f_zimanikurdi | Неотсортированное

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1260

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Подписаться на канал

زانستـــے زمان

باشترین فیلمە کارتۆنییەکانی جیهان بە زمانی کوردیی سۆرانی لێرە ببیننەوە💝
بۆ یەکەم جار لە تەلەگرام🎁

مناڵە چاوگەشەکانتان لە سەرەتای تەمەنیانەوە بە زمانی شیرینی دایکیی خۆیان پەروەردە بکەن🙂❤🌼💚

/channel/kurdish_toon

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە ڕاستیدا ئەوەی سەلاحەدین بۆ کوردی کردووە، هیچ جیاواز نیە لەوەی کە سەلجوقی بۆ تورکی کردووە. سەرەڕای ئەوە تورکەکانی ئەمڕۆ کردوویانەتە دەوڵەتێکی تورکی و ئێمەی هزر داگیراکراو، کردوومانەتە دوژمنی خۆمان. بەشێکی زۆر لە سوڵتانە عوسمانیەکان منداڵباز و زاڵم و تاوانبار بوون، بەڵام تورکی ئەمڕۆ بەرگێکی درۆینەی جوانیان بەباڵادا دەکەن، بەشێوەیەک کە کوردیش پێیان سەرسام ببێت. ئێمە سەرکردەی مەزنی جیهانی، سەلاحەدینی ئەیوبیمان لەخۆمان کردووە بە دوژمن و ناتوانین لە مەزنی ئەو سەرکردەیە بگەین و نەوەکانمانی پێ ئاشنا بکەین. هەڵەکە هی ئێمەیە و کێشەکەش هەر خۆمانین، کوردی ئەمڕۆ.

نەتەوە زۆر جار بەدەوری ئەفسانە و چیرۆک و کەسایەتیە مێژووییەکاندا دەبنە نەتەوە. ئێمە دەبوو سەلاحەدین کە سەرکردەیەکی جیهانیە، ببێتە خاڵی یەکبوونمان. بەڵام داگیرکەر زۆر زیرەکانە لەو خاڵە گرنگەدا ئێمەی دابەش کردووە و ئێمەش کە زۆربەمان خۆمان بە ژیر دادەنێین، وا دەزانین لە ژیریمانە کە جنێوی ناشرین بەو پیاوە مەزنە دەدەین. یان بۆ خزمەتی ئەجێندای ئاینی خۆمان خەریەک مێژووی دەشێوێنین. ئەوە ئێمەین کە هزرمان داگیرکراوە و ناتوانین سەلاحەدین وەک سەرکردەیەکی کوردی ببینین و دەوڵەتەکەی بە کوردی لەقەڵەم بدەین. من هەموو تەمەنم ویست تا کاریگەری ئەو داگیرکاریەم کەم کردۆتەوە و هەموو ڕۆژێک کار دەکەم بۆ ئەوەی کە ئازاد تر بم لە جاران و بە ئازادانە سەیری مێژووی کورد و فەرهەنگەکەی بکەم. لە ڕاستیدا حاڵەتی کورد نموونەیەکی تایبەتە بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەی نەتەوەی هزر داگیرکراو. دەوڵەتێک لە سەرچاوەی مێژووییدا لەلایەن بێگانەوە بە دەوڵەتی کوردی ناو هاتووە و پادشاکانیان بە (ملوك الاکراد)، سەرەڕای ئەوە، زۆرینەی ڕەهای کورد دەڵێت دەوڵەتی کوردی دروست نەکردووە. ئەمەیە نەتەوەی لەخۆ نامۆ بوو.

من هیوام وایە کە ڕۆژێک گەورەترین پەیکەر بۆ سەلاحەدین لە باشوردا ببینم و هەوڵیش بۆ ئەوە دەدەم. حەز دەکەم کە لەژێر سایەی پەیکەری مەزنترین سەرکردەی جیهاندا، لاوی علمانی و ئیسلامی کورد بتوانن هاوبەش بن لە ڕێزگرتنی ئەو سەرکردە مەزنە و وتووێژی لەسەر بکەن، بەڵام بە دوو بۆچوون و ڕوانگەی جیاوازەوە. نەتەوە بەو جۆرە دروست دەبێت و بەهێز دەبێت. سەلاحەدین لە ژێر باڵیدا موسوڵمان، جوو، ئیسماعیلی، کریستیان... دەژیا و ئاینە جیاوازەکان لە ژێر حوکمڕانی ئەیوبیەکاندا بە شێوەکی سنگفراوانە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە (ئەمە قسە نیە و سەرچاوەی لەسەرە). لە ژێر سایەی ئیمپراتۆریە کوردیەکەیدا، پێنج یەکی هەموو تەلارە ئایینیەکان و چارەکی هەموو خوێندنگەکان ژنی کوردی ئەیوبی دروستی کردن لە شاری دیمەشقدا. ئەو نموونەی مرۆڤێکی مەزن بوو کە لەوپەڕی بەهێزیدا توانای لێبوردەیی هەبوو. پەیکەری مرۆڤی وا مانای دروست بە کوردبوونمان دەداتەوە.

وەڵامی پرسیاری ناونیشانی ئەم وتارە ڕوونە، بەڵێ سەلاحەدین دەوڵەتی کوردی دروست کرد، بەڵام ئێمەی کوردی هزرداگیرکراوی سەدەی بیست و یەک، بیروبڕوای شەخسی و هزر داگیراویمان نایەڵێت کە بیبینین.

نووسینی سۆران حەمەڕەش
تێبینی:
- بەشێکی زۆری ووردەکاریەکانی دەوڵەتی ئەیوبی، لە بەرتووکە نوێکەم (مێژووی بزر و نەگێردراوەی کورد) دا بە ووردی لەگەڵ سەرچاوەکانی خراوەتە ڕوو.
- وێنەکان لە ڕاستەوە، وێنەی یەکەم زیرەکی دەستکرد کردوویەتی. کاتێک داوای لێکراوە کە وێنەی سەلاحەدینی ئەیوبی بکێشیت ئەو وێنەیەی کێشاوە. وێنەی دووهەم دراوێکی ئیمپراتۆریەتی کوردی ئەیوبیە لە میسر. وێنەی سێهەم وێنەی ئەو دەستنووسەیە کە مێژووی ئەیوبیەکانی تێدا نووسراوە لەژێر ناونیشانی (تاریخ دولة الاکراد) "مێژووی دەوڵەتی کوردان" و دواتر کەسێک بە قەڵەمێکی نوێ "والاتراك" ی بۆ زیادکردووە بە ئامانجی گۆڕینی ئەو مێژووە کوردیە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئایا سەلاحەدینی ئەیوبی دەوڵەتی کوردی دروستکردووە یان ئێمە زیادەڕەوی دەکەین؟

تێبینی: نزیکی هەفتەیەک لەمەوبەر، لەسەر پەیجی بەڕێزێک بینیم کە بە گەورەیی و لە چەند دێڕێکدا ڕەخنەگیرابوو و نووسیویەتی (مێژونوس سۆران حەمەرەش باس لە صلاح الدینی ئەیوبی دەکات کە ویستویەتی دەسەڵاتی کوردی دروست کات ، پێم وابێ موبالەغەیە). ئەو بۆچوونە هانی دام کە ئەم بابەتە بنووسم. ئەوەش یەکێک لە سوودەکانی ڕەخنەیە بەڕێزەوە، سوپاس بۆ ئەو بەڕێزە. لە ڕاستیدا من نەک دەڵێم کە دەسەڵاتی کوردی دروستکردووە، بەڵکو سەلاحەدین دەوڵەتی کوردیشی دروستکردووە.

لە دەرەوەی خانەی نووسینەوەی مێژوودا، من خۆشەویستیەکی تایبەتم بۆ سەلاحەدین هەیە. ئەو خۆشەویستیە بەشێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەست دەکەم ئەم سەرکردە جیهانیە مەزنە، گەورەترین غەدری لەلایەن کورد خۆیەوە لێکراوە. بۆیە کردوومە بە ئەرکی سەرشانم کە بەشێک لەو نادادوەریەی کە بەرامبەر بەم پیاوە مەزنە کراوە، ڕاستبکەمەوە. ساڵی ١٩٩٦ لە سەردانێکمدا لە ڕێگای سوریاوە بۆ باشور، چوومە سەر گۆڕی سەلاحەدین. هەرچەندە وێنەشم لەسەر گۆڕەکەی گرت، بەڵام ئامانجی من وێنەگرتن نەبوو. من حەزم کرد بە چاوی خۆم گۆڕی گەورەترین سەرکردەی کورد و جیهان ببینم. نایشارمەوە، بە درێژایی مانەوەم لای گۆڕی ئەو پیاوە مەزنە، موچڕکە بە گیانمدا دەهات و هەستم بە شانازیەکی تایبەت دەکرد کە لە نزیک گۆڕی ئەو پیاوە مەزنەوە بووم و هاونەتەوەی بووم.

داگیرکاری پرۆسەیەکی قوڵە و کاریگەریەکانی درێژخایەنن. نەتەوەی کورد داگیرکراوە و ئەوە کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی بە کۆمەڵی کورد و لە ئاستی تاکیشدا هەمیشە کاریگەریەکەی بەدی دەکرێت. لە کاتێکدا کە ئێمە هەلمان لە باشور بۆ هەڵکەوت بۆ هەڵوەشاندنەوەی کاریگەری ئەو داگیرکاریە، بەڵام نەمانتوانی دەستگایەکی زانستی دابنێین بۆ تێگەیشتن و هەوڵدان بۆ هەڵوەشانەوەی ئەوە لە ڕێگای چەندین کاری فەرهەنگیەوە. لەبەر ئەوەی ئەوەمان نەکردووە، کاریگەریەکە هەر بەردەوامە و "دەزگا ئەکادیمیەکان" ی پێنج وڵات بەردەوام کار لەسەر پتەوکردنی ئەو کاریگەریە دەکەن بێ ئەوەی کە ئێمە بتوانین ئەوە هەڵبوەشێنینەوە. ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ لە باشوردا دەبیبینین، بەشێکی ئاکامی ئەوەیە. ئەو دەوڵەتانە دەزانن کە بەشێکی گرنگی هۆکاری مانەوەی کورد بە داگیرکراوی، پەیوەستە بەوەوەیە کە مرۆڤی کورد بە گشتی لە ڕووی دەروونیەوە داگیرکراوە و ئازاد نیە. هەر لەبەر ئەوەشە کە کورد ناتوانێت ڕوودا و مێژووی خۆی وەک نەتەوەیەکی ئازاد و بە شێوەیەکی لۆجیکیانە لێکبداتەوە.

سەلاحەدین قوربانیی ئەم هزرە داگیرکراوە و چەندین هەوڵی تری دەزگا تایبەتەکانی دەوڵەتەکانی ناوچەکەیە کە لە ئێمەیان نامۆ کردووە. من کە منداڵ بووم، هەرگیز سەلاحەدینم لە هزرمدا وەک کوردێک نەدەبینی. هۆکارەکەشی ڕوونە، پێش ئەوەی ئێمە بتوانین سەلاحەدین بە باشی بناسین و بە نەوەکانمانی بناسێنین، عەرەبی سونەی عێراق کە عێراقی گرتبووە دەست و میدیا و قوتابخانەی بەدەستەوە بوو، لە ڕێگای ئەو دەزگایانەوە بەرگێکی درۆینەی عەرەبی سونیان بەبەری ئەو پیاوە مەزنەدا کردبوو. هەر زوو لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، بێ ئەوەی کە کورد ئاگادار بێت، داڵەکەی سەر ئاڵای سەلاحەدین لەلایەن ناسیۆناڵیستی عەرەبەوە دزرا. عەرەبی ناسیۆناڵیست لە سوریا، عێراق و میسر ڕێک ئەوەیان کردە سیمبوڵی خۆیان و خستیانە سەر ئاڵاکەیان. دەبوو شانبەشانی ئەو دزیە، ناسنامە کوردیەکەشی بشێوێنن و بیکەنە عەرەبی. لەبەر ئەوە ئێمەی کورد، بەس بە بنەچە دەمانزانی سەلاحەدین کوردە. زۆربەی ئەو بابەتانەی کە لەلایەن کوردە ناسیۆناڵیستەکانەوە لەسەر ئەو پیاوە نووسرابوون، بەرهەمی کاردانەوە بوون بەرامبەر ئەو ڕوخسارە عەرەبیە ناسیۆناڵیستیە درۆینەی کە بۆ ئەو پیاوە مەزنە لە هزرماندا دروستکرابوو. لەبەر ئەوە خوێنەوارەکانمان فێریان کردبووین کە ڕقمان لەو پیاوە بێت و دژی بوەستین و تەنانەت هێندە گێلمان بکەن کە بە "جاش"ی لەقەڵەم بدەین. کە لای من دەچێتە خانەی تاوانەوە.

جگە لە داگیرکاری، کێشەی ئێمە ئەوەیە هەوڵ نادەین وەک ئەوروپیەکان لە شتەکان بگەین و ئەوە بکەین بە ئامانجمان. بەڵکو زۆر لە لێکۆڵەرانیشمان لە پێشا ڕقیان لە سەلاحەدین هەڵگرتووە، دواتر لە بەڵگەنامەکاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی کە بەهانە بۆ ڕقەکەیان بهێننەوە. بۆ نموونە کاتێک کە من لەسەر (برایم کوردی گۆرانی شارەزووری) و چەندین کەسایەتی کوردی ترم نووسیوە، گورج خەڵکانێک لە کۆمێنتدا نووسیبوویان جا ئەوە چ سوودێکی بۆ کورد هەیە. لەبەر ئەوەی ئامانجی ئەوان تەنها دەستنیشانکردنی باش و خراپە، نایانەوێت لە خۆمان بگەین. ئەوروپیەک لەوپەڕی دنیاوە، بە سەدان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات، ناڵێت ئەوە سوودی چیە. کەچی کوردێک، کە هاوخوێنی ئەو زانا و سۆفیە کوردە مەزنەیە، ئەلف و بێی ئەو پیاوە نازانێت و نایەوێت لێی تێبگات و خۆشی بە زانا دادەنێت کە نایەوێت لێی تێبگات.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Muĥemed kurdî:
معرفی کردن= ناساندن، پێناساندن، پێناسین

✅✅✅

معرف= ناسێنەر

✅✅✅

معروف= ناودار، ناسراو، بەنێوبانگ، بەناو، ناوبەدەرەوە

✅✅✅

معارفه= ئاشنایی، یەکترناسی، پێناساندن

✅✅✅

معروفیت= ناسراوی، ناوداری، بەنێوبانگی

✅✅✅✅

عرف= باو، نەریت، دابونەریت ✅✅

عرفاً= بەپێی نەریت(دابونەریت)، بەپێی باو

✅✅✅

مرتبط با= پێوەندیدار/گرێدراو لەگەڵ


✅✅✅✅

مسلما= بێگومان، بێشک، بەدڵنیاییەوە

✅✅✅

استعمال= بەکارهێنان، بەکاربردن

✅✅✅

مستعمل= بەکاربراو، بەکارهێنراو، کارپێکراو، بەکارهاتوو، کارکردە

✅✅✅✅

استعداد= بەهرە، لێهاتوویی، توانایی، مرخ

✅✅✅✅

مستعد= بەبەهرە، لێهاتوو، بەهرەدار، بەهەرەمەند، توانا، خاوەن‌بەهرە

✅✅✅

اسم مستعار= نازناو، ناوی خوازراو، ناوی خواستراو، خوازەناو، ناوی هەڵبژاردە
✅✅✅

شخصا= خۆ، بۆخۆ، خودی خۆ

✅✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(بەراوردکاریەک لە نێوان زمانی کوردی و زمانی عەرەبیدا)





نوسەر: کامیل حەسەن بەسیر.





زوان: بازنەی ناوەندی.




🪩چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

*
ئەو ڕۆشنبیرانەی داهێنەرانی وەهمی دیکتاتۆریای پرۆلیتاریا بوون، ڕاستییەکەی مەبەستیان لە دیکتاتۆریای پرۆلیتاریا، دیکتاتۆریای ڕۆشنبیران بوو، ئیدی هەر لە مارکس و ئەنگڵسەوە تا لینین و کاوتسکی. کرێکاران کە دەبوو سەرکردایەتیی بزاڤی مێژوو بکەن، هیچیان لە سەرانی بزووتنەوەی سۆشیالیزم نەبوون، ئاخر ئەوانەیشی پێشینەی کرێکارییان هەبوو، تا وەک ڕۆشنبیر نەناسرابان، وەک سەرکردە ددانیان پێدا نەدەنرا، ئیدی هەر لە ستالینەوە تا چاوچیسکۆ. یەکێک لە دەرهاویشتە نێگەتیڤەکانی دیکتاتۆریای پرۆلیتاریا، تاکپەرستی بوو. هەر لە سایەی دیکتاتۆریای پرۆلیتاریادا، سووکایەتی بە ئینسان دەکرا، دەگیرا، دوور دەخرایەوە، ئەشکەنجە دەدرا، بە شێت لە قەڵەم دەدرا و شۆردنەوەی مێشکی بۆ دەکرا.

ڕۆشنبیر ویژدانی مرۆڤایەتییە و داکۆکی لە ئینسان دەکات، بەڵام کە ڕۆشنبیر دەبێتە فەرمانڕەوا، ئەوسا ڕۆشنبیر و دەسەڵاتدار لە یەک کەسایەتیدا کۆ دەبنەوە و کەسێک نامێنێت داکۆکی لە مرۆڤ بکات. قۆناغی دادگاکانی پشکنین، وەک زەبروزەنگاویترین قۆناغ، زادەی ئەوەبوو ڕۆشنبیری ئەو سەردەمە کە لە پیاوی ئاییندا خۆی نمایش دەکرد، هاوزەمان دادوەری لێکۆڵینەوە و جەللادیش بوو، ئاخر ئەوسا دەوڵەت و کەنیسە یەکێک بوون، دەسەڵات و عەقڵی ڕەخنەگر یەکێک بوون، سوڵتان و ویژدان یەکێک بوون. ئەوسا ڕۆشنبیر خوێیەک بوو، هەوڵی دەدا ماسیی دەسەڵات بۆگەن نەکات، بەڵام خۆی بۆگەنی دەکرد. ڕۆشنبیر بۆ ئەوەی لە پەراوێزدا نەبێت، ناچارە دڕ بە تەمی خەستی ئایدۆلۆجیا بدات کە بەرچاوی لێل کردووە، واز لە چەمکە سەردەمبەسەرچووەکان و ڕستە سواوەکان بهێنێت و پەنا بۆ مەعریفەت ببات، ئاخر وەک چۆن سەرچاوەی ئایدۆلۆجیای بە دین کراو وشکی کرد، سەرچاوەی دینی بە ئایدۆلۆجیا کراویش ڕوو لە وشکبوونە.

ئەرکی ڕۆشنبیر بەرهەمهێنانی یۆتۆپیایە، ئیدی کۆمارەکەی پلاتۆن بێت، شارە باڵاکەی فارابی بێت، یان شارە نموونەیییەکەی تۆماس مۆر. یۆتۆپیا کاتێک جوانە کە هەر خەون بێت، ئەگەرنا کە بوو بە واقیع، هیچ یۆتۆپیایەک لە دیکتاتۆریای پرۆلیتاریا ئینسانیتر نابێت کە ستالینیزم بەرهەمی هێنا. ئەو یۆتۆپیایەی لە کن فۆکۆ یاما، کۆتایی دیرۆکە، بۆمبی ئەتۆمی لە ئینساندا تاقی کردەوە! وەک چۆن دەوڵەت و دین ئەگەر یەکیان گرت دۆزەخ بەرهەم دەهێنن، یەکگرتنی دەوڵەت و ئایدۆلۆجیای بەپیرۆزکراویش، هەمان سەرئەنجامی لێ دەکەوێتەوە، ئیدی ئایدۆلۆجیاکە ستالینیزم بێت، نازیزم بێت، یان فاشیزم.

لە مێژوودا هیچ ئایدۆلۆجیایەک لە مارکسیزم بەهێزتر نەبووە، تەنانەت لای میلیۆنان لە خەڵکی وەڵاتانی جیاوازی دونیا، وەک ئەڵتەرناتیڤی دینی لێ هات. پەیامهێنی ئەم ئایدۆلۆجیا بە پیرۆز کراوە، مارکس بوو، لینین خەونەکەی مارکسی هێنایە دی. هەرگیز ئایدۆلۆجیایەک نەبووە، هێندەی مارکسیزم لای ڕۆشنبیران پیرۆز بووبێت. کەنیسە ئەوانەی سزا دەدا کە پێی وابوو لە دینی مەسیح وەرگەڕاون، بەڵام پارادۆکس ئەوەبوو، قوربانییەکانی دەستی مارکسیزم، زۆر جار خودی مارکسییەکان بوون، ترۆتسکی یەکێکیان بوو.

لایەنی هاوبەش و هەوێنی تێکشکانی نازیزم و سۆشیالیزم سووتاندنی قۆناغ بوو، نازیزم پەلەی ئەوەی بوو، لە سەرمایەدارییەوە زوو بگاتە ئیمپریالیزم، مارکسیزمیش ویستی باز بەسەر قۆناغی سەرمایەداریدا بدات. لەڕێی گەرمترین جەنگەوە کۆتایی بە نازیزم هات، بەڵام جەنگی سارد، کە توندوتیژترین جەنگی ئایدۆلۆجیایی بوو، هەرەسی بە سۆشیالیزم هێنا. چونکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ جیاوازیی چینایەتی قووڵتر دەبێتەوە، بۆیە داهاتووی سەرمایەدارییش کە بەسەر نازیزم و سۆشیالیزمدا سەرکەوت، نەک هەر ڕۆشن نییە، بەڵکوو ئەگەری هەڵگیرسانی شۆڕشی دونیاگرەوەی ستەملێکراوان، هەمیشە لە ئارادا هەیە.
*
(*) جورج طرابیشی، هرطقات عن الدیمقراطیة والعلمانیة و الحداثة والممانعة العربیة، دار الساقي ٢٠٠٦ بیروت.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کەسێک لە ناخمدا دەژی
حەمەسەعید حەسەن

قازانجی ماددی و خۆشیی دنیایی، بەلای (حەلاج)ەوە، هیچ بەهایەکیان نەبوو، ئەو شاعیرە سۆفییە ڕاستەقینەیە، سەنگەری هەژارانی هەڵبژارد و لەپێناوی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیدا گیانی بەخت کرد. چونکە سۆسیالیزم ساراماگۆ گوتەنی: "پێش ئەوەی سیستەمێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی بێت، دۆخێکی ڕۆحییە،" لە سەردەمێکدا کە هیچ باسێک لە سۆسیالیزم نەبوو، حەلاج پڕ بە پێستی وشەکە، سۆسیالیست بوو.

میلان کوندێرا هەستی بە شەرمەزاری دەکرد کە شیعری بۆ ستالین گوتووە، ئەوە پەڵەیەک بوو بە ژیانی (گوێنتەر گراس)ەوە کە لە ڕێکخراوی لاوانی نازیستەکاندا کاری کردبوو. شاعیرە بەعسییەکان لەو شیعرانەیان پەشیمانن کە بۆ سەددام حسێنیان نووسیوە. ڕۆژێک دادێت، ئەوانەی سەرسەختانە داکۆکیی لە هەڵەی ئەم یان ئەو حیزب دەکەن، ئەوانەی لەپێناوی قازانجی دەسەڵاتدارانی گەندەڵکاردا، یەخەی ئەم و ئەو دەگرن و ئەوانەیشی لەسەر خواستی کەسانی سەرووی خۆیانەوە دەنووسن، ئەنگوستی پاشگەزبوونەوە بگەزن.

بۆچی دەنووسیت؟ چونکە کەس شک نابەم هێندە لێمەوە نزیک بێت، متمانەی تەواوی پێ بکەم و نهێنییەکانی خۆمی لەکن بدرکێنم. نازانم بڕوا دەکەن یان نا، فێرناندۆ پیسوا گوتەنی، "کەسێکی دیکەی غەیری خۆم لە ناخمدا دەژی، هەر چی دەنووسم لەسەر خواستی، یان ڕاستتر بە فەرمانی وییە" و تا هەنووکە هەرگیز نەمتوانیوە دڵی بشکێنم، یان دروستتر لە قسەی دەربچم، ئەوە بۆیە ڕێک کەوتووە، شتی وام نووسیوە، سوور زانیومە بەهۆیەوە نەک هەر بەرژەوەندیم، تەنانەت ژیانیشم دەکەوێتە مەترسییەوە.

کە دەنووسم خۆم وەک قوتابی دێتە بەر چاو و کەسەکەی ناخیشم وەک مامۆستای ڕێنووس، ئەو چی بڵێت، ئەوە دەنووسم. پێم وایە ئەوی بە فەرمانی کەسەکەی نێو ناخی نەنووسێت، دەشێت نووسەر بێت وەلێ ناشێت ڕاستگۆ بێت. پاوڵ کیلان پێی وایە: "تەنیا بە زمانی دایکمان دەتوانین ڕاستی بڵێین، ئەوی بە زمانی غەیری زمانی دایکی، شیعر بڵێت، ئەوەی دەینووسێت درۆیە." ئاخۆ ئەو نووسەرانەی بە زمانی دایکیان نانووسن، نووسینیان زادەی فەرمانی کەسەکەی ناخیانە؟

کافکا دەڵێت: "تەنیا ئەو کتێبانە بخوێنەوە کە بێدارت دەکەنەوە، ئەو کتێبانەی دەتهەژێنن و بەستەڵەکی ناخت دەشکێنن." بەو ڕۆماننووسە سەرسامم کە کارەکتەری ڕۆمانی، بەرەو ڕووی بارودۆخێک دەکاتەوە، گۆڕانی ڕیشەیی بەسەردا بێت، شەیدای خوێندنەوەی ئەو کتێبەیشم، وێڕای ئەوەی چێژی لێ دەبینم، دەبێت بە هەوێنی گۆڕانیش لە بیرکردنەوە و ڕەوتارمدا، ئەو کتێبەی هەست دەکەم دوای خوێندنەوەی کەسێکی ترم، کەسێکی چاکتر.
*

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئەوەی کە گونتێر گراس لە پێوەندیی لەگەڵ ئاراستەکردنی ئەو ڕەخنەیەی لە ژانری "شیعر"دا، چەندە خۆی بە حەق دەزانێ، بابەتێککی دیکەیە، بەڵام هێزی دەستێوەردانی شیعر لە سیاسەتدا، مژارێکی هێندە سووک و سانا نییە کە   گرنگیی پێ نەدرێ! ئەو شیعرەی گراس، لە کاتی خۆیدا، ئاڵۆزییەکی گەورەی لە دنیای سیاسەت و پێوەندییەکانی ئاڵمان ـ ئیسرایل و کۆڕ و کۆمەڵی ڕۆشنبیریی جیهانیی، نایەوە. ئەو تا ئەوکاتەی کە لە ١٣/٠٤/٢٠١٥ ، کۆچی دوایی کرد، نەک تەنیا لە سەر هەڵوێستەکی خۆی پێداگربوو، بەڵکوو زۆر لێبڕاوانەش، خۆیی پێ لەسەر حەق بوو!

Читать полностью…

زانستـــے زمان

سیمای ناسراوی کورد و کوردستان و شاری سەقز، مامۆستا محەمەد ناهید ناسراو بە: سەروان ناهید

مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر، هونەرمەندێكی توانا و بێوێنە، فەرهەنگنووس، ژەنیار، دەنگخۆش، نووسەر و كەسایەتیی كۆمەڵایەتی.

بەڕێزیان جگە لە هونەر، لە ڕێزمان و وشەسازیدا، زمانەوانێکی شارەزان.
مامۆستا ناهید لەدایكبووی سەقز و نیشتەجێی سنەن.
هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. 🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️

🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📎 #چیرۆک

📚 ئەو گوڵە گەنمانەی بوونە گسک

✍ تەلعەت تاهیر

❇️ چیرۆک و ڕۆمانی کوردی (باراڤ)

🆔 @roman_kurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ڕۆح

بۆ هەموو کەس ڕوونە و جێی گومان نەماوە، هەموو ئەو شتانەی لە دەورووبەری خۆماندا دەیانبینین بریتین لە گەردیلەکانی توخمە جۆراوجۆرەکان، بە شێوەیەک لەگەل یەکتریدا یەکیان گرتووە سیفاتێک دەدەنە ئەو تەنەی دەیبینین. ئەو بیردۆزەی هەموو تەنۆلکەکان و شێوەی یەکگرتنی ئەو گەردیلانە لێکدەداتەوە پێی دەڵێن مۆدێلی ستاندەردی تەنۆلکەکان، یان Standard model of particles. تەواوی فیزیکی ژیانی ڕۆژانەمان لەو بیردۆزەدا شیی دەکرێتەوە و هەموو لێکدانەوەکانی بۆ دەکرێ. ئەوەندەی بە زانستەوە بەندە، هیچ گومانێک لە ڕاستیی و دروستیی ئەو بیردۆزەدا نەماوە، بۆیە لە ناوەندە زانستییەکاندا گفتوگۆیەکی وای لەسەر ناکرێ شتێکی وا نوێ نییە لەوبارەیەوە، دارێک بخاتە سەر بەردێک.

هەر کەسێکی ئاقڵی ئەم سەردەمە دەتوانێ لەوە تێبگا لەشی مرۆڤ وەکو هەر شتێکی دیکەی گەردوونی فراوان، لەو گەردیلانەی توخمە سەرەکییەکان پێکدێت، کەواتە دەکرێ لەشی مرۆڤیش لە ژێر رووناکی هەمان بیردۆزی ستانداردی تەنۆلکەکان لێکبدرێتەوە و مرۆڤ وەکو هەر تەنێکی دیکەی گردوون بە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی گەردیلەی توخمەکان ببیندرێ و بگووترێ هەموو سیفاتەکانی مرۆڤ لەو کۆبوونەوەی گەردیلەکان، دەردەکەون.

زۆر ئاشکرا دیارە، لە هەموو ئەو بیروباوەڕانەی (هەڵبەت هەموویان بیروباوەڕی ئایینن) ڕۆح لەگەڵ جیهانی ماددەدا هیچ کارلێک ناکەن، چونکە ئەگەر ڕۆح لەگەڵ ماددەدا کارلێکی هەبێ، دەبێ زانستیش لە بیردۆزی مۆدێلی ستانداردی تەنۆلکەکان جێی بۆ بکاتەوە. چونکە لە زانستدا هەموو شتێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تەنۆلکانەی هەر تەنێک پێکدەهێنن، بەوە دەگووترێ (الاختزالية) یان reductionism. لە هیچ تاقیگە و ناوەندێکی زانستیی نەسەلمێندراوە، ئەوە ڕاست نەبێ. هەرچەندە فیزیکناسێک ناتوانێ بە پێی شێوازی یەکگرتن و ڕێککەوتنی گەردیلەکان ڕەنگی چاو و پێستت پی بڵێ، بەڵام ئەوەیشیان ئەستەم نییە. لە ئاییندەدا ئەویشمان پێدەکرێ. دەکرێ هەموو زانیارییەکانی لەشی مرۆڤ بدرێتە کۆمپیوتەرێک و هەڵبگیرێ، کەی ویستمان هەمان زانیاری دێنینەوە و ئەو مرۆڤەی لێ دروست دەبێتەوە.

هەڵبەت باسەکە لێرەدا ئەوەنییە بزانین لەشی مرۆڤێک لە چی پێکهاتووە، بەڵکو مەبەستمانە بزانین ڕیزبوون و یەکگرتنی گەردیلەکان چۆن وا دەکەن بەشێکی خانەیەک کام کارە بکەن. کەواتە دەمانەوێ بزانین توخمەکان چۆن لەسەر شریتی DNA ڕیزبوون تا بە خانەکان بڵێن چۆن کار بکەن.
ئەوەی باسکرا بۆ زانستخواز و زانستزانێک ئاسانە، بەڵام زۆر خەڵکی دیکە هەیە بەوەندە قایل نییە. تۆ بڵیی من هەر ئەوەندە بم، ئەێ شتێکی دیکە نییە من لە یەکێکی دیکە جیابکاتەوە؟ ئەی ئەقڵ و درککردنم لە کوێوە دێ؟ ئەی ڕۆحم لە کوێیە؟ با ئەقڵ و درککردنی مرۆڤ لە لایەک دانێین چونکە ئەوە کاری بەشێکی دیکەی زانستە. ئەگەر بگەڕێینەوە باسەکەی خۆمان دەبینین بیری زۆربەی مرۆڤ لە دوو بەشی ماددی و ڕۆحیانیی خۆی دابەشکردووە. بۆیە باوەڕداران لەگەل جەستەدا ڕۆحیش بەهەند وەردەگرن و وەک بەشێک لە پێکهاتە و تەواوکەری خۆیانی دەبینن. سەرچاوەی ئەو دابەشبوونە بۆ دەرکەوتنی زەردەشت و ئایینی زەردەشتیی دەگەڕێتەوە. باوەڕداران دنیایان بۆ دوو بەش دابەشکردووە، یەکەمیان ئەم دنیایەی ئێستەیە تییدا دەژین و ماددیەکەیە، کورتیشە. دوای مردن، دنیای ڕۆح دەبێ و بێ کۆتایە.

پێش زەردەشت، مرۆڤ بەدەست دابەشبوونی ژیانی سەر زەوی و بەهەشتی ئاسمان، نەیدەناڵاند. کەلتووری مرۆڤ ڕەش و سپی تێنەکەوتبوو، مرۆڤ لەگەڵ ریتمی ئاوازی ٢٤ کاتژمێرەی ڕۆژ و شەودا هەڵیکردبوو، بەو ئاواز و ریتمەی سروشت ئاشنا بوو و لە ئامێزی گرتبوو، جیاوازی شەو و ڕۆژ تەنیا نەبوون و هەبوونی تیشکی خۆر بوو و ئەویشیان دیاردەیەکی ئەو سروشتە بوو لەگەڵیدا و لە ناویدا بە ئاشتیی، دەژیا. شەوی بە نەفرەت و رووناکی پیرۆز نەکردبوو. هێزەکانی خێر و شەڕ لە دوو بەرەی جەنگدا بە درێژایی مێژووی نووسراودا پێک هەڵنەپڕژابوون، ململانێی مرۆڤ بۆ سەپاندنی خۆی وەکو لایەنی سپی و چاکە، بەسەر نەیار و دوژماناندا وەکو لایەنی ڕەش و خراپە، پەیدا نەبووبوو.

کەلتووری زاگرۆسنشینانی ئەوکات، کە بابو باپیرانی کورد زمانەکانی ئیستەن ئەوە نەبوو. توێژینەوە تازەکانی نووسەران و مێژوونووسان بەرەبەرە دەریدەخەن ژیانی مرۆڤ لە بەرزاییەکان و دامێنی زاگرۆس، بەر لە دەرکەوتنی زەردەشت و زەردەشتیی، گەلێک ئارامتر و یەکسانتر بوو، هەرنەبێ ئەوە بۆ زاگرۆسنشینەکان دروستە. کەس تاکە ڕێپیشاندەری خەڵک نەبووە، خوا لە ناخی هەموو کەسێکدا بووە و هەرکەسەو خۆی چاودێری خۆی بووە.

بیری دابەشبوونی مرۆڤ بۆ چاک و خراپ، خێر و شەڕ، ڕەش و سپی .... هتد لە زەردەشتەوە بۆ ئایینەکانی دوای خۆی (جوولەکە، کریستیان و ئیسلام) گوازرایەوە. هەر ئەو ناواخنە بوو دەسەڵاتی بە هەموو کەس، دا؛ بتوانێ بەرانبەرەکەی لە خانەی ڕەش دابنێ تا بەر نەفرەتی بدات.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

وتەکانی د. بەختیار سەجادی بە بۆنەی دەهەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی گۆڤاری "پژوهشنامەی ادبیات کردی"

ئەم گۆڤارە تاقە ژورناڵی زانستیی دانپێدانراوە لە ئێران سەبارەت بە ئەدەبی کوردی و تاقە گۆڤاری کوردیی ناوەندییە کە سایتەیشنی هەیە؛ هەروەهاش، تاقە گۆڤاری کوردییە کە خاوەنی هاوکۆلکەی کاریگەرییە، واتە IF.

چکیده فارسی:
گفتگوی خانه کتاب کردی با د. بختیار سجادی بە مناسبت دهمین سال انتشار "پژوهشنامە ادبیات کردی". این نشریه تنها ژورنال علمی‌ ایران دربارە زبان و ادبیات کردی و تنها نشریه بە زبان کردی در جهان است کە دارای ضریب تاثیر است.

#بەختیار_سەجادی
@bakhtiar_sadjadi

/channel/kurdishbookhouse
/channel/bakhtiar_sadjadi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟡 بەشی هەشتەم//
8⃣. ناوبەند یان ناوەندگری [[ بە ]]:

ـــــــــــــــــــــــــــ
ناوبەند یان ناوەندگر، (لە لێکدانی وشەدا) هاریکاری دەکات و وشەی سەربەخۆ پێکەوە دەلکێنێت و یەکەیەکی مانایی پێک دەهێنێت.

لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.

لە زمانی کوردیدا چەند ناوەندگرێک هەن کە لە پڕۆسەی وشەلێکدان، بە مەبەستی دروستکردنی وشەی نوێ بەشداری دەکەن.
🔸 یەکێک لەو ناوەندگرانە، (بە)یە. بۆ نموونە:

🔹 جێ + بە + جێ = جێبەجێ
🔹 قوڕ + بە + سەر = قوڕبەسەر

کۆڵبەشان، مەنجەڵبەکۆڵ، نیشتمانبەدەر، دەستبەجێ، جێبەجێ، نابەجێ، سەربەسەر، سەربەهەش، هەشبەسەر، سەربەگۆبەند، سەربەگۆبەنگ، نابەدڵ، شاربەدەر، سەربەخۆیی، دەستبەئەژنۆ، ملبەکوێن، کولێرەبەڕۆن، سەربەگێچەڵ، ژنبەژن، دەستبەکار، دەستبەسەر، قوڕبەسەر، لێوبەبار، ڕووبەخاڵ، کاربەدەست، داربەدست، چاوبەکل، پڕبەدڵ، پڕبەدەم، زووبەزوو، دەربەدەر، ڕووبەڕوو، گوڵبەدەم و...

🔸 وەرە! جێبەجێ ڕۆحم بستێنە.

🔸 هەموو چشتێکمان وەک بەرد گرانە
بۆ قوڕبەسەری، هەر قوڕ هەرزانە
"پیرەمێرد"

🟡 درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە ساڵی ٦١٤ زاینیدا ساسانیەکان بۆ ماوەیەکی کورت ئەو ناوچەیەیان گرت و جووەکان جارێکی تر دەسەڵاتیان وەرگرتەوە. بەڵام ڕۆمەکان لە ساڵی ٦٢٨ ناوچەکەیان گرتەوە. دەبێت ئەوە بزانرێت کە لە کاتێکدا جووەکان کۆنترین پەرستگەی ئاینیان لە شاری قودس هەیە، کریستیانەکانیش لە سەدەی یەکەمی زاینیەوە ئەو شارە بوو بە شارێکی پیرۆز لایان، لەبەر ئەوەی کە کۆنترین کڵێسای تێدایە، بەڵام بە دڵنیایی کڵێسای کریستیانەکان زۆر نوێترە لە پەرستگەری جووەکان.

لە ٦٤١ موسوڵمانەکان ناوچەکەیان گرت و ناوچەکە هەر سەردەمەی بەدەست خەلیفەیەکەوە بوو، لەوانە ئەمەوی و عەباسی و فاتمی و دواتر چووە دەست سەلجوقی و ئەیوبی کوردەوە. لە سەردەمی دەوڵەتی ئەیوبی کوریدا کە موسوڵمان بوون، میرێکی هەزەبانی کورد کرا بە والی شاری ئورشەلیم و لە ژێر بالی ئەیوبیەکاندا، جووەکان و کریستیانەکان بەشێوەیەکی باش مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. لە سەردەمی ئیسلامدا، عەرەبەکان بەشێوەیەکی گەورە ڕوویان کردۆتە ئەو ناوچەیە و ژمارەیان زیادی کردووە لە کاتێکدا کە جووەکان ژمارەیان جارێکی تر کەمی کردووە. ئەوەش بەهۆی کۆچ و گۆڕینی ئاینەوە.

جووەکان و خاکەکەیان لەژێر دەستی عوسمانیدا مایەوە هەتاوەکو سەدەی بیستەم. لە کاتێکدا سەدان هەزار جوو بە درێژایی مێژوو ئەو وڵاتەیان بەجێهشیتبوو، ئەوان وەک خەوێک هەمیشە بەشێکی زۆریان ئاواتیان گەڕانەوە بووە بۆ خاکی خۆیان کە ئەوان بە پیرۆزی دادەنێن. بۆ نموونە، وەک ئەوەی کە پێشتر ئاماژەی پێکرا، لە کوردستاندا لە سەردەمی عەباسیدا شۆڕشێکی جووەکان هەڵگیرسا بۆ ئەو مەبەستە. بەو شێوەیە گەڕانەوەی جووەکان بۆ ئیسرائیل هەمیشە ڕوویداوە، هەرچەندیشە ژمارەکەی زۆر نەبووە.

لە ساڵی ١٨٩٤ بزووتنەی زایۆنیست لە ئەوروپا دەستیپێکرد. هۆکاری ناونانی بە (زایۆن) دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە تەوراتدا شاری ئورشەلیم و خاکی ئیسرائیل بە زایۆن ناوی هاتووە. ئامانجی بزووتنەوەکە دروستکردنەوەی دەوڵەتی جوو بوو. لەبەر ئەوە بزووتنەوەکە هەوڵی دەدا کە جووەکان بگەڕێننەوە بۆ خاکی باوباپیرانیان. لە نێوان ١٩٠٤ بۆ ١٩١٤ نزیکەی چل هەزار جوو گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل. لە دوای ١٩١٧ ناوچەکە کەوتە دەستی بەریتانی و فەرەنسیەکان و وڵاتی ئیسرائیل کەوتە ژێر دەستی بەریتانیەکان. گەڕانەوەی جووەکان بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام بوو. لە ١٩١٩ بۆ ١٩٢٣ نزیکەی سەد هەزار جووە گەڕانەوە ئەو وڵاتە. بەهۆی بەهێزبوونی نازیەکان لە ئەوروپا، نزیکەی چارەکە ملیۆنێک جوو گەڕانەوە ئەو وڵاتە و ئەوە بووە هۆی شەڕ لە نێوان عەرەب و جووەکاندا لە نێوان ساڵی ١٩٣٦-١٩٣٩. کە ئەوە بزووتنەوەی چەکداری جوەکانیش تێیدا بەشدار بوون و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە عەرەب و جوو و بەریتانیەکانیش کوژران.

بە ئامانجی وەستانی ئاژاوە، بەریتانیەکان لە ساڵی ١٩٣٩ ڕێسایەکیان دەرکرد بۆ ڕاگرتنی گەڕانەوەی جووەکان، بەڵام بەهۆی کەشوهەوای جەنگی جیهانی دووەم، جووەکان بەردەوام بوون لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکە. ئەوە بووە هۆی زیادبوونەوەی ژمارەی جوو لەو وڵاتەدا. بەریتانیەکان دوای جەنگی جیهانی دووەم کەوتبوونە نێوان بزووتنەوەی پارتیزانی جووەکان و عەرەبەکان. بەتایبەت بزووتنەوەی چەکداری جووەکان گورزی بەهێزیان لە بەریتانیەکان دەدا. بۆ نموونە یەکێک لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی ئیسرائیل لاوێكی جووی کوردە، بە ناوی مۆشێ بەرزانی. ئەو لاوە لەژێر دەسەلاتی ئنگلیزدا لە بزووتنەوەیەکی نهێنیدا بوو، دواتر دەستگیرکرا، بەڵام لە زینداندا ڕومانەی بۆ برا و ئەو لەگەڵ لاوێکی تری جوودا خۆیان تەقاندەوە. بۆ ئەو سەردەمە ئەو کارەی مۆشێ گەورەترین شێوەی گیانفیداکاری بوو بۆ جووەکان و چیرۆکی ئەو لاوە لە ناو جووەکاندا زانراوە. سەرۆکی ئیسرائیل مەناحیم بێگن پێش مردنی وەسێتی کرد کە لە تەنیشت گۆڕی مۆشێ بەرزانی و هاوەڵەکەیەوە بنێژرێت و وەسێتەکەی لە ساڵی ١٩٩٢ دا جێبەجێ کرا. دایکوباوکی مۆشێ بەرزانی، لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە کوردستانەوە گەڕابوونەوە بۆ ئیسرائیل.

بۆ ڕاگرتنی کێشە و ئاژاوەکان، لە ساڵی ١٩٤٧ دا خاکەکە لە نێوان دەوڵەتێکی جوو و دەوڵەتێکی عەرەبی دابەشکرا. بەریتانیەکان لە ساڵی ١٩٤٨ دا ئەو ناوچەیەیان بەجێهشێت، بەڵام لەو ڕۆژەوە جەنگ لە نێوان عەرەب و جووەکاندا دەستیپێکردووە. بەهۆی دەسەڵاتی ئابووری گەورەی جووەکانەوە، ئەوان توانیویانە ڕووبەڕی خاکەکەیان ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر بکەن. لە ساڵی ١٩٤٨ دا سوپای عێراق، سوریا، ئوردون و میسر، لە دژی دەوڵەتی ئیسرائیل کەوتنە شەڕ. دوای ساڵێک لە شەڕ، ئەمجا ڕێکەوتن کرا. بەو جۆرە بەشێک لە خاکی عەرەبەکان ناونرا کەناری ڕۆژئاوا (زیفەی غەربی) و کە زیاتر لەژێر کۆنترۆلی ئوردونیەکاند بوو، بەشەکەی تری (غەزە) و ئەوەش کەوتە ژێر دەستی میسریەکان، لەبەر ئەوەی کە سنووری لەگەڵ ئەواندا بوو.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟤 بەشی حەوتەم//
7⃣. ناوبەند یان ناوەندگری [[ ان ]]:

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوبەند یان ناوەندگر، (لە لێکدانی وشەدا) هاریکاری دەکات و وشەی سەربەخۆ پێکەوە دەلکێنێت و یەکەیەکی مانایی پێک دەهێنێت.

لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.

لە زمانی کوردیدا چەند ناوەندگرێک هەن کە لە پڕۆسەی وشەلێکدان، بە مەبەستی دروستکردنی وشەی نوێ بەشداری دەکەن.
🔹 یەکێک لەو ناوەندگرانە، (ان)ـە. بۆ نموونە:

▪️بەر + ان + بەر = بەرانبەر
▪️دەور + ان + دەور = دەوراندەور
▪️سەر + ان + سەر = سەرانسەر

دەساندەس، دۆراندۆر، شەقانشەق، لێوانلێو و...

🔸 بانمان بەرانبەر، چیخمان جیایی
کافر نەخەفی شەو بەتەنیایی
"محەممەد موکری"

🔸 بەردەممان دەشتی سەوزی شارەزوور
شاخ گرتوویە لێی دەوراندەوری دوور!
"گۆران"

🔸 خودا بۆ خاتر حورمەتی نەبی
لە گوناهانم سەرانسەر خۆش بی
"لوتفی"

🟤 درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەو هیوایە کە هەرگیز مەرگی ئازیزانتان نەبینن و قەتیش پێویست بە ڕاگەیاندن نەبێ. بەڵام مەرگ وەک دیاردەیەک کە سروشتییه و ڕوو دەدا و سەنگ و نرخی کاری دروستیش لە کاتە ناخۆش و ئەستەمەکاندا چەندهێندە دەبێ و لەو کاتانەدا ئەو کەسانەی سەرەڕای خەم و پەژارە ئاگایان لەوەیە ڕێز لە زمانی دایکیش بگرن جێی ڕێز و پێزانینی یەکجار زۆرن؛ هەروا بەو هۆیەوە کە یا ڕاگەیاندنەکان کوردی نین، یا کاتێکیش چاپخانەکان کوردی چاپی دەکەن بە هۆی نەزانینەوە بە سەقەتی و نالەباری دەینووسن، فایلێکی ئاوەڵا و ئامادەی ئێدیت و گۆڕینی هەموو بەشەکانی (فایلی Tif) لە لایەن کوردینووسەوە دروست کراوە (فۆنتە بەکارهێنراوەکانیشی لەگەڵ دانراوە) کە دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.
بە هیوای سرەوتن و شادیی ڕۆحی هەموو کۆچکردووان

🚀 پڕۆکسی بەهێز هەمڕا l پڕۆکسی بەهێز ئیرانسێڵ
🚀 پڕۆکسی بەهێز مودم l پڕۆکسی بەهێزی ڕایتل

🔸 تکایە بینێرن بۆ هاوڕێکانتان🙏🏻

C᭄➳• @MTProxyKurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بەو جۆرە گورج بە دەستەواژەی وەک خراپ و باش یان جاش و کورد، مۆرێک لە کەسایەتیە مێژوویەکانمان دەدەین و هەندێک جار تاوانباریان دەکەین یان دەیانکەین بە پاڵەوان، بۆمان گرنگ نیە کە لێیان تێبگەین. ئەمە کێشە بنەڕەتیەکانی ئێمەیە و هەر ئەمەشە کە ڕەنگی داوەتەوە لە هەڵسەنگاندماندا بۆ سەلاحەدینی ئەیوبی.

ئەمڕۆ شیعەکانی لوبنان سەلاحەدین وەک پیاوێکی تاوانبار دادەنێن، لەبەر ئەوەی کە دەوڵەتی فاتمی کۆتایی پێ هێنا و هەمیشە بە خراپ ناوی دەهێنن. چەندین جار خوێنەری کورد لینکی نووسینی شیعەی لوبنانیان بۆ ناردووم بۆ ئەوەی کە بۆم بسەلمێنێنن کە سەلاحەدین پیاوێكی خراپ بووە. سونەی عەرەب هیچ سەرکردەیەکی عەرەبی ئیسلامی شک نابات کە هێندە مەزن بێت، خۆی کردۆتە خاوەنی و بەرگی عەرەبی سونی کردۆتە بەری و هەوڵ دەدات ئەو ڕوخسارەی پێ بدات. سونەی کوردیش، دەیەوێت لە ڕێگای سەلاحەدینەوە خزمەت با بیروبڕوای خۆی بکات. علمانی کوردیش بە خائنی لەقەڵەم دەدات. قوربانیەکەش سەلاحەدینی ئەیوبیە.

جا بابزانین دەوڵەتی ئەیوبی، دەوڵەتێکی کوردی بووە یان من بە زۆر دەیکەمە کوردی.
دەبێت ئەوە بزانرێت کە سەلاحەدین لە بنەماڵەیەکی کوردی ئازەربایجانەوە هاتووە. بنەماڵەکە لە شارۆچکەیەکەوە هاتوون کە جێی سەرهەڵدانەوەی پادشا مادە کوردەکان بووە دوای ڕوخانیان لەسەر دەستی فارس. لەو شارۆچکەیەدا، تۆماری مێژوویی هەیە کە نزیکی شەش سەد ساڵ پێش لەدایکبوونی سەلاحەدین، هێشتا بە لاوکی کوردی، چیرۆکی بنەچە مادی خۆیان گێڕاوەتەوە. بنەماڵەی سەلاحەدین، لە ناو دڵی فەرهەنگی کوردانەوە هاتووە و ئەو لە کوردە ڕەوادیەکان بووە کە سەر بە هۆزی گەورەی هەزەبانی بووە و بە قسەی مێژوونوسی کورد ئیبن ئەثیر (رەوادیەکان ڕەسەنترینی کوردان بوون). ئەم بنەماڵەیە بە کوردی دواون و پیشەیان کاری سەربازی بووە بۆیە سەرەتا باوکی کراوە بە دژداری (لە سەرچاوەکانیشدا بە دژدار ناوی هاتووە) تکریت و دواتریش لەژێر سایەی زەنگیەکاندا هەر وەک کەسایەتی بەڕێوەبەری سەربازی کاریان دەکرد. سەلاحەدین لەتەک مامە شێرکۆیدا بە ئەرکێکی سەربازی ڕوویان کردۆتە میسر. لەوێوە ووردە ووردە بوون بە خاوەن دەسەڵات و دواتر سەلاحەدین دەسەڵاتی لە تورکە زەنگیەکان سەندەوە و بەشێکی زۆر لە شارە کوردیەکانیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیان. وەک سنجار، حەلەب، سەری کانی، موسڵ، حسن کیف، شارەزوور، هەولێر، نوسەیبین، میفارقین..... هەر لە سەردەمی خۆیاندا ئەم ئیمپراتۆریەتە لەلایەن ئەلخەزرەجیەوە بە دەوڵەتی کوردی ناوی هاتووە و پەرتووکی تایبەت لەسەر مێژووەکەیان نووسراوە بە ناوی مێژووی دەوڵەتی کوردان.

سوپای دەوڵەتی ئەیوبی بەشی گەورەی کورد بووە و تورکیشیان بەکارهێناوە. دەوڵەتە تورکیەکانیش بە هەمان شێوە کوردیان لە سوپاکەیاندا بەکارهێناوە. بەڵام سەلاحەدین لە سوپاکەیدا بە گشتی پەنای بۆ سەربازی عەرەبی نەبردووە. وەک ئاماژەی پێکرا دەوڵەتەکە بە کوردی لە سەردەمی خۆیدا ناوی هاتووە. ئەوان بە کوردی دواون و پابەند بوون بە ڕێوڕەسمی کوردیەوە. تەنانەت بەرەی سێهەمی پادشاکانیان لە یەمەن لەسەرەمەرگدا، وەسێت لای شیخێکی کوردی هەولێری شاری مەکە دەکات کە هەڵبستێت بە ڕێوڕەسمی ناشتنی. شاعیر و گۆرانی بێژیان لە هەولێرەوە بردووە بۆ میسر. ئەوان بانگەشەیان بۆ مەزهەبی شافیعی کردووە، کە ئەو کات مەزهەبی کوردی موسوڵمانی سونی بووە، هاوشێوەی حەنەفی بۆ تورک. کەسێکی وەک مەقریزی، پادشاکانی ئەیوبی بە (ملوك الاکراد) ناودەهێنێت و لەتەک باسکردنی ئەواندا باسی بنەچەی نەتەوەی کورد دەکات و چەندین سەرچاوەی تری ئیسلامی هەر بەو ناوە ئاماژەیان بە ئەیوبیەکان کردووە. دوو جار بە ڕوونی لە سەرچاوەکاندا دەردەکەوێت، کە سوپا کوردەکەی ڕێیان لەوە گرتووە کە تورکەکان دەسەڵات بگرنە دەست و لەناو کۆڕی میرە کوردەکاندا، ئاماژە بە گرنگی مانەوەی دەسەڵات لە دەست کورد دا کراوە. کە ئەم هەڵە باوە هەڵدەوەشێنێتەوە کە دەڵێت گوایە لەو سەردەمەدا هەستی نەتەوەیایەتی نەبووە. ئەم بۆچوونە بە تەواوی هەڵەیە و بەڵگەی ڕوون هەیە کە پێش سەلاحەدینی ئەیوبیش هەستی نەتەوایەتی لە ناو کورد دا زۆر ڕوون بووە (بڕوانە پەرتووکە نوێکەم).

جا سەیری داماوی کورد بکەن!
دەوڵەتەکە لە پەرتووکی سەردەمی خۆیدا بە دەوڵەتی کوردی ناوی هاتووە، پادشاکانی بە (ملوك الاکراد) ناوهێنراون، بە کوردی قسەیان کردووە، ڕۆژبەڕۆژ دەسەڵاتیان بەرەو کوردستان فراوان کردووە، لە سایەیاندا چەندین عارف و گۆرانی بێژ و شاعیری کورد و بازرگانی کورد بوژاونەتەوە، برەویان بە مەزهەبی ئیسلامی شافیعی کوردی داوە و بە تایبەت کەسایەتیەکی کوردی شافیعیان لە هەولێرەوە بردووە بۆ میسر بۆ زاڵکردنی مەزهەبی کوردی خۆیان. شەرەفخانی بدڵیسی هاوشێوەی مێژوونوسانی پێش خۆی بە دەوڵەتی کوردی دایناوە. کەچی داگیرکاری وای کردووە ئێمە دەڵێین سەلاحەدین دەوڵەتی کوردی دروست نەکردووە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🎞 ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی مه‌زنی کورد مامۆستا تایه‌ر تۆفیق

🔸له رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان مامۆستا #تایه‌ر_تۆفیق (١٩٢٢ #کۆیە - ١٩٨٧ #هەولێر) لە تەمەنی ۶۵ ساڵیدا لە شاری هه‌وڵێر کۆچی دوایی کرد.

🔸تایه‌ر تۆفیق له‌ سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا كه‌وتووته به‌ر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه‌كانی ئه‌وسای شاری كۆیه‌ وه‌ك #سێوه‌ و #مه‌لا_ئه‌سعه‌د و سوودێكی زۆریشی له هونه‌رمه‌ند #ئه‌حمه‌د_حه‌مه_مه‌لا وه‌رگرتووه، له ساڵی 1945 بۆته‌ سه‌ر ده‌سته‌ی مه‌قام‌بێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی كورد و گه‌لێک گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی چڕێوه و گوێگرانی سه‌رسام كردووه.

🔹هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبێژی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی بووه‌، له هیچ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گۆرانی بۆ كاردبه‌ده‌ستانی میری نه‌گوتووه و هه‌موو گۆرانییه‌كی بۆ شاد كردنی دڵی هونه‌ردۆستان چڕیوه و له‌ ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیله‌كه و په‌رتووكی به‌و ده‌قه شیعریانه‌ی به گۆرانی گوتوونی، به چاپ گه‌یاندووه و په‌ڕتووكی #گوڵی_سه‌ربه‌ستی به‌ پێشه‌كی #كه‌ریم_شاره‌زا له ساڵی 1983 چاپ کردووه‌.

🆔 @saqqezrudaw

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔹 بنچینەی وشەی ئافرەت له زوان کوردی:

ئەڕا ئەوڕەسین ئێ باوەته بایەس له خود° وشەی ئافرەت هۊردەو بۊمن.
له پێشوو وه له سەردەم زۊنه مروڤ ئڕا گەورەیی و پاکی و قودسیەت نازناو درس کردێیه، جوور: ئەهوورا مەزدا واتە خودای زانا و مەزن، یان ئاناهیتا واته خودای ژیانەوە و واران و... .
بەڵام وشەی ئافرەت، ئێ وشه له دوو بەش "ئا" و "فره‌ت" درس بۊیه، فرەت له وشەی فەرهووت وە مانای فەرسووده گیریایه وە "ئا" پێشگر نەڕێنی(نەفی) و نەبوونه له ئەڤستا، ک سەرجەم واتەی ئێ دو بەشه بوودنه نافەرسوود وه هیچ وشەی بێجگه له "خوڵقێنەر" یا "خاڵق" ک تەنیا نافەرسوود و ناتەمامه وه ڕوناکی مانای ئێ دو بەشه نیشان نیەید، له زاراوەی کورمانجیش ئافراندن وه مانای خوڵقاندنه وه هە لەێوا له یوونان زۊنه خودایگ بۊیه وه ناو ئافروودیت که واتەی خوڵقێنەر(خالق) بۊیه.

✨هەڵوێژیاێ له شرۆڤە و لێکۆڵینەوەی مامووستا "ئاکۆ جەلیلیان"
           🔹🔸🔸🔹

هەلەیوا مەسڵەتەیلێگ دیریم ک پلەو پایەی ژنەیل له ناو کوردەواری نیشان دەید ک ئۊشێد:

🔸"خان له خانمه"
یا
🔸"ژن بەناس و پیای کارگەر"

و چەنی چەن مەسڵەت ترەک ک ئاماژه وه جیگای ژنەیل وڵاتمان کردێیه.
            🔸🔹🔹🔸

ئافرەت له کوردەواری خاون جیگای بەرزێگه تا جیێگ ک وشەی خاڵق ئڕای دانانه وه تۊیەنیم بۊشیم ئافرەت واته خاڵق کەڵتور و داڵگ زوان و نیشتمان وه ئیانه گشتێ پلە و پایەی ژنەیل له لای نەتەوەی کورد له سەرەتا تا ئێرنگه نیشان دەێد.
وه ڕاس جی شانازیه خاون زوانێگیم ک نه تەنیا له هەر بوارێگەو قورسه بەڵکو له‌ باوەت ڕێز و ئحترام وه ژنەیل وڵاتمانیش له بەرابەر ئەودۊای زوانەیل و نەتەوەیل سەربەرزە و قسیه‌یل فرەیگ ئڕا وەتن دێرێ.

☘وە سپاس لە کاکە
"عەلی ئبراهیمی"
ئەڕا کووەو کردن و کل‌کردن ئەڕا کاناڵ کـوردژیـن☘

🔹 #وشەنامە

🔸بنچینە: ریشە، پایە، اساس
🔸 ئەوڕەسین: فهمیدن
🔸 هۊردەو بۊمن: دقت کنیم
🔸مروڤ: انسان
🔸نازناو: لقب
🔸واتە: یعنی
🔸ژیانەوە: رستاخیز
🔸ئاماژە: اشاره
🔸کەڵتوور، فەرهەنگ: فرهنگ
🔸نەتەوە: نسل، ملت
🔸سەرەتا: ابتدا
🔸ئێرنگە: اکنون
🔸شانازی: افتخار
🔸لە هەر بوارێگەو: ازهر لحاظ

🔸ڕێز: قدرشناسی، احترام‌گذاشتن



ناردن:
#هاوڕێ_لانەواز


https://t.me/joinchat/NVjHBDqDQoA4ZjJk

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟠 بەشی کۆتایی/
🔟. ناوبەند یان ناوەندگری [[ و ]]:

ـــــــ
لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.

🔸 تیر + و + پشک = تیروپشک
🔹 سەر + و + گوێلاک = سەروگوێلاک

فڕوفێڵ، لکوپۆپ، جرتوفرت، هاروهاج، دوگمەوقەیتان، خانومان، خاووخێزان، درگاوبان، ڕێگاوبان، بابوباپیر، جاروبار، کەسوکار، بیروڕا، دەغڵودان، سەروپێ، دێوودرنج، پینەوپەڕۆ، قاتوقڕ، سەروبەر، بگرەوبەردە، چرپوچاپ، یەکودوو، هاتونەهات، پرتەوبۆڵە، کردوکۆش، هەڵبەزودابەز، زاوزێ، ئێسکوپروسک، دڕکوداڵ، باوبۆران، شڕودڕ، شڕووڕ، ماچومووچ، کتوکوێر، پڕوپیرەژن، پڕوپووچ، کتومت، پڕوپیت، چاڵوچۆڵ، بەزموڕەزم، لەشولار، درۆودەلەسە، تەفروتوونا، بۆنوبەرام، خێروبێر، خواروخێج، زۆروزەوەند، کەڕوکاس، لەڕولاواز، ڕەشوڕووت، توندوتۆڵ، جموجووڵ، گورجوگۆڵ، ڕەقوتەق، خڕومڕ، لووتوپووت، گێژووێژ، ئاڵوگۆڕ، پانوپۆڕ، شلومل، تەڕوبڕ، ساردوسڕ، تەنگوچەڵەمە، ڕێکوپێک، دامودەزگا، بڕوبیانوو، جڕوجانەوەر، قاڕوقوڕ، دابونەریت، کەلوپەل، پیسوپۆخڵ، پەرشوبڵاو، کەروگا و...

🔴هەرچی بەرز فڕی کە کەوتە خوارێ
سەروگوێلاکی ئەشکێ بەجارێ
"پیرەمێرد"
ـــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

دین و ئایدۆلۆجیا
حەمەسەعید حەسەن

خوێندنەوەی ڕەخنەگرانە، خوێندنەوەیەک نییە بۆ ڕەتکردنەوە، هەم خوێندنەوەیە و هەم هەڵسەنگاندنیشە. تەوحیدی دەڵێت: (ڕەخنە: قسەی دووەمە، دەربارەی قسەی یەکەم،) ناڵێت ڕەتکردنەوەی قسەی یەکەمە، لەلایەن قسەی دووەمەوە. خوێندنەوەی ڕەتکردنەوە، ئەوەیە قسەی ئەو ڕەت دەکەیەوە، بۆ ئەوەی قسەی خۆت جێی بگرێتەوە، بەڵام خوێندنەوەی ڕەخنەگرانە، سڕینەوەی پەیامی ئەوی دیکە نییە، دیالۆگە لەگەڵ ئەوی دیکەدا.

مۆدێرنێتە بازاڕێک نییە، بچین چیمان بۆ خۆمان بە پێویست و گونجاو زانی لێی بکڕین و کاڵاکانی دیکەی فەرامۆش بکەین. مۆدێرنێتە مەلێکە بە دوو باڵ دەفڕێت، دیموکراتی و سیکولاریزم، ئەگەر سیکولاریزم ڕەت بکەینەوە، ئەوە عەوام فریودانە، بانگاشە بۆ ئەوە بکەین، بڕوامان بە دیموکراتی هەیە. لێکدانەوەی دونیا لەبەر ڕۆشناییی عەقڵی دێریندا، مانگرتنە لە بیرکردنەوە و نیشانەیە بۆ ئەوەی قەیرانی عەقڵمان هەیە. باوەڕی دێرین کە بە هۆی نەقڵەوە بۆمان ماوەتەوە، میشیل فۆکۆ گوتەنی: (عەقڵی خەڵکی بێ عەقڵە.) ئەگەر بەو پاساوە، عەلمانیبوون ڕەت دەکەیەوە کە لە خۆرئاواوە هاوردە کراوە، جا خۆ دیموکراتی، عەقڵانیبوون، نیشتمانپەروەری، نەتەوەپەرستی، ڕۆشنگەری، حیزبایەتی، ئازادی و مافی مرۆڤیش هەر لە خۆرئاواوە هاتوون، یەکجاری هەموو ئەوانەیش ڕەت بکەوە!

(چونکە دیموکراتی پێوەندیی بە دینەوە نییە، چونکە دیموکراتی ئەوەیە گەل خۆی حوکمی خۆی بکات و بەبێ گەڕانەوە بۆ حوکمی خوا، زۆرینە بڕیار بدات، بۆیە بڕوام پێی نییە و ڕەتی دەکەمەوە.) ئەگەر خەون بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی دینییەوە دەبینیت، ئاوا ڕاستگۆیانە بپەیڤە، ئەگەرنا لەگەڵ ویژدانی خۆتدا دەکەویتە ناکۆکییەوە. لە دونیای عەرەبدا دوژمنانی مۆدێرنێتە بە پاساوی ئەوەیش بە گژ عەلمانیبووندا دەچوونەوە، گوایە تەنیا نووسەرانی کریستیانی وەک نیقۆڵا حەدداد، سەلامە موسی و لویس عەوەز بانگاشەیان بۆ کردووە، هەرچەندە موسوڵمانان زۆرینەی ئەوانەیان پێک دەهێنا، کە هەڵگری مەشخەڵی ڕۆشنگەری و مۆدێرنێتە بوون، وەک: قاسم ئەمین، عەلی عەبدولڕازق، تەها حوسەین، زەکی نەجیب مەحموود، نەجیب مەحفووز، موحەممەد ئەرکوون، سادق جەلال ئەلعەزم و عەففیف ئەلئەخزەر و زۆری تریش.

عەلمانیبوون نە لاساییکردنەوەیەکی نابینایانەی خۆرئاوایە، بەبێ ئەوەی واقیعی خۆت ڕەچاو بکەیت، نە ئەوەیشە بە پاساوی ڕەچاوکردنی واقیعی خۆماڵی، لە دونیای کەلەپووری ئیسلامدا گیر بخوێت. عەلمانیبوون ئەوەیش نییە بە هەمان دووری، لە نێوان دەوڵەتی دینی و دەوڵەتی مەدەنیدا لەنگەر بگریت، ئاخر ئەوسا فۆرمێک لە دەوڵەت دێتە کایەوە، نە تیوکراتییە، نە عەلمانی، وەک ئەوە وایە بڕوات بە زانستی پزیشکی هەبێت، بەڵام زانستی پزیشکیی نەبەوی، کە ئیبن قەییمی جوزییەی شاگردی ئیبن تەیمییە بانگاشەی بۆ دەکرد.

سەلەفییەکان بۆ چەواشەکردنی عەوام، پەلامارەکانی خاچهەڵگران و کۆلۆنیالیزمی مۆدێرن، بە دوو ڕووخساری هەمان دراو لە قەڵەم دەدەن، کە ڕاستییەکەی وا نییە، ئاخر خاچهەڵگران هەڵگری کەلەپووری ئایینیی سەدەکانی ناڤین بوون، بەڵام کۆلۆنیالیزمی مۆدێرن، لەگەڵ خۆیدا شارستانییەکی نوێ و زیندووی هێنا. ئایا ئەوە بەرەو پێشەوە چوون نەبوو کە ئیمپریالیزمی ئەورووپایی، ئیمپراتۆریای عوسمانیی هەڵوەشاندەوە؟ بە تێکەڵکردنی دینی ئیسلام بە شێوازی حوکم، عەلمانییەکی ئیسلامی بەرهەم نایەت، ئاخر کرۆکی عەلمانیبوون، جیاکردنەوەی دینە لە دەوڵەت.

عێراق چونکە دەوڵەتێکی دینییە، دەستوورەکەی بە: (ڕێزمان لە وەچەی ئادەم گرت،) دەست پێ دەکات، بەڵام فەرەنسیس، کە لە ٢٠١٣ بەدواوە پاپای ڤاتیکانە، دەڵێت: چیرۆکی ئادەم و حەوا ئەفسانەیە. هەرچەند بەگوێرەی ئۆل، هێزێکی بانسروشت، ئادەمی بە جوانترین شێوە خوڵقاندووە، بەڵام داروین سەلماندی زیندەوەران هەمان ئەسڵیان هەیە. بەپێی ئایین، ئەوە خۆرە بە دەوری زەویدا دەسووڕێتەوە، بەڵام کۆپەرنیکووس سەلماندی، ئەوە زەوییە بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە. قەت لە خۆتان پرسیوە: بۆچی دەوڵەتی دینی هیچ شک نابات پێشکەشی مرۆڤایەتیی بکات؟ بۆچی خۆرئاوا سەرچاوەی هەموو داهێنانێکە؟ تا دەوڵەت زەلیلی بن دەستی دین بێت، یان تا دەوڵەت بۆ پتەوکردنی جێپێی خۆی پێویستی بە دین بێت، بوار بۆ داهێنان ناڕەخسێت. بۆ ئەوەی لە کاروانی مۆدێرنێتە دوا نەکەوین، پێویستە لە کەلەپوور یاخی ببین، ئاخر ئایندەی گەش، بە کۆمەکی ڕابردووی تاریک بەدی نایەت. ئەوە ڕاست نییە کە ئێمە خاوەنی کەلەپوورێکی دەوڵەمەندین، چونکە گەلێک خاوەنی کەلەپوورێکی دەوڵەمەند بێت، زوو لەگەڵ مۆدێرنێتەدا دەگونجێت. ئەفسانە زادەی خەیاڵە، بەڵام داستان پڕە لە ڕەگەزی واقیعی، بەهۆی بەسەرکردنەوەی ڕابردوومانەوە، ڕێی داهاتوومان ڕۆشن دەکاتەوە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟠بەشی نۆیەم/
9⃣.ناوبەند یان ناوەندگری [[ ە ]]:

ــــــــــــ
لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.
🔹 ڕەش + ە + با = ڕەشەبا

پیرەمێرد، جوانەمەرگ، کەڵەپیاو، بۆرەپیاو، بۆرەدەوڵەمەند، شەڕەژن، شۆڕەژن، کوڕەپاشا، کوڕەئاغا، پاشەڕۆژ، پاشەلەقە، چەپکەگوڵ، گوڵەهێرۆ، گوڵەباخ، گوڵەجۆ، گوڵەگەنم، سەوزەگیا، دڕکەزی، مانگەشەو، مێرگەسوور، شێرەبەفرینە، کورتەباڵا، شۆڕەسوار، شێرەسوار، کێوەڕەش، دارەتوو، کۆنەپەرست، کۆنەفرۆش، سوورەدێ، بەردەڕەش، بەردەباز، بەردەنوێژ، بەردەقارەمان، کێلەشین، دەمەداس، دەمەشێر، کلکەبێڵ، کۆنەپێڵاو، تووتکەسەگ، دەڵەسەگ، مێرگەسوور، چاوەڕوان، چاوەچاو، بەکرەجۆ، گەردەمل، هەورەتریشقە، بووکەشووشە، نەرمەگا، نێرەکەر، قرچەقرچ، مڵچەمڵچ، جیڕەجیڕ، تەقەتەق، کێلەسپی، گۆڕەپان، تەڕەپیاز، شۆڕەبی، شەکرەسێو، کەڵەشێر، دەستەسڕ، ئاوەڕێژ، سەرەخۆر، دەمەدەم، تەپەتەپ، هاتەهات، پایزەبرا، پشتەسەر، بنەماڵ، جاجکەتاڵە، گورگەزێ، پەلکەزێڕینە و...

🔴 قەڵەمەکەم کچێکی بوو
وەک هەتاوی بەر گورگەزێ
لەشی تەڕی
پەلکەزێڕینەی گرتبوو!
"شێرکۆ بێکەس"

🔘 درێژەی هەیە...
ــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ژین قادری:
دەستێوەردانی شیعر لە سیاسەت
ئاکۆ ئەلیاسی
***

ئەمڕۆ، ١٦ی ئۆکتۆبێر، ساڵڕۆژی لە دایکبوونی نووسەر، پەیکەرتاش، شاعیر، نیگارکێش و گرافیککاری ناسراوی ئاڵمانیی (گوێنتێر گراس)ە، کە لە ڕێکەوتی ١٦/١٠/١٩٢٧ی زایینی لە شاری "دانتسزیگ لانگفورت"ی ئاڵمانی ئەوکات و پۆڵەندی ئێستا، لە دایک بوو.
گوێنتێر گراس، نووسەر و ڕووناکبیرێکی دژەباوی سەردەمی خۆی بوو، ئەو لایەنگرێکی نێزیکی  بە وزە و پڕ جموجۆلی "پارتی سۆسیاڵ دێمۆکرات و پارتی کەسەکەکانی ئاڵمان"  بوو و لە زۆربەی قۆناخەکانی هەڵبژاردندا، یەکێک لە ئاخێوەرە هەرە  دیارەکان ، بەمەبەستی کۆکردنەوەی پشتگیریی بۆ ئەو دوو پارتە بوو، کە لە پڕوپاگەندەکانی پێش هەڵبژاردن، چالاکانە بەشدار دەبوو.

بەناوبانگ بوونی گوێنترگراس، زیاتر بە هۆی ڕۆمانە کاریگەرەکانییەوە بوو کە چەندین شاکاری جیهانیی لە ماوەی ژیانیدا  نووسین و لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینیش، "خەڵاتی نۆبیلی ئەدەبیاتی" پێبەخشرا.
دیارترین ڕۆمانەکانی گونتێرگراس بریتین لە :
١ـ تەپڵی تەنەکەی ڕۆن، ١٩٥٩
٢ـ مشک و پشیلە، ١٩٦١
٣ـ ساڵە سەگییەکان، ١٩٦٣
٤ـ بە هەنگاوی قرژاڵ، ٢٠٠٢
٥ـ توێکی پیاز گرتنەوە، ٢٠٠٦
لە دووتوێی ڕۆمانی "توێکی پیازگرتنەوە"دا، کە باسی ڕووداوەکانی  ژیانی خۆی پێش لە نووسینی ڕۆمانی "تەپڵی تەنکەی ڕۆن"دەکات،  گونتێر گراس، پەردە لەسەر ڕاستییەکی ژیانی خۆی هەڵدەداتەوە، کە تا ئەودەم کەس پێی نەزانی بوو. گونتێر گراس لەم ڕۆمانەیدا، ئاماژە بە ئەندامبوونی خۆی بۆ ماوەیەکی کورت، لە تەمەنی ١٧ ساڵیی لە باڵی سەربازیی "حیزبی نازیی ئاڵمان" دەکات. بە پێی چەند بەڵگە نامەیەک، فیلسۆفی گەورەی ئاڵمانیش "مارتین هایدێگێر" (٢٦/٠٩/١٨٨٩ ـ ٢٦/٠٥/١٩٧٦)، ئەندامی حیزبی نازیی بووە.

گونتێر گراس، یەکێک لەو ڕووناکبیر و نووسەرە هەر ناسراوانەی ئاڵمان بوو، کە لەسەر ڕەوتی ئەدەبیات و سیاسەتی ئاڵمان، کاریگەرییەکی زۆری هەبوو، ئەو یەکێک لە لایەنگرانی زۆر نێزیکی "ویلی برانت" بوو.

گراس، لە ٤ی ئاپریلی ٢٠١٢، پەخشانە شیعرێکی لە ژێر سەردێڕی " ئەوەی دەبێ بگوترێ" نووسی کە ڕووی مەبەستی لە دەوڵەتی ئاڵمان و ئیسرایل بوو. لەو ساڵەدا، کە وتووێژەکانی ٥وڵات+١، لەگەڵ ئێراندا لە گۆڕێ دابوو، وڵاتی ئاڵمان بڕیاری دابوو کە پاپۆڕێکی جەنگیی  ژێر دەریایی.  کە هێزی هەڵگرتنی کڵاوی مووشەکی ئەتۆمیی هەبوو، بە ئیسرایل بفرۆشێت.
گوێنتر گراس بە نیشانەی ناڕەزایی لە سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە گشتیی و وڵاتی ئاڵمان بەتایبەتیی، هەڵوێستی گرت و پەخشانە شیعری " ئەوەی دەبێ بگوترێ"ی نووسی و لە ڕۆژنامەکانی "  سوێد دویتچەی ئاڵمانی، لا ڕیپۆبلیکای ئیتالیایی و ئێل پایسی ئیسپانیایی" بڵاوکردەوە. گراس لەو پخشانە شیعرەیدا، بە ڕوونی ڕەخنە دەگرێ و  ئیسرایل بە مەترسی و هەڕەشەیەکی جیددیی بۆسەر ئاشتیی جیهان ناودەبات و دەڵێ، ئیسرایل بە بێ گوێدانە یاسا نێونەتەوەییەکان، خاوەنی چەکی ئەتۆمییە و نیازی لە ناوبردنی "گەلی" ئێرانی هەیە! ئەم شیعرەی گراس، وەک بۆمبێکی قورمشکراو، لە نێو کۆڕوکۆمەڵی سیاسیی و ڕۆشنبیریی ئەوکاتی جیهان، تەقییەوە و لەسەر ئەو هەڵوێستەی، هێرشێکی زۆر کرایە سەری.
ئاستی ئەو هێڕش و ڕەخنانە تا ڕادەیەک بوون، کە زۆربەی سیاسەتمەدارانی دنیا، بێدەنگییان شکاند و هەتا وەزیری ناوخۆی ئەودەمی دەوڵەتی ئیسرایل، چوونی گونتێر گراسی بۆ ئەو وڵاتە، قەدەغەن کرد، کە دیارە ئەو هەڵوێستەی وەزیری ناوخۆی ئیسرایل، لەگەڵ ڕەخنەی بەشێک لە ڕووناکبیرانی وڵاتەکەی ڕووبەڕوو بووەوە. 
دیارە، ئەوە کە بۆ گونتێر گراس پاش تەمەنێکی زۆر، تازە شیعری "ئەوەی کە دەبێ بگوترێ"ی لە سەردەمی وتووێژی وڵاتانی پێنج زێدە یەک، لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران نووسی و بۆ لەو قۆناخە هەستیارەدا ئەو هەڵوێستەی گرت، بابەتێکی دیکەیە، بەڵام دەستەواژەی " Das iranische Volk" گەلی ئێران. 
بۆ نووسەر و ڕووناکبیرێکی جیهانیی، کە بە بیر چەپە و لایەنگری گەلانی مافخوراوە، جێگای ڕەخنە و لەقاودانە، چونکە ناکرێ، کەسایەتییەکی ئەدەبیی وەک گراس، پێکهاتەی حەشیمەتی ئێران کە لە کورد، عەرەب، تورک، بەڵووچ  و ئازەری، پێکهاتووە،  تەنیا لە نەتەوەی فارس دا ببینێت! ئەوە ڕەخنەیەکی بە تەواوی ڕەوایە لەسەر ئەو هەڵوێستەی گراس. دیارە گراس، مانگێک دواتریش، لە ٢٦/٥/ ٢٠١٢
شیعرێکی ١٢ بەیتیی دیکەی سیاسیی بە ناوی "شوورەیی ئەرووپا" بە دیفاع لە وڵاتی یونان نووسی، کە ئەو شیعرەش، کەشێکی ئاڵۆزی سیاسیی و هزریی دیکەی بە دوای خۆدا هێنا.

با لەو ڕەخنە زەقە گەڕێین و بگەڕێینەوە سەر خودی شیعری " ئەوەی کە دەبێ بگوترێ"ی گراس. لەو شیعرەدا، بە ڕوونی باسی دووڕوویی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرێ، چ لە ڕوابردوو و چ لە ئێستادا.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📚 ئەو گوڵە گەنمانەی بوونە گسک

🆔 @roman_kurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بە جۆشدانی خەڵکی ئاسایی و پاشاکانی فارس بۆ جۆرە بیرانەی ئەو ئایینە، باڵادەستیی فارسی بەسەر مادەکاندا فەراهەم کرد و لە پێناو دەسەڵاتی خۆی و سەرکەوتنی ئایینەکەی، بە ویستی خۆی یان دوور لەو ویستە، لەو کاتەوە فارسی بەسەر کورددا زاڵکرد. ناو و ناتۆرە هەڵدانیش لەلایەن شیعە و سوننەوە بۆ کوردەکان هەر میراتی ئەو کەلتوورەن لە فارسە زەردەشتییەکانەوە بۆ کوردەکان/مادەکان هۆنرایەوە و ماوەتەوە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📌دۆزینەوەیەکی نوێ لە شوێنەوارەکانی کوردستان

لە گردی باب و کوڕ، لە دەڤەری راپەرین، کۆمەڵێک قاپی گڵینە دۆزراونەتەوە، بە گوتەی پسپۆرانی هەڵکۆلینی ئەم گردە، مێژووەکەیان بۆ ٥٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەگەری زۆرە ئەم قاپانە وەک قالبێک بۆ دروستکردنی نان بەکار هاتبن.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

📖 محه‌مه‌د عزه‌دین باسی چوار پەرتووكه تازەكەی دەكات.

🔖 ئاماژە

دوای ئه‌وه‌ی په‌رتووكی (بیره‌وه‌رییه‌كانم)ی مووسا عه‌نته‌رم له‌ توركییه‌وه‌ كرده‌ كوردی و ساڵی 2021 بڵاوم كرده‌وه‌، ساڵی 2022 په‌رتووكی (یاده‌وه‌رییه‌كان)ی ئیسماعیل بێشكچیم كرده‌ كوردی و بڵاوم كرده‌وه‌. ئه‌م دوو په‌رتووكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی چاپی یه‌كه‌میان له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌ بازاڕدا نه‌ما، به‌شێوه‌یه‌ك پەرتووکی (بیرەوەرییەکانم)ی مووسا عه‌نته‌ر بۆ جاری سێیه‌م چاپ کرایەوە.

🏷 #گۆڤاری_تیشک #هەڵسەنگاندن    #محەمەد_عزەدین  #ژمارەی_۶۶_۶۵

بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن.

🌐 Web
📷 Instagram 
💬 Telegram
💬 Facebook
💬Twitter

Читать полностью…

زانستـــے زمان

لە ١٩٤٠ تا ١٩٥٠ کەمپەینی گەڕانەوەی جوو دەستیپێکرد. هەندێک گوند لە کوردستان، خەڵکەکەی بە تەواوی جوو بوون. شارۆچکەیەکی وەک زاخۆ، ژمارەیەکی بەرچاوی جووی تێدا بوو. ئەوان شانبەشانی هەزارن جووی تر لە جیهاندا، زۆرینەیان گەڕانەوە و کۆمەڵگەیەکی کوردی گەورەیان لە ئیسرائیل دروست کرد. ئەمڕۆ یەکێک لە گەورەترینیان کۆمەڵگە کوردیەکان، جووە زاخۆییەکانن. گەڕانەوەی گەورەی جوو لە جیهانەوە بۆ ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو هەتاوەکو ساڵی حەفتاکان بەردەوام بوو. لەو ڕۆژەوە عەرەبەکان لە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیاندان. لە ساڵی ١٩٦٧ دا دەوڵەتە عەرەبیەکان جەنگێکی شەش ڕۆژیان لەگەڵ ئیسرائیلدا کرد، کە بەشێوەیکی زۆر خراپ تێکشکان و لە ئەنجامدا کەناری ڕۆژئاوا لە ئوردن سێنرا، غەزە و بیابانی سینا لە میسر و جۆلان لە سوریا سەنرا و جووەکان لەو شەڕەدا زۆر سەرکەوتوو بوون. لە ساڵی ١٩٦٤ وە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین (منظمة تحریر فلسطین) دامەزرا کە هاوکاریەکی زۆری لە وڵاتە عەرەبیەکان وەردەگرت و کەوتنە دژایەتیکردنی ئەو دەوڵەتە.

لەو ساتەوە ئیسرائیل لەگەڵ ئوردن و میسردا پەیوەندیەکی باشی دروست کردووە و هەندێک لەو خاکەی کە ئیسرائیل لە میسری لە جەنگدا گرتبوو، لە ئەنجامی ڕێکەوتندا گەڕاندیەوە بۆ میسر. ئەمڕۆ ئیسرائیل لەگەڵ زۆربەی دەوڵەتە عەرەبیەکان بەرژەوەندیەکی هاوبەشیان هەیە، بەڵام سوریا دژیەتی. بەتایبەت کە خاکی جۆلانی سوریا کەوتۆتە دەست دەوڵەتی ئیسرائیلەوە. ئەمڕۆ ناوچەکە کەوتۆتە دوو بەرەوە و فەلەستینیەکانش بە هەمان شێوە. بەشی گەورەی خاکی فەلەستین کە لەژێر دەستی دەسەڵاتی فەلەسینیدایە، سەر بە بەرەی ڕۆژئاوا، ئوردن، میسر، سعودیە و هاوپەیمانەکانیەتی. لە کاتێکدا کە غەزە، بەشەکەی نزیک میسرە، سەر بە ئێران، سوریا، ڕوسیا و هاوپەیمانەکانیەتی. بەشێک لەم شەڕەی کە ئەمڕۆ دەکرێت، جەنگی لەبری ئەو دووبەرەیەیە. لەبەر ئەوە کێشەی فەلەستین بووە بە بەشێک لە کێشەی ئەو دووبەرەی جەنگە کە ئەمڕۆ جەنگەکەیان بە تەواوی خەستبووەتەوە.

ئەنجام
وەک مێژوو، کۆنترین نەتەوە کە مابێت لە ئیسرائیل، جووەکانن و خاکی ئیسرائیل مێژووەکەی زۆر دێرینەو خەڵکی جوو، کۆنترین نەتەوەن کە مابێتن و لەوێدا ناویان هاتبێت و وڵاتیان بە ناوی خۆیانەوە هەبووبێت. زۆرینەی عەرەبەکان لەگەڵ سوپای ئیسلامدا هاتوونەتەوە ئەو ناوچەیە و بە بنەچە خەڵکی ئەوێ نین. لە کاتێکدا کە نەتەوەی جوو و خاکی ئیسرائیل هەبووە، فەلەستینیش هەر هەبووە، بەڵام فەلەستین هەرگیز بە ناوی عەرەبەوە نەبووە. خەڵکی فەلەستین لە سەرەتای مێژووەوە ئاماژەیان پێکراوە، بەڵام ئەوان عەرەب نەبوون و یەکێک لە خەڵکە جیاوازەکانی ئەو ناوچەیە بوون. هەندێک بۆچوونیش هەیە کە دەڵێت فەلەستینیە دێرینەکان زمانیان لوڤی بووە، کە زمانێکی هیندۆئەوروپیە، بەڵام زیاتر ئەگەری سامی بوونیان هەیە (لە پەرتووکی "کورد کێیە؟" دا فەرهەنگێکی زمانی لوڤی-کوردیم داناوە).

لە دەرەوەی مێژوودا، لە کاتێکدا کە عەرەب چەندین وڵاتی سەربەخۆی خۆی هەیە، جووەکان لەسەر خاکی خۆیانن و ئەوانیش هەقی خۆیانە خاوەنی دەوڵەتێک بن کە لەسەر خاکی مێژوویی خۆیان بێت و خۆیانی تێدا بپارێزن. لە هەمان کاتدا ئەم ئەو دوو نەتەوەیە هەردووکیان مافی ئەوەیان هەیە کە دوو دەوڵەتیان هەبێت لەسەر ئەو خاکەی کە لەسەر دابەشکردنی ڕێکەوتوون. بەداخەوە ئەم بابەتە دەوڵەتانی دەوروبەر بۆ مەرامی سیاسی خۆیان بەکاریدەهێنن. ئەم کێشەیە بووە بە بابەتێک کە بازرگانی پێوە دەکرێت و ئاین و سیاسەت لە بابەتەکدا تێکەڵ دەکرێت. چارەسەری کۆتایی، دامەزراندنی دوو دەوڵەتی جوو و عەرەبە فەلەستینیەکانە و کۆتایی هێنانە بەو نەهامەتیەی کە بۆ نزیکی سەدەیەکە بەردەوامە. بە دڵنیایی لەم کێشەیەدا، عەرەبە فەلەستینیەکان قوربانیان زیاتر داوە بەڵام جووەکانیش زیانیان پێگەیشتووە.

نووسینی سۆران حەمەڕەش
تێبینی:
- ئامانجی ئەم نووسینە بەرچاو ڕوونیەکی گشتیە و شتەکان بە گشتی نووسراون.
- وێنەکان لە ڕاستەوە پیاوێکی جووە لە ئیسرائیل، وێنەی کۆمەڵێک پیاوی کوردی جووە لە ئیسرائیل کە پەڕاوی ئاینی دەخوێننەوە، وێنەی ژنەکە، وێنەی خەیاڵی ئەسێناس بەرزانیە و ئەوەی تەنیشتیشی وێنەی فۆتۆگرافی مۆشێ بەرزانیە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

ئایا جووەکان داگیرکەرن یان عەرەب؟

لەم ڕۆژانەدا کە دەچیتە سەر سۆشیال میدیا، بابەتی عەرەب و جووەکان بووە بە باتێکی گەرم و هەر یەکە ئەوی تر تاوانبار دەکات. زۆر جار هەوڵ دەدرێت مێژوو بەکاربهێنرێت بۆ پشتگیری کردن لە لایەنێکی ئەم جەنگە ناشرینە. تەنانەت میا خەلیفە کە ئەکتەری بنەچە لوبنانی و موسوڵمانی عەرەبی فیلمە سێکسیەکانە، خەریکە مێژوو وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت بۆ داکۆکی کردن لە حەماس و دەڵێت دەوڵەتی ئیسرائیل نوێیە و هی سەدەی بیستەمە بەڵام فەلەستین کۆنترین دەوڵەتە. جا با بزانین لە دەرەوەی ئەو ژاوەژاوەدا بە کورتی ئەم وڵاتەی ئیسرائیل هی کێ بووە و ئەم کێشەیە چۆن دروست بووە.

یەکەم جار نزیکی ٣٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر تاتەبەردێکی میسری، ناوی ئیسرائیل هاتووە. ناوهێنانی بەشێوەیەکی کورت هاتووە و بووە بە مایەی مشتومڕ لە نێوان توێژەراندا. هەندێک دەڵێن ئیسرائیلیەکان لە هەناوی کەنعانیەکانەوە دروست بوون و دواتر جیابوونەتەوە وهەندێکی تر دەڵێن لە بنەچەدا خەڵکی ئەوێ نەبوون و ئەو سەردەمە هاتوونەتە ئەو وڵاتە. بەڵام ٢٩٠٠ ساڵ لەمەوبەر، شانشینی باکوری ئیسرائیل بەڵگەی ڕوونی لەسەرە. ئەم دەوڵەتە لەلایەن ئاشوریەکانەوە لە ٧٢٠ پ.ز هێرشیان کرایە سەر و دواتریش هێرشیان کردە سەر شانشینی باشوری ئیسرائیل. تەورات ئاماژە بە ڕاگوێزانی ئەو جووانە دەکات لەلایەن ئاشوریەکانەوە لە ئیسرائیلەوە بۆ شارەکانی وەک پێشخاپور (فیشخاپور) و شارە مادیەکان (کوردیەکان).

دواتر لە ٥٨٧ پ.ز دا پاشای بابل، نەبوخودنەسریش هێرشی کردە سەر جووەکان و پەرستگەی سلێمانی جووەکانی وێران کرد و زۆریانی ڕاگوێز کرد بۆ بابل و شارەکانی تر. لە ڕاستیدا گۆڕی ئەو پێغەمبەرانەی کە ئەمڕۆ لە عێراقدان، بەرهەمی ئەو ڕاگوێزانەن. واتە ئەو گۆڕانەی کە ئەمڕۆ موسوڵمان لە عیراقدا سەردانی دەکەن، هەمووی گۆڕی جووە ڕاگوێزراوەکانن. بۆ نموونە پێغەمبەر دانێڵ لە کەرکوک، پێغەمبەر یونس لە موسڵ، ناحوم لە ئەلقۆش و عیزەکێل لە حلە. لە ڕاستیدا جووەکان لە کوردستان هێندە زۆر بوون، لە سەردەمی عەباسیدا لە ئامێدی شۆڕشێکیان بەرپا کرد لە ژێر سەرکردایەتی کەسایەتیەکی ئاینیدا بە ناوی داود، ئامانجی گەڕانەوە بوو بۆ ئیسرائیل. دواتر شۆڕشەکە تێکشکێنرا و سەرکردەکەی کوژرا. ئەو جووانەی کوردستان، هەندێکیان ئەو جوانە بوون کە هێنرابوون و هەندێکی تریان ئەو خەڵکە کوردانە بوون کە بوو بوونە جوو. لە تەواوی مێژووی جوودا، لە قۆناغێکدا تەنها لە کوردستان ڕێدراوە کە خەڵک ببێتە جوو . هەر لەبەر ئەمە یەکەم مامۆستای ئاینی ژن لە مێژووی ئاینی جودا، ژنێکی جووی کوردە بە ناوئ ئەسێناس بەرزانی (١٥٩٠-١٦٧٠) کە لە موسڵ ژیاوە (ئەم بابەتە لە پەرتووکە نوێکەمدا بە ووردی خراوەتە ڕوو).

کاتێک کە لە ساڵی ٥٣٩ پ.ز دا فارسەکان بابلیان گرت، ئەوان ڕێیان دا کە جووە ڕاگوێزراوەکان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان لە ئیسرائیل. لە سەدەکانی چوارەم و پێنجەمی پ.ز، فارسەکان حوکمی ئەو ناوچەیەیان دەکرد لە ژێر ناوی وڵاتی یەهود. دواتر لە سەدەی چوارەمدا کە ئەلێکسەندەر ناوچەکەی گرت، وڵاتی جوو کەوتە ژێر دەستی یۆنانیەکان و جووەکان لەوێدا وەک زۆر نەتەوەی ڕۆژهەڵات بوونە ژێردەستی یۆنانیەکان و لە سەدەی دووهەمی پ.ز دا ووردە ووردە دەسەڵاتی یۆنانی کز بوو و جووەکان بوونە نیمچە سەربەخۆ و دواتر سەربەخۆی تەواو.

دواتر لە سەدەی یەکەمی پ.ز دا ڕۆمەکان ڕوویان کردە ناوچەکە و وڵاتی ئیسرائیلیان گرت و کردیانە دەڤەری ڕۆمی جوودیا (جوو) (Roman province of Judaea). بەو جۆرە وڵاتی جوو کەوتە ژێردەستی ڕۆمەکان. بەڵام لە سەدەی یەکەمی زاینیدا بە هاوکاری کوردە هەزەبانیەکان ئەوان ویستیان ڕۆم دەربکەن و لەگەڵ دەوڵەتی هەزەباندا ببنە یەک و پادشای کوردی هەزەبانی ببێت بە پادشای جوو. لەو جەنگەدا جووەکان و کوردە هەزەبانیەکان شکان. هەموو دیلە جووەکان کوژران و میرە کوردە هەزەبانیەکان برانەوە بۆ ڕۆم وەک دیلی دەوڵەتی ڕۆم (ئەم بابەتە لە پەرتووکە نوێکەمدا بە ووردی خراوەتە ڕوو).

هەوڵی جووەکان بۆ ڕزگاربوون لە ژێردەستەیی ڕۆم بەردەوام بوو. لە سەدەی دووەمی زاینیدا جووەکان دیسان دژی ڕۆم هەستان و خۆیان ڕزگار کرد و بۆ ماوەیەکیش سەربەخۆ بوون، دواتر ڕۆمەکان سوپایەکی گەورەیان هێناو ئەوانیان شکاند. ئەوە بووە هۆی ڕاگوێزانی ژمارەیەکی زۆری جوو، بەتایبەت لە شاری ئۆرشەلیم (قودس).

شانبەشانی گۆڕینی ئاینی دەوڵەتی ڕۆم بۆ ئاینی کریستیان، یاساکانی ئەو دەوڵەتە دژی جوو دەردەکران، لەبەر ئەوەی کە لە ناو کریستیانەکان باوە کە جووەکان تۆمەت بار دەکەن بە کوشتنی عیسا. ئەوەش وایکرد کە ژمارەیەکی زۆری جوو وڵاتەکەیان بەجێبهێڵێن و ڕوو بکەن هەندەران و هەندێکیش ئاینەکەیان گۆڕی. دەبێت ئەوە بزانرێت کە کریستیانەکان دژایەتی جووەکانیان کردووە بە تایبەت لە دوای ئەوەی کە ئاینەکە بوو بە ئاینی دەوڵەتی ڕۆم.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴 بەشی شەشەم//
6⃣. ناوبەند یان ناوەندگری [[ او ]]:

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوبەند یان ناوەندگر، (لە لێکدانی وشەدا) هاریکاری دەکات و وشەی سەربەخۆ پێکەوە دەلکێنێت و یەکەیەکی مانایی پێک دەهێنێت.

لە ڕووی چالاکییەوە، بۆ دروستکردنی "وشەی لێکدراو" زۆر چالاک و بەرهەمدارە.

لە زمانی کوردیدا چەند ناوەندگرێک هەن کە لە پڕۆسەی وشەلێکدان، بە مەبەستی دروستکردنی وشەی نوێ بەشداری دەکەن.
🔺 یەکێک لەو ناوەندگرانە، (او)ە. بۆ نموونە:

ڕەنگ + او + ڕەنگ = ڕەنگاوڕەنگ
دەم + او + دەم = دەماودەم
لێو + او + لێو = لێواولێو

پشتاوپشت، چەماوچەم، دۆڵاودۆڵ، دڵاودڵ، پێچاوپێچ، دەستاودەست، دەشتاودەشت، گەرماوگەرم، پڕاوپڕ، یەکاویەک، جۆراوجۆر، وەختاووەخت، دەقاودەق و...

🔺پەپوولەی تەماشام، باڵەفڕێی لەناو باخی
وشەی ڕەنگاوڕەنگا ئەکرد.
"شێرکۆ بێکەس"

🔺 خۆراک و خەو بەبێ تۆ، یەکسەر لە من حەرامە
هەر خەم دەخۆم دەماودەم، غەم هاوپشت و برامە
"زێوەر"

🔺 قەدەح پەیاپەی پڕ کە لێواولێو
بێنە و مەترسە لە تەعنە و جنێو
"فایەق بێکەس"

🔴 درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…
Подписаться на канал