chyrok | Неотсортированное

Telegram-канал chyrok - چیرۆک chyrok

1336

@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok

Подписаться на канал

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

دووژمنەکەم



بەشی پێنجەم

ڕۆژی لەدایک بوونی لانە بوو سەرگول کەسە نزیک و هاوڕێیەکانی بانگهێشت کردبوو گوتیان دەبێ منیش ئامادەبم وەک خزمەتکارێ خزمەتی مێوانەکان بکە هیچ جلێکی وامنەبوو لەبەری بکەم ڕەیان عەزیەیکی بۆم هێنا بۆ کچی خوشکی کری بووی تەنیا بۆ ئەوشەوە لەبەرم کرد من هیچ نەدچوومە دەرەوە،تا جل بکرم هەندێ جار خێزانی کاک حوسێن بۆمی دەهێنا عەزیەکەم لەبەر کردوو کەمێ خۆم ڕێک خست بەس زۆر جوان لێم هاتبوو قژم هەمووی بەردابوویەوە لەجاران درێژتر ببوو لانە و ڤانە زۆر بەسەیری تەماشایان دەکردم ئیتر میوانەکان هاتن و هەموو دڵخۆش بوون کوری یەکێ لەهاوڕێیەکانی سەرگول هەر نزیکم دەبوو قسەی کرد گوتی کچی جوان ناوت چیە نووێت لێرە منیش گوتم ناوم نوورە هیچی ترم نەگوت ڕۆیشتم هەڵدێر پێی ناخۆش بوو چاوێکی هەر لەسەرم بوو ئیشارەتی بۆم کرد بچمە سەرەوە منیش چووم ئەویش لەدوای من هات بە تورەیەوە گوتی ئەو شتە پیسە چی گوت منیش پێم گوت کەوا چی پێم گوتوە گوتی بڕۆ سەرەوە نێیتە خوارەوە ئیتر چووبووە لای کورەکە و بردبوویە باخچەکە قسەی پێ گوتبوو دوای هات گوتی ئاخر جارت بێ لەگەل کەسێ بێگانەدا قسە بکەی نازانم بۆ وای کرد وەک ئەوەی غیرە بکات زۆر پێی ناخۆش بوو کە کەسێکی بێگانە بەتایبەت پیاو قسەی لەگەڵم کردبا دوو ساڵ تێ پەڕی بەسەر ئەو ئازارانەی تێدابووم ڕۆژ نەبووە من نەگریم زۆر خەمم دەخوارد بیری خێزانەکەمم دەکرد ئەوانیش بیری منیان دەکرد داپیرەی هەڵدێر گەڕابۆوە چوومە لای پێم گوت کەوا بیری خێزانەکەم دەکەم دەمەوێ بیان بینم ماوەیەکی زۆرە ئەوانم نەبینیوە ئەویش گوتی بڕۆ بۆلای هەڵدێر بەو بڵێ گوتی قەرارە بۆ دوو هەفتە بۆ گەشت برواتە دەرەوەی وڵات پێش ئەوەی بڕوات پێی بڵێ شەو هەڵدێر چووە ژوورەکەی بەڵام باش نەبوو دیار بوو دڵتەنگ بێت لەسەر خۆی نەبوو ئەو کچەی کە خۆشی دەوویست هەر لەگەلی مابوو ئەویش پێی زانی کە خیانەتی لێ کردوە هەر لەسەرەتاوە بە فێل لەگەلی بووە ئەوجارە هەر بەتەواوی ماوەیەک بوو لێی جیا بووەوە بۆیە زۆر شێواوی پێوە دیار بوو هەر چەندە بەسەر خۆی نەدەهێنا بەڵام ووێران ببوو شەری لەگەل دیواریشا دەکرد منیش چووم لە دەرگامدا چوومە ژوورەوە لای پەنجەرەکە ڕاوەستا بوو زۆر بەخەمباری سەیری دەرەوەی دەکرد
گوتی.... چیت دەوێ بۆ هاتووی
گوتم...بیری خێزانەکەم دەکەم لەو کاتەوەی هاتووم ئەوانم نەبینیووە دەمەوێ بچم بۆ لایان
گۆتی....ئەگەر ڕێگەت نەدەم بچی بۆلایان چی دەکەی
لەمەبەستی قسەکەی تێگەیشتم بێ ئەوەی قسە بکەم گوتم باشە ڕویشتم لە ژوورەکەی زۆر تورەبووم زۆر پڕ و پەست ببووم لێی خەریک ببوو بتەقم چومە ژوورەکەی خۆم هەوڵمدەدا خۆم هێمن بکەمەوە هەر ڕێک لەدوای من هات بۆ ژوورەکەم دەرگاکەی داخست یەکەمجار بوو وابکات قۆڵمی توند گرت سەیری ناو چاوی دەکردم گوتی ئەگەر پرسیارم کرد دەبێ وەڵامم بدەیەوە بۆت نیە بەو شێوازە ڕەفتار بکەی لەگەڵ منا ئیتر بەرگەم نەگرت

گوتم...تۆ خۆت بە چی دەزانی تو کێی تەنیا کەسێکی لوتبەرزی خوپەرستی دڵ ڕەشی دڵ ڕەقی تەنیایت کەست لەگەڵا نیە تۆ هیچ شتێ نی خۆت بەپیاو دەزانی تەنیا خۆت بەسەر منا فەرز دەکەی من پوورتم نەکووشتووە ئەگەر لەژیاندابا هەرگیز ئەو شتەی لێت قبوڵ نەدەکرد خۆت و ئەوڕەفتارانەت بگۆرە چاوەکان پر ببوون لە تورەیی شەقەزلێیەکی قایمی لێدام خۆم بێهێز بووم یەکمجار بوو لە ژیانمدا کەسێ دەستم لێ بەرز بکاتەوە بەر دیوار کەوتم دیوارەکە ئاوێینەیەکی بچووکم لێدابوو ڕەیان بۆمی هێینا بوو زیادە بوو سەرم بەر ئاوێنەکە کەوت و شکا لە هۆش خۆم چووم کە بە خەبەر هاتمەوە لە ژوورەکەی هەڵدێر بووم سەرمیان چارەسەر کردبوو منیان نەبردبووە نەخۆشخانە لەبەر ئەوەی هەڵدێر لێمی دابوو سجن دەکرا دکتۆریان هێینا بوو کە هەڵسام سەرم ئازاری زۆر بوو دانیشتم دەگریام بیری باوکم و دایکمم دەکرد بیری بۆنی دایکمم دەکرد هەڵدێڕ هات گوتی داوای لێبووردنت لێ دەکەم لەسەر خۆم نەبوو نەمتوانی کۆنترۆلی خۆم بکەم هەر سەیریشم نەکرد گوتی شایەنی سەیرکردنیش نیمە مۆبایلەکەی دەرهێنا گوتی قسە لەگەڵ خێزانەکەت بکە گوتی بیگرە قسەیان لەگەڵ بکە شوک بووم کە وای گووت زۆر پێم سەیر منیش تەلەفۆنم کرد کە گوێم لەدەنگی باوکم بوو بەزۆر خۆمم گرتبوو تا نەگریم باوکم گوتی دەنگت،بۆ وایە گوتم هیچ نیە کەمێ سەرمام بووە هەر ئەوەندە قسەم لەگەل دایکیشم کرد دوای مۆبایلەکەم دایەوە بێ ئەوەی هیچ بڵێ ڕۆیشت زۆر شتی کرد تا لێی خۆشبم منیش چومەوە ژوورەکەی خۆم دوای داپیرەی،هات گوتی دوێنی شەو تەنیا ڕووداوێ، بوو لە بیری بکە لای کەسیش باسی مەکە گوتم لەبیری بکەم ئەگەر مردبام وەک کچەکەت چیتان دەکرد گووتی ئەو مرد و تۆ دەژیت ڕۆیشت نەمزانی مەبەستی چی بوو لە قسەکەی نەچوومە خوارەوە سەرگوڵ و کچەکانی چوبوونە گەشت باش بوو لەماڵ نەبوو تاقەتی قسە و تالیقی ئەوانیشم نەبوو بەس کە دەڕۆیشتن کەمێ ئیسرەحاتم دەکرد تا عەسر لێ نوستم خێزانی کاک حوسێن و ڕەیان هاتن بۆ لام قسەمان کرد کەمێ

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

لەباوەشم کردن نەمدەزانی ئەوە کۆتا باوەش بۆنی دایکم و باوکمە ئیتر بەگریان ڕۆیشتم و خواحافیزیم نەک لەخیزانەکەم لە ژیان و هەموو شتێکم کرد چوومە ناو سەیارەکە ڕیگاکە دوور بوو ماڵیان لەدەرەوەی شار بوو چونکە فاتمە خان نەخۆشی لەسیەکانی هەبوو نەدەبوو لە شار بژین ڕیگاکە تەواو نەدەبوو فرمیسکی منیش کۆتای نەدەهات شوفێرەکەیان ناوی کاک حوسێن بوو خۆی پێناساندم تەمەنی نزیک بوو لە باوکم گوتی دەزانم ناخۆشە بۆتان هەر پێویستیەک هەبوو بە من بڵێ بۆتی دەکەم گوتم سوپاس ماڵی ئیمە و ماڵی هەڵدێر زۆر لێک دوور بوو لەکۆتایدا پاش چەن سەعاتێ گەیشتن

بـــەشـــی چــــــوارەم

با کەمێ باسی ماڵ و شوێن و خێزانی هەڵدێر بکەم کە گەیشتینە پێش ماڵیان ماڵ نەبوو ڤێلا و کۆشک بوو کە دەچوویە ناوی هەموو چواردەوری سەوزای بوو مەلەوانگە و درەختی گەورە و شتی زۆر جوانی لێ بوو تەنیا دەرەوەی وابوو ئەی ناوەوەی دەبێ چۆن بێت دوو پاسەوانیان هەبوو لە پێش دەرگا و دوو خزمەتکاریش لەناو ماڵ خێزانی کاک حوسێن کاری چێشتلێنەری دەکرد ناوی نخشین بوو ئەوەر تریان ڕەیان تەمەنی لە چل ساڵەکان دەبوو ئیشی پاکردنەوەی ناوماڵەکەی دەکرد هاوسەرگیری کردبوو بەڵام بەنەخۆشی کۆچ دوای کردبوو هەڵدێر تەمەنی شەش ساڵان بووە دایکی بە ڕووداوی هاتوچۆ مردیە ئەو کات پووری شەهلا و داپیرەی ئاگاداری بوونە باوکی بۆ ئیش لە دەرەوەی وڵات بووە پاش کۆچی دایکی هەڵدێر ئاشقی ئافرەتێ دەبی کە لەگەڵ خوی ئیشی کردووە ناوی سەرگوڵە وە دوو کچیشی لە سەرگۆڵ دەبێ ناویان لانە و ڤانە سەرگوڵ خان هیچ،هەڵدێری خۆشناوێ وە هیچ هەست و سۆزی دایکایەتی پێ نادا زیاتر پەیوەست بە داپیرە و پووری شەهلە بووە ئەو کاتەی کە شەهلا مرد تەمەنی پازدە ساڵ دەبێ لەو کاتەوە زۆر ڕق لەدڵ دەبێ هەڵدێر کەسێکی باڵابەرزی ئەسمەری چاو ڕەشە زۆر کچ بەدەوریەوەن چ لە کۆمپانیا چ لەدەرەوە وەک هاوڕێ پێش ئەوەی باپیرەم کە هەواڵی بۆ ناردبوون بۆ،سولح کردن هەڵدێر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەل کچێ هەبووە ناوی لێزان بووە لە کۆمپانیا ئیشی کردووە بەڵام دوای‌سولحکردنەکە وازی لێ دێنێ بەقسەی داپیرەی فاتمە خان دەکا و ڕازی دەبێت ئەو تەنیا بە مەبەستی تۆڵە کردنەوەی پووری ڕازی ببوو ئەو کاتانەی کە توڕەدەبوو دەمارگیر ووەبوو هەموو شتی ووێران دەکرد لەگەڵ داپیرەی واڕێککەوتبوون کە من دێنی بەڵام هیچ کەس نابێ تێکەڵی نێوانمان بێ کەوا چیم پێ دەڵێ هەڵسوکەوتی چون دەبی بەرامبەرم بەو مەرجە ڕازی ببوو بۆ سولحکردنەکە کاتێ گەیشتینە ماڵیان تەنیا نەخشین خان و ڕەیان لەبەر دەرگا بوون بەخێرهاتنیان کردم چووینەوە ژوورەوە سەرگول و کچەکانی لە هولەکە دانشتبوون منیان بینی سڵاوم لێ کردن
سەرگۆل گوتی..کەواتە تۆ نوووری من سەرگوڵم و ئەوانەش کچەکانم لانە و ڤانەن ئیمە خاتونی و گەورەی ئەو ماڵەین
نور...خۆشحاڵبووم خاتوون
سەرگۆل داوای لە ڕەیان کرد کە جانتاکەم بباتە ژووری هەڵدێر ڕەیان گوتی خاتون کاک هەڵدێر وای نەگوتووە سەرگول تورەبوو گوتی ئەوە قسەی منە ئەوانیش بەناچاری بردیان منیش لەگەڵیان چووم پێمیان گوت کەوا ئاگاداری خۆمبم لەگەڵ ئەوانە هەر زوو زانیم چ مارێکی پیسن چووینە ژوورەکەی هەڵدێر زوڕ جوان و خۆش و ڕێک بوو پێشتر هەڵدێر ئاگاداری کردبوونەوە کە نابێ هیچی من لە ژووری ئەو بێت سەرگول بویە وای کرد تا قسەم پێ بڵێ و سوکایەتیم پێ بکا هەڵدێر هەر واش بوو هەڵدێرم بە تەواوی و ڕووبەروو نەمبینی بو

داپیرەی هەڵدێر لەماڵ نەبوو چووبووە دەرەوە وڵات بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی پێش ئەوەی من بچم ئەو ڕۆیشتبوو بوو بە شەو هەڵدێر گەڕایەوە خۆی خانووی هەبوو لەشار بەڵام لەبەر دڵی داپیرەی لەگەڵیان دەژیا کە منی بینی لە ژوورەکەی زۆر توڕە بوو گۆتی تۆ بۆلێرەی کچی بکوژ بێ بە چ رویەکەوە هاتووی بۆ ژووریمن نەیهێشت هیچ قسەیەک بکەم دەستی گرتم هەر بەڕاکێشان منی بردە قاتی سەرووی ڤێلاکە منی بردە ژوورێ بچوک پر بوو لە شتی کۆنە و هەڵگیراو کە وەک کۆگایەک بەکاریان دەهێنا بۆ شتی زیادە ئیتر منی بردە ئەو ژوورە فرێی دامە سەر زەویەکە گۆتی ئێرە زۆر زۆریشە بۆت قابیلی هیچ شتێ نیت بچوکترین شتت لێ ببینم زۆر خراپت بەسەر دێنم بەهیچ شیوەیەک ڕووخساریشت نەبیم پێت ناچێیتە دەروەی ئەو ماڵە تا من نەیڵیم بۆت نیە بچیتە هیچ شوێنێ ئیتر تەنیا وەک خزمەتکار لێرە دەبی، فرمێسک بەچاوەکانم دەهاتە خوارەوە قسەکانی زۆر ئازاریان دەدام من کە هیچ گوناحێکم نەبوو دەبووایە باجی هەموو شتێ بدەم لە کوچێکی ژوورەکە دانیشتم زۆر گریام نەزانم چۆن خەوم لێ کەوت کەس نەدەهات بۆ لام نەمدەتوانی بچمە خوارەوە لەبەر هەڵدێر ئەو کات سەرەتای زستان بوو شەوەکانی ساردبوون بەیانیەکەی زوو بوو سەعات نزیکی شەش دەبوو خێزانی کاک حوسێن و ڕەیان هاتن ژوورەکەیان بۆ پاک کردمەوە خۆم هێزی کردنی هیچ شتێکم نەبوو تەنیا ئەو دووانە لەگەم باش لەگەڵ کاک حوسێن لێف و هەندێ شتومەکیان بوم هێنا بوو دوای چونە خوارەوە تا نانی بەیانیان بۆ ئامادە بکەن سەعاتێکی پێ نەچوو

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

زۆر دڵتەنگ دیار بوو فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس مابوون کەسیان هیچیان بۆ نەدەگوترا دایکم هەر دەیپرسی ڕووی لە باپیرەم کرد گوتی مامە،ئەتۆ بڵێ چی بووە چی ڕوویداوە بۆ هەمووتان وا سەیرن کەستان قسە ناکەن باپیرەم بە دڵتەنگیەکی یەکجار زۆرەوە وڵامی دایەوە گوتی ئەو کاتەی چووین دانیشتین قسە بکەین تا ئەو دوژمنداریە کۆتای پێ بێنین باپیرەم گوتی ئیمە بیرمان لەوەدەکردەوە کە بە پارە سوڵحەکە بکەین بەڵام ئەوان پارەیان ناوێ لەبەرامبەر خوێنی کچەکەیان کچیان دەوێ کچەکەتیان دوێ باوکم ئەو کاتە فرمێسک لەچاوەکانیا دەهاتە خوارەوە دایکم دەیگوت شتی ووانیە نابێت ئەگەر بەسەر لاشەی مندا برۆن کچی خۆمیان پێ نادەم باپیرەم گوتی کەسمان نامەنەوێ بەڵام ناچارین لەبەر ژیانی کورەکانت کوڕەکەم خێزاەکەمان بەسە با ئیتر کەسی تر نەمرێت ئەو دوژمندایە کۆتای پێ بێت چەند ساڵە وایە با کەسی تر نەبێتە قوربانی..........

چاوەڕێی بەشی سێیەم و چوارەم بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئەو دەمەی لە مزگەوت وانەی قورئانم بە خوێندکارەکانم دەوت،
.

کوڕێک هات ئەوپەڕی تەمەنی ١٢ساڵێک دەبوو،
وتی دەمەوێت لێرە قورئان بخوێنم و ببمە خوێندکارت،
پێم وت: هەندێ قورئانت لەبەرە؟
وتی: بەڵێ!

وتم: سوورەتێکم لە جوزئی عەمە بۆ بخوێنە!
بۆی خوێندم،
وتم: سوورەتی تەبارەکت لەبەرە؟

هێندە جوان خوێندنی سەرم سوڕما لێی...
وتم: ئەی سوورەتی نەحل؟
ئەویشی زۆر بەجوانی خوێند!
.

وتم: ڕۆڵەگیان، تۆ هەموو قورئانت لەبەرە؟
وتی: الحمدللە، بەڵێ

هەربۆیـە داوام لێی کرد سبەینێ باوکی بهێنێت،
بزانم باوکی چ پیاوێکی مەزنە؟
سبەینێ کە باوکی هات، پێی وتم:

دەزانم سەرت سووڕماوە لە زیرەکی کوڕەکەم،
لە پشتی ئەم کوڕەوە ئافرەتێکی مەرد و مەزن هەیە،

مژدەی ئەوەت پێ دەدەم سێ منداڵی ترم حافزی قورئانن...
.

کچەکەم هێشتا نەبۆتە چوار ساڵ، جوزئی عەمەی لەبەرە،
وتم: چۆن شتی وا دەبێت؟

وتی: کە منداڵەکەمان فێری قسە دەبێت، وردە وردە دایکیان قورئانی فێردەکات و هانیان دەدات و زۆر دەیڵێتەوە،
ئینجا ئەوەی زۆر بەجوانی قورئانەکەی لەبەر بکات،

.
ئەوە ئەو چێشتە دیاری دەکات کە بۆ ئێوارە ساز دەکرێت،
ئەوەی جوان موڕاجەعەی بکات،

ئەو شوێنە دیاری دەکات کە ڕۆژی جومعە بۆی بچین...
ئەو کەسەی خەتم دەکات،

ئەو دیاری دەکات هاوین بچین بۆ کوێ...
چەندین شتی تریش
ئاوا پێشبڕکێیەکمان سازکردووە بۆ لەبەرکردن و خەتمکردن...
.

ئەمە ئافرەتی چاک و ڕەسەنە،
ئەگەر چاک بێت خۆی و ماڵ و ئوممەتیش چاک دەبێت..

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

خەندە و کاروان


بەشی یەکەم
ن
چیرۆکیک بۆ هیشیار کردنەوەیی کچان و کوران بۆ ژن و پیاوان
کاروان عاشقی کچیک دەبیت بەناوی خەندە بەلام عاشق بوونی کاروان بەخەندە تەنها بۆ کات بەسەر بردن و رابواردن بوو بەلام خەندە بە راست گۆیی وەری گرتبوو خەندە هەرگیز دلی کاروانی نەدەشکاند کاروان داوایی چی کردبوایە خەندە نەیی دەوت نابیت هەموو شتیکی بە بەلێ جواب دەداوە دوایی ماویکی زۆر لە چات کردنوو تیل کردن ناردنی وینەیی جۆراو جۆر ئەم بە ناو خۆشەویستیە هەر بەردەوام بوو کاروانیش شەوانە داوایی وینەیی لە خەندە دەکرد خەندەش هەر بۆیی دەنارد خەندە هەرگیز بیری لەوە نەکردبووە کە کاروان وەک گورگیکی برسی بەداویوەیە تەنها بۆ تیرکردنی عەزە جنسیەکانی خۆیەتی تەنها بۆ کات بەسەر بردنی تی تا کار دەگاتەن ئەوەیی کاروان داوایی چونە دەر لە خەندە دەکات بەلام خەندە بۆ ئەمە دەلیت ناتوانم ئەم کارە بکەم چونکە من دەمەویت بە حەلالی بۆ تۆ بم کاروانیش بەدوایی فیلی خۆیتی دەلیت باشە گیان هەر بۆ ئەوە وام وت بزانم چی دەلیت کاروانیش کەمیک بە خەندە دا
@chyrok
هەلدەلیت دەلیت ئەم جۆرە کچانەم زۆر خۆش دەوین کە چونە دەرەوەیان نیە لەگەل کور خەندەیی خۆش باوەریش باوەریی پئ دەکات دوایی ئەوە شەوانە قسە دەکەنەوە ناردنی وینەش بەهەموو شیوەیک بەردەوامە دوایی ماوەیک دەیکەن بەکامیرە کامیرەش بەهەموو شیوەیک دەکەنەوە کچە چوزانیت کورەبەفیلە هەموو شتیکوینەدەگریتەوە لایی خۆیی هەلی دەگریت پەیوەندیکە سالیکدەخاینیت خەندە دەلیتە کاروان بۆن نایتە داوام بەلام کاروان بەهۆیی نەبونی پارەیی پیویست بۆ زەواج خۆیی لەم بابەتە دەدزیەوە دوایی ئەوەیی خەندە کەمیک سارد دەبیت لەگەلی دوایی حەفتەیک کاروان داویی چوونە دەرووە لە خەندە دەکات بەلام خەندە هەر رەتی دەکاتەوە دواتر کاروان وینەکانی بۆ دەنیریتەوە کار لە کار دەترازیت تازە خەندە لەترسی لەدەست دانی شەرەفوو نامسی نازانیت چی بکات دەچیتە دەر لەگەلی کارەکە ئالۆزتر دەبیت کە ناش چیت لەگەلین هەرەشەیی بلاو کردنەوەیی وینەیی لێ دەکات بەلام خەندە هەر لێی دەپاریتەوە کاری وانەکات وینەیی بلاوو کاتەوە چونکە دەیی کووژن بەلام کاروان هەرداوایی چونە دەرەوەیی لێ دەکات بەلام خەندەش بەبیانوویی نەبوونی مەجالەوە هەر ناچیتە دەرەوە لەگەلی بەلام تازە نیوانیان ئالۆز بووە و شەریی تئ کەوتوە بەلام خەندە هەربیردەکاتەوەنازانیت چی بکات بەکورە دەلیت خۆمە کوژم پیەلیت خۆت بکوژە خەندەش دەلیت باشە خەندەش هەربیرەکاتەوە بزانیت چیبکات چۆن خۆیی لەو کاروان قوتار بکات و شتەکانی لە دەست دەربینیت ئەوەبوو خەندە بە کورە مامەکەیی وت توشی هەلەیکی وا بووە و کورەش هەرەشەیی بلاو کردنەوەیی وینە کانم لێ دە کات ئیستاش نازانم چی بکەم

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

لەپر تۆمی گرت ، ئالیسا گووتی بەریدە بەلام ئەو هەر قاقای پێکەنینی نەدەوەستاند ،لەپر کەسێک گوولەیەکی لەسەری جاکی داو کوشتی ، کە تۆم سەیری کرد، دایکو باوکی خۆی بوون ،بەوانی گووت چۆن منتان دۆزییەوە ،ئەوانیش گووتییان رۆژێک لەمەوبەر نامەیەکمان پێگەیشت کەسێک ئەو ناونیشانەی پێداین ، تۆم زانی کە پیرەپیاوەکە بووە ، ئینجا گەرایەوە مالەوە لەگەل ئالیساو دایکو باوکی ،تۆم لەم بابەتەدا تێگەیشت کە نابێت هاورێیەتی کەسێک بکات تا نەزانیت رابردووی چۆنە


کــــۆتـــــــــــــــای

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

دەیویست فێلی لێبکات ، لەولاوە دایکو باوکی تۆم زۆر خەمبار بوون چونکە کورەکەیان دیارنەمابوو ، تۆم لەولاوە لەگەل جاک دەستی کرد بە یاریکردن لەپر شتێکی لەسەری جاک داو رایکرد کە گەیشتە لای دەرگاییەک کردییەوە وایزانی رێگای دەرچوونە بەلام کە چووە ژوورەوە تەنها ژورێکی پیسو تێکچووبو ، لەپر دێنیس هاتە ژوورەوە کە چاوی خوێنی لێدەهات بە تۆمی گووت کاتی مردنت نزیک بۆتەوە بۆنی خوێنەکەت زۆر بەخۆشی بۆم دێت لەپاشان هاواری کرد (یارمەتی یارمەتی ) بەلام کەس بە هانای نەهات لەولاوە ئەو پیرەپیاوەی کە بەباشی باری دەناسی هات لە دەرگای دا ، باری دەرگای کردەوە گوتی چیت دەوێت پیرەپیاو ، ئەویش گووتی دەمەوێت بزانم ئەم دەنگە چیبوو ئەویش گووتی هیچ نەبو دەتوانی ئاسودەبیو برۆی ، تۆم کە هەستی کرد وا کەسێک قسە دەکات هاواری کرد
پەیجی چـیـرۆکـ و بـەسـەرهـاتـی بـەسـود (یارمەتی تکایە ئەو منی رفاندووە) ،پیرەپیاوەکە دارێکی لەسەری باری داو راکردە ژوورەوە بەلام باری هەر زوو دەرگاکەی داخستوو تۆمو پیرەپیاوەکەش لە ژوورەوەدا مانەوە ، پیرە پیاوەکە بە تۆمی گووت راکە ژوورەکەی دوواوە لەوێ دەرگایەکی نادیاری لێیە بیدۆزەوەو راکە مندەیوەستێنم ، تۆم رایکرد بۆ ژوورەکەو زۆر بەزەحمەت دۆزییەوە بەلام زۆر توند بوو ، تا هاوار هاوار دەهاتو پیرەپیاکە هەر هاواری دەکرد ، تۆم دەرگاکەی کردەوە چاوەرێی کرد پیرەپیاوەکە بێت بەلام باری هات کە سەری پیرپیاوەکەی پێبوو گووتی (بەراستی دەبێ خوێنی مرۆڤ تاقیبکەیتەوە)تۆم گریا هاواری کردو رایکردە دەرەوە کە چووە دەرەوە لە شارۆچکەیەکی زۆر دوور لە شارەکەی بوو ، بۆی دەرکەوت کە پیرەپیاوەکە هەر بەدوایکەتووە تا رزگاری بکات ، بەلام باری لەولاوە بە چرپەچرپ دەیوت(من تارمایی تۆم ، من هاورێی تۆم،من نالەنالی شەوانی تۆم ، من هەر بۆتۆ دێم) ئینجا تۆم دەستی کرد بەراکردن.....

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

.....بـــــــــەشـــــــــی کــــــۆتـــــــایــی.....
محمد و احمد بيكه وه بونه هاوري هه مووكات بيكه وه بوين تاراش ئاكاى لى نه بوو جن بيكه وه هاورين تارا مالى له كن محمد بوو هه ر ده يكوت احمد تارا سه يرم دكات نازانم جى و جى احمديش باورى كردبوو  دواى قسه ى له كه ل تارا كرد باورى بى كردبوو كه محمد درؤ دكات سارا هيج كه يفى به محمد نه ده هات جونكه بوختانى بؤ تاراى خؤشكى ده كرد لاى احمد  بؤيه سارا ره قى له محمد بوو محمديش هه ستى بى كردبوو كه سارا ره قى ليته تى نه يده زانى احمد هه موو بؤ ئيمه باس ده كرد دواى ماويكى زؤررررر تيبه رى تارا كوتى تؤ بؤ نايته داوام يان منت ناويت نازانم جى و جى احمد نه ده يزانى جيبكات  نزيكى جن مانكى بى جوو احمد باسى هاوسه ركيرى نه ده كرد دواى ماويك كوتى له به ر هاوريكم نايمه بيش  ده ليت تؤ ئه و ويسته شزانى من عاشقى تارام سارا زؤر بى توره ببوو كوتى خؤشكم تؤىه ويت مادم ئيستاش تؤ ئه وت ده ويت  واز له قسه ى محمد بينه سارا احمدى رازى كرد كه تارا به س ئه وى ده ويت نه ك كه سى تر بوه 2020 كوتى ديمه داخوازيت تارا خه ريك بوو بال بكريت له خؤشيان  به س تارا ماليان بار كرد لاى احمد احمديش زؤرى بى ناخؤش بوو رؤيشتن به س به هوى كرؤنا نه يتوانى بين خؤشكى  دايكى احمد زانيان خؤشه ويستى هه يه له ريكاى كه سيه وه وايان كرد داواى تارا بكن براكانى تارا احمد يان به دل نه بوو جونكه بيشتر  خؤشه ويستى هه بوو هه ر له كؤلان بوه كارى نه ده كرد نويزى نه ده كرد براكانى  تارا رازى نه بوو بؤيه ره فيسان دا بيته بيش بؤ  تاراى خؤشكيان احمد  زؤرى بى ناخؤش بوو به س خؤشى ده زانى  كه جونه  به س ئه و له رابوراد وا بوو ئيستا كه ميك باشتر بوو باش جن رؤز دواى ره فس دان هاوريكى  احمد..قسه ى له كه ل محمد كردبوو كه تارا منى خؤش ده ويت  نازانم جى و جى تارا ئاكاى له هيج نه بوو سارا زؤر بى تو ره بوو هه نديك  قسه ى به محمد كوتبوو محمديش لاى احمد بوو جاته كانى ديتبوو جا نازانم احمد بي نايشنداوه يان خوى ديتتى نازانم بؤيه سارا كوتبوو با محمد كوى بخوات به باوك وه محمد  درؤزن و بو ختان ده كرد ساراش كه واى كوت لا احمد محمد ديتى بؤيه محمد هه ره شى له سارا ده كرد كه براكى ده ليت كه خؤشكى قسه ى بى كوتبووه جا محمد ده يكوت احمد من  تؤتارا تيكل  ناكم ته نها سارا كيشه ى من  سارايه سارايش ده زانى ئه كه ر به براى بيلت نه ك محمد نه ك سارا به لكو مالى احمد احمديش به خؤشى تؤش ده بيت به س محمد منداله بؤيه جوان بيرى نه ده كردوه كه كيشه كه جن خراب  ده بيت سويندى به ناموس خواردبوو كه ده بيت سارا بجيت  بيلت قوربانى قؤنده ره كانت بم داواى ليبوردن دكم  سارا هه ركيز قبولى نه ده كرد جونكه سه رى بؤ هيج كور نه زم نه ده كرد محمد ده زانى سارا عيساب بؤ كور ناكت كه جن مه رده به س ويستى   به هه ره شه كانى وا بكات  بؤيه ساراى قبولى نه كرد باش  ده زانى خه تاى احمد بوو كه واى به سه رهات تارا زؤر ترسا بؤيه ئه و جوو واى كوت كوتى قوربانى قؤنده ركانت بم داواى ليبوردن دكم ئيستا كه سارا بير له قسه نانه ده كاتوه زؤر دلى بى توند ده بيت جونكه محمد هه ره شى ليى كرد ئه كه ر وا نه ليت به براى  ده ليت بؤيه تارا جوو واى كوت به س هه موو كات سارا ده ليت خه تاى  احمد بوو بؤيه  تارا جيابوه له احمد ئيستاش ته نها خه م و ئازاريان بؤ ماوەتەوه ........سارا و تارا  بەڵێنیان داوە هه ركيز ليان خؤش نەبن و گەردنيان ئازاد ناكات......
کــــــــــــــوتــــــــــــــایـــــــی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چـیرۆک ڤیدۆیه‌کی کاریگه‌ر سودبه‌خش تە‌ماشاکە‌ن له‌کیس خۆتانی مه‌ده‌ن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشــــــــــ4ـــــــــــے

هانی بە ناڕەحەتی و دڵپڕی هاتۆ بۆ ماڵۆ.چوو بۆ ژوورەکە مانتۆکەی داکەند چاوی کەوت بە عکسەکەی ئاراس.تەزێ هات بە سەریا.بە دەنگ بەرز بانگی هەڵدا.زۆرێ زۆر گریا:"ئەم بەڵا چی بوو؟ تۆ بڕوا چۆن گرفتار بووم؟بە دزی ئاراسۆ چووم بۆ لای کامەران.نازانم قوڕ کوێنە بکەمە سەرما."
بە زەنگ تەلەفوون داچڵەکا.کامەران بوو.ڕەدی لێدا.دووبارە زەنگی دا.هەڵی گرت:"ئەوە چ هاتنێ بوو؟ قسەمان تەواو نەکرد کە هیچ.بێ خواحافیزی ڕاتکرد."هانی بە گریانۆ وتی:"تۆ گیان عەزیزت،تۆ خوا،گرفتاریم بۆ درووس مەکە.بڕۆ یەکێ تر پەیاکە.من شووم هەیە.بە خوا ئاراس لە خۆم خۆشەویس ترە بۆم."قەتی کرد.
کامەران زەنگی داوۆ بەڵام هانی هەڵی نەگرت.پەیامێکی نارد.:"باشە جواب مەدەرۆ.هەر ئیسە بە تلگرام پەیام ئەنێرم بۆ ئاراس."
هانی کەوتە تکا و پاڕانەوە.کامەران زانی باش ترساوە.،داوای لێ کرد،بەیانی سەعات چوار بێت بۆ پارک شانۆ.هەڕەشەی لێ کرد وتی:"ئەگەر ڕازی نەبیت،چەن شتم داناوە بینێرم بۆ ئاراس."
هانی داماو،دونیا ڕووخا بە سەریا.ئەگەر بڕوات خیانەتی کردوە بە ئاراس.ئەگەر نەڕوات،ئابڕووی ئەبات.خوای گەورە،ئەمە چ ئیمتحانێک بوو؟؟
تا ئێوارە بێ وچان گریا.چاوی سوور بوو.دەنگی داکەوت.
ئەو ڕۆژە زووتر لە ڕۆژەکان تر،ئاراس هاتۆ بۆ ماڵۆ.دڵی خەبەری دابوو ،هانی موشکڵێکی هەیە.وایزانی نەخۆشە یا لە شیلان و دایکی دڵی ئیشاوە.
وەختێ هانی بینی،تەواو حاڵی گیرا.تا ئیسە بەو شێوە نەیبینی بوو.هانی هاتە پێشوازی.سەری خستە سەر سینەی ئاراس و زۆرێ زۆر گریا.
ئاراس بە ناڕەحەتی موبایلی درهاورد و شمارەی ماڵ باوکی گرت.هانی گووشی لێ سەند و وتی:"خەریک چیت؟"وتی:"زەنگ ئەدەم بۆ دایکم وشیلان.بزانم بۆچی دڵتیان ئێشاندوە؟"بە گریانۆ کردیە جواب:"وەڵا داماو هیچیان نەوتوە.لەوانیش ناڕەحەت نیم."
ماڵ وەک پرسانەی لێهات.نە قسەی خۆش.نە پێکەنین.تەنیا ئەوە مابوو کەسێ بێژێت :"خۆتان خۆش.خوا عەفووی کات."
ئاراس هێلکەوڕۆنێکی درووس کرد.هانی بانگ کرد.بە زۆر دوو سێ تیکەی خوارد..
چاوەڕوان بەشی کۆتایی بن👍👍
رای خۆتان بلێن دەربارەی چیرۆکەکە
ئایە بەچێژ و خۆش بوو ئایە بەردەوام بم لەچیرۆک پۆست کردن (هیوادارم بەدڵتان بوبیت و ماندوو بونم بەفیرۆ نەجوبیت )♥️🌸

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشــــــــــ2ـــــــــــے

ئەوە حاڵ نەبوو تا چێشتی درووس کرد.چوار پێنج جار کامەران زەنگی دا. هانی بە گریانۆ وتی:"تۆ گیان هەر کەسێ خۆشت گەرەک وازم لێ بێنە.بە خوا ئاراس بزانێ ئابڕووم ئەبات."
کامەران زانی هانی زۆر ترساوە،دەسی کردە هەڕەشە کردن:"من ئەمانە نازانم.یا ئەشێ لە گەلما بیت.یا دەس بەردارت نابم."
تەقەی درگای حەوش هات.هانی هەوڵ بوو.لە ترسا بە پەلە گووشی خامۆش کرد.ڕەنگی وەک بەفر یەک شەوەی لێ هاتبوو.دەس و پای ئەلەرزی.دەمی وشک بوو.خەریک بوو دڵی لە کار بکەوێت.
ئاراس هەر وەک جاران بە گۆرانی وتن هاتە ماڵۆ.سڵامی کرد و دەسی داوۆ.ڕەنگ و ڕووی هانی بینی،لە گۆرانی وتن کەوت.پرسی:"چیە؟بۆچی شێواوی؟"وتی:"هیچ نیە وەڵا.لە خۆمۆ کەمێ بێ تاقەتم."ئاراس سەروچاوێکی شۆرد و هات بۆ ئاشپەزخانە بۆ لای هانی:"تخوا ڕاسی بێژە.چی بوە؟خۆ شوکور نەخۆش نیت؟"وتی:"نازانم بۆچی سەرم هاتوەسە ئێش.حاڵم باش نیە."
ئاراس هەڵسا.دەس هانی گرت و بردی بۆ هاڵ.وتی:"تۆ دانیشە.خۆم سفرە و چاییەکە خاس ئەکەم."
سەعات دە موبایلی ڕۆشن کرد.نۆزدە پەیامی بۆ هاتبوو.دوای یەک دەقیقە،پەیامێکی(همراە اول)ی بۆ هات.زانی بیس و چوار جار زەنگی بۆ داوە.تماشایێکی ئاراسی کرد.کونترڵ ماهوارە بە دەسیۆ بوو.زوو زوو کەناڵی ئەگۆڕی.
دەنگ گووشی بەست.چوو بۆ ژوور خەوتن،ڕاکشا.
بە دڵەلەرزێ پەیامەکانی خوێندۆ:
"خۆت بە چی ئەزانی؟وا ئەزانی گووشی خامۆش کەیت نەجاتت ئەبێت بە دسمۆ؟بە خوا نایەڵم بە دڵ خۆشی لیوانێ ئاو بخۆیتۆ.لازم بێت ئەڕۆم بۆ لای کامەران.یا تێم بۆ ماڵتان.شایەد وابزانی شۆخیە.بۆ درۆ و ڕاسی سەعات یانزە لە پەنجەرەی ژوورەکەت،تماشایێکی ناو کووچەی خۆتان بکە."
تماشای سەعاتی کرد ،پێنج دەقیقەی ماوە.وەک بنەوی لە باڵی،هەڵسا پا.پەردەی لادا.تماشای کرد،کامەران ،لە بەر درگای کا لوقمان هاوسایان،دانیشتوە.ئەی خوا هاوار.ئەم بەڵا چی بوو؟
موبایلی دەرهاورد و دەسی کردە پەیام نووسین:"بەیانی دوای نیوەڕۆ،وەختێ ئاراس چوو بۆ دووکان بێ بۆ ماڵە تازەکەی خاڵۆت.خۆ هێشتا درگا و پەنجەرەی نیە.نزیکیشە.ڕاحەت ئەتوانی بیت."
هانی جوابی نووسی:"تۆخوا کامەران وازم لێ بێنە.من شووم هەیە.ئابڕووم هەیە.یەکێ بمانبینێت،حەیای چەن ساڵەم ئەچێت."
چاوره‌بن بو به‌شی 3
رای خۆتان بلێن دەربارەی چیرۆکەکە

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

مەینەتیەکانی سارە


بەشی کۆتایی

دەزانن هۆکار چیبوو؟؟ خوشکەکەم لەگەڵ کوڕێکدا لەناوچەی حەوانەوەدا لەدەرەوەی شار، بەسەرخۆشی تووشی ڕوو‌داوێ بوون و هەردوو مرددبوون...!!!!!!ئای کە کارەساتە...بەرد دێتە گۆو دەگری...
ئای کە کۆتاییەکی ناهەمواربوو.... خوشکی بەڕێزم خەتای تۆنەبوو تۆ ئەو ڕێگایەت هەڵنەبژادوو، وە ئاواتت هەرگیز بۆ نەدەخواست..
خوشکی داوێن پاکم... بوویت بە سۆزانیی..!!خوشکی بەشەرەفم بوویت بە زیناکەر...!!خوشکی ئیمانداری داوێن پاکم بووبە بەرەڵا...!!ئای خوایە گیان چیم کرد بەو خوشکەکەم... ئەو ڕێگایە چیبوو کە پێی بردمە ئاگری دۆزەخ...بەدەستم بردم بەرەو نەفرەت لێکردن.. من بردم بەرەو سەرنزمی..پەروەردگارم چیبکەم..پەروەردگارم داوات لێدەکەم من ببەیتەوەو لەجیاتی ئەو سزام بدەیت.. پەروەردگارم تۆ دەزانی ئەو بێتاوانە، من زوڵمم لەو کردو من ئەومفەوتاند ئەو نەیدەزانی.
ئەو دەیویست من چاک بکات،بەڵام من ئەوم بەرەو خراپی برد، نەفرەتی خوا لە ماددە هۆشبەرەکان،....ئەوانەی بەکاردەهێنن،...باوکم دوای چەدند ڕۆژێ وەفاتی کرد..!!دایکیشم دوای ئەو زمانی بەسترا.. منیش هێشتا بەچاڕەشی خۆمەوە دەتلێمەوە،براکانم لەکەناری چاڵێکی تیاچوون و دەردە سەریدان....
دوای ماوەیەک بیرمکردەوەکە تۆبە بکەم،توانای ئارام‌گرتنم نەبوو، ڕوخسەتم لەدایکم خواست،سەفەربکەم بۆ هەندەران ،بەبیانووی گەشت.بۆ ماوەیەک چەند مانگێ دەخایەنێ،
بە بیانووی لەبیرکردنی ئەم کارەساتە...چووم بۆ نەخۆشخانەی (هیوا، الآمل) دوای ئەوەی ژیانی خۆم وخێزان ودایکم و خوشکەکەم تێکشکاند،خوشکی بەڕێزم خوای گەورە ڕەحمت پێبکا،پەروەردگار لێببورە،من لەناوبەرە.
سووربووم لەسەر چارەسەرکردن،کاتێ پرسیاری ماددەی هۆشبەریان لێکردم....سووربووم لەسەر ئەوەی لەدەرەوە فێربووم...هەرچەند هەمیشە لەبەرچاووم بوو،دوای چەند مانگێک چارەسەرکرام وڕزگارم بوو لە ماددە هۆشبەرەکان.
بەڵام دوای چی؟دوای ئەوەی هەمووی سنورەکانم بەزاند،کە ژیانی ئارامی وبەختیاری بۆ دابین کردووین....گەڕامەوە بۆ لای کەسووکارم،بە پیتیکای خەڵکی دەژیاین،دایکم خانوەکەی فرۆشتبوو،خانویەکی تری بەکرێ گرتبوو..لەکۆشکێکی دیلۆکسەوە بۆ شووقەیەکی سێ ژووری، ئێمە هەشت سەر خزانبووین دوای ئە خۆشگوزەرانییە لەسەر حەسیر دەژیاین.
باسی خەڵکیش لەولاوە بوەستێ، من بێکاربووم،براکانیشم کە لەمن بچوکتربوون نیوەیان وازیان لە خوێندن هێنابوو، بەهۆی سەختی باری بژێویەوە،کەسوکارم ئەگەر ناوی خوشکەکەم ببرایە اەفرەتیان لێدەکرد، قسەیان پێدەگووت، برینداریان دەکرد....چونکە هۆکاربوو لەو هەموو نەهامەتییە...دەیانخواستت بچێتە دۆزەخەوە... منیش دڵم پارچە پارچە دەبوو بۆی چونکە ئەو بێتاوانبوو...کەسووکاری منیش ئەوەیان نەدەزانی.
وەناتوانم خەبەر بدەم لە هاوڕێ خراپەکانم،ئەوانەی ژیانی منو خوشکەکەمیان ڕووخاند،چوکە ئەگەر هەواڵ بدەم، برینی کەسووکارەکەم زیاتر دەکات چونکە هێشتا ساڕێژ نەبووە،بەهۆی ئەو کارەساتەوە، کەبەسەر خوشکەکەم وباوکم ودایکم وداوێنپاکماندا و شەرەفماندا هاتووە...چونکە ئەو کاتە دەزانن من هۆکاربووم و برینەکەیان نوێ دەبێتەوە.
هاوڕێ خراپەکانم منیش تێوە دەگلێنن ئەگەر خەبەریان لێبدەم،منیش هەمیشە دەگریم کەسیش هەستم پێناکات... پێم وایە دەبوو بەبەرد ڕەجم بکرامایە،ئەمە بەنیسبەی منەوە هیچ شتێک نابێت بە کەفارەتی ئەو تاوانەمەوە.
تاماشابکەن برایانم بزانن ماددە هۆشبەرەکان چیان بەسەر هێنام،بەڕاستی قێزەونترین شتە... شومێکی نەگریسە...چەند ماڵ تێکدابێت و چەند مرۆڤی سەرەڕۆکردبێت و چەن خێزانی هەڵوەشاندبێتەوە... برایانم پێمەکەنن وسەرتان نەسوڕمێ بڵێن پەروەردگار لۆمەی ناکەین...برایانم پەند وەربگرن ئەم بەسەرهاتەم باسبکەن بۆ ئەوانەی دەیناسنن..بەڵکو بەهۆی بەسەرهاتی منەوە با تاکە کەسێکیشبێت ڕێنمای بکرێت، تا ببێتە کەفارەتی ئەو تاوانە مەزنەی من، کەوا گومان دەبەم کەپەروەردگارم لێم خۆشنابێت.
داواتان لێئەکەم دوعای خێر بۆ خوشکەکەم بکەن بە شەو وڕۆژ بەڵکو خوای گەورە ڕەحمی پێبکات بەهۆی دوعاکانتانەوە، چونکە دوعا لەمن وەرناگیرێت،چونکە من وام بەسەرهێناو تووشی ئەو هەموو نەهامەتیمە کرد. پەروەردگارم ڕەحم بە خوشکەکەم بکە.پەروەردگار ڕەحمی پێبکە لێی خۆشببەو بەخوامن پێویستم بە هەڵوێستی ئێوەیە لەم ناڕەحەتییەدا ، بەڵام من هیچم لەئێوە ناوێت ،سوپاسی ئەو برایە دەکەم ئەم ناسۆرای منی نوسی کە لەبەردەستانایە، بە هوڕێی دڵسۆزی خۆمی دەزانم خودا پشتیوانی بکات .
وە سوپاسی ئەوەدەکەم بڵاویدەکاتەوەو باسی دەکات.
ئەمە کورەی بەسەرهاتی من بوو.. ئەگەر بەدرێژیی باسم بکرادایە ئەوا بێزانتان لەخۆتان دەهاتۆ...چاوتان لەشەرما دادەخست ،بەڵکو ئەمەی ووتومە بەس بێت و بەسوود بێت.(میش ئەڵێم تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن لەو تەمەنەی پێدەگەن هەمیشە وەکو هاوڕێ لەگەڵیانبن بۆئەوەی توووشی هیچ شتێکی خراپنەبن هەمیشە ئامۆژگاری و ڕێنموی کە بەهیوا سوودبینن)

کۆتایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

تۆ سەرۆکی ئەم گروپەیت ، مافی بڕیار دەکردن و ڕەتکردنەوەت هەیە.. ئەو شەوە خەوتین بۆ نزیکی نێوەڕۆ، لەرزم لێهات وتم:چیم بەخۆم کرد.. بەم دەستانەم چیم ئەنجامدا..دوای دوو ڕۆژ باوکم سۆراخی دەکردمدوای ئەوەی دیارنەمابووم
هاوڕێکانم نارد هەتا بزانن لەماڵمان چ باسە.. چونکە دەترسام لەخۆم و خوشکەکەم ، دڵنیایان کردم کە هەموو شتێ ئارامە و هیچ ڕووینەداوە..
چووم بۆ ماڵەوە خۆم ئامادەکردبوو بۆ لێدان و سەرزەنشتکردن و قسە پێوتن کە هیچ سوودێکی نەبوو... باوکم لێیدام ، دایک و خوشکەکەشم لۆمەیان کردم، دوای چەند ڕۆژێک خوشکەکەم هات بۆلام، پرسیاری ئەو شتەی لێکردم خستبوومە ناوچاکەیەوە .. حەزی لێدەکرد و داوای کرد بەڵام من ڕازینەبووم ، بۆیە دەستی کرد بە پاڕانەوە، وەکو چۆن من لە هاوڕێکانم دەپاڕامەوە.. منیش بەزەیم پێیدا هاتەوە پێمدا.. ئەم کارە زۆر جار دووبارە دەبویەوە..حاڵەتی خوێندنی وردە وردە بەڕەو خراپی دەڕۆشت .. تا ئەو ڕادەیەی بەبێ هۆیەکی ئاشکرا وازی لە خوێندن هێنا ، ئەوانیش ئارامیان گرت چونکە کچ دواهەمین مەنزڵگای ماڵەوەیە..
ئیتر ئومێدیان بەو برایەم هەبوو کە لەمن بچوکتربوو.. جارێکیان من حەپم پێنەمابوو..
بۆیە خوشکەکەم ناچاربوولەهاوڕێیەکم داوابکات.
ئەویش نەیدابوو بەمەرجێک نەبێت،ئایا دەزانن مەرجی چیبوو؟؟ (حسبی للە ونعم وکیل) خوا پەنامان بدات لێی لە شەیتان..
مەرجی ئەوەبوو کە زینا لەگەڵ خوشکەکم بکات.

بەشی چوارەم

منیش بەزەیم پێیدا هاتەوە پێمدا.. ئەم کارە زۆر جار دووبارە دەبویەوە..حاڵەتی خوێندنی وردە وردە بەڕەو خراپی دەڕۆشت .. تا ئەو ڕادەیەی بەبێ هۆیەکی ئاشکرا وازی لە خوێندن هێنا ، ئەوانیش ئارامیان گرت چونکە کچ دواهەمین مەنزڵگای ماڵەوەیە..
ئیتر ئومێدیان بەو برایەم هەبوو کە لەمن بچوکتربوو.. جارێکیان من حەپم پێنەمابوو..
بۆیە خوشکەکەم ناچاربوولەهاوڕێیەکم داوابکات.
ئەویش نەیدابوو بەمەرجێک نەبێت،ئایا دەزانن مەرجی چیبوو؟؟ (حسبی للە ونعم وکیل) خوا پەنامان بدات لێی لە شەیتان..
مەرجی ئەوەبوو کە زینا لەگەڵ خوشکەکم بکات.!
ئەویش ڕازی نەبوو..کردبووی بە دەنگە دەنگ لەگەڵی.. ئەو هاوڕێیانەشم لەو ئامادەبوون دەیانویست هێمنیان بکەنەوە و بەمنیان دەوت: چی تێدایە یەکجارە و زیانی نییە...!! لە خوشکەکەت بپرسە ئەگەر ڕازیبێت، تۆچ زیانێکت پێدەگات، و هیچ لەدەست نادەیت .. هەموان دژی من بوون لەگەڵ ئەودابوون..
پێم ووت: تۆ یەکەم کەسیت پێت دەوتم من لەگەڵتدام ۆ ڕزگاربوونی خوشکەکت.. بەڵام ئەمڕۆ داوای ئەمە دەکەیت.. ئەمە هاوڕێتیەکەت بوو!!
پڕ بەدەمی ووتی چ هاوڕێتیەک و چ چارەسەرێک،
شێخەگیان، لەبیریکە.. بوو بەدەمەقاڵیمانو دوورکەوتمەوە لەوێ.. چەند ڕۆژێکمان بەوشێوەیه بردە سەر و ئاراممان گرت ، خوشکەکەم دەسپێشخەری دەکرد و داوای دەکرد، منیش پێمنەبوو ،لەوان زیاتریتیش شک بۆکەس نەدەچوو..
حاڵەتی خوشکەکەم خراپتردەبوو،، والێدەکردم بەلەتە حەپێک، شەیتان وەسوەسەی خستە دڵمەوە کەلێی بپرسم، بۆیە بەڕاشکاوانە پێم وت: ئەو تۆی دەوێ یەکەم یەکەم جار دەیەوێ بتبینێ،
پاشان چیمان دەوێ ئەمان یاتێ بەبێ بەرامبەر، ئیتر جارێکی تر پێویستمان بەکەسی دیکە نابێت ،خوشکەکەشم یەکسەر ڕازیبوو، ئای خوایە گیان.. ڕۆشتین، منو خوشکەکەم پلانمان دانا چوینە دەرەوە..خوشکەکەم برد بۆلای هاوڕێکەم، لە شوقەیەکەیدا دانیشتین..
هاوڕێکەم داوای لێکردم کەمێک بڕۆمە دەرەوە تا کاری خۆی تەواو دەکات.... منیش ڕۆشتم خوا نەفرەتم لێکات لە من و هاوڕێکەم لەشەیتانەکانمان و لەو حەبانەو لەوانەی بەکاریدەهێنن...دوای سەعاتێک گەڕامەوە... خوشکەکەم بینی بە نیمچە پۆشتەی بینیم لەشوقەی هاوڕێکەمدا، من تازە پەنەکەم دابوو..پێکەوە دانیشتین من و هاوڕێکەم و خوشکەکەم ، خوشکی ڕاستەقینەم ، تا دوای عیشا لە دانیشتنێکی خواردنەوە و ڕابواردن.هاوار بۆ من پەروەرگارم ...هاوار بۆ من لە پەروەردگارم....هاوار بۆ من لەئاگرو...
من دۆزەخیم...من دۆزەخیم خۆزگە بردمایە.. خوایەگیان بمرێنە... خوایەگیان بمرێنە... من ئاژەڵم... شایەنی ژیانیم بۆ ساتێکیش....من وخوشکەکەم گەڕاینەوە بۆماڵەوە، بەخوشکەکەم وت: ئەمە یەکەمین ودواهەمین جارە.... ئەو هاوڕێ قێزەونەم جێژوان وژمارەی تایبەتی خۆی دابوو بە خوشکەکەم، پێویست بە من ناکات.!
من نەمزانی...ڕۆژان بەسەرچوو خوشکەکەم دەبینی دەڕواتە دەرەوە زیاد لە پێویست... جارێ خۆی جارێ لەگەڵ خوشکە بچوکەکەمدا..بەهەر هۆیەک بێت بۆ بازاڕ و خەستەخانەو تا ئەوڕادەی ڕازی نەبوو جارێکی تر لە پەیمانگا بخوێنێت.
باوکی داماویشم بەهەموو توانەیەکی لە ڕێی چەند کەسەوە تاوەکو سەر لەنوێ بگەڕێتەوە بۆ خوێندنەکەی ،‌ خێزانەکەمان سەر لەنوێ دڵشادبوونەوە بە گەڕانەوەی بۆ خوێندنگا وگرنگی پێدان پێی...

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

(حسبی اللە و نعم وکیل) خوشکەکەم چووە پەیمانگا و مامۆستای کچانەوە تێدەکۆشی و هەویڵدەدا ..منیش دەکەوتم دەکەوتم ... لەسەرڕۆیی و تاریکیەوە بۆ سەرڕۆیی و تاریکی .. لەخراپەوە بۆ خراپتر..بەڵام کەسوکارم نەیاندەزانی ئێمەش زیاتر سەرەڕۆ بووین ..
تا ئەو ڕادەی نەماندەتوانی زیاد لە دوو ڕۆژ دەستبەرداری ئەو حەپە ببین ، هاوڕێیەکم بەڵکو دوژمنێکی نەفرەتلێکراو بەڵکو شەیتانی نەفرەتلێکراو پێی وتین شتێکی تر هەیە خۆشترو بەتامترو درێژخایەنترو بەختەوەرتر ، گەڕاین بەدوایدا ..دەستمان کەوت.. بۆیە پارەیەکی زۆرمان بۆ گلێر کردەوە، هەموو ئەمانە لە گیرفانی باوکمان کە نەماندەزانی ئەوانیش بەشدارن لە فەوتانی ئێمە یان نا .. ئایا تاوانبارن یان نا؟؟

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

مەینتیەکانی سارە



بەشی یەکەم

ڕووداوەکانی ئەم چیرۆکە لەواقیعی ئازاراویماندا ڕوویداوە. ئەوەی چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە بەسەر
خۆیدا هاتووە.......
تەنها فرمێسک بەس نییە هەزارجار هەزار جار مردنیش یەکسان نییە بە یەک (ئاە) کەلەناخی بریندارو دڵی دەردەدارەوە بێت دەرەوە...
ئێستا من زانیومە کە ((بەختیار ئەو کەسەیە پەند لەکەسی دیکەوە وەربگرێت، وە سەرگەشیش ئەو کەسەیە کەخۆی بکاتە پەند ،))....
ئافەرین بۆ ئەوکەسەی ئەوەی ووتوە ، ئەوەی کاری پێدەکات...
ئەوە ئازارەو ئەوە پەشیمانییە لەسەر هەموو ساتەکانی ژیان، هەر کە ڕۆژێکی نوێ دەست پێدەکات ئازارەکانی منیش دەست پێدەکات...
هەموو ساتێک بەخەم و هەموو چاوتروکانێک هەموو شتێک لەدڵمدا دەسووتێت ..
ڕۆژانە زۆرجار بەڵکو هەزاران جار دەمرم....
کەسیش ئاگای لێمنییە و پێم نازانێت تەنها خودای گەورە نەبێت،،من هەموو شتێ کە بنیاتنرابوو بۆی ڕووخاندمو ئازیزترین شت کە هەیبوو تێکمدا ،، بەڵێ بەم دوو دەستە نەفرەت لێکراوەم ، ژیانی خوشکەکەم تێکدا خەونەکانیم لەناودا..
خوایە گیان بیرکردنەوەلێی چەن سەختە ، خودایە دەردەسە چەن ناڕەحەتە، لە هەموو بەرەبەیانێکی نوێدا ئازارەکەو ماتیکە لەهەر سووچێک لەسووچی ماڵەکاماندا نوێ دەبێتە... لەناخمدا هاواردەکەم ئەگەر دەریبڕم ئەوا دیوارەکانی بەردەم دەڕوخێن و دەسووتێن ...
ئەگەر شەو باڵ بکێێشێت بەسەر ئاسمانی ڕۆژدا ئەوا دایدەپۆشێت.. شەووی نهێنەکان دەست پێدەکات ئەوەی ئاشقان بەدوایدا دەگەڕێنن و گۆرانیبێژان گۆرانی بەسەردا دەڵێن ،، هەزارجا دەگریم و هەزار جار ئاخ هەڵەکێشم چونکە زیندووم ، تائێستا دەژیم ، دەمەوێ بمرم بەڵام ناتوانم ، لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بێت ترسنۆکبم یان نامەوێ هەڵەکە دووجار دووبارە بێتەوە ، بەڵکو خودای گەورە لێمخۆشبێ لەوەی کەلە ژیانی ڕابردوومدا کردوومە بەڵکو لەتاڵاوی ڕابردوو زۆرێک لەزەت لەڕابردوو ویادگارییەکان دەبین حەزدەکەن باسبکەن تەنهامنەبێت
دەزانن بۆ......؟؟؟؟
نامەوێ پێتان بڵێم چونکە دەترسم نەفرەتم لێبکەن ، و دوعام لێبکەن و زیاتر لە پاڕانەوەکانم نەفرەتکردن لەخۆم ، لەوانەیە پیاو چاکێکتان تیابێت ، دواکەی گیرابێت ، خوای گەورەش بەهۆی دوعاکەی ئەوەوە سزام بدات، بەنەفرەتی خۆی نەفرەتم لێبکات ... ببورن ئەگەر قسەکانم ناڕێک بن وڕێک نەخرابن ، چونکە من دەردەدارم،
من ئەوکەسەم هەموو شتێکم فرۆشت بەڵام هیچیشم دەست نەکەوت.. سوێند بەخوا بەسەرهاتی خۆمتان بۆدەگێڕمەوە هەتا تەنها لەبەرئەوەی هوشیارتان بکەمەوە ئاگادارتانکەم، ئاگادارتانکەم تانەکەونە ئەوحاڵەتەوە کەمن تێیکەوتووم ، سووێندبەخوا خامەکەم شەرم دەکات لەوەی من دەمەوێ بینووسم ، پەنجەکانم هەزار جار دەیانەوێ ڕێگام لێبگرن، بەڵام من هەر بەسەرهاتی خۆم دەنووسم ، بەڵکو خودا چاکەم بۆبنووسێت لە ڕۆژی دوای لە سزایەک ڕزگار ببێت.. لۆمەم مەکەن گوێ لەبەسەرهاتم بگرن ، و ئینجا حکوم بدەن و پەند و ئامۆژگاری وەربگرن پێش ئەوەی کار لەکار بترازێ.
من لاوێکی گوزەران باشبووم لە خێزانێکدا کە خودا ڕەوشت و ڕۆزی چاکەی بۆنوسیبوو،
لەوکاتەی کە گەورەبووم پێکەوە دەژیاین لەیەک ماڵدا گلێری کردبووینەوە، کەپڕبوو لەبەختەوەری و پێکەوە ژیان و خۆشەویستی ، لەماڵەوە دایک و باوکم و دایکی باوکم واتە داپیرم و براکانم کە شەش برابوون حەوتەمیان من بووم، لە هەموویان گەورەتربووم .. دووەمیش بووم لەناو هەموویاندا خوشکێکم ساڵێک لە من گەورەتربوکە ناوی سارە بوو ، من دوای ‌باوکم پەروەرشیاری دوەمی ماڵەوەبووم
هەموان زۆر پشتیان پێدەبەستم .. بەردەوام بووم لەخوێندن تاگەشتمە دوو ناوەندی.. خوشکەکەشم لەسێی ناوەندی بوو ... هەموو خوشک و براکانی ترم بەردەوامبوین ..
ئاواتەخوازبووم ببمە ئەندازیار ، بەڵام دایکم حەزی دەکرد ببمە فڕۆکەوان .. باوکیشم لەگەڵ مندابوو دەیوویست ببمە کەسێکی زانکۆیی و پسپۆڕیم لە هەر بوارێکدابێت ...
خوشکەکەم حەزی دەکرد ببێتە وانەبێژ تا ئاین و ئەدەب فێری نەوەکان بکانت ..
بەڵام ئای لەئاوات و خەونەکان و ئومێدەکان..چەندین کەس پێش ئەوەی خەونەکانیان دی لە ژیاندا نەمان .
چەندین کەسی دیکەش بێتوانابوون لە هێنانە دی خەونەکانیان بەهۆی بارودۆخی خۆیانەوە،
چەندینی دیکەش خەونەکانین هێناوەە دی، بەڵام بەهەر حاڵ ئێمە خەونەکانمان نەهاتەدی بە جۆرێک کە باوەڕ ناکرێت بیرو هۆشی نەعاقڵ نە شێت نە هیچ کەسێکی دیکا نایەت.
لە قوتابخانەکەم ئاشنابووم بەکەسانێ قسەکانیان و هەڵسووکەوتیان وەکو هەنگوین وابوو بەڵکو بەتامتریش.
چەندین جار هاوڕێتیم دەکردن بەدزی کەس وکارم،چەن جارێ لەگەڵیان دەبووم،خوێندنەکەم بەردەوامبوو، حاڵەتیشم لەوپەڕی باشیدابوو من هەوڵی زۆرم ئەدا هەتا خوێندنەکەم و هاوڕێکانم پێکەوە گرێبدەم چونکە ئەوان لەمەکتەب نەبوون لەنیوەی یەکەم توانیم وابکەم....پاشان مۆڵەت دەستی پێکرد ئاە چ مۆڵەتێک ، خوای گەورە نە مۆڵەت و ڕۆژی وانەگەڕێنێتەوە، باوکم هەستی کردبوو چونەدەرەوەم زیادی کردووە و کەمتر گرنگی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

دووبارە هەڵدێر هاتەوە بە توڕەی و دەنگێکی بەرز گوتی بۆ لێرە دانیشتووی ئەی نەمگۆت تۆ تەنیا خزمەتکارێکی گۆتی بڕۆ خوارەوە و نان ئامادە بکە منیش تەنیا سەیرم دەکرد گۆتی بۆ هەروا دانیشتووی تەنیا بەڕاکیشان و فڕیدانت تێدەگەی ها خۆی دەستم ئازاری هەبوو قۆلی گرتم تا خوارە منی برد فڕیدامە سەر ئەرزەکە لەپێش چاوی هەمووان گوتی تۆ تەنیا خزمەتکاری ئیشی خزمەتکار دانیشتن و پاڵدانەوە نیە هەموو ئیشێکی ماڵەکە دەکەی کەس قسەی نەکرد سەرگول زۆری پێ خۆش بوو من بەڵێنمدا بوو بەهێزبم ئیتر هەڵسامەوە و چووم بۆ چێشتخانە کاک حوسین و خێزانەکەی زۆریاان پێ ناخۆش بوو ئەوان نەیاندەتوانی هیچ بڵێن ئیتر هەموو شتێکم بە بێدەنکی دەکرد بێ ئەوەی ناڕەزای دەرببڕم هەموو شتێکم لەبەر خاتری سەلامەتی خێزانەکەم قبوڵ دەکرد زۆر کەم قسەم دەکرد هەموو شەوێ بۆ دایکم و باوکم دەگریام زۆر بیرم دەکردن ئیتر سەبر سەبر خۆم لەگەڵ بارودۆخەکە ڕادەهێنا ناچاربووم دەبوایە وا بێ هەڵدێر ئەگەڕ ڕۆژی نەهاتبا قسەی پێم نەگوتبا دڵی ئیسرەحاتی نەدەکرد ببووە خوی ڕۆژانەی
جاری وا هەبوو نیوەی شەو دەهات ئیشی پێم دەکرد یان بەیانی زوو ئەگەر جارێ وا هەبوو ئەوەندە هیلاک و ماندوو دەبووم خەبەرم نەدەبویەوە ڕۆژێکیان هات بووە ژوورەکەم ‌کەوتبوومە قوڵای خەو چەند جارێ بانگی کردبووم بەخەبەر نەهاتبووم ئاوی ساردی هینا پێداکردم زۆر بەخراپی لەخەوەکە ڕاپەریم گوتی چەند جار دەبێ بانگت بکەم پێنج دەقەی تر لە خوارەوە دەبی بەئەنقەست قاوەی ڕژاندبوو بەس تا من هەڵسێنی و پاکیبکەمەوە زۆر کات سەرگوڵ و کچەکانی داوایان دەکرد پێلاوەکانیان پاک بکەمەوە بۆ ئەوەی سوکایەتیم پێ بکەن یان ئەو کاتانەی کەمن لە ژوورەکەم نەبام دەچون هەموویان ووێران دەکرد بە موبایلی کاک حوسێن قسەم لەگەل خێزانەکەم دەکرد هەموو کاتێ بەدڵخۆشی خۆم نیشان دەدا بۆ ئەوەی خەم نەخۆ با‌پیرەم دوای هەفتەیەک لە ڕۆیشتنم کۆچی دوای کردبوو پێمان نەگوتبوو تا خەم نەخۆم گوتم بە هەدڵێر بمباتە لای خێزانەکەم ڕێگەی نەدا بچم.................

چاوەڕ بەشی پێنجەم بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

دووژمنەکەم

بـــــــەشـــی سێیەم

من توشی شۆک ببووم تەنیا سەیرم دەکرد و فرمێسک بەچاوەکانم دەهاتە خوارەوە دایکم توند لە باوەشی گرتبووم دەیگوت نایدەم ئەگەر بمرم بەسەر لاشما بڕۆن،کچەکەم بەدەستی خۆم نانێرمە ئەو دۆزەخە باوکم لەبەر گریان هیچی بۆ نەدەگوترا یەکمجاربوو فرمێسک و گریانی بە کوڵی باوکم ببینم براکەشەم لەگەڵمان دەگریا چ کات و ساتێکی پڕ ئازار ناخۆشی بوو دڵتەنگی و ئازارەکانم دەستی پێکرد ئەو شەوە زۆر درێژ بوو هیچ نەدەڕۆیشت دەبووایە پاش هەفتەیەک باپیرەم بەتەواووی هەواڵی ڕازی بوونی بۆ خێزانی شەهلە بنێریت پاش چەند ڕۆژ باپیرەم بانگی کردم و بەتەنیا دانیشتبوون قسەی بۆم کرد گووتی کچە جوانەکەم دەزانم کە چەند سەختە بۆت من لەوانەیە زۆر کەمم مابێ زۆر ژیام هەمووشی بەخەم بەسەر برد لەهەر کاتێکا بێ دەمرم دەزانم زۆر قورسە بۆتۆ کە بەو شیوەیە بێت بەڵام ژیانی باوکت و براکانت و خێزانەکەت هەموو لای تۆیە ئەگەر ڕازی بیت ئەو ژیانی خێزانەکەت پارێزراو دەبێت کەسی تر نامرێت تۆ دەبیتە ئاشتی نیوان دوو خێزان و شتێکی زۆر گەورە بە هوی تۆوە کوتای دێت دڵینام هەرگیز ناتەوەی مەرگی باوکت و براکانت ببینی دەزانم چەند قورسە بۆت تۆ کچێکی ژیر و تێشگەیشتووی ئێستاکە گەورە بوویتە دڵنیام زور بەباشی هەست بە شتەکان دەکەی کۆتا بریار بەدەست تۆیە بۆیە بۆ کۆتای هەفتە مالی شەهلە چاوەرێ وەڵامن تائەو کاتە بیر لە قسەکانی باپیرەت بکەوە ڕۆلەکەم دڵنیام کە من و باوکت و خێزانەکەت سەربەرز دەکەی ئەگەر بە مردن بوایە ئەوا من ئەو کەسە بووم کە دەبوایە بمردبام بەڵام نابێ باش بیربکەوە کچە جوانەکەم من تەنیا گوێم بۆ باپیرەم گرتبوو ئەویش ووەک باوکم زۆری خۆشدەویستم ئەوەندە بە،ناز و مەکروە گەورەیان کردبووم هەر چیەکم وویستبایە بۆمیان دەکرد داوای من قەت ڕەتنەدەکرایەوە لە ژوورەکەم دانیشتبووم دەفتەری یادگاریم هەبوو لەبەر ئەوەی کەس نەبوو قسەی دڵمی بۆ بکەم قسەی دڵمم لە ناو دەفتەرەکە دەنووسیەوە کات و ساتە خۆش و ناخۆشەکان دەستم کرد بەنووسنی قسەی دڵم تنوک تنۆک فرمیسک لە چاوەکانم دەهاتنە خوارەوە بیرم لە قسەکانی باپیرەم دەکردەوە تا نوێژی بەیانی نەخەوتم گوێم لە دەنگی بانگ بوو نوێژم کرد و دوعام کرد کەوا ئەو شتەی ڕاستە خودا ئەو ڕێگیەم نیشانبدات بۆیە بریارمدا ڕازی ببم وو بەرگەی سەختی و هەموو ئازارەکان بگرم لە پێناو خێزانەکەم ئامادە بووم گیانی خۆم بکەمە قوربانی بوو بە بەیانی هەموومان لەسەر سفرەی نانخواردن بووین گوتم باپیرە بریاری خۆممدا هەر شتێ تۆ بیڵێت دەیکەم ئامادەم گیانی خۆشم ببەخشم لەپیناو خێزانەکەم و نەمانی ئەو شەڕە باپیرم هات و ماچی کردم گوتی دەمزانی باشترین بریار دەدەی تۆ سەربەرزی خێزانەکەم و هەموومانی باوکم ئەشقەکم توند لە باوەشی گرتبووم فرمێسکی دەکەوتە سەر شانەکانم دەیگوت خۆزگە بمردبام هەرگیز ئەوەم نەبینیبا خۆزگە گیانی منیان دەبرد نەک تاقەنەکەمیان نەدەویست لەگەڵ قسەکانی باوکم کە هەمووی ئازار و خەم بوون هەموومان دەستمانکرد بە گریان بەڵام ئیتر گریان سوودی نیە هیچ شتێ ناگۆرێ.........

خۆمم بەهێزکرد ئامادەی ناخۆشترین کات و ساتی ژیانم بوو بەڵینمدا بەهەموو توانامەوە لەبەر خاتری خێزانەکەم بەرگە بگرم ئێمەی ئافرەت زۆرترین کات دەبینە قوربانی ئەو کێشانە لەناخۆشترین ئازاریش دەمانژێینن من کچێکی زۆر جوان بووم چوونە دەرەوەم هەر نەبوو بۆیە پێستم زۆر سپی بوو لەگەڵ بچوکترین شتا بەر پێستم کەوتبا پێوە دیار دەبوو قژێکی ڕەش و درێژم هەبوو باڵاشم وەک باوکم درێژ بوو چاوویشم تۆزی قاوەیەکی کاڵ بوو وەک داپیرەم هەر کەسێ منی بینیبا دەیووت ئەو جوانیەی تۆ زۆر کەمە کەسێکی زۆر هێمن و لەسەرخۆ بووم زوو دەکەوتمە دڵەوە .....
باپیرەم هەواڵی نارد کە بێن و من ببەن ڕێکەوتن کرابوو کە من لە نەوەی فاتیمە خان مارە بکرێم کە هەر لە مناڵیەوە خوی گەورەی کردبوو ناوی هەڵدێر بوو ئیتر هاتن و منیان مارەکرد گوتیان دوای دوو ڕۆژی دیکە دێن و دەمبەن ئەو دوو ڕۆژە لەماڵی ئێمەدا وەک ئەوە وابوو تازیەمان هەبێ دایکم فرمێسکی چاوانی نەدەوستا باوکیشم بە دونیایێ خەم بەبێ دەنگی تەنیا دادەنیشت هەموو زۆر دڵگران بوون کە ژیانم پاش ڕویشتنم چی بەسەر دێ دەمزانی خۆش ناژیم هەر بەو تەمەنە بچوکیەمەوە دەکەمەوە ناو خەم ئازارێکی زۆر بۆ زۆر کچ خۆشترین کاتی ژیانیانە کە هاوسەرگیری دەکەن و دەچنە مالی خۆیان هی من وانەبوو ئاواتی هەموو کچێ جلی بوکێنی سپی بوو من هیچ یەک لەوشتانەم بۆ نەبوو جلی من خەم و ئازار بوو نەک جلی بوکێنی ئەو دوو ڕۆژەش تەواو بوو ڕۆیشت بەیانیەکەی سەیارەیەکیان ناردبوو سایەقی بەڕێز سەعید بوو داکیم جانتایەکی بچوکی پێمدا هەندێ جل و شتی بۆم کڕیبوو کاتی ڕۆیشتنم هات فرمێسکی بەکولی دایکم و باوکمم تا ئێستاش هەر لەیادە وەک ئەوەی مردبێتم بۆ ناو گۆرم ببەن هەتاهەتای نەمبیننەوە ئیتر دڵم لەو کاتەوە لای خێزانەکەم جێما دەستی باپیرەم و باوکم و دایکم ماچ کردوو تێر بۆنم کردن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

دووژمنەکەم


بەشی یەکەم

ڕووداوەکان لەسەرەتای دەستپێکی پایز ڕویدا ئەو کات تەمەنم دوو ساڵ دەبووم تاقانەی سێ برا بووم لە براکانم بچوکتر بووم لە جوانی و خۆشەویستیان ناویان لێنام نوور هەموو کاتێ باوکم منی بە ڕووناکی و خۆشی ژیانی خۆی داناوە باوکم یەکەم ئەشقم بووە، لەژیانم زۆر منی خۆشوویستووە براکانم شازدە و چواردە و هەشت ساڵان بوون داپیرەم و باپیرەم هێشتا لەژیان مابوون ئەو کاتە باوکم دوو خوشک و یەک برای هەبوو لەخۆی بچوکتر بوون باوکم دوو خوشکەکەی هێشتا مناڵبوون قەدەر وابوو کۆچی دوایان کرد ئەو مامەی کە هەمبوو زۆر سەڕەرۆ بوو زۆر کێشەی بۆ باوکم و باپیرەم دروست دەکرد باپیرەم زۆر خەمی لێ دەخوارد لەبەر ئەو ئیشانەی ئەو کەدەیکرد باپیرم و داپیرم توشی نەخۆشی بووبوون مامم ناوی حمید بوو رۆژی بریاریدا بچیتە شار بۆ تەواو کردنی خوێندنی ئەو کات لەگوند دەژیان باوکم و باپیرەم زۆرڕێگر بوون چونکە دەترسان توشی کێشەیان بکاتەوە بەڵام مام حمید گۆێی پێ نەدان ڕۆیشت بۆ ماوەی دوو ساڵ لە شار بۆ خوێندن لەوێ بوو لە شار کچی پیاوێکی دەوڵەمەند خۆشدەوێ زۆر داوای لێ دەکات بەڵام کچەکە هەر ڕەتی دەکاتەو ناوی شەهلە بوو باوکی کۆچی دوای کردبوو یەک برای هەبوو لەگەل دایکی دەژیان خێزاێکی دەوڵەمند و زەنگین بوون لەهەمان شوێن دەیانخوێند ڕۆژی دووبارە مامم داوای پەیوەندی لە شەهلە دەکا شەهلەش زۆر توړە دەبی قسەی زۆر بە مامم دەڵێ مامیشم کە سەرەڕۆ بوو ئیتر ڕقێک دەکەویتە دڵیەوە لە شەهلە بۆیە بڕیاریدا کە لەهەقی ئەو قسانە توڵەی لێبکاتەوە بۆیە ڕۆژی شەهلە بەتەنیا دەبێت مامم ڕێگری لێدەکات و دەیوست ئازاری بدات شەهلە لەهۆش خۆی دەچێت و سەری بەر دیوار دەکەوێ خوێنی لێدێت مامم وەیزانیووە مردوە بۆیە ڕادەکات و شەهلە بەجێ دێڵێت بۆ ماوەیەکی زۆر وا دەمێنێتەوە و دەمرێ ئەگەر مامم بیبردبا نەخۆشخانە گیانی لەدەست نەدەدا مامم ئەو کاتەی شەهلەی بەجێ هێشت یەکەسەر دەگرێتەوە بۆ گوند ماڵەوە هەموو لایان سەیر دەبێ کە گەراوەتەوە باپیرەم پرسیاری گەرانەوەی لێدەکا کەوا لەناکاو بۆ هاتووەتەوە ئەویش چەند دڕۆیەک ڕێک دەخات بەڵام باپیرەم زۆر پێداگیربووە ئەویش ڕاستیەکان هەمووی باس دەکات کەوای چی لە شەهلە کردووە باوکم زۆری لێدەدا داپیرەم بارگە ناگرێ یەک ڕۆژ دواتر گیان لەدەست دەدا لە خەما بە جەڵتە مرد باپیرەم لەگەڵ باوکم نەیدەزانی چی بکەن باپیرەم بریاریدا گۆتی هەرگیز بکوژ لەلای من و ماڵی من جێ نابێتەوە ئەگەر جەرگی خۆشم بێت بۆیە دەبێ سزای خۆت وەرگری حمید باوکم و باپیرەم مام حمیدیان برد بۆ شار و ڕادەستی پولیسیان کرد ئەویش دانی بەتاوانەکەیدا نا خرایە زیندانەوە خێزانی شەهلە هاتن کە دایکی و براکەی بوون ئەو کاتە دایکی بە باپیرەمی گوت ئێوە کوشتتان ئیمەش دەکوژن باپیرەم بەو قسەیە زۆر دڵگران بوو زۆر هەوڵی دا چەندین کەسی دیاری نارد بۆ سولحکردن لەگەل دایک و برای شەهلە بەڵام هەمووی بێ سوود بوو ئیتر بووینە دووژمندار لەگەڵ ماڵی شەهلایا....

بــــــەشی دووەم

باوکم و باپیرەم لە داهاتووی براکانم دەترسان بویە باوکم گوتی کورەکانم ناکەمە قوربانی بە ڕێگای قاچاخ دوو برا گەورەکانمی هیوا و بەهێزی نارد بۆ دەرەوەی وڵات تەنیا من و احمدی برا بچوکم ماینەوە مامم حوکمی زیندانی هەتای بۆ دەرچوو پاش مانگێ هەواڵ هات،کە خۆی کوشتووە لەبەر ئازاری وویژدانی کەسێکی بێ تاوانی کوشتووە هەموو کاتێ بەترسەوە ژیاوین لە شوینی جیاوازدا ژیاوین ئو دوژمنداریە ساڵانێکی،زۆری خایند تەمەنم دوو ساڵ بوو ئێستا بووم بە هەژدە ساڵ دایکم هەموو ئەو شتانەی بۆم باسکردبوو بۆیە لە ژیانی احمدی برام دەترسان باپیرەم بەتەواوی بێ هێز و لاواز ببوو توانای هیچ شتێکی نەمابوو من تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندم هیچ هاورێیەکم نەبوو نە خوشکێ تا دەردە دلی لەگەڵ بکەم دوای وازم لە خویندن هینا لەبەر کیشەکان ڕۆژی احمدی برام دەچیتە سەر ئیشەکەی چەند کەسێ ڕێگری لێدەکەن و زۆری،لێدەدەن بەزۆر هەڵاتووە و لەژێر دەستیان بە برینداری دەگەرێتەوە ماڵەوە دایکم کەدەیبێنی وەک شێتی لێدێت باوکم زۆر دەترسێ ئەوکاتەی ماڵمان لە گوند نەما چووین بو شارۆچکە ئێستاش دوبارە ناچارین بڕۆین بۆ شوێنێکی تر هەموو کاتێ لە ژیانی خۆمان دەترساین چەندین جار هەرەشەی کوشتنمان لێ دەکرا لە خێزانەکەم بەتایبەت،هی باوکم و براکەم چەند جار باوکم هەوڵیدا من و احمد بباتە لای براکانم لەوێ ژیانمان سەلامەت دەبوو ژیانی براکانیشم باشبوو لەوێ دەبووایە بەڕێگای قاچاغ بچین چەند جارێ هەوڵماندا بەڵام نەدەبوو ئیترباپیرەم دووبارە هەواڵی نارد بۆ مالی شەهلا بۆ سولحکردن ئەوانیش رازی بوون دایکی شەهلا ناوی فاتیمە بوو براکەشی سەعید ڕۆژێکیان دیاریکرد بۆ چوون بۆلای خێزانەکەی شەهلا من و دایکم هەر دوعامان دەکرد زۆر بێ ئۆقرە و دڵتەنگ بووین فرمێسک لە چاوەکانمان نەدەوەستا لە دەرگادرا هەموویان بە دڵتەنگی هاتبوونەوە دایکم پرسیاری لێ دەکردن کەسیان وڵامیان نەدەداوە باوکم

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

خەندە و کاروان

بەشی کۆتایین

ئەوەبوو کورەمامەکەیی بەکارەکە هەلساو بە فیلی ئەوەیی کە خەندە لەگەلی دەچیتە دەرەوە رەزیبیت بەداواکەیی بەلام تەنها یەک جار بچیتە دەرەوە لەگەلی کورەش بیر لەوە ناکاتەووە کە فیلە دەیانەویت بیگرن ئەوە بوو کورە رۆژیکیان دیاری کرد کورەمامەکەش بە برایی خەندەیی وت کیشکە گەورە تربوو بەهەر عات تا عەییان نەچیت دەیانەویت بەهەر نەوعیک بیت کچەکە بدەن بەکارووانج کاروانیش ئاگاداری ئەم کیشانە نییەو نازانیت چ تەلەیکیان بۆ داناوە ـەوە بوو رۆژی مەوعیدەکە داهات کچە بەکاروان دەلیت وەرە مالی یمە مالەوەمان چونەتە مالی مامم شەو ناگەرینەوە منوو برا بچوکەکەم لەمالین کاروانیش دەلیتن باشە کەوایە دیمە مالتان ئەوە بوو کاروان بەدلیکی خۆشەوە چوو بیر لەوە دەکاتەوە تازە کچە کەوتە بن دەستمەوە هەزاران بیر کردنەوەیی بۆدیت براو ئامۆزاکەشیی وا پلانی خۆیان داریشتوە چۆن خەندەیی پئ بدەن شەرفیخۆیان پاریزراو بیت کاتیک کورەکە گەیشتە بەردەرگایی مالیان خەندە دەرگایی بۆکردەوە و بەدلیکی خۆشەوە پیش وازی لێ کرد کورەش بەدلیکی خۆشەوە چوە ژوورەوە هەرکە گەیشتە ژوورەوە دەرگایان قوفلکرد جا دەستیان کرد بەلیدانی کاروان زۆر یان لێ دا تا لە هۆش خۆیی چوو مووبایلەکەیان لێ سەندوو شکاندیان دوواتر بەخۆیی هاتەوە وتیان دەبیت بەزوو ترین کات مارەیی بکەت دەنا دەت کوژین کورەش لەتاویی روحی خۆیی وتی ماڕەیی دەکەم بەس باکەس نەزانیت کەبەم شویە بووە من بەمالەوە دەلیم ژن دینم دەسنیشانیشم کردووە کاروان بەمالەوەیی وت ژن دینم دەسنیشانیشم کردووە بەلام دایکی کاروان هەستی کرد
@chyrok
شتیکبووە کورەکەیی شتیکی بەسەر هاتوە بۆیە بەکاروانی وت چیبووە کاروانیش باسی خۆیی بۆگیرایەوە دیکەش کورەکەیی خۆیی بەنەفرەت کرد دواتر بابیشی پیی زانی بەلام چار ناچارە دەبیت تازە هەر بی خوازیت چوونە خوازبینیوو کچەکەیان پئ دا دوایی ماوەیکی کەم کچەیی گواستەوە و ئیستا هاوسەریی یەکن بەلام سەیرکە چۆن دەستی پئ کرد بە چ نیەتیکەوە و ئاخیرەکەیی چی روویی دا کاروانیش لە رووداوە کان پەشیمان بوویەوە بەلام پەشیمانی دا نادات دوواتر تۆبەیکم کرد رابردوویی خۆمم لە بیر خۆم بردەوە ئیستاش چاوەریی یەکەم منالین بە هاوسەرکەشم وتوە کور بیت ناویی دەنین هیوا گەر کچیش بیت ناویی دەنین وەفا
ئەمم بۆیە باس کرد تا کچ و کورە کان ئاگا دار بن هەرگیز وینەیی خۆیان و جەستەیان بۆن یەکتریی نەنیرن گەر کەسیکی بەدلیکی پاکەوە تۆیی بویت لەدەرگاوە دیت بۆ خوازبینیت نەوەک بەناردنی وینەیی جەستە یاخود هاتن لەسەر دیواریی عەوشە ....

کۆتایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەسەر هاتێکی خۆش و کاری گەر

ئەگێڕنەوە

پیاوێکی زۆر فەقیر هەشت کچی هەبوو بەڵام کوڕی نەبوو ڕۆژانە کاسبی ئەکردو ئەی هێن
ایەوە بۆ ماڵێ بە گرانی ئەژیان و کرێچیش بون.

ڕۆژێک کابرا ئەکەوێ و قاچی ئەشێکێ ناچار بۆماوەیەک ناچێتەوە سەر ئیش و بەو هۆیەشەوە ئیشەکەی لەدەست ئەداو خاوەن کار دەریەکا.

لەئیشەکەی لەولاشەوە چەند مانگێکە کرێی خانوی نەداوە بۆیە خاوەن ماڵە کەش لەخانوەکەدەری ئەکات لەیەک ڕۆژا دوو هەواڵی زۆرناخۆش.

بەڵام خۆی و ژنەکەی ئیمانێکی بەقوەتیان هەبو بەهەموو عومریان ناشکوریان نەکردبوو.

جگەلەسوپاسی خوای گەورەو ناز هەڵگرتنی کچەکان کابرا تۆزێ شڕەو شاتاڵیان هەبو دایان بە کۆڵیاناو ڕۆیشتن تا گەیشتنە قەڵا کۆنێکی ڕوخاو .

سەیری کرد هێشتا ژێر زەمینە کەی ماوە هەر چۆنێکبێ خۆڵەکەی لێ دەرداو تۆزێ پاکی کردەوە و چونە ناوی شەو ژنەکەی دەستی بە هاوار و ناڵە ناڵ کرد .

هاواری لەدایک بونی مناڵێکی تر کابرا لەتاوا نەیەزانی چی بکا هەر ئەهاتو ئەچو ئەی وت خوایە تۆ ئاگات لەم ناڵەناڵە نیە لەم کاتەیا کچێکی تریش لەدایک بوو.

کەزانی کچە بەرزی کردەوەو سوپاسی خوای کرد بەڵام هیچ نەبو پێوە بئاڵێنن بۆیە لە زەویەکە دایناو سەری خۆی بەدیوارەکەیا کێشا .

لەوکاتەدادیواری ڕزیو هاتە خوارێ و تۆزێکی ڕوخا پەڕۆ شڕێک دەرکەوت .

کەدەستی بۆبرد ڕزیبو وورد بو بەڵام چی بینی لیرەی لێ هەڵڕژایە خوارێ کابرا حەپەسا کچەکان ڕایان کرد و کردیانە کۆشیانەوە تاهاتەوە سەرخۆی ژنەکەی ووتی گوێ بگرە پیاوەکە .

ئەمە ڕسقی سەری ئەو کچەو هەقی شوکرانە بژێری تۆیە بەڵام ئەگەر هەموی بەریە دەرێ بەجارێک ئەڵێن دزیوێتی ناڵێن هی هەزارساڵ لەمەو پێشە .

بۆیە بەئاقڵانە هەرتۆزەی لەشوێنک بفرۆشە ئیتر کابرا بەهێواشی لیرەکانی ساغ کردەوەو بوە دەوڵەمەندترین کەس.

بۆهەر کچێکی خانو ماڵی دروست کرد و بەخۆشی ژیان.

خوا خۆی وەعدی داوە ئێوە دوعابکەن منیش گیرایەکەم زوبێ یان درەنگ ماشاءالله لەگەورەی خودا😪😪

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چـیـرۆکـيی_تـــۆم_و_بــارى

بــەشــــــــــــــــــــــ3ـــــــــــــــــــی

تۆم رایکرد تا گەیشتە خانوێک لە دەرگای دا پیاوێک سەری دەرهێنا گووتی تۆ کێی ئەویش گووتی تکایە دەرگاکە بکەرەوە کەسێک لەدوامە پیاوەکەش رێیپێدا کە چووە ژوورەوە پیاوەکە لەگەل کچێەیو کورەکەی بوو کە ئەوانیش خۆیان شاردبوویەوە لە ترسی باری دەرگاو پەنجەرەکانیشیان داخستبوو ، پیاوەکە پێی وت گەر لەو رابکەی دەمریت دەبێ شەری لەگەل بکەیت بۆیە تاشەو لەوێ مایەوە ، ئینجا لە شەودا سەیری خۆی کرد بەسترابوویەوە کەسێکی زۆر ناشرین و گەورە هاتە ژورەوە چووە ژێر سیسەمەکەی لەپردا هەردوو چاوی تۆمی دەرهێنا ، یەکسەر تۆم لە خەو هەلسایەوە زۆر ئارەقەی کرد ،کچەکە کە ناوی ئالیسا بوو پەرداخێ ئاوی بۆ هێنا ، لەپر دەنگێک لەدەرەوە هات پیاوەکە گووتی کاتی هاتووە ، تۆم بە هێواشی سەیری دەرەوەی کرد لە کونێک بینی کەسێکی کورتو ناشرین سەیری دەکاتو پێی پێدەکەنێت لەپر رایکرد بۆ لای خانووەکە تۆم هاواری کرد (ئەی هاوار خەریکە دێت بۆ لامان) بەلام کە پیاوەکە سەیری کرد کەسی لێنەبوو پیاوەکە گووتی کوا لە کوێیە ، تۆم گووتی من بینیم ، ئەو کورەی تریش ناوی کریس بوو بە تۆمی گووت تۆ گالتەمان پێدەکەی تۆم ویستی مناقەشەی لەگەل بکات بەلام بینی باری لەپشتی کریس وەستابوو ،تۆم نەیدەزانی چی بلێت لەترسان ، پاشان کریس هەستی پێ کرد بەهێواشی سەیری دواوەی کرد بەلام هەر زوو سەری لێکردەوە بە داسێک پیاوەکە تەقەی لێکرد بەلام رایکردو دیسان خۆی شاردەوە ، پیاوەکە بە تۆمی گووت بۆ زوو وات نەووت ئەویش گووتی من زۆر ترسابووم پیاوەکە گووتی ئەی کوا ئالیسا" ،لەدەرەوە دەنگی هاواری ئالیسا دەهات کە باری ئەوی رفاند ، تۆم گووتی ناهێلم ئەوەی بەسەرمهات بەسەر ئەویش دا بێت خۆیو پیاوەکە رایانکرد کە گەیشتنە لای دەریاچەیەک ،باری لای دەریاچەکە وەستابوو ، گووتی کاتی ئەوە هاتووە روخساری راستیم ببینن پیاوەکە ویستی تەقەی لێبکات بەلام ئەو ئالیسای گرتوو برینداری کرد وە کەمێک لە خوێنی ئەوی مژی ، لەپر زۆر تێکچوو جارێک دەیگووت (من هاتم ئەی نەفرەتیەکان ) پیاوەکە تەقەی لێکرد بەلام کاریگەری نەبوو چونکە زۆر بەهێز ببو تۆم خێرا دەستی کچەکەی گرتوو رایکردلەگەل پیاوەکە کە گەیشتنەوە خانووەکە دەیانویست چەکەکانی تریشیان دەستکەوێت ، بەلام پیاوە چوار روحەکە هاتو پیاوەکەی کوشت ، تۆم شتێکی بۆ دەرکەوت کە ناوی باری ئەوانی تر بێزار دەکات ، بۆیە هاواری کرد (باری رۆبەرت)ئینجا زۆر پێی تێکچوو رایکردە ژوورێک تۆم و ئالیسا نەدەوێران لە پێشی رابکەن ، کە هاتەوە گووتی (ئێوە کێن ؟ ، من لێرە چی دەکەم ؟ )
..تۆم هیچی نەگووت ، باری بیری هاتەوە کە تۆم هاورێی ئەوە بۆیە دەیزانی رۆحەکان دەگەرێنەوە ، گووتی (تۆم تکایە خێرا راکە شارۆچکەکەو مادە تەقێنەرەوەکان بدۆزەوە ،تۆ دەبێ بمکوژی گەر نا ئەوان زۆر بەبەهێزی دەگەرێنەوە)تۆم زۆر خێرا رایکردە شارۆچکەکە تەقینەوەکانی دۆزیەوە وە هەر یەکەو لە لایەکی دانا بە ئالیسای گووت تۆ خۆت رزگار کە لەوبەر دەتبینمەوە ئەویش پێی گووت چی دەکەی ،تۆم گوتی بەرەنگاری دەبمەوە، پاشان تۆم چاوەرێی دەکرد ، ئینجا باری هات زۆر توورە بوو لە توورەیان رۆحەکان دەیانویست دەرچن بۆیە بوون بە دووسەر لەیەک جەستەدا تۆم سەیری کرد زۆر ترسا بەلام رایکردە مارکێتێکی گەورەی شارۆچکەکە ، بەلام رۆحەکان جیابوونەوە (پالیشا ، دێنیس،وە جاک) پێکەوە لەدوای تۆم دەگەران کە تۆم خۆی شاردبوویەوە لە سوچێک بە ئاوێنە سەیری هەرسێکیانی دەکرد وایزانی نایبینن بەلام کە جوان سەیری کرد جاک بە پێکەنینەوە سەری ئەوی دەکردەوە ، گوتی هاورێیان ئەوەتا، کە چوونە ئەوێ پالیشا وەکو ئاژەل دەرۆیشت بۆی ،تۆمیان گرت ، دێنیس هاتو گووتی (تۆم تۆ هەرگیز ناتوانی رابکەی لەدەستمان ، پاشان باری لەویا هات هەر تۆم رزگار بکات ، دێنیس بە جاکی گووت لە کۆلی کەوە ، جاک باری گرتوو بربرەی پشتی هێنایە دەرەوە تۆم هاواری کرد (ناااااااااااا) بۆیە هەلساو بەتورییەوە سەیر ئەوانی دەکرد بە گریانەوە گووتی چیتان لێم دەوێ ،پالیشا بە
پەیجی چـیـرۆکـ و بـەسـەرهـاتـی بـەسـود دەم چرپەچرپەوە دەهاتە پێشەوەو دەیگووت،(خوێنی تۆ،من هەر دێم بۆ لات هەر دەتکوژم ئێمە تۆمان دەوێ)پاشان ئالیسا بەسەیارە خۆی بە شوێنەکە داداو تۆمی سوار کرد وە رزگار کرد پێکەوە رایانکرد ئەوانیش بەدوایان دەکەوتن
بەلام تۆم پلانی ئەوەی هەبوو شوێنەکە تێک بشکێنێت ،بۆیە تەقینەوەیەکی گەورەی نایەوە ،خەریکبوو خۆشیان تێیکەون ، وایانزانی رزگاریان بووە بەلام لەولاوە جاکی کورتەبالا پێدەکەنی زۆر ناشرین بوو هاواری کرد دەتانکوژم ،تۆمیش هاواری کرد لێخورە لێخورە ، بەلام سەیارەکە تێکچوبو ، بۆیە کە هاتە خوارەوە تا رابکات جاک وەکو شێت رایدەکرد بۆیان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چـیـرۆکـێـکـیـ کـەمـێـک تـرسـنـاکـ

چـیـرۆکـیى_تـــۆم_و_بــاری

بــەشــــــــــــــــــــــ1ـــــــــــــــــــی

لە شارێکی دلرفێندا کورێکی تەمەن ۱۷ سال هەبوو کە
لەگەل دایکو باوکی دەژیا ، کورەکە ناوی تۆم بوو کورێکی قژ قاوەییو چاو گەورەو قاوەی بوو بەیانییەکەی رۆژی یەکەمی قوتابخانەکەی بوو ، کە زوو هەلساو بەرێکەوت بۆ قوتابخانە ، لەوێ زۆرێک لە هاورێکانی دۆزییەوەو پێیان شاد بووییەوە بەلام کە بینی کورێک لەولاوە بەتەنها دانیشتووە کەس قسەی لەگەڵ ناکات ، تۆم" بریاریدا بچێت بۆلای ، بەکورەکەی گووت بۆ بەتەنهای ئەویش گوتی من هیچ هاورێیەکم نیە ، تۆم" زۆر پێی ناخۆش بوو بۆیە کردی بە هاورێی خۆی ، رۆژیدواتر کورەکە هاتەوە بۆ قوتابخانە تۆم" پێی گووت تۆ ناوت چییە ئەویش گووتی ناوم باریی"ە
تۆم" زۆر باری" بەدڵ بوو چونکە گالتەجار بوو ئینجا باری گووتی دەمەوێت باسی یاری بەیسبۆلت بۆ بکەم ، لەپر هاورێیەکەی تۆم" بانگی تۆمیان کرد ، پاش چەند قسەیەک تۆم گەرایەوە لای باری ، پێی گووت ، ئێ باسیکە بۆم ، باریش گووتی باسی چی ؟ تۆم گووتی باسی یاریەکەی بەیسبۆل ،باری گووتی ببورە من هیچ باسی ئەوەم نەکردووە " بە رووێکی تورەییەوە ، تۆم زۆر پێی سەیر بوو بۆچی لەپر وا توورە بوو ، ئینجا تۆم لە شەودا هەر بیریلێدەکردەوە
بەیانییەکەی تۆم " هەوالی ئەوەی پێ گەیشت کە هاورێکەی مردووە لە مالەکەیدا ، چووە قوتابخانە زۆر پێی ناخۆش بوو بە باری" گووت هاورێکەم مردووە
ئەویش گووتی شایەنی ئەوەبوو ، تۆم گووتی ئەوە باسی چی دەکەی ئینجا باری دەستی کرد بە قاقای پێکەنینهەر پێدەکەنیی تۆم زۆر رووخابوو کە بینی زۆر سەیری پێهاتببوو کە
پەیجی چـیـرۆکـ و بـەسـەرهـاتـی بـەسـود باری وا پێدەکەنێت ،لە کاتی چوونە مالەوە پیرەپیاوێک رێی لە تۆم گرتو پێی گووت دەمەوێ قسەت لەگەل بکەم دەربارەی باری شەو وەرە بۆ خانووە کۆنەکە ،تۆم زۆر سەیری پێهات چوونکە پیرەپیاوەکە زۆر ترساوو دیاربوو ، لە مالەوە بە داکو باوکی خۆی گووت کە دەچێتە دەرەوە کاری بە هاورێیەکی هەیە ، کە هاتە دەرەوە خێرا رایکردە لای خانووە کۆنەکە پیرەپیاوەکە لەوێبوو ،تۆم" گووتی دەمەوێت بزانم چ شتێک دەلێیت دەربارەی باری "،ئەویش وتی کورم تا دەتوانیت لە باری دوورکەوە
تۆم " گووتی بۆچی ، ئەویش گووتی باری بە تەنها نەبۆتە هاورێت بەلکو چەند کەسێکی تریشن ، تۆم گووتی تێناگەم باسی چی دەکەی ، پیرەپیاوەکە گووتی راستە تەنها یەک کەسە بەلام هەمیشە دەگۆرێت بۆ چەند کەسێکی تر واتە لەناو یەک جەستەدا چوار رۆح هه يه تۆم زۆر ترسا گووتی تۆ چی دەلێی من باوەر ناکەم پاشان رایکرد ، لە رێگای مالەوە باری هاتە سەر رێی ، بە پێکەنینەوە گووتی بۆکوێ دەچی ، ئەویش گووتی دەرۆمەوە مالەوە ، باری گووتی بۆ لەگەلم نایەیت بۆ شوێنێک ئەویش دلی نەشکاند کە چوو تەنها شوێنێکی کۆن بوو گووتی ئێرە کوێیە لەپر باری رەنگی تێکچوو دەموچاوی بوو بەکەسێکی زۆر ناشرین تۆم گووتی باری مەمترسێنە ئێرە کوێیە ئەی تۆ نەتگووت شوێنێکی خۆشە ، بەلام ئەو گوتی (ئەوە باری بوو ، ئێستا باری بوونی نییە تۆ لەژێر دەستی منی )تۆم زۆر ترسا ئینجا لەهۆش خۆی چوو لە شوێنێک هەلساوە کە زیندانی کرابوو هاواری کرد بەلام کەسێک هاتە ژوورەوە تۆم زۆر سەیری پێهات چونکە ئەو کەسە باری بوو کە جلی ئافرەتی لەبەرکردبوو ، بەدەنگێکی زۆر ناخۆش گووتی وەرە دەرەوە کە تۆم چوو شتێکی زۆر ناخۆشی بینی هاواری کرد دایکەەەەەەەەەەەە

چـیـرۆکـیى_تـــۆم_و_بــاری

بــەشــــــــــــــــــــــ2ـــــــــــــــــــی

ئەو شتە ناخۆشەی کە تۆم" لە ژوورەکەدا بینی وێنەی سەری هاورێیەکەی بوو کە جەستەشی لەت لەت کرابوو
لەسەر دیوارەکە وەکو وێنە دانرابوو ، تۆم" گووتی باشە تۆ کێی وە چیت لە من دەوێت ، ئەویش وتی من پالیشام، خزمەتکارم لێرە ، تۆم" گووتی باری ئەوە تۆ چی دەلێی ئەویش گوتی باری لێرە نییە ئەو خەووتووە دێنیس تۆی هێنا بۆ ئێرە ، تۆم گووتی دێنیس کێیە . ئەویش گووتی ئێمە چەند کەسانێکین کە لە جەستەی باریدا ماوینەتەوە لە کۆنەوە چاوەرێی کەسێک دەکەین بۆ ئەوەی بیکەین بە قوربانی وە رزگاربین لەم جەستەییە منو دێنیس"و جاک پێکەوە باری بەکاردەهێنین بۆ هەموو شتێک وە تەنها پێویستمان بە خوێنی تۆیە بۆ ئەوەی روخساری راستەقینەمان دەرکەوێت ،تۆم گووتی تکایە وازم لێ بێنن ئەویش چووە دەرەوەو هاتەوە ژوورەوە جلەکەی زۆر زوو داکەند وە گووتی گەر نەچیتە ژوورەکەت دەتکوژم بەرێز تۆم، ئەویش خێرا چووەوە سەر جێگاکەی ، بەهێواشی خەوی لێکەوت پاش نیوسەعات چاوی کردەوە زۆر ترسا چوونکە باری چاوی لە نێو چاوی نابو وە لەناو دەمیشی دەستێکی خوێناوی بوو ، بە تۆمی گووت هەلسە کاتی یارییە ئەی خەوالو ، تۆم گووتی ئەی تۆ کێی ئەویش گووتی من جاکم وە حەزم لە یاریکردنە ، تۆم بۆی دەرکەوت کە جاک کەمێک سەر لێشێواوە بۆیە

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چـــیـــرۆكی.. ٭٭٭٭٭ تارا ٭٭٭٭٭

....بـــــەشــــی یــەکـــــەم......

ناوى تارايه ته مه نى ئيستا ٢٠ ساله خؤشكيكى له خوى كه وتره ناوى سارايه ئه و٢٤ له هه ولير ده زيت ٣ خؤشك ٣ بران خوشكه كه وريان هاوسه ركيرى كردوه ١ براى زنى هينابوو ٢ براشى مابوو كاتيك تارا عاشقى كوريك بوو ته مه نى ١٧ سالان بوو كوركه له هه مان كه ره كى ئيمه بوو ناوى احمد بوو 2016 بووكوركه ٣ سال له تارا كه وتر بوو زؤرى خؤش ده ويست به س كوركه هيج هه ستكى نه بوو بؤ تارا كوركه له كه ل كجة تر به يوندة ى هه بوو جا ئه و كات تارا فيسبوكى نه بوو به س ساراى خؤشكى هه بووى هاته جاتى سارا..ساراش جوابى كورانى نه داوه به س سارا ده زانى ئه و كوريه كه خؤشكى عايشين بؤيه قسه ى له كه ل كرد احمد زؤر له كه ل سارا هاورى بوين دواى ئه وى سارا كه ميك بت مانى به احمد كرد بى كوت كه تاراى خؤشكى ئاشقى ويه به س احمد سه رتا ره تى كردووه جونكه ئه و ده زانى سارا و تارا دليان باكه به باكى هاتون كوتى نه خير من بؤ رابواردن دەکەم ساراى كوتى نا بؤ هاوسه كيرى بكين احمد كوتى هاوسه ركيرى ناكم جارى مندالم جا 2016 بوو ئه و كات ٢٠ سال بوو تاراش ١٧ سال بوو سارا هه موو هه واليكى دا ته نها له بيناو تارا جونكه ده زانى جن ويران بوو له به ر احمد احمد هيج كوى لى نه بوو تاراش هه موو ئاكادار بوو زؤرى خه م ده خوارد سارا ٣ سال هاورى بوو له كه ل احمد تا بيكه وه هاوسه ركيرى بكن احمد ده يكوت مندالم زن ناهينم به س حه زى له رابواردن بوو له كه ل تارا جونكه دواى ماويك احمدش تاراى خؤش ويست سارا حه زى به خؤشه ويستى نه بوو ده يكوت ليك تيبكن راست هاوسه ركيرى بكن احمديش واى نه ده ويست احمد زؤر هاوريى خوى دؤزبتوه تا سارا خؤشه ويستى بكات له كه ل هاوريكانى تاراش له كه ل وى خؤشه ويستى بكات به س سارا به هيج كوريك رازى نه بوو بؤ خؤشه ويستى ده يه وست راست هاوسه ركيرى بكات نه ك خؤشه ويستى أحمد زؤر هه ولى دا به س بى سود بوو زانى سارا رازى نابيت وازى لى هينا سارا دووباره بى كوتوه خؤشكى منت خؤش ده ويت واتا تارا ئه م جاره كوتى ئا سارا كوتى ئاماده ى هاوسه كيرى بكت له كه لى كوتى جارى مندالين هه ر ده يكوت هاوسه كيرى نا جارى با خؤشه ويست بين به س سارا رازى نه بوو جونكه ده زانى احمد زن ناهينت بيته زيانى خؤشكى دوايش ويرانى دكات سارا هه موو كات ده ترسا خؤشكى هه لبخه لتنيت تارا هيج نه بوو نه موبايل نه فيسبوك نه فابير دواى ماويك براكى موبايلى خوى دايه تارا له كه ل ره قمى خوى تاراش راست فابيرى دانا جونكه ره قمى براى تارا بوو ره قمكه لاى احمد هه بوو زانيبوو فابيرى تارايه راست جوه جاتى جا تارا كجيكى ئه سمه ر برجيكى ره شى هه بوو بالاكى جواني هه بو جاويكى ره شى هه بوو هاته فابيرى تارا نامه ى نارد زانى احمد دلى زؤر خؤش بوو جوابى داوه ماويك به رده وام بوون له جات كردن هه موو سارا ده يكوت تارا ئه كه ر توى ده خوازيت به رده وامه ئه كه ريش ناتخوازيت وازى لى بينه تارا جونكه عاشقى بوو كويى به قسه كانى خؤشكى نه ده دا احمديش كيرؤده ى تارا بوو بى وى نه يده توانى دواى ماويك هاوريكى احمد ئه ويش عاشقى تارا بوو تارا هيج ئاكاى لى نه بوو ئه و احمدى خؤش ده ويست محمد لاى احمد هه موو شيتكى باس كردبوو كه عاشقى تارايه احمد زؤر توره بوو هاته لاى تارا هه مووى بؤ باس كرد تارا ده يكوت من توم خؤش ده ويت نه ك محمد ئينجا باورى كرد كه ئه وى خؤش ده ويت به س تارا ٣ سال ئاشقى احمد بوو يه ك لايانه بوو كه تارا بوه ٢٠ سال ئينجا احمد هاته جاتى له ١٧ سالى هيج قسه ى له كه ل تارا نه ده كرد سارا رازى نه ده بوو خؤشه وبستى بكات بى زه واج زانى تارا بوه ٢٠ ساڵ وخؤشى ٢٣ سال هاته وه جاتى تارا بؤ زه واج......

‌چاوە‌ڕێی به شی كوتاییی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

(کۆتایی)

سەعات دەی شەو،تماشای ئێنستای کرد،کامەران پەیامی دانابوو:"بەیانی سەعات چوار لە پارک شانۆ ماتڵتم." عەکسێ دوو نەفەری خۆی و هانی ناردبوو.عەکس چەن دانە پەیام واتساپ و تلگرامیشی ناردبوو.لە ئاخرۆ نووسیبووی:"ئەگەر نەییت بۆ سەر قەرار،ئەم شتانە ئەنێرم بۆ ئاراس."
هانی داماو،وەک برا مردووی لێهات.ئارامی لێ بڕا.عەرزی بە خۆی نەگرت.تاوێ هاڵ،تاوێ ژوور خەوتن،تاوێ ئاشپەزخانە.
ئاراس پرسی:"بۆ خاتر خوا ڕاسی بێژە چی بوە؟لە من ناڕەحەت نیت.لە دایکم و شیلان دڵت نەیەشاوە.شوکور ماڵ باوکت گشتیان ساقن.ئیتر لە چی ناڕەحەتی؟"
هانی سەری خستە باوەش ئاراس و بانگی هەڵدا.ئەونە گریا،ئاراسیشی کردە گریان.دوای ماوەیێ هەردووکیان بێ دەنگ بوون.ئاراس دەورێ چایی هاورد بۆ هەردووکیان و وتی:"هانی ڕاسی بێژە چیم لێ ئەشاریتۆ؟"وتی:"ئەگەر بزانی ژیانمان ئەشێوێت."ئاراس وتی:"مەگەر چی بوە؟خۆ قەرار نیە حاشام لێ کەیت و بڕۆی؟"
هانی بە گریانۆ وتی:"لەوانەیە مەجبوور بکەوم بڕۆم و بە جێت بێڵم."ئاراس کردیە جواب:"یانێ چی؟من حاڵی نابم."هانی وتی:"نەفەرێک زۆر عەزیەتم ئەکات."
ئاراس وتی:"کامەران نەبێت؟ئەم ماوە لەم گەڕک خۆمانە چەن جار بینیومە،ئەزانم قەرار بوو داوات کات.تەنانەت دوو ساڵیش دانیشتی بە دیاریۆ.هەر دەوران دەزگیران داری کاکەت باسی کردبوو بۆم." هانی بە دەسماڵێ فرمێسکەکانی سڕی.وەک ئەوەی کۆڵێ بەردت لە سەر شانی لابردبێت،یان ئەسیر بێت و نامەی ئازادی دەرچووبێت، هەستی بە حەسانەوە و دڵخۆشی کرد.وتی:"ئەو ماوە چەتمان کردوە.عەکسمان هەیە بە یەکۆ.ئیسە هەڕەشەم لێ ئەکات."
ئاراس پێکەنی:"کورە بۆ چی دنیا بێ خاوەنە؟ئابێنە بزانم چی ناردوە بۆت؟"
بە موبایلەکەی خۆی عەکسێکی لە پەیامەکانی گرت و ناردی بۆ کامەران و نووسی :"من ئاراسم و گشت ئەم شتانە ئەزانم.هانی بە تەواو مەریوان ناگۆڕمۆ.تۆێش بڕۆ بە لای کارتۆ.لە بەر دوو شت نەوایێ شاربەدەرتم ئەکرد.یەکێ لە بەر پیاوەتی مامۆت.کە لە باوک باشتر بوە بۆم.دووهەم لە بەر ئێحترام خێزانم.ئەگەر یەک مشتت لێ بدەم لەوانەیە دەم بەتاڵ بیکنە داستان بێژن ئاخۆ چی بوە! خۆ من وەک عابید خاڵۆزات بێ عەقل نیم، بۆ مەتەڵەک دانێ خوێڕی،ئابڕووی ژنەکەی خۆی برد.تەواو مەریوانی هاوردە سەیر خۆی و خانەوادەی.وایش مەزانە لێت ئەترسم .ئەگەر پیاوی یەک ڕای تر پەیام بنێرە. جا ئەو وەختە حاڵ و ڕۆژ خۆت ئەبینی!"
کۆتایی
رای خۆتان بلێن دەربارەی چیرۆکەکە
ئایە بەچێژ و خۆش بوو ئایە بەردەوام بم لەچیرۆک پۆست کردن (هیوادارم بەدڵتان بوبیت و ماندوو بونم بەفیرۆ نەجوبیت )♥️🌸

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشــــــــــ3ـــــــــــے

ئەو شەوە تا بەیانی خەو نەچوە چاوی.لە درۆ خۆی کردە خەوتوو.ترسا ئاراس شک بخات.تا مەلا بانگ دان وەک مارێ زۆری خواردبێت،پێچی دا لە خۆی.
بەیانی ئاراس وتی:"هانی گیان.لە من ناڕەحەتی؟ خوانەخواسە شتێکم وتوە؟یا لە قسەکان شیلان دڵت ئێشاوە؟تۆ مەیکە بە خەفەت بۆ خۆت.چاوت لەوۆ نەبێت باڵای بەرزە،هێشتا عەقڵی مناڵە."
هانی وتی:"کورە نەوەڵا شیلان چی.من لە قسەی دڵم نایەشێت.داماو خۆیشی هات بۆ لام ئاشتمی کردۆ.لە تۆیش  ناڕەحەتم نین.وەلێ نازانم بۆ چی سەرم هاتوەسە ئێش.پشت مل و ناوشانم یەکسەر داگیراوە ئێژی دارکاری کراوم."
ئەو ڕۆژە تا عەسر،هەر یەک دەقێقەی مەرگێک بوو.خۆی جەمۆ کرد.موبایل و کلیلی خستە ناو کیفەکەی و بەرەو ماڵە تازەکەی خاڵۆی کەوتەڕێ.
هەر چوار پێنج هەنگاو و لایێکی ئەکردۆ.لە کەم شانسی دادە فریشتەی ئامۆزای ئاراس لە کۆڵان ماڵ خاڵۆی،لەگەل ژنێک خەریک قسە کردن بوو.گەڕا دواوۆ.چوو بۆ دووکان کاحیسام،شارژێکی پێنج هەزاری سەند و لەدرۆ کەمێ خۆی ماتڵ کرد.وەختێ هاتە درۆ،باش بوو دادە فریشتە نەمابوو.بە دڵە لەرزێ و نیمەگیان خۆی گەیاندە ماڵ خاڵۆی.کامەران ماتڵی بوو.
بە گریانۆ وتی:"لە بەر ڕەزای خوا چیت گەرەکە لە گیانم؟مەگەر نازانی شووم کردوە؟خۆ کفرم نەکرد،تۆم ناسی.بۆ ماوەیێ تەلەفوون یا پەیام تلگراممان بوە.تۆ قەوڵت دا بیت بۆ داوام.دوو ساڵ دانیشتم.دوایی خۆت وتت من ژن خواز نیم."
کامەران کردیە جواب:"ئیسەیش لەو قسەمە پەشیمان نیم."وتی :"دەی بۆ چی ناڕەحەتی و گرفتاری بۆ من درووس ئەکەیت؟ تازە من ئاراسم هەیە.بە دڵ و گیانم خۆشم گەرەک.تۆ خوا وازم لێ بێنە.ئیتر قەراریش دامەنێ.بە خوا ئەوە حاڵ نەبوو تا هاتم."
کامەران پێکەنی و وتی:"وەڵا دەس بەردارت نابم.نایشتوانی جوابم نەدەیتۆ.تووڕەیشم کەی خۆت زەرەر ئەکەیت.کافیە دانێ لە عەکسە دوو نەفەریەکەمان بنێرم بۆ ئاراس.خۆ ئەو نازانێ کەی گیراوە؟!"
هانی بە دڵپڕی هاتە دەرۆ..کامەران چەن جار بانگێ لێکردنەیتوانی جوابی بداتۆ!

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆڪێڪی_زۆر_ڪاریگەرە
هەڕەشە
بەشــــــــــ1ـــــــــــے
پەیامێکی بۆ هات.شمارەکەی نەناسی.سڵام و هەواڵ پرسی .حەزی نەکرد جوابی بداتۆ.دوای نیم سەعات دووبارە پەیامێ تر:"بۆ جواب نادەیتۆ.من کامەرانم."ناو کامەرانی بینی،ڕەنگی پەڕی.بەدەنی نیشتە لەرزین.تماشای کرد ئاراس خەریک تماشای فیلمە.موبایلی بێ دەنگ کرد.پەیامێ تری نارد.:"ئەگەر جواب نەدەیتۆ،زەنگت بۆ ئەدەم." تماشایێکی تری ئاراسی کرد و موبایلی خامۆش کرد.
سەعات دوو،ئاراس چوو بۆ دووکان.موبایلی ڕۆشن کرد.هەشت پەیامی ناردبوو.گشتی هەڕەشە و قسەی ناخۆش:"گووشی خامۆش ئەکەیت؟بە سەرتا ناچێت.خۆم زەنگ ئەدەم بۆ ئاراس شووت.جوابیش نەداتۆ ئەڕۆم بۆ دووکان.بە خوا ئەیکەمە کارێ بە مەمنوونی  دەسم ماچ کەیت.تا سەعات چوار فرسەتت هەیە جوابم بەیتۆ یا زەنگ بدەی.."
هانی لە ترسا،ڕەنگێکی هات و ڕەنگێکی چوو.وەک شێت بە ناو ماڵا کەوتە هاتوو چوو.زانی دەرد کاریە.لە ترس ئابڕووی خۆی،شمارەی کامەرانی گرت.دوو زەنگی خوارد جوابی داوۆ.هانی دەسی کردە گریان و داوای لێکرد وازی لێ بێنێت.بەڵام کامەران ڕازی نەبوو. وتی:"یا ئەبێت لەگەلما بیت.یا بۆ ئاراسی باس ئەکەم،بەر لە زەماوەن بە تلگرام ئاشنا بوینە و بە تەلەفوونیش چەن جار قسەمان کردوە."
هانی بە گریانۆ کەوتە تکا و پاڕانەوە.:"تخوا کامەران،کار وا نەکەیت.لە لای ئاراس سووکم نەکەی.من دوو ساڵ دانیشتم بە دیارتۆ.قەرار بوو بیت بۆ داوام.وەلێ هەر ئیمڕۆ و بەیانیت کرد.بە خوا تا تۆ جوابت نەکردم،ڕازی نەبووم شوو بکەم بە ئاراس!"
کامەران کردیه جواب:"ئیسەیش ئێژم ژن خواز نیم.ژنم بۆ چیە؟وەڵا خۆم گرفتار ناکەم.وەلێ لێتی قبووڵ ناکەم لەگەلما نەبیت."
هانی زۆری وت،بەڵام کامەران نەیبیست.
چاوره‌بن بو به‌شی2

رای خۆتان بلێن دەربارەی چیرۆکەکە
ئایە بەچێژ و خۆش بوو ئایە بەردەوام بم لەچیرۆک پۆست کردن (هیوادارم بەدڵتان بوبیت و ماندوو بونم بەفیرۆ نەجوبیت

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

جارێکیان من لای یەکێ لەهاوڕێکانم بووم ووتی: بابچین بۆلای یەکێ لە هاوڕێکانمان.....چووین بۆلای... ئای لە کارەسات... خوشکەکم بینی لەلای، لەکۆشیدابوو، بەتاسەوە گریام....خوشکەکەم هەستایەوەو ووتی:تۆ هەقت چییە، ژیانی خۆمە من سەربەستم..... هاوڕێکەم منی برد لەگەڵ خۆیداو ئەو ژەهرێکی یامێ کە مرۆڤ ئازیترین شتی لەبیردەچێ و لەبەرچاوی لێدەکات بە قێزەونترین و ناشرینترین شت.
گەڕاینەوە بۆلای هاوڕێکانمان، منیش لەوێ بووم و یاریان دەکرد لەگەڵ خوشکەکەمدا ، منیش لەناویاندا وەکو چوارپێ وابوم،بەڵکو خراپتریش. نەفرەتیان لە ژیان وچارەنووس دەکرد.
لەگەڵ کاتی عەسردا گەڕاینەوە بۆ ماڵ، من نەمدەزانی چیبکەم، داوێنپاکی ڕۆشت و پارە ڕۆیشت وشەرەف ڕۆیشت و عەقڵ ڕۆیشت و ئایندە ڕۆیشت، بێگومان هەموو شتێک لەدەست چوو.. چەندین ڕۆژ کەبەخەبەر دەهاتم دەگریام، کەسەرخۆشیش دەبووم پێدەکەنیم.... ژیانێکی ئاژەڵی...بەڵکو قێزەونترین ژیان بێ بەهاو پیس وبێنرخ .... جارێک لەجارە شوومەکان کە ژیانی من هەمووی شووم بوو.. لەبەرەبەیانی ڕۆژێکدا سەعات نۆ کە پۆلیس پەیوەنی کرد بەباوکمەوە لەسەر کارەکەی بوو پێیان ووت:خێرا ئامادەبە، ئەویش ئامادەبوو ، بەڵام گورزێک بوو بۆسەر باوکم که بەرگەی نەگرت دوای چەند ڕۆژێ وەفاتی کرد....!!! دایکیشم لە زمان کەوت....!!!ئایا دەزانن بۆچی؟ ئایا دەزانن؟؟؟

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

مەینەتیەکانی سارە



بەشی سێیەم

جارێکیان گەڕامەوەبۆ ماڵەوە خوشکەکەم هەستی بەحاڵی من کرد و گومانی پەیداکردم، و وازی هێنا
لێم هەتا بخەوم،بەیانی هات لە ژوورەکەمدا قووتبوویەوە و ئامۆژگاری کردم هەڕەشەی لێکردم کە باسی دەکات ئەگەر ڕاستی پێنەڵێم ..
دایکم هات بەسەرمداو ئێمە قسەکانمان بڕی ، دایکم ناردمی چەن پێداویستیەکی بۆ بێنم ، منیش چووم وام لێهاتبوو لە خوشکەکەم ڕامدەکرد لەترسی ئەوەی ئەو شتەی کە ساڵێکە بە پەنهای دەیکەم ئاشکرابێت..قسەم لەگەڵ هاوڕێیەکمدا کرد ،پێکەوە چووین بۆ ماڵی هاوڕێیەکی تر.. بڕێ تاوانمان بارکرد، ڕووداوەکەم بۆ باسکردن ، ئێمەش ترساین لەئاشکرابوون و قسەی خەڵکی... بۆیە بیرمان کردەوە بەڵکو شەیتانەکانمان بیریان کردەوە .. یەکێک لە هاوڕێکانم وتی چارەسەرم لایە. چارەسەر چییە.؟ ئایا دەزانی ئەگەر بەشەیتانم بوتایە هەرگیز ئەوەی بە خەیاڵدا نەدەهات.. ئایا دەزانی چی ووت؟ ئایا دەزانی؟
چۆن بیری کردەوە..کەس گومان نابات چی وتبێت ئایا وتی بیکوژین ؟ خۆزگە وای بوتایە‌ ئایا وتی بیسووتێنین؟ نەخێر بەڵکو لەوە خراپتر.. ئایا دەزانی چی ووت؟؟ (حسبی للە ونعم الوکیل) خوای گەورە باشترین پشتیوان و بریکارە دژی ستەمکاران و بێهۆشان، وەئەوانە دەیکڕن و دەیفرۆشن خودا پەنامان بدات لەو هاوڕێیانە خودا پەنامان بدات لەمنی نەفرەتلێکراو... خوایە گیان ئێسکەکانی هەپرون هەپرون کەیت و چاوی کوێرکەیت عەقڵی لەدەست بدەیت..خوایەگیان نە لەدونیا و لە قیامەت ڕێنمووی مەکە...
ئایا دەزانی چی ووت .. خراپەو زوڵم داوێن پیسی و دوژمنایەتی هات بەزاریدا ..<بـــڕوا بـــــەخـــتــــیـــار>
ووتی: باشترین ڕێگە ئەوەیە بیهێنیتە سەر ڕیز خۆمان و حەپێکی بدەیتێ .. ئەوکات ناتوانێ کارەکەمان ئاشکرابکات.. بەڵام من سەرەتا ڕازی نەبووم ئەو خوشکێکی شەریف و داوێن پاک و خۆشەویست و نازداری من بوو.. خوشکم بوو...
بەڵام وەسوەسەیان خستە دڵمەوە... وە وتیان ئەو هیچ زیانێکی پێناگات..حەبەکەی بۆ دەبەیت بۆ ماڵەوەتان زۆر بەڕێزەوە ئەو لەماڵی خۆیتاندایە... و تەنها حەپێکە.. تۆ باش دەزانی ئەوەنە کاریگەری نابێت...
لە ژێر کاریگەری مادەی هۆشبەرداو لە ژێر کاریگەری شەیتانەکانیداو شەیتانی خۆم ڕازیبوو.
هەموو شتێکم لەگەڵیاندا ڕێکخست ،چوومەوە بۆ ماڵەوە...خوشکەکەم قسەی لەگەڵ کردم داوای لێکردم پێکەوە قسەبکەین.. منیش ووتم :چایەک ئامادەکەو من دان بەهەموو شتێکدا ئەنێم.. ئەو داماوە هەستا چا ئامادەبکات .. هەموو ئومێدکی ئەوەبوو کە کێشەکەی من چارەسەر بکات.. منیش لەمێشکمدا هەزار شەیتانی وەهمی هەبوو، پێویستە هەموو ژیانی داڕمێنم، چایەکی ئامادەکرد و هێنای، منیش ووتم: چای بۆ خۆم و خۆت تێکە .. پاشان پێم وت : پەرداخێک ئاوم بۆبێنە.. هەستاو ڕۆیشت.. کاتێ لە ژوورەکە چووەدەرەوە سوێن دەخۆم بە خودا کاتێک چووە دەرەوە بێئەوەی هەستبکەم فرمێسک لەچاو هاتەخوار...
نازانم فرمێسکی خەفەتباری بوو بۆ ئایندەی خوشکەکەم...نازانم ڕۆحم بوو لەچاومەوە دەرچو.
نازانم ویژدانم بوو، نازانم فرمێسکی شادوومانی بوو کە من بەوەفام بەرامبەر ئەو پەیمانەی داومە بەهاوڕێکانمو ئەونهێنیەم بۆ هەتاهەتای پاراستوە.
حەپێکی تەواوم خستە چاکەیەوە.. خوشکەکەم بە خەندەیەک گەڕایەوە.. منیش دەمبیی لەبەردەمدا وەکو کاوڕێکی بچووک لەناو دارستانێکی پڕ گورگدا ، بەهەموو نیازێکی پاک و دڵگەشەوە،،فرمێسکەکانی منی بینی ... سڕیو وتی پیاو نابێت بگری... هەوڵیدا دڵم بداتۆ و لێپیرسینەوە بکات..
ئەوەی من بزانم بۆ ئەو دەگریام نەک خۆم بۆ دواڕۆژی، بۆ پێکەنینەکەی... بۆ چاوەکانی.. بۆ دڵە سپییە پاکەکەی.. شەیتانی ناخی منیش دەیگوت ئارامبە.. زیانی پێناگەیەنیت.. سبەینێ چارەسەر خۆت و خوشکەکەت دەکەیت... ئەو پێویستە دەرد و ئازاری تۆبزانێ و بژی تیایدا... و بەئازاری تۆ نازانت تا تاقی نەکاتەوە.. بۆیە خەریکی جوانکردن وخراپە وتاوان و داوێن پیسی بوو بۆ من.. حسبی للە.. پێم ووت: با جارێک چاکەمان بخۆینەوە،تاوەکو کەمێک هێمن دەببمەوە،، پاشان باسی دەکەم هەموو شتێ بۆت..ئەو چاکەی خواردەوە.. خۆزگە نەیدەخواردەوە.. دانیشت منیش قسەم بۆدەکرد تا لە هۆش خۆی چوو.
جارێک پێدەکەنیم جارێکیش دەگریام .. نازانم تووشی چی هاتووم .. دەگریام و پێدەکانیم فرمێسیکیش بە ڕوومتمەوە بوو..
وردە وردە ئیبلیس وەسوەسەی بۆ دروستکردم باوک و دایکم پێم دەزانن .. ئەگەر خوشکەکەم بەو شێوەیە ببینن، بیرم لە ڕاکردن کردەوە، بەهەر حاڵ ڕامکرد بۆلای هاوڕێکانم .. مژدەی ئەو کارەساتەم پێدان کە خۆم بەسەر خۆمدا هێنا.
هەموان پیرۆزباییان لێکردم.
وتیان یەکێک پیاو نەبێت ناتوانێ ئەو کارە بکات تۆ ئێستا سەرۆک و گەورەی ئێمەیت...

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەماڵەوە دەدەم ، بۆیە لۆمەی کردم و لۆمەی دایکیشمی کرد، بەڵام خوشکەکەم بەرگری لێدەکردم چونکە منی زۆرخۆشدەویست لەوە دەترسا باوکم لێمدا، چونکە لێدانەکانی سەخت بوون ئەگەر توڕەببوایە، ڕۆژانی پشوو گوزەشتیان دەکرد لەگەڵ شەوەکانیاندا، ئەگەر بمزانیایە چۆن کۆتای دێت خۆم دەکوشتو بەڵکو جەستەم پارچە پارچە دەکرد و بەردەوامنەدەبوم ، بەڵام ئەوە ئیرادەی خودایە... من و هاوڕێکانم لە پشتوەی ماڵ یەکێ لەهاوڕێکانم بووین ،، بانگی کردبوین بۆ بینینی ڤیدۆی یاریکردن پێکەوە ، بۆیە لە مەغریبەوە هەتا سەعات یانزە دانیشتبووین........

بەشی دووەم

ئەو کاتەش کاتی گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە لەو ڕۆژانەدا، بەڵام خاوەن ماڵەکە داوای لێکردم کە بۆ نیو سەعاتی تر دانیشم، پاشان هەموومان بچینەوە بۆ ماڵی خۆمان ، ئایا دەزانی نرخو بەهای ئەو نیو سەعاتە چەندبوو بەهای تەمەنم بوو، نەخێر بەهای من و باوکم و دایکم و هەموو خێزانەکەم... بەڵێ هەموویان ئەو نیو سەعاتە بەهای هەموو ژیانم بوو ، بەهای گواستنەوەمان بوو لە بەختەوەری ‌بۆ بەدبەختی هەتاهەتایی ، بەڵکو ئەو نیو سەعاتە خۆم ئامادە دەکرد هەتا بگوێزمەوە بۆ ئاگرێک داخمان کات، تەنها بۆ کەسێک بەدبەخت بێت ، داوای لێبوردندەکەم چونکە لەباسەکە چومە دەرەوە....
یەکێک لە هاوڕێکانمان خۆی تەرخان کرد هەتا قۆریەک چامان بۆ ئامادە بکات ، تاوەکو کاتی پێوە بەرینەسەر ... چاکەی هێناو خۆردمان قسەمان دەکرد خۆشی و سوعبەتمان دەکرد، بەو پەڕی بەرائەت و نیەت پاکی ، بەڵام دوای ئەوەی چاکەمان خواردەوە وامان لێهات بەلادەکەوتین و پێدەکەنین و دەڕشاینەوە بە هەموو شێوەیەک، هەموومان ، بەڵێ هەموومان.. ئاگام لێنەمابوو چیمان لێهاتووە ، تاوەکو یەکەمی کەسمان کە بە ئاگا هاتەوە ، ئێمەشی بە ئاگا هێنایەوە ...
خاوەن ماڵەکە هەستاو لۆماو سەرزەنشتی کردین لەسەر ئەو کردەوەیەمان، ئێمەش هەستاینەوە و نەماندەزانی چی ڕوویداوە بۆچی و چۆن ئەمە ڕوویداوە.. سەرزەنشی ئەو هاوڕێمانکرد کە چاکەی ئامادەکردبوو .. ئەویش لەوەڵامدا وتی: ئەوە شۆخیەک بوو کردمان ، خۆمان و شوێنەکەمان پاک کردەوە چوینەوە بۆ ماڵەوە...
لەگەڵ جریوەو جریوەی چۆلەکە گەشتمە ماڵەوە، هەمووان خەوتبوون تەنها ئەو خوشکەم نەبێت کە بردیمە ژوورەکەی خۆیەوەو ئامۆژگاری وهەڕەشەی لێکردم کە ئەمە کۆتاهەمین جاربێت دوابکەوم لەماڵەوە.. منیش پەیمانی ئەوەم دا ، ئەو هەژارە نەیدەزانی کە ئەمە پێشتر هەڕەشەیە بۆ ژیانی ئەو نەک من ، خۆزگە نەبورایە لێم لێمی بدایە هەتا بیکوشتمایە..
دوای چەندڕۆژێک لەلای هاوڕێکانمان کۆبووینەوە،
داوای ئەو خۆشی و سوعبەتەمان کردەوە چونکە حەزمان لێیدەکرد ئاشقی بووین..هاوڕێکەمان پێیوتین کە ئەوە گرانە بە نرخێک کەس ناتوانێ بەتەنها بیکڕێت ...
بۆیە پارەمان کۆکردەوە بە پێی ژمارەی خۆمان کەپسوولەکانمان کڕی ... وا گومان دەبەن ئێستا ئەو شتە چییە؟ ئەوە مادەی هۆشبەرە!!! شۆخی و سوعبەت بوو .! بە دەنکە حەپێکی مادەی هۆشبەر ئێمەش نەمانزانی .. هەندێکمان بەهۆی ئەو گاڵتەو پێکەنین و ئەو دەنکە حەپە بەرەو سەرگەردانی ڕۆشتین........
ڕێکەوتین لەسەر کاری نوێ.. بە دوو هەفتە جارێ یەکێکمان پەیدایبکات و پارەکە کۆبکەینەوە، حەبەکان بکڕین ... ڕۆژان گوزەران و بارودۆخم لە قوتابخانە بەرەو خراپی چوو.. بۆیە باوکم منی گواستەوە بۆ خوێندنگەیەکی ئەهلی بەڵکو سەرکەوتوبم ودواناوەندی تەواو بکەم ، خەونەکانی من و ئەویش خەونی دایکشم بوون بە هەڵم..!!فڕۆکەوان چ فڕۆکەوانێک چ ئەندازیارێک لەمن دەخوازرێت.. سووێنە بەخوا تاوانی من نەبوو، وە نەمئەزانی ئەگەر کارەکە پێشنیاربکرایە بۆم ڕەتم دەکردەوەو سەر خۆمم هەڵدەگرت، بەڵام گاڵتەو سوعبەت بوو..
نەفرەتی خوا لەو کەسەی ئاوا گاڵتەو شۆخی دەکات بە لاوانی مسوڵمان..
ڕۆژان دەگوزەراو ئێمەش لەسەر ئەو کارە کۆدەبوینەوە. کەس نەیدەزانی و کەس هەستی نەدەکر چی ڕوویدەدات.. وام لێهاتبوو نەمدەتوانی دووربکەومەوەنە لەمەنە لە هاوڕێکام
ئەنجامی کۆتای ساڵمان وەرگرتەوە کە چاوەڕوان نەکراو کارەسات بوو بۆ هەموو کەسو کارم..
بەڵام ئەوەی هێوریکردینەوە خوشکەکەم بوو کە دەچووبوو بە پلەی (تقدیر عالی ) پیرۆزیبێت .. لەناخی دڵمەوە وتم هەرچەند من ئەوەشم بەسرداهاتبوو .. وتم بۆیەکەمین جار و دواهەمین جار هەستم بە خۆشی کرد، وتم پێی چیت دەوێ بۆت بکڕم بەبۆنەی سەرکەوتنتەوە،، ئەزانی وتی چی؟ وەک ئەوەی لەگەڵ من و هاوڕێکانم ئامادەی دانیشتەکانمان بێت و وەکو ئەوەی بە حاڵمان بزانێت وتی:دەمەوێ ئاگات لەخۆت بێت برای بەڕێزم ..تۆ دوای خوای گەورە پشت وپەنای منی.
ئەو ڕۆژە چەند وشەیەکی وت نەیزانی دەبێتە یادەوەریەک بۆ من بە درێژایی ژیانم سەختر لەلۆمەکردن.. خۆزگە وای نەوتایە و خۆزگە منیش پرسیارم لێنەکردایە .... چ کۆمەک و پتیوانیەک لەمن داوادەکەیت (خوای گەورە باشترین پشتیوان و بریکارە)

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

تۆ ئەگەر بە دڵتە دوو فوو بکە 😂😂😂
خوینەربن....

♦خه‌ریك بوو ئه‌چووم بۆ ده‌وام؛ موبایله‌كه‌م جەرەسی لێدا، كه‌ وه‌ڵامم دایه‌وه‌ وتم فه‌رموو؟
کەس قسەی نەکردو به‌س فووی ئه‌كرد!
♦وتم: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ رابوێری یه‌كجار فوو بكه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ یه‌كتربناسین دوو فوو بكه... دوو فووی كرد..
♦وتم: ئه‌گه‌ر جوانی دوو فوو بكه، ئه‌گه‌ر ناشرینی یه‌ك فوو بكه، دوو فووی كرد..
♦وتم: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ مه‌وعید دابنێین دوو فوو بكه، ئه‌گه‌ر نا یه‌ك فوو بكه، دوو فووی كرد..
♦وتم: باشه‌ سه‌عات پێنجی ئێواره‌ له‌فڵان شوێن یه‌كتر ئه‌بینین، ئه‌گه‌ر ڕازیت دوو فوو بكه‌، ئه‌گه‌ر نا یه‌كجار فوو بكه، دوو فووی كرد..
خواحافیزیم كردو به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ مۆبایلم داخستەوە..
♦ئێواره‌ خۆم جوان گۆڕی‌و بۆنێكی خۆشم لەخۆم داو فكرم هه‌ر لای موعیده‌كه‌م بوو، ویستم له‌ماڵ ده‌رچم....
♦به‌ماڵه‌وه‌م وت؛ ئیشێكی به‌په‌له‌ هاتۆته‌ پێش، ئه‌بێ بڕۆم!
خیزانه‌كه‌م وتی: ئه‌گه‌ر ئێواره‌ بۆ نان خواردن دێیتەوە؛ دوو فوو بكه‌، ئه‌گه‌رنا یه‌ك فوو بكه!😁😂

Читать полностью…
Подписаться на канал