chyrok | Неотсортированное

Telegram-канал chyrok - چیرۆک chyrok

1336

@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok

Подписаться на канал

چیرۆک chyrok

چیرۆکی ئه‌م کچە جوانە‌ی به‌قسه‌ی خێزانە‌که‌ی نە‌کرد🍂🔥
بـه‌م زوانە پۆستی‌ئه‌که‌ین چاوە‌ڕێ‌بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

_ بەراستی ڕۆژگارێکی سەیرو مرۆڤانێکی ترسناک دەبینم ئێوەش وان ؟!.
_هەندێک لە مرۆڤەکانی ئەمڕۆ گورگن لە پێستی مەردا، هەندێک خۆگۆر چەشنی مار پێستیان نوێ دەکەنەوە !
هەندێکیش خاڵی لە شعور و هەست !
هەندێکی تریش ئیتر بێ شعوور نەبێت و گورگ نەبێت و ماریش نەبێت ، بێگومان بە ڕەفتار و گوفتاری لە هەرسێکی  ترسناکترە،

_وەصیەت بێت 👇🏻
ئا ئەو مرۆڤانە خەمن تەمن ژیان نین ژانن بۆ ژیانت بۆیە !

١- لە گورگەوە فێر ببە ئیتر کە مەڕ نەبیت !
٢- لە مارەوە فێر ببە خۆگۆرەکان نەک پێست ناخیش ئەگۆرن !
٣- لە بێ شعوور و بێ هەستەکانەوە فێرببە کەسێک هەست و شعووری نەبوو ئیتر چاوەڕێی هەمووشتێکی لێبکە ، تەنانەت شتێک ئەگەر شعووری خۆشی لە پایی دانێت !..

بۆیە ژیان: تاقیکردنەوەیە، وانەیە، ئەزموونە،
با لە تاقیکردنەوەکان وانە وەربگرین تا نەبینە ئەزموونی تاڵ بۆ کەس ..

سَلِّمْنا يا رب🤲🏻
✍🏻أم عائیشە ..
@ᬐꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦꠦ𝑮𝑼𝑳𝑬𑲭𑲭ˣᵃⁿᵐᬐꠋꠋꠋꠋ

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

عاشق مەبە ئازیزەکەم,شیرینی عەشق کەم کەس دەگات بە تامەکەی زۆربەی تاڵیەکەی ئەچێژن.🥹🫀

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چــیرۆکی

فاتیمە


بەشی دووەم

شەوان دوعا و نزام ئەکرد و سوپاسی خوام ئەکرد ئەمزانی رۆژێک بەهۆی خوێندنەکەمەوە ئەبمە فریاد رەسی خێزانەکەمان بەڵام بەداخەوە کە کۆچی دایکم تەواوی ژیانمی وێران ئەکرد زۆر جار لە رێی مەکتەبەکەوە من و خوشکم ئەچووینە سەر گۆرەکەی و تێر ئەگریان بە نهێنێ بێ ئەوەی باوکم بیزانی ئەمەوێ بڵێم دایە ماڵە بچوکەکەمان بێ تۆ چۆڵە وەک و جاران خۆشی نەماوە باوکیشم بیرت ئەکا ئەو نیسکێنەی پورم بۆمان لێدەنێ وەک نیسکێنەکە تۆ تامی نیە ....
مردنی دایکم دوو هێندەیتر هەژارتری کردین وەک بێ کەسێکمان لێهات بوو باوکیشم دڵتەنگی پێوە دیار بوو ئاگام لێ بوو شەوانە ئەگریا بۆ دایکم لە خوا ئەپارایەوە ئەی وت گەر لەبەر ئەم ئەمانەتە نەبێ ئەمەوێ بێم بۆ لای تۆ بەڵام منداڵەکانم بە جوانترین شێوە بەخێو ئەکەم ...
باوکم کوری پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند بووە لە رابردوودا بەس لەبەر ئەوەی ئەشقی دایکم کوێری کرد بوو ئامادە بوو واز لە هەموو شتێک بێنێ لەبەر دایکم ئێستاش ئەم گریانە بە کوڵەی شەوانەی باوکم بیناچێتەوە چ ئاگرێک لە ناخی هەڵگیرساوە ....
سەرەرای ئەم شتانە باوکم بەردەوام بوو لە چیرۆکی پێغەمبەر ئەیوب و هەموو کاتێک بیری دەهێنـیناینەوە کە ئەبێ ئارام بگرین و خودا بەندەکانی تاقی ئەکاتەوە ...
ئەم ساڵە ویستم واز لە خوێندن بێنم لەبەر ماڵ بەڵام باوکم رێگەی نەدا رازی نەبوو وتی دایکت ئەیەوێ بخوێنی بە کوڵ دەستم کرد بە گریان باوکم لە باوەشی کردم هەستم بە گەرمی هەناسەکانی ئەکرد بەزۆر خۆی گرت بوو ...
پورە زارێ خواردنی بۆ حازڕ ئەکردین و دۆی ئەهێناین ئاگای لێمان ئەبوو چەند ساڵێک وا تێپەری تا چوومە پۆلی 12 ئەمساڵ کۆتا ساڵم بوو ئەمزانی دوای ئەم ساڵە ژیانێکی نوێ چاوەرێم ئەکات پێشبـینیەکەشم راست بوو کاتێ لە کولێژی ئاداب وەرگیرام بەڵام نەهامەتیش دەستی پێ کرد ئەویش ئەوە بوو کە ئازاد کورێکی دەوڵەمەند کەوتە داوی خۆشەویستی مەووە منیش زۆر خۆشمئەویست بەڵام بیرم لە ژیانی باوکم و خوشک و براکەم ئەکردەوە هەرچەندە دەرگای بەرەکەت بە رووماندا کرا بۆوە کاتێ براکەم لە کارگەیەک ئیشی ئەکرد و پارەیەکی باشی دەست کەوت و خانوو و ماڵی گۆری و ژنیشـی هێنا باوکیشم خانەنشین بوو بە یادی چوون بۆ لای لەیلاکەی هەناسەی ئەدا و چاوەرێی خوای ئەکرد پێی بگەیەنێ ... منیش بەراست ئاشقی ئازاد یووم کورێکی ئیماندار و ژیر دیار بوو هەرچەندە ئەی وت دایکم رازی نابێ بەڵام من ئامادەم هەموو شتێکت بۆ بکەم بیری چیرۆکەکەی باوکم و دایکم کردەوە کە چۆن بە یەک گەیشتوون و منیش هەمان رێچکەی خۆشەویستی ئەوان ئەگرم....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

‏باڵاتـرین پێگە لە وجوددا:

‏ ڪە خودا بەندەیەڪی خۆشویست،
بانگی جبریل دەڪات و دەفەرموێت:
" ئەی جبریل: فڵانەڪەسم خۆشدەوێت، خۆشت بوێت"♥
دواتر جبریل بانگی ئەهلی ئاسمان دەڪات و دەفەرموێت:
"خودا فڵانەڪەسی خۆشدەوێت، ئێوەیش خۆشتان بوێت" . . ئەهلی ئاسمان خۆشیان دەوێت، . . دواتر خۆشەویستی و قبوڵبوونی دەچێتە دڵی ئیماندارانەوە.

خودایە ئەو بانگە بڪەیە نسیبمان
🥺🤲🏻😇

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

خوشک و برایەک کە بوونە قوڕبانی خیانەتی دایکیان


بەشی یەکەم

بۆکان دەڵێ دوایی جیابوونەوەی دایک و باوکم ، باوکم بەرەو تاراوگە سەفەری کرد بە یەکجاری کوردستانی جێهێشت وە دایکیشم دوای ماوەیەکی کورت ، هاوسەرگیری لەگەڵ مەعشووقە تازەکەی کردەوە ، دوای ( 20 ) ساڵی عیشق و خۆشەویستی ڕێزگرتن لەگەڵ باوکم ، نازانم چۆن ئەو پیاوە نەفرەتیە توانی خۆی بخەزێنێتە ، ناو ژیانی تایبەتیمان و پەیوەندیەکی سۆزداری لەگەڵ دایکم ببەستێت و تا ڕۆژێک باوکم بەچاوەکانی خۆیی خیانەتە نەفرەتیەکەی دایکم لەگەڵ خاوەن کارەکەی دەبینێت ، وە لەبەر ئەوەی دایکمی زۆر خۆشدەویست دان بەخۆیدا دەگرێت و وە او کارە قێزەونەوەیان ئەشارێتەوە و لای کەس باس ناکات تەنانەت لای کەس و کاری خۆی و دایکشم تەنیا دەستی لەدەستی دایکم ئەکاتەوە و تەلاقی دەدات ، من و سەیرانی خوشکیشم ، سپاردەیی ڕۆژگارێکی ڕەش و تەماوی ئەکەن ، باوکم بەر لە ڕۆیشتنی و جێمان بێلێ خانووەکەمان ئەخاتە سەر ناوی من و خانووەکە ئەدا بەکرێ بۆ ئەوەی منو سەیرانی خوشکم داهاتێکمان هەبێت و پێویستمان بەهیچ کەسێک نەبێت و لای دایە گەورەو بابە گەورە جێمان دێلێ ،
بۆکان دەڵێ من اوکات تەمەنم ( ۱۷ ) ساڵ بووم وە سەیرانی خوشکم دوو ساڵ لەمن بچوکتر بوو ، من لەپۆلی ( ۱۱ ) بووم ، وە سەیرانیش ( ۹ ) بوو ، ئەگەرچی بابە گەورە و دایەگەورە لەگەڵ ئێمە زۆر باش و میهرەبان بوون ، بەڵام هەمیشە هەستمان بەتەنیایەکی سەخت و زۆر کوشندە دەکرد ، من هیچ کات بەرامبەر بە سەیرانی خوشکم وا خۆم نیشاندەدا ، کە ڕووخاوم و بەرامبەر ئەم کارە جەرگبر و ناشرینەی دایک و باوکم چۆکم داداوەو بێهێز و بێ دەسەلاتم ، بەڵام ڕاستیەکەی لەهەمووشتێک بێ ئومێد و ڕەشبین بووم بەجۆرێک هەموو ئافرەتانی دونیام لەبەر چاو کەوت و هەرچی مێینەی ئەم دونیایە هەیە ڕقم لێی بوو بەچاوێکی سووک سەیرم دەکردن ، جگە لەدایە گەورەم کە هەموو هەست و سۆز و خۆشەویستیم بەو بەخشی ، وە هەمیشە لای سەیران خۆم ئاسایی نیشان کە هیچ شتێک ڕووینەداوە ، وەهیچ کات نەمدەهێشت پێویستی بەهیچ شتێک بێت ، لە جڵ و بەرگ و پێداویستی خوێندن ،
دوای تێپەربوونی ( ۳ ) مانگ ، ڕۆژێک لەمەکتەب ، گەڕامەوە ماڵ بینیم دایکم لەماڵی دایە گەوڕەمە و لەگەڵ سەیران دانشتووە ، منیش یەکسەر ڕووم لە سەیران کرد و وتم ئەم ژنە
چی دەکا لێرە سەیران؟

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

ئاریان و کەمال



بەشی یەکەم

چرۆکی خۆشەویستی چیرۆکی ئاریان و کامەران
ئاریان تەمەنی بیست سالە و خەلکی شاری سلیمانیە
چیرۆکی من لەو رۆژەوە دەستی پێکرد کە ئاشقی کەسێک بووم نەمزانی کە بەیەک ناگەین نەمزانی کە بەم جۆرە ئازار ئەچێژم زۆر یەکمان خۆش ویست رۆژانێکی خۆشمان بەسەر برد بلام نەمزانی خۆشیەکە کاتیە و ماوەیەکی زۆر کەم دەخایەنێت خوێندکار بووم مەرحەلە یەکی مەحەد بووم بووم واتا سالێک پێش ئێستا پێش ئیمتیحانی وەرزی یەکەم بوو کۆتا رۆژی دەوامان بوو ئەھاتینەوە بۆ مالەوە ھەفتەیەک مابوو بۆ ئیمتیحان پێش ئەوەی بێمەوە بۆ مالەوە ھاورێیەکم ھات بۆ لام وتی ئەمەوێت باسی شتێکت لەگەل بکەم منیش وتم فەرموو بۆ نا وتی کەسێک ھەیە تۆی خۆش ئەوێت ئەیەوێت قسەت لەگەل بکات منیش وتم کێیە ئەو کەسە وتی تۆ رازی ئەبیت ؟ وتم جارێ بزانم کێیە ئیتر وتی ھاورێی منە ئەو مەرحەلە دووی مەحەدە منیش وتم باشە ھاورێی تۆ بێت من دەزانم کەسێکی باشە وەکو خۆت بلام پێویستە بیری لێ بکەمەوەوتی باشە بیری لێبکەرەوە من ئینستای تۆ ئەیەم بە ھاورێکەم خۆی مەسجت بۆ ئەنێرێ قسەی لەگەل بکە یەکتر بناسن منیش وتم باشە بۆ نا ئیتر ئەو رۆژە رۆیشتمەوە ھەر بیرم دەکردەوە دەبێت ئەو کەسە کێ بێت پاش دوو رۆژ فۆلۆیەکم بۆ ھات ھاورێکەم مەسجی نارد وتی فۆلۆی بۆ ناردووی وەری بگرە منێش وەرم گرت مەسجی نارد زۆر خۆشحالی خۆی دەربری و خۆی ناساندوو وتی من لە یەکەم رۆژ کەھاتووی بۆ ئەم مەحەدە تۆم بینیوە کەسێک بوویت کە من بە دلم بوە و بە دوایا گەراومچەند رۆژێک قسەمان کرد پاشان داوای خۆشەویستی لێ کردم وتم دەبێت بیری لێ بکەمەوە پاش ھەفتەیەک ولامم یایەوە بە بەلێ یەکمان زۆر خۆش ویست خۆشەویستیەکی پاک خۆشەویستیەک کە ئامادە بووین لە پێناو یەک بمرین یەکمان زۆر خۆش ویست ھەموو رۆژێک لە مەحەد یەکمان دەبینی زۆر دل خۆش بووین زۆر رۆژ قسەمان دەکرد بە جۆرێک یەکمان خۆش ویست حەزیشمان نەدەکرد ھیچ کەسێک بزانیلەکاتی ئیمتیحانەکان نەمان زانی چۆن ولام بدەینەوە تا زوو بچینە دەرەوە بەیەک بگەینەوە و قسە بکەین یەکەم رۆژی ئیمتیحان بوو ھات بۆ لام بەراستی ھەستێکی زۆر خۆش ئەویش زۆر شەرمی دەکرد ھەردووکمان بۆیەکەم جار بوو خۆشەویستی بکەین وتی زۆر دل خۆشم تۆ داواکاریەکەی منت قبوول کرد تۆ ئەو کەسەی کە من بە دوای دەگەرام تۆ لەیەک رۆژ کە ھاتووی بۆ مەحەد سەرسامت بۆ کەسێکی زۆر باش و بەرێز لەگەل ئەوانەشدا من کەسێکی بالا پۆش بووم وتی ئەوەی زۆر سەرنجی منی راکێشاوە ئەو بالا پۆشیەی تۆیە خۆشی کەسێکی زۆر باش و بەرێز بووبلام خۆشیەکانی ئێمە زۆری نەخایەند ئێمە زۆر دل خۆش بووین بەیەکەوە لەبەر خۆشەویستیەکەمان ئاگامان لە دەرزوو خوێندن نەمابوو بەس لە خەیال و بیری یەکدا بووین لەو ماوە کورتەی بەیەکەوە بووین دووجار بەیەکەوە چوینە دەرەوە بۆ شوێنە گشتیکان بەراستی رۆژانێکی خۆش بوولەکاتی چوونە دەرەوەکان حەزم نەدەکرد لێی دوور بکەومەوە کۆتای بێت برۆمەوە بۆ مالەوە چونکە زۆر نەرم و نیان بوو زۆر قسە خۆش بوو تەنیا بۆ یەک دەقەش نەی یەشتوە بێتاقەت بم یان خەم بخۆم ئەوم ھەبوو گوناح بوو خەم بخۆم یان بێتاقەت بم باشیەکانی زۆر بێوێنە بوو کەی ئەیوت شاژنەکەم غەرقی خەمیش بومایە کە ئەو ئەیوت شاژنەکەم ئیتر ئارام ئەبوومەوە دل خۆش ئەبووم بلام ھەموو خۆشیەکانی من تەنیا پێنج مانگ بوو.....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی دووەم

کۆتایی

نوسەر:سلیڤان وەهمی

پێکەنینێکی گاڵتە ئامێزی کرد، وتی پەری گیان هیواداربووم هیچ کاتێک نەکەویتە بار و دۆخێک کە هیوات بە مرۆڤایەتی لەدەست بدەیت، نەکەویتە گومانەوە بەرامبەر ژیان، بەڵێ گومان تاڵاوت پێ دەچێژێ ئەزیزم ..
چەند رۆژێک تێپەڕی و لەو بێدەنگیەی شیرین ئازارم دەکێشا، بەڵام کارێکم لەدەست نەدەهات جگە لەوەی کە لەلای بم، منیش بێدەنگ دانیشتبووم کە لەپڕ کەوتە باسکردنی:
-کۆتایی زانکۆ بوو بڕیار بوو هاوسەرگیری بکەم، هەموان ڕازیبوون، هاوسەرگیریەک دوور لە یەکتر ناسین، بڕیاری من لەسەر قسەی باوکم بوو کە پێی وابوو کوڕێکی چاک و خێزانێکی چاکن، بەداخم زمانم لاڵ بوو نەم توانی بڵێم ئاخر من کەسێک نەیناسم بە چ شتێکی ڕازی ببم؟
هەموو کارەکانیان لەماوەی مانگێک تەواو کرد و خێرا گواسترامەوە، کە هێشتا بەتەواوی ئەندامانی خێزانەکەیم نەبینیبوو، هەموو کارەکان زۆر سەیر تەواو بوون،من دەمزانی بارودۆخی ماددی باوکم خراپ بوو، دەمزانی جار جار قەرزی دەکرد لەبەر ئەوەی ئێمە برسی نەبین، بەڵام هەرگیز نەم دەزانی لەبەرامبەر مندا پارە وەردەگرێ، بۆ خاتری خوشک و براکانم من قوربانی بووم، شوم کرد و هیچ مرۆڤێکم نەبینی، خێزانێک بەناو خێزان، پەرتەوازە و بێ سەروبەر، لەماوەی مانگێک منێکی بێگانە شارەزای هەمویان بووم دەمزانی کە چ تاوانێک لەو ماڵەدا ڕوو دەدات!!
لەلایەک لەناو خەڵکدا بە دەم یاخودا یاخودا خۆڵیان دەکردە چاوی خەڵک، لە ماڵەوەش هەڵدانی پێک و جنێوو و لێدانی ئافرەت، خودا زۆری ڕەحم باراندبوو بەسەریاندا، ئەوان لە نیعمەتەکانی نەگەیشتبوون، تەنها دوو مانگ توانیم بەرگە بگرم، ئێمە خێزانێکی جوان پەروەردە کراو بوین نان و ئاوێکمان دەخوارد و هەزار جار شوکرانەی خودامان دەکرد کە لەماڵی خۆمان تەندروست بوین، زۆر قورس بوو بۆم بەرگەی ئەو هەموو ناسزاییەی ئەوان بگرم و لە هەمووی زیاتر لێدانەکانی هاوسەرەکەم بو کە سەرخۆش دەبوو، ئیدی نەیدەزانی ئافرەتێکی ١٨- ١٩ ساڵان لەبەر پێیەکانیدایە، نازانم ڕەنگە ئەویش تۆڵەی ئازارەکانی خۆی لەمن بکاتەوە بەڵام بۆ من؟؟، مرۆڤ لە دوو حاڵەت خەمی بەسەر دا دەبارێ، یان تاقی کردنەوەی خودایە کە ئەبێت هەمیشە سوپاس گوزاری بەسەرکردنەوەکانی بین و چاوەرێی قەرەبووی ئازارەکانمانی لێ بکەین، یان ئەنجامی هەڵە و ناشوکریەکانمان کە نرخی ئەو هەموو ڕێز و نیعمەتە نازانین پێمان بەخشراوە، ئەوان دەیان زانی بۆ خێزانێکی شکست خواردوون، بەڵام هەرگیز نەدەگەڕانەوە لای خودا، من بڕیارم دا بگەرێمەوە ماڵی باوکم و بە هەر ڕێگەیەک بێ دەستم لەدەستی ئەو کوڕە و ئەو ماڵە بەربوو، بەڵام چی کە ئەوان ئێستا مەزڵوم و من زاڵمەکەم لەچاوی خەڵک، ئەوان دەتوانن بە شانۆیەک ڕاستی خۆیان بشارنەوە بەڵام من کە لەبەر ئاینەکەم دەبێ عەیبی خەڵک داپۆشم!، ئیدی جیابونەوەکەم شوکری ئەوێ، بەڵام ئەو قسانەی کە دەکرێ، ئەو نازناوەی بە منەوە لکاوە(تەڵاق دراو) ئاهـ کۆڵێک خەمە، هەمیشە خۆم تاوانبار دەکەم و باوکم، خێزانەکەم و ئەو خێزانە و خەلکانی تر، هێندە گوێم پڕ ببوو لە درۆ بڕوام بە قسەی ڕاستی هیچ کەس نیە، ئارەزوو دەکەم لە شوێنێک بم کەس لە زمانم تێنەگات و لە زمانی کەسیان تێ نەگەم، بۆئەوەی گوێبیستی هیچ درۆیەک نەبم، ئێستاش ئەم کوڕە چەندین جارە داوای من لە باوکم دەکات، بە قسە خێزانێکی دیندارن، لەخوا ترسن و هەموو خەلک سوێند بەسەریان دەخوات، کەسانی جێی متمانەن، باوکم پێی خۆشە دووبارە بچمەوە بە دوای قسمەتی خۆمدا بەڵام نامەوێ هەڵەی ڕابردوو بکەمەوە، ئەترسم من خۆم لەکەیەکم پێوەیە، ناتوانم چیتر بەرگە بگرم، بەڵام لەبەر ئازارەکانی خۆم زۆر ئەم کەسەم شکاندەوە دەزانم ڕەنگە ئەویش شایەنی ئەو قسانەم نەبوبێ، چیبکەم بەدەست خۆم نیە، حەوسەڵەم نەماوە!!
+شیرین گیان فرمێسکەکانت بسڕەوە، ئەوەی دەڵێی لەکە مافی خۆت بووە ئاسودەیی هەڵبژێری، تۆ تاوانێکت نەکردووە، بەڵکوو لە تاوان دوور کەوتویتەوە، ناکرێ کاتێک کەسێکی هەڵە دێتە ژیانتەوە بڕیار لەسەر هەموان بدەیت کە وابن، رەنگە کاتێک کەسێکی هەڵە دەناسی پەیامێک بێت بۆ ئەوەی چاو کراوەتر بی، بۆئەوەی بتوانی لە داهاتوو باشترین هەڵبژێری، یاخود تاقیکردنەوەی خودا بێت کە ئارامی و بەرگەگرتنی تۆ تاقی دەکاتەوە، شوکرانەی لێت بوێ، من دەزانم ئازارەکانت کەم نین، دەزانم قسەی نەزان و نەفام بەئازارە!، بەڵام تۆ خێزانێکی یەکگرتوو و خودایەکی بێگەرد و بەدیهێنەرت هەیە، لێرە کۆمەڵێک هاورێت هەیە کە یەک بەیەکمان خەمی تۆمانە بەدڵ دەمانەوێ ئاسودەییت ببینین، مادەم ئەو کوڕە هێندە پێداگرە لەوەی تۆی ئەوێ و هەر کەسێک لە خێزانێکی دیندار و لە خودا ترس پەروەردە کرابێ و ترسی خودای لەدڵدا بێ تۆ لێی مەترسە، هەوڵدە بیناسە بزانە چی دەوێ و چۆن ژیانێکی دەوێ، دەرفەتێکی تر بەخۆت بدە ،بۆخاتری خۆت هیچ کەس نا تەنها لەبەر خۆت ژیانت رێک بخەوە، تۆ شایەنی ئەوەی بگەشێیەتەوە، شیرین گیان ژیان مرۆڤی خراپی زۆر تێدایە، بەڵام مانای ئەوە نیە هەمووان خراپ بن،

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ان‌شالله ئێره‌شمان
لێ قه‌ده‌غه‌نە‌کرێت بۆوە‌ی
بتوانین سودێک به‌کۆمه‌ڵگا بگێنین

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بیهێنە بەرچاوی خۆت...
ڕۆژێک لە خەو هەڵدەستیت و دەبینی جگە لە تۆ کەس لە دنیادا نەماوە و تۆ بوویتە خاوەنی هەموو سامانی سەر زەمین...
ئەو ڕۆژە چی لە بەر دەکەیت؟
چ ملوانکەیەک ئەکەیتە گەردنت؟
بە چ سەیارەیەک پیاسە دەکەیت؟
کامە ڤێلا بۆ ژیان تیایدا هەڵدەبژێریت؟
لەوانەیە نیوەی ڕۆژەکەت لە تاو ئەو هەموو سامانە بە حەپەساوی بە ڕێ بکەیت و لە خۆشیا باڵ بگریت...
بەڵام کەم کەم لە ڕاستییەکان تێدەگەیت....
کاتێک کەسێک نییە هەستەکانت لە گەڵی دابەش بکەیت، جلوبەرگەکەت ببینێ، بۆ سەیارە تازەکەت خۆشی دەرببڕێت، لە گەڵت پیاسە بکات، پێکەوە نان بخۆن...
ئیتر هەموو ئەم سامانە بەلاتەوە پووچ دەبێت...
ئیتر سایەقی کردن بە لادا و مارسیدس جیاوازی نییە بۆت..
ماڵێکی دووهەزار مەتری و چل مەتری بە لاتەوە وەکوو یەکە ..
ئاڵتوونی عەیار بیست و چوار لە گەردنت خۆشحاڵت ناکات...
هەموو کەرەستەیەکی خۆشی هەیە بەڵام هیچکامیان خۆشحاڵت ناکەن، ئاخر کەسێک نییە تا خۆشییەکانتی لە گەڵ بەش بکەیت..
ئیتر ئەوکات تێدەگەیت بوونی مرۆڤەکان چەندە بە بەهایە...
هەر شتێک با بچووک و کەم بێت بەڵام لە گەڵ ئەوان گەورە و بە بەهایە...
چ زۆرن ئەوانەی سامانیان هەیە و خەمبارن و کەسانێکیش خاوەن ژیانێکی سادە بەڵام شاد و خۆشحاڵ...
ئەوکات ئامادەیت هەموو دنیا بدەیت بەڵام دووبارە مرۆڤەکان لە لات بن...

ئێمە بە هەستەکانمانەوە زیندووین نەک بە سامان...
با قەدری یەکتری بزانین...

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

دووبارە ژیانێکی پڕ ئازارو جەهەنەمی دەژیام بەس کەئەو ئازارانەم هەبوو هیچ قسەم ناکردوو هیچم ناوت هەمیشە بێدەنگ بووم ئیتر ڕێزان کورێکێ جوانی بوو ناویان لێنا ئاراس ماشاء اللە چەند جوان بوو چاوڕەشێکی سپی پێست بوو ڕێک لەئاسۆ دەچوو ئاسۆو خەسووم زۆر دڵخۆشبوون هەم ئاسۆ هەم خەسووم هەر ڕێزانیشیان خۆشدەوویست ومیهرەبان بوون لەگەڵی ڕۆژێ شیرم بۆمنداڵەکەی ئاسۆکرد کەمێ ئاوەکەی گەرم بوو ڕێزان کردیە ڕۆژی خۆی ویەک دوونیا قسەی کرد لەسەرئەوە ئاسۆ زۆری قسە پێی ووتم وزۆری لێێ دام ئەوەنەی لێێ دام دەم ولووتم هەمووی بوو بەخوێن. خۆشم جاران ئازاری سینگم هەبوو ئیتر لەجاران زیاتر ئازاری هەبوو ئیتر دایکم بەمەی زانی وووتی دەبێ کچەکەم تەڵاق بدەی ئیتر منیش داوای تەڵاقم کردو من ودایکم هەردووکمان بە بێوەژن ماینەوە هەرلەماڵە کۆنەکەی باوکم دەژیاین ئیتر بەخەونەکەم نەگەیشتم زانکۆشم تەواونەکرد دووبارەچوومەوە ژوورەکەی جاران بەڵام ئەمجارە جیاوازتر لەجاران شەوان هیچ ناگریام چونکە ئەوەنە گریابووم فرمێسکم ووشک بووبوو گریانم ناهات لەگەڵ هەموو ئەو ئازارانە ڕاهاتبووم کەتەنها هاورێکم هەبوو مانگ وئەستێرەکان بوو هەموو شەو لەپەنجەرەکەوە سەیریانم دەکروو قسەم بۆیان دەکرد ئیتر بریارمدا بەدوای ئیش بگەرێم ئیتر بیستم کەکۆمپانیایەک هەیە سکرتێرێ دەووێ چونکە منیش خوێنەواربووم شەهادەی پۆلی 12 هەبوو بەخۆشحاڵیەوە وەرگیرام ودەستم کرد بە ئیشکردن باوەرم ناکرد لەکۆمپانیاکە کێم بینی تارای هاورێم ئەوکچەی وەک خوشکم وابوو لەمنداڵیەوا هەمیشە پێکەوەبووین ئەو منی ناسیووە سەرەتا چونکە من وەک جاران بووم بەس من ئەوەم نەناسیووە چونکە زۆر گۆرابووو زۆریش جوان ببوو منیش نەجوانیم مابوو نەهیچ زۆریش لاوازبوو ببووم ئیتر باوەرم ناکرد تارای هاورێم ڕۆژێکی تر ببینمەوە ئەوەنە دڵخۆشبووم تارا شووی کردبوو بە کورێ دەوڵەمەند کەساحێبی ئەم کۆمپانیایە بوو کەمن ئیشم لێی دەکرد واتا ئەم کۆمپانیایە هی تاراو پیاوەکەی بوو زۆر دڵخۆشبووم باوەشم بە تارادا کردوو و وتی زۆرم بیر دەکردی ئەزانی زۆریش گۆراوی تەرزە ڕەنگی مردووت لێێ نیشتوە بۆوای ئیتر هەموو شتم بۆی باسکرد هەردووکمان دەسمان کرد بەگریان ئەو هەر زۆر گریا کەمن ژیانم ئاوا بردۆتە سەر
ئیتر ووتی دەبێ تۆو دایکت لەگەڵ من بژین من خانویە گەورەمان هەیە جێگای ئێوەش دەبێتەوە هاوسەرەکەی کەناوی بەختیار بوو ئەوەندە کەسێکی باشبوو ئەویش ووتی دەبێ بێن لەگەڵ ئێمە بژین ئیتر من ودایکم رازی بووین لەگەڵ تاراو پیاوەکەی دەژیاین تاراش دکتۆر پێ ووتبوو ناتوانی دووگیان بیت ومنداڵت ببێت بەڵام پیاوەکەی ئەوەندە تارای خۆشدەوویست هەرگیز بیری لەوە نەکردبۆوا ژنی بەسەر بێنێ بۆیە کچ وکورێکیان لەخانەی بێی سەرپەرشتان هەڵگرتبووە بەخێوەیان دەکرد ئەوەنە جوان بوو کچ وکورەکەی چونکە منیش منداڵم نابوو منداڵەکانم هەڵگرتەوەو بەخێوەم کرد ئەمجارە بەتەنها نەبووم بەڵکو لەگەڵ منداڵەکەم شەوان لەپەنجەرەکەوە قسەم لەگەڵ ئەستێرەو مانگ دەکرد هەستم بەدڵخۆشی دەکرد کە ئێستا منداڵم هەیە هەستم بەبوونی خۆم دەکرد کەبوومە دایک زۆر دڵخۆشبووم منداڵەکەم زۆر خۆشدەوویست و لەگەڵ دایکم وتاراو پیاوەکەی زۆر دڵخۆش دەژیاین سووپاس بۆخوا...
کـــــۆتـــــایـــــی.


هیوادارم بەدلتان ببووبییت.

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەسەرهاتی کچێکی بێ شانس😟

بـەشی کۆتایی!

کەدیار پورزاکەی خۆی مارەکردووە دایکی خەونەکەی هاتە دی ئەوکچەی بۆی هێنا کەخۆی دەیوویست کەئەوەم بیست نازانم بەچ ووشەیەک یان قسەیەک وەسفی حاڵم بکەم لەوکاتەیە! نازانم وەک مردووم لێی هات جەستەیەکی ساردوو سڕوو بێ دڵ تەنها هەناسەم دەدا چوومەوە ژوورەکەم ئەمجارە جیاوازتر لەجاران زیاتر گریام چ گریانێ بەکوڵ بۆ حاڵی خۆم دەگریام دەمزانی ئەگەر یەک تۆز تێرو پۆشتەتر باین دایکی دەستی باوک و دایکی من ماچ دەکرد هەتا من بۆ کوڕەکەیان بوایەم. زۆرر ئەسەف و داخ بۆ ژیان کە هەرگیز دادپەروەرانە نەبووە و بەوانە نامۆیە کە پڕ وزەن و دەزانن چۆن بژین و چۆن ئایندەی خۆیان و منداڵیان بەجوانی بونیانت بێن.. چیتر بڵێم چیم لەدەست دێت! ئیمشەو جیاواز لەشەوەکانتر بووم چونکە بۆهەمیشە هەم ئەو خۆشەویستەم لەدەستدا هەم خەونەکەم کەزانکۆبوو..!
دووبارە وێنەکان دیارم دەرکردوو بەسەیرکردنی هەر وێنەیەکی فرمێسکی چاوم دەهات ئیمشەو ئەوەنە گریام هاوارم دەکرد کەخوایە بۆدەبێت وابێت ئەو هەموو ناخۆشی وئازارەم بەسەرهات ئیتر ئەم ژوورە بۆمن وەک سجنی وابوو لەناو چوار دیوواری ماڵبیت و دڵت شکابێ و ئازیترین کەس و گشت خەون وخەیاڵەکانی منداڵییشم لەدەست دابێ کێ ئەتوانی وەسفی ئەم شتانەم بۆبکا ؟ من نازانم بڵێم چی !! تەنها دەڵێم مردنێ بێدەنگ! هیچ هەستم بەخۆم ناکرد هەستم بەدڵم ناکرد هەموو گیانم دەسووتا بەبیرکردنەوەی هەر یادگارێکی دیار زیاتر دەگریام ئەوەنە گریام ئەو شەوە کەنەمتوانی چاوم بکەمەوە دووبارە چوومەوە بەردەم پەنجەرەکەم وەک شەوەکانترم مانگ وئەستێرەکانم نەبینی بەس ئیمشەو بێدەنگ بووم بەس سەیری ئەو تەمەی ئاسمانم دەکرد شەوێکی ساردو دڕێژی زستان بوو ئەوەش لەگەڵ دڵە ساردەکەی من هیچ جیاوازیان نیە ئیتر. هەموو شەوم بەبێ خەوی و لە بێداریان بەڕێکر
بەیانی ڕۆژ بۆیەوە لەبەر خاتر دایکم وباوکم هیچم ناوت بەس تەواو لاوازبووم نانم ناخوارد دایکم هەمیشە دەیگووت هەست دەکەم نەخۆش بیت کچم منیش دەمووت نەخێر دایکە هیچ عەیبم نیە بەپێکەنینەوە دەمووت اها کچەکەت چەند بەهێزەو عەیبی نیە ئیتر چەن ڕۆژ تێپەری شەوەکان گریان هاورێم بوو بەڕۆژیش زەردەخەنە ساختەکانم..! دوایش هەواڵم بیست دیار ژنەکەی گواستەوەو ماڵی لە شارێ ترەو لەوێ دەژی ئەی خوایە ئێستا دەبێ دیار چەند جوانبێ بەوقاتە ڕەشەو ریشە تەنکەکەی دەبووایە لەبری ئەو ژنەی من بووکی بوومایە بەس ئاخ ژیان بێ ڕەحمە زۆر دیار بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر بۆهەمیشە لەژیانم ڕۆیشت وئەوەتا منیش خەمم دەخۆم بۆی هەمیشە شەوان سەیری وێنەکانی دەکەم ودەگریام ولەگەڵ یادگاریەکان دیار دەژیام هەمیشە بیری خۆی وقسەو پێکەنینەکانیم دەکرد بەس ئاخ نەبوو بەهی من لەدوای دیار توش نەخۆشی بووم بەردەوام سنگم دەیشا بەس هیچم بەماڵ ناوت چونکە پارەی تەواومان نەبوو جا نەخۆشی منیشی بێتە سەر دوای چەند هەفتەیەک تێپەری برادەرێ باوکم هات بۆماڵمان منیش ئاوو چام بۆیان برد جا ووتی کاک ناسر ئەمە کچە تاقانەکەتە جاباوکم ناوی ناسر بوو ووتی بەڵێ ووتی ماشاء اللە گەورەبووە تەمەن درێژبێت باوکم ووتی سووپاس لەگەڵ منداڵەکان تۆش. ووتی کاک ناسر بەتەمانیت بەشووی بدەی باوکم ووتی ئەگەر قسمەت بێ وکەسێ باش بێتە داوای وبەدڵی بێ بۆنا ووتی واللە کاک ناسر کورێکی خزمان هەیە بەتەمایە ژن بێنێ کورێکی چاک وجوانە بەس دایکی پیری هەیە خانوو ماڵ وشتی هەیە بۆنایێ کچەکەی پێی بدەی باوکیشم ووتی باڕای خۆی ودایکی وەرگرم جوابت دەدەمەوە جا لەخزمی تۆ باشترم دەسەکەوێت ئیتر باوکم پێی ووتم شتێ واهەیە منیش هیچ دڵم نەمابوو لەوەتەی دیار ڕۆیشتبوو هەستم بۆهیچ نەبوو ووتم ئەگەر ماڵێ باشن بابێنە پێشەوە بەس بەومەرجەی ڕێگا بدا زانکۆ تەواو بکەم ئیتر ئەوەبوو ماڵەکە هاتنە ماڵمان وکورەکە خۆی کەناوی ئاسۆ بوو لەگەڵ دایک ودوو خاڵەی کورەکە بوو کوری خراپ نەبوو باڵای مام ناوەندو چاوقاوەیە بوو نەزۆر قەڵاوبوو نەزۆر زەعیف بوو مام ناوەندبوو بەس هێشتا دیارم لەو جوانتربوو ئیتر ئاسۆش منی بەدڵ بوو وەبەڵێنێ دا ڕێگا بدا زانکۆ تەواو بکەم ئیتر ئەو ڕۆژە دووبارە هیوام بۆگەرایەوە دەگەرێمەوە زانکۆ هەر چەند هاورێکانم بوو بوون بەمەرحەلە 2 بەس کێشەنیە لەسەرەتاوە دەست پێی دەکەمەوە ژیانێ تازە دەژیم وهەموو رابردووم لەبیردەکەم چوومە ژوورەکەم و هەموو ڕەسم ویادگاری وشتەکانی دیار گشتیم سووتان وژیانێ تازەم دەست پێی کردو بۆ کۆتاجار چوومەوە لای پەنجەرەکەو بۆکۆتا جار قسەم لەگەڵ مانگ وئەستێرەکان کرد ئەمجارە بەگریانەوە نا بەڵکو بەدڵی پڕهیواو ئۆمێدەوە هەرچەن سەخت بوو بەڵام بریارمدا چیتر لەرابردوو نەژیم وهەموو شت لەبیربکەم و پیاوەکەمم خۆشبووێت وڕێزی بگرم ومیهرەبان وباشبم لەگەڵێ هەم خۆی و هەم دایکی ئیتر کۆتا ڕۆژم بوو لەماڵی باوکم وگوازرامەوەو بوومە بووکی ئاسۆ هەرکەلە لەساڵۆنەکە هاتمە دەرەوەو دەستی ئاسۆم گرت ئیتر ژیانە تازەکەم دەستی پێکردوو حەفلەیە خۆش کراو چوومە ماڵ وحاڵی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەسەرهاتی کچێکی بێ شانس😟

بـەشی2

دایکی رازی نەبوو ووتی من برازای خۆمت بۆدێنم.. بەڵام دیار ڕەتی دەکردەوە دەیووت وەک خووشکم وایە من بەس تەرزەم خۆشدەووێت.. چەند جارێ داوای لەدایکی کردبێتە داوام بەڵام دایکی ڕەتی دەکردەووە دەیووت من ئەوکچەم ناوێت ببێتە بووکی من جا ڕۆژێ دیار بەتورەی لەماڵ دەرچوو بەخێرایەکی زۆر سەیارەی لێخوری و تووشی رووداو بوو بەس سووپاس بۆخوا خۆی باشبوو تەنها کەمێ برینداربوو زۆر خەمم خواردو گریام کەدیار وای لێی هات ئیتر دیار ووتبووی یان دەچنە داوای تەرزە بۆم یان ئەڕۆم ئەم وڵاتە جێ دێڵم ئیتر دایکی ناچار هاتە داوای من دەمەو عەسربوو دایکی و یارا هاتن بۆماڵمان منیش خۆم جوانکردوو زۆر دڵخۆشبووم دایکی دیار ڕازی بووە بەخێرهاتنێ گەرمیانم کردوو چام بۆیان بردو دوای دایکی دیار ووتی هاتووینەتە داوای تەرزە بۆدیاری کوڕمان دایکیشم ووتی یاخوا بەخێربێن خۆشحاڵین بەخزمایەتیتان قسە لەگەڵ باوکی وتەرزە دەکەین وجوابتان ئەدەینەوە ان شاء اللە لەوکاتەیە من خۆشبەخترین کەسی دوونیا بووم زەردەخەنە تەواوی ڕووخسارمی گرتبوو چونکە هەم دەگەم بە دیار و هەم ئەتوانم بەخەونەکەم بگەم کەتەواوبوونی خوێندنەکەم بوو خەریک بوو لەخۆشیا بفرم بەڵام بەداخەوە دڵخۆشیەم زۆری نەخایاند دایکی دیار ووتی ئەتوانم کەمێ قسە لەگەڵ تەرزە بکەم بەتەنها دایکیشم ووتی فەرموو.. چووینە ژوورێ ترو دایکی دیار ووتی تەرزە خان جوان گوێ بگرە بەتورەیەو ڕقێکی زۆرەوە ئەم قسانەی ووت کەسەیری چاویم دەکرد ڕقێکی زۆرم ئەبینی کە بەرامبەر من هەیبوو.. ووتی ڕاستە ئێستا هاتوومەتە داوات بۆکورەکەم ناچاربووم بەس ئەوەش باش بزانە ژیانت لێێ دەکەم بەدۆزەخ ژیانێک کەهەموو ڕۆژ بمری وبژیتەوە خۆت ناچار داوای تەڵاق ئەکەی لەکورەکەمم من هەرگیز تۆبەبووکی خۆم دانانێم. وەک بووکی خۆم سەیرت ناکەم باش بزانە تۆئێستا چاوەرێ ژیانێکی تازەو خۆشی لەدیار بەس من ژیانێکی تاڵ وجەهەنەمیت پێی ئەبەخشم ووتی کەمن برازای خۆم داناوە بۆکورەکەم منیش ڕێک گریام و ووتم تخوا بۆوا دەکەی پورێ گیان تاوانم چیە من و کورەکەت یەکترمان زۆر خۆش دەوێ دەڕازی بە.. ووتی وس بە هیچ مەڵێ دوای فرمێسکەکانم سری و دایکی دیار ڕۆیشتەوە منیش بەچاوی پرگریانەوە چوومە ژوورەکەی خۆم گریانێ گریام کەفرمێسکەکانم ووشک نەئەبوونەوە.. دوای شەوهات و دایکم باسەکەی بۆباوکم باس کردو باوکیشم بانگی کردم منیش فرمێسکەکانم سری وووتم فەرموو باوکە ووتی کچم دایکت شتێکی بۆباس کردم ئیتر ژیان ئاوایە کچ دەبێ شووبکاو کور دەبێ ژن بێنێ دیار کورێ چاکەو خێزانەکەشی کەسێ چاکن وجیران خۆمانن وماوەیەکە دەیان ناسین وهیچ خراپەیەکمان لێیان نەدیووە ولەخوا بەزیاد بێ باری داراییشیان باشە ئەگەر بەدڵتە دەڵین بێنە پێشەوە ئەگەریش ناتەوێ ئەوە خۆ بەزۆر بەشووت نادام و تۆ هەر کچە تاقانەکەی منی وقابیلە نەتوانم تۆبەخێوو بکەم بشمبوورە کچەکەم خۆت باری دارایمان دەزانی بۆیە نەمتوانی بتنێرمە زانکۆو خوێندنەکەت تەواو بکەی منیش زۆر خەمباربووم کەبەخەونەکەت نەگەیشتی کچە جوانەکەم ئەزانم ئاشق خوێندن وتەواوبوونی زانکۆ بوویت منیش ووتم دایە بابە بیری لێێ دەکەمەوە جوابتان دەدامەوە ووتیان باشە کچە جوانەکەمان چوومە ژوورەکەی خۆم دووبارە.. دەستم کردەوە بەگریان ئەوەنە گریابووم سەرینەکەی خۆم گشتی تەربوو بەهۆی فرمێسکەکانم وتەواوی شەوەکە گریام خەمم خواردو نوێژم کردوو دووعام دەکرد دەمووت خوایە بۆدەبێ وابێ هەم خۆشەویستەکەم وهەم خەونەکانم لەدەست بدەم چ ژیانێکی سەختە خوایە خۆت ئاگات لەحاڵمە یارمەتیم بدە دوای پەنجەرەکەم کردەوە لەلای پەنجەرەکە دانیشتم و سەیری مانگ وئەستێرەکانم دەکرد خەیاڵ منی بردەوە ئیتر تا ڕۆژبووە من گریام ئەوەنە گریابووم چاوم سووربۆوە قوورگیشم پڕبوو لەفرمێسک بۆبەیانیکەی هەستام ودەست وچاوم شۆری وچوومە لای دایکم ووتم دایە من شووناکەم بەدیار هیچ دڵم بۆی ناچێت ئیمشەو زۆر بیرم لێی کردەوە ئەگەر شووی پێێ بکەم هەست دەکەم دڵخۆش نابم لەگەڵی هەست ناکەم من لەگەڵ دیار بگونجیم دایکم وویستی پەشیمانم بکاتەوەو داوای کرد دووبارە بیری لێێ بکەمەوە بەس ووتم دایکە ئەمجارە داوام هات وبەدڵم بوو ڕێک شوودەکەم ئیتر ووتی باشە کچەم بەدڵی خۆت وهەواڵی دایە ماڵی دیار ووتی کچەکەمان شووناکا وڕازی نییە دایکی دیار زۆری پێ خۆشبوو بەس دیار ئەم هەواڵەی بیست شێت بوو ڕێک تێلی بۆکردم ووتی ڕاستە تۆناتەوێ شوو بەمن بکەی یان من هەڵە بیستم ووتم بەڵێ من نامەوێ شووت پێی بکەم من تۆم خۆشناوێ هەست دەکەم تۆبۆمن گونجاونیت من شایەن کەسێ باشترم چونکە من خوێنەوارم ودەرجەم بەرزەو دەچمە زانکۆ تۆش کەسێ نەخوێنەواری وخوێندنت تەواو نەکردووە کەئەم قسانەم دەکرد دیار زیاترو زیاتر تورە دەبوو شێت ببوو منیش بەزۆر خۆم گرتبوو نەگریم ووتی ڕاست ناکەی شتێک بووە شتێک روویداوە دایکم قسەیەکی کردووە یان شتێکی پێت ووتوە واتۆ ڕازی نابیت وڕەتم دەکەیتەوە ووتم نەخێر کەس هیچی نەگوتووە..

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەسەرهاتی کچێکی بێ شانس🤔

بـەشی1

من تـــەرزەم، کچی تاقانەی ماڵ بووم نەخووشکم هەبوو نەبرام دایکم ژنی ماڵ بوو باوکیشم کرێکاری دەکرد بەیانی زوو دەڕۆیشت ئێوارە دەهاتەوە بەڵام سووپاس بۆخوا دەمان توانی بژێوی ژیانمان دابین بکەین وژیانی سادەو خۆش دەژیاین دایکم وباوکم زۆر منیان خۆشدەوویست لەقووتابخانە بووم پۆلی11 بووم یەکێک بووم لەقووتابیە زۆر زیرەکەکان هەمیشە مامۆستاکانم دەست خۆشیان لێی دەکردم وهاورێ زۆر نزیکم هەبوو بەناوی لانە چەند ماڵی لەسەرووی خۆمانەوە بوون جا ڕۆژێک عەسرەکەی بوو چووم بۆماڵیان پێکەوە وانەکان بخوێنین هەمیشە پێکەوە وانەمان دەخوێند کەچووم بۆماڵیان بینیم ماڵێ تازە هاتوونەتە بەرامبەریان خەریکی داگرتنی کەل وپەلەکانی ماڵ بوون سەیرم کرد کورێ باڵا بەرزی چاو ڕەش سەیرم دەکا منیش سەرم داگرتوو چووم بۆماڵی لانەی هاورێم و وانەکانمان خوێندو دوای تەواوبوونی وانەکان بینیم کورەکە هەر لەپێش دەرگای خۆیانە هەتا چوومەوە ماڵ هەر سەیری دەکردم منیش زۆر گرنگیم پێی نەدا چوومەوە ماڵ دوای چەند ڕۆژێ تێپەری لەگەڵ لانە چووینەوە بۆ مەکتەب بینیم هەمان کور لای مەکتەبەکەمانە خۆم تێک نەداو ئەو منی دی منیش وەک هەمووجارێک سەری خۆم داگرت وچووم بۆمەکتەب بینیم خوێندکارێکی تازەمان بۆ هاتووە بەناوی یارا بەخێرهاتنمان کردو بۆم دەرکەوت خووشکی ئەو کورەیە کەلای ماڵمانەو دایم سەیرم دەکا برای دیاربوو ئیتر ڕۆژان تێپەری یارابوە نزکترین هاورێ من ولانە هەمیشە هەرسێکمان پێکەوە وانەمان دەخوێند هەرجارو لەماڵ یەکێکمان بووین بەس هەر جاڕێ من ولانە بجووینایە بۆماڵ یارا بۆخوێندن هەمیشە دیار بەخێرهاتنی گەرمی دەکرد لەگەڵمان وقسەو گاڵتەی خۆشی لەگەڵمان دەکرد بەتایبەت لەگەڵ من کورێکی زۆر باشبوو وڕێک پێک بوو هەموو ڕۆژیش من ویارای خووشکی ولانەی هاورێمی دەبرد بۆمەکتەب ودەیهێناینەوەو کاتی خۆشمان بەسەردەبرد جا ڕۆژێ لەمەکتەب بووین یارا ووتی تەرزە هەندێ ئیشم پێتە ووتم فەرموو یارا؟ لانەشمان لەگەڵ بوو ووتی بەیارمەتیت لانە ئیشم بەتەرزەیە بینیم لانە رووی خۆی گرژکردوو ڕۆی ووتی باشە جێتان دێڵم من.. قسەی خۆتان بکەن ووتم یارا بۆهێشتت لانە بڕوا ئەو وەک خووشکم وابوو قەد شتی لێێ ناشارمەوە هەموو شتم دەزانی ووتی تەرزە ئەو بابەتەی باسی دەکەم پەیوەندی بەژیان خۆت هەیە ووتم فەرموو بیڵێ ووتی تەرزە ماوەیەکە دیاری برام تۆی چووە بەدڵە زۆری خۆشدەوویت وئاشق تۆبووە هەموو ڕۆژ هەواڵی تۆلەمن دەپرسیێت سەیرکە تەرزە ئێستا جواب مەداوە باش بیری لێێ بکەوە ئەنجا دڵنیابە دیاری برام دەتکاتە دڵخۆشترین کچی ئەم دوونیایە هیچم نەووت تەنها ووتم بیری لێێ دەکەمەوە دوای هەموو شتم بۆلانەی هاورێم باس کرد کەیارا ووای ووتوە پێم.. لانەش ووتی ئەگەر دیاریت بەدڵە ڕازی بە چونکە کورێ چاکەو لەوەتی ئەیناسین هیچ شتێ خراپمان لێی نەدیووە منیش بیرم کردەوەو بە یارام ووت رازیم ئەویش بەدیاری ووتبوو کەتەرزە ڕازیە ئیتر من ودیار بووین بەخۆشەویستی یەک زۆر دڵخۆشبووین هەمیشە ڕێزی دەگرتم ومیهرەبان بوو لەگەڵم ودڵخۆشی دەکردم هەمووجار بەمەبەستی خوێندن دەچووم بۆماڵ یارا لەگەڵ دیار دەبووم وقسەمان دەکردوو دیاری جوان جوانی بۆدەکریم و ڕۆژانە بەتێل قسەمان دەکردو هەموو ڕۆژیش کە دەیبردمە قووتابخانە هەمیشە هەواڵی دەپرسیم وڕۆژ بەڕۆژ خۆشەویستی دیار ناو دڵم زیاتر دەبوو ئاشقی دەبووم جا دوای قووتابخانە تەواو من ولانە ویارا هەرسێکمان توانیمان ناجح بین ومن توانیم یەکەمی پۆل خۆمان بم ودەرجەم لەهەردووکیان بەرزتربێت هاوین هات وخۆشەویستەکەی من ودیار گەورەتربوو هەمیشە بەتێل قسەمان دەکرد جار جاریش دەچووم بۆماڵیان دەمبینی وقسەمان دەکرد بەس لەم هاوینە ماڵی لانەی هاورێم کەوەک خوشکم وابوو ماڵیان گواستەوە بۆشارێتر زۆر گریام وبێتاقەت بووم بۆلانەی هاورێم چونکە لەمنداڵیەوە پێکەوە بووین وەکو خووشکم وابوو ئیتر مەکتەب کرایەوەو بوومە پۆل12 هەموو کات خەریک خوێندن بووم هەندێ جاریش دەچوومە لای یارا دەمخوێند بەڵام زۆربەی کات خۆم تەنها وانەکانم دەخوێند چونکە پۆلی12 بووم کەمتر قسەم لەگەڵ دیار دەکرد ئەویش دەستی کردبوو بەئیش وخەریک ئیش بوو دوای سووپاس بۆخوا توانیم پۆلی12 تەواو بکەم بەسەرکەوتوی ودەرجەی بەرز بەدەستبێنم، زۆر دڵخۆشبووم کەبەخەونەکەم گەیشتم یاراش توانی پۆلی12 تەواو بکا هەر چەندە دەرەجەکەی زۆر بەرزیش نەبوو بەس هەر باشبوو ئێتر من ویارا زۆر دڵخۆشبووین کەدەچینە زانکۆو ئیتر دوای تەواوبوونی پۆلی 12 من ودیار زیاتر لەجاران یەکمان خۆشدەوویست ولەجاران زیاتر قسەمان دەکردو هەمیشە پێی دەووتم تاقانەکەم..

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

هەموو نوسینەکانم بۆ تۆیە،
کەسیش نازانێ تۆ کێیت

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

https://invite.viber.com/?g2=AQAENzPY3ESftFE2HJy1hxcFa4zFWBBFyPYGqJV8zqXwGCkB%2BQZ4Lh2G3yX105Lv

له‌ڤایبه‌ر له‌گە‌ڵتانین کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌رن ڕێزتان هه‌ه🌸❤️

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چــیرۆکی

فاتیمە



بەشی کۆتایی

@chyrok

زۆر جار مالی ئازاد فشاریان ئەخردە سەر بەڵام چونکە تاقانە بوو نەیان ئەتوانی دەست بەرداری بن بۆیە رازی بوون هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم بەڵام بە مەرجێک لەو ماڵە بین بە هەر جۆرێک بێ هاوسەرگیریمان کرد زۆر ئەمویست لەگەڵیان رابێم و منیان خۆشبووێ بەڵام بێ سود بوو خەسوم زۆر رقی لێم بوو هەموو شتێکی ئەکرد تا من ئازار بچێژم ئازاد بەم شتانەی ئەزانی تەنها ئەی وت ئارام بگرە کاتێ باوەشی پیا ئەکردم و نێوچەوانی ماچ ئەکردم ئیتر هەموو شتێکم بیر ئەچۆوە ئەم وت لەگەڵ ئەو دڵخۆشم ئیتر چ حەقم بە خەڵک دایە هەر چی ؟ەڵێن با بیڵێن زۆر بوختانیان بۆ ئەکردم تا من لەبەر چاوی ئازاد ناشرین بکەن بەڵام رۆژ بە رۆژ خۆشەویستی ئێمە زیادی ئەکرد کاتێ بێتاقەت بام هەولی ئەدا قسەی خۆشم بۆ بکا و بە پێکەنینم بێ نێ بوونی ئەو بەس بوو بۆ من ...
شوکور بۆ خوا کە ماوەیەکی پێ چوو دوگیان بووم لە ئازاد کاتێ ئەمەشم پێ وت زۆر دڵخۆش بوو دڵی پر بوو ئەگریا ئەم وت ان شاءللە ئەبێتە خێر و بەرەکەت بۆ ماڵمان کچەکەم دێ و رزگارمان ئەکا لەم دەر و بەڵایە بەڵام پێچەوانە بۆوە زیاتر و زیاتر خەسوم رقی لێم بوو حەزی ئەکرد مندالمان نەبێ تا ژنێکی تر بۆ ئازاد بێ نێ هەندێک جار بە ئەنقەست ئازاری ئەدەم و ئیشی پێ ئەکردم تا من ماندوو بم و گلەی و نارەزای دەر ببرم لای ئازاد ناشرینم بکات تا رۆژێک بوختانی بۆم کرد و ژیانی تێکدام ئەویش ئەوە بوو ئازاد لە ماڵ نەبوو پیاوێکی گرت بوو وەک شەیتان بەینی من و ئازاد تێک بدات وەک کرێ کارێک وابوو دەستی کرد بە گالتە و شت نزیک ئەبۆوە منیش ئەم وت لە خۆا بترسێ هاوسەرم هەیە هاوارم ئەکرد و ئەگریام رام ئەکرد بەسەر قادرمەکانە کاتێ ئازاد هاتەوە ئەم باروو دۆخەی بینی تورە بوو تاگرتی مستێکی لە پیاوەکە داو کەوتە خوارەوە دوای خەسوم کە زانی سەری نەگرت پلانەکەی خۆی بە دیار خست و قسەی ئەکرد ئەی ویست خۆی بدزتەوە ئەی وت دەیەوێ خیانەت لە تۆ بکا پیاوی خەڵکی هێناوەتە ماڵ ئازاد ئارامانە دەستی گرتم و رۆیشت و پیاوەکەش لەویا جێما نەی ئەتوانی شکایەت بکا چونکە لە جیات ئەمە پارەی وەر دەگرت ....
ماڵمان گواستەوە چەند رۆژێک لە بێ دەنگی ئازاد ئەترسام ئەم وت لێمدە هاور بکا بەس وامەبە خۆت ئەزانی من چۆنم کاری واناکەم دەستەکانی توند گرتم وتی تەواو من مالی خۆم باش ئەناسم خەم مەخۆ و تەواو بوو جارێکی تر جێتناهێڵم بەتەنیا ,,,
دڵم ئەوەنە خۆش بوو سوپاسی خوام کرد کە هاوسەرەکەم باوری پێم هەیە بۆ من هەموو شتێکە ...
دوای مۆوەیەک منداڵەکەمان بوو زۆر دڵخۆش بووین شوکور بۆ خوا چەند جارێک خەسوم ویستی بمان گەرێنێتەوە بەڵام ئازاد رازی نەبوو تا ئەو کاتەی دایکی توشی جەڵتە بوو ویستی بۆ کۆتا حار بمان بینێ ناچار گەراینەوە ئەم خانووە بۆ مانگێک لەسەر جێگا وەک دایکم بەخێوم ئەکرد و خزمەتم ئەکرد لە دوا ساتی ژیانی منی خۆشویست و داوای گەردەن ئازای کرد لێم ......
ئەم چیرۆکی من بوو چیرۆکی کچێک لە ژیانێکی ناخۆش و پر لە ئازار دور لە نازی دایکی و هەژاری بەڵام ئارام گرتن ئەبێتە مایەی دڵخۆشی پشت بە خوا ببەستن لە هەموو بارودۆخێک خودا بەندەکانی جێناهێڵی سەبری ئەیوب لەبیر مەکەن .....

کۆتایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چــیرۆکی فاتیمە


بەشی یەکەم

لە شەوێکی باراناوی کە ئازار سەرەپای گیانمی داگیر کرد بوو و خێرا چوومە لای دایکم و دەستم کرد بە گریان و ناڵە و دەستی بەسەر داهێنانم و ئەی ویست ئارامم بکاتەوە و ئازارەکەم کەم بێتەوە و لە تاو گریان و ئازار چاوەکانم توند داخست بوو و خەو بردمیەوە هۆکاری نەخۆشیەکەمم نە ئەزانی لەوانەیە هەر هەزارێک بێ و تەواو بێ ... لەبەر دەست کورتی و هەژاری دایکم نەی ئەتوانی بــمبات بۆ لای دکتۆر و چارەم بکات و تەنها هاوار و ناڵەم بۆ خودا ئەکرد و داوای شیفام لێ ئەکرد باوکە بەستەزمانەکەم کە کەناسی ئەکرد پارەیەکی وامان نەبوو تەنانەت زگی خۆشمان تێر بکەین زۆر جار لەسەر سفرەکە دایک و باوکم سەیری یەکتریان ئەکرد و لەبەر دڵی ئێمە خەندەیەکیان ئەکرد و ئەیان وت تێر بووینە تەنها بۆ ئەوەی من و خوشک و براکانم بەشێک لە نانەکە زیاتر بخۆین سوپاسی خوا ئەکەم کە خانووەکە هی خۆمان بوو و کرێچی نەبووین ....
لە رۆژانی خوێندنماندا من و خوشکە بچوکەکەم تەنها 500 دینارمان ئەبردە دەوام و جاری واش هەبوو دایکم سێوێکی بۆ کەرت ئەکردین نەی ئەوت پارەمان نیە ئەی وت بۆ نەخۆشی و گەشە باشە و براکەشم کە لە ئێمە گەورەتر بوو دوای ئەوەی مەکتەب تەواو ئەبوو خێرا رای دەکرد بۆ بازار و پێلاوی بۆیاغ ئەکرد باوکم نیگەران ئەبوو بەڵام ئیتر ژیانی ئێمە وابوو ...
چونکە من گەورەتر بووم لە خوشکەکەم هەندێ جار ئەمتوانی بەرگەی برسیەتی بگرم و ئەو 250 لاشم بوو ئەمدایە ئەو ئەم وت برسیم نیە هەندێ جاریس توند دەستم بە زگمەوە ئەگرت لەبەر برسیەتی ....
دایکی داماویشم نانی بۆ ماڵ ئەکرد و هەندێک جاریش خەیاتی ئەکرد ئەمشەوەم هەرگیز بیرناچێ کە لە دیار فانۆسێکەوە دانیشت بووین باوکم دەستی کرد بە چیرۆک گێرانەوە کاتێ باسی پێغەمبەر ئەیوبی ئەکرد چەندە پیاوێکی ئارام گر بووە دەرد و بەڵای زۆری بەسەر هاتووە کەچی لە خوا بێ ئومێد نەبووە ...
ئەم چیرۆکانەی باوکم بۆ ئێمە وەک ئومێدێک وابوو دوبارە خەندەی ئەخستە سەر لێومانەوە لە کاتی نوێژی بە کۆمەڵ سوپاسی خوامان ئەکرد بەوەی کە هەمانە بۆ جارێکیش بێ باوکم نەبینیووە کە گلەی بکات لەو ژیانەی کە تێیداین پیاوێکی نورانی بوو ...
هەندێک جاریش هێندە بە خراپی دلم ئەشکا کاتێ هاورێکانم ئەیان وت کچی کەناسەکەیە بە چاوێکی کەم سەیریان ئەکردین بەڵام من شانازی بە باوکی خۆمەوە ئەکەم کە باوکم دەهات بۆ لای مامۆستاکانم دەستەکانیم ماچ ئەکرد و ئەویش دەستی بەسەرم دا ئەهێنا و گوێچکەی خۆمان کەر ئەکرد بەرامبەر بە قسەی خەڵکی کە وەک خەنجەرێک وابوو لە دڵی ئێمەیان ئەدا ....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

خوشک و برایەک کە بوونە قوڕبانی خیانەتی دایکیان

بـــەشــی کۆتایی

بۆکان دەڵێ بەسەیرانم ووت ئەم ژنە چی دەکات لێرە
سەیران بۆکان هەر چۆنێک بێت ئەو ژنە دایکمانە ئەمەت بیر نەچێت
بۆکان ئەوە دایکی من نیە ، گەر تۆش بەدایکی خۆت دەزانیتیت اوە لەبیری کە کەبرایەکت هەیە بەناوی بۆکان ، بۆیە با لەم ماڵە بچێتە دەرەوە با ئەم ماڵەش پیس نەکات ،
دایکی بۆکان لەم کاتە بەگریانەوە ڕوو لەکوڕەکەی دەکات ، دەڵێ تۆ چۆن دەتوانی بەم جۆرە قسەم لەگەڵ بکەی ، تۆ هۆکاری ئەوە دەزانی کە من بۆچ وام کرد
بۆکان . هۆکارەکەی هەرچیەک بێت ئەم کارە قێزەوەنەت پاک ناکاتەوە بۆیە لەم ماڵە بڕۆ دەرەوە ، وە لەبیری کە کچێک و کوڕێکت هەیە بەناوی بۆکان و سەیران ، وە جارێکی تر پێ بخەیتە ئەم ماڵە بس بەشەق فرێت ئەدەمە دەرەوەسەیران ،،،،،، دەزانی بۆکان لەسنووری خۆت دەرچوویت و بێتامت کرد

بۆکان ...... بێدەنگ بە سەیران ، دەی بڕۆ ژوورەکەت
لەم کاتە دایکی بۆکان بەگریان و بەبێتاقەتیەکی زۆرەوە ماڵەکەی جێهێشت و ڕۆیشت
بۆکان دەڵێ بۆ شەو باوکم لە فایبەر تیلی بۆم کرد و بابەتەکەم بۆ باس کرد کە دایکم هاتۆتە ماڵمان و منیش دەرم کردووە
باوکم پێیناخۆش بوو ، وتی کوڕی شیرینم هەرچۆنیک بێت ئەمە دایکتە نەدەبوایە وابکەیت ،
باوکی بۆکان ،،،،،، کوڕی خۆم سبەی بڕۆ لای و ئاشتی کەرەوە
بۆکان ..... نا باوکە گیان ناچم ،،، چۆن ئەچم ئەم ژنە ئێمەی وێران و خێزانەکەمانی پەرتەوازە کرد ، دواتر تۆ چۆن وابەاسانی ڕۆیشتی و واتکرد ئەم کارە قێزەوەنەی وا بەئاسانی بەسەریدا تێپەرێباوکی بۆکان ..... بۆکان گیان من لە ئایندەو موستەقبەلی تۆ و سەیرانی خوشکت ترسام ، گەر خەلک بزانن کە دایکتان لەسەر خیانەت تەلاقدراوە ، ئەوا بەچاوێکی سووک سەیرتان ئەکەن ، بەتایبەتی سەیرانی خوشکت ، هیچ کوڕێک و خانەوادەکەی ڕازی نابن بیخوازن گەر سومعەی دایکی وابێت ،
بۆکان ..... خوای گەورە تۆمان بۆ بێلێت باوکە گیان
بۆکان دەڵێ باوکم لە تاراوگە دووبارە زەواجی کردەوەو ژیانێکی تازەی پێکهێناوە ، وە من و سەیرانی خوشکم لەگەڵ دایە گەورەو بابەگەورە درێژەمان بەژیانمان داو سەیران کوڕێکی لەکۆلێژ ناسی و زەواجی لەگەڵ کردوەمنیش دوای تەواوکردنی کۆلێژ و دامەزرام لەگوندێک بەمامۆستا هەر لەم گوندە کچێکم خواست و زەواجم لەگەڵ کرد و مالێکی بچوکم لەم گوندە پێکهێنا ، دایکیشم دوای ئەوەی مندالێکی لە پیاوەکەی تری بوو ، پیاوەکەی لێی جیابۆوەو تەلاقی دا ، دایکم دوای تەلاقدانی دووم زۆر هەولی دا ئێمە بباتەوە لای خۆی بەڵام من ڕازی نەبووم ، دووبارە لە خۆم و سەیرانی خوشکم دوور خستەوە ، وە هیچ کەسێ لە خوشک و براکانی و دایک و باوکی بەخۆیان نەگرت و بۆیە تا کۆتا تەمەنی بەتەنیا مایەیەو تا بەتەنیایی سەری نایەو کۆچی دوایی کرد.....😢😭

کۆتایی

ببوورن کەمی دەنگیش پۆستم کرد هاوڕێیان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی

ئاریان و کەمال



بەشی کۆتایی

پاش پێنچ مانگەکە ھەستم کرد بێتاقەت بوو پێی وتم با جیا بینەوە زۆر زۆر پێم سەیر بوو حەپەسابووم وتی قەدەری ئێمە تا ئێترە بوو منیش وتم ھۆکار چیە تۆوا قسە ئەکەیت ئەی کوا ئەو ھەموو خۆشەویستیەت وتی برواکە وا بۆ ھەردووکمان باشتر بێ ئاگام بووم لەوەی لای ھاورێیەکی باسی کردوە ھاورێکەشی چوە بە مالەوەی وتوە مالەوەشی وتیویانە ئەبێت وازی لێبنێ منیش زۆر زۆر گریام ئەویش زۆر بێتاقەت بوو وتم ئەبێت ھۆکارەکەیم پێ بلێیت من وازنایەنم تا ھۆکارەکەی نەزانم وتی وا بۆ ھەردووکمان باشترە قەدەری ئێمە تا ئێرە بوو ئەبێ کۆتای پێنین منیش ھەر لە ھەولی ئەوەدا بووم ھۆکارەکەی بزانممن لەسەر ئەوە سور بووم واز نەیەنم بلام ئەو ھەر ئەیوت با چیتر خەم نەخۆیت بێتاقەت نەبیت کۆتای پێ ئەھێنین منیش ژیانم بوو بوە گریان تا دواتر پێیان وتم مالەوەی وتویانە ئێمە ئەو کچە بۆ تۆ نایەنین ھۆکاری رازینەبوونەکەی ئەوانم نەزانیدواتر لەبەر زۆر خەم خواردن و بێتاقەتی و گریانەکانم مالەوە پێیان زانی ژیانم بووبوە گریان ئەو ھەموو خۆشەویستیە کۆتای ھات ئێستا من بە کێ بلێم تاقانەکەم کێ جێی ئەوم بۆ بگرێتەوە کە مالەوە پێیان زانی زۆر تورە بوون زۆر زۆریان لەمن یا داوای رەقەم تەلەفوون و شوێنی ئەویان دەکرد منیش ئەونەم خۆش ئەویست نەم ئەتوانی ئەوە قبوول بکەم کە ئەو تەنھا نینۆکێکیشی ئازاری پێ بگات ھیچم پێ نەوتن دوو مەرجیان بۆ من دانا یان ناونیشانی ئەو کەسە یان بە دلی ئەوان زەواج لەگەل کەسێک بکەم کە خۆشم ناوێت کە دلم ئێستاش لای ئەو کەسەیەرازی بووم بەوەی زەواج بکەم بلام بۆ ئەوەی ئەو پارێزراو بێت مانگی ٥/٢٠١٨ کۆتایمان پێ ھێنا دوومانگ پاش واز ھێنانم لەوکەسەی کە زۆرم خۆش ئەویشت لە کەسێکی تر مارەکرام بلام ھەر ئەوم خۆش ئەوێت ئەو کەسەی بۆتە دەسگیرانم زۆر باشە بۆم بلام خۆشم ناوێتماوەی حەوت مانگە دەسگیراندارین بەس دل خۆش نیم ئێستا کە لە دەوام ئەیبینم زیاتر ئەچێژم بە جەستە ئەچمە لای کەسێک دلیشم لای کەسێکی ترە زۆر زۆرم خۆش ئەوێت ئێستاش ئامادەم لە پێناویا بمرم قەت ناتوانم لەبیری بکەم رۆژ بە رۆژ زیاتر خۆشم ئەوێت بەلێنیشم یاوە منالم بیت ناوی ئەنێم ..... چونکە زۆرم خۆش ئەویتزیاتر ئازار ئەچێژمھیچ کاتێک نیە بیری لێ نەکەمەوە ھیچ رۆژێک بێ بیر کردنەوە لەو ئەو ئەو رۆژەم تێپەرێنم ئێستاش ھەموو دەقەیەک ئاوات بەوکاتانە ئەخوازم کە لەگەلم بوە کە پێکەوە بوین چووم بۆ دوو شوێنی گشتی لەگەل ئەو تا ئێستا نەچوومەوتەوە ناتوانم بچم ھەتا بشتوانم ناچمزۆر زۆری بیر ئەکەم بیری دەنگی بیری قسەکانی بیری ھەموو شتەکانی ئەکەم 😭😭 لەوانەیەک کەسانێک بلێن گەر خۆشی بویستایە زەواجی نەدەکرد بلام بۆ پاراستنی ئەو ئەوشتەم کردوە راستە زەواجم کردوە بلام دل خۆش نیە ھیچ کاتێکیش دل خۆش نابم چوونکە وا ھەست ئەکەم بۆ ئەو ئەژیم ئێستا کە رۆژانە ئەیبینم زۆر دل خۆشم زۆر زۆر ئەونە بزانم باشە ئیتر ئەوە بەسە بۆ من دل خۆشی و بەختەوەری ئەو ھەموو شتێکە بۆ من 😘😘

کۆتایی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

راستە کەسانی خراپ هەن بەڵام ژیان لەگەڵ کۆمەڵدا چێژ بەخشە، مرۆڤ ناتوانێت بەتەنها بەختەوەر بژیت، ئێمە لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا گەورە دەبین ناتوانین خۆمانی لێ داببڕێنین، بگەرێوە شیرینی و کۆمەڵایەتیەکەی جاران، وەک مانگ بگەشێرەوە، رەنگە خودا ئەوکەسەی بۆ ناردبی بۆ قەرەبووی ئازارەکانت، چەند رۆژێک بیر لەخۆت بکەرەوە، بیر بکەوە چ تاوانێکت بەرامبەر خۆت کردوە کە چەندین مانگە لەم بارودۆخەی، بیربکەوە چ رێگەیەک هەڵبژێری ئەزیزم، بەختەوەر بوون لە ژیان زۆرن، هەمویان بگرە بەر، ئازار هەڵمەبژێرە…
چەند ڕۆژێک نەهات و لەراستیدا خەمم بوو، بەڵام بێدەنگ بووم دوای دوو حەفتە هەرچەن وانەکانی لەدەست چووبوو بەڵام بە ڕەنگێکی تر گەڕایەوە، هێندە ناسک و شیرین بوو وەک ناوەکەی، هێندە جوان و درەوشاوەبوو چاوەکانی وەک ئەستێرەی ئاسمانی ساماڵ بوون، لە دوورەوە بینیمی خێرا هاتە بەردەمم و باوەشی لێدام ،وتی ئێستا دەزانم شادی چ گۆڕانکاریەک دروست دەکات، من دەرفەتم بەخۆم دا، دەرفتم بە ئەو دا و بە هەموان و بەژیانیش، رەنگە دوای چەندین مانگ چەند رۆژێکە هەست بە چێژی ژیان دەکەم، دەزانم ژیان شایەنی هەلی دووەمە و پێویستە بۆی ماندوو ببم، ئەو کەسەش هەموو هەوڵێک دەدا جێی متمانە بم لە ماوەی یەک حەفتەدا چەندین شتی کردووە تەنها تاوەکو بتوانم متمانەی پێبکەم، سوپاس گوزاری خودام، دواتر سوپاس گوزاری تۆم کە بووی بە هۆکارێک ڕێگای ژیان بگرمەوە..

(ژیان تەنها بریتی نیە لە ئازار یان خۆشی، حیکمەت ئەوەیە لە ئازارەکان سەبر کەین و لە خۆشیەکاندا سوپاس گوزاربین و خودا لەبیر نەکەین)
کۆتایی..

هاوریان سوپاستان دکەم
ئه‌یدی کناڵ بۆ هاوڕێکانتان بنێرن
@chyrok

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی یەکەم
گەڕانەوەی ئومێدێک بە مرۆڤایەتی ..
نوسەر:سلیڤان وەهمی

هەمیشە لە زانکۆ تێبینی کەسانی ترم دەکرد، دەمویست بزانم چۆن لە کاتی بارودۆخە جیاوازەکان رەفتار دەکەن، لە کاتی پرسیار و قسەکانی مامۆستادا چۆن بیر دەکەنەوە؟، ئایا گەشبینن یان ڕەشبین؟، هیوایان بە ژیان ماوە یان تەنها دەژین؟ و چەندین پرسیاری تر کە بەدوای وڵامەکانی بووم..
لە سەرەتای ساڵدا شیرینم بینی سڵاوم لێکرد وڵامێکی ساردم وەرگرت، وەک ئەوەی بایەخێکی نەبێ کە چەند مانگە نەی بینیوم، بەڵام گرنگیم پێ نەدا وتم ڕەنگە ماندوو بێت یاخود ڕووداوێک ڕووی دابێت، شیرین بە بەردەوامی خەمبار و ڕەنگ زەرد و لاواز بوو، هەمیشە دەمویست قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام دواتر دەم وت چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەی دەستوەردەیتە ژیانی کەسانی تر، گەر پێویستی بە هاوکاری بێت خۆی داوای دەکات، ئەوکات بە خۆشحاڵی یارمەتی بدە، ڕۆژان هات و چوو هەموو رۆژێک چونە زانکۆ و بابەتی دووبارە تەنها وانەکان و وەرگرتنی زانیاری نوێ جیاوازی دروست کردبوو، بەڵام بینینی شیرین لەو بارودۆخە هەمیشە ناڕەحەتی دەکردم، لە هەموو وڵامەکانی بۆ پرسیاری مامۆستاکان، تاریکی و ڕەشبینی و بێ ئومێدی بەدی دەکرا، ئەو هیچ هاورێیەتیەکی لەگەڵ دروست نە دەکردین، لەگەڵ ئەوەی من دەمویست لێی نزیک بم هەمیشە ئەو دەکشایەوە دواوە، لەگەڵ هەر هەنگاوێکی من ئەو هەرگیز هەنگاوێکی بۆ نەنام، بەڵام ڕۆژێک بینیم پەیوەندیەکی لەگەڵ بوو و دەگریا و دەگریا، چاوەڕێم کرد تاوەکو پەیوەندییەکەی تەواو کرد، مۆبایلەکەی داخست و دەستی بە چاوەکانیەوە گرت و هەنسکی دەدا، بە هێمنی چومە تەنیشتی و دەستم لەسەر شانەکانی دانا، سەیری کردم وەک ئەوەی بیەوێت بڕۆم..
-ششش، هیچ ناپرسم و هیچ مەڵێ تەنها بگری، با ئاسودەبیت، بگری با ئاگری ناخت کپ ببێتەوە، بگری با مێشکت لەو هەموو نەفرەتە پاک ببێتەوە..
سەری لەسەر شانەکانم دانا و وەک ئەوەی هەستی بە پارێزراوی کردبێ، هێندە گریا،هەستم بە ئازارەکانی دەکرد لە هەر هەنسکێکی، لە هەر یەکێک لەو دڵۆپە فرمێسکە گەرمانەی دەکەوتە سەر شانەکانم..
وتی-من ئەبێ چیبکەم پەری؟ چۆن لەم هەموو بێ ئومێدیە دەرباز ببم؟، چۆن جارێکی تر باوەڕ بە مرۆڤەکان بکەمەوە؟، ئەو تاوانێکی نەبوو، من شکاندم ویستی چاکەیەکی دۆستانەم لەگەڵ بکات بە قسەی خۆی، بەڵام من ناتوانم چیدی متمانە ناکەم، لەتۆش دەترسم!، لە هەموتان دەترسم!!..
+شیرین گیان ئەوە ژیانی تۆیە من ناتوانم قسە بکەم بەڵام بۆتۆ جەرگم دەسوتێ، چیت بەسەر هات؟، هەموو گەشی و ڕوو خۆشی ساڵی ڕابردووت بۆ کوێ چوو؟، ئەو هەموو وشانەی دونیایەکی پڕ ئومێد بوون، ئەم هەموو بێ ئومێدیە لەپای چی؟…

چاوەرێی بەشی دووەم کۆتایی بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

سلام علیکم
وابزانم اشکالات دروست بووه
له‌ تڵیگرامه‌کان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

خوداگیان ئەوساتانە لەبیرناکات که تۆهەوڵی دڵخۆش کردنی خەڵکیت ئەیا،بەڵام خۆت زۆر خەمباربوویت
لەبیری ناکات زۆر بەخشندە بووی لەوشتانەی کە خۆشتدەویستن گەرچی هیچ کەسیش وەها نەبوو بۆتۆ
ئەوهەنگاوانەت لەبیرناکات کە ئەتنا بۆ ساڕیژکردنی برینەکان، خۆشت لەناو بریندا نوقوم بووبوویت
ئەزیزم ئەبینیت چۆن خودا گیان قەرەبووی هەموو ئەمانەت بۆ ئەکاتەوە
تەنها ئارام بگرە…🔗🖤

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئێمە باشـیـن...

ئەی ئەوانەی حەز بەهیچ باشییەک      
ناکەن بۆ ئێمە.🩷

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

خۆم سووپاس بۆخوا پیاوەکەم لەگەڵم باشبوو میهرەبان بوو داوای هەرچیم بکردایە نەیووت نا رێزی دەگرتم هەم گەرامەوە زانکۆ زۆر دڵخۆشبووم سووپاس بۆخوا دووبارە ڕۆژە خۆشەکان دەستی پێکردەوە هەم لەزانکۆش دەمخوێند هەم خزمەتی ماڵ ومێردیشم دەکرد هیچ کێشەم نەبوو لەگەڵ پیاوەکەم بەس لەگەڵ خەسووم کەزۆرجار دەیووت من ژنم بۆکورم هێنا تا خزمەتی من وئەوبکا وماڵ میوان بەرێوە بەرێ نەک خەریک خوێندن بێت هەمیشە دەیووت من خەریک ئیشم بووکەکەشم خەریک خۆجوانکردن وزانکۆیەتی بەس من گوێم نادایە هەروەک دایکم خەسووم خۆشدەوویست وڕێزم دەگرت زوو زووش شەری لەگەڵ دەکردم بەس هەر پێم دەووت دایە دەمزانی ئاسۆ خۆشی دەوێم بەپێکەنیشیش سەری بۆ دایکی دەلەقاند و دەووت دایە هەمووشتێک باش و بەدلی تۆ دەبێت، یەک ڕۆژیش قسەکی دایکی کاری لەو نەکرد بگۆڕێت هەردەم خۆشەویستی بەکردار بۆ دەرئەبڕیم.. ئیتر سووپاس بۆخوا مەرحەلەی یەکەمم بەسەرکەوتوی بڕی هەرچەنە دەرجەم زۆر بەرزیش نەبوو لەچاو هی مەکتەب بەس سووپاس بۆخوا سەرکەوتۆبووم ئیتر خوا مووژدەی ئەوەی پێ دام دەبمە دایک ودووگیان بووم ئەو هەواڵەم بیست لەخۆشیا شێت بووم پیاوەکەم لەجاران زیاتر منی خۆشدەوویست هەمووکات لامبوو قەد جێنەدەهێشتم چیم وویستبا بۆی دەهێنام و نەیووت نا خەسووشم کەزانی دووگیانم لەگەڵم زۆرباشبوو لەخۆشیا دەگریام وسووپاس خوام دەکردوو بەهۆی دووگیان بوونەکەم پیاوەکەم ڕێ نەدا بچمەوە زانکۆ ووتی کەمنداڵەکە لەدایک بوو ئینجا بچۆوە خوێندنەکەت تەواوبکا منیش ڕازی بووم ئیتر دووگیانەکەم بووە پێنج مانگ وزۆر دڵخۆشبووم بەڵام ئەم دڵخۆشیەم زۆری نەخایاند و دووبارە ڕۆژە ڕەش وناخۆشیەکان هاتەوەو بەڕۆکی منی گرتەوە باوکم کە ئیشی کرێکاری دەکرد بەهۆی کەوتنی لەبینایەکدا لەکاتی ئیشکردندا کەوت ومرد خۆزگە دەمردم هەواڵی مردنی باوکم نابیست چ ڕۆژێ ناخۆشبوو بەگریانەوە ڕۆیشتم و وەک شێتم لێی هات کەئەم هەواڵەم بیست زۆر زۆر گریام خۆقەد گریان لەچاوی من ووشک نابێت ئیتر لەتەعزێ باوکمدا منیش منداڵەکەم لە
بارچوو تووش خوێن بەربوونی ناوەکی بووم ودکتۆر ووتی مەحاڵە جارێتر منداڵت ببێتەوە ئەگەری زۆر کەم هەیە دووگیان بیتەوە ئاخ دووبارە مردنێ تر بەس پێم بڵێ ژیان ئەم هەموو ناخۆشی وسەخت وئازارە چیە بەمنی دەدای ڕۆژێ دڵخۆش بم دەبێ سەدەیەک باجەکەی بدەم و بگریم کۆرپەلەکەم مرد بێی ئەوەی جارێکیش لەباوەشی بکەم ئاخر هێزی گریانم نەما زۆر ماندوو بووم بەدەست ژیانەوە ئیتر تەعزێ باوکم تەواو دایکم بێوەژن کەوت و منیش لەخەستەخانە دەرچووم بە ئازارێ زۆرەو ئەو منداڵەی کەنەمدیت مرد ئەبێ ئازاری ئەو دایکە چی بێت ئێوە پێم بڵێن ناو ئەم ئازارە بنێم چی کەکۆرپەلەکەم نەدی ودوونیایە جل وشتی منداڵانەم بۆی کریبوو خەیاڵێ جوانم بۆی کردبوو نازانم ناو ئەم ئازارە بنێم چی خوایە ئیتر لێردەوە ڕۆژە ناخۆش وڕەشەکانم دەستی پێکرد خەسووم هەموو ڕۆژ قسەی پێی دەووتم دەیووت من یەک کورم هەیە چاوەرێ نەوەی بووم تۆش چیتر منداڵت نابێ وچیتر نابیەوە بەدایک تۆ قەد!
ئاگات لەنەوەکەم نەبووە هەڵەی خۆت بوو؟وویستت لەبارت بچێ ڕۆژ نەبوو خەسووم قسەم پێی نەکا پیاوەکەشم گۆڕا لەگەڵم وەک جاران خۆشی ناویستم وڕێزی ناگرتم لەسەر بچووکترین شت قسە پێی ئەوتم ولێم تورەدەبوو شەری لەگەڵ دەکردم قەت بیرم بۆ ئەوە نەدەچوو ئاسۆ ڕۆژێک بگۆڕێت لەگەڵەم، من گەیشتمەوە ئەو باوڕە مرۆڤەکان هەمووی بۆ بەرژەوەی خۆیان لەگەلت دەژین و کەدەزان چیتر تۆ بۆئەوان دەست نادەی پشتت تێ دەکەن! ئیتر کار گەیشتە ئەوەی بە قسەی دایکی ژنی بەسەر هێنام دووبارە مردنێ تر..! خوایە نازانم من باجی کام گوناح دەدام وائەو هەموو ئازارەم بەسەر دێ لەیەک ماڵ لەگەڵ ئەو ژنە دەژیام کەناوی ڕێزان بوو پیاوەکەم چیتر منی ناویست ونەخۆشەویستی نەڕێز هیچ نەما لەنێوانمان وەک ژنی خۆی نا وەک سواڵکەرێ سەیری دەکردم لەوماڵە هەمیشە لەگەڵ ژنی دووەمی بوو دەیبردە بازارو گەڕان وپیاسەو خۆشی من لەگەڵ ئازارو ڕۆژە ناخۆشەکان ڕاهاتبووم هیچم بەلاوە گرنگ نەبوو ڕاستی بڵێم گوێم لێی نەبوو کەپیاوەکەم هەموو شت بۆ ئەو ژنە دەکاو بۆمن هیچ ناکاو وەک خزمەتکارێ سەیری دەکردم لەوماڵە دوای ماوەیەک ڕێزان دووگیان بوو ئاسۆ زیاتر لەجاران خۆشەویستی ونازی پێێ دەدا کەدووگیان بوو من زۆرم پێی خۆشبوو چونکە ئاسۆ دەبووە باوک منیش دڵخۆشی ئاسۆم دەوویست لەلایەکیش منداڵەکەی خۆم بیرهاتەوە دووبارە گریان بووە هاورێم دووبارە شەوانی تەنیایی ودووبارە ئەستێرەو مانگ بوونەوە هاورێم پەنجەرەم دەکردەوە دووبارە قسەم بۆمانگ وئەستێرە دەکرد لەوەتی رێزان دووگیان بووە پیاوەکەم هیچ شەو نەهاتە لام بخەوێ من تەنها دەخەوتم لەگەڵ ئەستێرەو مانگ وەک ڕۆژانی رابردووم بووینەوە هاورێ پێشتر لەماڵی باوکم خواحافیزیم لەمانگ وئەستێرە کردبوو بەس ئێستا دووبارە بووە هاورێم جا ڕێزان زۆر مەکرباز بوو زۆرجار بەدرۆ و بەبوختان بەدەستی ئاسۆ منی بەلێدان ئەداو بەقس و توانجەکانی ببوومە جێگەی گاڵتەی ئەو..

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بڕۆ خەریکی ژیانی خۆت بە واز لەمن بێنە ئیتر تێلەکەم داخستەوەو سیم کارتەکەم شکاند و نەیتوانی جارێتر پەیوەندیم پێووە بکا ئیتر چووم یارمەتی دایکم دالەئیش چوونکە نەچووبووم بۆزانکۆ لەماڵ بووم جگە لەیارمەتی دانی دایکم لەئیش نەمتوانی هیچ بکەم بەگەرویەکی پڕگریان وبەس ناچار زەردەخەنەم دەکرد تادایکم هەست نەکا کەگریاوم ئیتر شەو داهات نازانمم بۆشەوان ناتوانم ڕێ لە فرمێسکەکانم بگرم بەڕۆژ زەردەخەنەی دڕۆ دەکەم بەشەویش لەبەر گریان ناخەوم ڕێک گریانی من لەهی منداڵێکی بێ دایک وکچێ بەزۆر بەشوودراو لەگریانی بێوەژنێ دەچێ کەمێردەکەی لەدەست داوە بگرە لەوان زیاتریش خەمبارم وەکو هەموو شەوانتر لەبەردەم پەنجەرەکەم تا ڕۆژ دەبێتەوە دەگریام وقسەو گریانەکانم هەمووی بۆمانگ وئەستێرەکان دەکرد ئەوانیش بێدەنگ گوێم لێێ دەگرن نازانم خوایە ئەم شەوە دڕێژانەی زستان بۆوا دڕێژە یان فرمێسک وخەمەکان من درێژی کردووە ئیتر ڕۆژبووەو بۆبەیانیکەی دووبارە زەردەخەنە درۆینەکانم کرد لەبەر خاتری دایکم دوای لەدەرگا دراو دایکم چوو دەرگای کردەوە بینی یارایەو بانگی منی کرد تەرزە کچم یاری هاورێت بانگت دەکا چووم ووتم فەرموو یارا ووتی کچێ ئەوە بۆخۆت حازر نەکردووە ئەمڕۆ ڕۆژ لەدایک بوونی نازەی هاورێمانە دەی خێراکە بابڕۆین نازە هاورێمان بوو لەمەکتەب بەس ئێستا لەزانکۆیە منیش ووتی دەی خێرا خۆت بگۆرەو وەرە.. دایکیشم ووتی دەی بڕۆ ووتم باشە خۆم گۆری و وامزانی بەراستی ڕۆژی لەدایک بوونی نازەیەو منیش لەیادم کردووە ووتم ئەی دیاریم بۆی نەکریووە یارا ووتی خەمت نەبێت من شتم زۆر بۆی کریوە پێت دەدام تۆ پێی بدەو وادەزانێ تۆ کریووتە ووتم باشە بەڵام یارا درۆی لەگەڵ کردم ومنی بردە باخچەیەک کەدیاری لێبوو دیار چاوەرێ ئێمەی دەکرد ووتم بەداخەوە بۆت یارا درۆت لەگەڵ کردم دیار هات ووتی تەرزە چیبووە ؟ بۆ ڕازی نەبووی پێم بۆ پەیوەندی دەکەم جواب نادەیتەوە کوا ئەو بەڵێن و ژیانەی من وتۆ کەخەیاڵمان بۆی دەکرد کوا تۆ بەجلە سپێکەوەو منیش بەقاتە ڕەشەکە پێکەوە دەبووینە جوانترین بووک وزاوی ئەم دوونیا کوا ئەو ڕۆژانەی کەدڵخۆشبووین وناومان بۆمنداڵەکانمان دانا تۆچۆن ئەو ڕۆژانەت لەبیرکرد وادەڵێ تۆم ناوێ پێم بڵێ دایکم شتێکی ووت واتۆ پەشیمان بوویتەوە هاتەرزە شتێ بڵێ کەدیارم بینی نەمتوانی هیچ بڵێم ئەویش حاڵی لەمن باشتر نەبوو زانیم ئەویش گریاوەو خەمی خواردووە هاوارم کردوو ووتم چی بڵێم دیار من تۆم ناوێ تۆم خۆشناوێ شایەنی تۆنیم بۆوازم لێی نایانیت بەزۆرە ئەوکاتانەشی لەگەڵت بووم هیچ کات ئاشقت نەبووم هەمووی درۆبوو ئیتر وازم لێی بێنەو مەیەرەوە ژیانم تۆم ناوێت ئیتر تەواو ووتی باشە ئەوە بەیەکجاری ئەڕۆم ونایامەوە ناو ژیانت بەڵێنت پێی ئەدەم کەجارێتر من نابینیوە پەشیمان دەبیەوەو دڵت بۆم تەنک دەبێ ڕۆژێ چونکە تۆ یاریت بەدڵم کرد کەئەوەنە ئاشقت بووم یاراش ووتی حەیف واتکرد تەرزە هاوارم بەسەر ئەویش داکردوو ووتم تۆش بڕۆ لەژیانم یارا نامەوێ تۆش ببینمەوە ئیتر ئەوان ڕۆیشتن ومن تەنها مامەوە لەباخچەکە گریام لەدڵی خۆمەوە ووتم تخوا بمبوورە دیار من تۆم وتۆم خۆشدەووێت من ئەوەم لەبەرتۆکرد نەمدەوویست ژیانت بەهۆی من تێک بچێ وتۆ تازە بۆمن بوویتە یادگاری.گەڕامەوە ماڵ و دووبارە زەردەخەنە ساختەکانم کردەووە دایکم ووتی بەخێربیتەوە کچەکەم ووتم سووپاس دایە گیان ووتی خۆشبوو ڕۆژ لەدایک بوونی نازە بۆ وا زوو هاتیەوە ووتم ئێستا تا ئێوارە نایتەوە؟؟ ووتم کەمێ سەرم دەیەشا بۆیە بەیارام ووت بابڕۆینەوە ووتی چیتە کچە جوانەکەم نەخۆشی ووتم نەخێر دایە گیان تەنها کەمێ سەرم دێشێت دەچم دەخەوم بانگم مەکا بۆنان خواردنی ئێوارە کێک وشیرینی زۆرم خواردووە پێم ناخورێت ئیتر چوومەوا ژوورەکەم خەیاڵم و بیری ئەو ڕۆژانەم دەکرد کەلەگەڵ دیاربووم ئەیبردینە مەکتەب وکاتێ بەمەبەستی خوێندن دەچووم بۆماڵ یارا قسەم لەگەڵ دیار دەکردوو دڵخۆشبووم لەگەڵی ونازی دەکێشام و لەخۆشی وناخۆشی لەگەڵم بوو گریانم بۆئەو ڕۆژانە دەهات کەتابەیانی قسەم لەگەڵ دەکردوو دڵخۆشی دەکردم گوێم لەنامە دەنگێکانی دەگرت و فرمێسک ناوەستا لەچاوم دووبارە هاورێ وهاودەمم پەنجەرەکەم بوو لەگەڵ ئەستێرەو مانگ کەتابەیانی دەگریام وسەیری مانگ وئەستێرەکانم دەکردوو قسەم لەگەڵ ئەوان دەکرد دووبارە شەوەکەم بەگریان بەڕێ کرد بۆ بەیانی خەبەرم بووە خۆزگە خەبەرم نەبووایەتەوە بمردمایە ئەم هەواڵەم نەبیستیایە کە..!

درێژەی هەیە...

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

هەمیشە باسی ئەو ڕۆژانەمان دەکرد کەمن جلە بووکێنیەکە بۆدیار لەبەر دەکەم ئەویش بەقاتە ڕەشەکەوە زۆر جوان دەرچین ئەی خوایە کەی ئەو ڕۆژە دێ من ببمە خانمی دیار ئیتر زستان هات وکاتی کردنەوەی زانکۆ بوو زۆر دڵخۆشبووم کەدەچمە زانکۆو بەخەونەکەم دەگەم بەڵام بەداخەوە ئەم دڵخۆشیەم زۆری نەخایند ڕۆژە ناخۆش وڕەشەکانم لێرەوە دەستی پێکرد باوکم کە ئیشی کرێکاری دەکرد چەند مانگێ بوو ئیشی نەبوو نەیتوانی پارەو خەرجی زانکۆ بدا وکڕێ خانوومان چەند مانگ بوو نەدابوو لەلایەکی تریشەوە زۆر قەرزاربووین بۆیە باوکم ووتی تەرزە ئیمساڵ مەچۆوە زانکۆ توانای خەرجی زانکۆی تۆمان نیە منیش شەوو ڕۆژ دەگریام ودووعام دەکرد کەبتوانم بڕۆمە زانکۆ کەخەون وخەیاڵم بوو شەو نەبوو بەگریانەوه نەخەوم دیاریش زانیبووی زۆر خەمی لێم خواردبوو جاشەوێ گوێم لەباوکم بوو ووتی بەدایکم کەتەرزەی کچمان گەورەبووە ئەگەر کەسێ چاک هاتە داوای بەشووی دەداین کەئەمەم بیست زیاتر بێتاقەت بووم وتێلم بۆدیار کردوو هەموو شتم پێی ووت کە داواکارم بێت ماڵەوە بەشووم دەدان پێش ئەوەی کەس بێت تۆ وەرە داوام وەبەڵێنم لێی وەرگرت کەدیار ڕێگەم پێی بدا لای خۆی خوێندنەکەم تەواو بکەم وبەخەونەکەم بگەم ئەویش ڕازی بوو ووتی لەماوەیەکی کەمدا قسە لەگەڵ ماڵەوە دەکەم ودێمە داوات دڵخۆشبووم چونکە لای دیار خوێندنەکەم تەواو دەکەم ودەچمە زانکۆ دیاری قسەی لەگەڵ ماڵەوە کردوو داوای کرد بێنە داوای من و
بۆی باسکردبوون کەچەند ساڵە ئاشقی منەو منی خۆشویستووە بەڵام دایکی ڕازی نەببوو..!

درێژەی هەیه.....

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

‏ڕەنگە زۆر ڪەس "دەرد بن بەڵام چەن جوانە تۆدەرمان بیت چەن جوانە ساڕێژڪەروو ھاوڕازی ڪەسێڪ بیت
لە ناو جەنجاڵی و شەری ناخی ڪەسێك دا تۆھیوایەڪی  پڕشنگداربیت...
گوڵێڪی سوری ناسڪ بیت برینێڪی قوڵ سارێژ بڪەیت ھەمیشە تێبڪۆشی بۆ ئەوەی  تیمارڪەری دەردێڪ بیت نەڪ "دروستڪەرەڪەی ،،

Читать полностью…
Подписаться на канал