https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸 @bokurd🖌 ╚🌷═🍁🌹🍁╝
بە ناو و یادی خوا
سڵاو و ڕێز
نەورۆزنـامـە:
ئازیزانم درۆ و درۆڪردن، بە دژمنی خودا ناوبردە ڪراوە.
پەس دیارە دژمنی ئێمە و هەموو دنیایشە.
پەس هیچڪاتێ ڕێگە بە خۆتان مەدەن بۆ ئەو ڪارە قێزەون و نەشیاو و نەگریسە.
درۆ قەت نابێتە شۆخی تڪایە قەت مەیڪەن و مەیشڵێن شۆخیم ڪرد.
ئینشائەڵڵا ڪە تەنانەت لە درۆی مەسڵەحەتیش دوور بن.
تۆخوا تەنانەت مەسڵەحەتیش نەیڪەن و مەیڪەن.
بەخوا ڕیشەی هەموو خراوی و ڕووخێنەرەڪان درۆیە.
تۆخوا دووری خەن لە خۆتان.
((ئینشائەڵڵا دایڪوباوڪی هەموومان جێگەیان بەهەشتی بەرین بـێت و خوداگیان پشتیوانمان بـێت.))
مناڵ گەر لە دووری دایڪوباوڪی بـبـێتە باشترین و سەرڪەوتووترین و دڵخۆشترین ڪەسی دنیایش، هێشتا؛
هەر گەوەرەترین ڪەموڪووڕی لە ناخ و ژیانیدا هەیە،
ئەویش خودی دایڪوباوڪە.
دەی خۆزگە تەنانەت چڪۆلەترین ڪێشە و ئاژاوەیش هیچڪات نەبـێتە دووری هیچ مناڵێ لە دایڪوباوڪی،
بەڕاستی؛ باشترین و جوانترین و بەنرخترین نەورۆزانە و جەژنانە و خەڵات و بیرەوەری بۆ مناڵان، ئەوەیە ڪە لە هەر حاڵدا؛ لە پەنای دایڪوباوڪی خۆیان گەورە بـبـن و بگەنە پایە.
خۆزگە هەموو جۆر ڪینە و دووبەرەڪی لە بەینی هەر چین و توێژێڪدا لەبەین بچێت و نەمێنێ.
خۆزگە هیچ دایڪوباوڪێ قەت مناڵی جێنەهێڵێ،
تەنانەت ئەگەر لەپەنای گەورەترین و خۆشەویستترین مرۆڤی جیهانیش دایانـنابـێت.
ئینشائەڵڵا، ئامین.
ئازیزەڪانم
گەلی جوانم
وڵاتەڪەم
نیشتمانم
پێشاپێش هاتنی ساڵێڪی تازەتر و ئینشائەڵڵا پڕ لە سەرڪەوتوویی و خۆشبەختی، دوور لە ناخۆشیـتان پیرۆز بـێت.
گەورەترین نەورۆزانە بۆ خۆتان و گەل و خاڪ و نیشتمان و مناڵتان،
ئەوەیە ڪە ڪوردانە بژین و ڪوردانە بمێنن و مناڵانتان قەت بێسەرپەنا نەڪەن.
تەواو ڪائیناتیش ناگاتە یەڪ چرڪەی خۆتان بۆ مناڵتان.
هەموو ساڵ و سەری ساڵێڪ و نەورۆزتان پیرۆز ئازیزەڪانم.
@bokurd
سپاسی خواگیان بۆ بوونی خۆی و ئێوە و هەموو چاڪی و پاڪیەڪان.
هیوا و ئاواتم سەرڪەوتن و دڵخۆشی و ئازادیتانە.
ئازاد بن ئازاد لە لایەن منەوە.
لەوەی ڪە نەمتوانیوە شیاوی خۆتان خزمەتتان ڪەم، شەرمەندەم.
هەقتانە تەوبیخم ڪەن.
@bokurd
براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
دوانیوەڕۆی هەینی ۲۹ی ڕەشەمەی ۲۷۲۰ی ڪوردی
بەرەو ساڵی ۲۷۲۱ڪوردی
❤️💛💚💛❤️💛💚💛❤️
ئەستەمە دڵم لای تۆ بـێت نەبـیت
هەستم غەزەڵخوانت بـێت نەبـیت
دژوارە ڪە مەڵبەندی سنوورداری خەیاڵم
جێی هات و چۆی یادی تۆ بـێت و نەبـیت
❤️💛💚💛❤️💛💚💛❤️
ئەستەم ، دژوار=سخت
هەست=احساس
سنووردار=محدود
قەدەغە=ممنوع
هات و چوون=جەولان
شوێن و مەڵبەندی سنووردار= محدودەممنوع
❤️💛💚💛❤️💛💚
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
دیارە ئاخـرمـە و گـەلێ نـەخـۆشـم
لـەتـاو زەمـانـە زووخـاو ئـەنـۆشـم
تـەمەنـم مابێ هـەمووی فـیداتان
هــاوارم زۆرن لـە سـنـگــی جـۆشـم
هـاواری مـنـیـش بـدەن بـە مـافـتان
بۆ ئازادی خـاڪ، گـەلـێ مـەدهـۆشـم
لـە بـەزم و هـیوا یادێ ڪەن لـە ئـەز
بۆ شادی گەل و وڵات خورۆشم
لـە ڪـاتی شـادی و ئـازادی گـەلـم
پێ لە گۆڕم نـێن مەڵـێن بـێـهـۆشـم
ئـێوە بگـێـڕن شایــی بـە دڵـتان
تـیـژبـاڵان مەسـتم بڪەن لـە هـۆشم
تـرسـاوم بـمـرم بـەم زامـە سـەخـتـان
نەگەم بەو شایەی ڪە بـۆی پەرۆشـم
بـێن لـە سەر گۆڕم سێپـێـی لـێدەن
بڵـێن تۆیش هەستە شایـی بـنـۆشـم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
24ی سەرماوەزی 2720ی ڪوردی
#ڪوتووپڕ
مەگەر هەر مەرگ بتوانێ لەم دڵتەنگیەم دەربـێنێ
بەشڪم ئیتر نەهێڵێ ناهومێدی ڕامژێنێ
ڪوردەگیان هەزاران جار گیانم دەبا فیدات بێ
خیرەت و ورە و هەستت هەر ڪوردانە بمێنێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
دڵم زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر تەنگە بۆ ڪوردێڪی ڕاستەقینە
دڵم تەنگە بۆ ئەوانەی بۆ گەلی خۆیان دڵیان زام و برینە
دڵم تەنگە بۆ ئەوانەی قەت جنێویان نەدەدا بە گەلی خۆیان
دڵم تەنگە بۆ ئەوانەی بۆ بێگانە نەدەڪەوتنە ماستاوی و گریان
دڵم تەنگە بۆ هەستێڪی ڪوردانە
بۆ نەمانی ترس و ناشتنی بۆنی پیسی بێگانە
دڵم تەنگە بۆ مرۆڤانێ خۆیان بەخت ڪەن بۆ گەل و نیشتمان
ئەو ڪەسانەی زوان و گەل و خاڪی خۆیان ناخەنە ژێر گیرفان
دڵم تەنگە بۆ ئەو ڪاتانەی خەیانەت نامێنێ
بۆ ئەوانەی پاڪن، پیس ناڪەن بۆ بێگانە گەل و داوێنێ
دڵم تەنگە بۆ خودی خودی خودی ڕاستی و خۆبوون
نەڪ بۆ ڪەسانێ بە دۆڕانی خۆیان و زوڵم و فێڵی بێگانە شادبوون
هەتا حەز ڪەی دڵ تەنگە لەداخی بێگانەپەرەس
لەداخی خۆیان و بیری حۆل و ئاڪاری نەنگ و تەرەس
دڵم تەنگە دڵتەنگی ڪوا ڪەی ئەبڕیێتەوە؟
ڪەی بێ گەلی منیش وەڪ خۆی لـێـبـێتەوە؟
😔😔😔😔😔
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd
نووسین و هەڵڪۆڵینی هەموو جۆر نووسینێ
لە سەر هەموو جۆر شتێڪی هونەری
لە لایەن براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
سـفـارش
@Rasgoyane
09186542646
بۆ ئازیزانی بێبەزاعەت و ڪەمداهات بە خۆڕایی ئەینووسم.
هەر سفارشێ وەربگیرێ؛ بەشێڪی تایبەت ئەدرێت بە هەژارانی بەڕێز و بەدڵنیایی ئەدرێتە خزمەتیان.
تڪایە بڵاوی بڪەنەوە.
@bokurd @bokurd
بەناوی خوا
سڵاو دۆستان
پیتە دەنگدار و بزوێنەکان، ٨ دانەن
( ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو ٫٫ ی ٫ و ٫٫ ــi بزرۆکە)
هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایـێن.
بەڵکوو هەمیشە پیتێ نەبزوێن و بێدەنگ ئەکەوێتە پێشیان
۱-ئەلف (ا)
هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
نموونە:
ئ+ا= ئـا
ئازادی، ئادار، ئاگادار ، ئاسار، ئاوا، ئازار،
باران، جاران، ماران، ماڵان، مهاباد، سەوا، دەوا
۲-سەرە ـــــَ = ـە ە (فتحە)
دۆستان لە کوردیدا دەنگی سەرە ـەە بەرابەرە لەگەڵ فتحە ــــــَ
فتحە👈ــــــَــ= ـە ە👉سەرە
لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ مەگەر بە یارمەتی پیتە بێدەنگ و نەبزوێنەکان.
وەک:
اَ= ئــ+ە= ئـە= ئەسمەر، ئەحمەد، ئەمن، ئەگەر، ئەمڕا، مەئوا، شێرئە، قوڕئە سورئە
ـــــــَ= ە= وەرە، ڕەوڕەوە دەوە، دەودەوە
ە ، ـە👉سەرە=فتحە👈ــــــَ
۳-(ۆ) واوی کراوە، واوی باڵەدار
هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
کاتی بێژە کردنی👇
واوی باڵەدار و کراوە
خونچەی لێو گرد و بازترە و دەنگ بەرزترە (لەچاو واوی تاک(و) و واوی جووت(وو) )
وەک:
ئۆخژن، ئۆقرە، ئۆخ، ئۆخەی، کۆخ، قۆخ، شۆخ، دۆخ، لۆق، لۆلۆ، ئاکۆ، شاهۆ، هۆهۆ، هەڵۆ
۴-جووتواو یا واوی کێشراو (وو)
هیچ کات لە سەرەتای وشە و بڕگە نایێ
ئەم پیتە ناوی خۆی دیارە لە واوی سادە(و) زیاتر ئەکێشرێت، کاتی بێژەکردنی ئەم پیته لێوەکان و هەوای دەنگ زیاتر بۆ پێش ئەچن.
وەک:
ئوور، ئووفە، ئووسا، ئووک، توو، دوو، شوو، ژوور، دوور، سوور، سووڕ، نوور، گوور، ئارەزوو، تووبەرە، تووبرە، پاڕوو، زاروو، زالوو، لوورە، لوولە، قوولە، جووڵە، توولە، تووڵ
۵-(ێ، ێـــ) کراوە و باڵەدار
هەر وەک بزوێنەکانی تر؛ لە سەرەتا و دەسپێکی وشە و بڕگە نایێ، بەڵکوو پیتە بێدەنگەکان ئەکەونە پێشیان.
پیتی (ێ) کراوە کەشیدە نییە و بێژەکردنی تیژ و باریک نیـیە بەڵکوو دەنگی بێژەکردنی خاوترە و بازتر.
نموونە:
ئێمە
ئێرە
ئێش
ئێوە
ژێر
زێو
دێوەر
شێف
شێر
بێشکە
لێگەڕ
لێفە
نێ
مێ
مێگەل
۷-۶(و ٫ ی)
(و)(ی) بە دوو شێوەی #بزوێن و #نەبزوێن ڪەڵڪیان لێئەگیرێت.
هەم ئەڪرێ #دەنگدار و #بزوێن بن
هەم ئەڪرێ #بێدەنگ و #نەبزوێن بن.
حروف و ٫ ی
برای دو حرف صدادار و بی صدا استفاده میشود
هم میشە صدادار باشن هم میشە بیصدا،
بستە بە اینە کە کجا و در چە کلمەای باشن
باید بدانیم کە حروف صدادار اول کلمە و بخش نوشتە نمیشوند
👈و ـو👉 واوی سادە
وەڪ:
#وانە=درس👉پیتی (و)بێدەنگە
#وات=گفت👉پیتی(و) بێدەنگە
#وەهار👉پیتی واو بێدەنگە
#سوخمە= سربرگ در لباسِ زنان کورد👉پیتی(و) دەنگدار و بزوێنە
#قوم= جرعە👉پیتی(و) دەنگدار و بزوێنە
👈ی، یـ ، ـیـ👉
پیتی (ی)سادە
دیسان وەک دوو پیتی دەنگدار و بێدەنگ کەڵکی لێدەگیرێ.
هەم دەکرێ دەنگدار و بزوێن بێ، هەم ئەکرێ بێدەنگ و نەبزوێن بێ.
نموونە:
#دیمەن= دیمَن👉ی دەنگدار
#سیران= سیران👉ی دەنگدار
#سیروان= سیروان👉ی دەنگدار
#هیوا= هیوا👉ی دەنگدار
#سی= سی👉ی دەنگدار
👆پیتی ی هەموو دەنگدار بوون.
چۆن زانیمان دەنگدار و بزوێن بوون؟
چون هەمیشە پیتەکانی یەکەمی وشە و بڕگە، بێدەنگن.
هیچ کاتیش لە سەرەتای وشە و بڕگە پیتی دەنگدار نایـێ.
#یار= یار👉ی بێدەنگ
#یارمەتی= یارمَتی👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی ئاخر دەنگدار
#یاران= یاران👉ی بێدەنگ
#یاسین= یاسین👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی دووهەم دەنگدار
#یاخر(باران)= یاخر👉ی بێدەنگ
#یانزە= یانزَ👉ی بێدەنگ
#یانە(ماڵ،خانوو)= یانَ👉ی بێدەنگ
#یەک= یَک👉ی بێدەنگ
#یەمیش(میوە،فێکی،فێقی)= یَمیش👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی دووهەم دەنگدار
٨-هەشتەم پیتی بزوێن و دەنگدار (بزرۆکە)یە👈 ( i ) :
لە ڕێنووسی کوردیـی ئارامی هێمای بۆ دیاری نەکراوە، تەنیا کاتی دەربڕینی وشە هەستی پێئەکرێت و دیاری ئەکات.
گەر وشەیێ(کلمەای) یا بڕگەیێ(بخشی) هیچ یەک لەم پیتە بزوێنانەی👈 (ا، ـەە، ێ، ی، و، ۆ، وو) نەبوو،
ئەبێ بزانین کە بزرۆکەی(ـi) هەیە.
نموونە:
#گـزنگ
گ+بزرۆکە، ز+بزرۆکە+ن+گ
#مردن
م+بزرۆکە+ر ، د+بزرۆکە+ن
#دڵگیر
د+بزرۆکە+ڵ ٫ گ+بزوێن+ر
#بزرۆکە ( i ):
در نوشتار کوردی آرامی هیچ نشانەای برایش معین نشده و تنها هنگام تلفظ کلمه معلوم میشود.
اگر در بخش کردن کلمە هیچ یک از هفت حروفِ صدادار(ا، ـەە، ێ، ی، ۆ، و، وو) نباشد یا کلمە، قابل بخش کردن نباشد، باید بدانیم کە بزرۆکە دارد.
در نوشتار کوردی لاتین با نماد ( i ) نوشتە میشود.
#دیان بە ڕێنووسی کوردیـی ئارامی یەک بڕگە دیارە بەڵام لە ڕاستیدا دوو بڕگەیە
لە ڕێنووسی کوردیـی لاتینی دوو بڕگەیە
د+بزرۆکە👉 یەک بڕگە
یـ+ـا+ن👉 بڕگەیێ تر
diyan
di \ yan
دوو بڕگەیە و بزرۆکەیش (i) ئەنووسرێ.
#جمگە زۆر جار بە خوێندنەوە دوو بڕگە دیارە
ج+بزرۆکە
گــ+ـە
cim \ ge
سپاستان
براتان ئوسمان
@bokurd
بە ناو و یادی ئەڵڵاگیان سڵاو
لە زوانی شیرینی کوردیدا
پیتەکانی (ب، پ، ت، ج، ح، خ، چ، ژ، (ر👉سادە و ناسک)، د، ز، س، ش، ع، غ، ف، ق، ک، گ، (ل👉سادە و ناسک)، م، ن، و، هـ، ی)
هەر وەکوو چۆن لە فارسی خوێندراوە، هەر وا ئەنووسرێت و ئەخوێنرێتەوە و بێژە دەکرێت.
لە کوردیدا پیتی (ڵ👉قەڵەو و باڵەدار)مان هەیە کە ناسک نییه بەڵکوو بەقەڵەو بێژە دەکرێت، قەت لە ئەوەڵی وشە نایێت.
وەک:
ئاڵا، واڵا، باڵ، باڵەوباڵ، ئۆباڵ، ماڵماڵ، ماڵەوە، هەڵۆ، تیژباڵ، هێڵ، دڵ
پیتی (ڕ👉قەڵەو و باڵەدار)مان هەیە کە لە هەموو شوێنی وشە ئازادە،
وەک:
ڕێگا، ڕێبوار، ڕاو، ڕەوەز، ڕەز، ڕەگەز، گەڕ، لەڕ، مەڕمەڕ
بەڵام پیتی (ر👉ناسک و سادە) قەت لە ئەوەڵی وشە نایێت.
پیتی (ڤ،ڤـ)مان هەیە کە لە فارسی و عەرەبی نییە و (بێژە کردنی لە بەین پیتەکانی [و] و [ف]دا بێژە ئەکرێت).
وەک:
ڤاران، بڤە، تاڤگە، ڤیان، دڵۆڤان
لە کوردیدا پیتەکانی (ص، ث، ذ، ض، ظ، ط)مان نییە.
لە کوردیدا بۆ دەربڕینی پیتە بزوێنەکان(ا، و، ۆ، وو، ە ـە، ێ،ی ) لە پیتی نەبزوێنی ( ئـ ) کەڵک ئەگرین.
وەک:
ئا👈 ئارەزوو= آرَزو
ئو👈 ئوستاد= استاد
ئۆ👈 ئۆباڵ=اُباڵ
ئوو👈 ئووزە= اوزَ
ئێ👈 ئێرە= اِرَ
ئە👈 ئەندازە= اَندازَ
ئی👈 ئیستا٭= ای ایستا
٭ئیستا مەبەست ڕاوێستاو پایەدار
زمانی ڪوردی 37 دەنگ و ۳٤ پـیتی هەیە.
ئەبنە دوو بەش؛
بەشێڪی: بێدەنگ و نەبزوێن (بیصدا و بیحرکت)، ئەم بەشە ۲۹ پیت و دەنگە 👇👇👇
پــیتە بـێدەنگەڪان یا نەبزوێنەڪان ئازادن لە سەرەتای وشە و بڕگەدا بـێن،
بریتین له:
ئـ ، ب ، پ ، ت ، ج ، چ ، ح ، خ ، د ، ر ،
ڕ ، ز ، ژ ، س ، ش ، ع ، غ ، ف ، ڤ ، ق ،
ک ، گ ، ل ، ڵ ، م ، ن ، و ، هـ ، ی.
بەشی دوو: دەنگدار و بزوێن (باصدا و متحرک)، ئەم بەشە 8 پیتە 👇👇👇
ا ، ە ، ێ ، ۆ ، ی ، و ، وو ، (ـi بزرۆڪە)
#بزرۆڪە دەنگێڪە پیتی بۆ دانەنراوە و پێی ئەڵـێـین بزرۆڪە (وەڪ ڪەسرەی زۆر ڪورت).
پـیتە دەنگدارەڪان یا بزوێنەڪان
قەت قەت لە سەرەتای وشە و بڕگە نایـێن.
بزوێنەڪان هەمیشە دووەم پیتی بەخش و بڕگەن
هیچڪات بزوێنەڪان بەدوای یەڪا نایـێن.
پـیتە بزوێنەڪان(دەنگدارەڪان) لە سەرەتای وشە و بڕگەدا نانووسرێن،
ئەبێ یارمەتی لە پـیتی بێدەنگی هەمزە ( ئــ ٫ ئ) و پیتە نەبزوێنەکانی تر بگرین،
هەمزە پـیتـێڪی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی (بزوێنەڪان)ی پێبخوێنینەوە.
ئــ + (ا ، ە ـە ، ێ ، ۆ ، وو ، و ، ی)
آ = ئـ + ا= ئا 👈 ئـازادی، ئـابادی، ئـاگاهی
اَ = ئـ +ە = ئـە 👈 ئـەسمـەر، ئـەبـهـەر، ئـەوسەر
اِ = ئـ +ێ =ئـێ 👈 ئـێوارە، ئێوە، ئـێرە،
ای =ئـ +ی= ئـی👈 ئـیسە، ئـیـلام، ئـیـمـان
اُ = ئـ +ۆ =ئـۆ 👈 ئـۆیە، ئـۆبـە، ئـۆمەر
او = ئـ + و = ئـو 👈 ئـوشـیـن، ئوسمان، ئومێد
اُو = ئـ + وو = ئـووساڪۆ، ئووڪان، ئووستا، ئووسا
سپاس
@bokurd
سڵاو و ڕێز
#ڕۆژی #جیهانیـی #زوانیدایڪی #لە #هەموان #پـیرۆز #بـێت.
#گەر #بەڕاستی #ڪوردێڪی #ڕاستەقینە #بـیت #وێنەیێ #باسی #زوانیدایڪیت #بڪات؛ #دایـەنـیت، #لەسەر #لادیمەن و #ڕووپەڕی #بـیستۆڪ و #هێڵەڪەت.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
سڵاو و ڕێز
#ڕۆژی #جیهانیـی #زوانیدایڪی #لە #هەموان #پـیرۆز #بـێت.
#گەر #بەڕاستی #ڪوردێڪی #ڕاستەقینە #بـیت #وێنەیێ #باسی #زوانیدایڪیت #بڪات؛ #دایـەنـیت، #لەسەر #لادیمەن و #ڕووپەڕی #بـیستۆڪ و #هێڵەڪەت.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
ئەڵـێم بڵـێم؛ بەڪێ بڵێم؟ بـێنە و هانێ، ئەڵڵای سوبحان
لە زەویەڪەت؛ هەڕاج هەڕاج ژیان ئەدرێ، بۆ لەتێ نان
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
سڵاو دۆستانی ئازیز
کات و سات بەخۆشی.
هەر وەک وتمان
پیتەکانی کوردی 34 دانەن و 37دەنگ
(بزرۆکە ـ i) لە ناو ئەم شێوە نووسینە نانووسرێت وە دوو پیتی (ی ٫ و) هەم دەکرێ بزوێن بن هەم دەکرێ کپونەبزوێن بن، ئەوە ئیتر بەستە بە هاتنیانە لە ناو وشە و بڕگە
پەس بۆیە 37 دەنگە بەڵام 34 پیت.
هەر وەها لەو 37 دەنگە 29 دەنگیان کپونەبزوێنن،
8 دانەیش بزوێنن(جووڵێنەر، حرکتدهندە) واتە ئەتوانن ببنە هۆی خوێندنەوە و جووڵاندنی پیتە بێدەنگەکان.
وەک:
(ا ، ـەە ، ێ ، ۆ ، وو) هەر وەها دەنگی (بزرۆکە ـ i) کە لە نووسینی کوردی ئارامی نانووسرێت بەڵام هەست ئەکرێت، هەر وەها (ی ، و) کە هەم بۆ بزوێن دەبن
هەم بۆ نەبزوێن دەبن(هەڵبەت گەر لە ئەوەڵی وشە و بڕگە بـێـن، وەک نەبزوێن ئەخوێنرێنەوە).
#پیتە_کپونەبزوێنەکان هەر وەک زمانەکانی تر ئەنووسرێن و ئەخونرێنەوە،
بەڵام لە ناو زمانەکانی تر ئەم پیتانە👈 ( ڤ ٫ ڵ ٫ ڕ) نییە و تەنیا لە زمانی کوردیدا هەیە.
لە کوردیدا هەم (ل) 👉 لامی سادە، هەم (ڵ) 👉 لامی قەڵەو و باڵەدار هەیە
دیسان لە کوردیدا هەم پیتی (ر) 👉 ناسک و سادە هەیە هەم (ڕ) 👉 قەڵەو و باڵەدار هەیە
ئــ ، ب ، پ ، ت ، ج ، چ ، ح ، خ ، د ، ر ، ڕ، ز ، ژ ، س ، ش ، ع ، غ ، ف ، ڤ ، ق ، ک ، گ ، ل ، ڵ ، م ، ن ، و ، هــ ، ی
پیتە کپونەبزوێنەکان لە هەموو شوێنێکی بڕگە و وشە ئازادن و ئەنووسرێن.
ئازیزان لەم بەشەی وانەکەدا
باسی پیتی (ڤ،ڤــ) ئەکەین.
ئەم پیتە بێژە و دەنگەکەی لەبەین (ف، و)دایە،
واتە نە وەک (ف) بێژە ئەکرێت، نە وەک (و) بەڵکوو دەنگ و بێژەی لە بەین ئەو دوو پیتەدایە.
پیتی (ڤ) تایبەت بە زوانی کوردییە، لە عەجەمی و عەرەبی نییە،
وەک پـیتی 👈V
نموونە:
پەیڤ 👈 ڤ=V
بڤە 👈 ڤ=V
گڤە 👈 ڤ=V
گیڤە 👈 ڤ=V
تاڤگە 👈 ڤ=V
ڤیان 👈 ڤ=V
ڤاران 👈 ڤ=V
@bokurd
سپاس
ســڵاو و ڕێـز
#ڕێزمان👇
ئاستێڪی زمانە ڪە لە هەردوو لایەنی وشەسازی (مۆرفۆلۆجی) و ڕستەسازی (سینتاکس) ئەڪۆڵێتەوە.
#وشەسازی (مۆرفۆلۆژی)
زانستێڪە لە وشە یا مۆرفیم ئەڪۆڵێتەوە.
لە وشەسازیدا ئاماژە بۆ بەشەڪانی ئاخاوتن ( ناو، جێناو، ئاوەڵناو، ئاوەڵڪار، ڪار و .... ) ئەڪرێت.
#ڕستەسازی (سینتاکس)
ئەو زانستەیە ڪە لە ڕستە ئەڪۆڵێتەوە،
باسی ڕستە لە ڕووی پێڪهاتنەوە ــــــ سادە، لێڪدراو، تێڪەڵ ـــــــ هەروەها ڕستە لە ڕووی ناوەڕۆڪەوە (هەواڵگەیاندن، پرسیارڪردن، سەرسوڕمان، فەرماندان) ئەڪات.
جگە لەوەیش ئاماژە بۆ ڪەرەسە سەرەڪیـیەڪان و لاوەڪیـیەڪانی ڕستە ئەڪات (بڪەر و جۆرەڪانی، بەرڪار و جۆرەڪانی، نیهاد، گوزارە ...)
#واتاسازی
ئاستێڪی زمانە ڪە لە هەردوو لایەنی واتاسازی و پراگماتیک دەڪۆڵێتەوە.
#واتاسازی
ئەو زانستەیە ڪە لە واتای وشەڪان و ڕستەڪانی زمان ئەڪۆڵێتەوە،
باسی پەیوەندیـیە واتایـیەڪان (هاوواتا، دژواتا، فرەواتا، هاوبێژی.....) ئەڪات،
هەروەها باسی گریمانەڪانی،
👈 ( گریمانەی هێمایی، گریمانەی سێگۆشەی واتایی، گریمانەی ناولێنان ...) ئەڪات.
@bokurd
بەناو و یادی خودا
ئازیزان سـڵاو
لە ناو پیتە کپونەبزوێنەکان چەن پیتێ هەن لەوانەیە تۆزێ دژوار بن بۆمان،
هەر بۆیە
ڕوونڪردنەوەیان بۆ ئەڪەین
سەرەتا باسی:
پیتی (ر) ناسک و سادە
و
پیتی (ڕ) قەڵەو و باڵەدار
#ر 👉 رێ چڪۆلە و سادە
لە سەرەتای وشەدا قەت نایـێت و دروست نییە.
بەڵام لە بەین و ڪۆتایی وشەدا دێت
وەڪ:
#گورگ #سووربن #ڪارگ #ڪرێڪار #بێگار #سوورڪار #ئاسەوار #ئێرە #دێرە #لێرە #بێرە
#ڕ 👉 ڕێ قەڵەو یا باڵەدار
لە هەموو شوێنے وشەدا ئازادە و دروستە،
هەر وشەیێ بە ڕ دەس پێکات؛ بە دڵنیایی ئەشێ ڕێ قەڵەو و باڵەدار بێت.
#ڕێگا #ڕاو #ڕۆن #ڕووداو #ڕووپۆش #ڕووگە #ڕاوگە #ڕاز #ڕێز #ڕاژە #ڕێگە #ڕێژە #ڕێزە #ڕێزان #ڕێژان #ڕێژوان #ڕۆژان #ڕێبەر #ئەمڕۆ #فیڕۆ #دووڕوو #سووڕ #ڪووڕ #شمقاڕ
بەدڵنیایی و حەتم لە سەرەتای وشە ڕ بە گەورە و قەڵەو ئەنووسرێت، واتە: حەوتەڪەی پێوە بێت
پیتی ڕ باڵەدار هەمبەری لە نووسینی فارسی و عەڕەبیدا نییە.
سپاس براتان
ئوسمان
@bokurd
بەناو و یادی خودا.
ســڵاو و ڕێز.
ناسینەوە و دانانی شاری سنە، شاری پرشنگداری گەورەوڵاتمان:
وەڪ داهێنەرەی مووسیقا و ڪانگای مووسیقی و ساز و ئامێرگەلی مووسیقی ڪۆن و نوێ لە لایەن یونسڪۆوە، لە هەموو وڵاتی جوانمان، ڪوردستانی پایەدانەر و نشینگەی مووسیقی؛ پیرۆز بێت.
ئینشائەڵڵا بەم بۆنە جوانەوە، ۹ی ڕەشەمە تا ۱۵ی ڕەشەمەی هەر ساڵ بڪەینە حەوتەی #سنە_و_مووسیقی لە جیهاندا.
وەڪ خوایشت و تڪا لە خزمەت هەموو ڪوردەواری؛
ئەڵێم لە خزمەتتان، وەرن بە هۆی ڪەمزانین و ناشارەزایی یا خۆ ڪەمتەرخەمی،
ئامێر و سازگەلی جۆراوجۆری دەسڪاری گەورەڪەسانی ڪوردستانی ئازیز و هەموو مووسیقیە ڪۆن و نوێ و فلڪلۆریەڪانی وڵاتمان ڪوردستان بەفیڕۆ ناو نەهێنین و نەهێڵین لەناو بچێت، یا خۆ نەهێڵین بڪرێتە ناو نەتەوەی ترەوە،
بەڵڪوو لەژێر ناوی پێرۆزی ڪوردستان بیانگەیـێنینە لوتڪەی هەرمان.
گەورە مرۆڤانی ڕێی مووسیقی و ئاهەنگ و ژەنین و چڕین،
چ زووتر چ ئێستا و داهاتوومان،
ڕۆحتان شاد و هەرمان،
سەرڪەوتووی دین و دنیا بن،
سپاسی خوای مەنان و پێزانین بۆ زەحمەت و خزمەتی جوانی هەمووتان.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
#سڵاو_ئازیزان
#زمانےڪوردی بریتے لە 29 دەنگی ڪپونەبزوێن و 8 دەنگی بزوێنە
#پیتە_ڪپەڪان=نەبزوێن، بیصدا، صامت
ئـ، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ڕ، ر، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، هـ، و، ی
#پیتە_دەنگدارەڪان=بزوێن، صدادار، مصوت ا ، ـەە ، ێێـ ، وو ، ۆ ، و ، ی، بزرۆڪە(بزرۆڪە ـــi)
#نەبزوێنەڪان👇
#پیتے (همزە) ئـ ئ
یەڪەمین پیتے زمانے ڪوردی هەمزە؛
لە زمانے ڪوردیدا هیچ وشە و بڕگە نییە ڪە بە 👈 آ ، ٲ ٳ ٱ
یا بە پیتە دەنگدارەکان دەس پـێڪا،
بەڵڪوو هەمیشە یەڪەم دەنگ و پیتی هەر بڕگە و وشە بە ڪپونەبزوێن دەست پێـدەڪا.
بۆ دەربڕینے پیتە دەنگدارەڪان ئەشێ پیتە بێدەنگەکان لە پێشیان بێ.
هەمیشەبە یارمەتے پـیتە ڪپوبێدەنگەڪان، دەنگدارەڪان ئەنووسرێن و بێژە ئەڪرێن
وەڪ:
#ئا= ئ+ا=ئا ئاوات، ماسا، باس، تاس، شاد
#ئە= ئەدەب، بەسەر، شەدە، مەوە، دەوا
#ئە= ئ+ە=ئە 👉 تڪایە بۆ ئەم مەبەستە ڪە لە دەنگے سەرە(ە) ڪەڵڪ ئەگرن بیڪەن بە نیشانە تا جوان فێر ئەبن هەم گردە هەم یەڪچاوە
#ئێ= ئ+ێ=ئێ ئێــ ئێمە
دێـدێ، بـێـبەر، سێـبەر، ڪێو
#ئی= ئ+ی=ئی ئیـ ئیما، شیما، دیوان، سیراج
#ئۆ= ئ+ۆ=ئۆ ئۆخەی، دۆڵ، ڪۆڵ، مۆڵ، چۆڵ
#ئو= ئ+و=ئو ئوستاد، ڪورد، سوخمە، دوگمە
#ئوو= ئ+وو=ئوو ئوور ئوورهان، دوور، شوور، سووڕ
#ئستران= ئ+بزۆڪەi
بستان، درڪان، گڕڪان وەڪ: لە نووسینی بڕێ وشە زاراوەی کرمانجی
#پیتەڪانے #ب #پ: لەسەر جێگای خۆیانە و وەڪ زوانەڪانی تر هیچ گۆڕانڪاری تێدا نییە.
#پیتے #ت: لە زمانے ڪوردیدا تەنیا یەڪ جۆر نووسینے ت مان هەیە ط❌
نموونە 👈 طاهر❌ تاهیر✅
#پیتەڪانے #ج ، #چ ، #ح ، #خ: لە ڪوردیشدا هیچ ناگۆڕدرێ.
#پیتے #ز: لە نووسینے زمانے ڪوردیدا تەنیا یەڪ جۆر نووسینے ز هەیە واتا 👈 ض❌، ظ❌، ذ❌مان نییە
ظاهر❌ زاهیر✅
ضمیر❌ زەمیر✅
ذڪر❌ زڪر✅
#پیتڪانے #ر ، #ڕ لە زمانے ڪوردیدا دوو جۆر پیتے ر هەیە.
ر ناسڪ و سادە لە بێژە ڪردندا ناسڪ و سادەیە
نموونە: ئارمان
ر ناسڪ ئەوەیە هیچڪات لە سەرەتای وشەوە نایێ.
#ڕ قەڵەو 👈 لە سەرەتا و ناوەڕاست و ئاخری وشە ئازادە و بێژەڪردنے قەڵەوە نموونە: ڕزگار ، ڕێبوار
ڕ قەڵەو یا باڵەدار هەمبەری نییە لە زوانی عەجەمی.
#پیتے #ژ هەر وەڪوو فارسی بەڪاری دەبەین.
#پیتے #س 👈 لە ڪوردیدا تەنیا یەڪ جۆر نووسینے سمان هەیە
واتا 👈 ص و ث مان نییە
بۆ نموونە: ثریا❌ سورەییا✅
صابوون❌ سابوون✅
#پیتەڪانے #ع #غ #ف هەر وەڪ فارسے، بەڪار دەبرێن.
#پیتے #ڤ 👈 پیتێڪے تایبەتە و لە زمانے ڪوردیدا هەیە بەڵام لە عەجەمے نییە وەڪوو پیتے v لە زمانے ئێنگلیزیدایە
نموونە 👈 ڤیان ، تاڤگەviyan, tavge
#پیتەڪانے #ق #کــــ #گ هەر وەڪ فارسے چۆنن وا بەڪاریان دەبەین.
#پیتەڪانے #ل ، #ڵ 👈 لە ڪوردیدا دوو شێواز نووسینے لام هەیە
#لامے ناسڪ هەموو ڪات لە سەرەتا و ناوەڕاست و ئاخری وشە دێ، لە هەموو شوێنے وشە ئازادە
وەڪ: لەیلا ، لانڪ هەلووڪ مەلوول شەپۆل
#لامے قەڵەو هیچڪات لە سەرەتای وشە نایێ و لە بێژەڪردندا زوان دەخواتە ئاسمانگەی دەم
وەڪ: بەڵگە ، بەڵام ،ئاڵۆت، ئاڵا
#پیتەڪانے #م #ن #هـ هەر جیاوازی نیـیە.
پیتەڪانے #ی #و ئەتوانن هەم بزوێن و دەنگدار بن و هەم نەبروێن بن،
ڪاتے بڕگە و بەخش و نووسین خۆیان نیشان دەدەن
گەر ڪەوتنە سەرەتا و هەوەڵے وشە و بڕگە بێدەنگن چون پیتے دەنگدار و بزوێن لە سەرەتا و ئەوەڵے وشە و بڕگە نایێن،
لە هەندێ وشەیش گەر پیتێ بێدەنگ لە پێشیان بوو خۆیان دەنگدارن وەڪ: #سول و #سیل هەم واو هەم ی دەنگدار بوون
#بزوێنەڪان
#بزوێن( دەنگدار ، صدادار ، مصوت)
#دەنگیلەی سەرەـــــــــــَ ە ـە فتحە هێمای دەنگیلەی سەرە وەڪوو ــــــــــَ ە ـە
نموونە بَرَندَ=بەڕەندە
جَوَندَ= جەوەندە
#دەنگیلەی ژێرەـــــــــِ (ڪسرە)
هێمای دەنگیلەی ژێرەــــــــــِ ێ ێـ وەڪوو 👈 جِژوان=جێژوان ، شِت=شێت
#واوی بۆرە (ۆ) هێمای واوی بۆرە وەڪوو زۥر=زۆر
#واوی جووت (وو) هێمای واوی جووت وەکوو #سوور #نوور
#واوی ڪورت #و لە بێژە ڪردن نابێ ڪێشے پێ بدرێ وەڪوو #ڪورد #دوند، خێرا و زوو دەنگے واو ئەبڕێتەوە
#دەنگیلەی #ی جۆری نووسینی وەڪوو
#سیر #بیر
#بزرۆڪە -i
هەرڪات بڕگەیێ ( بەخشێ) لە وشە( کەلیمە) ۷👈بزوێنی ـەە، ا، ێ، ی، ۆ، و، وو، نەبوو لە ناویدا پەس بە دڵنیایی بزرۆڪەی تێدایە.
بزرۆڪە یەڪچوارمے دەنگیلەی ژێرەیە، واتە(ڪسرەیخفیف) و لە ئارمیدا پیتێڪمان نییە بۆ نیشاندانے، بەڵام هێمای لاتینے هەیە👈 i
نموونە #ژن=jin
#تێبینے
سەرەتای هەموو وشە و بڕگەیێ نەبزوێنە ؛ هیچڪات بە بزوێن دەست پێناڪات و
بزوێنەڪان هەمیشە پیتی دووهەمی بڕگە و وەشە ئەبن.
هیچڪات پیتے #ڵ لە سەرەتای وشە نایێ
هیچڪات پیتے #ر ناسڪ لە سەرەتای وشە نایێ
@bokurd @bokurd
سپاس براتان ئوسمان
زام و بـریـنـم ڪەی سـاڕێـژ ئـەبـێ
ڪوردیش بـێتەوە وەڪ خۆیـی لێبێ
نەمـانی ڪوردان لەو ڕێگە و دینـە
چەقۆیە و خوێـیە بۆ ئەم برینە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
ڪاتێ خەڵڪەڪەم بە زوانی بێگانە ئەنووسن و زوانی خۆیان نانووسن و نازانن بنووسن، دڵم ئاور ئەگرێت.
بەقا و باوەڕ بە خۆبوونـیان نـیـە و دیسان سەرەڕای ئەو هەموو پاڕانەوە لێیان ئەپاڕێمۆ،
هەر خۆیان ئەڪوتن بۆ شتی بێگانە و خزمەت بە فێڵ و زوڵمی بێگانە.
هەر شتێڪی بێگانە خەڵڪەڪەم ئەیڪەن ئەینووسن و خۆی بۆ ئەڪێشن و نەوی ئەبن بۆی؛
تیرێڪی ژەهراوییە و لە دڵمی ئەدەن.
دڵی منیش خۆ وڵاتە، ڪوردستان و نیشتمانە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
ڪوردستانم وانەی ئەوین وانەی ڕاستی ئەڵێمەوە
بۆ ساڕێژی برینانت ملیاردها جار ئەتوێمەوە
ئیتر چیدی بێدەنگ نابم لە تاریڪی و خەمی خەڵڪی
وەڪوو مۆمێ بزەی شەوقی هەر تاڪێ ڪورد ئەگێڕمەوە
ڕێگە و جێگەم چوون و یانەی ڕێبوارانی ڕێگای ئەوین
وێنەی ئاشقان تۆوی ئەشقێ لەناو دڵیان ئەچێنمەوە
ڕێگە نادەم هیچ مافێڪی ڕوون و ناڕوون لەوان ون بێ
گەورە و چڪۆلەی، لەم گۆی زەویە بە بێهەڵە ئەژیـێنمەوە
گەر مردیشم سەرم دانا لەڕێی ئەشق و باوی وڵات
یاخوا خۆش بن، ڪوردستان و ڪورد و مافی ئەمـێـنـنەوە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd @bokurd
پەندەڪانی #لوقمانی_حەڪیم
هەیە ئەڵێ پڕم ڪە لە چێژ
با نەتڪەم بە پەن،
ڪە چێژیش دارا؛
ئەڵێ خاڵیم ڪەوە
با ئابڕووت نەبەم،
ئەو ڪەسانە لە ئاژەڵیش ڪەمترن.
#وەرگێڕان
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
ســـڵاو
@bokurd
هەستەڪانم شێعراویـیە
ئەشقم بگرە تون لە باوەش
دوو لێوانم تینووی لـێوتن
لە شەهدی لـێو مەمڪە بـێـبەش
لە چاوانت عەشقم دیوە
دێڕی ئەشقت ئەهۆنمۆ
ڪوڵـمت هەنار مەمڪت لـیمۆ
بە ماچ و دەس دەیان گرمۆ
گەردەنت ساف لـێوانت ئاڵ
هەنار و لـێو گەردن و خاڵ
حەوزی سینەت دوو سێوی مەس
بەژنی خاو و پشتێن و شاڵ
بە جێژوانت دایمە زیندووم
لە بەهەشتم یەقین بەدین
لە سین و مەم شەربەت گرم
گەهێ بە ماچ گەهێ مژین
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
هەینی🌺
۴ی ڕەشەمەی۲۷۱۷ی ڪوردی
@bokurd
سـڵاو مامۆستای زانــا و هــوشیــارم
ڪوردپەروەرەڪــەی بۆ لادێ و شارم
هەرڪەس خزمەت ڪا بە گـەل و زمان
هـۆی شانازیـیە بـــۆ ئـێمــەی ڪوردان
زوانی دایڪیمان وەڪ نوێژ فەڕز دێ
هـەسـت و ورەتـان هـەردەم بـــەرز بێ
زمانی دایڪی بـــەرز و پیرۆزە
بـــۆ ڪوردەواری زۆر جێگــای ڕێزە
#هێرۆ_مەریوان
@bokurd @bokurd @bokurd
مامۆستای گەورەی نـیشتمانی جوان
مامۆستای شێعر و وتار و پەخشان
مامۆستای عیشق و ژین و ئەوینم
مامۆستای ڕۆح و ڪیش و ئایـینم
مامۆستای دڵم، دەوا و هەتوانم
مامۆستای ئازیز سۆمای چاوانم
من بە قوربانی هەستی جوانت بم
فـیدای پـێنووسی پڕتـەوانت بـم
لە خوام داوایە مەرگتان نەبـینم
مامۆستای ئازیز ڕۆحی شیرینم
#شەرارە_سنە
@bokurd @bokurd @bokurd
سڵاو و ڕێز
#ڕۆژی #جیهانیـی #زوانیدایڪی #لە #هەموان #پـیرۆز #بـێت.
#گەر #بەڕاستی #ڪوردێڪی #ڕاستەقینە #بـیت #وێنەیێ #باسی #زوانیدایڪیت #بڪات؛ #دایـەنـیت، #لەسەر #لادیمەن و #ڕووپەڕی #بـیستۆڪ و #هێڵەڪەت.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
هەموان لای خواوە هاتووین و بەرەو لای ئەویش ئەچینەوە.
هەواڵی ڪۆچی دوایی
بەڕێز
#ئامین مەولوودیان هاوژینی خوالێخۆشبوو
هونەرمەند #محەممەدماملێ، ئەمڕۆ پێنجشەممه ڕێڪەوتی ٣٠ ڕێبەندانی
۲۷۲۰ی ڪوردی لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا خەمباری ڪردین.
یای #ئامین لە دایڪبووی ساڵی ١٣١٥هـ/١٩٣٦ز و ڪچی یەک لە ئەفسەر و فەرماندە بەناوبانگەکانی ڪۆماری ڪوردستان، کاپیتان محەممەدی مەولوودیان ناسراو بە "حەمەدی مەولوودە چرچیـیە.
دوو جار شووی ڪردووە. یەڪەمجار ساڵی (١٣٣٠هـ/١٩٥١ز) بە خوالێخۆشبوو ئەسعەدی خودایار و ڪوڕێڪ و ڪچێڪ بەرهەمی ژیانیان ئەبێ بە ناوەڪانی سلەیمان خودایار و ڕووناڪ مەولوودیان / خودایار".
لە پاش مەرگی ڪا ئەسعەد خودایار (١٣٤٠/ ١٩٦١)
لە ساڵی ١٣٤٣/١٩٦٤ شوو ئەڪاتەوە بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ ڪە ئەویش هەر پێشمەرگەی سەردەمی ڪۆمار و لای ڪاپیتان حەمەدی مەولوودیان ڪاری ڪردوە.
ڪچێڪ و چوار ڪوڕیش بەرهەمی ژیانیان ئەبێ بە ناوەڪانی عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاڪ و چیا.
جێگەیان بەهەشتی بەرین بێت، ئینشائەڵڵا
ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.
@bokurd
لەگەڵ بڕێ ڪەس لەوانەس هەڵڪەی
خەڵڪی پـێت ئەڵێن دڵگەورەس بۆخەی
ڪێبەرڪێ و باست لەگەڵ بڕێ ڪەس
تەوهینە بە خۆت، نەڪەی خۆی لـێـبەی
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
بەناو و یادی خودا
ئازیزان سـڵاو
لە ناو پیتە کپ و نەبزوێنەکان چەن پیتێ هەن، لەوانەیە تۆزێ دژوار بن بۆمان،
هەر بۆیە
ڕوونڪردنەوەیان بۆ ئەڪەین.
لە #زمانی_کوردی وەکوو هەندێک لە زمانەکانی دیکە دوو جۆر لاممان هەیە کە دەنگەکەیان جیاوازە.
لە زۆربەی زمانەکانی دیکە، ئەم دوو لامە بە یەک شێوە نیگار دەنووسرێ، بەڵام لە زمانی یاسامەندی کوردیدا بۆ هەر کامیان شێوە نیگارێکمان هەیە.
۱. #لامی_سادە و ناسک: شێوە نیگارەکەی بەم شێوەیە: #ل
لە هەموو شوێنی وشە ئازادە و ئەنووسرێت.
وەک:
#پەل #کەل #مەل #هەل #پەلە #لاولاو #لاو #مەلوول
#هیلاڪ #هێلانە #گۆل #چۆل #پۆل #لالە #لەیلا
۲. #لامی_قەڵەو: شێوە نیگارەکەی بەم شێوەیە: #ڵ
لە ئەوەڵی وشەوە قەت نایـێت. تەنیا لە ناوەڕاست و ئاخری وشەدا ئازادە.
وەک: #گوڵ #قۆڵ #خێڵ #کوڵ #ئاڵ #کاڵ #ئاڵا #تێکەڵ #گەڵا #وەڵڵا
#هەڵۆ #مەڵۆ #پاڵـۆ #پاڵوو #لاپاڵ #ماڵۆ #هۆڵ #چۆل
@bokurd
سپاس براتان
ئوسمان
تکایە ئێوەیش نموونە بۆ هەردوو جۆری (ل٫ ڵ) بنووسن، وەک ڕاهێنان.
#سڵاو_و_ڕێزی_تایبەت
#زمانی_ڪوردی بە #رێنووسی_ئارامی
#پیت= حرف
#بڕگە_بەش= بخش، هجا
#وشە= کلمە
#ڕستە= جملە
#نووسینی_ڪوردی_ئارامی
دەنگی (بزرۆڪە ـi) لە نووسینی ڪوردی ئارامی نانووسرێت و دوو پیتی( و٫ ی ) هەم ئەتوانێ نەبزوێن بێت هەم ئەتوانێ بزوێن بێت، هەر بۆیە پیتەڪانمان 34دانەیە بەڵام 37دەنگ
۲۹ #پیتی نەبزوێن و
٨ #پیتی بزوێن
لە یاسای ڪوردیدا
#وشەڪان بە #پیتە_بێدەنگەڪان دەست پێئەڪات
ئـ ا ب پ ت ج چ ح خ د ڕ ر ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ڵ م ن و هـ
#پیتەدەنگدارەڪان 8دانەن
ـەە ی ێ و ۆ وو ا (بزرۆکە(ــi) )
وشەڪان بە پیتە👆 دەنگدارەڪان، قەت دەست پێناڪات
۱ـ له زمانی ڪوردیدا پیتی (آ) بەو چەشنە ئەنووسرێت(ئا)
وەڪ: #ئاسمان #ئاشتی #ئاراس #ئامانج #ئاکار #ئاگر #ئاوات #ئاش #ئاربابا #ئامریکا #ئارام
۲ـ له زمانی ڪوردیدا دەنگەڪانی
فتحەــــــَ
ضمەــــــــُ کسرەـــــــِ هەم ئەنووسرێن هەم ئەخوێنرێنەوە.
پیتی سەرە 👈ە ـە (یەک چاوە) فتحە ـــَــ
#گەرم==== گَرم
#سەنەندەج=== سَنَندَج
#دەرد=== دَرد
نموونە:
#دەرزیله #تەرزە #بەرد #دەنگ
#دەوری #کەوچک #شەو #عەشق #سەرکەوت #دەست #هەور #ئەسمەر
هەر دەنگـێڪی فەتحە ــــَ پێویستە پیتی (ـەە)ی بۆ دابندرێ له وشەدا.
۳ـ #دەنگی_ژێرە کسرەــــِـــ
له زمانی ڪوردیدا زیاتر پیتی (ێ) لە جێگەی ـــــِــ ژێرە دادەنرێ
وەک:
#هێواشێ=== هـِواشِ
#فرەزانێ=== فرَزانەِ
#سێبەرێ===سـِبَـرِ
نموونە:
#ترێ #سێو #نێت #ئێوارێ
#لێرە #هاورێ #چێشت #کڪاتژمێر
۴ـ #دەنگی_بۆرە ضمە ــــُــ
له زمانی کوردیدا ـــُــ بۆرە و زەمە دەبێتە پیتی (ۆ)
#دۆینە=== دُینَ
#سۆبە=== سُوبَ
#لۆمە=== لُمَ
چەند نموونە له زمانی کوردیدا
#کۆتر #سۆما #رۆژ #شەوبۆ #تۆ
#سۆران #خۆر #سەربەخۆ #زانکۆ
۵ــ پیتی (هـ) ئەگەر دووچاو بێ، بێدەنگە👈هـ
وەک #هەور #هێمن #بەهار #هەنار
٦ ــ ئەم پیتە (ە) یەڪچاوە، خۆی دەنگدارە قەت بۆ جێگەی (هـ)دووچاو مەینووسن قەت بۆ جێـی کەسرە دایمەنێن، 👈ە ـە
وەڪ #کەو #نەشمیل #تریفە #بنکە #کەوتن
@bokurd
@bokurd
هۆ نامەردەی ڪە بە خۆت ئێژی ڕۆشنبـیر
پێت وایە گەیتوویە بـیر و ڕا و تەدبیر
بە ئافرەت مەڵێ ئەقڵناقس و زایـیف
دایڪێ شعووری دا پـێت بە پـێدانے شیر
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd