chyrok | Unsorted

Telegram-канал chyrok - چیرۆک chyrok

1336

@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok

Subscribe to a channel

چیرۆک chyrok

ئیدی بۆبەیانی چاوم گێرا ئەوم دیت بەس هەرلهدوای کچان بووو دەمزانی کەسێکی خراپە بەس نەم دەتوانی ڕقم لێی بێ خونچە زۆر دەیگوت وازبێنە جاودێری مەکە نەمدەتوانی دەمەویست ببینم . هەفتەیەک تێپەری عاشقی ئەو بووم نازانم بەدەست خۆم نەبووو زۆرم خۆوویست دەم زانی خراپە و سەرەڕۆیە بەس هەر عاشقی بووم بەخوا جوان نەبووو دەڵەمەند نەبووو بەس من نەمتوانی دەست بەسەر دڵم بگرم بەخونچەم وت خونچە زۆری پێناخۆش بووو بەس لەبەر من قسەی نەکرد پرسیارم لسومەیە کرد
گوڵی: سومەیە ئەوکوڕە خۆشەویستی هەیە...؟
سومەیە: کێ پشتیوان دەڵێییٚ...؟
گوڵی: بەڵێ ئەو دەڵێم
سومەیە: بۆچیتە بۆ دەپرسی...؟
گوڵی: تۆ پێم بڵێ ئینجا بۆت باس دەکەم
سومەیە: نا نیەتی بەس دایم لەدوایکچانە
گوڵی: سوومەیە من عاشقی ئەو بومە گەر بەڵێنم پێ بدات چاک بێت ئەوا ئامادەم تامردن لەگەڵی بژیم
سومەیە: چی چۆۆن توخوا چۆن عاشقی ئەو دەبی ئەوکەسێکی باش نیە
گوڵی: دەزانم کەسێکی باش نیە دەمەوێ من چاکی بکەم و بیکەمە سەر ڕێگای ڕاست
سومەیە: بەخوا نازانم چیت پێ بلێم
گوڵی: ئەمساڵ دەوەستم بەشکم بتوانێ خۆی بگۆڕێ
سومەیە: یانی دەتەوێ پەیوەندی ببەستی
گوڵی: بەڵێ
سومەیە: ئاخرهێشتان زۆر زووە تەمەنت زۆر کەمە
گوڵی: گوێ بەوە نادەم من،ئەوم دەوێ......گوڵی: گوێ بەوە نادەم من،ئەوم دەوێ تەحەمول ناکەم لاێ کەسێکی تر ببینینم
دەزانم شنە ئێستا پێم دەڵێی لەوتەمنەوە چ کارێکت بەو ئیشانە بووو ئاخر من تەنها تەمەنم 13 ساڵ بووو بەس زۆر بەجوانی لەعەشق و خۆشەویییستی تێدەگەیشتم زۆر بەهەست بووم و هەمووکات لەتەمەنیخۆم عاقلانەتر بیرم کدۆتەوە من بێدەنگً بووم تەنها دەم ویست بچێتەوە سەر باسی خۆی پێم وت بەردەوام بە . زۆر بەهەست گوێم لێێ دەگرت ئەویش بەهەناسە قوڵەکانی دەست کردەوە،بەباسەکە.
دوای ئەوەی سومەیە قسەی لەگەڵ کردمدڵم توند بوو ترسام لەوەی نەگۆڕێت . بەڵام لەدڵیخۆم گوتم جاوەڕێی دەبم. ساڵێک تێپەر دەچوین بۆپۆلی 8 ئەویش دەرچوو منیش هاوینەکەی زۆر بەسەختی تێپەری بیررم دەکرد زۆریش هەموو شەوێک بۆی دەگریام . دەوام هاتەوە زۆر دڵخۆش بوووم بەوەی دەیبینمەوە چوینەو قوتابخانە کەبینیمەوە وام زانی دونیایاان پێم داوە پۆلی 8یش وەزری یەکەم ڕۆیی زۆر چاودێریم کرد هەر وەک،جاران سەرەڕۆ بووو و داوا ی لەکچان دەکرد . ئیدی بڕیارم دا پێیی بڵێم کە خۆشمدەوێی و بەسومیەم گوت،بەبراکەی بڵێ براکەشی بەپشتیوان بلێ.
ئیدی سومەیە بەبراکەی وت براکەی ویستی قسەم لەکەڵ بکات وتی تۆ کچێکێ باش و بەڕێزێ نامەوێ بەئاگری پشتیوان بسوتێی ئەوکەسێکی باش نیە هاوڕێی خۆم ڕاستە بەس کەسێکی باش نیە وتم دەمەوێ بیگۆڕم تکایە پێی بڵێ.... ئیدی براکەی سومەیە پێی گوتبووو. ئەویش وەڵامی دامەوە.

چاوەڕوانی بەشی دوو بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەش شەشەم و کــــۆتــــــــــــای بیوزدانی بەرامبەر دایکیک

ئیدی دایکم هاتەوە دەرەوەو لەگەڵ ئالا منیش وەک شێتم لێهات بوو لەدەرەوە وتم چیبوو دایکە وتی چی چیبووو وتم چیت پێ وت وتی هیجی وانەبوو
وتم دیسان بۆ مەسلەی زەواجەکە بوو وتی بەڵێ وتم وتی چی دایکم هیج قسەی نەکرد وتی بیردەکاتەوا
وتم هەرنا بڵێ بۆکێیە وتی بۆ کورێکی ناسیاومانە بەویشم وتوە ئەویش ڕازیە جاوەریی وەڵامی ئالام گەر ڕازی بی دەچینە داوای . وەتم ئم باش دایە دەستت خۆش بێ بەنادڵی خواحافیزیم لەدایکم کرد
زۆر دڵم ناحۆش بوو من پڕ بەدڵ ئالام خۆشدەویست ئێستا دەبینم دەبێتە هی کەسێکی تر دڵم خەریک ووو بێ تە دەر جومەوە ماڵەوە نانم پێ نەخورا نەشمتوانی بخەوم تەلەفۆنم بۆ کاک سەردار کرد وتم ناتوانم ئەو دوسێ ڕۆژە بێمە دەوام ببورە ئیدی وتی باشە
ڕاستی لەئالاڕام دەکرد نەمدەویست بیبینم .
ئالا: ئەلوو سڵاو دایە گیان
دایکی کاوان: سڵاو کجم
ئالا: دایە گیان کاوان بۆنەهات ئەمڕۆ
دایکی کاوان: هههههه لێی گەرێ کچم خەمی هەیە
ئالا: خەمی چی دایە
دایکی کاوان: ههههه لەوەتەی زانیوەتی تۆ ڕەنگەزەواج بکەی دڵی توندە
ئالا: هههه دایە گیان بۆووای لێدەکەی
دایکی کاوان: ههههه بۆ چاکەی ئەوە کچم
ئالا: باشە دایە دەکرێ بەیانی بتینم
دایکی کاوان: بریارت داوە
ئالا: بەڵێ دایەگیان
دایکی کاوان: باشە بەیانی دێمە لات
ئالا: باشە
بۆبەیانی دایکم چووە لای ئالا
دایکی کاوان: هەر بەڕاکردن هاتم بۆڵات چیبووە کچم بڕیارت چیبووو
ئالا: دایەگیان زۆر بیرم کردەوە قسەم لەکەڵ ماڵەوەمان و مام سەردار کرد هەمویان کاوانیان پێ باش بووو ئەوەی ئئوە لەکەڵ ئێمەتان کرد خێزانی خۆشم لەگەڵی نەکردم ئێستاش هاتووە داوای ژنێکی بێوەژن بۆ کورەکەت دەکەی ئەوەت دووبارە بۆسەلماندم کە باشترین دایکی دونیای بۆیە ڕازیم دایە گیان گەر کاوانیش ڕازی بێ ئامادەم زاواجی لەکەڵ بکەم چونکە دەزانم باشترین باوک دەبێ بۆ کچەکەم
دایکی کاوان: ئەی قوربانی بوکەکەی خۆم بم کچی تۆ بۆئەوەندە ناسک و نازداری بێگومان نابیتە بوکم دەبیتە کچی من بێگومان بە باشترین بڕیارت داوە ئیدی تۆ کچی ئێمەی دڵینیا بە کاوان هەموو ناحۆشیەکانی دونیات لەبیر دەباتەوە.
ئالا: بێگومان بە وادەبێ چونکە خاوەنی میهرەبان ترین دایکی دونیایە
دایکم ئێوارە گەیشتە ماڵەوە بینیم وکلێت و گولێ پێ بووو زۆر دڵخۆش بوو وتم ئەوەجیە دایە وتی لای ئالا دێمەوە وتم ئئ وتی ڕازی بوو دووبەیانی دەچینە داوای وتم بەڕاست وتی بەڵێ وتم پیرۆزی بێ
بەڕاکردن چومە ژوڕەکەم بەدەست خۆم نەبوو گریام دایکم بەدوام داهاتە ژووڕەوە وتی چیە بۆدەگری وتم هیج نیە وتی ناپرسی زاواکە کێیە وتم نامەوی بزانم وتی من دەومەوێ بزانی وتم باشە کێیە وتی ناوی کاوانە چاوم ئەبلق بووو وتم چی
دایکم وتی بەڵێ کورم ئالام بۆۆتۆۆ داواکرد ئەویش ڕازی بوو وتم چۆن چۆن زانیت خۆشمدەوێی دایکم وتی چۆن نازانم چۆن نازانم کوورەکم کەسێکی خۆش دەوێ هەر ئەو شەوە زانیم کە کە پێتناخۆش بوو باسێ زەواجی ئالام کرد .
باوەشم بەدایکم دا کرد و ماچم دەکرد و دەگریام چونکە بەڕاستی دڵخۆش بوووم وتم یانی ئالا ڕازی بووو شووم پێکات وتی بەڵێ وتم وای قوربانی تۆو ئالاو داروبەرد بمممم وای چ خۆشیەکە خوایەگیاننن
دایکم وتی یارەب هەروا دڵخۆش بی
ئیدی بۆدووبەیانی جوینە داوای ئالا ڕازێ بوون باوکم خانویەکی لەتەنیش ماڵی خۆمان بۆ کردین منیش پارەی باشم کۆکردبۆوەسەیارەیەکی باشم پێی کڕی ئالام گواستەوە زۆر دڵحۆش بووین وای چ خۆشیەک بوو کاتێک لینا پێمی دەوت باوکە زۆرم زۆرم خۆشدەویست ئالاش بەهەمان شێوە .لەلایەن حێزانەکەمانەو زۆر قسەو قسلۆک کرابەوەی من کەسێکی هاوسەردارم هێناوە کە مێردەکەی مردواە،ئالاش زۆر غەمبار دەبووو بەڵام هەمووجار دایکم دەیگووت باشی ئالا و ڕەوشتی ئالا بەهەموو عەشیرەتان نادەم ئیدی کەم قسە لەسەر بوکی من بکەن دایکم زۆر پشتگیری ئالا بووو زۆری خۆشدەویست ئالاش بەهەمان شێوە سپاس بۆخوا ئێستا خۆشبەخترین کەسێ دونیاین لینا کەورە بووە و خاوەنی کچ و کوڕێکی ترین بۆیەک جاریش بێ لینام لە منداڵەکانی ترم جیا نەکردەوە بەڵکوو زیاتر نازم پێی دەداو و خۆشم دەویست
لێرەوە پێت دەڵێم دایە گیان یاخوا نمونەی دایکی وەک تۆۆ زیاد بکات کە منت کردە خاوەنی خۆشبەخترین خێران و ئالاش پێ بەخشیم.

دایکی کاوان نمونەی دایکە و ئافرەتە بەڕاست ی ئێمە کۆمەڵگایەکی وامان هەیە کاتێک ئافرەتێک بێوەژن دەبێ بەچاوێکی کەم سەیری دەکەن لێرەوە فێر بنن لەدایکی کاوانەو فێربن کە ئاوانیش مڕۆڤن وەک خەڵکانی ئاسایی بۆیە ئیدی مڕۆڤ بن مڕۆڤ بن و مڕۆڤ بن

شوشە

کۆتاییی....
چاوەڕوانێ چیرۆکی نوێ بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی پێنجەم بیوژداانی بەرامبەر دایکیک

دوای هەفتەیەک لەکاتی پشوی نیوەڕۆ بووو تەلەفۆنێک هات ئەردەلان بووو قسەیان کرد و وتی بە ئالا کەوا ڕێگایەکی دۆزیوەتەوە تا کچەکەی وەربگرێتەوە ئەویش ئەوەبوو شایێدی پەیا کردوە بەس وتی ئاوا باس ناکرێ ئیدی ئالا وتی باشە وەرە بۆ کتێێخانەکە لەوێ قسە دەکەین وتی باشە ئەرەدالان هات بەخێر هاتنمان کرد وتی ئالا ڕێگایەکم هەیە من ئەو شوبرایەت دەناسم و دەزانم کەسێکی چۆنە بۆیە لێکۆڵینەوەم لەسەری کرد شتی وام لەسەر پەیاکردووە شایەتیشمان هەیە کە قسەکانی ئەو هەمووی درۆیە . بەڕاستی دڵخۆشیم لەچاوانی ئالا بەدی دەکرد . ئیدی ئەرەدالان ڕۆیشت من و ئالاا ماینەوە ئاالا هەر دەگریا و فرمێسکی دەڕشت وتم خاتوو ئالا ئەو کریانەت لەپای چ ئاخر وتی تۆ لەهەستی من ناگەی دەزانی من لهدووری کچەکەم چیم چەشتوووە ئێستا کەدەزانم هیوایەک هەیە بۆ بەیەکگەیشتنەوەی ئەو چۆن بتوانم نەگریم وتم وایە بەڕاستی شتی ناخۆشت چەشتووە.
دوای ئەوە سپاس بۆخوواا کاتی دادگایەکە هاتتت ئالا زۆر دڵی ناخۆش بووو چونکە ئەوە کۆتا دەرفەتی ئەو بووو بۆ وەرگرتنەوەی کچەکەی کاتی دادگایەکە هات و بانگ کراین . ئەردەلان بەڵگەی باشی بەدەست هێنابووو وەزۆر لێزانانە قسەی دەکرد ئیدی بەبەڵگەو شتەکانی سەلماندی کە کەسی بەرامبەر هەمووی درۆدەکەن و قسەکانیان دوورن لەڕاستی سپاس بۆخوا بڕیار درا کچەکەی بدەنەوە بەئالااا ئالا لەخۆشیان هەڵساو سوجدەی بۆخوای گەورە برد وای چەندە سەرسامی کردم بەو هەڵسوکەوتەی تاهێزی هەبوو وتی سپاس بۆۆۆ تۆۆ خوایە،بێ ئومێدت نەکردم ئیدی هەر بڕیار درا ئەوڕۆژە کە ئالا کچەکەی بدرێتەوە ئیدی چوینەوا بۆ ماڵی دایکی ئاری لینامان بینی وای چ لینایەک بەاللەدەتوت فریشتەیە وای چ جوانیەک بوو خوایە کە ئالاو و لینا یەکیان بینی ڕایان کردە لای یەک تێر بۆنی یەکیان کرد دەگریان وای چ دیمەنێکی ناخ هەژێن بوو ئالا وتی تەواو بوو دایەگیان ئیدی هی خۆمی تەواو ڕێگەت پێنادەم ئیدی یەک خولەکیش لێم دوورکەویەوە وای چ ویژدانێکە کچێکی چوار ساڵان لەدایکی جیا بکەیەوە ئیدی هەمووشتەکان لینامان هەڵگرت و بردمان ئالا وتی بمبە بۆلای دایکت وتم چی ووتی دەمەوێ بیبینم وتم باشە چوینەوا مالی ئێمە هەردایکم دەرگای کردەوە خۆی کردە باوەشی دایکم زۆر گریاو و دەستی دایکمی ماچ دەکرد وتی قوربانی یەک دەقەی تۆۆبم دایەگیان بەهۆی تۆوە کچەکەمم هێنایەو ە دایکم بەگریانەوا وتی کاوەتە سەرکەتن لەدادگای وتی بەڵێ دایەگیان ئەها ئەوەش لینای کچمە دایکم لینای لەباوەش گرت و وت وای لەپەریەکەی خۆۆمم وای قوربانی کجە جوانەکەی خۆم بم ئیدی ئالام بردەوە ماڵی باوکی زۆر سپاسی کردم وتی بەخوااای کەورە هەمووی بەهۆی تۆووە بووو زۆر سپاسی تۆو دایکت دەکەممم بەڕاستی چاکەیەکی زۆر گەورەت لەکەڵ کردم وتم بەس بختەورەبن ئێمە هیجمان ناوێ . وتی زۆر سپاس. جومەوە ماڵەو زۆر دڵخۆش بووم دایکم وتی چیە کوڕم بەهۆی ئالاوە دڵخۆش بووی وتم ئەرێ بەخوا دایکە دوای ماوەیەک کچ و دایکیک پێک ئاشت بونەوە تۆبڵێی لەوە خۆشتر هەبێ دایکیشم پێدەکەنی.
بۆبەیانی چوینەوە دەوام بینیم لینای عەیاریش لەوێیە ڕای کردە لای من ومنیش هەڵمگرت و ماچم دەکرد گۆتم ها لینا عەیارەکەم لێرەیە پێدەکەنی وای چەندە بەنازو و جوان بوو ئیدی ئالا هات و وتی کچێ بۆ دەکەی لینام دانا وتم لێی گەرێ با بەئارەزووی خۆی بکات زۆر هارە ئالا وتی ههههه بەخوای لەوەتەی هاتووە ئەمسەرو ئەوسەریەتی زۆر هارە هههه
وتم یاخوا بمێنن وتی زۆر سپاس لەسایەی ئێوەیە ئیمە ئێستا بەیەکەوەین وتم نا ئەرکی ئێمەیە. دوای سەعاتێک بینیم دایکم هاتە کتێبخانەکە زۆرم پێ سەیر بوو وتم دایە بەخێر بێی چی دەکەی لێرە وتی هاتووم قسە لەگەڵ ئالابکەم وتم بۆۆ وتی هههه بەتۆ چی کورە
زانیم دووبارە بۆ مەسەلەی زەواجەکەیە دڵم توند بووو زۆرم پێناخۆش بوو ئالا کەدایکمی بینی بەڕاکردن هاتت وتی بەخێر بێی دایە گیان ئاوەدانت کردەەوە وتی سپاس کجم دەکرێ بەتەنیا تۆزێک قسە بکەین . وتی باشە دایە گیان چوینە ژورێکی تەنیا
ئالا: دایەگیان چی دەخۆی بۆت بێنم
دایکی کاوان: هیج ناخۆم کچم بۆقسەکردن هاتووم
ئالا: باشە دایەگیان فەرموو
دایکی کاوان: کچم ڕەنگە تۆۆ ئێستا پێت ناخۆش بێت ئەو باسە دەکەمەوە بەس ناجارم چونکە نامەوێ وا بتبینم
ئالا: فەڕموو دایە گیان
دایکی کاوان: کچم ماشاـء اللە گەنجی و جوانی گوناحە ژیانی خۆت بفەوتێنیک کچێکت هەیە پێویستی بە باوک هەیە ماڵی باوک تاماون بۆ کچ نابن من کەسێکی زۆر باش دەناسم کە باوکایەتی بۆ کچەکەت دەکات و تۆی لەدڵە
ئالا: دایە گیان قسەکانت زۆر جوانن بەس من ناتوانم لهدوای ئاری کەس بێنمە ژیانم

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی چوار

پاشان لەژوری کاک سەردار هاتمە دەرەوە بەدەست خۆم نەبوو فرمێسک بەچاوم داهاتە خوارەوە دڵم بۆ کاک سەردار دەسوتا لەهەمووی زیاتر بۆ ئالا خەمم خوارد لەوتەمەنە گەنجیەتیە چی بەسەر هاتوووە.
ئەوڕۆژە هیچ لەهۆش خۆمنەبوووم دایم بیرم دەکردەوە و زووز وو چاویشم لەئالا دەکرد هەستم دەکرد غەمبارە ناحەقیشی نەبووو دەزانی چ،ئازارێکە کچەکەت جەرگەکەت ڕوڵەکەت لێت دووربێ من لەدایکی خۆمەوەهەستم بە ئالا دەکرد من و خوشکەکانم گەر ڕۆژێک نەخۆش بین دایکم خەم دەخوا جا چجای لێێی دووربێت.
دەوام تەواو بوو چومەوە ماڵەوە. زۆر غەمبار بووم بەدەست خۆم نەبووو دڵم توند بووو قورئانم پێ کرد سورەتی مولک کەهەکاتێ دڵم تەنگ بێ گوێ لەقوورئان دەگرم دایکم هاتە ژووری دووبارە منی بینی دەگرم هات ودەستی بەسەرم داهێنا و وتی چیتە کوڕی جوانم ئەوفرمێسکە جانانە بۆچیە دایکمم دانیشاند سەرم خستە سەر سینکی و بۆنم کرد و گریام وتم دایە زۆرم خۆشدەوێی وتی قوربانی کوری خۆم بم چیتە توخوا باسیکە هیج پێنەگوترا خۆم خستە شوێنی لینا کاتێک لەدایکی دووربێ دەبێ چ هەستێکی هەبێت . دوای دەخولەک دایکم هیج قسەیەکی نەکرد کە پڕ بەدلی خۆم گریام وتی دەی کورم ئەوەڕێگەمدا بگری دەی بلێ چیتە دلی خۆت ئارام بکەەوە و بۆم باسکە.
ئیدی هەمووشتێکم بۆ باس کرد دایکیشم دەستی کرد بەگریان زۆر دڵی بەئالا سوتاااا زۆر دوعای بۆکرد ئیدی بەدایکمم وت توخوا بابەتەنیا بم وتی باشە کوری جوانمدایکم لەژورەکە چوە دەرەوە منیش هەر بیرم دەکردەوە ڕێگایەک بدۆزمەوە وەو ئالا بە کچەکەی شاد بکەمەوە تابەیانی نەخەوتم هیچ نەمدەەتوانی ڕێگایەک بدۆزمەوە. بەیانی داهات و چومەوەبۆ کتێبخانەکە. ڕێستی نیوەڕۆ هات و،ئالام بینی بینم دیسان دەگری چوم بۆلای .
کاوان: سڵاو خاتووئالا
ئالا:سڵاو کاک کاوان
کاوان: دەکری دانیشم
ئالا: بەڵێ فەرمووو
کاوان: باش دیار نیت خاتووئالا
ئالا: هیچی وانیە کاک کاوان سپاس ئەی تۆبۆوا دیاری باش دیار نی
کاوان: من ئەمشەو نەخەوتووم
ئالا: جا بۆچی کاک کاوان
کاوان: واللە ڕاستی لەبەر تۆ
ئالا: چی لەبەر من ئاخر بۆچی
کاوان: ودوێنی مامت ژیانی تۆی بۆباس کردم و هەمووشتێکی تۆ دەزانم
ئاڵا دووبارە دەستی کردەوە بەگریان نەی توانی فرمێسکەکانی ڕابگری
ئالا: بەڕاست کەواتە پرسیوتە
کاوان: من هەمووجار تۆم دەبینی لێرە دەگریا منیش ویستم بزانم تۆبۆوا غەمباری
ئالا: ئئ کاک کاوان ئەوەیە ژیانی من تاکە سامانی من لەدونیا ئاری و لینا بووو ئێستاش هەردوکیانم لەدەست داوە.
کاوان: ڕاستی من لەخەمی تۆنەخەوتوم هەر بیرم کردۆتەوە ڕێگایەک هەبێ و تۆو لینا بەیەک شاد بکەمەوە
ئالا: یانی دەکرێ ڕێگا چارەیک هەبێ
کاوان: بەلێ بێگومان هیچ یاسایەک دایک و کچ ناتوانی لەیەک بکا خەمت نەبێ منیش لەپشتت ڕێکەنادەم لێکتان بکەن متمانەم پێبکەو مەترسە گەر دەتەوێ پرسیاری من لە مامت بکە من کەسێکی خراپ نیم
ئالا: دەزانم کاک کاوان مامم پێشتر باسی کردووە کەکەسێکی بەڕێزیت خوا لەچاکەت کەم نەکاا
لەوقسانە دابوین کاک سەردار هاتە لامان دانیشت
وتی کچم هەمووشتێکم بۆ کاوان باس کردوە
ئالا وتی دەزانم مامەگیان خوالەچاکەی کەم نەکات ئەویشبەدوای چارەیەک دەگەرێ
کاک سەردار وتی بەڕاست کاوان
وتم بێگومان کاک سەردار من ناتوانم دەستە وەستان دابنیشم و دایک و کچێک لەیەک بکەن دڵنیابە ڕێگە نادەین
قسەی زۆرمان کرد . دوای ماوەیەک دایکم تەلەفۆنی کرد وتی هەر لەدەوامی وتم بەڵێ وتی ئالاو بەڕێوەبەرەکەشت لەوێن وتم وا لەلای مننن وتی هەردوکیان بێنە ماڵی ئیمە من و باوکت ئیشێکمان،پێیانە وتم چیە وتیئاوا باس ناکرێ تۆ بیانهێنە. وتم باشە تاقی دەکەمەوە. پێم وتن دایکم دەیەوێ بتانبینێ وتیان بۆ وتم نازانم بەخوا بەس دەبێ بێن باشە وتیان باشە دوای کاتژمێر3 چوینە ماڵی ئێمە دایکم زۆربەگەڕم و گوری پێشوازی لێکرددن بەتایبەتی ئالا وای قوربانی یەک دەقەی تۆۆبم دایە گیان قوربانی ئەودڵە باشەت بم گەوهەری من . باوکیشم لەماڵ بووو پێم سەیربوو ئەوبەوکاتەنانە لەماڵ نیە دانیشتین زۆری نەبرد لەدەرگا درا کوڕە خاڵێکی دایکم بووو هاتە ژوڕەوە دووبارە سەرم سوڕما . وتم دایە ئەوەجیەئەو کۆکردنەوەیە بۆچیە دایکم ڕووی لە کاک سەردار و ئالا کرد و وتی
ئالا کچم من هەمووشتێک دەزانم دەزانم چیت بەسەر هاتوووە لێت تێ دەگەم من گەر ڕۆژێک منداڵەکانم لێم دووربن ئەوشەوە خەو لەچاوانم ناکەوێ .
ئالا دەستی کردەوە بەگریان لەگەڵ قسەکانی دایکم وتی بگری کچم بگری دڵت ئارام بکەەوە.
با ئەو پیاوەشتان پێ بناسێنم ئەوە ئەردەلانی کورە خاڵمە و پارێزەرە زۆر زیرەکە هیچ کەیسێکی تائێستا نەدۆڕاندووە. تەلەفۆنم بۆی کرد و هەمووشتێکم تێی گەیاند ێستاش بۆیارمەتی تۆۆ لێرەیە کچم.

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی سێیەم:

هەموو خزم و دوست سەرسامی جوانی و ڕەوشتی ئالا بوبون ئاریش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر عاشقی ئالا دەبوو خێزانێکی بەختەوەر بووون دوای ساڵێک ئاری رۆژژێک خۆی بەژورەکەم دادا و دەگریا نەمدەزانی گریانی خۆشیە یان ناخۆشی هات وتی مامە مامە مامە بەگریانەوا قسەی بۆنەکرا وتی مامە دەبم باوک مامە دەبم بەباوک ئەوکات زانیم گریانەکەی هی خۆشیە زۆر دڵخۆش بوین بەڵێ ئالا دووگیان بووو دوای ماوەیەکّ زانیمان کچە کات زۆر درەنگ تێدەپەری زۆر تامەزرۆی منداڵ بوووین سپاس بۆخوا کاتی هات کچەکەمان لەدایک بووو هەمموان زۆر دڵخۆش بووون وەکو چاویان دەیان پاراست خێزانێکی زۆر بەختەوەر بوووین بەڵێ بەهاتنی لینای جوان بەڵێ کچەمان ناو نا لینا بەڕاستی زۆر جوانبووو ڕێک لە ئاری دەچووو ئاری زۆر کچەکەی خۆش دەویست هەندێک جار بەگالتە دەیوت لە دایکشتم زیاتر خۆشدەوێی ئالا تورە دەبوو هەموان زیاتر پێدەکەنین .
لینا گوڵەکەی مامەی بوبه تەمەنی سێ ساڵ زۆرمان خۆشدەویست زۆر عایار بوو و نازو مەکری زۆر بووو دایم لەلای من بوو زۆر خوی بەمنەوەگرتبووو منیش بەهەمان شێوەە هەمومان وەک گوول دهمانپاراست لەهەموو شت.
ڕۆژێک ئاری تەلەفۆنێکی بۆم کرد وتی مامە دەکرێ بێیت و ئالاو لینا ببەیتە دکتۆر لینا تۆزێک نەخۆشە من دەبێ بەکارێک بچمە لای هاورێیەکملەشارێکی ترە ئامانەتێکم بۆی هەیە.
وتی باشە من دێم بەڵام تۆش ئاکەداری خۆت بە وتی سپاس مامە بێخەم بە پشت بەخوا زوو دێمەوە.
کەچووم ئاری ڕۆیشتبووو هەستم دەکرد ئالا غەمبارە وتم چیتە گیانی مامە وتی مامە نازانم دڵم لای ئاریە وتم مەچۆۆۆ هەر چووو
منیش ووتم بۆنەچی چیبوە کچم
وتی مامە ئەم شەو خەوێکی ناخۆشم بینی زۆر دڵم لای ئاریە
ووتم پشتیوان بەخوای زوو دێتەوە وتی ان شاءاللە
ئیدی لینامان بردم بۆ دکتۆر تۆزێک قورگی ئاوسابووو هاتینەوە. منیش لەماڵیان بووم نەوەک لینا پێویستی بەشتێک بێ ئالا هات وتی مامە ئاری جوابی تەلەفۆن ناداتەوە.
وتی مەشلەژی ڕەنگە کاری هەبی لەڕاستیدا منیش دڵم توند بوو چومە دەرەوە تەلەفۆنم کرد نەوەک ئالا پشلەژی. هەرتەلەفۆنم دەکرد ئاری هەڵینەدەکرت لەناکاو ئاری هەڵیگرت بەڵام ئااااخئاری نەبووو کەسێک وتی من لە نەحۆشخانەوە قسە دەکەم ئەم مۆبایلە هی نەخۆشێکە وتم چی نەخۆشخانەی چی ئاری چی لێهاتووە وتی بەداخەوە توشی ڕووداوی هتووچۆۆ بوووەو حالی زۆرخراپە خەریک بووو ڕووحم دهرچی هاوارم کرد وتم کام نەخۆشخانە ڵەنەخۆشخانەوەی ئەوشارەی ئاری بۆی ڕۆیشت بوو ئاوڕم دایەوە بینیم ئالا لەدوامەوەیە و گوێی لەهەموو قسەکان بووو ئالا دای لەهاوارو زیرەو گریان تاهێزی هەبووو گریا منیش لەکەڵ ئەو دەستم کرد بەکریان ئالا هاواریدەکرد و ناوی ئاری دەهێنا هاواری دەکرد مامە توخوا بمبە بۆلای ئاریەکەم مامە توخوا توخوا ئاری منیش بەپلە دەستی ئالام کرت و هەڵمساند و لینامان لای دراوسێیەک دانا ئێمەش ڕۆیشتین خوایە گیان ئەوڕێگایە بۆوا دوور بووو خەریک بووو ڕووح لەگیانم بێتت دەرێ گریانی ئالاش لەولڵاوەو لاواندنەوەی زیاتر منی وێران کرد هەر لهڕێگا هەواڵم بە برام دا لەکۆتایدا گەیشتمە نەخۆشخانەکە ڕام کرد و ئالاش بەدوامدا کەچووم وای خوایەگیان چ ئازارێک تەرمی ئاریان هێنایە دەرەوە گوێم لەدکتۆرەکا بوو وتی بەڕاستی حەیف زۆر گەنج بووو هاوارم کرد ئاری نابێ ئاری ئالا بەراکردن چوە لای تەرمی ئاری ماچی دەکرد و بەگریانەوە دەیوت هەڵسە توخوا هەڵسە لێتدەپاڕێمەوە،هەڵسەەەە هەمووژیانم هەلسە دەی لینا چاوەڕێمانە هەڵسە دەی ئاری ئەزیزم توخوا هەڵسە من بێ تۆۆ ناتوانم ئەهااااا ئەی نەتدەوت بەرگەی فرمێسکت ناگرم دەهەڵسە فرمێسکم بسرە ئاری توخواا هەڵسە هاتن ئاریان برد ئالا لەهۆش خۆی چوووو منیش لەسەر ئەژنۆۆ دانیشم ئەسلەن توانای هیچم نەبووو من هاوسەرم نەبوو کورم نەبوو ئاری هەمووشتێکم بوووو کوڕم بوو هاورێم بووو خێزانم بوووو دەزانی ئەو هەمووشتێکم بوووو . برام و براژنم هاتن کەئەوانم بینی زیاتر وێران بوووم هەموونەخۆشخانەکە نەیان دەتوانی براژنم ئارام کەنەوە بەداخەوە ئاریمان لەدەستدا ڕووخاین زۆر ڕووخاین ئالا زۆر وێران بووو بەهەمومان نەماندەتوانی؟ئارامی بکەینەوە مانگێکی نەبرد براشم لەخەفەتی ئاری جەڵتە لێیداو ئەویشم لەدەست دا ماڵی ئێمە ماتەمینی بووو زۆر وێران بوووین نەماندەزانی چیبکەین براکەورەکەی ئاری هەمووشتێکی برامی گرتە دەست بەداخەوە ئەو وەک ئاری نەبوو زۆر دلڕەق و بێ بەزەییی بووو براژنیشم ڕووی بەدیار کەوت ڕاستی زۆر لەگەڵ براژنم تەبا نەبووم بەڵام واش نەبووین واببینە دوژمنی یەک برازاکەم بەهۆی ژنەکەیەوە زۆر ڕقی لەئالا بووو چونکە ژنەکەی ڕقی لەئالا دەبویەوە کەئەوەندە خۆشەویستە لەناو ئێمەدا .

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی دووەم

سپاس بۆخوا دوای شەوێکی درێژ ڕۆژ بویەوە و خۆم گۆری و چومە دەوام
کەچووم کاک سەردار هێشتان نەهاتبووو دوای سەعاتێک هات کە چووە ژورەکەی ڕێێک بەدوای دا ڕام کردە ژوورەکەی
کاوان: سڵام کاک سەردار بێمە ژوورەوا
کاک سەردار: وەرە کاکە کاوان
کاوان: بەیانیت باش چۆنی بەڕێزم
کاک سردار: بەیانی تۆش باش کوڕم فەرموو
کاوان: واللە ئەوەی ڕاستی بێ دەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم
کاک سردار: بڵێ کوڕم
کاوان: ئەگەر توڕەنەبی دەمەوێ پرسیار لەسەر خاتوو ئالا بکەم بەحوکمی ئەوەی برازای بەڕێزتانە باشترین کەس بەمێشکم دابێ تۆۆو بوووی پرسیار بکەم
کاک سردار: چیبوە کاوان ئالا هەلەیەکی کردوە
کاوان: نانانا ئەسلەن تائێستا بەڕێزترین کەس بینیبێتم خاتوو ئالا بوووە
کاک سردار: ئئ دەتەوێ چی بزانی کاوان
کاوان: کاک ستردار لەوەتەی خاتووو ئالات هێناوەتە ئێرە هست دەکەم هەموو کات زۆر غەمبارە لەکاتی ڕێستی نان خواردن هیچ ناخوا تەنها سەیری وێنەیەک دەکا و دەگری ڕاست دەمەوێ بزانم بۆوایە و ئەوغەمباریەە چیە
کاک سردار: ئەها لەگەڵ ئەوتە یان دەتەوێ هۆکارێ غەمباری ئالا بزانی
کاوان: گەر بڵێم ئەم شە و بەهۆی ئەوەیکە بیر بکەمەوت نەمتوانیوە بخەوم
کاک سردار: باشە گوێ بگرە
ئیدی کاک سەردار دەستی کرد بەباس کردن و وتی.
سەردار: بایەکەمجار ئەوەت پێ بلێم ئالا برازای من نیە بەڵکو هاوسەری برازاکەمە واتە بوکی براکەم بوو
کاوان: چی یانی ئالا هاوسەرگیری کردوەە
سەردار: گوی بگرە با هەمووشتێکت بۆ باس بکەم
هیچ قسەیەکم نەکرد تەنها سەیری سەردارم کرد و بێدەنگ بووم و گوێم دەگرت
کاک سەردار: من خاوەنی برایەک بووم زۆر لەکەڵ یەک تەبا بوووین بێ یەکتری هیچمان نەدەکرد کورەکەشی بەهەمان شێوە برازکەم کورێکی زۆر باش بوو زور بەرێز بوووو زیاتر لەکەل من هاورێ بوو زیاتر لەباوکی ناوی ئاری بووو ڕۆژێک ئاری هاتە لام لێرە لەهەمان شوێنی تۆۆ دانیشتبوو قەمیسێکی سپی لەبەر بوو زۆر جوان بووو و ڕێک بووو ئاری قۆناغی چواری زانکۆ بوو قەلەق وشلەژاو بووو و هەستم دەکرد شەرمی دەکرد
ئاری: مامە کاتت هەیە تۆزێک قسە بکەین
سەردار: فەرموو کورم
ئاری: مامە شەرم دەکەم توخوا سەیرم مەکە
سەردار:هههههه کەس شەرم لەمامی خۆی دەکاا برێ کوڕم
ئاری: مامە ڕاستی دەمەوێ زەواج بکەم
سەردار: ئۆی کورەکەمان دەیەوی زەواج بکااااا
ئاری:بەڵێ مامە گیان
سەردار: ئئ باشە کچەکە کێیە بابچینە داوای هەر ئەم شەو
ئاری: جا تۆ چۆن تێگەیشتی کە کەسێکم لەدڵە
سەردار: ههههه قابیلە نەتناسم تۆ تا دڵنیا نەبی کارێک سەرناگری هەنگاوی بۆنانێی
ئاری: فیدای مامی خۆم بم نازانم چۆن بەیەکجار تۆ لێم تێدەگەی
سەردار: ههههه دەی دەی کاتی ماستاو کردن نیە دەی کچەکە کێیە
ئاری: ڕاستی لەهەمان بەشەکەی خۆمە کچێکی زۆر بەڕێزو لەخانەوەدایەکی باشە من دووساڵ عاشقی ئەو بووم بەس پێم نەوت دەمزانی خۆشەویستی ناکات و منیش خۆم حەزم نەکرد دوسێ مانگی تر تەرخەروجمانە ئیدی هێزی خۆم کۆکردەوە پێم وت ئیدی وتی منیش توم بەدڵە بەس من خۆشەویستی ناکەم دەبێ بێیتە داوام
سەردار: ئافەرین کچی زەنگین ئەوەیە بڕیاری دروست
ئاری: بەخوای مامە کچێکە تاکی نیە زۆر بەڕێزە لەهەمووی زیاتر باڵاپۆشیەکەی منی زیاتر عاشق کردوە
سەردار: کەواتە باڵاپۆشە
ئاری: بەڵێ مامە گیان وەک ئێمە خانەوادەیەکی ڕوو لەخواو دیندارن
سەردار: بەناوی اللە تابەیانی لەبەردەگاری ماڵی کچە دانیشم دەبی بیکەمە بوکی خۆم ئەوەیە کچ
ئاری: هههه یانی دەچیە داوای
سەردار: کورە خۆشت نەتەوێ بەزۆر ئەوکچە دەبێ مارە بکەی
ئاری: قربانی مامی خۆم بەس بەخوای من شەرم دەکەم و ڕووم نایێ بەباوکم بلێم
سەردار:هههه دەزانم دەزانم ئێستا دەچم بەبرام دەڵێم و سبەی شەو دەچینە داوای
ئاری: ئەوەندە زووو
سەردار: بۆتۆپەلەت نیە
ئاری: بەخوای بەمن با ئێستا چووبام
سەردار: کەواتە قسەم ناوێ سبەی شەودەچین
ئیدی ئاری لەخۆشیان هەڵساو دەستی ماچ کردم منیش هەر ئەوکاتە چومە لای برام و ڕازیم کرد ئەویش پێی باش بووو .
بۆسبەی شەو چوینە داوای ماڵێکی زۆر بەڕێز بوون ئاری زۆر کەم وەسفی کردن زۆر زیاترییان شایەن بوو باوکی وتی دووسێ ڕۆژێک بوەستن با پرسیار لەبارەتانەوەبکەین
ئێمەش وتمان حەقی خۆتانە چەند دەتانەوێ دەوەستین
بەڵام من وتم دەمەوێ بەتەنیا دوسێ قسە لەگەڵ ئەوکچە بکەم وتیان باشە
ئیدی من ، ئەوکچە بەتەنیا دانیشتین
سەردار: سڵاو کچم چۆنی وتی باشم مامەگیان تۆچۆنی وتم باشم الحمداللە وتم ناوت چیە وتی ئالا
بەڵێ کاوان ئالا هەمان ئەوئالایەی کەئێستا وادانیشتوە دەگری بەڵام ئەوکاتە وانەبوو ڕویەکی گەش و دەم بەخەندە زۆر بەڕێز بوو زۆر ئاری ناحەقی نەبوو واشێت عاشقی بوبو پێکەوە قسەی زۆرمان کرد .

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیڕۆکی بێویژدانی بەرامبەر دایکێک...
چیڕۆکێک دڵ دەکا بەئاو

بەشی یەکەم

وەک هەموو ڕۆژ لە ڕۆژانی ئاسایی بۆنوێژی بەیانی هەڵسام و نوێژەکەم کرد نەمتوانی دووبارە بخەومەوە دەستم کرد بەخوێندنی قورئانی پیڕۆز نم نم باران دەباری و کەشێکی تۆزێک ساردی هەبووو دایکم هەڵساو نانی بەیانی بۆم حازر کرد و هاتە ژوورەکەم وتی : کاوان کوڕم بەخەبەری
کاوان: بەلێ دایە جیان هەستاوم
دایکی کاوان: بەهیوای ئەوەی خەوێکی خۆشت کردبی دەهەلسە بڕۆ هەندێک نانی گەرم بێنە خەریکە چایەکەش دەکوڵێ بادرەنگ نەکەوی بۆ سەرکارت
کاوان : باشە دایەگیان ئێستا دەچم
هەڵسام و خۆم گۆری و بەرێ کەوتم بۆ نانەواکەی سەرووی کۆڵانی خۆمان نانم کڕی و و دواتر چومەوە ماڵەوە نانم خوارد و بەرێ کەوتم بۆ سەر کارم
ئەها باسەرەتا خۆم بناسێنم من کاوان تەمەنم 28ساڵە و تاقانەی دایک و باوکمم و خاوەنی دووخوشکم کە هەردوکیان سپاس بۆخوا چونەتە سەر ژیانی خۆیان باوکم خاوەن سامانێکی زۆر بووو بەڵام من نەم دەوویست بەپارەی باوکم ژیانم بەڕێوەببەم دوای خوێندنی زانکۆم دەستم دایە ئیشی خۆم کە کارکردنم بوو لەچەند بوارێک چەندین کارم تاقی کردەوە کە دوساڵ لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کارم کرد دواتر وازم هێنا کاری زۆرم کرد تالەکۆتیادا دەستم بەکارێک کرد کە بەڕاستی ئەوکارەم حەز لێبوو ئەویش لەپێشانگایەکی کتێب بوو ڕاستی قوتابیەکی زیرەک نەبووم بۆیە دەرجەکەم تەنها بەشی بەشێکی نزمی کرد . بەڵام هەمووکات شوکری خوای گەورەم دەکرد چونکە وای بەباش بۆزانیوم هەمووکات ویستومە ژیانێکی سادە بژیم و دووربم لەپارەی باوکم هەرچەندە باوکم کەسێکی زور لەخواترس و کەسێکی ناودارو بەڕێز بووو و هەمووکات لەهەمووشتێک پاڵپشتی منی دەکرد و لەهیچ زۆری لێم نەدەکرد تەنها کاتێک پارەکانی ئەوم ڕەت دەرکردەوە زۆر لێم پەست دەبوو بەڵام نەمدەتوانی شتێک خۆم بەدەستی نەهێنم خەرجی بکەم. زۆر کەس ڕۆژانە پرسیاریان لێم دەکرد بۆچی زەواج ناکەی کورێکێ وابەڕێزو جوان بەخۆم نەبێ کەسێکی جوان و کەشخە بووم زۆر کەس داوای دەکرد کچەکەی ئەوبخوازم بەڵام من هێشتان پارەی تەواوم نەبوو بۆ ئەو پڕۆسەیە و دەم ویست خۆم بەئارەقەی نێوچاوانم ژیانی هاوسەریم پیک بێنم.
ژیانی من ڕۆژانە ئاسایی بوو هاوڕێی زۆر کەمم هەبوو لەمااڵەو بۆ سەرکار لەکار بۆماڵەوە. ڕوژێک دووبارە وەک ڕۆژانی ئاسایی لەخەو هەڵسام خۆمم گۆری و نانم خوارد و چومە سەرکار. چونکە هەموو کەسەکانی ناو کتێبخانەکه یەکمان دەناسی بەڕێوبەر هات و وتی هەموتان کۆبببنەوە و دەمەوێ قسەتان لەگەڵ بکەم. بەڕێوەری ئێمە کەسێکی زۆر باش و بەڕێز بوو پیاوێکێ بەتەمەن بوو بەڵام زۆر کەسێکی گورج و گوڵ بووو.
هات و هەموان کۆکردەوە و وتی کەسێکی نوێ لێرە دەست بەکارێک دەکا.
بەڕێوبەر: سڵاو هاوڕێیان ئەمڕۆ کەسێکی نوێ لێرە دەست بەکار دەکا برازای خۆمە ئاالا وەرە کچم .
کەناوی ئالای هێنا کچێک هاتە پێشەوە کچێکی باڵاپوش و جواننن بەڕاستی بێوێنە بووو چونکە هەستم بەتاوان دەکرد و سەیر کردنی ئافرەتی نامەحروم تاوانە بەزۆر چاوم لەسەری هەڵگرت بەزۆر وام لەخۆمکرد چونکە جوانیەکەی بەڕاستی بێوینە بووو زیاتر ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا باڵاپۆشیەکەی بووو.
ئالا بەدەنگێکی هێواشەوە وتی سڵاو هاوڕێیان من ئالام تەمەنم 26ساڵە لێرە نوێم هێوادارم بتوانین هاوکارییەکتر بین .
زۆر کچێکی بەڕێزو و ڕووخۆش بوو هەموو بەجارێک خۆشیان ویست. ئیدی دەستمان کردەوە بەکارکردن بەڕێوەبەرەکەمان ئەوی بەمن ڕاسپارد کە کتێبخانەکەی پێنیشان بەم و فێری کارەکەی بکەم چونکە من هەرچەند زۆریش نەبوو دەستم بەکار کرد بەڵام لەکەڵ بەڕێوەرەکە وەک هاوڕێمان لێهاتبووو.
کاوان: هەموو شوێنەکانم پێشان دایت ئالا خان هەڕپرسیارێکت هەبوو لێمی بکە و هەرشتێکت ویست داوای بکە
ئالا: زۆر مەمنون کاک کاوان ببورە ئەزیەتم دایت
کاوان: نانا ئەوقسەیە مەکە لەخزمەتم ئا بائەوەشت پێ بلێم 12بۆ یەک و نیو پشوە بۆ نان خوارد ئیسارحەت و تا 4ئێواران دەوام تەواو دەبێ
ئالا: باشە زۆر سپاس دووبارە بۆهەمووشتێک
ئیدی دەستمان کرد بەکارکردن زۆر نەبرد ئالا لەئیشەکان ڕاهات و زۆر بەباشی ئیشەکانی دەکرد.
هەفتەیەک تێپەڕی سەرەنجی ئەوەم دەدا ئالا لەکاتی پشوەکانی دا هەستم دەکرد زۆر دڵتەنگە و سەیری وێنەیەک دەکااا و هەندێک جار ماچیان دەکا و ملپێچێکی لهدەستە بۆنی دەکا زۆرجار فرمێسکم لەچاوی دەبینی بەڵام من زۆر ئاسودە نەبووم زۆر سەیرم نەدەکرد. من نەم دەوویست پرسیاری لێبکەم چونکە وانزیک نەبووم لێی و نەشمدەویست،پرسیاری ژیانی تایبەتی خۆی لێبکەم.بۆیە ویستم لە بەڕێوبەر بپرسم برازکەی بۆچی وایە.... چونکە بەڕاستی لەدڵم بوبویە کەسەر

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بڕیار هەستایەوەو وتی سوپڕایز......
یاهووووووو هەمووتانم خستە گریە
بڕیار لەگەڵ دکتۆرەکە قسەی کردبوو کە بەتەمای شتێکی وایە حەبێکی خواردبوو کە بیست دەقیقە بێ هۆش ببێت .

ئیتر چیتان لێ بشارمەوە
کاک بڕیار یەک مانگ لە تەواڕی مایەوە فەقیرە

ئینجا بڕیار و بێریڤان بە یەک گەشتن
کۆتایی
چاوەڕوانی چیرۆکی نوێ بن❤️🌹

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی دوانزەهەم و کۆتایی چیروکی بریار
شەو زۆر کەم نوستین هەر چەند سەعاتێکی کەم
بێریڤان خەریک بوو باڵ بگرێ لە خۆشیانا دەتگوت تازە لەدایک بووە چاوی دایمەن لەسەر من بوو
منیش بەتەنها چاوم بێڕیڤانی دەبینی
بەیانی زوو وتم من دەڕۆم ئەبێ بچم بۆ دەوام
بێڕیڤان وتی :بڕیارەکەم من لێرە بم یان منیش بێمەوە لەگەڵت
وتم:بێڕی کەیفی خۆت بکە چۆن ئاسودەی ئاوا بکە
بێریڤان:نا من لەگەڵ تۆ دێمەوە
ڕۆشتین بەیانی زوو
بەیانیەکی بێ دەنگ
هەستم ڕاگرتبوو لە ترپەی دڵی بێری
بێریڤان:بڕیار‌‌‌ تخوا دمێکە منت خۆش دەوێ ؟
بڕیار :هەرلەو کاتەوەی کە هاتمەوە لە موسڵ و هاتیە بەردەمم
ئەوکاتە هەستم کرد کەسێکم خۆش دەوێ
لێدانی دڵمم بۆهێواش نەدەکرایەوە
ترسی ئەوەم هەبوو لێدانی دڵم قەفەزەی سینگم کون بکات و بێتە دەرەوە
بێریڤان :ئای کە دڵم خۆشە بڕیارەکەم هۆۆۆۆۆ پاڵەوانەکەم
قوربانی ئەو ڕیشەت بم
دەستێکی خستە ناو ڕیشم و وتی:
ئەرێ کەی دێیە داوام ؟ من حەز دەکەم جارێ ئاوابین
بڕیار :هەر‌ ئەم شەو دێمە داوات
بێریڤان من نمەکی ئەو ماڵەم کردوە ناتوانم بە دزی ئەوان تۆم خۆش بوێ
دێم داوای تۆ لە باوکت دەکەم ئیتر بە ئاشکرا تۆم خۆش دەوێ
ئەو کات کام کێو بەرزە ئەچمە سەری و هاوار دەکەم من بێریم خۆش دەوێ
خۆم شەرمەزاری خوشکم و دایکم و پێش هەمووان خودای گەورەش ناکەم
پەیمان مان بەست لە خانوێکی کرێ دابنیشین
پەیمانمان بەست هەر تاکسیەکەی من ببێت بە ئۆتۆمبێلی بووک و زاوا
هاوسەرەکەی واحید پەیمانی دابوو کە ئەو گوڵم بۆ بچنێ بۆ دەستی بووک
هەر ئەو گوڵە لەدەست بگرێ
زۆر قسەمان کرد
تا ڕۆژی داخوازی
خۆم گۆڕی و هاتمە دەرەوە لە ژورەکەم
دەستی دایکم ماچ کرد
داکم گوتی کوڕم بۆ کوێ دەچی ؟
وتم:دایە دەچم بۆ داخوازی کچێک
دایکم باش من دەناسێ بەڵام وتی :کوڕم هەروا بەتەنیا ؟
وتم :بەڵێ
هیچ قسەیەکی نەکرد و وتی خوا ئاگادارت بێ
تەنانەت لە بووکیش نەپرسی
لە خانەوادەشی نەپرسی
ماڵی بێری خۆیان ئامادەکردبوو خانەوادەکەم بچن بۆ ماڵیان

منیش بە تەنیا چووم
پاش ئەوەی دانیشتم گشتی بە حەپەساوی سەیری منیان دەکرد
باوکی بێری :کوڕم خۆ هیچ ڕووی نەداوە بۆ بە تەنیا هاتووی ؟
بڕیار :من ژنم بۆ خۆم دەوێ نەک بۆ کەس
بێگومان پێشتر بێری پێی وتبوون کە ئێمە دەچین بۆ داوای ئەو

باوکی بێڕی:ئاخر بێ خانەوادە چۆن دەبێت ،
بڕیار :کاک ڕەحمان من بۆ داوای ژن هاتووم بۆ خۆم نەک بۆ خانەوادەکەم
کەس هێندەی خۆم من ناناسێ
هەر‌ پرسیارێکت هەیە لە منی بکە نەک خانەوادەم
کەی منت بە‌دڵ بوو و پێم ڕازی بوون ئەو‌کات خانەوادەم دەنێرم و یەکتر بناسن
باوکی بێری :زۆر سەری سوڕما بەڵام وتی ئافەرین کوڕەکەم
ئیتر بێریڤانت پێشکەش بێت من بەهەموو شێوەیەک پشتت دەگرم
ئەوەی لە توانام دابێت یارمەتیتان دەدەم
دەستی لە ملم کرد و ماچی کردم
وتی:پیاو دەبێ وەک زاواکەی من ئازا و چاو نەترس بێت بەلاش نیە بێری پێت دەڵێ پاڵەوانەکەم بە ڕاستی پاڵەوانی
ئیتر دەستمان کرد بە شیرنی خواردن
دادۆ دەگریا لە خۆشیان وتی سوپاس بۆ تۆ خوایە دوعاکەمت قبوڵ کرد
سوپاس بۆ تۆ خوایە
بێری بانگی کردم وتی وەرە سەیری وێنەی جلی مارەکردنەکان بکەین بە یەکەوە بۆ ئەوەی بەیانی بچم بیکڕم
لەسەر داوای خۆی وتی چەفیە لەسەر دەکەم و ماکیاژیش ناکەم ئیتر من وا دەبم تەنها تۆزێک چاوم رەش دەکەم
وتم:کەیفی خۆت بکە
دایکم و کەس و کارم نارد بۆ‌ ماڵی بێریڤان
ڕەزامەند بوون و ڕۆژی مارەکردمان ئامادەکرد
دوای فەحس و شتەکان
سەرەتا لە دادگا مارەکراین
بووین بە حەڵاڵی یەکتر ئیتر
کاتی ئەوەیە خۆشەویستی خۆم بۆ بێریڤان دەرخەم
سوپاس بۆ خوا بە دزی هیچ قسەیەکمان نەکرد و توشی دەردی ئەشق نەبووین
ئیتر بە ئاشکرا بە دڵەکەم و گیانەکەم بانگی ئەکەم
ئەویش بە پاڵەوانەکەم بانگم دەکات
....
ڕۆژی مارەکردن
قات و چاکەتم لەبەر بوو
زۆر دڵم خۆش بوو
خزم و کەس و کار گشتی لە ماڵی ئێمە بوون
مام و پلک و خاڵ و گشتی لەوێ بوون
گشتمان چاوەڕێی بانگی عیشامان دەکرد
چونکە وتوبوومان نوێژی عیشا دەکەین و دەڕۆین
مەلا هاوڕێی خۆم بوو
کاتی نوێژ هات....
مەلا وتی:بانگی بڕیارکەن یان ئەویان باوکی‌‌ ئەبێ پێش نوێژی بکات
باوکم وتی:بەخوا من دەنگم ناخۆشە بانگی بڕیار بکەن دەست نوێژبگرێ خێرا نوێژەکمان بکەین و بڕۆین
....
ئیتر بڕیار دەستی کرد بە نوێژ
وەک هەمیشە ناخی نوێژ خوێنەکانی دەهەژاند بە دەنگە خۆشەکەی .تەنانەت ئافرەتەکانیش لە دواوە هاتبوو گوێیان دابویە دەنگی بڕیار
کامێراکانیان دەرهێنابوو
ئیتر بەرەرەو کۆتایی نوێژەکە چون
ئافرەتەکان خۆیان ئامادەدەکرد بۆ ڕۆشتن
هەریەکەو دەستی منداڵەکی گرتبوو و چاوەڕێی نوێژکە بوون تا کۆتایی بێی و بڕۆن بۆ ماڵی بووک و مارەکردن جێبەجێ بکرێ

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی دەیەم چیروکی بریار
بووم بە شوفێری تایبەتی خاتوو بێریڤان
ئیتر ئێواران پاش دەوامی کۆمپانیا لەو سەر بۆ ئەو سەر
ئیش و کار و کاسبیم ببو بە گەڕانی بێریڤان
وردە وردە لێک نزیک دەبوینەوە و هۆگری یەکتر دەبووین
جاری وا هەبوو کە لەماڵ دام دەنا شەوانیش بە نامە قسەمان دەکرد ژیانمان دامەن لەگەڵ یەکتر بوو

ڕۆژێک وتی با بڕۆین بۆ ئەو مۆڵە
من بێئاگام لەوەی کە ئەو مۆڵە هی باوکی بێریڤانە
بەهەرحاڵ
منیش شتم پێویست بوو ئەویش
کە چوینە ناو مۆڵ سەیارەیەک داندرابوو بۆ ئەو کەسانەی کە بایی مەبلەغێی دیاری کراو شت ئەکڕن و پاشان کارتێکیان پێ دەدا و تیروپشک دەکرا لەسەر ژمارەی کارتەکە و سەیارەکە دەردەچوو
دوای شت کڕین چوین بۆ قاتی سەرەوەی مۆڵەکە
بێریڤان:بڕیار هەست دەکەم ئەو سەیارە بۆ ئێمە دەردەچێ کارتکەی منیش تۆ بیبە بەڵکو بۆت دەرچێ
بڕیار:نا بابە شتی وا نیە ئەوە تەنها بۆ ڕیکلامە و هیچی تر
بێریڤان:دەی ئێمە جیمان زەرەر کردووە دەرچوو ئەوە باش دەرنەچوو هیچ بەڵام تۆ شانست هەیە ئەزانم بۆت دەردەچێ
بڕیاڕ:ئەگەر بۆم دەرچوو فڕەیەکت پێ دەدەم بە پێکەنینەوە
بێریڤان:خوا بکات تۆ بۆت دەرچێ و لە سەیارە نەجاتت بێ من چی ترم دەوێ
بڕیاڕ:قبوڵ ناکەم قسەی و بکەی من بە ئارەقەی نێو چاوانم ئەمەم کڕیە هەرچیبێ خوا نەی بڕێ
بێریڤان :بەخوا تۆش بێتامی ئێ خۆ کەس نەی وتووە دزیوتە
بڕیاڕ :ئاخرررر ناشێ بە دزیشمان دەربێنی
بێریڤان :تۆ کارتەکەی خۆشت بدە بە من بەڵکو ئەگەر‌ دەرچوو من ئەو مژدە خۆشەت پێ بدەم
بڕیار :باشە کاکە با‌بەدڵی تۆبێ

دەرچوین و بێریڤانم لەماڵ دانا و تی ئەبێ بێیتە خوارەوە بزانین چیمان هەیە بەیەکەوە بیخۆین
چوین نان حازر نەبوو وتی‌‌ بابڕۆێنە ژوورەکەی من دانیشین
منیش قبوڵم نەکرد وتم ببورە بێریڤان حەزناکەم هیچ کەسێ قسە لەسەر من و تۆ بکات بۆیە داوای لێبوردن دەکەم
وەرە لێرە دادەنیشین تا نان حازر دەبێت
بێریڤان زۆر گۆڕا بەڵام بەسەر خۆی نەهێنا
بە هێواشی گوتی :بۆ تۆ من بە چی تێگەشتووی ؟
وتم: من تۆم وەک خوشکم داناوە و بگرە زیاتریش بۆیە نامەوێ قسەیەک بکرێ و ئێمە لێک جیا بکاتەوە
وتی :هەڵسە پێشم کەوە کارم پێتە و وەرە با بچین بۆ ژوورەکەم
زانیم توڕەیە بۆیە دوای کەوتم
دەرگای داخست و وتی :بڕیار من خەریکە بۆ تۆ باڵ دەگرم و وەختە ڕەسمی تۆ لە هەموو ماڵەوە بدەم ئیتر تۆش پێم دەڵێی خوشکم ؟
بڕیار ڕەسمی چی مەگەر ڕەسمی منت لایە
بێریڤان بەشەرمەزاری :بەڵێ بە دزی تۆ گرتوومە
بڕیار :باشە بێریڤان پێشکەشت بێت ئەو ڕەسمانە بۆ خۆت لە دیوارەکە هەڵواسە
بێریڤان :تخوا بڕیاڕ بەهەڵە تێمەگە بۆ ئەو هاوڕییانەم باسی تۆم کرد وستیان بت بینن و هەر ئەوەندە
بڕیار :هاوڕێی چی بێریڤان ؟
بۆ شتی وا دەکەی ؟
دەستی کرد بە گریان
وتی:بمبورە بەخوا دووبارە نابێتەوە خۆ تۆ قەرار بوو توڕە نەبیت .. ئەی‌ نەت وت قەت توڕە نابم
وتم :جا کە توڕە نابم ئەبێ پانم کەیتەوە ؟ بەسە مەکری تەواو لەبیرم کرد
ئیتر مەسەلەی خوشکەکەی لە یاد کرد
وتی:با بڕۆین نان بخۆین
بەدەم قسەی خۆش و پێکەنینەوە نانەکەمان خوارد بەڵام بێریڤان زۆر کز بوو
من وتم :دەبێ من بڕۆم ئەگەر کارتان نیە ئەڕۆم
بێریڤان:تا سەری ئەو سوچەم ببە بە ئوتومبیلی خۆت و دوایی بە پێ دەگەڕێمەوە لەو دووکانە کارێکم هەیە
زانیم شتێکی لە دڵە دەیەوێ پێمێ بڵێ
چوینە ناو سەیارە یەکسەر وتی:چیتر بە خوشکە بانگم مەکە باش
منیش وتم :باش
وتی: پێشم بڵێ بێری ئەوەندە درێژی مەکەوە
وتم:ئەوەیان نا من ڕێزت دەگرم نابێ من‌ وا بانگت بکەم
وتی :قیڕ وسیا تۆ‌ بەس مەڵێ خوشکم چی دەڵێی بڵێ
وتم:باش تەواو
بە دڵ خۆشی دابەزی لە سەیارەکە و ڕۆشتم

کە گەڕایەوە ماڵەوە خێرا بانگی باوکی کرد
باوکە ..... باوکە
وەرە شتێکم دۆزیوەتەوە بڕیاڕ ببێ بە خاوەن سەیارە
باوکی وتی :ئادەی ڕۆڵە بابزانم چیت دانەوە بەخوا تۆش هار بوویت
بێریڤان :باوکە ئەمڕۆ لە مۆڵ بووین بە یەکەوە ئیتر کارتی ئۆتۆمبێلەکەمان وەرگرت
ئەوەی بڕیاریش لای منە شتێ بکە بۆ ئەو‌دەرچی
باوکی‌ وتی :ئای لەو فێڵ زانە بیروکەیەکی چاکە بەڵام بۆ ئەوەی حەقی کەس نەفەوتێ ئەیکەین بە دوو سەیارە بێ ئەوەی کەس بزانێ
دانەیەک بۆ ئەوکەسەی بۆی دەردەچێ و دانەیەکیش بۆ‌ بڕیار
ئەو شەوە بێریڤان لە خۆشیانا خەوی لێ نەدەکەوت
تا ڕۆژی تیرو‌ پشک خەریک بوو دڵی شەق بەرێت
..
ئیتر ڕۆژێک تەلەفونێکم زۆهات
خۆی ناساند و وتی تۆ بوویت بە خاوەنی ئۆتۆمبێلێک لە فلان مۆڵەوە تکایە کارتەکەت بێنە و وەرە بۆ مۆڵ و ئۆتۆمبێلەکەت وەرگرە
لەدڵی خۆم وتم بەخوا شتێکی تیایە ئەمە
بەڵام بەهەر حاڵ با بڕۆم
لەو کاتانە بێریڤان تەلەفونی کرد
لەبەر پێکەنین و دڵ خۆشی هیچی لێ حاڵی نەبووم زۆر بە سەریعی قسەی دەکرد
منیش وتم :تۆزێ لەسەر خۆ قسە بکە بەخوا لێت تێناگەم
وتی :دەرچوو دەرچوو ئۆتۆمبێل دەرچوو
وتم:تەلەفونیان کرد خەریکە

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی نۆهەم (نۆیەم) چیروک بریار
بڕیار وەک وتی چوە ماڵەوە و پاشان چوە کۆمپانیا و ئەو شتانەی لای بوو دای نایەوە
شەویش لەگەڵ خوشک و براکانی بوو تا درەنگانی شەو
بێریڤان دەی زانی بڕیار گەڕاوەتەوە
تەنانەت هەستی بە هەنگاوەکانی دەکرد
هەستی بەو دڵ خۆشیەی دەکرد کە لەناو بنەماڵەکەی دەیگوزەراند
هەستی بە بۆنی بەنزینی ناو سەیارەکە دەکرد
کە گوێی لە بانگ ئەبوو هەستی دەکرد بڕیار لە مزگەوتەو لە ریزی پێشەوەشە
ئیدی بێریڤان بیر و هۆشی گشتی لای بڕیار بوو
جار جاریش هەستی بە دڵ تەنگیەک دەکرد لە ناخی بڕیار بەڵام نەی دەزانی چیە
دڵی دایمەن لە پەیوەندی بوو لەگەڵ بڕیار
هەستێکی سەیر بوو
بێریڤان لەگەڵ باوکی رێک کەوتبوون کە یارمەتی بڕیار بدەن
دەیان ویست هەر هیچ نەبێ ئۆتۆمبێلێکی بۆ بکڕن
دوایی باوکی پێی ئەڵێ بێریڤان هەم ئۆتۆمبێلی بۆ دەکرین و هەم بابێ لای ئێمە لە کۆمپانیا کار بکات بە موچەی دوو ئەوەندەی کە لەو کۆمپانیایە دەستی دەکەوێت
بێریڤان دڵنیایە لەوەی بڕیار قبوڵی ناکات بەڵام هەوڵی خۆیان ئەدەن
باوکی بیرۆکەیەکی تری هەیە
بۆیە داوی له بێریڤان کرد وتی با ببی بە شوفێری تۆ تۆ هەرخۆت حەز لە شۆفێری ناکەی
پاشانیش ڕێگەیەکی تر دەدۆزینەوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلێک بدەین بە بڕیار
باش
ئەم شەوە بێریڤان دڵی ئەتەقی ئەگەر قسەی لەگەڵ بڕیار
بۆیە دیسانەوە دەستی داویەوە تەلەفون کە نزیک سەعات دوانزەی شەو و نامەیەکی نارد بۆ بڕیار
بێریڤان: بڕیار بیرت ئەکەم حەز ئەکەم بت بینم ؟
بڕیار :بۆ بیرم ئەکەی مەگەر من کێم ؟
بێریڤان :تۆ شوفێری منیت من دەمەوێ شوفەرەکەم ببینم
بڕیار :شوفێری چی ؟ من کەی کاتی شوفێریم هەیە تۆ لە ڕۆژێکا پەنجا شوێن ئەکەی من کاری خۆم هەیە
بێریڤان:بەخوا لەگەڵ باوکم تۆمان کردوە بە شوفێری من کێشە نیە هەر کات تۆ لە کار تەواو بووی لەگەڵ منبە یان کە چونە دەرەوەم هەبوو تۆ بمبە و هەر ئەوەندە
بڕیار :من ئاوا زۆر مورتاحم من تاقەتی ئەو شتانەم نیە تکایە ئاخر نابێ پێش ئەوەی بە باوکت بڵێی پرسێک بە من بکەی ؟
بێریڤان:پرسی چی بەخوا تۆ شوفێری منیت ئەزانم دەتەوێ من توڕە بکەیت ۰ئەرێ بڕیار بۆ نایەی لای باوکم کار بکەی
باوکم چەندین کۆمپانیای هەیە هەر کارێکت حەز لێیە ئەوە بکە بەو موچەی خۆت حەزت لێیەتی
بۆ زانیاری
باوکی بێریڤان یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی شار
خاوەن مۆڵێکی گەورەشە
بڕیار : من لەکارەکەم زۆر ڕازیم توشی ئەو شتانەم مەکە موچەکەشم زۆرە باسی پارەو شتی واش مەکە
بێریڤان لە دڵی خۆی وتی :ئای خوایە ئەوە ڕازی نیە ببێ بە شوفێر ئەی چۆن ئۆتۆمبێلی پێ بدەین
بۆیە بێریڤان وتی:باشە بڕیاڕ بە دڵی خۆت بەڵام تۆ هەر کاردەکەیت بە تاکسی لەبڕی ئەو کارە لەو کاتانەی کاری تاکسی ئەکەی ئەو کات ببە بە شوفێری من زۆر سوپاست دەکەم
بڕیار :باشە بیری لێدەکەمەوە دەی من دەخەوم
بێریڤان:شەو شاد
بڕیار :خوات لەگەڵ شەو شاد
بێریڤان وتی بەخوا ئەبێ ببی بە شۆفێری من
ئوووی شوفێرە پاڵەوانەکەم
ئەبێ دڵی بڕیار بە چەند بێ بەخوا ئەبێ ئەو دڵەت بکڕم
هەرخۆشی دەی وت نا بڕیار وا سادە نیە ئەوە چیە
لە کوڕی ئەو زەمەنە ناچێت
بەخوا کوڕ نەما دوام نەکەوێ لەبەر دەوڵەمەندی و جوانیم
کەچی بەهەموو هێزمەوە لە دوای ئەو کوڕەم ناتوانم هیچ بکەم
ئەوە چیە ئەم کوڕە ؟ تۆ بڵێی بەشەر بێت ؟
ئەرێ هەستی هەیە ؟
ئای کە ئیزعاجی بڕیار
جا من تا سبەی ئێوارە دڵم شەق ئەبا
بەخوا ئەچم بۆ کۆمپانیا
دەی بابخەوم درەنگە
بەیانی خەریکی کاری ئاسایی و رۆژانەی خۆم بووم
لەناو خەڵک خەرکی خزمەت کردنیان بووم
هێواش هێواش خەڵکم بەڕی دەکرد و کارەکانیانم جێ بەجێ دەکرد
لە پڕ بۆنەکە هاتەوە

ئای ئەڵێی ئەو بۆنە دەناسم
سەرم هەڵبڕی کەس دیار نیە
وتم دەی داخوە کێ لە خۆی داوە
بەڵام هێشتان زیاتر دەبێ ئەو بۆنە
بۆنی بێریڤان دێ
پرسیم لە یاریدەدەرەکەم ئەرێ ئەو بۆنە چیە ؟
وتی: بەخوا بۆن ناکەین
وتم :باشە ببورە
جار جارە سەیرم دەکرد هیچ دیار نەبوو بۆیە منیش گوێم پێ نەدا و دەستم کردەوە بە کار

بەخوا هۆڵی داپۆشی ئەو بۆنە بەڵام هەر گرینگیم پێ نەدا
دەنگێک وتی :کاک بڕیار ؟
دەنگەکە غەریب نەبوو وام زانی خەیاڵە
بە تورەیی وتی:کاک بڕیار ؟
سەرم بەرز کردەوە
چیم بینی ؟

ئەمن دەڵێم مانگ ئەتوو بڵێ ئەستێرە
زوحەلی چی موشتەری چی ؟
یەکەم جارم بوو بە ئافرەت موعجەب بم نازانم بۆ
بێزیڤان بوو
وتم :سەلام بێریڤان خان وەرە دانیشە
وتی : نا هەستە با بڕۆین
هەستام و چوین بۆ چای خانەی کۆمپانیا
ویستم قسە بکەم پێی بڕیم وتی چای دەخۆم
چایەکەم هێنا و دەستمان کرد بە قسە
وتی دەی بۆم باسکە ئەو شتانەی ڕوی دا لەو چەند رۆژە

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

باوکی هاتە لام و دەستی لە ملم کرد تا جلەکانم تەڕ بوو فرمێسکی ڕشت لەهەمان کاتیش دڵ خۆش بوو کە کوڕەکەی لەسەر شەهادە مرددوە
ئەمە دووەم کوڕمە شەهیدی ڕێگای حەق دەبێت
ئیدی ئەوەیە ئازایەتی باوکانمان
لەسەر ئە حاڵە هێشتان ئەوان دڵی ئێمە دەدەنەوە
دایکی هاواری دەکرد
ئۆه ڕەبی دەستان بشکێ کە وایان لێ کردی کوڕە بێنازەکەم
ئۆه خوایە کەسی تر بەم دەردە نەبەی
ڕۆڵە گەردنت ئازا بێ
جێگات بەهەشت بێت
خوایە ئەو داعشە پیسانە لە ناو ببەیت
ئیدی تۆش وەک براکەت لاشەکەت بە ساردی هاتەوە
دەت گوت دایکە سوپاسی خوا بکە لە جێگای خراپ نەمردوە
بڕۆ بڕۆ باوکی بڕیار گەردەنت ئازا بێت
بڕۆ لای خوا گیان
بڕۆ بۆ لای پێغەمبەر و سەحابە
بڕۆ بۆ لای براکەت بڕۆ
ئیتر بورایەوە و هێزی تیا نەما

بەشی هەشتەم و نۆ

ئیتر لاشەی سارد و سری واحیدیان بردە دەرەوە و هەموومان بە دوای هاتین .بەردەم دەرگای نەخۆشخانەش پڕی بوو لە خزم و دۆستانی واحید
پێشمەرگەکە :کاک بڕیار ئێمە دەبێ بگەڕیینەوە
بڕیار :با بڕۆین
ماڵئاوایمان لە باوکی واحید کرد
وتی :کوڕەکانم من بە ئێوە سەربەرزم کاکە بڕیار تۆش ئەبێ سەرمان لێبدەیت ئیتد من خەفەت ناخۆم بە شەهید بوونی کوڕەکەم مادام پیاوی ئاوا هەبێ ئیتر نە خەمی دینمە و نە خەمی وڵاتمە ئیتر دوعا دەکەین بۆ سەربەخۆێی وڵات
گەڕاینەوە بۆ نزیک موسڵ من وادەی چونەوەم نە هاتبوو دەبوا شەوێکی تریش بمێنمەوە لەگەڵ ئەوان نەبادا ئامێرەکان کێشەیان هەبێ
گەڕامەوە و گەشتمە ناو پۆلە پێشمەرگەکە
زۆر نەبوو شەڕ تەواو بوو بوو هەموو گیانمان تۆز و خۆڵ بوو
ئێوارە داهات و پێشمەرگەیەک :کاتی بانگە
هەموو سەیری منیان کرد یەکێک وتی:بەخوا ئەبێ ئەوجارەش پێش نوێژیەکمان بۆ بکەی هەموو دڵیان توندە بە لەدەست دانی واحید وەلەو ئەو بێ دینیش بوو بەڵام ئەو برامان بوو
وتم :ئەو بە مسوڵمانی مرد و بۆم باس کردن و بەڵام هێزم نەبوو بگریم
وتیان :بڕو دەست نوێژ هەڵگرە و دەست پێکە

چەند کەسێک پاسەوان بوون ئەوانەی تر گشتی هاتبوون بۆ نوێژ کردن بیست دەقە بۆ نیو سەعات بەس نوێژمان کرد و گرییان
پاشان دووعای ئازادی و سەربەخۆییمان کرد
خەیاڵم تەنها لای واحید بوو جگە لەو هیچ کەسم لەبیر نەبوو تەنها لە دڵەوە دوعام بۆ دەکرد و بەس
یەکێک خەیاڵەکەمی پچڕاند و وتی :کاک بڕیار خێزان داری ؟
وتم :نا
وتی :قلیشت نیە ؟ (کەپڵ)
وتم :نا بەڵام تۆزێک وەستام لەکاتی وەڵامەکە
وتی:بەخوا لە ئاشق و ماشق ئەچی بۆیە ئەوەندی دەگری
پێکەنیم و بیری بێریڤانم کەوتەوە
ئینجا کوا تەلەفونەکەم ؟؟
نازانم هەموو لایەک دەکەم نیە
ئای خوایە ئەمە چی بوو
من ئێستا چۆن بگەم بە بێریڤان
چۆن پێی بڵێم من سەلامەتم
خۆ من نا مەشم بۆ ناردبوو
ئای خواااااایە ئەمە جی بوو توشم بوو ۰۰۰۰
شڵەژام و ویستم تەلەفونێک وەرگرم و تەلەفونی بۆ بکەم
بەڵام وتم با هەندێک

چاوەڕوانی بەشی هشت بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی حەوت چیروکی بریار
بەشی حەوتەم
من وام هەست کرد کاک واحد دەیەوێ رابکات بەڵام قسەشم نەکرد تا کەسێک وتی:واحید تۆ دانیشە من نیو کاتژمێر لە بڕی تۆ دەبم بە پاسەوان
یەکسەر ڕازی بوو بۆیە پاشگەز بوومەوە لە هەستەکەم زانیم ئەم کوڕە دەیەوێ لە شتەکان بگات وتم: چیت لە دڵدایە بپرسە
وتی:کاک بڕیار باشە تۆ مسوڵمانی هەموو پێشمەرگەکان مسوڵمانن ئێ کاکە داعشیش مسوڵمانە بۆم ڕون کەوە ئیسلام دوو جۆرە ؟ ئایا فەرقی ئێوەو و ئەوان چیە ؟
ئەگەر خەلەل لە ئیسلام نەبێت ئەی خەلەل لە چیە ؟
وتم :کاک واحیدی گوڵ تۆ هیچ شتێک لەبەر نامەی ئێکسڵ لە کۆمپیوتەر دەزانی ؟
وتی: بەڵێ شتێکی باشی لێدەزانم
وتم :یانی هەموو شتێکی لێنازانی ؟

وتی :بۆ درۆ بکەم نەخێر هەموو شتێکی لێ نازانم چونکە بەرنامەی ئێکسڵ زۆر فراوانە یەکێکە لەو بەرنامە بەهێزەکان
وتم :دەی باشە ئەگەر من ئەرکێکت پێ بسپێرم و لە توانات نەبێ لە ئێکسڵ واتا نەتوانی بیکەی تۆ خەلەکە دەگەڕێنیەوە بۆ خۆت یان بۆ بەرنامەکە
واحید:بێگومان خەلەل لە منە
وتم :دەی براکەم ئیسلام بەرنامەیەکە بۆ ژیان ئەوەی کە نازانێ بەکاری بێنێ خەلەل لە خۆیەتی نەک لە بەرنامەکە گوڵی من واتا خەلەل لە مسوڵمانەنە کە نازانن ئیسلام بەکاربێنن نەک لە ئیسلام .من هەڵەیەک دەکەم چ پیوەندیەکی بە ئیسلام هەیە ؟
یەکسەر بابەتەکەی گۆڕی و وتی : ئەی ئەو فەتح و فتوحاتە چیە ؟
وتم :براکەم فەتح ی کاتی خۆی کە پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر) کردی دەوڵەت داری بوو هەروەک چۆن ئێستا کورد دەیەوێ دەوڵەت دروست بکات و دەیەوێ خاکی فراوان بکات ئەو گوندە عەرەب نشینانە داوا لە کورد دەکەن بە هانایان بێن ئەویش هەروا بوو
بەڵام بۆ داعش تەنها یەک کەسم بۆ بێنە لە خەڵکی موسڵ حەزبکات داعش لەوێیە هەڵبەت زۆرینە لە دژی داعشن ئەگەر تاک تاکیش لەگەڵی بن
ئەوەی داعش کردی داگیر کردن و وێران کردنە
ئەمەی ئیسلام دەی ویست بەڕێوەبردن و ئاوەدان کردنەوەیە
ئیسلام هەر شوێنێکی فەتح کردوە مزگەوتێکی لێ دروست کردووە کە مزگەوت هەم قوتابخانە بوو هەم وەک پەرلەمانی ئێستا بووە
بەڵام داعش یەکەم کاری تێکدانی مزگەوتەکان بوو هەر وەک خۆت بینیت
زۆر باسی ئیسلامم بۆ کرد هەستم کرد تەواو گۆڕا بەرامبەر ئیسلام بەڵام من گرینگیم پێ نەدا و ئەویش چوو بۆ پاسەوانیەکەی
کە ئەو ڕویشت وتیان :بەخوا کاک بڕیار ئێمە وامان لەو کابرایە کردوە ئەو سەرەتا مسوڵمان بوو بە تەنها نوێژی نەدەکرد دایمەن گفتوگۆمان لەگەڵ دەکرد تا وای لێ هات ڕۆژێک وتی من باوەڕم بە هیچ خوایەک نیە
کە پرسیاری لێمان دەکرد بە جنێو و قسەی ناشرین وەڵاممان دەدایەوە .بەخوا کەسیشمان ئەوەندە شارەزا نین بۆیە دەڵێم ئێمە وامان لێ کرد
هیچ قسەم نەکرد و چومە ژورەوە
ئەو شەوە مامەوە لەوێ واحید بەردەوام دەور و خولی منی دەدا زۆر پرسیار لە مێشکی مابوون بەڵام نەی دەویست لە پێش هاوڕێکانی قسە بکات بەردەوام جگەرەی لە دەست بوو و دەهات و دەچوو
ویستم بچمە لای بەڵام بێریڤان تەلەفونی کرد و بە دەنگێکی کز وتی :بڕیار بڕیار دەمەوێ گوێم لەدەنگت بێت
وتم :بێریڤان چیتە بۆ دەنگت وا کزە ؟
بڕیار :نەخۆشم بەڵام ئێستا باشم مادام گوێم لە دەنگی تۆ بوو
بڕیار :کارەکەم تەواو بوو بە سەلامەتی دەرچوم دەی ئیدی دڵ لە دڵ مەدە دوو بەیانی دێمەوە
من هێشتان نەڕۆشتبووم بەڵام لەبەر دڵی بێریڤان وام گوت
بێریڤان :بەڕاست یانی تەواو ئیدی بڕیارەکەم دێتەوە ؟
بڕیار :بێریڤان مەترسی نەما ئێستا جێگام باشە ئەوە نیە قسەت لەگەڵ دەکەم
بێریڤان :دەی قسەم لەگەڵ بکە بەخوا بڕیار تەواو هەست دەکەم نەخۆشی لە جەستەم نەما
بەپێکەنینەوە بڕیار : یانی لەبەر من نەخۆش کەوتبووی ؟ وا لە خۆت مەکە من کێم تا بۆم نەخۆش بکەوی ؟بێریڤان قەت ژیانی خۆت بە کەس مەبەستەوە تکایە من حەزناکەم وابیت
بێریڤان :حەز ناکەی چیە بەخوا تێهەڵدان ئەخۆی جارێکی تر ئەم قسە بکەیتەوە
بڕیار ویستی بابەتەکە بگۆرێ و وتی :بێریڤان ئەزانی ئێرەش پڕ بووە لە بۆنی تۆ ؟ئەو هاوڕێیەم لە بۆنەکەی دەپرسی وتی منیش دەی کڕم بۆنی زۆر خۆشە
بێریڤان:شێتە ئەمە هی ئافرەتانە وە تەنها تۆ بۆت هەیە ئەو بۆنەت لێبێ کەسی تر نا تەنها بڕیارە پاڵەوان
بڕیار :باشه بێریڤان من دەبێ بڕۆم ئاگاداری خۆت و ماڵەوە بە
بێریڤان :باشە مۆبایلت دامەخە بەردەوام تێل دەکەم
بڕیار:دای ناخەم بەڵام شەبەکە لێرە باش نیە .دەی خوات لەگەڵ
بێریڤان:خوات لەگەڵ
بێریڤان زۆر دڵی خۆش بوو بە دەنگی بڕیار بەڵام بڕیار دڵی تەنگ بوو کە درۆی کردوە لەگەڵ بێریڤان

واحید: کاک بڕیار وەرە با جگەرەیەک بکێشین
بڕیار:لەبەر دڵی تۆ دەی کێشم بەڵام جگەرە کێش نیم
واحید :بڕیار ئەو شەو منیش دێم داوام کردوە من دانێن لەگەڵت وەک پاسەوان

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیرۆکی بڕیار

به‌شی شه‌ش
.‎بەشی شەشەم
‎ئەو شەوە بێریڤان نەی ویست کەس هەست بکات کە گریاوە یەکسەر چو بۆ لای مەخسەلکەو دەست و چاوی شوشت بەڵام هێندە دڵ تەنگ خەریک بوو بخنکێ لەگەڵ دڵ تووندیەکەی هەناسەی بە ئاستەم دەهات گریانێکی بە کوڵ دەگریا و دەی وت ئیدی تیا چووم خۆمن بیرم نایە کەی گریاوم .ئیدی من بێ پاڵەوان ئەمێنمەوە .ئیدی بێکەس دەبم ئەوەندە گریا کە تا چاوی ژانی کرد تا درەنگانی شەو گریا ئیدی فرمێسک نەما لە چاوی
‎گڵۆپی ژورەکەی داگیرساند و چووە بەردەم ئاوێنە سەیری کرد چاوی هەڵئاوساوە زیاتر گریا لەبەر خۆیەوە گوتی :ئێ بڕیار بۆ وام لێ دەکەی بۆ ؟ کفرم کرد دەستم لە تاکسی راگرت ؟کفرم کرد تۆم خوش ویست ؟ ئەی بۆ نەت هێشت پێت بڵێم خۆشم دەوێی ئاخر بۆ بۆ ؟
‎بزەیەکی کرد و گوتی : ئەزانم ئەویش منی خۆش دەوێ بەڵام نایەوێ من بزانم دەی ئیدی خۆم دەگرم و پێی ناڵێم تا ئەو پێم دەڵێ
‎دەستی کردەوە بە گریان و گوتی:ئاخر کێ دەڵێ بڕیارەکەم دەگەڕێتەوە کێ ؟
‎بەیانی ناچم بۆ دەوام ئەڕۆم بۆ ماڵی بڕیار لەگەڵ دایکی پاشگەزی دەکەینەوە کە بڕوات یان ژمارەی بەڕێوە بەرەکەی لێ وەردەگرم و دەڵێم کەسێکی تر بنێرە .
‎ئەو شەوە بێریڤان دوو کاتژمێر خەوت بەیانی هەڵسا لەخەو و خۆی گوڕی و چوە خوارەوە
‎دادۆ :بێریەکەم خێرە ؟ خۆ تۆ قەت خۆت لەخەو هەڵنەساوی ؟
‎بێری: ئاخر کارم زۆرە ئەبی بیکەم نانیش ناخۆم دوایی لەدەرەوە نان دەخۆم
‎سواری ئۆتۆمبیلەکەی خوی بوو و بەڕێ کەوت لە رێگا تەلەفونی بۆ بڕیار کرد بە دڵ خۆشی گوتی : بڕار ماڵتان لە کوێیە دێم بۆ ماڵتان ئیشم بەدایکتە
‎بڕیار :جارێ سەلامێک بکە ؟ بۆ وا شڵەژاوی بێریڤان خان ؟
‎بێریڤان:سەلام ... دە دەی ماڵتان لە کوێیە با بێم
‎بڕیار : من لە ماڵ نیم ئەو خەریکە دەگەمە رێگا
‎بێریڤان:من کارم بە تۆ نیە کارم بە دایکتە ئەمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم
‎بڕیار: وەرە کۆمپانیا با بەیەکەوە نانێک بخۆین و ئەڕوین بۆ لای دایکم
‎بێریڤان ئەوندەی پێنەچوو هات بۆلام وتی: من نانم خواردووە دەی با بڕوین
‎بڕیار:ئەزانم نانت نەخواردوە دەی سەیارەکەت ڕاگرە با بڕۆین بە سەیارەی من .
‎بێریڤان:نا وەرە سەرکەوە من لێی دەخوڕم بزانە چۆن شوفێرێکم
‎گەشتینە چێشت خانە و دانیشتین بە دەم نان خواردنەوە قسەمان دەکرد بێریڤان خەمێکی گەورە لە نێوچاوەکای دیار بوو
‎بڕیار :بێریڤان چیتە ؟
‎بێریڤان بەمەکرێکەوە وتی :ئەمە لەکەیەوە خانەکە نەماوە بۆ ناڵێی بێریڤان خان
‎بڕیار بە پێکەنینەوە :ئاخر ماڵت ئاوا بێت ناوەکەت ئەوەندە درێژە خاتوون
‎بێریڤان:کورە چی دەڵێی بڵێ کاکە تۆ بەس مەڕۆ .بڕیار بەتەمام لەگەڵ دایکت قسە بکەم بەڵکو ئەو بتوانێ پەشیمانت بکاتەوە
‎بڕیار :نا بێریڤان شتی وا مەکە من نایەڵم دایکم بزانێ من خۆم ناوی خۆم نوسیوە و دەمەوێ بڕۆم ناشمەوێ دایکم دڵی لام بێت
‎بێریڤان: بەخوا (خان)ەکە نەما وردە وردە (ڤان)ەکەش نامێنێ دەی بڕیار بە گوێم بکە دڵت دێ دڵی من بشکێنی ؟
‎بڕیار :بێریڤان نەک دڵی تۆ من دڵی کەس ناشکێنم بەڵام من پەیمانم داوە بڕوم
‎بێریڤان :تەنها دووعات بۆ دەکەم بڕیار
‎بڕیار :دووعای تۆ بۆ من زۆر گرینگە
‎بێریڤان :بڕیار مۆڵەت وەربگرە ئەمڕۆ با بڕوین پیاسەیەک بکەین دەی ئەو بکە لەبەر دڵی من
‎بڕیار :باشە بابڕوین چیت لێ بکەم
‎بێریڤان :نیوەڕو داوەتی تۆم دوای نیوەڕوش ئەڕۆین بۆ پارک باشە ؟
‎بڕیار :هەرچی تۆ بڵێی بەسەر چاو
‎ئەو ڕۆژە زۆر قسەمان کرد تا دەهات بێریڤان لە دڵم شیرنتر دەبوو
‎جار نا جارێک لە دڵی خۆم دەم گوت :بڕیار ئاشق نەبی ئاگاداری خۆتبە دەم گوت ئاخر من و ئەو کچە لێک دوورین .
‎بەڵام وا خەریکە لێک نزیک دەبینەوە هەست دەکەم ئەم کچە لەبەر من هەموو شتێک دەکات
‎بێریڤان :بڕیار برسیمە بابڕۆین نان بخۆین ئەمڕۆ بە دڵی تۆ دەبێت نانەکە
‎بڕیار :باشە با بڕۆین
‎چوینە بەردەم چێشت خانەکە بێریڤان ڕاوەستا و گوتی :بڕیار !؟ تۆ ژنت هەیە ؟
‎بڕیار : بۆ دەپرسی ؟
‎بێریڤان:هەتە یان نا ؟
‎بڕیار :هیچ ئەڵقەیەک دەبینی لە دەستم ؟ نا نیمە
‎بێریڤان :بە پێکەنینەوە ئاخر ....
‎وای ئەگەر دەتبوو ..
‎چوین بۆ پارک و خۆمان لەبیر کرد ئەوەندە سوڕاینەوە و پیاسەمان کرد ئیتر بێریڤان بەس پێدەکەنی تا شەو داهات پیاسەمان کرد
‎بێریڤانن :بڕیار بابڕوین من لە بەیانیەوە هاتوومەتە دەرەوە لەماڵەوە نەبادا دڵیان لام بێت
‎چوین منی گەیاندە کۆمپانیا چونکە سەیارەکەم لەوێ بوو
‎لە گەراج بێریڤان گوتی :بڕیار ئێستاش لەبەرخاتری من مەڕو دەی دڵی من مەشکێنە بڕیار
‎بڕیار :پەیمان گەورەیە بێریڤان بۆستە شتێکت بۆ دێنم با لات بێت
‎چومە ناو سەیارەکە نامەیەکم هێنا کە دوێنێ شەو بۆ ماڵەوەم نوسی بوو دام بە بێرڤان وتم:بێریڤان ئەگەر تا رۆژی چوارشەمە نەگەڕامەوە ئەوە بدە بە باوکم من بە کەسم نەگوتوە دەڕوم وتوومە سەفەری سلێمانی دەکەم بە ئیشی کۆمپانیا ئەو ئەزیەتەت دەدەم ئەگەر دەتوانی

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیروکی بریار بەشی بینج
‎بەشی پێنجەم

‎با لەم بەشە هەندێ باسی کەسایەتی بڕیار و بێریڤانتان بۆ بکەم
‎بڕار کوڕێکی نوێژکەر و مسوڵمان
‎خاوەن کەسایەتیەکی بەرز لە ماڵەوە و لە دەرەوە
‎دەرچوی پەیمانگای گەشتیاری بەشی خواردن و خواردنەوە
‎کاک بڕیار کابانیشە
‎گەنجێکی رێک و پێک و پاک و خاوێن و دیندار و تێگەیشتوو
‎بڕیار تەمەنی بیست و چوار ساڵە لەو تەمەنە گەنجە هۆشیار و خوێنەرێکی زۆر لێهاتووە بە دەیان کتێبی خوێندتەوە
‎شارەزایەکی باشی لە تەکنەلۆجیای سەردەم هەیە
‎گەنجێکی خوێن گەرم و جوان
‎باڵایەکی بەرز و لەش و لارێکی رێک
‎چاو رەش و قژ رەش
‎هەر دەم دەم بەخەندە و کەم دوو (قسە کەم دەکات)
‎هەردەیبینی خۆشت دەوێ .
‎کەسایەتی بێریڤان :
‎کچێکی ئاقل و ژیر
‎خاوەن پێگەو کەسایەتی و کچی گەورەی ماڵ
‎قوتابییە لە قۆناغی سێیەم لە کۆلیژی ئەندازیاری بەشی میکانیک تەمەنی بیست و دوو ساڵ
‎هێواش و لەسەر خۆ و خاوەن سیقە لای ماڵەوەیان
‎لەش و لارێکی رێک و باڵایەکی مام ناوەند
‎قژ رەش و چاوێکی گەورەی رەش
‎مسوڵمان بەڵام لە ژیانی چەند جارێک نوێژی کردوە.
‎با بگەڕێینەوە سەر چیرۆکەکە
‎ئەو شەوە بڕار بێ ئەوەی ماڵ ئاوایی لە بێریڤان بکات چو بۆ ماڵەوە
‎درەنگانی شەو بێریڤان نامەیەک بۆ بریار دەنێرێ و دەڵێ : سڵاو کاک بڕیار بمبورە بەو درەنگی شەوە نامەم بۆ ناردی
‎بەڵام من لێت توڕەم بێ ئەوەی خوا حافیزیم لێ بکەی ڕۆشتی بەخوا ئاشتیش نابمەوە تا نەڕوین بۆ بازاڕی قەڵا و ئایس کرێمێکم بۆ نەکڕی
‎بڕار وەڵامی نەبوو ئەو فێرە زوو بخەوێ
‎دوای نیو سەعات بێریڤان نامەیەکی تر دەنێری و دەڵێ : تەمبەڵ ئەوە خەوتووی ؟
‎منیش خەوتوم ئاگام لە نامە نیە
‎دوا جار لەگەڵ دەنگی دایکم بەخەبەر هاتم
‎دایکم :بڕیار گیان لەگەڵ تەلەفونی تۆ خەبەرم بوویەوە ئەمە چەند جارێکە تەلەفونت لێدەدات ها بزانە خۆ هیچ نەبووە
‎منیش سەیرم کرد بێریڤان بوو
‎وتم :نادایکە تۆ بڕۆ بخەوە هاورێیەکمە هەروا تەلەفونی کردوە
‎دایکم :باشە ڕۆڵە زوو بخەوە ماندوو دیاری
‎بڕیار :باشە دایکە زۆر سوپاس
‎بێریڤان پێنج جار تەلەفونی کردبوو
‎دوو نامەش هاتبوو
‎وەڵامم دایەوە:سڵاو بێریڤان خان بمبورە نوستبوم لەخزمەت دام بەومەرجەی بە تاکسی بڕۆین
‎بێریڤان :یاهووووو لەخەوم هەڵساندی
‎ئەرێ واللە بیری بۆنی بەنزینی سەیارەکەت دەکەم
‎بڕیار:بەخوا مۆبایلم لە دەرەوە بوو دایکم بۆی هێنام گەر بەتەمای من بای تا بەیانی تێلت کردبا ئاگام لێی نەبوو
‎بێریڤان:بەڕاست تخوا زۆر داوای لێ بووردن دەکەم بەخوا دیسان شەرمەزاری تۆ بوومەوە
‎بڕیار:ئاساییە بێریڤان خان گوێی پێمەدە فەرموو با خزمەتت بکەم
‎بێریڤان:سوپاس .من لێت تورەم بڕو دەی قسەم لەگەڵ مەکە بێ ئەوەی پێم بڵێی خوا حافیز ڕۆشتی
‎بڕیار :باشە توڕە مەبە با بە دڵی تۆ بێ قسەم لەگەڵ مەکە.
‎بەخوا زۆرم خەو دەهات بۆیە وام پێ وت.
‎بێریڤان :بەخوا ناڕوێی قسەش دەکەم و توڕەشم قسە بکەی لێشت دەدەم
‎بڕیار:باشە ناڕۆم لێشم بدە بەس تۆ توڕە مەبە و پێم بڵێ چۆن ئاشت ئەبیتەوە ؟
‎بێریڤان: ئەها ئاوا گوێڕایەڵ بە ئاقڵ بەخوا بڕار ئەو دەستە دەشکێنم دەست لە تۆ بەرزکاتەوە بەخوا ئەو مێشکە ورد و خاش ئەکەم بیریش لەوە بکاتەوە لێت بدات بۆ من مردووم ؟
‎بڕیار :زۆر سوپاس من چی بکەم ئێستا هەرخۆت ئەڵێی لێت دەدەم و هەرخۆشت نایەڵی کەس لێم بدات هههه
‎بێریڤان:من قەینا لێت بدەم بەڵام کەسیتر نا .ئەی ئەگەر کەسێک بیەوێ لە من بدات تۆ لەسەرم ئەکەیتەوە ؟
‎بڕیار :ئەگەر لەگەڵ من بیت کەس حەدی نیە تەنانەت بە چاوێکی خراپ و رقاویش سەیرت بکات بەڵام لەگەڵ من نەبیت ناتوانم هیچ بکەم تۆ براو و باوک و خێزانی خۆت هەیە ئەوان لە من لە پێشترن
‎بێریڤان:نا بەس تۆ تۆ پاڵەوانەکەی منیت تۆ پیاوە شازەکەی
‎بڕیار :سوپاس بێریڤان خان ئاساییە بخەوم ؟
‎بێریڤان :سبەی ئێوارە نان مەخۆ داوەتی‌ منیت لە دەرەوە و منیش داوەتی‌ تۆم بە ئایس کرێمکەی ژێر قەڵا
‎بڕیار :کێشە نیە بەس زۆر ماندووم بابخەوم
‎بێریڤان :پاڵەوانەکەی من بۆ ماندووە ؟ ئەها ئەزانم شەرم ئەکەی بڵێی تۆ ماندووت کردم قەینا بۆ من ماندوو بوێ خەمت نەبێ بۆت قەرەبوو دەکەمەوە
‎بڕیار :نا بابە قەرەبووی چ بابخەوین خوات لەگەڵ
‎بێریڤان :خوات لەگەڵ
‎بێریڤان مۆبایلەکەی بە باوەشی کرد و بۆنێکی کرد و وتی:بەخوا ئاکار و رەفتاری ئەو کوڕە شێتم ئەکات بەخوا وابزانم عاشق بووم خوا بتگرێ تۆ لە کوێ بۆ من هاتی .ماڵت ئاوا بێ خۆنەی هێشت تێر قسەی لەگەڵ بکەم بەخوا تێنومە بە دەنگی بڕیار بۆستە با تەلەفونێکی بۆ بکەمەوە
‎دەستی دایە تەلەفونەکەو وتی :نا بەخوا پاڵەوانەکەم ماندووە با بخەوێ منیش ئاگاداری دەبم و دەست ئەخەمە ناو قژیەوە

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

چیروکی... شنە ...

به شی یەکەم...

من ناوم شنەیە ئێستا تەمەنم 19ساڵە و لەزانکۆم دەمەوێ چیڕۆکی خۆم و هاوڕێکەم باس بکەم. تەمەتم 16ساڵ بوو چوینە گەرەکێکێ تر تاوەکو لەوێ بژین چومە قوتابخانەیەکی نوێ ئەوکاتە پۆلی 10ئامادەیی بوووم هیچ کەسم لەگەرەکەکەمان نەدەناسی بۆیە ئەوساڵم وا ڕۆیی . زوو زوو دایکم دەیگوت ئەو داوسێیەشمان کچێکیان هەیە ئەوساڵ لەگەڵ ئەوهاتووچۆ بکە منیش دەمویست بیانناسم چونکە بەتەنیا زۆر ناخۆش بووو . لەکاتی هاوین کچەکەیانم تەنها لەدورەوە دەبینی سڵاوم لێی نەدەگرد. کاتی قوتابخانە هات ئەویش هاتە هەمان قوتابخانەی من . ئەوساڵێک کەوتبوو لەتەمەنی من بوو بەس ئەو پۆلی 10بوو من 11 . یەکەم ڕۆژی قوتابخانە من هاتمە دەرەوە لەماڵ بینیم چاوەڕێم دەکا چونکە دایکم پێشتڕ پێی وتبون کە با لەگەڵ یەک هاتوو چۆ بکەن. چوومە لای سڵاویشم لێی زۆر گەرم جوابی دامەوە . منیش سڵاوم لێی کرد
شنە: سڵاو خاتوون گیان چۆنی
گوڵی: سڵاوت لێبی گوڵ
شنە: زۆر سپاس خۆشحالم بەناسینت
گوڵی: من زیاتر ببورە بیرم چوو بەخێرهاتنت بکەم هەرچەندە تۆ زۆر لەمێژە لێرەی بەڵام ڕێک نەکەوتوە یەک بناسنین من گوڵیم
شنە: خۆشحاڵ بووم گوڵم منیش شنە
ئیدی کەوتینە ڕێگا لەسەری کۆڵانەکە کچیێکی ترمان هەڵگرت ئەویش ناوی خونچە بووو لەکەل ئەو هاوڕێی نزیک بووو.
ئیدی بەم شێوەیە کاتەکانمان بەڕێ کرد هەفتەیەک ڕۆیی ئێمە زۆر نزیک بووین زۆر گاڵتەمان لەگەڵ یەک دەکرد گوڵی کچێکی زۆر جوان و لەسەر خۆ بووو بەس زۆر دڵناسک بووو . ئیدی ڕۆژ بەڕۆژ تێکەڵ تر دەبووین بەڵام هەمو کاتێک کەدەم بینی زۆر غەمبار دیار بووو هەستم دەکرد شتێکی هەیە و غەمباری دەکا زۆر جار هەستم دەکرد گریاوە من خۆم وابووم هەستم بەکەسانی تر دەکرد هەستیشم بەو دەکرد زۆر جار کەیەکمان دەبینی لێم دهپرسی باشی دەیوت باشم بەس دەم زانی درۆ دەکات.
ڕۆژێک لە خونچەی هاوڕێیم پرسی بۆچی هەست دەکەم گولی خەمێکی گەورەی هەیە تۆدەزانی خونچە غەمبار بووو وتی ڕۆژێک با خۆێ پێت بلێ وتم باشە زانیم حەز ناکات ئەوباسی بکە.
ڕۆژێک خونچە نەهات بۆ دەوام ئەوڕۆژەش گوڵی زۆر غەمبار دیار بووو لێم پرسێ چیتە هیجی نەگووت تەنها تنۆک تنۆک فرمێسک بەچاوی جوانی دەهاتە خوارێ هیچم لێ نەپرسی دوبارە ویستم ناخی هەڵڕێژی . کەلەگریان تەواو بوو وتم دەکرێ قسەبکەین تۆزێ وتێ باشە دانیشتین.
شنە: گوڵی جیان ئیدی من و تۆ هاوڕێی و دڵنیابە جێی سیقەت دەبم توخوا پێم بڵێ خەمی چیت هەیە
گولی دووبارە فرمێسکی ڕشتەوە و قسەی پێنەکرا و وتی پێت دەڵێم بەس وانابێ بابچینەوە ئێمە لێک نزیکین و دراوسێین باسی دەکەین وتم باشە
ڕاستی ئەوڕۆژە زۆر درێژ بوو دەمەویست خەمەکەی ئەو بزانم و دەردە دلی لەگەڵدا بکەم و هاوبەشێ خەمی بم زۆریش نەبوو ناسیبوم بەس زۆر م خۆویست.
بەهەزار حاڵ ئەوڕۆژەم بەڕێ کرد گەراینەوا بەپەلە نانم خوارد حەزم کرد زوو ئێوارە دابێ و بچمە لای.
ئیدی ئێوارە هات و چومەلای . بەخێر هاتنی کردم و لەحەوشەی ماڵەکەیان دانیشتین باش بوو ئەوکات کەسی لێنەبوو ماڵەوەیان وتی دەتەوێ چی بزانی
شنە: دەمەوێ خەمەکانت بزانم دەمەوێ روخسارەکەی دیکەشت پیشانی من بدەی ڕووخسارە خەماویەکەت
گوڵی: ئەوەندە پێم وەدیارە کە خەمبارم
شنە: هەر زۆریش
گوڵی: ئەی بۆ کەس هاوار،و ناڵەێ من نابیستی
شنە: ڕەنگە ویژدانیان نەبێ
گوڵی: نازانم چۆن تێگەیشتی بەس بۆت باس دەکەم گوێبگرە.
بە وریای گوێم گرتبووو دەستی کرد بەقسەکرد.

لەکەل خونچە چوینە قوتابخانە نوێیەکەم کە،تێکەڵ بوون لەکوڕ و کجی جیاواز پۆل پۆل جیاکرابونەوە هەر ئەوڕۆژە کچێکی دیکەمان ناسی بەناوی سومەیە سومەیە و براکەی لەهەمان قوتابخانە بووون براکەی سومەیە هاوڕێیەکی هەبووو زۆر بەڵامەوە سەیر بوو بۆجی حەزم دەکرد بیبنیم بۆیەکەم جار ئەوم بینی نەمتوانی چاوی لەسەر هەڵگرم
خونجە: ئەوا سەیری چی دەکەی گوڵی
گوڵی: سەیری ئەوکوڕە
خونچە: ئەوەی هاوڕێکەی برای سومەیە
گوڵی: ئم
خونچە: ئەه باوکەزۆر ناشیرینە
گوڵی: وامەڵێ زۆر جوانە من پێم جوانە
خونچە: سەلیقەیەکی ناشیرنت هەیە
گوڵی: وازبێنە بڕۆ جەرەسە
ئیدی جوینە دەرسەوە سومەیە لەهەمان پۆلی من بووو زوو زوو براکەی دەهات بۆ لای سومەیە ئەوکوڕەش دەهات
ئیدی ڕۆژێک پرسیارم لەسووممەیە کرد
گوڵی: سومەیە ئەوکورەکێیه
سومەیە: کێ ئەوەی لەگەل بڕاکەمە
گوڵی: بەڵێ ئەو دەڵێم
سومەیە: ئەوە پشتیوانە هاوڕێیی نزیکی براکەمە
گوڵی: ئم ئئ کوڕێکی چۆنە
سومەیە: واللە سەرەڕۆیەو زۆر بەدوای کچانەوەیە
گوڵی: وادیار نیە
سومەیە: بەخوا من دەی ناسم وایە کوڕێکی باش نیە بەس برام دەیەوێ چاکی بکات بۆیە،هاوڕێیەتی دەکا
ئیدی کۆتا دەرس بو دەوام تەواو وو ڕۆیشتنیەوە.هەمووڕۆژەکە بیرم لەو دەکردەوە شەو نەمدەتوانی بخەوم زۆرم مەراق کرد ژیانی بزانم

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

دایکی کاوان: کچم ئەوتازە چۆتەەوە بەر ڕەحمەت خوای گەورە گوناحە مردوو ناگەرێتەوە
ئالا: نازانم دایە گیاننن چیبکەم توخوا
دایکی کاوان: کچم تۆ جارێ بزانە کێیە دوایی گەر بەدلت نەبوو ئەوابەلێن بێ مەسەلەکە دادەخەم
ئالا: باشە دایەگیان کێیە
دایکی کاوان: کاوانی کوڕم
ئالا: چی کاوان
دایکی کاوان: بەڵێ کاوان ئالا: کاوان منی خۆشدەوێ خۆی وتی؟
[ ] دایکی کاوان: بەڵێ تۆی خۆشدەوێ زۆر شێتانەش بەس بەمنی نەوتووە تائێستا کورێکی زۆر شەرمنە قەت باسێ ناکات بەڵام من ڕۆژێک وتم کەسێکی باشم بۆ ئالا دۆزیووەتەوە گەر ڕازی بێ دەیکەمە هاوسەری خزمێکی خۆمان زۆر پێی ناخۆش بوو غیرەێ دەکرد ئەوکاتە دلنیا بوو؟ زانیم کە تۆی خۆشدەوێی
ئالا: نازانم چی بلێم دایە گیان تۆ بێوەژنێک دەکەیتە هاوسەری کورەکەت
دایکی کاوان: ئالا گیان جارێکی تر ئەووشەیە بەکاربهێنی لێت عاجز دەبم چونکە هەر کەسێک بەو قۆناغە تێپەری ئەوا کاری خواکەورەیە بۆ ئاوانەی هاوسەرەکانیان مردووە مڕۆڤ نین ئێوە وەک ئێمە مڕۆڤن و شایەنی ژیانن تۆش جارێ گەنجی کچم کجێکی جوانت هایە پێوییستی بە سۆزی باوکە ڕاستە ڕەنکە وەک باوکی نەبێت بەڵام دەزانم کورەکەم وەک کجی خۆی لینای خۆشدەوێی
ئالا: دەکرێ بیرێکی لێبکەمەوە دایە گیان دەبێ قسە لەکەڵ دایکم و ماڵەوەش بکەم ناتوانم دهبێ لەکەڵ خۆم یەک لایی بکەمەوە کە دەتوانم ئاری لەبیر بکەم یان نادایکی کاوان: حەقی خۆتە کجم جەندی دەتەوی بیر بکەوە ههههه ئەهاسەیری کاوا
چاوەڕوانی بەشی کۆتاێێ بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئالا وتی: قوربانی سۆزت بم دایە گیان بەس هیچم پێناکرێ دەستم گیراوە ئەوان بەدرۆ و تەلەو بوحتان ڕێگەنادەن کچەکەم وەرگرمەوە. کاک ئەردەلان هاتە قسەو وتی نا زۆر ئاسانە خاتووو ئالا من چەندی کەیسی وەک کەیسەکەی تۆۆۆم بردۆتەوە. ئالا بۆساتێک دڵخۆش بوووو وتی بەڕاست .ئەردەلان وتی بەڵێ .ئێستا لەسەرتاوە هەمووشێکی دادگام بوباس بکە چیان وت و چیان کرد.
ئالاش هەمووشتێکی بۆباس کرد کەچۆن بوختانیان کردووە و چیان لێکردوە.ئەردەلان وتی بەڕاستی ئاوانە مرۆڤ نین خەمت نەبێ دونیا کاول بێ کچەکەت بۆوەردەگرمەوە. بینیم ئالا پێدەکەنی و دڵخۆشە . منیش پڕ بەدڵ دڵخۆش بوووم .بەڕاستی من هیچ کاک ئەردەلانم بە خەیاڵ دانەهاتت
دوایی ئەردەلان ووتی من لەکەڵ چەند پارەزەرێکی هاوڕێشم باسی کێشەکەت دەکەم ان شاءاللە ڕێگاچارەیەک دەدۆزمەوە بۆ ئەوە. ئالا زۆر سپاسی کردن بەتایبەتی دایکم باوەشی لەدایکم دا و دەگریا بەڕاستی منیش نەمتوانی خۆم بگرم منیش گریان تاقوڕگم هاتبووو. ئیدی دایکم وتی بەخوا ناڕۆن تانانی ئێوارەش نەخۆن کاک سەردار زۆر وتی نابێ ئەزیەتە دایکم وتی بەخواا ڕێگەنادەم بڕۆن ئیدی ئەوانیش ڕازی بوون دایکم و ئالا چونکە چێشتخانە دوای ماوەیەک سفرەکەیان حازر کرد بەڕاستی خوانێکی خۆش بووو من وتم واللە دایکە چێشتێک خۆش بووو دەستت نەڕزێ یاخوا دایکم وتی من نەبوومن نەبووم ئالای کچم ئامادەی کردونن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

برازام و براژنمی لەئالا هان دا و کردیە دوژمنی ئالا و وای کرد لەماڵەوە دەری بکەن و بیگەرێنەوە ماڵی باوکی من زۆر بەڕهەڵستیم کردن بەڵام زۆر دڵرەق بوون لەدژی من هەڵسانەوە و داوای ـئەوەیان کرد میراتیەکە دابەش بکەین منیش وتم باشە ئیدی بەشی برامیان برد و منیش بەشی خۆم برد من لەخەمی ئاری و برام ئاکام لهموڵک و سامان نەبوو . لەهەموی ناخۆشتر لینایان لە ئالا سەندەوە ئالا هەجەندی پارایەوە و وتی توخوا کچەکەمم لێ مەبەن کەچی براژنم وتی وەک ئاری ناتوانی ئاکەدری لینا بی نەوەکەم لای خۆم دەبی و ئاکەداری دەبم وەک چاوم تۆۆ ئاریت لێسەندم ڕێگە نادەم نەوەکەمم لێببەی بەڵێ براژنم مردنی ئاری خستە ئەستۆی ئالا و دەری کرد.
ئەوە دوومانگە ئالا کچەکەی نەبینیوە . چەندین جار چومەتە لا براژنم و قسەم ڵەگەڵی کردیە بەلام بێفایدەیە ، هەمووجار بەشەر دێمە دەرەوە لەماڵی برام . پارێزەرم بۆگرت و دادگایمان هەبوو بەڵام سەرنەکەوتین چونکە هەموویان شایەتیان دژی ئالا دا کەجوان کچەکەی بەخێو ناکاتتت و ئاکەداری نیە و هیج لەیەنێکی مادی نیە تاکچەکەی بەخێو بکا. ئیدی دادگایان بردەەوە بەڵام ئێمە وازمان نەهێینا دووبارە داوامانکردەو پانزە ڕۆژی دی دادگایمان هەیە بۆیە ئالا م لێرە دامەزراند وتی دەمەوی کار بکەم و ئەوبەهانیەیان نەمەنێ هەرچەندی پێم وت من لایەنی مادیت دەگرمە ئەستۆ بەڵام ڕەتی کردەوەئیدی لێرە دەستی بەکار٠٠

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئیدی ڕۆیشتین دوای دووڕۆژ ماڵی ئالا خەبەریان داینەوە و ڕاززی بووون ماڵێکی زۆر بەڕێز بوون داوا هیچی وایان نەکرد لەزێرو پارە ووتیان ئەوەی لدەستان دێ ئەوەبکەن ئێمەش سپاس بۆخوا خوای گەورە پێی دابوین بەئاریم وت هەرچیت دەوێ بۆی بکە چونکە شەیەننن ئیدی ماڵێکی جیای بۆکڕی و خانوی جیایان کرد شتی زۆرمان بۆکرد لەڕاستی هەرچیمان بۆکردبا کەم بوووو چونکە بەڕاستی شایەن بووو.
ئیدی دوای هەفتەیەک مارەمان بری زۆریشی نەبرد ئاهەنگی گواستنەوەمان بۆکرد .
هەموو خزم و دوست سەرسامی جوانی و ڕەوشتی ئالا بوبون ئاریش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر عاشقی ئالا دەبوو خێزانێکی بەختەوەر بووون دوای ساڵێک ئاری رۆژژێک خۆی بەژورەکەم دادا و دەگریا نەمدەزانی گریانی خۆشیە یان ناخۆشی هات وتی مامە مامە مامە بەگریانەوا قسەی بۆنەکرا وتی مامە دەبم باوک مامە دەبم بەباوک ئەوکات زانیم گریانەکەی هی خۆشیە زۆر دڵخۆش بوین بەڵێ ئالا دووگیان بووو دوای ماوەیەکّ زانیمان کچە کات زۆر درەنگ تێدەپەری زۆر تامەزرۆی منداڵ بوووین سپاس بۆخوا کاتی هات کچەکەمان لەدایک بووو هەمموان زۆر دڵخۆش بووون وەکو چاویان دەیان پاراست خێزانێکی زۆر بەختەوەر بوووین بەڵێ بەهاتنی لینای جوان بەڵێ کچەمان ناو نا لینا بەڕاستی زۆر جوانبووو ڕێک لە ئاری دەچووو ئاری زۆر کچەکەی خۆش دەویست هەندێک جار بەگالتە دەیوت لە دایکشتم زیاتر خۆشدەوێی
هەندێک جار بەگالتە دەی چاوە‌ڕێی‌به‌شی تربن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئەوئێوارەیە بەڕێوبەر زو چویەوە و نەمتوانی پرسیاری لێبکەم چومەوە بەڵام هەر بیرم لەئالا دەکردەوە ئەو خەمە گەورەیە چیە وای لەئالا،کردەوە لەسەر سفرەکە خەیاڵم ڕۆیی دایک و باوکم وتیان چیتە کوڕم وتم هیچ نیە برسیم نیە ئێوە عافیەتان بێ لەسەر سفرەکە هەڵسام
چومە ژوورەکەم و دانیشتم و خەیاڵم دەکرد لەپڕ دایکم لەدەرکای دا.
دایکی کاوان:کوڕم بێمە ژووری
کاوان: ئای دایە ئەو چ قسەکە وەرە
دایکی کاوان: کوڕم چتە لۆوای قەت ئەتوو نی لەسەر سفرەی هەلسی و نان نەخۆی چ خەمەکت هەیە گیانی دایە
کاوان: لێی گەرێ دایە باباسی نەکەم
دایکی کاوان: جا پێتوایە لێت گەرێم باسی نەکەی
کاوان: هههههه؟نەواللە خاتووننی نازدار لێم ناگەرێێ
دایکی کاوان: هههه دەباسی بکە دەی
کاوان: نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم دایە
ئیدی هەمو شتێکم بۆ باس کرد
دایکی کاوان وتی: بزانە ئەوکچە داماوە چ خەمێکی لەدڵ هەڵگرتوە
کاوان: نازانم دایە زۆر حەز دەکەم بزانم
دایکی کاوان: باشە بۆ لەسەرداری بەڕێوەبرت ناپرسی
کاوان: ها سەردار واللە ڕاست دەکەێ بەیانی بچم لێی دەپرسم ئیدی دایکم ڕۆیشت و دووبارە بە قاپێکی پڕ خواردن هاتەوە ژوورەوە وتم ئەوە چیە دایە وتی جا پێتوایە خەوم لێبکەوی کەتۆۆ نانت نەخواردووە ماچێکی دایکمم کردو وتم قوربانت بم ئەی باشترین داکی دونیا .. ئییدی ماچێکی کردم لەژوڕەکەم ڕۆیشت منیش بەبینی خۆمان بێ زۆرم برسی بوو ههههه قوربانت بم دایە گیان تۆچ گەو

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

ئايا ده ته ويت ته نيا به گؤرينى ماركيته كه ت
ببيته خاوه ن داهاتى مانگانه
گه شتى خؤراي به ده ست بينى
ئه گه ر ويستت هه يه ئه وا نامه م بؤ بنيره يارمه تى ده ر ده بم

راهينه ر:تريفه يوسف

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

.
.
بەڵام....!!!
لە ئەخیر سوجدە بڕیار زۆر مایەوە
سەراپای بێدەنگ
ئەوە چەندێکە بڕیار هەڵنەسایەوە
تۆ بڵێی چی بێ وا تاخیر بوو
کەسێک کە بە مۆبایل دیمەنی نوێژەکەی دەگرت
وتی:کاکە نوێژەکە ببڕن بڕیار شتێکی لێهاتوە
هەندێکیان نوێژەکەیان بڕی بەڵام هەڵنەستان
مەڵاکە نوێژەکەی تەواو کرد و خێرا دەستی بۆ بڕیار برد
دەستێکی لە پشتی دا و بانگ کرد بڕیار ...بڕیار
وەڵام نەبوو ......

باوکی بڕیار ویستی چاوی بڕیار ببینی و سەری بڵند بکا
بەڵام .... بڕیار کەوتە سەر لا
هەموو بەیەکەوە بڕیار.........
باوکی سەری بڕیاری لەسەر ڕانی دانا و وتی دکتۆر وەرە بزانە دڵی لەخۆی بۆتەوە خەڵکینە ئێوەش تۆزێ لاچن با‌هەوایەکی بۆ بێت
بەخوا ماندوو بو ئەم دوو ڕۆژە
دکتۆرێک کە هەر خزمی بڕیار بوو
هاتبوو بۆ مارەیی
بەڵام کە دەستی لەسەر ملی بڕار دانا
تۆزێک بێدەنگ بوو ...
ها دکتۆر چیەتی ؟
دکتۆر وتی : بڕیار ڕۆژێ ئەیوت ئەرێ ئێوە چۆن هەواڵی مەرگ بە خەڵک دەدەن ؟؟
چاوی پڕ فرمێسک بوو و هەڵسایە پێوە و ویستی بچێتە دەرەوە
بە سەر لەقاندنێک
هەواڵی مەرگی پێیان دا.........!!!
باوکی بڕیار
وەک باران بەهار فرمێسک بە نەرمی بەسەر ڕیشە سپیەکەی هاتەخوارە وتی دکتۆر قسەی خێر بکە
خۆ ئەوە زاوایە با بیبەین بۆ نەخۆش خانە
دکتۆر چی بکات .....؟؟
تۆ لە جێی ئەو بی چی دەکەی .....؟
وتی بێ هودەیە
سەراپا‌ بەیەکەوە دەستان کرد بە گریان....!!!!
باوکی بڕیار توند توند کوڕەکەی لە باوەش گرت و دەی گووت:
خوایە زۆر شکور خوایە
تا بڵێی جەرگ بڕ بوو دیمەنەکان
دایکی بڕیار کە گوێی لەو هەرایە بوو ڕایکرد
دڵی خورپەی کرد
ژن و پیاو سەراپا لەخۆدان و گریان بوو
دایکی بەدەنگێکی کزەوە دەی گووت
کەس لەخۆی نەدا بڕیارەکەی من و بێری حەزناکا کەس لە خۆی بدات
بەدەم لاوانەوە یەکی کز دەیگوت
بڕیار وتم تۆ پیاوی
من لێت ڕازی بووم... خوداش لێت ڕازی بێت
تخوا گەردەنی ئازا بکەن .. ئاخر بڕیار مێرولەشی ئازار نەداوە ،قیژە ناکەم ، هاوار ناکەم تۆ پێت ناخۆشە

شین و ڕۆڕۆ بوو
دایکی و‌باوکی لەسەر لاشەی بڕیار بوون
تەلەفونی بڕیار لێیدا
بێریڤان بە دڵ خۆشیەوە تەلەفون بۆ‌‌‌‌ پاڵەوانەکی دەکات بزانێ بۆ وا تاخیر بوون
ئێ بوکە خان چاوەڕێی زاوا دەکات
تا بێی و هەموو خەڵک ببینێ بڕیار بوو بە موڵکی ئەو
کەسێک تەلەفونەکەی هەڵگرت بێ ئاگا لەوەی
ئەوکەسەی تەلەفون دەکات بوکە
بێریڤان سەری سوڕما
ئەمەچیە دەنگی گریان دێتە گوێی
ئەلو...ئەلوو...
تەنها دەنگی گریانە
کابرا‌‌ وتی‌ کاکە هەرکەسێکی بڕیار گیانی سپارد و مرد ..
ئێ کوا مردن کات و ساتی هەیە ؟؟
مەگەر گەنج و پیر دەزانێ ؟؟
مەگەر زاوا یا خود بووک دەناسێ ؟؟
بۆ ژیان وەستاوە تا مردن بوەستێ ؟؟
خوا ناس و خوا نەناس کێن ؟؟ ئەبێ هەر بمرێ
ئیتر تەلەفونی داخستەوە‌ و بێ دەنگ کەوت
خزمان لێی کۆبونەوە
بێری ... بێری
تۆ لە جێی بێری بیت چی دەکەی ئاخر
چ دڵ ڕەق بوو کابرا
ئاخر تۆ نازانی بێری چەندە بڕیاری خۆش دەوێ ؟ ئاوا هەواڵی مەرگی بەو شێوە پێ دەڵێی ؟؟
بێری دەبوو ئێستا دەستی بڕیاری گرتبا و هەواڵی گەشتنیان بۆ ماڵی ئەوان پێ وتبا نەک مەرگ
ئەوە چیتە بۆ بێ دەنگی ؟
بۆ قسە ناکەی دڵمان تەقی دە قسە بکە
ماڵی بێری هەموو زانیان بڕیار مردووە
باوکی دەستی بێری گرت و وتی وەرە با بڕۆین بۆ ئەوێ
کچ لە باوک دڵ تەنگ تر باوک لە کچ دڵ تەنگ تر
بێری چاوی ئەبڵەق مابوو

هیچ قسەی بۆ نەئەکرا
تەنانەت نەش دەگریا
چونکە باوەڕی نەدەکرد
خزمانی بێریش لەدوای باوکی چون
پێش ماڵی بڕیار زۆر قەڵەباڵغ بوو
بێری تا ئێستاش باوەڕ ناکا
بۆنەکەی بێری هاتەوە
ماڵی بڕیار پڕ بوو لە بۆنی بێری
خۆی نەهات بەڵام بۆنەکەی هات
بێری لاشەی بڕیاری بینی بە سارد و سڕی بڕیاری بینی
دەستی کرد بە گریان
بەڵام چ گریانێک
چ لاوانەوەیەک
بڕیار ....بڕیار من بێریم
دە وەڵامم بدەوە
بۆنێکی پیاوانەم لە بۆنەکەی خۆم بۆت کڕیوە
بەخوا قبوڵی نەکەی لێت توڕە دەبم
دەی هەستە حەزم لە ئایس کرێمە
دەی هەستە با بڕۆین بۆ شەقڵاوە
دووبارە پێم بڵێ خۆشم دەوێی
با هەموو خەڵک پێی بزانن
با هەموو خەڵک گوێیان لێبێ
دە هەستە بڕیار
بەڵام بڕیار بێ دەنگە
دەنگی چی بکات خۆ ئەو مردووت ئیتر
بێری دەی وت
دەی هەستە پیاوەکەم
هەستە پاڵەوانەکەم هەستە
دەی هەستە بۆنی من کە
هەستە پێم بڵێ ژنەکەم ....

هەستە بابڕۆین بژین بەیەکەوە
هەستە من بەرگەی دووری تۆ ناگرم
هەستە بەحسەکەم بۆ تەواو بکە
هەستە کۆمپیتەرەکەم داناگیرسێت هەستە
هەستە ڕەزا گران
هەستە بیری بۆنی بەنزینی تەکسیەکەت دەکەم
هەستە بڕیار کارم لە کۆمپانیاکەت هەیە
هەستە ئەها کاک ئازادی دراوسێمان بانگت دەکات
بیری قسە خۆشەکانت دەکات
باوکم دەڵێ با بێ بۆماڵمان پارە ببات بۆ هەژاران

هەستە بڕیار ئەو کوڕانەی هاوڕێم و منیش حەزمان لە خواردنی دەستی تۆیە

هەستە سەیارەکەم لێخوڕە بڕیار
بڕیاااااار
منیش لەگەڵ تۆ دێمە قەبرەوە

هەستە هەستە
کەس خۆی پێ نەدەگیرا لەبەر گریە

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی {یازدەم}☟ چیروکی بریار
وتم:تەلەفونیان کرد خەریکە دەچم من نزیکم لەوێ
وتی :ئاخر کارتەکەت لای منە
وتم:باشە دێم دەی‌ بەم
وتی: نا نا تۆ بڕۆ من ئێستا خۆم دێم
چومە ئەوێ
من زۆر‌ نزیک بووم چوم لە هۆڵەکە دوو ئوتۆمبێل داندرابوو
پێم سەیر بوو خۆ یەک ئۆتۆمبێل بوو بۆ بو بە دووان نازانم
تەلەفونم کرد بۆ بێریڤان وتم لەوێ چاوەڕێت دەکەم
بەڵام هەست بە بۆنی بێریڤان دەکەم دیسان
ئای لەوە خۆ ئەم هۆڵە پڕیەتی لە بۆنەکە
لە دڵی خۆم گوتم :خۆ بەس ئەو ئەوبۆنەی نیە ئەو شارە پڕیەتی لەبۆن
ئەی هەوار مێشکم پڕ بوو لەو بۆنە
دەی چاوەڕێ ئەکەم
چووم بۆ دەست شۆر
برای بێریڤانم لەوێ بینی
دڵنیا نەبووم هەوە یان نا
بەڵام بینیم فرمانی بە یەک دوو کەس دەکرد و چۆنیەتی ئیشکردنێ فێر ئەکردن
کە منی بینی
وتی :کاک بڕیار ئەوە چی دەکەی لێرە وەرە بابچین بۆ ژوورەوە
وتم نا ئاساییە لێرە چاوەڕی دەکەم
وتی:دەوەرە باوکم و بێریڤانیش لەوێن
وتم:لە کەیەوە لێرەن ؟چی دەکەن لێرە ؟
وتی :بۆ بێریڤان پێی نەگوتووی ئەمە مۆڵی ئێمەیە
هیچ قسەم نەکرد و دوای کەوتم
ژورێکی خۆش بوو لە لایەکی مۆڵەکە
بێریڤان نامەی نارد وتی :خۆم یەکەم جار لێی دەخوڕم وا لە ڕێگام دێم بۆ ئەوێ
وەڵامم نەدایەوە
چوینە ژوورەوە
سیڤان کە برای بێریڤانە بانگی کرد
بێری ..... باوکە.....
بێریڤان هاتە دەرەوە
کە منی بینی ڕەگی زەرد زەرد بوو
هەر ئەوەبوو نەدەبورایەوە
سڵاوێکم کرد و وتم من دەبێ بڕۆم کاکە سیڤان
هەر وتم با سڵاوێک لە باوکت و بێریڤان خان بکەم
باوکی هاتەدەرەوە وتی:کاک بڕیار پیرۆزە دڵ خۆش بووم کە ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ تۆ دەرچوو
زانی کار لە کار ترازاوە ئیتر بەسەر خۆی نەهێنا
وتم:نا مامە بیدەن بە کەسێکی‌ تر من دەبێ بڕۆم هەندێ کارم هاتۆتە پێش
بێریڤانیش بە بنی چاو سەیری منی دەکرد و گریان لە قوڕگی بوو
وتم خواتان لەگەڵ و هاتمە دەرەوە
ڕێک بۆ ماڵەوە ڕۆشتم

ئیتر تۆزێک دڵم تەنگ بوو
هەم بۆ بێریڤان و هەم بۆ باوکی
هەستم بە دڵ تەنگی هەردوکیان دەکرد
سیڤانی برای بێریڤان ئاگای لەو شتەی نێوانی باوکی و بێریڤان نەبوو
باوکی و بێریڤان دوا من تەنها سەیری یەکتریان ئەکرد
بێریڤان دەستی کرد بە گریان
باوکی وتی:ڕۆڵە ئەو کوڕە شتێکر پێ خۆش نەبێ بۆی نابێ با ئیتر خۆمان ماندوو نەکەین
بێریڤان بەگریانەوە: باوکە کشە نیە بەس بەخوا تۆڕە بێ من شێت ئەبم
ئەترسم شتێک لەخۆی بکات باوکە دە تخوا قسەی لەگەڵ بکە
باوکی ژمارەی منی لە بێریڤان وەرگرتوو و تلەفونی کرد
نەم زای باوکی بێریڤانە ئەگینا وەڵامم نەدەدەیاوە

دوای خۆ ناسندن وتی کوڕم بڕیار وەرە بگەڕێوە ئێرە
وتم :نا مامە گیان کارم هەیە دەبێ بیکەم بم بوورە ناتوانم بێم بۆ ئەوێ
وتی:ڕۆڵە من و بێریڤان دەمانەوێ یارمەتیت بەین
تۆ بۆچی وادەکەی
یانی من جێ دێڵی‌؟
وتم :گەر‌ تۆ‌ بانگت بکردبام نەدەڕۆشتم ..یارمەتی من مەدە من خۆم دەست و قاچم هەیە کار دەکەم
وتی :ئەزانم ڕۆڵە بەڵام حاڵت باش نیە بۆیە ویستمان تۆزێک لە بارت کەم بکەینەوە
وتم:مامە ئەو شارە پڕیەتی لە هەژار
دەستی ئەوان بگرە نەک من
ئەو شارە پڕیەتی لە کرێچی و سەقەت
پڕیەتی لە برسی
یارمەتی ئەوان بدە من دەتوانم بژیم بەڵام ئەوان نا
وتی :بەیانی وەرە پارە ببە کێت پێ هەژارە پێیان بدە
لەماڵەوە چاوەڕێتم
وتم:خێر بە دەستی خۆت بیکەی باشترە نەک من
وتی:دەی من نامەوێ کەس بزانێ من خێردەکەم لە بڕی من تۆ بیکە
کێت پێ هەژارە پارەی پێ بدە
چارەکێک لە سەروەتکەم لەسەر دەستی تۆ ئەکەم بەخێر بەمەرجێک تۆ خۆت بیبەخشی لە بری من
بەڕاستی قسەم پێ نەما
وتم :بیری لێدەکەمەوە
وتی :خۆ کاری خێر‌بیرکردنەوەی ناوێ
وتم:باش ڕازیم
ئیتر چومەوە بۆ ئەوێ بەیانیەکەی
بێریڤان بەخێرهاتنی کردم منیش وەڵامم دایەوە
باوکی وتی :بێریڤان بڕۆ پارەکان بێنە و لەگەڵ بڕیارا دابەشی کەن
وتم :مامە من جارێ نەگەڕاوم لە هەژار دوو ڕۆژ مۆڵەتم بدە تا هەندێک کرێچی و فەقیر بدۆزمەوە

وتی کێشە نیە
ئیتر ڕوشتم
نەمن نە بێریڤان کەس تەلەفونی نەکرد
دوای ئەوەی ماڵی هەژار و کرێچیم دۆزیەوە تەلەفونم کرد وتم چەند ماڵێکم دۆزیوەتەوە
کاک ڕەحمان :باشە وەرە پارەکە ببە و بڕۆن
پارەیەکی یەکجار زۆر بوو جانتایەک پڕاو پڕ لە دۆلار
بەیەکەوە چوین لەگەڵ بێریڤان
تەنها سڵاوی کرد و قسەی نەکرد
زۆر ماڵمان کرم
یەکەم ماڵ چووم بۆ ماڵی شەهید کاکە واحید
زۆر خۆشحاڵ بوون کە بڕیاریان بینی
زۆر داوایان کرد بمێنینەوە
بەڵام کارمان هەبوو وەعدمان دا سەریان لێ بدەین و بێم هەموو شتێکیان بۆ باس بکەم
ئیتر زۆر‌‌ ماڵی تریشمان کرد
پارە هەر مابوو
بۆیە وتم لەکەسی تریش دەگەڕێم
تا چوینە ماڵی بێریڤان هیچکاممان قسەمان لەگەڵ یەکتر نەدەکرد
تەنها پارەکەم پێدایەوە و وتم :خوات لەگەڵ
بێریڤان خوات لەگەڵ٠٠

چاوەڕوانی بەشی کۆتای بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

سەرەتا وتم :بم بورە درۆم لەگەڵت کرد کە یەکەم شەو وتم کارەکەم تەواو بوە لەبەر تۆ وام گوت شەوی دوای ئەوە ڕۆشتین بو کارەکە تۆشی زۆر شت بویین
هەر هەموویم بۆ باسکرد
چایەچیەکە و بێریڤان و دوو کەسی تریش لەوێ دانیشتبوون دەستیان کرد بە گریان
دووعای خێریان بۆ کاک واحید کرد
کە تەواو بووم
هەمووی لە گرییە بوینەوە
بێریڤان وتی بۆ درۆت کرد لەگەڵم ؟
وتم :بم بورە و گەردنم ئازاکە
وتی :بەیەک مەرج گەردەنت ئازا دەکەم کە ببی بە شوفێرم
بێ دوودڵێ وتم ڕازیم
ئیتر خاڵی لاوازیم دابەدەست
گریەو پێکەنینی تێکەڵ ببوو

چاوەڕوانی بەشی دواتر بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بەشی 8 چیروکی بریار
چونکە من وام هەس کرد لەناو شەڕ و هەرا لێم کەوتووە
ئەمەلێکم نەبابوو
تەواو دەستم لێ شوشتبوو
دەنگەکە دووبارەی کردەوە
منیش هەستام وتم:دەکرێ سەیری بکەم ئەگەر ئەوەی من بوو یەک تەکەت بۆ ئەکڕم
وتی :ئای کاک بڕیار ئێمە ئیشی قەرز ناکەین ئەبێ ئێستا بۆمان بێنی (بەگاڵتە و پێکەنینەوە)
کە دەریهێنا مۆبایلەکەی من بوو !!
وتم: لەکوێ بوو ؟
وتی:حەقت نەبێ وەری گرە و تەواو
سوپاسیم کرد
بڕوا بکەن مۆبایلەکەم هێشتان بۆنی لێدەهات
ئەها بۆنەکەی بێریڤان
(هەر ئەبێ ئەو بۆنەی تیابێ )

ئەی هاوار دیسان بێریڤان
جا من چی پێ بڵێم بەو شەوە تەلەفونی بۆ بکەم قیژەیەک بکا من چی بکەم ؟
تەلەفونم کردەوە هیچ شتێک نە هاتبوو
سەیرم پێ هات
یەکسەر تەلەفون لێیدا
تومەز نامەی بۆ چوو بوو کە مۆبایلم کرایەوە
بێریڤان بوو
منیش تۆزێک بە شەرمەوە مۆبایلەکەم کردە بن گۆیم و لە ژورەکە هاتمە دەرەوە
بێریڤان :ئەزانم ئەتەوێ دڵم لات بێت . ئەتەوێ من بیرت بکەم ۰ دەی کێشە نیە کوریش فێری مەکر بوون ۰ منیش پێکەنیم
وتی :بەچی پێدەکەنی مەگەر قسەکانم ڕاست نین پاڵەوانەکەم ؟ دەزانم کارت تەواو بووە و سەلامەتی دەی ئەوەندە مەکر مەکە ۰ ئەوە منم دەبێ مەکر‌ بکەم نەک تۆ
وتم : تۆ باشی ؟
وتی :باشم بەس توڕەم بەخوا خۆم دڵی خۆم دەدایەوە ئەم نامە چی بوو ناردت ؟
وتم :هەروا بە گاڵتە ناردم
وتی : گاڵتە دەکەی ؟ باش باش منیش هەر بۆ گاڵتە ئەو نامە دەبەم دەیدەمە دەستی دایک ۰بەیانی تەعزیەیە لە ماڵێ ئێوه بە هۆی ئەم نامەوە

پێکەنیم زۆر
وتی:ئای لەو پێکەنینە خۆشە ئەڵێی کازم ساهری گۆرانیم بۆ ئەچری
ئەڵێی ام کلسومی
نازانم ناوی زور گۆرانی بێژی گوت
وتی من پێکەنینەکەی تۆ ئەکەم بە جەرەسی مۆبایلەکەم
منیش هەر پێدەکەنیم و شەرم دای گرتبووم
وتم : ئێ دە ئیتر پێناکەنم مادام وایە
وتی :بەخوااااا ئەو کۆژم !!!!
بەو دەستانەی خۆم ئەو نێژم !!!
تۆ بەس پێبکەنە و هەقی هیچت نەبێ
تۆ بەس وەرەوە جا ئەبینی چۆن بەشەقا زلە ئەکەومە گیانت
بڕیار :ئاخر هەروابە کە هاتمە بەرامبەرت بێ دەنگ مەبە !!
بێریڤان:بەخوا ناتوانم سەیری ناو چاویشت بکەم دە پێم بڵێ کەی دێیتەوە ؟
بڕار:بەیانی سەعات نۆ لێرە بە رێ ئەکەوم
ئەڕومە لای دایکم و تۆزێک ئیسراحەت دەکەم و پاشان ئەڕومە کۆمپانیا پێیان دەڵێم من هاتمەوە و هەندێ شتم لایە پێیان دەدەم
بێریڤان :ئەی ناێیتە ماڵمان ؟
بڕیار :نا ئێوارە لای دایک نان دەخۆم بیری برنج و فاسۆلیاکەی ئەکەم
بێریڤان:ئەی شەو چی دەکەی ؟
بڕیار :شەویش لەگەڵ باوکم و خوشک و براکانم ئەبم
بێریڤان :ئەی من ؟
بڕیار بە پێکەنینەوە :تۆش کەیفی خۆتە ئەبێ سەرە بگری
بێریڤان:تا قیامەت سەرە ئەگرم ئەتەوێ من توڕە بم ؟ من هەرگیز لە تۆ توڕەنابم لە پیاوێکی وەک تۆ تۆ منت داگیر ۰۰۰
قسەم پێ بڕی و وتم :ئەرێ بێریڤان بەحسەکەت تەواو کرد ؟
بێرڤان :هم
بڕیار :کارت هەیە ؟ باشە بڕۆ بەلای کارتەوە
بێریڤان:بەخوا دایخەی توڕە دەبم
بڕیار :ئەی تازە نەت وت توڕە نابم ؟
بێریڤان:ئاخر ئیزعاجی بۆیە توڕە بووم ئەرێ بڕیار ئەوە بۆ تۆ قەت توڕە نابی ؟
بڕیار :ئاخر لەچی توڕە بم هیچ شتێک نیە ناوی توڕە بوون بێت لە ژیانی من
بێریڤان:ئەبێ منیش وەک تۆم لێبێ
بڕیار:دەی کەواتە بڕۆ کارت بکە
بێریڤان:بڕیاااااااار لێت دەدەم ها
بریار: خۆ تۆ تازە وتت وەک تۆ دەبم و توڕە نابم
بێریڤان:کارم نیە ئەگەر توش کارت هەیە بڕو بەلای کارتەوە
بڕیار:کارم نیە بەڵام ماندووم ئەمەوێ بخەوم
بێریڤان:یانی لەبەر خەو جێم دەهێڵی ؟
بڕیار :کەم خەوتووم بمبورە دەی تۆش بخەوە
بێریڤان:کەوایە ئاگاداری خۆت بە
بڕیار : خوات لەگەڵ
بێریڤان :خوات لەگەڵ
۰
چاوەڕێی بەشی نۆ بن لایك و کۆمێنت بۆ گشت بەشەكانی بكەن باشە گوڵەكانم

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

بڕیار:زۆر سوپاسی جەنابت ئەکەم ئەوە لە گەورەیی ڕەفتاری جەنابتە هەر ئەوەم لێت چاوەڕی دەکرد
واحید :لە چەک و سیلاح هیچ دەزانی ؟
بڕیار: نا ناشمەوێ فێر بم
واحید :بۆ ئەی سونەت نیە ؟
بڕیار :تۆش مەلای ها بە پێکەنینەوە
دەی کەمێکم فێرکە حەز دەکەم تەنها تۆ فێرم بکەیت
هەندێکی فێرکردم چۆنیەتی تەقاندن و سوار کردن و مەغزەن گۆڕین و هەندێ شتی سەرەکی
شەو داهات ...
کاتی ئەوە هاتوە بڕوین بۆ ئەو کارەی دەمان ویست
جلی سەربازیان دا بە منیش و چەک و شتیان پێمدا لەگەڵ ئەو شتانەی پێویستم پێی بوو بۆ کارەکە هێنام
بەڕێ کەوتین وتم یەک دەقە
نامەیەکم بۆبێریڤان نارد نوسیم
بێری گەردنم ئازاکە و مۆبایلم داخست سەعات نزیکی دووی شەو بوو
شەوێکی تاریک بەڵام زۆر تاریکش نەبوو
بە پێ بەڕێ کەوتین بەڵام ئۆتۆمبێلیکی سەربازی گەورەش بە هێواشی لە دوامان دەهات نزیکەی دوو سەد مەترێک لە ئێە دوور بوو
وردە وردە ترسەکە لە لاشەم نەدەما بەڵام دڵیشم لای بێریڤان بوو قسەی ڕاست لە دڵی خۆم دەم وت ئەو نامە ببینێ شێت و هار دەبێت
نزیکی نیو کاتژمێر زیاتر بەپێ ڕۆشتین تا گەیشتینە جێگای مەبەست
دەستم کرد بە کارەکەم ئامێری یەکەمم کارا کرد
بە ڕێکەوتین بۆ ئامێری دووەم
ئیدی شتێک نەما بوو مانای ترس بێت لام بەڵام نەم دەزانی لەکوێین و بۆ کام لا دەڕوین خوا نەخواستە شتێک ڕوو بدات بۆ کام لا ڕاکەم
نزیکی چارەکێکی تدەچن بەڵام تەقەی زۆر دەکەن تا ئێمە بشێوین
واحد منی بڵند کرد و هاویشتمیە دواوەی سەیارەکە وتم :وەرە واحید
واحید دەنگی نما بەڵام هەر لەسەر پێ بوو
وتی: ناتوانم بێم کەسێک وتی واحید بریندارە دەی با سواری ئۆتۆمبێلی بکەین
گشتیان سەرکەوتن و ئۆتۆمبێلە سەر بازیکە لایتی داگیرساندو بەرەو ساترەکانی خۆمان ڕۆشت
نازانم چۆن زانیان ئێمەین هیچ تەقەیەکیان لێمان نە دەکرد
گولە بەری دەکەوت بەڵام گولە نەبڕ بوو دوایی پێیان وتم کە گولەی ئەوان بوو بەرمان دەکەوت
واحید دوو گولە بەر پشتی کەوتبوو یەکێکیان لە لاکەی تر دەرچوو بوو
توند دەستی منی گرتبوو تەنها دەی گوت بڕیار !! بڕیار !!
منیش دەم گوت تۆ هیچت لێ نایە مەترسە
گەشتینەوە لای خۆمان
واحیدمان هێنایە خوارەوە و چاوی لەسەر من لا نەدەدا لە ئەرزەکە دامان نا و وتی :بڕیار تێنومە
ویستم ئاوی پێبدەم دکتۆر وتی: ئاوی پێمەدە جێگای من کە
کراسەکەی دڕاند و سەیری برینەکەی کرد
منیش لەسەر سەری بووم
وتی:هیچ نیە مەترسە
بەڵام سەیری ئێمەی کرد و سەری لەقاند
واتا تەواو دەبێ
زوو ئامبوڵانس هات و منیش سەرکەوتم لەگەڵیان
لەگەڵیەک بووین
دەیویست دەستم ماچ بکات
شوفێری ئامبوڵانس وتی : گەنجۆ شەهادەی پێ بێنە
وتم :واحید دەزانی شەهادە بێنی بەسەر ئیشارەتی کرد وتی :نا
منیش وتم لە دوام بیڵێرەوە
ئای چەند بەجوانی و چەند بەڕەوانی دەی وت
سێجار لەسەر یەک وتی
پاشان بزەیەکی کرد
بڕوا بکە ڕوخساری گەشایەوە
هەستم بە دڵ خۆشی ناخی دەکرد
چاوی کرابویەوە بەڵام هەستم کرد دەستی شل بوو
تەنها دووعام بۆ دەکرد و دەستم هەر لەناو دەستی بوو
گەشتینە نەخۆشخانە
پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ هاتبوو
هێنایانە خوارەوە و ئێمەش لەگەڵی چوین
دکتور فەحسێکی سەرەتایی کرد و وتی : بەداخەوە تەواو بووە زۆر نیە تەواو بووە
من و برا پێشمەرگەکە دەستمان کرد بە گریان
بەڵام من چ گریانێک بڕوا بکە برایەکم بوا هەر ئەوەندە دەگریام
پێشمەرگەکە دەستی دایە ناو گیرفانی واحید و مۆبایلەکەی دەرهێنا
تەلەفونی کرد بۆ باوکی واحید
کە گریا باوکی وتی لەکام نەخۆشخانەن ؟
ئەویش وتی ...
ئەوەندەی پێنەچوو چەند کەسێک هاتن و ئێمەیان بینی وتیان کوا واحید ؟؟!!
من قسەم بۆ نەدەکرا
پێشمەرگەکە ئەوانی برد بۆ لای واحید
پیاوێکی ریش سپی جوان و پاک و خاوێن و لەسەر خۆ .فرمێسکێکی لەسەر خۆ لە چاوی دەهاتە خوارەوە کە ئافرەتەکان دەگریان و هاواریان دەکرد دەی گوت سەڵاواتێک لێدەن باشترە
بەڵام ئەویش دڵی ئاگری تێبەر ببو
ئافرەتێک زۆر دەگریا و سک پریش بوو ئافرەتەکانی تر دەیان وت:لەبەر سکەکەت ئاگاداری خۆت بە
لەناو لاوانەکان گوێم لە ناوی خۆم دەبوو
پێم غەریب بوو
زیاتر چومە پێش
خێزانی واحید بە لاوانەوە دەی گوت نیوەی شەو تەلەفونی کردوە گوتویەتی ناوی منداڵەکەی سکت ئەنێین بڕیار !!!
دڵم هەلا هەلا بوو بە بیستنی ئەم وشەیە
زیاتر گریام هێزم نەمابوو بگریم
دەنگی گریان هۆڵی نەخۆشخانەکەی پر کردبوو
باوکی لەگەڵ پێشمەرگەکە ڕاوەستابوو
دەی وت کوڕەکەی من نوێژی نەدەکرد بە هاوڕێ پێشمەرگەکانی بڵێ گەردنی ئازا بکەن بەڵکو خودا رەحمێکی پێبکات
پێشمەرگەکە بە دەست ئیشارەتی بۆ من کرد وتی ئەم کوڕە شەهادەی پێهێنا ئینجا گیانی دەرچوو ....

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

‎بێریڤان فرمێسکی هاتە خوارەوە و گوتی :بڕیار ئاگاداری خۆت بە تۆ هیچت لێ نایە باش ؟
‎بڕیار :ئەزانم هیچ نابێ بەڵام با ئەوەت لابێ من پێش ئەوەی بێمەوە تەلەفونت بۆ دەکەم
‎بێریڤان:هەموو شەوێک قسە دەکەین باش دەی پەیمانم پێبدە
‎بڕیار :من کارەکەم یەک شەوە ئەو شەوە نەبێ ئیدی هەموو شەوەکان دەتوانم قسە بکەم بەڵام بە مەرجێک تۆش پەیمان بدە نەگریت پەیمان بدە هەموو رۆژێک ئەو بۆنە لەخۆت بدەی من بەس بەو بۆنە سەرم ژان ناکات ئەگینا من هەستیاریم بە بۆن هەیە
‎بێریڤان پێکەنی و وتی:باشە پەیمان بێت .ئای بڕیار شەیتان حەزت لە بۆنەکەمە بۆستە دانەیەکم لایە لەناو ئۆتۆمبێل ها بیبە با لات بێت
‎بڕیار :نا تەنها هەندێک بدە لەو کراسەم دڵنیام تا دێمەوەش هەر ئەمێنێتەوە
‎بێریڤان :نا نا بیبە ئیترم هەیە لەماڵ
‎بڕیار : نا شتی وانیە نای بەم
‎بێریڤان :کەلە رەق ئا وەرە با هەموو گیانت بکەم بە بۆن
‎کراسەکەم بۆنی گرت ئەوەندەی بۆن لێدا بێریڤان
‎بریار :ئاگاداری خۆت بە
‎بێریڤان:وەعدم داوە نەگریم بەخوا ئەگینا قیژەیەکم ئەکرد .تۆش ئاگاداری خۆتبە
‎بڕیار:خوات لەگەڵ
‎بێریڤان:خوات لەگەڵ
‎شەویش هەر بە نامە قسەمان دەکرد
‎ژۆرەکەشم پر ببو لە بۆن بۆنەکەی بێریڤان ئە
چاوەڕوانی بەشێ 7بن

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

‎نا نا شتێ ئەکەم بە لوتیەوە و بێزاری دەکەم
‎ئەڵێم پێلاقەیەکی لێدەم و لەسەر سیسەمەکە فڕێی دەمە خوارەوە
‎ئای بڕیار تۆ بۆ ئەوەندە شیرینی ؟
‎کچی باوکیشم و دایکیشم و براکانیشم هەر خۆشیان ویست وە نەبوو باوکم دوو شەقی تێهەڵدا و بڵێ هەتیوو چی ئەکەی لە ماڵی ئێمە
‎کچێ واللە باوکم قسەی بە بڕار بوتابا رێک شێت ئەبووم قسەی قۆر بۆ دەکەی هەر خۆتەوە
‎لەناو ئەو خەیاڵانەبوو و ئیتر ئاگای لەخۆێی نەما و خەوی لێکەوت
‎دادۆ:بێری ؟بێری ؟ هەڵسە گوڵم نان بخۆ باوکیشت بانگت دەکات
‎بێریڤان:دادۆ دە تخوا پێنج دەقەی تر با بخەوم دەی
‎دادۆ:ئاخر کچم باوکت بانگت دەکات ئەڵێ بانگی کە کارم پێیەتی
‎بێریڤان:باشە تۆ بڕۆ من دێم
‎دادۆ :بەخوا ناڕوم هەموو ڕۆژێک وا دەڵێیت و نایەیەت دەی هەڵسە
‎هەڵساو دەم و چاوی شوشت و چونە خوارەوە و بەیانی باشی لێکردن
‎باوک:کچم وەرە باسی ئەم بڕیارەم بۆ بکە لە کوێ دەیناسی ؟کچە جوانەکەم چۆن دەبێ هەر لەخۆتەوە کۆر دەهێنیتە ماڵەوە باوکەکەم ؟
‎بێریڤان:ئای بابە تۆ من ناناسی ؟قابیلە من کەسێ نەی ناسم بیهێنم لەگەڵ تۆ داینیشێنم ؟تەواوی باسەکەی بۆ باوکی گێڕایەوە کە تەواو بوو وتی :ئەها باوکە ئاقڵەکەم من کاری سەربەخۆ ناکەم بەخوا کوڕێکە شارێک دەهێنێ بەخوا باوەڕیش ناکەم ئەوەندە باری ئابوریشیان باش بێت باوکە با هەندێک یارمەتیشی بدەین
‎کاک رەحمان :کچم من ئامادەم بەڵام ئەو جۆر

چاوەڕوانی بەشی شەش بن
بزانم ئێوە‌ش چند که‌س ڵایک ده‌کات❤️

Читать полностью…

چیرۆک chyrok

‎بڕیار:گوێی پێ مەدە وەرە جێگای من دانیشە کاک ئازاد
‎کاک ئازاد:ماشاءاللە لەو گەنجە شیرینە کاک رەحمان چایەکم بۆ تێکە باشەکری تێدا نەبێ بە نیگای ئەو کوڕە گەنجە جوانەو دەی خۆمەوە
‎دەستمان کرد بە پێکەنین هەموومان
‎بەخوا تۆ شایستەی لاگزیز و مۆنیکا و نازانم ناوی سەیر سەیری دەگوت
‎وتم :کاک ئازاد هەموو شتێک دەبێت ئەگەر سەبرمان هەبێ
‎ئیتر شەرمم شکا بوو قسەم دەکرد
‎وتم پارە و ماڵ تەنها خۆشی دونیایە من شتی ترم هەیە بە دوای کەوم نەک ماڵ و موڵک ڕاستە خۆشە نەشبێ گرینگ نیە
‎گرینگ دەتوانین بژین و ئاسودەین ئەوە نیە لێرە دانیشتوین و تێر پێکەنین ئەی ئەوە گەورەترین سەروەت نیە ؟
‎کاک ئازاد:کورە بەخوا تۆ قسەت زۆر خۆشە کاک رەحمان چایەکی ترم بۆتێکە
‎کاک رەحمان :بەشەکر یان بێ شەکر ؟
‎هەموومان دەستمان کردەوە بە پێکەنین
‎کاک رەحمان سەرنجی وشەکانی منی دەدات تەواو تێکەڵی قسە ببوین جار جار دەبوە باسی سیاسەت و باسی ئابوری و چەندین باسی تر
‎زەنگی تەلەفونەکەم باسەکانی وەستاند دایکم بوو
‎دایکم :ڕوڵە سەعات یانزەیە تۆ قەت وا تاخیر نەبووی
‎وتم:دایکە ئەوە دەگەڕێمەوە بمورە
‎وتی:کوڕم ئەگەر کارت هەیە قەینا بەس ویستم بزانم دێیەوە یان نا دەی خوات لەگەڵ
‎کاک ئازاد :دەی کاکە منیش دەڕوم
‎بڕیار : جەماعەت زۆر خۆشحاڵم بە ناسینتان

وەک رێزیک لە ماندوو بوونمان لایکوو کۆمێنت لەبیر مەکەن تەنها خۆێنەر مەبن😊💜

Читать полностью…
Subscribe to a channel