@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok
چیرۆکی
شــارا_مــرد_چــونکـە_کــچ_بــوو
بـــــەشـــی کـــــۆتــــــایی
ڕۆژێک بۆ دەرس چومە ماڵی فیردەوسی هاورێم تاقیکردنەوەمان هەبوو لە رێگا کە ئەچومە ماڵ پورە نەشمیل و شەونمم بینی دوای چاک و چۆنی و پرسینی هاوەڵی یەکتر رۆیشتم خۆزگە ئەو کاتە روع لە جەستەمە هات بایە دەرەوە کاتێ شەو داهات چاوەکانی ئەو ئاژەڵە کە باوکمە سور بوو بووەوە کە هێرشی کردە سەرم وتی تۆیان بینیووە نەشمیل خان و شەونمی دراوسێمان وتیان ئەو کچە ئاگاتان لێبێ ئەولا و ئەولا نەکات تۆ دەتەوێ حەیای من بەری ناوم بزرێنێ کچی بەرەڵا له پر هێزێک لە روعمەوە دەرهات وتم تۆ ناتوانی وام لێبکەی منداڵەکەی جاران نیم بە دەنگی تورە و هاوارەوە وک نەرەی شێر وابوو کە باوکمی تورە کرد و دەستی کرد بە جنێو و قسە دایکم نەهات با لەوانەیە ئەم شەوە کۆتا شەوم با لەم رۆژەوە بوێریم دروست کرد بوو بە جۆرێک بۆم گرینگ نەبوو دەمرم لێم ئەدرێ ئەکوژرێم بەڵام لەوەتەی زانیومە جەستەی کچ هەستیارە گەر شتێکی هەڵە بێت ئازاری پێ بگا لەوانەیە توشی خوێن بەربوون بێ یان شەرەف و ناموسی لەدەست بدا (پەردەی کچێنی) ئەترسام خۆم بە دور ئەگرت لە زلە و قایش سەرەرای ئەمەش گوێم بە قسەی خەلکی نە ئەدا زیاتر لە جاران بێزار بوو ببوم لەم خەڵکە ئاخر من کچم نابێ برۆمە دەر نابێ جل و بەرگی جوان لەبەر بکەم نابێ خەون دروست بکەم چونکە کچم ئەبێ واز لە خەونەکانم بێنم ببمە مامۆستا و دکتۆر خزمەتی ئەم کۆمەلگە ئەقڵ کەوتووە بکەم خۆزگەم بەوەی خێزانەکەیان ئەقڵیان کراوەیە ئەبنە ئەو شتەی خۆیان ئەیانەوێ رقم لێتە باوکە رقم لێتانە خەڵکینە رقم لێتانە لە هەمووتا بۆ ناهێڵن ئاسودە بژیم رێگەم دەن بخوێنم بۆ ئەو شتەی بەهرەم تیا هەیە بۆ ئەبێ بە دزیەوە پێ بکەنم نەوەک کورێک ببینێ بە هەڵە تێبگا ئاخر بۆ خەندەم لە لێو زویر ئەکەن نەفرەت لە کوری درندە نەفرەت لە ژن موختاری گەرەک زۆر جار کە ئەڵێن ژیان ناخۆشە من دڵیان ئەدەمەوە ئەڵیم وانیە دوای ئەو لێدانانەی پێم کەوت بوو بوێر بووم چاو نەترس بووم ئەم وت رۆژێک دێ تۆلە ئەکەمەوە ئەبمە رۆژنامەنوس یەک یەک باسی خراپی ئەم کۆمەڵگایە ئەکەم
باسی ئەم کچانە ئەکەم ئەشکەنجە ئەدرێن
عەسودیم بەو کچانە دێ کە لە سۆشیاڵ میدا ناسراون باوکیان دەست خۆشیان لێ ئەکا
ئاخر منیش وەک هەموو کچێ ئاوات ئەخوازم باوکم شانازیم پێوە بکە بڵێ ئەمە کچی منە ئەم بەهرەیەی هەیە و پشگیریم بکە
بۆ ئەبێ جنێوم پێ بدا
ئەمەوێ لە سەر بەرزایەک هاوار کەم :
تا ژێیەکان قورگم ئەپچرێ
" نەفرەت لە تۆ عەشیرەت
نەفرەت لە داب و نەریت
نەفرەت لە تۆ کۆمەڵگە
نەفرەت لە ئێوە ئەقڵ کەوتووەکان
رقم لێتە باوکە رقم لێتە رق
دەی وەرە بمکوژە
ئەو قایشەی کەمەرت
با ببێتە پەتی سێدارەی من
تەمەنم بەرەو 27 ساڵ رۆی لەم رۆوە من ئازاد بووم چەندین وتەم لەسەر کچ دا و بەرگریم لێکردن و دڵخۆشم بەوەی چەند کچێکم رزگار کرد بە بەرگری کردنم لێیان روخساری چەند ئاژەڵێکم ئاشکرا کرد ...کچ ناسکە وەک منداڵ وایە تا خۆشت بووێ بۆت ئەمرێ باورکەن رۆژانێک بێ باوکم نەم ئەتوانی بۆنی دانە بە دانەی قەمیسەکانی ئەوم ئەکرد کەچی هەموو شتێ گۆرا , زۆر جار وا هەست ئەکەم غەدر لە باوکم ئەکەم کە وا باسی ئەکەم بەڵام ئەمە ئازاری من بوو لە راستیە ئێستاش ئەترسم لێی وەک منداڵ کە ئەیبینم ناوێرم لێی نزیک ببمەوە گەر لێم بپرسن خۆشت ئەوێ دەست ئەکەمە گریان ئەڵێم ئەمەوێ وەک تەمەنی 8 ساڵی لە باوەشی بگرم و بۆنی بکەم من سۆزی باوکم ئەوێ ئەو باوکەی کە دەستی لێ بەرز نەکردمەوە ئەوم ئەوێ ... رۆژگارێک تێپەری هاووسەرگیریم لەگەڵ رەوەز کرد تا بڵێی میهرەبان ئەمیش رۆژنامەنوس بوو لەراستیە هەرگیز باورم نە ئەکرد کورێک ببێتە هەموو ژیانم ئەترسام لە ئاگرێک رزگارم بێ برۆمە بۆ لای ئاگرێکی تر زۆر جار ئەم وت ئەتەوێ کچەکەت وەک خۆتی لێ بێ باوکی لێی بدا گومانیان ئەخستە دڵی منەوە بەڵام لە راستیە ئەو باوکێک و هاوسەرێکی میهرەبان بوو وەک منداڵێک نازی پێ ئەدام لە ئازارەکانم تێئەگەیشت دڵخۆشم بە بوونی بۆم دەرکەوت کور هەیە و کورۆکەش هەیە
ئەم هەموو ئازارە و ئەشکەنجەیە هۆکارێک بوو بۆ سەرکەوتنی من , هەمیشە بیستومە کەسە سەرکەوتووەکان کۆمەڵێ ئازاریان هەبووە ژیانیان ناخۆش بووە بۆیە پاڵنەرێک بووە تا کۆڵ نەدەن منیش یەکێک بوومە لەو کەسانە , بۆیە پشت بە خودا ببەستە لەسەر قاچەکانت بووەستە هەرگیز شکست قبوڵ مەکە مەڵێ ژیانی من وایە هەر چەندێک خەمت هەبێ گرینگ نیە گرینگ ئەوەیە لەو کاتەی ماندوو ئەبێ رابردووت بیر بێتاوە چۆن بەرێت کردووە و زاڵ بووی لەمەش سەرکەوتوو ئەبی پشت بە خوا
ئێستا چەند پسیارێک ئەکەم ؟!
چــیـرۆکی
شارا_مــرد_چونــکە_کـــچ_بــوو
بــــەشــــــی یــــــەکــــــەم
ناونیشانێکی سەیر ! بەڵێ من مردم چونکە کچ بووم ؟!
کۆتا دڵ خۆشی کە بیرم بێ لە تەمەنی 8 ساڵی بوو پر بە دڵ پێکەنیم خێزانێکی بەختەوەر هەموو شتێک لە ناوچوو وەک ئەوەی دوعایان لێ کردبین رۆژێک تێپەری ئەو پیاوەی کە پێم وت باوک دەستی کرد بە لێدانم بە زلەیەک هەموو شتێک لە ناو چوو کۆتای بە هەموو خەونێک هات باور ناکەم ئەمە باوکی منە چۆن دڵی دێ لە کچەکەی بات ئاخر من روعی ئەوم چۆن باوک لە جەرگی خۆی ئەدا دەی دەی باوە ماندووە تورە بووە بە گریان و لەرزۆکە رام کردە سەرەوە بۆ ژورێک کە ژوری من بوو بەڵام ئەترسام هەرگیز لەویا نە ئەخەوتم ئاخر بچوک بووم منداڵ بووم ئەم شەوە تا بەیانی بە گریانەوەم بەسەر برد نازانم چۆن خەو چاوەکانمی قورس کرد و داخست بۆ چەند رۆژێک وا تێپەری ئەم زلەیە ژیانمی گۆری وەک بڵێی خانوێک بە دار دروست کەی رەشەبایەک بێ و بیروخێنێ منیش وا بووم
دوای ماوەیەک دوبارە ئەم کارەساتە دوبارە بووەوە ئەمجارە قایش و سۆندە و دار جەستەمی سور کردەوە ئاخر تاوانم چی بوو تەنها کەمێک عەجول بووم ئەکرێ وا لە منداڵێک بکەی بیرمە لە ترسا رام کرد بۆ سەر پەیژەکان کە منی بە قژ گرت و و بە دەستەکەی تر قایشی لێم بەرز کردەوە وەک زاڵمێک کەوتە گیانم بەڵام لەو کاتەی باوکم لێی ئەدام من هەر هاوارم ئەکرد ئاخ بابە هەر هاوارم بۆ باوکیشم ئەبرد چەند دڵ ساف بووم دایکم رێگری ئەکرد و هەندێ جاریش بێ دەنگ ئەبوو ئەی وت باوکتە ئەم ویست بڵێمە دایکم باوکی چی باوک وا ئەبێ ئاخر ؟ تۆ ئەو شەوانە لای من بووی کە لە ترسا لە ژورێکی تاریک خەوم لێ ئەکەوت ,
زۆر جار باسی هاورێکانم و کچانی ترم ئەکرد لە دەفتەرەکەم باسی ئازارەکانم ئەکرد بە ئەنقەست لە شوێنێکم دا ئەنا دایکم و باوکم بیبینێ بەشکەم ئئ دڵیان نەرم بێ لێم تێبگەن من چۆن بزانم لە ئاست مندا چاویان کوێرە , بە جۆرێک بوو لە هەموو پیاوێک ئەترسام نەم ئەتوانی لێیان نزیک ببمەوە شەوان چەقۆیەکم لە ژێر بالیفەکە دا ئەنا ترسا بووم زۆر تا گەورە بووم و چاو نەترس بوو لێ راهات بووم ئاشقی تەنیای ئاشقی تاریکی بووم لە راستیە باوکم فریشتە بوو لە پێش چاوی خەڵکی هەموویان ئەیان وت باشە ئەی بۆچی بۆ من وانە بوو مەگەر من کچی نەبووم من لە خوێنی ئەو نە بووم ک ئەم قسانەیان ئەکرد پێ ئەکەنیم ژیانم بەم جۆرە بوو ئاواتەکانم لە ناو چوو بوون رەشبین بووم روخاو بووم کاتێک هاورێکانم باسی باوکی خۆیان ئەکرد هەندێک ئەیان وت چۆنە عەسودیم ئەکرد کە ئەیان وت باوکم ئەڵێ ئەمە بکە و ئەمە مەکە ئەم ویست هاوارکەم بڵێم خۆ لێی نەداوی هەمیشە خۆم وا دەرئەخست کێشەم نیە لەگەڵ خێزانەکەم زۆر تێکەڵاوم
+ خۆزگەم بە ژیانت ...
ــ ههههه ژیانم
ڕۆژێ هەزار جار باوکم هەرەشەی مردنم لێ ئەکا و دایکیشم ئەڵێ تۆ قور ئەکەی بەسەری منا واتا هەموو رۆژێ لە نێوان ژیان و مردن ئەژیم ههههههه ئەمە ئەو ژیانەیە کە تۆ ئاواتی پێ ئەخوازی
رقم لە باوکمە چونکە لێیدام
رقم لە دایکمە کە بەرگری لێ نەکردم
رقم لە برامە چونکە هەر جارێک بیەوی ئازارم با بیرم ئەهێنێتەوە چۆنیان لێداوم
بەڵام بەداخەوەم بۆ خوشکەکانم ئەترسم ئەوانیش توند و تیژیان بکرێتە سەر
زۆر جار هەوڵی خۆکوشتنم داوە بەڵام بێ سود بووە وەک بڵێی ئاواتەکانم دەستم بگرن بڵێن چۆن بە ئاسانی دەستبەرداری من ئەبن
رقم لەو ژنانەی لەبەر دەرگا کە بە وەک کامێرای شاراوە وان بۆ دەرخستنی عەیبی خەڵکی
رقم لە کورە چونکە جەستە پەرستن
ئەقڵ تەنها لە چاویان دایە زمان لوس و قسە خۆشن لێیان ئەترسم
هەندێکیش لە ژێر ناونیشاوی خوشکم و دادە لێت نزیک ئەبێتەوە وەک مار وایە پێت وە ئەدا
کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەرم هەبوو وام ئەزانی هەموو پیاوێک خراپە هەموویان ئاژەڵن درەندەن دڵم بە جۆرێک رەق بوو بوو وەک بڵێی چاوم هیچ کورێکی نە ئەبینی هێندە رقم لە کور بوو لێیان ئەترسام رام ئەکردلەسەر سفڕە بە ترسەوە نانم لەگەڵ براکەم و باوکم ئەخوارد کۆمەلگە دواکەوتووە کەم وابوو ئەبایە خۆم بپارێزم لە قسەی خەڵکی نەوەک قسە بکن بڵێن کچی فڵان وا و کچی فڵا وای کرد ئەترسام دوبارە دەستدرێژی بکرێتەوە سەرم و باوکم گیانم بشکێنێ ئەمویست هەرچی زووە گەورەبم نەجاتم بێ لەم ترسە هەمیشە رادەکەم دورپەرێز لە خەڵک و کۆمەڵگە ئەقڵ کەوتووە کەمان ئاخر نەتوانی سەر لە دەرگا بهێنیە دەر لەبەر قسەی خەڵک بۆچی ئەی ئێوەش رۆژێک کچ نەبوون بۆ ئەبێ گیانی من تێکبشکێنن ؟؟
کاتێک سواری پاس یان تەکسی ئەبی تەواوی گیانت ئەلارزێ ئەبێ شتێک نەکا ؟؟
تا پێم بکرێ خۆم دوور ئەگرم لە کور چونکە ئێرە وایە گەر بە روویاندا پێ بکەنی وا ئەزانێ سەرسامی بووی جا دەست ئەکەن بە سنور شکاندن چەندین قسەی خۆش و لوس تا فریوت ئەدا دوایش وەک کاڵایەک کە ئیشی پێت نەما بێ فرێت ئەدا ,
سوڵتانبــەشـــی چوارەم و کـــۆتـــایـــی: -
دوایی و پرسیم پاشان بۆم دەرکەوت کە خوشکی کوڕە یە کە لە پێش دەرگاکەم ڕەقبوبۆوە خاڵۆ خۆ ئاساییە لێرەبێت بەڵێ بۆنا با لێرەبێت ئیتر بەو جۆرە ژیانمان بەڕێکرد ئێستاش بوونەتە ژن و مێرد کوڕێکی خنجیلانەیان هەیە ناوی ئەو کوڕەیان لێناوە کە ڕەقبووبۆوە من دووبارە تەنها بوومەوە لە ماڵەوە چۆڵە ئەوانیش چوونە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ژیانم چیرۆکی زۆرم بیستووە و گوێم بۆ زۆر کەس گرتووە بەڵام چیرۆکی ژیانی خۆم بە نهێنی مایەوە ئێستاش سەفەرم کردووە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ لەندەن بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەم ڕۆشتووم بەڵام پزیشکەکان وتیان تەنها یەك مانگت ماوە لە ژیان هەر لە لەندەن محامیەکم گرت ماڵ و سەروەتەکەم کردە ناوی ڕۆمانەوە نامەیەکیشم بۆ بەجێشت و دام بە محامیەکە کە دوای مردنم نامەی بداتێ و شتەکانی پێڕا بگەیەنێ ئێستاش پازدە ڕۆژم ماوە لە ژیان سەیرە کاتێك لە مردن نزیك ئەبیتەوە هیچ شتێك بەهای لات نامێنێت هەموو سەروەت و ماڵی دوونیا بێ بەها ئەبن جگە لە ژیان پێش نەخۆشیەکە و زانینی مردنم هەموو ڕۆژێك ئاواتم بە مردن ئەخواست بەڵام ئێستا ئەمەوێ هەڵبێم و لەدەست مردن خۆم فڕێ بدەمە باوەشی ژیان کەچی ژیان باوەشی داخستوە و باوەشی مردن کراوەیە کاتێك وادەی مردنت نزیك ئەبێتەوە دوونیا بەجۆرێکی تر سەیر ئەبێت و یانی ئیتر من گوێم لە جریوەی چۆلەکەکان نابێ و بۆنی گوڵ ناکەم پیاسەی شەقامەکان ناکەم ئێستاش ئەوەندەم ماوە لە ژیان ماڵئاوا ....
کــۆتــــایــــی 🥀
ڕووداوێکیـ_ڕاستەقینه
سوڵتان
چیروکی... گه نجیک ...
بــــــەشــــــی یــــــەکـــــــەم : -
لە چایخانەیەك دانیشتبووم چایەکەم لە پێش بوو جگەرەیەکم داگیرساندبوو ڕۆژنامەیەکیشم بەدەستەوە بوو خەریکی خوێندووەی سەردێرەکان بووم تەنها سەردێرەکانم ئەخوێندەوە یەکێك لەسەردێرەکان نوسرابوو ڕێگایەی گەیشتن بەبەهەشت نەم خوێندەوە و ڕۆژنامەکەم دانا گەنجێك هاتە نزیکم و تاوێك چاومان بڕیە ناو چاوی یەکتر وتی خاڵۆ ئەکرێ سیگارێکم بەیتێ وتم فەرموو سیگارێکی برد و چووە ئەولاتر و دانیشت کابرای چایچی هات و سەیرێکی گەنجەکەی کردوو وتی ئۆهــــ دیسان تۆ کاكە بڕۆ وێڵمانکە خەریك بوو کابرای بە پاڵ دەکردە دەرەوە وتم هێی برا لێیگەڕێ بادانیشێ چ کێشەتە دەرەوە سارد و کڕێوەیە ئەیبەستێ چایچی وتی خاڵۆ لێیگەڕێ کارت نەبێ ئەمە سواڵکەرە وائەزانێ ئێرە دایەرەی خێر خوازییە وتم کاکە دەلێیگەڕێ ئەو میوانی منە وەرە لای خۆم دانیشە ئیدی هاتە لام و دانیشت و وتم چ کارەی وتی بێکار هیچ پرسیارێکم نەکرد و هەردووکمان بێدەنگ دانیشتبووین بێدەنگی باڵی بەسەر چایخانەکەدا کێشابوو پرسیم ئەکرێ ببین بە هاوڕێ وتی خاڵۆ بەڵام پارەم پێ نیە وتم ناڵێم یەکتری بکڕین و بفرۆشینەوە ئەڵێم ببین بە هاوڕێ وتی بەڵام خاڵۆ من ماڵم نیە قبوڵتە؟! باشە خاڵۆ قبوڵمە دەی ئێستا کە بووین بە هاوڕێ دەمهەوێ گوێت بۆ بگرم و چیرۆکی ژیانت ببیستم ئەگەر ئاساییە !! بەڵێ خاڵۆ ئاساییە من ناوم ڕۆمانە خەڵکی ئەم ناوچەیە نیم خەڵکی گەڕەکە کۆنەکانی خوارووی شارم خاڵۆ جوان گوێبگرە پارەم هەبوو سەیارەم هەبوو ماڵم هەبوو موحتاجی هیچ کەسێ نەبووم شەوێکیان بە سەیارە بەرەو ماڵ ئەهاتمەوە نزیك ماڵ خۆمان بوو گەنجێك دەستی
لێ ڕاگرتم بەڵام من نەوەستام..
بــــــەشـــــــی دووەم : -
شەوێکیان بە سەیارە بەرەو ماڵ ئەهاتمەوە نزیك ماڵ خۆمان بوو گەنجێك دەستی
لێ ڕاگرتم بەڵام من نەوەستام چوونکە من دەوڵەمەند بووم و ئەویش هەژار ئیدی گەیشتمە ماڵەوە و سەیارەکەم کردە گەراجەکەوە سەرگەرمی خواردنەوەی قاوە بووم دەرەوە زۆر سارد بوو باران بە ئاسمانەوە ئەیبەست یەکێك لە دەرگای داو منیش چووم بۆیم کردەوە کاتێك کردمەوە هەمان گەنج بوو دەستی لێ ڕاگرتم و هەڵم نەگرت ، وتم خێر وتی جێگام نیە بێ ماڵ و حاڵم زۆرم سەرمایە و هیچم نەخواردووە ئەکرێ خواردنێکم پێبدەی لەگەڵ بەتانییەك وتم باشە هەر لێرە چاوەڕوان بە ئێستا دێمەوە دەرگاکەشم داخست لە دوای خۆڵام چی نەڕۆشتمەوە بۆلای و هیچم بۆی نەبرد بیرکردنەوەی من بەم جۆرەیە بوو ئەوان بۆ مردن خولقێنراون و منیش بۆ ژیان چونکە من پارەدارم و ئەوانیش بێ پارە دوای نیو کاتژمێر لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم کرد هێشتا لە پێش دەرگاکە چاوەڕوانی منە منیش لەبیری خۆم بردەوە و چووم نوستم بەیانیش کاتێك هەستام چووم بۆ دەوام چوومە بەر دەرگا بینیم گەنجەکە لە پێش دەرگاکە دانیشتووە بەڵام ڕەقبۆتەوە بۆتە چلورە ئای گەنجینە هەر بیریشم لێنەکردەوە و چووم بۆ دەوام لە دەوام هاتمەوە تەرمەکەی لەوێ نەما بوو وا دیارە خەڵکی خێرخواز بردوویانە ئیتر چوومە ژوورەوە و شەو درەنگ داهات نووستم لەخەونم لەناو دارستانێك بووم تەم و مژاوی بوو هەر ئەڕۆشتم هەڵئەهاتم تا گەیشتمە کەنار ڕووبارێك بینیم کەسێك لە کەنار ڕووبارەکە دانیشتووە چوومە نزیکی هەستم کرد کە ئەگریێ نزیکتر بوومەوە و دەستێکم نایە سەرشانی ئاوڕێکی لێدامەوە بینیم ئەو گەنجەیە کەوا لەبەردەگاکەمان ڕەقبۆتەوە یەخەی گرتم و ئەگریا و هیچی نە ئەوت ئیتر خەبەرم بۆوە هەر گاڵتەم پێ ئەهات و خەوتمەوە ئەو شەوە حەوت جار هەر ئەو خەوەم بینی کەمێك شڵەژام ڕۆشتم بۆ دەوام هەموو شەوێك هەمان خەونم ئەبینی ئیتر ماندوو بووم و ترسام هیچم بۆ ئەوترا و نەم ئەوێرا بخەوم ناچار چوومە لای خەون لێکدەرەوەیەك تا خەونەکەم بۆ شیبکاتەوە هەموو شتم بۆی باسکرد وتی ئەو گەنجە پێویستیەکی هەیە و ئەبێ تۆ بۆیڤ ئەنجام بدەی ئیتر منیش ناچار دەستم کرد بەگەڕان بەدوای سەرچاوەیەك چوومە نەخۆشخانە تا خێزانەکەیم دەستکەوێ خۆشبەختانە ناونیشانێکم دەستکەوت لەشارێکی دوور بوو ئیدی کەوتمە ڕێ گەیشتمە بەردەم دەرگا هەرچەندە لە دەرگام دا کەس نەیکردەوە لە دراوسێکەیانم پرسی دراوسێکەیان وتی ئەم ماڵە تەنها گەنجێك و کچێك دایکێك بوون کاتێك کوڕەکە مرد دایکیشی مرد بەڵام ئێستا کچەکە خەریکی گەداییە وتم ئەکرێ بێمە ژوورەوە و زیاترم بۆ باسبکەی وتی بەڵێ فەرموو چوومە ژوورەوە و دانیشتم و چای بۆ هێنام دەستیکردە قسە ئەم ماڵە کچێك و کوڕێك و دایکێك بوون دایکیان نەخۆشبوو هەموو هەفتەیەك حەب و دەرمانیان بۆ ئەکڕی بەڵام هەر نەبوون نەدار بوون تا ئەو ڕۆژەی ئەو کوڕە بڕیار ئەدا بچێیە ئەو شارەی خوار خۆی تا کار بکات بەڵام لەوێ شەوی بەسەردادێ و لە پێش ماڵێك ڕەق ئەبێتەوە کاتێك دایکی خەبەردار ئەبێت کە کوڕەکەی مردووە ئەویش جەڵتە لێی ئەدات و ئەمرێت...
کچێک عاشقی دکتۆرێک بووە و هەموو ڕۆژێک دەچێتە خەستەخانەکەی. ڕۆژێکیان ناچێت. دکتۆرەکە خێرا تەلەفونی بۆ ئەکات و پێی ئەڵێ: ها گیانە، ئەوە چییە ئەمڕۆ دیارنەبوویت؟
ئەویش ئەڵێ وەڵا بڵێم چی، زۆر زۆر نەخۆش بووم.😂😂
باوەڕ بە وشە جوانەکان مەکە زۆر کەس
شەکر لە دەمیاندایە و لە دڵیاندا نیە!
چـیـرۆکـی
کـچـە پـەرسـتـارەکـە دڵـی خـۆی دامـێ
بەشی کۆتایی
کاتی تەخەروجمان هات من خۆم جلم بۆ سنور کڕی ڕەنگ
ستایلی بەدڵی من بوو ڕۆژی تەخەڕوج زۆر جوان بوو کچێکی سادە هیچکات میکیاجی تۆخی ناکرد منیش ئەو سادەییەیم بەدڵبوو لە تەخەڕوجەکە نەمدەتوانی چاوی لەسەر لابەم سانای خوشکم نارد وتم بڕۆ بانگی بکە چووبانگیکرد دایکم ماچیکرد وتی بوکەکەم زۆر جوانە ماشەڵا باوکم وتی خوا لێمانی نەسێنێ ئیتر سنور منی وەک هاوپۆلی خۆی بە دایک و باوکی ناساند دایک و باوکیشم سڵاویان لێکردن و قسەیانکرد پێکەوە و هەردوو بنەماڵە یەکیان بەدڵبوو باوکم ئەیوت کچێکی ڕەسەن و خاوەن بنەماڵەیە ئەمانە سنوری زۆر دڵخۆش دەکرد دوای تەواوبوونی خوێندن لە نەخۆشخانەیەک دامەزرام بەهۆی ئەوەی باوکم کەسی زۆر ئەناسی من زوو دامەزرام لە نەخۆشخانەکە لەگەڵ کوڕێک بوومە هاوڕێ ناوی ئاراس بوو ئاراس زۆر منی دەبردە دەرەوە سنور حەزی پێناکرد دایم دەیوت بڕوا حەزم بە ڕەفتاری ئەو کوڕە نیە منیش دەمووت نا وانیە کوڕی چاکە ئاراس زۆر باسی زریانی بۆم دەکرد زریان کچێک بوو لە هەمان نەخۆشخانەبوو ئەو بەشی سڕکردنی تەواو کردوو باوکی زریان مەسئول بوو بەهۆی ئاراسەوە زریان دەهاتە لامان قسەمان ئەکرد دواتر زریان ئاددی کردم بێدوودڵی وەرمگرت ڕۆژانە زۆر پێکەوە دەبووین سنورم ئیهال کردبوو بەڵام هیچکات گلەیی ناکرد لێم ئەو ئەوەندە کچێکی قورس بوو قەت نەیدەپرسی بۆ نایەیتە داوام زریان وەک سنور باڵاپۆش نەبوو هەستم دەکرد خەریکە هۆگری زریان دەبم لە دڵما ئەمووت نا وامەکە سنور لەدەسمەدە بۆیە بڕیارمدا لە زریان دوورکەومەوە ئاراس ئەیوت بۆچی وایت وتم من عاشقی کچێکم وتی برا لێم مەشارەوە بزانم براژن کێیە نیشانمدا وتی ئەمە!!!!! وتم بەڵێ بۆچی وتی لایبە دونیایە جلی لەبەردایە خۆی خنکاندوە وتم نا کوڕە وا مەڵێ وتی بابە ئەمانە جوان نین چاو لە زرە بکە چەن ناسکە قسەی وایدەکرد من دڵم بۆ زریان بڕوات واملێهات بیانوم بە سنور دەگرت دەمووت دەبێ برۆت چاک بکەی ئەبێ قژت دەرخەی ئەمانەم دەوت تا سنور بڵێ جیا دەبینەوە بەڵام قەت نەیدەگوت هەر ئارامی دەگرت . ڕۆژێک تێلم بۆهات سنوربوو هەڵمگرت دەگریا وتم چیە وتی تۆ و ئەو کچە پێکەوەن لەبەر ئەو وات بە من دەگوت نازانم کێ پێی وتبوو سنور وتی بڕوا ئەوە ڕاستە یەکسەر وتم بەڵێ هیچی نەوت دایخستەوە . ویستم تێلی بۆبکەمەوە ئاراس هات وتی چیتە وتم هیچ نیە وتی برا بیڵێ چیبوە بۆم باسکرد وتی جا باشتر زریان هەبێ ئەوت بۆچیە شەو چومە خەت نامەیەکم لە سنورەوە بۆهاتبوو نوسرابوو شەو چومە خەت نامەیەکم لەلایەن سنور بۆهاتبوو نوسرابوو (دڵم دەردێنم جارێکی تر بۆ تۆ لێبدات بەختەوەربێ لەگەڵی من لێت توڕە نابم جنێو نادەم تەنها خۆمت لێدەسێنم) پاش ئەو نامەیە بلۆکی کردبووم دواتر حاڵێکم بەسەر هات وەک ئەوەی دڵم لە لێدان بوەستێ چەنجار ویستم بڕۆم بڵێم بمبورە بەڵام زریان کوێر و کەڕی کردبووم مانگێک تێپەڕی من و زریان زۆر پێکەوە بووین بڕیارماندا زەواج بکەین چومە ماڵەوە بە پێموتن هاوسەرگیری دەکەم دایکم وتی کوڕم ئەی سنور وتم نەگونجاین دایکە ئیتر باسی مەکە لام وتی بەدڵی تۆ کوڕم چوینەداوای زریان ڕازی بوون و هاوسەرگیریمانکرد ڕۆژێک زریان وتی بڕوا شتێکت پێدەڵێم وتی گیان بڵێ وتی تۆ دەبیتە باوک لەو کاتە شۆک بوم بدەست خۆم نەبوو دەستمکردە گریان ئاخر من خەیاڵم ئەکرد ئەو قسەیەم لە زاری سنورەوە گوێلێبێ بەڵام قەدەر بوو نا قەدەر نا گەمژەیی من بوو زریان وتی بۆ ئەگری بڕوا وتم گیانەکەم گریانی خۆشیە. ڕۆژ لەدووای ڕۆژ زیاتر خەمبارەبووم جا ئەوەی ناخمی ئەسوتاند ئەوەبوو منداڵەکەمان کچ بوو بیری ئەوەم ئەهاتەوە کە سنور دەیوت کچ دەبێ من دەمووت کوڕ دەبێ خۆم پێنەگیرا تێلم بۆ سنور کرد داخرابوو تێلم بۆ هاوڕێیەکم کرد داوای ڕەقەمی هاوڕێ نزیکەکەی سنورم کرد ئەویش زۆر بە زەحمەت دەستیکەوت کاتێ پەیوەندیم پێوەکرد وتم ئەوێ لەگەڵ سنور قسە بکەم وتی کارێکی باش دەکەی دەتەوێ دڵی بدەیتەوە وتم چی بۆ چی بوە وتی سنور توشی شێرپەنجەی سی بوە ئەوەم بیست هەتا توانیم بە هەموو هێزم بۆکسێکم لە دیوارەکەدا بەڵام ناخم ئەوەندە پڕ ئازار بوو هەستم بە ئازاری دەستم نەکرد وتم ئەمەوێ بیبینم وتی لە فڵان نەخۆشخانەیە بێ خواحافیزی دامخستەوە وەکشێتم لێهاتبوو بێ بیرکردنەوە چومە نەخۆشخانەکە باوکی و دایکی منیان دی ناسیمیانەوە کە لە تەخەڕوج بینیبومیان ئەوان وایاندەزانی من هەر وەک هاوپۆلێک و هاوڕێیەک هاتوم بۆلای سنور باوکی وتی کوڕم بەخێربێیت بۆ عەزێتت کێشاوە لە دڵما بەخۆم دەوت نا من کوڕت نیم من دڕندەیەکم . چومە ژور سنور منی دی فرمێسک لە چاوی دەهاتە خوار بەڵام هیچی نەوت بە دایک و باوکیم وت با من لەگەڵ سنور خان کەمێک تەنها بین دایکی وتی باشە کوڕم بەشکو بەقسەی تۆ هەندێ دڵخۆشبێ دەمێکە پێکەنینمان لە ڕوخساری نەدیوە
چـیـرۆکـی
کـچـە پـەرسـتـارەکـە دڵـی خـۆی دامـێ
بــەشــــی یـــەکـــەم
من ناوم بڕوایە کوڕێکی ڕێک بوم واتە زۆر گرنگیم بە جلوبەرگ و ڕوخسارم ئەدا لەبەر ئەمە کوڕێکی سەرنجڕاکێش بووم
باوکم کۆمپانیای فرۆشتنی ئوتومبێلی هەبوو منیش لە یەکێک لە دوکانەکانی باوکم کارم ئەکرد کاتێ چومە پۆلی 12 وازم لە کارکردن هێنا و خەریکی خوێندن بووم بەڵام زۆریش گوێم پێنادا زیاتر خەریکی فەیسبووک بووم و چونەدەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانم زۆر کچ خۆیان لێم نزیک دەکردەوە منیش قسەم لەگەڵ دەکردن بەڵام عاشقی کەسیان نەبووم بەخۆم دەوت کە چومە زانکۆ کچێکی جوان لە بەشەکەم هەڵەبژێرم.
گەشتینە کۆتایی ساڵ داغەڵکرام و تاقیکردنەوەم کرد توانیم 84 بێنم دواجار ناوم لە پەیمانگا هاتەوە بەشی پەرستاری خۆم خەزم بە زانکۆبوو بەڵام بەهۆی کەمی نمرەکەم زانکۆی باش وەری ناگرتم. زانکۆی ئەهلیشم حەزلێنەبوو.
ئیتر دەوام کرایەوە دەستم بە خوێندن کرد و هاوڕێم پەیدا کرد تێکەڵ زۆربەی کچەکان بووم.
بەڵام هەندێ لەکچەکان تێکەڵم نابوون لە نێوانیشیاندا کچێکی باڵاپۆش ناوی سنور بوو سنور کچێکی ڕێک بوو گرنگی بە جلوبەرگ و ڕێخستنی ڕەنگەکان ئەدا ئەمەش سەرنجی منی ڕاکێشابوو جگە لەوە سنور کچێکی عاقڵ بوو قسەی بەرز ونزمی نەدەکرد لەگەڵ ئەوەش تەواو سادە بوو .
حەزمدەکرد تێکەڵی بم بەڵام هەرجارێ قسەم لەگەڵ دەکرد بە کورتی و بە ئەدەبەوە جوابی ئەدامەوە و دەڕۆی لە چاتیش کە نامەم دەنارد بە بیانوی مەلزەمەوە و دەوام جوابی دەدامەوە بە هەمان شێوە
دوو مانگ تێپەڕی هەمووان شتێکی سەیرمان لە سنور بەدی دەکرد جار جار دەکۆکی و جار جار مۆڵەتی وەردەگرت
ڕۆژێکیان زۆر ساردبوو بەفر باریبوو سنور هاتە دەوام ڕەگی گۆڕابوو بەردەوامیش دەکۆکی ئەو ڕۆژە لە دەرسا حاڵی تێکچو من و چەند هاوڕێیەکی ئەو بە سەیارەکەی من بردمانە نەخۆشخانە لەوێ زانیمان کە سیەکانی نەخۆشە و هەستیارە بە سەرما و گەرمای زۆر ئیتر باشتر بوو و گەڕاندمانەوە لە ڕێگە وتم سنور خان بتبەمەوە ماڵەوە وتی نا کاک بڕوا دەرسێکمان ماوە با بچینەوە پەیمانگا هاوڕێکانی وتیان ئێمە بۆت دووبارە دەکەینەوە بڕۆوە ماڵ وتی باشە بەڵام خۆم دەڕۆم عەزیەتی کاک بڕوا نادەم وتم شتی وا نیە خۆم ئەتگەیەنم ئەرکی سەرشانمە ئیتر ڕازی بوو گەیاندمە ماڵ من لە سەیارەکە بووم هاوڕێکانی لەگەڵی چونە ژورەوە دواتر من و هاوڕێکانی ڕۆشتینەوە پەیمانگا.
شەوەکەی بە بیانوی هەواڵپرسینی نامەم بۆی نارد لە فەیسبووک زۆر سوپاسیکردم منیش قسەکانم درێژە پێئەدا هەستمکرد سنور خەریکە لەگەڵم ئەکرێتەوە زۆر دڵخۆشبووم ڕۆژانە کەئەچوم بۆ پەیمانگە زیاتر گرنگیم بەخۆمەدا شەوانیش قسەم لەگەڵ سنور ئەکرد ماوەیەک تێپەڕی ڕۆژێک لە فەیسبووک هاوڕێکانی پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبونیان لێکردبوو منیش وتم بڕوا ئەمە ڕۆژی تۆیە چومە پەیمانگا دیاریەکم بۆ سنور کڕی ملوانکەیەکی زیو بوو ناوی خۆیم لەسەر نوسی نەمویست ئاڵتونی بۆبکڕم وتم دواتر قبوڵیناکا یان هەڵە تێدەگا لەوەی من بە پارەکانم بنازم چونکە ماڵی سنور زۆر دەوڵەمەند نەبوون ماڵێکی سادە بوون بەڵانم ناخ و دڵیان زۆر زیاتر لە من دەوڵەمەندبوو
ئەو ڕۆژە سنورم بانگکرد هەردوکمان تەنها بووین لە شوێنێکی پەیمانگا دیاریەکەم پێیدا قبووڵی نەکرد بەڵام زۆرم لێی کرد وتم یا قبوڵی بکە یان فڕێیبدە ئیتر قبوڵیکرد وە نامەیەکم بۆی نوسیبوو داوام لێکرد بیخوێنێتەوە و خۆم جێمهێشت لە نامەکە بۆم نوسی ( جوانترین و پاکترین کچی دونیا ئەبیتە شاژنی ئەم دڵەم؟)
شەوەکەی لە فەیسبووک نامەینارد وتی کاک بڕوا وتم مەڵێ کاک وتی باشە بڕوا وتم گیان وتی من و تۆیەک ئاست نین وتم یانی چی تۆ مرۆڤی منیش مرۆڤم وتی بەڵام ناکرێ پێکەوەبین من کچی ئەوشتانە نیم وتم بۆ من بەتەمام لەگەڵت ڕابوێرم؟ وتی نا تخوا مەبەستم ئەوە نەبوو وتم دەزانم تۆ چۆن کچێکی و کێم هەڵبژاردوە و وازناهێنم وتی نازانم چی بڵێم وتم ڕازیبە وتی باشە بەڵام جارێ زەواج ناکەین وتم باشە هەرچۆن تۆ بتەوێ..
زۆر دڵخۆشبووم هەمووان هەستیان بە دڵخۆشیم ئەکرد سانای خوشکمم و دایکمم بە سنور ناساند ئەوانیش قسەیان لەگەڵ دەکرد
ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر متمانەم لای سنور دروست ئەکرد نێوانمان زیاتر بەهێز ئەبوو ساڵی یەکەم هەردووکمان دەرچوین هاوینەکەی یەکمان نەدەدی زۆرم بیرەکرد جار جار تێلم بۆی ئەکرد زۆربەی جار بە چات قسەمان ئەکرد بەڵام سنور نەیدەهێشت باسی هیچ شتێک بکەم کە لەنێوان ژن و مێرد ڕوئەدا ئەیوت با ببینە مەحرەم ئەوکاتە تەنانەت نەیدەهێشت دەستی بگرم بەڵێ هاوڕێیان ئەمە عەشقی ڕاستەقینەیە عەشقی ڕاستی ڕاپێچت ناکا بۆ دۆزەخ .
من و سنور دوەم ساڵ هەر پێکەوە بووین لە نەخۆشخانەکان ئاخر دوەمساڵ زۆربەی وانەکانمان لە نەخۆشخانەکان بوو لەوێ سنور لەگەڵ نەخۆشەکان ئەدوا و دڵی ئەداەوە ئەو ڕوو خۆشیەی ئەو پڕ بە دوونیا جوان بوو من سنور هیچکات داوای پاسۆردی ناکردم بۆیە منیش ئاسایی لەگەڵ کچانی پەیمانگا قسەم ئەکرد سنور لای ئاسایی بوو چونکە باوەڕی پێمبوو
چیرۆکی
ئەو كچەی گشت دكتۆرە دەرون ناسیەكانی توشی شۆككرد !
بەشی كؤتايى
!! دوای ئەوەی پۆلیس میتال ئەگرێت ئەڵێ من ئەوكارە ناكەم ئەوان ئەیكەن ئیتر دوا ئیتر دوا لێكۆڵینەوە بەرەدرێ لەچاوی كامێرا دەنگیەكانەوە دەرەكەوێ ئەم. كچە تەواو نیە بە شێت لەقەڵەمی ئەدەن ،،،، دوای ٣ مانگ دایكی میتال شەوێك گوێی لە دەنگی گریان ئەبێت لەژورەكەی میتال كە ئەچێتە سەرەوە ئەبینێ میتال لای پەنجەرەكە ڕاوەستاوە بەدەنگێكی نزم قسە ئەكات ئەڵێ من چركەی كاتژمێری ماڵەكانم بەڵام ژمارەی من لە دوانزەوە دەست پێ ئەكات
‼️ ئەم ڕستەیە چەند جارێك ئەڵێتەوە لەپڕ ئاوڕ ئەداتەوە چاوی هەمویی سپی بوە گلێنەی دیار نەماوە !! دایكی لەشی ئەلەرزێ ئەڵێ میتال بۆ نەخەوتوی میتال ئەڵێ من. هەرگیز ناخەوم !! تۆ بۆ دێیتە ژورەكەم ئێرە ماڵی ئێمەیە!! دایكی ئەگریا بە دەنگێكی نزمی ترساو ئەڵێ ئێوە كێن چیتان لە میتال ئەوێ میتال پێ ئەكەنێ ئەڵێ ئێمە خۆشمان نازانین چین تەنها ئەوە نەبێ میتال پێش چەن ساڵێ توڕەی كردم دایكی لەهۆش خۆی ئەچێ كاتێ هەڵەستێ میتال خەبەری ئەكاتەوە ئەڵێ دایكە دایكە هەستە چیت لێهاتوە !؟ دایكی كەهەڵەستێ پێی سەیرە ئەوكات ئەزانێ میتال بەڕۆژ ئاسایی دەبێتەوە
ئیتر دایكی چەند پسپۆڕێكی دەروناسی ئاگادار ئەكاتەوە گشتیان دێنە ماڵەكەی شەوێ ئەڵێن بزانین ئەمە ڕاستە توانای سەرو سروشت یان تەنها نەخۆشیەكە ؟
شەو دێت كاتژمێر ٢ شەوە دكتۆرەكان بەدزی میتالەوە لە خوارەوەن لای دایكی كامێراش لە ژورەكەی میتال دانراوە هیچ ڕونادات تا سەعات ٣ میتال هەڵەستێ لەجێگەكەی شتێكی نادیار وا دەرەكەوێ ڕێنوێنی بكات بۆلای پەنجەرەكە دكتۆرەكان ئەڵێن ئەمە خەوە ئەیبینێ لای خۆمان پێی ئەڵێن وڕێنە .... تۆزێك ڕا ئەوەستێ لەپڕ دەنگی جیڕەی دەرگا دێ دكتۆرەكان سەیری كامێراكان ئەكەن هیچ دیار نیە تا دەرگای ژورەكەیان ئەكرێتەوە سەیرەكەن میتالە !!لەكامێراكانیشەوە میتال هەر لە لای پەنجەرەكەیە پێیان سەیرە وائەزانن كامێراكان ڕاوەستاون بەڵام میتال لای پەنجەرەكە ئەڕوا كەچی لەناو ئەو دەرگایەشە لە ژورەكەی ئەمان ئەوكاتە ترسێكی زۆریان لێ ئەنیشێ دكتۆرێك ئەچێتە پێشەوە ئەڵێ هاوڕێ چیەكەی لێرە میتال بەدەنگێكی ناخۆش ئەڵێ ئێوە منتان بۆڕاو ناكرێ هەی نەفرەتی !!دكتۆرەكە ئەڵێ نا. هەڵە تێگەشتوی ئێمە ئەمانەوێ تۆ باشبی میتال قسەی ترناكات تا لەپڕ ١٠ كەس لە هاوشێوەی میتال دێنە ژورەوە گشت دكتۆرەكان ئەخنكێنن ️
تەنها دایكی ئەمێنێ پێی ئەڵێ تۆش بڕۆ دەرەوە ئێرە ماڵی منە نەفرەتی منالەكانت بەرەو بڕۆۆۆۆ !دایكی دوبارە لەهۆش خۆی ئەچێ كە هەڵەستێ لەدەرەوەی خانوەكەیە دو كچەی تری لەگەل كوڕەكەی خنكێنراون لایەوە دانراوە زۆر ئەگریاو هاوار ئەكات میتال لە پەنجەرەكەوە لەسەرەوە سەیری ئەكات
️
خێرا پەیوەندی بە پۆلیسەوە ئەكات كاتێك دێن ئەیانوێ بچنە ژورەوە سەرەتا پۆلیسێك ئەچێ لەپڕ ڕا ئەكاتەوە دەرەوە ئەكەوێ لەعەرزا ! چەند جارێك چەند پۆلیسێک سەیریان دەکرد
زۆر ئەگریاو هاوار ئەكات میتال لە پەنجەرەكەوە لەسەرەوە سەیری ئەكات خێرا پەیوەندی بە پۆلیسەوە ئەكات كاتێك دێن ئەیانوێ بچنە ژورەوە سەرەتا پۆلیسێك ئەچێ لەپڕ ڕا ئەكاتەوە دەرەوە ئەكەوێ لەعەرزا ! چەند جارێك چەند پۆلیسێك ئەمە تاقی ئەكەنەوە هەر كەسێك ئەچێ بە شێتی دێتە دەرەوە سەیر لەوەدایە میتال لە پەنجەرەكەوە سەیر ئەكاتوو مناڵێكی لە باوەشایە ! ئەفسەرێكی پۆلیس ئەڵێ ئەمە پێویستی بە قەشەیەكە بۆی ببەین دیارە كە ڕوحێك مالەكەی هەراسان كردوە ....! كاتێك قەشە بانگ. ئەكەن لەكاتی چونە ژورەیا میتال پەنجەرەكە ئەكاتەوە ئەڵێ هاتنی تۆ زەرەرێكی گەورەیە مەیە ! قەشەكە ئەگەڕێتەوە ئەڵێ ئەم جۆرە ڕوحەم نەیبینوە پێویستی بەچەند قەشەیەكی شارەزا هەیە ئەفسەرەكەش ٦ قەشەی شارەزا ئەهێنێ بۆ ئەمكارە كاتێك ئەیانەوێ بچنە ژورەوە میتال لای پەنجەرەكە لا ئەچێ قەشەكان ئەچنە ژورەكەی ئەبینن دانیشتوە قەشەیەك پێی ئەڵێ وەرە دەرەوە لەگیانی میتال میتال پێ ئەكەنێ ئەڵێ زیكری ئێوە هیچ ناگۆڕێ ئێمە چركەی سەعاتی مالەكانوو دانگی گریانی مناڵین ئەو قسەیە تەواو ئەكاتوو ماڵەكە گڕەگرێ تا ئێستاش نەیانزانی چۆن. ئاگر كەوتەوە میتالیش لەناو ئاگرەكە پێ ئەكەنێ و دیار نامێنی قەشەكانیش ئێسكیشیان دیار نەماوە تا ئێستا هیچ لایەنێك نەیتوانی ئەم. ڕوداوە شی بكاتەوە دایكی تا ئێستاش لە ژیان ماوە ئەڵێ هەنێ جار گوێم لەدەمگی میتال ئەبێ بە چرپە ئەڵێ بیرم لێ مەكەرەوە ئێمەی چرپەی سەعاتی ماڵەكانین ئەم چیرۆكە ویستیان بیكەن بەفیلم بەڵام لەكاتی فلیمەكەیا ئەكتەرەكان ترسێكی زۆریان هەبوە نەیانتوانیوە تەواوی بکەن...
کۆتایی
چیرۆکی
ئەو كچەی گشت دكتۆرە دەرون ناسیەكانی توشی شۆك كرد !
بەشی یەکەم
ڕوسی 🔞
لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لەمانگی ئازاردا كچێكی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی میتال لەگەڵ دایكی و دوو خوشكوو برایەكیدا ئەژیا لەیەكێك لە خانوەكانی نزیك شارۆچكەی هاڤینگ لە ڕوسیا چیرۆكەكە لێرەوە دەست پێ ئەكات لەدەمی دایكیەوە ئەگێڕدرێتەوە ⬇️
ئێورەیەكی پایز میتال ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە ئەوكات ژیانی ئاسایی بوو وەك هەموو ڕۆژێك خوانێكی خۆشی خوارد لەگەڵ خانەوادەكەی ڕەفیقی میتال تێل ئەكاتوو ئەڵێت ئەمشەو بێیاقەتم ئەتوانیت لەگەم بێیت بڕۆین لە خانوەكەی پورم بمێنیەوە ئەو لەسەفەرە ئەچین بۆ نادی دوا ئەوە ئەگەڕێینەوە بۆ ماڵی پورم ئەمیش ڕازی ئەبێ
دوا بەسەر بردنێكی كاتێكی خۆش ئەگەڕێنەوە لەڕێگا هاوڕێكەی خەوی یەت ئەڵێ ئەتوانی تۆ سەیارە لێبخوڕی كەمێك سەرخۆشم ئەڵێ باشە ،كاتژمێر ٢ شەوە میتال گوێی لە دەنگێك ئەبێت كە بانگی شتێك یان. كەسێك ئەكات بەناوی تاورج !
سەیارەكە ڕا ئەگرێت هاوڕێكەی خەبەر ئەكاتەوە ئەڵێ تۆ گوێت لەو دەنگەیە ؟ ئەڵێ نەخێر دیارە ماندوی هی ئەوەیە
ئەم دەنگە بەردەوام ئەبێت تا لەپڕ پەڕۆیەك بەر جامی سەیارەكە ئەكەوێت لەسەری نوسراوە ڕۆحت ئەبەین
میتال شپرزە ئەبێ سەیارەكە ڕا ئەگرێ دوبارە هاوڕێكەی خەبەر ئەكاتەوە ئەڵێ ئەم پارچە قوماشە بەر جامی سەیارەكەم كەوت ئەها چی نوسراوە ئەویش كەمێك دودڵ ئەبێ ئەترسێ !
ئەڵێ ڕەنگە سوتفەبێ ئەم پەڕۆیە با. هێنابێتی گوێی مەدەرێ ،،
ئەگەنە ماڵی پوری هاوڕێكەی كە دا ئەبەزن دەرگاكە كراوەتەوە پێیان سەیرە كە ئەچنە ژورەوە ئەبینن ئاوی ماڵەكە هەموی كراوەتەوە !!! لایان نامۆیە تێل بۆ پوری ئەكا ئەڵێ تۆ دەرگاو بە. كراوەی جێ هێشتوە ئەڵێ نەخێر شتی وا نابێ ئەڵێ ئاوەكانیش كراونەتەوە دیارە كەسێك ئەمەی كردوە ؟ ناچنە خانوەكە ئەگەڕێنەوە دوا دو ڕۆژ میتال نامەیەكی لە یەكێك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە بۆ دێت بەناوی lm lost واتە من ونم
كە تیایا نوسراوە ئێمە ڕوحی تۆمان ئەوێ ! زۆر ئەترسێ بەڕاكردن ئەچێتە لای دایكی ئەڵێ ئەو شەوەش لە پەڕۆكە ئەمە نوسرابوو دایكی ئەڵێ ئارامبە تەنها نامەیەكە مەترسە كەس ناتوانێ تۆ ئازار بدات /
شەو دێیوو ئەڕوا لە شەوێكی باراناویا میتال كتێب. ئەخوێنێتەوە لەپڕ بەتانیەكەی ڕا ئەكێشرێ زۆر ئەترسێ ئەیداتەوە بەخۆیا بەترسێكی زۆرەوە ئەمجارەیان شتێكی ڕەش لە شێوەی پیرێژنێكی پیر دێتە بەرچاوی ئەقیژێنێ دایكی دێت كە گڵۆپەكە هەڵەكات بە خوێن لە دیوارەكە نوسراوە ڕۆحی تۆمان دەووێ
نوسەر" سوڵتان
بەشیـۍ ســێ یـەم"
نەمدەزانی چۆن قسە لەگەل شەیدا بکەم چونکە مالیان پی نەدەزانی بەیانی داهات نەنانم پی نەدەخورا حەزم دەکرد مردبام ئەو هەوالەم نەبیستبا دایکم هەر تەلەفۆنی دەکرد هەلم نەگرت چومەوە مال چومە ژوورەکەم نەقسەم دەکرد نەنانم دەخوارد محمدیش دیار نەبوو هیچ هیزی ئەوەم نەبوو بەدوای دابگەریم دایکم هاتە لام دەیوت کورم وامەکە کچیک باشت بۆ دەدۆزمەوە دەمووت نا کەسم ناویت ریشم هیشتبەوە پرچم دەهیشتەوە برایەکی لەخۆم سالیک بچوکترم هەبوو ئەو لەجیات من ئیشی کۆمپانیای دەکرد رۆژیک تەلەفۆنم بۆ هات ژمارەکی نادیار بوو هەلم گرت دەنگی کیم گوی لی بوو شەیداکەم بەهەناسەیەکی ساردەوە بەگریانەوە ووتی باشیت ئاریم هیچم بۆ نەدەوترا تەنها فرمیسک لەچاوانم دەهات ووتم باشبوونی توو باشبوونی منە ووتی باشم بەس دلم خەریکە دەوەستی تۆم دەویست بۆ وایان کرد خۆزگە نەدەرۆشتی منیان بەزۆر بەشو دا ووتم بەس باشبە ئاگاداری خۆتبە ووتی باش تۆش خەم نەخۆیت ژیانیکی دی دانی لەگەل کچیک هاوسەرگیری بکە ووتم نا حەزم لی نییە ژیانی هیچ کچیک ویران ناکەم کە هیشتا دلم بەهۆی تۆوە لی دەدا وامدەزانی بەس شەیدا هەیە چاوم کەسی نەدەبینی ووتم دەی دایبخە لەبەر هاوسەرکەت خەریک بوو شیت بم هەموو رۆژ کەمیردەکەی لەمال نەبا قسەمان دەکرد رۆژیک دایکم هەستی پی کردبوو ووتی کورم کاریکی هەلە دەکەیت تازە ئەو شوی کردووە مەیخە کیشەوە خۆت دەزانی لەبەر محمد شەیدایان دە با توشی کیشە نەبێتەوە
ووتم دایە ناتوانم ووتی دەی تۆ هاوسەرگیری بکە جا سەبر سەبر لەبیری دەکەیت من رازی نەبووم نەمدەتوانی وەک بلی لەبیر کردنی شەیدا لەسەر وەستانی دلم بوو وازم لەئیش کردن هینا تەنها لەژوورەکەم بووم لەگەل جگەرەکەم یەکجار لاواز و رەنگ زەرد بووم ووتمە شەیدا ئیدی چبکەم مالت تیک نادەم خۆش بژین کە قسانەم دەکرد دلم خیرا بوو دەستەکانم دەلەرزین بەگریانەوە دامخست کات رۆشت هەر دەیان ووت هاوسەرگیری بکە من رازی نەبووم وتیان باش مادەم بۆ براکەت دەهینین منیش ووتم بەئارەزووی خۆتان زوو تورە دەبووم هەلدەچوم کەس قسەی لەگەلم نەدەکرد دوایی بۆ براکەم چونە داخوازی کچیک رازی بوون ئاهەنگیان ریک خست منیش ووتم نایەم برۆن ووتیان دەبیت بیت چی نایت ئەوە براتە بۆیە چوم بەبی دەنگی لەسوچیک دانیشتم وەک بلی هەر برای زاوا نیم دایکم هات دەی تۆزیک پیبکەنه ئەوە بۆ ساردی لەهیکرا کچیک هات ووتی پوری کاتی مارە برینەکەیە دەتوانی بیت کچیکی قژ زەردی چاو شینی کال بوو زور جوان بوو ناوی بەناز رۆشت دایکم ووتی دەلی چی ئەو کچە هاوسەرگیری نەکردووە بۆتی ریک بیخین ووتم نا باسی مەکەنەوە خەریک بوو مارە برینەکە کۆتایی بیت ووتمە دایکم من دەچمەوە سەرم دیشی ئیوەش کە تەواو بون وەرنەوە ووتیان باش خەریک بوو دەچومە دەر لەدەرگا ریک بەناز خۆی پیدا کیشام زۆر تورە بوم ووتم دەی خۆ کۆرە نیت ووتی ببوورە ئاگام لی نەبوو ووتم کە دەرۆیت لەریگا سەیری پیش خۆت بکە ووتی داوای لیبوردن دەکەم بۆ وا تورەی من رۆیشتم بەیانیەکەی دایکم هات ووتی ئاگام لی بوو بۆ وا خۆت لەو کچە تورەکرد ووتی خۆ ئاگای لی نەبوو دەچیت داوای لی بوردن دەکەیت ووتم نا هەرگیز ناچم ووتی قسەی دایکت دەشکینی ووتم نا بەس جاری ناچم ووتی باش ئاهەنگ کرا بەنازیش لەوی بوو دایکم ووتی دەی برۆ داوای لیبوردن بکە دایکشم لەگەلم هات ووتم ببوورە بۆئەو رۆژە زوو تورە بوم ووتی ئاسایە لەدلی ناگرم ویستم برۆم دایکم ووتی دەبی قەرەبووی بکاتەوە رۆژیکی دی دەعوەتی ئیمەن لەمالەوە دەبیت بین بەنازیش ووتی نا پیویست ناکە دایکم زۆری کرد رازی بوون بەناز باوکی نەمابوو خوشکی و برایەکی هەبوو دایکیشی مابوو خیزانیکی بچوک بوون رۆژیک دایکم بانگی کردن بۆ دەعوەتەکە منیش ئیشم نەدەکرد هەر لە مال بووم خوشکم نەبو یارمەتی دایکم دەدا بەناز و وان هاتن منیش لەژورەکەم بووم دایکم ووتی دەی وەرە بەخیر هاتنیان بکە ووتم باش بەخیرهاتنم کردن بەناز وەک ئەلماس وابو دانیشتم دایکی بەناز ووتی بۆ هاوسەرگیریت نەکردووە ووتم قسمەت نەبوە دایکم ووتی ان شاءاللە قسمەت دەبی بەس دایکم بەئەنقەست وای دەکرد حەزی دەکرد بەناز بهینم زۆر پی خۆشبوو براشم کە هاوسەرگیری کرد مالی جودای بۆ برژانم دانا بەس زوو دەهاتنە لای دایکم
سوڵتان
بەشــــیـۍ یـــەڪەم"
سلاو ناوم ئارییە لەسلێمانی ئەژیم تەمەنم 24 سالە ئەو بەسەرهاتە دەگیرمەوە کە چەند سالیڪ پیش ئیستا رووی داوە تەمەنم 18سال بوو لەگەل مالی مام جیران بووین زۆر تیکەل بووین ئامۆزایەکی کچم هەبوو کە لەمندالیەوە بابم دەیوت بوکی منە کچیکی رووخۆش و سادە بوو ناوی شەیدا بوو پیکەوە لەیەک قوناغ بووین پۆلی شەشی ئامادەیی بووین لەیەک قوتابخانە دەمان خویند دایم لای یەک بووین لەمندالیەوەش هەر لای یەک بووین وا هەستم دەکرد خۆشم دەویت ئەویش بەهەمان شێوە بەس لای یەکمان نەدەوت دایم لای یەک بووین چونکە جیران بووین دایم دەمدیت هەردووکمان ئاشقی یەک بووین بەلام وامان نەدەوت چونکە دەمووت ئەو هی منە خۆ بۆ کەسی دی نییە دوایی تاقی کردنەوەی قوتابخانە هات من زۆر حەزم بەخویندن نەبوو باوکم کۆمپانیای هەبوو زیاتر لەوی بوم گرینگیم بەخویند نەدەدا من کەوتوم لەتاقی کردنەوە ئەو دەرچوو بەو بەشە گەشت کە ویستی منیش وازم هینا کاری کۆمپانیام دەکرد حەزم لی بوو بەلام شەیدا دەچوە زانکۆ باوکم و مام وتیان حەز ناکەین بەتەنها بچیت براکەشی لەگەل من لەکۆمپانیا بوو وتیان دەبیت تۆ هاتوچۆی پی بکەی منیش رازی بووم هەموو رۆژ دەمبرد کاتیک دەمدیت زانکۆ کوریشی لییە غیرەم دەکرد پیم دەوت نزیک نەبیتەوە لیان ئاگات لەخۆت بیت ئەویش زەردەخەی دەکرد و دەیوت باش بەسەرچاو دەیزانی که ئاشقی ئەوم رۆژەک مالی ئیمە سەفرەکی دەریان دانا بچین کاتەکی خۆش وەربگرین لەگەل مالی مام چوین
هەموومان خۆمان ئامادە کرد چاوەری بوین مامۆژن و شەیدا بین دوایی شەیدا هات سەیرم کرد کراسیکی کوردی رەشی سادەی لەبەر کردووە قژە دریژەکەی خاو کردبەوە نازانم بەدەست خۆم نەبو هەر سەیرم دەکرد خۆم پی نەدەگیرا ووتم شەیدا ناترسی بەچاو بچیت ووتی دەی واشی لی مەکە ووتی منت خۆش دەویت بۆیە وابەجوانی دەمبینی ووتم ئەی ئاشقتم ریک ووتم ووتی بەراست شەرمم کرد ووتم دەی با برۆین خۆم دزیەوە سەفەرەکەمان بەخۆشی بەری کرد شەیداش هەر خەریکی خویند بوو هەموو رۆژ دەمبردە زانکۆ رۆژەک ووتم شەیدا ناتوانم هەستەکانم وا راگرم دەمەویت بیم و مارەت بکەم خۆ ئیمەش بۆیەک دانراوین ووتی ئاخر دەخوینم با زانکۆ تەواو بکەم جا وەرە منیش ووتم باش با بەدلی توو بیت هەموو رۆژ دەمدیت خۆشەویستیم بۆ دەردەبری ئەویش وابو بەس تۆزەک شەرمن بووزوو زوو دەچوینە کافتریا یان بۆ دەرەوە دایم لەخەیالم بوو قسەمان دەکرد شەوان بەنامە نەمدەویست دوور بیت لیم دایکم هەستی پی کردبوو ووتی کورم چییە وا دلخۆش دیاری دەم بەخەندەی ووتم دایە شەیدا هۆکارە ووتی ئەی کورەکەم ئاشق بووە دەی بەخۆشی بیت ئی کورم بریارت نەداوە کەی بچینە داوای خۆت دەزانی ئەو هەر بۆتیان دانابو ووتم دایە بەشەیدام ووتوە ووتی با زانکۆ تەواو بکەم منیش دلیم نەشکاند بەس ئەویش وا خۆشی دەویم خەمت نەبی بووکی تۆیە ووتی ان شاءاللە وتی بەس مامۆژنت نەزانی چونکە ئەو پی ناخۆشە کە باوکت دەلیت شەیدا بوکمە ووتم جا شەیداش منی دەویت قابیلە لیکمان کات خۆ ناتوانی ووتی با کورم مامۆژنت چ بلیت مامت بەگوێی دەکات ووتم خەمت نەبی هەر بووکی تۆیە خەریک بوو زانکۆی تەواو دەکرد شەیدا لەگەلی زۆر راهاتبوم رۆژەک نەمدیتبا دلتەنگ دەبوم برای شەیدا ناوی محمد بوو کچە پوری خۆشدەویست کچە خوشکی مامۆژنم رۆژیک بریاریان دا بچنە داوای هەموو خۆیان ئامادە کرد بۆ شەوەکی دەچون من دلم زۆر توند بو وەک بلی شتیکم بەسەر دیت چون داوایان کردبوو ووتبیان دوایی جوابت دەدەینەوە بۆ بەیانیەکەی جوابیان داوە ووتبیان رازین بەس دەبی شەیدامان بدەنی واتا ژن بەژنی بکەن من زۆر تیکچوم ووتم نابی ئەو هیمنە ریک مامۆژنم ووتی بۆ تاپۆت کردووە هی تۆی چ ووتم هی منە زۆر تورە بووم شەیداش زۆر دلتەنگ بوو فرمیسک لەچاوی دیار بوو باوکیشم لەوی بوو ریک هەستاین ئەویش پی ناخۆش بوو چونکە مامۆژنم زۆر رقی لیمان بوو دایم حەکسی ئیمە قسەی دەکرد محمدیش کچەی زۆر خۆشدەویست ووتبویان رازی نین تا شەیداشمان نەدەنی محمد دەیزانی من خۆشمدەویست نەیدەزانی ئامۆزای خۆی وەک برا دایم لای بوە لەلایەکی دی ئەشقەکەی لەخەما هەفتەیەک نەهاتبەوە مالەوە هەموو بیتاقەت بوون بەس مامۆژنم ووتبوویە مام یان رازی دەبین یان منیش دەرۆم مالەکەت بۆ بەجێ دیلم مامیشم نەیدەزانی چبکات لەلایەک کورەکەی دەویت یان مردن ئەو کچە لەلایەکی دی لەبەر باوکم باوکی کچەش دەیوت یان شەیداش دەبیت بەبووکی من یان کچم نابیتە بووکتان لۆیە مام هات ووتی دەبیت شەیدایان بدەمی خۆ ئیمە مارمان نەکردن تەنها بەقسە ووتومانە کەسیش نازانی باوکم هەستی پی کردبوو خۆشم دەویست بەس لەبەر مامۆژنم ناچار بوو بلی باش بەدلی خۆتان...............
@chyrok
عەقدی زەواجی باپیرم سەیرکرد750 دینار نوسرابوو نازانم ژنی هێناوە یان لەفەی جگەری کریوە😕😂
Читать полностью…کابرایەک چوبووخانوتاپۆبکات لەدایرەی تاپۆوتبویان بەڵگەیەکمان بۆبێنەکەئەوخانووەهی تۆیەکابراش چووبوڕەسمێکی خۆی بۆهێنابوون کەبەبیجامەوەحەوشەی ئەشۆرت😁ئەوەبەڵگەیە😁😁
عه مرت نه ميني پياو😂
جارەش هاتن بە شوێنما بەڵام ئەم جارە کە بۆم باسکردن خۆیان بێ نەگیرا دەستیان کرد به گریان مێردەکەی پورم کە ناوی چالاکە وتی ئەمجارە ناهێڵم وا بروا ئەزانی چیەکەی هەڕەشە ئەکەی بڵی کە شکات بکەن من دەجار شکات ئەکەم هەرچی ڕێخراوی مافی ژنان هەیە ئاکاداری ئەکەم هەرچی کەناڵ هەیە پیشانی ئەدەم چیتا لە خۆم و کوڕەکەم کردووە من چەن زیندانی بکرێم ئیوە دوو هێندە منیش تێلم بۆ بەرهەم کرد هەر کە جوابی یاوە ڕێک دەستی کرد بە جنێوو ئەیوت با بێمەوە ڕێک ئەوخنێکێنم منیش دەستم بە قسە هەموویم پێ وت وتم چاوڕێکە بزانە چۆن ڕسوا ئەبن لەبەرچاو خەڵکی کوردستان ناهێڵم بەسەرتانەوە بچێ ئەویش قسەکانی گۆڕا وتی وامەکە با توشی کێشەی زیاتر نەبین وتم ئەگەر تەڵاقم نەیەیت و مناڵەکەم نەیەیتێ سوێن بەخوا لە هەموو دنیایە ئەناسرێیت ئیوە چ جەریمەیەکتان کردووە هەی بێ ئەخلاق چۆن کوڕی خۆت ئاوها لێ ئەکەی سوێن بەخوا هەق بوو هەردووکتان بکوژم وتی ئەسازێین تۆ وامەکە پاشان تەلەفۆنەکەم داخستەوە مێردی پورم تێلی بۆ براکەم کرد و تێی گەیان چی ڕوویداوەڕوویداوە براکەشم بە مالەوەی وتبوو دایکی بەسەزمانم هەر ئەگریا دایکێک کە ئەویش ئو دەردەی منی بینیوە و ژیانی لەگەڵ سەگێکا بەسەر بردووە دواتر ڕۆژ بوەوە بەرهەم و نەرمین وتیان بەس ئەمانە باس نەکەی ئێمە تەواو شکات ناکەین جیاش بەرەوە بەهەرحاڵ من جیا بوومەوە دەستی نەرمین خوای ئەو مناڵە ئێستە چڵک و جەرەعات ئەکا لە ۲۰۱٥ وەتا ئیستە هەر ئەناڵێنی بەدەست برینەکەیەوە تەنانەت بیستمەو ئەڵێن بەرهەم بێزی لێ ئەکاتەوە ناوێری بچێتە لایەوە خوای ئەو مناڵە ئەو ژنەی ڕسوا کرد نەفرەت لە هەرچی ژنە کە سەربە هەوێ شووئەکا و ژیانی خەڵک تێک ئەیا باشە تۆ ئەزانی پیاو جەستە پەرستە بۆ سی بە هەوێ شوو ئەکەن سوو ئەزانی ژیانی خەڵک وێران ئەکەین ڕەبی داوەشێا ئو ژنانەی وائەکەن پاشان لە سایەی کاک چالاکەوە من توانیم هەناسەیەک لەگەڵ فریشتەکەما هەڵمژم کاک چالاک بام حاڵەشەوە وازی لێ نەهێنام ئەیزانی ژنێکی ڕێکو پێکو لە خوا ترسم بە برایەکی وت کە ناوی ئیڤانە یەک لەیەک بە ڕێز تر و چاکترن ئێستە من لەگەڵ ئیڤان زەواجم کردوە بڕوا بکە ئیڤان ساڵێک لە خۆم گەورە ترە بەڵام ئەڵێی خوا بە دیاری بۆی ناردووم ئەوە بۆ چەن ساڵێکە پێکەوین کوڕەکەشم بووبە کوڕی ئەو و خوشکێکیشی بووە بەڕاستی ئێستە هەست بەوا ئەکەم کە غوڵام نیم و ئێستە من دایکی دوو مناڵم و هەروەها خێزانی پیاوێکی زۆر ئاقڵ لە بنەماڵەیەکی موسەقەف و ژیر و بە دین و ئەخلاق بەڵام تا ماوم لە برا و باوکم خۆش نابم وا نەیانهێشت خوێندن تەواوکەم سەرگەردانیان کردم ئێستە کاکە چالاک وەکو کاۆ و برا گەورەی منە و ئیڤانیش تا ئێستە هەڵە لە من هەبووێێ لەو نەبووە باشبوو خوا تۆڵەی بۆ کردمەوە بەرهەمیش بەدەست کێشەی ژنەکەیەوە جۆش داماوە ناوێرێ تەڵاقی با لە ترسی براکانی ژنەکە زۆر لەیەک بێزارن سواس بۆ ئەو خوایەی تۆڵەی بۆ کردمەوە ئەو خەسووەشم بووە بە پەن ئەو هەموو زوڵمەی کرد خوا تۆڵەی لێ کردەوە نەرمین خان چونکە وەکو سەگ دڕە خەسووی کردووە بە کارەکەر شەڕی پێ ئەفرۆشێت ژیانی لێ تاڵ کردووە هەمیشە بە ڕێی دکتۆرەوەن بۆ ئەوەی قۆڵی چاک بێتەوە چەن ڕۆژێک پێش ئێستا چووە بۆ ئێران بۆ چارەسەر دەک خوا چاکی بۆ نەکا وا وای لەو کۆرپەیەی من کرد ب تینوێتی و قۆڵ سوتاوی لەبەر خۆر دای نابوو خوا پێی گرت و داوا لە هەموو کچان ئەکەم تا ماون شوو نەکەن سەر بەهەوێ ئەمە چیرۆکەکەی من بوو سپاس بۆ کاکە بڕوایش چیرۆکی منی دانا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم
هاوڕێیان قەت بێ ئومێد مەبن لە خودا الحمداللە
کۆتایی
ئەمەوێ بخوێنم دەمی دایکم و باوک و کۆمەڵگاکەم داخەم زیاتر و زیاتر حەزم ئەچێته خوێندن هەوڵ ئەدەم و کۆڵ نادەم تا بە شەهادەکەم وڵامی هەمووان بدەمەوە ,
رۆژێکیان چوم بۆ ماڵی فیردۆس هاورێم ......
چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
کچ هەیە قاپێک بۆ دایکی ناشوات
کەچی فەرمانبەری خۆبەخشەو بەخۆڕایی ئیش بۆ حکومەت دەکات!😁
😂😂😂😂
ڕووداوێکیـ_ڕاستەقینە
.. چیروکی گە نجیک ..
بـــەشـــی ســـێیەم : -
کاتێك دایکی خەبەردار ئەبێت کە کوڕەکەی مردووە ئەویش جەڵتە لێی ئەدات و ئەمرێت ئێستا تەنها کچێکی تەمەن بیست و دوو ساڵیان لێ بەجێماوە بیستم خەریکی گەداییە لە کۆتایی شەقامی خواروو فەرموو ئەمەش وێنەی کچەکەیە ئیدی منیش بەپەلە لەماڵەکە هاتمە دەرەوە و کەوتمە گەڕان بە دوای کچەکە بەڵام نەم دۆزییەوە هەموو ڕۆژێك ئەگەڕام بەڵام نەم ئەدۆزییەوە ، بەڵام خاڵۆ لە یادم ناچێ من بکوژی سێ کەسم دڵنیام ئێستاش ئەو کچە داماوە ڕەقبۆتەوە و مردووە ، ئەم ڕووداوە ڕێك دوو ساڵ پێش ئێستا ڕوویدا با زیاترت بۆ بگێڕمەوە هێی کاکی چایچی دووچای تر بێنە خاڵۆ سیگارێکیڤ تر بکێشم بەڵێ بیکێشە بۆ نا سیگارێکی کێشاو قومێکی لە چایەکەداو دەستی کردەوە بە قسە بەڵێ خاڵۆ ڕێك ساڵێك بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕی و منیش ئەو کچەم هەر لە یاد مابوو چیرۆکێك بوو لە ژیانم نە ئەچووە دەرێ ئیدی ڕۆژ هات و ڕۆیشت کچێکم ناسی زۆر جوانکیلە بوو بە یەك نیگا کردمی بە کۆیلە ئامادە بووم هەموو شت بکەم لە پێناو ئەو تا ڕۆژ هات و ڕۆیشت زیار هۆگری کردم مەرجی زەواجی ئەوە بوو کە هەموو سەروەتەکەم بکەم بە ناوی ئەو ئیتر منیش ئەحمەقانە دار و نەدارم کردە ناوی ئەو خاڵۆ کارێکی گەوجانەم کرد هەر چەند ڕۆژێك دوای ئەوە حکومەت هاتە سەر سەرم و ئەوەی هەم بوو نەبوو لێی سەندم دای بەو کچە کچەش بوو بە قەتریەك ئاو چۆوە ژێر زەوی منیش ئەوهام لێهات و لە شەقامەکان ئەخوڵێمەوە و کەسیش کارم پێنادا خاڵۆ خودات ئەو گەنجە تۆڵەی لێکردمەوە باجەکەی پێدام لەقسەکردن وەستاو قومێکی لە چایەکەدا داڵغە بردبۆیەوە وتم دەی هەستە بابڕۆین و پیاسەیەکی شار بکەین هەستاین و ڕۆشتین پاشان بردمەوە ماڵەکەی خۆم و پێکەوە ئەژیاین کارم بۆ دۆزیەوە و خستمە سەر کار تەقریبەن حاڵی هاتبۆوە سەر خۆی شەوێکی لەپڕ خۆی کرد بە ماڵا و کچێکی لەگەڵ بوو زۆر دڵخۆش دیار بوو بانگم کردە ژوورەکەی دیکە و پرسیم ئەو کچە کێیە ؟! وتی ئەمڕۆ کاتێك لەسەر کار بووم بینیم کچێك خەریکی گەداییە تاگەیشتە لای من شتێك پارەم پێدا بەڵام هەستم ئەکرد غەریب نیە شێوەی لە پڕ خورپەیەك بە دڵم هات و وێنەکەی گیرفانم دەکرد بینیم هەمان کچە کەوتمە دوایی و پرسیم پاشان بۆم دەرکەوت کە خوشکی کوڕە یە کە لە پێش دەرگاکەم ڕەقبوبۆوە..
ژنێک بە پیاوەکەی ئەڵێ من ٥ دەقە ئەڕۆم بۆ ماڵ گولچینی دراوسێمان، بیرت نەچێت هەموو نیو سەعات جارێک خواردنەکە تێکبدەیت لەسەر ئاگر 😂
@chyrok
ژنێک کوڕێکی چكۆلەی بوو زۆری دزی ئەکرد
لەگەڵ کوڕەکەی ڕۆشتن بۆلای شێخێک
شێخەکە دۆعای بۆ نووسی و کوتی:
ئەو دۆعایه له ملی کوڕەکەت بکه
ئیتر قەت دزی ناکاتەوه....
وەختێک که ڕۆشتنەوه کوڕەکه
له پشت دایکی بەجێ ئەمێنێ
دایکی ئەڵێ: ڕۆڵه تونتر وەره با بگەیته لای من
کوڕه کوتی: دایه نەعلهکانی شێخ زۆر گەورەن ناتوانم پێیان بڕۆم😳😂😂😂
چومەلای سنور بەڵام سەیری ڕوخساری ناکردم بە گریانە وتم سنور من شایەنی ئەمەم؟ وتی نا من شایەنی ئەوەبووم کە تۆ لەگەڵت کردم وتم بمبورە وتی ئەتبورم با لەودونیاش نەتبینمەوە قسەکانی ئەوڕۆژەی وەک چەقۆیەک چوبە دڵما خۆزگە جنێوێکی ئەدا خۆزگە زلەی لێمەدا خۆزگە بە چەقۆ پارچە پارچەی ئەکردم بەڵام نا هیچیانی نەکرد پێش ئەوەی بڕۆم وتی بیرتە وتم خۆمت لێئەسێنم من هەموو بەڵێنەکانم بردەسەر وتم دەستم تەنها ئەڵقەی تۆی تێدەکرێ دەستی بەرزکردەوە وتی سەیرکە من هیچ ئەڵقەم لەدەست نیە وتی دەستتم بدەرێ دەستم پێدا ئەو ملوانکەیەی خستە دەستم کە بۆمکڕیبوو وتی ئێستە هیچت لام نەما دەمویست قسە بکەم دەمویست بڵێم پەشیمانم بەڵام دوای چی من ئێستە دەبمە باوک یان بەو قسەیه سنور چاک دەبێتەوە؟ ئامادەم گیانم بدەم بەڵام چاکبێتەوە گەڕامەوە ماڵەوە زریان دەیوت چیە بۆ وا شێواوی جوابم نەدایەوە چومە ژورەکەم تا هێزم تیابوو گریام خەوم لێکەووت بە دەنگی جەرەسی موبایلەکە هەستام هاوڕێکەمبو کە لە پەیمانگا پێکەوە بوین هەڵمگرت وتی بڕوا سنور وتم سنور چی وتی ئارامبە بەداخەوەم ئەمەم
بیست شێت بووم موبایلم فڕێدا هاوارم دەکرد نا خوایە وام لێمەکە خوایە منیش بکوژە زریان هەرچۆن بوو درگاکەی کردەوە هەوڵیدا ئاڕامم کاتەوە سودی نەبوو دەرزیەکی ئارامکەرەوەی لێمدا بێهۆش بووم کە بەئاگا هاتمەوە زریان ئەگریا ئەیوت چیبووە بۆ وات لێهات هیچم بۆنەوترا ماوەیەکی زۆر شۆک بوم نە هیچم ئەوت نە هیچم بۆئەخورا لە نەخۆشخانە خەوێنرام زریان بەردەوام لامبوو هەردەیگوت بڕوا تخوامنداڵەکەمان تخوا هەستەوە ناچار هەستامەوە ئاخر منداڵەکەم بۆ باجی بێ ئەقڵی من بدا بڕیارمدا کچەکەم ناوبنێم ئیلهام وەک ئەوی سنور خەیاڵی بۆی ئەکرد داوام لە زریان کرد ببێتە باڵاپۆش بۆی زەحمەت بوو بەڵام دڵی نەشکاندم ڕازی بوو نا سنور گیان وەک ئەوەی خەیاڵمانکرد نەبوو تۆ دایکی کچەکەم نەبوی منیش باشترین و بەوەفاترین نەبووم وتت قەت جێتناهێڵم بڕوامپێبکە ئێستە منیش مردووم لەگەڵت بمبورە چونکە هاوکێشەی سەر گوڵەکە کە نوسیبوت b+s=e م تێکدا لە جێی تۆ زریانم دانا بمبورە فریشتەکەم . ئێستە هەرکات بیری قسەکانی سنورم دەکەوێتەوە پڕ بەدڵ دەمەوێ بگریم بەڵام لەپێش چاوی زریان ناتوانم دەڕۆمە دەرەوە ئەوەندە دەگریم تا هێزم نامێنێ .. هاوڕێیان ئێوە هیچ کات خیانەت مەکەن دڵنیا بن هیچ کەس شوێنی یەکەم خۆشەویستان بۆ ناگریتەوە ئەوکەتەی ئەڵقە دەکەیتە دەستی کەسێکی تر دەزانی چەن بەئازارە.
کۆتایی
لە پەیمانگا تەنها دوو کەس بە نێوانی ئێمەیان دەزانی دیاری هاوڕێی من و کچێکی هاوڕێی ئەو بەڵام ماڵی ئێمە هەموو دەیانزانی تەندرووستی سنور باشتر و باشتر دەبوو چونکە نەمدەهێشت خەمبخوات و سەرما یان گەرمای ببێ جار جار خۆی و هاوڕێکەیم دەگەیاندە ماڵ.
شەوێکیان ماندووبوم ویستم بخەوم باوکم وتی بڕوا هەندێ پارچەی سەیارەمان بۆهاتوە تۆ بڕۆ بیهێنە شوێنەکە تۆزێ دووربوو بەڵام ڕازی بووم بە سنورم وت وتی باشە ئاگادارم بکەوە کە گەشتی بەڕێکەوتم لەڕێگا زۆرم خەودەهات جار جار سەیارەکەم دەوەستان دەمووچاوم ئاوپێدادەکرد تا خەوەکەم بڕوات بەڵام لەگەڕانەوەمدا خۆمکێشا بە ماتۆڕێکدا
من تەنها کەمێک برینداربوم بەڵام ئەو کوڕەی ماتۆڕەکە حاڵی خراپ بوو بۆیە من دەستگیرکرام ماڵەوەمان ئاگاداری نەخۆشەکە بوون مەسرەفیان دەکرد منیش دوای جێگیربونی حاڵی ئەو کوڕەی لێمدابوو بە کەفالەت ئازادکرام بەڵام زۆر پێی تێکچووبوم مانگێک لە دەرس و دەوام بەهۆی ئەوەوە ئاگام لە سنور نەمابوو هەرچی تێلی ئەکرد بەسەریا دامەخستەوە ئەو ماوەیە زوو توڕە ئەبووم ویستیان ئەو ساڵە بمخەن چونکە یەک مانگ غیابم هەبوو بەڵام باوکم بەرپرسەکانی دەناسی وەرگیرامەوە سنور دەهاتە لام دڵی دەدامەوە وانەکانی بۆم دووپاتدەکردەوە ئیتر حاڵی ئەو کوڕە باشبوو مەسرەفی ماتۆڕەکەم کدردوو لەگەڵ قەرەبووی مادیش دواتر ژیانم ئاسایی بۆوە لەگەڵ سنور وەک جارانمان لێهاتەوە هەمیشە ئەیوت قەت جێتناهێڵم منیش ئەموت جا حەدتچیە جێمەهێڵی پێئەکەنی ئەیوت خۆشمەوێیت هەمیشە ئەمووت سنور منداڵەکەمم بۆیە خۆشەوێ دایکێکی وەک تۆی هەیە
ئەویش ئەیوت منیش بۆیە خۆشمەوێ خاوەنی باشترین و بەوەفاترین باوکە لە جیهانا .
هەمیشە دەیووت بڕوا کچەکەمان ناودەنێین ئیلهام منیش دەمووت نا کوڕبێت
ئەو ساڵە لە ڕۆژی لەدایکبوونی منا گوڵێکی بۆم چنیبوو لەسەر گەڵاکەی نوسیبوی (B + S = E) هەرکات خەمبارەبوم هەرچی لەدڵمابوایە بۆم باسەکرد دایم دەیوت کوڕە چاوجوانەکە تۆ فرمێسکت لێنایە یان کە توڕە دەبووم ئەیوت چیە هەستەکەم پیربووی کە وای دەوت پێدەکەنیم ئینجا دەیوت نا نا هێشتا گەنجی ژیانم لەگەڵ سنور ڕەنگاوڕەنگ بوو لە جوانی لە عەشق
چاوەریی بەشی کۆتایی بن
قسەی منداڵێکی توشبوو بە شێرپەنجە
" بـاوکم درۆ ناکـات " 😢
بـاوکم پێی ووتم کەمن کرمێکم قووتداوە کەلەسێوەکەی دەستم ڕایکردووە بۆ ناودەمم ووتی ناوی ئەو کرمه شێرپەنجەیه پێی ووتم ئەو کرمه کەس ئازارنادات تەنها لەجەستەدا بڵاودەبی٘تەوە و هەندێ شت دەخوات و لاواز دەبیت، داماوە برسیـەتی.
ئی٘ستا لەنەخۆشخانەی هیوام و دواتر دەچمە ژووری مناڵان دەخەوم وەک چۆن لەباوەشی دایـکمدا دەخەوم
دایک و باوکم پی٘یان ووتم ئەو پیاوەی کە سەدریەکی سپی لەبەردایه ئەمڕۆ کرمەکە دەردەکات لەجەستەت !
ئەو تەوقەی قژم پێ ئەبەست ئی٘سـتا لەدەستمدایه
،دایکم دەیووت چەند مانگی٘ـکی تـر قژە جوان و ئال٘تونیەکەت کە کرمەکە بردووی٘ـتی بۆت دی٘تەوە ئەو پی٘ستە جوانەی جارانت بۆ دی٘ـتەوە .
پەیمانیان پێدام کەئیتر دەرمانی شێرپەنجەم نەدەنێ
(بەدەرمانەکە دەل٘ی٘ن شیرینی شی٘رپەنجە چاکت دەکاتەوە بەلا٘م هەموو جارێ ڤژم لەناو دەبـات)
من زۆر ڕقم لەو دەرمانەیە هی٘ندەی ئەوەی ڕقم لە وانەی بیرکاریە
پورم هەرکات دی٘ـت بۆلام کەدەمبینی٘ـت دەستدەکاتە گریان دایکم دەل٘ی٘ـت هی ئەوەیه پورت پیازی پاکردووە و خواردنی خۆشی ئامادەکردووە بۆیە چاوی وایـه
بیری پشیلەکەم زۆر دەکەم
کەڕۆشتمەوە بۆ ماڵ دەرمانی شیرینی شی٘رپەنجەی دەدەمی٘ تا ئەویش وەک من مووی پی٘وە نەمی٘نی٘ـت و ئیتر دایکم بی٘زار نەبی٘ـت لەتووکی پشیلەکە لەناو مال٘ەکەدا
دایک و باوکم ڕاست دەکەن من با ش ده بم😑
ئەدمین عیمادعارف
چیرۆکی
ئەو كچەی گشت دكتۆرە دەرون
ناسیەكانی توشی شۆك كرد !
بەشی دووەم
بە خوێن لە دیوارەكە نوسراوە ڕۆحی تۆمان ئەوێ دایكی. تەواو تەواو ئەترسێ ‼ دوای ئەوەی میتال و دایكی گڵۆپەكەیان هەڵكرد بینیان بە خوێن. لە دیوارەكە نوسراوە ئێمە ڕوحت ئەبەین هەردوكیان توشی شۆك بوون لەپڕ شتێكی نادیار قژی دایكی میتالی گرت و دای بە زەویاو كارەبای ماڵەكە كوژایەوە ئەمەش وای كرت زیاتر پترسن براكەی میتال تەمەنی ١٦ ساڵ بوو لە قیژەی دایكی خەبەری بۆوە ڕایكردە سەرەوە بۆلایان بەڵام. دەرگاكە داخرابوو نەئەكرایەوە ! دایكی بێهۆشبوو میتال تێلی كرد بۆ پۆلیس لەوكاتەیا كە پۆلیس هات كارەبای ماڵەكە هەڵكرایەوە دوا ئەوەی دایكیان. برد بۆ نەخۆشخانە دكتۆر كە ڕوتی كردەوە لەسەر پشتی بە شوێن نینۆك بریندار كرابوو نوسیبویان تێكەڵی ئەمە مەبە پۆلیس باوەڕی نەئەكرد كە شتێكی نادیار لە پشت سروشتەوە ئەم كارە بكات هیچ تێنەگەشتن ! دوا ماوەی مانگێك تێپەڕی میتال لە خوێندن گەڕایەوە ماڵەوە شەو خەریكی سەعی بوو كچێك هاتە ژورەكەی بێ ئەوەی میتال ئاگای لێبێت ترسا وتی تۆ كێی ؟ وتی لە قوتابخانە لەگەڵ خۆتانم ئەمەوێ لایتۆ سەعی بكەم وتی ئەی چۆن هاتی ؟ وتی لەپەنجەرەكەوە ! میتال بەمە سەری سوڕما ئیتر هیچی نەوت تا بەیانی لە خوێندنگا لای هاوڕێكانی ئەمەی باسكرد وتیان. ئەمجارە كە هاتەوە بزانە ناوی سیانی چیە هەمدیسان هاتەوە میتال وتی ئەكرێ ناوی سیانیت بزانم وتی باشە بەس لای كەس باسی مەكە ! بەیانی لە دەوام میتال بەهاوڕێكانی وت ئەوانیش وتیان نای ناسین چوون بۆلای بەڕێوبەرەكە گشت فایلەكان گەڕان ئەو ناوەی تیا نەبوو لە ئەرشیف سەیریان كرد ئەو كچە ٢ ساڵ پێش ئێستا بە ڕوداوێكی نادیار مردووە میتال كەئەمەی بیست لەهۆش خۆی چوو كە گەڕایەوە ماڵ دایكی پێی وت هیچ نیە تەنها ئەترسی هی ئەوەیە .... دوای ٥ شەو دیسان. كچەكە هاتەوە ئەمجارە بێ سڵاو كردن هاتە لای توڕە دیار بوو وتی پێم نەوتی لای كەس باسی مەكە هەی نەفرەتی ! زلەیەكی لە میتال دا لەهۆش خۆی چوو بەیانی كە دایكی دێت سەیر ئەكا لەو عەرزە كەوتوە ئەیبا بۆ نەخۆشخانە كە هۆشی دێتەوە میتال هاوار ئەكا ئەڵێ ئەو لێیدام ئەو ڕۆحە لەخەودا داوای جەستەمی كرد ئەڵێ تۆ نەفرەت لێكراوی !!!! ئەیبەن بۆلای دكتۆری دەرونی دكتۆر دێڵ دوای توێژینەوە لێێ ئەڵێ تۆ هیچت نیە شتێك نیە بەناوی ڕوحیانەت لەسەرو سروشتەوە تۆ مێشكت هیلاكە دایكی ئەڵێ دكتۆر ئەوان لەمنیاندا لە كچەكەشم ئەی ئەمە چیە ! دكتۆر ئەڵێ تەنها خڵافانی مێشكە ڕەنگە بورانەوەكەش جۆرێك بێت لە گەشكە .... میتال پێ ئەكەنێ بەدەنگێكی گڕ ئەڵێ تۆ گەمژەیەكی لێرە !! دكتۆرەكە پێی سەیرە ئەم. كچە بەو دەنگە قسە ئەكات ئەڵێ ئارامبە. تۆ كێی میتال میتال ئەڵێ من قەبرێكم. لەئاوا ! هەر بەو دەنگە گڕە هاوار ئەكاو هەڵەستێ ڕا ئەكا دەست ئەبا. بۆ تەنەكە خۆڵی ژورەكە دایكی ئەگریا پێی سەیرە میتال ئەو قوەتەی هەیە دكتۆرەكە ئەیەوێ ڕاكات لەگەڵ دایكی میتال بەڵا بەهێزێكی زۆرەوە تەنەكەی خۆڵەكە ئەدا بەسەریا ئەیكوژێت !! دوای ئەوەی پۆلیس میتال ئەگرێت ئەڵێ من ئەوكارە ناكەم ئەوان ئەیكەن ئیتر دوا لێكۆڵینەوە بەرەدرێ لەچاوی كامێرا دەنگیەكانەوە دەرەكەوێ
ئەم. كچە تەواو نیە بە شێت لەقەڵەمی ئەدەن ،
ئـەگەر داواکاری زۆری لەسەر بوو ...
نوسەر"سوڵتان ... کۆتایییییی
بەشیۍ چــوارەم"
ئەو رۆژە باوکم هاتەوە و دانیشتن نان ئامادەبوو نانمان خواردوو باخچەیەکی بچوکمان هەبوو چوین بۆ ئەوەی بۆ چای دانیشتین چایەکەمان خوارد و دایکم دەویست لەگەل بەناز بەتەنها بین تا قسە بکەین من دەمزانی دایکم بەتەمای شتیکە ریک ووتیە دایکی بەناز ئا وەرە بچینە ژۆرە بەهانەیەکی دۆزیەوە چون من و بەناز بەتها ماینەوە هیچ قسەمان نەکرد سەرەتا دوای ووتی تۆ هەر لەمالی ئیش ناکەیت ووتم نا ئەو ماوەیە وازم هیناوە تاقەتی ئیشم نییە ووتم ئەی ئەتوو بەچ خەریکی وتی من لەمۆلیک ئیش دەکەم کارمەندم لەبەر خوشک و برایەکم دەمەویت بەختیکی باشیان هەبی ووتم ناخوینی لەزانکۆم بەس لەبەر ئیش ئەم سال وازم هیناوە ان شاءاللە سالیکی دی دەچمەوە منیش ووتم وەرە کۆمپانیای ئیمە ئیش بکە ببە سکرتیری من ئیشەکەت ئاسان تر دەبی ووتی بۆنا رازیم ووتی بەس تۆ ئیش ناکەیت خۆ ووتم قەینا منیش دەبیت بیمەوە کۆمپانیا تەنها بەباوکم بەریوە ناچی ماوەیەک رۆشت من چومە کۆمپانیا تەلەفۆنم بۆ بەناز کرد ووتم وەرە دەست بەکار بە ئەویش هات کاری خۆی دەکرد کەسیکی بەرەوشت و بیدەنگ بوو کەکارەکانمان تەواو دەکرد دەچوینە کافتریا قسەمان دەکرد مانگیک وا تیپەری رۆژیک بیستم شەیدا بوویتە دایک کچیکی بوە خەریک بوو شیت بم زۆر بیتاقەت بووم کە دەبا من باوکی بام بەناز ووتی بۆ وا بیتاقەتی چبوە ووتم هیچ دایم لەهەوالی دەپرسیم هەستم دەکرد خۆشی دەویم منیش گرینگیم پی نەدەدا رۆژیک دایکم ووتی دەمەویت تۆش هاوسەرگیری بکەیت یان من دایکت نیم نابی وابیت تازە شەیدا چۆتە ریگای خۆی منیش دلیم نەشکاند ووتم باش بەئارەزووی خۆت کچیک بدۆزەوە من عەقم نییە ووتی بەناز دەچینە داوای ئەو منیش ووتم دەزانم لەسەرەتاوە حەز دەکەی
دایکم بەباوکمی ووت و رۆژیکیان دانا بچنە داوای منیش هەر پرچ ریشم زۆر بوو دایکم ووتی ئاوا دیت هەستە برۆ چاکی بکە منیش چاکم کردوو بەس هەر دلم سارد بوو چوین دایکی رازی بوو بەنازیش ووتی رازیم ئیدی مارەم کردوو ئاهەنگیکی گەورەمان کرد بەناز ریک ئەلماس بوو زۆر جوان بوو چاوە شینەکانی قژە زەردەکەی ئاهەنگ تەواو بوو دایکم زۆر دلخۆش بوو دوای یارمەتی دایکی بەنازیشم دەدا نەمهیشت بەناز ئیش بکات ئیدی ژیانەکی خۆشمان هەبوو لەگەل دایکم دەژیان بەناز کچیکی زۆر باشبوو ئیدی رۆژیک بەناز ووتی شتیک دەلیم بەس شەرم دەکەم ووتم دەی بلی من هاوسەری تۆم ووتی دەبیتە باوک زۆر دلم پی خۆشبوو ریک لەباوەشم کرد بەنازم چوبوە دڵم خۆشم دەویست هەمووکات چی ویستبا دەمکرد دوایی ماوەیەک کچیکمان بوو زۆر دلخۆش بوویت ئیدی ئەوە بەلینی خودایە لەدوایی هەر ناخۆشیەک خۆشیەک دیت خۆشیەکەی من هات سوپاس بــۆ خوا......
.
.
.
.
.
ئەو ئازارەی ئێستا ھەستی پێئەکەیت و ھەناسەکانیت قورس کردوە
کۆتایی دێت،
ئەم شەوانەی کە پێت وایە تێناپەڕن، تێدەپەڕن
ئەو فرمێسکانەی کە ئێستا بەرگی سەرینەکەتیان تەڕ کردوە،خودا ئاگایی لێیەتی
بەھێزبە لەپێناو خۆت
ڕێگە مەدە ناخۆشیەک ڕۆژەکانی تەمەنت لێ بدزێت
ڕۆژێک دێت دڵخۆش دەبیت و چیرۆکی بەھێز مانەوەت بۆ ئەوانی تر دەگێڕیتەوە
ئەوە بزانە خودا ئاگایی لە دڵتە و ھێندە ڕەحمی کەم نییە
بەو برینانەوە بەجێت بھێڵێت
ئەم ڕۆژانەش تێدەپەڕن..
بەهیوای سود"
سوڵتان
بەشـــیـۍ دووەم"
زۆر بیتاقەت و دلتەنگ بووم دەترسام بەس لەبەر شەیدا هیچم نەدەوت ئەویش دایم دلتەنگ بوو لاواز ببوو خەمی دەخوارد دایم دەویت ئاریم گەر منیان دایی من چبکەم دەمووت نا وسبە تۆ هی منی لەو کاتە ووتم وەرە با بدبینم وەرە مالمان من نایەم لەبەر دایکت خۆت دەزانی رقی لیمە ووتی باش بەهانەیەک هاتبوو لای دایکم دانیشتبوو منیش دانیشتم دایکم دەیزانی من بانگم کردیە چوە مەتبەخ ووتی دەی من ئیشم هەیە دەرگاکەی داخست سەیری یەکمان دەکرد بەبی دەنگی جوانیەکەی خەیالی بردبووم ووتی ئاری لەسەیر کردنم تێر نابی ووتم نا وەک بلی کۆتا جارە سەیری بکەم لەباوەشم کرد یەکەم جارم بوو لەباوەشی بکەم پرچیم بۆن دەکرد وەک بلی ئەو نابینمەوە ووتی ئاری دەی دایکت دامان بی وامەکە ووتم زۆرم خۆشدەویت ووتی منیش دەی ئاری بەرم بدە دوایی دایکم هات شەیداش ووتی دەی من دەرۆم منیش ووتم باش ئاگات لەخۆت بیت ووتی باش هەفتەیەک ئەو مەسەلەی ژن بەژنیە باس نەکرابوو محمدیش نەهاتبەوە مال هیچ دەنگی نەبوو رۆژیک باوکم هات ووتی دەبیت بچیتە تورکیا بەهۆی کاری کۆمپانیاوە منیش حەزم لی نەبوو بەس لەبەر ئیشی کۆمپانیا ووتم باش دەچم بۆ بەیانیەکەی دەبا چوبام چومە لای شەیدا ووتم جوانکیلەم دەرۆم تۆش بیتاقەت نەبی ئاگات لەخۆت بیت خەم نەخۆیت ها تۆ هی منیی هەمووکات دەمووت هی منی دەیوت هیچم لەدەست نییە لەلایەک برام لەلایەک ئاشقەکەم فرمیسک کەوتە چاوی ووتم ئەی شەیدا نا دەمرم ها دەی چاوانت بسرە لەباوەشم کرد تۆزیک قسەی ترمان کرد شەیدا وتی دەی ئیسراعەت بکە بەیانی دەبی برۆیت ووتم باش من چوم نوستم بەیانی زوو هەلستام خۆم ئامادە کردن رۆشتم بەس خۆزگە نەدەرۆشتم نەمزانی ئەوان منیان ناردووە تا شەیدا بەزۆر بەشوی بدەن من لەوی بووم ئاگام لەهیچ نەبو شەیداش جوابی نامەی نەدەدا زۆر خەمم بوو بەس ووتم لەوانەیە لەبەر دایکی بیت دوو هەفتە لەوی بووم ئیشەکانم تەواو کردوو
دەمویست بگەریمەوە ئیوارەکەی دەهاتمەوە کوردستان کە گەرامەوە باوکم ت بەخیرهاتنەوەی کردم نانم خوارد ئیسراحەتم کرد ویستم بچمە لای شەیدا زۆر بیرم کردبوو هیچ دەنگی نەبوو ووتم دایە شەیدا چۆنە ووتی شەیدا باشە ووتم بانگی بکا بابیبینم ووتی ناتوانی کورم ریک دلم خیرا بوو ووتم چۆن ناتوانم چیبوە ووتی کورم شتیک باس دەکەم بەس ئارام بە ووتم باش خالەکانیشم لەوی بوون ووتی کە محمد کچە پوری هینا شەیداشیان دایی شەیدا وتی من ئاریم ناویت رازی بوو بەلام بەزۆر شەیدایان دابووی بەزۆر مارەیان کردبوو محمد ووتبووی دەبی بۆم بینن گەرنا نایمەوە ئەو مالە چونەوە داوایی کچە بەس هەر شەیداشیان ویستبوو شەیدایان بەزۆر دایی بەگریانەوە لەبەر محمد مامۆژن و مامیشت ناچار بوون رازی بن لەبەر محمد گویان لەشەیدا نەگرتبوو من ریک شۆک بووم سامت بووم قسەم بۆ نەکرا گریانیک توند قورقی گرتم ریک چومە لای مامۆژنم ووتم چی بوو دلت ئیسراحەتی کرد دوو دلت لیک کرد لەرق من خۆ دەتوانی خوشکەت رازی بکەی کە شەیدایان نەویت بەس زانیت من خۆشم دەویت لەرق من کردت پیدەکەنی ووتی ئا چۆن دیلم دلخۆش بیت لەگەل کچی من مام بیدەنگ بوو لەبەر مامۆژنم هیچی نەدەوت منیش رۆشتم نەچومەوە مال لەدەرەوە جگەرەم لەدەست بوو تا بەیانی رووخا بووم هیچم لەدەست نەدەهات بیری شەیدام دەکرد سەیری وینەکانیم دەکرد ئاگرم لەدلم بەرببوو دایکم تەلەفۆنی دەکرد هەلم نەگرت تا بەیان لەشەقام بووم زستانیش بوو......
کچێک دەواکاری دێت دایکی کچەکە ئەلێ کچم تۆزی وریابە با نەلێن ئیش نەکەرە لەگەرمەی قسەو باسا کچەکە خۆی ئەکات بەژورەوە ئەڵێ یااللە هەمووتان بۆ دەرەوە ژورەکە ئەشۆم 😂😂😂
مردم😂😂😂😂
بەیانیتان باش خۆشەویستانی پەیجەکەمان بەهیوای رۆژێکی خۆش بۆ هەموو لایەک😊
Читать полностью…چیرۆکی
لەنیا و بەرهەم
بەشی کۆتایی
ئیتر ئەو ژنەشی هاتە سەر ژنێکی تا بڵێی کەم ئەخڵاق و نەفس نزم بوو هەموو ئیشەکان بە من ئەکران ژنەکە جگەرە کێشیش بوو لە ئاستی مێردەکەما بوو بۆ بێ ئەدەبی ئەو ژنە سنوری خۆی نەئەزانی جاری وا هەبوو ئەیوت خۆ قەحبە نیت بۆ هیلاک بوویت منیش لەبەر ئەوەی نەبێ بە ئاژاوە و کێشەمان لەبەر ئەوەی خۆم و مناڵەکەم سەرگەردان نەبین خۆم ڕاگرت و هیچم نەئەوت بەڵام سوێن بە ئیلاهی ڕقێکی زۆر لە دڵما پەنگی خواردبۆوە هەر ئەوەنە خۆم بسوتێنم و ڕزگارم بێ بەڕاستی ژیانی ئەو کاتەم زۆر بێ مانا بوو بەرچاوت هەوێکەت جنێوت پێبا هەوێکەت ئەمرت بەسەرا بکا ساتێک ڕاوەستە و بیر لەو لەحزەیەی من بکەوەوە ئینجا ئەزانی من خاوەنی چی تەحەمولێکم ڕۆژێک لەبەر دەمەوری بوکی تازە بوو بە شەڕمان مێردەکەم دەری کردم وتی تەواو لێت جیا ئەبمەوە دەری کردم تەلەفۆنم بۆ پور و مێردی پورم کرد هاتن بە شوێنما بەڕاستی مێردی پورم کەسێکی خاوەن ویژدان و کەسێکی مسەقەف و بە ئەخلاق بوو ئەوانەم بو باس کرد وتی شکات بکە قیروسیا لەوەی ماڵی دایکت تەنانەت ببێ بە شەڕیش لەگەڵ ماڵی باوکتا من ناهێڵم بچیتەوە ئەو دۆزەخە کە کەرامەتی تۆ ڕاناگرن ئیتر نزیکەی مانگێکی برد لە مانگی ٤ی ۲۰۱٥ بوو هەمیشە خەمم بوو خوایە ئەبێ ڕۆڵەکەم چی بکات لە ژێر دەستی ئەو کافر ژنە خوایە بە ڕەحمی خۆت بیپارێزی دوای ئەوە براکەم بە دەمانچەوە هاتە سەر ماڵی پورم و منی پەلکێش کرد منیش نەمویست ببمە کێشە بۆ ئەوانیش ڕاستە و ڕاست وتم باشە ئەگەڕێمەوە کە بردمییەوە و کەیشتمه ماڵی بەرهەم خوایە گیان چی ببینم ڕۆڵەکەمیان ئازار دابوو هەر شوێنی نەمابوو بە ساغی ئەو پەپوله نازدارە ئەی هاوار خوایە گیان لە حەوشە ئەگریا فرێیان یابوو سەر سەکۆکە کەس ئاگای لێ نەبوو بەبەر خۆرەکەوە مناڵێکی بێ زمان ئەگریەت ئەی خوا سوێن بە اللە ئەو ژنەی سەر بە هەوێ شوو بکا لە سوزانییەک کەمتر و ئەو من ئەم قسەیەم کردووە هەر ژنێک ببێتە هۆی تێکدانی ژیانی ژنێکی تر ئەوە لە سۆزانیەک کەمتر خوایە بەپەلە چووم سەیرەکەم سورەو بووە لەبەر ئەو خۆرە جەشتەی زۆری شوێنی چنۆڕکی باوەژنیەتی بەپەلە بردم حەمامەوە هێشتا هیچم نەوت جلیم دانا خواهاووووار مناڵێکی ناسک ئەزانی چی بەدەستییەوە بوو بە جگەرە داخ کرابوو خودا نازانم بڵێم چی باوەژن خوایە نیە بێشەرەفە سۆزانیە نەفرەت لەوەی لە ژنێک زیاتر ئەهێنی نەفرەت لە کۆمەڵگا و سیما و هەموو کەلتورەکان و نەفرەت لەوەی سەر بەهەوێ شووەکا من هەموو ڕۆژێک تێر نەفرەت له دونیا ئەکەم لەبەر ئەو دیمەنیە سارا خەریک بوو کافر ببم ئەوەی بینی سوێنی سێ کەونی ڕەش بەسەر قۆڵیەوە بوو بە جگەرە سوتابوو حەتمەن وای دانێ زۆڵە و باوکی نیە بەڵام ئەم جارە تەواو پڕ بووم وام دانا هەردووکیان بکوژم مێردەکەم و هەوێکەم سەرەتا وتم دان بەخۆما ئەگرم تۆزێک بە نەرمی قسە ئەکەم بزانم ئایا خوایان هەیە یان نیە چوومە ژوورەوە بێ سەلام و کەلام وتم بەرهەم ئەمە چیە بەرهەم وتی ئادەی کوا وتم نەرمین خان ئەمە چییە وتی هیچ نیە بڕینیکە وشکەبێتەوە وم وشک ئەبێتەوە وتی بەڵی خوا خۆت و مناڵەکەشت ببیاتەوە مێشکی سەری بردووم بەدەم چەرەس خواردنەوە ئەم قسەی کر منیش وتم بێگومان خوا ئەمانە باتەوە بەڵام سەرەتا من تۆ ئەنێرم بۆ لای خوا ئیتر مێردەکەم نەیهێشت قسەی زیاتر بکەم چوومە ژوورەکەی خۆمان بڕواکە گریانێک ئەگریام نەک فرێسک ئەتوت خوێن لە چاوم دیتە دەرەوە سەیری ئەو مناڵەم ئەکرد کە تیونویەتی خوا ئاویشیان پێ نەیابوو ئەی هاوار مناڵێکی نۆ مانگ ئاخر بۆ وا لێ بکرێ خوا خەریک بوو کافر ئەبووم سوێن بە الڵە من ژنێک نیم کە ناشکوری بکەم من کچێک بووم کە نێوانی من و خوا تەنها یەک مردن بوو بەڕاستی زۆر بە عیبادەت و موتەدەین بووم دەی هۆزانی کوڕم پاک کردەوە بەڵام جەستەی شوێنی برین بوو ئەو جەستەیە ئەتوت پەنیرە ناسک و سپی هەموو شوێنی چنوڕق و لێدان ب ئەی هاوار ژنان خواتان بێ خوا هەیە خوا تۆ ئەبینی ئەمە چ ویژدانێکە ئێستەش باوەژن ئەبینمەوە لە تیڤی هەزار نەفرەت لە دونیا ئەکەم ڕاستە ئێوە لێم تێ ناگەن لەواچی بڵێن خاوەنی ئەم چیرۆکە تێک چووە و شێتە ئەم ژنە ئەقڵی لە دەست داوە بەڵام بەخوا لەزۆر بەتان ئاقڵ تربووم بەس بڵێم چی نەفرەت لە ڕۆژگار کە ئەوم بە چاوی خۆم بینی دەی شەو هات و بە موبایلەکەم نامەیەکم بۆ پورم نارد وتم دوای من هۆزان ئامانەتی تۆبێ موبایلەکەمم کوژانەوە چووم چەقۆیەکم دەرهێنا و بەرەو ژووری نەرمین خان ڕۆشتم سەیری تیڤی ئەکرد لەگەڵ مێردەکەما شانیان نابوو بە شانی یەکەوە ڕاستەوخۆ چەقۆیەکم کرد بە شانی نەرمین خانا قۆڵیم خەڵتان لەخوێن کرد دەرم هێنایەوە دووبارە کردم بەسەر پشتیا دەرم هێنایەوە مێردەکەم هات دەستم بگری بۆ ئەویشم هاویشت بەڵام گرتمی تا هێزی تیابوو لێی دام من هەر پەلاماری نەرمینم ئەیا نەرمین بە گریان و ناڵەوە بردیان بو نەخۆشخانە جا بەرهەم بە قیژو باڵ نەرمینی برد بۆ نەخۆشخانە منیش تێلم کرد بۆ پورم و مێردەکەی ئەم