bokurd | Неотсортированное

Telegram-канал bokurd - ڪوردانە بۆ ڪورد

540

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Подписаться на канал

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
@bokurd
#مژار_باس_بابەت_مەورد_باوەت= (موضوع)

#گشتاندن= (تعمیم)

#مۆرفیم_وشەڪ_تاڪواژ_تەڪواژ= (تکواژ)

#مۆرفیمی_سفر #تاڪواژی_سفر= (تکواژ) صفر

#مۆرفیمی_پووچەڵ #تاڪواژی_خاڵی= (تکواژ تهی)

#مۆرفیمی_تێڪەڵ #تاڪواژی_تێڪەڵ= (آمیزە)

#مۆرفیمی_بەند_یا_وابەستە #تاڪواژی_بەند_یا_وابەستە= (تکواژ وابستە)

#مۆرفیمی_ڕێزمانی #تاڪواژی_ڕێزمانی= (تکواژ دستوری)

#هاوبێژ= (هم آوا)

#هاوواتا= (مترادف)

#هاوسەرە= (همپایە)

#نەزۆڪ_نازا= (نازا)

#نەزۆڪی_نازایی= (نازایی)

#نووسەڪ_واژەبەست= (واژە بست)

#نووسەڪی_تایبەت #واژەبەستی_تایبەت= (واژە بست ویژە)

#نووسەڪی_جێناوی
#واژەبەستی_جێناوی= (واژەبست ضمیری)

#پاساو= (توجیه)

#خوسپ_زەمڪردن_بەوگۆیی_پاشملێ‌وتن: (غیبت، بدگویی)
هەڵبەت خوسپ لە ڪوردیدا بە (خەوتن و نووستن)یش ئێژین

#زاڵ #هەمیشە_براوە= (چیرە)

#زەواڵ #نابوود #پەڪڪەوتەی_شەڕ_و_نەخۆشی= (نابود)

#پێڪهاتە #چێ= (اجزا، ساخت)

#ڕاگوێزان #گوێزاندنەوە #جێگۆڕینی_شتێ_یا_ڪەسێ = (انتقال دادن، جابەجاکردن)

#تەسڪ #باریڪ# ڪەمبەر #تەنگ= (کم عرض)

#سنوورداری #سنووردارێتی #بەرتەسڪی= (محدودیت)

#سنووردار_بەرتەسڪ_چوارچێوەدار= (محدود)

#سنووردانان_ڕادەدانان #دیاریڪردنی_سنوور #دەستنیشانڪردنی_سنوور= (تحدید)

#سنوور_چوارچێوە_ڪەوشەن_دەوروبەر= (محدوده)

#نزیڪەی_دەوروبەری= (حدودا)

#تەعەدا_دەستدرێژی_داگیرڪاری_سنووربەزێنی #زوڵم‌وزۆر #ستەمڪاری= (تعدی)

#دەستدرێژیڪەر #سنووربەزێن #جەفاڪار #زاڵم‌وستەمڪار #تەعەداگەر #ڕادەتێپەڕ #پەلاماردەر= (متعدی)= ڪردارێ(فعلی) ڪە هەم نیازی بە بڪەر(فاعل) هەیە، هەم نیازی بە بەرڪار(مفعول) هەیە.

#ڪاری_تێپەڕ #ڪرداری_تێپەڕ= (فعل متعدی)

#هۆڪارگەلی_جۆراوجۆر= #هۆڪارگەلی_جۆربەجۆر= #هۆڪارگەلی_زۆر= (دلایل متعدد)

#زۆری_فرەیی_جۆراوجۆری= (تعدد)

#چەندهاوسەری_فرەژنی= ( تعدد زوجات)

#سووڪەناو_ڪورتەناو_سووڪەڵەناو= (اسم مخفف)

#سووڪ_ڪەم_لاواز_ڪەمهێز= (خفیف)
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سـڵاو
فۆنیم یان واچ لە زمانەوانیدا بە بچووکترین بەشی وتە (قسە) دەگوترێت دەبێتە ھۆی گۆڕینی واتای وشە.

واچەکان بچووکترین یەکەی دەنگیی سەربەخۆن و جیاوازی واتایی پێک دەھێنن،
بۆ وێنە لە کوردیدا «ر» و «ڕ» دوو واچن، لە بەر ئەوەی کە لە دوو وشەی وەک (کەر و کەڕ) دا دەبنە ھۆی جیاوازی واتایی، بەڵام لە بڕێ زماندا (وەک زمانی فارسی، ئینگلیسی و..) یەک واچن، چونکوو واتا ناگۆڕن.

مۆرفیمەکان بە یارمەتی واچەکان دروست دەبن (یەک یان چەن مۆرفیمیش، وشەیێ پێک دێنن). بۆ وێنە: «تۆ» لە دوو واچی «ت» (t) و «ۆ» (o) پێک ھاتووە.

ئەو دەنگانەی کە لە سیستەمی دەنگی ھەر زمانێک دەبنە ھۆی جیاوازی واتایی لە وشەکاندا و دابەش ناکرێن، بە واچ دەناسرێن.

ئەرکی سەرەکی واچ بریتییە لە «جیاکردنەوەی یەکەکانی وتە لە یەکتر و بەدیھێنانی جیاوازی واتایی لە یەکەکانی وتەدا». لە تێکەڵ بوونی [ یەکەکان و ڕیتەکانی دەنگی (قاڵب) ] لەگەڵ [یەکەکان و ڕیتەکانی واتایی]، سیستەمی پێوەندی، واتە زمان بەدی دێت.

ھەر کۆمەڵگایەکی زمانی، شێوەی نووسینی ھەبێ یا نە، لە ژمارەیەکی سنووردار واچ کەڵک وەردەگرێ، کە پێویست نییە لە واچی زمانەکانی تر بچێ.
بە وتەی زمانناسان، ھەموو زمانەکان واچین.

گۆکردنی واچەکان لە یەک زماندا ھەمیشە وەک‌یەک نیە، ئەم جیاوازییەش نابێتە ھۆی خولقاندنی دوو واچی جیاواز، بۆ وێنە [د] و [ڎ] لە زمانی کوردیدا، لە باری فۆنۆلۆجییەوە یەکسانن، چونکوو ھیچ دوو وشەیەک (بە واتای جیاوازەوە) لە زمانی کوردیدا پەیدا نابێ کە جیاوازی نێوانیان، تەنیا لە[د] و [ڎ] دا بێ. لە بڕێ شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا [د] و لە بڕێکی تردا [ڎ] باوە. وەک: (بادام و باڎام، سەد و سەڎ، و...) یان [س] و [ص] وەک: (سەد و صەد، سەوزی و صەوزی، و...)

ئەبێ بزانین واچ لەگەڵ پیتدا جیاوازە. پیت شێوەی نووسراوی واچە.
واچ شێوەی زارەکی پیتە.
ئەم دوانە ھەمیشە پێوەندییەکی یەکسانیان نییە.
لەوانەیە لە بڕێ زماندا، بڕێ واچ شێوەی نووسینیان بۆ دانەنرابێت؛ بۆ وێنە لە ڕێنووسی ئارامی زمانی کوردیدا، ھیچ پیتێک بۆ واچی بزرۆکە=(I،i) دەسنیشان نەکراوە، وەک لە وشەی (سڕ) واچی بزرۆکە (i،I) لە نێوان واچی «س» و «ڕ» دا نییە و پیتی بۆ دانەنریاوە و نانووسرێت.

لقێک لە زمانەوانی دەپەرژێتە سەر واچەکان و بە فۆنۆلۆجی دەناسرێت. زمانی کوردی ٣٧ واچی ھەیە، کە ٨یان دەنگدار و ٢٩یان بێدەنگن:

٢٩ واچی بێدەنگ (کپ): ئ ب پ ت ﺝ ﭺ ﺡ ﺥ د ر ڕ ز ژ س ﺶ ﻉ ﻍ ﻑ ﭪ ق ﮎ ﮒ ل ڵ م ن ﻭ ﻫ ﯼ

٨ واچی دەنگدار (بزوێن):
ا، ی، ۆ، ێ، و، وو، ە، بزرۆکە=(I،i)

بزرۆکە
ھەشتەمین پیتی بزوێنی زمانی کوردییە، لە ئەلفبێی کوردیی لاتینیدا بە پیتی "i" ھێما دەکرێت بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی ئارامی نابینرێت و بزرە (ونە) بۆیە ناونراوە بزرۆکە.

گەر لە بڕگەی وشەیێ هیچ پیتی بزوێن نەهاتبێت، ئەوا زۆربەی کات لە بەینی دوو پیتی نەبزوێندا بزرۆکە دادەنرێت.

نمونە:
بردن: (بر-دن)
واتا لە هەردوو بڕگەی وشەی بردن هیچ پیتێکی بزوێن نییە، لەو کاتەدا بە لاتینی بەم شێوەیە دێت: birdin

من= min
ژن= jin
چل= çil
مردن= mirdin
بزن= bizin
خستن= xistin
کردن= kirdin
@bokurd
دەنگی بزوێنی بزرۆکە:
#بزرۆکە دەنگێکی بزوێنی کورتی نادیارە کە لە ڕێنووسی کوردیدا بە شێوەی ئەلفبێی ڕاستچین، هیچ پیتێکی بۆ تەرخان نەکراوە،  نانووسرێت بەڵام  بێژە دەڪرێ.

١- لە ڕێنووسی ڕاستچین (ئارامی)دا بۆ بزرۆکە هیچ پێتێک تەرخان نەکراوە.

٢- لە ڕێنووسی چەپچین(لاتینی)دا بۆ بزرۆکە لە پیتی (I،i) کەڵک وەردەگرین.
بۆ نموونە:
پرد: Pird
کوردستان: Kurdistan

٣- فێربوونی "هێشوو" لە بزرۆکەدا بابەتێکی زۆر گرینگە. "هێشوو" بریتییە لە هاتنی دوو پیتی نەبزوێن دوابەدوای یەک بێ ئەوەی بزرۆکە لە نێوانیان بێت. پیتەکانی (ج، چ، س، ش، خ، ک) لەگەڵ پیتی (و)👉نەبزوێن هێشوو دروست دەکەن.
بۆ نموونە:
سوێر(Swêr)، خوێ(Xwê)، کوێر(Kwêr)

۴- شەش جۆری بڕگەمان خوێند. بۆ دۆزینەوەی بزرۆکە فێربوونی جۆری بڕگەکان گرینگن.
CCVCC
CCVC
CCV
CVCC
CVC
CV


نموونە:
چۆن بزانین وشەکانی (برا، قادر، مەست) بزوێنی بزرۆکەیان هەیە یان نا؟

برا/Bra: وشەی (برا) بزرۆکەی نییە. یەک بزوێنی هەیە ئەوەش بزوێنی (ا)یە.
لەبەر ئەوەی شێوەی بڕگەبەندییەکەی (CCV) نەک (CVCV).

قادر/Qadir: وشەی (قادر) بزرۆکەی هەیە. نێوان دوو پیتی (د) و (ر) بزوێنی بزرۆکەی تێدایە.
قا/دiر 👈 CV/CVC
هۆکاری ئەوەی کە وشەی (قادر) بزرۆکەی هەیە ئەوەیە، کە بزوێنی درێژی (ا) هاتووە. کاتێک لە وشەدا بزوێنی درێژ بێت، دەبێتە هۆی دووبڕگەبوونی(سێ یان چوار بڕگەش) وشە.
قادر(Qadir)، سالم(Salim)، ساور(Sawir)

بۆ بزوێنە درێژەکانی دیکەش بە هەمان شێوەیە.
سێوڵ(Sêwil)، سۆتک(Sotik)، قووڵک(Qûlik)

مەست/Mest: وشەی (مەست) بزرۆکەی نییە.
یەک بزوێنی 👈(ە)یە. ژمارەی بزوێن، برانبەرە بە ژمارەی بڕگە، کەواتە وشەی (مەست) یەک بڕگەیە.
مەست 👈 CVCC

بەشێڪی وانە ڪاڪە سینا ڕەحیمپوور داینابوو.
دەستیان خۆش بێت.
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سڵاو_و_ڕێز

#وشەڪان

@bokurd
#خوێندنەوە= (مطالعە)

#گەڕان_بەدواداگەڕان= (جستجو)

#دەسەڵاتداریەتے= (حاکمیت)

#بەزین_بەزان_شڪست‌خواردن= (شکست‌خوردن)

#بەزاندن_شڪست‌پێدان= (شکست‌دادن)

#ڕەنجدەر_زەحمەتڪێش= (زحمتکش)

#شێوەزار= (گویش)

#زاراوە= (لهجە)

#ڪۆماڵ_دەستەخانوو= (آپارتمان)

#چاوەڕوانے= (انتظار)

#یارمەتیدەر_یاریدەدەر= (کمک‌کنندە)

#گواسنتەوە_ڕاگواستن_گوێزانەوە_گوێزاندنەوە= انتقال، (منتقل‌کردن)

#مێژوویـے_دێرینەیـے_دێرین= (باستانی)

#یاسا_ڕێزڪ_بنچینە_= (قانون)

#یاساڪان_یاساگەل_ڕێزڪەڪان= (قوانین)

#شێوەڪاری= (نقاشی)

#نیگارڪێش_شێوەڪار= (نقاش)

#بەڕێوەبەرایەتے= (مدیریت)

#پەروەردەیـے= (تربیتی)

#هاوبـەش= (مشترک)

#سزادان_شڪەنجە_جەزرەوە_جەزرەبە= (شکنجە)

#بیابان_بیاوان_چۆڵگە_چۆڵەوانے= (بیابان)

#ناڕەزایەتے= (اعتراض)

#بارودۆخ_پێگە= (موقعیت)

#پەسەن‌ڪردن_پەسەندڪردن= (پذیرفتن)

#ڕاستەوخۆ_ڕاستەڕێ= (مستقیم)

#بژاردە_بەربژاردە= (برگزیدە)

#ڪردنەو_وازڪردن_واڪردن_چەڪانن= (بازکردن)

#ڪردنەوە_واڪرن_وازڪرن= (بازکردن گشودن)
هەڵبەت گوشا و گوشیا و گشو دیسان ڪوردین و زیاتر بە واتای بەرینے لە دڵ و خۆشییە وەڪ ئێژێ فڵانے دڵ گوشایە واتە دڵگەورە و باسەخاوەتە

زاراوەی ڪرماشانے #دەرەگە بڪەرەو= (در را باز کن)

#دریاڪە_بڪەرەو #درگاڪە_بڪەرۆ #دەروازەڪە_بڪەرەو #دریاڪە_ڪەرۆ #دەرڪەڪە_ڪەوە یا بڪەوە یا وەڪە= (در را باز کن)

#دەرەوەچەگەبڪەمەو؟ ڪوردی‌ڪرماشان= (پنجرە را باز کنم؟)

#پەنجێرەڪەبڪەمۆ؟= (پنجرەرا باز کنم؟)

ڪرماشانے
#ئەر_دەر_ڪوتا_دەرەگە_نەڪەرەو.= (اگە در زد در رو باز نڪن.)

#گەر_دای_لە _دریا_دریاڪە_نەڪەیتەو. #گەر_لە_دەرڪەی‌_دا_درگاڪە_نەڪەیتەوە.= اگە در زد در رو باز نکن.
@bokurd
ئەم زانیارییانەی زاراوەی ڪرماشانی لە دۆستانە. سپاسیان

براتان ئوسمان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

🌺🦋🌺سـڵاو🌺🦋🌺

#واتای_ڪوردی.
@bokurd
(داماد سرخونه): #زاواسەرماڵی، لە ناو خۆماندا زیاتر ئێژن ( #زاواڕێوی، #ژناغا)

(محرمانه): #نهێنیانە، #نهێنانە، #بەنهێنی، #سڕدارانە، #ڕازدارانە، #تایبەتمەند

(حقیقت): #هەقیقەت، #ڕاستەقینە، #بەڕاستی، #ڕاستیی، #ڕاسینە، #ڕاسینێ، #ڕاستینە، #ڕاستینێ

(حقیقتش را بگو): ڕاستیەڪەی بێژە، ڕاستیەڪەی بڵێ،

(حقیقت): #بەڕاستی، #بەڕاست، #ڕاستیی، #بـێدرۆ

(حقیقت بخواهی نمیام): ڕاستیت بوێ؛ نایـێم.

(تجربه های تلخ): ئەزموونە ناخۆشەڪان، ئەزموونە تاڵەڪان، ئەزموونگەلێ‌ ناخۆش

(سایز): #ڕادە، #ئەنازە، #ئەندازە

(سایز پایت چنده؟): ئەندازەی پات چەندەیە؟

(ارزشمند): #ئەرزشمەند، #ئەرزشدار، #باش، #زۆرباش، #زۆرخاس، #زۆرچاڪ، #بەهادار، #پڕبەها، #پڕبایەخ، #بایەخدار، #بەبایەخ، #بەئەرزش، #بائەرزش، #بەباها

(یک کار ارزشمند انجام ندادی): ڪارێ باشت نەڪرد. ئیشێ باشت نەڪرد. ڪارێ پڕبایەخت نەڪرد.  ....

(فرصت): #هەل، #دەرفەت، #فرسەت، #فرجە، #مەجال، #مەزال، #هەڵڪەوت، #بوار، #هەڕەت

(فرصت ندادی حرفمو بزنم): مەجالت پێم نادا قسەڪەم بێژم. دەرفەتت نەدامێ؛ قسەڪەم ڪەم.، مەجالت نەدامێ قسەڪەم بڵێم.

(گاهی): #بڕێ‌جار، #هەنێ‌جار، #جارجارە، #جارجار، #وەختێ، #بڕێ‌وەخت، #هەنێ‌وەخت

(همه گاهی اشتباه میکنند): هەموان جارجار هەڵە ئەڪەن.

(کالاهای اساسی): #مەتاگەلی‌_بنەڕەتی یا ئەساسی، #مەتاڵگەلی‌_ئەساسی یا بنەڕەتی، #مەتاعگەلی‌_ئەساسی یا بنەڕەتی
#مەتاعگەلی‌_سەرەڪی

(ثبات): #پایەداری، #ڕاوەستاوی، #سوبات، #سقام، #پاوەجێیی، #سنگەپێیی، #ڕاوێستاوی

(بی‌ثباتی در بازاڕ): #ناپایەداری لە بازاڕ، #ناسەقامیی بازاڕ، #ناسەقامی لە بازاڕ،

(محدود): #بەربەست، #بەستراو، #بەرتەسڪ #بەرگیراو، #ڕێگیراو، #سنووردار، #نیشانەڪراو

(فرصتهای محدود): هەلەنیشانڪراوەڪان، هەلەسنووردارەڪان، هەلگەلێ‌سنووردار، هەلگەلێ‌بەرتەسڪ

(کوشش): #تەلاش، #ڪۆشش، #هەول، #داڪۆش، #تەقەلا، #تەقالا

(کوشش کن یاد بگیری): هەوڵ بە فێر بـیت، تێڪۆشە بۆ فێربوون

(قابل اطمینان): #جێی‌باوەڕ، #باوەڕپێ‌ڪراو، #متمانەپێ‌ڪراو، #جێی‌متمانە، #جێی‌دڵنیایی

(قابل اعتماد): #لێڕابینراو، #باوەڕپێ‌ڪراو، #شیاوی‌پەرموون، #شیاوی‌پێداپەرموون، #شیاوی‌باوەڕ، #جێی‌باوەڕ

(در واقع): #لە_ڕاستیدا، #بەڕاستی، #ڕاستیی

ذخیرە: #پەسا، #پەستا، #پاشڪەوتیی، #پاشەڪەوت

(ذغایر ارزی): #پەستاگەلی_پووڵ، #پاشڪەوتگەلی_دراو

(مدیریت): #بەڕێوەبەریی، #بەڕێوەبەرایەتی

(مدیریت بازار دست کیه؟) بەڕێوەبەرایەتی بازاڕ بە دەس ڪێیە؟

(تذکر): #ئاگادارڪردنەوە، #بیرخستنۆ، #بیرخستنەوە، #یاداواری‌ڪردنەوە، #یادهێنانەوە

(تذکر داده بودن): یاداوەریـیان ڪردبوو.

(تلاش جدی): #هەوڵی_تەواو، #هەوڵی_ڕاستەقینە، #هەوڵی_بەدروستی، #لێبڕانی_تەواو، #لێڪەوتنی_بەڕاست

(مصارف): #ڪردنەڪارەڪان، #ڪارخستنەڪان، #ڪارڪەوتەڪان، #دەڪارخراوەڪان، #دەڪارڪراوەڪان، #دەڪارڪریاوەڪان

(رتبەبندی): #پلەبەندی، #پایەبەندی، #پلەوپایەدانان، #ڕەدەبەندی، #دەستەبەندی، #چینـبەندی، #دابەش‌ڪردن بەسەر شوێنانێ یا شتانێ

(رتبه بندی معلمان): دابەشڪردنی مامۆستایان بۆ شوێن و مەقام، پلە و پایە دانان بۆ مامۆستایان

(رشد): #نموو، #پەرەسەندن، #پەرەگرتن، #پەرەهێنان، #زیاوبوون، #ڕوشد، #زیادڪردن، #زیاوڪردن

(رشد کشاورزی): زیاوڪردنی‌ڪشاوەرزی، زیاوبوونی‌ڪشت‌وڪاڵ، پەرەسەندنی‌ڪشت‌وڪاڵ، ڕوشتی‌ڪشاوەرزی

(پایبند): #پێبەست، #پابەند، #پێبەند، #خڵخاڵ، #دڵخواه، #دڵبەست، #دڵبەند، #گرفتار، #یەخسیر، #گیروگیرۆدە، #گیرۆدە، #گیراو

پایبند باشد: پایبەند بێت، پێبەست بێت، پابەند بێت، پێبەند بێت

(پایبندم به قولم): پایبەندی قەوڵەڪەمم، پایبەندی بەڵێنیەڪەمم، پێبەستم بە بەڵێنەڪەم، پێبەستی قەوڵەڪەمم، بە بەڵێنیەڪەم پێبەندم، بەبەڵێنیەڪەم پێبەستم، سوورم لەسەر بەڵێنیەڪەم

(عمل جراحی): #نیشتەرگەری، #نەشتەرگەری

(یقین): #یەقین، #باوەڕ، #دڵنیایی، #بێگومان_بێگومانی، #بێشڪ_بێدوودڵی

(یقین داریم): باوەڕمان هەیە، بێگومانین، دڵنیاین،

(رونق): #باش‌بوون، #خاس‌بوون، #چاڪ‌بوون، #گەرمی‌بازاڕ، #تێژی،بازاڕ، #باو، #پێشڕەفت، #زیادی، #باشتربوون، #خاستربوون، #چاڪتربوون

(رونق اقتصادی): باشتربوونی ئابووری، چاڪبوونی ئابووری، پێشڕەفتی ئابووری،   هێزی ئابووری

(همچنان، هم‌چنین): #هەمچنین، #هەمچنان، #هەروەها، #هەموا، #هەموەها، #هەروا، #پـاسە

(پرشتاب): #توند، #بەتوندی، #چالاڪ، #تیژوخێرا، #خێرا، #بەخێرایی، #بەپەلە

(اخیرا): #بەم‌زوویانە، #بەم‌زوانە، #بەم‌تازەییانە، #بەم‌دواییانە، #لەم‌دوایینە، #لەم‌ئاخرانەدا

(اخیرا حرفهای زده بودی درباره):
لەم دواییانە قسەگەلێڪت وتبوو لە بارەی، لەم‌ئاخریاندا قسانێڪت ڪردبوو لە باسی

(وعده): #بەڵێن، #عەهد، #وادە

(وعده دادن دروغ): #بەڵێن‌دانی_درۆ، #بەڵێن‌دانی_بەدرۆ، #بەڵێن‌دان_بەدرۆ، #بەڵێنی‌درۆ_دان

ئوسمان
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سـڵاو
@bokurd

قارخ= کِردِ سبزیکاری
QARXI  qarxi
قەراخ، کەنار، کنار گۆشە، سووچ= کنار،گوشە
QERAX  qerax
قاپییە، دەروازە، دریا، درگا، دەرگا، دەرکە= دروازە
QAPÍYE  qapîye
قازاخ، سەڵت، ڕەبەن= مجرّد
QAZAXI  qazaxi

قاڵاو=کلاغ سیا
QAŁAW  qaław
قامک=اَنگشت
QAMIKI  qamiki
کابان=کَدبانو
KABAN  kaban
کابرایارو،فلان
KABRA  kabra
کارک=قارچ
KARK  kark
کارێز=قنات
KARÊZ  karêz
کازیوە=فجرکاذب
KAZÍWE  kazîwe
کاژیلە=بزغالە
KAJÍLE  kajîle


@bokurd
کِردِ سبزیکاری=کەردوی سەوزەکردن، کەردی سەوزەکردن، گەڵیشی سەوزە پارگی سەوزەکردن
kerdûy sewzekridn kerdy sewzekridn gelîşî sewze
parigî sewze

کنار،گوشە=پاڵەپەسوو، پاڵسووچ، بن‌سووچ،
pełepesû pałsûc bnisûc

دروازە=قاپی،قاپیە
qapî qapiye

مجرّد=ڕەبەن،سەڵت
řeben sełti

کلاغ سیاە=قاڵاو،قەلەڕەشکە، قەلەڕەش،کۆربالا
qaław qeleřeşke qeleřeş  korbala

اَنگشت=ئەنگوست،ئەنگووس کلک،قامکە،پەنجە
engusti engûs klik qamke pençe

کَدبانو=کابان،کەیبانوو،داشیار
kaban keybanû daşyar

یارو،فلان=ئەوکێ، فرانی، یارۆ
ewkê  franî

قارچ=کارگ،قارچک،کوارگ، خارچک،خارک
karg qarck kwarg xarck xark

قنات=کارێز،کەرێز،کەرێزە، کارێزە
karêz kerêz kerêze karêze

فجرکاذب=کازیوە،کازێوە، کازوکوور
kazîwe kazêwe kazwkûr


بزغالە=کاژەلە،کاژیلە،کارژێلە، کاریلە،گدی
kajele kajîle karjîle karîle gidî

@bokurd


/channel/bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

خۆزگە ئەوەندە مێشڪەڪانمان ڪاری بڪردایێ و تێبگەیشتایـێـین؛ ڪە بە خۆمانی بسەلمێنین #ڪوردستان_هەر_یەڪ_وڵاتە.
بە #ڕۆژهەڵاتی_ڪوردستان، #ڕۆژاوای_ڪوردستان، #باشووری_ڪوردستان و #باڪووری_ڪوردستان ناوبردەی خاڪ و وڵاتمان ڪەین، (نەڪ لە ژێر ناوی وڵاتێ تر)
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

قوربـانی ئەو ڕۆڵـە بـم پشتیوانی گـەلـیەتی
لە هەر حاڵ و پـێگەدا بڕوای وایە هەلیەتی
بـیر و هـزری ڪوردانەس ئـازادیـیە ڕاوێژی
دیلی و نەزانـی ناوێ هاواریە بۆ یەڪیەتی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
۲٨ی خاڪەلێوە ۲۷۲۳ی ڪوردی

سـڵاو و ڕێز.
ئەم ڪاتە و هەموو ڪاتێڪتان پڕنوور و بێوەی بێت.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

تیر ئەڪێشێ زامی دەست و ناسۆرە لە ناو دڵما
ئەوینـنووسە وەڪ ماچ و مژ، قەڵەمیش بە ناو ڪوڵما
خۆم و ئێش و زام و ماچ و ناسۆر و دڵ بە ئاهین:
ڪورد بژین بە ئازادی و بانگم ڪەن لە ناو گڵما
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
۷ی پووشپەڕ ۲۷۲۳ی ڪوردی
جەشنی قوربان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

گەر ئافرەت نەبێ ژیان وەڪ دارێ پووچ و قلۆرە
هەر ڪەس بۆ خۆیە و پلامار ئەدرێ ژیان بە نۆرە
هەر مێشڪێ ئەشێ؛ فەلسەفە و مەنتق بزانێ لە ئافرەت
ئەوسا تێدەگات ڪە خوڵقێنەرە و ژینیش، بەو جۆرە٭
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
#ئافرەت، ئافڕەدوێت، ئافەڕەدوێت ئافەڕەدۆیت، ئافرۆدێت، ئافرۆدوێت، ئافڕۆدێت، ئافڕۆدوێت، خوڵقێنەر، سازێنە، بەدیهێنەر
وشەی ئافرەت یا ئافڕەدوێت و ئافەڕەدوێت؛ لە سێ بەش پێڪ هاتوونە.
#بەشی_یەڪ:
دوێت، دوێتە، دوێخت، دوخت، دوختە، دوێختە، دوختەر، دوێختەر، ... هتد
#بەشی_دوو:
فەڕ، فرە، فڕە مەبەست لە گەورەیی و پلە و پایە و ئاستێڪە خودا بۆ بەهێزەڪانی داناوە، دیسان واتا شڪۆ، شڪۆمەند، خاوەن‌شڪۆ، بەشڪۆ، بەناز و ڕەنگین، پڕئەدا و حەزین، ... هتد
#بەشی_سێ:
ئا دیسان لێرەدا واتای گەورە و گەورەتر، بەشڪۆتر، خاوەن‌شڪۆتر

#پووچ= خاڵی
#قلۆر، ڪلۆر= ناوخاڵی، هەڵۆڵ

#پەلامار= هێرش، یۆرش، هەڵمەت، هەڵڪوتان، گورمتە، تەپ، گورمژ، ...

٭ بەو جۆرە، وا جۆرە= مەبەست:
یارمەتییێ ڪە ئافرەت بۆ تەواوگەری و پوختەترڪردنی مرۆڤایەتی و ژیان هەیەسی، زۆر ڪارسازە.
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئازادی یانی مافی هەردوومان گشت بۆ خۆمان بێ
زەحمەتەڪانی هەر خۆی بـیـڪێشێ گەر گەورەیشمان بێ
هەموو ڪاربەدەس بە خزمەت و سۆز بە پیریمان بێ
دە با میلەتیش لە بوونی دەوڵەت بەس پەشیمان بێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

خۆشەویستی یا مردوە یا بە زەبرەی پووڵ خنڪاوە
پەرەستنی زنی و حازر بە گۆڕ، درۆ و مردوو دراوە
گوڵخانە و شیرینیی ژیان بە جێی بۆن و تامی خۆشی
ڕەنگ و بۆن و ئەشڪ و شیلەی تاڵی تاڵیان وەپێ‌ماوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

یا نەیارن یا گاڵتەچی
پـێـیان وتم: جا بەتۆ چی
وتم: مەگر ئـێرەیی نیم
مافی خۆمە و لـێرەوە دیم
وتیان: خەوە خەو بوێنی
تۆ ناتوانی مافت سێنی
وتم: خەو بووم ڕاچڵەڪیم
خۆم بۆ دەردم بوومە حەڪیم
ئەو ئاواتەی ڪە من هەمە
دایمه بەرزە و لە سەر دەمە

لە ناو زانین بەدی دێنین
لە بۆ مافمان خەو ناسێنین
قەت ناخەوین بێسرەوتن
هەر بێدارین تا سەرڪەوتن
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
۱٨ی سەرماوەز ۲۷۱۷ی ڪوردی
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

مەستە مەستە مەستی مەستە
چاوم مەستی چاوی مەستە
بۆ پێڪۆژین بە چاو و دین
پێڪۆبوونی ئەشق ۆ ئەوین
بگرە دەستم دووری بەستە
هاوڕێی ئەشقم وەرە هەستە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڕێبەندانی ۲۷۱٨ی ڪوردی
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

لەم دنیایە مرۆڤـێـتی لە مرۆڤ‌بوون درێغ ئەڪرێ
ویژدان، شەڕەف لە ڪامە سین خەوی گێلیان حوڪم ئەدرێ
ئەوان لە گەند ڪڕ ڪڕ خەوتوون، بەڕەڵانە زوڵم و گێڕی
وانەی ئەشق و ئازادی ڪەی، لە ڪوێنەوە دەس پێ‌بڪرێ؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ٓٓٓ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭

نیە خۆشتر لە کوردستان، لە دێهات و لە شارانی
نیە شوێنێ بە پاکی ئەو، بە ئاو و خاک و ئاسمانی

نیە دەشت و دەرێ جوانتر، لە دۆڵ و شیو و ساراکەی
نیە کێو و چیا گەشتر، لە شاخ و هەرد و کوێستانی

نیە چیمەن بە سەرسەوزی، تەنا یەک مێرغوزاری ئەو
نیە مێرگێ کە کەسکۆ بێ، بە قەد زۆنگێکی لاجانی

نیە ئاوێ بە ڕووناکیی، چەمەو و کارێز و کانیاوی
نیە پڕقەڵبەزەی بێ‌خەش، وەکوو بەفراوی کەل خانی

نیە گڵ بێت و گەوهەر بێ، وەکوو خاک و هەڕ و خۆڵی
نیە سەنگێ، نیە بەردێ، نیە کوچکێ، کە شانێ با لە ناو شانی

نیە دوێت و کنا هەرگیز، بە شێوەی کیژی کوردان بێ
بوێر و ژیر و هەم شیرین، وکوو کیژانی کورسانی

نیە کوڕ بێ لە دونیادا، وەکوو لاوانی کوردوستان
برا دۆست و خودا یارن، کە پێشمەرگن لە بۆ گیانی

نیە دایکێ کە دڵسۆزتر لە ئانە و داکی ئەم زێدە
نیە باوکێ پەرۆشتر بێ، لە تاتە و باڤ و باوانی

نیە ڕێبەر، کە سەروەر بێ بە وێنەی حەزرەتی قازی
فیدایی بێ لە بۆ میللەت، سەری خۆی با لە بۆ مانی

نیە گەل بێ و بە ئەندازەی: گەل و هۆزمان خەباتی بێ
نیە چارە لە چوارپارچەی، کە بیکا دەردی، دەرمانی؟

#مامۆستا_ئەمجەد_ئیمام سەقز
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#خۆشەپیسی نەڪ #خۆشەویستی

زۆر ڪەسانێ پـێـیان ئەوتم:
بـێحەد خۆشم ئەوێی لە دڵـەوە.
جارێڪیش لە (ماڵ و چەنێل)م؛
بەسەریشیان نەڪردمەوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

تەمەنێڪە دەریای ئەشقم،ڪەس نەبوو بیڪاتە شێعر
گیرم بە داو ناسڪ‌لەشێ، چ زوو ئێستا و هەرپاسە دێر
بڵێن دەبمە قۆچی قوربان، چۆڕەی خوێنم خواتە لێوی
بە پیاڵەی مەستی لێوانی؛ لە سەر لێوم بیڪاتە خێر
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
۳۰ پووشپەڕ ۲۷۲۳ی ڪوردی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو


ئەستوون، ستوون، پایە، پێڪڵ= پایە عمود

پەلەقاژە، پەلەقاژێ، دەس‌وپاڪوتان، لاقەفرتێ، باڵەفرتێ، چنگقژڪردنەوە ڪاتی زۆربۆهاتن= دست و پازدن

تراویلکە، سەراو= سراب

چەوساوە، ژێردەستە، ژێرچەپۆڪە، زوڵم‌لێ‌ڪراو= مظلوم

ئۆقرە، قەرار، ئارام، ئارامی، هێوری، ئارام‌وقەرار...=آرامش

پاراوکە، تێراوگە= سیرابگە
هەڵبەت (پاراو ڪە.) ڕستەی دەستوورییە
تێراو ڪە= سیراب ڪن.

خوڕێن، بەخۆڕ، هاتنی ئاو بە خۆڕ= جریان سریع آب

چەپەر، پەرچین، پەرژین= پرچین، سنگر

کێلگە، زەوی گڵدراو، کێڵگە، مەزرا= مزرعه ، زمین شخم زده شده

ترۆپک، نووڪی ڪێو، لوتڪە، لووتڪە، ملەی ڪێو= نک قلە، اوج

ئاوزینگ= واپسین دم

ئاوزەنگ و ئاوزینگ و ئاوزەنگی بە ڕڪاب ئەوترێ.
ڕڪابی زین پێ دەخەنە سەری و سوار ئەسپەڪە دەبن.

تیرۆژە، تیرێژە، تیشڪخستن، تیشڪدانەوە= پرتو نور و روشنایی

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
@bokurd
#دەستەواژەکانی_ئەندازیاری (اصطلاحات هندسی)

#دەستەواژەتەنەندازەییەکان (اصطلاحات هندسی)

#مەوژەتەنەئەندازەییەکان_مەوژەتەنەندازەییەکان (اشکال هندسی)

#مەوژ_داڕژته_بیچم (شکل) 👉 بۆ ناوی بیرکاری و ئەندازیاری، ئەگینا بۆ واتاگەلی تر ئەبێتە شکڵ 👉و👈شێوە

#تەنەئەندازه_تەنەندازه (هندسه)

#بیرکاری (ریاضی)

#دەوراندەور (محیط)

#ڕووبەر (مساحت)

#بەرزی_بڵندی (ارتفاع)

#لا_پاڵوو_چێوە_تەنیشت (ضلع)👉 هەڵبەت بەستە بە هاتنی وشە لە ناو ڕستە(جُملە)  #لا و #تەنیشت واتای #کەنار و #کنار ئەدەن

#چەندلاتەریب (چندضلعی‌منتظم)

#لاتەریب (متوازی الاضلاع)

#جیالا (مختلف‌الاضلاع)

#قەوارە_قەبارە (حجم)

#نیوەتیرە (شعاع)

#تیرە (قطر)

#بنکە (قاعده)

#درێژی (طول)

#پانی_بەرینی_پانایی (عرض)

#گۆشه_گۆش_سووچ (زاویه)

#گۆشەی‌تیژ (زاویه حاد)

#گۆشەی کراوه (زاویه‌منفرجه)

#گۆشەی وەستاو (زاویه‌قائمه)

#گردی_بازنه_جەغز_جغز (دایره)

#چوارگۆشه_چوارسووچ (مربع)

#لاکـێشه (مستطیل)

#ڕووکێشەلاتریب (مکعب‌مستطیل)

#ژێ (وتر)

#سێگۆشه_سێسووچ (مثلث)

#سێگۆشەی‌دوولایەکسان (مثلث‌متساوی‌الساقین)

#سێگۆشەی‌لایەکسان (مثلث‌متساوی‌الاضلاع)

#سێگۆشەی‌وەستاو_سێسووچی‌وەستاو (مثلث‌قائم‌الزاویه)

#ئاوێزە_پوازک (منشور)

#لوولەک_گلوول (اُستوانه)

#هێرەم_هەرەم_سێپاڵوو_هەرمێ_هەرمی(هِرَم)

#قووچەک (مخروط)

#ڕووژەیی_لەبزینە_مەعین (لَوزی)

#شەشپاڵوو (مُکَعَب)

#هێلکەیی (بَـیضی)

#گۆ(کُره)
#گۆی_هێلکەیی (کره بیضوی)

#نیمچەتەریب_نیمچەلاتەریب (ذوزنقه)

#پێنجلا_پێنجگۆش_پێنجگۆشە_پێنجپاڵوو_پێنجسووچ (پنج‌ضلعی)

#شەشلا_شەشگۆش_شەشگۆشە_شەشسووچ (شش‌ضلعی)

#هەشتپاڵوو_هەشتگۆش_هەشتگۆشە_هەشتسووچ (هشت‌ضلعی)

#ستاره_ئەستێره_ئەسارە_هەسارە_ئەسێرە (سـتارە)
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

چرڪەڪان بۆ من مەرگ بوون هەموو چون لە تۆ ڪریام
یاد و خەیاڵت سەختی و عەزاو بوون حەشرێ ئە.دریام
دەم لە دەمم نێ ڕۆژلـێوی تـۆ بێ؛ ئـارامی و دنـیـام
بە جێی فرمێسڪی ساڵانی دووریت ڪە بەڪوڵ گریام
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
۲۱ی پووشپەڕ ۲۷۲۳ی ڪوردی

سـڵاو و ڕێز.
ئەم ڪاتە و هەموو ڪاتێڪتان پڕنوور و بێوەی بێت.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

قەسەم بەو مانگـهـەڵاتە دیسان بەو خۆرنشینە
حەڵقەی زوڵفەڪەو لادا ساڕێژ  بوو ئەم برینە
@bokurd
زامی ئەشق و دڵداری برینێ سەخت و گران
بە سێحری  چاوی جوانت پێڪرام سووتام بەقوربان

دە لادە لادە لادە زوڵف و لەچڪەڪەت لادە
ڪاتێ مانگی ڕووت هەڵدێ مەستم دەڪا بێ بادە

یارێ بە ئاڕشەی پەنجە زوڵفەڪەو بدە لاوە
جارێ بە نەغمە و نازۆ شنە ڕێڪە بەم لاوە

دەبـا مـانـگی ئـاسـمـانێ لـەگـەڵ وردەئەسـتـێران
ڕووی جوانی خۆیان کەمکەن لە ئاستی تۆ دەسگیران

هەم ئاشق و شەیدا و مەستت بە باڵات شاد بـێـتەوە
بە ئاوی ڪەوسەری لـێو فیردەوسم بـیر بـێـنـەوە

قەسەم بەو مانگـهـەڵاتە دیسان بەو خۆرنشینە
حەڵقەی زوڵفەڪەو لادا ساڕێژ  بوو ئەم برینە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
پاییزی ۲۷۱٨ی ڪوردی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڕۆژێ دێت...
ڪورد و ئاڵا و ئازادی
بە ئازادی
ئەژین...
بە شنە و ئازادییەوە.

گەر منیش نەمابووم؛
لە جێی منیش
خاڪ و ئاڵا و ئازادی...
ئازادانە،
زیارەت و ماچ بڪەنەوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
۱۳ی پووشپەڕ ۲۷۲۳ی ڪوردی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بۆ لەناوچوونی هەر گەلێ
لە یەڪتریان دوور خەنەوە
دووچار بە خەمۆڪی دەبن
بەرەو نیستی ڕۆ دەچنەوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
‏اگر می‌خواهید یک ملت را نابود کنید،
باید افراد را تک به تک از هم دور کنید؛
تا دچار افسردگی شوند و از بین بروند.
#محمود_دولت‌آبادی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سەگی_هار
پـێـیان وت:
ڪەیانە هار ئەبن؟
.... : ڪاتێ شتێ یا هەستێ جوان لە گەورەیێ دەبینین؛
خۆمان بۆ ناگیرێ و قولاپەیان ئەگرین.

(لە بنی دنیاوە قولاپەگرتن و خەیانەت هەر بووگە)
هۆشیار بن جوابدانەوەیان دیسان قولاپەتان نەگرێتەوە.
یانیگرەڪان تەنیا بە ڪوشتنیان شەڕ و خەیانەتیان لەناو ئەچێت.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بۆچی هەرچێ نۆبەی ڪورد دێ ماف ئەبێ ماق
لە ڪورد ئەخۆن هەموو دنیایش ساق و ناساق
شـەڕفـرۆش و خـەتـاڪارن هـەرچێ گـەلـە
هەر هەقی ڪورد پێشێل ئەبێ، بە گاف و لاق
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ماف=هەق
ماق=مڕ=زەقە
گاف= قسەی نابەجێ
لاق= پا= پێ

╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

❤️🌼💚دڵیان دامێ❤️🌼💚

دڵیان دامێ وتیان بە هەر ڪەسێڪت دا بیدە

لە هەموو دنیا، نەونەمـام، ڕۆشـنـایی دیدە

شتێ وا بە نرخم نەدی ڪە دڵ بۆی بڕوات

تەنیا دڵم بۆ تۆ و ڪوردستان لێ‌دەدات

ڪوردستان وڵاتمە، خاڪ و زێدمە دەیپارێزم

تۆیش ئەشقم بە خۆشم دەوێی پڕ بە هێزم
❤️🌼💚🌼❤️🌼💚🌼❤️🌼💚
۲۴خەرمانان۲۷۱٦ڪوردی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڪێ ڪورد بە مردوو بزانێ بێ‌بایەخە و ڕەهێڵە
چیدی مێشڪی تاوڪۆنەت لە بێ‌مێشڪی مەهێڵە
یەڪڕیزی و ئامانجی ڕێ هەستێڪە لە ڪورد جوانە
ڪورد نەمر و زیندوویە، بێ‌باوەڕیت جێ‌هێڵە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
۱۵ی بەفرانبار ۲۷۱٨ی ڪوردی
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

دەرس و وانە
ویژدان و خیرەت
شەڕەف و هیمەت
لە خاڪ و ڪێوان
لە بەرد و ئاوان
لە ڪانی و داران
دەوەن و بەڕوان
فێر بـبـن.
هەزاران ساڵیش
بێ ئاو و باران بن
بێ ڪووت و ڪیمیا بن
بێ سایە و ئاسمان بن
هێشتا ڕوو نانێن
لە (بـێـگـانە
ساخ بێ یا خوێـڕی)

دە فێر ببن
حەیا هەڵگرن
وڵات باوڪتانە
نیشتمان دایڪتانە
ڕێزەڕێزەی خاڪ
دانەدانەی داران
لق بە لقی گوڵان
هەمووی ڕۆڵەتانە
ئازیز و وەفاتانە
زاراوە و زمانـتان
جل‌وبەرگتان
هەناسە و هاوار و
پێناسەتانە

خۆتان و
داڪ و باب
ڕۆڵە و ئازیزتان
هەناسە و هاوار
پێناسە و بوونتان
مەدەن بۆ ژەمێ تێری
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سـڵاو_و_ڕێز
#بیستووتانە؟
ئەڵێ:
هەر لە (شیری مریشڪ و هێلڪەی ڪەر تا شاخی مار)یش لەو بازاڕە هەیە
لەو دووڪانە، لەو گەڕەڪە، لەو شارە هەیە.
مەبەست؛ زۆر شتان ڪە پێویست بێت لەو شوێنانە دەست ئەڪەوێت.
بەڵام ئەشێ بە سەرنجەوە بۆی بگەڕێیت.

لە باسی (وشە و واژە و بیروڕای جیاواز و ئەدەبیات و ڪەلتوور)یش هەر واسە.
زمانی ڪوردی و ڪورد لە زاراوە و چاند و ڪەلتووردا زۆر دەوڵەمەند و فراوانن.
هەر وشەیێ ئەگەری هەیە لە ناو ڪوردی و زاراوەڪانیدا بووبێت و دەست‌ڪەوێت.
تایبەت لە ناو زاراوەگەلی گەڵهوڕی و لەڪ‌‌ولوڕی و هەورامی و ڪوردمانجی ژووری

🦻 گۆش، گۆچڪ، گوچڪ، گوێچڪ، گوێچڪە، گۆچڪە، گێچڪ، گوێچڪ، گێ، گوێ، گویە، گووش، گۆش، گوش، گوەش گۆ، گوو، گۆهـ ، گوهـ(پیتی ئاخر هێ)، گوە(بە دەنگی بزوێنی سەرە، پیتی هێ نییە)👂

گۆش‌بەزەنگ، گۆش‌بەدەنگ= گوهڪون، گوێ‌قوڵاخ، گوێ‌قوڵاغ، هاگی‌دار، ئاگەدار

گۆش‌تاگۆش، گوش‌تاگوش، گۆشاوگۆش (هەم ئەڪرێ واتای گۆشە تا گۆشە بێت، هەم واتای لەم گوێ تا ئەو گوێ، پەڕاوپەڕی سەر و گوێ)

گوشداری، گۆشداری، گۆشدان، گۆهداری، گوێ‌دان، گوێ‌داین، گوێ‌فراوان، گوێفرایان، گوێ‌شل‌ڪردن، گوێ‌گرتن، گوێ‌هەڵدان، گوێ‌هەڵخستن (ئەمانە هەمووی واتای گێچڪەدان و گوێچڪەگرتن بۆ بیستن و  هەر وەها بۆ فرمان‌بورداری)

دیسان
گوش (گیایێڪە لاسڪەڪەی ئەڪوترێ و ئەڕێسیێت و ئەڪرێتە گونیە، بە شێوازی چینی و بافین.)
گوش (پارچەی گونیە، گۆنی)
گوش، گووش (شریت، گوریس)

ڪەڕەگۆشە گوڵی جەگەن هەمان قامیش و نەی دەڪرایە ناو گەچ بۆ ئەوەی نەقـڵیشێت.
ڪەڕەگۆشە بە خودی نەخۆشین ئێژن. (نەخۆشینی گولی و جوزام)

(هەڵبەت وشەی لێڪدراو و چاوگ ئەتوانرێ پێڪەوە بنووسرێت.
گوێقوڵاخ، گوێدان، گوێچڪەگرتن، گوێچڪەدان، گوێگرتن، گۆچڪردن، گۆشڪردن)

#تێبینی: زۆر پیت و دەنگی گوردی لە ناو زمانگەلی بێگانە نین، بۆیە لەوانەیە بڵێن: گووش(شریت، گوریس) هی زمانێ ترە!
نەخێر.
چونڪوو زوانی سەپاوی ئەم دەورە زیاتر عەرەوی بووگە؛ دەنگ و پیتگەلی (چ، ێ، ە، ڤ، ڵ، گ، ۆ، وو، ڕ، ژ، پ، ڎ، ۊ) لە ئێمەیان گۆڕاوە و بە ئارەزووی خۆیان دەنگ و پیتی تریان داوەتێ.

دیسان
گوش، گووش = فشاریەر، فشاردەر، گوشاردەر
گوش = گۆچ، هەڵبەت مەبەست گۆچ‌ڪردنە
گوش، گۆش = ئاوەز، ئەقڵ، شعوور، فام، فەهم، دەرڪ، درڪ
گوش، گۆچ، گۆش= یەڪەم شیر ڪە ئەدرێتە مناڵ و بێچوو

گوشاو= گووشاو، گووشراو، گوشاردراو، گوشادردریاو، فشاردریاو
گوشا= فشاردرا گوشیا

گوشا، گۆشا= باز، واز، ئاوەڵڵا،
گوشا، گۆشا= شایی‌بەخش، شادیـدەر، فراوانی، فراوانی‌دەر،

گوشاب، گوشاو= ئاومێوە

گوش تەنووری، گوش‌تەندووری، گوشڵێ= جۆرێ گۆزە، جۆرێ دیگ و تیانەی گڵین

گوش‌ماساو، گوهماسی، گوێ‌ماسی، گوێچڪەماسی، گوێ‌ماسیلە، گوێ‌ماسینڪە،

گۆشواره، گۆشەوارە
گۆشگرە= کووژەڪە، گۆژگرە
گۆشگرە= دەستگیرەی چێشتخانە

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
بە یارمەتی گرتن لە زەریاڪانی (هەنبانەبۆرینە و فەرهەنگی خاڵ)
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ستەم زاوە و هەر تاریڪی بەراویتە،
چەپ و درۆی لێ‌خوڵقاوە؟
دەیان ساڵە بۆ سەدانیش مردوو لێرە،
بێگانەیشە بەخێو ڪراوە
بە ملوێنان گەورە و هۆزان ڕەندی وڵات
ماڵبەڪۆڵ و ئاوارەنە
خێڵی زیندوو هێندەی مردوو بەخێو ناڪرێن:
خۆرافاتیش ناخرێ لاوە
هۆزی حیلم قەڵای زانین دنیای گرتە؛
مێشڪی خۆی و یەڪسانبوونێ
ڪەچی لێرە لە سای سەری مردووپەرەست،
خۆری زانین مات گیراوە

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…
Подписаться на канал