bokurd | Неотсортированное

Telegram-канал bokurd - ڪوردانە بۆ ڪورد

540

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Подписаться на канал

ڪوردانە بۆ ڪورد

زانا و زانیاری لە دەرگای نەزان قەتیس ئەخەنەو
ڕەشوو لە ملی ئەحمەق و گەوجان پەتیی ئەڪەنەو
جا زێـد و ژیوار ڪوا نەجات‌بوونی گەر بەو شێوە بێت
هەڵیانڪێشاوە لە تاریڪی زەل ڪراوە بە پەنەو
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

هاتم بێژم بۆ ڪوردستان
هێزم بڕا
هاوارم لێ تیرۆر کرا
دەستم دایە گورزی هیممەت
باڵم گـرا
باسڪەڪانم بزمار درا
بەرەو مافم هەنگاو ئەچووم
لاقم پەڕا
ئەڵغام لە ڕێم چاڵێ خرا
نووسیم مـافـێ بۆ نیشتمان
خوێنم چۆڕا
چما تەرمم لـە دار درا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڪێ ئەڵێ ئەوی چاوانی ساخە، ساخ بۆ دیتنە
یا ئەو گوێیانەی هاوێنە"ی سەرن هەر بۆ بیستنە
ئەی بۆ هەزاران زوڵم و هاوارێ نوقمی پەنگاو"ن
ڪەس ناڵێ چییە ئەو هەموو زوڵم و دیلی و ڪوشتنە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ
@bokurd
#هاوێنە= ئاوێنە
#پەنگاو= ئاوی وەستاو، ئاوی بەرگیراو، پۆنگاو
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd   
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd
کچێ کە شەیدای نیــــشتــــمانی بێ
خەمخۆری کورد و کوردســــــتــانی بێ

لە باتی زێڕ و میـــــــکــــیــــاجی کچـــــان
فیشەکی تۆڵە لە گیــــــــرفــــــانی بێ

خولیای مەکتەب و عیلم و زانـــــســــت بێ
پەرتووک و پێنووس جانــتــای شــــــانی بێ

بەم کچە ئەڵێن قـــــــەنـــــــدیـــــــلی وڵات
چوون تێکۆشــــــــــەرە بە واتـــــــــای خەبات...!🌸🕊


#ڕاوێژ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd

باوام شەقام و ڪۆڵانانی بەردەوام ژێر ڕێپێوانی ئێوە ئەماڵێت.
ئاشخاڵ و زبڵی ڕێ و ڕێبانی ئێوە ئەڕێژێت.
خۆیشم بە قەوارەیێڪی ڕەهێڵ بوو لە نێو تۆزی هەژاری
ئەخوێنم و ئەنووسمەوە ڕۆژێ هەم و سێ لەو فێرگانە نادیاری


ڪچە هەژارەڪەی گەڕەڪیشمان هەر ڪە دێتە سەردانم؛
ڪە دەبینم پلوورەی خەم پێوەم ئەداتگڕ دەگرێ ئێسقانم.

وتی دایڪم قاتەماڵێ پاڪ ئەڪاتۆ لە نۆهومی هەشتەوە تا خوار بە ڪەفاو
ئەشواتەوە نەردە و پلە و پێڵی هەتا دێتە خوار جێماشێن و فازڵاو.

دەی چ بایەخێ ئەگێڕێتەوە بۆ حاڵی ئێمە
گەورە و سەروەرمان ئێستا ڪێیە و ڪێمە؟

ڪاتێ لە بەر هەژاری و نەبوونی
مەژبوور بە فرۆشتنی مناڵێڪ ئەبێ
تا مناڵە خۆی بێ سەرپەنا نەبێت و دایڪیشی پێ دەوا و دەرمان بێت،
چ جیاوازیێڪی هەیە گەورەو سەروەر ڪێ بێت؟

ڪیژێ یا ڪوڕی ڪۆرپە لە بەر بێخوانی و سەرپەنا لەم دەورەیە
ئەفرۆشرێت، چ بایەخێ ئەگۆڕێ ڪێ سەروەرە و ڪێ گەورەیە؟

هەستێ، ڪەسێ نابەدڵ بەڵام مەژبوور دەفرۆشرێت،
چ بایەخە ماڵ و شار و گوند و دراوسێی لە ڪوێ بێ و ڪێ ئەبێت؟

ڪاتێ تۆی لامەسەب پووڵ و پەڵە ئەژمێری بە دەسڪێشەوە
نەبا پیس و میڪڕۆباوی بێت
مناڵی هەژار هەزارییێڪی گەر دەس ڪەوێ ماچی ئەڪاتەوە.
لە سەر دوو چاوی خۆیی ئەنێت.

سەروەرو گەورەمان هەی یا نە چاوت دەرهات وەڪ بڵقی دۆ
مەرگ و نەمان هەر بۆ تۆ بێت هەر بۆ تۆ بێت هەر بۆ تۆ،
بۆ ئەوانەی هەژاری و بێژیان پێڪ دێنن و خۆیان بێخۆف سەر دەنێنۆ

هەواڵنێرێڪی وڵاتی بوون
شەقامی نەبوونی ژیان
گەڕەڪی نەداری
ڪۆڵانی هەژاری
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
سپاس بۆ هاتنتان هەوڵێڪ بۆ پەرەدان بە هونەر و فێربوونے زمانےڪوردـے

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

خۆزگە هێندەم ڕێ بوایە دوور لە ڕێگەشێوێنێ
بە بوونی #ئەشق نوورانی ئەتشواردم بە #بەڵێنێ
ناخودئاگا شریخە و لەزەتی خەستی #ماچم
گۆش و گۆنای #یەزدانـ.ـیت بۆ ئەشقم بـهەژێنێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

١۴٠٠٫٠۹٫۲۰

#مامۆستا_سەروان_محەممەد_ناهید، ئەستێرەی بەربەیانی هونەری کوردی

➖بەشی دووەم

@bokurd
دەستخۆشی دەکەم لە زەحمەتکێشانێ کە لەم ڕێوە هەنگاویان هەڵگرتووە
هەروەها بەڕێوەبەرانی کاناڵی سەقز۲۰ و هاژەمیدیا

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ژین و ژینگە
بەهار زوڵم ئەپسێنێ
خوای خۆیان بن.
ـ
بەهار و بوونی
بزەی سەر لێوی هەژاران
شین‌بوونەوە

بەهار، ئازادی
ژینی دیلی هەژاران
بزەی فەرەنگیس
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ bokurd@
پشتیوانی هەژاران، ژینگە و خاڪ و وڵات بین.
جەشنی نەوڕۆز و هاتنی ساڵی ۲۷۲۳ی ڪوردی لە ئێوە و هەموو ڪوردستان پیرۆز بێت.
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#وانەوفێربوون_شێعروهەڵبەست
@bokurd
#فریاکەوتن= اورژانس
frγakewtn
#ئاگرکوژێنەوە= آتش نشانی
agrkujênewe
#پارێزگار= استاندار
parêzgar
#شارەوانی_شارەداری= شهرداری
şarewanî
#ئەندازیار= مهندس
endazγar
#تاقیکاری= امتحان
taqîkarî

#بیرکاری= ریاضی
bîrkarî
#خوێنکار= دانشجو
xwênkar
#فەرمانبەر_= کارمند
fermanber
#بەرە= جبهە
bere
#سیخوڕ= جاسوس
sîxuř
#دادوەر= قاضی
dadiwer
#دادپەروەر= عادل
dadiperwer
#ڕێکخراو= سازمان
řekixraw
#بەڕێوەبەرایەتی= ادارە
beřêweberayetî
#بەڕێوەبەر=مدیر
beřêweber
#ڕێباز_ئارمان_حەزوویست= راە هدف
řêbaz
#بریندار_زامدار_زەخمی= زخمی
brîndar
#ڕوخسار_چێرە_چێهرە_سێرە= صورت
řwxisar
#ڕابردوو_گوزەشتە_گوزەراو_گوزەریاو= گذشتە
řabirdû
#چیرۆک= داستان
çîrok
#پەرتووک_کوتاو_کتێو_کـتاو= کتاب
pertûk
#پەژارە_خەم= غم
pejare
#پڕشنگ_تیشک= پرتوٱفتاب
přşngi
#بیر_هزر_فـکر= فکر
bîr
#بەردەوام_درێژە= ادامەدار
berdewam
#بەرز_بـڵند= بلند
berz
#بەرپرس= مسئول
berpirs

@bokurd


/channel/bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd
زۆر کەس زیندوویە و بێـبەش لە ژیان.
گەلێ مردوویش هەن هیز ئەبن بۆ گیان
بـێـمـافـیش زۆرن لـەغـاوی ترسن
زانیاریـیش دەوای ماف و ژین و گیان
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ســڵاو
ژن  ژیانە ژن ئازادی
هۆگری ژین هۆی ئابادی
شاڪلیلی بوون و بەهەشت
وزە و مەندە، هێدی و هادی

ڕەحم و سۆزە و مێهر و وەفا
هێزە و بازوو، جەور و جەفا
بەرژەوەندی ڪائیناتە
هەر وا بەهەشت بۆ پای خەفا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

قەڵەمێڪیان دا لە دار و چرایێڪیشیان بۆ هەڵواسی
خەڵڪیش خۆیان دابوویە دەس ڪۆمای وڕی لە ڪەساسی
بێ‌گەورە ڪران، گەر لە خەو بن سەریان داخەن بێ‌ئەساسی
سەدان نوور و پێنووسی تر گیانبەخت ئەبـن بۆ وەسواسی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
@bokurd
#ڪوردستانم
یەڪەم ساتی ڕێی ژیانم نوێژی ئازادیم ڪە دابەست
ویردی نوێژم هەر سوژدەیە و دایمە سوژدە گرتوویە هەست
ڪوردستانم تۆ ڪە گیری منیش دیلی ئازادیی تۆ
خۆزگەم بەوەی گشت ژیانی بەهەشت وەتەن بۆی ئـەگرێ دەست
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ســڵاو
Muĥemed kurdî:
#هاوڪاتە_لەگەڵ #هاوساتە_لەگەڵ= مصادف است با

#جێبەجێڪردن_بەجێهێنان، #بەجێگەیاندن_بەڕێوەبردن= اجرا کردن

#پێشڪەشڪار_جێبەجێڪەر_بەڕێوەبەر= مجری

#ڪۆئەندامی_هەناسەدان= دستگاه تنفسی

#ڪۆئەندامی_هەرس= دستگاه گوارش

#ڪۆئەندامی_سووڕی_خوێن= دستگاه گردش خون

هەڵبەت: بۆ ڪۆئەندام (پێڪهاتە و سیستەم)یش گونجاوە

#دوورەپەرێزی_گۆشەگیری، #ڪەنارەگیری_بەدەری= انزوا

#دوورەپەرێز_دووریگر_گۆشەگیر، #ڪەنارەگیر_هەڵڪورماو= منزوی

#هەستپێڪراو_دیار_بەرچاو= محسوس

#باو_بڕەودار_بەبڕەو= ڕایج

#برەودەر_برەوپێدەر_پەرەپێدەر_بڕەودەر= مروج

#دۆخی_لەناڪاو #دۆخی_ڪوتوپڕ #دۆخی_نائاسایی= وضعیت اظطراری

@bokurd   @bokurd    @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سـڵاو #سـڵاو #سـڵاو

وەڪ خۆم.
لەبەر بڕێڪ لە بەڕێوەبەرانی مزگەوت و پەرەستگاڪان و زیارەتگاڪان و شوێنە تایبەتییەڪانی تر ئەپاڕێمەوە.
ئەڵێم: تڪایە،
جێی دەس‌بەئاو و دەسشۆریەڪانیشتان هەمووی یا بڕێڪی بدەن بە ڪرێ.

خۆ واتان ڪردووە ڪەس نەماوە ڕوو لە مزگەوت و پەرەستگە و زیارەتگا بڪات.

خۆ واتان ڪردووە زۆربەی ڪرێنشینان نایشتوانن چادرێ بۆ خۆیان پێڪ بێنن و لە گۆشەیێڪدا بۆ خۆیان ستار ڪەن.

یا خۆتان هەر تاوێ ڕاویان دەنێن بۆ شوێنێ،
یا خەڵڪی جێڪەوتوو و ژووری خەتی فەقر لەڪۆڵیان نابنەوە.

دەم و زاری هەر ڪەسێ ئەڪەیتەوە؛
ئەڵێن: بە قوربانی بم مڵڪی خواگیان خۆیەتی.
ئەی ئەوانەی ڪە وا ئێژن: ئەگەر مڵڪی خوایە بۆچی لە بەر بڕێڪ لە ئێوە و دەستانێ تر، فەقیر و بێدەسەڵات و نەدار لە هیچ ڪوێنەی ئەرد و عاسمانیش جێیان نابێتەوە؟؟؟؟
پێم ناڵێن ئەم خوا ئێوە ئەیڵێن ڪامەیە؟؟؟؟

هەر بۆ ئێوە خوایە یا بۆ هەژاران و چەوساوانیش؟؟؟؟

یا نەڪا ئێوە خۆتان ڪردووە بە خوای ئەرد و عاسمان؟؟؟؟

ئەگەر ئەزانن بەزەیی چییە؟
ئەگەر خۆتان دایڪ و باوڪتان هەیە؟
ئەگەر خۆتان ژن و مناڵتان هەیە؟
ئەگەر خۆتان خواتان هەیە؟
ئەگەر خۆتان ئیمان و بیر و بڕواتان هەیە.
بەزەییتان بە ڪرێنشینەڪاندا بێتەوە.
بەزەییتان بە هەژاراندا بێتەوە.
دنیا هەر وا نامێنێ.
ئەبینن هەرچەن خزمەت بڪەن دە هێندەی تر بۆتان قەرەبوو بێتەوە.
ئەڵبەت ئەگەر ئیمان بە خوا و وتەڪانی خوا مابێت.

بۆچی ڪرێی دووبەرابەر؟
بۆ ڪرێی سێ چوار پێنج بەرابەر؟

بۆ شتی پار و پێرار دادەنرێ بۆ گرانی و بە دە بەرابەر ئەدرێ بە خەڵڪ؟
بۆچی فەقیر و هەژار و نەخۆش و بڕێ لە ڪەم‌ئەندامان مرۆڤی خوا نین؟

@bokurd @bokurd @bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

شیڕەی دێ ئەم (حیجابە)

نازانم ئەم قاحبانە بۆچی زۆریان هێناوە
هەر تەنیا داپۆشینی ئافرەتانیان لا باوە
چا پیاوی واشمان هەیە، هەنیە دەڪات و لێو سوور
سینەی دەڵێی هەنارە و باسڪ و قوونی ڕووت ماوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

نەمزانی من تامی چۆن بوو سوژدە و ئەشق
بۆ نیشتمان خاڪی منە

جەردە هاتن  بێڕەحمانە لەت‌لەتیان ڪرد
هەر یەڪ وتی داڪی منە

سوێن بە ئاڵا سوێن بە شەهید ئەشڪێنین هەر
سنووری دەس دوژمنامان

بۆ ئازادی گشت ڪوردەوار گیان بەخت ئەڪەین
وەڪ شەهیدان پاڪی سنە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd   
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

هەموو دنیا هاوباوەڕ بن،
ڪەسێڪیش خۆی بڕوای جیا بێ
بە بەستنی زوان ئەو ڪەسە،
یانی جیهان زوان‌بەسراو بێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd وەرگێڕان
╚🌷═🍁🌹🍁╝
اگر همه جهان بر یک عقیده باشند
و یک نفر بر یک عقیده‌ای دیگر
بستن زبان او همان قدر زیان آور است
که آن یک نفر بخواهد زبان بقیه راببندد
#جان_استوارت_میل

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

لە هەر ڪوێ بژیم خۆش بێت یا ناخۆش
ژیانم ڪۆڪ بێت، خەم بمڪا لە جۆش
بە ڪوردی ئەژیم ڪوردیش ئەمێنم
سەربەست هەڵۆیی ژیان پـێڪ دێنم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوتووپڕ
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو

لە بەر چاوی مناڵەڪەی جگەرەی دەڪێشێ و قوماشی دووڪەڵ ئەنێتەوە.
مناڵەڪەیش چاو لێ‌ئەڪات و هێز دەتاتە سووتڪ و بنچەسیگار .
ڕاست و چەپ زلە و ڪوتەڪ ئەخوات و پێی ئەڵێن قخەیە و بڤەیە.
ڪێ بڵێ مناڵەڪە گەوجە، ئەوا گەوجی خۆیی سەلماندووە.

تەمەنی چاولێڪەری زۆر هاتۆتە خوارێ.

مناڵەڪەت ڕیشەی خۆتە، بە جێگەی سووتانی خۆت ڕیشەڪەت بڪە بە گوڵستان.
ئەو ڕیشەگەلە ئایەندەی وڵاتن.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو

ئەقڵ و شعوور پێمان ئێژێ وەڪ ژیری
بـێـهـیوایی سامناڪترە لە پـیری
پـیری جەستە ئەمووچێنێ وردەورد
بـێـهـیوایی ڕۆحیش (ئەگرێ)تە گیری
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

نا امیدی ترسناک تر از پیری است ؛
در پیری، جسم ما مچاله می شود ؛ در ناامیدی ، روح ما

👤جرج برنارد شاو
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd
╚🌷═🍁🌹🍁╝

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

١۴٠٠٫٠۹٫۲۰

#مامۆستا_سەروان_محەممەد_ناهید، ئەستێرەی بەربەیانی هونەری کوردی

➖بەشی یەکەم

@bokurd
دەستخۆشی دەکەم لە زەحمەتکێشانێ کە لەم ڕێوە هەنگاویان هەڵگرتووە
هەروەها بەڕێوەبەرانی کاناڵی سەقز۲۰ و هاژەمیدیا

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سڵاو
حەوت شین و ڪەلتووری ڪوردەواری

بۆ پتەوڪردن و دەوڵەمەن ڪردنی زمان و ڪلتوورەڪەمان چی ڪەین؟
                   
زۆر لە وشەڪانمان براونەتە فارسی و عەرەوی و تورڪی.
هەرچەن تاڪوو ڪورد نووسین و زوانی خوێندنەوەی بووە زوانەڪانی تر هەر نەیانبووە،
(فارس)یش شاخە و لقێ لە زمانی ڪوردی بووە؛
بەڵام ئەشێ پشتگیر و یاوەری هاوزمانانی لوڕ و لەڪ و ڪەڵهوڕ و هەورامی و سۆرانی و ڪرودمانجے ژووری  و خواری و ناوەڕاست بین بۆ هەڵگرساندنەوەی تین و گڕ و ڕۆشنایی وشەگەل و ڪەلتوورەڪانمان.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
زۆر وشە هەن ڪە ئێژن ڪوردی نییە،
بەڵام لە زاراوە ڪوردیەڪانی لەڪی لوڕی و هەورامی و ڪرمانجی و ڪەڵهوڕی گیراون و واتایێڪی جوانیشیان هەس.

یا دەنگ و گۆرانی و ئاهەنگەڪان چ فلڪلۆر چ ڕوون، زۆریان دەڪرێن بە ناوی زمانەڪانی تر ڪەچی ڕیشەیان ڪوردیە و چونڪوو ڪوردیان پێ سەربەخۆ نەبووە بە ناوی وڵاتانێ خاڪی ڪوردستانیان پیا دابەش ڪراوە؛ لەقەڵم دریاگە
فارس ڪە خۆیان جیا ڪردۆتەوە
لە سەردەم و ڪاتێڪی تایبەتەوە ویستوویانە خۆیان سەربەخۆ ڪەن.
بە زەربـی زۆر و پووڵیش بووبێت، ئامانجی سەرخستنی خۆیان و لەناوبردنی زمانەڪانی تریان(وەڪ ڪوردی)بووە.
تایبەت ئێستا ڪە هەموو شتێ زوو ئەناسرێ، ڪوردیش لەم سەردەمەدا بە هەموو ڕەگەز و زاراوەڪانیەوە ژێردەسەی وڵاتانی دەسڪردی عەرەوی و فارسی و تورڪی ڪراوە بۆیە زۆر لە هەست و بوونەڪانمان ڪراون بە ناوی ئەم سێ چوار وڵاتەوە.

نموونەی بارزی؛ نووسەرێ، بیرمەندێ، زانایێ، وەرزشڪار و گەورە مرۆڤێ ڪە شانازی و ناو بۆ ڪورد دێنێ چونڪوو خاڪمان دابەش ڪراوە؛ ئەم ناو و گەورەییە ئەبێتە هی ئەم داگیرڪەرانە.
تەنانەت ناوی شار و ڪوردبوونی ئەو ڪەسایەتیە گوم ئەڪەن بە ناوی تر دەرئەبڕیێ،

یا عەبا و ڪەوا و خەرقەی مێژوویـی ڪراوەتە مانتۆی ئێستا،

یا بڕێ جل‌وبەرگی جوانی ڪوردی بۆتە مەڪسی و پلوورە و تەنوورە.

فارس خۆی بردە ژێر ڕڪێفی عەڕەو تەنیا وشە و ڪولتوورەڪانی ئەو ڪاتەیان بۆ ماوە.
بۆیە ئێستایش ڪەوتوونە بردن و داگیرڪردن و لەناوبردنی بڕێ شتی ڪوردی
وەڪ: جل‌وبەرگ و وشەڪان و مووسیقا و ڪەلتوورمان

لەم ماوە پێشووە لە ڪاناڵێڪے  دەنگ و ڕەنگ ئەیان وت #ژینگە وشەی زەمانی زەڕدەشتیانە، ئیتر جوان و بێگرێ ناوێرن بێژن: ئەم وشە(ژینگە) ڪوردییە.

یان دیسان ئەیان وت(حرف #ڤ را ڪشف ڪردیم) ئیدی جوان ناڵێن ئەم پیتی #ڤ هەر لە سەرەتا هی ڪورد بووگە.

زۆرینەی وشە و ڪلتوورە جوانەڪانی مێژینەمان ئاوێتەیە لە ناو زاراوەڪانمان.
هەر بۆیە ناتوانین پشت لە یەڪتر و زاراوە و ڪلتووری جوانمان ڪەین و سەتاسەد بە هەموویشمان ڪوردین و هەر ڪورد ئەبین.
بە یارمەتی هەموومان زمانەڪەمان و چاند و ڪەلتوورمان پتەوتر و مێژوومان هەرمانتر و زیندووتر ئەڪەینەوە.

ئێمە (حەوت شین‌)مان بووە لە نەورۆزاندا ڪە بە داخەوە ئێستا ڪراوەتە سین
مێژینەی ڪوردان: چەندین دانەوەێڵەی باش شین دەبوو لێیان ئەهێنا جەشن و شاییان پێوە ئەگێڕا و لە پاڵیشیا #شیرینی #شەربەت #شەم #شیر #شینڪە(ڕوەڪ،گیا،سەوزە) #شایـے و ڪۆنترین‌پووڵ و #شاتە_شاڤە(نانەپانە) #شێڵانە_شێڵانەڪوت_شاتەلی(قەیسی،نانقەیسی) #شنگاڵ=ڪەلانە #شۆربا #شیربرنج #شەلەمین هەر وەها زۆر خواردنی تر؛ ئەهاوریا پای شایی.
#بەداخۆ ڪراوە بە حەوسین و هەڵەیشە

#وڵاتےڪوردستان تایبەت خەڵڪے #ڕشتەڪێوەڪان و #زاگورۆسیەڪان زستانیان سەخت بووە و دانەوێڵەڪانیان بە شینبوون تاقے ڪردۆتەوە و زۆرێ خواردنے خۆماڵییان پێڪ هێناوە بۆ شادی و خزمەت بەمخۆیان و خەڵڪ لەو نوێ‌ڕۆژانەی نەورۆز ڪە سەختے زمسان ڪۆتا هاتووە؛ هەر بەوانە جەژنیان لە ناو ڕەشەمە و سەری ساڵ دەس‌پێ‌ڪردوە.
تەنانەت شتانێ وەڪ (سیر و سرڪە و سماق) بۆ تامی چێشت نەڪ بۆ تێرڪردنے سڪ، یا خۆ سەبزە هەمان شینڪەیە هەرچەن سەوزە و سەبزە ڪوردین.
#سپاسے مامۆستا تاییریش ڪە ئەویش ڕای خۆی وتبوو.

زۆر ڪایێمان بووە وەڪ شێوازێ شەترەنج و تەختە
ڪە بە هۆی ئایینە تازەڪان دوور خراون لێمان و ئێستا لە وڵاتانی ترەوە دیسان پێمان ئەگاتەوە
زۆرێ لە نووسین و ڪەلتوور و گەنجینە و خەزێنە ئەدەبـی جوانمان بەهۆی ئەسڪەندەریان و مەخوولان و تونڕەوەڪانی دین و عەڕەب دزران و لەناو چوون، تەنانەت زۆربەی زانایان و هونەرمەندان و پاڵەوانان و وەرزشوانان و جەنگاوەران و بوێرانیشمان هەڵمەت براوەتە سەر ڕیشە و شناس و پێناسەیان.
بە تەواوی زمانی ڪوردی ئەوترێ: ڪوردزمان ڪوردمانج ڪورمانج
ڪوردمانجی ژووری(نزیڪ بیست بنزاراوەیە) لە باڪووری ئاگرپارێزان تا ئەوپەڕی باڪوور و ڕۆژاوا و بەشێ لە باشوور ڪورمانجی ژووری لەقەڵەم ئەدرێن، خۆراسانەڪان کورمانجی زۆری لێن.

تڪایە بۆ تەنیا باڪووری ڪوردەواری مەڵێن‌ڪورمانج
چونڪوو بەداخۆ خەریڪن بەهۆی تورڪیەوە باڪووری ڪوردستان جیا ڪەنەوە.
#ڪوردزمان=ڪوردمانج=ڪورمانج)ی سەروو، ناوەڕاست، خواروو
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

@bokurd
پەنجێرە لە دار دریا بۆ نەهێشتن دەلاقە
ڕۆچنی بۆ هەڵواسرا و قەڵەم ڪریا فەلاقە
ڪوێرایی چاوی دژمن، مێشڪان هەموو ئازادن
ڕێی شەهیدان بەر نادەن، چون شلێرە و مێلاقە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
#بنەماڵەی_مرۆڤ:
(ویژدان‌وشەرەف، مێهروعەداڵەت‌، خیرەت‌ودڵۆڤانی، دڵ‌ومرۆڤایەتی، دانش‌وئەقڵ) بوون.
بەتەمەنترین زانایش نازانێ ڪەی و چۆن زینەبەچاڵ ڪراون.
نوتفەی مرۆڤ ئەو ڪاتە حەرامیی تێ‌ڪەوت؛ ڪە بۆ بنەماڵەی خۆی پرسانەی دانەنا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
#ئازادی_و_ئابادی

دەرنەڪەوێ ئازادی ڕۆژی ئاشتی قەت نایە
ئابادی گەر دڵ نەگرێ، ژینی دۆستی ڪەی دایە؟
مەهـ و هەتاوی هەر ڪەس تار ئەبێ لەم دنیایە
ئاوێنەی دڵی ڪوردان ڪوڵی خەمی بۆی دایە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ســڵاو
@bokurd

#لەوێوە_ڪە، #لەوێڕا_ڪە #لەوێنا_ڪە #لەبەر_ئەوە_ڪە #لەبەر_ئەوەی_ڪە #لەویا_ڪە= از آنجا که

#زۆرەملی #ناچاری #نەوەدڵی #زۆریی #زۆرەڪی #بەزۆری = اجباری

#ڕاگەیاندنی #ڕاگەیێندراو #جاڕنامە= اعلان

#نێولێنان #ناونان #پێگوتران #گشتاندن #ڕەهاڪردن #ئازادڪردن= اطلاق

#داوا #داواڪاری #خوازیاری= ادعا

#خوازیار #داواڪار= مدعی

#ڕەوشتی #ڕەویەتی #ڕێبازی= اخلاقی

#دەستەبەرگر #دەستەبەربوون، #بەرزامن #پشتوانە #بەرعوهدە #عوهدەدار= تضمین‌کننده

#بەڵگە #هۆ #هۆڪار #بۆنە= دلیل

#داڪۆڪی #پشتیوانی #لایەنگری= حمایت

#شیاوی_پەسند #شایانی= مورد تایید

#دەستوور #دەسوور #ڕێزڪ #ڕاستی #قانوون = هنجار

#دانان #سازڪردن #قەراردان #بەرقەرارڪردن= وضع‌کردن

#ڪام #ڪامە #ڪامی #ڪێهەن #ڪێها= کدام

#قانوون #یاسا= قانون

#بنەماڪان #بناخەڪان #ئەساسەڪان #بناغەڪان= قواعد

#شیاوی_جێبەجێ‌ڪردن #گونجاوی_جێبەجێ‌ڪردن #ڪ.ـردنی= قابل اجرا

#تێڪڕا #گشت #هەموو= عموم

#تێڪڕایی #بەگشتی #هەموانی= عمومی

#لەخۆگر #دەگرێتەوە #گرتنەوە #بریتیە_لە #بریتی= شامل

#سەرانسەر #سەرتاسەر #گشتی #هەمووی #سەرجەم #بەتەواوی #بەتەواوەتی= سراسر

#هەنووڪەیی #نووڪەیی #ئەمێستایی #ئێستایی #ئێستەیی #ئەمدەمەیی #هێشتایی= کنونی

#گشتی #تەواوی #هەمووی #ڪۆمەڵە #ڪۆ #بەتێڪڕا #ڪۆمەڵ= مجموعە

#جیاڪردنەوە #جوداڪردنەوە #جیاوازی_ڪردن= متمایز کردن

#سزادان #سزای #تاوان #تاوانی= مجازات
@bokurd   @bokurd   @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ڪیژی_ڪوردی_مهابادی
@bokurd
بە قەڵای چاو هێزی برۆ ڪیشی ڪردم ڪیژی ڪوردی مهابادی
ئەبرۆی ڪەوان تیری موژان دڵی بردم ڪیژی ڪوردی مهابادی
چاو و برۆی ئەو شاگوڵە هەزار قەڵا و بەرزی دێنێ بۆ ئەشقی من
ڪە هاویشتی تیری چاوی ماتی ڪردم ڪیژی ڪوردی مهابادی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ســڵاو
#وشەی_ڪوردی

#ئۆقرەیی_ئەرخەیانی_هێمنی_دڵنیایی = طمأنینه

#ڪاری_بەردەوام #مەشق_ڕاهێنان = ممارست

#بارگران_سەربار = مزاحم

#سەرباری_ئازار_بارگرانی = مزاحمت

#هەڵمەت_هێرش_پەلامار = هجوم

#هەڵمەتبەر_هێرشبەر_پەلاماردەر = مهاجم

#وەدیهاتن_ڕوودان = به وقوع پیوستن

#شێتانە #وەڪوو_شێت #شێتـئاسا= دیوانه‌وار

#هەستیار_بەهەست = حساس

#لێزانی_شارەزایی_ڪارامەیی = تبحر

#شارەزا_ڪارامە_لێزان = متبحر

#بیردۆزی = تئوری

#بیردۆزەوان_بیردۆز =  تئوریسین

#دان_جێبەجێڪردن_ئەنجامدان #بەخشین_بەڪاربرد_خەرج‌ڪردن=  مبذول نمودن

#لیلق_لیقن_لینچق_لینج =  لزج

#تنۆڪەڪردن_چرڪاندن_تڪیان #چڪەڪردن_تڪان_دڵۆپەڪردن =  چکه کردن
@bokurd @bokurd @bokurd
#مامۆستا_محەممەد_ڪوردی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#بەدەنگ_دەنگدار_دەنگی= صدادار
bedeng
#پاشماوه= باقیمانده
paşmawe
#پەلە👉عجلە
pele
#بزاوتن_جووڵانن_جووڵاندن= بەحرکت درآوردن
حرکت دادن
bizawtin
#پەنا_پاڵ_تەنیشت_قەراخ= دراینجا یعنی کنار
pena

#پیشاندان_نواندن_نیشاندان_تماشادان= نشان دادن
pîşandan
#تاقیڪردنەوە_ئازمایش= آزمایش ، امتحان
taqîkirdnewe
#چەشن_وەڪ= دراینجا یعنی مانند
çeşn
#چەشنی_وەڪوو_وەڪی_شێوەی_وێنەی= مانندِ
#چەنەبەچەنە_چەقەچەق= مشاجرە لفظی
#دواوەتر= ئەگەر ئاوڕ بەرەو دواوە بێت مەبەستی پێشتر و زووتر و ڪاتی گوزەریاوە.
گەر ئاماژە بۆ ئایەندە و داهاتوو بێت؛ ئەبێتە:دواتر، دواییتر
diwawetir

#دەبیسین_ئەبیستین_ئەشنەفین_ئەژنەفین_ئەشنەوین_ئەژنەوین_ئەبیسین_دەبیسین= می شنویم
debîsîn
#دەسڪەوت= نتیجە ، حاصل
deskewt
#دەسەوەسەره_دەستەبەرە= برانکارد
Desewesere
#دەگمەن= ندرت
degmen
بەدەگمەن= به ندرت
#دەنگیلە= مصوت کوتاه
dengîle

#دە_وەرەوە #دەی_وەرەوە #دا_وەرەوە #وەرەوە #دا_گەڕێوە_گەڕێوە= برگرد 
dewerewe
#زار_دەم_ناودەم دەم‌وزار= دهان
Zar
#سەرنج_سەرنجە_تەفرینجە_تەفرینج= دقت
serinc
#سەبارەت_لەبارەی_لەباسی= دربارە
sebaret
#سەرەتا_ئەوەڵ_هەوەڵ= ابتدا
sereta

#شیڪردنەوە= شرح‌دادن
şîkirdnewe
#ڪەسایەتی_ڪەسێتی_ڪەسێـیی= شخصیت
kesayetî
#گرینگی= اهمیت
girîngî
#گوتن_ڪوتن_وتن= گفتن
gutin
#لڪاو= متصل
likaw

#لاواز_لەڕ= ضعیف
lawaz
#مەبەست= منظور
mebest
#نەتەوە_نژاد_گەل= ملت
Netewe
#نیگار_شێوەی= شکل حرف 
nîgar
#نگار_نگارە= نقاشی

#وەرە_بێ_بیە= بیا
were
#وەرەوە_گەڕێوە_بگەڕێوە #بگەڕێرەو_گەڕێرەو #بگەڕێرۆ_گەڕێرۆ #گێڵەوە_بگێڵەوە= برگرد
werewe
#هەروەها_هەموا_هەمچۆن_هەرپاسە= همچنان همچنین
herweha
#یارمەتی_یاردە_یاریە_یاریده= کمک
yarmetî
#یاریدەر_یاردەدەر_یارمەتیدەر= کمک کنندە yarîder
#تەوەر= محور
tewer

@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…
Подписаться на канал