chyrok | Неотсортированное

Telegram-канал chyrok - چیرۆک chyrok

1336

@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok

Подписаться на канал

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی کۆتایی

کردە ......بەڵێ علی مرد ئێمەی جێەێشت وێرانی کردین ....وا حەوت مانگە لە نەبونی تۆ هیچ کەس پێنەکەنیوە کەس دڵخۆش نەبوە ئاخرعلی ئێمە کەی بریارمان وابووو ئێمە ئەبووو ئێستا لە ماڵی خۆمان بوینایا بۆ ئاوا ڕۆشتی ....کات تێپەریو علی نەگەرایەوە بەیانیەک لە ناو شتەکانی علی بورامەوە و لە نەخۆشخانە چاوم کردەوە سێ پەرستاریکور بەسەرمەوە بون ویستیان هەڵمسێننن پڕ بە قوڕگم هاوارمممم کرد کەس نەیاتتتت مام هاتە سەر سەرم بە هەمووو هێزی شەپەزلەیەکی لێ یام رێک وشک بوم هاواری ئەکرد و ئەیوت بەسە ئیتر ئەو مرد دەس بە ژیان بکە تازە نایەتەوە وک بڵێی دڵم قەبوڵی نەکا چ سەیرە مردن کەسێکت لێ ئتبا ئیتر نایبینیتەوە ئااانایبینیتەوە چوار ڕۆژ مامەوە هەموووو ڕۆژ بە ئاواتی مردن ئەخەوتم و هەڵئەستام چ مانایەکی ژیان بێ ئەو ئەسڵەن چۆن ئەتوانن هەناسە بدەن کە نیەەە ڕێناس گیان ئێستا۳ ساڵی ڕێکە علی مردوە من ئێستاش ڕۆژ نیە نەڕۆم بۆسەر قەبرا وەک مناڵێک قسە ئەکەم و پێئەکەنم لەگەڵی ئەڵێن ڕۆح ئاگای لە ڕۆحە ئەی وا نیە ......ڕێناس کیان من ئەمەممم بۆ باس کردی تا قەدری یەک بزانننن یەکتان خۆشبوێ بەخوا مردن هەیە دڵی یەک مەشکێنننن من ئێستا ژیانی خۆم ئەکەم بەس چ ژیانێک هەمووو ڕۆژ ئاوات بە مەرگ بخوازی ئێمە ئەبووو ئێستا ژیانێکی ترمان هەبوایا من بۆ وام لێ هات وەک بڵێی خۆشبەختی حاشای لە من کردبێ مەگەر وانیە بە بێچارەیی کەورە بوم و بە بێچاەریش ئەمرم سەیری کە ژیان بۆ چەند دڵ رەقە پێکەوەبونێکی ئێمەی بە زۆر زانی بە ئازارێک ئەویبە ئازارێک ئەوی لێ بردم ..............

کۆتایی

چیرۆکی هاوڕێی خۆم بۆی ناردووم نوسەر خاتوو ڕێناس بەهیوام لە داهاتوو بەچیرۆکی جوانتر ببینمۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم چیرۆکە ڕاستیە ڕووی داوە

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی یەکەم

سەرەتا سڵاو ڕێناس گیان تۆ چیرۆکی من ئەزانی حەز ئەکەم خۆشت بینوسی و بڵاوی بکەیتەوە من دڵنیام سودی ئەبێێ.......سەرەتا من ناوم ئەوینە ئەم باس و خواسانەی کە باسی ئەکەم و ئەیڵێم هی تەمەنی ۱٨تا ۱۹ساڵی منە ....من لە تەمەنی یەک ساڵی دایکم بە ڕوداوی هاتوچۆ وەفاتی کردوە باوکیشم دوای ساڵێ زەواجی کردۆتەوە و منیش لای ماڵی مامم گەورە بوم و ژینم کردوە ناڕۆمە ناو تەفاسیلی ژیانی مناڵیم و ئەو دەردەسەریانەی بێ دایکی و بێ باوکی بەسەری هێنام...ماڵی ماممم بە ئێستاشەوە باشترین و چاکترین کەسانی ژیانی منم هەمیشە وەک چیایەک لە پشتم بون....با کەمێ بۆ ئەوەی لە چیرۆکەکەم تێبگەن کەمێ باسی ماڵی مامم بکەم ماممم چوار مناڵی هەیه سێ کچ و کوڕێکی هەبوو کورەکەی پێنج ساڵ لە من گەورەتر بوو کچەکانی لە تەمەنی من و مناڵتر بوون...ئیتر من هەژدە ساڵی تەمەنممم لە ماڵی مامم بەسەر برد بێ ئەوەی باوکم بۆ جارێک لێم بپرسێت ئەها بیریشم نەچێ باوکم دوو کوور و کچێکی هەیە ...باوکم وەکو میوان دەهاتە ماڵی مامم و دەڕۆشت هەرگیز بۆ جارێکیش بێت نەیپرسیوە کچم چیە ئەوێ پێویستت بە چی هەیە هیچ شتێک ....من مامم وەک باوک بووو بۆم بگرە زیاتریش ....ماوە بە ماوە ئەڕۆشتمە ماڵی خاڵەکانم...نامەوێ ناوی شارەکان بێنم ...ئێمە ماڵی مامم لە شوێنێکە و ماڵی خاڵەکانم لە شوێنێکی دیکە ...تەمەنم بوو هەژدە ساڵ و کاتی تاقیکردنەوەی وزاری هات الحمداللە توانیم بە نمرەیەکی باش تەواوم کرد و ناوم لە یەکێ لە زانکۆیەکانی هەرێم لە بەشێکی زۆر باش گەرایەوە...کورە مامەکەشم لە هەمان زانکۆ بووو بەڵام لە بەشی جیاواز و قۆناغی جیاواز...ئیتر نازانم ناوی بنێم دڵخۆشی ژیانم یان دەسپێکی خەم و خەفەتەکانم ..من هەر لە مناڵیەوە زۆر زۆر زۆر ئەو کوڕە مامەممم خۆش ئەویست ئەویش بە هەمان شێوە بەڵام نە ئەو نە من بە یەکمان نەوت ...کات هات و ڕۆی یەکەم ساڵی زانکۆی من تێپەری..ئەوەشم بیر نەچێ کە ئەو کوڕە مامەمم هەمیشە لەگەڵم بوە و یارمەتیدەرێکی زۆر باشی من بوە هەمیشە وەک قەڵایەک لە پشتم بوە هەرگیز هەستم بەوەنەکردوە کە من کەسم نەبێ...ڕۆژێک ئێوارەیەکی گەرمی هاوین بووو لە دەرەوە گەرایەوە و زۆر بە دڵخۆشی وەک بڵلێی گرنگرترین شتی ژیانی روویدابێ لێم پرسی ئامۆزا زۆر دڵتخۆشە خوا لێتی تێک نەدا هاتە پێشەوە و ماچێکی نێو چاوانی کردم و وتی ئامۆزاگیان بۆ تۆشە من لەو کاتەدا شۆک بوم لە
قسەکانی چونکە هیچ تێنەدەگەشتم....بە هەرحاڵ ئێوەرەی ئەو ڕۆژە لەسەر سفرە هەمومان کۆبوینەوە ونانمان خوار و وتی پێم باشە چەند ڕۆژێ بڕۆینە دەرەوەی شار ئەو ماوەیە بەهۆی ئیش و کارەوە هیچ ئاسودەنەبوین ئیتر بریارمان دا ماڵی ئێمەواتە ماڵی مامم و ماڵی باوکم بەڕێبۆەوین بۆ یەکێ لە سەیرانگاکان ....ئیتر ڕۆشتین و گەشتینە شوێنی مەبەست چوار ڕۆژ لەوێ ماینەوە...

چاوەڕێی بەشی دووەم بن

تب/چیرۆکی ئەندامێکی گروپە ناردیەتی بۆم چیرۆکی خۆی نیە بەڵام لەنزیکۆ ئاگادارە خۆی نوسیەتویوۆ بۆی ناردووم منیش بەخۆشحاڵیەوە دام نا بۆی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بریناربوویت ئاخر زەمەنە بۆ هێندە بێڕەحم بوو بۆ ئاوا زوو بمریت و جێمان بێلیت یاخوا خوا لێو خۆشبێت لە دونیاکەی تر بە هەرچی ئاواتە بگەیت .......

کـــــــۆتـــــــــــــــایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆک

ئاکام و بارین


بةشي سئيةم

هەمووو ڕۆژێک ئاکام لەهاوڕێیەکەی بارینی ئەپرسی ئەم کچە تەندروستی چۆنە، و کەی یەتەوە اویش وتبووی ان شا اللە سێ شەمە اگەرێتەوە،شەوی دووشەمە ئاکام اونە دڵخۆش بوو وای ئەزانی هەرگیز ڕۆژ نابێتەوە ئیتر کە بوو بە ڕۆژی سێشەمە بەیانی زوو زوو هەڵسابوو خۆی کەشخە کردبوو منیش زەردەخەنەیەکم کرد بە ڕوویاو هاتو نێوچاوانمی ماچکرد وتی ام هاوڕێیە ناشیرینەو امڕۆ یەتەوە ان شا اللە،پێکەنیم وتم یەتەوە یەتەوە،ئیتر بە پەلە ڕۆشت و لە پرسگە چەندین کاتژمێر چاوەڕێی کردبوو تا دواجار بارینی لە دوورەوە بینی بوو کە یەتە زانکۆ ڕۆشتبوو بۆ لای و سڵاوی لێ کردبوو بارینیش بە ڕەقی وەڵامی یابویەوەو ویستبووی بڕوات بەڵام ئاکام پێی وتبوو بارین خان حەزەکەم چەن دەقەیەک لە کاتە بە نرخەکەو بەیت بەمن و بێگومان داواکەم ڕەت ناکەیتەوە چونکە کچێکی ئاقڵیت و تۆ وەک من نیت،بارینیش پێی وتبوو فەرموو چیتەوێ گوێم لێتە ئاکام وتبووی سەرەتا زۆۆۆۆر زۆۆۆر دڵخۆشم کە اوبینم تەندروستی و باشە اویش وتبووی تۆ لەکوێ زانیوتە وتی لە هاوڕێکەت انجا اکام پێی وتبوو بۆ او ڕۆژەش چەن بڵێم ببورە هەر کەمەو خەجاڵەتم کە بارێن ام ڕۆژەی بیرهاتبووەوە ڕێک وتبووی لاچۆ لە بەردەمم تۆ کوا مرۆڤی تخوا بڕۆ بەشوێن مرۆڤایەتیا بگەرێ هەرگیز ناوبورم ان شا اللە لە ئاهی من خوا بو گرێ کاکەم چەن بەدوایا ڕۆشتبوو پێی وتبوو دەتۆ بۆستە با قەرەبووی کەمەوە بارین گوێی پێ نەیابوو،ئیتر کاکەم هاتەوە هەم دڵخۆش و هەم غەمگین بوو وتم چیبوو ئاکام من لەو پەلەتربووم بۆ اوەی بزانم چی ڕوویاوە وتی وەللە نەیبوریووم و وتی زۆۆر بە ڕەقی وەڵامی یاوەتەوە منیش وتم کێشە نیە کاکە گیان گرنگ تۆ داوای لێبوردنی خۆتت کرد وتی وایە بەلام اوا لەدڵ خۆشتر بوو پێم بلێ بوراوی ،.،...... ئاکام تەواو گۆڕابوو بوو بە مرۆڤێکی تر تەواو سادە بوو من هەتا اوکاتیش باوەڕم بەوە نەبۆو کە خەڵک ایانوت عشق مرۆڤ اگۆڕێت جوانی اکات کە کاکەمم ابینی بەمشێوەیە ئینجا ڕاستی ئەو قسەیەم بۆ ڕوونتر ابویەوە، هەستم اکرد ئاکام ئاشق بووە هەموو ڕۆژێک بە جۆشەوە اڕۆشتە زانکۆ لە کاتێکا پێشتر حەزی لێنەبوو دایکم سەری لەو بارودۆخەی کاکم دەرنەیەچوو هەر ایوت سوپاس بۆخوا اخیرەن کوڕەکەم گۆڕا ،اکام هەمیشە اهاتە ژوورەکەم اونەی پرسیار لەبارەی بارین اکرد امزانی لەدڵەوە ئاشقی بووە انجاش شتێکی تری زۆۆر جوان اوەبوو زۆۆر غیرەی لێ اکرد ایوت کوڕێک هەیە زۆۆر دەورو خولی ایات منیش امویست قسەی لێدەربێنم اموت جا بەتۆ چی خۆشەویستت نیە اویش بەشەرمەوە ایوت نا شتی وانیە بەس جوان نیە ام کوڕە هێندە لە دەوریەتی ،هەمو ڕۆژێک بە ئەشقەوە دەدوا بە پەلە بوو هەتا اگەشتە زانکۆ هەموو ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی لە زانکۆ باسی ئەمڕۆژەی زانکوی بۆ اکردم کە چی بووەو نەبووە ،هەر ایوت ارە بارێن چەن ساڵە اسڵ خەڵکی کوێن و ای وت باشە تۆ بلێی دایکی یان باوکی چاوی سەوز بێت بارینیش ئاوا چاوی سەوزە ئیتر زۆۆر پرسیاری اکرد هەموو ڕۆژێک بەپەلە بوو هەتا بارین ببینێ ئیتر ڕۆژی دواتر ڕۆشت بۆ زانکۆ و لە سوچێکی پرسگە چاوەڕێی بارینی کردبوو تەنیا بۆ اوەی بیبینێ تەنانەت گەر لە دورەوەش بێت کە بینی ڕۆشتبوو سلاوی لێکرد بوو ئینجا پێی وتبوو پڕ بەدڵ حەزم لە هاوڕێیەتی تۆیە بارین تکایە منیش بە یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانت هەژمار بکە بەڵام بارین زۆۆۆۆۆر ڕقی لێ بوو زۆۆر ،کاکەم کە لە زانکۆ اگەڕایەوە ایوت دە تێلێک بۆ بارینی هاوڕێت بکە بێ ڕەحم منیش امزانی بۆ اوەیەتی ایەوێ بزانێ حاڵی چۆنە........

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆک

ئاکام و بارین


بةشي يةكةم

یەکئک لە تراژیدیا ترین چیرۆکەکان بـەشی یەکەم چیرۆکی ناخ هەژێن.... ئێمە لە خێزانێکی زۆۆۆر دەوڵەمەن بووین ،لە سلێمانی ئەژیاین،براکەم کە ناوی ئاکام بوو تاقانە بوو یەکجار نازی پێدرابوو هەرشتێک لە دونیا دڵی داوای کەس نەیەوت نا ،بەهۆی زۆری جێبەجێ کردنی داواکانی تەواو لەخۆی گۆڕابوو ئەوەنە لووت بەرزو بەپۆز بوو حسابی بۆ هیچ کچێک نەدەکرد هەمیشە کە منی ابینی هاوڕێکانم هەژاربوون گاڵتەی پێم اکرد یان اگەر شیک نەبوونایە گاڵتەی اکرد ایوت امجۆرە کەسانە کەی هی اوەن مڕۆڤ ڕوویان پێبا زۆۆر پێیم اوت ئاکام وا مەبە دونیا اونە ناهێنێ ڕۆژێک یەت ئاشق ابیت و هەموو شتێک اگۆڕێت و گاڵتەو بەم ڕۆژانە یەت ،بەڵام او بەهۆی اوەی باڵایەکی بەرزو جسمێکی ڕیازی و ئوتومبێلی کوتا مۆدێل و جوانی لە ڕادەبەدەروو هەبوونی ئەو پارە زۆۆرەی هەمیشە ئەبووت من ئەبێ بێنم لەهەموو شتێک لەگەڵ من لەهەمان ئاست بێت......واتە ئەیووت ئەبێ زۆۆر جوان و دەوڵەمەن بێت اگینا هەر سەیریشی ناکەم،ڕۆژان هاتو ڕۆژان ڕۆشت .من هاوڕێیەکم هەبوو ناوی بارین بوو کچێکی جوانکیلەو ئاقڵ و بەشەخسیات بوو بەڵام لەخێزانێکی هەژار بوو لە مەکتەب هاوڕێ بووین ئاکامی کاکم لە پۆلی 12ساڵی یەکەم دەرنەچوو کەوتە ساڵی دووەم کە هاوکات بارینی هاوڕێشم اوسا پۆلی12بوو هەرچۆنێک بێت کاکەم ساڵی دووەم نمرەیەکی باشی هێناو لە زانکۆیەکی باش وەرگیرا او هاوڕێیشم لە بەشێکی باشتر لەوەی کاکم وەرگیرا بەڵام اوان یەکتریان نەدەناسی ڕۆژێک ئاکام وتی دادە ئەمڕۆ وەرە بۆ زانکۆ لەگەڵ من هاوڕێکانی خۆمت پێ اناسێنم وتم باشە لەگەڵیا ڕۆشتم و بە جوانترین شێوە خۆم ،کە داخڵی زانکۆ بووین من و بارین لە دوورەوە یەکترمان بینی ڕێک به رەو ڕووی یەکتر ڕامان کردو یەکترمان ماچکرد وتی چۆنە هاتووی و زۆۆر بیرم کردوویت منیش وتم لەگەڵ ئاکامی کاکم هاتووم ئەویش لێرە اخوێنێ وتی بەڕاستە کام کوڕە اکامە ڕووم وەرگێراو بە پەنجە ئاماژەم بۆی کرد وتی کچێ وا نەڵێی ئەم لووت بەرزە ناکرێ قەت کاکی تۆ بێت منیش پێکەنیم و وتم وەللە ئیتر اوەیان کاکەمە ،ئاکامیش حەپەسابوو کە بینی من لەگەڵ کچێکی ئاست نزم اوا باوەشمان کردووە بە یەکا ڕێک بە ڕقەوە نزیک بووەوە وتی ئەرە تۆ یەی لەگەڵما تۆزێک بگەڕێین یان نا هاوڕێکەم هەستی بە شەرمەزاری کردووە بە زەردەخەنەیەکی مات و غەمگینەوە وتی گوڵم زۆر بەخێربێیت ئیتر من اڕۆم خوات لەگەڵ و ڕۆشت منیش بە توڕەیەوە وتم ئاکام تۆ بەهیچ شێوەیەک بۆت نیە ئاو بە بێ قیمەتی و بێ ڕیزی لەگەڵ هاوڕێکانی من ڕفتاربکەی من تۆ نیم پۆز بە شتێک لێبەم کە خودا داوێتی پێم و وتم ام سویچەیشم بەرێ ڕێک زانکۆکەیانم جێهێشت و بەگریانەوە گەڕامەوە بۆ ماڵەوە دایکم وتی کچم چیتە هیچم نەوت و درگام بەسەر خۆما داخست و وتم کەس بانگم نەکات
ئاکام لە زانکۆ گەڕایەوەو دایکم بە توڕەییەوە بەرەو ڕووی ڕۆشت و وتی بەسیکە تاکەی نابیت بە مرۆڤ ئەویش بە حوکمی ئەوەی بێهەست و بێ دڵ بوو هەر بیری نەمابوو کە چی کردووە وتی دایکە گیان بۆ وام پێ اڵێیت من چیم کردووە ،دایکیشم وتی لاڤە لەوەتەی هاتۆتەوە کارو کردەوە جوانەکانت هەر اگریت ،انجا اویش هاتە بەردەم ژوورەکەم زۆۆر بە شەرمەزاریەوە دای لە درگا وتی لاڤە گیان ام درگایە بکەرەوە دووقسە بکەین منیش بە کریانەوە هاوارم کرد وتم بڕۆ لێرە بێرەحم نامیهرەبان دڵڕەق اویش بە دەنگێکی زۆۆر هێمنانە وتی دە کچی باش تۆ درگاکە بکەرەوە تەنیا دوو دەقە کاتت اگرم درگاکەم بە توڕەییەوە کردەوە وتم چیتەوێ ها.... وتی ببورە نەمزانی ئاوا تێکەجی اگینا وام نەیەکرد وتم جا اوە هیچ شتێک؛لە بابەتەکە ناگۆڕێ ئەبێ داوای لێبوردن لەم هاوڕێیەم بکەی بەهۆی غروری زۆریەوە وتی بەڵام هەتا امڕۆ داوای لێبوردنم لە باوکیشم نەکردووە وتم ابێ لە بارینی بکەیت وتی باشە بەیانی کە اڵێم ببورە وتم نا شتی وا نیە ابێ بڕۆیتە قسمەکەیان شەخسی بگەڕێی بە شوێنیاو داوای لێبوردنێکی زۆۆر جوان و بەڕێزەوەی لێبکەیت و بیانوو بۆخۆو بینیەوە اگینا جارێکی تر لەبیری کە من خوشکو بم . وتی باشە بەڵێن بێت ئەڕۆم....

بةشي دووةم

بۆ بەیانی کاکەم خۆی ئامادە کرد بڕوات بۆ زانکۆ ڕۆشتم بۆلای وتم بیرت بیت امڕۆ داوای لێبوردن لە بارین اکەیت وتی ئاهـــ تۆش چەن لەسەر شت اڕۆیت ئێ باشە ایکەم تەواو مێشکم مەبە ئیتر ڕۆشت و دوای محازەرەی یەکەمیان ڕۆشتبوو بۆ قسمەکەی بارین زۆۆر گەرابوو نەیدۆزیبویەوە پرسیاری کردبوو لە هاوڕێی نزیکی بارین ئەویش وتبووی بارین دوێنێ شەو لەناکاو توشی ئازاری بووەو ئەمڕۆ عەمەلیات اکرێ ام هەفتەیە مۆڵەتەو ناتوانێت بێت بۆ دەوام انجاش بە توڕەیی بە ئاکامی وتبوو تۆ بۆچی لێی ئەپرسی دوێنێ ئابڕۆیت برد لەنێو خەڵک کاکەم سەد ئەوەندە خەجاڵەت بوو ئەونە هەستی بە ئازاری ویژدان کردبوو نەیتوانی بوو محازەڕەکانی تر لە زانکۆ بیت و گەڕایەوە ماڵەوە زۆۆر بە بێتاقەتی ڕۆشتەو ژوورەکەی خۆی منیش لەدوای ڕۆشتم و وتم کاکە چیبووە ڕێک فرمێسک بە چاوەکانیا

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

🥹
دڵنیابن
خوای‌گه‌وره‌جوابی‌ئاهو‌ناڵه‌ی‌ئه‌ومنداڵه چاوگه‌شانە‌ده‌داتە‌وە🥹
حسبناالله‌ونعم‌الوکیل

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئەوین

نوسەر ڕێناس



بەشی دووەم

جا لەماوەی ئەو چوار ڕۆژە زۆر شت رووی دا من باسی هەموی ناکەم تەنها ئەوانە نەبێ کە پەیوەندی بە چیرۆکەکەوە هەیە ئیتر یەکێ لە شەوەکان دووەم شەو بوو ڕۆشتین بۆ پیاسە لە رێگا وتمان با هەندێ شت بکرین ئیتر لە کاتی کڕینی شتەکان من و ئامۆزاکەم(علی) لە دوای هەمویانەوە دەرچوین لە ڕێگای گەڕانەوە وتی ئەوین با شتێکت بۆ باس بکم منیش وتم ئێ ئامۆزا بڵێ بزانم چیە ئەم ماوەیە ئەوەنە دڵخۆشی لە قاقای پێکەۆینی دا و وتی بەخوا زۆر دڵم خۆشە وتم هەمیشە ئاوا دڵخۆش بیت بەس پێمان بڵێ با ئێمەش ئاوا دڵخۆش بین...وتی ئەوەی ڕاستی بێت دەمێکە ئەمەوێ پێت بڵێم بەڵام لە دەرفەتێک گەڕاوم وتم ئێ بڵێ دڵم دەرهات وتی بەساقەوو بوم ئێستا کاتی دڵ دەرهاتن نیە وتی ئەوین بەخوااا زۆر زۆر خۆشم ئەوێی من کە وای وت پێئەکەنیم ڕێک وشک بوم قسەم بۆ نەئەکرا وتم توخوا علی بە جدیتە یان ڕائەبوێری وتی توخوا ئەوین رابواردنی چی ئەمەحاڵی رابوردنە دەس و قاچم ئەلەرزێ وتم بڵێ بەخوااا وتی بەخوااا چیە باوەر ناکی یان کەسێی ترت لە دڵە ئەگەر وایە یەکسەر پێم بڵێ من لەناو خەیاڵ یانی خوایە گیان ئەوەی من چەند ساڵە بە نهێنی خۆشم ئەوێ ئەویش منی خۆش ئەوێ یانی منیش دڵخۆشئەبم ئیتر کەسێکم هەیە لەناو ئەو بیرکردنەوانە بووم زلەیەکی پیا کێشام و وتی ئەوین بۆ هیچ ناڵێی من هەموو غرورم کۆکردەوە و پێم وتی نەکا کەسێکی ترت خۆش بوێ و یەکێکی کەت لە دڵا بێت هەندێ قسەی ەری کرد ئاوا بە تورەی لە ناوەراستی قسەکانی ڕۆشتم باوەشێکم لێ دا توند توند لە ئامێزم گرت وامئەزانی هەمووو ئەو دنیایە هی منە وەک مناڵ ئەگریاممم باوەڕم نەئەکرد خۆشترین ڕۆژی ژیانم بووو دواتر وابزانم نزیکەی دە خولەک ئاوا ماینەوە ئینجا هەمووو فرمێسکەکانمی سڕی و وتی بەڵێن بێت هەرگیز جێتنەهێڵم ......گەڕاینەوە لای کەپرەکان و نزیکەی چوار ڕۆژێک ماینەوە کە هەرگیز لە یادم ناڕوات... نامەوێ باسی ئەوش تانە بکەم کە لە ماوەی دووساڵ بونم لەگەڵ عەلی بەسەرم برد خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئێستا کە ئەمە ئەنوسم فرمێسک لەناو چاومایا ناتوانم ئەوەی لە دڵمە لێرەی بنوسم .....دوو ساڵ لەگەڵ عەلی بووم شەوی مارەکردنمان هات ئەو شەوەی کە ئەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم ئەو شەوەی کە ئیتر مایش خێزانێکم ئەبێ ئەو شەوەی کە ئیتر دوری ئێمە کۆتای دێ ئێمە لەیەک ماڵ بوین بەڵام هەمیشە ڕێزمان لەو سفرەیە گرتوە کە نانمان لەسەری خواردو ە .....ئەو شەوە گەشت و ئەڵقەمان گۆرییەوە هەمو خزم و کەس و کارەکانمان هاتبون ...دوای ئەوە کە تەواو بوین علی وتی کەمێ ەرم ئێش ئەکات ئێمەش بە ئاسایی وەرمان کرت و وتم پشو بدە بە دڵناییی هیلاک بوی من ئەوەندە دڵم خۆش بوو لە بیری ئەوە نەبوم کە نەخۆش بێت ئیمە ئیش و کاری خۆمان کرد و منن ڕۆشتمە لای علی سەیرم کرد پاڵکەوتبووو ئیتر منیش ژورەکەم کۆکردەوە و سەیری کردم وتی ئەوین زۆر خراپم وامزانی سوعبەت ئەکات وتم ناز و مەکر مەکە ویستی قسەبکات و لەبەرچاوما بورایەوە ڕێک وشک بووم هاوارم کرد بەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە لە ماوەی سێێ ڕۆژ سێ نەشتەرگەری بۆ کرا...نزیکەی دوو مانگ ئاوا لە خستەخانە مایەوە هیچ کەسێ نەیئەتوانی هیچی بۆ بکات سەخترین و تەڵخترین قۆناغی ژیانم بوو ئێستاش بە بیرکردنەوە لێی هەردووو چاوم پڕڕڕ فرمێسک ئەبێ ....بیرمە بەیانیەک ڕۆشتمە لای خەوتبووو دەسیم گرت و توند لە ئامێزم گرت خەبتری بویەوە و وتی ئەوین گیان بۆ ئەگری منیش فرمێسکەکانم سڕی و وتم سەیری حاڵی تۆ ئەکەم منیش وێران بوم جا ئەو کاتا کانۆلایەکەم لە دەست بووو بینی وتی کور بوو یان کچ وتم چی وتی کێ ئەو کانۆلایی بۆ دانایی وتم نازانم من بورابومەوە نازانم کێ بۆی دانابوم وتی ئەوین توخوا ئەگەر منت خۆش ئەوێ با کور دەستتت لێ نەدا ئەو قسەیی کرد و بورایەوە دکتۆر و پەرستار و هەمووویان هاتن توشی نەزیف بوو بوو خوایەگیان بۆ کۆتاییی نایا دوای سەعاتێ هاتنە دەرەوە و وتیان بۆحۆتان خۆش بن ....تێنەگەشتم شۆک بوم یانی چی خۆتان خۆش بن یانی مرد باوەرم نەئەکرد ئێستاش باوەر ناکەم بەڵێ مرد ڕۆیشت یانی ئەوەی وتی ناڕۆم ئەوەی وتی جێتناهێڵم نا نا نەمردوەەە سوعبەت ئەکا......هەموووو نەخۆشخانە بە دەنگی هاواری ئێمە ڕاچەڵەکییی بۆۆۆۆۆ ئاخررررر ئەمە بوووو وەعد و پەیمانەکانت....ڕۆی ئێمەی ئاوا وێران کرد .......فرمێسک لە چاوم هێندەی گریام هێندەی هاوارم کرد تۆ لە کەییەوە ئاوا دڵ رەق بوی و ببینی من بگریم و لێم نەپرسی تۆ وا نەبوییی ئاخر چۆن ئەبێ مەگەرنەتوت چاک ئەبمەوە دە کوااا علی چ وێرانەیەکت دروست...

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بووە ودیناری ئەو پارەیەمان سەرف نەکردووە وئەیدەین بەچاویانا وتۆ دێنینەوە بەس تۆ بمانبوورە نازدار دەستی کردە ملیان و وتی ئێوەم بووری وئێوە گیانی منن وئەم پارەیە مەدەن بەچاوی ئەوانا بیدەن بەهەژارانی دێکە تاوەکو مناڵ خۆیان بۆ بێ پارەیی نەفرۆشن وهەژاری سەربەرزیە لەگەڵ بیستن ئەم وشەیە هەموو گیانیان داچەڵەکا ونازدار لەهەموویانی بووری لەدوای ئەوکاتەوە ئەحمەد ئەوەندە گرنگی وخۆشەویستی بەنازدار ئەدا وای هەست ئەکرد دنیا کەسی تیانیە نازدار نەبێ نازداریش ئەوی خۆشویست وەماڵەوەیان نازداریان لەگیانی خۆیان خۆشترەویست ودایک وباوکی نازداریش زۆرچاویان لێی بوو بوونە خێزانێکی زۆر بەختەوەر و ئاسوودە لەسایەی نازدارەوە ولەدوای ئەوە ڕستەیەک بەناو دێیەکە بڵاو بۆوە{ئەو هێزەی کچی هەژارێک هەیەتی بەپارەی ناكرئ...

کۆتایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

لە لێوی خوێن ئەهاتە خوارەوە پرچی هەمووی ئاڵۆسکا لەگەڵ ڕاکێشان گیانی هەمووی شینەوەبوو لەمکاتەیا خەسووی ژن براکەی ئەحمەد تەنها بەپێکەنین ودڵخۆشی سەیر وەزعەکەیان ئەکرد ونازداریش خەریک بوو لەگەڵ ئازار لەبن دەست ئەحمەد بمرێ
تا نازدار لەبن دەست ئەحمەد دەرکرا نیوە گیان کرا ئەحمەد هەر ئەگەڕایەوە گیانی بۆلێدانی خەسووی و ژنە شوبراکەی زۆردڵخۆشبوون ئەحمەد ئەو ئێوارەیە دیسان چووە ژوورەکەی نازدار و تا توانی دووبارە لێی دایەوە و بردی بۆچێشتخانە دەستی نا بەبان ئاگرەکەوەو دەست نازداری سووتاند پێستەی بان دەستی هەڵگرت بێجگە لەو هەموو ئازارەی هەیبوو ئینجا بەو ئێوارەیە دەری کردە دەرەوە لەبەردەم سەرماو بارانی ئەوشەوە نازدار بەتەنها بەدەم ئازاری گیان و دەست سووتانی لەدەرەوە کەوتبوو نازدار نەیەتوانی ئیتر لەوکۆشکە بێت هەرچەنە ئەحمەد بۆ ئازاردانی نازداری دەرکردە دەرەوە بەڵام نازدار بۆی بووە ڕێگایەک تا لەو ماڵە هەڵبێ نازدار ڕای کرد هەرچەنە نەیەزانی بۆکوێ بڕوا نەئەچێتەوە بۆماڵ باوکی نەشوێنێکیشی هەیە فرمێسک لەچاوی وەک باران ئەباری وبەدەم گریانەوە ئەڕۆشت تا بەبیری هاتەوە شوێنێک هەبوو بەمنداڵی کەیاریان تێیەکرد ژوورێ بەتاڵی لەتەک بوو ئەوێ تا ئیتر لەبن بارانەکە نەمێنێ هەرچەنە زۆر لەتاریکی شەو و دەنگی سەگ ئەترسا بەڵام لەکۆتاییەکەی گەشتە ئەوێ وئەحمەد لەژوورەکەی خۆی بوو ئەیویست گوێ نەداتێ و بخەوێ بەڵام کات بەکاتی ئەو ڕۆژەی بیرەهاتەوە کە چی لەنازدار کرد بەتایبەت ئەوکاتەی دەستی سووتاند هیچ تەحەموولی نەما بەڕاکردن ڕایکردە دەرەوە تا نازدار بێنێتەوە ژوورەوە
ئەحمەد کەڕای کردە دەرەوە بینی کەنازدار لەدەرەوە نەماوە و تێگەیشت کەڕای کردووە پڕ بەدەنگی هاواری کرد کواااااا نازدارررر؟؟هەموو ماڵەوەیان بەخەبەر هاتن ئەحمەد خەریک بوو شێت بێت هەموو حەرەسەکانی ماڵی خۆیانی نارد وتی ئەبێ ئیمشەو نازدارم بۆبدۆزنەوە دەنا هەمووتان ئەکوژم بەو شەوە یەک کەس بەباشی نەیتوانی خەوی لێبکەوێ ئەحمەد دونیای تێکدابوو ئازاری ویژدانی توش بووبوو بەجۆرێک هیچ بیری لای تۆڵە نەمابوو زۆرترین ئازارو خەمی لەوەبوو کە دەستی نازداری سووتاند ئەبێ ئێستا چ ئازارێکی هەبێ نازدار لەناو ژوورە تاریکەکە لەبێهێزی و لاوازی خۆیا بوورابۆوە بەدەم ژانەوە کەسیش ئاگای لێ نەبوو لەوکاتەیا تارا بەچاوی پڕ فرمێسکەوە هات بۆلای ئەحمەد و وتی دوو ڕاستیم لایە ئەمەوێ پێت بڵێم یەکەمیان کە نازدار هەرگیز نەیووتبوو من خانمی ئەم کۆشکەم وئێوە ئەبێ ئیشکەن دایکت وبراژنت وایانکرد تا تەڵاقی دەی دووەمیشیان ئەو کوڕە بۆلای نازدار کەهات ئەوان هێنابوویان بۆ تاڵاقدانی نازدار ویستم ئەم دوو ڕاستیەت پێ بڵێم کە وای بەئەحمەد وت دڵی وەک ئەو مەنجەڵەی لەبان ئاگرێکە قوڵپی ئەدا وشێت بووبوو بەهەموو لایەکا ئەگریا وهاواری ئەکرد تخوا بەس نازدارم بۆبێننەوە فرمێسک بەرچاوی بەرنادا..

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

دواتر ئەحمەد نازداری مارەکرد نازدار چاوی پڕ ئاوبوو وە ناخۆشترین ڕۆژی بوو کەلەژیانی بینیبێتی چونکە هەم دایک وباوکی پشتیان تێکرد کەقەت چاوەڕێی ئەوەی لێناکردن هەم شووی کرد کەبەس بۆتۆڵە ئەوی ئەویست ئەحمەد بەبێ هێنان دایک وباوکی وبەبێ ئاگاداری کەس نازداری مارەکرد چونکە مەبەستی ئەو تەنها تۆڵەبوو نەک حەفلە وئاهەنگ کردن نازدار بەچاوی فرمێسکەوە ڕووی لەماڵی باوکی وەرگێڕا و دەرچوو لەو ماڵەی چەنساڵ ژیانی تیابەڕێکرد بەرەوماڵێک کەسەرەتای ناخۆشیە گەورەکان وئازارەکانی ژیانێتی ئەحمەد هەر لەپێش قاپی کۆشکەکەیان کە نازدار پێی کرد بەناو ماڵەکەیا هەموو ماڵەوەیانی بانگکرد و وتی ئەم کەسەی کە ئەیبینن تەنها بەناو و لەسەر کاغەزێک ژنی منە دەنا دوژمنی ژیانمە😐تۆڵەکردنەوە لەم ئیتر پیشەی منە کەوتی ئەو ژنیەتی هەموو ماڵەوەیان دەستیان کرد بەبۆڵەبۆڵ تۆچۆن کچێکی وا هەژار دێنی هەموویان ڕقیان چونکە هەژارە نازداریش بەدڵە شکاوەکەیەوە بەسەر نزمیەوە لەوێ وەستابوو ئەحمەد وتی ئەمە ژنی منە تەنها لەسەر وەرەقەیەک لەبەرچاو هەمووان وتی هەرگیز نابێ بەژنی من😔!!!وتی ئیتر تۆ وەک خزمەتکارێک لەمماڵە ئیشەکەی و هەر ئێستا دەست بکە بەپاککردنەوەی ناوماڵ و پێویست ناکات خزمەتکارەکان تر خۆیان هیلاک بکەن ئیتر ئەم لێرەیە نازدار ئاگر لەناخی بەرببوو ئەحمەد وتی ژوورێکی کۆن لەماڵەکە بۆئەم دانێن بالەپێش قاپی نەخەوێت😐وە وتی ئێستا بڕۆ دەستکە بەخاوێنکردنەوەی ماڵ
نازدار هەر ئەو ڕۆژە لەسەر فەرمان ئەحمەد ئەبووایە هەموو کوچە وشوێنەکان کۆشکەکە پاک بکاتەوە لەخزمەتکار زیاتر ئیشی پێی ئەکرد دایکی وماڵەوەشیان زۆر ڕقیان لەنازداربوو چونکە پێیان وابوو ئەو لەئاست ئەوان نیە ئەیانووت هەژارێک ئاوا چۆن ئەبێ ببێ بەژنی ئاغای داهاتوو ئێوارە داهات و هەرچی خواردن وشتی ماڵبوو بەنازدار ئامادەکرا وجگە لەهەموو کارەکانی تر ئەحمەد لەکار هاتەوە ئازار وژان وماندوویی لەدوورەوە بەنازدارەوە دیاربوو ئەحمەد زۆرپێی خۆشبوو کەوا بەرەبەرە تۆڵەکەی سەرئەگرێ نازداری وەکو خزمەتکار لەتەنیشت کورسیەکەی خۆی ڕاگرتبوو لەهەموو شتێک ئەگرت وسەرزەنشتی نازداری پێئەکرد بەمەرجێ شتەکانی زۆر بێ عەیب بوون تەنها بۆ ئازاردانی وای ئەکرد ئێوارە تەواوبوون لەنانخواردن ئەحمەد وتی پێویست ناکات کەس خۆی هیلاک بکات بۆقاپشۆردن هەموو ئیشەکان خزمەتکارە نوێیەکە ئەیکات هەموو قاپ و شتێکی بەنازدار شۆرد وشەو درەنگ داهات هەمووی چوو بۆخەوتن ئەحمەد لەدڵخۆشیا نەیەزانی چیبکات نازداریش لەبن ئازار لەناو ژوورە ساردو سڕەکەی ئەتلایەوە تابەیانی خەوی لێنەکەوت ساردی ژوورەکەی بەفرمێسکی چاوی گەرم کردبۆوە لەگەڵ گریان وخەم خواردن ودووری دایک وباوکی چاوی سوور سوور بووبۆوە وڕۆژێکی تر بۆئەو دەستی پێکرد ڕۆژێک کەداخ وتۆڵەی ئەحمەد زۆری ماوە تەواوبێ....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

سۆنیا و ڕێژوان


بەشی کۆتایی

پاش ئه‌وه‌ ڕۆژێکیان ڕێژوان و سۆنیا له‌ ڕێگایه‌ک یه‌کیان بینی و سۆنیا چوه‌ به‌ر ده‌می ڕێژوان و ساوای لی بوردنی لی کرد
به‌ڵام ڕیژوان داواکه‌ی قبوڵ نه‌کرد و ڕازی نه‌بوو دوو باره‌ وه‌ک جاران خۆشی بوێت
وه‌ ناوبانگی ده‌رکردبوو وه‌ک نه‌یده‌ویست هیچ کات له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه‌ ژیانی هاوسه‌ریه‌تی پێک بهێنیت
وه‌ له‌ کۆتایدا کچه‌ک بیری له‌ خۆ کوشتن کردبۆوه‌ چونکه‌ به‌ هه‌ر لایه‌کدا ده‌ڕۆشت ناوی ئه‌و له‌ ناو ناواندا بوو خه‌ڵک دالیقیان لی ده‌دا و قسه‌ی ناشرینیان پێ ده‌وت
تا ڕۆژێکیان سه‌ر له‌ به‌یانی بوو له‌ دایک و باوک و برای و خوشکه‌کانی خه‌وتووبوون
له‌ قیژه‌ی سۆنیا خه‌به‌ریان بۆوه‌ که‌ چوبوه‌ مشته‌مه‌لات وشته‌کان و هه‌ندیک نه‌وتی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو تا خۆی پێ بسوتێنێت و کاره‌که‌شی ئه‌نجام دا !
کاتێک که‌ گه‌یاندیانه‌ نه‌خۆشخانه‌ دکتۆر ته‌نها 24 سه‌عاتی بۆ دانابوو که‌ بمرێت چونکه‌ زۆربه‌ی له‌شی سوتابوو !
کاتێک که‌ ڕێژوان ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست زۆر پێ ناخۆش بوو به‌ڵام وتی " ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ یه‌ک هه‌ڵه‌وه‌ ڕووی دا به‌ قسه‌ کردن له‌گه‌ڵ کوڕیکی که‌ بۆ ڕابواردنی بوو "
وه‌ 24 سه‌عاته‌که‌ی ته‌واو نه‌کردوو له‌ نیوه‌ڕۆیه‌کی خه‌مناکدا کۆچی دای کرد و به‌ خاکیان سپارد !
به‌ڵام ڕێژوان به‌م هه‌واڵه‌ حه‌په‌سابوو تا ئه‌و کاته‌ی که‌ هاته‌وه‌ سه‌ر خۆی و چوه‌ ده‌ره‌وه‌ بینی لافیته‌یه‌ک نوسراوه‌ سۆنیا که‌ ئه‌وه‌ی بینی خۆی پێ ڕا نه‌گیرا و ده‌ستی کرد به‌ گریانێکی به‌ لێزمه‌ و تا ئه‌وش وای لی هات بڕیاری دا قه‌ت خۆشه‌ویستی نه‌کاته‌وه‌ و ژن نه‌هێنێت...

له‌ کۆتایدا ئه‌مه‌ چیرۆکی سۆنیای پاک و ڕێژوانی پاک و ئاسۆی خیانه‌ت کارو پیس بوو

هیوادارم که‌س له‌ ئێمه‌ نه‌کوێته‌وه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌وه‌ و ژیانی وای به‌سه‌ر نه‌یات
خوا بمان پارێزێت له‌ هه‌موو شتێکی خراپ
ان شاء الله‌

خوا هه‌موو خۆشه‌یسته‌کان له‌ یه‌ک نه‌کات و به‌ یه‌کیان بگه‌ی

کۆتایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ڕۆژێکیان بڕیارم دا هیچیتر خۆمی لێ نەشارمەوە هەستی خۆمی بۆ دەربم کەمن هەر ئەوم لەدڵماوە ئیدی نامەیەکم بۆی نوسی دووروو درێژ ڕاستی بڵێم هەر لەسەر قسەی پێشوو مابوومەوە کە پێی وتم ئەگەر بەلایەنی خۆشەویستی سەیرم کەیت نامبینیەوە وتم پێیە ڵێم ڕەنگە خۆیم لێ ونکات .. عەسرێک نامەم بۆنارد و وتم شەو هەندێ قسە ئەکەین من نامەکەم بۆی نارد ،، بەڵام چ وەڵامدانەوەیەک دڵم بوو بەئاو زیاتر ئەزانن چەند جوانتر لەجاران وەڵامی دامەوە 😭😭
بەخوا نمونەی کەس نیە و نابێ بەخوا هەر ئەوەندە دەڵێم شیرین کەلام تەنها خۆیەتی ..دوو شەو دوای ئەوە وتم ناتوانم قسەت لەگەڵ کەم دوای ئەونامەیەی ناردم هەموو شتم پێ وتی کۆمەڵێ ئامۆژگاری زۆر جوانی بۆ بەجێهێشتم هەموو ڕۆژ دەیان خوێنمەوە ❤️‍🩹😭
بەڵێ لێرەوە ئاگام لێی نیە نزیکەی حەفتەیەک تێپەڕیوە بەڵام هەر ڕۆژێک بەساڵێکە هیچ ناڕوا کات،، بەهیچ شتێک سەبوری بۆ دڵم نایە .. چاوم لێی نیە ژیانی ناڕەحەت بێت بەڵکوو هەموو ڕۆژ لە بەدوعاکانم سپاردەی خوای گەورەی دەکەم بێگومان بیرم لایەتی و دڵم پێی وەیە لەسەر دڵم گرانە ئەگەر تەنانەت تەنها سەیریشی کەن ... وە هەر گیزیش لە اللە بێ ئومێد نابم ئەوەی لای ئێمەوە شاراوەیە لای اللە ئاشکرایە ... استودعکم اللە ❤️

ناوی ئەو بەهەڵەش نانوسم چونکە بۆ دڵم خراپە☺️😄

وەرگیراوە
تێبینی// ڕایخۆتان بڵێن لەسەر چیرۆکەکە خۆی کۆمێنتەکان دەخوێنێتوە

نوسەر/Helen

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکێکی ڕاستەقینە

چیرۆکی کچێکە بەناوی (مروەت) ناوەکان خوازراون .☺️

بەڵێ منم مروەت ... لە شوێنێک لە شوێنەکانی ئەم کوردستانە دەژیم ،،لە خانەوادەیێکی سادەو شکۆمەنددارم الحمدللە کە کچی ئەو خانەوادەیەم 🌹🌹... کۆتا منداڵی ناو خێزانەکەمم هەر لەمنداڵیەوە بەمەکرو نازەوە پەروەردە کراوم تۆزەک هاروهاجیشم بەینی خۆمان بێت ههههه😆 لە تەمەنی منداڵیەوە زۆۆر شەیتان وشەڕاوی بووم لەکۆڵان دایمە شەڕمە کرد خوشکە گەورەکەم هەمیشە پێیە وتم لەکۆڵان جوێن بەکەس مەدەن بەڵام کەسێک قسەی پێ وتن ناحەقی کرد تۆڵەی خۆتان نەکەنەوە نەیێنەوە ماڵ ههههه 😆 جارێک زۆر بەخراپی لە کچی خزمێکمانم دا تا ئێستاش پێم ئەڵێن ڕامبۆ هههه🙈،،، لەقۆناغی سەرەتای و ناوەندی زۆر زیرەک بووم زۆر بێ ئەرک بوومە هەمیشە بۆ ماڵەوە دوای ئەوەی سێی ناوەندیم تەواو کرد واتا پۆلی نۆ هەموو حەزوو خولیام ئەوەبوو بچمە پەیمانگای هونەره جوانەکان بەشی میوزیک ئەویش عائیلەکەم بەتایبەت دایکم وتی نیەو نابێ بشمری چونکە ماڵی ئێمە خاوەن دینن الحمدللە واتا لەگەڵ وەزعەکە نەدەگونجا ،،بەهەر حاڵ چومە پۆلی چواری ئامادەیی انجا چومە بەشی زانستی هیچ حەزیشم پێی نەبووم ،، کج لەو بەینەیا و تەمەنە ئەهـ تازە بەزۆرێک لەشتەکانی دەوری ئاشناترەبێت دەگەیتە تەمەنێکی هەرزەکاری دڵت هەموو شتێکیەوێت خواردن جلی جوان و گەڕانو دنیایێ شتی هەڵیت پەڵیت ههههه 😆😆 منیش تەنها حەزم لە جلو بەرگو چونە حەفلەو ئەوشتانە بوو خۆشترین ساڵی خوێندنم پۆلی پێنجی ئامادەیی بوو بۆ خوێندن نا بۆ ڕابواردن و بەزمو خۆشیەکان ڕاستە لەو دووساڵە تەمبەڵ بووم بەڵام هەمیشە ڕێزو شەخسیەتی خۆمم پاراستبوو مامۆستاکان مودیری مەکتەبەکان زۆۆۆر ڕێزیان ئەگرتم دایکم کە ئەهات بۆ مەکتەب دەیگوت قەینا تەمبەڵبی بەس زۆریان سەربڵند کردوومە پێتەوە..لێتان نەشارمەوە چومە پۆلی دوانزە تا نیوەی ساڵ زۆر بەجدی دەمخوێند بەڵام بەهۆی ڕوودانی هەندێک شت لە خێزانەکەمانەوە توشی سەدمە بووم وەلحاسل ئەوساڵ بەجێم هێشت مەیلم لێی نەما سێ ساڵی تر بەزۆر دایکم پێی کردمە دەرەکی دەرنەچووم الحمدللە ههههه. بەڵێ چیرۆکی من لەو ڕۆژانەوە دەست پێدەکەن کە لە شتەکان تێدەگەیت واز لەهەندێ تەبیعەت و ئاکار دەهێنیت .. کچێکی سفور بووم ماڵەوەمان ئازادیەکی تەواویان پێم داوە حیسابی کوڕێکیان بۆ کردوومە دایکم زۆر جار دەیوت کچم مروەت عەیبە جلەکانت ئاوان و ئەوانە بەبراکانمی دەوت بە مروەت بڵێن بە لەچک بکات و ئەوانە دەیان وت کەیفی خۆیەتی ،، هەرگیز دەستم بۆ لایەنی خۆشەویستی نەدەبرد لەتەمەنی هەرزەکاریش چونکە هاوڕێکانم و نزیکانم دەبینی لەچ باروو دۆخێکدان چیان بەسەردێ ،، هەمیشە بیرم لە باوکمو براکانم کردۆتەوە و دوای ئەوانیش کەسایەتی خۆم . کوڕێک هاوڕێی منداڵیم بوو جیران بووین بەڵام ئەوان باریان کرد دوای ئەوەی تەمەنمان گەورە بوو ئەو کوڕە وەک هاوڕێ نەما لەگەڵم هەمیشە دەهاتە ماڵمان و بەدەورو خولمەوە بوو جارێک وتی مروەت شتێکت پێ دەڵێم بەڵام ئێستا نا ڕۆژێک دێت پێت دەڵێم وتم باش بڕوابکەن دووساڵ تێپەڕی انجا وتی دەبی بە خۆشەویستم ڕاستەوخۆ پێم وت نا باهەر هاوڕێبین عیشق هەموو شتێک دەدات ئیدی زۆۆر دڵی لێم شکا دوای ئەوەش چووە کولیە ئەو هەردەهات دەیوت مروەت بەس شەشەکە تەواو کە کولیەت هەموو لەئەستۆی من ،، ئاهی ئەوم لەسەر ما ،، دواتر کەسێکی تر هات و سێ ساڵ هەواڵی بۆم دەنارد دوای زانکۆ من دێمە داوات ئەویش هیچ نەمەویست ،، مووبایلم هەر نەبوو قەت داوام نەکرد حەزم پێی نەبوو ، من لەو ماوەیا الحمدللە خوای گەورە هیدایەتی دام و گەڕامەوە بۆ دین بەڵام بەمانای کەلیمە گەڕاومەتەوە لەهەموو شتێک بەدوورم تێکەڵاوی خەڵک هەتا خزمو برادەریش ،، زیاتر و زیاتر هەستم بەخۆشی و چێژی دین وئیمان کردو دونیام لەلا زۆر بێ بایەخ بووە تەنها هەندێک شت نەبێت کەئەویش خوای گەوره پێی لەقیامەت وبەهەشت نزیکم کاتەوە،، زۆر شت لەمندا گۆڕا هەتا الحمدللە لەخانەوادەکەشم زۆر شت گۆڕا لەڕووی دین و ئەوانە وای لێهات من ئەوانم ئامۆژگارە کرد و پرسیان پێمە کرد دایکم و خوشکم و هاوڕێکانم مەبەست وەک مەدح کردن بەڵام وەک گۆڕانکاری ژیانم ،، لەو ماوەیا ئایپادێکم هەبوو تەنها یوتوبم پێ ئەکرد و بۆ وتاری ئاینی و گەڕان بەدوای بابەتی دین و دەست کردن بەخوێندن لەهەندێ شتا .، ڕوژێک برا گەورەکەم وتی مروەت موبایل بکڕە واز ئایپادە بێنە کەڵکی نیە سوپاس بۆخوا ئەوەش ئەو پەڕی سیقەو متمانەی خێزانێکە بۆ کچێک وابزانم 23 ساڵ بووم ،، موبایلم کڕی و هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانم خۆم دامنا ،، ساڵ تێپەڕین من هەر کچە بچوکەکەی ماڵ بووم واسەیر دەکرام دایکم هەمیشە دەیوت مروەت تۆ قوفڵی قەت بەشووت نادەم دڵم نایە دەستە ڕاستی دایکمم زۆر شت هەن لەماڵ بڕیار ئەدەم بڕەک زوو قەناعەت دەهێنم پێیان هههه ،، داواکارم دەهات بێ هیچ شت دەموت نا قەناعەتی من بۆ هاوسەرگیری کەسێک بێت میهرەبان بێت خاوەن کەسایەتی بێت و تەبیعەتی خۆش بێت بەدین بێت

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ڕامکردە لای و خستمە ئامێزمەوە، گوتم: قوربانت بم خوشکەکەم ئەوە چیت بەسەرهاتووە؟
دەستەکانی خستە دەستمەوە، بەگریان و هەنسکەوە گوتی: ئەو.. بێشەڕەفە...دەمزانی، دەمزانی وەها بێئابڕووە.
دەستم بەسەریدا دەهێنا و دەمگوت: هێوربەرەوە، هێوربەرەوە گیانی من
چارەنوس دەستەکانی خستە نێو دەمیەوە و هەڵیدەکڕاندن، دەیگوت: سوێند دەخۆم دەیکوژم، دەبێت ئابڕووی بەرم، بیکوژم.
هەرلەبەرخۆیەوە وڕێنەی دەکرد و دەگریا، ڕووخساری دەڕنیەوە قژی خۆی ڕادەکێشا، تا نیوەڕۆ ئەوە حاڵی بوو، کە هێوربوویەوە بە زۆری ناردمیە ماڵەوە و داوای لێکردم بە هیچ جۆرێک دایکم و باوکم جارێک بەمە نەزانن، ئەو دەیەویست سەرەتا کامەران بڕوای پێبکات و بزانێ چ پیرەسەگە باوکێکی ئاخرشەڕی هەیە.
ئێوارە کە کامەران هاتبویەوە، لە سەرەتاوە هەموو شتی بۆ گێڕابویەوە، بەڵام کامەران بڕوای نەکردبوو ئەگەرچیش وەخت بوو لەوەی زانیبووی بتەقێتەوە و تەڕ و ووشک بسوتێنێ، بەڵام هەر گوتبووی(تا بەچاوی خۆم نەبینم ناتوانم بڕوا بەهیچ شتێک بکەم)، ئیتر لەگەڵ چارەنوس پلانیان دانا، دووبارە بە باوکی بڵێ (دەڕوات و شەو ناگەڕێتەوە) چارەنوسیش وا خۆی نیشان نەدات کە هەستی پێ بکات، بەڵام کامەران خۆی لە دەوری ماڵی خۆیان حەشار دەدات و شەو دەچێتە لای پەنجەرەوە و بە چاوی خۆی ئەم واقیعە تاڵە دەبینێت کە ئەو باوکەی زۆر ڕێزی لێ دەنا خیانەتی پێ دەکات، کامەران هیچی لە دەست نامێنێت جگە لە بەتاڵکردنی مەخزەنێک فیشەک، کە لە گیانی باوکیدا خاڵی بکاتەوە. دوای ئەوە بەم شێوەیە باوکی دەکوژێت دێتە سەربانی ماڵی خۆیان، هاوار دەکات و دەڵێت: هـــــۆ خەڵکینە، من باوکی خۆم کوشتووە، لە سەر خیانەتیش بووە کە لێی کردووم، بــاوکم پیاوێکی نەگریسی هیچ و پوچ بوو، شایەنی ئەوە نەبوو لەسەر زەوی بمێنێتەوە.
زۆر خەمباری ئەوەبووم کە بیستم چونکە وادیاربوو کە چارەنوس، تازە بووبێتە هەژدە ساڵ، بەو واتایەی هێشتا نەگەیشتبووە چڵەپۆپەی گەنجێتی و تامی ژیانی نەکردبوو.
خوشکی چارەنوس هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا، گوتی:دەبینم کەوتیە خەیاڵەوە؟
گووتم: لە هەبونی ئەو ئازارە قورسەی ئافرەتێکی وەک چارەنوس، پێت وایە دەبێ کاردانەوەم چۆن بێ؟ تەوەقوعم نەدەکرد شتێکی ئاوها ببیستم بەڕاستی.
خەندەیەکی تاڵ تاڵ، تاڵتر لە ئازارەکانی چارەنوس، بەڕوومدا کردی، فرمێسکی قەتیسبوی چاوانی سڕی، بە دەنگێکی لەرزۆکەوە گوتی: دکتۆرە خان، ئێستاش وەک دەبینی، ئەوەتا خوشکەکەم لەحەژمەتی دەستدرێژی خەزووری و زیندانیکردنی کامەران، وەک شێت و شەیدای لێهاتووە، جگە لەو قسەوقسەڵۆکەی خەڵکی، بوختان و بە سوک سەیرکردنی، ئابڕوویان بردووە ئەوەندەیان باس کردووە، لەسەر شایەتی کامەران پاکێتی و بێدەسەڵاتی خوشکەکەم بڵاوببوویەوە کەچی زمان پیس و خراپەکارەکان نەوەستاون لەوەی بەدڵی خۆیان ئابڕووی خێزانەکەمان ببەن، بۆ بەدبەختیش خوشکەکەم ئێستا دووگیانە، کەسیش نازانێ سکەکەی لە هاوسەرەکەیەتی یا خەزووری، باوکم بەڵێنی داوە دوای لەدایکبوونی و کردنی پشکنین گەر منداڵەکە هی خەزووری بێت بەهەردوو دەستەکانی منداڵەکە بخنکێنێت یاخوودی فڕێی زبڵدانەکانی بدات، ئەمەش حاڵی چارەنوسی وێرانتر کردووە. ببینە ئەمەش هەمووی بەهۆی چاوەبرسی و ناخە گڵاو و پیسەکەی باوکی کامەران بوو، بەهۆی ئەوەی کە دایک و باوکم تەنیا ئەوەیان لاگرنگ کچەکەیان هاوسەرگیری بکات، جا بەهەرکێیەکە با بیکات، ئەوەش ئەنجامەکەی بوو.
دوای ئەوەی ناوی چارەنوسم تۆمارکرد لەنەخۆشخانە، یاوەریم کرد بۆ ژوورەکەی، جلی نەخۆشخانەم خستە بەری، ئەو دەرمانەی بۆی نوسرابوو پێیمدا. ئافرەتێکی زۆر نەرم و نیان و لەسەرەخۆ بوو. هیچ کاتێک گلەیی نەدەکرد و دەنگی بەرز نەدەکردەوە، هیچ کاتێک ڕووی گرژ نەدەکرد، تەنیا و تەنیا فرمێسکی دەباراند و بە چاوە پڕ ئازارەکانی لێی دەڕوانیم.
ڕۆژ و مانگ تێدەپەڕی، من و چناریش ورده وردە ڕادەهاتین بەیەکەوە، وام لێهاتبوو لەگەڵیدا نانم دەخوارد و شەوان بەدیاریەوە دادەنیشتم، بەتایبەت شەوانی خەفەریاتم. سکی ووردە ووردە گەورە دەبوو، ئازار و ناڕەحەتیەکانی زیاتر دەبوو. لەگەڵ ئەو هەمووەشدا هێشتا هێمن و بێدەنگ و لەسەرەخۆ بوو، شەوێکیان، بێدەنگی بەردەوامی شەوانی نێوانمانی شکاند بە قسەیەک کە ئەژنۆی لەرزاندم، گوتی:(مردن بۆ کەسانی وەک من خەڵاتێکە بەزۆریش بێ دەبێ بستێندرێ، ئەگەر بزانم منداڵەکەم لە خەزوورمە، دڵنیابە خۆم دەکوژم)
زۆر هەوڵمدا تا هێوریم کردەوە و بە سزای خودا دەمترساند، پێم دەگوت منداڵەکە و تۆش تاوانتان نیە لەم کارەدا، بەڵام چارەنووس هیچ یەکێک لەم قسانە نەدەچوونە مێشکیەوە.
دوای مناڵبوونی، پاشان ئەنجامدانی پشکنین، چارەنوس کارێکی کرد، بۆ هەتاهەتا ئازارێکی قوڵ، نەوەستاو و بەسوێی خستە دڵمەوە.

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چارەنوس سەیرتر دەهاتە بەرچاو، زۆر غەمبار و بێ کەیف بوو، دڵی بە ماڵەکەی چیتر خۆش نەبوو، هەمیشە لەسوچێکدا دادەما و وەڵامی کەسی نەدەدا. من زۆر لێی دەپاڕامەوە تا پێم بڵێت لەسەر چی وای لێ هاتووە. ماوەیەکی زۆری پێ چوو تا توانیم قایلی بکەم، ئەوەیش بەوەبوو کە هەڕەشەم لێیکرد، ئەگەر قسە نەکات، ئەوا لەگەڵ کامەران قسە دەکەم، لەگەڵ باوکیشمدا، وادەکەم ژیانی وێران ببێ.
خۆ من بەڕاستیم نەبوو بەس ناچاربووم تا تێبگەم چارەنوس بۆ وای لێهاتووە، کاتێ جدیاتی قسەکەم نیشانی چارەنوسدا بڕیاردا هەموو شتێکم بۆ بگێڕێتەوە،گوتی: خوشکم بەڕاستی هیچ لە تۆ ناشارمەوە، بەڵام ئەوەی دەیڵێم زۆر ترسناک و ئابڕووبەرانەیە، زۆر دەمترسێنی، بە زۆر هێز دەدەمە خۆم تا بەرامبەری بوەستم.
گووتم: چارەنوس تۆ مەبەستت چیە؟
چارەنوس گوتی: ماوەیەک دەبێ خەزوورم بێتامی کردووە، کە کامەران دەڕوات، دێتە بەرامبەرم و یەک قسە ناکات، تەنیا چاوم تێدەبڕێت. بەمە من زۆر تەریق دەبمەوە، ترس کەوتۆتە دڵمەوە.
گووتم: ترسی چی؟ تێناگەم.
چارەنوس گوتی: دەبینی؟ واشەرم دەکەم باسی ئەوهەستە بکەم کە بەرامبەر ڕەفتارەکەی هەمە.
چاوەکانم زەق زەق بوون کاتێک گوتی: خوشکم هەست دەکەم بە چاوی تەماح لێم دەڕوانێ.
هەنسکێکمدا و دەستم خستە سەر دەمم، گوتم: ئەیەڕۆ، کوێراییم دایە، ئەمە باوکی کامەران؟
گوتی: ئەرەوەڵا، ئەو و زیاتریش، دەستی شکاوم، بریا باسی ئەوەم نەکردبا بێتەوە لەگەڵ ئێمە بژی، من چوزانم پیاوێکی وا ناخ کرمی و بۆگەنە.
کە چارەنوس ئەم قسەیەی کرد زۆر دڵتەنگ بووم، دڵم وەخت بوو بەربێتەوە، دڵخۆشیم دەدایەوە دەمگوت: تۆ بە هەڵە لێی تێمەگە، چۆن بیر لە شتی وا دەکاتەوە؟ دڵنیام وەک کچی خۆی سەیرت دەکات، یانیش لەوانەیە خۆی تێڕوانینەکانی ئاوابێت، کچی باش گومانی باش ببە.
چارەنوس بەخەمگینیەوە گوتی: گومانی باش لەکەسی باش دەبرێت.
گوتم: دیارە باوکی کامەران پیاوێکی باش نیە.
چارەنوس گوتی: بڵێم چی خوشکم، دەترسێم قسە بـکەم و بوختان بێ.
گووتم: چارەنوس گیان، دڵ و دەروونت فراوان بکە و پشت بەخودا ببەستە، ئەو کەسی بێکەسانە.

ئەکتیڤ بن بۆ بەشی دواتر

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئەوین

نوسەر ڕێناس



بەشی دووەم

جا لەماوەی ئەو چوار ڕۆژە زۆر شت رووی دا من باسی هەموی ناکەم تەنها ئەوانە نەبێ کە پەیوەندی بە چیرۆکەکەوە هەیە ئیتر یەکێ لە شەوەکان دووەم شەو بوو ڕۆشتین بۆ پیاسە لە رێگا وتمان با هەندێ شت بکرین ئیتر لە کاتی کڕینی شتەکان من و ئامۆزاکەم(علی) لە دوای هەمویانەوە دەرچوین لە ڕێگای گەڕانەوە وتی ئەوین با شتێکت بۆ باس بکم منیش وتم ئێ ئامۆزا بڵێ بزانم چیە ئەم ماوەیە ئەوەنە دڵخۆشی لە قاقای پێکەۆینی دا و وتی بەخوا زۆر دڵم خۆشە وتم هەمیشە ئاوا دڵخۆش بیت بەس پێمان بڵێ با ئێمەش ئاوا دڵخۆش بین...وتی ئەوەی ڕاستی بێت دەمێکە ئەمەوێ پێت بڵێم بەڵام لە دەرفەتێک گەڕاوم وتم ئێ بڵێ دڵم دەرهات وتی بەساقەوو بوم ئێستا کاتی دڵ دەرهاتن نیە وتی ئەوین بەخوااا زۆر زۆر خۆشم ئەوێی من کە وای وت پێئەکەنیم ڕێک وشک بوم قسەم بۆ نەئەکرا وتم توخوا علی بە جدیتە یان ڕائەبوێری وتی توخوا ئەوین رابواردنی چی ئەمەحاڵی رابوردنە دەس و قاچم ئەلەرزێ وتم بڵێ بەخوااا وتی بەخوااا چیە باوەر ناکی یان کەسێی ترت لە دڵە ئەگەر وایە یەکسەر پێم بڵێ من لەناو خەیاڵ یانی خوایە گیان ئەوەی من چەند ساڵە بە نهێنی خۆشم ئەوێ ئەویش منی خۆش ئەوێ یانی منیش دڵخۆشئەبم ئیتر کەسێکم هەیە لەناو ئەو بیرکردنەوانە بووم زلەیەکی پیا کێشام و وتی ئەوین بۆ هیچ ناڵێی من هەموو غرورم کۆکردەوە و پێم وتی نەکا کەسێکی ترت خۆش بوێ و یەکێکی کەت لە دڵا بێت هەندێ قسەی ەری کرد ئاوا بە تورەی لە ناوەراستی قسەکانی ڕۆشتم باوەشێکم لێ دا توند توند لە ئامێزم گرت وامئەزانی هەمووو ئەو دنیایە هی منە وەک مناڵ ئەگریاممم باوەڕم نەئەکرد خۆشترین ڕۆژی ژیانم بووو دواتر وابزانم نزیکەی دە خولەک ئاوا ماینەوە ئینجا هەمووو فرمێسکەکانمی سڕی و وتی بەڵێن بێت هەرگیز جێتنەهێڵم ......گەڕاینەوە لای کەپرەکان و نزیکەی چوار ڕۆژێک ماینەوە کە هەرگیز لە یادم ناڕوات... نامەوێ باسی ئەوش تانە بکەم کە لە ماوەی دووساڵ بونم لەگەڵ عەلی بەسەرم برد خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئێستا کە ئەمە ئەنوسم فرمێسک لەناو چاومایا ناتوانم ئەوەی لە دڵمە لێرەی بنوسم .....دوو ساڵ لەگەڵ عەلی بووم شەوی مارەکردنمان هات ئەو شەوەی کە ئەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم ئەو شەوەی کە ئیتر مایش خێزانێکم ئەبێ ئەو شەوەی کە ئیتر دوری ئێمە کۆتای دێ ئێمە لەیەک ماڵ بوین بەڵام هەمیشە ڕێزمان لەو سفرەیە گرتوە کە نانمان لەسەری خواردو ە .....ئەو شەوە گەشت و ئەڵقەمان گۆرییەوە هەمو خزم و کەس و کارەکانمان هاتبون ...دوای ئەوە کە تەواو بوین علی وتی کەمێ ەرم ئێش ئەکات ئێمەش بە ئاسایی وەرمان کرت و وتم پشو بدە بە دڵناییی هیلاک بوی من ئەوەندە دڵم خۆش بوو لە بیری ئەوە نەبوم کە نەخۆش بێت ئیمە ئیش و کاری خۆمان کرد و منن ڕۆشتمە لای علی سەیرم کرد پاڵکەوتبووو ئیتر منیش ژورەکەم کۆکردەوە و سەیری کردم وتی ئەوین زۆر خراپم وامزانی سوعبەت ئەکات وتم ناز و مەکر مەکە ویستی قسەبکات و لەبەرچاوما بورایەوە ڕێک وشک بووم هاوارم کرد بەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە لە ماوەی سێێ ڕۆژ سێ نەشتەرگەری بۆ کرا...نزیکەی دوو مانگ ئاوا لە خستەخانە مایەوە هیچ کەسێ نەیئەتوانی هیچی بۆ بکات سەخترین و تەڵخترین قۆناغی ژیانم بوو ئێستاش بە بیرکردنەوە لێی هەردووو چاوم پڕڕڕ فرمێسک ئەبێ ....بیرمە بەیانیەک ڕۆشتمە لای خەوتبووو دەسیم گرت و توند لە ئامێزم گرت خەبتری بویەوە و وتی ئەوین گیان بۆ ئەگری منیش فرمێسکەکانم سڕی و وتم سەیری حاڵی تۆ ئەکەم منیش وێران بوم جا ئەو کاتا کانۆلایەکەم لە دەست بووو بینی وتی کور بوو یان کچ وتم چی وتی کێ ئەو کانۆلایی بۆ دانایی وتم نازانم من بورابومەوە نازانم کێ بۆی دانابوم وتی ئەوین توخوا ئەگەر منت خۆش ئەوێ با کور دەستتت لێ نەدا ئەو قسەیی کرد و بورایەوە دکتۆر و پەرستار و هەمووویان هاتن توشی نەزیف بوو بوو خوایەگیان بۆ کۆتاییی نایا دوای سەعاتێ هاتنە دەرەوە و وتیان بۆحۆتان خۆش بن ....تێنەگەشتم شۆک بوم یانی چی خۆتان خۆش بن یانی مرد باوەرم نەئەکرد ئێستاش باوەر ناکەم بەڵێ مرد ڕۆیشت یانی ئەوەی وتی ناڕۆم ئەوەی وتی جێتناهێڵم نا نا نەمردوەەە سوعبەت ئەکا......هەموووو نەخۆشخانە بە دەنگی هاواری ئێمە ڕاچەڵەکییی بۆۆۆۆۆ ئاخررررر ئەمە بوووو وەعد و پەیمانەکانت....ڕۆی ئێمەی ئاوا وێران کرد .......فرمێسک لە چاوم هێندەی گریام هێندەی هاوارم کرد تۆ لە کەییەوە ئاوا دڵ رەق بوی و ببینی من بگریم و لێم نەپرسی تۆ وا نەبوییی ئاخر چۆن ئەبێ مەگەرنەتوت چاک ئەبمەوە دە کوااا علی چ وێرانەیەکت دروست...

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

دیمەنێکی تراژیدی
داوایەک بۆ صیدلیە بەرێزەکان، تکایە پێشئەوەی بەماجیک لەپاکەتەکان بنوسیت، بەخاوەن دەرمانەکە بڵێ دەرمانەکانت بایی ئەوەندەیە، ئینجا لێی بنووسە.
ئەمڕۆ زۆر دڵتەنگ بووم لەدەرمانخانەی (....) ژنێکی جوان بەشکڵ خانەدان دیاربوو حامیلە بوو؛ رەچەتەیەکی پێبوو، کاتێک دەرمانەکانی هێناو هەمووی نووسی‌و پێیوت دەکاتە ٦٥ هەزار ئافرەتە دەیان جۆر ڕەنگی هێناو ڕەنگی گۆڕی، زۆر ئیحراج بوو، تۆزێ وەستاو خۆی مەشغوڵ کرد، وتم چیتە دادە؟! دەستیکرد بەگریان‌و...!!! ئیتر منیش ئاگر لەجەرگم بەربوو، راستیەکەی پارەم زۆر هەڵنەگرتبوو، ڕەچەتەکەم لێسەندو ژمارەکەیم لەسەر پشتی رەچەتەکە نووسی‌و وتم بڕۆ، واقەرار بوو بچمەوە ماڵەوەو پارەکە پەیابکەم دەرمانەکان بکڕم‌و لەگەڵ خێزانەکەم بۆی بەرینە ماڵەوە، هەر لەوێدا لەپشتمەوە هاوڕێیەکی دێرینم بینی؛ هاتبوو بۆ دەرمان، وتی ئەزەگیان خێرە؟ هەمدیس عیلاجی دڵەکەیە؟! وتم؛ ئەرەوەڵا. وتی؛ ئەی چی بوو لەگەڵ ئەو ژنەدا؛ بینیم ئەگریا؟ خۆ کێشەتان نەبوو؟! وتم؛ نەوەڵا، بەڵام ئاواوا ئاوا، چاوی پڕبوو لەئاو ڕەچەتەکەی لێسەندم، دوو گەڵای خستە بەینی ڕەچەتەکەو دایەوە بەئافرەتەکە، ئیتر خۆت بیهێنە بەرچاوی خۆت ئەو ژنە چی لێهات؟! وتم؛ بەقوربان دوو گەڵا زۆربوو، ئەو دەرمانەکانی بایی (٦٥) هەزار بوو.. وتی؛ تۆ نازانیت ئەو پارەی دەرمانی پێ نەبێت؛ پارەی سۆنەرو ڤیتامینات‌و دەردەسەری تری لەکوێبوو؟ ژنەکە وتی؛ هیچ ناڵێم، قوڕگم زۆر پڕە، بەس بنەماڵەی شارم‌و داوا لەخوا ئەکەم ئەوەی ئێمەی گەیانە ئەم ڕۆژە؛ بەحاڵی من بێت، ئینجا ئەو ئێمەی خستەگریان.
جا کە مەبەستم نووسینی پاکەتەکان بوو، سەیدەلییەکە ئەیوت؛ دادە تازە لێمان نوسیوە، بۆ پێشتر نەتوت بایی چەنە؟!

تۆ ئەڵێت چی ڕات چیە بنووسە ...؟

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆک

ئاکام و بارین


بةشي كؤتايي

ئاکام ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە ماڵەوە باسی بارینی اکرد منیش ڕۆژێک پێم وت کاکە چیتە وتی وەللە لاڤە من ئاشقی بارین بووم تکایە یارمەتیم بە ئەو تەنانەت وەک هاوڕێ قەبوڵم ناکات انجا وەک عشق امە مەحاڵترین شتی دونیایە ، وتم یارمەتی و ئەیەم وتێ بەڵێنم پێبە وتم بەڵێن بێ ......ئیتر هەفتەی داهاتوو ڕۆژی لەدایک بوونی ئاکام بوو وتی حەزەکەم ئاهەنگەکە لە زانکۆ انجام بەم و لاڤە ابێ تۆش بێیت و بارینیش بێت وتم بەس ئەبێ خۆت بڕۆیت بانگێشی کەیت وتی ئاخر گەر قەبوڵی نەکرد وتم زۆۆری لێبکە وتی باشە وتم انجا لەوێ لەبەردەم خوێنکارەکان پێی بلێ کە چەن ئاشقی اویت بۆی بسەلمێنە وتی وەللە بیرۆکەکەتم زۆۆر بەدڵ نزیکەی پێنج ڕۆژ بوو خەریکی ئامادەکاری بوو بۆ ڕۆژی لەدایک بوونەکەی ڕۆژێک پێش او ڕۆژە ڕۆشت بۆلای بارین و پێی وتبوو بارین ڕۆژی لەدایک بوونمە زۆۆر حەزەکەم تۆش ئادەبیت اگەر نەیەیت سوێن بەخوا ئاهەنگەکە ئەنجام نایەم ئەویش پێی وتبوو ئیستا لێرە بڕۆ بیرێکی لێ اکەمەوە،ئیتر چەپکێک گوڵی سوری زۆۆر جوانی ئامادەکرد وتی ئەمانە بۆ بارینەکەم ڕۆژی ئاهەنگەکە هەموو هاوڕێکانی و دایک و باوکم و تەواوی مامۆستاکان ئامادەبوون ئەویش چاوێکی هەر لەسەر درگا سەرەکیەکە بوو ئەبێ کەی بارین بێت و لە کۆتاییا بارینیش هات زۆۆر جوان بوو بە ئەوپەڕی سادەییشەوە هاتبوو لە زۆۆربەی اوکچە پورو خاڵۆکانم جوانتر بوو کە ڕۆشتبوونە ئارایشگا کتێبێکی لەدەس بوو نزیک بویەوەی ماچی منی کرد و و بەسادەییەوە وتی پیرۆزە کاکە ئاکام بەهیوای تەمەن درێژی و ئیتر ابێ بڕۆم محازەڕەم هەیە ئاکامیش وتی بارین بوەستە بە دەنگێکی بەرز پێی وت خۆشمئەوێێێێ ئەمەوێ زەواج بکەین ئاشقی تۆم ئەم گوڵانەش بۆتۆیە تکایە وەریگرە دایکیشم نزیک بوویەوە و ماچی بارینی کرد وتی کچی خۆم ئاساییە ئیستاش وەڵامی نەیەیتەوە بەڵام بیرت نەچێ ئاکام زۆۆری خۆشەوێی.....
دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە ئاکام زۆۆر دڵی خۆشبوو وەک شێت چاوەڕێی وەڵامی بارین بوو لەخۆیەوە دڵنیا بوو لەوەی قەبووڵی ئەکات ،زۆۆۆربەی خەڵک و ئامادەبووانی ئاهەنگەکە تاسابوون کەچۆن ئاکامێکێ بەپۆز داوای سادەترین کچی کرد باوەڕیان بەچاوەکانی خۆیان نەدەکرد،ئاکام ئەونە بارینی خۆشەویست خەوو خۆراکی بو بە ئەو هەمیشە سوپاسی منی اکرد ایوت لەسایی تۆ ام گوڵە جوانەم ناسیوە دیاریەکەی بارینیش کە لە تەواوی دیاریەکانی تر سادەتر بوو کەتەنیا کتبێک بوو شەو ڕۆۆژ لەدەسی بوو بۆنی اکردو ماچی اکرد زۆۆۆر خۆشی اویست ڕۆژانی پشوو وەک شێتی لێ اهاو هەتا هاتەوە ایوت من پێویستم بە هەناسە نا بەڵکو بە بارینە بۆ ئەوەی بژیم باوەڕکەن بە پاکترین شێوەو زۆۆۆۆرترین ئەشقی بۆ ام کچە هەبوو من ناتوانم وەسفی ئەم خۆشەویستیە زۆۆرە بکەم بگرە هیچ پێنوسێک ناتوانێت وەسفی بکات تەواو ئاشق بوو چاوەکانی اگەشایەوە ،.......بارین پێی وتبوو سوپاس بۆ داواکەت هەتا ماوم ڕێزی اگرم بەڵام ببورە من تۆم خۆشناوێت و ئاشقی پورزاکەمم ئەبێ بمبوریت و من لەبیرکەو بەشوێن کچێکی ترا بگەرێ کە گەرایەوە ماڵەوە سوێن بەخوا پەلاماری چەکی یا وتی خۆم اکوژم تەواو ژیانم ناوێ دوای ام کچە وتی من مردن هەڵ ابژێرم وەک شئتی لێهاتبوو دایما ایخواردەوە ابوو شەوانە باوکم لەسەر شەقامەکان بە مەستی بیهێنایەتە ماڵەوە انجا بە دەنگی کروزانەوەی مناڵێک کە دایکی نەبێت اگریا ایوت دایکە ئافرەت لە دوژمن خراپترە ایوت دوژمن بە چەک اوکوژێ بەڵام تەنیا کچێک اتوانێ واو لێبکات تام لە ژیان نەکەیت و تەمەننا بە بخوازیت....زۆر هەوڵمەیا هێمنی کەمەوە وتی بڕیارم یاوە واز لە زانکۆ بێنم چەن بارین ببینم زیاتر شێت ابم بۆۆی بەوەش امرم کە ابینم بوونی هەیەو هی من نیەو هەموو ڕێگاکان مەحاڵن بۆ گەستن بە ئەو...
کۆتایەکی هەتا بڵێی ناخۆش کاکەم وازی لە زانکۆ هێناو کۆتا ماڵئاوایی لە بارین کردبوو پێی وتبوو لێو خۆش نابم گەر لەو دونیا بۆمن نەبیت بارین بەچاوی پر لە هەنسکەوە پێی وتبوو خۆزگە شتێکم لەدەس بهاتایە بۆتۆ ،،،ئیتر کاکەم کەوتەوە ماڵ نەیەتوانی خۆی کۆکاتەوە هەمیشە اگریا او کوڕە قۆزو کەشخەی جاران چی بەسەر هاو گەر اوبینی اکریای بۆ حاڵی او دایما لە ژوورەکەی اگریاو ایخواردەوە هەر ئەیووت تکایە یەکێک بمگەیەنێ بە بارین کە زانی ئیتر مەحاڵە بە بارین ناگات بڕیاری یا بڕواتە هەندەران ئێمەش دایما اگریاین دایکم و من قسەمان بارین کرد وتمان وەک هاوڕێ قسەی لەگەڵ کە تۆ اتوانی وای لێبکەیت باشبێتەوە بەڵام ایوت عشقەکەم ڕێگەم نایات ببورن ...ئیتر کاکەم هەمومانی ماچکردوو لەگەڵ دوو لەهاوڕێکانی ڕێگای هەندەرانیان گرتە بەر بەر لە ڕۆشتن وتی هەزار نەفرەت لەم خاکە کە کچێکت خۆشویست وا ئەزانێ سواڵی عشقی لێ اکەی پشت گوێت اخا ئەمە کۆتا جار زوو بیبینین و گوێمان لە دەنگی بێت، کە ڕۆشتنە، هەندەران لە ڕێگا لەگەل قەچاخچیەک بووبوو بەشەڕیان و ڕێک کاکەمی کوشتبوو و خستبوویە نێو دەریاوە ،ئاکام براکەم تاقانەکەی من و دایکت ئاکام تۆ بەجەستەو بەدڵ

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

هاتە خوارەوە منیش وامزانی نەیتوانیوە داوای لێبوردن بکات یان بارین نەیبوریوە وتم چیتە تخوا ئاکام وتی دادە من ئاژەلێکی درندەو بێهەستم وتم بۆ وا اڵێیت وتی ئەم هاوڕێیەی تۆ دوێنێ تەندوستی تێکچووە و عەمەلیات اکرێت و ام هەفتەیە ناتوانێ بێتە زانکۆ خوانەکا گەر شتێکی لێبیت من چۆن لەخۆم ببورم منیش باوەشم پیای کردو وتم ئیستا تیل بۆ بارین اکەم خەم مەخۆ وتی بەڕاستە دەتخوا بۆی بکە با دووقسەی بکەم و هیوای لەش ساخی بۆ بخوازم... من تێلم بۆ بارین کرد بەڵام داخرابوو ئەونەی تر نائومێد بوو ،وتی ئیستا چی بکەم وتم هیچ نیە ان شا اللە خەم مەخۆ اویش بە غەمگینیەوە لە شوێنەکەی خەوی لێکەوت ئەمزانی ئازار ئەچێژێت، کە بەیانی بە ئاگا هاتەوە بە ڕاکردن هاتە ژوورەکەی من وتی دادە دە تێلی بۆ بکەرەوە بزانە دووبارەش کردمەوە هەر داخرابوو ،ئیتر بە نائومێدی ڕۆشت بۆ زانکۆ ،ڕێک ڕۆشتبوو بۆلای هاوڕێ نزیکەکەی بارین وتبووی تکایە پێم بڵێ ئەو کچە تەندروستی چۆنە ئەویش پێی وتبوو خراپەو باری داراییان زۆۆر خراپە ئاکامیش پێی وتبوو ئا تۆ ناونیشانی نەخۆشخانەکەم بەرێ کچەیش پێی دابوو ڕیک ڕۆشتبوو بۆ نەخۆشخانەکەو پارەی تەواوی دەرمان و شتەکانی واسڵ کردبوو انجا لە دکتۆرەکەی پرسی بوو حاڵی چۆنە امیش وتبووی شتێکی وانیە دوو تا سێ ڕۆژی تر هەڵەستێتەو ان شا اللە بەوە زۆۆر دڵخۆش بوو بە دڵخۆشیەکی گەڕایەوە ماڵەوە دایکیشم وتی خێر ئاوایت وتی دڵم زۆرخۆشە و هەر اونەی وت ،دوای منیش پرسیم ئاکام چیبووە وتی وەللە ڕۆشتم بۆ نەخۆشخانەو دکتۆر وتی ئەم کچە زوو باش ئەبێت باسی پارەو شتی وای نەکرد وتم ئێ لەخوا بەزیاد بێت تۆش ڕۆژبەڕۆژ نزیکتر ئەبێتەو لە داوای لێبوردن کردنەکە زۆر بە جۆش و خرۆشەوە وتی خوا ایکرد او یەتەوە زانکۆ هەزارجار داوای لێبوردنی لێ اکەم.زۆۆر سەیر گۆڕابوو زۆۆر دڵخۆش بووم بەوە......

چاوەڕێی بەشی سێیەم بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

الله گیان پشتوو په‌ناتان بێت خوشک و برا موسڵمانانی غە‌زه‌ی زوڵم لێکرا ڕیسوابێت جوله‌‌که‌و ئیسڕائیل

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی کۆتایی

کردە ......بەڵێ علی مرد ئێمەی جێەێشت وێرانی کردین ....وا حەوت مانگە لە نەبونی تۆ هیچ کەس پێنەکەنیوە کەس دڵخۆش نەبوە ئاخرعلی ئێمە کەی بریارمان وابووو ئێمە ئەبووو ئێستا لە ماڵی خۆمان بوینایا بۆ ئاوا ڕۆشتی ....کات تێپەریو علی نەگەرایەوە بەیانیەک لە ناو شتەکانی علی بورامەوە و لە نەخۆشخانە چاوم کردەوە سێ پەرستاریکور بەسەرمەوە بون ویستیان هەڵمسێننن پڕ بە قوڕگم هاوارمممم کرد کەس نەیاتتتت مام هاتە سەر سەرم بە هەمووو هێزی شەپەزلەیەکی لێ یام رێک وشک بوم هاواری ئەکرد و ئەیوت بەسە ئیتر ئەو مرد دەس بە ژیان بکە تازە نایەتەوە وک بڵێی دڵم قەبوڵی نەکا چ سەیرە مردن کەسێکت لێ ئتبا ئیتر نایبینیتەوە ئااانایبینیتەوە چوار ڕۆژ مامەوە هەموووو ڕۆژ بە ئاواتی مردن ئەخەوتم و هەڵئەستام چ مانایەکی ژیان بێ ئەو ئەسڵەن چۆن ئەتوانن هەناسە بدەن کە نیەەە ڕێناس گیان ئێستا۳ ساڵی ڕێکە علی مردوە من ئێستاش ڕۆژ نیە نەڕۆم بۆسەر قەبرا وەک مناڵێک قسە ئەکەم و پێئەکەنم لەگەڵی ئەڵێن ڕۆح ئاگای لە ڕۆحە ئەی وا نیە ......ڕێناس کیان من ئەمەممم بۆ باس کردی تا قەدری یەک بزانننن یەکتان خۆشبوێ بەخوا مردن هەیە دڵی یەک مەشکێنننن من ئێستا ژیانی خۆم ئەکەم بەس چ ژیانێک هەمووو ڕۆژ ئاوات بە مەرگ بخوازی ئێمە ئەبووو ئێستا ژیانێکی ترمان هەبوایا من بۆ وام لێ هات وەک بڵێی خۆشبەختی حاشای لە من کردبێ مەگەر وانیە بە بێچارەیی کەورە بوم و بە بێچاەریش ئەمرم سەیری کە ژیان بۆ چەند دڵ رەقە پێکەوەبونێکی ئێمەی بە زۆر زانی بە ئازارێک ئەویبە ئازارێک ئەوی لێ بردم ..............

کۆتایی

چیرۆکی هاوڕێی خۆم بۆی ناردووم نوسەر خاتوو ڕێناس بەهیوام لە داهاتوو بەچیرۆکی جوانتر ببینمۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم چیرۆکە ڕاستیە ڕووی داوە

ئێوە‌ش اکتیڤ بن اگرنا چیرۆک نیه😁

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی یەکەم

سەرەتا سڵاو ڕێناس گیان تۆ چیرۆکی من ئەزانی حەز ئەکەم خۆشت بینوسی و بڵاوی بکەیتەوە من دڵنیام سودی ئەبێێ.......سەرەتا من ناوم ئەوینە ئەم باس و خواسانەی کە باسی ئەکەم و ئەیڵێم هی تەمەنی ۱٨تا ۱۹ساڵی منە ....من لە تەمەنی یەک ساڵی دایکم بە ڕوداوی هاتوچۆ وەفاتی کردوە باوکیشم دوای ساڵێ زەواجی کردۆتەوە و منیش لای ماڵی مامم گەورە بوم و ژینم کردوە ناڕۆمە ناو تەفاسیلی ژیانی مناڵیم و ئەو دەردەسەریانەی بێ دایکی و بێ باوکی بەسەری هێنام...ماڵی ماممم بە ئێستاشەوە باشترین و چاکترین کەسانی ژیانی منم هەمیشە وەک چیایەک لە پشتم بون....با کەمێ بۆ ئەوەی لە چیرۆکەکەم تێبگەن کەمێ باسی ماڵی مامم بکەم ماممم چوار مناڵی هەیه سێ کچ و کوڕێکی هەبوو کورەکەی پێنج ساڵ لە من گەورەتر بوو کچەکانی لە تەمەنی من و مناڵتر بوون...ئیتر من هەژدە ساڵی تەمەنممم لە ماڵی مامم بەسەر برد بێ ئەوەی باوکم بۆ جارێک لێم بپرسێت ئەها بیریشم نەچێ باوکم دوو کوور و کچێکی هەیە ...باوکم وەکو میوان دەهاتە ماڵی مامم و دەڕۆشت هەرگیز بۆ جارێکیش بێت نەیپرسیوە کچم چیە ئەوێ پێویستت بە چی هەیە هیچ شتێک ....من مامم وەک باوک بووو بۆم بگرە زیاتریش ....ماوە بە ماوە ئەڕۆشتمە ماڵی خاڵەکانم...نامەوێ ناوی شارەکان بێنم ...ئێمە ماڵی مامم لە شوێنێکە و ماڵی خاڵەکانم لە شوێنێکی دیکە ...تەمەنم بوو هەژدە ساڵ و کاتی تاقیکردنەوەی وزاری هات الحمداللە توانیم بە نمرەیەکی باش تەواوم کرد و ناوم لە یەکێ لە زانکۆیەکانی هەرێم لە بەشێکی زۆر باش گەرایەوە...کورە مامەکەشم لە هەمان زانکۆ بووو بەڵام لە بەشی جیاواز و قۆناغی جیاواز...ئیتر نازانم ناوی بنێم دڵخۆشی ژیانم یان دەسپێکی خەم و خەفەتەکانم ..من هەر لە مناڵیەوە زۆر زۆر زۆر ئەو کوڕە مامەممم خۆش ئەویست ئەویش بە هەمان شێوە بەڵام نە ئەو نە من بە یەکمان نەوت ...کات هات و ڕۆی یەکەم ساڵی زانکۆی من تێپەری..ئەوەشم بیر نەچێ کە ئەو کوڕە مامەمم هەمیشە لەگەڵم بوە و یارمەتیدەرێکی زۆر باشی من بوە هەمیشە وەک قەڵایەک لە پشتم بوە هەرگیز هەستم بەوەنەکردوە کە من کەسم نەبێ...ڕۆژێک ئێوارەیەکی گەرمی هاوین بووو لە دەرەوە گەرایەوە و زۆر بە دڵخۆشی وەک بڵلێی گرنگرترین شتی ژیانی روویدابێ لێم پرسی ئامۆزا زۆر دڵتخۆشە خوا لێتی تێک نەدا هاتە پێشەوە و ماچێکی نێو چاوانی کردم و وتی ئامۆزاگیان بۆ تۆشە من لەو کاتەدا شۆک بوم لە
قسەکانی چونکە هیچ تێنەدەگەشتم....بە هەرحاڵ ئێوەرەی ئەو ڕۆژە لەسەر سفرە هەمومان کۆبوینەوە ونانمان خوار و وتی پێم باشە چەند ڕۆژێ بڕۆینە دەرەوەی شار ئەو ماوەیە بەهۆی ئیش و کارەوە هیچ ئاسودەنەبوین ئیتر بریارمان دا ماڵی ئێمەواتە ماڵی مامم و ماڵی باوکم بەڕێبۆەوین بۆ یەکێ لە سەیرانگاکان ....ئیتر ڕۆشتین و گەشتینە شوێنی مەبەست چوار ڕۆژ لەوێ ماینەوە...

چاوەڕێی بەشی دووەم بن

تب/چیرۆکی ئەندامێکی گروپە ناردیەتی بۆم چیرۆکی خۆی نیە بەڵام لەنزیکۆ ئاگادارە خۆی نوسیەتویوۆ بۆی ناردووم منیش بەخۆشحاڵیەوە دام نا بۆی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

ئەحمەد و نازدار


بةشي كؤتايي

ئەحمەد وەک مناڵ لەتارا ئەپاڕایەوە تخوا شوێنێک نازانی کەوا نازدار بۆی بڕوا ئەزانم بۆماڵ باوکی ناڕوا ولەوان توڕەیە تکایە گەر شوێنێک ئەزانی پێم بڵێ تاراش پاش بیرکردنەوەیە زۆر وتی نازدار وتوویەتی کات مناڵیمان لەشوێنێک زۆرخۆش یاریمان ئەکرد من ومنداڵان کۆڵان لەوێ ژوورێکی لێبوو بۆگاڵتە خۆم لەوێ ئەشاردەوە هەر بەڕاستی ئەمووت گەر ڕۆژێ پێویستم بێ لەوێ خۆم ئەشارمەوە ژوورەکە نزیک دارە گەورەکەی لادێکەیە ئەحمەد کە گوێی لەو ناونیشانەبوو بەهەموو هێز وتوانای خۆی ڕایەکرد بۆ ئەوێ چەنجار ئەکەوتە ناوچڵکاوەکان ئەو ڕێیەو هەڵەستایەوە بەگریان هەر ئەڕۆیشت وهەڵەستا هێز لەئەژنۆی نەمابوو تا گەیشتە لای نازدارو بینی وا لەژوورەکە بووراوەتەوە بەدەم ئەو هەموو ئازارەوە
ئەحمەد کە گەیشتە ئەوێ بەخێرایی نازداری هەڵگرت وکردیە باوەشی هێنایەوە بۆناو دێ بەچاو پڕ گریانەوە بردی بۆلای باشترین دکتۆر لادێکەو دکتۆرەکە برینەکانی بۆتیمارکرد بەڵام نازدار هێشتا ئازاری زۆر زۆر بوو بەدەم ئازارەوە هەر ئەیناڵاند وئەحمەدیش لەتەکیەوە هەرئەگریا لەتاو ئازاری ویژدانی گریان لەچاوی ناوەستا تاوەکو لەکۆتاییەکەی نازدار بەهۆش هاتەوە ئەحمەد باوەشێکی لێی دا کە لەگەڵ گریانیا گیان نازدار تەڕبوو نازداریش تەنها فرمێسکێک بەچاوی هاتە خوارەوە وبەبێدەنگی پاڵیدابۆوە ئەحمەد دەستی کرد بەمەڵحەم لێدان لەبرینەکان نازدارو مەڵحەم وفرمێسک ئەحمەد پێکەوە ئەچوونە سەر برینەکان نازدار ئەحمەد بەدکتۆری وت کەچەن خولەکێک ئەگەڕێتە ماڵەوە و کەچووەوە بۆماڵ بەهاوارێک کەهەموویان لەگەڵیا داچڵەکان وتی چۆن توانیتان بوختان بۆنازدار بکەن باوکی وبراکەی و دایکی و براژنی لەوێ بوون باوکی وبراکەی وتیان بوختان چی بۆیانی باسکرد براکەی ئەحمەد بەهەموو هێزی زلەیەکی دا بەبن گوێی ژنەکەیا کە زۆری خۆشەویست ژنەکەی وتی ئەتوانی لەمن دەی؟بۆ وازانی گەر دەوڵەمەند نەبوویتایە من سەیر تۆمەکرد کەوای وت براکەی ئەحمەد هەموو شتێکی بۆدەرکەوت و وتی مادام شووت بەدەوڵەمەندی من کرد بڕۆ تەڵاقت کەوتبێ ولەمڕۆ بەدواوە نامەوێ بتبینم ژنەکەی نەیەویست دەرچێ لەوماڵەوە ئەیویست پیاوەکەی پەشیمانکاتەوە ئەیووت لەدەمم دەرچوو پیاوەکەی بەپاڵ دەری کرد وئەویش بەهەنسک گریان دەرچوو باوک ئەحمەدیش ڕووی کردە ژنەکەی و تفی کردە ناوچەوانی و وتی چەنساڵە هاوسەرمی نەتمناسی ئیمڕۆ بەباشی ناسیتم
ئەحمەد بەپەلە گەڕایەوە بۆلای نازدار و دکتۆرەکە وتی ئێستا ئەبێ بیبەنەوە بۆماڵ و اسراحەت بکا تا ماوەیەک زۆر درێژ تا برینەکانی چاکەبێت ئەحمەد لەناوەڕاستی خەڵکی لادێکە وەستا خۆی ونازداربوون خۆی دانیشت لەبەر دەم نازدار و خۆی دا بەسەر پێیا لەبەردەم هەموو عالەما گریانێک گریا کەس وانەگریابێ وتی تکایە بمبوورە تخوا باوەڕکە ئەبمە باشترین پیاوی جیهان باوەڕکە ئیتر ئازارێکت لەمنەوە پێناگا بمکوژە تخوا لێم ببوورە ئامادەم هەر ئازارێک قبووڵکەم کەتۆ پێم بدەی بەس تۆ لەدەست نەدەم تۆ هەناسەی منی ژیانی منی بەبێ تۆ ناتوانم بژێم خەڵک لادێکە هەمووی سەری سوڕمابوو چۆن ئاغا لەبەردەم پێی خێزانەکەی کەوتووە نازدار فرمێسکێک لەچاوی هاتە خوارەوە ئەحمەد وتی قوربانت بم تخوا بەس مەگریە بمکوژە بەڵام خەم مەخۆ مەمبوورە قەینا بەس ئیتر بیر لەو ناخۆشیانە مەکەوە کەچەشتت نازداریش هەرچەنە کەزۆرئازاری چەشت بەڵام نەیتوانی تەحەمول بکا کەئەحمەد لەبەرپای کەوتبوو دانیشت و وتی لێت بوورام نازدار کەبینی ئەحمەد ئاوا پەشیمان وپەرێشانە ئیتر هیچی لەدڵ نەما ئەحمەد هەم پێئەکەنی لەخۆشیا هەم فرمێسک لەچاوی ناوەستا بەڵام فرمێسکی خۆشی
کە نازدار بەئەحمەدی وت بورای ئیتربەئەحمەدی وت هەڵسەوە ئەویش بەگریان وخۆشیەوە هەڵسایەوە لەولاوە خەسووی و ژنە شوبراکەی هاتن گریانێک ئەگریان لەحەد بەدەربوو گەر بتەوێ پێڵاوەکانت ماچەکەین بەڵام بەس بمانبوورە ئێمە بوختانمان بەتۆکرد ئێمە ئازارتۆمان دا براکەی ئەحمەد وباوکیشی هاتن ژنەکەی عەلی وتی هەرچەنە لەسەر ئەم گوناحەی بەرامبەر تۆکردم تەڵاق درام بەڵام تاتۆ نەمبووری ناتوانم بەئاسوودەیی بژیم و خەسووشی وتی ئیمڕۆ ئەو ڕۆژەبوو کە پاش چەندین ساڵ هاوسەرێتی بۆیەکەمجار تفم لێکرا بەوتاوانەم کەبوهتانم بۆت کرد تۆش ئەتوانی تفم لێبکەی بەس بمبوورە ئێمە هەستمان بەتاوان خۆمانکرد بەس تۆنەمانبووری ئارام نابین نازدار وتی ئێوەم بووری بەڵام بەمەرجێ بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر و لەجاران خۆشتربژین ئەوان لەخۆشیا نەیانەزانی چیبکەن نازداریش بەوخەمەوە چوو بۆلای دایک وباوکی بینی زۆر لاواز و بێتاقەت وبێ توانان و هەردووکیان لەناوماڵ کەوتووین ئەگرین کەچووە ژوورەوە هەردووکیان باوەشیان لێیدا وتا ئەو پەڕی توانایان گریان نازدار پێی سەیربوو ئەوان چاوەڕێی بەختەوەریان ئەکرد دوای وەرگرتن ئەو پارەیە ئێستا بۆ وا دڵتەنگن وتیان کچم دوای ئەوەی تۆ ڕۆشتی ئێمە یەک چرکە بێ گریان بەڕێمان نەکردووە وە کەبیستمان حاڵی لەوێ هەموو کاتێکمان گریان و ئازار

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئەحمەد و نازدار


بەشی دووةم

نازدار بەو ئازارەوە چوو نانی بەیانی ئامادەکرد وسفرەوشتی هەموو دانا ودواتر ئەحمەد لەخەو هەڵسا لەگەڵ ماڵەوەیان بینی کەسفرەکەی ئامادەکردووە نازداری بینی کەچاوی سووربۆتەوەو خەم وهیلاکی وماندوویی پێوە دیارە زیاتر دڵخۆشبوودەستیان کرد بەنانخواردن گەرچی هێشتا هەموویان نیشانەی پرسیار بەرامبەر ئەم هاوسەرگیریە لەناکاوەی ئەحمەدلەسەر دەمووچاویان بوو وەسەیریانەهات چۆن ئەم شتە ئاوا ڕووی دا بەڵام ئەحمەد خەیاڵی ڕوونکردنەوە نەبوو خەیاڵی لای تۆڵەبوو هێشتا وازی نەهێناو وتی ئەزانن هەژارەکان هەندێکیان دایک وباوکیان ئەیانفرۆشن لەبەر دەستکەوتنی پارەو کردنی ژیانێکی خۆش تەبعەن ئەو کەسانەی ئەفرۆشرێن کەسانێکی بێ بەهان بۆیە بەم جۆرەیان لێکرێ کەنازدار گوێی لەم قسانەبوو هەموو گیانی کەوتە لەرزە و ئەحمەد هەستی پێیکرد و زیاتر دڵخۆشبوو ڕۆشت بۆسەر کارەکەی
دواتر نازدار بەخەمێکی گەورەوە ڕۆیشت بۆ چێشتخانە وبۆکردنی کارەکان ئەوکات کاتێکی گونجاوبوو بۆقسەکردن لەگەڵ نازدار تا بزانن چۆن ڕووی داوە ئەم مەسەلەیە خەسوویی و ژنەشوبراکەی چوون بۆچێشتخانە و وتیان ئەرێ کچێ تۆ چیت؟تۆکێیت؟چۆن توانیت کوڕەکەی ئێمە هەڵبخەڵەتێنیت؟چۆن شەرم ناکەیت هەژارێکی وەک تۆ بێتە ئەم کۆشکەو لەگەڵ بنەماڵەی ماڵ ئاغایا دانیشیت خێرا وڵامدەوە نازداریش بەس سەیری ئەکرد سەری سوڕمابوو لەڕاستیا بەباشی نەیەزانی کەهەرکێن خۆشی نەیەزانی کەوا چۆن شتەکان وای لێهات تەنها بێدەنگ وەستابوو بێدەنگی نازدار زۆربۆی خراپ بوو توشی دوژمنایەتی خەسوو ژنەشووبراکەشی کرد خەسووی و ژنە هەرئەوکات بەچاوێکی زۆر دوژمنانەوە سەیریان کرد و خەسووی پێی وت مادام تۆ خاوەن ئەم بێ ئەدەبیەبیت هەرگیز ناهێڵم خۆشی لەم ماڵە بێتە ڕێت ودایک 10منداڵبیت بە تەڵاقدانت ئەدەم ئیتر دەستیان کرد بە درۆ وبوختان کردن بۆی ئێوارە کەئەحمەد هاتەوە وتی کوڕم وایە ژنی تۆیە بەڵام خۆت ئەزانی نابێ بێ ڕێزی بەرامبەر ئێمەش بکات وبڵێ ئیشی ماڵ لەسەر ئێوەیە نەک بڵێت من خانمی تازەم و ئێوەش ئیش ئەبێ بۆمن بکەن ئەحمەد کە گوێی لەم قسەیە بوو بەڕاکردن چوو بۆگیان نازدار و تاتوانی بەهەمووهێزی خۆی زلەیەکی لێیدا و وتی تۆ لەخزمەتکاریش بچوکتری لەم ماڵە نەک بگەیتە ئەو ئاستەی خۆت بەخاتون بزانی نازدار هیچ لەمەسەلەکە تێناگەشت تەنها بەشی گریان بوو تاکە کەسێک کە لەوماڵە نازداری خۆشەویست خزمەتکارێکی کچی گەنج بوو ناوی تارابوو ئەو نازداری هەڵگرتەوەو فرمێسەکانی سڕی و وتی خەم مەخۆ تەواو بوو،،
نازدار تا ئەهات زیاتر ئازاری بۆئەهات وتا ئەهات ئەحمەد زیاتر لەگەڵی خراپ ئەبوو وای لێهاتبوو پێڵاوی لەبەردەمی ڕاگرت تابۆی پاککاتەوە لەبەر چاو هەمووان گەورەترین سوکایەتی پێیەکرد نازداریش بەردەوام خەریکی خزمەتکردنی ئەو ماڵەو پاککردنەوە بوو چونکە هەموو کارەکان هاتبۆ مل ئەو بەفەرمان ئەحمەد تەنها جار جار تارا بەدزی هەمووانەوە ئاگای لەنازدار ئەبوو هەندێک یارمەتی ئەدا نازدار ناخۆشی وئازارێکی تووش بووبوو کە هەرگیز وای لێنەهاتبوو لەگەڵ ئەوەشا بیری لای دایک وباوکی بوو کەماوەیەک بوو نەیبینیبوون هەرچەنە زۆۆردڵی لێیان شکابوو بەبیرکردنەوەش لێیان فرمێسک بەچاوی ئەهاتە خوارەوە ڕۆژان هات وڕۆی چەندین ڕۆژ تێپەڕی کە ئازار وناحۆشی نازدار بەدەست ئەحمەدەوە زیاتر ئەبوو ڕۆژێکیان نازدار موڕەبایەک دروست ئەکات و دای ئەنێت لەسەر سفرە باوک ئەحمەد ئەڵێت بەڕاستی موڕەبای واخۆشم قەت نەخواردووە تەبعەن ئەمە یەکەم قسەی خۆشبوو کەبەنازدار بووترێ لەو ماڵە بەڵامئەم قسەیە ئازاری بۆنازدار پێ بوو کەوای وت خەسووی و براژنەکەی ئاگری حەسوودی وڕقیان زۆرزیاتر بوو خەسووی لەگەڵ براژنی لەداخ دڵیان حەزیانەکرد نازدار پارچەپارچەکەن وپێکەوە خوتەیەکیان دانا تا لەو ماڵە دووری بخەنەوە تا دڵ خەڵک کۆشکەکە بەلای خۆیا ڕانەکێشێ پیاوێکی لادێکەیان بەکرێ گرت و وتیان ئەبێت کاتێک ئەحمەد لەژوورەوەیە تۆت بچیتە لای چێشتخانە وقسە لەگەڵ نازداربکەیت وئەحمەدیش بەهەڵە تێبگا ونازدار تەڵاق بدا کاتێک ئەحمەد هاتەوە نازدار خەریک خواردن بوو چووە سەرەوە دایکی ماوەیەک وەستا دواتر کوڕەکە بەدزیەوە هاتە لای چێشتخانەکە دایکی وتی کوڕم ئەتوانی پەرداخێ ئاوم بۆبێنی نازدار لێرە نیە ئەحمەدیش چونکە دایکی بوو نەیویست بڵێ نا کەهات بێ بۆلای خوارەوە براژنەکەی ئەحمەد ئاماژەی بۆ پیاوەکەکرد لەوکاتەیا تارا ئەوی بینی بەڵام زۆر لەوئاماژەیە تێنەگەشت ئیتر کوڕەکە چو بۆلای چێشتخانە وبێ قسەکردن بەس کەنازدار ئاوڕی دایەوە کوڕەکە ئاگاداربوو کەئەحمەد هات وتی زۆربیرتەکەم ئەحمەد کە گوێی لەو قسەیەبوو ئیتر ئاگری توڕەیی بەرچاوی گرت بەهەموو توانای خۆی هەڵدایە ناو چێشتخانەکە بەڵام کوڕەکە زۆربەخێرایی ڕایکرد وئەوەی مایەوە لەبەردەست ئەحمەد نازدار بوو ئەحمەد ئاگری دڵپیسی وغیرەی کۆشکەکەی گرتەوە بەهەموو هێزو توانای بەهەرشتێک کەدەستی کەوت لەنازداری دا چاوە جوانەکان نازدار کەجاران ئەبریسکانەوە شینەوە بوون

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

ئەحمەد و نازدار



بةشي يةكةم

نازدار کچێکی زۆر جوان و ژیر وبێدەنگ بوو لە لادێیەک ئەژیان لەگەڵ دایک وباوکی بوو تاقانەی ئەوان بوو لەلادێکە ماڵ ئاغا هەبوون کە کاروبار ئەو لادێیە گشتی بەدەست ئەوان بوو ئەوەی ئەوان بیانویستایە ئەیان کرد وشتێکیش نەیانویستایە ئیتر نەئەبوو یەک کەس بیکا ئاغاش کە ناوی مەحموود بوو ئاغایەکی کەلەڕەق وتاڕادەیەک زۆردار بوو کوڕێکی هەبوو ناوی ئەحمەد بوو ئەوەی بیوتایە ئەبووایە ئەوە ببووایە دەنا دونیای تێکدایە گوێی لێ نەبوو ئەحمەد زۆرکچ لادێکە ئەیانویست بۆئەوبن بەهۆی دەوڵەمەندێکەیەوە وجوانیشبوو بەڵام ئەو حیسابی بۆیان ناکرد چونکە ئەیزانی بەهۆی دەسەڵاتەکەیەتی کە وا ئەویان ئەوێت نەک خۆی برایەکیشی هەبوو براکەی ناوی عەلی بوو ژنی ژنەکەی دووگیان بوو ناوی تریفەبوو هەردووکیان زۆربەدەوڵەمەندیەکەیان لووتبەرزیان پەیاکردبوو وە تریفە ژنێک جوان بوو بۆیە عەلی هێنابووی بەڵام ئەو بۆپارە شووی پێکردبوو عەلی ئاگادارنەبوو لەوە وایەزانی لەخۆشەویستیایە وەدایک عەلی ناوی حەلیمە بوو ژنێکی تابڵێی لووتبەرزبوو بەسەر ئەرزا پۆزی لێ ئەدا بەوەی کە ئاغا ژنە وخۆشترین وباشترین ماڵیان هەبوو لەو دێیە ڕۆژێکیان نازدار ئیزنی لەدایک وباوکی وەرگرت تا بچێت بەپارەی کرێکاری باوکی شت بێنێتەوە بۆماڵەوە کە ناویان مەریەم وخدر بوو ئەوانیش ڕێیان دا ئەحمەدیش بۆناو لادێ چووبووە دەرەوە تا سەیری کارووبارەکان بکا لەناو لادێکە نازدارو ئەحمەد یەکیان بینی، ئەحمەد کە نازداری بینی بەهۆی ئەوەی کەزۆر جوانیەک بێ ئەندازەی هەبوو یەکسەر دڵی چووە سەری وئەوکات لەدڵی خۆی وتی ئەبێت ئەو کچە بۆمن بێت وببێتە هاوسەر داهاتووی نازدار بەپارەی کرێکاری باوکی کە لە یەکێک لەکارگەکان ماڵ ئەحمەد ئیشی ئەکرد پێداویستیەکانی کڕی لەدوکانەکە دەرچوو ئەحمەد یەکێک لە پاسەوانەکانی خۆی نارد بەدوای نازدار تا بزانێ ماڵیان لەکوێیە دواتر هاتەوەو ناونیشانی ماڵی نازداری پێی وت ئەحمەد بۆئێوارەکەی هەر بیری لای نازدار بوو هەر داڵغەی ئەڕۆیی جوانی ونازداری ئەو هۆشی بردبوو چەن ڕۆژێ تێپەڕی ئەحمەد لەناو لادێکە چاوی بە نازدار کەوت ئەمجارە خۆی تێکنەدا و لەشوێنێک چووە بەردەم نازدارو بەنەوعێک تاڕادەیەک هەڕەشاوی وتی تۆ بۆمنی وبۆکەسی ترنیت و ئەبیت بەژنی من لەداهاتووا ئەحمەد تەبیعەتی بەوجۆرەبوو کەوا هەرشتێ بیەوێ ببێ ئەبێ ببێ دەنا هەرچی خراپ بێ ئەیکا نازدار سەری سوڕما لەناکاو ئەو هاتە بەردەمی و وای وت شۆک بوو وتی من هی تۆنیم بۆیە وای وت چونکە ئەحمەد تاڕادەیەک وەک خاوەنی ئەو قسەی کرد ئەحمەد کە گوێی لەم قسەیە بوو نە بەدوای هۆکار گەڕاو نە خۆشەویستی بیرما دونیای لەپێش چاو ڕەش بوو وتی ئیتر ناهێڵم خۆشیەک لەژیان ببینی بەخێرایی وتوڕەییەوە ڕۆی نازدارقەڕەمابوو وکەچۆوە ماڵ هەر بیری لەو توڕەبوون و هەرەشەیەی ئەحمەد ئەکردەوە وهەندێکیش ئەترسا
ئیتر لێرەوە ناخۆشی چیرۆکەکە دەستی پێکرد ئەحمەد ئیتر چاوی لەخۆشەویستی نەبوو چاوی لەتۆڵەبوو بۆیەکەمجاربوو لەژیانی ڕەتبکرێتەوە بۆیە زۆرتوڕەبوو بڕیاری دا کەتۆڵە لەنازدار بکاتەوە بەڵام ویستی نازدار هەمووکات لەبەردەمی بێت تا بتوانێت بەباشترین شێوە تۆڵەی لێبکاتەوە لەبەرئەو قسەیەی کردی بڕیاریدا بەزۆر نازدار مارەبکا چوو بۆماڵ باوکی وبەتوڕەیی وشەڕەوە وتی ئیمڕۆ کچەکەت لەمن مارە ئەکرێ وگەر هەرشتێکیش بڵێن ئەوا لەم لادێیە نامێنن ماڵەوەیان هەمووی حەپەسابوون دایک وباوک نازدار وخۆشی ئەحمەد وتی هیچ هۆکارێکت هەیە تاڕازی نەبی؟کچەکەت ئەچێتە دەوڵەمەندترین ماڵی لادێکە ولەبەرامبەر ئەمەش پارەیەکت ئەدەمێ کەوا بە چەنساڵی ئیشکردنت لەکارگەکە دەستت ناکەوێ وبەپێچەوانەوە گەر ڕازی نەبی لەکارەکەشت دوورەخرێیتەوە وتی چەن ساڵە بەنەبوونی ئەژێی ئێستا ئەتوانی ئیتر تا هەتایە دەوڵەمەند بیت باوک نازدار کە گوێی لەوقسانەبوو دڵی گۆڕا و ڕۆژان ناخۆشی وناڕەحەتی ژیانی خۆی بیرهاتەوەو بیری کردەوە کەئیتر لەمەودوا ئەتوانێت دەوڵەمەندبێت وژیانێکی خۆشی هەبێت بەڕوویەک تاڕادەیەک ڕووی کردە نازدارو وتی ئەبێ شووی پێبکەی نازدار خۆی پێنەگیرا وفرمێسک لەچاوە جوانەکانی هاتە خوارەوەو ئەوقسانەی ئەحمەد تەئسیری لە دایک نازداریش کردوو ئەویش کە ئازارەکانی ژیانی خۆیانی بیرهاتەوەوە بەهۆی نەبوونی وئیتر ئەتوانن لەمەودوا دەوڵەمەندبن ڕووی کردە نازدار و وتی کچم ئەتوانی دڵخۆشبی لەمەودوا ونەبوونی نەبینی بێ لەوەی کەبە نازدار بڵێن ڕازیت یان نا؟چونکە تەنها بیریان لای دەوڵەمەندبوون بوو نازداریش زۆرخەفەتی ئەخوارد وزۆرگریا و وایزانی کە دایک وباوکی فرۆشتیان و بەڕاستیش وابوو بۆیە وتی ڕازیم چونکە دڵی زۆر لێیان شکابوو وئیتر ئەحمەد زۆر دڵخۆش بوو بەوەی کە ئیتر ئەتوانێ بەئارەزووی خۆی تۆڵە لەنازداربکاتەوە و ئەوکاتە پارەیەکی زۆری بەدایک وباوکی نازدار دا بێئاگا لەوەی ئەو پارەیە بۆکردنەوەی تۆڵەیە لەکچە تاقانەکەیان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

سۆنیا و ڕێژوان


بەشی یەکەم

له‌ ڕۆژێکی باراناوی و ته‌ڕوو تووشیدا کچ و کوڕێک به‌ ناوی ڕێژوان و سۆنیا یه‌کیان بینی له‌ ڕێگای مه‌کته‌ب و هه‌ر له‌ یه‌که‌م بینین و نیگاوه‌ هه‌ستی خۆشه‌ویستی دروست بوو لای هه‌ردووکتان، ڕۆژ ڕۆشتو ڕۆژ هات ئه‌م کچ و کوره‌ هه‌ر به‌ چاو قسه‌یان ئه‌کرد و تا ڕۆژێکیان کوره‌که‌ خیره‌تی بردوه‌ به‌ر خۆی و په‌رده‌ی شه‌رمی شکاند و چووه‌ به‌ر ده‌می کچه‌که‌و داوای ئیلاقه‌ی لێ کرد کچه‌که‌ش ڕازی بوو وه‌ زۆر دڵ خۆش بوون به‌ یه‌که‌وه‌ و وه‌ هه‌ردوکیان بڕیاریان له‌سه‌ر زه‌واج دابوو ، ڕۆژیکیان کوره‌که‌ له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ چوه‌ ده‌ره‌ و له‌ پارکێک له‌ پارکه‌کانی کوردستان دانیشتن و باسی ژیانی خۆیانیان ئه‌کرد .
ماوه‌ی خۆشه‌ویستیه‌که‌یان گه‌یشته‌ 2 ساڵ و هه‌ر ده‌م به‌ خه‌نده‌ و ڕوو خۆش بوون
تا ڕۆژێک له‌ ڕۆژان کوڕیک به‌ ناوی ئاسۆ هاته‌ ناو ژیانیان و ژیانی لێ تێکدان
سه‌ره‌تا وای له‌ کچه‌که‌ کرد که‌ سه‌رنجی به‌ لای خۆیدا ڕا کێشا و کچه‌که‌ش به‌ دزی و به‌ ئاشکرا له‌پشت خۆشه‌یسته‌که‌یه‌وه‌ وه‌ک هاوڕێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئاسۆ
تا وای هێ هات کار گه‌یشته‌ سه‌ر ڕه‌قه‌می موبایل و ئیمه‌یلی ....هتد
کوره‌که‌ بێ ئاگا بوو له‌ داوی ئاسۆ و کچه‌که‌ش قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیان ده‌کرد به‌س ڕێژوان به‌ ڕاست خۆشی ده‌ویست به‌ڵام ئاسۆ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ڕابواردن و چێژ بینین له‌ کچه‌که‌ خۆی له‌گه‌ڵ رێک خستبوو.
پاش ماوه‌یه‌ک ورده‌ ورده‌ له‌ ڕێژوان دوور ده‌که‌وته‌وه‌ و خۆی بۆ ئاسۆ نمایش ده‌کرد و قسه‌ی خۆشی بۆ ده‌کرد
ڕۆژێکیان به‌ ته‌واوی ڕێژوانی زویر کرد و تا وای لێ هات کچه‌که‌ پێی وت که‌سێکی تر له‌ ژیانمدایه‌ !!
ڕێژوانیش که‌ گوێی له‌و قسه‌یه‌ بوو زۆر تێک چوو تا وای لێ هات بیری له‌ خۆ کوشتن ده‌کرده‌وه‌ و سۆنیاش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاسۆ قسه‌ی ده‌کرد و به‌ قسه‌ی خۆش ئاسۆ هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندبوو
ڕۆژ ڕۆشت و ڕۆژ هات ڕۆژێکیان ئاسۆ داوای له‌ سۆنیا کرد که‌ به‌یه‌که‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ پارکێک وه‌ یه‌که‌م جار که‌ له‌گه‌ڵ ڕێژوان چوه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام رێژوان به‌ دڵێکی ئاشقانه‌وه‌ چوه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵی به‌بی هیچ شتێکی نه‌شیاو ، به‌ڵام ئاسۆ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ ئه‌و کاره‌ ده‌ست به‌ ئه‌م یاریه‌ کردبوو به‌ یه‌که‌وه‌ چونه ده‌ره‌وه‌ و ئاسۆ چه‌ند جارێک ویستی شتێک بکات که‌ نه‌شیاو بیت به‌ڵام سۆنیا نه‌یهێشت به‌ڵام که‌ نه‌یهێشت ماجی بکات یان شتێک ئه‌وش موبایکه‌که‌ی ده‌ر هێنا و وێنه‌یه‌کی سۆنیای گرت که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش ده‌ر که‌وتبوو وه‌ک که‌ ئاسۆ ده‌یویست !
پاشان سێ ڕۆژ دوو باره‌ ئاسۆ داوای چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی کرد به‌ڵام ئه‌م جاره‌ سۆنیا وتی مه‌جالم نیه‌ و ماڵه‌وه‌ ناهێڵن ئه‌وش وتی یه‌یت یان .....
کچه‌که‌ش به‌و قسه‌یه‌ زۆر تێک جوو وتی یان چی ؟
کوره‌که‌ش وتی یه‌یت یان وێنه‌که‌ت بڵاو بکه‌مه‌وه‌ ؟
که‌ کچه‌که‌ گوێی له‌و قسه‌یه‌ بوو له‌ تاو ئه‌وه‌ی که‌ وێنه‌که‌ی بڵاو نه‌بێته‌ و له‌ ترسی شه‌ره‌ف وتی باشه‌ دێمه‌ ده‌ره‌وه‌ و مۆعیدیان دا نا سه‌عات 4 ئێواره‌
کاتێک که‌ چوونه‌ ده‌روه‌ کوره‌که‌ دوو باره‌ ویستی ماجی کچه‌که‌ بکات به‌ڵام ڕازی نه‌بوو
به‌س کوره‌که‌ دوو باره‌ وێنه‌که‌ی بیر خسته‌وه‌ ،و کچه‌که‌ی ڕازی کرد تا ماچی بکات ...هتد
کاتێک چووه‌ ماڵه‌وه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێک ئاسۆ موبایلی دا خست و خۆی لێ شارده‌و و وێنه‌که‌شی بڵاو کردوه‌ و کچه‌که‌ش که‌وته‌ سه‌ر ده‌م و زاری خه‌ڵکی و باوک و عایله‌که‌یان بیستیه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له‌ ژووره‌وه‌ زیندانیان کرد
پاش ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌ کچه‌که‌ زۆر ناشرین بوو به‌ خه‌فه‌ت و شت داڕمابوو
وه‌ رێژوانیش زۆر خه‌فه‌ت بار بوو که‌ ئه‌وه‌ی بیست که‌ ئه‌و کاره‌ ڕوی داوه‌
باڵام ڕیژوان قه‌ت ڕازی نه‌بوو دووباره‌ ئه‌و کچه‌ هه‌ڵ بژێرێته‌وه‌ چونکه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ناشرین و قێزه‌ون وازی لێ هێنا...

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

لەمانای ئافرەت تێ بگات دەبێت ببێتە باوکی و برای و هاوڕێی و هەمووش شتێکی ئافرەت .انجا ببێتە هاوسەری وهاوژینی .. زۆر ترساوم لەو بڕیارە هەمیشە بەس ناحەقیشم نیە ئەی وانیە ؟؟🥹🥹🥹

ئێمەش کێشەو ناخۆشی و ناڕەحەتی ژیانمان بینیوە ، خۆشم وەک کچێک چەندین جار بە گریان شەوان چاوم لەیەک ناوە سرووشتی هەموو ئینسانێک وایە حاڵەت دەگۆڕێن خۆشی و ناخۆشی هەمیشە لە ڕێگاماندایە ..

من باوکم پیاوێکی فەقیرحاڵە بەڵام قەت نەیهێشتوە ڕۆژێک موحتاجبین هەمیشه لە هەموو کارێکدا خۆی بینیوەتەوە تەمەنی من بچێتە سەر تەمەنی دایکم باوکم یاربی 🥹❤️
بەڵام دایکم ئافرەتێکی زۆر ژیرە نەهێشتوه ئێمه توشی هەڵەبین یان کێشە توشیش بین بەوردی مامەڵەی دەکرد ..

ساڵ تێپەڕی و ڕۆژ تێپەڕی لە یەکێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیجێکم لابوو پۆستەکان زۆۆر موعجیب بووم یەکێک لە ئەندامانی پەیجەکە پۆستی زۆر جوانی دەکرد هەمیشە متابەعەی پۆستەکانیم ئەکرد ،، شەوێکیان نامەم بۆی نارد سڵاوم کردو پرسیاری پۆستێکی تایبەت بەخۆی بوو لێم کرد ،، ئەسڵەن وەک بڵێی مروەت نەبم خۆ من وەڵامی کەس نادەمەوە چ جای خۆم نامە بنێرم ئیدی من نامەکەم نارد ڕۆیشت نەمتوانی لایدەم زوو بینی ،، وەڵامی دایەوە بەڵام چ وەڵام دانەوەیەک شیرین گوفتار هەر خۆی بوو ئەوشەوە هەندێ قسەمان کرد بۆ بەیانی شەوەکەی دووبارە قسەمان کرد کوڕێکی خاوەن کەسایەتی چاک و باش و چوزانم هەموو شتەکان مەڵێن بە دوو ڕۆژ چۆن دەرەکەوێ بەخوا دەرەکەوێ سێیەم ڕۆژ ئیدی هەر قسەم لەگەڵی دەکرد زۆۆۆۆر متامەنەم لا درووست بوو لەسەرەتاوە وتی من وام و وام ئیدی تەواو هەرچی وتیشی هەمووی تەواو دەرچوو بەڵام من خۆم دەرنەدەخست سەرەتا کە قسەمان کرد متمانەی تەواوم پێی هەیە لەهەندێ شت زەحمەت بووم بۆ نمونە ناویخۆم پێ نەوت کە پرسی دواتر یان شتێک ئاوا ،، ڕۆژی پێنجەم وەک بڵێی چەندێکە یەکتر دەناسین ڕۆژی شەشەم زۆۆۆر دڵخۆشبووم قسەی زۆرمان کرد دڵم خۆشبوو پێکەنین لەسەر ڕووخسارم لانەدەچوو تەواو کەوتە دڵم ئەوڕۆژە نامەی دەنگی بۆ ناردم کە گوێم لەدەنگی زیاتر دڵم ئاشنایی ئێ بابە زۆر شیرین کەلام بوو .. یەک شت بڵێم من لەتەنهایی و لە بێکەسی هەرگیز هۆگری ئەو نەبووم من لە بێ نازی و بێ موحیبەتی هۆگری ئەو نەبووم من لەناو جەرگەی قەڕەباڵغی ژیانم هەڵمبژارد دەزانن باوکم هەمیشە نێوچەوان یان دەستمی ماچەکرد دڵی نەدەهات هەمیشە دەیگوت لەهەموو عێراق و ئێران تەنها کچیمن تاکە و کابانە تەنها کچی من جوانە شەشی ئامادەیی بووم بەیەنیان هەڵەستا نانی حازرەکرد سەمونی گەرمی دەهێنا انجا بانگیەکردم قوربانی بوونت بابە گیان 😭❤️ مەبەستم لەوە ئەوەیە کە دەڵێن کچ لە بێ نازی و بێ ئاگایی ماڵەوەیان دەکەوێتە هەڵەوە ،، بەڵام من وانیم بەهەڵەشی دانانێم هەموو کەس بۆ خۆشبەختی خۆی هەوڵ ئەدات نەفس بەرز نیم و غرور نیم هەمیشە تەمەنیشم مناڵ بوە ئەو باوەڕەم هەبووە ڕۆژێک کوڕێکی باش ببینم خۆم پێیە ڵێم نە بێ شەرعیە نەعەیبەیە ئێوەش کوڕان ئەگەر کچێک هەستی خۆتانی بۆ دەربڕی ڕۆژێک بەهەڵە بیرمەکەنەوە ☺️☺️
چەندان هاتونە سەر ڕێم لەتەمەنی هەرزەکاریشەوە تا ئێستا خۆشەویستی و عەشق ئەو شتانەم نەبووە ، بەڵام لەتەمەنێک کە تێدەگەیت حاڵی دەبی هەڵبژاردنی کەسێک کە دێتە ژیانت تەنها لەیەک ڕووەوە سەیری ناکەی بەڵکوو هەموو خاڵەکان دادەنێیت لەوکەسەدا کۆدەبێتەوە ئەو کوڕەی کە حەوت ڕۆژ قسەم لەگەڵ کرد هەموو ئەوانەی تێدابوو کەمن دەمەویست بەڵام لەڕۆژی حەوتەیەم لەسەر شتێک دڵی لێم شکا من وام لێهات وەک ئەوەی دونیا بەسەرمدا وێران بوبێت ❤️‍🩹😭
دوای ئەوە تەحەمولم نەدەکرد قسەی لەگەڵ نەکەم یان چی وتم بلۆکم کە وابزانم حەفتەیەکی پێ چوو قسەم نەکرد بەڵام لەهیچ شوێنێک جێگام نەدەبوویەوە نەلەماڵ نەلە دەر وتم دونیا وێران نابێت بڕیارم دا ئەم جارە قسەی لەگەڵ بکەمەوە بەڵکو لەدڵم بچێتە دەر لەگەڵم ساردبێ یان چوزانم هەرشتێک بێت هەواڵم بۆی نارد قسە بکەین دووبارە قسەمان کرد بەڵام ئەو ڕەفتارانەی ئەو و ڕەوانبێژیەکەی زیاتر پەیوەستیان دەکردم ڕازی بوو بەڵم وتی بەلایەنی خۆشەویستیەوە بێیەوە بەحەیاتی نام بینیەوە بەڵام وەک هاوڕێ بیت لەسەر سەری خۆمت دادەنێم منیش وتم بۆ ئەوە نەهاتومەتەوە لەگەڵم بیتەوە ئیدی ڕۆژ هاتو ڕۆیشت من هەربەردەوام بووم زیاترو زیاتر هۆگری دەبووم ئەزانن قسەی چەند پوختبوون شێوازی قسە کردنی زۆر شیرین بوو لەسەر شتێک قسەی کردبا خەیاڵی تەنها لای ئەو بابەتەبوو بە وردی بۆی باسەکردم ،، انجا هەر من نامەم بۆی دەنارد ڕۆژێک پێم وت بۆ هەر من پێی وتم نامەوێ تۆ توشی کێشە بیت هیچ کات لەبەر من من نامەت بۆبنێرم ئەگەر لەدەست کەسێکی تربوو موبایلت یان شتێک وتی دەزانم خۆن کاتت هەبێ دەینێری ،، ئاخر ئەو کامل بوو کامل ورد بین بوو پەروەردەی دەکردی زۆر بەجوانی هەڵەکەی پێت دەگوت ماشاءاللە ❤️🌹 اللە بیپارێزێ لەهەموو خراپەی خراپە کاران ..🤲

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئەو کاتەی ئەنجامی پشکنینی بۆ گەڕابوویەوە لە پەنجەرەی ژوورەکەیدا خۆی هەڵدابوویە خوارەوە و ماڵئاوایی لە ژیانی کردبوو. چارەنوسی بەخت ڕەش بە دووچاوی کراوەوە، بە جەستەیەکی خوێناوییەوە ئەم دوونیایەی بۆ لای ئافرێنی هەمووجیهان بەجێهێشت، ئازارێکی بێ پەرواشی گەیاند بە هەموو ئەو بێویژدانانەی حەیا و ئابڕوویان بۆ چەن چرکەیەک خۆشی تکاوە.

ئەکتیڤ بن بۆ بەشی دواتر

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چارەنوس

بەشی دووەم و کۆتایی

زۆرم لەم قسانە بۆ کرد تا تۆزێک دڵخۆشی بدەمەوە، چەند ڕۆژێک دواتر، سەردانمانی کردەوە، ئەمجارە گوتی: خوشکم من زۆر لە حەیا و ناموس و گیانی خۆم دەترسێم.
گووتم: لەبەرچی؟ دیسان چی بووە چارەنوس؟
چارەنوس گوتی: بە خودا تەواو بێتامی کردووە، قسەی سەیر سەیریش دەکات، هەرجارێک بەتەنیا لە ماڵ بێت و کامەران لە کار بێت، دەڵێت (بۆ هێندە خۆت لە من دوور دەگری، حەزدەکەم دڵخۆشم بکەی دڵم نەشکێنی، تۆ زۆر جوانی، زۆر ئاوایت زۆر ئاوایت) خوشکم زۆر دەترسێم، شتێک ڕووبدات دەڵێن ئەمە فیتی چارەنوس بوو، لێشی دەگەڕێی و بێدەنگ دەبیت، نابێت. قسە دەکەم دەنگم دەڕوا، قسە ناکەم ڕەنگم دەڕوا.
گوتم: چارەنوس بۆچی بە شێوەیەک بەکامەران ناڵێی ماڵت بۆ جیابکاتەوە ڵێی؟
چارەنوس قسەکەی پێ بڕیم و گوتی: ئەی کامەران ناپرسێ چارەنوس خان بۆچی وا زوو بڕیارەکەت گۆڕی؟ من لەبەر قسەی تۆ هێنامە ماڵی خۆمان، ئێستا ئەو سەرەدیقانێیەت لە چیە؟
گووتم: ئەوەش ڕاستە، بەس خوشکم پێم باشە، وە پێویستە دایکم بەم مەسەلەیە بزانێت.
چارەنوس گوتی: نەخێر نەخێر، بەهیچ شێوەیەک ڕازی نیم دایکم بزانێت، جارێ دەوەستم بزانم چیتر دەکاتەوە.
گوتم:ئەدی ئەگەر کارلەکار ترازا، ئەوکات چدەکەی پێم ناڵێی؟
چارەنوس بەدڵپڕیەوە گوتی: نازانم، پشت بە خودا دەبەستم، بەخۆشت گوتت هەر خودام هەیە.
ئیتر لەو ڕۆژەوە چارەنوس هەر کە کامەران لە ماڵ دەردەچوو، دەهاتە ماڵی ئێمە، لەماڵی ئێمە جل و قاپەکانی دەشت، خواردنی بۆ خۆیان حازر دەکرد، هێشتاش بۆ ئەوەی کەس هەست نەکا، خواردنی بۆ خەزووریشی حازر دەکرد و بە برا بچوکەکەم دەینارد بۆی، چونکە کامەران زۆرتر شەوان لە ماڵ بوو، شەشی بەیانی دەڕۆشت و شەشی ئێوارە دەهاتەوە.
یەکێ لەو بەیانیانەی چارەنوس هاتبووە ماڵمان، گوتی: ئەمشەو کامەران لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەڕوات بۆ ڕاو، شەویش بەڕێ دەکەوێ، منیش دێمەوە ماڵی خۆمان.
دوای کەمێک لەو قسەیەی کامەرانیش هاتە ماڵمان، لای ئێمە داوەت بون، بەیەکەوە بە تەنیا و دوور لە ئێمە قسەیان کرد، ئینجا چارەنوس گوتی: ئەم شەو کامەران بەڕێ ناکەوێ، چونکە هاوڕێیەکەی ئامادە نییە.
بەوجۆرە چارەنوس لەگەڵ کامەران ڕۆیشتەوە ماڵ. زۆر خەمی چارەنوسم بوو. دەستی شکاوم نەمدەزانی کاتژمێر پێنجی بەیانی هاوڕێکانی کامەران دێن و لە خەو هەڵی دەستێنن تا بچن بۆ ڕاو. باوکی کامەران لەبەر ئەوەی هەمیشە چاوەڕوانی هەلێک بوو، باش ئاگای لە ڕۆیشتنی کامەران بوو. کامەرانیش ئەو شەوە دڵی نایەت چارەنوس خەبەر بکاتەوە، بۆیە دەڵێتە باوکی" دوایی پێی بڵێ من لەگەڵ هاوڕێکانم ڕۆیشتووم" ئەو چوزانێ دیاری و گەوهەرە بە نرخەکەی، هاوسەرە خۆشەویستەکەی ئامانەتی گورگێک کردووە.
هێشتا هێندە لە ماڵ دوور نەکەوتبووەوە، کە باوکە سپڵە و ناخ برسییەکەی دەست بە دەکات بە ئەنجامدانی ئیشە پیسەکانی، لە پێناو ئارەزویەکی کاتی خۆیدا، خیانەت بە کوڕی خۆی دەکات و زۆر بە دڕندانە بەر دەبێتە جەستەی چارەنوس داماو.
چارەنوس لە خەودا ئاگای لە هیچ نابێت کاتێک بەم جۆرە خەزووری دڕندانە هێرشی بۆ هێناوە، چاکەی چارەنوس بووکی لە بیرچوو، کاری خۆی دەکات و پەیمانیش لە چارەنوس وەردەگرێ ئەگەر لەمەودوا لە ڕۆشتنی کامەران ئاوها خۆی نەخاتە ژێردەستی، ئەوا بوختانی پێدەکا و وایلێدەکا بەدەستی خۆی، خۆی بکوژێت.
چارەنوس بەهۆی ئەم حاڵەتە لەژێر دەست خەزووریدا هۆش خۆی دەچێ.
لە بەیانی ئەو شەوەدا چارەنوس لە چاو ڕۆژانیتر دیار نەبوو، دڵم خەبەریدابوو کە بەڵێ، خوشکەکەم شتێکی لێهاتووە، ئەگینا ئەو هێندە ئاسان لە شوێنێک نامێنێتەوە کە ئەو گورگە برسیەی لێبێ،دایکیشم دەیگوت"ئەوە بۆ چارەنوس دیار نییە، نازانم بۆچی دڵم گوشراوە و دوونیا لەبەرچاوانم تاریکە"
گوتم: مەبەستت چیە دایکە؟
دایکم گوتی:ڕۆڵە چەندین شەو و ڕۆژە بیردەکەمەوە، چارەنوس ڕەنگ و ڕووی ئاسوودەیی پێوە دیار نیە، لەگەڵ باوکیشت ئەم قسەیەمان کردووە، بەس نەمانویستووە قسەیەک بکەین و ماڵی لێتێک بچێ و حەیامان بچێ.
دایکم لەبەر ناتەواوی قاچەکانی نەیدەتوانی بچێ، گوتی: دەی هەڵسە بڕۆ سەرێک بدە لە خوشکەکەت، یا هەواڵی بهێنە، یانیش لەگەڵ خۆتدا بیهێنە ئێرە، بەڵام دوانەکەوی ها.
لەسەر قسەی دایکم بەڕاکردن خۆم گەیاندە ماڵی چارەنوس، ماڵی چی و حاڵی چی؟ پەرت و بڵاو و بەسەریەکداپژاو، دەتگوت شەڕی تێداکراوە، خەزووریشی لە ماڵ نەبوو. زۆرم لا سەیر بوو. هەنگاوم نا و هێدی هێدی خۆم خزاندە ژووری خوشکەکەمەوە.
وای بە حاڵی ئەو دڵەی من کە ئەوکاتە دوانەکەمم تیا بینی چی دۆزەخێک بوو، جەستەی نیمچە ڕووت، قژ ئاڵۆسکاو تێکقژقژاو، خوێنی دەم و لووتی، شین بوونەوەی سینە و مل، برینی سکی، دوو چاوانی بە خوڕ فرمێسکیان لێدەهاتە خوار، ئەوەندە گوناهــ بوو کافر دڵی پێ دەسووتا.

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

زەحمەت بوو زۆریش زەحمەت بوو چارەنوس شوو بکات و لێمان دووربکەوێتەوە، بەتایبەت بۆ من کە لە هەموو شتێکدا بەیەکەوە بووین، لەسەر یەک قاپ نانمان دەخوارد، لەژێر یەک پێخەفدا دەخەوتین، جلەکانمان بەشداری پێدەکرد، بەیەک گڵاس ئاومان دەخواردەوە. چارەنوس بۆ من ڕۆح و گیان و هەمووشتێکی ئەم دوونیایە بوو.
دوای چەند هەفتەیەک خاڵم و خاڵۆژنم هاتنەوە، کامەرانیشیان لەگەڵ بوو. زۆر شتیان بۆ ئاهەنگی مارەبڕینی چارەنوسی خوشکم لەگەڵ خۆیان هێنابوو. ئەو شەوە لە لایەن مەلایەکی دێکەمان مارە کرا و خەڵکی گوندەکەشمان هەمووی بانگ کردبوو. شیرینیمان بۆ هەموویان دەبرد ئەو شەوە شەوێکی زۆر خۆش و دڵڕفێن بوو. پێکەنین لەسەر ڕووخساری هەمووان بوو. هەریەکەی بە شێوازێک دڵخۆشی خۆی بەرامبەر هاوسەرگیری ئەو دوانە دەردەبڕی.کامەران و چارەنوسیش دڵیان زۆر خۆش بوو دەتگوت هەزار ساڵە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیان دا هەیە. هێندە تامەزرۆ و پڕ عیشق لەیەکیان دەڕوانی، ئەوەندە جوان بەڕووی یەکتر پێدەکەنین، ئەوان جوانترین بوک و زاوای دوونیا بوون ئەوشەوە.
بۆ بەیانی کاتی چوونەوە بۆ شار من و دایکم و چارەنوس لەگەڵ باوکم دانیشتین. من و دایکم قسەمان یەکخستبوو.دایکم گوتی: پیاوەکە دەبێت کامەران بێتەوە گوند و لێرە بژی، من ناتوانم بەبێ چارەنوس ئیدارە بکەم، خوشکەکەشی ئاوهایە.
باوکیشم گوتی: من دەمێکە بیر لەوە دەکەمەوە بەڵام دەبێت کامەران و باوکیشی ڕازی بن، گەر ڕازی نەبن هیچمان لەدەست نایەت.
دایکم گوتی: دەبوا تۆ سەرەتا و پێش مارەبڕین ئەم بابەتەت باس کردبا.
باوکم گوتی: ئافرەت، تازە شتەکە هاتووە، خەمت نەبێ قسەیان لەگەڵ دەکەم و ماڵیان لێرە بۆ دادەنێم.
دوای ئەوەی باوکم لەگەڵ کامەران قسەی کردبوو، خۆشحاڵانە قایل و دڵخۆش ببوو لەو گوندە لەگەڵ چارەنوس بژیت و ئیش بکات. ئیتر زەماوەندیان کرد و هەموو خەڵکی گوندیان بانگ کرد. باوکیشم خانوویەکی باشی بۆ بە کرێ گرت. کەلوپەلی ماڵەوەیان هەمووی ئامادە بوو. ماڵێکی خنجیلانەیان پێکەوەنا. بەینی ئێمە زۆر خۆش بوو هەمیشە سەردانی یەکتریمان دەکرد، چونکە ماڵیان زۆر لە ماڵی ئێمە دوور نەبوو.
دوای پێنج مانگ چارەنوس و کامەران بە مەبەستی سەردانی باوکی و ماڵە خزمان سەردانی شاریان کرد و هەفتەیەکیان پێنەچوو گەڕانەوە، بەڵام کاتێک چارەنوس گەڕایەوە، زۆر بێ کەیف بوو. ڕەنگ و ڕووی جارانی نەمابوو، دیاربوو شتێک مێشکی سەرقاڵ کردووە. چونکەش ئێمە هیچمان لە یەکتری نەدەشاردەوە، یەکێک لەو ڕۆژانەی کەر سەردانی کردین، دوور لەچاوی دایکم جیام کردەوە، گوتم: چارەنوس ئەوە چییە؟ لەوەتەی لە شار گەڕاویتەوە غەمبار دیاری.
چارەنوس گوتی:چیبکەم خوشکم زۆر زۆر بەزەییم بە باوکی کامەراندا دێتەوە، لە ماڵێکی چۆڵ و هۆڵە و کەس نییە جلی بۆ بشوات نانی بۆ حازر بکات، خزمەتێکی بکات. زۆر گوناهە.
منیش گوتم:چۆن یانی هیچ کەسی نیە؟
چارەنوس گوتی: ئەی خۆت نازانی کامەران دایکی نەماوە، هیچ خوشک و برایەکیتریشی نیە.
گوتم: ئۆی لەبیرم نەبوو، ئەمە خەمی ناوێت قسە لەگەڵ کامەران بکە بەڵکوو کارێک بکات باوکیشی بێتە گوند و لەگەڵ ئێوە بژی.
وادیاربوو پێشنیازەکەم بە دڵی چارەنوس بوو، بۆیەش قسەی لەگەڵ کامەران کرد. ئەمیش لەو ڕەفتارە پەسندەی خوشکەکەم زۆر شادبوو، ئەوەی زۆر پێ خۆش بوو بێت بۆ لای بەڵام باسی نەکردبوو نەوەک چارەنوس پێی خۆش نەبێ. دوای پێشنیازی چارەنوس، کامەران چوو بۆ لای باوکی لە شار و لەگەڵ خۆی هێنای بۆ گوند. هەموومان پێشوازیمان لێی کرد و باوکیشم پارچە زەوییەکی پێ بەخشی تا لە گوند وەڕز نەبێت و خۆی پێوە خەریک بکات. چارەنوسز پێڵاوەکانی دەخستە سەر سەری گەرچی زۆریش بە تەمەن نەبوو، بەڵام دەیگوت"وەک چۆن باوکی کامەرانە، ئاوها باوکی منیشە"
بەم جۆرە چارەنوس و کامەران و باوکی ژیانێکی خۆشیان هەبوو لە شەش مانگی سەرەتایان بە شێوەیەک هەرگیز مرۆڤ بیری بۆ ئەوە نەدەچوو ڕۆژێک ئەوان ئاوها ژیانیان لێ تێک بچێت، بەڵام کاتێک حەز و ئارەزوو یەخەی مرۆڤ دەگرێ دەبێ لە ژیاندا گریمانەی هەموو شتێک بکەین. تێکچوونی ژیانی ئەوان وردە وردە دەستی پێکرد، ڕۆژێک دایکم لەناو باخ بوو چارەنوس و خەزووری هاتنە ماڵمان، دوای بەخێرهاتن کردن، لەگەڵ چارەنوس چووینە ژوورەوە گوتم: چارەنوس بۆ خەزوور پەرداخێک شیر بەرە، شیرم کوڵاندووە.
ئەویش گوتی: نەیخوات تاڵە بە دەستی من، خوا لەناوی بەرێ و بیتۆپێنێ، بەشکم منیش لێی ڕزگارم بێ.
من لەو قسەیەی چارەنوس زۆر سەرم سووڕما، چونکە یەکەم جار بوو گوێم لە قسەیەکی ئاوا بێت لە دەمی ئەوەوە، چارەنوس ئەگەر ڕقی لە یەکێکیش بوایە قەت نە دووعای لێدەکرد نە قسەی ناخۆشی بەرامبەر دەکرد. پێی وابوو کەس شایەنی ڕەفتار و قسەی ڕەق و ناخۆش نیە هێندە دڵی باش بوو. ئەو ڕۆژە زۆرم پێ گوت چی ڕووی داوە بەڵام بێ سوود بوو، وەڵامی نەدەدامەوە، هەر دەیگوت هیچ نیە لێیگەڕێ واباشترە.

Читать полностью…
Подписаться на канал