێوەر، نیشاندەر

✅✅✅

مشخصا= بەڕوونی، بەئاشکرا، بەڕاشکاوی

✅✅✅

شناختە شدە= ناسراو، ناسیاو

✅✅✅

شناسایی= ناسینەوە، ناسین

✅✅✅

آشنا= ناسراو، ناسیاو، شناس، ئاشنا

✅✅✅

آشنایی= ئاشنایەتی، ناسراوی، ناسیاوی، شناسی، ئاشنایی

✅✅✅

متشخص= بەڕەشت، خاوەنڕێز، ڕێزدار، خاوەنکەسایەتی

✅✅✅

شخصیت= کەسایەتی، کەسێتی

✅✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔘 بەشی سێیەم/
3⃣. ناوبەندی (د):

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەبەست لە ناوبەند لێرە، پەیدابوونی دەنگێکە لەنێوان (دوو دەنگی نەبزوێن) کە لە ئەنجامی کارتێکردنی ژینگەی دەنگسازیی جیاوازەوە، سەر هەڵدەدەن.

🔘 لە بەشی سێیەمی ئەم ناوبەندانە، باسی ناوبەندی (د) دەکەم.

ئەو چاوگانەی کە ڕەگی کارەکەیان بە دەنگی (ڕ) یان (ر) کۆتاییی هاتووە، لە گۆڕینیان بۆ کاری بکەرنادیار، قسەکەر هەندێ جار ناوبەندی (د)، دەخاتە نێوان ڕەگی کارەکە و نیشانەی (ر)ی بکەرنادیارەوە. بۆ نموونە:

🔴 چاوگی (ناردن)
🔴 ڕەگی کارەکەی دەبێتە: (نێر)
🔘 نێــر + [د] + را = نێردرا - دەنێردرێ

🔘 ژمێررا / ژمێردرا - دەژمێردرێ
🔘 گۆڕرا / گۆڕدرا - دەگۆڕدرێ
🔘 بڕرا / بڕدرا - دەبڕدرێ
🔘 سپێررا/ سپێردرا - دەسپێردرێ

🔹 مامۆستا هێمن، لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.

🔸 نالی، لە ڕیزی شاعیرە هەرە بەرزەکانی کورد دەژمێردرێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(بەراوردی ئاوەڵناو لە زمانی کوردی و ئینگلیزی‌دا)







نوسەر: کاوە تاهیر زاهیر.







زوان: بازنەی ناوەندی.






چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

تا چ ڕادەیەک وشە بکرێتە کوردی؟
نووسین: دیاکۆ هاشمی

Читать полностью…

زانستـــے زمان

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میلەتا دەژین.

بۆنەیی کۆچەو دمایی کاکە ئەحمەد موحەممەدی خەڵکەو دەگاو دزڵێ سەر بە هەورامانی، نوویسەر و شاعێر و ئەدیب و ویەرەدەنووس و هۆرگێڵنەر و کەسایەتی وەشەویس و نامدارەو هەورامان و کوردەواری، سەرەوەشی جە تەمامەو مەردەمەو هەورامانی و کوردەواری، بە تایبەتی خزمەتکاراو قەڵەمی و ئەدەبی، و بنەماڵەو و کەسوکارەو کۆچکەردەی مەکەرو و ویم بە شەریکەو خەمیتا مەزانو.
ویدیۆ بەشیە جە ڕاوەڕەسمەو ئەسپەردە کەردەو ئی کەسایەتیە گەورەیە.

ئیدریس پیری.


🆔 /channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کورد و ئەفسانەی ئاریایی

بە پێی توێژینەوەی فرەپسپۆڕیی زانای نەمسایی هەنەر بیشلەر، کۆچی ئاریاییەکان لە نووسینەکانی سۆمەرییەکاندا هاتووە و دەستەواژەی ئومان-مان-دا ئاماژەیە بەو کۆچە سەربازئاساییەی کلیۆسۆڤ باسی کردووە. بە ڕای هەنەر بیشلەر، ئاریاییەکان بەر لە ٣٥٠٠ ساڵ بەرەو میزۆپۆتامیا و میتانی هاتوون و ئەوکاتە باپیرە گەورەی ئەوانەی ئێستە خۆیان بە کورد دەزانن و بە زمانی کوردی دەدوێن لەسەر خاکی خۆیان بوون. باپیرەی کوردەکان بەر لە کۆچی ئاریاییەکان لە بەرزاییەکانی زاگرۆس و هەردوو تەختاییەکانی ئەنادۆڵ و ڕۆژئاوای دەریای قەزوین نیشتەجێ ببوون و لەگەڵ باشوور و باکووری میزۆپۆتامیادا بازرگانی و هاموشۆیان هەبوو. بەڵگە بۆ ئەو بازرگانیکردنە شوێنەوارەکانی بێستانسوور، بانەهیلک، سورێژە، گردی شێخ مارف ١ و ٢، گەنج دارە، شمشارە، بۆسکێن، قەڵاتی سەید ئەحمەدان، گردی ڕۆستەم، گردی دەڵما، گردی تانجەڕۆ، گورگەچیا و تەپە مارانین. دۆزراوەکانی هەموو ئەو شوێنەوارانە بە ڕاپۆرتی زانستیی شوێنەوارناسیی پشت ڕاستکراونەتەوە.
توێژینەوەی نوێتر لەوەی کلیۆسۆڤ و ڕاوبۆچوونی نوێتر لەوەی هەنەر بیشلەر دەرکەوتوون و هەمان ڕاستیی دەسەلمێنن کە دەڵێت: بەر لە هاتنی ئاریاییەکان باپیرەی کوردی هاوچەرخ بە زاگرۆسدا بڵاوبووبوونەوە. توێژەر، دلاوەر خان، لە ٢٠٢١ دا لە توێژینەوەیەکی وردی جینناسیی بۆ پاشماوەی مرۆڤە دێرینەکان لە شوێنەواری سەردەمی چاخی بەردینی گردی حاجی فەیروز لە دۆڵی شنۆ لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ شوێنەواری حەسەنلو کە نزیکەی ٢٨٠٠ ساڵ کۆنە و نێژراوەی سەردەمانی مادەکانی تێدایە، دەریانخستووە ئەو مرۆڤانەی ئەو کاتە لەسەر خاکی کوردستان دەژیان ئەوانەن لەگەڵ نیشتەجێی حاجی فەیروز هاموشۆیان هەبووە و لەو سەردەمەدا ژیاون. ئەوکاتە ئاریاییەکان پێیان لەسەر خاکی کوردستان دانەنابوو و ئەوانەی لە حەسەنلو نێژراون پرشنگی ڕۆژی کوردستانی نەدیبوو. باب و باپیرانی کورد گەنم، جۆ، نیسک و بەرهەمی دیکەیان ماڵیی کردبوو. یەکەمجار بزن و مەڕی کێویان ماڵیی کردبوو و بەشێکی ژیانی ئەوکاتەیان ئاژەڵداریی و شوانکاریی بووە. نزیکەی ٤ هەزار ساڵ بەر لە دەرکەوتنی ئاریاییەکان لەسەر خاکی کوردستان، باپیرە گەورەی کوردان زەوی دەکێڵا و دروێنەی دەکرد.
ئەوەی لە تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی دیکەی ڕاگەیاندندا لە باشوور تا ئێستا دەگووترێتەوە هەمان ئەو بانگ و ئاوازە ناسازەی ئاریاییبوونی کوردە. ئەوانەی ئەو ڕاوبۆچوونانەیان هەیە و لە ڕاگەیاندنەکاندا بەرنامەی مێژوو بەگوێی خەڵکی باشووردا دەدەن، لە توێژینەوەی نوێ و ئەنجامی زانستیی نوێ بێئاگان. پشتیان بە بیردۆز و ڕاوبۆچوونی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بەستووە. سەرچاوەکانیان هەمان ئەو سەرچاوە کۆنانەن و هەر ئەوانیش وەکوو بەڵگە دەخەنەڕوو.
هەڵەیەکی گەورەیە کورد لە تەڵەی ئاریاییبوونی دەرنەچێت. زمانی کوردیش، ئەگەر بە هیندو-ئێرانیش ناسراوە، بەڵام بە کاریگەری کۆچبەرە ئاریاییەکانی ٣٥٠٠ ساڵ بەر لە زایین و بەدواوە، زمانی باب و باپیرانمان گۆڕاوە. مەرج نییە ئەوانەی لە تەپکی حاجی فەیروز ٥٠٠٠ تا ٥٤٠٠ ساڵ پێش زایین ژیاون هەمان زمانی ئاخاوتنی ئێمەیان هەبوو بێت، بەڵام ئەوان لە کوردانی هاوچەرخ نزیکترن وەک لەو کۆچبەرە ئاریاییانەی خاکی کوردانیان تەنییەوە.

ئەم بابەتە کاک هەڵکەوت محەمەد پشدەری نووسیویەتی.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ڕاپۆرتیە ویدیۆیی کاناڵەو ZDFەو وڵاتەو ئاڵمانی جە سەرەو دەسنووسخانە گم بیەکەو وڵاتەو ڕوسیەی جە لینکەو واریوە.

بە پاو سەرچەمەکاو ئینترنتی ئی دەسنووسخانە دەوروبەرەو 600 ساڵێ چێوەڵتەری جە ڕوسیەنە بیەن و هەزران دەسنووسی کۆنێ ڕوسیێ و یۆنانیێ و نەتەوەکاتەری و یاگەهایەتەریش چەنە بیێنێ، ئیسە چیرەو زەمینە گم بیەن یا کەوتەن چیرەو ئاوێ.

هێشتای قسەو باسیە فرە هەن سەرەو ئی دەسنووسخانەیە کە هێشتای مەنەن، یا جە شەڕەن سوچیان یا کەوتەن چیرەو ئاوێ.

https://www.zdf.de/dokumentation/zdfinfo-doku/bibliothek-von-iwan-dem-schrecklichen-102.html

🆔 /channel/edrispiri2021

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کۆنە ھەوار و نیشتیمانی بنەڕەتی "گەلی" پرۆتۆهیندۆروپی

⚫️بەشی (١)

                    

  پرسی ئەوەی، کە ئایا ئەو گەلەی ڕۆژێک لە ڕۆژان، بە یەک زمانی ھاوبەش دەدوا، کە دواتر بە پرۆتۆهیندۆروپی ناونراوه‌ و بۆتە بنەچەی ئەو هه‌مو زمانە زۆر و زەوەندەی هیندۆروپی، کە ئەمڕۆ ھەن، لە کوێ دەژیان و کەی بەو زمانە ھاوبەشە دەدوان؟ چ لای توێژەرەوان و چ لای خەڵکی ئاسایش، وای لێھاتبو کە سەردەمانێک ببو بە پرسێکی ھەرە باو.
لێکدانەوە و شیکردنەوە و دۆزینەوەی وەڵامێکی دروست یان پەسەند کراوی ئەو پرسیارانە، بەسەر یەکەوە، لە هه‌مو بابه‌تێکی دی مەیدانی هه‌راوی هیندۆروپی ناسی، پتر لەسەری نوسراوه‌. لە هه‌مو بابه‌تەکانی دیش پتر مشتومڕی لەسەر پەیدا بووە. بابه‌تەکە بە دەیان پرسیاری لێبۆتەوە و چاوه‌ڕوانی وەڵامی دروستە یان لانی کەم، وەڵامەکان دەبێت دڵنیابەخش بن.
هەر بەڕاستی، دەبێت ئەوانە کێ بووبن، کە ڕۆژگارێک بەو زمانە ھەرە کۆنەیە دەدوان؟. تۆ بڵێی یەکێک لە شارستانیە ناسراوه‌کانی پێش مێژو بووبن؟ یان شارستانیەتێکی کەوناراو بێ ناو و ون بوویان بەجێھێشتووە؟ کەی و تا چەند و تا چ سەردەمانێک، زمانەکەیان ھەر بە یەکگرتوویی مابوو؟ بۆچی و چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو زمانەیە، دواتر لێکترازا و بوو بە زار و زاراوه‌ و زمانانی دی؟ ئەگەر زانستی بەراورد کردنی پێوانەیی زمان سەلماندویەتی، کە زمانێکی پرۆتۆهیندۆروپی ھاوبەش ھەبووە، ئەی باشە خۆ دەبێت ئەوانەی کە بەو زمانە ھاوبەشە دەدوان، وەکو (گەلێکیش) لە شوێنێکی جوگرافی دیاریکراودا بە یەکەوە ژیابن؟
ئەو پرسە سەرەکیانەی سەرەوە و دەیان پرسی دیش، وەک باوە، لە ژێر ناونیشانی (پرسی کۆنە ھەواری هیندۆروپییان) لێیان دەکۆڵدرێتەوە. بە ڕاستی دەبێ ئەو شوێنە کوێ بێت، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، زۆر پێش دەست پێکردنی مێژو، کە لەمەدا مەبەستمان لە (پێش مێژو)، پێش داهاتنی نوسینە، ئا لەو نیشتیمانە هاوبەشەوە، واتا لەوێوە، ئەو زمانە کەونارایە، بە گۆشە و کەنارەکانی دنیای کۆندا بڵاوبووەوە؟
بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زمانی هیندۆروپی، ھەندە کۆنە، بۆیە کاتێک کە بۆ یەکەمین جار، چاوی مرۆڤ بە سەرچاوەی مێژویی کەوت، یان مرۆڤ مێژوی داھێنا، بەوەی کە توانی کار و چالاکیەکانی خۆی بنوسێتەوە و تۆماریان بکات، ئا ئەو کاتانەی کە تواندرا زانیاری لەسەر گەلانی زۆر زووی هیندۆروپی دەست بخرێت، ئەو کاتە، هیندۆروپییەکان مێژویەکی دوور و درێژ و تاریکیان  لە پشت خۆیانەوە بەجێھێشتبوو. ئەو سەردەم و کاتانەی کە ئێمە لە ڕێگای نوسین و تابڵۆ قوڕینیەکانەوە دەتوانین مێژوی بۆ دیاری بکەین، ئەوان دەمێکی درێژ و نادیار بوو، بە ھیندستان و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و هه‌مو ئەوروپادا بڵاوببوونەوە. نەک ھەر ئەوە، بەڵکو لەو شوێنانە چەندان شارستانیەتی جۆراوجۆریشیان دامەزراندبوو. سەیر دەکەین ھەر لە زۆر زووەوە، لەگەڵ بەرەبەیانی مێژو، هه‌مو ناوه‌ڕاستی ئاسیا و بەشێکی گەورەی باشوری ڕۆژئاوای کیشوەرەکەش، نشینگەی گەلانی هیندۆروپی بووە. زمانەکانی دی ناوچەکە، وەک زمانە زاگرۆسیەکان و زمانانی دی هێشتا کۆنتر و بۆ ئێمە نەناسراو، لە سەردەمانێکی تاریک و نادیار ڕاماڵدرابوون. (زمانە ئۆرالیەکانی ئاسیا، نیشتمانی بنەڕەتیان ڕۆژھەڵاتی دوور بووە و دواتر ھاتوونەتە ناوه‌ڕاستی ئاسیا و شوێنانی دیەوە). لە هه‌موو کیشوەری ئەوروپاش، ھەر لەو سەردەمە زووانەدا، زمانە ناهیندۆروپییەکان ڕاماڵدراون و نەماون. لە سەردەمەکانی دەست پێکردنی مێژو لە ئەوروپادا، تەنیا لە ھەندێک گۆشە و کەناری دابڕاوی شاخاوی و ئەستەم و ھەڵەموند، شوێنەواری زمانە کۆنەکانی وەک باسکی و ئێتروسکی و ھەندێکی دی که‌متر ناسراو دەبیندران. ئەمانە هه‌موی نیشانەیەکی دیارن و ئاستی فراوانیی پەل و پۆ ھاوێشتنی زمانی کۆنی، یان زمانە کۆنەکانی هیندۆروپی دەردەخات.
به‌ڵام دیسان بە ناچاری دەگەڕێینەوە سەر پرسە یەکەمەکەمان. خۆ دەبێ ئەو بڵاوبوونەوە بەرفراوانەی زمانەکە، ڕێچکه‌یەکی ھەبووبێت و گرتبێتیە بەر؟ خۆ دەبێ بڵاوبوونەوەکە، سەرەتایەکی ھەبووبێت و لە کات و سەردەم و لەمەش گرنگتر، لە شوێنێکەوە دەستی پێکردبێت؟ ئەو بەشەی بابه‌تەکەی ئێمە، لە ڕاستیدا لەسەر گەڕان و دۆزینەوە و دیاریکردنی ئەو شوێن و نیشتیمان و ھەوارە ونەیە.




#شاسوارهەرشەمی




🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi




🔴درێژەی بابەتەکە لەم بەشە بخوێنەوە:

https://telegra.ph/%DA%A9%DB%86%D9%86%DB%95-%D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%D8%B1-%D9%88-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D9%86%DB%95%DA%95%DB%95%D8%AA%DB%8C-%DA%AF%DB%95%D9%84%DB%8C-%D9%BE%D8%B1%DB%86%D8%AA%DB%86%D9%87%DB%8C%D9%86%D8%AF%DB%86%D8%B1%D9%88%D9%BE%DB%8C-11-03

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
مصرف کنندە= بەکارهێنەر، بەکارهێن، بەکاربەر

✅✅✅

بەصرفە= بەکەڵک، بەقازانج، بەسوود، قازانجدار، سووددەر، قازانجدەر

✅✅✅

صریح(علنی)= ڕوون، ئاشکرا، ڕاشکاو، دیار


✅✅✅

صراحتا(علنا)= بەڕوونی، بەڕاشکاوی، ڕاشکاوانە

✅✅✅

صریح اللهجە= قسەلەڕوو، ڕووڕاست

✅✅✅

لقمه= پاروو، تیکە

✅✅✅

توقف= ڕاوەستان، وەستان، وێستان

✅✅✅

متوقف= ڕاوەستاو، وەستاو، وێستاو، ڕاگیراو

✅✅✅

توقفگاه= ڕاوێستانگە، وێستگە، وێستانگە، ڕاگیرگە

✅✅✅

مرقوم فرمودن= نووسین

✅✅✅

چند ملیتی= فرەنەتەوەیی، چەندنەتەوەیی، چەندگەلی

✅✅✅

میهن(وطن)= نیشتمان، وڵات، زێد

✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەتایبەتی لە ئەوروپادا، باڵی ڕاستڕەوی توندڕەو زیاتر هەڵدەکشێ و سەرکەوتن بەدەست دەهێنێ لە هەڵبژردنەکانداو حکومەت پێک دەهێنێ، بۆ نموونە: زاڵ بوونی "حیزبی سویدی دیموکراتی ڕاستڕەوی توندڕەو " بەسەر پەرلەمان و حکومەتی سویدیدا، هەڵبژرادنی "جۆرجيا ميلۆني" بۆ سەرۆکی وەزیرانی ئیتالیا و زیادبوونی شانسی لۆپان لە فەرەنسادا.
* "بایدن" و "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەرەنسا و ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا " و،،، هتد، پشتگیری خۆیان بۆ مافی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل دەربڕی، بە کوردییەکەی یانی پشتگیری خۆیان بۆ کۆکوژی خەڵکی غەززە دەربڕی.
ئەم ووڵاتانەی ڕۆژئاوا لانکی لیبڕالیسمن، لەوێکانە فەیلەسوفەکانی سەدەی هەژدەهم فەلسەفەی لیبڕالیسمیان نووسیووە، لەوێکانە "کانت" فەلسەفەی ئەخلاقی داڕشتووە، لەوێکانە پایەکانی فکری سیکولاریسم نووسراوەتەوە،، هتد. ئێستاکانە لەوێکانە دەنگی لیبرالیسم نزمە، ئەحزاب و بزووتنەوەی لیبرالیسم لە ئەوروپا و ئەمەریکادا لە پاشەکشەدان و ملیان ناوە بەرەو ڕاستڕەوی. "بایدن" و ستافەکەی نوخبەی جەنگن، وە بێگومان ترەمپ و بزووتنەوەی ڕاستڕەوی تووندڕەو لە ئەمریکادا هەڕەشەێکی بەرچاوە لە ئازادی و فرەیی و تۆلێرانس.
گەر ئەمە ژەینگەی فکر و سیاسەتی دونیا سەرمایەداری ئەمڕۆ بێ، ئیدی لەم جەنگەڵستانەدا کە بە قەیرانی ئابووری و جەنگ ئینسانەکان کۆکوژی دەکرێ، داخۆ بە فکری لیبڕالیسم و مەدەنیەتی بۆرژوازی، چۆن دەتوانرێ پاڵتۆشڕەکەی سەرمایە پینەوپەڕۆ کرێ؟!.
دەریا و نەورەس
وام بیر دەکردەوە دەریا شینە و
ڕەنگی نەورەسیش سپی
بەڵام ئێستا کە دەڕوانم
هەم نەورەس و هەم دەریاش خۆڵەمێشی دەبینم
وام دەزانی باش لەمە گەیشتووم
بە هەڵەدا چووبووم
هەمووی درۆیەک بوو
وا دەزانیت دەریا شینە و هەورەکانیش سپی؟
هەمووان وا دەزانن
ڕەنگە هەڵەیەک بێت.ئەکرەم سەعید.
شیعری میسوزو کانیکۆ / وەرگێڕانی داستان دلبەر

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔳 نەزمی کوردی و بێسەروبەری پاش کوردی!

✍د.#مودەڕرێس_سەعیدی

🔃وەرگێڕ:#کاناڵی_پەرانتێز

"کورد" لە ڕووی مێژوەوە، گەورە چەمکێکی نەتەوەییە، بە خەڵکانێک بە زاراوە و فەرهەنگی جیاواز بەڵام نزیک لەیەک وتراوە. بە وتەیەکی‌ تر ئەم خەڵکانە سەرەڕای فرەچەشنی و جیاوازیەکان، ئەو ئاسته وێکچوون و هاوبەشیشیان بووە هەتا وەک هەموو دیاردەکانی تر ناوبردنیان بەناوێکی گشتی و تاقانە زەرووری بنوێنێ. لە ڕاستیدا ناوزەدکردنی ناوێکی گشتی بۆ خەڵکانێکی هاوڕەچەڵەک کە لەم ناوچانە ژیاون پێویستییەکی مێژوویی و لۆژیکی بووە. لەم ڕۆژگارە تەنانەت ڕەوتە دژە کوردییەکان کە خرووکیان بە ناو و چەمکی کوردە، بەجۆرێک دانیان بەم زەروورەتە ناوە. لەبەر ئەوەی نزیکایەتی فەرهەنگی و زوانی، تێکەڵاوی جوغرافی و ئەزموونی ژیانکردێکی مێژوویی ئەم خەڵکانە شێوازێکە بەناچار پێویستە چەمکێکی گشتی بۆ ئاماژەکردن بەم گشتیەتە بوونی هەبێت. ڕەوتە دژە کوردییەکان بە هۆکارانێک کە هەنووکە دەرفەتی باسکردنیان نییە، بەناوی کورد و کوردستان قەڵسن، ئامادەن چەمکانێکی نامێژوویی و نادرووست وەک نیشتەجێکانی زاگرۆس، پەهلەویەکان و... لەجیاتی ئەو نموونە گشتییە هەڵبەستن. لە کاتێکدا وەها چەمکێک لە تێپەڕبوونی پرۆسەیەکی مێژووییدا گووراوە و سەدان ساڵە بوونی هەیە، ئەوەش کوردە!.

چەمکی کورد پێشاندەری سەقامگرتنێکی مێژووییە کە لە درێژەی هەزاران ساڵەدا بیچمی وەرگرتووە. لەم سیستمە شوێنی هەموو پاژەکان و پێکهاتەکان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتر دیاری کراوە. چەمککانێک وەک لەک و هەورامی و سۆرانی و کورمانج هەموویان لە ژێر گەورە چەمکی کورد جێگەیان دەبێتەوە. ڕۆڵی چەمکە ناوبراوەکان دووباره ناسینەوەی پاژەکانی چەمکی گەورە واتە کورد لە یەکترە. لەم کاتەدا گشتیان لە کوردبووندا هاوبەشن و کوردبوون بە وێنەی ئەڵقەکانی زنجیر ...

🔻درێژەی بابەت لێرە👇
https://telegra.ph/Perantez-net-10-29



🤝 ئێمە لێرەین ↙️
🆔
@parantez_net
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴 تاریخ نسل کشی کردهای قفقاز توسط استالین در مصاحبه با نادر نادرف

✍ اسماعیل شمس


🔻سخنان مرحوم دکتر نادر نادرف، صدای محزون رنج و زجر یک ملت در دل تاریخ قفقاز است که هیچ فاتح و جهانگشایی نتوانست نابودش کند، اما در دوره معاصر قربانی ایدئولوژی های شرقی و غربی مارکسیستی و ناسیونالیستی حاکم در منطقه شد. نادرف متولد سال ۱۹۳۲ در یکی از روستاهای نخجوان است؛ منطقه ای که نام کردهای ساکن در آن در ۱۴۲۰ سال پیش در عهدنامه حذیفة بن یمان فرمانده سپاه اسلام با والی آذربایجان آمده است. چه قدر تلخ است که اجداد تو ساکن هزار ساله یک سرزمین باشند؛اما استالین و آتاتورک بیگانه و زورگو که مدعیان سوسیالیسم و ناسیونالیسم هم بودند، از آن جا بیرونت کنند و هویت و تاریخ و فرهنگت را نابود نمایند. دریغ و درد بزرگ تر آن است که مدعیان مدینه فاضله سوسیالیسم در پوشش شعار برادری ملل، مبارزه با سرمایه داری، جامعه طبقاتی و برقراری عدالت، روشنفکران کرد را در سراب اتوپیای خود مشغول ساختند و سپس در مسلخ ملی گرایان افراطی ترک، ارمنی، گرجی و تاتار قفقاز رها کردند. نادرف در این مصاحبه به عنوان شاهد مستقیم آن رویدادها از آن تاریخ ، از کردستان سرخ و از بلاهایی می گوید که استالین و حاکمان سوسیال ناسیونال آذربایجان بر سر کردهای قراباغ آوردند. از این که چگونه از او خواستند هر هویت دیگری داشته باشد، جز کرد؛ و او نپذیرفت. او از آوارگی کردهای اتحاد شوروی سابق، از تبعید اجباری خود و خانواده اش از آذربایجان و سرگردانی در ارمنستان و تاتارستان روسیه می گوید. از کشتار و زندانی کردن و سربه نیست شدن بسیاری از کردهای قفقاز توسط روسیه به جرم حمایت از ترکیه شکوه می کند. نادرف از استقرار خانواده و اطرافیان خودش در قزاقستان و تلاش برای ساختن یک زندگی تازه می گوید. دیدارش با ملامصطفی بارزانی را شرح می دهد.بر ذوب شدن کردهای قفقاز همچون دانه های برف در دل دیگر مردمان این منطقه مویه می کند و ظلم و ستم جمهوری ترکیه و تبعید و فراری دادن کردها به قفقاز را شرح می دهد.بخش دیگر مصاحبه او بحث از کردهای ایزدی و مسلمان گرجستان، ارمنستان و قزاقستان ، و معرفی کتابها و نوشته ها و عکسهای خودش درباره کردهای خراسان، زنان کرد، اوجالان و .. است. او در بخش پایانی سخنانش وارد مباحث سیاسی روز می شود و از این که برخورد دولتهای اسلامی با کردها سبب شده است که ناسیونالیستهای آنان، اسرائیل را دوست خود بدانند و با آنان همذات پنداری کنند ابراز تأسف می کند.

🔻سخنان مرحوم نادرف به رغم نقدهایی که بر بخش های پایانی آن وارد است، هر ناظر بی طرفی را بر جنبه های ضد انسانی و ضد اخلاقی ایدئولوژی های حاکم سوسیالیستی و ناسیونالیستی قفقاز آگاه می کند و نشان می دهد که چگونه کارفرمایان این ایدئولوژی ها به نام انترناسیونالیسم و جامعه بی طبقه و بی ملت یکی از کهن ترین ملل ساکن در قفقاز را نابود کردند.
در این جا لازم می دانم از جناب آقای سوداد ڕەسوڵ، مدرس دانشگاه سوران در اقلیم کردستان برای ارسال این مصاحبه که آن را در ۲۳ اکتبر ۲۰۱۹ در منزل مرحوم نادر نادرف در آلماتی، پایتخت قزاقستان با او انجام داده است، تشکر کنم. این مصاحبه برای نخستین بار در کانال کردستان نامه منتشر می شود.

🔻کۆرتەی کوردی(سوداد ڕەسوڵ)

نادر نادرۆڤ کوردی دوورخراوە بۆ قازاغستان کە ئێستا لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدایە بەوردی بەسەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوە کە چۆن لە ساڵی ١٩٣٧ لە سەردەمی ستالین کە ئەوسا تەمەنی پێنج ساڵ بووە بە خۆی و خێزانەکەی کە شەش کەس بوون لەگەڵ خەڵکی دیکەی گوندەکەیان لە نەخچیوان لە ئازەربایجان بەزۆرەملێ ڕاگوێزراون بۆ قازاغستان لە ئاسیای ناوەڕاست.
ڕاگوێزانەکەیان بە قیتاری گواستنەوەی حەیوان بووە و هیچ خزمەتگوزارییەکی تێدا نەبووە، زۆر سەخت و ناخۆش بووە بە سەرما و سۆڵەی زستان دوو مانگ بەڕێوە بوون، لە ڕێگە بە هۆی برسێتی و سەرماوە زۆر کەس گیانیان لە دەست داوە بە تایبەت منداڵی ساوا. دوای دوو مانگ کە گەیشتوون بە قازاغستان و لە سەر زەوییەکی وشک و ڕەق ڕەشماڵیان هەڵداوە و ژیانی ئاوارەییان دەست پێ کردووە، کە سەرەتا زۆر سەخت و دژوار بووە هەتا بەم ژینگە نوێیە ئاشنا بوون و لە وڵاتێکی دوورە دەستی وەک قازاغستان گیرساونەتەوە.
دوای ساڵێک بەسەر ئەم سورگومکردنە، KGB برا گەورەکەی کە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە لەگەڵ ٤٠ کەسی دیکە دەستگیر کراون و بێسەروشوێن کراون، ئەو هەموو ساڵە هیچیان لەبارەوە نەزانیون، هەتا دوای ڕووخانی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ چەند بەڵگەنامەیەکیان دەست دەکەوێت کە تێیدا هاتووە: ئەوسا ئەوانە هەموو گوللەباران کراون بە تۆمەتی ئەوەی کە جاسوسیان بۆ تورکیا کردووە و هەروەها دژی سیستەمی کۆلخۆزی بوون لە سۆڤیەت.

فایل صوتی مصاحبه مامۆستا سوداد ڕەسوڵ با دکتر نادرف

/channel/kurdistanname

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟣بەشی شەشەم

1⃣.ئەگەر وشەیەک کۆتاییی بە بزوێنی (ی، ۆ، ێ، ا) بێت، و نیشانەی (ان)ی کۆ، (ەکە)ی ناسراویی بخرێتە سەر، ئەوە لەنێوان وشەکە و نیشانەکاندا (ناوبەندی ی) پەیدا دەبێت.
🔴چرا+(ی)+ان-ەکە = چرایان - چرایەکە
🔴هەڵۆ+(ی)+ان-ەکە = هەڵۆیان - هەڵۆیەکە
🔴فەقێ+ (ی)+ان-ەکە = فەقێیان - فەقێیەکە
🔴ماسی+(ی)+ان-ەکە = ماسییان - ماسییەکە

🔵تێبینی
هەندێ جار لەو وشانەی کە کۆتایییان بە بزوێنی (ۆ، ا، ێ) دێت کاتێ نیشانەی ناسراویی (ەکە)ی پێ زیاد دەکەین، (ە)ی سەرەتای [ەکە] تێ دەچێت و بەبێ (ناوبەندی ی) دێت:
چەقۆ+ەکە = چوقۆکە
مامۆستا+ەکە = مامۆستاکە
فەقێ+ەکە = فەقێکە

2⃣.کاتێ پاشگری (ەوە) دەچێتە سەر کۆتاییی کارێک کە بە بزوێن کۆتاییی هاتبێت ئەوا ناوبەندی (ی) لەنێوانیان پەیدا دەبێت؛ بۆ ئەوەی دوو بزوێن پێکەوە نەیەن.
لەرا+(ی)+ەوە = لەرایەوە
دۆزییەوە
حەسایەوە

3⃣.ئەو وشەیەی کە دەکەوێتە نێوان هەردوو کەرتی هاوەڵناوی نیشانەوە، ئەگەر بە پیتی بزوێنی (ێ، ا، ی، ۆ) کۆتاییی هاتبوو، بۆ ئەوەی دوو بزوێن بە دوای یەکدا نەیەن، ئەوا ناوبەندی (ی) دەخەینە نێوانیانەوە.
ئەم+دێ+(ی)+ە 👈 ئەم دێیە
ئەم مامۆستایە
ئەو شایییە
ئەو پەڕۆیە

ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

*ئاستی باڵا*

شێوەی نوسینی (لەسەر یا لە سەر، بەسەر یا بە سەر، کردبون یا کرد بون، تێ گەیشت یا تێگەیشت یا دۆخی وشەی لێکدراوی وەکو (شتومەک، باش و خراپ، بەژنوباڵا) کامەی دروستە...).



سەرەتا سرنجتان بۆ بابەتێک ڕادەکێشم کە "ڕای تاکەکەسی" ڕایەکە کە تەنیا گرێدراو بە شوێن و چەند کەسێکی بێت کە هیچ چوارچێوە و پێوانەیەکی زانستی لە پشت نەبێت و پەیڕەوی نەکات. ڕایەک ئەگەر تاکەکەسیش بێت، بەڵام پشت بە زانست و چوارچێوەی زانستی ببەستێت، ئیتر ڕای تاکەکەسی نیە و ئەمە لە تاکەکەسی دێتەدەر و دەبێتە ڕای دەیان و سەدان پسپۆڕ و کتێب و نامیلکەی زانستی جیهانی.
دیارە بەپێی زانستی زوان و زانستی نوێی زوان و زمان‌ناسی، ئەمە ئاشکرایە کە "ڕێنوس" بابەتێکی گرێبەستی و ڕێک‌کەوتنە و ئەم بابەتانەش، بەپێی ڕێنوسی گرێبەستی کۆڕی زانیاری کورد و ئەکادێمیای ئێستاکانە، بەبێ پشت‌بەستن بە چوارچێوەیەکی زانستی مۆرفۆلۆجی و لێکسیکۆلۆجی و ڕەوت و ڕەهەند و پێکهاتە مۆرفۆلۆجیکاڵی زوانی کوردی، وا دەردەکەوێت کە (دەبێت و نابێت)، واتە دەبێت ئاوا بنوسرێت و نابێت ئاوا بنوسرێت!

پەیویستە بزانین کە "دەبێت و نابێت" لە هیچ بەشێکی زانستی زوان و زمان‌ناسی، جێگەی نیە و پشتیوانەیەکی زانستی نیە، بەڵکو گرێبەستیە و دەکرێت بە خواستی نوسەر و چەند شوێنێک کە لە سەر شێوە و فۆڕمێکی نوسین پێکهاتون، بە فۆڕمی خۆیان بینوسن، ئەمەی دیکە، دەکەوێتە سەر ئەرکی ئیدیتۆر و ئیدیتینگ کە کاری پێداچوونەوەی ڕێنوسی بۆ بابەت و نوسراوەکان دەکات!

باشترە کە لە سوچ و سیلەیەکی ئێگجار نوێ و زانستی بڕوانینە زوانی کوردی و دۆخی نوسینەکەی، ئەمەی کە دەڵێت: (دەبێت ئاوا بنوسیت و ئاوا نەنوسرێت، هی ئێستا نیە و تایبەت بە 80 ساڵ لەمەوپێشی ڕێنوس و ڕێزمانی کلاسیک و کۆنی زوانی کوردیە و لەگەڵ زانستی ئێستای زوانی کوردی، یەکتر ناگرێتەوە). ئەمەی ئاشکرا و دیارە، گشتی ئەم شێوەنوسینانە، دەکەونە بازنەی "کۆنتێکست" و "بەستێن" واتە زوانی کوردی بەشێوەیەکی ئێگجار چالاک، پەیڕەوی بەستێن و پێکهاتەی ڕستەیی دەکات و بەپێی بەستێن و پێکهاتەی ڕستە، دەردەکەوێت کە کام وشە چۆن بنوسرێت و بە هەر کام شێوە بنوسرێت، ئەمە ئاساییە و خوێنەر بەپێی بەستێن و پێکهاتەی ڕستەکە، خێرا دەزانێت کە مەبەستی نوسەر، چیە.
ئێستاش زۆر بە کورتی دەڕوانینە ئەم شێوەنوسینانە و هۆکاری دەرکەوتنیان.
بەپێی زانستی زوان و سیستمی مۆرفۆلۆجی زوانی کوردی، بەشێک لەم دیاردانە دەکەوێتە بازنەی جوتەوشەیی Reduplication کە لەم بازنە لەگەڵ بناغەیەکی واتادار و پایەکی بێ‌واتا ڕوبەڕو دەبینەوە، وەکو:
(دار و مار، چاک و ماک، کتێب و متێب، دور و مور) کە ئەمانە بەپێی ڕێسای مۆرفۆسینتەکسی morphosyntax زوانی کوردی، دەکرێت بەشێوەی (چاک و ماک، چاکوماک، چاک‌وماک، چاکو ماک، چاک وماک) بنوسرێن و بەپێی بەستێن Context و بەستێنی زوانی Linguistic context و هەروەتر هاودەق Co_text و گرینگتر بەستێنێکی وێژەیی Verbal context هاوشێوەی هەمان دیاردەی دیکەی مۆرفۆلۆجی و لێکسیکۆلۆجی زوانی کوردی دەربکەون و تەنیا لەم دۆخ و بەشانە بۆمان دەرکەوێت کە کامەیان و بە چ مەبەست و واتایەک، دەردەکەون و دەنوسرێن. کەچی بۆمان ئاشکرایە کە هەر کام شێوە بنوسڕێت، ئەمە "خوێنەر" بەپێی بەستێنی ڕستەیی، دەزانێت مەبەست لەم وشەیە، چیە و هەروەتر لە بازنەی کەڵۆکشێن colloctaion کە دوبارە لەگەڵ چەشنە وشەیەکی لێکداری نالێکسیکی ڕوبەڕو دەبینەوە، بۆ نمونە (مار و مێو، مێش و مەگەز) بێ‌گومان ئەم دۆخانە بۆ تاکێکی *ناشارەزای زوانی کوردی کێشەسازە، بەڵام بۆ کەسێک کە نەختێک شارەزایی زوانی کوردی هەبێت یا بۆخۆی زوانی یەکەم و سەرەکی کوردی بێت، دەزانێت کە مەبەست لە (مار و مێو، مارومێو، مارو مێو، مار ومێو) و هەر کام لە نمونەکانی، کامەیە و چ واتایەکی هەیە و بە هەر چەند شێوەی نوسینی ڕێنوسی گرێبەستی بەکارهێنەر، بنوسرێت، ئەمە هیچ جیاوازی نیە و بەپێی زانستی مەبەست‌ناسی pragmatics ئەمە لە بەستێنی ڕستە و ئاخاڤتنی ئاخێوەر دەزاندرێت کە مەبەستی لەم چەند شێوە نوسینە، چیە و ئامانجی "بێژەر" و "بەکارهێنەر" لە دۆخ و بازنەی سێمەنتیکی و سێنتامێنتالی و وێناسازی لێکسیکی و مۆرفۆلۆجی، چیە و چ مەبەستێکه کە لە ڕاستی‌دا تەینیا یەک مەبەست و واتایان هەیە! ئیتر لەم ئاستە بەستێن و کۆنتێکس، چالاک‌تر لە گشت بەشێک، دەور دەگێرێت.



سابیر ژاکاو


🔴درێژەی بابەتەکە لێرە بخوێنەوە:

https://telegra.ph/%D8%AF%DB%86%D8%AE%DB%8C-%D9%88%D8%B4%DB%95%DB%8C-%D9%84%DB%8E%DA%A9%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D9%88-10-27


🪩http://ziman.blogfa.com/post/40

🪩چەنێلی زمان‌ناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

⚫️بەشی چوارەم
4⃣.ناوبەندی (ر)


مەبەست لە ناوبەند لێرە، پەیدابوونی دەنگێکە لەنێوان (دوو دەنگی بزوێن) کە لە ئەنجامی کارتێکردنی ژینگەی دەنگسازیی جیاوازەوە، سەر هەڵدەدەن.

⚫️ناوبەندی (ر)، لە گەردانکردنی ئەم چاوگانە دێت: (دان، خستن، هاتن، کردن، گەیشتن، چوون و...).
ئەو ناوە یان جێناوە جودایەی دوای پێشبەندی (بە)، بە جێناوێکی لکاو جێگیر دەکرێت، پێشبەندی (بە) دەبێتە پاشبەندی (ێ) و وەک پاشگر بە ڕەگی کارەوە دەلکێت. لەم حاڵەتە چونکە دوو بزوێنی [ە] و [ێ] دەکەونە پاڵ یەک؛ بۆیە ناوبەندی (ر) یان (ی) لەنێوانیان دەر دەکەوێت.
جلەکان بدە بە من.
جلەکانم بدە(ر)ێ./بدەرێ
بدە(یـ)ێ/بدەیێ

⚫️بگە بە من.
بمگەرێ/ بمگەیــێ
مردن! دەخیلتم وەرە زوو بمگەرێ.

⚫️پارەکە بخەرە گیرفانتەوە.

تێبینی/ئەگەر کارەکە کۆ بوو، پێویست بە ناوبەندی (ی) یان (ر) ناکات.
جلەکان بدەن بە من.
جلەکانم بدەنێ.

هەروەها لە چاوگە داڕێژراوەکان بە پاشگری (ەوە) وەک: (چوونەوە، کردنەوە، خواردنەوە و...) لە کاری تاک، کاتێ دوو بزوێن دەکەونە پاڵ یەک، ئەوا ناوبەندی (ر) لەنێوان دوو بزوێنەکە دەر دەکەوێت.
دەرگاکە بکە(ر)ەوە.
شیرەکە بخۆ(ر)ەوە.
بچۆ(ر)ەوە.

🖊ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

نظم کُردی و هرج و مرج پسا کُردی!

✍مدرس سعیدی

🔸کُرد از لحاظ تاریخی، کلان مفهومی قومی است که به مردمانی با گویشها و فرهنگهای مختلف اما نزدیک به هم، اطلاق می‌شده است. به سخن دیگر این مردمان با وجود تنوع و تفاوت‌ها ، آن میزان از مشابهت و اشتراک نیز داشته اند ، که به مثابه هر پدیده دیگری، اطلاق نامی واحد به همه آنها ضروری باشد. در واقع اطلاق نامی واحد برای مردم همتباری که در این سرزمینها می‌زیستند یک ضرورت تاریخی و منطقی بوده است. امروزه حتی جریانهای ضد کُردی که به نام و مفهوم کُرد آلرژی دارند ، به نوعی به این ضرورت اذعان دارند. چون نزدیکی فرهنگی و زبانی ، درهم‌تنیدگی جغرافیایی و تجربه زیست تاریخی این مردمان به نحوی است که لاجرم باید مفهومی کلی برای اشاره به این کلیت وجود داشته باشد. جریان‌های ضد کُرد که به دلایلی که اینک مجال بحث درباره آنها نیست، به نام کُرد و کردستان حساسیت دارند، حاضرند مفاهیمی غیر تاریخی و نادرست از قیبل زاگرس نشینان و پهلویان و... را برای اشاره به آن مصداق کلی جعل کنند، در حالی که چنین مفهومی در طی فرایندی تاریخی تکوین یافته و قرنهاست که وجود دارد ، آن نیز کُرد است!.

🔸مفهوم کُرد نمایانگر نظمی تاریخی است که در طول هزاره ها شکل گرفته است. در این منظومه جایگاه تمام اجزا و عناصر و رابطه آنها با هم مشخص است. مفاهیمی مانند لک و هورامی و سورانی و کورمانج همه در ذیل مفهوم کلان کُرد جای می‌گیرند. کارکرد مفاهیم یاد شده بازشناسی اجزا  مفهوم کلانتر یعنی کُرد از یکدیگر است. در عین حال همه هم در کُرد بودن اشتراک دارند و کُرد بودن مانند حلقه های زنجیر آنها را به هم پیوند می‌دهد.

🔸‌در اصل آنچه مرا به نگارش این کلمات واداشت، دعوای عجیب و دیوانه واری است که متاسفانه در بین برخی فعالان منطقه بر سر میراث فرهنگی مشترک آن، در جریان است. فصل مشترک تمامی این منازعات هم انکار کُردبودن است . نتیجه این انکار هم، همانند هر زمان دیگری که نظمی را از بین ببریم ، هرج و مرجی و سردرگمی نظری عجیبی است که پتانسیل تبدیل به منازعات عملی خطرناک را هم بین مردم داراست.  کسانی که به این منازعات دامن می‌زنند، مفهوم کُرد را در بازتعریف هویت خود به کنار نهاده اند ، از سویی نیز چون پیوند مردمان مختلف این جغرافیا غیر قابل انکار است ، دو رویکرد متضاد را به موازات هم پیش می‌برند.  گاه مفاهیم بی ریشه، نادرست و بعضاً سخیفی مانند زاگرس نشین و پهلویان را در مقابل مفهوم کُرد قرار می‌دهند ، گاه نیز بسته به خاستگاه قبیله ای و ناحیه ای خود یکی از عناصر جزیی این جغرافیا را به کلیت آن تعمیم می‌دهند. برای نمونه آن یکی می‌گوید که هورامی و گوران و کلهر جزو لکند و ، دیگری مفهوم گوران را به لک و کلهر و جاف و سنجابی تعمیم میدهد و معتقد است لک ها هم گورانند. نمود دیگر این هرج و مرج مسابقه برای مصادره ادبیات منطقه به نفع یکی از عناصر خاص است. مثالا تلاشهایی برای مصادره سنت ادبی گورانی و معرفی آن به عنوان ادبیات لکی در جریان است.  حتی در این راستا کتاب هم چاپ شده که هورامی را گویشی از زبان لکی و شاعرانی مانند بیسارانی و مولوی و صیدی را لک و اشعار آنها را لکی معرفی کرده اند.

🔸منازعات بی پایان ، از لحاظ تاریخی غلط و بالقوه خطرناکی از جنس بالا ،حاصل گذر از نظم تاریخی کُردی است. در نظم کُردی که طی یک پروسه تاریخی طولانی پدید آمده است ، جای و موقعیت تمامی عناصر تشکیل دهنده کُرد مشخص است. لک و کلهر و هورامی و سورانی و کورمانج ، با وجود ویژگیهای خاص خود ،در کُرد بودن اشتراک دارند. مفهوم کُرد در عین آنکه تفاوتها و ویژگی های خاص هر گروه از این مردمان را در بطن خود دارد، اشتراکات آنها را هم پوشش میدهد. لذا برای افاده این اشتراکات ، حاجت به جعل مفاهیم یا مسابقه برای بسط و تعمیم آنها نیست. در نظم و گفتمان کُردی، یک هورامی نیاز نیست که برای اثبات اینکه  سنت ادبی گورانی به زبان او نوشته شده، با کسی دعوا و مناقشه کند، بلکه واژگان و افعال و ساختار زبان، خود این را فریاد میزنند. همزمان هم لک ها و سورانی و کورمانج ها هم به اعتبار اینکه کُردند ، بدون آنکه حاجتی به مصادره باشد ، خود را در این میراث سهیم می‌دانند. در نظم کُردی ، منِ هورامی زبان میدانم که سنت ادبی گورانی به زبان مادری من نوشته شده و به آن افتخار میکنم، اما همزمان به اعتبار کُرد بودنم نالی و سالم و احمد خانی و ملای جزیری را هم جزئی از میراث تاریخی خود میدانم. به اشعار لکی استاد لَکَمیر و حماست و صلابت آنها هم به عنوان کُرد می‌بالم. در نظم کُردی دغدغه های فرهنگی هم سامان دارند. وقتی از زبان کُردی و نگرانی برای آینده آن سخن به میان می‌آید، میدانیم در ترکیه منظور کرمانجی و زازاست، در سنندج سورانی، در هورامان ، هورامی و البته وقتی از آیندە زبان کردی در کرمانشاه اظهار نگرانی می‌کنیم، منظور لکی و کلهری است.
@horamanhistory

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لائیرتیۆس گێڕاویەتییەوە، کاتێ لە تالیس دەپرسن: «دژوارترین کار بۆ مرۆڤ چییە؟» ئەو لە وەڵامدا گوتوویەتی: (خۆناسین)

هیراکلیتۆسیش، لـــە پارچە نووسراوێکدا گــوتوویەتی: «من لە دەروونی خۆمدا کەوتمە پشکنین»

ئەم ڕستەیە لە هیراکلیتۆسەوە تاکو سوکرات بەناو فەلسەفەی یۆنـــاندادرێژ دەبێتەوەو دەبێتە ئاراستەیەک لە ئاراستە سەرەکییەکانی هزرینی فەلسەفی بەگشتی. بەلای تالیسەو، خۆناسین، دژوارترین کارە بۆ مرۆڤ. هەر پەیوەست بەو دژواری خۆنەناسینـەشە "هۆبز" کە دەڵێت: "مرۆڤ گورگی مرۆڤە!."
ئەم گورگە لای سیگمۆند فرۆیدی دەرونشیکار کە سەرنجی تایبەتی لەسەر نەست و ناخودئاگای مرۆڤ بوو، دەبێتە "ئید". ئید کە خواستەکانی حەیوانیە و پاڵنەری سێکسی و توندوتیژی و مەخزەنی لیبدۆیە، وەک ئەسپێکی کێویە ئەگەر جڵەو نەکرێت، دەستتێوەردان لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤدا دەکات.

بۆیە "خۆت بناسە" بەو مانایەیە کە مرۆڤ دەبێت ئاگاداری پاڵنەرە و غەریزە شاراوەکانی بێ. دەنا بەبێ رامکردن و دەستەمۆکردنی ئەو "ئید ـــ گورگە" ژیانی لە کۆمەڵێک غەریزەی کوێردا کۆتایی دێت، ئەوە تەنها لە ڕێگەی خۆناسینــە، واتا "ئیگۆ". (وەک بەشە عەقڵانی و هاوسەنگەکەی کەسایەتیی) مرۆڤ چانسی بەدەستهێنانی ئازادی و زاڵبوون بەسەر ناپێگەیشتوویی خۆی بەدەستدێنێتەوە.

لای "هیگڵ"ش لە دەقە بەناوبانگەکەیدا (دیالێکتیکی ئاغا و کۆیلە) دوو جۆر هۆشیاری سەربەخۆ هەیە، هوشیاری بوون بەخۆ لەگەڵ هوشیاری شوێنکەوتە کە بوونی بۆ ئەویترە، بۆ هیگڵ، هوشیاری ئاغا هوشیاریەکە بۆخۆی کەوتووەتە سەر پێ و دامەزراوە، هوشیاری کۆیلە وەک هوشیاریەکی شوێنکەوتەیە، بەو ماناییەی بەترس خۆناسینی لە خۆیدا سەرکوتکردوە.

هۆشیاری هەریەک لە ئاغا و کۆیلە لە پێناو بینینەوەو خۆناسینی خۆیان لە واقیعدا ئەویتریان کردۆتە ماددە بۆ خۆیان، بەمە ململانێی ژیان و مەرگ دێتە ئارەوە لەو ململانێیە کێ کەمتر لە مەرگ دەترسێت زاڵ دەبێت بەسەر ئەویتر و دەبێتە شوێنکەوتەی هوشیاریە بەخۆکە، لێرەدا ئەوەی کۆیلە دەکات بە کۆیلە ترسە لە مەرگ کە هۆشیاری بە خۆی پێ لەدەستدەدات. کۆیلە بەهۆی ئەوەی لەناو ترسدا دەژی و وەکو ئاغا ترسی لەخۆیدا نەفی و دوور نەخستۆتەوە بۆیە کۆیلەیە، کۆیلە کە بەناو ترسدا دەروات ئەم ترسەی ترسە لە خۆناسین و بوون بە خۆو، لەبەر ئەوەی ناتوانێت خۆی لە سەردار ڕزگار بکات، بوون و نەبوونی کۆیلە دەکەوێتە دەست سەردار، لێرەوە کۆیلە بەردەوام لە مەترسیی لەناوچووندایە.

"ئەو کەسەی توانیویەتی خودی خۆی بناسێت، ئەو کەسە چیتر لە کەس ناترسێت."

ڕ: سمایل خلیل

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟦 بەشی دووەم/
2⃣. ناوبەندی (هــ)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا مەبەست لە ناوبەند، پەیدابوونی دەنگێکە لەنێوان (دوو دەنگی بزوێن) کە لە ئەنجامی کارتێکردنی ژینگەی دەنگسازیی جیاوازەوە، سەر هەڵدەدەن.

🔵 لە بەشی دووەمی ئەم ناوبەندانە، باسی ناوبەندی (هــ) دەکەین.

کاتێ نیشانەی (ات)ی کۆ، دەخرێتە سەر هەندێ وشە کە بە دەنگی بزوێنی (ێ) یان (ە) کۆتاییی هاتبێت، ئەوا لەنێوان وشەکان و نیشانەی (ات)، ناوبەندی [هــ] دێتە ئاراوە. بۆ نموونە:
🔴 دێ + (هــ) + ات = دێهات
🔴 میوە + (هــ) + ات = میوەهات

لە ژمارەی پلەییشدا، هەندێ جار لەنێوان ژمارە بنجییەکە و نیشانەی (ەم - ەمین)، ناوبەندی (هــ) دێت:
نۆ + (هــ) + ەم/ەمین = نۆهەم - نۆهەمین
دوو + (هــ) + ەم/ەمین = دووهەم - دووهەمین
سێ + (هــ) + ەم/ەمین = سێهەم - سێهەمین

🔵 تێبینی/
هەندێ جار ئەو ناوانەی کە بە نیشانەی (ات) کۆ کراون، دەکرێ جارێکی تر کۆ بکرێنەوە واتە: دوو نیشانەی کۆ وەربگرن؛ لەو حاڵەتەدا نیشانەی ناسراویی (ەکە)، لەنێوان دوو نیشانە کۆکە دێت.
🟣 دێ (هــ) + [ات] + ەکە + [ان] = دێهاتەکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(زوان، زار، بن‌زار)





نوسەر:
موحمەد دەبیر موقەدەم.





زوان: فارسی.






🪩چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔸«احمد محمدی» مترجم کتاب های تاریخ معاصر کوردستان درگذشت

✍توفیق رفیعی، روزنامه نگار


🔸احمد محمدی مترجم پر کار کتاب های تاریخ معاصر کوردستان رخ در نقاب کشید و در روستای «دزلی» اورامان به خاک سپرده شد.

او از بن استخوان و با جان دل، ترجمه می کرد. در سال مندی و کهن سالی به آرزوی سال های جوانی دست یافت. از خود و از زندگی و از سرمایه مادی و معنوی اش برای گسترش اندیشه هایش مایه گذشت.
گمنام و بی هیاهو آنچه خواست برای کورد و کوردستان به یادگار گذاشت ....

📚کتاب های ترجمه و چاپ شده مرحوم احمد محمدی عبارتند از: "تاریخ جنبش‌های آزادیبخش ملت کرد"، "زنان نامدار کرد"، "مبارزات آزادیبخش مردم کرد و قیام ملا مصطفی بارزانی"، "قیام شیخ محمود برزنجی و مردم کرد علیه استعمار بریتانیا"، "از مهاباد خونین تا کرانه های ارس"، "محاکمات و دفاعیات قاضی محمد در دادگاه نظامی شاه"، "مبارزات سیاسی و روشنفکری کرد در پایان قرن ۱۹ و اوایل قرن بیستم".

🌐 متن کامل مطلب در لینک زیر👇
https://saqqezrudaw.ir/?p=18233

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…
Подписаться на канал