chyrok | Неотсортированное

Telegram-канал chyrok - چیرۆک chyrok

1336

@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok

Подписаться на канал

چیرۆک chyrok

نەسرینیش هەر دەگریا پاشان وتی .
ـــ ئەی بۆ وەلامی تەلەفوونت نەدەدایەوە .
ــ بەراست کوا مۆبایلەکەم . واللە وابزانم لەوێ لە بیرم کردوە .
ـــ چی ئەوەتۆ دەلێیت چی .
ــ من دلنیام لەوێیە چونکە ئاخرجار لەدەرەوە دانیشتبوین رەقەمی رەهێلم نوسی ئیتر لە یادم نییە کە مۆبایلم گرتبێت بەدەستمەوە.
ــ ئەی خوایە ئەی ئەگەر تەلەفونت بۆهات و کەسێک ناوی هێنایت .
ــ مەترسە هیچ نابێت بە پەنجەی خۆم نەبێت وەلامی تەلەفون نادرێتەوە بەیانی دەچم دەیهێنمەوە .
ــ نا مەچۆ هەر لێی گەرێ , من ناهێلم بچیت .
ــ تکایە دایکە ئەگەر یارمەتیم نافەی رێگر مەبە چونکە من بریاری خۆمم داوە.
ــ باشە من هیچ نالێم وەرە نانەکەت بخۆ .
ــ باشە
ـــــــــــــــــ💙سۆزیار💙ــــــــــــــــ
بۆ بەیانی زوو شاهان هەستا لەخەو بێ ئەوەی نان بخوات رۆشتەوە بۆ گوندەکەیان کاتژمێر ٩:٥ لەوێ بوو رێک رۆشت بۆ مالی رەزا , لەدەرگای دا کەس نەیکردوە مالیان چۆل دیار بوو دیسان لەدەرگایدا و کەمێک چاوەرێی کرد ئەوجارە ماریا هات دەرگای کردوە شاهان چاوەکانی دەبریسکانەوە بە بینینی ماریا راست بو دەیویست ئەویش بەشێک بێت لە تۆلەکەی بەلام خۆشی ویستبو بەراستی .
شاهان : سلاو ماریا .
ماریا : سلاو بەخێر بێیت .
ــ زۆر سپاست دەکەم , ئەی باشن , دایک و باوکت چۆنن رەهێل باشە .
ـــ هەمو باشین سپاس بۆ خودا , فەرموو وەرە مالەوە ,
ــــ رەهێلی لێ نییە .
ــ نەخێر لە راستیدا دایک و باوکم چوون بۆ شار , رەهێلیش چۆتە دەرەوە , ببورن منیش نوستبوم بۆیە درەنگ هاتمەدەرەوە .
ــ ئاساییە , مادەم بەتەنها لەمالی نایەمە مالەوە , دوێنی مۆبایلەکەم ون کردوە وتم دەبێت لێرەبێت .
ــ بەلێ لێرە لەیادد کردبو , باشە وەرە حەوشە دانیشە تا بۆتی بهێنم .
ـــ زۆر باشە زۆر سپاست دەکەم .
ماریا رۆشتە ژورەوە مۆبایلەکەو پەرداخێک ئاوی بۆ شاهان هێنا , شاهانیش کاتێک مۆبایلەکەی وەرگرت بە ئەنقەست پەنجاکانی دا لەدەستی ماریا و بەروی ماریادا بێدەکەنی , وە ماریاش زەردەخەنەی کرد و شەرمی دەکرد .
دواتر شاهان مۆبایلەکەی کردەوە تەلەفونی زۆری بۆ هاتبو زۆر سپاسی ماریای کرد دواتر ویستی بروات بەلام نەرۆشت وتی .


ــ ماریا ئێوە هەر ئەوەندەن واتە خوشک و برایترت نییە .
ـــ نەخێر دوبرایترم هەیر هاوسەرگیریان کردوە لە شار دەژین , هەر من و رەهێڵ ماوین .
ــ ئەها ئەی دەخوێنیت , لێرە خوێندن سەخت نییە .
ــ بەلێ دەخوێنم , لەراستیدا کەمێک سەختە لێرە قوتابخانەی لێنیە لە شار لەمالی براکەم دەخوێنم , .
ــ لە پۆلی چەندی .
ــ ئەمسال لەپۆلی ١٠ دەخوێنم ,
ــ بەراست زۆر باشە کەواتە بچۆ زانستی باشێکی باشە و نمدەی باشترە زۆر کولیە وەرت دەگرێت .
ــ زۆر باشە منیش وا بەنیازم .
ــ ئێهــ سلاو لە دایک و باوکت بکە بەداخەوە نەم بینین بەم زوانە نایەنەوە ؟" شاهان دەیویست قسەی لێ دەربکات"
ــ نەخێر باوەر ناکەم بێنەوە چونکە کارێکیان هەبوو .
ــ مم دەبێت چ کارێک بێت واگرنگ بێیت و زۆریان پێ بچێت .
ــ لەراستیدا نازانم بەلام شتێکم گوێلێبو ئێمە ئامۆزایەکمان هەیە مامم مردوە باوکم و دایکم رۆشتن هەوالی بزانن .
کە شاهان ئەمەی بیست زانی رەزا هەستی بە شتێک کردوە ئیتر کەمێک سەری سورما پرسیاریتری نەکرد . وە بە هەلیزانی خۆی لە ماریا نزیک بکاتەوە .
ــ راستەکەی . ماریا !
ــ بەلێ !
ــ دەزانی دوێنێ زۆر سرنجت راکێشام
ماریاش بە شەرمێکەوە پێکەنی هیچی نەوت .
شاهان وتی .
ـــ ماریا چۆن بتوانم دواتر لە هەوالت بپرسم ؟
ماریا هەر بێدەنگ بوو سەری سورما بوو بەلام دیاربوو ئەویش حەزی دەکرد .
شاهانیش هر سەیری دەکرد و ماریا بێدەنگ بوو دواتر دیسان شاهان بێدەنگی شکاند و بەهێواشی وتی .
ــ خۆشمەوێیت ماریا .
ویستی خۆی لێ نزیک بکاتەوە بەلام ل

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

یەکێک لە پیاو چاکان دوعای دەکرد
خوایە گیان بەرەکەت بخە ڕزقمەوە
هاوڕێکەی لێی پرسی بۆچی ناڵێی خوایە گیان ڕزقم بدە
لەوەڵامدا ووتی :خوای گەورە ڕزقی هەموو زیندەوەرێکی دابین کردووە ، من داوای بەرەکەتی لێ ئەکەم ، بەرەکەت سەربازێکی شاراوەیە لە سەربازەکانی خودا ، ئەینێرێت بۆ هەر کەسێک کە خۆی بیەوێت
کاتێ بەرەکەت بەماڵ دەگات ..زیادی دەکا
گەر بەرەکەت بە منداڵ بگات ..ساڵحی دەکات
گەر بەرەکەت بە جەستە بگات بەهێزی دەکات
ئەو کاتەی بە دڵیش دەگات خۆشحاڵی دەکات

لە خوای گەورە داواکارم بەرەکەت بخاتە ژیان و گوزەران و ڕزق و ڕۆزی و جەستە و ودڵی هەمووتان .
@chyrok
@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

'چۆن ئەبێ بە قسەی نەفسم بكەم
وبەتەمای بەهەشتیش بم؟'

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی چوارەم

ــ ئەها کەواتە بلێ بزانم چیە منیش دەلێم تۆ بلێی مرۆڤ هەبێت ئەوندە بێ هەلەو بێ کەموکوری بێت , ئەوەتا شتێک هەیە چییە ؟؟
ـــ ئەو چەند جارێک کورەکەی هات بۆلای بۆ چێشخانە .
ـــ ئێ .
ـــ خواردنی بۆ کورەکەی داناو تێری کرد بەلام ئەوەی سەیر بو بەلامەوو ئەوەبو پارەی ژەمە خواردنی کورەکەی دادەنا , وە تا ئێستە خۆی هەرگیز نانی نەخواردوە لێرە تەنها تامێکی خواردنەکان دەکات بۆ سوێری یان هەرشتێکیتر وە جاریواش هەبە تامیشی هەر نەکردون .
ــ ئۆ بەراستە , ئەی ماشاء الله ئەوە چ مرۆڤێکە ئەوەندە نەفس بەرزو لە خودا ترسە , منیش گومانی خراپم دەبرد دەموت دەبێت ئەو شتە نامۆیە چیبێت , بەراستی سەرسامی کرم .

...................... 💙سۆزیار..کاروان.💙.......................

دواتر نەسرینی بانگ کرد و زۆر دەستخۆشی لێکرد وە وتی ئیتر موچەکەت زیاد دەکات وەک ئەوەی قەرارمان بوو , وە وتی
ـــ تکیا نەسرین خان بیستومە خۆت هەرگیز لە خواردنەکان ناخۆیت , تکایە پێویست ناکات وابیت گەردنت ئازاد بێت خواردن بخۆ .
ـــ زۆر سپاس کاکە نا نایخۆم زۆر سپاست دەکەم
ــ بەلام تکایە نەک هەر بۆتۆ بەلکو بۆ هەمو کارمەندەکان دوژەم نانخواردنی لەسەر خۆمانە .
ــ زۆر سپاست دەکەم خودا ڵلێتان رازی بێت .
ــ وەتکایە جارێکیتر نانت بۆ کورەکەت دانا پارە دامەنێ تکایە ئێمە کەی ئاواین.
ـــ نابێت بەرێوبەر جاخۆ ئەگەر وابێت گەر خزم و نزیکی هەر کارمەندێک هات و پارەیان لێ وەرنەگرن ئیتر چی دەکەن بەچی .
ـــ تۆ قسەکەت راستە بەلام ئەوەی تۆ مندالە ئاخۆ دەبێت داماوە چەند بخوات .
ــ سپاست دەکەم جا ئەگەر قبولی نەکەن پارە دابنێم ئەوا ئیتر رێگەی نادەم بێت و نان بخوات .
ـــ دیارە لەسەر بریاری خۆتان سورن هیچم پێناکرێت .
ــ سپاس بەرێوبەر ئەگەر کاریترتان نییە من بەیارمەتیت.
ــ نانا کارم نییە فەرموون ...
...................ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەلێ بەم شێوازەرە نەسرین بەردەوام بو لەگەل کورەکەی زۆر دلخۆش بون و پاش ماوەیەک دایکی هێنایە لای خۆی و تا دەهات رێستۆرانتەکەش بەرەو پێش دەچو زۆرێک لە رێستۆرانتەکانیتر داوایان لە نەسرین دەکرد کاریان لەگەل بکات بە موچەیەکی زیاتریش بەلام نەسرین قبولی نەدەکرد و هەروەک پێشینان دەیوت کانیەک ئاوی لێبخۆم بەردی تێ فرێنادەم .. جگە لەوەش چەندین کەس داوای هاوسەرگیریان لە نەسرین کرد بەلام رازی نەبو چونکە ئیتر کەوتبوە سەر پێی خۆیو ژیرانە دەیوت خۆم توشی سەرئێشە ناکەم ... راستە توشی چەندین کێشە هاتبەلام هیچ کام لە کێشکان نەیان توانی نەسرین بوەستێنن . ...
ئیتر سال هات ورۆشت شاهان گەورەبو تەمەنی بوە ١٨ سال و لە پۆلی ١٢ بوو , کەمێک دەمارگیر بو زوو تورە دەبو بەلام زوش هێور دەبوەوەو پەشیمان دەبو ئەو دایکی زۆر زۆر خۆشەویست لەهەموشتێکی دونیا زیاتر ئێ بێگومان خۆ هەر دایکی هەبوو لە دایکی زیاتر هیچ کەسیتری نەبو ئەو هەموشتێکی بیر بو مردنی برا بچوکەکەی ومردنی باوکی وەلێ ئەوەشی بیر بو کە شێتەکە هات و بە نەسرینی وت رەزا , نەجاتی کوشتوە , شاهان بو رقەوە گەورە ببو دەبێت هەر تۆلەی باوکی بکاتەوە هەمیشە خراپیەکانی مامی و مامۆژنی وە خال و خالۆژنی کە دەرحەق بەوو بە دایکی کردبویان لە مێشکیدا بو , وە سەیری دایکی دەکرد ئێواران دەهاتەوە ماندوبو قاچەکانی بۆ دەشێلاو کاری مالەوەی دەکرد و دەیوت دایکە گیان پەلەمەکە با قوتابخانە تەواو بکەم بەلێن بێت خۆم کار بکەم و نەهێلم دەست لە ئاوی سارد و گەرم بدەی .. .
لەگەل دایکی ژیانیان خۆش ببو خانۆکەیان گۆری و سەیارەیەکی گونجاویان کری وە دایکی نەسرینیش هەر لەگەلیان دەژیا ئیتر ئەویش ئەم ساڵانەی دوای باشتر دەژیا لە خراپی بوک و بۆلەی کوری ڕزگاریی ببو .
رۆژێک شاهان لە قوتابخانە گەرایەوە بینی مالیان قەرەباڵخەو دایکی دەگری نزیک بوەوە زانی داپیری کۆچی دەای کردوە زۆر خەمبار بو چونکە بەراستی لەگەل داپیری راهاتبون لەماڵەوە پرسەیەکی بچوکیان بۆ ئامادەکرد و زۆر خەلکی لێنەبو هەندێ دراوسێو کەمێک خزمی داپیرە بۆ شەو شاهان هاتە دەرەوەو بینی ........ .
#سۆزیار_کاروان✍ بەشی پێنجەم
بۆ شەو شاهان هاتە دەرەوەو بینی خالی لەپێش دەرگایان دەرگری بۆ دایکی , شاهان وتی .
ــ چیبو دایکتت بیر کەوتەوە .
ــ شاهان , دایکم مرد تەواو .
ــ بەلێ تەواو بەلام ئەو رۆژەم جوان بیرە کە هێنامان بۆ مال خۆمان وتت لەخوا بەزیاد بێت لە کۆڵمان بوەوە .
ـــ تکایە شاهان وامەلێ زیاتر ئازار دەکێشم ,.
ـــ بۆخۆت لەتاو ئازاری ویژدان بمرە .
پاشان دەرگاکەی بە رویدا داخست ئەو رقەی بەرامبەر خالی هەیبو بێگومان هەروا زوو لەبیری نەدەکرد .

........ ......... .......... ........... ............ ............

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی سێیەم
نەسرین لای کردەوەو بینی کارمەندێکە لە و رێستۆرانتەی جێی هێشت , نەسرین وتی .
ـــ بەلێ فەرموو
کورەکا هاتە نزیک و وتی
ـــ خاتون بەرێوبەر دەلێت با بێت هەفتەیەک کار بکات بزانین خواردنەکانی چۆنن .
ــ زۆر باشە رازیم .
نەسرین گەرایەوە چێشت خانەو بە بەرێوبەرەکەیوت
ـــ دلنیابن خواردنەکانتان زۆر بەدل دەبێت من متمانەم بە خۆم هەیە .
ـــ زۆر باشە دەیبینین بزانین چۆنە . ئەگەر باش بویت باسی موچەکەت دەکەین
ــ باشە کەواتە من رازیم
ـــ دەی دەتوانیت لە بەتانیەوە دەست بەکار بیت .
ـــ ئەگەر بتانەوێت لێستەوە دەست پێدەکەم کارم نییە لەمالەوەم .
ـــ کەواتە زۆر باشە کەسی چالاکم بەدلە فەرمون لیستی خواردنەکانە بۆ ئێوارە .
ــ نەسرین بینی خواردنی زۆر جۆراوجۆری تێدا بو بەلام هەموی تاقی کردبوەوە پێشتر گەرچی لە گوند بو بەلام پارەدار و دەست رۆشتو بون هەمو جۆرە خواردنێکیان دەخوارد . گەرچی کاتەکەی درەنگ بو بۆ هەندێک لە خواردنەکان , چونکە خواردن هەیە کاتێکی زۆری دەوێت جا مەنجەلی گەورەو زۆریش بێت , ئیتر ٦کەس لە بەردەستیدا کاریان دەکرد هەر لەو دەقەیەوە خۆی رێکی خستن کورەکان دوان بۆ خزمەتی میوان دانەیەک بۆ قاپ کۆکردنەوەو خستنە ناو قاپشۆر و پاک کردنەوەی مەتبەخ سێ کچەکەش لەبەردەستی خۆیدا بۆ خواردن ئامادەکردن , و زەلاتە کردن و شەربەت و چای و ئامادەکردنی موقەبیلات ئەو رۆژە نەسرین توانی تەواوی خواردنەکان ئامادە بکات زۆر بە جوانی و بە پاک و خاوێنی بەرێو بەرەکە سەرەتا سەیری پاک و خاوێنی مەتبەخی کرد جا چونکە هەر سەرەتا هەمو بەردەستەکانی رێک خستبو هەرکەس کاری خۆی هەموو شتەکان زۆر بە باشی دەرۆشتن , جا هاورێیان زۆر گرنگە لە رۆژانەی خۆماندا پلان دابنێین و کاتەکانمان رێک بخەین تا فریای کارو بارو ئیسراحەت و زۆر شتیتر بکەوین , ئیتر بەرێوبەر شتەکانی زۆر بەدل بوو دواتر رۆشت تامی خواردنەکانی کرد بەراستی سەرسام بو زۆر خواردنەکانی بەتام و بەچێژ بوو ئیتر وتی خواردنەکانیتر لابەرن و لە خواردنەکانی نەسرین پێشکەشی میوانەکان بکەن پاشان دەست خۆشی لە نەسرین کردو وتی ئەگەر وا بەردەوام بیت دەتوانیت کارمان لەگەل بکەیت
نەسرینیش ئیزنی وەرگرت و وتی پێویستە برۆمەوە تا کورەکەم خەمی نەبێت ئیتر کاتی دەوامیان رێک خست لە هەشتی بەیانی تا هەشتی ئێوارە بەلام نەسرین وتی با تا شەشی ئێوارەبێت , تا ئەوکاتە تەواوی خواردنەکان ئامەدا دەکەم و لەو کاتەش بەدواوە خۆ خواردنی تازە ئامادە ناکرێت دەنا هەموی دەمێنێتەوە ئیتر رێک کەوتن لەسەر کاتەکەی بەلام جارێ موچەکەی دیار نەبوو نەسرین بە پەلە گەرایەوە مالەوە بینی کورەکەی لە مالەوەیە خەوتوە ئیتر دانەنیشت وەک دو ئێوارەی پێشتر رۆشت سەمونی هێناو کورەکەی بە ئاگا هێنا پێی وت ئیتر کارم دۆزیوەتەوەوو تۆ بێخەمبە ئیتر ئامۆژگاری کورەکەی کرد هەمیشە لەدوای دەوام خێرا بگەرێتەوە مالەوە و هەلەت نەکات وە کاتی کارکردنی خۆی بە کورەکەی وت و وتیشی گەر کەمێکیش دواکەوتم خەمی نەبێت پاشان لە بەیانی شاهانی بردە قوتابخانەو خۆی بەرێکەوت بۆ کارەکەی هەر بە گەشتنی بۆ ئەوێ بینی تازە رێستۆرانت کراوەتەوە ئەنجا نانی بەیانیشیان هەبو خێرا چایەو قاوە و چەندین جۆر شەربەتی فرێشی ئامادەکرد , دواتر پلانی چێشتخانەی گۆری بە پێی داواکاری خەلک دەیزانی چی زیاتر دەخورێت و چی کەمتر رێژەی خواردنەکانی کەم و زیاد کرد وە لە رۆژێکدا سێجار خواردنی تازەی ئامادە دەکرد بە پێچەوانەی زۆربەی رێستۆرانتەکانیتر کە رۆژی یەکجار خواردنێکی زۆریان ئامادە دەکرد و تا ئێوارە هەر ئەو خواردنەبو گەرم دەکرایەوە .
بەلام نەسرین پلانەکەی وابو خواردنی کەم و تازە کە هەمیشە خواردنی تازەیان پێشکەشی میوان دەکرد جگە لەوەش تامیان زۆر خۆش بو , خۆشی خواردنەکان و پاک و خاوێنی و تازەی خواردنەکان وایکردبو میوانی زیاتر دەهات بۆ رێستۆرانتەکەیان وە زیرەکی و ئازای و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆش بەرێوبەرەکەی زۆر سەرسام کردبو ئیتر گرێبەستی لەگەل نەسرین واژو کرد و موچەیەکی زۆر باشیشی بۆ بڕیەوە کە بەشی کرێی خانو و مەسرەفیشی دەکردن , نەسرین وتی دەمەوێت کرێی مانگی یەکەمم هەفتانە بێت , بەرێوبەرەکە پێی سەیر بو بەلام رازی بو ,ئەو نەیدەزانی نەسرین دوسەد و پەنجا دینار کە چەند بێ هیمەتە لە گیرفانیدا نییە و بۆ ماوەی هەفتەیەکە سەمونی وشک دەدات بە کورەکەی ئەزانن بۆ ماوەی دو هەفتە تەنها سەمونی وشکیان خوارد بەلام زۆر سپاسی خودایان دەکرد پاشانیش سوپاسی ئەو خاوەن فڕنەو وە دوعای خێریان بۆ دەکرد نەسرین تا درەنگانی شەو نەدەخەوت نوێژی دەکرد و نزای دەکرد بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و کورەکەی بە سەربەرزانە گەورە بکات وەلێ دوعای دەکرد خودا حەقیان بستێنێت لە رەزاو تۆلەش لە براکەی بکاتەوە کە دەرحەق بە خوشکی خۆی ئاوا خراپ بووبەلام هیچکام لەمانە کاریان لە نەسرین نەکرد و بگرە بەهێزتریش بو ئیتر بەرە بەرە موچەی خۆی وەردەگرت و بە سەربەرزانە کاری خۆی دەکرد هەتا چەند مانگ تەنها

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئەم ڤیدۆیە زۆر کارەساتە بینەری بن
@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی دووەم.

کورێکی گەنج هات و وتی خاتون , کاکە نەجاتمان دۆزیەوە . نەسرین بە گریانەوە رایکرد بۆلای وەک شێتەکان دەیووت ئەی کوا بۆ نەتان هێناوە , ئەی نەجات لە کوێیە , کورەکە لایەکی کردەوەو نەسرین سەیری کرد بینی تەرمی نەجاتیان هێناوە ئیتر نەسرین لەهۆش خۆی چوو , وە بە شاهانیان ووت باوکت مردووە , شاهان زۆر بە داماوی دەگریا و خەریک بو شێت دەبو , دەیووت باوکە بگەرێرەوە تکایە بەجێمان مەهێلە دوای تۆ ئێمە ناژیـــن بەلام ئیتر زۆر درەنگ بو ئیتر نەجات گوێی لەهیچ لەو قسانەو لە گریانی کورەکەی نەبو ئیتر کۆتای هات نەجات بۆ ئەبەد رۆشت ..... .

ـــــــــــ سۆزیار ـــ کاروان ـــــــــــــــــ

پرسەی نەجات تەواو بو لە گوندەکەیان بەلام لەمالەکەی نەسەریندا هەرگیز تەواو نەدەبوو وە لە پاش هەمو ناخۆشی و دلتەنگی نەسریندا رەزا هەمیشە سوکایەتی پێدەکرد و هاوسەرەکەی هەمیشە تالیقی لە نەسرین دەدا وە هەر نەسرین چاوی لە شاهان نەبایە هاوسەرەکەی ڕەزا بە شاهانی دەگوت تۆ ئیتر هەتیویت باوکت نیە لە دایکێکی بێوەژن زیاتر هیچیترت نییە یان لێی تورە دەبو بەتەواوی ژیانیان لێ تال کردبوون جگە لەوەی چەندین بوختانیان بۆ هەلدەبەسترا , گەنجێکی لێبو گوندەکە بەلام ناتەواو بو رۆژێک هات بۆلای نەسرین و وتی نەجات نەمردوە بەلکو کوژراوە , نەسرین وتی چۆن . ئەویش وتی من بینیومە رەزا پالی بە نەجاتەوە ناوە بۆ ناو بەنداوەکەو کوشتویەتی نەسرینیش بەراکردن چو بۆلای رەزا وتی تۆ بکوژی مێردەکەمی تۆ نەجاتت کوشتوە رەزاش کەوتە گیانی نەسرین و لێیدا وە لەبەر ئەوەی شاهیدەکە شێت بو ئیتر نەیدەتوانی هیچ بکات , رەزا هەمو مال و مولکی نەجاتی بۆخۆی بردو نەسرین و شاهانی دەرکرد لە گوند , جگە لە چەند پارچە ئالتونێک هیچیتری نەبو نەسرین وە ئەو ئالتونەشی شاردبوەوە ئەگەرنا رەزا ئەوەشی لێدەسەند هەردوکیان بێکەس بەرێکەوتن بەرەوە شار نەسرین باوکی نەمابو دایک و برایەکی هەبو لە شاردا , براکەی هاوسەرگیری کردبو ٣ مندالی هەبوو هەر لەسەرەتای چونیانەوە نە براکەی نە براژنی رویان بە نەسرین نەدا , هەمیشە هەستیان بە غەریبی دەکرد , نەسرین شاهانی ناردە قوتابخانە هەرچەند براکەی هیچ ئیلاقەی بە مەسرەفیانەوە نەبو نەسرین لەبەرەوە ئالتونەکانی دەفرۆشت و دەیدا بە جلوبەرگ و پێداویستی خۆی و پێداویستی قوتابخانەی شاهان بەلام ئەوەش نەما رۆژێک براکەی سەیارەی کری هەمو ئالتونەکانی لە نەسرین سەند هەرچەند نەسرین وتی نیەو نایدەم خۆتۆ مەسرەفمان ناکەی بەلام دەستی لە نەسرین بەرز کردەوەو وتی چەندین مانگە لەم مالەدان بێ کرێ و نان و ئاوی بەلاش دەخۆن , دایکی خەفەتی دەخوارد بۆ نەسرین بەلام نەشی دەتوانی هیچ بلێت ئاخر خۆشی بەزۆر مابوەوە ئەگەرنا دەمێک بوو کورو بوکەکەی دەریان کردبو , جگە لەوەش براژنەکەی زۆر زۆر خراپ بو دایمە دەیبۆلاند تا ئێوارە کاری ناومالی بە نەسرین دەکرد و ئێوارە لای مێردەکەی دەیوت من مردوم ئەمانە دەلێی لە ئوتێلن هەر دەخۆن و دەخەون , وە هەمیشە ئێواران مێردی پرەکرد لە نەسرین و براکەشی دەکەوتە گیانی نەسرین دەیوت بۆ نارۆن لە کۆلم ببنەوە من بە ئەستەم خۆمم پێ بەخێوەکرێت , ئەنجا دەچو بوختانی بەدەم شاهانەوە دەکرد و دەیوت دزەو شتی منالەکانمە دزێت هەرچەند واش نەبو جگە لەوەی هەمیشە یاری و شتی تازەیان بۆ مندالەکانیان دەکری بەلام هەرگیز رۆژێک شتێکی زۆر هەرزانیش بۆ شاهانیان نەکری وە هەمیشە خۆیان دەرۆشتنە دەرەوەو دلخۆش دەبون هەرگیز بەمانیان نەدەوتت وەرن یان با ئەو مندالە بێت ئەویش دلی پێخۆشە , ئیتر هەرچۆنێک بێت ٢سالیان لەوێ بەڕێکرد هەتا رۆژێکیان براکەی هاتەوە , براژنی زۆر بە بێشەرمانەوە بە بێویژدانی وتی خوشکت ئەمرۆ لەگەل پیاوێکدا بو خەریکە مالمان دەکات بە شوێنی بێرەوشتیەکانی خۆی , هەرچەند نەسرین گریاو پارایەوەو نکۆلی کرد بەلام بێسود بو کاکی زۆری لێداو پاشان کردنیە دەرەوە . ئیتر نەسرین دەستی کورەکەی گرت و بێ پارەو بێ هیچ شتێک بە شەقامەکانی شاردا دەسورانەوە خۆشیان نەیان دەزانی بۆکوێ دەچن تەنها راستەو راست دەرۆشتن هەتا شاهان وتی دایکە برسیمە بەلام نەسرین گریاو هیچی نەوت ئاخر چی بوتایە بیوتایە کورم ببورە هیچ نییە بیخۆیت هیچ شوێنێک نییە لێ بخەوین کەمێکیتر تێپەرین و فڕنێکی سەمونیان بینی لە شەقامێکدا چەند زەرفێک سەمونیان دانابو لە پێشیدا دیار بو ئەو سەمونانە بوو کە نەفرۆشرابو ئیتر کردبویانە زەرفەوە دایان نابو بۆ فەقیر و هەژار نەسرینیش بزەیەکی کرد و زۆر دلخۆش بو زۆر سوپاسی خودای کردو دوعای بۆ خاوەن فڕنەکەکرد پاشان زەرفێکیان هەلگرت و رۆشتن لە سوچێکدا دانیشتنو خواردیان ,, ئەو شەوەیان لە سەر شەقامەکان بەرێ کرد و بەیانی سەمونە ماوەکانی ئێوارەی خۆیانیان خوارد و شاهانی برد بۆ قوتابخانە , شاهان لە پۆلی سێ بو ئیتر پێیوت دواتر لەبەردەم قوتابخانە چاوەروانی بێت خۆی دێت بەشوێنیدا ,, پاشان نەسرین خۆی کۆکردەوەو بریاریدا ئیتر چاوی لەدەستی کەس نەبێت خۆی هەولبدات لەسەر پێی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئاغای کوندی

بەشی یەکەم

..... ئەمرۆ رۆژێکی نوێیە هەموشت زۆر جوانن وەلێ جوانترینیش رودەدات ئەمرۆ گوێم لە ئاهــ و نالەیە گوێم لە هاوار و ئازارە ئەمرۆ مندالێک لەدایک دەبێت وەلێ دایکی لە ئازارێکی زۆردایەوە خەلکی گوندەکەش لە دلەراوکێدان ئەمرۆ گەورەی دێکە کورێکی دەبێت هەندێک حەسودیان لێدێت و هەندێک زۆر دلخۆشن لەهەمووی دلخۆشتر باوکی مندالەکەیە ناوی نەجاتە , نەجات گەورەی گوندەکەیە هەمو شت بەدەستی ئەوە بە کورتی کوێخایە وە سەروەت و سامانێکی زۆر زۆری هەیە کە لە باوک و باپیرەوە هەندێکی بۆ ماوەتەوەو خۆشی کەسێکی ئازاو دلێرە کەسێکی خۆشەویستە لە ناو گوند, نەجات برایەکی هەیە بەناوی رەزا بەلام رەزا زۆر خۆپەرست و بەخیلە هەمیشە شەر بە براکەی دەفرۆشێت وە چاوی لە مال و مولکی نەجاتە , ئەمرۆ لە هەموی دڵگرانتر رەزایە زۆری پێناخۆشە براکەی مندالی دەبێت هەرچەد خۆشی سێ کوری هەیە بەلام چاوی بە مندالی براکەیدا هەلنایەت بەداخەوە ,, دایکی مندالەکەش ناوی نەسرینە واتە هاوسەری نەجات ,

......... ئەمرۆ بە خێرو خۆشی تەواو بو مندالەکەی نەجات بە سەلامەتی لەدایک بو پاش هەفتەیەک باوکی گەورەترین ناولێنانی بۆ ئامادەکرد کە لە چەندین گوندی دراوسێوە خەلک هاتبون و چەندین خەلکی شاری تێدا ئامادەبو , چەندین مەنجەلە خواردن ئامادە کران و بانگدرا بە گوێی مندالەکەی نەجاتدا ناونرا شاهان ئیتر نەجات بێخەم بو مندالێکی هەبو وە مندالەکەشی کور بو ئیتر بە ئاسودەی دەنوست و دەیوت میراتگرێکم هەیە بێ ئاگا لەوەی دلخۆشیەکەی چەند سالێکی کەم دەخایەنێت , سال هات و سال رۆشت شاهان تەمەنی بوە ٥ سال و برایەکیتری لەدایک بو ئەمیش بە هەمان شێوەی شاهان ئاهەنگی ناولێنانی بۆ کرا ئەم برایەی ناونرا شەهرام ئیتر نەجات هەستی بە پالپشتیەکی گەورە دەکرد , دوو کوری هەبوو ,,
خۆ رەزاش ٣ کوری هەبو بەلام مندالی ئاخری کە ٣ سالان بوو کچ بو زۆر پێی پەست بوو وای دەزانی کچ خودا دروستی نەکردوە . رەزا لە دورەوە سەیری دەکرد , بە شێوازێک سەیری دەکرد وەک ئەوەی بلێت بەلێن بێت براکەم تۆڵەی ئەم دلخۆشیەت لێدەکەمەوە .

پاش دوو مانگ لە لەدایک بونی شەهرام رۆژێک کچ و کورێک هاتن بۆ گوندەکەیان نەجات میوانداری کردن و بردنیەوە مالەوە , پاش ئیسراحەت و نان خوادن دانیشتبون پێکەوە خاتو نەسرینیش سەماوەری دەکولاو چای بۆ تێدەکردن کچەکە ناوی لەیلا بو کورەکەش ناوی مەریوان بوو , ئیتر نەجات پرسیاری کرد چۆن هاتون بۆ گوندەکەیان کورەکەش وتی .
ــ کاک نەجات ئەم کچە خوشکمە لەگەل کورێک پەیوەندی هەبوە بێ ئەوەی کارێکی نەشیاو بکەن خێزانەکەی ئێمە کورەکەیان کوشتوە ئێستا مالی کورەکە بە دوای منەوەن و مالی باوکیشم بەدوای خوشکەکەمەوەن باوکم بریاری داوە لەیلای خوشکم بکوژێت و مالی کورەکەش بۆ تۆلەکردنەوەی کورەکەیان بەدوای من کەوتون ئیتر رامان کردوە یەکەم داواکارین لە خودا پاشانیش لە ئێوە یارمەتیمان بدەن .
ـــ ئای خودایە چ کارەساتێکە ,, کورم ئێوە زۆر بێخەم بن لێرە پارێزراون هیچ کەس ناتوانێت دەستان بۆ بەرێت .... .
ــ زۆر سپاسی ئێوە دەکەم نازانم چۆن پاداشتتان بدەمەوە ,
ـــ نا بەس ئێوە پارێزراوو سەلامەت بن ئیتر ئەوە بۆ من بەسە . , نەسرین گیان تۆش ژوریان بۆ ئامادە بکە .
....... ..... ........ 💙

چەند رۆژێک تێپەری هیچ نەبو بەلام دوای ٥رۆژ ئێوارەیەکیان چەند پیاوێک بە تفەنگ دایان بەسەر مالی نەجاتدا نەجات زۆر قسەی کرد بەلام لە دورەوە میلی تفەنگیان هێنابوەو و قسە نەدەچو بە مێشکیانە . خێزانی کورە کوژراوەکە بون هاتبوون کە مەریوان بکوژن , مالی نەجات ژێرزەمینێکیان هەبو دەرگاکەی لەپشت کەنتۆرێکی جلەوە بو نەسرین, لەیلا و مەریوان و شاهانی ناردە ئەوێ شەهرامی نەنارد تا نەگری و ئاشکرا نەبن , پاش چەندین قسە و کۆبونەوەی خەڵکی گوندەکە بە تفەنگەوە کە رەزاش لەوێ بو تفەنگی پێبو , بوە شەرە تەقە رەزا بە هلی زانیو بەشێوازێک جولایەوە تەقەی لە نەجاتی برای کرد نەجات بریندار بو وە چەندین گولە بەر مالی نەجات کەوت پاش چەند خولەکێک نەسرین هاواری لێ هەستا بە راکردن و بە گریان و لە خۆدانەوە هاتە دەرەوە کورەکەی بە باوەشەوە بو دەگریا و دەیوت کورەکەمتان کوشت شەهرامتان کوشت لەگەل ئەوان گوێیان لەم قسانەبو زانیان کارەساتیان ناوەتەوە رایان کرد , نەسرینیش هەر لە خۆی دەدا کە بینی نەجاتیش بریندارە ئەونەیتر هاواری لێ هەستا بەلام هیچی بەقەد ئازاری جەرگەکەی بە ئازار نەبو دەگریاو هاواری دەکرد هەمو ژنی گوند و منداڵ بۆ نەسرین دەگریان , ئیتر بەرێ کەوتن بەرەو شار بۆ نەخۆشخانە بەلام بێگومان هەر زو شەهرام گیانی دەرچووبو وە چارەسەر بۆ نەجات کرا ئیتر مالی نەجات لە شوێنی خۆشی بوو بە تەعزیەو گریان و هاوار ئیتر پێکەنین لە مالی برا نەسرین هەر دەگریاو لە خۆی دەدا وە نەجات روی خۆشی نەمابو وەلێ رەزاش دلخۆش بو بە دلگران بونی براکەی , ئیتر پاش ١٥ رۆژ نەجات و ئەوان لەگەل مالی کورەکە دانیشتنیان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

.......چـــــــیـــــــــــرۆك.............
.........ئــێــســتــاش چاوەڕێی گەرانەوەم.......
..........بــــەشـــــی چـــــــــوارەم...........
بەم جۆرە بەڕێمان کرد لەگەڵ ئەشقەکەم جەژن هات وتی ئەم جەژنە دێم زۆۆۆرم حەز دەکرد بیبینم ئاخر لە م دوریە ئەشقەکەت نەبینی زۆر ناخۆشە وتم جەژنەکەم بوبە دو جەژن سێیەم ڕۆژ هات شەوێک مایەوە لە ماڵی خزمێکی سبەی عەسرەکەی هاتە لام چوینە پارک پێکەوە دانیشتین کۆمەڵی رەسمان گرت زۆۆر دڵمان خۆش بو کولیچەو شتم بو برد وتم بێتو نایخوم نزیکەی 3سەعات پێکەوە بوین دواتر ڕۆیشەوە بو شارەکەی خۆی ئیتر بەو جورە دایم قسەمان دەکرد کە مەجالم هەبا بە کامیرە یەکمان دەدی و دل خۆش دەبوین دور نەبوین لە کێشەو ناخوشی هەڵەیەکم کردبا لێم خۆش دەبو من هەروا زۆۆۆر لێبوردە بوم لەکەڵی چونکە نەمدەویست لە دەستی بدەم ئاخر لە ڕوحی خۆم خۆشترم دەویست لە ئیشکەم توشی کێشەیەک هاتم لەگەڵ پیاوێکی بەتەمەن کە قەت لێی خۆش نابم هۆکاری سارد بونو گورانی ئەو بو نزیک دە ڕۆژ قسەی لەکەڵ نەکردم ژیانم وێران بو زۆز هەوڵم دا کەسێ هاتە نێوانمان کە بە پەیوەندیەکەمانی دەزانی ئاشتی کردوەوە لەگەڵم بەڵام تەواو گۆرا بو ئەو کەسەی جاران نەمابو ساد بوبو لەکەڵم شەری پێ ده فرۆشتم غیرەی لی دەکردم زۆر لێ پرسینەوەی دەکرد من کێشەم نەبو ئەوەندە ئاشقی بوم دوای کەمتر لە 15 ڕۆژ داوای ئیمێلی لێ کردم هەرچەند هەمو شتەکانمی لابو بە سناپیشەوە بەڵام نازانم بوو لەناکاو داوای لێ کردم منیش پێم دا بێ دودڵی چونکە هیج شتێکی شاراوەم نەبو نەمزانی کۆمەڵی شتی رابردوە نەفرەتیەکەمی تێدا ماوە چو شتە کونەکانمی دوبارە هینابۆوە کومەڵێک نامەو چاتی تێدابو ئیتر شیت بو لێم منی کوشت بە قسەو وتە ناخۆشەکانی چی خوا پێی ناخوش بو پێی وتم مردنی من ئەم شەوە بو ئیتر نەهامەتیو عەزابی من دەستی پێ کرد ئەو شەوا بارانێکی بەهێز دەباری چومە دەرەوە بە دەنک دەگریام هاوارم دەکرد خوایە بە هاناموە وەرە خوایە ناتوانم بێ ئەو بژیم ئاشقەکەم بەڵی پشتی لێ کردم زۆر قسەیان لەکەڵ کرد زۆر هەوڵم دا بگەرێتەوە نەهاتەوە لام بلوکی کردم لە هیچ جێگایەک وڵامی نامەو تێلەکانمی نەداداوە ژیانم بو بە دۆزەخ ماڵەوە هەستان بە هەمو شتێ کرد چونکە نەنانم دەخوارد نە خەوم مابو ئەو کچەی جاران نەما نە پێدەکەنیم نە خۆم جوان دەکرد سەرتاپا ژیانم ڕەش بو،،...ڕۆژێ باران بو چومە کار زۆر بێتاقەت بوم لە کۆڵانی لە ماڵێک لە ماڵەکان پیاوێ ویستی دەستدرێژی بکاتە سەرم منیش بەهەمو هێزی خوم به دەرگاکەم دادا ئیتر لیم داو ڕۆیشتم به گریانەوە بارانێکی زۆر بە هیزیش ئەباری رام کرد هەر بە گریانو هاوای هاوارم دەکردە خوا کە بۆچی ئەوهەمو خەمو کێشەیه ڕوم تیدەکات دانیشتم لەسەر شۆستەکە زۆر گریام هەمو جلەکانم تەر بو بو هیج ئاگام لەخوم نەما هاوڕێکەم تێلی بو کردم وتی چی بوه بۆ ئەگری شتەکانم بۆ باس کرد منی هێناوە سەر خۆم زۆر قسەی بۆ کردم هەلسام جومەوە ماڵ دایکم زۆر نیکەرانم بو چونکە دنیا تاریک بو هیچم بەسەر خۆم نەهێنا جلەکانم گۆری چومە دەرەوە نەمدەتوانی خۆم بکرم تێر گریام لە ماڵەوە خوشکەکەم شەو هەستی پێ کردم بو سبەی کشەکەمان حەل کرد الحمداللە نەمتوانی لێی خۆش بم بەم جورە بەم هەمو خەمو گریانە هێشتا بەردەوام بوم لە ئیش ئەشقەکەم لە دڵدا بو دایم هەوڵی گەرانەوەم دەدا بێ سود بو ئاکادار بوم لە هاوڕێکانم هەواڵی ئەپرسیو خەمی منی بو بەڵام کە لام نەبو کە گوێم له دەنگی نەبو سودێکی هەیە بوم هەمو شەوێ بە گریان ئەخەوتم لەکەڵ یادگاریو وێنەو دەنگەنامەکانی ئەژیا مو شەوم بەسەر دەبرد زۆر دور کەوتمەوە لە هەمو کەس دام تەنیا بوم متمانەم بەکەس نەبو چونکە هەموان درۆیان لەگەڵ کردم خەمی بێ ئەوی ژیانی سەخت دڵ رەقیو بێئەگای ئەشقەکەم بەڵێنو خەونەکانی ئەو تەواو ژیانمیان وێران کردبو هەستم دەکرد باش نیم دایک تەنگەنەفەسم دڵم ژانی دەکرد دایکم زۆر خەمی دەخوارد زۆرجار دەگریا دەیوت کچە جوانەکەم بۆ ئاوا دەکەی بو ئازاری خوت دەدەی بە پێکەنینیکی درۆینەوە باوەشم پیا دەکرد دەموت دایە کیان باشم ئەوەتا دەمبینی ئیش ئەکەم ڕۆژ بە ڕۆژ خراتر دەبوم لە سەر ئیش توشی تەنگەنەفەسیو ئاستەنگ دەهاتم به ڵام وازم نەهینا زیاتر لە دوجار سەردانی دکتۆرم کرد حەبو عیلاجم بەکار هینا بەڵام بێسود بو خۆم دەردی خۆمم ئه زانی بەڵام لەبەر دایکم ئەچوم ژیان زۆۆر ناخۆش بو بێ ئەشقەکەمم زۆر پێوە دیار بو هەموان هەستیان بە لاوازیو بێتاقەتی من کردبو هەموان دایان زانی چیمە هەوڵێان دەدا باش بم به ڵام بێسود بو،،،
وا 8 مانگ بەسەر دابرانمان تێدەپەڕێ منیکی ڕوخاوو وێران بەردەوامم لە ژیان کردن چەند جارێ هەوڵی خۆ کوشتنم بەڵام خودا نەیکوشتم وەک بڵێی هیشتا ماوە مەینەتی ترم بەسەر بێت بەڵام شوکرم ئێستاش چاوەڕێی گەرانەوەی ئەوو ڕەحمی خودام دو جەژنم بەبێ ئەو کرد بەڵام چ جەژنێ تەنیا گریانو جلێکی سادەو ماتەماوی کۆمەڵێ یادکاری تاڵ میوانو جەژنانەی من بو هێندە ئازارم چەشت و

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەلام کارێکی وای نەبو منیش هەر دڵنەوایم دەداو دەموت خەم مەخۆ خوا کەورەیە ئیتر بەو جۆرە بەردەوام بوین ڕۆژێ بریاری دا بێتە لام بەرەو رو بیبینم چونکە هەر یەکەمان لە شارێکی جیاواز بوین نزیکەی ـ3 کاتژمیر دورە منیش زۆۆۆر دڵم خۆش بو وتم ئەشقەکەم دەبینم کاتمان دانا مانگی ـ12/2018 هات یەکمان دیت دانیشتین باسی زۆر شتمان کرد زۆر دڵ خۆش بوین لای ئێوارە داهات وتی دەبێ برۆم حەزم نەدەکرد بروات توند دەستیم گرتو وتی دڵنیابە دێمەوە کیانەکەم وتم باشە هەرگیز جێم مەهێلە وتی مەحاڵە ئیتر بەرێم کرد خۆم چومەوە ماڵەوە زۆر دڵم خوش بو گۆرانیم دەوت پێدەکەنیم زۆر دڵیشم لای ئەشقەکەم بو تا دەکاتەوە شوکر بە سەلامەتی گەیشتەوە شەو قسەمان کرد وتی زۆر جوان زۆرم بە دڵی ئاوا پۆشتە بە دایکم حەز ناکا بوکەکەی سفور بی وتم .......

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئه‌وە‌ش ئه‌نجامی که‌سی،عینادو فشکه‌روکە‌له‌ڕه‌ق😁😜🤣🤣🤣🤣🤣
@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

نوێژی بەیانی کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشییە ئەگەر نوێژت کردووە بڵێ
الحمد لله🤲

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چەن جوان وتی دكتر شەریعەتی:
بۆكەسێك كە دەرك ئەكا هیچ تەوزیحێك لازم نیە
وبۆكەسێك كەدەرك ناكا هەر تەوزیحێك ئیزافیە
ئەوانەی كە دەڕك ئەكەن عەزاب ئەكێشن
میگن بەحس لەگەڵ ئینسانی ئەحمەق وەك كوشتنی مێشولە لەسەر روخساری خۆتە
چەكی ئاخریت بە ڕوخساری خۆت داوە
نەتیجەبوونی ئەم بەحسە دۆڕاو خۆتی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

باشە کاکە 😂😂

خزمێکی دوورمان کوڕەکەی ژنی دەهێنا ،
بانگهێشتی کردم بۆ ئاهەنگەکەی .
لەگەڵ ژنەکەم پێکەوە ڕۆشتین ،کاتێك گەشتینە دەرگای هۆڵەکە بینیمان دوو دەرگای لێیە .
لەسەر دەرگایەکیان نوسرابوو : تایبەت بە خزمی زاوا.
لەسەر دەرگاکەی تر نوسرابوو :تایبەت بە خزمەکانی بووك .

ئێمەش چونکە ناسراوی زاواین لەو دەرگایەوە چووین کە نوسرابوو بۆ خزمی زاوا.
پاش چەند هەنگاوێك دوو دەرگای ترمان بینی
لەیەکێکیان نوسرابوو: تایبەت بە ژنان
لەدەرگاکەی تر نوسرابوو: تایبەت بە پیاوان .
من و ژنەکەم لەوێدا جیابووینەوەو ئەو بۆ دەرگای ژنان و منیش بە دەرگای پیاواندا ڕۆشتم .
@chyrok
پاش چەند هەنگاوێك دوو دەرگای ترم بینی .
لەسەر یەکەمیان نوسرابوو: بۆ ئەوانەی دیارییان پێیە.
لەسەر دەرگای دووەم نوسرابوو:
تایبەت بەوانەی دیارییان پێ نیە .
منیش چونکە دیارم لەگەڵ خۆم نەهێنابوو،لەو دەرگایەوە ڕۆشتمە ژوورەوە کە لەسەری نوسرابوو: تایبەت بەوانەی دیارییان پێ نیە.
لەوێدا بە ژنەکەم گەشتم و تەماشامان کرد لە دەرەوەی هۆڵەکەین .
لەگەڵ ژنەکەم سەیرێکی یەکترمان کردو دەستمان کرد بە پێکەنین ، دواتر گەڕاینە ماڵەوە .😜😁

@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

به‌هۆی یەك ته‌له‌فۆن كردنه‌وه‌ ناچاربووزیــنــا له‌گه‌ڵ برای مێرده‌كه‌ی بكات



بەشی یەکەم

ئه‌مه‌ چیرۆك نیه‌ و ئه‌فسانه‌ش نیه‌ به‌ڵكو ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئومه‌تی ئیسلامیه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌ك و لادانێكی بچوك له‌ شه‌رعی خوا كاره‌سات ده‌گاته‌ ئه‌م ئاسته‌ ترسناكه‌ بۆیه‌ وا چاكه‌ كاته‌ فه‌راغه‌كان به‌ خویندنی قورئانی پیرۆز و كۆڕی یادی خوا پڕ بكرێنه‌وه‌ نه‌ك به‌ ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و و ئه‌م كردن و چات كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌فس نزم و گورگ له‌ پێستی مه‌ردا
ده‌كرێ هه‌موومان سود له‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینانه‌ وه‌ربگرین و به‌ چیرۆك و ئه‌فسانه‌ی تێ نه‌گه‌ین و كه‌سیشمان نه‌ڵێین ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ من چونكه‌ من له‌ خوا به‌زیاد بێ خاوه‌ن بڕوا و زانستم و بروام به‌ خۆم پته‌وه‌ و كه‌س ناتوانێ فێڵم لێ بكات چونكه‌ شه‌یتان هینده‌ ته‌ڵه‌ و داوی هه‌یه‌ هه‌رگیز واز ناهێنێ تا ڕۆژێك بتوانی له‌ خشته‌مان ببات !!!!
كچێك له‌ ته‌مه‌نی به‌هاریدا بوو گوڵ ئاسا ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌شه‌ی ده‌كرد و پێ ده‌گه‌یشت له‌ بنه‌ماڵه‌ێكی په‌روه‌رده‌ چاك و موسلمانانه‌ و ڕیك و پێك و خو ره‌وشت جوان ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای كرد بوو سه‌ره‌نجی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك و ناسیاو و دۆست به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ هه‌موو گه‌نجانی گه‌ره‌ك و ئاشناكان به‌هیوای ئه‌وه‌ بوون ئه‌و كچه‌ ببیته‌ هاوسه‌ریان تا ڕۆژیك گه‌نجیكی ڕیك و پیك و جوان له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری هاتن بۆ خوازبێنی و خوداش ئه‌و كاره‌ی سه‌رخست و كچه‌ و كوره‌ بوون به‌ به‌خته‌وه‌رترین هاوسه‌ری یه‌كتر ...
هینده‌ یه‌كتریان خۆش ده‌ویست حه‌زیان نه‌ده‌كرد بۆ یه‌ك چركه‌ش له‌ یه‌كتر داببڕێن به‌لام ژیانی دونیا هه‌رگیز ڕیگه‌ به‌مه‌ نادات ده‌بێ پیاو بچێته‌ سه‌ر كاری خۆی ژنیش به‌ هه‌مان شیوه‌ یان كاری ماڵ ده‌كات یان ئه‌ویش فه‌رمانبه‌ره‌ و ده‌بێ بچێته‌ فه‌رمانگه‌ی خۆی ..
كابرا به‌یانیان سه‌عات 8 له‌ ماڵ ده‌رده‌چوو تا سعات نزیكی 3ی دوای نیوه‌ڕۆ نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ ، ژنه‌ش له‌ ماڵی خۆی خه‌ریكی كار و باری ماڵ ده‌بوو هینده‌ ده‌ست گه‌رم و له‌ش سوك بوو هه‌ر خێرا ماڵه‌كه‌ی ڕیك ده‌خست و كاری خۆی ته‌واو ده‌كرد و پاشان ده‌چوو ناو ماڵی باوكی كوڕه‌كه‌ش ڕیكی ده‌خست و پاشان ده‌هاته‌وه‌ نێو ماڵی خۆیان خۆی خه‌ریك ده‌كرد تا كات بڕوات و كاتی هاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی دا بێت ...
وای لێ هات كچه‌ هه‌ستی به‌ بۆ شایی ده‌كرد وورده‌ وورده‌ هه‌ستی به‌ بێزاری ده‌كرد !!! بیری كرده‌وه‌ چی بكات بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی كات شه‌یتان ئه‌وه‌ی خسته‌ مێشكیه‌وه‌

ده‌ی با ته‌له‌فۆن بكه‌م به‌لكو له‌گه‌ل هه‌ندێك كه‌س بدوێم خۆ هیچ نابی كێ ده‌زانی من له‌ كوێم !!!!
به‌هه‌وه‌سی خۆی ژماره‌ی لێ ده‌دا و هه‌ندیكیان وه‌لامیان ده‌دایه‌وه‌ و هه‌ندیكیشیان له‌سه‌ریان داده‌خست ، تا ڕۆژێكیان كه‌وته‌ داوی ڕاوكه‌ران و بوو به‌ باشترین نێچیر
ڕۆژانه‌ چه‌ند سه‌عاتێك به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان ده‌كرد و وای لی هات ئیش وكاری ماله‌وه‌ی به‌ خه‌مساردیه‌وه‌ ڕاده‌په‌ڕاند !!!
برای مێرده‌كه‌ی هه‌ستی كرد شتیكی نائاسایی رووده‌دات بۆیه‌ ده‌ستی كرد به‌ چاوه‌دیری براژنه‌كه‌ی بینی وا خه‌ریكه‌ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ ده‌كات و بۆ چه‌ند كاتژمیرێك بی پسانه‌وه‌ !!!
ئه‌ویش چوو له‌ بازاڕ ته‌له‌فۆنیكی به‌ ڕیكۆردی كڕی و هێلی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی پێوه‌ به‌ستایه‌وه‌ هه‌ر چه‌ند جار ژنه‌كه‌ ته‌له‌فۆنی بكردبایه‌ ئه‌وه‌یش تۆماری ده‌كرد چه‌ند ڕۆژیك به‌م شێوه‌یه‌ تا هیچ گومان نه‌مێنی له‌ په‌یوه‌ندی به‌ستانی براژنه‌كه‌ی به‌ پیاویكی نه‌ ناسیاوه‌وه‌
برای مێرده‌كه‌ی هاته‌ لای براژنه‌كه‌ی و دوای چاك چۆنی گوتی : باشه‌ پێم ناڵێی بۆ هینده‌ له‌ ژووره‌وه‌ ده‌مینیته‌وه‌ به‌ ته‌نها ؟
براژنه‌كه‌ی گوتی : هه‌ر بۆ خۆم بێ تاقه‌تم
ئه‌ویش گوتی : نه‌خێر وانیه‌ !!!
براژنه‌كه‌ی به‌ باوه‌ر به‌ خۆ بوونه‌وه‌ گوتی : بۆ وانیه‌ !!!
ئه‌ویش گوتی: پێم بڵێ ئه‌وهه‌موو قسه‌ كردنه‌ به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كێ ده‌یكه‌ی ؟؟؟
براژنه‌كه‌ی ڕه‌نگی تێك چوو گوتی : ئا ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی باوكم ده‌یكه‌م
ئه‌ویش گوتی : درۆ ده‌كه‌یت فه‌رموو گوی بگره‌ بزانه‌ له‌گه‌ڵ كێیه‌ !!!! هه‌ندی له‌ قسه‌كانی خۆی بۆ لیدایه‌وه‌ و گوتی : ئیواره‌ ئه‌و كاسێته‌ ده‌ده‌م به‌ براكه‌م تا بڕیارێك له‌ باره‌ته‌وه‌ بدات !!!
براژنه‌كه‌ی هه‌ر زوو خۆی دایه‌ ده‌ست و پاڕایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كات چی ده‌ویت بۆی بكات له‌ بری په‌نهان كردنی ئه‌م ئابروو چونه‌
ئه‌وه‌یش گوتی : باشه‌ به‌مه‌رجیك
براژنه‌كه‌ی گوتی : بڵی با مه‌رجه‌كه‌ت بۆ جی به‌جی بكه‌م
ئه‌ویش گوتی : خۆت بده‌ به‌ده‌ستمه‌وه‌
براژنه‌كه‌ی گوتی : ئاخر چۆن ده‌بی و ئه‌وه‌ خیانه‌ته‌ و گوناه و تاوانه‌ !!!
ئه‌ویش گوتی : دوو ڕیگات له‌به‌رده‌م دایه‌ یه‌كیان هه‌ڵبژێره‌

چاوەریی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی حەوتەم

ــ تۆ مەبەستت چییە .
ـــ ئەوە کورەکەی نەجاتە , ئەوە شاهانە .
ـــ تۆ لە کوێیت هۆشت لەسەرخۆتە شاهانی چی .
ـــ بەلێ من ئەو چاوانە دەناسمەوە , ئەوە رێک چاوەکانی نەجات بو کاتێک تورە دەبو لێتی دەروانی .
ـــ دیارە تۆ بیری براکەتت کردوە , مەحالە ئەوە وتی ناوم دیارە .
ـــ بەلێ بیری براکەم دەکەم زۆیش , ئای خوایەگیان من چیمکرد .
ـــ هەرچی بوو رۆشت و لە رابردوو مایەوە ئیتر دلی خۆت تووند مەکە .
ــ هەرخۆی لەو رۆژەوە دلم توندەو خۆشیم نەماوە . .......

............................💙سۆزیار💙.....................

شاهان و رەهێل بون بە هاورێ و رەقەمیان لێک وەرگرت پاشان ئیتر پێش ئێوارە ماڵئاواییان کردو رۆشتن .
لە ئۆتۆمبێلەکەدا محمد وتی
ـــ شاهان ئەو کچەت بینی
ــ بەلێ شاز بوو . زۆر سەرنجی راکێشام
ــ جوان بوو زۆر دەبێت چۆن ژمارەیم دەست بکەوێت .
ــ مم دیارە زۆرت بەدل بوە
ــ بەلێ .
ـــ ئەگەر بلێم محمد منیش زۆر بەدلم بوو چی دەبێت .
ــ نا وامەلێ تکایە
ــ بەخوا بەراستمە .
ــ مەگەر ئێمە سوێندمان نەخوارد هەموشتێکمان هی یەک بێت تا مردن و خۆشەویستمان حەرامی یەک بێت .
ـــ بەڵێ سوێندمان خوارد کەواتە کاممان زووتر بەدەستمان هێنا حەرامی ئەویتر بێت .
ــ زۆر باشە رازیم .
ئەوان بریاریان دا کامیان ماریا بەدەست بێنن ئیتر هی ئەوەوە ئەویتر وەک خوشک سەیری دەکات .
ئەوە یەکەم جاریان بوو دلیان لەیەک سارد بێت پێشتر هەردوکیان پێکەوە هەولیان دەدا بۆ بەدەست هێنانی شتی یەکتر بەلام ئەمجارە لەدژی یەک و بەتەنها هەول دەدەن .
شاهان رۆشتەوە مالەوە هێشتا دایکی نەهاتبوەوە رۆشت بۆ گەرماوەکەو ئاوێکی کرد بەخۆیدا وەلێ هەر لە بیری ماریادا بوو وە رق و کینی بەرامبەر رەزا زۆر زیادی کردبوو . پاشان رۆشت نووست ....(نوسەر: سۆزیار کاروان)
نەسرین هاتەوە بینی شاهان لەمالە دلی ئیسراحەتی کرد چونکە چی تێلی دەکرد وەلام نەدەدرایەوە زۆر پێی نیگەران ببو .
پاشان سفرەی ئێوارەی راخست و شاهانی بەئاگا هێنا ئەنجا وتی .
ـــ کورم ئەمرۆت چۆن بەسەربرد بۆم باس بکە .
ــ دایە گیان باش بو هەم خۆش و هەم ناخۆش .
ــ بۆچی
ـــ دایکە بۆت باسەکەم بەلام دەبێت بەلێن بدەی لێم تورە نەبی .
ـــ دەبێت چی بێت تۆ باسی بکە ئەوجا بریار دەدەم .
ــ نا جارێ دەبێت بەلێن بدەی .
ــ زۆر باشە بەلێن بێت تورەنابم .
ــــ من چوم بۆ گوندەکەی خۆمان .
ــ چی ئەوەتۆ دەلێیت چی چۆن ؟؟ مەگەر من نەموت ئیتر رابردو رۆشت پێویست ناکات ژیانمان تێک بدەین .
ــ سەرەتا دایکە هێور ببەوە پێویست ناکات خپت نیگەران بکەی من خۆمم نەناساند ئەنجا هەر دەچوم ئەمرۆ بێت یان بەیانی .
ـــ باشە منن هیچم پێناکرێت تۆ لە قسەی من لاتدا
ـــ دایکە تکایە ڕێگە بدە بۆت باسبکەم , ئەوجا تۆ بەلێنتدا تورە نەبیت .
ــ باشە بلێ بزانم چی رویدا .
ـــ من و محمەد چویین هیچیشم بۆ محمەد باس نەکردوە ,
ــ ئێ .
ـــ بومە هاورێی رەهێل هەندێک لە مالی رەزا بوم وتمان بۆ سەیران هاتوین و هاتوین بۆ مالتان بۆ ئیسراحەت و دەستنوێژ
ــ ئەوان وتیان چی
ــ بەخێر هاتنیان کردین , کاتێک رەزام بینی حەزم دەکرد بیکوژم بەلام لەبەر تۆ هیچم نەکرد .
ــ ئەی مالی خۆمان .
ــ ئاهـــ دایکە مالی خۆمان زۆر گورابو مالێکیتری تێدا بوو دیاربو رەزا چاوچنۆک فرۆشتویەتی وە ئەزانی چی .
ــ چی ؟
ــ رەهێڵ ئێمەی برد بۆ باخەکەی خۆمان ئەسلەن وا رەفتاریان دەکرد رەزا خۆی یەک بەیەکی ئەو دارانەی باوکم ناشتبێت ,
نەسرین دەستی کردە گریان و بیری نەجاتی دەکرد .
شاهان : دایکە مەگری تکاکەم مەگری بەلێن بێت من تۆلەی یەک بەیەکی فرمێسکەکانی تۆ و مردمی براکەم پاشان کوشتنی باوکم لە رەزا دەکەمەوە .
ــ نەخێر کورم دانیشە کێشە بۆخۆت مەنێرەوە تکاکەم بهێلە ئەو تەمەنەی ماومە بە ئیسراحەت بژیم .
ـــ سویندبێت بەخودا تا تۆلەی لێنەکەمەوە دلم ئیسراحەت ناکات و گڕی ناخم ناکوژێتەوە .
نەسرین هەر دەگریا و وتی .
ـــ ئەو رۆژەی لێی ئەترسام وا نزیکە رۆلەکەم لەبەر من واز بێنە .
ـــ دایکە تۆ نیگەران مەبە , واز لەوە بێنە دەزانی ئەو کچەی رەزا گەورە بوە .
ــ کێ ماریا .
ـــ بەلێ هەر خۆی دەبێت سەرەتا ئەو رابکێشمە پلانەکەمەوە .
ــ دانیشە کورم واز بێنە , هەرخۆی ئەو تاوانی چییە .
ــ تاوانی ئەوەیە کچی رەزایە .
ــ کورم تکاکەم .
ــ دایکە من هیچت لێ ناشارمەوە بەلام بەراستی جوانیش بو سەرنجی راکێشام وە , محمەدیش ئەیوت من بەدلمە دواتر گرەومان کرد کاممان بەدەستمان هێنا ئەویتر وازی لێدێنێت .
ــ ڕۆلەکەم تۆ خەریکی چی بەزمێکیت هاورێکەشت لە خۆت مەکە وازبێنە .
ــ تکاکەم دایکە ئەگەر یارمەتیم دەدەی یارمەتیم بدە ئەگەرنا رێگرم مەبە .
نەسرینیش هەر دەگریا و پاشان وتی ......... .
سۆزیار_کاروان✍






بەشی هەشتەم

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی شەشەم


لەدلی خۆیدا نەفرەتی لێدەکردن ,,, ئەنجا ئامۆزاکەی ناویانی پرسی پێش ئەوەی هاورێکەی هیچ بلێت شاهان وتی ناوم دیارە و ئەویش محمد .
ئیتر خۆشحالی خۆیانی دەربری و دواتر شاهان وتی هاتوین بۆ سەیران بۆ ئەم ناوە ئیتر پێویست بو بچینە مالێک بۆ ئەوەی دەست نوێژ هەلگرین و کەمێک پشو بدەین ئەوانیش بەجوانی پێشوازییان لێ کردن ئەوەندەی نەبرد کچێک دەرکەوت لەدەرەوە دەهاتەوە باڵای بەرز و قژی خاو رەش وە چاوەکانی رەش خۆی سپی پێست بەشەرمێکەوە بەخێرهاتنی کردن شاهان زۆر سەری سوڕما لە جوانی ماریا ئەدی ١٢ سال بو ئامۆزاکانی نەبینیبو ماریاش گەورە ببو ١٥ سالان بو زۆر جوان بوو بە زەحمەت توانی چاوی لابەرێت لەسەری ئەو لەناو شاریش بوو چەندان کچی بینیبو بەلام هیچیان ئاوا شاهانیان سەرسام نەکردبوو .. ... بێگومان هاورێکەی شاهانیش سەیری دەکرد , دواتر ماریا رۆشت ,,, پاشان لەگەل ئامۆزاکەی رۆشتنە دەرەوەو پیاسەی ناو گوندەکەیان دەکرد ئامۆزاکەی بردنی بۆ باخێکی زۆر خۆش هاورێکەی زۆر دلخۆش بو وە سەرسام بو بەو دیمەنە جوانانە بەلام شاهان رقی لێدەباری ئاخر خۆ ئەوە پێشتر باخی مالی شاهان بو .. ئەنجا شاهان لەدوری دەروانی بە ئاراستەی مالی خۆیان , سەیری مالی خۆیانی دەکرد و هەمو شتی بیر دەکەوتەوە بیری شەرەتەقەکەی مالیان بیری شەهرامی برای پاشان باوکی ئەنجا گڕ لەناخی بەر ببو خەیالی رۆشتبو ... ( نوسەر: سۆزیار کاروان) .
ڕەهێل : دیار .
شاهانیش لەناو خەیالا مابوەوە ئەسلەن هەر بیریشی نەبو ناوی خۆی ناوە دیار ئەنجا هاورێکە دەستی دا لەشانی وتی
محمد: دیار
شاهان : ئاهــ بەلێ .
رەهێل : بابرۆینەوە مالەوە رەنگە ئێستە باوکیشم هاتبێتەوە ,
شاهان : زۆر باشە بابرۆین.

پاشان گەرانەوە مالەوە بینیان ماریا لە حەوشەیەو گولەکان ئاو دەدات شاهان کە ئەوی بینی وایدەزانی دونیا کەسی تێدا نییە ئەو و ماریا نەبێت زۆر جوان بوو ماریاش هەر سەیری شاهانی دەکرد , دیاربو ئەویش هەمان هەستی هەبو شاهانی بەدل بوو زەردەخەنەیەکی کرد بۆ شاهان و بە شەرمەوە رۆشتە ژورەوە ....
دواتر بە سینیەک میوەوە هاتەوە و میوەی بۆ دانان محمدیش هەر سەیری ماریای دەکرد ,, لەوکاتەدا رەزا هاتەوە سلاوی کرد و زۆر بە نامۆی سەیری شاهانی دەکرد لەناویانی پرسی و هەندێک لایان دانیشت شاهان کەمی مابو هەستێت و پەلاماری بدات بەلام بەزۆر خۆی گرتبو بە چاوێکی ڕقاویەوە لە رەزای دەروانی ئیتر رەزا رۆشتە ژورەوەوو خێرا رۆشت بۆلای هاوسەرەکەی وتی.
ـــ ئەوانە چۆن هاتوون
ــ هاتبوون بۆ سەیران دواتر بۆ دەستنوێژ و ئیسراحەت هاتبوون
ــ نەخێر ئەو کورە زۆر نامۆیە لەبەرچاوم

ــ واتە چی تۆ مەبەستت چییە.
ــ ئەوە ......... .

سۆزیار_کاروان✍

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

شاهان پۆلی ١٢ ی تەواوکردو نمرەیەکی باشی هێنا لە بەشی قانوون وەرگیرا هەرخۆشی هەمو ئامانجی ئەوە بو تا تۆلەی باوکی بکاتەوەو مامی بخاتە زیندان , ئەو لە ٦ساڵیەوە گوندەکەیانی جێهێشتبو هیچ هیچ نەیبینیبو جار جار دەیوت دەچم بزانم خانوەکەمان ماوە چی گۆراوە چی نەگۆراوە بەلام نەسرین رێگەی نەدەداو دەیوت ئیتر تۆ ئەوێ لەبیر بکە هەرچیمان جێهێشت , جێمان هیشت و بیریشی لێ ناکەینەوە , ,, ئەو لە دلی دایکی تێنەدەگەشت نەسرین دەترسا کاتێک رەزا زانی شاهان گەورە بوەو لەسەر پێی خۆمان وەستاوین بەخیلی ببات وشتێک لە شاهان بکات . رۆژێک شاهان پێش دەست پێکردنی زانکۆی بەدایکی وت لەگەل هاورێکانی دەچێت بۆ سەیران , نەسرینیش ڕازی بو وتی ئاگاداری خۆی بێت لە هەمو شتێک .
شاهان رۆشت بەلام ئەو بۆیەکەم جاری بو درۆ لەگەل دایکی کات ئەو نەچو بۆ سەیران بەلکو رۆشتەوە بۆ گوندەکەی باوکی.
شەهرام بەرێکەوت هاورێیەکیشی لەگەلیهات کەمێک خواردنیشیان برد لەگەل خۆیان گوندەکەیان ( ١:٤٠ ) دوربوو لە شارەوە ئەو لای هاورێکەی هیچی نەوت وە وتیشی
ـــ دەچین بۆ مالێک هەرگیز ناوی من نەهێنیت بلێی شاهان دەتوانیت بە براکەم یان هاورێ چوزانم شتێکیتر بانگم بکە ,
ــ بۆچی کورە .
ــ پێم خۆش نییە ناوەکەم بزانن .
ــ هههه بۆ دەبیت بە چاوەوە خۆ ناوەکەت زۆر موهیم نییە .
ــ هههههه تۆ چوزانی گرنگی خۆی هەیە .
ــ باشە خەمت نابێت .
ــ بێخەمم کەواتە .

.. شاهان کەمێک شێوەی باوکی تێدابو بەتایبەت چاوەکانی هەر رێک هی باوکی بوو .
بە پرسیار کردن گوندەکەی دۆزیەوە و رۆشت هەندێک پیاو دانتشتبون لە ژێر دارێکدا پرسیاری مالی رەزای لێکرد ئەوانیش پێیان وت خۆی هەندێک شتی بیر بو هەندێکی بیر نەبو وەک رێگاو مال بەلام زۆر بەجوانی مالی خۆیانی بیر بوو . ئیتر رۆشت بۆ مالی مامی لەدەرگای داو کورێک کردیەوە لەخۆی گەورەتر بو دیار بو ئەمە ئامۆزایەتی ناوی ڕەهێل بوو .
سلاویان کردو رەهێڵ بەخێرهاتنی کردن بۆ ژورەوە ئیتر رۆشتنە مالەوە کەمێک دانیشتن و ئامۆژنی شاهان هات بەخێر هاتنی کردن , هەر کە شاهان بینی هەمو ئەو خراپانەی بیرکەوتەوە کە دەرهەق بە شاهان و دایکی کردبووی لەدلی خۆیدا نەفرەتی لێدەکردن ......
....
سۆزیار_کاروان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

دۆشەکێک و بەتانیەکیان هەبو بەلام ئیتر بەرە بەرە پێداویستی مالی کری و جلی نوێ بۆ کورەکەی و یاری و پێداویستی بۆ قوتابخانەو ئیتر خواردنیتریان دەخوارد وەلێ زۆر سپاس گوزاری خودا بون , وە پاش چەند مانگێک رێستۆرانتەکەیان لە شاردا دەنگی دابوەوە بە خواردنی بە چێژ و تازە و پاک و خاوێن و وە بەدەستی شێفێکی مسولمان و نوێژکەر ئامادە دەکرا ئەمە زۆر باش بو چونکە رێک کەوتنیان وابو موشتەری زیاد بکات و خواردن زۆر بروات و زیاتر هیلاک بێت موچەکەی زیاد دەکات وە بە پێچەوانەوە موشتەری کەم بکات و خواردن کەم بروات موچەکەی کەم دەکات ,, ئیتر پاش ٦مانگ لە کار کردنی لە رێستۆرانت رۆژێک بەرێوبەرەکە بانگی کورێکی بەردەستی نەسرینی کرد و وتی
ــــ پێم بلێ رەفتاری نەسرین خان چۆنەو لەگەلتان چۆنەو تەبیعەتی چۆنە .
ـــ بەرێزم رەفتاری زۆر باشەو زۆر لێی رازین تابلێی لەگەلمان باشەو گەر هەلەیەکیش بکەین نایکات بەهەرا پێش ئەوەی شتەکە گەورەبێت خێرا چارەسەری دەکات وە تابلێی کەسێکی رولەدینەو هەمیشە ناوی خودای لەسەردەمەو هەمیشە ئامۆژگاریمان دەکات بۆ کاری چاک بۆ خودا پەرستی . بەلام من دوو سێ جارە شتێکی نامۆ دەبینم لەودا.
ــ ئەها کەواتە بلێ بزانم چیە منیش دەلێم تۆ بلێی مرۆڤ هەبێت ئەوندە بێ هەلەو بێ کەموکوری بێت , ئەوەتا شتێک هەیە چییە ؟؟
ـــ ئەو .......... .

سۆزیار_کاروان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئه‌م به‌سه‌رهاتە به‌ڕاستی ڕوی داوە
@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

خۆی بوەستێت , چەند سەعاتێک چەندین گەرەک و کۆلان گەرا بۆ خانویەکی بچوکی کرێ هەتا لە کۆتایدا خانویەکی دەست کەوت گەرچی زۆر بچوک بو بەلام تازە و پاک وخاوێن بو ژورێک و مەتبەخێک و موشتەمەلاتێک بوو بەلام بۆ نەسرین و کورەکەی زۆر گونجاو بو وە نرخیشی گونجاو بو (نوسەر:سۆزیار کاروان), ئەنجا هەولیدا بەدوای کارێکدا بگەرێت بەلام ئەو رۆژە هیچی دەست نەکەوت ئیتر چو بەدوای کورەکەیدا و مژدەی داپێی کە ئیتر مالی خۆیان هەیە , کورەکەی زۆر دلخۆش بو گەرچی هەر خانوە رەقەکە بو پارچە قوماشێکیشیان نەبو لەسەری بخەون بەلام زۆر پێی شوکوربون ئاخر زۆر لەسەر شەقامەکان باشتر بوو بۆیان , نەسرین ئێوارە درەنگ چوەوە بۆ لای فڕنەکەو زەرفێک سەمونی هێنا بۆ ئێوارەو بەیانی خواردیان بۆ رۆژی دواتر شاهانی بردەوە قوتابخانەو ئامۆژگاریکرد هەر تەواو بو لە قوتابخانە بگەرێتەوە ماڵەوە باش بوو قوتابخانەکەی شاهان نزیک بو لە مالەوە ئیتر خۆی بەدوای کاردا گەرا ,,, بیری کردەوە مەکینەی خەیاتی بکرێت و ئیتر خەیاتی بکات بەلام ئاخر ئەوەش پارەی دەویست بەکام پارە مەکینە بکرێت بۆیە بریاریدا ئیشێکیتر بکات کە تێچوی بۆ نەسرین نەبێت .
دواتر چێشت خانەیەکی بینی هەلی کاریان هالواسیبوو , نەسرین پشتی بە خودا بەست و رۆشتە نزیکەوە بینی لێی نوسرابو پێویستمان بەشێفە ,, رۆشتە ژورەوەو وتی بۆ ئەو ریکلامی هەلیکارە هاتوم ئەوانیش وتیان بروانەمات هەیە , نەسرین وتی نەخێر ئیتر ئەوانیش گاڵتەیان بە نسرین دەکرد دەیان وت بۆ چێشت خانەیەکی ئاوا بە ناوبانگ ببورن کەسی سەرجادە وەرناگرین , نەسرینیش خۆی تێک نەداو وتی بەلام خواردنەکانم زۆر بە چێژن و رەنگە لە خواردنی زۆربەی شێفە بە ناو بانگەکانیش خۆشتر بن , ئەسلەن مەمنونیش نەبن کار ناکەم لێرە دەچمە شوێنی زۆر باشتر باشان شوێنەکەی بەجێ هێشت و چەند مەترێک دورکەوتەوە , دواتر کەسێک بانگیکرد , خاتون , نەسرین لای کردەوەو بینی ........... .
سۆزیار_کاروان💙
جاوەرێی بەشی سێیەم بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

رێکخست نەجات لە دانیشتنەکەدا زۆر بە خۆنەویستانەو بە جەرگی سوتاوەوە وتی من بە مەرجێک لێتان خۆش دەبم و تۆلە ناکەمەوە ئێوەش مەسەلەی کوشتنی مەریوان لە یاد دەکەن ئەگەر بێت و ئازار بە نینۆکێکی بگات ئەوە بێ بیر کردنەوە تۆلەی خۆم دەکەمەوە بێگومان ئەوانیش دەیانزانی نەجات چی لەدەست دێت و دەیان زانی ئاگر لە ناخی بەربوە بێ هیچ شتێک رازی بوون , هەمو خەلک زۆر بەلایانەوە سەیر بو لەکاتێکدا کەسێکیتر بوایە تۆلەی دەکردەوە یان ئەو کچو کورەی لە ناو دەبرد دەیوت بەهۆی ئێوەوە جەرگ سوتاو بوم یاخود دەری دەکرد بەلام نەجات جگە لەوەی هیچیشی پێنەگوتن , هەر لە مالەکەی خۆی هێشتنێوە وە هەرگیز لەگەل نەسریندا بۆلەیەکیان نەکرد بەسەریانداو بە خراپی رەفتاریان نەکرد لە گەلیان وە چو بۆ لای خێزانی مەریوان و پێ وتن ئیتر واز بێنن لە کوشتنی کچەکەتان بەراستی ئەگەر حەقی کوشتنی هەبوایە ئەوا من دەمکوشتن لە هەقی کوری خۆم بەلام ئیتر ئەوان بێتاوانن هەمو کێشەکە ئێوە هەلتان گیرساند , وە ئێوە هۆکاری سەرەکی مردنی کورەکەمن چونکە ئێوە کوری ئەوانتان کوشت و ئەوانیش هاتن بۆ تۆلە , ئیتر ئەوان رازی بون بەهیچ شێوەیەک ئازاری کچەکەیان نەدەن بەلام نەجات هەر دلی ئیسراحەتی نەکرد و ٢مانگیتریش کچەکەیان لای خۆیان هێشتەوە وە کچەکەش زۆر یارمەتی نەسرینی دەدا نەیدەهێشت بەتەنهابێت تا توشی خەمۆکی نەبێت ئیتر دوای ماوەیەکی کەم نەجات بۆی دەرکەوت رەزا هەوالی داوە کە مەریوان و لەیلا لە مالێ نەجاتن ,,,
نەجات چوە سەر براکەی و پێیوت هۆکاری مردنی کورەکەم تۆ بویت ئیتر بوە ناخۆشیان و هەردوو برا دوژمنایەتی کەوتە نێوانیان , رەزا دلی زۆر رەق بو بەرامبەر نەجات و هەمیشە خەریکی پیلانگێری بوو دژی نەجات هەولی دەدا خەلک پشت لە نەجات بکەن و ئەمیان بوێت دەچو تۆمەتی جیا جیای بۆ نەجات دروست دەکرد رۆژێک لای بەنداوی گوند نەجات و رەزا یەک دەبینن رەزا تالیقی ناخۆش دەدات و دەبێت بە شەریان ,, ئیتر ئێوارە هات و نەجات نەگەرایەوە نەسرین زۆری خەمبو هەموی ٥مانگ بوو کورەکەی مردبو لەیلاش دوسێ مال و مزگەوتی دێکە گەرا بەلام نەجاتیان نەدۆزیەوە ئیتر هەمو گوند ئاگادار بوەوە لە دیارنەمانی نەجات هەمو دەشت و کێو گەران بەلام نەبوو ئەو شەوە تا بەیانی نەسرین گریاو لە خۆیدا و وە شاهان هەر دەگریا بەیانی کورێکی گەنج هات و وتی ........ .

سۆزیار_کاروان✍

چاوەروانی بەشی دووەم بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

گریام زور لاواز بوم توانای هیج شتێکم نەما ئیتر خەریکە تەسلیمی دەستی ڕۆژکار ئەبم ئاشقی جێی هیشتم کە؟ناوی مناڵەکانیشمان نابو خەوو خۆراکم لەگەڵ ئەوو داهاتوم هەر ئەو هیچ شوێنیکی بو نەهیشتوومه وە تا بتوانم لەیادی کەم ئەم جەژنە خۆم نەگرت من پەیوەندیم پێوە کرد بەڵام پەشیمان بومەوە دڵم زۆر شکا ئەوانەی گوێم لێ بو نەدەبو گوێبیستی بوبام دەبو بەهۆی باشیو عاشق بونم بەو کەڕاباوە نەک من بمرم لێرە لە چاوەڕوانی کردنی تۆو ژماردنی ڕۆژەکانی ژیانم لە دوری تۆ کە قەرار بو لەکەڵ تو بژیمو بمرم،،،،،،
بەڵی ئێستاش چاوەڕێی گەرانەوەتم گوێم لە قسە رەقو بێ هەستەکانت نیە بەیەک سڵاو له هەمویان خۆش دەبم دەبمە وە ئەو کەسەی جاران کە بانکت دەکردم هاوژینەکەم،،، تکایە تخوا گەر کەسێکتان خۆش ویست جێی مەهێڵن بە هۆی هەڵەی ڕابردو من نەمویست لەدەستی بدەم بویە پێم نەوتوە تخوا قەدری یە بزانن ژیان زۆر کورتە کە مرد ئیتر نایەتەوە هیج شتێ سودی نابی بۆن،،،،
کـــــــــــــــۆتـــــــایـــــــــی
لە کۆتایدا ئەڵێم بە پێی ئەزمونی خۆتان ئامۆژگاری و سەرنجی خۆتان بنوسن لەسەر ژیانی من تکایە با یەک نەشکێنین ژیان زۆر کورتە بەخوا دوبارە نابینەوە ،،، ئەمشەو ناخۆشترین شەوی ژیانمە کە لێی نا ئومێد بوم و دلی خۆم بە دەستی خۆم ئەنێژم نازانم چ بریارێ بدەم لە نێوانێکا ماوم جکە لە مەرگ هیج ئاواتیک ناخوازم لە خودای گەورە هیوا دارم خودا بە کەورەی خۆی لێم خۆش بێت ئەم چیرۆکە ببێتە پەندێ بۆ ئێوەی خۆشە ویست بزانن چۆن ئەبن لەکەڵ یەکتر .......

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چــــــــــــــیـــــــــــــرۆكی

..ئــێــســتاش چاوەڕێی گەڕانەوەتم..

..بــــــەشــــــی ســـــێ یــــەم..

وتم قوربانی خۆتو دایکیشت بم حەز بکا عەبا لەبەر دەکەم وتی چۆنی ئاوا بە تەنیا هەڵە مەکەوە وتم بەسەر چاو کیانەکەم دڵمان خۆش بو زیاتر لێک نزیک دەبوینەوە زۆر زۆر ئاشقی بوم هەر کێشەو ناخۆشیەکم هەبا بەوم دەوت لە بیری دەبردمەوە بە قسەو ئامۆژگاری دایم لەگەڵ ئەو ئارام دەبومەوە .....

دوای کارەکەم لە شوێنیک ناوم نوسی بەڵکو تەعین ببم و زیاتر یامەتی ئەشقەکەم بدەم تا بتوانی بێتە داوام لەو دوریە ڕزکارمان بێ هەردوکمان زۆر خەمان دەخوارد بۆیەک دەکریاین هەر شتێ هەبا پێی دەوتم ڕێکام بۆ دادەنا دایم قسەمان بو یەک دەکرد حەزی نەدەکرد ئیش بکەم بەڵام ڕازیم کرد کە دەمەوێ پشت بە خۆم ببەستم و یارمەتی تۆ بدەم بەهەرجۆری بو ڕازیم دەکرد زۆر ئامۆژگاری دەکردم هەرچی وتبا بە قسەم دەکرد ڕۆژێ تێلم بۆ هات وتیان وەرگیراوی لە کۆمپانیا زۆ دڵم خۆش بو یەکسەر تیلم کرد بوی وتم د کیانەکەم مژدانە وتی جی بوە وتم وەرگیرام پیرۆزبای لێ کردم زۆر دڵمان خۆش بو دو ڕۆژ دواتر چومە کۆمپانیا سیڤیم پر کردەوە دەستم بە کار کرد زۆر قورس بو ڕاستی پیاوەکان وازیان دەهێنا چونکە کێشەو مەشاکیلی زۆر بو بەڵام من خۆم گرت و بەردەوام بوم لەبەر ئەشقەکەم هەمو شتێکم دەکرد ساڵێک بو دەخیلەم دانا پاشەکەوتم دەکرد بەشێکی معاشەکەم دەکردە مەسرەف بەشێکم لە دەخیلە دەکرد بە ڕۆژ لە کار بوم بە شەو لەکەل ئەشقەکەم قسەم دەکرد شەوێ وتی حەز دەکەم ماڵەوە بزانن وتم نابی دەترسام بەربەستم بو دروست کەن وتی قەینا هەرشتێ بی من لە پشتتم دواتر قسە لەگەڵ خوشکەکانم کرد هیچیان پێیان خۆش نەبو ڕێگرم بون دەیان وت لە هەمو شتێ جیاوازی لە ژیان لە کلتور لە دابو نەریتو عایلە من هیچ گوێم پێ نەدان وتم بەهەمو شتێ ڕازیم ئیتر زۆر جار شەرمان دەکرد قسەیان پێ دەوتم نەیان دەویست لەگەڵی بەردەوام بم بەلام پشتی ئەشقەکەم دەگرت هەمو کات دەمت بە هیچ شتێکی تۆم شەرم نیە ئەوان دەیان وت دڵ خۆش نابی چۆی دەتژێنی نە کاری هەیە نە معاش دەموت هەمو شتی دەبێ خوا گەورەیە......

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چــــــــــیــــــــرۆكی..

...ئــێستاش چــاوەڕێی گەڕانەوەم...

بـــــــــەشــــــــی یــــــــەکــــــەم.

من ناوم ،ب، لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان ئەژیم خوێندنی ئامادەیو ناوەندیم تەواو کردوە بە هۆی کەمی نمرەکەم لە هیچ بەشێک وەرنەگیرام کەسێکی الحمداللە لە دین شارەزاو حیجابم زۆر پەیوەست بوم بە دینەکەم و ڕوکنەکانی ئیتر لە دوای خوێندن وەک خولیایەکی خۆم حەزم بە ئیش کردن کرد حەزم کرد لەسەر پێکانی خۆم بوەستم و هاوکاریەکی خێزانەکەم بکەم چونکە دایکم زۆر لەگەڵمان هلاک بو زۆر خەمم دەخوارد چیرۆکی ژیانو نەهامەتی من لە 2015 وە دەستی پێ کرد کە هەمو ژیانمی گۆری یەکەم جار کە ئاشق بو م کەسێکی کەم ئەزمون لەم بابەتانە خەونو خەیاڵی جیاوازم هەبوو بەڵام ژیان بێباکانە کەوتە تاقی کردنەوەی من بەڵام تواناو هێزم ڕێگری کرد لەوەی خۆم بە دەستەوە بدەم بەهەر حاڵ لە یەکەمین ئاشق بونم دۆڕام وێران بوم بەبێ هوکار جێی هێشتمو تەواو ژیانم گۆراو بومە کەسێکی جیاواز دوای ئەوە دەستم کرد بە کار کردن تاکو لەو بابەتانەدور کەومەوەو خۆم مەشغوڵی کارو ژیانی خۆم بکەم.
دوای ئەوەی دەستم بە کارکردن کرد لە دوکانێک ژیانم باشتر بو زۆربەی ڕۆژەکانم لە کار بوم و کەوتمه سەر پێکانی خۆم شەوانە خۆم بە نوێژو قورئان سەرقاڵ دەکرد جارجار بە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان زۆر کەسم ناسی داوای پەیوەندیان لێ دەکردم بەڵام رەتم دەکردەوە نەمدەویس ئەو هەڵەیە دوبارە بکەمەوە چونکە زۆر ئازارم چەشت هەمو کەس ئەزانێ کە دڵ شکا هەوڵی زۆر شت دەدەی تا دڵت خۆش بێ منیش هەندێک جار لەکەڵ هاوڕێکەم یان چەند کەسێک قسەم دەکرد و کێشەو معاناتی خۆمان بۆیەک باس دەکرد لەم ماوەیە توشی زۆر ناخۆشیو هەڵە بوم زۆر جار شەیتان دێتە ژێر سەرت خۆشت نازانی چی دەکەی لە داخی ئەو قسەم لەگەڵ کوڕێ کرد تا لە بیری بکەم تەنیا وەک هاوڕێ دواتر زانیم هەڵە دەکەم وردە وردە خۆم لێ دور خستەوە زۆر کەس دەهاتنە سەر ڕێم بو زەواجو خۆشەویستی بەڵام دڵم رەق بوبو نەمدەتوانی کەس قبوڵ بکەم لە ژیانم تا ساڵی 2018 ڕۆژێ لە ئینستاگرام نامەیەکم بۆ هات سەیرم کرد لەسەر بیۆکەم قسەی کرد و تووانجی دا زۆر بە؟لامەوە گرینگ نەبو وازم هێنا تامانگێک دوای ئەوە.

بــــەشـــــــــــــــی دووەم.....

ڕۆژێک نامەیەکی تری نارد منیش چوم سەیرم کرد ئیتر بە توڕەیەوە وڵامم دایەوە وتم تۆ چ پەیوەندیت بە منەوە هەیە قسە لەسەر شتەکانم دەکەی ئەویش زانی کەسێکی دڵ شکاوم ویستی بەجۆرێکی تر مامەڵەملەگەڵ بکا دەستی بە قسە کردو ئامۆژگاری کردم هەستم دەکرد بە قسەکانی ئارام دەبمەوە و وردە وردە قسەم کرد بەلام هیچ متمانەم پێی نەبو ئیتر پرسیاری ناوو شوێنی نیشتەجی بونی لێ کردم بەڵام هەمویم بە هەڵە پێ وت چونکه نەمدەویست هیچ شتی بزانێ ئیتر زوزو قسەمان دەکرد دواتر دوای فەیسبوکی لێ کردم سەرەتا پێم نەدا ئەو ئی خوی بۆ ناردم ڕۆژێک نازانم چۆن چوم لەناو فبیه کەی گەڕام دۆزیمەوە نامەم بو نارد وتم منم ئیتر زانی کێم لەویش لام بو زوزو قسەمان دەکرد زۆر باش بو بۆم پرسم پێ دەکرد شتێ روی دابا یارمەتی دەدام ڕۆژێک وتی ب دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم وتم فەرمو وتی بەس تخوا توڕە مەبە کە وای وت ترسام زانیم مەبەستی چیە وتم نا بیلێ تورە نابم وتی زۆرم خۆش دەوێی زۆر کەوتویە دڵم کچێکی باشو چاونەترس زۆر شتی هاوبەشمان هەیە وتم ناتوانم بریار بدەم دەترسام ئەویش ئاوا جێم بێڵێ و ژیانم وێران بکا ڕێک واش دەرچو وتم کاتم پێ بدە وتی بە دلی خۆت بیر بکەوە دوای هەفتەیەک وتم ڕازیم بەڵام مەرجم هەیە وتی بڵێ ب گیانم کە وای وت تەزوێک بە گیانما هات زۆر گریام دڵم تەنگ بو وتم بەڵێنم پێ بدە درۆم لەگەڵ نەکەی هەرگیز جێم نەهێڵی وتی بەڵین بی گیانەکەم بەس بە مردن لێت جیا دەبمەوە ئیتر دڵم خۆش بو وتم خوایە گیان ئەوە ئەو کەسە بێ کە من خەونی پێوە دەبینم و دڵم خۆش دەکات پەیوەندیەکەمان زۆر باش بو کەسێکی باش بو زۆر ڕێزی دەگرتم ڕۆژێ وتی ب گیانم درۆیەکم لەگەڵ کردوی زۆر لە دڵم ناخۆشە وتم چیە وتی تخوا تورە مەبە وتم باشە وتی من ناوم د لەو شوینەش ئەژیم نەک لەو جێیەی پێم وتی وتم هەر ئەوەندە وتی ئەو کەسەش کە،نیشانم دای من نەبوم کە وای وت زۆر تورە بوم وتم بو خۆتت بە هەڵە پێ نیشان داوم وتی بمبورە تخوا وتم خۆتم نیشان بدە وتی باشە بەس تورە مەبە،،،،،
وتم باشە وێنەیەکی خوی نارد لام سەیر بو من کەسێکی جیاوازو روخسارێکی ترم خۆش ویست چۆن بتوانم لەگەڵ ئەو وخسارە را بێمو خوشم بوێ زۆر کریام وتم درۆت لەگەڵ کردم وتی منت بە دڵ نیە وتم من شێوەتم خۆش ناوی بەڵام خۆت بێنە جێی من ئیتر تورە بوم لێی زۆر پاراوە وتم جێم مەهێلە فب ڕاستیەکەی پێدام وتی برۆ سەیر بکە ئەوە خۆمم چوم سەیرم کرد کورێکی جوان باڵا بەرزی ئەسمەر چاوێکی گەورەو گەش زۆۆر خۆشم ویست دلیشم لێی شکا بو تا دو ڕۆژ نەمتووانی قسەی لەگەڵ بکەم دواتر ئاشتی کردمەوە و قسە مان کردەوە زوزو شەرمان دەردو ئاشت دەبوینەوە زۆر بە دوای کاردا دەگەرا

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

کوا رزقی من ..


جارێکیان ئافرەتێک ھاتە لای پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) و ھاواری کرد .... ئەی پێغەمبەری خودا،…. خودای تۆ .... دادپەروەرە .... یان زاڵمە ...!!
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) : تورەبوو گووتی : ئەی ئافرەت تۆ چی دەڵێت، بێ گومان دادپەروەرە ... دواتر ھەندێک ھاتەوە سەرخۆ و پێی گووت : پێم بڵی چیرۆکی تۆ چییە ئەی ئافرەت..
ئافرەتەکە گووتی : من ئافرەتێکی بێوەژنم، سێ کچم ھەیە بەخێویان دەکەم، رۆژانە خوری دەچنم و دەیکەمە گلورە ..
دوێنێش وەک جاران گلورەیەکم کرد و لەرێگادا بووم بۆ بازاڕ بۆ ئەوەی بیفرۆشم، بەڵام باڵندەیە ھات و گلورەکەی لێ رفاندم و بردی ...
زۆر خەمبار دامام، چونکە ھیچ شتێکم لەدەست نەما بۆ ئەوەی منداڵەکانمی پێ تێر بکەم ..
کاتێک ئافرەت بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی، دەرگا لێدرا ..!!
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) رێگەی دا بێنە ژوورەوە، دە بازرگان بەیەکەوە ھاتنە ژوورەوە و ھەریەکەیان کیسەیەکی بەدەستەوە بوو و ١٠٠ دیناری تێدابوو ...
بازرگانەکان گووتیان : ئەی پێغەمبەری خودا بیدە بەیەکێک کە شایەنی بێت ..
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) گووتی : بۆ چی ئەم پارەیەتان ھێناوەتە لای من ..؟؟
بازرگانەکان گووتیان : دوێنی لەناو بەلەمێک دابووین، بایەکە لەنێو دەریا زۆر توندی کرد زۆری نەمابوو بەلەمەکە تێک بچێت و ھەموومان بخنکێین، لەناکاو باڵندەیکمان بینی، گلورەیەکی پێیە و ھەڵیدەدات بۆ نێو بەلەمەکە، ئێمەش ئەو گلورەیەمان بەکارھێنا بۆ داخستنی ئەو کونانەی لە بەلەمەکە دروست ببوو، دوای ئەمەش نەزرمان کرد گەر خودای گەورە لەم بەڵایە رزگارمان بکات ئەوا ھەریەکەمان ١٠٠ دینار دەکەینە خێر ..
ئێستاش ئێمە ئەو پارەیەمان ھێناوەتە لای تۆ، تۆش بیدە بەوکەسەی کە شایەنیەتی ..
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) ئاوڕێکی لەلای ئافرەتەکە دایەوە و پێی گووت : خودای گەورە لە نێو ووشکانی و ئاو بازرگانیت بۆ دەکات ... تۆش دەڵێی خودا .. زاڵمە ..
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) ١٠٠٠ دینارەکە دایە دەست ئافرەتەکە و پێی گووت : بڕۆ لەماڵ و منداڵی خۆتی سەرف بکە ..

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

هەر چەنە کۆنیشە😂😁

کابرایه‌کى چه‌مچه‌ماڵى ته‌له‌فونی کرد بۆ به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌ کەناڵی سپێدە کچه‌ بێژه‌ره‌که‌ وتی داواکاریت چی یه‌؟
کابرا وتی دوو له‌فه‌ی گه‌س ودایان خسته‌وه‌
دوای ئه‌و یه‌کێکی تر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ️ته‌له‌فونی کرد بێژه‌ره‌که‌ وتی به‌ڵێ فه‌رموو چ
داواکاریه‌کت هه‌یه‌؟
وتی کابرای چه‌مچه‌ماڵی ️ئه‌ڵێ پیازی تیا نه‌بێ مه‌عیده‌م ته‌واو نیه‌و دایان خسته‌وه‌ به‌سه‌ریا
دوای یه‌کێکی تر له‌ که‌لاره‌وه‌ ️ته‌له‌فونی کرد بێژه‌ره‌که‌ وتی تۆ چ داواکاریه‌کت هه‌یه‌ برای به‌ڕێزم؟
@chyrok
کابراش ووتی:داواکاریم ئه‌وه‌یه‌ یه‌ک تۆز ده‌ست و برد بکه‌ن چونکه‌ کابرای چه‌مچه‌ماڵ
برسیه‌تیوو دایان خسته‌وه‌ به‌سه‌ریــا
دوای ئه‌و یه‌کێکی تر له‌ ‌سلێــمانیـه‌وه‌ ته‌له‌فونی کرد بێژه‌ره‌که‌ش توڕه‌بوو ووتی هیوادارم داوای کە چە ب نە کە ی
کابرای سلێمانی ووتی نه‌وه‌ڵا هه‌ر حه‌زمکرد ئاگاداربن پاره‌ی کابرای چه‌مچه‌ماڵیم یـــــاوه‌ که‌س نه‌یدا😛😛😛😛😛

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

به‌هۆی ته‌له‌فۆنكردنه‌وه‌_ناچاربوو زیــنــا له‌گه‌ڵ برایمێرده‌كه‌ی_بكات



بەشی كۆتایی

براژنه‌كه‌ی هیچی بۆ نه‌مایه‌وه‌ ئه‌وه‌ نه‌بی كه‌ هه‌ڵه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌ك و تاوانێكی گه‌ورتر چاره‌بكات و به‌ ناچاری خۆی دایه‌ ده‌ست برای میرده‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی خوا پێ ناخۆش بوو كردیان ..
بۆ به‌یانی دیسان برای میرده‌كه‌ی لێ به‌ژوور كه‌وته‌وه‌ و دیسان داوای لێ كرده‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی دوینی خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌ به‌لام براژنه‌كه‌ی وای زانی ئه‌مجاره‌ هیچ به‌ڵگه‌ی پی نه‌ماوه‌ گوتی : ته‌واو ئێستا تۆش وه‌ك من تاوانباری به‌رامبه‌ر به‌ براكه‌ت و كاسێته‌كه‌شم شكاندوه‌ و هیچ به‌ڵگه‌شت پی نه‌ماوه‌ !!
ئه‌ویش كاسێتیكی تری له‌ گیرفانی ده‌ركرد و گوتی : وه‌ره‌ گوێ بگره‌ !!!
دیسان ناچار خۆی دایه‌وه‌ ده‌ست وه‌ك دوێنی !!!
برای میرده‌كه‌ی زۆر بی مێشك و ده‌به‌نگ بوو وای ده‌زانی كاره‌كه‌ ئاساییه‌ خێرا چوو بۆلای هاوڕیه‌كی خۆی و ته‌واوی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ گرایه‌وه‌ !!!
براده‌ره‌كه‌شی گوتی : ده‌باشه‌ بۆ یه‌كه‌م جار نه‌هاتی به‌ شوێنی من براده‌رایه‌تی چۆن وا ده‌بی
ئه‌ویش گوتی : ئه‌وه‌ نابێ براژن ی خۆمه‌ تۆ كارت چیه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ ؟
هاوڕیكه‌ی گوتی : زۆر ڕامه‌كێشه‌ ئه‌گه‌ر نه‌هێنی بۆلای منیش ئه‌وا هه‌رچی زووه‌ براكه‌ت ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌ !!!
ئه‌وه‌یش گوتی : باشه‌ ئاسانه‌ هه‌ر به‌یانی ده‌یهینم بۆ لای تۆ به‌ڵام به‌ كه‌سی تر مه‌ڵێ
ئه‌ویش گوتی: باشه‌ خه‌مت نه‌بێ بیهینه‌ خۆشترین شوینی بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌م
بۆ به‌یانی دیسان له‌ براژنه‌كه‌ی به‌ژوور كه‌وته‌وه‌ و گوتی : خۆت ئاماده‌ بكه‌ و خۆت بڕازێنه‌وه‌ پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ین !!!\براژنه‌كه‌ی گوتی : ناكرێ كارم هه‌یه‌ و ناتوانم
ئه‌ویش گوتی : ناتوانم نیه‌ چیت پی ده‌ڵیم ده‌یكه‌ی ئه‌گینا كاسێته‌كه‌ ده‌ده‌مه‌ ده‌ست براكه‌م
براژنه‌كه‌ی ناچار به‌قسه‌ی كرد و دوو قۆڵی بۆی ده‌رچوون
تا گه‌یشتنه‌ لای هاوڕیكه‌ی و چونه‌ ژووره‌وه له‌وێ به‌وپه‌ری نامه‌ردی و بێ ویژدانی چی خراپ بوو كردیان تا ئێواره‌ كه‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌ داهات ویستیان بچنه‌وه‌ به‌لام هاوڕیكه‌ی گوتی : چونه‌وه‌ی چی ئه‌وه‌ شێت بونه‌ !!!
هیشتا چیمان كردوه‌ !!!
تا یه‌ك هه‌فته‌ نه‌یهێشت بچنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و له‌وێ وه‌ك زیندانی ‌به‌ندی كردن
مێردی ژنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاگر ده‌ژیا و ئارامی لی هه‌ڵگیرا بوو پۆلیسی لێ ئاگادار كردبۆه‌وه‌ كه‌ برایه‌كی له‌گه‌ل خێزانی چونه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌یه‌ نه‌گه‌راونه‌وه‌ته‌وه‌
ئینجا دوای هه‌فته‌یه‌ك ژنه‌ و برای مێرده‌كه‌ی ویستیان بچنه‌وه‌ هاوڕێكه‌ی گوتی : بوه‌ستن چی ده‌كه‌ن ؟؟
شوبرای ژنكه‌ی جیا كرده‌وه‌ گوتی : ئه‌وه‌ چیه‌ تۆ شێت بۆی ده‌ته‌وی هه‌ردوكمان به‌په‌تی سێداره‌ هه‌ڵواسن !!
ئه‌ویش گوتی : ئه‌ی چاره‌ چیه‌ ؟
هاوڕێكه‌ی گوتی ئاسانه‌ : براژنه‌كه‌ت ده‌كوژین و كه‌سیش به‌ كاره‌كه‌مان نازانێت
پێكه‌وه‌ ژنه‌كه‌یان كوشت و پاشان ته‌رمه‌كشیان برد له‌سه‌ر ڕیگایه‌ك فڕێیاندا
خه‌ڵك ته‌رمه‌كه‌یان بینی و پۆلیسیان لێ ئاگادار كرده‌وه‌ و پۆلیسیش خێرا گه‌یشتنه‌ شوینه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌ تا پشكنینی بۆ بكریت
دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌ستدرێژیه‌كی زۆری كراوه‌ته‌ و سه‌ر و پاشانیش به‌ گوریس خكیندراوه‌ ...
هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنه‌كه‌یان به‌ماڵی مێرده‌كه‌ ڕاگه‌یاند و له‌و كاته‌ش براكه‌ی گه‌یشته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ كه‌بینی پۆلیس هاتونه‌ بۆ ماڵه‌كه‌یان تێك چوو شێوا نه‌یزانی چی بكات ئه‌فسه‌ره‌كه‌ گوتی : وه‌ره‌ بزانم له‌ كوێ بوی ؟ ئه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ تۆ ده‌رنه‌چوبوو ؟
بۆ به‌ته‌نهای كوا ئافره‌ته‌كه‌ ؟
هیچ وه‌ڵامی پێ نه‌بوو !!!
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ گوتی : باشه‌ سه‌ركه‌وه‌ با بچین بۆ بنكه‌ تا له‌وی هه‌ندێ پرسیارت لێ بكه‌ین تا به‌ڵكو هه‌ندێ شتمان بۆ ئاشكرا بێت ...
كه‌ چون بۆ بنكه‌ی پۆلیس ئه‌فسه‌ره‌كه‌ یه‌كسه‌ر كوره‌كه‌ی نارده‌ پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وت برای مێرده‌كه‌ی یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی به‌شداری ده‌ستدریژی و خنكاندنی كردوه‌
دوای ئه‌وه‌ به‌ ئاسانی دانی نا به‌ ته‌واوی تاونه‌كه‌ و ناوی هاوڕیكه‌شی دركاند و ئه‌ویش ده‌ستگیر كرا
پاشان دادگا بڕیاری خۆیدا و هه‌ر یه‌ك له‌ تاوانباران بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ند كران

کــــۆتــــــــــــــــــایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

@chyrok

Читать полностью…
Подписаться на канал