@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok
هۆگری ببێت و بەو شێوەیە خۆشی بووێت هەموو ڕۆژ چاوەڕوانم دەکرد کە محمد پێم بڵی ئەو کەسە کێیە هەمووکات لەخۆم دەپرسی ئەگەر هەر چ کەسێک بێت بەمن چی هەر لەخۆمەوە پێم ناخۆش بوو واهەستم ئەکرد محمدم خۆشدەوێیت زۆر جار دەچومە خایاڵەوە ئاگام لەخۆم نەدەما پوورم هەستی کردبوو شەوێکیان زۆر دوور ڕۆیشتبووم خەیاڵم هەر لای محمد بوو دەبێ ئەو کەسە کێ بێ پوورم یەک پەرداغ ئاوی پێداکردم گوتی وەرەوە بۆ وا کەوتیوتە خەیاڵەوە گوتم ناسکە ئەوە چیت کرد ئێ قابیلە بیرلەچی بکەمەوە خەیاڵم لای وانەکان بوو گووتی نا دەتەوێ باوەڕ بەو شتە بکەم هەر ئێستا پێم دەڵێ چی بووە لەکەیەوە فیربوویتە شتم لێ ئەشاریتەوە گوتم دەوامکە هیچ نیە ئەگەر شتێک هەبا چون پێم نەدەگوتی لەتۆم ئەشاردوە بەزور خۆ ڕزگارکرد نەمدەویست کەس بەوە بزانێت جگە لەوەش محمدیش کەسێک هەبوو لەژیانی بۆیە بڕیرمدا لێی دووربکەومەوە چونکە خۆشەویستی یەک لایەنە زۆر بەئازارە.
چاوە روانی بە شە کانی تری بن...
داوای لێبوردن لهههمووتان ئهکهم
کهتاخیر پۆستمان کرد
چیرۆکی ئامێز..پڵیس🤗
دابنێت کاک ئارام لەگەڵ پورم لەیەک شوێن ئیشیان دەکرد بۆی دانام سوپاسم کرد تەنیا ئاددی چەند کچێکی پۆلی خۆمانم وەرگرت کە کەسانی باش بوون بەکەسانی خراپ نەدەچون هەر لە پۆلەکەمان کوڕێک هەبوو زۆر دەولەمەند و جوان بوو کچ زۆر بەدەوری بوون هەندێ جار کچەکان کۆدەبوونەوە دەچونە کافتریا بەمنیشان ئەگوت هەندێ جار ئەچوم زۆر باسی ئەو کوڕەیان دەکرد ناوی محمد بوو کەسێکی سادە بوو لەگەڵ هەمووان وەک یەک بوو زۆرجار لەسەر ڕێگای چونەوەم دەبمبینی جار بەجار سڵاوی دەکرد لەکاتی ڕێستەکان کتێبم دەخوێندەوە ڕۆژێکیان لەڕێگا ئۆتۆمبێلەکەم تێکچوو منیش نەمدەزانی چی بکەم تەلەفۆنم بۆ پوورم کرد هەڵێینەگرت مۆبایلەکەی شەحنی نەمابوو محمد بەوێدا هات زانی کە توشی کێشە بووم هات گوتی چی بووە گوتم نازانم ئیتر ئۆتۆمیلەکە ئیش ناکات تەماشای کرد گووتی تەلەفۆنت بۆکەس کردووە بێت گوتم نا تەنیا لەگەل پوورم لێرەین کەس ناناسم.....گووتی ئەی دایک و باوکت لەکوێن گووتم دەمێکە مردوون گوتێ خوا ڵێیان خۆش بێت تەلەفۆنی بۆ وەستا کرد هات ئۆتۆمبێلەکەی چاک کردەوە زۆر سوپاسی محمدم کرد ئەگەر ئەونەبا نەمدەزانی چی بکەم گووتی ئەوە ژمارەی تەلەفۆنەکەمە بالات بێت ئەگەر هەر کێشەیەک هەبوو پێم بڵێ لەخزمەتام منیش ژمارەکەم وەرگرت دوای چومە لای پوورە ناسکە شێواوی بەڕووخسارم دیار بوو گوتم چەند تەلەفونم کرد بۆ هەڵت نەدەگرت گوتی چی بووە بۆ وای چیت بەسەرهاتووە گوتم ئۆتۆمبێلەکەم تێکچوو نەمدەزانی چی بکەم هاوڕێیەکی کۆلێژ منی بینی ئەو هات یارمەتیدام تۆش وەڵامت نەدەدامەوە گوتی ببورە مۆبایلکەم شەحنی نەمابوو جارێکیتر دووبارە نابێتە ببوورە زۆر نیگەران بووی دوای چوینە ماڵەوە پوورم گووتی ئەو کەسە کێ بوو یارمەتی دایت سوپاست کرد گووتم بێگومان چۆن سوپاسم نەکرد ئەگەر ئەو نەبا هەر لەو شوێنە دەمامەوە کوڕێکە ناوی محمد لەهەمان پۆلین گوتی باشە دەستی خۆش بێت سەعات 10 شەو محمد تەلەفۆنی کرد پوورم هەڵیگرت نەیزانی منم گوتی ئامێز خان پوورم گوتی ئامێز نیم تۆکێی گوتی ببوورە من محمدم وویستم بزانم ئۆتۆمبێلەکەی ئامێز خان بەتەواوی چاکبوە پوورم سوپاسی کرد گووتی بەڵێ ئەگەر تۆ نەبای ئامێز هەر لەشوێنی خۆی دەبوو سەرکەوت و بی محمد گووتی هەر شتێ بەمن بکرێ لەخزمەتدام کاتێکی خۆش خودا حافیز پوورم مۆبایلەکەی داخستەوە بەشێوەیەکی سەیر تەماشای کردم گوتی خۆ خۆشەویستت نیە گووتم بەقوربانتبم ئەگەر هەمبا چۆن باسم نەدەکرد هەتا ئێستا هیچم لێت نەشاردیتەوە چۆن شت لەهاوڕێ و دایکم ئەشارمەوە پوورم گوتی باشە هەتا بەمن نەڵێی ئەو شتانە نەکەی باتوشی کەسی خراپ نەبی ڕێگە نادەم بەکەس ئەو دڵە جوانەی تۆ بشکێینێت گووتم قوربانی باشترین پووری دونیابم هەندێ جار پێم دەگوت دایکە هەندێ جارش پورێ یان ناسکە خان
بـــەشــــی ســـــێ یــەم.....
پوورم ئیشێکی بۆمدۆزیەوە منیش ئیشم دەکرد لە بوارەکەی خۆم شوێنەکە هی خزمێکی کاک ئارام بوو ئەو ئیشە بۆمن زۆر باش بوو شارەزای زیاترم پەیدا کرد وە بۆ وانەکانیشم باشتر بوو شەوێکیان چومە سەر فیسبووک ئادێکم بۆ هاتبوو سەیرم کرد محمد بوو منیش وەرم گرت نامەی نارد گوتی سوپاس کە ئادەکەمت قبوڵکرد منیش گووتم سوپاسی ناوێیت ئاسایە هیچ قسەی ترمان نەکرد خاڵە گەورەکەم ناوی هیوا بوو زۆر پێکەوە قسەمان دەکرد منی بەڕادەیکی زۆز خۆشدەویست زۆر کات دەیگوت گلەی بێت لەپوورت ناسکە نەیهێشت تۆ بکەمە کچی خۆم گوتم دەی خاڵۆ خۆ هیچ جیاوازیت نیە لەگەڵ باوکمدا تۆش باوکمیت ڕۆژێکیان پێکەوە قسەمان دەکرد گوتی دەگەڕێمەوە بۆ ماوەیەک حەزدەکەم بتبینم زۆر دڵخۆشبووم کەئەوی پێمگوت هەم کاتێکی زۆریش باشبوو چونکە پوورم لە بەریتانیا دەعوتنامەی بۆ هاتبوو لەلایەن هاوڕێیەکی نزیکی هاوسەرگیری دەکرد بەڵام ڵەبەر من نەیدەتوانی بچێ وەمنیش لەبەر ئەوەی تاقیکردنەوەمان هەبوو نەمدەتوانی بچمە ماڵی خاڵە بچوکەکەم ئەوان لەشارێکی تر بوون بەڵام گەڕانەوەی خاڵە هیوا دەرفەتێکی زۆر باشبوو پوورە ناسکەم ڕازی کرد بچێت ئەویش چوو خاڵم هاتە لام ڕۆژانێکی زۆر خۆشمان بەسەربرد لەگەل خاڵە هیوا خاڵم تەمەنی 40 ساڵ بوو بەڵام وەک کوڕێکی گەنج وابوو زۆر گرینگی بەخۆی دەدا شێفێکی زۆر باش و لێهاتووبوو زۆر خواردنی خۆشی فیرکردم هەموو شەوێ پێکەوە دەچوینە پیاسە دەیگوت ئامێز ئەگەر وابڕوا هیچ وەرزشێک نەکەی زۆر قەڵەو و ناشیرین ئەبی بەس کێشەمان لە بەیانیان بوو زوو هەڵیدەستاندم لەخەو دەیگوت هەڵسەدەی کاتی وەرزش و چڵاکیە بەس ئەوەیان زۆر ناخۆش بوو پورم زۆر دڵی لام بوو هەموو ڕۆژ قسەمان دەکرد دەبوایە باسی تەواوی ڕۆژەکە بکەم چیم کردووە چی ڕویداوە چۆن بوە خاڵم دەیگوتە پوورە ناسکە ئێستا ئەتۆ لێرەنی ئامێز بۆتە کچی من شەوێکیان لەگەل خاڵە هیوا بڕیارماندا بچینە دەرەوە نان بخۆین جەوێکیش بگۆرین چوینە ڕێستورانتێک لەوێ دانیشتین پێکەوە قسەمان دەکرد محمدیش لەوێ بوو ئەو بەتنیا بوو سڵاوێکی کرد منیش وەڵامم داوە خاڵم زۆر سوعبەتی دەکرد گوتی وای ئەو کوڕە جوانە کێیە کچێ
پیاوێک دەڵێت :
چووم بۆ ڕەگەزنامە بۆ ئەوەی تەسکەرە بۆ کوڕە تازە لەدایکبوەکەم دەربێنم ، لەوێ پۆلیسەکە پێی ووتم :
ناوی دەنێی چی ؟؟
منیش ووتم : خالیدی کوڕی وەلید !!
پۆلیسەکە ووتی : چۆن شتی وادەبێت ، یان خالید یان وەلید !
منیش 25 هەزارم بۆ خستە ناو مەعامەلەکە بۆ ئەوەی ئیشەکەم بۆ بەڕێخات .
پۆلیسەکە لەخۆشیا ووتی : ئەتەوێ لەگەڵیدا بنوسم (ڕەزای خوای لەسەربێت) یان نایەوێ ..؟؟
😂😂😂😂😂😂😂
خێزانەکە کچەکەیان بەبێ هۆشی گەیاندە نەخۆشخانە کە بەهۆی گریانەوە تووشی داڕووخانی دەروونی هاتبوو.
لە ڕێی دایکی کچەکەوە زانیمان کەناکۆکییەک لەنێوان خۆی وهاوسەرەکەی ڕوویداوەو بەهۆی زیادبوونی شەڕەکەوە ئەم حاڵەتە لەکچەکەدا ڕوویداوە.
ئەوەی سەیربوو ڕووخساری پیاوەکەی هیچ کاریگەرییەکی پێوە دیار نەبوو وەک ئەوەی هەرهیچ نەبوو بێ!
دیاربوو بەزۆرهێنا بوویان لەگەڵ خۆیانا لەدیوی دەرەوەی نەخۆشخانە ڕاوەستا بوو وەک ئەوەی بیەوێ زوو تەواو بن وبڕۆنەوە.
من پەنجەرەی ژوورەکەم بەسەر بەشی پێشەوەی نەخۆشخانەکە دەڕوانێت، لەبەرەئەوە هەر لەسەرەتای هاتنییانەوە هەڵوێستەکانم دەبینی بێئەوەی بمەوێ سەرنجی پیاوەکەم دەدا تا ئەو کاتەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ هات و هاواری دەکرد ئەم ژنە هەموو دووڕۆژ جارێک ئاوا لەخۆی دەکات بۆ ئەوەی بیهێنین بۆنەخۆشخانە.
پەیوەندییەکە دوورو درێژوشەڕاوی و پڕ تووڕەیی بوو لەناوڕاستی قسەکاندا ووتی:
نەخێر ناچم بۆ لای دایکی لەلایە، بەس بێتە دەرەوە بەدوو قسە ڕازی دەکەم ودەگەڕێینەوە.
کاتژمێرێک تێپەڕی و منیش خەریکی کارێک بووم دواتر چاوم کەوتەوە سەر ڕووخساری پیاوەکە جگەلە تووڕەیی وبێزاری هیچی تری پێوە دیار نەبوو!!
لەوساتەدا کارمەندێکی نەخۆشخانە ناوی ژنەکەی خوێندەوەو پیاوەکە بەدەنگی بەرز وەڵامی دایەوە کە ئەم هاوسەرێتی.
پێی ووت: کە مانەوە تەنها بۆ خودایە وژنەکەت گیانی لەدەست داوە پێویستەەگەڵمان بێیتە ژوورێ چونکا دایکیشی لەهۆش خۆی چووە.
ڕێک ئەم ووشەیە پیاوەکەی بەچۆک دا دا تووڕەییەکەی بەگریان گۆڕا و بەشێوەیەکی شێتانە هاواری دەکرد وەک ئەوەی منداڵێک بێ نەک پیاوێکی گەورە!
هاوری کرد پێی بڵێن تەواو تخوا پێی بڵێن بگەڕێتەوە،ئیتر عاجزی ناکەم ، ئیتر دەستی لەسەربەرزناکەمەوە، والڵە من هەڵە بووم من وامزانی درۆ ئەکات کە ووتی دڵم ئازاری هەیە.
ژنەکە مرد!! هۆکاری نەخۆشی یەکەشی (نەخۆشی دڵیشکاو) بوو
"Broken heart syndrome" کەیەکێک لەهۆکارەکانی هەستکردنە بە خەمی بەردەوام و دڵتەنگی و پەستانی دەروونی بەهێز.
ئەو کەسانەی لەوێ بوون چوون بۆ لای پیاوەکە تا دڵی بدەنەوە ولەو زەویە هەڵیبستێنن، بەڵام من هەرچەندە بەزەییم پێدا دەهاتەوەبەو کارەساتەی تووشی بووە ، بەڵام ناخم پڕوبوو لەو قسانەی دەمویست پێی بڵێم....
دەمویست بڵێم بینیت ژیان هەمیشە فرسەتێکت ناداتێ تا ئەوەی تێکت داوە چاکی بکەیتەوە، ئەها دڵڕەقی و خراپی مامەڵەی تۆ ئێوەی بەچی گەیاند، نەچووی بەدوو ووشە دڵی ڕازی بکەیت لەوانەیە لای ئەو زۆر جیاواز بووایە، من دەزانم قەدەرەکان بەدەستی خودان بەڵام هەر هیچ نەبێ تا ماوی بەحەسرەت مدنی ئەو و بەئازاریی ویژدانەوە نەدەژیایت.
دڵڕەقی بەسە! عینادی وکەللـلەڕەقی بەسە! بەسە ئەوەندە کاتی چاککردنەوەی هەڵەکان دوابخەن، ژیان بەدەستی تۆ نییەو چاوەڕێ ناکات تا بەێزت بەحەزی خۆت هەڵەکانت چاک بکەیتەوە.
هەندێ کەس پێیوایە شەڕو گازاندە وتوورەبوونی بەردەوام هیچ کێشەیەک دروست ناکات..
نەخێر بەڵکو دەبێتە هۆی ژەهراوی کردنی جەستەو شکاندنی نەفس و پەستانی دەروونی بەردەوام...
بۆچی واهەست دەکەن بەرامبەرەکەتان چیائاسایەو هیچ هەستی نیە!! ..
ئەوەی باسمکرد ڕوویدا وپێشتریش شتی لەو جۆرە ڕوویداوە و،هێشتانیش بەردەوام ڕوودەدات بەداخەوە🖤
وەرگێڕان (ئاوارە)
وتم باشه بزانم چۆن دەبێت
بەڵام خوا کردی پێش خەوتن براکەم هاتەوە بەتوڕەیەوە وتی وا هێلین منیش خێرا فرمێسکەکانم سڕی و وتم بەڵێ کاکە
وتێ هێلین لەچییت کەمە..؟ پارە.؟ جل و بەرگ..؟ڕێزگرتن،.،؟ چیت ئەویست بە ئێمەت بووتایە وتم چی بووە کاکە گیان وتی وەرە بچینە ژوورەکەت کاتێک چوین وتی سەیری ڕەسمەکانت کە بەڕاستی ناهەقی نەبوو ڕەسمەکان زۆر زۆرشوێنی عەیبی دەرخستبوو هەمووی خەتای ساگاربوو وتی ئەمە بەیادگاری دەمێنێتەوە
ئیتر منیشبەسەرهاتەکەم گێڕایەوە و باسم کرد کت چیم کردووە لەگەڵ ئەو کوڕەیا.....
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
✔️چیرۆکی ئەو پیاوەی پشتی بەخودا بەست
پياوێکی هەژار لە بیاباندا لە ژێر خێمەیەکدا لەگەڵ منداڵەکانیدا دەژیان، ئەم خێزانە خاوەنی هیچ نەبوون تەنانەت بە زەحمەت ژەمە خواردنەکانیان دەست دەکەوت.
شەوێک لە شەوان گوێیان لە دەنگی ئەسپێک بوو کە خەریک بوو نزیک دەبوونەوە، کاتێک کە گەیشتنە خێمەکە دوو پیاو بوون کە بە ڕێبواری ڕێیان کەوتبوە ئەو بیابانە. ئەم پیاوەش کە زۆر بەخشندە بوو بەخێرهاتنی کردن و ڕێزی لێیان نا، وە داوای لە خێزانەکەی کرد ئەو تەنها مەڕەی هەیانە سەری ببڕێ بەڵام خێزانی لای گران بوو مەڕە تاقانەکەیان سەرببڕێ. دوو میوانەکەش ئاگایان لەم گفتوگۆیە بوو داوایانکرد کە سەری نەبڕێت بەڵام کابرا سوور بوو لەسەر قسەی. خەمی ژیانێکی بێ تۆ
شەو پێکەوە بوون و بەیانی زوو دوو پاوەکە ماڵئاوایان کرد و داوایان لە خاوەن ماڵ کرد لە شار سەردانیان بکات.
کابرای دەشتەکە نەیزانیبوو کە ئەو دوو پیاوە پادشای وڵات و وەزیرێکێتی.
چەند ڕۆژ دوای ئەم ڕوداوە کابرا ویستی سەردانی شار بکات و بچێتە لای ئەو دوو پیاوە بیری کردەوە کە چۆن داوای یارمەتیان لێبکات بەڵام وتی: چۆن داوا لە مەخلوقیکی لاواز بکەم لە کاتێکدا خوای گەورە خاوەن دەسەڵات و ڕازقە بۆیە نەڕۆیشت و گەڕایەوە لای خێمەکەی.
شەو بایەکی توند هەڵی کردوو خێمەکەیانی هەڵکەند، خێزانەکە بەیانی زوو جێگاکەیان گواستەوە بۆ شوێنێکی تر بۆ ئەوەی خێمەکەیان هەڵدەن بەڵام لە کاتی چاڵکردن بۆ چەسپاندنی سندوقیکیان دۆزیەوە، کاتێک کردیانەوە پڕ بوو لە زێڕ، بڕیاریان دا بچنە شار و بە پارەی ئەو زێڕە بینایەکی خۆش بنیاد بنێن، بینایەکی زۆر جوان و ناوەزەیان دروست کرد، بە جۆرێک دەسەڵات داری شار بە دارودەستەکەی وت کە بزانن ئەمە بینای کێیە؟
دارودەستەکەی دوای پرسیارکردن گەڕانەوە و بە پادشایان ووت ئەمە بینای دەشتەکیەکە کە بە پارەی زێر ئەم بینیایەیی کڕیوە.
پادشا و وەزیرەکەی چونە لای کابرای دەشتەکی، کابراکە هەردوکیانی ناسیەوە
پادشا پێی وت: بۆ سەردانت نەکردین؟
دەشتەکیەکە وتی: دەهاتم بەبێ ئەوەی بزانم ئێوە پادشای وڵاتن، بەڵام بیرم کردەوە ناکرێ پشت بە بەندەی خودا ببەستین و خودا لە بیر بکەین، بۆیە گەڕامەوە ماڵ و پاش ماوەیەک خودا ئەم ڕزقە فراوانەی نسیب کردم.
پادشا ڕووی کردە دارودەستەکەی و وتی: بەڕاستی ئەمە وانەیەکە کە هەرگیز بیرم ناچیت.
✔️پەند و وانەی چیرۆک
وەک پێشتریش وتمان کەسی بێکەسان خودایە و پشت بەستن تەنیا بەخودای گەورەیە کە داهاتوی هەمو کەسێک ڕووناک دەکا.
چیرۆکی
بانە و بەرزان
بەشی سێیەم
چونکە خۆشەویستی من و بارزان بەجۆرێک بوو بۆ زۆر کەسم باس کردبوو چونکە ئەوەندە قسەمان دەکرد نەمان دەتوانی بیشارینەوە هەر دەموت خوایە لەناو ئەو هەموو خۆشیە بۆ وای لێهات و ئیتر من چۆن بژیم و بۆچی بژیم ئیتر تا گەشتە ئەم ڕادەی من ئاگام لە بارزان نەما هەر بۆم دەکرد دەیوت داخراوە هەموودەم بۆ ماوەی پێنج مانگ هەروابوو بارزان زۆرجار بە هاوڕێکانی ئێرەی منی تاقی دەکردەوە من هەر دام دەخستەوە تا دوای زانی کە من جوابیان نادەم و تەنیا ئەوم بەڕاستی دەوێتن و تێلی کرد ڕۆژێکیان وتی بانە ئەوە هاوڕێکانی من بووم من وتم بۆی بکەن تاقیت کەنەوە وتی ئێستا من دڵنیام لە پاکی تۆ وتی بانە دایم لەگەڵ هاوڕێکانم گرەوم لەسەر پاکی تۆ کردووە بەس سپاس بۆ خوا تۆ هەمووکات منت سەربەرز کردووه هەمووکات لە دڵ و مێشکما وام هەست ئەکرد من حەلالی ئەوم ئەلقەم کڕیبوو هەمووکات کە ئەچوومە دەرەوە ئەمکردە پەنجەم تا کەس سەیرم نەکات زۆرکەس داوای زەواج و خۆشەویستیان دەکرد لێم بەس من ڕەتم دەکردەوە و دەموت خۆشەویستم هەیە . ئیتر ئەو پێنج مانگە ئەو دەنگی نبوو ژمارەکەی داخرابوو ئاگام لێی نەما منیش تێلم بۆ هاوڕێیەکی ئەکرد لەوەوە هەواڵم دەپرسی ناوی ئەلەند بو هەمووجار دەیوت بانە خان تۆخوشکمی و ئەویش برای گەورەمە چیت ویست بە برای خۆت بڵێ هەموو ڕۆژ تێلم بۆ ئەلەند دەکرد بۆ هەواڵ پرسینی ئەو هەردەێوت بانە بارزان ئیشی زۆر زۆرە بۆیە مەجالی نیە چووە بۆ شارێکیتر تا وای لێهات من ئەوەنە تێلم بۆ ئەکرد و ئەگریام تا وای لێهات وتی بانە من شتێکت پێدەڵێمـ بەس ئەبێت بەڵێن بە براکەی خۆت بدەی و دان بەخۆتا بگری و بەهێزبی منیش پەرۆشبووم بۆ ئەوەی هەواڵی بزانم وتم باش وتی من وبارزان لەمناڵیەوە بەیەکەوەین وتی بارزان بێوەفابوو بەرامبەر ئەو هەموو خۆشەویستیەی تۆ وتم نا توخوا کاک ئەلەند گاڵتەم لەگەڵ مەکە ئەزانم هەواڵی خۆشی بارزانت پێیە ئەزانم بارزان لاتە تۆ ئەتەوێت سوپرایزم بۆ بکەی بۆیە وائەکەی وتی نابەخوا ئێستا بارزان لەگەڵ کچێکی ئەجنەبیە منیش بە قورگێکی پڕ گریان و پێکەنینێکی ساختە وتم ئەوەچیە کاک ئەلەند گاڵتە ئەکەی بارزان زۆر منی خۆشەوێت ئەو قەت شتی وا ناکات وتی بانە بەخوا کردی تۆش هەوڵدە لەبیری بکەی وتم نابەخوا وتم ناتوانم پێکەنی وتی ئەبێت بتوانی من هەر باوەڕم نەبوو ئەموت ئەوان لە داخان وادەڵێن من و بارزان زۆر یەکمان خۆشەوێت و حەسودیمان پێدەبەن بەڵام ڕۆژ هات مانگ ڕۆی بارزان هەر بێ هەواڵبوو هەر دەموت ڕۆژ نا شەو دەیکات ئەمڕۆ نا بەیانی بۆم دەکاتن بەڵام نەبوو تا گەیشتە ئەوەی حەوت مانگ بارزان بێ هەواڵبوو اگام لێی نەبوو شەووێک سەعات 12 تێلێکم بۆ هات ڕەقەم ئەوڕوپی بوو شۆک بووم ئەموت تۆ بڵێی ئەو بێت جرەسەکە تەواوبوو دووبارە کردیەوە هەڵم گرت وتم ئەلوو وتی بانە منم بارزان ئیتر کە گوێم لە دەنگی بوو خەریکبوو دڵم بوەستێ لە خۆشیان وتم گیانی بانە هەموو کەسەکەی بانە قوربان خاکی ژێرپێت بم ئەوە تۆ لەکوێ بووی بۆچی منت تەنیا کرد ئەی تۆ نازانی من چەنێ بیری تۆمەکرد من هەموو چرکەیەکم مردن بوو بێ تۆ وتی بانە تکایە باسی ڕابردوو مەکە ئەزانم زۆر ناحەقیم بەرامبەر کردی بەس بەڵێن بێت مەگەر بمرم ئەمجارە لەتۆ جیا ببمەوە منیشلەدڵ خۆما وتم بانە وازی لێبێنە بیرت چوو چی بەتۆ کرد دوایش ئەموت نا نا من بێ ئەو ناژیم ئیترلە دڵ سادەی خۆم و ئەو هەموو خۆشەویستیەیبۆ ئەوم هەموو وازم لەو هەموو ناحەقیە هێنا کە بەرامبەر من کردبووی ئیتر گوابوو ئەو زۆر لەجاران زیاتر منی خۆشەوێت بەڵام من نەمدەزانی ئەو بارزانەی من نەماوە بەڵام من لە دڵ پاکی خۆم هەر خۆشم ئەویست چەند داواکارم هەبوولەو هەموو ماوەیە بەڵام هەموویم ڕەفز ئەیا لەبەر ئەو بەڵام حەیف ئەو وانەبوو بۆمن خۆشەویستی ئەو ببووبە شتێکی کاتی هەرکات ویستبایقسەمان دەکرد مەیلی لێنەبوایە بیانوەکی دەدۆزیەوە بۆخۆی منیشسیقەم پێدەکرد ئیتردیسان بێدەنگ بوویەوە و ژمارەکەی داخست دوو مانگ دیسان خەفەت بەرۆکی بانەی گرتەوە لەدوای دوو مانگ تێلێک لە کوردستان هات وتی ئەلوو بانە خۆتی منیش وتم ئەوە دەنگی بارزانە وتی بانە بارزانم گەڕامەوە ئەم ماوەش بۆیە دەنگم نەبوو ویستم سوپرایزت بۆبکەم و لە کوردستان تێلت بۆ بکەم وتم سپاس بۆ خوا ئەوە منم ئەو کاتەم هاتە دی وتی ان شاءالله یەک دەبینین وتم باش دە کەی ئەوە من دڵم وەستا پێکەنی وتی نا گیان یاخوا تۆ سەد ساڵ بژیت وتم کەی یەک ببینین وتی با تۆزێ میوان کەم بێتەوە ئەوکاتبەئیسراحەت یەک دەبینین وتم باشەبارزان گیان خوایکرد تۆ هاتیەوە من حەوت ساڵە چاوەڕێتم ئەم هەفتەیەش چاوەڕێ دەبم...
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی
بانە و بەرزان
بەشی یەکەم
دەساڵ ساڵ لەمەوپێش ئەوکات تەمەنم 19 ساڵبوو ڕۆژێک لەماڵ پورم بووم پورم زۆر داوای لێکردم کە لەوێ بمێنمەوە بەڵام من لەسەری سور بووم کە بچمەوە ماڵ هاتمەوە بۆماڵ بە پاس ئەڕۆشتمەوە چوونەوەشم بۆ ماڵ وابوو کە ب دوو پاس بچمەوە کە دانیشتم لەناو پاسەکە کوڕێک لەو دیو جامەکەوە هەر سەیری منی دەکرد چاوەڕێبوو تا هەموو شوێنەکان گیران بەس شوێنێک لای من مابوویەوە و سەرکەوت پاسی یەکەم لەناو بازار دابەزی و منیش دابەزیم و ئەویش لەگەلما دابەزی و تا پاسی دووەم هات و سەرکەوتم و هەمان کوڕ هاتە تەنیشتمەوە دانیشتەوە لەناوپاسەکە زۆر هەولیدا ژمارەی خۆیم پێ بداتن منیش خۆم لە گێلی ئەدا و زۆر شەرمم ئەکرد و ئەترسام ئیتر کار گەشتە ئەوەی ناوپاسەکە هەمووی هەست بەو شتە بکەن منیش بۆ ئەوەی وازبێنێ وەرم گرت کە ژمارەکەم وەرگرت لەبەر خۆیەوە وتی تێلم بۆ بکە چاوەڕێم و دابەزی لە پاسەکە منیش هاتمەوە ماڵەوە هەرچەند بیرمەکردەوە بۆی بکەم بۆی نەکەم تا دوای هەفتەیەک بریارم دا بۆی بکەم منیش نامەیەکم نارد گوایە بە هەڵە ناردوومە و تێلی کرد وتی نامەت ناردبوو منیش وتم بە هەڵە ناردبووم بۆ کچێکی هاوڕێم ناردبوو ژمارەکەم هەڵە لێداوە وتی نا توخوا ئەگەر ئەو کەسەی خۆت بناسێنە وتی سوێند بەخوا لەماوەی ئەم هەفتەیە بۆماوەی یەک چرکە چاوم لەسەر مۆبەکەم لانەبردووە وتی تۆ ئەو کچەی ئەو ڕۆژەی ناو پاسەکەی منیش درۆم بۆ نەکرا وتم بەڵێ ئەوم وتی زۆر خۆشحاڵم وائەزانم ئێستە لەدایک بوومە .بۆ ماوەیەکی زۆر قسەمان کرد زۆر وتی با لەدەرەوە یەک ببینین من هەر ڕەتم دەکردەوە و ئەموت حەزم لە دەرەوە نیە وتی شتێک هەیە بەتێل ئەمەوێت پێت بڵێم وتی نابێت منیش هەر سوربووم لەسەری کە لەگەڵی نەچمە دەرەوە تا ئەوەی ڕۆژێک سەرەفەرمان کرد بۆ دەرەوەی شار لەگەڵ ماڵی مام و منیش لەگەڵ کچە مامەکەم زۆر هاوڕێ بووم هەستم ئەکرد ئەم ماوەی لەشار نەبووم زۆر سارد بوو لەگەڵ من دا هەر تێلم بۆ دەکرد و دای ئەخست یان بە هاوڕێکانی خۆی دەدا و منیش زۆر دەگریام و دە پاڕامەوە کە تەنیا بۆ وادەکات پێم بڵێن پێیان نەدەوتم تەبعەن ئێمە ببووینەخۆشەویستێکی زۆر گەورە بەحیساب ئیتر ئەو کچە مامەم چاتێکی بۆ نارد وتی کاک تەنیا جواب بدەرەوە من هاوڕێی بانەم ئەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم بانە وەزحی خراپە بەحاڵ ئیتر جوابی دایەوە کچە مامەکەم پی وت بانەم لانیە چی هەیە بەمنی بڵێ من بەو ناڵێم وتی من بانەم زۆر خۆشەوێت و زۆر هەولم داوە لەدەرەوە پێی بڵێم کە من پێشتر لە دەرەوە ژیاوم و ئەبێت ئێستا بچمەوە بۆ ئەوێ پێم خۆشنەبوولە تێل پێی بڵێم ئەمویست لە نزیکەوە پێی بڵێم ئیتر من کە گوێم لەمەبوو زۆر گریام زۆر پاڕامەوە کە نەڕوات وتی تازە بلیتم کرڕیوە پاش دووڕۆژی تر دەڕۆم بەس بەخوا بە گەیشتنم بەوێ تێلت بۆ دەکەم زۆر نامێنمەوە دێم و داوات دەکەم و تۆش دەبەم ئیتر هەرچۆن بێت قەناعەتی بەمن کرد زۆر دڵتەنگ بوم لەسەر سفرە دادەنیشتم ناخم پڕبوو لەبەر ماڵەوەش دەرم نەدەبڕی دایمە حەزم دەکرد تەنیا بم و بگریم ئیتر ڕۆشت منیش هەرچاوەڕێ بووم تێل بکات و نەیدەکرد و منیش وەک ئەو دایمە چاوم بە موبایلەکەمەوە بوو دوای سێ مانگ کە من چرکە بە چرکە چاوەڕێی تێلی ئەو بووم دوای نیوەڕۆیەک بوو خەوتبووم لەبەر جەرەسی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆوە و نوسرابوو ڕەقەم خاس کە سەیرم کرد خەریکبوو دڵم بوەستێ کە کە جوابم دایەوە و وتی ئەلوو ڕێک دەستم بە گریان کرد وتی بانە گیان بۆ دەگری ئەوە منم تەنیاکەی خۆت ئەها لەسەر بەڵێنی خۆم بووم و تێلم بۆ کردی بەلام من هەردەگریام وتی بۆ وا ئەکەی دایخەمەوە وتم نا توخوا لێم گەڕێ با بۆخۆم تێربگریم تۆ بۆ ەوەنە بێوەفابووی بۆ منت جێهێشت ئەم هەموو ماوە بۆ منت ئازاردا وتی بانە گیان بەخوا زۆر مەژغوڵ بووم هیچ مەجالم نەبوو تێلت بۆ بکەم ئیتر ئەو ڕۆژە تا درەنگ قسەمان کرد دووسێ جار وتم تەنیا بۆ دەنگت گۆڕاوە وتی بانە گیان خۆت دەزانی من لەوپەڕی دونیام هەروادەبێ دەنگم وتم باشە گیان گرنگ سەلامەتیتە ئیتر قسەمان دەکرد زۆر لە جاران زیاتر جاروابوو بەزۆر مۆبایلەکەم پێ دادەخستەوە لەبەر ماڵەوە ئەی وت بانە توخوا قە دای مەخەوە با هەموو دەقەیەک بزانم چی دەکەی و چی ناکەی وەلحاسل دووسێ جار من لە سەوتی بە گومان بووم ئەوسا وەک ئێستا ڤایبەر و فەیس نەبوو زۆر تەنیا لە سەنتەرەکان هەبوو دووسێ جار داوای کرد بچم بیبینم و ئەچوومە ماڵ پورم ئەوان هەیان بوو بەڵام ئەو هەمیشە بە بیانویەک کامیرای نەدەکردەوە ئەو منی دەدی من ئەوم نەدەدی...
بەشی دووەم
ڕۆژ هات و ڕۆشت دووسێ ساڵی تێپەڕ کرد هەر دەموت بۆ نایەیتەوە هەرجارەو بیانوەکی دەدۆزیەوە منیش تا ئەهات گومانم زیاتر دەبوو لێی لەگەل پورم زۆر بەینمان خۆشوو بۆ هەرشوێنێک چوبایە من لەگەڵی دەچووم ئەو شووی کردبوو دووساڵ بەسەر ڕۆشتنی تەنیا بۆ دەرەوە تێپەڕی کردبوو من بۆ هەرشوێنێک بچوومایە پرسم پێدەکرد ئەموت بچم یان نا هەر ئەیوت لەگەڵ ئەو کێشەم نیە بۆ هەرکوێ ئەچیت پرس مەکە
چــیـرۆکـــی
خـــانمـێـک
بـــــەشـــــی یــــەکــــــەم
ناوم ... تەمەنم ۳۲ ساڵە دوو مناڵم هەیە،من دوچاری لێدانی توند دەبمەوە لەلایەن مێردەکەم بە هۆکار و بێ هۆکار، لەگەڵ ئەوەی من کچێکی نازدار بوم لە ماڵی باوکم.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری موچەکەمی هەڵدەگرت کەمێکی بۆ دەهێشتمەوە،گەر ناڕازیش بومایە لێی دەدام هەر بە بۆکس و زلەو شەق و دارو تەنانەت پێڵاویش
کاتێک لای ماڵی باوکم یا هاوڕێکانم شکایەتم دەکرد دەیانگوت ئارام بگرە لەبەر مناڵەکانت چی بکەین نسیبت ئاوا بووە،
بڕیارمدا تەعامولم بگۆڕم چونکە ئیدی ئارامم نەمابوو بێزار بوبوم
بڕیارم دا ئیدی ڕێگەی نەدەم لێم بدات،ڕێزی خۆم بسەپێنم گەر بەویستی خۆینەبوو بەزۆر ،داوام لێ کرد بچمە یانەیەکی ئافرەتان بەتوندی ڕەتی کردەوە ،وتم باشە با ڕاهێنەڕێکی لەشجوانی بگرم بێتە ماڵ،وتم خۆم هەموو مەسرەفەکەشی ئەدەم،ڕازی بوو چونکە پێی وابوو ڕزگاری ئەبێ لەوەی داوا بکەم بچمە جێم و ئاوا لەماڵ دەمێنمەوە هاتوچۆ پێکردنمی لەکۆڵ دەکەوێتەوە
لەڕاستیدا ئەو تەنها ڕاهێنەری لەشجوانی نەبوو بەتەنها،وەک ئەوەی مێردەکەم ئەیزانی،بەڵکو پشتێنی ڕەشی هەبوو لەکاراتیە وە مەدالیاو خەڵاتی زۆری بەدەست هێنابوو.
دەستی کرد بەڕاهێنانم،داوام کرد سەعاتی زیادکراوم بۆ دانێ زۆر بەتوندی ڕاهێنانم دەکرد،هەرچەن پارەی زۆرم سەرف کرد بەڵام سوودەکەی ئەونە زۆر بوو کەقەت پەشیمان نیم لێی.
ڕاهێنانەکان وای کرد زیاتر متمانەم بەخۆم بێت،هەموو ئەو طاقە سلبیانەی هەمبوو بەتاڵ بێتەوە،بۆ ئەوەش مێردەکەم نەتوانێ جارێکی تر دەستی بەرز بکاتەوە و پەشیمان بێ لەوەی کردوویەتی بەرامبەرم.
ماماستایەکی ئاینیش جارێک گوێم لێبوو ووتی :ئافرەت دەتوانێ بەرگری لەخۆی بکا کاتێک هاوسەری لێی دەدات.
ئـــــــــــەو ڕۆژە هات کەچاوەڕێی بووم،وەکهەمیشە لەکار هاتەوە داوای نانی ئێوارەی کرد لەسەر سفرە دانیشتین،دەستی کرد بەڕەخنە لە خواردنەکەم وتی:تۆ
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی
سناء
بەشی دووەم
لێرەوە دەسیکرد بە جێبەجێکردنی پلانەکەی ڕویکردە براکەی سناء(موستەفا)
تێگەیان کە خوشکەکی چاکەی خۆی نازنێ و ئەو لە توانایایەتی ژیانێکی شایستەی بۆ دابینکات ، لێرە وە کەوتە درۆکردنو جێبەجێکردنی پلانەکەی ، سەرەتا بە موستەفای وت کە چۆتە لای شێخێک ئەویش پێی وتوە کە جادویان ڵێکراوە وە نوشتەیەکی بۆ ئەکات تا نێوانیان چابێتەوەو جادوەکە بەتاڵ بێتەوە کە نوشتەکەش بریتیە لە دەبەیەک ئاو دوعای بەسەرا خوێندراوە ئەو موبارەکی کردوە ئەبێ لەکاتی خەو نیوەی شەوا سەعات سێ بکرێ بەسەر کچەکەیا واتا سناء لێرەیا وتی مستەفا من پێویستم بەتویە ئەم کارەبکەی چونکە شێخەکە وتوێتی ئەبێ ئەم کارە براکەی سناء ئەنجامی بات بەم شێوەیە موستەفا ڕازی بوو پیرە پیاویش گەڕایەوە شار تا لەیەکێ لە دووکانەکانی پاتری فرۆشتن باشترین جۆری تێزاب بکڕێت
دوکانارەکە لێی ئەپرسێت ئیشی بە تێزاب چیە ئەویش ئەڵێ لەماڵەوە پایەیەکی ئاسنمان هەیە ژەنگی کردوە ئەمەوێ پاکی کەمەوە بەلایەوە کەم بوو ، بۆ ڕۆژی دوای چوەوە بۆ لای کابراو پێی وت ئەو شوشەیەی بردم کون بوو پێویستم بە شوشەیەکی کەیە ،
شەوی ڕوداوەکە سەعات سێی شەو لەگەڵ موستەفایە چونە حەوشەکەوە
هەموان نوستبوون سنائيش لە حەوشەکەیا لە سەر قەرەوێڵەکە نوستبوو دایکیشی لە نزیکیەوە کاتێ موستەفا نزیک بۆوەو تێزابەکەی کرد بە سەریا ............
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
هەر منداڵێکی دونیا یاری بکەم و چێژێ لێ وەرگرم
ئێستاش گەنجێکم بێ پلانبێ پڕۆژە بێ چارەنووس لۆ داهاتووم ڕۆژێک نەخۆشێک هات بۆلامان لەنەخۆشخانە کچێکی زۆر جوان بوو چاوەکانی زۆر لەچاوی دایکم دەچوو بەژن و باڵاکەی لەهی دایکم ئەچوو سەیرم دەکرد دایکمم دەبینی ئەم کچە قاچی ئیشی نەدەکرد چارەسەری سروشتی وەردەگرت کەوا ڕاهێنان بکە من ببوومەدکتۆری ئەو بەپێێ کات ناسم و زانیم خەڵکی هەمان شارین ڕۆژێک باسی یادگاری تاڵی خۆی بۆ کردم کەوا چۆن لەبەر چاویەوە کەس و کاریان کووشتووە لەکات جەنگدا زۆر بۆی گریام وتم زۆر لەدایکم ئەچی منیش دردەکانی خۆمم بۆی باس کرد زۆر نزیکی یەک بووین و هۆگری یەک بووین .
وە ئێستا کاتی پایزە دووبارە ماتەم و ئاسمانی بەتەم باڵی کێشاوە بەسەرما زۆر خەمبارم لەگەڵ هەر ڕۆژێکی پایز یادگاریەکی ڕەشی ناخۆشم لەگەڵی هەیە دووبارە بەیانی ڕۆژی لەدایک بوونمە هەڵبەت ڕۆژی لەدەستدان و مردنی ئازیزانمە ، لەناو پێخەفی نوستندام لەژێر پێخەفەکەدا چۆکم هینابوە لای دەمم هەر دەگریام وەک منداڵێکی ساوا دەمگووت ؛ئەزانی دایکە تا ئێستا تامی ئەو کێکەم نەکرد کەوا بۆمنت دروست کردبوو کە بەجوش و حەماسەتەوە چاوەڕیی بووم..
چاوەڕێ بهشی تربن👍
چیرۆکی
سەبارەت بە خیانەتی دۆستان و ئازیزان
بەشی کــــۆتــــایی
من وامزانی جێمی هێشت و کۆچی کرد ..
بەڵام شەوێکی سامناک تیلی بۆم کرد ووتی عەیف بۆ تۆ .؟
منیش ووتم بۆچی هیچ بووە ...؟
یەکسەر ووتی لەکن کێ باسی منت کردووە منیش سوێندم خوارد ووتم بەخوا لەکن هیچ کەسێک باسی تۆم نەکردووە .....
ووتی وانیە. تۆ باسی منت کرددووە لەکن هاوڕێیەکی نزیک خۆت . باسی هەموو شتێکت بۆ کردووە هەتا بگرە ئەو ڕۆژەی کارە خراپەکەمان ئەنجام دا ..
منیش سووڕ بووم لەقسەی خۆم هەر ئەمگوت وانیە .
ووتی من تۆماری دەنگیم هەیە كە قسەی لەگەڵ من کردووە و پێی گوتوومە ئەوەی لەگەڵ ئەو هاوڕێیەی منت کردووە لەگەڵ منیشدا نەیکەی عەیا و شەرەفت ئەبم و خراپت بەسەر دەهێنم ........
منیش کە گوێم لەو شتە بوو زۆر تێک چووم .
بەڵام نەمدەزانی چ بکەم و چ باشە بیکەم من قەت خیانەتم کردووە لە هیچ هاوڕێیەکم نازانم ئەوانە بۆ وا ئەکەن ..
کچە بەمنی ووت من تۆڵەی خۆم ئەکەمەوە بەڵام عەیف بۆ تۆ سوێندت خورد و درۆت کرد و خیانەتت لەمن کرد منیش ئارامم کردەوە و هێمن بووە وە ..
کچە هەر لەگەڵم ماوە من تیلم بۆ ئەو هاوڕێیەم کرد جوێنی زۆر ناشرینم پێ دا و ووتم خۆت ئامادەکە بۆ تۆڵە کردنەوە ......،
هاوڕێیەکەم زۆر زۆر ترسا و بێ دەنگ بوو بەڵام هەر ئەیگوت چی بووە تۆ لەبەر چی وائەکەی من و تۆ هاوڕێین عەیبە قسە و شەڕ بکەین بەیەکەوە .
منیش جوابم نەدایەوە ...
کچەکەش زۆر زۆر ترسا و تیلی بۆمن کرد ووتی بۆ بەبێ پرسی من تیلت بۆ ئەو هاوڕێیەت کردووە ئێستا من چی بکەم ...
دوای کچەکە بەمنی گوت تیل بۆ هاوڕێکەت بکەوە ئەو مەوزوعە بەهێمنی ببە لەیەکیدی و با ئەو هەر بەو ترسە بمێنێتەوە . هەتا تۆڵەی خۆمان ئەکەینەوە .
منیش لەسەر قسەی ئەو هەتا هیج کەسێکمان تووشی کێشە نەبین تیلم کرد بۆ هاوڕێکەم و مەوزوعەکەم گوڕی تا ئەو واهەست نەکات کە من ئەو شتەم زانیتەوە .
بەڵام کچەکەی ببووە خۆشەویستم هەر لەگەڵم ماوە .
هاوڕێیەتیم کۆتایی پێ هێنا لەگەڵ هەموو هاوڕێکانم بەبێ هاوڕێ مامەوە تا ڕۆژی تۆڵە کردنەوە ..
کچەکەش هەر لەگەڵم ماوە ..
پاش ئەو هەمووە ناخۆشەیەی بەسەرمان هات من بۆ دووباره ڕای خۆمم دەربڕی و بەکچەکەم ووت ڕازی بێمە داوات و ژیانێکی خۆش پێک بهێنین .
کچەکە هەر ڕازی نەبوو و هەر مهانەی ئەکرد هەڵوێستی زۆر گۆڕابوو بەرامبەر بەمن قسەی
نەشیاوی ئەکرد ، جوێنی پێ ئەدام ، جوابی منی نەئەداوە بەڵام من تەنها لەبەر کێشەکان هەر قبووڵم ئەکرد لەبەر ئەوەی تاکوو تووشی کێشە نەبم ..
تاکوو ڕۆژێک بەمهانەی شتێک ئەو تیلی داخست و ڕۆشت زۆریش بەدوایدا گەڕام نەمدۆزیەوە .
ئێستاش هەر چاوەڕێی ئەکەم چونکە زۆر زۆرم خۆش ئەویست جێگای هەر
جێگای هەر لەناو دڵم مایتەوە و هەر وەک جاران خۆشەویستە لەلام ......
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جا خۆشەویستان لێرەدا شتەکان ڕوون ئاشکرایە .
ئەو خیانەتانەی کراون .
هەموومان لێی بەر پسیارین و هەموومان هەر ئەبێت باجی ئەو هەمووە شتە بدەینەوە بگرە لەخۆشم .
چونکە منیش باسی ئەو کچەم کرد و خیانەتم لێکرد بەڵام بەڕای خۆم هەر ئەو تاوانبارە .
چونکە ئەویش بۆ مەبەست لەگەڵ مندا قسەی کرد و تووشی ناخۆشی بووە وە .......
دەمەوێت یەک شتان لێ داوە بکەم ئەوەی ئەو چیرۆکەی خوێندەوە با ئەو شتانەی کە ئەبێتە ناخۆشی بۆ داهاتوومان ئەوە نەکەن بیدرکێنن لەکن هیچ کەسێک چونکە ئێستا زەمانێکە زۆر بێ وەفایە
( باس هاتە. هین ، و ، پارە ) برا برای خۆی ناناسێت .
لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوەی خۆشەویست .
هیوادارم سودێکی گەیاندبێت بۆ کەسی تاك
سووپاس بۆ خوێندنەوەتان ....
کۆتایی
ئەوەی حەزی بە چیرۆکی خۆی هەیە پۆستی بکەم بۆی چیرۆکی خۆی بنێریت ناوی پارێزراوە لام
چیرۆکی
دووژمنەکەم
بــەشــــی کۆتایی
چوینە و ماڵ سەرگۆل و کچەکانیشی گەڕابوونەوە لەگەشت هەر چوینەوە ژوورەوە ئێمەیان بینی توشی سەرسوڕمان ببوون یەکسەر سەرگوڵ دەستی پێکرد گوتی زەوی سوڕاوە و ڕۆژەکانیش گۆراون کێ بیری دەکردەوە دەبێ چ شتی ڕوویدابی هەڵدێر گوتی ئیتر ئەو دونیایە هەموو شتێ قابیلی گۆرانە بۆ نمونە ئەمڕۆکە تۆ جوانی بەیانی یا دووبەیانی ناشیرین بیت و پیر بیت سەرگوڵ زۆرگرینگی بە حۆی دەدا ئەو قسەیەی زۆر پێ ناخۆش بوو چوومە ژوورەکەم تەلەفۆنم بۆ دایکم کرد هەموو شتێکم بوی باسکرد زۆر دڵی خۆشبوو تا دەرنگ قسەم لەگەڵ باوکیشم کرد و خواحافیزیم لێ کردن کات درەنگ بوو نزیکی سەعات دوو شەو سەیری مۆبایلەکەم دەکرد دڵم پێ خۆش کە هەر کاتێ بمەوێ دەتوانم قسە لەگەل خێزانەکەم بکەم وویستم بخەوم هەڵدێر هات گوتی خەوتی گوتم نا گوتی ئاساییە بێمە ژوورەوە ئیتڕ هەموو شتێکی گۆرابوو گوتم بەڵێ ئاساییە هات لەتەنیشتمەوە دانیشت گوتی خەوم ناێیت مۆبایلەکەت بەدڵ بوو گوتم بەڵێ سوپاست دەکەم گوتی پێویست ناکات گوتی کا پێمی بدە ڕسمێکی خۆمانی گرت گوتی نا زۆریش جوان دەرچووینە ئیتر هەر قسەی دەکرد ئاگام لەخۆم نەما خەوم لێکەوتبوو کەهەڵسام ئەویش لەتەنیشتمەوە خەوتبوو هەستم بەشتێک دەکرد بەرامبەری ئەو گۆرابوو و من ئاشقی ببووم هەستم دەکرد ئەویش وایە بۆمن ئیتر زۆربەی شەوکان دەهات قسەی دڵی خۆی بۆ دەکردم شەوێ گووتی زۆر بەخراپی ئاشقت بوومە منت،گۆری دەزانم نەک خراپ زۆریش خراپ بوومە بەرامبەرت زۆرم ئازار داویت قسەی ناحۆشم پێ گوتووی دەمەوێ لێم خۆش بیت ڕابردوو و هەموو شتێ لەبیر بکەین لەسەرەتاوە دەست پێ بکەین دەمەوێ قبوڵم بکەیت منیش ئاشقی ئەو ببوم تەواو گۆرابوو ببووە کەسێکی میهرەبان و بەسۆز بۆیە ئەوەی ڕویدا لەڕابردوو تەنیا قەزا و قەدەرێ بووە گوناحی کەسمانی تێدانەبووە منیش لێخۆشبووم گوتم من لێت خۆشبووم توند لەباوەشی گرتم گوتی دڵی تۆ جوان و پاکە دەمزانی هەر ئەوە لەتۆ دێیت بەمهرەبانیەوە زۆر جوانتر دەبی هەستم بە خۆشیەک دەکرد لەدڵم کە ئیتر خەم و ئازارەکانم خەریکە کۆتای دێت هەڵدێر گوتی ئیتر نابی لێرە بیت دەبێ بێتە لای من لە ژوورەکەم منیش چووم شەوان هەر سەیری دەکردم زۆر کات تا درەنگانی شەو قسەمان دەکرد تا خەومان لێ دەکەوت بۆ ماوەیەک وابووین سەرگوڵ بەردەەوام بوو لەسەر قسە کردن و ڕەفتارە خراپەکانی بەرامبەرم هەڵدێر قسەی لەگەڵ داپیرەی کردبوو رازی کرد کەوا بچینە ماڵی هەڵدێر بژین ئیتر ئەوانمان جێهێشت ژیانمان زۆرخۆش بوو ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونمی بۆ کردم کۆمەڵێ دیاری بۆم هینا بوو وە بەڕسمی لە دادگاش مارەیکردم هەموو ڕۆژێ بەشێوەی جیاواز شتی بۆم دەکرد وایدەکرد زیاتر ئاشقی ببەم ڕوژێ گوتی،سوپرایزم بۆت هەیە خۆت حازر بکە دەڕۆین منیش گوتم باشە بۆ کوێ گوتی ئیتر دووریەکان کۆتای دێت هەڵدێر منی بردەوە لای خێزانەکەم دوای ئەو ماوە زۆرە دایکم و باوکمم نەبینی بوو کە منیان بینی هەموویان توشی شۆک ببوون باوک و دایکم فرمێسکی خۆشی بەچاوەکانیان دەهاتە خوارەوە بەخێرهاتنی هەڵدێریان کرد پێکەوە لەگەڵ دایکم نانمان حازر کرد من و هەڵدێر زۆر دڵخۆشووبین لەگەڵ یەکتردا هەموو کاتێ لەگەڵم بووئیتر تەنیای نەکردم ژیانمان زۆر بەخۆشی بەسەر برد...............
کــــــــــــــۆتـــــــــــــایــــی
چیروکی. ... ئامیز ...
بـــــــەشـــــــــی چـــــــــوارەم.
من حەزم بەوە نەدەکرد بەڵام قسەی خاڵمم نەشکاند چومە لای محمد گوتم ئەگەر چاوەڕێ کەس ناکەی بەتەنیای خاڵم حەزدەکات لەگەڵ ئێمەدا نان بخۆ بێگومان ئەگەر خۆت پێت خۆشبێت محمد گوتی نا بەتەنیام چاوەڕی کەس ناکەم بێگومان منیش حەزدەکەم ئەگەر لای ئێوە ئاسای بیت گوتم نا ئاسایە فەرموو چووین لای خاڵم محمد و خاڵە هیوا یەکتریان ناسی محمد کەسێکی تێگەشتوو زۆر بەڕێز بوو خاڵم هەر زوو بووە هاوڕێ لەگەڵی ئەو شەوە زۆر تایبەت بوو ئێمە بەتاکسی چووبووین خاڵم حەزی لێبوو وابێت بۆیە ئۆتۆمبێلمان نەبرد لەکاتی هاتنەوە محمد ئیمەی گەیاند خاڵم محممدی زۆر بەدڵ بوو گووتی کوڕێکی باشە خۆشەویستی هەیە گوتم نازانم بەتەواوی نایناسم ئەگەر هەشی بێت بەمن چی هەر کەس ئازادە لەژیانی خۆی زۆر دەترسام لە خۆشەویستی و دڵشکان و ئەو شتانە بۆیە خۆم لەهەموو ئەو شتانە بەدوور گرتبوو هەستم بۆ هیچ کەسێک نەبوو بەڵام محمد بەلای منەوە جیاواز بوو زوو ئەچوە دڵەوە ساڵی یەکەمان تەواو کرد منیش دەچوومە ئیش ڕۆژانە وە شەوانە سەیری فیسبووکم دەکرد شەوێکیان محمد نامەی نارد سڵاوی کرد منیش وەڵامم داوە پرسیاری ئەوەی کرد بەچیەوە،خەریکم ڕۆژانە منیش گوتم ئیش دەکەم گووتی سەرکەوت وبیت نەمزانی ئیش دەکەی گوتم بۆ دەپرسی گووتی ئیشک هەبوو بۆتۆ گونجاو بۆیە وویستم پێت بڵێم ئەگەر بیکەی گووتم چیە ئیشکە گوتی لەیەکێک لەنەخۆشخانە،ئەهلیەکان لەهەمان بەشی خۆمانە بەڵام کاتی دەوای کەمێ زۆرە گووتم باشە دوای هەواڵت،پێ دەدەم سوپاست دەکەم بەیانیەکەی بە پورەناسکەم گووت بیکەم یان نا گوتی ئەگەر بەقسەی من دەکەی مەیکە ئیشی خۆت باشترە بۆت و کاتی دەوامیشی کەمترە ئەگەر بچیتە کوڵیژیش دەتوانی بەردەوام بیت لەئیشەکەی خۆت بەڵام ئەگەر حەزت ڵێە دەتوانی بچیت منیش گوتم تا ئەو کاتەی کولیژ دەبێتەوە دەچم دوای وازدێنم چونکە پارەی ئەو شوێنە زیاتر بوو شوێنەکەشی باشتر بوو بەڵام قسەی پورمم نەشکاند هەواڵم بەمحمدا گووتم ببوورە ئیشکەیخۆم باشترە بۆم ئەگەر کوڵێژیش ببتەوە دەتوانم بەردەوامبم لەئیش گوتی ڕاست دەکەی بڕیارێکی دروستت داوە گووتم سوپاس گوتی نا وامەڵێ ئێمە جیاوازیمان نیە کوڵێژ هاتەوە هەندێ کات لەگەڵ محمد بووم وە هەندێ جار کتێبم دەخوێندەوە لە پۆل سەفرەیەکیان ڕێکخست بچنە دەرەوە بەمنیشیان گووت وەرە گوتم جارێ دڵنیا نیم چومە بەپوورم گوت ئەگەر بتەوێ حەزدەکەم بچم ئەگەر ناتەوێ ناچم پورم گوتی ئەی بۆنا جاچیە خۆ هەر دەرس ناخوێنی بڕۆ جەوێ بگۆرە بۆخۆت بەڵام ئاگاداری خۆتبە هەر تەلەفۆنم کرد هەڵدەگری گوتم بەچاوان محمد نامەی ناردبوو گوتی دەچیتە سەفرەکە گووتم بەڵێ پوورم ڕێگەی پیدام بچم گوتی ئەگەر وایە منیش دێم ڕۆژکیان دیاریکرد چوین زۆر خۆشبوو جەوێکی زۆر خۆشبوو یەک شەو ماینەوە لەهوتێل لەهەوتێلەکە پێشی باخچە بوو بەتەنیا دانیشتبووم.
.بــــــــــەشـــــــــی پــێــنــجــەم........
بەتەلەفۆن قسەم لەگەل پوورم دەکرد محمدیش هات پورم قسەی لەگەڵ ئەویش کرد پوورە ناسکە قسەیەکی بەمحمد گوت بەڵام نەمزانی چیە پرسیم پوورم چی پێگووتی پێکەنی گوتی ئەوە لەنێوان من و پووریێە گوتم باشە محمد گووتی تورەمەبە ئیتر ئەو شتێکە لەنێوان دووکەس نهێنیە گووتم دەزانم نهێنیە بەڵام شتەکە دەزانم سەبارەت بەخۆمە گووتی دەی واز لەوە بێنە ئیتر نهێنیە گووتی باشە پرسیاری بکەم گووتم فەرموو بڵێ گوتی ئەگەر ڕۆژێ کەسێک هات گووتی تۆم زۆر خۆشدەوێیت ئامادەم لەپێناوت هەموو شتێ بکەم هەر چیت وویست بۆت بکەم تۆ چی پێ دەڵێیت ڕەتی دەکەیەوە یان قبوڵی دەکەی گووتم ئەگەر قەدەر وابێت کەسێکی وا منی بەڕاستگۆی و پاکی خۆشبووێت ئەی بۆ نا منیش بەهەموو بوونمە لەگەڵی ئەبم و خۆشمدەوێیت لەوانەشە ئاشقیشیبم بەڵام ئەو شتە زۆر لەمن دوورە برواناکەم شتێکی وا ڕووبدات لەژیانم گوتی بۆ بڕوانەکەی ئەگەر ڕوویدا گووتم من ترسنۆکم زۆر لەدڵشکان و ئەو شتانە دەترسم جگە لەوەش من دایکم و باوکم مردوون دلی من بۆ ئەو شتانە زووە کە ڕووبدات من کەسێکم دەوێت ببێتە هەموو کەسم بۆ یەک دەقەش بێت دڵتەنگم نەکات چونکە دڵی من بەرگەی ئەو شتانە ناگرێت گووتی ڕاستە بەڵام لەوانەیە ئەو شتانەی تۆ دەتەوێ لە داهاتوو کەسێ هەموویت بۆ بکات بۆیە لەئێستاوە ڕەشبین مەبە گووتم باشە ئەی تۆ چۆنە تا ئێستا هیچ خۆشەویستت نیە ئەی دایک و باوکت خێزانەکەت گووتی ئێمە کۆمپانیامان هەیە دایکم و باوکیشم پێکەوە ئیش دەکەن یەک برای بچوکیشم هەیە تەمەنی 12 ساڵە بۆ خۆشەویستیش حەزم بەکچێکی سادەیە تەنیا سادە بێت گووتم خوا بەدڵێ تۆبدات گووتی خوا بەدڵمی داوە بەڵام منیش وەک تۆ ترسنۆکم ئەترسم لەوەی کە بەهۆی منەوە دڵی بشکێت چونکە ئەو زۆر بەنازە زوو ئەگری گووتم بەراستتە ئەو خۆشبەختە کێیە کە تۆ واخۆشت دەوێت گووتی بەپێی تێپەڕینی کات دەزانی گووتم باشە لەناودڵی خۆما گووتم دەبێ کێی بێت ئەو کەسە کە محمد خۆشی دەوێت زۆر بیرم ئەکردەوە بەڵام کەسی وانەبوو کە محمد
گوتم لەکوڵێژ لەیەک پۆلین خاڵم گوتی پرسیارێک بەس راست وەڵامم بدە گووتم بەڵێ خاڵۆ سەرم سوڕما گوتم دەبێ چ پرسیارێکم لێبکات گوتی من جوانترم یان ئەو منیش پێکەنیم گوتم بێگومان تۆ جوانتری بەڵام ئەو گەنجترە گوتی یانی پیرم پێوە،دیارە ئامێز روخسارم پیر دیارە کچێ گوتم ئەتۆ بەپیریش هەرجوانی گوتی ئەگەر بەتەنیایە ئەو هاوڕێیەت بائەویش بێتە لامان بەیکەوە نان دەخۆین حەزم دەکەم سڵاوێکی لێبکەم و بیناسم گوتم نا لەوانیە چاوەڕێی کەسێ بکات گوتی چاوەڕێی کەس ناکا هەر بەتەنیا دانیشتوە بابێتە لای ئێمە.....
چاوە روانی بە شە کانی تر بن...
چـــیــــرۆکی. ...... ئامیز ......
بـــــــــــەشــــــــــــی یــــەکـــەم..
من ناوم (ئامێز) تەمەنم 24 ساڵە باوکم و دایکم لەژیان نەماون خێزانەکەم هەموویان لە شارۆچکەیەک ئەژیان خێزانی دایکم لەگەڵ خێزانی باوکم دراوسێ بوون دوو خاڵم هەیە خاڵی گەورەم لە بەریتانیا دەژی وە هاوسەرگیری لەگەل کچێکی بەریتانی کردووە خاڵی بچوکیشم لە شار دەژی چوار مناڵی هەیە ئەویش هەر لەگەل خێزانەکەی دەژی دایکم تاقانە بووە هیچ خوشکێکی نەبووە باوکیشم هەر زوو هەتیوو بووە باوکی مردووە دوایش دایکی مردووە تەنیا یەک خوشکی هەیە ئەویش هاوسەرگیری کردوو چووە بەریتانیا بەڵام خوشکەکەی مناڵی نەدەبوو بۆیە جیابووە لە هاوسەرەکەی باوکم فڕنی هەبوو ئیشی دەکرد کە لە باوکیەوە بۆی مابووە دایکم تەمەنی 12ساڵ بووە باوکی مردووە لەبەر ئەوی ماوەیەکی زۆر دراوسێ بوونە باوکم چۆتە داوای دایکم داپیرم خاڵەکانیشم ڕازی بوونە باوکم دایکمی زۆر خۆشدەویست ناوی ئازیز بوو باوکیشم ٲحمد هەموو کات باوکم پێی گوتوە کە زۆر دەمێکە ئەوی خۆشویستوە بەڵام نەیتوانیوە پێی بڵێ بۆیە لەکۆتای بڕیاریداوە بچێتە دوای هەموو خەونێکیان ئەوە بوو کە کچێک و کوڕێکیان هەبێ ناویان لێ بنێن ئامێز و محمد بەڵام قەدەر وانەبوو تەنیا منیان بوو باوکیشم ناوی لێنام ئامێز....
لەکاتی لەدایکبوونی من دایکم مرد باوکم داپیرەم منیان بەخێو کرد خاڵ و داپیرەم گووتیانە باوکم هاوسەرگیری بکەوە بەڵام باوکم ڕازی نەبوو بەڵێایدابوو خۆی من بەخێو بکات هەم دایک بێ هەم باوکیش بێت ئەو کاتانەی باوکم دەچووە ئیش داپیرەم ئاگادارم دەبوو کە باوکم دەگەڕایەوە ئەو ئاگادارم دەبوو تەمەنم ساڵێک و دوو مانگ بوو لەڕێگای هاتنەوەی ئیشی پیاوێکی سەرخۆش بەئۆتۆمبیل لە باوکمیدا تووشی خوێنبەربوونی ناوەوە بوو مرد داپیرم لەگەل خەم خواردنا تووشی نەخۆشی دڵ ببوو نەیدەتوانی ئاگادارم بێت خاڵە بچوکەکەشم ماڵی خەزووری ڕێگەیان نەدا من بەخێو بکات پوورم ناسکە خوشکی باوکم کە لەهاوسەرەکەی جیابووە لەکاتی مردنی باوکم گەڕابوە ئەو بەخێوکردنی منی گرتە ئەستۆ چونکە ئەویش کەسی نەبوو ئەو دکتۆر بوو لە صیدلیە ئیشی دەکرد ئەو بووە هەموو کەسم زۆرم خۆشدەوێت دایک باوک هاوڕی خوشک مامۆستا هەموو شتێکی منە ئەویش منی زۆر خۆشدەوێت هەرگیز نەیهێشتووە لەهێچم کەمبێ هەموو کات پێی دەگووتم کە باوەڕ بەکەس نەکەم وە زۆر تێکەڵی کەس نەبم چونکە هەندێ کەس تەنیا بەڕوکەش باشن لەناخەوە پیسن بۆیە خوت مەکە بەهاوڕێی کەس من دەبمە هەموو کەست ئەگەر هەر شتێکیش بوو زۆر خراپیش بێت لێمی نەشاریتەوە بچوکترین یا گەورەترین بێت پێکەوە چارەی دەکەین دڵنیابە هەموو کات من لەپشتتم هەر لە شاڕۆچکەکە دەژیان فڕنەکەی باوکمی بەکرێدا بوو وە ئێمەش لە خانوی باوکم دەژیان پورە ناسکەم هەموو کاتێ وانەی پێم دەوت تا نمرەیەکی باش بهێنم منیش ببمە دکتۆرە هەموو کاتێک خۆی منی دەبردە قوتابخانە و پێکەوش دەچوینە ماڵەوە هەموو هەفتەیەکیش دەهاتە قوتابخانە تا لە باشی من دڵنیا بێت هەموو شەوێ دەیگوت دەی پێم بڵێ ئەمرۆ چیت کرد منیش هەموویم باس دەکرد وە ئەویش باسی ڕۆژەکەی خۆی دەکرد کاتی پشووی هاوینان منی دەناردە خولی جیاوازی فیربوون بۆ ئەوەی بۆداهاتووم سودی هەبێت بۆم بتوانم پشت بەخۆم ببەستم هاوڕێم نەبوو چونکە هەموو کاتێ قسەی ئەوم لەبیربوو کە هاوڕێەتی هەموو کەس نەکەم مامۆستاکان زۆر خۆشیان دەوویستم چونکە زیرەک و ئاقڵ بووم هەموو ساڵێ نیشانەی زیرەکیان پێوە دەکردم کۆتا قۆناغی ئامادەیشم لە شاڕۆچکەکە تەواو کرد نمرەیکی بەرزم هێنا وەک پوورم حەزم لە صیدەلیە بوو وە نمرەکەشم وەری دەگرتم بۆ ئەو بەشە..
....بـــــــــەشــــــی دووەم.........
لەکولێژی صیدلیە وەرگیرام لەشار پوورم دڵی نەهات کە بچمە بەشە ناوەخۆی بۆیە بڕیاریدا کە بچین لەشار بژین خانوەکەی فڕۆشت لە شار یەکەیەکی نیشتەجێبووی لە شوقەیەکی خۆش شوێنەکە زۆر خۆش بوو وە ئیشی خۆشی گواستەوە بۆ شار هیچ کاتێ نەچووبومە شار بۆیە هیچ شوێنیکم پێنەدەزانی بۆ هاتوچۆش پورم ئۆتۆمبێلی کڕی گووتی دەبێ ئیتر فێرە لێخورینی ئۆتۆمبێلیش بی چوومە دەورە ئینجازەم وەرگرت ئیتر کەم کەم شوێنەکانی شار شارەزا ئەبووم بەیانیان پوورم دەبردە ئیشەکەی خۆشم دەچومە کۆلێژ دوای تەواو بوونیشم دەچوومە ماڵەوە چاوەڕێم دەکرد پوورم تەلەفۆن بکا بچمە دوای بیهێنمەوە لە کۆلێژ تێکەڵی کەس نەدەبووم چونکە زۆر دەترسام توشی کەسی خراپببم یا توشی کێشەبم بۆیە کچەکان زۆر کەیفیان پێم نەدەهات دەیانگوت کە لووتبەرزم بەڵام گوێم بەقسەی کەس نەدەدا تەنیا هەموو شتێکم دەرچوونم بوو بەیەکەم بویە زۆر خۆم ماندوو ئەکرد زۆر هەوڵم دەدا زۆر کەسی زیرەکتر هەبوون لەمن بەڵام هەرگیز کۆڵم نەدەدا پێشبڕکێم لەگەل دەکردن وە سەرکەوتووش دەبووم گروپێکیان دانابوو لە فیسبووک هەموو کاتێ ئاگادارکردنەوە یان زانیاری هەر شتێک هەبا بڵاویان ئەکرد من فسبووکم نەبوو بۆیە بەپوورم گوت شتێکی واهەیە گوتی ئەی بۆنا بە کاک ئارام دەڵێم بۆت
هیچ کاتێ زوو بڕیار مهده🌹 کاردانەوەیخراپی لێ دهبێت
Читать полностью…چــیـرۆکــی
کــچــێــک
بــەشـــی کۆتایی
خۆی نەگرت و یەک زلەیلێدام و بەجێی هێشتم منیش بەگریانەوە ناو ژوورەکەدا کەوتبووم
بۆبەیانی کاکەم لەدوام هاتبووبۆ مەکتەب کوڕەکەی دۆزیەوە و بەخێراێ هات بۆی زۆریملێدا و مۆبایلی کوڕەکەی شکاند و چەقۆیەکی دەرکرد وتی ئێستا ئەیکوژم
کوڕەکەش بەترسێکەوە ۆتی بەخوا هەمووی خەتای کاروانە کاروان من هیجم نەکردووە
براکەم وت کاروان کێیە؟ وەرە پێم بلێ چۆنئەم ڕەسمانەت دەسکەوت..،
کوڕەکە وتی ئەم ڕەسمانەم لەلاین کوکڕێکەوە دەسکەوت ناوی کاروانە ئیستا لای زۆربەی کوڕانی گەڕەک هەیە بەڵام ئەوان نەیان وێرا وەک من بکەن...
بەڵێ ئەمە بوو ئەوە کاروانی برای سازگار بوو کە بەدزی خوشکەکەیەوە ڕەسمەکانی منیلەناو مۆبایلەکەی دەرکرد و بردی بۆ لای کوڕانی گەڕەک .......
وازمان لەکوڕەکە هێنا و بەجێمان هێشت
براکەم موبیلەکەی بۆ کڕییەوە بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێ
لەقوتابخانە دەیان کردم و ئیتڕ من سیقەی کەس و کارم لەدەست دا
ئێستە ڕوەخۆشەکەی براکەم نەماوە
دایکم وەک جاران نایاتە لام
باوکم نازم هەڵناکێشێ
هەرجەندە منیان خۆش دەوێ بەڵام وەک جاران نا.....
هەر چۆنێک بێت ژیانی من لەوانە باشتر بوو کە ئەکوژران یان ئەشکەنجەی توند
یانحەپس ئەکڕان لە ژوورەوە
بەڵام خۆ من تاوانێکم نەکردووە...
من بەهوی سازکار و براکەی ژیانم تێک چوو بەڵام ئەوان ئێستە ژیانەکەی خۆیان بەسەردەبەن......
سەیرە باشە بۆ چی کاڕوان ڕەسمەکانی سارکاری خوشکیشی نەبرد..؟
وەڵام بۆ ئێوە جێ دێلم...
کۆتایی
چــیــرۆکـی
کــچــێــک
بــەشـــی یــەکـــەم
من ناوم هێلینە تەمەنم 16 ساڵە
وێران بوونی ژیانم ئەوکاتە دەسی پێکرد کە لە قوتابخانەی ناوەندی بووم
کچێکی ڕێک و پێک بووم کەس و کارم زۆر باش بوون بۆم هەموو شتێکمان باش بوو کەس و کارێکی بەڕێز و برایەکی باشم هەبوو
هاوڕێیەکم هەبوو ناوی سازگار بوو من و سازگر زۆر لەیەکەوە نزیک بووین زۆریش یەکمان خۆشەویست هەموو شتێکی یەکمان ئەزانی ....
سازگار برایەکی ناوی کاروان بوو
ڕاستیەکی من باش نەمدەناسی و کارم پێ نەبوو
ئیتر لەمەکتەبش زۆربەی کات لەگەڵ سازگارا بووم
هەندێ ڕۆژ سازگار مۆبایلی ئەهێنا خۆتان ئەزانن پشکنین و شت ئێستا زۆر ناکرێت
دەی سازگار وتی وەرە هەندێ ڕەسم بگرین پێکەوە بە سناپ چات فلتەری زۆر جوانی تێدایە وتم باشە بەڵام دواتر بیانسڕەوە یان بیان شارەوە با کەس نەیبینێت وتی باشە
دواتی چەن ڕۆژێک کوڕێک بەردەوام ئەهاتە پێش دەرگای مەکتەبەکەمان چاودێری منی ئەکرد منیش وەک سیفەتی خۆم سیقە بەکوڕان ناکەم و هیچ حسابێکم بۆ نەکرد
هەتا ڕۆژێک هاتە،پێشم موبایلەکی ڕوو کردە من وتی ئەمە ڕەسمەکانی تۆیە تۆ زۆر جوانی
منیش ڕەنگم زەرد بوو نەمزانی چی بکەم
هاوارم کرد وتم ئەمانە چیدکەن لای تۆ
وتی هاوار مەکە هەموو ڕەسمەکانتم لە لایە
ڕێک بەپەلە ڕۆشتم و بەجێم هێشت چوومە ماڵەوە زۆر بێتاقەت بووم نەمزانی چی بکە هەر ئەگریام بەتەنیا بەکوڵ ئەگریام ئەموت ژیانم وێران بوو وەک ئەو کچانە بوونە قوربانی گورگەکان تازە منیش فەوتام لەخۆشی دنیا بێبەش بووم
کەس و کارم هەستیان پێم کرد زۆریش ویستیان پێیان بلێم چی بووە من هەر وتم هیچ،نەبووە
دواتر تێلم کرد بۆ سازگار ئەوەی ناشرین بوو پێم وت وتم تۆ خراپەکاری تۆ منت فەوتاند
وتی بۆ هێلین گیان چی بووە وتم یانی نازانی
تۆ ئەو ڕۆژە بەمنت وت با هەندێ ڕەسم بگرین ئێستە ڕەسمەکانم بڵاو کراوتەوە لەناو هەموو کوڕانا ئەویش سوێنی خوارد کە ئەو ڕەسمەکانی نەداوەتە کەس منیش تێلم داخەستەوە ..... ڕۆژی دواتر چووینەوە مەکتەب کوڕەکە هاتەوە بەردەمم ئەمە دەیان جار بوو بێتەپێشم
وتی ئەمجارە سووکایەتیم پێ بکەیت ژیات تێک دەدەم وەرەقەیەکی دا پێم دەقەمەکەی تێدا بوو....
وەرەقەکەم بردەوە زۆر زۆر گریام نانم نەخوارد ڕەنگم نەمابوو هێندە گریام لاواز بوو بووم
ویستم تێلی بۆبکەم دوای وتم نا
بیرم لە قسەکەی کردەوە وتی ژیانت تێک دەدەم ئاای خوایە من بوام لێهات ئای حوایەچیم لێهات ئێستە چۆن جوابی براکەم بدەمەوە ئەوندە خۆشی ئەویستم گاڵتەی لەگەڵم ئەکرد چۆن جوابی دایکم بدەمەوە بەردەوام دوعای بۆ دەکردم و دەهات بۆ لام لەکاتی خوێندنا چۆن جوابی باوکم بدەمەوە کە ماندوو دەبوو پێمەوە
ڕەسمەکانیش بەو شێوەیە نەبوون کە کێشەم لە بڵاو کردنەوەی نەبێت بەڵکو بۆ بڵاو کردنەوە زۆر ناشرین بوون.....
بــەشـــی دووەم
دواتر لەناچاریدا تێلم بۆ کوڕەکە کرد بەهیوای ئەوەی
کەمێک بپاڕێمەوە بەشکم وێنەکانم بسڕێتەوە و منیش نەجاتم بێت
ڕەڤەمەکەم لەناو کتێبەکانم دانابوو چوم تێلم بۆ کرد هەر وتم سڵاو وتی بۆ وا دوا کەوتی ئازیز هەرچەندە پێم ناخۆشبوو بەڵام هیچم نەوت ئیتر پێم وت کەوا ڕەسمەکانم بسڕێتەوە نامەوێت ژیانم تێک بچێت نامەوێت ژیانی کەس و کاریشم تێک چێت و ئابڕویان بچێت وتی مەترسە جارێ پارێزراوە وتم تۆ چییت لەمن دەوێت وتی خۆشم دەوێی منیش باوەڕم پێ نەکرد چونکە چیرۆکی دەیەها کچم خوێندۆتەوە کە بوونە قوربانی گورەگەکان هەرچەندە دەویست لایەنی عاطفیم بجولێنێ باوەڕم نەکرد
ئیتر زۆریش پاڕامەوە و زۆریش گریام بەڵام بەگوێی نەکردم دواتڕ بەتوڕەیەوە وتی گەر ئەمجارە بپاڕێیتەوە ڕەسمەکانت بڵاو کراونەتەوە منیش زۆر بێتاقەت بووم کە مردن خۆشتر بوو بەلامەوە بەڵام چارم نەبوو
وتم ئێستە چیت دەوێ وتی دەبێ هەموو شەوێ بەتێل قسە بکەین و من هەر چیم ویست بەوشێوە دەبێت بەگریانێکەوە وتم باشە چونکە چاری ترم نەبوو
ڕووم نەدەهات بەکەس و کارم بلێم
ئەبوایە چیم کردبایە
شەوانە هەرچەندە تاقەتی دەرسم نەمابوو بەناوی دەرس خوێندنەوە ئەچوومە ژوورەکەم و کتێبێکم دا دەنا و قسەمان دەکڕد بەو شێوەی ئەو دەیویست کۆمەڵێک قسەی ناشرین دوور لە ئەخلاق بەوهیوایهی وەکو هەر کچێکی ئەم شارە منیش ببمە مایەی شانازی بۆ کەسو کارم و زانکۆ بخوێنوم و ژیانیهەوسەرگیری پێک بنێم و ببمە خاون ماڵی خۆم ئیتر حۆی ناسان تەمەی زۆر گەورەتر بوو نزیک 26 ساڵێک دەبوو
شەوێکیان تەواو لە گریانا نقوم بووم وتو توخوا وازم لێبێنە وتی واز هێنانی چی
ئیتر دەچینە دەرەوە تازە من و تۆ خۆشەویستین ویستم بەهاوارێک بیترسینم بەڵام سودی نەبوو وتی سبەینێ ناچی بۆ مەکتەب دێیت بۆ لای من
چیرۆکی
بانە و بەرزان
بەشی کۆتایی
والله هەفتە بوو بە دوو هەفتە بوو بەسێ هەفتە هەرنەبوو هەر ئەیوت جارێ بۆم ناکرێت تا ڕۆژێک تێلم بۆی کرد وتی بانە خزمێکمان مردووە بانە لەسەر قەبرانم خۆم بۆتی ئەکەم مەیکە منیش وتم باش وابوو سێ ڕۆژ من بۆم نەکرد لای من ئەم سێ ڕۆژە بەسێ ساڵ ڕۆی ڕۆژی چوارەم ئارامم نەما وتم بەخوا بۆیەکەم کە تێلم کرد ژمارەکەی داخرابوو هەرتێلم کرد دیسان داخرابوو وتم دەی ئەوە بەبۆنەیمیوانەوە مۆبی داخراوە بەبۆنەی کۆچی ئەم خزمەیان ئیتر مانگێکی خایاند ڕۆژێک لە ئەوڕوپا بە ژمارەی بارزان تێلم بۆ هات هەڵم گرت خۆی بوو وتم بارزان ئەوە ژمارەی بەریتانیا لە سلێمانی ئیش ئەکات وتی ئەی چۆن لەبەر خاتری بانە لە هەموو شوێن ئیشەکا وتم بارزان توخوا مەیکە بە گاڵتە وتی بانە بەخوا ئەبێت بمبووری من گەڕامەوە بەریتانیا نەمتوانی بێم بتبینم بەڵام بەڵێن بێت لەم زوانە دێم و دەتبینم منیش زۆر دڵم بەخۆم ما زۆر گریام وتم بارزان وەفای ئەو هەموو ساڵەی من ئەوەندە بوو تۆ نەهاتی دوو دەقە من تۆ ببینم ئیتر وەکو هەمیشە دیسان دڵی ڕازی کردمەوە هەرکات پێم ئەوت وەرەوە قەناعەتی بەمن ئەهێنا تا خۆشەویستی من و بارزان گەیشتە نۆ ساڵ بەڵام چوارساڵی دوای خۆشەویستیمان خۆشەویستیمان ببوو بە تاک لایەنە من هەربەڕاست ئەوم خۆشەویست من هەر بانەکەی سەرەتا بووم بۆ ئەو بەڵام بارزان گۆڕابوو ئیتر وردە وردە بارزان وای کرد منیشبێزار بووم لەو هەموو چاوەڕوانیەی ئەو بەڵام هەمیشە من لێیبێزار نەدەبووم چوونکە بەڕاست ئەوم خۆشەویست زۆر بەڕست هەرچەن ئەو زۆر دڵ ڕەق و بێوەفابوو بەڵام من هەر خۆشم ئەویست هیچ کات خیانەتم لێنەکرد زۆۆر زۆۆر داواکاریم هەبوو هەرنەم دەکرد لەبەر ئەو بەڵام بۆ چ کەسێک بۆ کەسێک کە زۆر بێوەفابوو بەرامبەر من بۆ کەسێک کە توانی هەموو تەمەنی گەنجیم بەرێت و وای لێکردم خۆشی لەو تەمەنەم نەبینم بە بێ ویژدانی منی لەبیر کرد تا چەند مانگێک پێشئێستا تێلی کەم کەمی ئەکرد و قسەمان دەکرد بەڵام من زانیم خۆشەویستی بارزان بەس ئازاردانی منە بۆیەمن زۆر
@chyrok
بەناچاریژمارەم گۆڕی بۆئەوەیئیتر هەولدەم بارزان لەبیر بکەم هەولدەم کەسێک بم سادە بم و یەکێک بە حەلالی بێتە ژیانم ئیترئەو لەبیر بکەم تازەدەزانم ئەو شتێکیمەحالە بۆمن ئیتر من خۆم بەبێ وەفانازانم کە وازم لێهێناوە چونکە ماوەی نۆ ساڵ زیاتر من ئەو پڕ بەدڵ عاشقی بووم و زۆرم خۆشەویست و تەنیا لەم ساڵانەیا کە انتەرنێت زۆر بلاو بوویەوە یەکترمان بە کامێرا ئەبینی ئەویس کەم ئەو هەشت ساڵ لەمن گەورەتر بوو ئێستاش من بە ناچاری وازم هێنا و ماوەی چەند مانگێکە ئاگام لێی نەماوە هەرچەن زۆر زۆر بیری ئەکەم بەڵام وا باشترە بۆهەردووکمان ئیتر لێرەوە کۆتایی پێهات ...
منەڵێم بەسە باچیتر دڵخۆشی خۆمان نەخەینە سەر حیسابی دڵتەنگی هیچ کەسانێکەوە با دڵمان پاک بکەینەوە و چیتر دووڕووی نەنوێنین و دڵخۆش و ڕاستگۆبین پێکەوە بە ڕابوواردنت بە ڕەگەزی بەرامبەر هیچت دەست ناکەوێت تەنیا ئازاردانی ئەو نەبێت و لەدەرگای هەرکەسێکیشت دا لەدەرگات دەدرێتەوە و هەر لەم دونیایەش...
کۆتایی
بەمن بەڵام من هەرپرسم پێی دەکرد من زۆر بەڕاستی خۆشم دەویست تا ڕۆژێک لەگەڵ پورم چووین بۆ بازار لەناو بازاریش هەر قسەم لەگەڵی دەکرد ئەو کاتەی بەتێل قسەم لەگەڵ تەنیا دەکرد وەک کەسێک پێم بڵێ بانە سەرت هەڵبرە سەرم هەڵبڕی سەرم هەڵبری سەیرەکەم تەنیا لەبەردەمم وەستابوو مۆبەکە بەگوێمەوەبوو قسەم لەگەڵ تەنیا ئەکرد سەیری ئەویشم دەکرد هیچ مۆبێکی پێنەبوو تا قسە بکات تەنیای ناو موبایلیش هەر دەیوت ئەلوو ئەلوو و هیچم بۆ نەدەوترا پوریشم بەدیارمەوە حەپەسابوو من ئەموت ئەمە کەسێکە لە تەنیا دەچێت ئیتر هات و وتی بانە چۆنی ئەوە منم تەنیا منیش هیچم نەوت و دەستم کرد بە گریان و وتم پورێ با بڕۆین ئیتر هەرچۆن بێت لەگەڵ پورم ڕۆشینەوە بۆ ماڵەوە ئەوەی بە حیسابیش تەنیابوو هەر تێلی ئەکرد و منیش دام ئەخستەوە هەزا نامەی دەنارد ئەیووت بۆوادەکەی منیش جوابم نەدەدا تا دوو هەفتە خەریکبو شێتەبووم و ئەشخەوتم ەوەی ئەم ڕۆژەم ئەهاتە بەرچاو تا دوای دوو هەفتە پورم زۆری لێکردم وتی جوابی بدەوە بزانە چی دەڵێتن منیش بەقوڕگی پڕ گریانەوە وتم فەرموو چ ناحەقیەکیتر ماوە پێمی بکەن تۆ کێیت بۆ خۆت لەمن کرد به تەنیا وتی من تەنیا نیم من بارزانم بەڵام بەخوا بەخوا هیچ مەبەستم کاتی نیە زۆر بەڕاستمە لەگەڵ تۆ و بەڕاست تۆم خۆشەوێتن ئیتر زۆرمان قسە کزد تا وای لێهات و قەناعەتم هات و وەک جارانم لێهات و بگرە زیاتریش ئوم خۆشەویست بەڵام گومانێ هەر لەدڵم بوو لەدوای ئەم مەسەلە دایم هەولی دەدا پاکی خۆی بۆمن بسەلمێنێ تا وای لێهات بۆڕازی کردنی من ناونیشانی ماڵ و خوشکەکانی و کارەکەی هەمووی پێوتم قسەی لەگەڵ پورم و دایکم کرد و وتی من نیازم ڕاستە لەگەڵ بانە وتی ئامادەم قسە لەگەڵ براکانت وباوکیشت بکەم و بەڵام من هەر دوودڵ بووم و دڵم لێی شکابو وتی گەر بڕوات بەمن نیە ئێستا ڕەقەمی براکە وەردەگرم و قسەی لەگەڵ دەکەم وتم تۆ ناتوانی ئەمە بکەی وتی گەر نەمکرد تۆ واز لەمن بێنە و بڵێ بارزان تۆ منت خۆشناوێ دووژمارەی پێبوو بە یەکێکیان بۆمنی دەکرد و بەوەی تریش بۆ براکەمی کردبوو و قسەی لەگەڵ کردبوو و وتێلی بۆم کردەوە وتی ئەی ئێستا بڕوات کرد ئیتر تا وای لێهات گومانم لە دڵا نەما و وردە وردە زیاتر و زیاتر عاشقی دەبووم زۆر بە پاکی بۆ هەرشوێن ئەچووم ئەو دەستی ئەکرد بە گریان و ئەیوت خۆزگە منیش لەگەڵتا ئەبووم هەر ئەموت قەینا تۆ سەلامەت بیت ڕۆژێک دێت پێکەوەش ئەچینە دەرەوە و ئەم ناخۆشی و دووریەش دەبڕێتەوە ئیتر ساڵ هات و ساڵ ڕۆی دایمە ئاواتم ئەوەبوو بارزان بێتەوە و ئێمەش وەک هەموو ژن و مێردێک ژیانێکی خۆش دروست بکەین و ماڵێکی خۆش و تێیدا بژین هەر دەیوت ئەم ماوە بۆستە ماوەیەکیتر دێمەوە ئیتر ئەم خۆشەویستیە گەشتە پێنج ساڵ هەر بە قسەکردن و چاوەڕوانی من بۆ هاتنەوەی ئەو لەماوەی ئەم پێنج ساڵە هیچ کێشەمان نەبوو بەڵام لەدوای ئەوە هەستم ئەکرد بارزان وردە وردە خۆی دوور دەکاتەوە لێم ئەو بارزانەی کە نەیدەهێشت مۆب داخەمەوە و شەو بەدەم قسە کردنەوە لەگەڵ ئەو خەوم لێدەکەوت بەتێلی ئەو خەبەرم دەبۆوە وایلێهات بە هەفتە هیچی نەدەنارد یانیش هی منی هەڵنەدەگرت کە دەشی کرد دەیوت کاتم نیە یانیش کەدەیکرد یەک دەقە بوو قسەی دەکرد و دایدەخستەوە منیش زۆر خەمم دەخوارد ئەمزانی بارزان زۆر گۆڕاوە ئەم بارزانەی من نەماوە بەس هەر خۆم هەڵدەخەلەتان ئەموت دیارە ئیشی هەیە...... تا وای لێهات بە مانگ گوێم لە دەنگی بارزان نەدەبوو بەڵام من تۆسقالێک خۆشەویستیم بۆ بارزان کەم نەدەبوو بگرە زیاتریش دەبوو بەڵام ئەو وانەبوو ماوەیەک وایلێهات کە تێلم بۆی دەکرد ئافرەتێک وەڵامی دەدام ئەیوت ئەلوو و دایدەخستەوە منیش بێتاقەت دەبووم پێی بەڵام دەموت لەوانەیە ئەمە هاوڕێی کاری بێت خۆی کاتی نەبێت بەڵام وایلێهات شەوان درەنگ بۆم دەکرد هەر ئەو ئافرەتە وەڵامی دەدا منیش زۆر دەگریام زۆر دڵم تەنگ بوو بەڵام قەت وام نەدەکرد چوار دەورم هەستی پێ بکەن...
چاوەڕێی بەشی سێیەم بن
چـــیــــرۆکــــی
خــــانمــێک
بـــــەشـــــی کـــۆتــــایی
دەستی کرد بەڕەخنە لە خواردنەکەم وتی:تۆ بەکەڵکی هیچ نایەیت ،وتم جا بەدڵت نیە بڕۆ خواردنی دەرەوە داوا بکە،بێزار بووم سەرەڕای کاری دەرەوە لەماڵیش مناڵ و ماڵو خواردن ئامادەکردن.
من شایەنی وشەی سوپاسم لەتۆوە،نەک فەلسەفە لێدان و قسەی هیچ، مێردەکەم توڕە بوو هەستا لێی دام بەڵام وەک جاران بێدەنگ نەبووم و بگریم
بەڵکو هێرشم کردەسەری بەهەموو ئەو شتانەی مدربەکەم فێری کردبووم،ئەونەم لێدا تامێردەکەم ماندووبوو دەستی کرد بە پاڕانەوە،تا وازی لێبێنم هەموو سەروو چاوی شکابوو شین بوبۆوە
بەڵام من لەلێدانی هەر بەردەوام بووم نەوەستام تا تەواو هێلاک بووم
ئەمویست ئەوە بچێژێ کە چەند ساڵە بەمنی چێژتووە، دانی پیائەنێم هەستم بەتاوان ئەکرد بەتایبەت کەلەبەر چاوی مناڵەکانو ئەو ژنە لێم دا بەڵام ئەو ڕێزی وەک ئافرەت و هاوسەرو دایک بگرتمایە ئەمە ڕوی نەئەدا،ناچاری کردم ئەو ڕێزە بەدەست بێنم کەشایەنمە بەهێز نەک ویستی خۆی
ئیتر مامڵەی گۆڕا زۆر باش بوو، بەڵام ڕاهێنانی لێ قەدەغە کردمبەڵام گرنگ نیە،چونکە ئەو ڕێزەم وەرگرت کەشایەنم بوو
ئەوەی ڕێزی ئافرەت نەگرێ بە ویست و خواستی خۆی پێویستە بەهێز ناچار بکرێت.
کۆتایی
چیرۆکی
سناء
بەشی کۆتایی
سناء ئەڵێ هەستم بە گەرمیەکی زۆر کرد کە هەستام دایکم لەبەردەمابوو براکەمم بینی لە حەوشەکەیا مێردەکەشم ڕای ئەکرد �دوای پێنج دەقە هەستم بە ئازارێکی زۆرکرد هەر ئەمقیژان دایکیشم لەگەڵما کەسمان نەمان ئەزانی چی ڕوو ئەیات �ئازارەکە هەتا ئەبوو زیادی ئەکرد هەموو دێکە بەخەبەر هاتن براکەم سەتڵێ ئاویکرد بەسەرما بەس ئازارەکە هەرزیای ئەکرد �تا قژم بەسەرەوە نەما چاوم نە ئەتروکا وەکو بەرد ڕەقببوو دەمچاوم بوو بە پارچەیک گۆشتی ئاوساوی ڕەش لە دڕندەیەکی ئەچوم نەک مرۆڤ �پاشان کوێربووم و لەهۆش خۆم چووم ......
عەوز براکەی سناء باسی چارەسەرکردنی سناء ئەکات و ئەڵێت ئەو شەوە سنائمان گواستەوە بۆ خەرتوم لەوێ پیان وتین چاوی چەپی بەتەواوەتی کوێربووە باشترە بیبەنە<بـــڕوا بـــــەخـــتــــیـــار> قەهیرە چوینە قاهیرە لەوێ شەشمانگ ماینەوە چەن نەشتەرگەریمان بۆکرد قژیان بۆ ڕوانەوە جوانکاریان بۆ چاو پێستیکرد بەڵام هێشتا چارەسەری زۆری مابوو وەکو گلێنەی چاو عەدەسەو برژەنگ و دەمووچاو ئەبوایە شەش مانگ بۆ ساڵێک
@chyrok
بمێنینەوە نەمانتوانی پارەکەی بەین بۆیە گەڕاینەوە . . داوای یاسایمان لەسەر براکەم و زاوەکەمان تۆمارکرد سێ مانگ زیندانیکران بە هۆی سوڵحی عەشایریەوە و بەزۆر باوکمایان ڕازیکرد کە بە بڕێک پارە ڕازی بێ باوکم ڕزی بوو زاوەکەشمان بڕی هەزار دولاری یا واتە بەزمانەکەی خۆمان( دە وەرەقە) خێزانەکەی سناء لەدوای ڕوداوەکەوە سەریان لێشێوا دایکی لە جێیا کەوتوەو توانای جوڵەی نیە برایەکی وازی لە خوێندن هێناو كه لە زانکۆو بوه بەشی زانست ئێستا دوکانی فرۆشتنی پلەیستەیشنی هەیە برا یەکی کەشی بەهەمن شێوە وازی لە خوێندن هێناو لە دوکانی فرۆشتنی جل ئیش ئەکات موستەفاش سەری خۆی هەڵگرت ڕویکردە یەکێ لە شارەکانی باشور مێردەکەی سنائيش هەر ڕۆژی دوای ڕوداوەکە سنائي تەڵاق یاو لەگەڵ هاتنە دەرەوەشی لە زیندان یەکسەر هاوسەرگیری کردەوە. .
کۆتایی
چیرۆکی
سناء
بـەشی یەکەم
سناء کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵان لە یەکێ لە لادێکانی سودان نیشتەجێیە لە خێزانێکی هەژارە خاوەنی ٦ برایە خۆشی تاقانەیە سەرقاڵی خوێندنە لە یەکێ لە گوندەکانی دراوسێیان ولە بەشی ناوخۆی خوێندنگەکە ئەمێنێتەوە تاکە خەمیشی تەواوکردنی خوێندنەکەیەتی چونکە کچێکی زیرەکە ، بەڵام نازانێ کە کەسێک واخەریکی خوازبێنیکردنیەتی پیاوێکی دەوڵەمەن کە چل ساڵ لە سناء گەورترە چەن جار داوای ئەکات بەڵام ئەو ڕازی نابێت ئەڵێت مردن باشترە بۆ من ووەک شووکردن بەم پیاوە هەرچەنە فشارێکی زۆری ماڵەوەی لەسەر ئەبێت سەرەڕای ئەوەی کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵبوو بەڵام سەرەڕای توانی نمرەیەکی باش بەدەس بێنێ کە ۷۰ لە سەد بوو ، لەکۆتایا لە بەشی پەروەردە لە زانکۆی جۆبا وەرزی یەکەمیشی بە سەرکەوتوی بڕی ،لە کۆتایا سناء ڕازی بوو شوبکات وە لە دوای ساڵێک لە دەزگیرانی سناء لەگەڵ مێردەکەی بەرەو خەرتوم بەڕێکەوتن بۆ بەسەر بردنی مانگی هەنگوینی یان باشترە بڵێم مانگی ژەهری مار لە تەواوی ئەو مانگەیانەی هێشت بەهیچ جۆرێک لێی نزیک بێتەوە هەمیشە داوای جیابوونەوەی ئەکرد مێردەکەشی بەناجاری هێنایەوە بۆ گوندەکەیان مێردەکەشی سینای بردەوە ماڵی باوکی ئەمجارە بۆ ماوەیمانگێک بە تۆراوی لە ماڵی باوکی مایەوە بەڵام بەزۆر لەلایان خێزانەکەیەوە نێرایەوە ماڵی مێردەکەی لە قەراغ دەریابوو لە شاری خەرتوم بۆ چەرمانگ لەوێ مایەوە بەڵام هەمیشە داوای جیابوونەوەی ئەکرد مێرده کەی لە ڕادە بەدەر دڵی پیسبوو کاتێ ئەچوو بۆ زانکۆ دوای ئەکەوت چەنجار موبایلی لێ ئەشارێتەوە هەوڵئەیات بێ هۆشیکات هەتا سەردانی شێخ ئەکات نوشتەو جادوو لەم کچەکات تا دڵی نەرم بێت بەڵام بێ فایدە ئەبێت سناءئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە ئەڵێت کە ئەمجارە کۆتایەو ناگەڕێتەوە کاتێک مێردەکەشی زانی هیچی لە دەس نایەت لای خێزانەکەی جێیهێشت بەڵام لە دڵیا ڕقو کینەی هەڵگرتبوو وە بیری لە تۆڵەکردنەوە ئەکردەوە .....
چاوەڕێی بەشی دووەم بن
بـــــــــــەشــــی کـــــــۆتـــــــایـی
....براکەم کە پشتو پەنام بوو کەزۆرم خۆش دەویست لەدەستمدا بیری ئەوساتانە دەکەم کەلەگەڵ ئەودا بەسەرم بردووە کەوە سەڕمان لەگەڵ منداڵانی تر دەکرد و خۆمان حەشار دەدا ، بیری ئەو کاتانە دەکەم کە منداڵێکی هارو هاج بووم بۆ باوکم بەدەم فرمێسکەوە خەو لێکەت سەرینەکەم لەگەڵ فرمێسک نغرۆ ببوو کەبەیانی هات لەخەو هەلسام کەچاوم کردەو هەر ئەو خەو بەئاگاتنەوەی منداڵێم نەبوو کەوا ماڵەکەم هەموو پڕ لەدەنگە دەنگ و حەجوولی دەکرد و هەمووانم هەراسان دەکرد بەڵام ئێستا هیچ وەک جاران نیە زەنگ لێدەدرێ درگایە کچە جوانەکە بوو ئەوەی دکتۆریم هاتبوو پیرۆزباییم لێ بکا بەڵام زۆر بەدڵ تووندی جوابم داوە زۆرێ لێکردم تەنها بۆ ڕۆژێک بڕۆینەوە شوێنی بوونمان بەناچاری و بەبێ دڵێکێ بەجەستەوە چوومەوە یەکەم جارم بوو بچمەوە لەدوای جەنگ دەستم دەلەرزی چاوم گۆمی گریان بوو زۆر لەتاریکیەوە ئەژیام و گۆشەگیرو بەترس بووم گەیشتمەوە وێ هەناسەیەکی قووڵ بەقوڵایی گەروومدا هاتە دەرێ منداڵەکانی ئەوێ دەهاتن و دەچوون و یاریان دەکرد شار ئاوەدان کرابۆوە حەزم کرد بچم بۆ ماڵە کۆنەکەمان چوومە بەردەم ماڵ بینم پارچە زەویەکەو بێ خاوەنە یادگاریەکان لەبەر چاوم وەکوو شریتێکێ خێرا هەمووی لێدەدرانەوە کۆتا دیمەنیش جێهێشتنی تەرمی کەسو کارم بوو دواتر گەڕاینەوە ماڵ ئەو شەوی لەخەمو خەیاڵ و فرمێسکدا خەو نەچووە چاوانم بەڵام ئەوکچەی هۆگری ببووم دەستی گرتمو سەرم بە باوەشی گرمی کرد لەگەڵ باوەشی ئەو وا هەستم دەکرد کەوا ژیانم لەگەڵ ئەودا ترووسکەیەکێ لێ دێتە ژوورێ لەباوەشی ئەودا بۆ ساتێ چاوەکانم داخست بەئارامی ئارامیەک کەوا ڕوح و مێشکی ئارام و چالاک کردەوە بەسۆزی ئەو و خۆشەویستی ئەو توانیم لەتاریکایی ژیانم وردە وردە قاجەکانم بێنمە دەرەوە داوای هاوسەرگیریم لێکرد بەقوڵایی دڵیەوە وتی ئامادەم ببمە هاوخەمی ژیانتو هاوسەری تۆ ئیتر بەچێژەوە ساتەکانم لەگەڵیدا بەڕێ کرد بووێنە هاوسەری یەکترو خەمەکانم لەگەڵ ئەودا تێپەڕی سۆزو خۆشەویستی ئەو توانی وام لێکا بیر لەداهاتووم کەمەوە
تەنها سۆزی ئافرەتێک و باشی ئەو بۆم وای کرد ژیانم بگۆڕم
تێگەیشتم لەوەی خەم تەنها مردنێکی بەئازارو پڕ لەچاوەڕوانیە ....
من وەک ئەو کەسەی ئەو چێڕۆکەم نووسی تەنها دەمەوێ گۆشەگیر نەبن ترسەکانتان لەدڵتان دەرکەن خۆزگەو ئاواتەکانتان پشت گوێ مەخەن تەنیا داهتوومان لەپێشە ڕابردوو تێپەڕێ سوپاس بو تەرخانکردنی کاتتان بۆچێڕۆکەکەم
کۆتایی👍
چــــــیــــــرۆكی...
...ئاهەنگی ڕۆژی لە دایک بوونم بوو بە ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم...
بــــــەشــــی یــــەکــــــەم ...
ڕۆژی لەدایک بوونم
وەرزی پایزە گەڵای دارەکان وەکو زێڕێکی بێ بن وایە شارەکەمان دەدرەوشێتەوە،شنەبای دارەکان هاتوو چۆ دەکەن بۆم،ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی منە ،وەرزی پایز خۆشترین وەرزە لام هەموو ساڵێک وەرزی پایز دیارییەکم پێشکەش دەکات ،کاتێ چاوم دادەخەم دەبینم لەگشت لایەک ڕەنگی زێڕیە ،دارەکان ئاواز دەژەنن بۆ ،گەڵای دارەکان سەما دەکەن بۆم ،چۆلەکەکان لەکاتی کۆچکردندا ئاوڕێک بەلامەوە دەدەنەوە گۆرانی دەڵێن بۆم ،کاتێ چاوم دەکەمەوە هەموو شتێک وایە کە خەیاڵی بۆ دەکەم . کاتی شەوە ئەزانم ڕۆژی لەدایک بوونمە دایک و باوک و براکەم خەریکی سوپرایزن بۆم ماڵەکەمان ئەڕازێنەوە بۆم لەدرگای ژوورەکەم درا ؛کێێیە؛ منم برا گیان براکەتم دەرگاکە بکەوە ، بەجۆش و خرۆشەوە درگاکەم لەبراکەم کردەوە براکەم دەستی گرتم ومنی برد بۆ ژووری ئاهەنگ گێڕانەکە کەچوومە ژوورێ هەموو بەیەکەوە بەدەنگێکی پڕ لەسۆزەوە وتیان ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز ژوورەکە زۆر جوان ڕازابۆوە سەرمێزەکە پڕ بوو لەشتی خۆش بەڵام لەهەمووی زیاتر حەزم بەم کێکە دەکرد کە دایکم بۆی دروست کردبووم ، ئاواتێکم خواست لەدڵەوە وتم ؛خودایە گیان خێزانەکەم ئەم زەردەخەنانە ئەم ڕوخسارانە بپارێزە؛ تەمەنم ئێستابووە بە نۆ ساڵ ، ئینجا فوێکم کرد لەمۆمەکاندا دایکم کێکەکەی لەت لەت کرد زۆر بەجۆش و خرۆشەوە چاوەڕێێ پارچەکەی خۆمم دەکرد .
لەپڕ دەنگێکی بەرز شارەکەمی هەژاند خانوەکەمان دووبارە هەمان دەنگ بیسترانەوە بە گوێماندا دەنگە دەنگی خەڵک و هاوار هات بەگوێماندا گوێم لەدەنگی زیڕەی ساوا دەبوو زۆر دەترسام تووند خۆم بە باوەشی دایکم دادابوو فرمێسکی ترس لەچاوما هاتە خوارێ کاتێ چووینە دەرەوە خانوەکان وەکوو پوولی دۆمینە ڕوخابوون بەسەر یەکەوە خەڵک هەمووی ڕایدەکرد لەترسی مەرگی زۆر دەترسام باوکم وتی؛ دوژمن هات بەسەری داداین جەنگ لێمان نزیک بۆوە؛ئەوکات بارودۆخی وڵاتمان لەژێر باری جەنگ دابوو زۆر دەترسام لەپڕێکدا دەنگێکی بەرز هات بەسەرمانەوە خانوەکەمانی ڕوخاند بەسەرماندا کەوتینە ژێر داڕمانی خانوەکەمان هەر هاوارم دەکرد دایکە باوکە برام ڕزگارم بکەن هەر هاوارم دەکرد بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو هەر هاوارم دەکرد و بانگی دایکم دەکرد بەڵام هەر بێدەنگ بوو دەستەکانم تووند بەدایکمم گرتبوو تا وای لێهاتبوو هەستم دەکرد خوێن بۆ دەمارەکانم ناچێ سێ جار وتم ؛ دایکە؛ ؛دایکە؛ دایکە؛ بەڵام هێشتا هەر دەنگی نەبوو هاوارم دەکرد دەمگۆت دایکە خوێن بەنێو چاوانمدا دێتە خوارێ ،دایکە هەڵسە ئازارم زۆر زۆرە،دایکە بۆچی دەنگت نیە ،دایکە هەرکاتێ یەک دڵۆپ خوێنم لێ بهاتبایە خوارێ تۆ دونیات بۆم خەمبار دەکرد ،دایکە هەڵسە تخوا کاتی خەو نیە تۆ نەدەنووستی تا من دەووستم دایکە هەرنا بڵێ شەوت شاد بێ ماندووی ئەزانم ،دایکە بۆ دەنگت نیە لەجێگای خۆمدا بێهۆش بووم تا بەیانی کاتێ کەبەیانی داهات کاتێ کە بەهۆش خۆم هاتمەوە هەستم دەکرد جەستەی دایکم ساردە و ڕەقبووە هاوارێکی بە سامم کرد هەر هاوارم دەکردەوە دەنگە دەنگێکم بیست دەنگی پێیانو قسەیان نزیک دەبۆوە لێم هاتن کەربووچەکانیان لادا لەسەرم تێشکێک هات بەنێو چاوما کەوا وەک بلێێ لەتاریکیەوە بچیە ترووسکەیەک لەڕوخسارت بدا منیان ڕزگار کرد منیان لەژێر خانوەگەدا دەرهێنا بەڵام خۆزگەم ئەخواست کەدەریان نەهینابام کاتێ بینیم کەدایک و باوک و براکەم مردون من لەباوەشی دایکم بوو بۆیە نەمردم هاوارم کرد پڕ بەدەنگم تایەک دڵۆپی فرمێسک لەچاوم ما هەر گریام .
ئەم بەیانیە ناخۆشترین بەیانی بوو بۆمن ئەم بەیانیە دارەکان ئاوازیان نەدەژەنی ،گەڵای دارەکان سەمایان نەدەکرد، چۆلەکەکان گۆرانیان نەدەچەڕێ هەر ون ببون ، لەدڵێ خۆمدا دەمگۆت من ئێستا چی بکەم ئەوکاتە دوژمن دووبارە هاتەوە فیشەک و هاوەن نزیک دەبۆوە لێمان زۆر دەترسام منیش لەگەڵ کاروانی ئاوارەیدا ڕۆیشتم بەڵام لەتاو ئازاری گیانم نەم دەتوانی بەباشی بڕۆم، هەر ڕۆیشتم لەترس مەرگ ،لەڕێگادا زۆرم برسی بوو کەس خواردنی لانەبوو لەبەر برسیەتی هیچ شتێک نەبوو بیخۆم ،خۆڵی ئەم خاکەم ئەخوارد دوژمن هەر بەدوامانەوە بوون لەگەڵ ئەم خەڵکە دەربازی شولنێکی ئەمین و پارێزراو بووم وڵاتەکەم هەر لەجەنگ بوو بەرەنگاری ئەبۆوە ڕۆژگار تێپەرێو جەنگ کۆتایی هات ئێستا تەمەنم بیستو پێنج ساڵە ئەوتەمەنەی ڕابردووم لەخانەی بێنەوایان بەسەر برد ساڵانێکی زۆرە جەنگ و شەڕ کۆتایی هاتووە .
لەخانوێکێ نێو باغدا دەژێم توانیمە ببم بەدکتۆرێکی چالاک جەنگ کۆتایی هات و هێچ شتێ دڵم ناکاتەوە ماتەم دەستی بەسەر دڵمدا گرتووە هەر خەڵکێکێ شارم چێڕۆکێکێ دڵتەزین و ناخ هەژێنێ بەجێهێشتووە ، ئەم وەرزەی کەزۆرم خۆش ئەویست ئێستا زۆر ڕقم لێیەتی کاتێ گوێم لەدەنگی چۆلەکەکاندا دەبێ دەست دەکەم بەگریان لەگەڵ دەنگیان هیچ شتێک وەکوو جاران نیە ئەو تەمەنەی منداڵێم لەدەست چوو کە نەم توانێ وەک
چیرۆکی
سەبارەت بە خیانەتی دۆست و ئازیزان
بـــەشـــی یـــەکــــەم
من کوڕێک بووم هەر لەسەرەتای ژیانم ڕقم لەئافرەت بوو .
وە زۆریش شەرمم لەئافرەت دەکرد بگرە کەسی نزیکی خۆم هەر شەرمم دەکرد چونکە پەیوەندیەکی بەهێز نەبوو لەنێوانمان لەگەڵ کەسی نزیک خۆم .
دوو هاوڕێی زۆر چاکم هەبوو ..
زۆر زۆر یەکترمان خۆش ئەویست هەموو کات بەیەکەوە بووین لۆ هەموو شوێنێک .
لەو دوو هاوڕێیەم یەکێکیان خۆشەویستی هەبوو زۆر بەمنیان ئەوت ها فڵان کەست بۆ ڕازی ئەکەین منیش چونکە پەیوەندیم کەم بوو لەگەڵ ئافرەت دەمگوت نەخێر نامەوێت .
ڕۆژێکیان کچێک لە fbچاتی بۆم نارد قسەمان کرد ئەو هاوڕێیەم زۆری ووت قسەی لەگەڵ بکە منیش چونکە هاوڕێی زۆر نزیک بووین بەیەکەوە هەموو شتێکم بەگوێی ئەو دەکرد .
قسەم لەگەڵ کچەکە کرد بوە هاوڕێم ، دوای بوە . خۆشەویستم ، منیش هەرچی قسەمان ئەکرد لەگەڵ ئەو کچە بەو هاوڕێیانەی خۆم ئەگوت .
ڕۆژێک کچەکەی ببووە خۆشەویستی من هەموو شتێکی بەمن ووت .؟
ووتی من ڕاسپێرداروم تاکوو شتێک لەتۆ وە وەرگرین هەتا ئابڕووت ببەین .
منیش ووتم چۆن ووتی کچی پووری خۆت لەگەڵ یەکێک لەهاوڕێکانت قسە ئەکات و قسە لەگەڵ منیش ئەکات هەتا شتێک لەتۆ وەرگرین ئابڕو بەر بێ .
منیش کە زانیم ئاوایە خۆم بێ دەنگ کرد لەگەڵ هاوڕێکانم قسەم نەکردەوە هەتا تۆڵەی خۆم ئەکەمەوە بەڵام کچەکە هەر لەگەڵ من ماوە .
کە قسەم لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەم نەما ..
لەشوێنک کارم ئەکرد لەوێ هاوڕێیەکی زۆر زۆر خۆشەویست و بەڕێزم دۆزیەوە کە هەمیشە لەناو دڵم دابوو بگرە جێگای هەموو شتێکی بۆ پڕ کردمەوە .
منیش دڵی خۆم بۆ ئەو هاوڕێیەم کردەوە باسی ژیانی ڕابردووی خۆمم بۆ کرد ئەو زۆر یارمەتی دەر بوو بۆم لەهەموو شتێک هەموو کات نەیدەویست من تووشی کێشە ببمەوە .
کچەکەی خۆشەویستم من زۆر داوام لێئەکرد ژیانی هاوسەری پێک بهێنین بەڵام ئەو هەر ڕەتی ئەکردەوە .
جارێکیان ئەو کچەی خۆشەویستی من بوو ئەویش هەندێک ڕاستی درکاند و شتی زۆر سەیری بۆم باس کرد . ووتی من پێشتر شووم کردووە و منداڵێکم هەیە و خاوەن ژیانێکی ڕابردووم .
منیش لەوێ دا شۆک بوو باوەڕم نەکرد دوای ڕاست دەرچوو من هەر مامەوە تەنها لەبەر خۆشەویستی کە بەرامبەر یەکدی هەمان بوو ...
جا لەوێ دا شەیتان زاڵ بوو بەسەر هەردووکماندا .
ڕۆژێک هاتین یەکترمان بینی هەر لەو ڕۆژە کاری خراپەمان کرد و شەیتان زاڵتر بوو ...
منیش هەرچی باسمان کردبوو بۆ هاوڕێکەم باس کرد و وە کاری خراپەکەشم بۆ باس کرد .
ئەو حەزی نەدەکرد لەگەڵ ئەو کچە قسە بکەم هەر دەیگووت خراپە من ئەو کچەم بەدڵ نیە .
ڕۆژێکیان کچە بەمنی ووت خۆ باسی من ناکەی لەکن هیچ کەسێک منیش ووتم نەخێر نەمگوت بەس لەکن ئەو هاوڕێیەم باسم کردی .
ووتی وەعدم پێ بدە لەکن هیچ کەسێک باسی من نەکەی بگرە لەکن ماڵی خۆشتان منیش وەعدم دا و سوێندم خوارد زۆری بەسەر داچوو .....
کچەکە لەپڕێکدا تیلی داخست و دیار نەما ....
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
هەستم بە خۆشی کرد لەگەڵیان بۆ شەو هەڵدێر هاتەوە گوتی بۆ لە ژوورەکە ڕۆیشتی گوتم ئێرە شووێن و ژووری منە بۆ بێمە ژووری تۆ گوتی باشە هەڵدێر دوای ئەو ڕووداوە زۆر گۆرابوو لەگەڵم شەری لەگەڵ نەدەکردم قسە و ڕەفتاری ناشیرینی لەگەل نەدەکرم ڕۆژی زوو گەڕایەوە لەئیش گوتی،خۆت بگۆرە دەچینە شوێنێ گوتم بۆ چ شوێنی گوتی پرسیار مەکە ئەوەیگوتم بیکە و تەواو تاقەتی دەمەقاڵی و قسەم نەبوو بۆیە خۆم حازر کرد یەکەم جاربوو بچمە دەرەوە لەگەلی دوای شتی وام لێبکا من بردە دوکانی مۆبایل بە خاوەنکەی گوت کە کام مۆبایلە باشە بیهێنیت گوتی حەزت بەکام مۆبایلە هەیە هەڵیبگرە منیش سەیری ئەوم کرد گوتی چیتە سەیری مۆبایلەکان بکە گوتم من نازانم لە موبایل گوتی فێرتدەکەم تەنیا دانەیەکیان هەڵگرە دانەیەکی پەمەی تێدا بوو زۆر جوان بوو ئەوم هەڵگرت هەڵدێر زەردەخەنەیەکی کرد گوتی هەر زانیم گوتی ئیتر پێویست ناکا بە موبایلی هیچ کەسێ قسە لەکەل خێزانەکەت بکەی ئێترئەوەی خۆتت هەیە گوتی دەچینە ماڵەکەم هەندێ ئیشم هەیە چووین مالەکەی سادە و جوان بوو گوتی تا ئیشەکەم دەکەم سەیری ناو ماڵەکە بکە دڵنیام بەدڵت دەبێ منیش سەیرم کرد ژوورێکی تایبەت بە کتێب کردبوو حەزم پێ بوو ڕۆژانی قوتابخانەم بە بیرادەهاتەوە هەر لە ناو خەیاڵدا بووم هەڵدێر هاتبوو ئاگام لێ نەبوو لەبەر خەیاڵ کردن دەستی گرتم گوتی چیتە بۆ چویتە ناو خەیاڵ یەکمجار بوو کەسێ دەستم بگرێت دڵم خێرا لێدەدا دەستم لا برد گوتم هیچ نیە تەنیا خەیاڵی قوتابخانە هاتە مێشکم گوتی تا چەندت خوێندوە گوتم تا سێی ناوەندی ئیتر باسەکەی گۆریی گوتی ماڵەکەت پێ چۆنە حەزت لێیەتی گوتم لە ڤێلاکەتان خۆشترە هیچ نەبێ کەسی لێ نیە گوتی ئەوە بەڕاستتە گوتم خۆ سوعبەتیشت لەگەڵ ناکەم هەندێ شتی فێرکردم لەسەر مۆبایل گوتی با برۆینەوە ئیشەکەشم تەواو بوو...........
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن