bokurd | Неотсортированное

Telegram-канал bokurd - ڪوردانە بۆ ڪورد

540

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Подписаться на канал

ڪوردانە بۆ ڪورد

سەرمەزهەبی ئەشقم و برۆت مێحرابی قیبلەم
شەو و ڕۆژم بۆ نییە بەندی ئەو داو و زوڵفەم
لـە داوی زوڵـفی تـۆدا ڕۆژیـشـم شـەوی شـەوە
نوێژی ئەشقم شەو و ڕۆژ ڕوو لە چاوانت دەڪەم
#ئـوسـمـانـ_سـەقـز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#پێم_ناڵێن؟ #قوڕبەسەری_چۆنە؟؟؟
@bokurd
ڪاتێ هاوارم ڪرد: بۆچی ڪوردی فێر نابن و نانووسن و ناخوێنن؟
بۆچی خزمەت بە زمانی بێگانە دەڪەن؟

دوای چەنێ دەمەقاڵێ و گاڵتە و هەوڵدان بۆ ڕازی ڪردنی من👇

بەڕێزێ دیسان وتی:

مانگی چنه ور اگری بو  فه رکردنی زمانی کوردی

کلاسه کانت چند ساعته

لە وڵامدا گوتم:👇

چەن جارێ پێم دەڵێن: چاوت دەرێ.
چەن جارێڪیش بێڪار دەڪرێم.
جنێو دەخۆم و تفباران دەڪرێم.
بەگشتی ئەڪاتە مانگێ دوو ملیارد شەق و تف و ناونیتڪە و جنێو و بێڪاری.
بەڵام چونڪوو هەر خزمەتە، قەینا.

دیسان وتم:
ئێمە گەوجمان زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر تێدایە😔
هەزاران جار دیومە بۆ فێربوونی زمانەڪانی تر پووڵ ئەدەن مامۆستای حەفتا بێگانە تێرنە ماڵەوە بۆ ناو نامووس و ماڵی خۆیان.

بەڵام حازر نین بێن بە خۆڕایی لای ئێمە زمانەڪەی خۆمان فێر ببن.😢

وتیان: روژت باش بای

وتم:😢
ڕۆژم زۆر باشە  ڪاتێ ئەبینم هاوشاری یا هاوزمانم ئەرزش بۆ دڵسۆزیەڪەم دانانێ.

چەن ڪەسێڪیشیان هەر (لەزگە و وێنەبزێو)ی گاڵتەیان بۆم دادەنا و جار جار ئەیان‌وت:👇

دی جا بە تو چه؟
حالت خاسه؟
اتو چکارت داوه
تو کوردی دنوسی کیوت بو رزگار کردوینه

ئەی هاوار نەفەرێ هاتبوو دەیڪوت:
اخر کوردایتی به نکردنی شالوار و به کردی نوسینه؟ بە ناوی کردی نیە بە لباس کردی نیە خو

منیش ڪوتووپڕ مێشڪم زریڪەی لێوە هات و جگە لەوە هیچم نەوت:👇

دەی نەخێر قوربان ئەتانەوێ بچین هێندەی تر قوون بادرێ و بڵـێـین وەرن پێشێلمان ڪەن تا خەڵاس دەبین؟

پێم دەڵێنەوە:
دلت خوشە به خولای

دوایی یا دەهاتنە تاڪەڪەسی یا لە ڪوڕەڪانیاندا؛
بەوخشە و ببەخشە و ببوورە  قەینا یا بڕێڪیان تووڕەیش دەبوون.

ئەمگوت: من بۆ ببەخشم؟
داوای لێبووردن و بەخشین لە ڪوردستان بڪەن.
ڪوردستانی گەورە.
بە دایڪان و باوڪان بڵێن: بمانبوورن.
بە شەهیدان بڵێن: ئازاومان ڪە.
من چڪارەم؟

جا ڪابراش هەر دەڵێ:
مەڵێ براتان ئوسمان.
ئەی پێم ناڵێی چی بڵێم؟؟؟
@bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#هەشتگۆش

#ئەشقی   #ئازادی   #نەبێ   #نامەوێ

#ئازادی    #نامەوێ    #ئەشقی    #نەبێ

#نەبێ    #ئەشقی    #نامەوێ    #ئازادی

#نامەوێ    #نەبێ    #ئازادی    #ئەشقی
@bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ


#ڪەسێ  #وەفای  #نەبوو  #بۆمان

#وەفای  #ڪەسێ  #بۆمان  #نەبوو

#نەبوو  #بۆمان  #ڪەسێ  #وەفای

#بۆمان  #نەبوو  #وەڤای  #ڪەسێ
@bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

دوو چاوانە
لە ڪوێستانی
تەم و لوولی
زێدی ڕوخسار

ئەوینی دڵ
ئەهۆنـنـەوە
لە بەر خەمی
گـشت ڪوردەوار

دوو چاوگەی ئەشق
لـە دڵـمەوە
هەڵدەقوڵێن
وێنەی ڕووبار

بۆ خەمی ڪورد
بۆ شادیشیان
ئەسری شەوقە
دێ جاروبار
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو ئازیزان
@bokurd
#مێرگ= چمنزاز= جێی زۆنگ لە ئاو و پڕ گیا

#چەمەن_چیمەن_سەورەزار_سەوزەڵان= چمن

#زوورڪ= #تەپۆڵڪە=

#تەلان= #لاتێخەی‌ڪێو #لاسینگی‌ڪێو= ستیغ کوە

#ڪەندولەند= ئاودڕ و دەشتایی بەرزی ئاودار و ئاوگر= لاپاڵ و دەشتایی ‌بەرز= اینجا منظور از دشتی‌بلند کە دورش را آب گرفتە مانند جزیرە

#بژوێن و #زەبەند و #زەمەند و #= جێگەی‌پڕگیا‌ و لەوەڕی‌خۆش بێت= جای پر آب‌وعلف

#زەنوێر= #زنوێر =جێگەی بەرز و خۆش‌ڪەش و خۆش ئاو و هەوا = جای خوش آب‌وهوا

#پاناو= #پانەئاوی‌سەرڪێو= جیگەیێ پان و بەرین پڕ ئاو زیاتر لە بەرزایـیەڪانن

#پاناوڪ= #برڪە و قۆڕخ= هەمان پاناو لە دەشتایی = برکەهای دشت‌وجلگە

هەوراز و نشێو= فەراز و نشیب
ئەشڪەوت= غار_غارەبەرد

زەندۆڵ=قەڵیش و درزی گەورە لەناو ڪێو= شکاف بزرگ

پەسێو_پەسیو_پاڵەپەسیو= گۆشە و لاپاڵ

ئاوەڕوو= ئابڕوو

ئاوەڕوو=ئاوەڕۆگە، جۆگەلە

گراویی خۆم لە باوەش وەرگرم= دەزگیران، دڵدار و دنکی خۆم لە ئامێز گرم

دێم نەهێڵم بەرهەڵست و بەرگرم= نەیار و ڕەقیب و ڕێگر و بەرد لە ڕێم لادەدەم

هۆبە= هەوار و چادر

لێڕ و چڕ= جەنگەڵ و دارستانی پڕ

بەستێن= زرێبار و پاڵاو

هەڵدێر= ئاوهەڵدێر، تاڤگە، خوڕگە

گێژ و بەند= گێژاو و گێژڪەی ئاو
گۆم= گۆلی قووڵ، ژەرفاو

چلوورە= سەهۆڵی گوێسوان

بەستەڵەڪ= بەسەڵۆڪ و سەهۆڵبەند

شیخاڵ= زریزە بەفری باریڪ ڪە سەهۆڵی ڪردوە و درەنگ ئەتوێتەوە.

ڕێچڪە= باریڪەڕێ
ڕێچڪە= ڕیزی گیاندار لە ڕێدا

ڕەشبەڵەڪ= هەڵپەڕین بە هاوبەشی ژن‌وپیاو،
هەر وەها بە
گوڵ و گوڵزاری تێڪەڵاو ئێژن.

@bokurd
سپاس براتان ئوسمان.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#وشە=ڪلمە
#دژەڪان(متضادها)
@bokurd

ڕووخاندن_وێران‌ڪردن= ویران کردن
چێ‌ڪردن_سازڪردن = ساختن

پاراو_تێراو = سیراب
تینوو_توونی_تینگ_تەشنە= تشنە

ڕووت = لخت
داپۆشراو_پۆشراوە_پۆشراوە= پوشیدە

نەیار_دوژمن = دشمن
هەڤاڵ_یار_دۆست_ = دوست

ڕام_دەسەمۆ_ماڵی_خانەڪی = (حیوان)اهلی
ڪێو_ڪێویلە = (حیوان) وحشی

چەقەڵ_لاواز = لاغر
قەڵەو_گۆشتن = چاق

نەرم = نرم
زبر_گرنج‌گرنج = زبر

ڪورت_ڪوڵ_ڪۆتا = کوتاە
درێژ = دراز

بەرز = بلند
نزم = کم ارتفاع

قوت_قوبڪە_قوتڪە_قیت= برجستە
قوپاو = فرورفتە

بێدەنگی_خامۆشی = سکوت
قوولەقوول_هەراهەرا = سروصدا

ئازاد_سەربەست = (انسان) آزاد
ڪۆیلە = بردە

زانا = دانا
نەزان_نازان = نادان

تاڵ=تلخ
(سوێر_سۆڵ= شوور
ترش_تورش = تُرش)
شیرن_شیرنے_شیرین = شیرین

بەتام_بەچێژ_چێژدار= بامزّە
بـێتام_بـێچێژ= بی‌مزّە

تێر = سیر
برسی = گرسنە
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سڵاو_ئازیزان
#سڵاو_مێهرەبانان

ئازیزان
دڵــداران
دایڪان
باوڪان
خوشڪان
برایان
ڪیژ و ڪوڕان

ئەی ئەوانەی شەو و ڕۆژ لە ناو مەجازییەڪان
یەڪتر بە
خوشڪ و برا
باوڪ و فەرزەن
دایڪ و فەرزەن بانگ ئەڪەن،

زانیوتانە باوڪـے هەموومان ڪێیە؟؟؟؟؟
زانیوتانە دایڪے هەموومان ڪێیە؟؟؟؟؟
زانیوتانە خوشڪ و برا و ڪچ و ڪوڕی هەموومان ڪێیە؟؟؟؟؟

دایڪ و باوڪ، خوشڪ و برا، ڪچ و ڪوڕی هەموومان:
زمانەڪمانە
چاند و فەرهەنگ و ڪەلتوورمانە
جل‌وبەرگ و زێدەڪەمانە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڕەحمەتی خواتان لێ‌بێت، وەرن بەرەو پارێزگاریـیان فێربوونی زمانەڪەمان.
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ژینگەدۆستی_ورد_و_ژیر
@bokurd

کوڕێک کە بە شەوقی وەتەنی دەبێت بە کۆنەفرۆش.

جگەرەی دەفرۆشت.
لە ڕۆژێکی گەرمی هاوینید‌ا کە دیتی هاوشاریەکان دەچوون بەرەو ڕێگای سەرشێو بە بۆنەی پشوودان.
ئەو کوڕەش کە لە ڕێگایە سواریان کردبوو؛ دەم نادەمێکی هاواری دەکرد: جگەرەتان پێ بدەم.
لە ناکاو دیتی شوێنێک ئاوری گرتوە! هاواری کرد تکایە کێ گوشی پـێـیە؟ زەنگ لێدا بۆ ئاگرکوژێنەوە.
تا ئەوەی کە لە دڵی‌خۆیدا دەیکوت لەوانەیە بە هۆی جگەرەکانی منەوە کە کێشاویانە نەکوژابێتەوە و بۆتە هۆی ئاگر کەوتنەوە.
دیسانیش لە دڵی‌خۆیدا دەیکوت لەوانەشە شووشەیەک یا قتوویەک کە بە هۆی گەرمای خۆرەتاو سوور بووبێتەوە بۆتە هۆی ئاگرکەوتنەوە .
ئەوە بوو کە بڕیاری دا جگەرە و چەخماق فرۆشی وەلا نێت و ببێت بە کۆنەفرۆش.
منداڵەکانی هاوتەمەنی خۆی بانگهێشت دەکرد بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و زاڵ و شتە کۆنەکان، تا ئەوجێی کە بوو بە یێکیک لە گەورەترین ژینگە پارێز.
لە کۆتایـیدا بوو بە خزمەتگوزارێکی بێناونیشان و لە دووردەسترین جێگەی شاردا دەژیا

وەرگێڕ #ئاسکە_کورد
@bokurd
پسرڪے ڪە بە عشق وطنش ضایعات‌فرووش شد.

سیگار میفروخت.
یڪ روز گرم تابستانے ڪە دید مسافران و همشهریا رفتن جادە سرشیو برای سیاحت و هواخوری؛
او هم ڪە تو راه سوارش ڪردە بودند
گەهگاهی داد می‌زد سیگار بدم.

یڪدفعە دید آتشسوزی شدە! هوار ڪشید خاوهشاً ڪے گوشے دارە؟ زنگ بزنید آتشنشانے.

خلاصە اینڪە تو دلش گفت حتماً سیگارای من را ڪە ڪشیدن فیلتر روشنش گندم را آتیش دادە.

تو دلش بازم گفت شایدم یڪے از شیشەها و بطریهای شیشەای بڪمک گرما و تابش خورشید مثل ذرەبین عمل ڪردە و باعث آتشسوزی شدە.

این بود تصمیم گرفت سیگار و فندڪفروشے را ترڪ ڪند و ضایعات فروش بشە.

بچەهای همسن‌وسال خودش را دعوت بە جمعاوری همەجور آشخالها و دورریختنیها میڪرد، تا اینڪە تبدیل شد بە یڪے از بزرگترین پشتیـبانای محیط زیست.
و اینڪ مثل یڪ سرباز گمنام در دورافتادەترین جای شهر زندگے میڪند
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

‍ #سڵاو_مێهرەبانان

#وشەکان

#سی_هەناو= ریە
#گورچیلە= کولیە
#جەرگ_جگەر= کبد
#دڵ= قلب
#میزەڵان= مثانە
#ڕیخۆڵە= رودە
#ناوچاوان_تەوێڵ_پێشانی_هەنیە_ئەنیە= پیشانی
#برۆ_ئەبرۆ= ابرو
#چاو_چەو_چەم= چشم
#گوێچکە_گوێ_گۆش= گوش
#لووت_کەپۆ= بینی
#گۆنە_گۆنا_سەرگۆنا_کوڵم_کوڵما= گونە
#دەم_دم_زار= دهان

#چەناگە_چانە_چەنە_چناکە_چوونە= چانە چونە
#قامک_ئەنگوست_پەنجە_کلک= انگشت
#مەچەک= مُچ
#بەرەدەست_بەردەست_لەپەدەست= کف دست
#ئان_سات_کات_دەم= وقت
#کاتژمێر_دەمژمێر_ساتبێژ_سەعات= ساعت
#خولەک= دقیقە
#چرکە= ثانیە
سپڵ= طحال
کاکیلە= دندان آسیاب
شه‌ویلکە_کاکیلە_کەویژە_هاروارە_کاکیلکە= فک، آروارە

بە شێوەی گشتیـی یەڪێڪن،
بەڵام؛
ڪاڪیلە زیاتر بۆ هاڕین و ورد ڪردنە،
شەویلڪەو و ڪەویژە ئەو شوێنەیە ڪە ئەجووڵێت و تەواوی دەم و قەپۆز و لمۆز ئەجووڵێنێت.
ڪاڪیلەیش لە سەر و خوار و چەپ و ڕاس سواری شەویلڪە و ڪەویژەیە و لە بان ئەوەوە ڕواوە

مەچەک= ساعد
مووچ= مُچ
کاتژمێر= خود دستگاە ساعت
کاژێر= ساعت = ٦۰ دقیقە
واتە کاتپێوی لە یەک تا شەست خولەک ئەبێتە کاژێرێ ئەبێتە کاتژێرێ

عوسمان تیژباڵ سەقز
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

وەڪ پیاو مانەوە؛ بۆ مرۆڤ مەرجە.
دەنا پیاونیشان؛ زۆرە لەم ئـەرزە.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

وەتەن دەمرم بۆ گەورەیـیت سوێن بە ناوت
قەت نەشڪێنم شڪۆی بەرزت بەرزە ناوت
شەرمەندەی تۆم، گەلے ڪوردم هـێشتا دیلە
تا ئێستا بۆ ئازاد نیـیە ئاڵا و باوت
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ڪوردستانم

ڪوردستانم وانەی ئەوین وانەی ڕاستی ئەڵێمەوە
بۆ ساڕێژی برینانت ملیاردها جار ئەتوێمەوە

ئیتر چیدی بێدەنگ نابم لە تاریڪی و خەمی خەڵڪی
وەڪوو مۆمێ بزەی شەوقی هەر تاڪێ ڪورد ئەگێڕمەوە

ڕێگە و جێگەم چوون و یانەی ڕێبوارانی ڕێگای ئەوین
وێنەی ئاشقان تۆوی ئەشقێ لە ناو دڵیان ئەچێنمەوە

ڕێگە نادەم هیچ مافێڪی ڕوون و ناڕوون لەوان ون بێ
لەم گۆی زەویە گەورە و چڪۆلەی، بە بێ‌هەڵە ئەژیـێنمەوە

گەر مردیشم سەرم دانا لە ڕێی ئەشق و باوی وڵات
یا خوا خۆش بن، ڪوردستان و ڪورد و مافی ئەمـێـنـنەوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

❤️💛💚ئارەقەی ڕەنج❤️💛💚
@bokurd
هاتین ژیان ڪەین بە خۆشی ڪاڪە
هەزار جار مردین لە سەر ئەم خاڪە

ڪوللەنەمریـیە ئاخر چ ژیانێ
خوێنمان ئەڕێژن بۆ پاروە نانێ

خوێن‌ئاو لە ڪوولەڪ دفن ڪراوین
لە نێو ئارەقەی ڕەنجا فەوتاوین

ئەڪوژرێـین بـێـهۆ هەر لە پـێوارە
خنڪان و سووتان ئەبـین ئاوارە

دژ بە مرۆڤ و بڕوا و ئایــینن
ڪۆڵـبەریمانیش ڕەوا نابـینن

دەڪ خودا تۆ قەت ئەمە هەڵـنەگری
ئەم زوڵم و چەرخەی لە گێڕ داگری

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
۱۳ی خەزەڵوەری۲۷۱٦ی ڪوردی
❤️💛💚💛❤️💛💚💛❤️💛💚
@bokurd
پاروو= تیڪە، لوقمە
پـێوارە= ناپەیدا و گوم

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

دڵم بە بـیانووی دەنگے بەسۆزی تۆیە بێـدایە٭
دەنگت لە گوێما چۆپی ئەوینی پـێـیە پڕدایە٭٭
بۆیە وا هەردەم دین و دێوانە، گـوێم ڕایەڵ دایە*
ئەڵـێم: گیانەڪەم تۆی بانگت ڪردم ڕۆحی من دایە؟**
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
٭ بێـدایە= مەبەست بێـدادە

٭٭ پڕدایە= لێرەدا مەبەست پڕ لە بەخشین و ڪەڕەمە

*گوێم ڕایەڵ دایە= هەم
دەڪرێ بڵێ گوێـبـیست و بەهیواتم دایە.
هەم دەڪرێ بڵێ ڪە: گوێم بۆ تۆ دایێ و ئەبـیستێ

** دایە= مەبەست خودی دایڪ
هەڵەبەت ئەڪرێ بە واتای داچوونی (ڕۆح)یش بۆ ڕێزی دایڪ بێ.
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

نەهاتی نەهاتی، نەهاتیی نەهاتی هات، نەهاتی
ڪە هاتی، نەهاتیی نەهاتە هاتەهاتی نەهاتی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

نووسینەوە و کێشانەوەی هەموو جۆر خەت و وێنە لە سەر هەموو شتێ
چێو شووشە بەرد ئاسن ملوانکە ئاوێز ئەنگوستیلە بیستۆک چەقۆ فەندەک
تەنانەت لەسەر دیوار و جوانکاری بۆ ناو ماڵ و دووکانیش
لە لایەن براتان ئوسمان
09186542646
بە داشکانێ تایبەت بۆ دەسفرۆشان و ئازیزانێ کە بێکارن.
@bokurd
انواع سفارشات  عمدە و خردە پذرفتە میشود.

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

(چەوەڕێ) ڪوردستانی گەورە زاراوەی لوڕی
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

زادەی مێهری پاییزم و
لە دووی بەژنی بەهارت دەگەڕێم
زستانی وەفاداری خەم ناهێڵێ
هاوین‌هەواری گەرمی یادو تێپەڕڪەم
ساڵانە چواروەرزە زەرد ئەبم و هەڵدەوەرێم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

گەردوون سازەڪەت بشڪێ
هاوئاهەنگی مە نەبوو

بۆ ڪورد و چەوساوانی
لـێدانت هەر ڪۆڪ نەبوو

ئەوەی سەری دانەخست،
ئاشقی مرۆڤایەتی

هەر ڪورد و ڪوردستانی،
تۆیش هیچ ئاهت بۆی نەبوو

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

وتیان لە خزمەت گەورەزانایێ
چۆنە ڪە دایمە شادیت لێ دایێ
لە جوابا وتی گەورەی فەرزانە
ئەوەی نامێنێ لە ڕووی زەمانە
ئیتر پـێی‌نادەم دڵ و هەم بـیرم
سـبەینـێش ڕازە، بەڕا و تەڪبـیرم
دوێنـێش ڪە ڕۆیی وەڪ خاترەیێ
دی باسیم ناوێ چش با هەر نەوێ
ئەمڕۆم هەدیەیە و نـێعـمـەتی خوایی
قەدری لام زۆرە بە دڵ‌ئاوایی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
وەڪ وەرگێڕان
@bokurd @bokurd @bokurd
بزرگی را گفتند:
راز همیشه شاد بودنت، چیست؟
گفت:
دل بر آنچه نمی ماند نمی بندم
فردا یک راز است، نگرانش نیستم
دیروز یک خاطره بود
حسرتش را نمیخورم
و امروز یک هدیه است
قدرش را میدانم🌼

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‎‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‎‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌ ‎‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‎‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌سپاسی بەڕێز شەمسی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

گەر پەسەندی ڪەین ٭فەرهەنگ٭ ئاوایە
هەرڪەسەو بۆ خۆی لە دوو بەشایە
بەشی یەڪ دیارە خۆی نەیویستووە
وا بەسروشتی ئاوقەی ئەو بووە
هەر بۆیە نابێ گاڵتەی پێ‌‌بڪەین
ڪەسایەتی ئەو بەر شۆخی بدەین
بەشی دووهەمیش ڪە خواستی خۆیە
گەر فزوولیش ڪەین دیارە بێ‌هۆیە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
وەک وەرگێڕان

٭فەرهەنگ٭
#فەرهەنگ= وشەیـێڪە لە دوو بەش پێڪ‌هاتووە،
پێشگری (فەڕ یا فەر) و ڕیشەی (هەنگ) ڪە لە سەنگ هاتووە، سەنگ بە واتای ڪێش و هەڵگری.
🦋بە گشتی واتای هەموو ئەدەب و پەروەردە و زانیاری و ڪەسایەتی ڪەس ئەگەیـێنێ و ئەگەڕێتەوە بۆ زانیاریەڪانی ناو ئەوێستا و وشەیـێڪی ڪۆنی ڪوردی ئاوێستایـیە.
@bokurd @bokurd @bokurd
ﻓﺮﻫﻨﮓ یعنی:
ﺑﭙﺬﯾﺮﯾﻢ ﮐﻪ وجود ﻫﺮ ﮐﺲ
ﺩﻭ ﺑﺨﺶ دﺍﺭﺩ ...
ﺑﺨﺶ ﺍﻭﻝ:
ﭼﯿﺰﻫﺎﯾﯽ ﮐﻪ ﺍﻧﺘﺨﺎﺏ ﺧﻮﺩﺵ ﻧﯿﺴﺘﻨﺪ
ﻭ ﺑﻄﻮﺭ ﻃﺒﯿﻌﯽ ﺑﻪ ﺍﻭ ﺩﺍﺩﻩ ﺷﺪﻧﺪ
ﻭ ﻧﺒﺎﯾﺪ ﻣﺴﺨﺮﻩ ﺷﻮﻧﺪ ...
ﺑﺨﺶ ﺩﻭﻡ:
ﭼﯿﺰﻫﺎﯾﯽ ﮐﻪ ﺍﻧﺘﺨﺎﺏ ﺧﻮﺩﺵ ﻫﺴﺘﻨﺪ
ﻭ ﺑﻪ ﻣﺎ ﺭﺑﻄﯽ ﻧﺪﺍﺭﻧﺪ ...
#براتراند_راسل
سپاسی بەڕێز شەمسی
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو و ڕێز

#بەڕێوەبەر_بەرپرس_کارگێڕ_کارفەرما= (مدیرعامل)
#کارگێڕی‌گشتی= (مدیرکل)
#ناونیشانی_فرۆش= (برند)
#جەماور_دەستە_کۆڕ_کۆمەڵ= (مجموعە)
#جێگوزین_جێگرەوە #یاگەگیری= (جایگذین)
#چەتری_پاڵپشتی= (چتر حمایت)
#ساختار_بافت_پایە_چوارچێوە_شێوە #پێکاتە_پێکهاتە= (ساختار)
#سەرمایەدانان_سەرمایەوەزی= (سرمایەگذاری)
#قازانج‌دەری_بەهرەدان #بەمەفایی= (سوددهی)
#دانەوەی‌قازانج_دانەوەی‌بەهرە #سوودپێدان= (پرداخت‌سود)
#بەیان‌کردن_نیشاندان_پیشاندان_ئیرایە_ئارایە_ئاڕاستە_پێشکەش‌کردن= (ارائە)
#بەبەڵێن_بەڵێندار #دەستەبەر= (متعهد)
#چاڵش_شەڕ_موبارزە_گێرەوکێشە_خەرامانی= (چالش)
#بەکاربەر_بەکارهێن_کەڵکگر_کارهێنەر= (مصرف‌کنندە)
@bokurd
سپاس براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

بە پێشنیاری بەێز #شنەی‌زریان و یارمەتی مامۆستا #سەروان‌محەمەد‌ناهید

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

❤️💔💔💔❤️تەزێن
@bokurd
#ڪۆڵبەرێ
بە وەسیەتێ دێنەوە بۆ ناوشار
ڪرێ‌بار دەڪەن و سێ ڕۆژ جارێ، حەوتەیێ دووجار لەگەڵ ڪارزان
ئەچنە ناو ڕێ و ئێلیدی و ڪوولێر و شتی تر ئەبەنە ئەو شارانەی تر.

ڪارزان ئەگێڕێتەوە:

لەگەڵ حەسەن بە ماشێنەڪەی ئەوان جل‌وبەرگے مناڵانمان بردبوو بۆ ڪابرایێ تارانے،
لەولاوە ڪە هاتینەوە بەرەو سەقز،
ماشێنێڪے سەمەند سەر لێ‌شێواو هات ئەملا و ئەولای ڪر ئاخرەڪەی لێمانیدا و هەڵگەڕایەوە.

ئێمە سەر و چاو بریندار بـبووین حەسەن قاچێڪیشے شپرز ببوو، هەر چۆن بوو هێنامە دەرۆ لەبن ماشێنەڪە ڕام ڪێشا،
وتے تایوێڕەڪە بـێنە هێنام و بەزۆر پـێـے خستمە ژێر لاقے خۆی تەخت و جوان جەڕاندمان و وتے هەڵمسێنە با بچین ئەو ڪوڕانە دەربـێنین

حەسەن زانیبووی ئەو ئاژۆرە(ڕانندە) گولەی بەرڪەوتووە و ڪونتڕۆلے لەدەس داوە

حەسەنیش بە زۆر هات
چووین دەریان بـێنین
بەداخەوە تەواو بریندار بـبوون
سیروان لە دەسے شاگرد دوو گولەی بەر ڪەوتبوو دیسانیش درگای دەسے شاگرد تون ببوە لاڪەلەڪەی،
هەر بۆمان دەر نەهات و سیخەی سەر سینە و جارجار نووزەی لێوە ئەبوو نازانم ئاماژەی بەچے ئەڪرد، لە دەفتەرێ چڪۆلانە زیاتر هیچم بۆ نەدۆزیایەوە.
لەولایشەوە لوقمان ڪە لێخۆڕ بوو تیرێ دابووی لە ڪەلەڪەی دیسان سەریشے زەربەی دیـبوو شانے دەر چبوو
هێنامانە دەرۆ لەگەڵ حەسەن بردیانن بۆ نزیڪترین نەخۆشحانە
بەداخەوە سیروان بەر لەوەیش ماشێنەڪەیان ئاور بگرێ گیانے دەر چبوو یا هێزی هاواری لـێـبڕابوو
چونڪوو لەو گڕگرتنەدا هاواری نەدەڪرد.
بەهەر هەوڵێ بوو ماشێنەڪە ڪوژایەوە
جەستەی نیوە سووتاوی سیروان بەرەو سەقز بەڕێ ڪراوە
منیش دوای ئەوەی ماشێنەڪانیان هەڵگرتەوە و گواستیانەوە و سەمەندەڪەی سیروان و لوقمانیان برد

زەنگم دا بۆ حەسەن و ناو و نیشانے نەخۆشخانەڪەم پرسے و ڕۆیشتم
ڪە چووم حەسەن ئەگریا،
وتے: بەداخۆ لوقمانیش گیانے دەرچوو.😢
@bokurd
ڕێگەی نان پڕ بووە لە ئیزڕایـیل؟ یا عەدڵ و داد و ئینساف و ویژدان گووی تێـبووە؟؟؟؟؟

چیرۆڪ و بەسەرهات لە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڪە ڪاتێ جام و لەعلے لێوەڪانے
شەهدی شیرین ماچے پێدام
لـێوانلـێوی مەرگ و لـێوەڪانے
بەهەشت چووم و گەستم چێژام
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

وەتەن خۆزگە یەڪگـر بوایـێن گەل و هەمووی لاوەڪانت
خۆزگە یەڪڕیز نەترس بوایێن، وێنەی چیا و ئاوەڪانت
ڪوردانە پاڵپشتێ بوایێن؛ بۆ یەڪتری و لادێ و شارت
چوون یەڪ‌یەڪەی خاڪ و ئاوی مەڵبەند و سەرچاوەڪانت
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

سڵاو و ڕێز.
#وشه=کلمه
@bokurd @bokurd @bokurd
#ئاوارتە =استثنا
#ئالوول =اتساین
#بەستەر =لینک
#چەپکەوشە =پاراگراف
#هاوڕێکی_هاوسانی =همترازی
#وشەڕێکگەر_واژەڕێکگر =واژەپرداز
#واژۆ =امضا
#هاوپێچ _پاشکۆ =پیوست، ضمیمە
#خشۆک =خزندە
#ڕاژە =خدمت
بڕێ جار بە شیکاری و شەرح و شرۆڤە)یش ئێژن

#ڕێژە_ڕادە_قەبار_ئەندازە= حەد و ئەندازە
بڕێ جار بە ڕۆیشتن و هات‌ۆچۆی بە نەزم و ئاهەنگەوە ئێژن

#بیرکاری=ریاضی ریاضیات
#کارگێڕی =کارگزینی
#نامیلکە =جزوە
#تۆپێن_تۆپان_تۆپی‌پێ =فوتبال
#پێخڕە =شوک
#خوازە =استعارە
#ڕەگەزدۆز =جناس
#تێلنیشان =تلمیح
#پۆشین =ایهام
#دووسەروا =سجع
#سەروا =قافیە
#وشەئارایی =واج آرایی
#لێکچواندن =تشبیە
#لێچوو =مشبە
#لەوچوو =مشببە
#ئامراز =ادات
#نم_شێ =رطوبت
#گوڕ =شتاب
#گۆڕ_قەبر_قەور= گور
#دراوە =دیتا
#بنکەدراوە =دیتا بیس
#تەختەکلیل =صفحەکلید
#ماڵپەڕ =سایت
#ڕایەڵە =شبکە
#ڕاژەکار =سرورserver
#ژێرهێڵ =آندرلاین
#سەرهێڵ =آنلاین
#پیتاک_سەرانە_باج =باج
#بەرتیل_ڕشوە=رشوە
#داهاتانە_ماڵیات=مالیات
هەڵبەت بڕێ شوێن لە ڪوردەواریی خۆمان بە مەڕ و ماڵات و دام ئێژن ماڵیات.
#داڕشتە =آلیاژ
#داڕێژگە_داڕشتگە =ریختەگری
#گۆهەڵگرە =بلبرینگ
#سوورباو =مایل بە سرخ
#پێوەر =معیار
#خوێنبەر =سرخرگ
#خوێنهێنەر =سیاهرگ
#ناوەکی=هستەای
#دەرەکی_بێروونی = بیرونی
#ئاسمانگەز =آسمانخراش
#گەرد =مولکول
#توێکاری‌ناسی =آناتومی
#بڕۆ_بڕەو، شتێکی بەڕەواج =رواج
#یەکاو =شط
#ئەستێودان =دخمە
#ئاژۆتن_لێخوڕین =راندن
#بەڵگاژۆ =گواهینامەی رانندگی
#ڕۆچوون =تداخل
وەک چۆن دەڵێن بە عەرزدا ڕۆچوو

#مەترسی_بڤە =خطر
#ئاژۆر_لێخوڕ =رانندە
#پرسیار_پرس=پرسش
#پرسا =کسی کە می پرسد
#داشدار =مالک،
دیسان کەسانێکیش کە هەواخواز و هاوادار و پاڵپشتی ئەکەن لە خاک و گەل و کەسێ. پێی ئەڵێن داشدار و داژدار

#داشدە =مُلک(مڵک
#بەنداو =سد
#کڕکڕاک، بە لاکەویژەیش ئێژن= غضروف
#پووشبەقنگە_پووشەقوونە =سنجاقک
#شەیتانۆکە =حلزون
#گوڵەشلێرە_هەڵاڵەبراییمە_هەڵاڵەبرمە =لالەی واژگون
#شارۆچکە_شارەدێ =شهرک
#کەڵەگایی =قلدری
#قەرزدار_دەین‌لەمل =مدیون
#بانگکردن_قاوکردن_هەرالێکردن= صدا زدن و صداکردن

#جاڕڵێدان، گەڕاندن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ئاگاداریـی یا خۆ خەبەرکردنەوەی خەڵک بەهۆی هەڵسان بۆ کارێ بە دەنگ و هەرای زۆر و ئاهەنگەوە = جار زدن
وەک زەمانی زوو لە مەیدانەکان هاواریان دەکرد بۆ خۆشیەکان و مردنەکان و کوشتن و لەداردانەکان، یاخۆ خەبەردارکردنی خەڵک بۆ جەشن و شادیەکانی ئایینی و لاچوون و تەواوبوونی نەهامەتی و بەڵا و نەخۆشینەکان

#جەنگە =موسم
#گەردانکردنےکردار =صرف فعل
#ئاوەڵناو =صفت
#جێناو =ضمیر
#ئاوەڵکردار =قید
#بکەر_بگێڕ =فاعل
#بەرکار =مفعول
#کردار =فعل
#چاوگ =مصدر
#تێنەپەڕ=ناگذر
#تێپەڕ =گذرا
#بڕگە_بەخش_بەش =هجا
#ڕەگ =بن
ڕەگ هەمان ڕیشە
#دۆخ =حالت
#بارگی‌کارەبا =بار الکتریکی
#گەیێنەر =رسانا
#نەگەیێنەر =نارسانا

#بارگەگر =خازنە و خزانەداری
#بارگر_خەزانەدار_سندووقدار= خازن، خەزانەدار
#بارگە= خەزانە

#پەستان =پتانسیل
#پاڵهێز =نیروی دافعە
#لێشاوےکارەبایی=جریان الکتریکی
#شانە =پیل
لێرەدا مەبەست پیل و هێز و هەیبەتە
دیسان شانە بە کۆمەڵە بەند و گرێ ئەوترێ، بە کۆمەڵە مێخ و بزمارێ کە بە ڕەدیف بن ئەوترێ
شانە دیسان بۆ داهێنانی قژی سەر ئەبێ
بۆ داهێنان و پاککردنەوە ئەبێت.
#هاوێنە =عدسی
#دەرهێڵ_لەدەرەوەےهێڵ =آفلاین

@bokurd @bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

من ڪە تۆم هەیە پێم ئەڵـێن بەوبەخت
ڪەسێ تۆی نەبێ چی هەیە لە بەخت؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
ترا کە دارم، نخواهم کە تخت.
حاجتی حاصل نخواهم ز بخت
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

لە وڵاتێ
ڪە هێمای سۆز و ئەوین
بەر تیری نفرەت و قین
ئەدرێ،
سەرڪەوتن ئەستەمە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd @bokurd
در مملڪتی ڪە عشق و مهربانی
با نفرت و ڪینە تیرباران شوند،
رسیدن بە اهداف محال است
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#پەند

ڪە ڪێشەی نێوان، بە چووڪە بـینیا
جوانترە یەڪبوون لە بەر چاو دنیا
بە یەڪتر بـێژین ئەو ڪەسی منە
دوژمن‌بەزێنە ئەم یەڪگرتنە
ڪەسێ تەنیا بێ ساجی لە بنە
پاپۆڕەی مافی با نایڪا شنە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

🔥🔥🔥نەورۆز🔥🔥🔥

نەورۆز هاتەوە جێژنے ڪوردەوار
پیرۆز بێ لە گشت فەقیر و هەژار

هەموو بە یەڪ دەنگ بـێژن پیرۆزە
خەندە ڪەوتە سەر لێوــے ڪرێڪار

خاڪە لێوەیە و لێوە ڕواوە
شادــے خستە دڵ فەلاح و جووتیار

هەژاران بەرگیان هاتەوە بەریان
چیدی ناڪرێ ناخیان لەت‌وپار

پیشەــے هەژاران زیندوو دەبێتۆ
ئەگرنۆ دەسیان پارە جاروبار

بەڪرێڪاری و فرۆشتنے گیا
چێژــے لێ‌ئەگرن هاتنەوەــے بەهار

بەهار بەخێر بێـے چ خۆش وەرزێڪے
هەژاران دیسان دێنەوە سەرڪار

لە دواـے تۆ بەهار وەرزـے هاوینە
باوڪے فەقیرە هاوینەهەوار

ڕەنگـے سوور و سەوز سپے لە ناوــے
هەتاوــے هاویشت خواــے پەروەردگار

دیسان بەخێر بێـے وادەڪەـے نەورۆز
باوڪیان هاتەوە بێڪار و نەدار

ئەم جێژنە جێژنے ئازادــے ڪوردە
بۆیە پـێـے پەستن جەلاد و ڪوففار
@bokurd
#جووتەئامۆزا
#موختارهێژا_ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

هاتنےساڵی ۲۷۲۱ی ڪوردی و

#نەورۆز_جەژنی_مێژینەی_ڪورد
#لە_هەموان_پیرۆز_بـێت

Читать полностью…
Подписаться на канал