https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸 @bokurd🖌 ╚🌷═🍁🌹🍁╝
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی.
دۆستان و ئازیزانی هێژا لەوەی نەمانتوانیوە وەک پێویست خزمەتگوزار بین؛
بمانبوورن.
ئینشائەڵڵا ئەو جەژنەیشتان بەدڵی خۆش و پیرۆزتان بێت.
خۆزگە وەک پەخشانەشێعرەکەی کاکە فەرهادی پیرباڵ
وەک گشت دروومانی بەرگدوورانی ڕێی دلێرانی مێرمنداڵ
هەموو ئاوا کوردیپۆشی خاکی و ڕاستەقینە بووینایە
بەڵکوو هیچ کۆپتێرێکی خەیانەت ئێمەی کوردی نەبینیایە
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
موناجات
@bokurd
یا رسولاللە سەر و گیانم بە قوربانت دەکەم
ڕێم بدە بێم و ئیشارەی خەتی پایانم مەکە
من بە کۆڵباری گوناحی شانەوە دێمە پەنات
تۆ بەپێی باری گرانم، تووشی تاوانم مەکە
چۆن سەرم هەڵبێ لە قاپیت یا شفیعالمرسلین؟
سەر بەژێری تانە دێم و چاو لە پاوانم مەکە
"أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ" .... الامان
تۆبەکاری غەڕڕەبانم دەس بە دامانم،، مەکە
"لَنْ تَنالُوا البِرَّ حتی تُنْفِقُوا" یە، خەونی من
خوا بەڵێنی داوە پێم، بێبەش لە پەیمانم مەکە
چاوی ئاواتم لە دەرگای ڕەحمی خۆتە، دڵنیام
زۆر خەتابارم، بەڵام تۆ بیت و ئیمانم،،، مەکە
ئارەزووی دینی جەماڵت، گڕ دەخاتە سەر دڵم
تۆ بەپای گڕکانی ناخم تووشی سووتانم مەکە
بوومە شینگێڕی هەواڵان و بەتەنیا مامەوە
تاسەباری کۆچی یارانی غەزەلخوانم،، مەکە
ئەی حبیبی خوا، بە جلکی ئاڵەوە بمبە حوزوور
شەرمەزاری ڕووی شەهیدانم، پەرێشانم مەکە
#ماۆستا_سەلاح_کوردی
سێشەمە ۴ی سەرماوەزی ۱۳۹۳
@bokurd
#سڵاو_ئازیزان
(ی) هەم دەکرێ بزوێن بێت هەم دەکرێت نەبزوێن بێت.
سەرنجی ئهم وشانه بدهن:
( #مهی mey )، ( #بی bî ).
لهو دوو نموونهدا، (ی y) نهبزوێنه و دهنگێکی کورته،
بهڵام (ی î) بزوێنه و دهنگێکی درێژه.
گهر سهرنج بدهین: دهبینین که له ئهلفبێی ئارامیدا، ههر دوو شێوهکهی (ی) وهکوو یهکن.
بهڵام له لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î).
له ئهلفبێی ئارامیدا جیاکردنەوەی بزوێن و نهبزوێنی (ی) هێندێک وردبوونهوهی دەوێت،
لە نووسینی ئارامی ئەگەر پیتی پێش (ی) بێدەنگ و کپ بوو ئەوا خودی پیتی (ی) دیارە بزوێنە و دەنگدار،
وەک:
#کیمیا👉لە وشەی کیمیا یەکەم ی بزوێنە دووهەمین ی نەبزوێن
#نیما #سیما #شیما
هیچکات پیتە دەنگدار و بزوێنەکان لە سەرەتای وشە و بڕگە نایێن،
ئەگەریش پیتی پێش(ی) دەنگدار بوو ئەوا خودی پیتی(ی) بێدەنگە
وەک:
#سەیوان #کەیوان #پەیمان
هیچکات دوو پیتی دەنگدار پێکەوە نایێن مەگەر پیتێ نەبزوێن و کپ لە بەینیاندا بێ
پیتی ی له لاتینی کوردیدا، دوو شێوازی جیایە و بهو جۆره جیاکردنەوەی بزوێن له نهبزوێن زۆر ساناتره.
دوو پیتی دەنگدار بە دوای یەکدا نایێن
سهیری ئهم وشهیه بکهن:
( کوردی+ەکان kurdî+ekan = کوردیهکان kurdîekan ).
لەو نووسینهدا ههڵهیهکی گهورهمان کردووه، ئهویش ئهوهیه که دوو بزوێنمان پێکهوه نووسیوه:
(یە îe).
چار؟ دەبێت کهڵک له پیتی یارمهتیدهری (ی y) وهرگرین و بنووسین: (کوردیـیـەکان kurdîyekan).
لهم وشەدا بە ئهلفبێی ئارامی دوو پیتی (ییـ) وهکوو یهکن، بهڵام لهڕاستیدا یهکهمیان بزوێنه و دووهمیان نهبزوێنه. ئهگهر سهیری لاتینییهکهی بکهین باشتر بۆمان ڕوونه: (îy).
@bokurd
@bokurd
#چەن_سەرنجێک_لە_سەر_پیتی بێدەنگی ئ ئـ ء
هەندێ لەو وشەگەلەی کە لەناو فارسیدا هەن و ئەم پیتەیان (ئ ئـ ء) تێدایە وشەی عەرەبین.
لە وشەکانی زمانی کوردیدا پیتی " ئـ " لە سەرەتا و نێوان وشەدا دەبینرێت، بەڵام لە کوتاییی وشەدا بە دەگمەن بەدی دەکرێت. بۆ نموونە وشەی " نە " بە شێوەی جەخت (تەئکید) دەرببڕێت و بوتڕیت، دەبێ بە شێوەی " ء " بنووسرێت : نەء.
@bokurd
شێوەی نووسینی پیتی " ئـ " لەگەڵ دوو بزوێنی "واوی کوردی" و دەنگی "بزرۆکە" لە وشەدا:
ئـ + و وەکوو : ئومێد، ئوستاد، ئوستان
ئـ + بزرۆکە وەکوو : ئستران، ئستاندارد، ئشکێل (چوار مێخە، چوارمێخەکێشان)، ئسپانیا، ئڕا
ڕێنووسی پیتی " ئـ " لەگەڵ ٦ پیتی بزوێنی دیکەی کوردی:
ئاو، ئەز، ئەوانە، ئەسپ، ئاسۆ، ئاش، ئاغا، ئاقڵ، ئاگر، ئاوڵە، ئامانج، ئاوەڵا، ئاڵن، ئاڵا، ئارام، ئاوات، ئازاد، ئارین، ئاژوان، ئاسن
ئـ+ ا👈ئاسن ئاو ئاگر
ئـ +ێ👈ئێرە ئێوە
ئـ + ی👈ئیدانە
ئـ + و👈ئومێد ئوستاد
ئـ + ە👈ئەدەب ئەوە ئەشێ
ئـ + بزرۆکە i 👈ئستران ئشکێل، ئڕا
@bokurd
"( ا ) درێژ" لە ناوەڕاست و کۆتایی وشە دێت.
نموونە:
چاو، پار، ماڵ، مامە، باخ، پاوە، بانە، بۆکان، جوانڕۆ، ساج،
بارگین(یابو، قاتر)،
برا، باوا، باو، دەوا، داو، برازا، نەما، بڕیا، دنیا، کوا؟ کەوا
@bokurd
سڵاو و ڕێز و سڵامەتی.
فەرموون:
لەم شێوە کۆڕ و دانیشتنانەدا هاتن بۆ هەمووانە.
@bokurd
ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە
@bokurd
لەدایکبووی ۱ ی بەفرانباری ۱۳۰۴ گوندی کۆلیجەی شاری مهاباد؛ فەوت ۳۱ی بانەمەڕی ۱۳۸۸ بۆکان
ناودارترین شمشاڵژەنی جیهان.
گەورەیەیێکی مۆسیقای کوردەواری.
باوكی خۆی نهبینیوە و دایكیشی له تهمهنی 6 ساڵ فەوتی کردە.
۱۳۲۴ خۆری لەگەڵ كۆماری کوردستان لە مهھاباد بووه.
دۆستی لهگهڵ مامۆستا ھهژار و ھێمندا بووه.
دوا شەهیدبوونی سەرکۆماری کوردستان قازیمحهمەد،
پەنادهباته ئهشكهوتی گوڵاڵه، ماڵی عهباسئاغای سهركهپكان و ئهحمهدئاغای كۆیه
۱۳۴۶ و ۱۳۴۷ بۆته ھاوڕێی مهلائاواره و مهلامهحموودی زهنگهنه و سلێمانی موعینی.
تا ۱۳۶۴ خێزانی پێكنهھێناوه.
ھاوڕێ و ھاوشانی تێكۆشهران تا سهردهمانی شۆرشی جەمهووری ئێران بهنھێنی لهگهڵ جووڵانهوه و خەباتی کوردیدا بووه.
شەو ۵شەممە ۳۱ی بانەمەڕی ۱۳٨٨ بە نەخۆشی هەناسەسواری لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی قلیپوری بۆکان فەوتی کرد.
بهپێی وهسیهتی خۆی ئێوارهی ههینی 1ی جۆزهردانی 1388
له تهنیشت گۆری مامۆستا حهسهن زیرهک له داوێنی ناڵهشكێنه به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
@bokurd
پێکەوە بین؛ دەبینە سیان
من و تۆ و ماچی خودایی
لەیەک دوور بین؛ دەبینە چوار
من و ڕەنج، تۆ و تەنیایی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
وەرگیراو لە مامۆستا لەتیف هەڵمەت
@bokurd
با هم که باشيم سه تاييم
من ، تو و بوسه
بي هم چهار تاييم
تو با تنهايي
من با رنج
(لەتیف هەڵمەت) باشووری کوردستان
@bokurd
بە زانایی و تەمەن نییە.
@bokurd
بڕێ کەس ئەوەندە دڵساف و سادە و بێغەلوغەشن:
درەنگ تێدەگەن کە: برایەتی و دۆستایەتی بەزۆر نابێت.
لەوان وایە: کە هەمووان وەک خۆیان ڕفێقی ڕاگە و برایێ پشتیوانن.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
ئاوێنەی دڵ
@bokurd
لە ئاوێنەی دڵتەوە
بڕوانیتە دەروە
گ کەس وەک خۆت دەبینی
خۆت چیت، خەڵکیش لاو هەوە
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
#تلگرام
لە ڕێگەی بەستەری خوارەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ زمانی کوردی بکەنە زمانی تێلێگرامەکەتان👇🏻👇🏻
/channel/setlanguage/1kurdish
@bokurd
کەسێ ویستی لە ژیانت بڕوات؛ بۆ نەڕوات؟
ئەبێ خۆت فێر بـبیت ناشیانە درگا بۆ کەسی ناشیاو نەکەیتەوە.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
سڵاو و ڕێز
تکایە بۆچوونتان بنووسن و هەر شتێکی بۆ بەرژەوەندیی وڵات و کوردەواریمان کاریگەریی باشی هەس؛ بڵاوی بکەنەوە.
#سڵاو_و_ڕێز_ئازیزان
#تێبینی لەسەر پیتے( ڕ )
وەک یەکێک لە پیتە کپەکان ناسراوە، شێوازی دەربڕینی لە زمانی کوردیدا؛ لە سەرەتا ونێوان و ئاخری وشەدا بە شێوەی قەڵەو "ڕ" قەڵەو ئەنووسرێت و ئەخوێندرێتەوە
زۆر کەس وا ئەزانن پێویست ناکا نیشانەی حەوت و باڵە دابنرێ بۆی...
بەڵام ئەم جۆرە جووڵانەوە لەگەڵ ئەو پیتە کارێکی زۆر هەڵەیە و ئەبێ پیتی ڕ لە هەر شوێنێکدا بێ بەو نیشانەوە بنووسرێ و بەقەڵەو بخوێندرێتوە.
وەکوو:
#ڕێبوار= ڕاگوزەر، ڕێگوزەر
#ڕێگا= ڕاگە، ڕێ، ڕیە، ڕێیە
#ڕووناک= ڕۆشن، ڕوون
#ڕۆژنە= ڕۆزەنە
#ڕێژنە= ڕەگباری باران
#ڕەوەز= چنراوی خۆڕس و سروشتی سەنگ و بەردەکان؛ لە کێودا، بە ڕەدیف و ڕیزی گەورە
#ڕەوەند_کۆچەر= چادرنشین و کۆچنشین، یەیلاخوقشڵاقگەر
( ڕ) وەکوو لە سەرەتای وشەدا هەیە لە ناوەند و کۆتایی وشەیشدا بەدی دەکرێتن
وەک:
#تووڕە= عصبانی
#زووڕە= دەنگی گریان تایبەت مناڵ کە بەپڕی بگری
#جیڕە= جیڕە و دەنگی دریا و پەنجێرە
#قووڕە= دەنگی بڕێ لە ئاژەڵەکان کاتی ترس یا ئێشوژانێک زۆر
#قاقڕ= سووتێنراو شوێنی بێدەنگ و ژیان، شوێنێ کە گیای لێ شین نابێ
#سیخوڕ= لە هەنێ ناوچەی کوردەواری خۆمان بە سووچڕ ئێژن سیخوڕ
#سیخوڕ= خەوەرچین، جاسووس
#سووچڕ= جۆرێ ژیشک بە دڕک و تیێغی زۆر درێژ پۆشراوە و کاتی ترس و خۆف بۆ بەرگری لەخۆی دەیهاوێت بۆ دژمن.
#زاخڕ_بەستێن = جێگەی لێژ و پڕشیب و بەردەڵان
👆👆👆
لەم وشانەدا ڕ لە ئاخردایە
بێجیاوازی لە
سەرەتا و ناوەند و کۆتایی وشەدا ئەم پیتی ڕ قەڵەو یا باڵەدار بە قەڵەو دەنووسرێ و دەخوێنرێتەوە.
#ڕووداو= ڕوویداد، حادثه
#ڕواڵەت= ظاهر
#ڕاستە= خەتکێش و بریتییە لە ڕاست و دروست
#ڕەنگاڵە= پەڕەندەی ڕەنگاوەڕەنگ دامێنەی ڕەنگین
#ڕاز= ڕەمز
#ڕێباز= ڕێگەی هەدەفدار و بەئامانج
#ڕێبەر= ڕانما، ڕاهنما، ڕێنما، پێشەوا
#ڕێگەش= ڕێڕاست، ڕێزان، ڕێگەزان، ڕاگەزان
#ڕێبین_ڕێناس= ڕێبەر
#بەڕێز= ڕێزدار
#بەڕۆژ= بەڕۆژ کراو، تازە کراو
#بەڕۆژ_بەربەڕۆچکە_بەربەڕۆژکە_بەرڕۆژ= ڕوو بە ئافتاو و ئافتاوگیر
#فڕۆکە= هواپەیما
#پەڕان= لە حاڵی پەڕشت، پەڕاندن
یانە خۆ بۆ هەندێ تفەنگ ئێژن پەنجتیرپەڕان واتە خۆی ئەیخاتەوە سەر پێ و پووکە و قاوخەکان ئەیپەڕێنێ پێویست ناکا تفەنگەکە بشکێتەوە
#پاپۆڕ= کەشتی
#سیخوڕ= جاسووس
#بگۆڕ= گۆڕێنەر
#سووڕ= چەرخە
@bokurd
#پەندی_پێشینیان
@bokurd
ئەم پەندە لێی دێ بۆنی ڕووبینی
کەچەڵ، ئارەقچن؟ کوێر، شەونشینی؟
بەم سەودایە کەس ناڵێ پیرۆز بێ
کچ کوێر و زاوا زۆر قیت و قۆز بێ
حەز دەکەی لە ژین نەبی ڕەنجەڕۆ
شەو پینەوپەڕۆ، بە ڕۆژ قیت بڕۆ
گۆزە خاڵی بێ، زوو لە لێوی بان
دەکەوێتە خوار، بێ شک و گومان
دەڵێن هەوڕگەر تا دەچێ لە ناو
لە گۆزەی شکاو، دەخواتەوە ئاو
بۆ شتی تازە و تەمیز تێکۆشە
تەنانەت گۆزەی نوێ ئاوی خۆشە
بەڵام دوو سێ ڕۆژ ئاوی سارد و خۆش
لە گۆزەی سوور و تازە دەکەی نۆش
کێ شین هەڵگەڕا بە دەم قاقاوە
سەرکۆنەی مەکەن، وشتری زاوە
جاری وا بووە مناڵی کەمبیر
داویە بێهەدەف لە نیشانە تیر
کەس باوەڕ ناکا، نە شێت و نە ژیر
تاقە مانگایەک بدا نۆ مەن شیر
لە کونی دەرزی دەچێ جاروبار
بە دەروازەدا ناچێ گەلێ جار
#مەلا_غەفوور_دەبباغی
@bokurd
خاسەکەوێ بووم تەنیا دەمخوێند لە بانی قەڵا
دە کچێ بمدەرێ ماچێ لە نیەتی دەردوبەڵا
@bokurd
ساڵوەگەڕی کۆچیدوایی گۆرانیبێژی بەناوبانگ و خاوەنی سەدان ئاهەنگ و گۆرانی ڕەسەن و بەندی خۆشی خۆماڵی؛ خوالێخۆشبوو
#کاک_موحەمەد_کێلەشینی_سەقز
شەممە ڕێکەوتی ۱۲ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی
دوای بینینی ئازاری سەخت بە دەس نەخۆشیەوە بۆ هەمیشە چاوەکانی سەر یەک نا و ماڵاوایی لە زێد و نیشتمانەکەی و کوێستانەکانی کەلی خان، گوڵزەرد، مەحموودشایەر، سەرتوون، قەڵات، نەکەرۆز و دەشتودەری کێلەشین کرد. کاک موحەمەد دەنگێکی خۆشی خۆماڵیانەی هەبوو لە زۆرینەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانا بۆ دڵخۆشکردنی هاوڕێیان و تامەزرۆیانی گۆرانی کوردی و زیندووڕاگرتنی فەرهەنگی خۆیی بەستەی دەچڕی و لە ڕێزبەندی گۆرانیبێژانی خۆماڵی ئەگەر بێ هاوتا نەبووبێ هاوتاییشی لەم چاخەدا کەم بووە.
گۆرانییەکانی بێ چاووڕا و خۆبەخشانە بڵاو دەکردنەوە و هەستی دەروونی خۆی دەردەبڕی.
سەرەنجام بە داخ و خەفەتی نیشتمان و وڵات سەری نامورادیی، بۆ پشووی یەکجاری لەنێو خاکی نیشتماندا نایەوە.
ڕۆحی بەرزەفڕی بە بەهەشتی بەرین شاد بێت. ئامین.،.
@bokurd
سڵاو و ڕێز.
دەنگی دڵلاوێنی مامۆستا ناسر ڕەزازی
چیمەن هەی چیمەن چیمەن کەرکووکی
ئەمن چۆن نەمرم چیمەن تۆ بەن بەبووکی؟
@bokurd
بە هەزارێ دەنگم بدەن، بانگم کەنە تاکەکەسی.
ناچم گیانە
نەکا بە ملی وردت! خۆت بێیتە پیوی و بێئاگا بم.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
۱- میلەتەکان خۆیان سەرمایەی خۆیانن، بە مەرجێک باشتر یەکتر بناسن و باشتر لە فریوەکانی فریوچییەکان تێبگەن و فریو نەخۆن.
ئەرز و ئاسمان و ژینگە و خاک و وڵاتەکانیان ماڵێکی فراوانترە، پشتیوانێکی پێشکەشکراوە لە لایەن خوداوەند.
۲- سەرمایە و بیرۆکە و جێ و ڕێگەی زۆر ئەکرێتە کار تا بەندیخانە دروست بکرێت و خەڵکی سادە وا لێکەن ببنە بەندیگەلێ تا بەندیخانەکان پڕ بکەن و تووشی بەند و تاوانیان بکەن (تەنانەت ئەگەر لەڕێی سەپانی تاوانێکی نەکراوە و درۆ بێت.)
۳- جێی سەرسووڕمانە
کە: خودی ئەم سەرمایە و خاڵگەلە گرینگ و موهیمانە، لەو میلەت و گەلە دەسنرێت و ئەدزرێت کە دژ بە بوونی بەندیخانە و ترۆر و پەت و سێدارە و کوشتارن، ئەیانەوێت کەس تووشی هیچ تاوان و خەتا و زیندانێ نەبێت.
ئەمانەیش بە شێوەگەلێکی نگریس بەشێکی چکۆلە لە فێڵ و پێچدانەوەکانە کە لە درێژایی زەماندا لە لایەن کاربەدەستان و بەڕواڵەت گەورەکانی قاییمکراوی ناو خەڵک بەسەر میلەت و گەلەکاندا دێت.
۴- بە مێژووەکاندا گەڕێنەوە دەردەکەوێ کە ئەم ڕێگە قێزەونانە زیاتر لە یەهوودییەکانەوە پەرەی سەندگە و کەوتۆتە ناو جوگڕافیگەلی جۆراوجۆر.
ئەم دیاردەیە زیاتر لە ئەمریکا و ئەورووپا بەتایبەت فەڕانسە، ئینگلیس
هەروەها لە وڵاتێکی دەستکرد و دەستدرووسی وەک ئیسڕاییل سەخت و سەنگین بەڕێوە چووگە و
ئەیشکرێ بڵێین لەوانەیە بەنێو وڵاتانی دنیادا بڵاو بووگن تەنانەت کشوەرە باوەڕدار و ئیسلامخوازەکانیش.
۵- شتێکی سەیرتر ئەوەسە کە هەر خودی ئەمانە، بۆ ئەوەی وەک کەسگەلێ باش و تیرەیێکی باش بدرێنە بەر چاو (بۆ فریودانێکی گرینگتر و ئەبەدی و سواربوونێکی هەتاهەتایی)دێن بە هانای بەندی و گیرۆدەکانێ کە خودی خۆیان زوڵمیان لێکردوون.
۶- دیسان بەو شێوەیش میلەت فریو ئەدرێت و میلەتیش ئێژن: دەوڵەتێ عادڵمان هەس و ئەم کەسگەلە بەڕاستی خوێنخۆر، خەتاکار و شیاوی زیندان و بەندیخانەن.
@bokurd
تێبینی و ئامانج:
ئەلف - لە سەرێکەوە زۆربەی زانایان و مێشکەزیرەکەکان بەند ئەکرێن و لەنێو دەچن.
ب - زۆربەی خەڵکیش وەک خزمان و هەواخوازەکانی کوژراو و گیراوەکان، ژیانیان لەلا قورستر و گرفتارتر ئەبن.
لە سەرێ تریشەوە بڕێک خەڵک مێشکیان ئەفەوتێ و دوادەکەوێت و ئەبنە لایەنگری زاڵمانی سەرەکی و دیکتاتۆرەکانی ناو دنیا.
پ - فریوخواردنێکی زۆر سادە کە میلەتەکان بە خۆیشیان زانیوە کەچی هێشتا هەر خواهانی مانەوەی زاڵمان و زلهێزانن.
بۆچی؟
چونکوو دڵ و مێشکیان گەرمە گەرم.
بە چییەوە؟
بەوەی کە بەڵێ: ئەشێ ئازا بیت و چنگی خۆت لە قوڕاو دەربێنیت.
دنیا دنیایێکی بەڕۆژە و نابێت کارت بە ژیانەکانی ترەوە بێت. کام ژیان؟ ئەوەی کە زوڵمیان لێدەچێت و دەسەڵاتیان نییە.
ت - ئەوەیە کە بێگانەکان بەسەر گەلەکاندا حکوومەت ئەکەن و لە بازاڕ شەقام و خوێندنگە و کلیسە و پەرەستگاکاندا خەیانەت و زوڵمگەلێکی وەحشیانە و دڕندانە ئەکرێت و خەڵک بۆ سەرکەوتنی حاڵی مەجازیی خۆیان وێنە و فیلم ئەگرن و بە باارەقەڵایی بڵاوی دەکەنەوە؛ لە یەکقەدەمیی زۆڵملێکراوەکاندان ناچن بە هانا و هاواری کەس یا کەسانی قوربانیشدا.
بەڵام گەر مناڵی هاوساکەی یا مناڵی خزمەکەی لار تماشای درگاکەی کات، لار تماشای مناڵەکەی خۆی کات، هەتا ئەوپەڕی قین ڕۆدەچێتە سکیەوە و ئەچێتە شکات و شکاتکاریش.
دیسان سەرقاڵی و دواکەوتنێکی زیاتر بۆ خەڵکی و مافخۆران.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
سڵاو و و ڕێز
١ی جۆزەردان ساڵوەگەری کۆچیدوایی مامۆستای حەوتهونەر عەباس کەمەندی
گۆرانیبێژ
دانەری مۆسیقا
ئاوازدانەر
نیگارکێش
نووسەر و شاعیر(هۆنەر)
دوبلۆر
فیلمساز
دەرهێنەر
لەدایکبوون: ۱۳۳۱ خۆری
۱۹۵۲ گەڕەکی جەوراوای سنە
کۆچیدوایی: ۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۳خۆری
۲۲ی مەی ۲۰۱۴
بەهۆی وەستانی دڵ لە سنە.
@bokurd
مامۆستا:
ناوت یادت لە دڵدایە و دەنگە ئەفسووناوییەکەت
لەم کوردستانە خۆشە گوێی هەموو کوردێکی دەزرەنگێنێتەوە؟
لەناو دڵی گەلێکی کە لەسەر کوردستانە خۆشەکەی ئەژی و پێی سەربەرزە
وەک بەرزیی سوڵتانسەراجەدین و شاهۆ و ئاوییەر و نەکەرۆز و گۆیژە و ئاگری و قەندیل.
@bokurd
سڵاو و ڕێز و سڵامەتی.
@bokurd
هەمووی درۆیە کە لە مەجازیدا ئێژن:
خوشک و برا یا باوکوفرزەن یا دایکوفرزەن.
@bokurd
کەس ناتوانێ تەنانەت وەک سێبەری دایکوباوکی خۆم و خوشکوبرای خۆم بێتەوە
بە خوا لە مەجازیدا هەمووی خۆلووسکردنە ئێژن: فڵان کەس وەک برای خۆم وایە و فڵان کەس وەک خوشکی خۆم وایە.
پێش هەموو شتێ ئەوانن کە پشتت چۆڵ ئەکەن.
ئەوە من مردوو و ئێوەیش زیندوو، ئەگەر بینیتانەوە و هەق بە قسەکانی من بوو، بێژن: ڕەحمەت لە گۆڕت ئوسمان.
@bokurd
مامۆستا قالەمەڕە
قسەی زۆری لە دڵدا بوو
توانای نەبوو زمانی سەر
ڕازی دڵی دەرببڕێ!
ئاواز لە دەروونی پەنگ
توانای نەبوو "ژێی قوڕگی"
نۆتی ئاوازی بچڕێ!
لەلەشی کفت و ماندووی
هەموو ئەندامەکانی
بۆ فاشی ڕازونیازی هەر پەلەقاژەی دەکرد.
مەندوهێدی دوولێوی
گۆپک کردبوون و
بە کونی شمشاڵی واژەی دەکرد.
واژە= مەبەست پەیڤ
ڕەخسـاندی بەبیری تیژ
بچڕێ پەنگی ئاوازی
بە هەناوی دارێکی وشک و کلۆر و
کونکون.
شیکردەوە ڕازی دڵ
بە تووڕاندن لەناخی قامیشێکی
سەرەوبن.
مەستێکی زۆر هۆشیار و
پیرێکی دڵمنداڵ و
تێرێکی چاونزێر بوو.
شێتێکی ئاوەزمەند و
ئەوینداری دێرینی
بەژنی ڕەقی بلوێر بوو.
شمشاڵی ئاڵای بەخت و
زمانی حاڵ و
نەفخی صووری دەروونی ئەو بوو.
ڤەکری پرێسکەی دەریای
ڕاز و ئاوازەکانی و
ئاواڵی ڕۆژ و شەو بوو.
بە بلوێرێکی کۆن و
دەست و ئەنگوستی لەرزۆ
پشووی بەقەد تەمەن درێژ.
ئاوازی وای دەچڕین
دڵان دەکەوتنه خورپە و
ماشەری بیرەوەری
دەکردەوە ڕایەڵە و
زامی دەکردن ساڕێژ.
سەمفۆنی شمشاڵی ئەو
ژانی زایینێکی نوێ و
چزووی ورەی زۆران بوو.
هەناسەی تێکەڵاوی
دوو دڵداری ژووانگە و
ئاشتیلەدوای تۆران بوو.
عەبدۆڵڵاحەمزە سەردەشت ۱۳۹۳
@bokurd
وڵات بەناوی فارس و عەڕاق و توڕکیا نەبووە و نییە.
مەگەر بە داگیرکەری و مێژوودزین لە کوردستان.
کورد لەژێر ڕکێفی ئەم ناوانە نەبووە و نییە.
مەگەر بە داوی خۆفرۆشی بێگانەپەرەستان
@bokurd
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
#پەندەکانی_مامۆستا_پیرەمێرد
وا بە یاری کۆن گاڵتە پێک ئەکەین
لێمان زویر مەبن ناوی کەس نابەین
بە گەنم گەنم گەوج تێدەکەوێ
بەڵام"ڕێوی چوو"سیخورمەی دەوێ
"ئاشە تەندوورە"ی زەمانە وایە
هەرچی کە سوار بێ شەقی لە دوایە
@bokurd
سەقز
@bokurd
سەقز سڵاو لە دیارەکەت
سڵاو لە خۆت لە شارەکەت
سەقز شاری قارەمانان
ئەتپارێزن پاڵەوانان
لاوانی ئازا و دلێرت
ڕوونیان کردۆ ڕێگای خێرت
بەرەبەرە هەر وا بووە
هەر وا ئەبێت هەر وا چووە
پڕمێشک و بیر، بوونیان جوانە
سەقز هەردەم لە یادیانە
هەر وەک لە کۆن، بە زانایی
هەر وەک مێژوو، بە سانایی
کیژ و کوڕ و پیر و لاوت
دڵیان پاکە وێنەی ئاوت
سادە و زانان بێغەل و خەش
خەڵکی سەقز دڵپاک و گەش
ئێستایش بەبیر، پاڵەوانن
پڕخیرەت و قارەمانن
بێخەیانەت تاکوو هەرمان
بۆ دەردی یەک بوونە دەرمان
خـۆڕاگـرن ئـەو نـەتـەوەت
وەک کەرەفتوو و قەڵای زێوەت
وێنەی چیای نەکەرۆزت
هیمەتبەرزن گەلوهۆزت
پڕخیرەتن وەک هەڵۆکەت
خەڵکی شار و لاگوندەکەت
تێدەکۆشن بۆ ناوچەکەت
لـەبـۆ خاک و وڵاتەکەت
بە یەکیەتی گەلی کوردت
پیر و لاو و گەورە و وردت
بە یەکیەتی ئەم گەلەوە
بە دەرفەت و بە هەلەوە
دەڕەخسێنن بەرژەوەندی
دەبنەوە چرای ڕێی ئازادی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
📡 @bokurd
دڵ جێی ناکەسان نییە
ناشیانە دڵ مەسپێرە
کەسی ناکەس فڕێدە
قەت مەڵێ تازە دێرە
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
☘وەرگێڕانی وشە🍀
کۆڕەکانی:
کۆڕی وانەی کوردی
مەکۆی کوردان
کۆڕی شیکاری
@bokurd
وانەبێژ: مامۆستا محەممەد
متعدد= جۆراوجۆر، جۆربەجۆر، زۆر، زیاد، فراوان، فرە، هەمەچەشنە، هەمەجۆرە
✅✅✅
تعدد= زۆری، جۆراوجۆری، جۆربەجۆری زیادی، فرەیی، فراوانی، هەمەچەشنی، هەمەجۆری، فرەچەشنی
✅✅✅
تعدد زوجات= چەندهاوسەری، چەندژنی، فرەژنی، فرەهاوسەری
✅✅✅
تعدد ابعاد= چەندڕەهەندی، فرەڕەهەندی
✅✅✅✅
متعهد= بەڵێندەر، بەبەڵێن، پەیماندەر، پابەند، دەروەست
✅✅✅
تعهد= بەڵێن، پەیمان، سۆز، دەروەستی
✅✅✅✅
تعهد اخلاقی= پابەندبوونی ئاکاری(ئەخلاقی)، بەڵێنی ئاکاری/ئەخلاقی
✅✅✅✅
خوش اخلاقی= ڕووخۆشی، ئاکارپەسندی، ڕەوشتی باش
✅✅✅
تمدید کردن= نوێکردنەوە، تازەکردنەوە، درێژکردنەوە، دووپاتکردنەوە
✅✅✅
تمدید شدن= نوێبوونەوە، تازەبوونەوە، دووپاتبوونەوە، درێژبوونەوە، درێژکرانەوە، کشان
✅✅✅
مدت مدید= ماوەی دوورودرێژ، ماوەی زۆر، ماوەی درێژخایەن
✅✅✅
مدت مدید= ماوەی دوورودرێژ، ماوەی زۆر، ماوەی درێژخایەن
✅✅✅
تمدد اعصاب= بووژانەوە/حەسانەوە/حەوانەوەی مێشک، ئارامیی/ئارامبوونەوەی مێشک، ئاسوودەیی و حەسانەوەی مێشک
✅✅✅✅
مقدور= گونجاو، لواو، دەستدان، ڕەخساو
✅✅✅
حتی المقدور= بەگوێرەی هێز و توانا، بەپێی توانا، تا بتوانرێ، تا بکرێ، تا دەکرێ، تا دەلوێ، تا ئەو جێیەی بگونجێ/بلوێ
✅✅✅✅
سریع الهضم= زووهەرس، زووتاو/زووهەڵتاو، هەرسکردنی خێرا
✅✅✅
مبهم= ناڕوون، نادیار، لێڵ، تەماوی
✅✅✅
ابهام= ناڕوونی، نادیاری، لێڵی، شاراوەیی
✅✅✅
ابهام زدایی= ڕوونکردنەوە، وەدیارخستن، ئاشکراکردن، نهێشتنی شاراوەیی، لابردنی گومان
✅✅✅
@bokurd
سڵاو و ڕێز، ئەی هاوڕێی کوردزمانم.
وڕی و ساردی ئەم خەڵکە هەتا کەیە و لـۆ وا ئەکەن؟
بۆ سووکە پێکەنینێک: خۆ لە داوی فەنا دەخەن.
گشت شەو و ڕۆژی خوایی؛ ڕۆژی زمان و جلوبەرگە *
بەس ڕۆژێ دامەنێن بۆی؛ کوردەواری وەپەن مـەدەن.
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
وەرن با هەموو کاتێ لە هەموو شوێنێ:
هاوکات لەگەڵ پاراستنی جلوبەرگی کوردی؛
زمانی نەتەوەیی کوردیش بپارێزین...
#پەندی_پێشینیان
دۆستت تا نەبێ وەک خۆت دڵ بەکوڵ
بۆی هەڵمەرێژە خێرا کیسەی دڵ
تا ئەو نەبرژێ بۆ تۆ هەناوی
هەڵمەقرچێنه جەرگت لە تاوی
هاوڕێ گەلێکیان وەک ماری سڕن
ڕواڵەت دۆست و لەبنەوەبڕن
ئیمرۆ لێ دەدەن لافی دڵسۆزی
دەبنه دوژمنی بابکوشتە سۆزی
✍ مەلا غەفوور دەبباغی.
@bokurd
بەڕاستی ;(شنگ یا ئەسپنگ)؛
یەکێ لەو سەوزیگەلەیە پاکسازی جگەر(کبد) دەکات و سەم و پیسی ناهێڵێتەوە.
بەتایبەت ئەو شیرە سپیەی کە لێوەی دێت.
@bokurd