chyrok | Неотсортированное

Telegram-канал chyrok - چیرۆک chyrok

1336

@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok

Подписаться на канал

چیرۆک chyrok

ژنێك دەڵێ:
مێردەکەم بۆنێکی بە دیاری بۆ هێنامەوە ،
زۆر دڵخۆشبووم پێی ،چونکە بە دەگمەن دیاریم بۆ دەکڕێت ،منیش بەکارم هێنا .

پاش کەمێك کاتێك مۆبایلەکەیم کردەوە ،
بینیم نامەی بۆ کەسێك ناردووە و نوسیویەتی :
لە هەمان بۆنی تۆم بۆ ژنەکەشم کڕی ،
بۆئەوەی ماڵەکەشم بۆنی تۆی لـێبـێت .

کابرا دلی باشە بئ دلیی نەکردون😂😂😂😂😂

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

کات تۆم دەبینم ئاوا بێدەنگ و تەنیای حەزم کرد یارمەتیت بدەم گووتم سوپاس پێویست ناکا خوات لەگەڵ بێ.ئەو کاتەی لەنەخۆشخانە مامەوە دکتۆر ئاکام هەر درفەتێکی هەبا دەهاتە لام و کتێبی دەهێنا گووتی دایکم لەوانەیە بێت گووتم باشە بۆ ڕۆژی دواتر دکتۆر ئاکام هات ئافرەتێکی لەگەڵ بوو گووتی سڵاو ئەوەش باشترین دایکی دونیا ئیتر من دەڕۆم ئیشم هەیە ئێوەش بۆ خۆتان قسە بکەن یەکتری بناسن باشە دەی خواتان لەگەڵ گووتی ئەوە تۆ ڕووبای گووتم بەڵی خاتوون خۆشحاڵبووم گووتی نا ئەوە مەڵی هەر ناوێک پێت خۆشە بڵێ گوتم باشە ئافرەتێکی رووخۆش و میهرەبان و جوان بوو گووتی ئاکام هەموو شتێکی بۆ باس کردووم کە لەهەمان بارودۆخی ئەو دەژی هەتا خۆمان نەیڵێن کەس نازانێت دایک و کوڕ نین گووتم خوا دڵخۆشتان بکات گووتی ئامین لەگەڵ تۆش رووبا گیان ئێستا باسی خۆتم بۆ بکە کچە جوانەکەم لەوانەیە نەتوانم لە ئازارەکەت کەم بکەم بەڵام ئەتوانم گوێت بۆ بگرم ئەگەر قبوڵی بکەی وەک دایکێک گوێت بۆ ئەگرم کەباسی دایکی کرد نەمتوانی فرمێسک لەچاوەکانم ڕابگرم دایکمم بیر هاتەوە گووتی ڕووبا گیان هیچ لەناو دڵتا مەهێڵە بڵێ وا وەک دایک لێرەم گیانی من دەی باسیکە بۆم گوتم زۆر بیری دایکم باوکم کاکەم دەکەم بیری ئەو کاتانە دەکەم کە دەژیان کەپێکەوە بووین ناخۆشی و ئازارەکانمان بەش دەکرد هاوبەشی هەموو خۆشیەک بووین ئێستا تەنیام کەسم نیە تەنیا یەک مامی داماوم هەیە هەر ڕۆژێکە بەدەست خەفەتی ژنەکەی دەمرێت نازانم چی بکەم لەڕێگایەکی تاریکی سەخت و سارد بەتەنیا ماوم نازانم چۆن بژیم هات دەستەکانمی گرت فرمێسکەکانمی دەسڕی وە ئەویش لە چاوەکانی فرمێسک دەهاتە خوارەوە لەباوەشی گرتم گووتی کچە جوانەکەی من رووبا دڵ باشەکەم ئیتر من دەبمە دایکی تۆش تۆ ئیتر بێ دایکت نیت کەس ناتوانێت ئیتر ئەو دڵە جوانەت تەنگ بکات دەبێت لەمەو بەدوا بەمن بڵێ دایکە گووتم جا چۆن ئەوە دەبێ گۆتی بۆ نابێت کچە جوانەکەم خۆ دایکی ڕاستی ئاکام نیم بەڵام هەموو کاتێ پێم دەڵێ دایکە تۆش وابڵێ چونکە من جێت ناهێڵم ئیتر بێ کەس نیم دەبمە هەموو کەسی تۆ نابێت بێهیوا بیت دەبێت بەهێز بیت خێزانەکەت هەموو کات شانازی بەتۆوە دەکەن دڵنیابە ئەگەر ئێستا دایکت مابا تۆی وا بینیبا زۆر خەمی دەخوارد بۆیە کچەکەم ئیتر دڵتەنگ مەبە هەموو کاتێ خوامان لەگەڵە پشت بەخوا ببەستە ئەو یارمەتی دەرت ئەبێت ڕێگات نیشان ئەدات ناخۆشیەکانت لەسەر ڕێگا لائەبات ئەوە بەڵێینی خوایە دوای ناخۆشی خۆشیە دڵنیابە خۆشی زۆر چاوەڕێت ئەکات بەڵام قەت بێ هیوا مەبە تۆ خوات هەیە
قسەکانی ئەوەندە بەجوانی ئەکرد حەز دەکرد تابەیانی قسەم بۆبکات ئەوەندە هیوای پێم بەخشی زۆر لەدەرمان کاریگەرتر بوو زۆر سوپاسم کرد گووتی دەبێ بەڵێنم پێبدەی کە بەدایکە ناوم دەهێنی بێ هیواش نابی هەموو ڕۆژێک قسەت لەگەل ئەکەم گوتم بەڵێن بێت باشە پاش چەند سەعاتێک لەگەڵ دکتۆر ئاکام ڕۆیشتن.......

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

کتێبێکی نوێ لێبوو زۆر لێم ببوە مەراق بزانم ئەو کەسە کێیە کە وا دەکات هۆکارەکەی چیە لەو هەموو کەسە بۆ بەس بۆ من کتێب دێنێت هەمووشی لە ڕوداوی ڕاستەقینەوە نوسرابوو وەک ژیانی من بوو ئەو شتە مێشکمی سەرقاڵ کردبوو بڕیارمدا هەر دەبێت بزانم کێیە ئەو کەسە ئاشکرای بکەم هەر وەک ڕۆژانی تر ئاسای هەڵسوکەوتم کرد هەندێ جار مامم لەبەر ئیش نەیدەتوانی بێتە لام بچینە لای خێزانەکەم بەتەنیا دەچووم ئەو ڕۆژە چوومە لای خێزانەکەم دوایش ڕۆیشتمەوە نەخۆشخانە نەچوومە چارەسەری سروشتی چونکە دەمزانی ئەو کەسە دێت دووبارە کتێب دادەنێت چاوەڕێم کرد لەشوێنی کە بتوانم ژوورەکەی خۆمم لێ دیار بێت بزانم ئەو کەسە کێیە نیو سەعات زیاتر چاوەڕێم کرد بینیم کەسێ کتێب و گوڵی پێ بوو زانیم ئەوە هەوە بەڵام کڵاوی لەسەر بوو بەجوانی نەمبینی منیش چووم تابزانم کێیە ئەو کەسە چومە ژوورەوە پرسیم تۆ کێیت ئەوە تۆیت هەموو کاتێ کتێب دەهێنیتە ژوورەکەم بۆچی وادەکەی مەبەستت چیە ئەگەر قسە نەکەی شکاتت لێ ئەکەم دڵنیابە ئەو پشتی لەمن بوو

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

...........چــــــــیــــــــــرۆك...............
.............مـــــــن ڕوبــــام.................
........بــــەشــی دووەم ........

پاش دوو مانگ و نیو بەسەر ڕووداوەکە من هۆشم هاتەوە تەنیا دکتۆرەکان لام بوون نەمدەتوانی بە شێوەیەکی باش ببینم پێش چاوەکانم لێل بوون و قسەکردنم بەشێوەی پچڕ پچر بوو نەمدەتوانی بەئاسانی وشەکان دەرببڕم پرسیاری خێزانەکەمم کرد سەرتا پێیان نەگووتم دکتۆرەکان گوتیان ئێستا دەبێ تەنیا ئاگاداری خۆتبیت دوو مانگ و نیوە بێ هۆشیت هیچ هیوایەکمان نەبوو کە بژیت ئێستا کە بەهۆش هاتویتەوە وەک معجیزەیەک وایە هەردوو قاچت شکاوە لەگەل دەستێک و سەرت وە پشتت زەبرێکی بەهێزی پێ کەوتووە دووبارە پشکنیان بۆم کرد پاش دوو رۆژ هێشتا کاریگەری ڕووداوەکم بەسەرمابوو ئازارم هەبوو بەڵام کەمێ باشتر ببووم دەمگووت کوا دایکم باوکم برایەکەم بۆ کەسم لا نیە کەسی لێ نیە ئەوان چیان بەسەردا هاتووە بۆ کەس هیچم پێ ناڵێیت کەس نەیدەتوانی باسی شتەکان بکات تەلەفۆنیان بۆ مامم کردبوو بەڵام نەهاتبوو وەیزانی بوو کەمنیش مردووم بەڵام وانەبوو پاش پێنج رۆژ مامم و مامۆژنم هاتن گووتم مامە کوا دایکم باوکم کاکەم لەکوێن بۆناینە لام چیان بەسەر هاتووە ئەوان دەژین مامە کەس هیچم پێ ناڵێیت مامە تۆ پێم بڵی ئەوان لەکوێن چەندین ڕۆژە پرسیاری ئەوان دەکەم مامە بۆ کەس هیچم پێ ناڵێیت بۆ تۆ نەهاتیە لام مامە ،مامم تەنیا ڕاوەستابوو سەیری دەکردم لەگەڵ هەر وشیەکم زیاتر نوقمی گریان ئەبووم مامم هەر بێ دەنگ بوو تەواوی ژوورەکە بێ دەنگبوو کەس ووشەیەکیشی نەدەگووت تەنیا دەنگی پرسیار و گریانی من دەهات ئیتر سەبر و تەحەمولم نەما هاوارم کرد مامە قسەیەک بکە شتێ بڵێ بۆ کەس قسە ناکات مامە بۆ پێم ناڵێیت چەندین ڕۆژە دەپرسم کوا لەکوێن خێزانەکەم بێدەنگ مەبە بێدەنگ مەبە تخودا مامە پێم بڵێ کوا دایەم کوا بابەم ئەی کاکەم کوا مامە دە قسیەک بکە مامە بۆ بێدەنگی......

ژوورەکە تەنیا دەنگی گریانی من بوو کەس نەیدەتوانی یەک وشەش بڵێت تا دەهات حاڵم خراپتر دەبوو مامۆژنم گووتی بەسە ئەوەندە ناز و گریانە من پێت دەڵێم چی بووە زۆر بێ ویژادن و بێ هەست بوو چۆن توانی ئەو قسانە بڵێت خۆ ئەو دڵی نەبوو پارەی هەبا بەس بوو گووتی هەموو مردن تەنیا ئەتۆ ماویتەوە وە تۆش سەقەت بوویتە دایکت و برات هەر ئەو کاتە لەناو ئۆتۆمبێلەکە مردبوون باوکیشت بەرگەی نەگرت پاش هەفتەیەک جەڵتە لێدا مرد بەس ئەتۆ ماویت کە تەلەفۆنیان کرد وەمزانی تۆش مردوویت بۆیە هاتین گووتم نا ئەوە چی دەڵێیت ڕاست ناکەی گووتم مامە تۆم پێم بڵێ ئەوە ڕاست نیە مامۆژنم گووتی بەسە بۆ بۆچاوی کاڵت درۆ بکەم هەموویان مردن تەواو ئیتر قبوڵیکە خۆ بۆ تۆ تا سبەی چاوڕێت ناکەین تا باوەڕ بکەیت حاڵم تەواو خراپ بوو خۆزگەم دەخواست کەمنیش لەگەڵ ئەوان مردبام دەنگی گریانم دەچووە ژوورەکانی تریش دکتۆرەکان هاتن دەرزی ئارمکەرەوەیان لێدام دواتر بە ماممیان گوتبوو کە دەتوانن من لەنەخۆشخانە ببەنەوە ماڵێ مامۆژنم کردبوویە شەڕ لەگەڵ مامم گووتبووی ناهێڵم ئەو سەقەتە بێتە ناو ماڵی من جا هەر ئەوەش مابوو ئەویشم بێتە سەر بەو تەمەنە کچی سەقەت بەخێوکەم یان من دەڕۆم لەو ماڵە یا ئەو لەگەڵ خۆتبە یانیش چارەیەکی بۆ بکە ئەوە من قسەی خۆم کرد.
بەیانی هەڵسام مامم لابوو بەتەنیا بوو مامۆژنم هەر ئەو کات ڕۆیشتبوو مامم نەیدەزانی چی بکات خەم و خەفەت تەواوی ڕوخساری داپۆشیبوو مامم گووتی رووباکەم دەزانم سەختە منیش وەک تۆم ئازارم هەیە منیش ئازار دەچێژم بەو ڕووداوە ناتوانم لەهیچ لەخەمەکانت کەم بکەمەوە و حاڵی تۆ بگۆرم ئەو کەسی کە خۆی بە ئوتۆمبێلی ئیوەدا کێشا سولحمان لەگەڵی کرد تا ئەو کاتەی چاک دەبیەوە ئەو هەموو خەرجیەکان دەدات وە باوکیشت پێش ئەوەی بمرێت لێی خۆش بووە ئازاد کراوە گووتم مامە بەسە بەسە هیچم ناوێت باسی هیچم بۆ مەکە تەنیا بمبە لای باوکموان تکایە تەنیا بمبە هیچم ناوێت مامە، مامم گووتی باشە ئەتبەم گیانی مامە.......

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیڕۆکی ( کچــە دوکــانی و کوڕە بادینی )

بەشــی 5 پێنجەم کۆتــایــی

دواتر کێشەکا کەوتە سەر بابەتی چوون و هاتن ئایە کوڕە بادینیەکە بچێتە دوکان وتەلاقەکە بکا یان ئەوان بێن بۆ بادینان ؟؟ ماڵی کچە دوکانیەکە ڕازی نەبوون بێن بۆ بادینان کوڕە بادینیش سوێنی خۆیند من ناچم بۆ ئەوێ . وتی کێ داواکاری تەڵاقە با ئەوان بهێن .ماموستای دراوسێی کچەکە وتی قەیناکا با جەماعەتی بادینان بێن تا ناحیەی خەلەکان ئێمەش کچەکە و باوکی کچە لەگەل خۆمان دەێنین . کوڕە هەر ڕازی نەبوو . ماڵی کچەکەش وتیان چۆن ئەبێ ئێمە بڕۆیین بۆ بادینان پێمان عەیبە ئەبی ئەو خۆیی بێت ئێرانە و ئیشەکە تەواوکا . بەهەر حاڵ ئەم بابەتە بۆ ماوەی چەند حەفتەیەک وەک خۆیی مایەوە و کچە دوکانیەکا ڕۆژانە بە مسنجەر و سناپ دەمەقاڵی و قسەی ناشرینی وبێڕێز بەو کابرایە و هاوسەرەکەی ئەوتن ڕۆژانە بەگریانەوە تیلی بۆ ژنەکەی ئەکرد و پێی دەووت پیاوەکەت سەری منی نالەقۆڕ و ئەتک و شەڕەفی برم لای باوک و باراکانم من هچ جارێکە لەڕووم ناێی باسی زەواج بکەم و بەچی ڕوویەکەوە چاوم بەخەڵک هەڵبێت. ژنی کابراش پێەوت کچێ وللە دوای تەڵاقدان بەیەکجاری ئابڕووت دەچی خۆت بەدەستەکانی خۆت والێکرد خەتای پیاوەکەمی تێانیە.. تاوای لێهات ڕۆژێک ئەو کوڕە لەخۆی بێزاربوو تێلی بۆ ئەو کچە کرد و زۆری ترساند وتەهدیدی ئەوەشی لێکرد ئەگەر ئێوە نەهێن بۆ بادینان هەموو نەهێنیەکانت لای خەڵک باسەکەم و چەند ئەو نامەو دەنگە تۆماریەکانت لامە هەمووانی بەڵاوەکەمەوە کاتێک باسی +18 کردوە ئەبێ هەموو خەڵک بزانێت دینداریەکەت بای چەنە . کاتێک کچە دوکانیەکا زانی ئەو کوڕە نایەت . ناچار بوون خۆیان بڕۆن بۆ ئەوێ.
ئەمە بوو ڕۆژێکیان دیارکرد باوک و دوو برایی کچەکە چوون بۆ ئاکرێ و لەماڵی ماموستا (ع) ئەو ماموستایەی پێشان مارەکردبوو . کوڕە و چەند هاوڕیەکیشی لەوێ ئامادە بوون کوڕە جیابوونەوەکەی کرد و تەڵاقیدا .
بەڵام لەهەموو ناخۆشتر و ناڕەحەتر ئەمەبوو هەر هەمان ڕۆژدا کەسێکی نزیک لە هەردوو تەرەف ڕووداوەکەی لە فیس بوک پۆست کرد . هەموو خەڵکی دوکان و دەوروبەرەکەی پێان زانی و ئاشکرا بوو چون بوو ئەم چیڕۆکە ڕوویداوە . دواتر ئەم کچە بەهاتو هەوار یەکسەر تلیفۆن بۆ ئەو ماموستایەی ئاکرێ ئەکا و ئەڵێ ئێمە گۆمانمان لەو کوڕەیە پۆستی کردبێت وحەیا و کەرامەتی منی بردووە لای هەموو خەڵک نەی سڕیتەوە شاکەتی لێ ئەکەین. کوڕەش وتی دوور و نزیک من ئاگام لەو کارە نیە .هەر کاتێک شکاتیش بکەن من شتی گەورەترم لەبەردەستدایە لیی بەڵاوی بکەمەوە . . ئەمەیان

بەکورتی بوو ئەمەبوو چیڕۆکی شەش ساڵانەی دوو قوربانی خۆشەویستی و پەیوندی ناشەرعی نێوان کچ و کوڕ لەکۆتایشدا هەر بەیکترنەگەیشتن و تەنها لەزیان و زەرەری گیانی و اخلاقی و مادی و مەعنەوی هیچیتریان پێنەبڕا . تایبەت بۆ کچەکە حەیا و ئابڕوو و کەڕامەتی لێ چوو لە لای هەموو باوک و برا و خزم و کەس و دۆست و ڕەفیقەکانی و دەوروبەرەکەی بەیانیش هەر کەس ئەم چیڕۆکەی خۆندبێتەوە و یان پێ زانی بی کەس نایەویت یان کەسێک زەواجیشی لەگەڵ بکا دواتر بزانیت ئەو کارەی لەپێشتر ئەنجامداوە کابرا لەوەیە دڵی پشکێت و تەڵاقی بدا .یان خۆی چۆن چاوی بەو پیاوە هەڵدێ کەزواجی لەگەڵاکا چونکە ئەو هیچی نەماوە بۆ ئەو کوڕە نەوتبی . و تایبەت لەم تەمەنەی قەیرەیدا زۆر زەحمەتە کەسێکی وەک ئەم کوڕەی بۆ هەڵکەوتیەوە .ئەو فوڕستەی لەدەست خۆیی دا.
کوڕە هیچ کێشەی نیە چونکە ئەو خاوەن ژن و خێزانە و هیچی لێ کەم نیە تەنها قوڕبەسەری بۆ ئەم کچە داماوەیە . تا لەدونیادا ماوە ئاخی و حەسرە هەڵەمژی . ئەم هەموو ناوەی کەوتە سەر

ئەم پەیوەندیە لە مانگی 12 ی 2022 کۆتایی هات

لەکۆتای دا : سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم لەهەر دوو لا ڕەفیقی چکەکە و کوڕەکە کە هاوکاربوون بۆ کۆکردنەوەی ئەم زانیاریانە هەمووشی ڕاست و درۆست بوون .
وەلەخوای گەورە ئەپاڕێمەوە ئێمە و گشت ئەو خوشک و برایانە بپارێزیت لە فەسادی ئەم سەر دەمەیا تایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتیان وەک بینیمان سەرتاکەی هەنگۆێنە بەڵام کۆتایەکەی ژەهرە . والسلام علیکم و رحمەت اللە . هێوادارم بەدڵتان بوو بیت.

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

کوڕە بادینیەکەش ئەم هەموو مەرجانەی پێ قەبوڵ نەبو وزۆر توڕە بوو . پێی وتن ئایە لەپێشا بۆ ئەم هەمو مەرجەتان نەبوو . کوڕە وتی من پێم ناکرێ ماڵی خوم بگوازمەوە هیچ شوێنێک چونکە من دەوامم لەوێەو باخم هەیە و منداڵەکان بەزمانی بادینی دەخوێنن و قۆناغی سانەوی دان بەیانی بۆیان زەحمەتەبی جارێکی تر بەزمانی سۆرانی بخوێننەوە . بەهەر حاڵ بۆماوەی حەفتەیەک گفتوگۆیان بەردەوام بوو کچەکە وتی جارێ بوەستە تا چوار پێنج مانگی تر کچە (بە) گاڵتەی بەو کوڕە ئەکردو ئەی وت تو ناشرینی و خزمەکانمان گاڵتەیان و فشەیان بەتو ئەهات . کۆتا جار کوڕە بادینی بۆی دەرکەوت ئەم کچە بەکەلک نایێ ئەویش پێ وت ئەی خۆ منیش قسەم پێیە بەڵام حەزناکەم بتشکێنم خۆ ئەم خزم و هاوڕێ و ناسیاوەکانم کەس ڕازی نەبوو من ژن بێنم هەموو کەسە نزیکەکانم لەخۆم کرد و توڕم کردن لە پێناو تو چەندین ساڵ شەڕم بوو لەگەڵ ژنەکەم تا بەناچاریم ڕازی کرد . خۆ ئەمانیش ئەو قسەیان بۆم ئەکرد و ئەیان وتن ئەم کچه بەکەلک تو نایێە و ئەگەر کچێکی باش بوایە تا ئێستا لەماڵەوە دانانیشت و تەمەنی بەسەر ناچوو . خو بەمنیان ئەوت جوان نیە بەتەمەنە لەژنی تو گەورەترە بە8ساڵ بێ شەهادەیە بێ مەعاشە بێ هەمو شتێکە .خۆمن دڵم ئەپژاوە لەگەڵ ئەو قسانە بەڵام تەحەمولی هەموو شتێکم ئەکرد لەپێناو تو لەبەر دوو شت ، یەکەم وتم دیندارە وا دەرنەچو دووەم عاشق بووین ئەوەش دەرکەوت ڕاستگۆ و بەوەفا نەبوویت . بەڵام تو وات کرد منیش قسەی دڵی خۆم بکەم . دواتر من هەموو شتێکم بۆتو بەردەست کرد بو . نیوەی مەعاش بۆتو بو نیوە باخەکەم بۆ تو دانا . نیوە عەرزەکەشم بۆ تو دانا و هەموو دڵی خۆشم دابو بەتو بەڵام تازە ڕۆیی وتەواو توش پەشەمان بێیەوە من پەشێمان نابمەوە . دواتر کوڕەکە تێ هەڵداو زۆر قسەشی زووریشی پێ وتن بەیەکجاری لەیەکترزان .

ئەمجارە هەڕەشەی دادگا و یاسایان کرد لە کوڕە بادینی وتیان ئەگەر نەهێتە دوکان بۆ تەڵاق دان شکایەت لەتو ولە ئەو ماموستایە ئەکەین (ع) کە یەکەم جار مارەی کردبوو .

چاوەرێی بەشی چوارەم بن هاوریان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیڕۆکی ( کچە دوکانی و کوڕە بادینی)
بــــەشــی دووەم (2)

کوڕە بادینیەکا خانوویەکی بە ئیجار گرت و دەستی کرد بەئیشکردن . دوای ســێ ڕۆژ لەپــاش مارەکردنا ئەم کـچ و دایــکە کێــشەیان بۆ کوڕە دروستکرد. کوڕەپورەکەیان بەناو مەلای سەلەفیە(ج) ئەچێتە ماڵیان و ئەپرسیت ئیوە کچەکەتان لەسەر چەند مسقاڵ ئاڵتوون لەو کوڕە مارەکردوە . ئەوانیش ئەڵێن لەسەر 10 مسقاڵ بەڵام هیچی پێشەکەی نیە و هەموی پاشەکیە . ئەو بەناو سەلەفیش ئەڵێ ئینجا مادام وایە مارەییەکا تەواو نیە مارەنەبوە ئەبێ پێشەکەیەکە بکا . یەکسەر ئەم دایـکە و کچە تەلەفون بۆ کۆڕە بادینیەکە ئەکەن و ئەبێ بێت 10 مسقاڵ ئاڵتوون پێش وەختە بکڕی ئەگەرنا ئەبی تەڵاقی بدەی . کوڕە بادینی تێل بۆ باوکیو برای کچەکە کرد سوودی نەبوو هەموان یەک قسە بوون .تێلی بۆ چەند مەلایەک هەمویان بەک دەنگی وتیان نەبابە چۆن وابی مارەنەبوبی مارەیەکەی دروستە و هیچ کێشە تێدانیە مادام بەڕەزمەندی هەردو لابوە. بۆماوەی چەند ڕۆژێک ئەم کێشەیە وەک خۆیی مایەوە .دواتر خانەوادەی ئەم کچە (بە) تێلیان بۆ کوڕە کرد وتیان دەی قەیناکە ئێمە ڕازین دەستکە بەئیشوکارەکەت کوڕە بادینی وتی نەخێر ئەوا نابێ ئەگەر ئەمجارە خانوم نوێژێن کردو و ئەشیای ناو ماڵەکەم کڕی دواتر بەهەموو دونیا تەڵاقی نادەم ئەمە باش بزانن ئەگەر هەر بەتەمای تەڵاق و جیابوونەوەکەن بائێستا بۆتانی تەڵاق بدەم دواتر من ئەو ماندوبونە ببینم و دووبارە داوی تەلاقەبکەن مەحاڵە . خانەوادەی کچەکە وتیان نا تەواو باسی تەڵاق ناکەین . ئینجا کوڕە بادینی بەهاوکاری لەگەڵ ژنی یەکەم هەڵسان بە کڕینی ئەشیای ناو ماڵ و پاککردنەوەی خانووەکا و بۆ ئەویە زوو ئیشەکان تەوابکەن . بەڵام ئەو کچە دایکە دایم لە کێشە نانەوە بوون بۆ ئەم کوڕە لەکاتی شت کڕین و دەبوا لەوێ بە کامیرای مسەنجەر ئێمە سەیری شتەکان بکەین ئینجا بکڕی . بەهەرحاڵ کوڕە بادینیەکە ماڵەکەی تەواو بۆی دانا و تەنها عەلامەکە مابوو بیکەن لەدادگا . دوای ماوەیەک (بە) تێلی بۆ دشەکەی خۆیی کرد و پێ وت ئەبی سبەینێ بۆ خواردنی نیوڕان بێنە دوکان ئەم جەژنە و خوشکم و زاواکەمانیش دێنە ماڵمان حەزەکەین لەنزیک یەکتربناسین . ئەمەبو کوڕە بادینەیەکە و خێزانەکە چوونە دوکان ڕۆژی سێ جەژنی ڕەمەزان . هەموان یەکتریان بینی خوانی نێوڕویان خواردن و بو ئێوارە کاتی ڕویشتنەوە بو دایکی (بە) وتی ئەبێ پیاسەیەکی سەر بەحرەکە بکەن (بە) ش لەگەڵ خۆ بەرن و هنێک ڕەسم بگرن دواتر بگەڕێنەوە بۆ بادینان . هەر لەبەر دەرگای ماڵەوە کێشەی تێکەوت لەسەر پێشی سەیارە (بە) وتی ئەبی دشەکەم دابەزی من سەرکەومە پێشەوە . دەستیان کرد بە دەمەتەقێ و شەڕە قسە . ژنەکەی وتی من میوانم نابی سەرکەومە پشتەوە ئەویکە وتی من بووکی نوێمە و ئەبی بڕۆمە پێشەوە . بەهەر حاڵ چون بو سەر بەرەکە و هنێک ڕەسمیان گرتن و گەڕانەوە . هەر لەکاتی گەڕانەوە بوون لەنیوە ڕێگاکە (بە) تێلی بۆ دشەکەی کردو پێ وت من تازە تەواو ئەبی پیاوەکەت تەڵاقم بدا ئەمەیان بڕیاری هەموومانە دایکم و خوشکم بەیانی بیت و جیابوونەوەکە بکا .

لەبەشی سێەم باسی تەڵاقدان چڕتر دەبیتەوە

چاوەرێی بەشی سێیەم بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

جـــــیرۆکــــــــــــی
(کچە دوکانی و کوڕە بادینی)

بەشـــــــــی یــەکەم

بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەی پڕ لە ئازارو خەفەت وناڕەحەتی وناخۆشی . لەقەزای دوکان ڕوویداوە ئەو چیرۆکە لە ساڵی ۲۰۱٦ تا ۲۰۲۲
بەکورتی و پوختی بۆتان دەگێڕینەوە

(ش) ئافرەتێکی نزیک لەم خانەوادەی ئەم کچە ڕووداوەکە وەک خۆیی دەگێڕتەوە .

ئەو ئافرەتە دەڵێ کچێک بەناوی (ب) کچێکی تەمەن سەروو (٤۰) چڵ ساڵانەیە چۆن تووشی ئەم کێشەیە بوو . ئەم کچە لای خەڵک وا خۆیی دەردخست کە بەڕەوشت وقورئان خوێن و ئەخڵاق وبەردەوام لەکۆڕ و موحازەڕەی ئاینی بوو لە ماڵی مەلای گەڕەک وچەندین منداڵی فیری قورئانی پیرۆز ئەکرردن وهەروەها سەردانی ماڵی خوداشی کردبوو (گەشتی عەمرە) .چەندین داواکاری و خاوزبێنی بۆ دەهات هەمووی ڕەفزەکرد هەر یەک بەبیانۆێک وگاڵتە و پێکەنی وقاقای بە داواکارەکان دەهات وەک دیاربوو زۆر لەخۆ بایی ببو. تائەو کات وای لێهات تەمەنی بەسەرچوو و ئەو خویشکەشی کە ١١ ساڵ لەخۆیی منداڵتر بوو زەواجی کرد..
بێ هیواییکی گەورە ڕووی تێکرد وخۆازبێنی بۆی نەئەهات .ئەوەی هاتبوایەش بەدڵی نەبوو یان بەتەمەن بوو یانیش خاوەن ژن ومنداڵ بوو یانیش خاوەن پیداوستی تایبەت بوو .تا وای لێهات خۆیی بۆخویی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدوای دابگەڕێ . تا هاوسەرێکی هاوسۆز و تەمەن و نزیک لەهاوبیرو بوچوونی خۆیی بدۆزیتەوە.
(بە) دەگێرتەوە ودەڵێ زۆر هەوڵمدا کەسێک بدۆزمەوە بەڵام زۆریش ئەترسام چونکە لەم سەردەمە دا جێگای سیقە وباوەڕی نەماوە و کەمن ئەوانەی خاوەن سیقە وەعد و قسەی خۆیان بن چۆنکە لەگەڵ چوار کەس پەیوەندیم کرد جێی سیقە نەبوون وازم لێ هێنا. (بە) دەگێڕتەوە وئەڵێ ڕۆژێک لەڕۆژان کوڕێک لەناکاو ئادێکی بۆ ناردم لەفێسبوک و چەند پارچە ڤیدیوکی ئاینی لە مەسنجەر ناردی بوم . وتی منیش لەدڵەوە داوام لەخودا کرد ئەم جارە بۆم ڕێکبخی .گۆتم دەبی ئەو کوڕە کێ بی ئەبی کوڕێکی چاک و دیندار نەبی! . ئەڵێ تا وای لێهات قسەمان بێکەوە کرد و ژیانی خۆمان بۆ یەکتر گێڕایەوە وزیاتر لەیەکتر شارەزا بووین ئەو کوڕە جێگای خۆیی لەدلی مندا کردەوە. بەڕاستی کابرایەکی درۆزنیش نەبوو هەموو ژیانی خوی بۆم گێڕایەوە ودیار بوو سەر بەلایەنی حزبێکی ئیسلامی بوو خێزانداریش بوو خاوەن چەند منداڵیش بوو زرووفی مادیشی ئەوندە باش نەبوو و لەشوێنکی دوور بوو لە (قەزای ئاکرێ)و زمانیشی وەک ئێمە نەبوو(بادینی) بەڵام کەچی ئەی زانی بەسورانێکی جوان قسەبکا . بۆ ماوەی پێنچ ساڵ و زیاتر پێکەوە بووین ، هەر لەسەرەتا وەعدمان بەیەکتردا ئەم پەیوەندیە تەنها بەنیەتی زەواجە . بەڵام خۆ دەزانم پەیوەندیەکە هەر ناشەرعی بوو چونکە ڕۆژانە قسەمان دەکرد بەدەنگ و ڕەنگ و تەلیفۆن و بەڤیدیو و وێنە گۆڕینەوە بوو. ماوەیەک پێچوو و گۆتم با تاقی بکەمەوە کوا ئەم کوڕە تاچەند ڕاستەکا لەگەڵم . پێم وت ئەەبی بێی بۆ ماڵمان تا لەنزیکەوە بتبێنن ئینجا منیش بڕیاری خۆم ئەدەم . وتی ڕێ وشۆێن و پیلانیشم بۆ دانا لەڕێگەی ئەو مەلای دراوسێکەمان ئیمامی مزگەوتی باسکە باریک مەلا( ا ) ودواتر دێی بۆماڵمان و بە پاساوی ئەوە بەمەلا بڵێی من ڕەفیقی شەهید (خ)م برای ئەو کچە بوو لە خۆرماڵ شەهید کرا . تا پیڵانەکە ئاشکرا نەبی . . واللە بینیم ڕێک لەو کات و ساتەی بۆم دیارکردبوو گەیشتە ماڵی مەلا(ا)بۆ خوانی نێوڕو دواتریش بۆ ئێوەرە خۆیی و دوو هاوڕێەکەی و لەگەڵ مەلا (ٲ) هاتن بۆ ماڵی ئێمەو دایک و باوکیشم لەوێ بوون ئەو کوڕەیان بینی .....
ئەمە بوو لەهەموو شتێک زیاتر دڵخۆشی کردم کەخاوەن وەعدی خۆی بۆ وهات بۆماڵمان. دواتر پەیوەندیمان زیاتر بەتەوتر بوو زیاتر دڵم بۆلای ئەو چوو ،،،ئێ
.. دوای چەند ساڵ تا ئەو کوڕە ژنەکەی خۆیی بەناچاری ڕازیکرد و کۆلێژی تەواو کرد .دواتر بڕیارماندا بەجدی هەنگاوبنێین و دەستبکەین بە پڕۆسەی زەواج هەرچەندە نەداریش بوو تەنها مووچەیەکی وەزیفەی مەدەنی هەبوو بەلام سەرەڕایی ئەو هەموو شتە گۆتم قەیناکە مادام خاوەن مەوقیفی خوی بوو ئەو هموو ماوەیە چاوەڕوانی منی کرد و منیش هەر وەک ئەو ڕازی دەبم بەژیانی هەر چۆنێک بی . .. کوڕە جوابی هەنارد لەڕێگەی مەلا(ا) دراوسێکەمان و بە خانەوادەکەی ئێمە کۆت ئەو (کوڕە بادینیە) دەیەوێ کچەکەتان بخوازێ ئێوە ڕاتان چۆنە ؟ دیاربوو زۆربەیان پێیان باش نەبوو من ئەو زەواجە بکەم . بەڵام من ئەوندە پیاوەم خۆش دەویست خانەوادەکەم هەموو ناچارکردن ڕازایبن بەو زواجە . هەر چەند ئەترسام براکانم بزانن من ئەو کابرایەم لەڕێگای توڕەکۆمەڵایەتیەکان دۆزیتەوە ماوەی پێنج ساڵە پەیوەندیم لەگەلە. لەسەرەتادا تەنیا دایکم و خوشک ئاگادار بوون لەو بابەتە کە من پەیوەندیم لەگەڵ ئەو پیاوەدا هەیە. بەڵام ئێمە وامان پێشانی برا و خزمان ئەدا ناسینی ئەو پیاوە لەڕێگای ماموستاکەی گەڕەک بوو(ا) .کەچی لەڕاستیدا ماموستاکە ئاگای لە هیچ نەبوو و بێ ئاگابوو لە هەموو بابەت وپیڵان هەمووی بەپیلانی من بوو . بەڵام لەکۆتاییدا هەر ئاشکرا بوو....

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

به‌ڵام هیچ بێزار نه‌بوو به‌ڕاستی زۆر به‌ سه‌بر بوو زۆر
دواتر داوامكر بچین له‌ شوێنێك نان بخۆین گوتی به‌دڵی تۆ
نانمان خوارد چوینه‌وه‌ ماڵێ له‌به‌ر ده‌رگه‌ وه‌ستا تا باوكم ده‌رگای كرده‌وه‌
دووباره‌ هاته‌ خوارێ له‌ سه‌یاره‌كه‌و چه‌ند قسه‌یه‌كیان كرد وباوكم به‌ڕێی كرد
بۆ به‌یانی نه‌هات بۆ زانكۆ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاریش بوو كه‌ نه‌یه‌ت
په‌یوه‌ندیم پێیكرد ژماره‌كه‌ی داخرابوو دوای دوو ڕۆژ هاته‌وه‌ زانكۆ
مه‌گه‌ر خوا بزانێت چ حاڵێكی خراپم هه‌بوو
ئه‌وكاته‌ی بینیم هاته‌وه‌ زانكۆ حه‌زم ده‌كرد توند توند له‌باوه‌شمی بگرم و بگریم
گریان له‌ قورگم مابوو سوباس بۆخوا توانیم خۆم بگرم
كه‌مێك خۆم تاخیركرد انجا به‌ ئارامی چومه‌لای
هه‌ستم كرد كه‌ كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌ زۆر پرسیاریشم لێی كرد به‌ڵام هیچی نه‌دركاند
له‌ماوه‌ی چوار مانگدا چوارجاریك به‌یه‌كه‌وه‌ چوینه‌ ده‌ره‌وه‌
دواجار كه‌ چوینه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر مێزی نانخواردن گوتم
غه‌ریب من تۆم زۆر خۆشده‌وێ حه‌زده‌كه‌م بۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ تۆبم
ئه‌و ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌ستم دانا و سوپاسی كردم هیچی تری نه‌گووت
هه‌موو جارێك كه‌ ده‌چووینه‌ ده‌ره‌وه‌ دوای دوو تا سێ رۆژ له‌ زانكۆ داده‌بڕا
له‌ دواجار خۆم پێ كۆنتڕۆل نه‌كرا به‌دوایدا چومه‌ ماڵیان
له‌ گه‌ڕه‌كێكی گه‌وره‌ی هه‌ژاردا ده‌ژیان خانوه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو
كه‌من گه‌یشتمه‌ ئه‌وێ به‌رده‌م....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

خێزانەکە کچەکەیان بەبێ هۆشی گەیاندە نەخۆشخانە کە بەهۆی گریانەوە تووشی داڕووخانی دەروونی هاتبوو.
لە ڕێی دایکی کچەکەوە زانیمان کەناکۆکییەک لەنێوان خۆی وهاوسەرەکەی ڕوویداوەو بەهۆی زیادبوونی شەڕەکەوە ئەم حاڵەتە لەکچەکەدا ڕوویداوە.

ئەوەی سەیربوو ڕووخساری پیاوەکەی هیچ کاریگەرییەکی پێوە دیار نەبوو وەک ئەوەی هەرهیچ نەبوو بێ!
دیاربوو بەزۆرهێنا بوویان لەگەڵ خۆیانا لەدیوی دەرەوەی نەخۆشخانە ڕاوەستا بوو وەک ئەوەی بیەوێ زوو تەواو بن وبڕۆنەوە.

من پەنجەرەی ژوورەکەم بەسەر بەشی پێشەوەی نەخۆشخانەکە دەڕوانێت، لەبەرەئەوە هەر لەسەرەتای هاتنییانەوە هەڵوێستەکانم دەبینی بێئەوەی بمەوێ سەرنجی پیاوەکەم دەدا تا ئەو کاتەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ هات و هاواری دەکرد ئەم ژنە هەموو دووڕۆژ جارێک ئاوا لەخۆی دەکات بۆ ئەوەی بیهێنین بۆنەخۆشخانە.
پەیوەندییەکە دوورو درێژوشەڕاوی و پڕ تووڕەیی بوو لەناوڕاستی قسەکاندا ووتی:
نەخێر ناچم بۆ لای دایکی لەلایە، بەس بێتە دەرەوە بەدوو قسە ڕازی دەکەم ودەگەڕێینەوە.


کاتژمێرێک تێپەڕی و منیش خەریکی کارێک بووم دواتر چاوم کەوتەوە سەر ڕووخساری پیاوەکە جگەلە تووڕەیی وبێزاری هیچی تری پێوە دیار نەبوو!!

لەوساتەدا کارمەندێکی نەخۆشخانە ناوی ژنەکەی خوێندەوەو پیاوەکە بەدەنگی بەرز وەڵامی دایەوە کە ئەم هاوسەرێتی.

پێی ووت: کە مانەوە تەنها بۆ خودایە وژنەکەت گیانی لەدەست داوە پێویستەەگەڵمان بێیتە ژوورێ چونکا دایکیشی لەهۆش خۆی چووە.

ڕێک ئەم ووشەیە پیاوەکەی بەچۆک دا دا تووڕەییەکەی بەگریان گۆڕا و بەشێوەیەکی شێتانە هاواری دەکرد وەک ئەوەی منداڵێک بێ نەک پیاوێکی گەورە!

هاوری کرد پێی بڵێن تەواو تخوا پێی بڵێن بگەڕێتەوە،ئیتر عاجزی ناکەم ، ئیتر دەستی لەسەربەرزناکەمەوە، والڵە من هەڵە بووم من وامزانی درۆ ئەکات کە ووتی دڵم ئازاری هەیە.

ژنەکە مرد!! هۆکاری نەخۆشی یەکەشی (نەخۆشی دڵیشکاو) بوو
"Broken heart syndrome" کەیەکێک لەهۆکارەکانی هەستکردنە بە خەمی بەردەوام و دڵتەنگی و پەستانی دەروونی بەهێز.

ئەو کەسانەی لەوێ بوون چوون بۆ لای پیاوەکە تا دڵی بدەنەوە ولەو زەویە هەڵیبستێنن، بەڵام من هەرچەندە بەزەییم پێدا دەهاتەوەبەو کارەساتەی تووشی بووە ، بەڵام ناخم پڕوبوو لەو قسانەی دەمویست پێی بڵێم....
دەمویست بڵێم بینیت ژیان هەمیشە فرسەتێکت ناداتێ تا ئەوەی تێکت داوە چاکی بکەیتەوە، ئەها دڵڕەقی و خراپی مامەڵەی تۆ ئێوەی بەچی گەیاند، نەچووی بەدوو ووشە دڵی ڕازی بکەیت لەوانەیە لای ئەو زۆر جیاواز بووایە، من دەزانم قەدەرەکان بەدەستی خودان بەڵام هەر هیچ نەبێ تا ماوی بەحەسرەت مدنی ئەو و بەئازاریی ویژدانەوە نەدەژیایت.

دڵڕەقی بەسە! عینادی وکەللـلەڕەقی بەسە! بەسە ئەوەندە کاتی چاککردنەوەی هەڵەکان دوابخەن، ژیان بەدەستی تۆ نییەو چاوەڕێ ناکات تا بەێزت بەحەزی خۆت هەڵەکانت چاک بکەیتەوە.

هەندێ کەس پێیوایە شەڕو گازاندە وتوورەبوونی بەردەوام هیچ کێشەیەک دروست ناکات..

نەخێر بەڵکو دەبێتە هۆی ژەهراوی کردنی جەستەو شکاندنی نەفس و پەستانی دەروونی بەردەوام...
بۆچی واهەست دەکەن بەرامبەرەکەتان چیائاسایەو هیچ هەستی نیە!! ..

ئەوەی باسمکرد ڕوویدا وپێشتریش شتی لەو جۆرە ڕوویداوە و،هێشتانیش بەردەوام ڕوودەدات بەداخەوە🖤

ئەکتیڤ_بن_تابەردەوام_بین🌺❤
@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

شازی آهنگ 😍😍😍😍😍😍👇👇👇
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
غمگین🥺شاد😍کوردی ❤️عربی😍😍❤️😍❤️
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
بهترین کانالی موسیقی🤎🤍🤎🤍🤎🤍🤎🤍🤎
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
پیشنهادی خومه تکایه وارد بن😍😍😍😍😍😍😍
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
/channel/RemixKurdi_Official
بروز ترین آهنگ هارو اینجا دانلود کن❤️👌❤️

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی دوانزە

ماریا زۆر زۆر دلخۆش بو وە زۆریش دەترسا , سەرەتا شاهان پێداگریکرد نەیهێشت ماریا بەرنەوە دەیوت ئازاری دەدەن بەلام دواتر رەزا بەلێنیدا ئازاری نەدەن ئیتر رۆشتنەوە و رەزا لەسەر بەلێنی خۆی بوو نە ئازاری ماریای دا و نە رێگری خۆشەویستیەکەیانی کرد و دوای ماوەیەک دایکیشی گەرایەوە مالەوە بەلام دایکی زۆر خراپ بوو لەگەل ماریا چونکە ئەو ئاشکرای کردبوو . ئیتر هەمو شت باش دەرۆشت دوای سالێک رۆژێک رەزا شاهانی بانگ کرد و هەموو شتەکانی باوکی پێدایەوە بە ئەرز و مولک و خانوو و باخ و هەموشتێک , شاهان هەموی وەرگرت و بە مافی خۆشی دەزانی بەلام ئەو هەرگیز نەیدەویست بۆ ژیان بگەرێتەوە گوند و هەر لە شاردا دەژیان , ماریاش لە پۆلی ١٢ بو ئیتر پۆلی ١٢ی تەواو کرد و وازی لە خوێندن هێنا چوونکە شاهان دەیویست وابێت , وەک هەموجار هەمیشە شاهان و رەهێل پێکەوە بوون بۆ هەمو شتێک لەپشتی یەکدی بوون رۆژێک چوو بۆ لای بۆزانکۆ لە گروپەکەی شاهان کچێکی لێبوو زۆر سەرنجی رەهێلی راکێشا و هەر چاودێری دەکرد .
شاهان سەیریرەهێلی دەکرد و پێدەکەنی وتی
ـــ چییە ئامۆزا ئاشق بوی
ــ وابزانم.
ــ هههههه هەر بە جدی .
ــ بەلێ بۆ کورە پێت سەیرە
ـــ نانا ئاساییە تۆش مرۆڤی ههه
ـــ ههههه . ئەو کچە کێیە شاهان , خۆ هاوسەری نییە .
ــ ئەوە ناوی ئەسمایە , نا ٣ سالە لەهەمان گروین وەک بزانم هاوسەرگیری نەکردوە .
ــ کەواتە زۆر باشە چن شتێکیم دەست بکەوێت , رەقەم , ئەکاونتێ شتێک .
ـــ ئەوە خۆ کردی بەراست
ــ تکایە شاهان رامەبوێرە خۆ لەوکاتەوە گالتە ناکەم بێگوومان بەراستمە .
ـــ باشە کورە بۆ دەفع بوی .
ـــ ئێ شتێکم بۆ بکە .
ـــ باشە ئێمە گروپمان هەیە لەمەسنجەر ئێستە سەیرەکەم بزانم مەسنجەری ئەوی تێدایە .
دواتر شاهان گەراو مەسنجەرەکەی ئەسمای دۆزیەوەو دای بە رەهێل .
پاش دوو مانگ رەهێڵ توانی ئەسما رازی بکات و بوون بە خۆشەویستی یەکدی وە زۆر یەکیان خۆشەویست رەهێل دەیوت
ـــ ئەسما هەر ئەم مەرحەلە چوارەت برێ دێمە داوات ,

ئیتر بەرە بەرە زانکۆ بەرەو کۆتای دەچو مەرحەلەی چواریان بری و شاهان ٣یەمی بەشەکەی خۆی بوو .
ئەسماش دەرچووبو ئیتر دوای ١مانگ رەهێڵ چوە داوای ئەسما بەلام باوکی رازی نەبوو ئەسمای نەداپێی زۆر هەولمندا و چەند جارێک چوەوە داوای بەلام بێسود بو باوکی دەیوت دەیدەمە کوری هاورێکەم , رەهێلیش خەریک بوو شێت دەبوو , وە بەدوای چارەیەک دەگەرا .
ـــــــــــــــــــــــــــــ سۆزیار کاروان ✍

دوای ٥مانگ لە تەواو بونی زانکۆ شەوێک نەسرین بە شاهانی وت .
ـــ ئیتر بەتەمای کەی بچیتە داوای ماریا .
ـــ دایکە جارێ زوە بۆچی؟!
ـــ نەخێر زوو نیە تاکەی ئەو کچە چاوەرێت بکات وە مندالیش نیت ئیتر زانکۆش تەواو .
ـــ دایکە با ئیشێکی باش بدۆزمەوە جاری زۆریم لێمەکە .
ـــ نا ئیتر خۆ نەمردوی لەبرسا هەرخۆی کارت هەیە منیش کارەکەم ئیتر کورم پێویست ناکات دوای بخەیت وە تکایە ئیتر من وا دەچمە تەمەنەوە با پێش مردنم نەوەکانم ببینم ...
ـــ وابزانم هەرچی بڵێم لەگەلت سودی نییە ,,
ـــ نەخێر سودی نییە دەبێت ئیتر خۆمان کۆبکەینەوەو برۆینە داوای ,
ـــ باشە دایکە گیان دەچین کەیت بوێت و پێت باش بێت 😊
ئیتر دوای هەفتەیەک نەسرین , لەگەل بەرێوبەری کارەکەکەت کا سالانێکە یەک دەناسن و وەک خوشک و برایان لێهاتبوو , وەلەگەل شاهان چوونە داوای ماریا , هەر ئەو رۆژە پێش ئەوەی بگەرێنەوە رەزا وتی کچی خۆتانەو پێشکەشتان بێت ئیتر هەمو ئامادەکاریەکان کران و دوای ١٥ رۆژ مارەبرینی ماریا و شەهرام کرا , رۆژێکی زۆر خۆش بوو وە نەسرین زۆر زۆر گریا کە بینی کورەکەی وا ژن دێنێت و توانی تا ئەم دەقەیە ئامانەتی نەجات بپارێزێت . ئەو رۆژە بەخێر و خۆشی تەواو بوو شەهان و ماریا زۆر دلخۆش بوون ,, وە رەهێڵ و ئەسماش هەر لە پەیوەندیدا بوون بەلام باوکی ئەسما هەر پێداگری دەکرد کە کچەکەی نادات بە رەهێل .
هەر بۆ ئەو سالە دوای ٧ مانگ لە ئاهەنگێکی زۆر گەورە هەر وەک رۆژی ناونانی شاهان لەهەموو لایەک خەلکی هاتبوون ماریا و شاهان گواستەنەوەیان کرد , وە زۆر بە دل خۆشی و بێکێشە ئەو رۆژە تێپەری و شاهان گەشت بە ئەشقەکەی خۆی , گەشت بەو کچەی زۆری خۆشەویست و هەمو شتەکانی باوکی وەرگرتبوەوە ئێستا تاکە خەمی شاهان ئەوەبوو کە
رەهێل دلتەنگە دەیویست شتێک بکات بۆ رەهێل هەستا بە لێکۆلینەوە لە باوکی ئەو کچە بۆی دەرکەوت لەگەل خالی لە هەمان فەرمانگە کاردەکەن وە ئەوەشی زانی کە لەگەل خالیدا زۆر هاورێی نزیکن ,, هەرچەند شاهان بریاریدابو ئیتر سەیری روخساری خالە بێویژدانەکەی نەکات بەلام لەبەر خاتری رەهێڵ ئەو پەیمانەی بە خۆیی دابو شکاندی چوە بەردەم خالئ و هەمو شتێکی تێگەیاند , خالیشی لەدوای مردنی دسیکی زۆر گۆرابو شاهانی لە باوەش کرد و تێر ماچی کرد و داوای لێبوردنی کرد .

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی یانزە

سەیری چاوەکانی رەزای کرد و وتی بەلێن بێت تۆلەی یەک بەیەکی خراپیەکانت لێدەکەمەوە بە دلۆپ بە دلۆپی فرمێسکەکانی ماریاشەوە , ئیتر پۆلیسەکان رەزایان برد . و شاهانیش دای لەدەرگای ژورەکەی ماریا , ماریا نەیکردەوە , شاهان بە هێمنی وتی , ماریاکەم ئەوە منم هەموشت کۆتایهات ئیتر تەواو , ماریا کە گوێی لەسەوتی شاهان بوو زۆر دلخۆش بو خێرا دەرگاکەی کردەوەوە ,شاهان کە گیانی ماریای بینی بەو شێوەیە یەکسەر لە باوەشی کرد , وتی بە نەفرەت بێت دەبێت باجی یەک بەیەکی ئەم کارانەی بدات دواتر وتی کوا ئەوانیتر ؟!
ماریا : باوکم دایکمی دەرکرد و بەرەهێلا ناردیەوە .
ــ ئەها باشە با برۆین بۆ مالی خۆمان و هەمو خەفەتەکانت لەم کاولەیە بەجێ بهێلە .
ــ با برۆین ئیتر تەواو من ناتوانم بێزار بوم .
ـــ باشە هەناسەکەم چیت پێویستە بیهێنە لەگەل خۆت و دەرۆین
#سۆزیار_کاروان💙✍.
ئیتر رۆشتن و ئەوێیان بەجێ هێشت لە رێگا شاهان تەلەفوونیکرد بۆ رەهێل .
ــ سلاو رەهێل
ــ سلاو چۆنی شاهان .
ــ سپاس , رەهێل باوکت لە بنکەی پۆلیسە و منیش ماریام برد بۆ مالی خۆمان ,
ــ چی باوکم بۆچی لە بنکەیە .
ــ برۆن بزانن بۆ ...
ــــــــــــــ سۆزیار کاروان ـــــــــــ
لە سەیارەکەدا شاهان تەلەفوونی بۆهات دایکی بوو .
ــ سلاو دایکە گیان..
ـــ سلاو کورم تۆ باشیت .
ــ زۆر باشم ئەی تۆ .
ــ باشم لەکوێیت هاتمەوە لەمال نەبوی .؟!!
ـــ دایکە ئێستە دێمەوە و موژدەیەکی خۆشم پێیە بۆت .
ـــ بەراست دەبێت چی بێت .
ــ پەلە مەکە ئێستا دێمەوە , ئەها دایکە گیان گەرماوەکە ئامادە بکە .
ــ باشە ئاگاداری خۆت بە .
ــــــــــــ............ـــــــــــــ........ــــــــــــــ........
رەهێل و براکانی گەشتنە بنکە رۆشتن بۆ لای ئەفسەرەکە و برا گەورەکەی وتی .
ــ سلاو
ــ سلاو
ــ بێزەحمەت ئێمە کوری رەزا امینین ئەم ئێوارەیە دەستگیر کراوە بۆ؟!
ــ ئەها بە تاوانی کوشتن دەستگیر کراوە .
کورەکان سەریان سورماو سەیری یەکیان کرد رەهێل وتی .
ـــ کوشتنی چی ئەمە لە کوێوە هات من باوکم بەجێهێشت لە مالەوە بوو .
ـــ تاوانەکەی تازە نییە بە تۆمەتی کوشتنی براکەی نەجات امین دەتگیر کروا .
ـــ نا نەخێر تۆمەتەکە درۆیە باوکم شتیوای نەکردوە
ــ ببورن بەلگەمان هەیە .
پاشان ئەفسەرەکە ریکۆردە دەنگییەکەی ماریاو باوکیاننی بۆ پێکردن , کورەکان گوێیان لە هەمو شت بوو زۆر زۆر سەریان سورما و لەو کاتەدا پۆلیسێکیش هات وتی گەورەم تاوانبار رەزا امین خۆی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە . ئیتر کورەکان تەواو بۆیان روون بوەوەکە باوکیان تاوانبارە ئیتر کورە ناوەنجیەکەی وتی ئەی گەورەم هیچ رێگایەک هەیە بۆ ئازاد بوونی , پارێزەر , کەفارەت هەرچی بێت ئێمە ئامادەین , ئەفسەرەکە وتی
ــ نەخێر نییە
کورەکان وتیان
ـــ چەند پارەت بوێت دەدەینێ تاوانەکەی تۆمار مەکەو با نەچێتە بەردەم دادوەر .
هەرچیان بوتایەو بکردایە بێسود بوو , بەلام دواتر وتی شتێک هەیە .
ــ چییە تکایە
ـــ ئەگەر بێت و شاهان نەجات امین لێی خۆش بێت و سکالاکەی بکشێنێتەوە دەتوانین فایلەکەی دابخەین و نەجێتە دادگا .
ئەوانیش وتیان تکایە هەولبدە کەمێک دوای بخەیت ئێمە هەولەدەین رازی بکەین پاشان یەکیان چوو باوکی بینی و ئیتر رۆشتن یەکسەر بەرەو مالی نەسرین ....... .(نووسەر:سۆزیارکاروان)
ـــــــــــــــــــــــــــــــ💙
شاهان و ماریا گەشتنە مالەوە نەسرین دەرگای کردەوە کە ماریای بینی شۆک بوو خێرە دەستی گرت و هێنایە مالەوە پاشان ئاوی بۆ هێناو ماچی دەکرد هەر دەیوت رۆلەکەم , کچەکەم بەچی ئاوات لێهات , ئەو رەزا نەگبەتە وای لێکردی , ماریاش هەر دەگریا ئیتر ماریای بردە گەرماوە برینەکانی بۆ پاک کردەوەو جلی نوێی لەبەر کرد هەر بەدەوریدا دەهات و دەچوو لەراستیدا ماریا یەکەم جاری بوو هەست بکات کەسێک وەک دایک هەلسوکەوتی لەگەل دەکات و دەی دوێنێت و نازی هەلدەگرێت , پاشان نەسرین نانی بۆ دانان لەسەر سفرە شاهان هەمووی بۆ دایکی باس کرد , دایکی وتی
ــ کورم تازە باوکت ناگەرێتەوە ئیتر لێی خۆش ببە و لێی بگەرێ .
ـــ هەرگیز لێی خۆش نابم ئەو سوکایەتیانەم بیر ناچێت کە بەتۆی دەکرد و ئازارەکانی ماریا .
ـــ سەیرکە راستە ئازاری داوین بەلام منیشو ماریاش دەمانەوێت ئازاد بێت ئیتر تۆش لێی خۆش ببە هەر لەبەر منیش نا لەبەر ماریا , ..
ـــــــــ شاهان سەیری ماریای کردو وتی من لەبەر خاتری ئەو هەموشتێک دەکەم بەلام ئەم مەسەلەیە جیاوازە و داوای ئەوە مەکەن .
لەو قسانەدابوون لەدەرگایاندا شاهان دەرگای کردەوە بینی ئامۆزاکانیەتی نەیان دەتوانی لەشاهان بدەن و لێشی تورەبن بگرە قسەیەکی هەلەش بکەن چوونکە دەبو رازی بکەن تا لە باوکیان خۆش ببێت وە لە رێگا رەهێل بابەتی پەیوەندیەکەی ماریا و شاهانی بۆ براکانی باس کردبوو , وە نەشیان دەتوانی هیچ بلێن ئەمە بۆ شاهان باش بووو .

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

زۆر تورە بوو بۆ خیانەتی هاورێکەی هەردو چاوەکانی سور هەلگەرابو لە تورەییان . پاش ٢٠ خولەک محمەد هاتەوە هەر لەسەر سوچی کۆلانەکەوە شاهانی بینی رایکرد شاهانیش بەدوایدا چەنس کۆلانێک بەدوایدا رایکرد و دواتر گرتی کەوتە لێدانی زۆر تورەبو خۆی پێ کۆنترۆل نەدەکرا هەتا توانی لە محمەدی دا هەمو گیانی شوێن بۆکز و شەق بوو , وای لێکرد نەیەتوانی برواتەوە خۆی پشتەملی گرت و بە زۆر و لێدان بردیە بەردەم مالیان و فرێیدا  ,,, ئیتر دلی ئیسراحەتی کرد دەتوت دەمێک بو دەبوو ئاوای لێبکات بەلام کات کەوتبوو . ئیتر چەند رۆژێک تێپەری و دیسان مالی رەزا  هاتنەوە بۆ مالی نەسرین ئەمجارە دو کورەکەیتریشی هێنابوە بەلام شاهان نەیهێشت لەدەرگای حەوشەش بچنە ژورەوە , دوای ماوەیەک رۆژێک شاهان و ماریا قسەیان دەکرد پێکەوە کاتێک ماریا لای کردەوە بینی دایکی لە دواوەیەتی و هەموو شتێکی زانیوە پاشان دایکی نەوەستاو رۆشت بۆلای رەزا بێ ئەوەی بیر بکاتەوە وتی ماریا لەگەل هەتیوەکەی برازاتا بە نهێنی قسە ئەکەن و بەتەمان حەیاو شەرەفت بەرن ,, رەزاش شێت بوو بە بیستنی ئەمە هەستا ئەوندەی لە ماریادا تا خەریک بو لە هۆش خۆی دەچوو دوای سەعاتێک رەهێل هاتەوە بینی خوشکی ئاوا گیانی شین و مۆر بوەتەوە و زۆر شوێنی تەقیوەو هەر خوێنە خێرا رایکردە لای وتی چیی بوە بۆ وای ماریا قسەی بۆ نەدەکرا ئەوەندە گریا بوو رەزاش بە هاوارەوە وتی ئەوە بە تەمایە ناموسمان لەکەدار بکات لەگەل شاهان پەیوندی هەیە رەهێلیش سەری سورما دواتر پرسی .
ــ ماریا باوکم راست دەکات .
ماریاش هەر دەگریا بەسەر ئاماژەی بۆکرد بەلێ .
ـــ ماوەی  چەندە ؟
ــــ ٢سالە .
ـــ چی , ئەوە چۆن دەبێت تۆچۆن ناسیوتە ؟!
ئەنجا رەزا کە گوێی لێبو وتی ماوەی ٢ سالە دیسان کەوتوە گیانی ماریا هەتا رەهێل بەزۆر دەستی  باوکی گرتبو وتی ماریا برۆ ژورەکەت .
ماریا بە کزیو ماتیەکەوە بە هەنگاوی بچوک بچوک کە هەر هەنگاوێکی دەنا گیانی زیاتر دەیەشا رۆشت بەرەو ژورەکەی پێش ئەوەی بچێتە ژورەوە بیری کەوتەوە کە بەدایکی وتبوو گەر قسە بکەی منیش باسی تاقمە ئالتونەکە دەکەم , بێ ئەوەی بیر بکاتەوە وتی دایکە بۆ رۆژێک وەک دایک نەبویت لەپشتم ئیتر لەمەودوا منیش وەک کچت نابم باوکە دایکم تاقمە ئالتونەکە فرۆشت و دای بە هەقی قەرزی خالما .
پاشان رۆشتە ژورەوەو دەرگاکەی داخست ئیتر شەڕو ئاژاوە لە مالیان هەلگیرسا رەهێڵ تەنها فریای ناوبژی دەکەوت کاتێک ئەوان لەو دیوەوە شەرو دەمەقالێیان بوو ماریا کە تورە بوو  لە باوکی نامەی بۆ شاهان  نارد , شاهان لەبەردەرگا دانیشتبو سەیری مندالانی گەرەکەکەی دەکرد مۆبایلەکەی لەژورەوە بوو , ماریا چەندین نامەی نارد و چەندین تەلەفوونی کرد بەلام شاهان ئاگادار نەبو هەتا دوای ١٥ خولەک مندالێک هات وتی کاکە شاهان دەی رەسممان بگرە
ــ ئای گیانەکەم بۆستە .
ئۆوو مۆبایلەکەم پێنییە با برۆم بیهێنم .
شاهان رۆشت کاتێک مۆبایلەکەی کردەوە بینی ئەو هەمو نامە و تەلەفونەی ماریا دلی کەوتە گومانەوە خێرا تەلەفونی بۆ ماریا کردەوە داخرابوو ئەنجا نامەکانی کردەوە .

" سلاو شاهان باوکم بە هەموو شتێکی زانی دایکم هەموی پێوت "

" شاهان من تا ماوەیەک مۆبایل ناکەمەوە تۆ خەمت نەبێت "
"شاهان ئەوەش لەیاد نەکەم من دایکمم ئاشکراکرد و ئێستا لەگەل باوکم شەریانە "

" من ئیتر وازم لە کەلەرەقیم هێناو ئیتر باوکمم لەبەرچاو کەوتوە ئاخر تۆ نازانی ئەو چەندی لێداوم هەموو گیانم دێشێت و هەموی شکاوە بەسەریەکدا "

"وە رقیشم لە دایکم دەبێتەوە ئیتر من بێ

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ـــ باشە شاهان تۆ بەراستی خۆشتەوێت .
ــ بەلێ بێگومان دایکە ئەوە لەمن دەوەشێتەوە بە کچێک رابوێرم .
ـــ ئێباشە بەلام دلنیام رەزا هەرگیز کچی خۆیت ناداتێ .
ــ بەخێری خۆی نییە دەبێت بیدات تۆ بێخەمبە .
ــ چۆن بێخەمبم کورم تۆ بەقەد من خراپی رەزات نەبینیوە .
ــ تکایە دایکە گیان ئیتر خۆت نیگەران مەکە و خەفەت مەخۆ .
ــ باشە گیانی دایکە تۆ بیر لەمن مەکەوە تۆ ئاگادری خۆت بە .
ـــــــــــــــــــــــــــ
شاهان و رەهێل زۆر ببون بە هاورێ بەلام هەر نەیدەزانی ئەمە شاهانی ئامۆزایەتی , وە شاهان و محەمەد پەیوەندی هاورێیەتیان سارد ببوەوە رۆژێک دەبێتە دەماقالێیان شاهان زۆر بێزارەبێت ئەرواتەوە مالەوە ٠ تەلەفون بۆ رەهێل دەکات بەلام وەلام ناداتەوە , لە دلیخۆیدا دەترسێت شتێک روی دابێت تەلەفون بۆ ماریا دەکات ئەویش هەر بێوەلامە زۆر دەترسێت کەمێک چاوەرێ دەکات دیسان تەلەفوون بۆ هەردوکیان دەکات هەر هیچ پاش کەمێک کەسێک لە دەرگا دەدات نەسرین و شاهان سەیری یەک دەکەن دەلێن دەبێت کێبێت بەم کاتە , ئیتر شاهان دەروات و دەرگا دەکاتەوە رێک شۆک دەبێت ئەیخوایە کێی بینی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەبینێت رەزاو ژنەکەی و رەهێڵ و ماریا لەبەردەرگان دەبینێت ماریا زۆر گریاوە چاوی تەڕە و پڕ لە فرمێسکە . رەهێلیش چاوی سوربوە لە تورەییان . لەدلی خۆیدا دەلێت تەواو بە ماریایان زانیوە .
ئیتر شاهان لەدلی خۆیدا دەلێت با تا ئێرەبێت و بەس با بزانن من کێم بەلایەوە ئاساییە بێنە ژورەوە و دایکی ببینن و بیناسنەوە دەلێت.
ـــ بەخێر بێن فەرموون وەرنە ماڵەوە .
ئیتر رەهێل پەلاماری دەدات دو بۆکسی لێدەدات و دەلێت تۆ درۆت کرد ئێمەت خەلەتاند شان هیچ نالێت هەلدەستێتەوە کەمێک لای لێوی دەتەقێت دایکی دێت و شاهان پشت لە دایکی دەکات تا نەیبینێت , نەسرین رێک شۆکەبێت بە بینینی رەزا و خێزانەکەی ئاوا سەیریان دەکات رەزاش سەیری ناوچاوی نەسرین دەکات هەمو خراپیەکانی خۆیی بیرەکەوێتەوە بەرامبەر بە نەسرین وە کوشتنی براکەو هۆکاری مردنی شەهرام ئەو هەست بە ئازاری ویژدان دەکات , نەسرینیش سەیری سەیری شاهانی کرد , وتی شاهان ئەمانە بۆچی هاتون , شاهانیش هەر روی لەودیو بو وتی نازانم لەخۆیان بپرسە .
نەسرین رۆشتە پێشەوو روی شاهانی وەرگێرا بینی لێوی بریندارە شێت بوو گر لەناخی بەربوو هاواری کرد نۆچی هاتوون چیتانەوێت هەر گیانی کورەکەم ماوە ئەویش بەرن باشە بیبەن پاشان دەستی شاهانی گرت و ویستی بیباتە ژورەوە , رەزا وتی براژن هاتوم تا لێم خۆش ببن چەند جارێک بۆتان گەرام نەمتوانی بتان دۆزمەوە ,, پاشان شاهان هاواری کرد لێخۆش بوون ها لێخۆشبون دوای چی دوای ئەوەی هەموو شتێکت لێسەندین و دەرت کردین لەسەر جادەکان ماینەوە چەندین هەفتە تەنها نانی وشکی ماوەمان خوارد , لێخۆشبون دوای هۆکاری مردنی براکەم , بەلێن بێت تۆلەی هەموو ئەمانەت لێدەکەمەوە ئەوکات دەبێت لە بەرپێی دایکما بکەویت و داوای لێخۆشبونی لێ بکەی دواتر سەیرێکی ماریای کرد , ماریا دەگریا ,, ئیتر لەگەل دایکی رۆشتنە ژورەوەو ویستی دەرگا دابخات بەرویاندا پێش ئەوەی دەرگا دابخات وتی رەهێل و ماریا نەبێت هیچکام لە ئێوەم بۆ گرنگ نییە و تەنها ئەوان بۆیان هەیە بێنە مالم و بێنە نزیک دایکم پاشان دەرگاکەی داخست ئەوانیش تا بەیانی لەبەر دەرگا مابوونەوە بەیانی نەسرین خۆی ئامادەکرد بۆسەرکار بینی هێشتا لەبەر دەرگا ماون خەویان لێکەوتبو هەریەکەو لە سوچێک , نەسرین سەیری ماریای کرد و رۆشتە پێشەوە زۆر بەزەیی بە ماریادا دەهاتەوە هەم لەبەر باوکە ناماردەکەی هەم دەیوت ئێستا دلی شکاوەو وادەزانێش شاهان ئەوی بەراست خۆش نەویستوە . دواتر دەستێکی لە روخساریدا ماریا بە ئاگا هات . کەمێک ترسا دواتر بێدەنگ سەیری نەسرینی دەکرد . نەسرین بە هێواشی وتی .
ــ کچم نیگەران مەبە خۆشەویستی شاهان بۆ

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

..........چــــــــیـــرۆك..............
.........مـــــن ڕوبــــــــام..........
.......کــــــــــــۆتــــــــایــــی.....

بەیانی کە لەخەو هەڵسام بینیم لەنزیکمەوە دانیشتووە بەلامەوە سەیر بوو گوتی ئەوە خەبەرم کردیەوە رووبا گیان گوتم نا دایکە کە گوێ لەو وشەیە بوو زۆر دڵخۆش بوو گووتی دەی هەڵسە پێکەوە نان دەخۆین ڕوخسارت بشۆ نانی بەیانی لەگەل خۆی هێنابوو زۆر دەمێ بوو بیری شتێکی وام دەکرد تا من هاتم ئەو شتەکانی زۆر جوان دانابوو لەکاتی نانخواردن قسەمان کرد گوتی تۆ خۆشەویستت هەیە ڕووبا گیان کەس لەژیانتا هەبووە گووتم نا هەتا ئیستا لەگەڵ کەس نەبوومە گووتی بۆ هاوسەرگیری ناکەی ژیانێک بۆخۆت دابنێیت لەگەڵ کەسێکی باشی بەڕەوشت گووتم ئەوە شتەم لە بەرنامەدا نیە هەر بیریشی لێ ناکەمەوە گووتی بۆ وادەڵێی گیانەکەم گووتم کەس منی ناوێ من لەبەر ئەو ڕووداوە لەوانەیە مناڵم نەبێت جا بۆ ژیانی کەسێکیتر تێکبدەم وە خۆم خەمم کەم نیە گووتی ئەی پێم نەگووتی بێهیوا مەبە تۆ چاکبە ئەو کاتە من خۆم هاوسەرگیری تۆ ڕیک ئەخەم لەگەڵ کەسێکێکی باشی بەڕەوشتی ڕۆشەنبیر وە ناشمەوێت گوێم لە وشەی نەخێر بێت گووتم باشە با قسەی تۆ بێت پاش چاکبونەوەم پێش ئەوی بڕۆم دایکی ئاکام هات گووتی کەسێکی باش هەیە ئەگەر ڕازی بیت هاوسەرگیری لەگەڵ بکەی گووتم کێیە گوتی وەک خۆتە دڵنیابە لەهەموو ئازار و ناخۆشیەکانت تێدەگات وە باشی و خۆشی لەهەموو شتێک گرینگترە لای ئەو ئەگەر قبوڵی بکەی بەمامتم گووتوە ئەو ڕازیە بەس تۆ ماویت ڕازی بیت گووتم باشە کێیە ئەو کەسەی باسی دەکەی گووتی شەو دێت ئەو کات ببینە قسەی لەگەڵ بکە بەیانیش ئەڕۆی لەنەخۆشخانە ئەو کات دێنە داوات زۆر سەیرم بەقسەکانی هات گووتم باشە بابیبینم زۆر بیرم ئەکردەوە ئەو کەسە دەبێ چۆن بێت بوو بەشەو چاوەڕێی ئەو کەسەم کرد بێت دکتۆر ئاکام هات گووتی سڵاو کاتت هەیە گووتم بەڵێ دکتۆر فەرموو گووتی دایکم ئەمڕۆ هات قسەی لەگەڵت کرد سەبارەت بەهاوسەرگیری گوتم بەڵێ بەڵام بۆچی دەپرسی گوتی تکایە بەهەڵە تێمەگە دایکم دیارە پێی نەگوتی ئەو کەسە منم کەدەمەوێت هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم ئەگەر تۆ قبوڵم بکەیت من تۆم بەدڵە بۆیە بەدایکمم گوت کە دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ بکەم ئەویش زۆر پێی خۆشبوو شۆک بووم گوتم چی دەڵێی ئەو کەسە تۆی گوتی بەڵێ منم با شتێکت پێ بڵێم هەموو کات لەژوورەکەم چاوەڕێم دەکرد تا تۆ بچیتە باخچەکە بۆ ئەوەی بتبینم بەڵام تەنیا و بێدەنگ بووی بۆیە کتێبم بۆت هێنا تا بخوێنیتەوە ئەو تێبینیانەی کە لەگەڵ گوڵەکە دام دەنا تۆ شوێنی خوێندنەوەکت پێ نیشان دەکرد بەو شێوەیە دەمزانی کەکتێبەکەت تەواو کردووە یەکێکی ترم بۆت دەهێنا منیش گووتم سوپاس دەست خۆش بەڵام من لەبەر،ئەو ڕووداوە لەوانەیە منداڵم نەبێت خۆشت دکتۆری باشتر دەزانی گووتی لەئێستاوە بیر لەوە مەکەوە هەموو شت بەدەست خوایە دڵخۆشی و ڕێزگرتن و متمانە بنچینەی خێزانە نەک مناڵ ئەگەر لەبەر ئەوە ڕازی نەبیت ئەوا دڵم دەشکێت بەڵام ئەگەر منت بەدڵ نیە ئەوا شتێکی ترە من تەنیا تۆم دەوێیت ئەگەر نا کچی تر هەن دڵیم تەنیا تۆی دەوێ وەڵامم مەدە باشە ئێستا بخەوە سبەی لێرە دەڕۆی ئەگەر قبۆڵت کردم ئەوە دەبمە دڵخۆشترین کەس بۆیە بخەوە خوات لەگەڵ مامم هات گووتی ئەو زۆر باشە بۆت وە ڕێزت ئەگرێ لێت تێئەگات بۆیە قبوڵی بکە منیش ڕازیبووم پاش چوار مانگ ئاهەنگێکی بچوکیان ڕێک خست پاش تێ پەڕینی دوو ساڵ منداڵمان نەبوو گوتم ئاکام دەتوانی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێی تر بکەی من ئەوە قبوڵ دەکەم توش مافی خۆتە ببیتە باوک ئاکام گوتی ڕووباکەم هەر لەسەرەتاوە باسی ئەو شتەم کرد من تەنیا تۆم دەوێ نەک مناڵ ئەگەر هەر نەبوو ئەوا زۆر مناڵ هەن بێ دایک و باوکن ئەوکات ئێمە دەبینە دایک و باوک بۆیان باشە ئیتر کۆتا جار بێت ئەو شتەم پێ بڵێت گوتم باشە دوای ماوەیەکی زۆر چارەسەر وەرگرتن ئیتر هیچ هیوایەک نەما بڕیرماندا دوو مناڵ بەخێو بکەین کچێک و کوڕێک کە دووانە بوون کەسیان نەبوو بەپێی یاسا بووینە هی ئێمە وە ئێستا زۆر دڵخۆشین خێزانێکی جوانین بەزۆر ناخۆشی تێپەڕ بووین بەڵام گرینگ ئەوەیە کە هەرگیز خوا لەبیرنەکەین بێهیوا نەبین لەژیان پاش هەموو ناخۆشیەک خۆشیەک هەیە کەچاوەڕوانتە بۆیە بێهیوا مەبە خوات لەگەڵە هەموو کات ئارام بگرە باوەڕت بەخوا هەبێت باشترینت پێ ئەدا........

کۆتاییی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

..........چـــــــــیـــــرۆك............
..........مــــــن ڕوبــــام............
.......بـــــەشـــــی چوارەم ......

سەیری کردم کەسێکی سپی چاو سەوز بوو باڵایەکی ڕێکی هەبوو دیاربوو کەیاری ئاسنی دەکرد گوتی بمبورە خاتوون منیش وەک تۆ خێزانەکەمم لەدەست بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل ئەو کاتە من 11 ساڵ بوو بۆیە لەئازاری تۆ تێدەگەم بیرم لەوە کردەوە کە خوێندنەوەی کتێب ڕۆژانە کەمێکیش بێت سودی بۆت هەبێت بۆ ئەو تەنیای و بێدەنگیەت وویستم قسە بکەم دکتۆر هەڤاڵ و مینا هاتنە ژوورەوە نیگەران بوون لەوەی کە نەچووبوومە چارەسەری سروشتی بۆیە هاتبوونە لام کە بزانن هۆکاری نەهاتنم چیە وە ئەوان دکتۆری تایبەتی من بوون هاتنە ژوورەوە پرسیان کە بۆ نەچوومە منیش ڕووداوەکەم بۆ باس کردن گوتیان کە ئەو پیاوەش دکتۆرە هاوڕێ ئەوانە وە ئەو نەخۆشخانەکە بەڕێوە دەبات گووتم باشە سوپاس ئیتر هیچ بۆمن مەهێنە ئەگەر بمەوێت خۆم دەچم کتێب دەکڕم ئەو کتێبانەش ببەوە گوتی ئەوانە دیاری منن ئێستا هی تۆن ئێستا پێوستە بچمە لای نەخۆشەکانم و ئیشەکەم ئەو ڕۆیشت لە دکتۆرە مینام پرسی ئەو چۆن ئەو شتانە دەزانێت گووتی ئیتر کێ هەیە لێرە تۆ نەناسێت زەردەخەنەیەکی کرد گوتی دەی بابچینە چارەسەری سروشتی بەڵام ئەو شتانەم هەر لەمێشکمدا مابوونەوە.
شەوان دەچوومە باخچەی نەخۆشخانەکە کتێبم لەوێ ئەخوێندەوە و بیرم لە ژیانی خۆم ئەکردەوە زۆر بیرم کردەوە کە ڕێگای ژیانم بگۆڕم چەند مانگە هەر لەنەخۆشخانەم هەتا دەمرم هەر لەوێ نابم خواش نەبێت کەس نازانێت کەی دەمرم هیچ ماڵ و شوێنێک و کەسێکم نەبوو بچمە لای نەمدەویست بچمە ماڵێ مامم بەو هەموو ڕق و دڵرەقیەی مامۆژنم ژیانی مامیشم تێک ئەچوو نەمدەزانی چی بکەم هەر لەناو ئەو بیر کردنەوە و خەیاڵانەدابووم زۆرم خەم و خەفەت هەبوو لە زۆربەی کات ئەگریام بۆ بێچارەی خۆم بڕیارمدا قسە لەگەڵ مامم بکەم پارەی ئەو شتانەی ئێمەی کە هەمووی فڕۆشت بوو لێی وەرگرمەوە و ژیانێک بۆ خۆم دابین بکەم بتوانم پشت بەخۆم ببەستم بەیانیەکەی قسەم لەگەل مامم کرد گووتی ئێستا لەئیشم پێش ئەوەی بچمەوە ماڵ ئێوارە دێمە لات گووتم باشە مامم هاتە لام گووتم مامە هەر لە نەخۆشخانە نامێنمەوە پێویستە ژیانێک بۆخۆم دابین بکەم پشت بەخۆم ببەستم نایەمە ماڵی تۆ ئەگەر تۆش بتەوێ نایەم دەزانم مامۆژنم هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکات وە منیش بەس تۆم هەیە ژیانی تۆ تێک نادەم هیچیشم لێت ناوێت تەنیا ئەو پارەم دەوێت کە لە فڕۆشتنی هەموو شتەکانی باوکم دەستت کەوت لەگەڵ هەرکێ سولحت کردووە پەیوەندیم بەوە نیە وادەم باوکیشم لێی خۆشبووە ئیتر هیچ بەلامەوە گرینگ نیە یەک دیناریشم لێت ناوێت تەنیا داوای مافی خۆم دەکەم شتەکانی ئێمەت بەچەند فڕۆشت هەموو پارەکانم بۆ بێنەوە مامم بەو قسانە کەمێ تێکچوو گووتی کەمێ کاتم پێبدە بۆت دێنم هیچی تری نەگووت ڕۆیشت دەمزانی مامۆژنم هەموو پارەکانی لایە و بە زێڕ و زەوی دایە بەناوی خۆی کردووە وە دێیتە لام دەڵێت چاوت بە یەک دیناریش ناکەوێت خۆم بۆ هەموو شتێک ئامادە کردبوو چونکە چومە لای هاوڕێیەکی برام پارێزەر بوو گووتی ئەگەر پارەکانیان نەدا ئەو کات بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەل بکە دڵنیابە حەقی خۆت وەرئەگری بۆیە لەهەموو شتێک دڵنیابووم......
لەو ژیانەی ئەمویست بژیم دەبوایە ڕووبەرووی مامۆژنم ببمەوە وە بۆ ئەوەش دابوایە حەقی خۆم وەرگرمەوە چونکە ئەو هیچی پێم نەدەدا شەو نزیکی سەعات 11 بوو مامۆژنم لەگەڵ برازاکەی هاتبوو کە پارێزەر بوو چۆنم بیر کردبووە ئاوا دەرچوو دەمزانی خۆی ناگرێت دێت قسە دەکات گووتی نەک خۆت مێشکیشت سەقەتە داوای چ پارەیەک دەکەی چاوت بەیەک دیناریش ناکەوێ جا تۆ کێیت هەیە تا لەگەڵت بێت هەموو شتێکی ئێوەم فڕۆشتوە هەموو پارەکانیش لای منە بە زێڕ و زەویم داوە بەناوی خۆشمەوەیە خۆت بە مامت دڵ خۆش مەکە ئەو بەقەد مێروولەیەکیشی بەدەست نیە گووتم من قسەم لەگەل تۆ نەکردووە تەنیا داوای حەقی خۆمم لەمامم کردووە کە بۆمی بگەڕێنێتەوە ئەوە حەقی خۆمە حەزم لەکێشە نیە وە ناشمەوێت مامم خەم بخوات بۆیە با هەموو شتێک بەئاسانی و خۆشی کۆتای بێت حەقی خۆمم پێ بدەن هەر ئەوەندە پەیوەندیم بەژیان و ماڵی ئێوە نیە برازاکەی گووتی دەبێت بەڵگەت هەبێت ئەگەر بتەوێ شکات بکەی گووتم خەمت نەبێ شاهێدیشم ئەبێت بەڵام حەزم لە ناخۆشی نیە ئێستاش بڕۆن خۆم نەخۆشم مامۆژنم گوتی خەون مەبینە هەر خەیاڵیشت ناتوانێت بۆی بچێت گوتم باشە ڕۆیشتن دەنگی ئەوانم لە مۆبایلەکەم خەزن کردبوو بۆ پارێزەکەمم نارد گووتی زۆر باشت کردیە ئەگەر بەخۆشی نەیان کردئەو کاتە بەیاسا لەگەڵیان ئەکەین بەڵگەشمان هەیە چوومە باخچەی نەخۆشخانە زۆر خەمم دەخوارد دەبێ چیبکەم تا درەنگی شەو هەر لەباخچە مامەوە ئەو دکتۆرەی کە کتێبی بۆم دەهێنا هات سڵاوی کرد گووتی هێشتا هەر لێرەیت من چوومە لای نەخۆشەکان هاتمەوە تۆ هەر لێرەی گوتم بۆ چاودێریم دەکەی گووتی من ئاکامم وە چاودێریت ناکەم هەموو کاتێ دێتە ئێرە وە لەژوورەکەم ئێرە دیارە بۆیە هەموو

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

............چـــــــــیـــــــــرۆك..................
...........مــــــــــــــن ڕووبــــــــــــام......
.........بــــــەشــــــــــی سێییەم .....
مامم منی بردە لای دایکم و باوکم و براکەم هەر هەنگاوێکم مردن و ئازار بوو ڕێگاکە درێژ بوو کۆتای نەدەهات لای من گەیشتینە لایان خۆزگەم ئەخواست کوێر بووبام هەر لەوێ مردبام بەس ئەوانەم بەسەر نەهاتبا گۆڕی هەرسێکیان لەتەنیشت یەکترەوە بوو یەکەم باوکم دووەم دایکم بوو هی ئەو لەنێوان برام و باوکم بوو براشم سێیەم بوو نەمدەزانی بۆ کامیان بگریم ئازار بۆکامیان بکێشم نەمدەتوانی یەک وشەش بڵێم تەنیا فرمێسک بەچاوەکانم دەهاتە خوارەوە مامیشم لەگەڵم دەگریا هەستم بەئازارێکی زۆر کرد لەلای چەپی سینەمەوە گووتم مامە ئازارم زۆرە بەرگە ناگرم مامم زۆر بەخێرای منی بردەوە نەخۆشخانە لە ڕێگا ڵەهۆش خۆم چووم پیشکنینیان بۆم کرد دکتۆرەکان گوتیان توشی نەخۆشی دڵ بوویتە پێویستە نەشتەرگەری بکەی ئەگینا چاک نابێت ئەگەر نا ماوەیەکی کەم دەژیت چارەسەری لە ئەڵمانیا هەبوو مامم کە بەقسەی ژنەکەی هەموو شتێکی فڕۆشتبوو پارەکەیان هەموو خواردبوو هیچ پارەیەکی وانەما بوو بۆ چارەسەر مامم گوتی قسە لەگەڵ ئەو کەسە دەکەم کە ئێوەی توشی ئو شتە کرد ئەو دەبێ پارەکەی بدا هەموو شتێکم زانیبوو پێشتر کە مامم هەموو پارەکانی خواردووە هیچم بەلاوە گرینگ نەبوو ڕەتم کردوە کە نەشتەرگەری بکەم هەر بەڕاست ئەمویست بمرم هیچ شتێک نەبوو لە پێناوی بژیم زۆر ئازرم چەشت تووشی هەناسە تەنگیش بووم دەبووایە زۆربەی کاتەکان ئۆکسجینیان بۆم دانابام ئیتر توشی حاڵەتی دەرونی زۆر خراپ بووبووم هەر لەنەخۆشخانە مامەوە نەچوومە ماڵی مامم تەنیا ئەوم مابوو هەتا ئەو کاتەی دەژیم ئەگەر کەمیش بێت مامم سێبوری دڵم بوو مامۆژنم نەیدەهێشت بچمە ماڵیان نەمدەویست مامم خەفەتی زیاتر بخوات تەنیا ئەوم هەبوو ئەو پیاوەی کە خۆی بە ئۆتۆمبێلی ئێمە کێشا ناوی هەڵوێست بوو تەنیا ئەوەندەم لەمامم بیست کە هەتا چاک دەبم هەموو چارەسەریەکانی من ئەو دەیدا هەرگیز ئەوم نەبینی بوو نەشمدەویست بیبینم دوو دکتۆری تایبەتی بۆم دانابوو ژنێک و پیاوێ بوون هەردووکیان هاوسەری یەکتر بوون ناویان هەڤاڵ و مینا بوو بەردەوام ئاگاداری من بوون ئیتر زۆربەی دکتۆرەکان منیان دەناسی چونکە هەر لەنەخۆشخانە ئەمامەوە هەموو ڕۆژێک پێش ئەوەی مامم بچێتە ئیش دەهاتە لام دەیبردمە لای باوکموان دوایش منی دەبردەوە نەخۆشخانە دەستم چاک بوو وە قاچەکانیشم چاک ببون بەڵام بەتەواوی نا قسەم لەگەڵ کەس نەدەکرد هەتا زۆرجار تەنیا بە ئیشارەتی چاو وەڵامی دکتۆر هەڤاڵ و مینام ئەدا هەموو کاتێک تەنیا و بێدەنگ بووم لەناو ئازار و خەمێکێ زۆر قوڵبووم هەموو کاتێ لەگەڵ خۆم قسەم دەکرد با ئەوە خەونێک بێ ڕاستی نەبێ بەڵام هەرگیز لەو خەونە بەئاگا نەدەهاتم دکتۆرە مینا هاوڕێیەکی دکتوری دەروونی بوو ڕۆژێ ئەوی هێنا لەگەڵ خۆی زۆری قسە بۆ کردم بەڵام وەک ئەوەی هەر گوێشم لێ نەبێت نەدەچووە گوێم تەنیا بیرم لەوە دەکردەوە کەی دەمرم بەو نەخۆشیەمەوە ئیتر ڕزگارم بێت لەو ئازارانە ڕۆژێ مامم هات گووتی حەزدەکەم ئەمڕۆ بێیتە ماڵی ئێمه دوای دەتهێنمەوە بۆ چارەسەر دەمزانی ئەگەر بچم دووبارە مامۆژنم قسەی ناخۆش دەکات مام زۆری لێکردم کە بچم تەنیا مامم هەبوو دڵم نەشکاند چووم لەگەڵی کەچووم مامۆژنم زۆر بەنادڵی بەخێرهاتنی کردم هەرگیز نەیدەهێشت کە لەگەڵ کچەکانی قسە بکەم ئەو ڕۆژە ئەوانی ناردبووە ماڵی خوشکی خۆی بە فێڵی بازارکردن من خۆ هەموو شتێکم دەزانی بەڵام تاقەت و حاڵی ئەو شتانەم نەبوو تەنیا لەبەر دڵی مامم چووم کاتێ ڕۆیشتنم هات هەتا چوم هاتم هیچ قسەی لەگەڵم نەکرد بۆ نان خواردنیش نەهات من و مامم بەتەنیا نانمان خوارد مامم زۆر خەفەتی لێ ئەخوارد هەموو کاتێ ئەیگوت گوێی پێ مەدە کچم خوا کاری ڕاستکا پێش ئەوەی بڕۆم گووێم لە مامۆژنم بوو دەیگوت ئتر نەیهینیتەوە جارێکی تر ئیتر مامم منی بردەوە نەخۆشخانە.........کەچومەوە نەخۆشخانە لەسەر شوێنەکەم کتێبێ دانرابوو لەگەل گوڵێکی سپی پارچەیەک کاغەزی لەگەڵدابوو لەسەر کاغەزەکە نوسرابوو ئەو کتێبە بخوێنەوە با ببێتە هاوڕێی تەنیایت تۆ هەر تەنیا و بێدەنگی. چوم لە پەرستارەکەم پرسی کێ ئەو کتێبەی لەشوێنەکەی من داناوە گووتی من تازە هاتووم نازانم ببورە ڕۆیشتمەوە ژوورەکەم کتێبەکەم خوێندەوە باسی بەسەرهاتی ژیانی کەسێکی دەکرد کە لە هی من نزیک بوو هەموو ڕۆژێ ئەمخوێندەوە تا تەواوم کرد ڕۆژانە دەچوومە لای خێزانەکەم دوایش دەچومە چارەسەری سروشتی دووبارە کتێبێکی تر دانرا بوو لەگەڵ گوڵ و تێبینیەک لەسەری نوسرا بوو کتێب هاوڕێیەکی باشترە بۆت نەک مرۆڤ ئەو ڕووداوەم بۆ دکتۆر مینا باس کرد گووتی لەوانەیە کەسێک بێت تۆی زۆر بەلاوە گرینگ بێت بەڵام هیچ کەسێکی وام نەبوو تەنیا مامم هەبوو ئەویش دەبوایە هەموو جارێ لەگە مامۆژنم بیکاتە شەڕ تا بێتە لام ئەو شتە دووبارە ئەبووە هەر لەگەل تەواو بوونی کتێبەکە بۆ بەیانیەکەی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

............چیـــــــرۆك..............
.............مــــن ڕوبـــــام........
............بــــــەشــــــی یــەکـــــەم......
هەندێک کەس ئەڵێن ڕووبا بەمانای ئاڕاستەی با دێت هەندێکی تر دەڵێن لە ڕووبار هاتووە تەنیا پیتی کۆتای(ر) لابراوە تا ئێستا بەتەواوی لەمانەکەی نازانم تەمەنم 26 ساڵە ئەو کاتەی تەمەنم 21ساڵ بوو لەگەڵ خێزانەکەم تووشی ڕووداوی هاتوچۆبووین.
ئێمە لەخێزانێکی چوارکەسی پێک هاتبووین من و برایەکەم کە لەخۆم گەورەتر بوو ناوی محمد بوو وە لەگەڵ دایکم و باوکم من خوێندنم تەواو کردبوو ناوم لە پەیمانگای پزیشکی گەڕایەوە و بەسەرکەووتووی توانیم تەواوی بکەم لە ئاهەنگی دەرچوونم خێزانەکەشم لەگەڵم بوون براکەم هاوڕێکەمی بەدڵ بوو گووتی ئەگەر ڕازی بێت هاوسەرگیری دەکات بزانە ڕازی ئەبێت منیش گووتم با کاتێکی گونجاو هەبێ پێی دەڵێم گووتی باشە هاوڕێیەکەم ناوی لاڤان بوو ڕۆژێ تەلەفۆنم بۆ کرد گووتم حەزدەکەم بتبینم ماوەیەکە یەکترمان نەبینیوە ئەویش ڕازی بوو چوینە کافتریا براکەم منی،گەیاند گووتی باسەکەی لەگەڵ بکەوە بزانە چی ئەڵێ ڕازی ئەبێت گووتم خەمت نەبێت جوانترین برای دونیا محمد گوتی باشە خوشکە شیرینەکەم ئەگەر نەشبێت دڵنیابە خێری تێدایە زۆری لێ مەکە چونکە ئەو شتانە نابێت بەزۆری بیت باشە گیانی کاکە منیش گووتم بەچاوان دەی خوات لەگەڵ ئاگاداری خۆتبە چوومە کافتریا کەمێ چاوەڕێم کرد لاڤانیش هات باسی هەندێ شتمان کرد منیش باسی محمدم بۆی کرد گووتم کە لەئاهەنگی دەرچونمان تۆی بینیوە تۆی بەدڵە ئەگەر نیازی هاوسەرگیریت هەیە ئیمە دێینە داوات بە خێزانەکەشت بڵێ ئەگەر ڕازی بوون ئێمە دێین ئەگەر ڕازیش نەبن ئێمە هەر هاوڕێ یەکترین و هەموو شتێکیش خێری تێدایە لاڤان گووتی من قسە لەگەڵ خێزانەکەم دەکەم ئەو کات هەواڵت پێ ئەدەمەوە پاش چەند ڕۆژێ لاڤان تەلەفۆنی کرد گووتی کە ماڵەوەیان ڕازی بوونە منیش گووتم باشە ئێمەش دێن ڕۆژێکمان دیاریکرد کە بچینە داوای لاڤان خێزانەکەم زۆر دڵ خۆش بوون بەوە چووینە داوای لاڤان وە ئەوانیش ڕازی بوون کە لەگەڵ محمدی برام هاوسەرگیری بکەن ئاهەنگێکی جوانمان ڕێک خست بۆیان هەموومان زۆر دڵخۆش بووین ژیانمان زۆر بەخۆشی دەڕۆیشت پاش دوو مانگ لە هاوسەرگیری نێوان لاڤان و محمد ماڵی باوکی لاڤان ڤێلایان هەبوو ئێمەیان لەوێ دەعوەت کرد بۆ نانخواردنی ئیوارە لاڤان ڕۆژی پێشتر لەگەڵ خێزانەکەی چوبوو شوێنەکە کەمێ دوور بوو ئێمەش چووین........
ڕێگاکە یەک ساید و کەمێ سەخت و ناخۆش بوو لە بەرامبەرمان ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرزی ڕەش زۆر بەخێرای خۆی کێشا بە ئوتومبێلەکەی ئێمەدا براکەم نەیتوانی کۆنتڕۆلی بکات کەوتینە خوارەوە و وەرگەڕا دایکم و براکەم هەر ئەو کات مردن ڕزگاریان نەبوو من و باوکم مابیوونەوە من سەرم و هەردوو قاچم و دەستێکم شکا وە پشتم زەبرێکی زۆری پێ گەیشتبوو بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو لەژێر بێ هۆشی و چاودێری چڕدابووم باوکم قاچێک و دەستێکی شکابوو ئەو کاتەی بەهۆش هاتبووە ئەو ڕووداوەی زانیبوو تەنیا یەک هەفتە ژیا بەرگەی ئەو شتەی نەگرت جەڵتە لێدا و مرد تەنیا یەک مامم هەبوو هیچ هوایەک نەبوو بۆ ژیانم کە ئایا دەژیم یان نا کەی هۆشم دێتەوە ئەگەر هۆشم هاتەوە ئیفلیج ئەبم یان نا زۆر پرسیاری تری بێ وەڵام هەبوون باوکم دایکم و براکەم مردن تەنیا من مابوومەوە هیچ هیوایەک نەبوو بۆ ئەوەی کە دووبارە بگەڕێمەوە ژیان بۆیە مامم هەموو شتێک کە هەمان بوو فڕۆشتبووی پارەکەشی هەموو خواردبوو ئیمزای لەسەر مردنی منیش کردبوو پاش مردنیشم ئەو ئەندامانی کە بۆ کەسێکی تر ببێت بیبەن مامم هەموو کات لە ژنەکەی دەترسا لەقسەی ژنەکەی دەرنەدەچوو هەموو شتێک لەژێر دەستی مامۆژنم بوو هەر ئەویش بوو وای لەمامم کرد کە هەموو شتێکی ئێمە بفڕۆشێت وە ئیمزا لەسەر مردنی من بکات وە براژنم پاش دوو مانگ هوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی کرد کە ژنەکەی مردبوو و چووبوونە ئەمریکا هەر لەوێش ژیان من هێشتا هەر لەژێر بێ هۆشیدابووم ئەو کەسەی کە خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی ئێمەدا کێشا سولحی کرد بوو لەگەڵ مامم لەبەرامبەر بڕێک پارە ئەوەش هەر مامۆژنم پێی کرد پارە چاوی ئەوی کوێر کردبوو تەنیا پارەی دەبینی هیچ هەست و سۆزێکی نەبوو باوکم دایکم و براکەم و ژیانی منی بەبڕێ پارە گۆریەوە چونکە دەوڵەمەند بوو داوای پارەی کرد بوو لەبەرامبەر مردنی ئەواندا......

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیڕۆکی ( کچە دوکـــانی و کوڕە بـادینی)
بـــــەشـی4 چوارەم

کچە دوکانی و دایکی ویستیان بەسەر ئەو کوڕەدا زاڵبن و ژێردەستی خویان بکەن . بەڵام ئەو کوڕە خۆ بەدستەوان نەدا و بەمەرجەکانی ئەوان ڕازی نەبوو غەدر لە ماڵو خێزان ومنداڵەکانی بکا . دواتر تلیفونیان بۆ کوڕە کرد و زۆر جنێوی ناشیاویان پێدا و هەڕەشەی تۆمارکردنی شکایەتیان لێکرد دادگا . وتیان ئەگەر نەیت تەڵاقی نەدەی شکایەت تو و لەو ماموستیاش دەکەن بۆتی مارە کردوە . کوڕە بادینی بێ منەت بوو لەهەڕەشی وان وتی هەرچی نازانن بۆخۆتان بکەن ئەوەیە دادگا بڕۆن چی دەکەن بیکەن . وتی تەڵاقی نادەم تا هەموو قەرەبویەکەم بۆ نەگەڕێنەوە. ماڵی کچکەش پیان دەوت تو هیچت نەکردوە تا قەرەبوەکەت بدەین . دواتر کێشەیەکا قووڵتربویە ماڵی کچەکە تڵفونی چەندین مامۆستای ئاینی کرد بۆ ئەوەی کوڕە ڕازی بکەن کچەکەیان تەڵاق بدا . بەڵام هەر کەس تەداخولی بابەتەکەی کردبوا دەیزانی ئەو کوڕە حەقە و ماڵی کچەکە ناحەقن .

دواتر ئەو مامۆستایەی کچەکەی مارەکردبوو قسەی لەگەڵ کوڕە بادینی کرد و گەیاندیە قەناعەتێک کە ئەم کچە تەواو نیە و سیحری لێکرواە وپێشی وت ئەم کچەیان سیحری بەستانی لەسەرە ئەو ناتوانی زەواج بکا خۆ مەگەر بۆ مانگێکیش بێت هەر خۆیی تەڵاقەدا . سیحرەکەش زۆر کۆنە بەئاسانی بەتاڵ نابێتەوە لەوەیە پێش بیست ساڵە ئەوکچەیان بەستبێتەوە ماموستاکە ئەوەشی بەو کوڕە وت وتی کچەکە ئەگەر تەواو بوایە تا ئەم تەمەنە دانانیشت و نائەمایەوە بەبێ زەواجی .تەنها بۆتوش نا بەڵکو بۆ هەموو کەسێک واکا و زەواجەکەی فەشەل بێ دینێت و سەرناگری . باشتر وایە وازی لێبینی وتەڵاقی بدەی ئەو ماموستایە خۆشی ڕوقیەی شەرعی بەسەر نەخۆشەکان ئەخوێنیت و شارەزایە . کوڕە بەم قسانەی ماموستاکە دڵ ساردبوو دڵی شکەست وتی باشە لە با بیری لێبکەمەوە و چوو پرسیاری لە سێ ماموستای تری شارەزا لە ڕوقیەی شەرعیە کرد کێشەکەی بو ئەوان گێرایەوە ئەوانیش هەر بەهەمان شێوەی ماموستاکەی تر وتیان ئەم کچە سیحری لێکراوە و مەسی شەیتانی عاشق و جنۆکەشی هەیەی باشتر وایە ئەمڕۆکە لەکۆڵ خوتی بکەیەوە ناوەک سوبەینێ لێت بێتە فیتنە و کەلەگا بەهەمو خەڵک لەکۆڵت نەبێتەوە . دواتر هەنێک هاوڕێی ئەو کوڕە لەدوکان تێلی بۆ کوڕە کرد وتیان یەکەم جار لەسەرەتا تو پرست بەئێمە نەکرد دەربارەی ئەو کچە (بە) ئەگەرنا ئێمە نەمان دهێشت بێت مارە بکەی ئێستاش هیچی لێ نەچووە زوو جیابونەوەکە بکا برام ئەم کچەیان تەواو نیە هەم لە ئەقل هەمیش لە هەڵسووکەت و ڕەفتارەکانی وەک کەسانی شێت ڕەفتارەکا کچێکی شێت و عەسەبی و تابڵێی بێ ئیدارەیە کەس ناتوانی لەگەڵی بحەسێتەوە تەنانەت برا و براژنەکانیش هەمووی لەماڵەکە وەدەرنا و دەریکردون ، پشتریش پەیوەندی لەگەڵ چەند کەسێکی تر هەبوو بەڵام پاشگەز بوویەوە . هەر کەس ناو و بانگی ئەو کچە ودایکی زانیبێت لێی نزیک ناکەوێتەوە چەندین کەس هاتوون ولەئێمەیان پرسیوە ئێمە ڕاستیەکەی بۆئەڵێن پاشەکشاکەن ئەگەڕێنەوە .توش لەسەرتادا دەبوایە پرسێکت بەئێمە کردبووایە براگیان ... کاتێک کوڕە ئەم هەموو زانیاریانەی گوێ لێ بوو و زانی مەسەلەی ئەم کچە چیە و چونە بەیەکجاری دڵی لەسەر ساردبوویەوە وبڕیاری دا تەڵاقی بدا بەرامبەر بە بڕی چوار مەلیون دینار قەرەبوو بۆ کوڕە بادینی ، بەڵام ماڵی کچە دوکانیەکا ڕازی نەبوون و وتیان ئەو بڕە پارەی داواکراو زورە ئێمە نیمانە لەیەک مەلیون زیاتر ناتوانین ...

چاوەڕێی بەشی کۆتاییی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چـیـــڕۆکی ( کچە دوکانی و کوڕە بادینی)

بەشــــی 3 ســێەم

کاتێک کوڕە بادینی گەڕایەوە ماڵەکەی وای دەزانی (بە) تۆزێک توڕە بووە ئاشتی دەکاتەوە تێلی بۆ (بە) کرد و لێ پرسیی تو بەجیدیتە باسی تەڵاقەکەی (بە) وتی بەڵێ ئەبی ئێستا بێت و تەڵاقم بدەی . کوڕە وتی بزانام هۆکارەکە چیە ئەونیە من ئەوندە ساڵە بۆت هەوڵەدەم و مارەکروی و ماڵیشم بۆت ئامادە کردوە و هیچ نەماوە بۆ ڕۆژی گوازتنەوە تو بۆ ئەم کێشانە ئەخولقێنی بەبێ هۆکاری . (بە) گوتی نەخێر ئێوە درۆزنن وان وان .دیاربو دەوروبەرکە وخەڵک دڵ ساردیان کردبو و پێان وتبو ئەو پیاوە هیچ عەیبی نیە لەگەڵ ژنی یەکەم و ژنەکەشی بێ عەیبە و لەتو منداڵترە و لەتوش ڕێک و پێکترە و ماڵیشیان لە شوێنێکی دوورە بەیانی ژنەکەی هەر کێشەیەکت بۆ دروستکا کەس نیە لەوێ هاوکاریت کا . هەمومان ئەزانین کۆمەڵگای ئێمە چونە بۆ تێکدانی نێوان خێزانەکان کەس قسەی خێر بۆ هەردو لا ناکا . بەهەر حاڵ کوڕە بادینیەکە زۆر هەوڵیدا کارەکە نەترازێ بەڵام دەستی کەسانی دوو ڕوو کەوتە نێوانیان دا زیاتر بەرەو گرژی و ئاڵۆزی چو .کوڕە تێلی بۆ برا و ماموستای دراوسێی کچەکە کرد سودی . بەکچەکەی وت من توم تەنیا لەبەر یەک هۆکار هەلبژارد بۆ ژیانی هاوسەرگیری ئەوەش وا خۆت پێشانی من دا کچێکی دینداری بەڵام لەکۆتایی دەرکەوتی فڕت بەدینداریوەنیە . ئەگەرنا تو تەمەنت 45 ساڵ و هیچ شەهادە و بڕوا نامەیەکت نیە ئەوندە جوان و ڕێکیش نیت خاوەن وەزیفە و مەعاشیش نیت . خەڵکی ئەم سەردەمەش زەواج بۆ ئەم مواسەفاتانەکات (تەمەن ، مەعاش، شەهادە ، جوانی ) تایبەت ژنی دووەم توش هیچ یەک لەم جورە مواسەفاتانەت تیانیە. من تەنیا لەبەر دینداریەکەت هەڵمبژاردووی دەرکەوت ئەوەشت تێانەبوو ، تازە منیش توم ناویێت .کوڕە ناچار بو هەمو ئیمێلەکان ئەو کچە بڵوککا و پێشی وت باش بزانە ئەو هەموو نەهێنی بەینی منو تو ئاشکرا دەبی بۆ خانەوادەکەت و دەورو بەرەکەت . دواتر خەڵکیش هەموو ئەزانی دینداریەکەت سوودی نیە و تەنیا ڕیکڵامێکە لەبەر چاوی خەڵک . دواتر کێشەکا گەورە بو دوو ماموستای گەڕەک چونە ماڵی کچەکە بزانن بۆ چی پەشێمان بوتەوە . ماموستاکان قسەیان لەگەڵ کچەکە کرد دایک و باوکیشی لەوێ ئامادە بوون کچە (بە) وتی من ئەم کوڕەم نەناسیوە تەنها لە ڕێگەی مامۆستا (ٲ) ناسیومە جارێک لەگەڵ خۆیی هێناوتە ماڵمان . ملا (ٲ) تووڕەبو لەوکچە وهەموو ڕاستیەکانی بۆ باوکی کچەکە ترکاند ماموستاکە وتی نەخێر مام تاجی کچەکەت درۆدەکات نزیکەی شەش ساڵ دەبی پەیوەندی لەگەڵ ئەم کوڕە بادینیە هەیە .کچەکەت خۆی ئەو کابرایەی دۆزیوتەوە لە ڕێگەی فیس بوک و ئەم شتانە . مامۆستاکە هەموو ڕاستیەکانی بۆ وتن وتی لەم دەقیقەیە من هیچ پەیوەندیم بەپێتانەوە نیە منیش نەهێنەوە نێو بابەت و کێشەکەی خۆتان . لەمە دوا هەر کەس لەمن پرسی منیش ئەڵێم (بە) خۆی ئەم کوڕەی دۆزیتەوە لە فیس بوک . کە باوکی کچەکە گوێی لەم قسانەی بوو زور توڕە بوو وتی بڕۆ لەبەر چاوم وونبە ڕێک حەقی تو ئەویە بلوکێک لە قاچەکانت ببەستن و فڕێت بدنە نێو ئەم بەحرەی دوکان . بەهەر حاڵ ڕۆژ بەڕۆژ نەهێنیەکانی ئەم کچە (بە) ئاشکرا دەبوو . دواتر ماموستایکی تری گەڕەک بەناوی ملا (قا) هەلسا بو ئەوەی کارەکا نەگاتە لێکترازان و تەلاقدان هەوڵیدا ئاشتیان کاتەوە . چوە ماڵی کچەکە پێ وت تو ئاگات لەخونەیە لەدوای تەڵاقدان ئابڕوت دەچی و خەڵکەکە هەموو ئەزانی تو بۆ ماوەی شەش ساڵ حەزت لەو کوڕە کردوە دوایێ کەس تووی ناویێت و دەبیتە مۆرێک بەنێوچاوانت و سومعەت نامێنی . کچەکە وتی من ڕازیمە بەڵام ئەو هیچ ئاڵتوونی بۆمن نەکردووە . ملا (قا) ئەگەر کێشەکەت ئاڵتونە من پێی ئەکڕم .دواتر ملا قا تێلی بۆ کوڕە کرد وتی ئەبێ قسەی من نەشکێنیت و پێنچ مسقاڵ ئاڵتونی بۆ بکەی . کوڕە وتی ماموستا لەسەرەتای مارەکردنا وا ڕێکەوت بووین هیچ ئاڵتوونی بۆ نەکەم . تەنها ماڵی بۆدانێم . بەڵام لەترسی خوا و تەڵاقدان کارێکی ترسناکە قەیناکە قسەی تو لەسەر سەرم ئەچم ئێستا قەرزێکی بۆ دەکەم وئەی کڕم..
چاوەڕێ بەشــی چوارەم بن کێشەکە گەورتر لێدێت

دووبارە کوڕە بادینی و کچە (بە) دەستیان کردوە بە کفتۆگۆ بەڵام کچەکە و دایکی دیسان مەرجیان دانا بۆ ئەم کوڕە و وتیان ئەبێ هاوسەرەکەت لەگەڵ خوت بێنی بۆ ماڵمان و چەند ڕیش سپێکیش کۆئەکەینەوە بۆ ئەوەی سوێند بخوێنی بەحەیاتی خۆی نابینی لە کچەکەمان نزیک بیتەوە و نابێ بەهیچ شێویەک قسەشی لەگەڵ بکات . دوەم ئەبێ ماوەیەک دوای زەواج ماڵەکەت بێنی بۆ دوکان یان بۆ کۆمەڵگای بەحرکە نزیک هەولێر . سێەم نابی جگەرەش بخۆیت بەیکجاری تەرکی بکەی . چوارەم هەرکاتێ کچەکەمان دڵ تەنگ بو بۆ دوکان ئەبی یەکسەر بهینیەوە . پێنجەم نابی جلوبەرگی پانتۆل و قەمیس و چاکێت لەبەر بکەی و نابێ بۆیاخ لە سەر و ڕیشی خۆت بەدەیت . و نابێ لەو خانوویە بێت کەنزیکە لە ژنی یەکەم ئەبی خانوویەکی تری ئیجار بگری و سەر لەنوێ ئەشیای نوێی بۆ بکڕیتەوە .

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

دوای چەند ڕۆژێک باوک و برام ولەگەڵ مەلا (ا) چۆن بۆ لەنزیکەوە ژیانی ئەو پیاوە ببینن و پرسیار کەن کەسێکی چۆنە وهەڵیبسەنگێنن . بەڵێ ئەوە بوو کە چوونە لای ئەو پیاوە لەنزیکەوە بینیان و لە ژنەکەشیان پرسیارکرد و ڕای ئەویشیان وەرگرت و لەدەورو بەرەکەشیان پرسی . کەس نەیگۆت ئەو پیاوە کەسێکی خەراپە هەمووشیان بەباشی باسیان دکرد . کە گەرانەوە ئەو دەنگ وباسە زیاتر دلخوشیان کردم و زیاتر خانەوادەکەم ناچار کردن تا جوابی ئەو کوڕە بدەنەوە .ئەمە بوو ماویەک پێ چوو و جوابیان نارد بۆ ئەو کوڕە(بادینیە) ئێمە ڕازیین بۆ داواکاری مارەبڕین بێن. واش ڕێکەوتبووین هیچمان لەتو ناوێت تەنها ماڵێکی حازرم بۆ دانێ .
دوای چەند ڕۆژێک ئەو پیاوە هات و مەلایەک وچەند کەسێکی باش وڕیش سپیشی لەگەل خۆی هێنا و دواتر مارەکرا و شیرێنی و پاقڵاوە وشەرەبەتیشیان بەشکرد .

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

شەهێن



بەشی کۆتایی

به‌رده‌م ده‌رگه‌یان زۆر قه‌ڵه‌باڵغ بوو
له‌ یه‌ك دوو كچی هرزه‌كاره‌م پرسی له‌وێ وه‌ستابوون ئه‌وه‌ چی بووه‌
گوتیان ئه‌وه‌ كوڕه‌ بچووكه‌كه‌یان ماوه‌یه‌كه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵ
گوتم زۆر بچووكه‌ گوتی نا زۆر گوره‌یه‌ به‌ڵام له‌ هه‌موویان بچوكتره‌
گوتم ئه‌و سمێل گه‌وره‌ باوكیتی گوتی نا باوكی نماوه‌ ئه‌وه‌ زڕڕ برایتی
یه‌ك دوو ئافره‌تی جل ره‌شی لێبوو
زۆر هات و هاواریان ده‌كرد به‌سه‌ر پیاوه‌كان
گوتم ئه‌وانه‌ كێن وتیان ئه‌وانه‌ یه‌كیان زڕڕ خوشكیه‌تی ئه‌وه‌یتریش حه‌ق
گوتم ئه‌ی ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ بۆ قسه‌ ده‌كه‌ن گوتیان هه‌موویان برای ئه‌ون
ته‌نها یه‌كیان زاوایانه‌ تێگه‌یشتم كه‌ خانه‌واده‌كی گه‌وره‌ن
دواتر چوومه‌ لای پیره‌ژنه‌ك له‌ نزیك ده‌رگاكه‌یان
هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌سه‌ر خۆی نه‌بوو له‌به‌ر كێشه‌كه‌یان
به‌ڵام باش وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌می داوه‌ گوتم دایه‌ غه‌ریب چی تۆیه‌
گوتی كوڕمه ‌بۆ كچم گوتم من له‌ زانكۆوه‌ هاتووم هه‌واڵی بپرسم
گوتی كچم ئه‌وه‌ چه‌ند جاره‌ پێی بڵێین وازبێنه‌ كوڕم وازبێنه‌ خوێندنه‌كه‌ت
ته‌واوبكه‌ هه‌موومان چاودێریمان كرد تا ببێته‌ شتێك شانازی پێبكه‌ین
به‌ڵام ئه‌و وازی له‌ كچه‌ نه‌هێنا كه‌ به‌ (جوێن و زۆربه‌ سووكی) ناوی كچه‌كه‌ی ده‌هێنا
گوتی ئه‌وه‌ چه‌ندجاره‌ ماڵی كچه‌كه‌ی لێیبده‌ن و ته‌هدیدمان بكه‌ن
به‌ڕاستی سه‌رم سوڕما له‌ قسه‌كانیان
دواتر گوتی وابزانم ئه‌و گواستیتیه‌وه‌ش به‌س ئێمه‌ نازانین
ئه‌و ئاماده‌بوو حاشا له‌ ئێمه‌ ۆیه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌
به‌ڕاستی خه‌ریك بوو خوێن له‌ جه‌سته‌م بوه‌ست
حه‌زمده‌كرد هه‌ر له‌وێ بمردبام به‌س نه‌مزانێبا كه‌ ئه‌و كه‌سێكی خۆش ده‌وێ
به‌م شێوه‌ش ئازاری ده‌ده‌ن و ده‌ست به‌رداری نابێت
به‌ كۆمه‌ڵێك بیركردنه‌وه‌ی شێواوه‌وه‌ ڕۆیشتمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌
زۆر تێڵم بۆی كرد هه‌ر داخراو بوو دوای ڕۆژئاوابوون
نامه‌یه‌كم بۆهات نوسرابوو ئێستا ژماره‌كه‌ به‌رده‌سته‌ بۆ په‌یوه‌ندی كردن
په‌یوه‌ندیم پێی كرد وه‌ڵامی دایه‌وه‌ گوتم ده‌توانی بێیته‌ لام
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له‌به‌رده‌رگامان په‌یوه‌ندی كرده‌وه‌
منیش هه‌ر لێی چومه‌ ده‌ره‌وه‌و چه‌قوه‌كم له‌ناوی زگیدا
كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی و چومه‌ ژووره‌وه‌و باوكم ئه‌وی خسته‌ ناو سه‌یاره‌و
بردی بۆ نه‌خۆشخانه‌و به‌دایكمی گوت شه‌هێن ببه‌ مه‌ركه‌زی پۆلیس
له‌وڕۆژه‌وه‌ من له‌ زیندانم خه‌ریكه‌ شێت ده‌بم هه‌ر ڕۆژێك كه‌سێك دێت و
كۆمه‌ڵێك پرسیارم لێده‌كه‌ن كه‌ نه‌مده‌زه‌نی بۆ
به‌تایبه‌تی پرسیاره‌كانی پارێزه‌ره‌كه‌م ده‌رباره‌ی كوڕه‌ خاڵه‌كه‌م
كه‌ خاڵم به‌ر پرسێكی باڵای حزبی و فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌ به‌رزی پێشمه‌رگه‌یه‌
دواجار بێزاربووم گوتم پێم بڵێ بۆ ئه‌وه‌نده‌ پرسیاری ماڵی خاڵم ده‌كه‌ی
خۆ من هه‌رگیز ناوی ئه‌وانم له‌ هیچ شوێنێك نه‌ هێناوه‌
پارێزه‌ره‌كه‌م گوتی شه‌هێن گیان تۆ وا ده‌ڵێی كه‌ هیچ ئاگاداری ئه‌وان نی
به‌ڵام ئه‌وان زۆر ئاگاداری تۆن ئه‌وه‌ی ڕوویداوه‌ هه‌مووی كوڕه‌ خاڵه‌كه‌ت له‌ پشتیه‌وه‌ بووه‌
به‌ ڕاستی سه‌رم سووڕما له‌وه‌ی گوتی گووتم پێم بڵێ ئاخر چۆن بۆم باسكه‌
گوتی كوڕه‌خاڵه‌كه‌ت هه‌میشه‌ هه‌واڵی هه‌بووه‌ كه‌ تۆ له‌گه‌ڵ كێ براده‌ربووی
له‌گه‌ڵ كێ قسه‌ت كردوه‌و هه‌ستاوی و دانیشتووی
هه‌رجارێكیش كه‌تۆ له‌گه‌ڵ غه‌ریب چویته‌ ده‌ره‌وه‌ دوواتر ئه‌و به‌ چه‌ند پیاوێك ئازاری داوه‌
هه‌ر بۆیه‌ كه‌ چاك ده‌بوویه‌وه‌ ئنجا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ زانكۆ
دواجاریش كه‌ تۆ چووبووی بۆ ماڵیان كوڕه‌ خاڵه‌كه‌ت چه‌ند پیاوێكی به‌ چه‌كه‌وه‌ بردبووه‌ ماڵیان
ته‌هدیدی كردبوون بۆیه‌ كێشه‌ هه‌بوو له‌ ماڵیا
كه‌زانیم ئه‌و كچه‌ی باسی ده‌كه‌ن من خه‌ریك بوو دڵم بوه‌ستی
به‌ڕاستی به‌ داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و جۆره‌ كوڕانه‌ی واده‌زانن به‌ سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵات
ده‌توانن كچێك به‌ ده‌ست بێنن بۆژیانیان
لێره‌وه‌ به‌و جۆره‌ كوڕانه‌ ده‌ڵێم به‌ سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاتان
ته‌نها ده‌توانن كچه‌ سۆزانیه‌كان بۆماوه‌یه‌كی كاتی به‌ده‌ست بێنن
تا ئاره‌زه‌ گڵاوه‌كانتان و نا پیاوه‌تی خۆتانی بۆ ده‌ر بخه‌ن
سوپاس بۆ خوا پارێزه‌ره‌كه‌م گووتی ئیستا غه‌ریب ته‌ندروستی زۆر باشه‌
پێی گووتم كه‌ غه‌ریب ڕاسته‌ تۆی خۆشویستوه‌
به‌ڵام ئێستا ئه‌و حه‌زناكات هیچ به‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵت هه‌بێ
به‌ پارێزه‌ره‌كه‌می گووتبوو من ناتوانم له‌گه‌ڵ كه‌سێك ژیان بكه‌م
پێش ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌تێك بگات بڕیاری خۆی بدات
ئه‌مه‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م له‌ده‌ست بده‌م....

کۆتایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

شەهێن


بەشی یەکەم

من ناوم شه‌هێنه‌ ته‌مه‌نم 19 ساڵه‌ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرم
من دایك و باوكم مامۆستان له‌ زانكۆیه‌كی ئه‌مشاره‌
من ئێستا له‌ زیندانم له‌ چاوه‌ڕوانی دادگایی كردنمم
من تازه‌ چووبوومه‌ زانكۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقانه‌ی دایك و باوكم بووم
باوكیشم تاقانه‌ بوو گرینگییه‌كی زۆریان پێم ده‌دا
سه‌روه‌تێكی زۆرمان هه‌بوو
بۆیه‌منیش زۆر به‌ حه‌زه‌ره‌وه‌ له‌ كوڕه‌كانی ده‌ورووبه‌رم ده‌ڕوانی
زۆر كه‌م هاوڕییه‌تیانم ده‌كرد زیاتر هاورێی كچه‌كان بووم
چه‌ند رۆژێك تێپه‌ری كوڕیك له‌ قسمه‌كه‌ی ئێمه‌ وه‌رگیرا
زۆر جدی بوو له‌ وانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كان هاوڕییه‌تی نه‌ده‌كرد
چاوه‌كانی له‌ هیچ كه‌سێك هه‌ڵنه‌ده‌بڕی تێكه‌ڵی كه‌س نه‌ده‌بوو
له‌ ڕیسته‌كانیش به‌ته‌نها چایه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرت تا كۆتایی ڕێسته‌كه‌
به‌ هیمنی خه‌ریكی چایه خوادنه‌كه‌ی ده‌بوو
هه‌رگیز نه‌مبینی له‌ گه‌ل كه‌سیك قسه‌ بكات
به‌راستی من وه‌ك خۆم زۆر سه‌رنجم به‌لایدا ڕۆیشتبوو
هه‌رچه‌نده‌ سه‌رنجمده‌دا بیرو هۆشم زیاتر به‌لایدا ده‌ڕۆیشت
ڕۆژیك منیش چایه‌كم برد و چومه‌لای گووتم ئیزن هه‌یه‌ دانیشم
گووتی فه‌رموو گوتم من ده‌ناسی گوتی نه‌خێر ده‌مزانی كه‌نامناسی
من خۆم پێی ناساند ئه‌و ته‌نها خۆشحاڵی خۆی ڕاگه‌یاند
گوتم خۆت به‌من ناناسێنی ته‌نها گوتی ناوم غه‌ریبه‌
زۆر لێی په‌ست بووم وام بیركرده‌وه‌ كه‌سێكی ڕووح گه‌وره‌یه‌
به‌ڵام كه‌ كه‌مێكیتر له‌گه‌ڵی دانیشتم زۆر پرسیارم لێی كرد
هه‌مووی وه‌ڵام ده‌دایه‌وه‌ به‌ ووشه‌یه‌ك
به‌ڵام هیچ بێزار نه‌بوو نه‌ له‌من و نه‌ له‌ پرسیاره‌كانم
تێگه‌یشتم ئه‌و كه‌سێكی زۆر كه‌مدووه‌
زوو زوو ده‌چوومه ‌لای بووم به‌ هاوڕییه‌كی نزیك له‌گه‌ڵی
به‌ڵام جگه‌ له‌ وانه‌كان هه‌ر شتێك بمانوویستبا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین
ده‌بوایه‌ من پرسیاری لێبكه‌م ده‌نا ئه‌و هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك نه‌ده‌كرد
ڕۆژێگ گوتم حه‌زده‌كه‌م بچمه‌ بازار به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌مچاره‌ له‌گه‌ڵ كوڕێ بچم
چونكه‌ من برام نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ كوڕان نه‌چوومه‌ هیچی نه‌گووت
چاوی هه‌ڵنه‌بڕی ته‌نها زه‌رده‌ خه‌نه‌یه‌كی شیرنی كرد
چوومه‌ ماڵه‌وه‌ گوتم به‌ دایك و باوكم ئه‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كم
بچمه‌ بازار به‌ڵام كوڕه‌ به‌ڕاستی سه‌یریان پێهات
لای خۆمان ئه‌مه‌ كارێكی نه‌خوازراوه‌
ئاسایه‌ به‌ دزیه‌وه‌ به‌ڵام وه‌ك من به‌ ئاشكرا تۆزێك پێكه‌نیناویه‌
ئه‌وان هیچ قسه‌یا نه‌كرد پێم وابی له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ من گه‌وره‌ ببووم
نه‌یان ده‌ویست قسه‌ له‌سه‌ر شتێك بكه‌ن كه‌ خۆم پێم ڕاست بوبێت
متمانه‌یان به‌و په‌روه‌رده‌یه‌ هه‌بوو كه‌ به‌ منیا دابوو
منیش كه‌ ئه‌وه‌م بینی چوومه‌ سه‌ره‌وه‌ له‌ ژووره‌كه‌م تێلم بۆ غه‌ریب كرد
گوتم ده‌توانی بچین بۆ بازار گووتی به‌ دڵی تۆ
گووتم بێمه‌ دوات یان تۆ دێیه‌ دووام گووتی نا براكه‌م
له‌ ماڵه‌ خۆم ده‌گۆڕم و به‌ سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌و دێم
كه په‌یوه‌ندیه‌كه‌م داخست دایكم هاته‌ ژووره‌كه‌م
گوتی كچم چی ده‌كه‌ی گوتم دایكه‌ هیچ ناڵێم ئێستا دێته‌ دوام خۆت بیبینه‌
به‌ڕاستی ئه‌و كاره‌ی من بۆ هه‌موو دایكێك سه‌خته‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕۆشنبیریش بێیت
هێنده‌ی نه‌برد سه‌یاره‌كی ڕاقی وه‌ك كۆتری سپی له‌ پێش ده‌رگه‌مان وه‌ستا
من له‌ ژووره‌كه‌م ده‌ره‌وه‌م به‌ ته‌واوی لێ دیاربوو
باوكم لێی چووه‌ ده‌ره‌و ئه‌ویش له‌ سه‌یاره‌كه‌ی دابه‌زی قاتێكی ڕه‌شی له‌به‌ر بوو
زۆر به‌ جوانی به‌ره‌و باوكم ڕۆیشت زۆر جوان ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ باوكم كرد
من ئاماده‌ ببووم به‌ڵام ڵه‌گه‌ڵ دایكم ته‌مه‌شای ئه‌وانمان ده‌كرد
ئه‌و وایكرد دایكمیشم زۆر تێبینی له‌سه‌ر نه‌بێ به‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی
نه‌مده‌زانی باسی چی ده‌كه‌ن به‌ڵام دڵنیا بووم جگه‌ له‌ هه‌وڵ پرسین
ده‌بێ باوكم پرساری كردبێ تا ئه‌و وه‌ڵامی دابێته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌می ده‌جولا
به‌ڕاستی هه‌ستێكی زۆر خۆشه‌ كه‌ حه‌زده‌كه‌ی كه‌سێك ببینی
بیبینی له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و چاوه‌رێت ده‌كات
چومه‌ خواره‌وه‌ له‌گه‌ڵی ڕۆیشتم گوتم قاته‌كه‌ت زۆر جوانه‌
تا ئێستا له‌به‌رتم نه‌بینیوه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد گوتی تۆ ته‌نها له‌ زانكۆ من ده‌بینی
ئه‌گه‌ر من بۆ زانكۆ قات له‌به‌ر بكه‌م مامۆستایه‌كان چی له‌به‌ر بكه‌ن ؟!
نازانم بڵێم من هه‌موو شتێكی ئه‌وم پێ جوان بوو
یان به‌ڕاستی ئه‌و بیركردنه‌وه‌كان و قسه‌كانی جوان بوون
چووینه‌ بازار زۆر ماندوم كرد به‌ شت كرین
زۆر خۆم تاخیر ده‌كرد به‌ شت هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌ كردن ڵه‌گه‌ڵ دوكانداره‌كان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی سیانزە و کۆتایی

وە زۆریش پەشیمان بوو چونکە قسەکانی شاهان راستت بوو , دواتر رەزا وتی
ـــ کچێ تۆ چیت دەوێت بۆ دەبێت حەیام بەری .
ــ نازانم باوکە بۆ وام کرد زۆر پەشیمانم .
دایکیشی لەولاوە دەیبۆلاند بەسەر ماریادا دەیوت تۆ ژن نیت بە منالێکی سکتەوە هاتویتەوە مالی باوکت و زۆر شتیتر هەر نەتدەگوت ئەو کەسەیە کە پێشتر قسەی بۆ ماریا دەکرد , ماریا زۆر پەشیمان بوو زۆر بەلام دوایچی دلی شاهانی کەخۆی کرد و ناهەقی بەرامبەر بەو دایکە کرد کە بەراستی بۆی دایک بوو تا ١٥ رۆژ شاهان هیچ لە هەوالی نەپرسی لەراستیدا زۆر بیریەکرد و خۆشیەویست بەلام دایکی زیاتر خۆشەویست . بەلام هەمو رۆژ نەسرین تەلەفوونی بۆ دەکرد و لە هەوالی دەپرسی , بەلام دایکی هەر دەیبۆلاند و قسەی بە ماریا دەوت , وە ماریا چەندین تەلەفوونی بۆشاهن کرد و خەریک بو ئیتر بەرگەی نەدەگرت لە دوری شاهان , بەلام شاهان کەلەرەق بوو وەلامی نەدەدایەوە.. هەتا دوای ١٥ رۆژ نەسرین وتی کچم وەرەوە بەخوا چاوەرێی شاهان بیت نایەت بە شوێنتا , وەرەوەو سوپرایزێک بۆ شاهان بکە و دلخۆشی بکە , ئەویش یرۆکەکەی بەدل بوو وە خۆشی ئیتر بەرگەی نەدەگرت کە دوری شاهان و لە بۆلەی دایکی تەلەفونی بۆ رەهێڵ کرد و وتی وەرە بمبەوە بۆ مالەوە , ئیتر رەهێل هات و بردیەوە , ماریا زۆر خەجالەتی لای نەسرین بوو داوای لێبوردنی کرد و زۆر پەشیمان بوو , نەسرین کەسێکی سادەبو هەمیشە دەیوست شەر بکوژێنێتەوەو دلخۆش بن بۆیە وتی نا کچم ئاساییە تۆ دوگیانیت و سەبرو تەحەمولت کەم بۆتەوە وا راستیش دەکەیت خۆشە لەمالەوە لەگەل هاوسەرت بەتەنها بیت مورتاح دەبن ئیتر ماریا وتی نا من لەگەل تۆ زۆر دلخۆشم ئەوانەی کردم لە گەمژەی خۆم بو زۆر پەشیمانم چو ماچی دەستەکانی نەسرینی کرد و سەری خستە سەر رانەکانی , نەسرینیش دەستی دەهێنا بە پرچیدا و ئەوەی رویدا بوو لەیادی کرد .

@chyrok
دواتر شاهان هاتەوە بینی ماریا لەمالەوەیە تورەبو پەلی گرت و بردیە دەرەوە وتی بۆچی هاتویتەوە نەموت تا داوای لێبوردن لە دایکم نەکەی پێ ناخەیتەوە ئەم مالە . ماریا گریا و وتی بەخوا زۆر پەشیمانم داوای لێبوردنم لێکرد بەخوا , نەسرینیش وتی کورم بەسە کەلەرەقی راستەکات داوای لێبوردنی کرد و منیش بوریم هەرخۆی من لێی تورە نەبوم ئەو دوگیانە ئێستە زۆر حالەتەکەی ناسکەو نابێت ئازاری بدەی , شاهان وازی لێهێنا و وتی برۆ مالەوە خۆی رۆشت و تا درەنگانی شەو نەهاتەوە هەتا هەفتەیەک قسەی لەگەل ماریا نەکرد و لێی تورە بو بەلام دواتر لێی خۆش بوو زۆر دلخۆش بوون ماریاش زۆر پەشیمان بوو بریاریدا ئیتر بەقسەی دایکی نەکات , هاورێیان من نالێم دایک خرالە بەلام بەخوا هەندێک جار دایک و خوشک بونەتە مامۆستای کچێک و ژیانیان لێ تال کردوە تا دەتوانی رێزی دایکت بگرە بەلام کەزانیت شتێک لە بەرژەوەندی خۆت و مێردتت نییە مەیکە ,, ئیتر ماریا درکی بەوەکرد قسەکانی دایکی لە بەرژەوەندی ئەو نییە بۆیە بەقسەی نەدەکرد بەلام رێزی دەگرت و دلی شاهانی رادەگرت ,
ئیتر مندالەکەی شاهان لەدایک بوو , خۆشی هێنا بۆ ناو خێزانەکەیان و ناویان نا شەهرام ئیتر هەموشت بە خۆشی رۆشت و رەزاش زۆر گۆرابو بە بینینی نەوەکەی ئەسلەن وەک مندالێکی دل پاک رەفتاری دەکرد و شاهان و ماریاش زۆر یەکیان خۆشەسیست و بە خۆشی دەستیان کرد بە ژیان لەگەل کۆرپەکەیان . بەرهەمی هەموو نەهامەتیەکانی نەسرین .
بەلام دوای هەمو ناخۆشیەکان خۆشی دێت ئەمە بەلێنی خودایە .
........ کۆتای........
سۆزیار کاروان ✍✍

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

شاهانیش لەبەر خاتری رەهێل بە ناچاری لێی بوری و داوایکرد گەر بتوانێت شتێک بۆ رەهێل بکات , هەرچەند خالی زۆر رقی لە رەزا بوو بەلام لەبەرخاتری شاهان رازی بوو , خالی شاهان قسەی لەگەل باوکی ئەسما کرد و دوای پێداگریەکی زۆر رازی کرد ئیتر دوای ماوەیەک رەهێل و ئەسماش هاوسەرگیریان کرد و زۆر دلخۆش بوون ... وە ماریاش زۆر دلخۆش بو نەسرین لەگەلی هەروەک دایک وابوو زۆری خۆشەویست و هەمو ئەوانەی بۆ دەکرد کە دایکی بۆ ماریای نەکردبوو , مایاش زۆر زۆر نەسرینی خۆشەویست هەمیشە وەک دایک سەیریەکرد هەتا رۆژێک وەک بلێی بوبن بە چاوەوە لەسەر شتێکی بەسیت نەسرین و ماریا بوە دەمە قالێیان هەرچەند خەتای ماریا بوو بەلام نەسرین گەورەی نواند و چو ماریای ئاشت کردەوە , ماریا ئەمەی بۆ دایکی گێرایەوە و زۆر هەلەیکرد هەرگیز نابێت ئافرەت نهێنی مالەکەی بەرێتە دەرەوە کە لە قورئانیشدا هاتوە دەلێت ژنێک بخوازە نهێنی مالەکەی نەباتە دەرەوە . ئەمەش وای دەکرد هەموو جارێک دایکی ماریا لە بن گوێی ماریای دەخوێند و بەخراپ باسی نەسرینی دەکرد وای دەکرد ماریا رقی لە نەسرین بێت , دوای سال و نیوێک دەرکەوت ماریا دوگیانە ئەم هەوالە شاهانی زۆر زۆر دلخۆش کرد بە شێوەیەک پارەی دەبەخشی و بەهەرکەس دەگەشت دەیوت بەم نزیکانە دەبمە باوک , ئەمەش وای کردبو دایکی ماریا , بە ماریا بلێت .

ــ شاهان تۆ و منالەکەی بەقەد هەموو دونیا خۆشەوێت ئەو قەت بێ دلی ئێوە ناکات ئیتر بە شاهان بلێ دایکی بکاتە دەرەوە تا بە ئاسودەی بژین , ماریاش وەک گەمژەیەک قسەکانی دایکی کاریتێدەکرد و شەری بە نەسرین دەفرۆشت , شاهان لە کۆمپانیایەک وەک پارێزەر وەرگیرا و چەندین دەورەی کرد و زۆر لێهاتووبو کاری باشی بۆ کۆمپانیا دەکرد کە جێی رەزامەندی بەرێوبەر بوو ئیتر وای لێدەهات بەرە بەرە پکەی بەرز دەبوەوە تا وای لێهات ئیتر هەم هاورێ هەم پارێزەری خۆی و هەم پارێزەری کۆمپانیای بەرێوبەری بوو , ئیتر شاهان داوای لەدایکیکرد واز لەکار بێنێت و ئەونەی ماویەتی بە خۆشی و ئیسراحەت بژی ,, نەسرین رازیی بو هەرچەند خاوەن رێستۆرانت لە نەسرین پارایەوە نەروات و بەردەوام بێت و وتی موچەت زۆر زۆر دەکەم ئاخر نەسرین وای کردبوو رێستۆرانتەکەی ببێتە یەکێک لە ناودارترین رێسۆرانتی شار بەلام نەسرین وتی ئیتر کورەکەم رێگەم نادات کار بکەم , سکی ماریا ببوە پێنج مانگ و رۆژێک هەستا لەخەو رۆشت بۆ گەرماو خۆی بشوات بەلام ئاوەکەی ساردبو بە بۆلە بۆل هاتە دەرەوەو بە شاهانی دەوت دایکت گەرمکرەکەی کوژاندۆتەوە ئەو ناهێلێت ئیسراحەت بکەین و زۆری شەڕ بە نەسرین فرۆشت هەموی دایکی هانی دەدا و وای دەکرد ماریاش بە قسەی بکات وەلێ نەسرین هیچی لەگەل نەدەگوت و پشت گوێی دەخست .
هەتا قسەو بۆلەی ماریا درێژەی کێشا تا بوە دەمەقالێیان لەگەل شاهان دواتر ماریا وتی , دەبێت خانویەک بۆ دایکت بگری ئەو ناهێلێت بە ئاسودەی بژین . شاهان کە گوێی لەمە بو رێک شێت بوو چوە پێشەوەو زلەیەکی لە ماریادا , ماریاش دەستی کرددە گریان و ئەوانەی بۆ دایکی گێرایەوە , دایکە نەگبەتەکەی وتی بتۆرێو وەرەوە بۆ مالی باوکت خۆ قابیلە دەرت ناکەین , نەرۆیتەوە هەتا شاهان رازی دەبێت دایکئ لەگەلتان نەژی ,
ـــ دایکە دەترسم شاهان زۆر کەلەرەقە دلنیام ناشهێت بە شوێنمدا.
ـــ نا مەترسە تۆ نازانی چەندی مندالەکەتان خۆشەوێت . وە پێویستە ئیتر شاهن رێز لە بریارەکنت بگرێت ...
ــ باشە وادەکەم ...
ماریا لەگەل شاهان کردیە دەمەقالێو وتی دەرۆمەوە مال باوکم نایەمەوە تا دایکت لەم مالەدا بێت .
شاهمیش تورەبو پەلی گرت و خۆی بردی تا لای سەیارەکە ,
نەسرین دەگریا دەیوت وازی لێبێنە کورم ئەو بەهۆی دوگیانیەکەیەوە میزاجی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئیتر کورەکان هاتنە مالەوە کە ماریایان بینی برا گەورەکەی کردی بە قژیدا و ویستی دەستی لێ بەرز بکاتەوە لەسەر ئەوەی سەوتی باوکی ریکۆرد کردوە بۆ شاهان , بەلام شاهان دەستی گرت و نەیهێشت ئازار بە تالە مویەکیشی بگات , دواتر وتیان هاتوین داوات لێبکەین سکالاکەت بکشێنیتەوەو لە باوکم خۆش بیت , شاهان زۆر زۆر پێداگری کرد بەلام دواتر کە بینی ماریا دەگریا و دایکی داوای دەکرد لێی خۆش بێت وتی .
ــ باشە لێی خۆشدەبم بە مەرجێک .
کورەکان : چییە بیلێ .
ـــ دەبێت لەبەردەم دایکم بکەوێت و لەبەردەم قاچەکانی بپارێتەوەو داوای لێخۆش بوون بکات ئەگەر دایکم لێی خۆش بێت منیش لێی خۆش دەبم ,
نەسرین : نا کورم من ئەوەم ناوێت وامەکە . من ئاوا لێی خۆش دەبم
کورەکان : باوکم هەرگیز واناکات .
شاهان : ئیتر بریار لای خۆتانە تاکە بژاردەیە یان وادەکات یان دەبێت سزای خۆی وەربگرێت .
ئیتر وتیان دەچین بە باوکم دەلێین بزانین چی دەلێت . ئەوانیش هەر چۆنێک ببو بەزۆر و بە پارانەوە باوکیان رازی کرد بۆ بەیانی نەسرین و شاهان چوون بۆ بنکە لەبەرچاوی شاهان و کورەکانی رەزا لەبەردەم نەسرین کەوت و داوایکرد لێی خۆش بێت و بیبورێت وتی زۆر پەشیمانم و لەتاو ئازاری ویژدانم هیچ کات ئیسراحەتم نەکردوە بە گریانەوە قسەی دەکرد , نەسرینیش بیری نەجاتی کەوتەوە فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوەو لەبەر ئەوەی ئەم رقە کۆتای بێت و شاهان واز بێنێت وتی بەمەرجێک لێت خۆش دەبم .
هەمویان سەریان سورما دەبێت چیبێت
نەسرین وتی : ماریا دەدەیتە کورەکەم و هەرگیز رێگریان نابیت .. هەمویان شۆک بون بەتایبەت ئەفسەرەکە ئاخر خۆ ئەوە داوای کچی بکوژی مێردەکەی دەکات .
رەزا : کەمێک وەستا و دواتر وتی باشە بەلێن بێت هەرگیز رێگریان ناکەم .
نەسرین : کەواتە من هەموشت لەبیر دەکەمەو لێت خۆش دەبم .
لەراستیدا لە ناخیدا شکابو هەرگیز گەردنی ئازاد نەدەکرد بەلام لەبەر خاتری دلخۆشی کورەکەی ناچار بوو وا بلێت .
ئیتر شهان سکالاکەی کشاندەوەو گەرانەوە مالەوە هیچیان بە ماریا نەگوت دوای ٢سەعات رەزاش ئازاد کرا یەکسەر وتی بمبەن بۆ مالی نەسرین .
ئیتر رۆشتن بۆ ئەوێ چونە ژورەوەو رەزا ماریای بینی سەرەتا لێی تورەبو لەسەر ئەوەی کردی دواتر پەشیمان بوو بیری کردەوە ئیتر لەو ترسە رزگاری بوو رۆشت بەرەو لای ماریا شاهان هەر سەیری دەکرد نەوەک دەستی لێبەرز بکاتەوە بەلام رەزا لەباوەشی کرد و سەری ماچ کرد وتی کچم بمبورە من هەرگیز وەک باوک نەبوم بۆ تۆ و دواتر وتی ئیتر دەتوانی بە ئاسوودەی لەگەل ئەو کەسەی ئەتەوێت ببیت لەگەل ئەوەی ناتەوێت نەبیت هەرگیز رێگریت لێناکەم لە خۆشویستنی شاهانیش , ماریا زۆر زۆر دلخۆش بو وە زۆریش دەترسا

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی دەیەم

ــ باشە دەزانم باوکم خراپ بوە بەلام
ــ بەلامی ناوێت باوکت باوکمی کوشتوە
ماریا رێک وشکبو لە جێی خۆی بە سەر سورمانەوە وتی چۆن؟! ئەوە راست نییە !! هەر خراپەیەکی کردبێت بەلام ئەوە ناکات .
ـــ ماریا پێویست ناکات تۆ خۆت مشەوش بکەیت برۆ لێی بپرسە بزانە وەلامی چیەبێت .
ــ من هەرگیز باوەر ناکەم نا نەخێر .
ـــ ماریا باشە باوەر مەکە بەلام لێی برسە و دەشبێت ئەو ریکۆردەت پێبێت .
ـــ واتە چی .
ــ ئەگەر باوکت باوکمی کوشتبێت شایەنی ئەوە نییە سزا وەربگرێت؟؟!!
ــ  باوکم شتی وا ناکات تێدەگەیت نایکات .
ــ مادەم زۆر دلنیای با تاقی بکەینەوە .
ــ ماریا سوور بو لەسەر ئەوەی باوکی کاری واناکات وتی باشە
ــــــــــــــــــــــ. ماریا رۆشتەوە دەرەوە ئەوانی بەئاگا هێناو وتی با برۆین بێسودە لێرەبین .
ئیتر کەمێکیتر وەستان و رۆشتن گەشتنە مالەوە ماریا بریاریدا کارەکەی بکات و ریکۆردەکە بۆ شاهان بنێرێت کەوا باوکی شتی وا ناکات , وە شاهان بەلێنی لێوەرگرتبو کەوا بە بوون و نەبوون دەبێت ریکۆردەکەی بۆ بنێرێتەوە .
ئیتر ماریا بینی باوکی لە حەوشە بە بێزاری دانیشتوە ریکۆردەکەی پێکرد و رۆشت بۆلای دانیشت و وتی
ـــ باوکە دەزانم من وتۆ پەیوەندیمان هیچ  باش نییە دەزانم تۆ نەفرەت لەمن دەکەی و رقت لێمە بەلام من وانیم من بەقەد هەمو دوونیا خۆشم دەوێیت لەسەرت دەکەمەوە کە کەسێک بە خراپە باست بکات دەنگۆیەک هەبو تۆ مامە نەجاتت کوشتوە بەلام من نکۆلیم کرد ,, رەزا سەیری ماریای کرد و وتی
دەزانم کچم من خراپ بوم بەرامبەرت ئاهێکی هەلکێشاو وتی بەلێ من نەجاتی برام کوشت بەدەستی خۆم هەلمدایە ئاوەکەوە و نەمهێشت بێتەوە دەرەوە من بووم ..
ماریا سەری سورما و زۆریش ترسا بێ ئەوەی هیچ بلێت رۆشتەوە ژورەوە ریکۆردەکەی کوژاندەوە و دەستی کردەوە گریان زۆر گریا وە زۆریش دەترسا پاشان بیری دەکردە من ریکۆردەکە لە ناو ببەم یان بینێرم بۆ شاهان ئاخر خۆ وەعدیشم پێی داوە بە بوون و نەبوون بۆی بنێرم ئیتر لەولاشەوە شاهان هەر تێلی دەکرد ماریا هەستاو خۆی کۆکردەوەو دەستو دەموچاوی شت پاشان وەلامی تەلەفوونەکەی دایەوە ,
ـــ سلاو دد ببورە شاهان
ــ سلاو هەناسەکەم چۆنیت . ئاساییە .
ــ باشم , بەلێ بۆتۆ ئاسایە  بەلام وا ٢سالە من هەلدەخەلەتێنی .
ــ تکایە ماریا ئەی چیم کردبا بموتایە من شاهانم ئایە دەهاتمە ئەو مالە دایک و باوکت رێگەیان دەدا!؟ منیش دەمویست ئێوە ببینم ئاخر ئامۆزامن وە بە بینینی تۆ تەواو سەرسام بووم دواتر ترسام رەتم بکەیتەوە بۆیە نەموت من شاهانم .
ــ بەلام تۆ درۆت لەگەل کردم .
ـــ تۆ ئەوە نازانی لەسەر تۆ شەرم لەگەل نزیکترین هاورێم کرد و بوینە دوژمن , یانی هەر دەتەوێت خۆتم لێ تورە بکەیت .

ــ باشە ئەوە تەواو ئیتر باسی ناکەم .
ــ ماریا ئەی قسەت لەگەل باوکت کرد .
ماریا یەکسەر دلی بە خێرای لێی دەدا وتی
ــ بەلێ قەسەم لەگەلی کرد
ــ وتی چی ؟!
- بێگومان وتی من شتیوام نەکردوە .
ــ هههههه تۆش باوەرەت کرد .
ــ بێگومان خۆ درۆ ناکات .
ـــ گیانەکەم درۆ دەکات باشیش درۆ دەکات .
ــ تکایە شاهان ئاگاداری قسەکانت بە ئەوەی باسی دەکەیت باوکی منە.
شاهانیش تورە بوو هاواری کرد
ــ بەلێ ئەوەی باسی دەکەم بوە هۆی ئەوەی هەتیوبم بە هەتیوی گەورەبم لەسەر جا دە بمێنمەوە ,, دایکم کار بکات , دایکم لە کۆمەلگەدا سوکایەتی پێبکرێت و چەندین شتیتر تێدەگەیت ها؟!!!
ماریاش هیچی نەوت چاوی پڕبوو لە فرمێسک و دلی زۆر شکا
شاهان وتی .
ــ ماریا ؟ تکایە ماریا قسە بکە ؟ دەزانم من هاوارم لەسەرت کرد بام تۆش نکۆلی دەکەیت و پێداگری دەکەیت .
ماریا هیچی نەوت مۆبایلەکەی کوژاندەوە دواتر نامەی بۆ شاهان نارد .

ــ  "" ئەزانی چی تۆ هاوارت لەسەر من کرد , تۆ من بە چی تێگەشتوی من زۆر دلم لێت شکاوەوو هەروا بە ئاسانی دلم باش نابێت وە ویستم پێت بلێم محەمەدی هاورێت هات و هەموشتێکی بە باوکم وت وتی کە ئەوە دیار نییەو شاهانە وە خەریک بوو ئێمەش ئاشکرا بکات بەلام باوکم بەهۆی شلەژاوی بەجێی هێشت و گوێی لێ نەگرت و رۆشت هەر وتم با بزانیت ئەوە بەراستی بوە بە دوژمنت و لەدژت کار دەکات و پلان دەگێرێت ئیتر هەر ئەوەندە مالئاوا ""
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💙
" وەی کوبانی دلیبم دلی لێم شکاوە نیگەران مەبە ئەزیزم پێویست ناکات منیش نیگەران بم خۆت شەو تێلم بۆ دەکەیت و بەرگە ناگرت   , ئەوجا تۆ خەمت نەبێت ئێستە ئەچم بۆ گیانی ئەو مارە ئەبێت تا ١٥ رۆژ لە جێگادا بێت تۆ بۆ زوو نەتگوت ,,,  مالئاوا گیانەکەم "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💙

ماریا کە بینی ئەلێت دەچم بۆ گیانی محمەد دلی زۆر بە خێرای لێیدەدا و زۆر ترسا شتێکی لێبێت زۆر پەشیمان بوو لەوەی کە پێی وتوە بەلام خۆ ئێستەش نەبوایە هەر دەیزانی ,,, شاهان رۆشت بۆ مالی محمەد لەدەرگایدا دایکی هاتە دەرەوە سلاوی کردو لە محمەدی پرسی وتی لەمال نییە کەمێکیتر دێتەوە , ئیتر شاهان لەبەردەرگایان دانیش چاوەروان بو محمەد بێتەوە

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی نۆیەم

لەو ماوەیەدا چەندین جار رەهێل چو بۆ مالیان بەلام بێئەوەی نەسرین ببینێت چوونکە نەسرین لە دەوام بو ئەوەش لەیاد نەکەم شەوان شاهان کاری دەکرد تا ئەرکی دایکی کەم بکاتەوە لە بینایەک پاسەوانی دەکرد
ئیتر مەرژەلە یەکەکان دەستیان کرد بە دەوام شاهان زۆر, بەجوانی خۆی ئامادە دەکرد زۆر بەباشی دەیخوێند ئاستی خوێندی زۆر باش بوو وە ماریاش هەروا ئەویش دەیخوێند زۆر بە جوانی وە یەکیان زۆر خۆشدەویت خۆش ویستنی ماریا هەندێک جار وای دەکرد شاهان وازبێنێت لە تۆلە کردنەوە بەلام دیارە ئاگری ناخی هەر لە مندالیەوە هەڵگیرسابو هەروا بە ئاسانی نەدەکوژایەوە , سالێکیان تێپەراند تا دەهات هەم خۆشەویستی بۆ ماریا زیادی دەکرد هەم ڕقی بۆ رەزا زیادی دەکرد , ئەوەش لەبیر نەکەم رەزا زۆر بە خراپی مامەلەی لەگەل ماریا دەکرد رێگەی زۆر شتی پێنەدەدا وەلێ لەسەر شتی زۆر بەسیت و هیچ لێی تورە دەبو هەندێک جار دەستی لێبەرز دەکردەوە , دوای تێپەرینی سالێک کە شاهان بوە مەرحەە دوو لە کولیەی قانوون و ماریا چوە پۆلی ١١ ,, ئێوارەیەک رەزا هاتەوە بینی ماریا و هاورێیەکی لە حەوشە دانیشتوون و بەدەنگی بەرز پێدەکەنن زۆر تورە بوو کاتێک هاورێکەی ماریا رۆشت کەوتە گیانی ماریا دەیوت تۆ شەرم و حەیات نییە وا بەدەنگی بەرز پێدەکەنی , ماریاش بە گریان و سەوتی بەرز وتی مەگەر مافی پێکەنینیشم نیە ها ؟؟؟!
باوکی ئەوەندەیتر تورە بو ویستی ئەوندەیتر لێی بدات تا رەهێل هاتەوەو دەستی گرت نەیهێلا زیاتر ئازاری بدات , ماریا رۆشتە ژورەکەی و زۆر گریا نانی ئێوارەشی نەخوارد دواتر بوە کاتژمێر ١١ شاهان تەلەفوونی بۆکرد وەلامی نەدایەوە هەر کە چاوی بە تەلەفونی ئەو دەکەوت زیاتر دەگریا دواتر دایکی هاتە ژورەوە خێرا مۆبایلەکەی خستە ژێر پشتیەکەی بەلام بەداخەوە دایکی چاوی لێ بو

وتی ئەوە چیبو شاردتەوە ماریاش وتی هیچ بەلام دایکی سەیری کرد بینی مۆبایلە دایکی دەرگاکەی داخست و وتی ئەمە چییە پێت .؟!
ــ مۆبایلە .
ــ دەزانم خۆ گەمژە نیم , ئەمە چۆن دەستت کەوتوە کێ پێی داویت .
ــ کایە دایکە بمەرەوە واز لە بێنە
ـــ نەخێر قسە بکە ئەگەرنا بە باوکت ئەلێم
ــ تۆش وەک ئەوی هەردوکتان ناختان پیسە برۆ پێی بلێ .
دایکی تورەبو کردی بە قژیدا وتی
ـــ تۆ لەکەیەوە فێری ئەم دەم درێژییە بویت ها ؟!
ماریا ئەوجارە خۆی کۆکردەوەوە مۆبایلەکەی لەدایکی سەند وتی ئەگەر بە باوکم بلێی , منیش پێیەلێم تاقمە ئالتونەکەتت فرۆشتوە بۆ خالم . ئیتر دایکی رێک بێدەنگ بو پاشان ماریا وتی .
ــــ تۆ چەندین سالە من کچتم هەرگیز وەک دایکێک رەفتارت لەگەل نەکردوم ئاخرقەت وەک کچ و دایک نەبوین هەرگیز گوێت بۆ ناخم نەگرتوە نەک قەت دەستی باوکمت نەگرتوە بۆ ئەوەی دەستم لێبەرز نەکاتەوە بەلکو هەندێکجار خۆت بە لێدانت داوم ئاخر تخوا تۆ دایکی .
دایکی بەم قسانە تێک چوو دەستی کردە گریان و رۆشتە دەرەوە دواتر ماریا سەیری تەلەفونەکەی کرد بینی شاهان تەلەفونێکی زۆر زۆری کردوە . پاشان دەگای قفل کردو تەلەفوونی بۆ شاهان کرد بە گریانەوە سلاوی کرد
ــ سلاو دیار چۆنیت
ـــ سلاو ماریا باشم تۆ چۆنیت بۆ وەلام نادەیتەوە زۆر ترسام.
ــ من باش نیم . پاشان هەر دەگریا.
ــ بۆچی باش نیت چیبوە گولم ؟؟ تکایە مەگری بلێ بزانم چی بوە ,. ئازاریان داویت , ماری قسەیەک بکە.
ــ بەخوا من ئیتر بەرگە ناگرم زۆر وێرانم ئیتر بێزار بوم لەدەست ئەم ژیانە تکایە دیار تەواو با تائێرە بێت و بەس .
ــ من هیچ تێناگەم ماریا تۆ دەلێیت وەرە داوام .
ــ بەلێ ئیتر بەخوا من هیچیتر لەم مالە نابم ,
ــ بۆستە ماریا هێور ببەوە تکایە تۆ جارێ مەگری , بلێ بزانم چی بوە .
ـــ دیار هەمو رۆژێکم لێرە گریانە باوکم زۆر رقی لێمە لەسەر بەسیترین شت لێم تورەدەبێت و لێم دەدات ئاخر مەگەر من بۆم نییە پێبکەنم وا لەسەر پێکەنین دەستی لێ بەرز کردمەوە ,
ـــ چی چی , دەستەکانی بشکێت رەبی چۆن دلی هاتوە دەست لەتۆ بەرز بکاتەوە
ــ خۆ ئەوە یەکەمجاری نییە هەمیشە ئاوایە ,
ـــ بە نەفرەت بێت بەلێن بێت بەزووترین کات شتێک بکەم تۆ خۆت نیگەران مەکە . بەلێن بێت تۆلەی لێبکەمەوە هی هەموو شتێک هی دلۆپ بە دلۆپی فرمێسکەکانت .
ـــ ئاخر کەی واللە دیار ئیتر من بەرگە ناگرم .
ــ تکایە کەمێکیتر سەبر بگرە تکایە .
ــ لەبەر خاتری تۆ دیار بەلام تکاکەم پەلەبکە .
ـــ بەسەرچاوم .
شاهان ئەونەیتر رقی بۆ رەزا زیادی کرد هەرخۆی دەیزانئ چەند بێویژدانە هەمو ئەوانەی بۆ دایکی باسکرد , دایکی دەیزانی پەیوەندی هەیە لەگەل ماریا , دایکی وتی هەر ئەو کچە زۆر مندال بو رەزا رقی لێیبو کە هیچ تاوانێکی نەبو ئیتر گەورەبوە بێگومان زیاتر رقی لێیەتی , دواتر وتی .

Читать полностью…
Подписаться на канал