bokurd | Неотсортированное

Telegram-канал bokurd - ڪوردانە بۆ ڪورد

540

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بەپـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

Подписаться на канал

ڪوردانە بۆ ڪورد

سەرت دامەنێ بۆ هیچ ناپـیاوێ
گەرچی وێنەی خۆت تیشڪ بـهاوێ
سەرت بەرز بگرە و مەردانە بژی
ویژدان مەسووزنە بۆ خۆشی تاوێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بە ناو و یادی خودا

سڵاو دۆستانی ئازیز

هەر وەک وتمان
پیتەکانی کوردی 34 دانەن و 37دەنگ
(بزرۆکە ـ i) 👉 لە ناو ئەم شێوە نووسینە نانووسرێت و دوو پیتی (ی ٫ و) هەم دەکرێ بزوێن بن هەم دەکرێ کپ‌ونەبزوێن بن، ئەوە ئیتر بەستە بە هاتنیانە لە ناو وشە و بڕگە

پەس بۆیە 37 دەنگە بەڵام 34 پیت.

هەر وەها لەو 37 دەنگە 29 دەنگیان کپ‌و‌نەبزوێنن،

[[[[ 8 دانەیش بزوێنن(جووڵێنەر، حرکت‌دهندە) واتە ئەتوانن ببنە هۆی خوێندنەوە و جووڵاندنی پیتە بێدەنگەکان.
وەک:
(ا ، ـەە ، ێ ، ۆ ، وو) هەر وەها دەنگی (بزرۆکە ـ i) کە لە نووسینی کوردی ئارامی نانووسرێت بەڵام هەست ئەکرێت، هەر وەها (ی ، و) کە هەم بۆ بزوێن دەبن
هەم بۆ نەبزوێن دەبن(هەڵبەت گەر لە ئەوەڵی وشە و بڕگە بـێـن، وەک نەبزوێن ئەخوێنرێنەوە). ]]]]

#پیتە_کپ‌ونەبزوێنەکان هەر وەک زمانەکانی تر ئەنووسرێن و ئەخونرێنەوە،

بەڵام لە ناو زمانەکانی تر ئەم پیتانە👈 ( ڤ ٫ ڵ ٫ ڕ) نییە و تەنیا لە زمانی کوردیدا هەیە.

لە کوردیدا
هەم (ل) 👉 لامی ناسک‌وسادە، هەم (ڵ) 👉 لامی قەڵەو و باڵەدار هەیە

دیسان لە کوردیدا
هەم پیتی (ر) 👉 ناسک‌وسادە هەیە هەم (ڕ) 👉 قەڵەو و باڵەدار هەیە.

ئــ ، ب ، پ ، ت ، ج ، چ ، ح ، خ ، د ، ر ، ڕ، ز ، ژ ، س ، ش ، ع ، غ ، ف ، ڤ ، ق ، ک ، گ ، ل ، ڵ ، م ، ن ، و ، هــ ، ی
پیتە کپ‌ونەبزوێنەکان لە هەموو شوێنێکی بڕگە و وشە ئازادن و ئەنووسرێن.

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

دڵم تەنگە بە قەد
ئەو خۆرەی
حەزی لە ڕۆیشتن نیە و
شەو بە زۆر
لە بەندی ئەڪات..
#ماریا_ڪەریمیان
@bokurd

هەواڵی هێنا سەرماڪەی زستان
شێعرەڪان ڪەوتن بە شین و گریان

خاتوو ماریا گیان ڕۆحی هەڵفڕی
داری تـەمـەنـی مـردن دایـبـڕی

ڪوردان بە وێنـەی منداڵی سـاوا
ئەسرین دەڕژێنن بۆ ژنێڪ ئاوا

شێعر هەتیو ڪەوت لەم ڕۆژهەڵاتە
بەڵام ناوی تۆ #خاتوو_ماریا_گیان هەر لە وڵاتە...
#هێمۆ😔
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#تۆ_بڵێی

ڪاتێ مردین و چووینە ئەو دنیا؛
لێـیان پرسیتین گەر، زوانتان چییە؟
بڵێی ڕوومان بـێت،ڪە بڵـێـین ڪوردین؟؟؟
زوانی ڪوردی بارتەقای هەموو جوانیـیێ بەپـێز و بەرەڪەتە.

ئەی ئەگەر وتیان بە زمانی خۆتان بدوێ و بنووسە، چی‌ڪەین؟؟؟
چۆن ڕوومان بـێت بڵـێـین نازانین؟؟؟

بڵـێی ڕوومان بـێت داوێنی دایڪمان بگرین و بـێژین ئـێمە ڕۆڵەی تۆ و خاڪەڪەی تۆین؟؟؟

بڵـێی ڕوومان بـێت،
بـێژین دایەگیان لە داوێنی تۆی فریشتە داڪەوتووینە سەر خاڪمان؟؟؟

وەڵڵاهی ڪەسێ فێر نەبێ نەزانێ بە زمانی خۆی بنووسێ و بخوێنیتەوە، داڕزینی باشترە ئەشێ لە شەرمان هەزاران جار بمرێتەوە.

ئاخر تا ڪەی دووری لە فێربوونی زمانەڪەی خۆمان؟؟؟
تا ڪەی؟؟؟
تــا ڪــەی؟؟؟
تــــا ڪــــەی؟؟؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

لە ئافرەتێڪیان پرسے؛
ڪار ئەڪەی یا ژنے ماڵەوەیت؟

لەوەڵامدا وتے:

من ژنے ماڵەوەم
بەڵام هەموو ڕۆژێ ٢٤ ڪاتژمێر ڪار ئەڪەم ...
من دایڪم
من هاوژینم
من ڪچم
من بووڪے بنەماڵەی هاوژینەڪەمم
چێشتلێنەرم
خزمتڪارم
مامۆستام
خاوێنڪارم
پەرستیارم
شاگردم
من سەربازێڪے پاراستنم
ڕاوێژڪارم
ئارام‌بەخشم
من ڪە پشووم نیـیە
بۆم نیـیە مۆڵەتے ڪتووپڕ وەرگرم و پشوو بدەم.
ڕۆژی پشووم هەر نیـیە
شەو و رۆژ ڪار ئەڪەم
٢٤ سەعاتە لە ئێشڪگریدام.
ئەزانے مووچەڪەم چییە؟؟؟؟؟...
پێم ئەڵێن:
جا بۆ چیت ڪردوە لە بەیانیەوە تا ئێستا؟؟؟!!!
@bokurd

#ئافرەت، #ئافڕدۆیت= #خوڵقێنەر، #بەدیهێنەر
ئافرەت وەڪ دایڪە باری هـێناوم هەر چاودێرمە
ئافرەت وەڪ خۆیشڪ پشتیوانمە هەر چرای ڕێمە
ئافرەت وەڪ هاوژین بەخێوگەرمە باوەڕ و جێمە
هۆی حەسانەوەم ئافرەت ڪیژمە هەر هیوای پێمە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
پێشڪەشە بە هەموو ئافرەتان ڪە وەڪ تام و چێژی ژیان تایـبەتن...
تا ئەو ڪاتەی بوونیان هەیە ڪەس هەستیان پێناڪات... ئەو ڪاتەیش ڪە نین،
هەموو شتێڪ بـێتامە...
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بە ناوی خودا
سڵاو و ڕێز

هەر وەک وتمان پیتە بزوێن و دەنگدارەکان ( ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو ٫ ــi بزرۆکە ٫ و ٫ ی ) هەشت دانەن.

#تێـبـینی
جا ئێستا یاساکانی تایبەت بە بزوێن و دەنگدارەکان.

بزوێنەکان هەمیشە دوای پیتی نەبزوێن دێن و هەمیشەیش لە بڕگەدا دووهەمین پیت ئەبن.

بزوێنەکان هیچکات بە دوای یەکدا ناین و هیچکات لە سەرەتای وشە و بڕگە نایـێن.

بۆ لەیەک جیا کردنەوەی بزوێن و نەبزوێن ئەتوانین وشەکان بڕگە بڕگە بکەین (واتا بخش کردن کلمە)

وەک:
ئەریاز= ئەر+یاز ( ۲ بڕگە)
ئەر= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن
یاز= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن

هەوشار= هەو+شار (۲ بڕگە)
هەو= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن
شار= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن

سـێـبەڕۆ= سـێـ+ـبـە+ڕۆ(۳ بڕگە)
سێـ= نەبزوێن+بزوێن
بـە= نەبزوێن+بزوێن
ڕۆ= نەبزوێن+بزوێن

دڵـۆڤان= د+ڵۆ+ڤان (۳ بڕگە)

د= نەبزوێن+ بزوێن👉 لێرەدا بزوێنەکە دەنگی بزرۆکەـi کە بەداخۆ لەم ڕێنووسەدا پیتی بۆ دانەنراوە

د= نەبزوێن+بزوێن
ڵۆ= نەبزوێن+بزوێن
ڤان= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن

#هەشتەمین #پیتی #دەنگدار و #بزوێن بزرۆکە 👈(ـ i)

وشه‌ی کوردی زۆرن که‌ بە ڕواڵه‌ت بزوێنیان تێدا نابینین،
نموونە: (، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)
به‌ڵام له ‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان هەیە.
ئەم بزوێنە کە هەستی پێدەکرێ، بەڵام نابینرێ (بزرۆکە)ی ناوە.
له‌ ئه‌لفبێی کوردیی لاتیندا به‌ پیتی (i) دیاری کراوه‌،
بەداخۆ له‌ ئه‌لفبێی ئارامی هیچ پیتێکی بۆ دانه‌نراوه‌ کە دیار نییه‌ و بزر بووه‌،
بۆیه‌ ناوی نراوه‌:
بزرۆکە(کسره مختلسه).
بزوێنی فرەکورت
نموونه‌:
#من
#min
#ژن
#jin
#چل
#çil
#مردن
#mirdin
#بزن
#bizin
#خستن
#xistin

یان خۆ وشه‌ی #مشک له‌ ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان به‌ دوو شێوازی mişk# و #mişik# بێژه‌ ئه‌کرێت،
به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی ئارامی هه‌ر بەم جۆرە ئه‌نووسرێت: #مشک

وەکوو وتمان هەشتەمین پیتی بزوێن و دەنگدار (بزرۆکە)یە
بزرۆکە 👈 ( i ) :

ئەم پیتە لە ڕێنووسی کوردیـی ئارامیدا هێمای بۆ دیاری نەکراوە و تەنیا لە کاتی دەربڕینی وشە هەستی پێ‌ئەکرێت و دیاری ئەکات.

هەر کات وشەیێ(کلمەای) یا بڕگەیێ(بخشی) هیچ یەک لەم پیتە بزوێنانەی👈 (ا، ـەە، ێ، ی، و، ۆ، وو) نەبوو،
ئەبێ بزانین کە بزرۆکەی(ـi) هەیە.

کە بەداخۆ لەڕێنووسی کوردیـی ئارامی هێمای بۆ دانەنراوە بەڵام لە ڕێنووسی کوردی لاتینیدا بە هێمای ( i ) ئەنووسرێت.
نموونە:
#گـزنگ
گ+بزرۆکە، ز+بزرۆکە+ن+گ

#مردن
م+بزرۆکە+ر ، د+بزرۆکە+ن

#دڵگیر
د+بزرۆکە+ڵ ٫ گ+بزوێن+ر

#بزرۆکە ( i ):

بزرۆکە در نوشتار کوردی آرامی هیچ نشانەای برایش معین نشده و تنها هنگام تلفظ کلمه معلوم میشود. هر گاه در بخش کردن کلمە هیچ یک از هفت حروفِ صدادار(ا، ـەە، ێ، ی، ۆ، و، وو) نباشد یا کلمە، قابل بخش کردن نباشد، باید بدانیم کە بزرۆکە دارد.

ولی در نوشتار کوردی لاتین با نماد ( i ) نوشتە میشود.

بۆ نموونە وشەی #دیان بە ڕێنووسی کوردیـی ئارامی یەک بڕگە دیارە بەڵام لە ڕاستیدا دوو بڕگەیە

لە ڕێنووسی کوردیـی لاتینی دوو بڕگەیە

د+بزرۆکە👉 یەک بڕگە
یـ+ـا+ن👉 بڕگەیێ تر

بە ڕێنووسی کوردیـی لاتین
diyan

di \ yan
دوو بڕگەیە و بزرۆکەیش (i) ئەنووسرێ.

وشەی #جمگە زۆر جار بە خوێندنەوە دوو بڕگە دیارە

ج+بزرۆکە+م
گــ+ـە
cim \ ge

@bokurd
سپاس براتان ئوسمان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

پرسا بـبوون لە دایڪێ ڪامیت زیاتر خۆشەوێ
مناڵت گەورە یا چووڪ ڪامیانت بەدڵ ئەوێ

وتے ئەوەی نەخۆشە، هەتا چاڪ ئەبێتەوە
ئەوەشیان ڪە لە دەرۆس، تاڪوو ئەگەڕێتەوە
لە هەموان چڪۆلەتریش هەتاڪوو گەورە ئەوێ
هەموویشیانم خۆشەون، تا مردن لێم ئە‌سرەوێ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

از مادری پرسیدند:
کدام فرزندت را بیشتر دوست داری؟
مادر گفت:
بیمارِ آنها را تا وقتیکه خوب شود
غایب را تا وقتیکه بازگردد،
کوچکترین را تا وقتیکه بزرگ شود
و همه آنها را تا وقتیکه بمیرم...❤️
.....؟

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ئافرەت_ئافڕدۆیت=#سازێنەر_خوڵقێنەر_بەدیهێنەر
@bokurd
هەن ڪەسانێ بە دوو زمان
بە ددانێ بە دوو لـێوان

بە دڵے ڕەش بـە ڕق ئەڵێن
لە ڕووی ڪینە بە بێ بەڵێن

ئەڵێن ئافرەت چاڪے هەبا
پـێغەمبەرێ لەوان دەبا

پێغەمبەر بۆ پیاوان ئەبن
بۆوە چیدی لەخەو نەبن

ئافرەت بۆخۆی سازێنەرە
بەدیهێنەر خوڵقێنرە

بۆ پێغەمبەر لەوان ناوێ؟؟؟
مێشڪت خـە ڪار لـەبۆ تاوێ

هەر ئەو پێغەمبەرەی ڪە هەن
ناز و پلەی بەرزە و ڕەسەن

بە پشتیوان ئافرەتێڪە
لە داوێنی شاهـ دایڪێڪە

هەر زاڵمەڪان واڪەی ڕووخان
لە ئافرەت بوو بیرۆڪەڪان

گەر بتەوێ وەڪ پشتیوان
سەرت بخا و چیتە ئاسمان

هەرچەن خۆیشے فیدا ڪربـێت
سەرت ئەخا و ئەبێ بـبـێت

گەر بـیهەوێ ئەڕووخێنێ
یا بە هێزی ئەتگونجـێنێ

ئافرەت هێمای شادی و خۆشے
دوورمان ئەگرێت لە پەرۆشے

ئاوێنەیە و بۆ ژیانە
دەسا شیاو لێـے بڕوانە

جوان و نەرم و نیان بـے بۆی
جارجار شووشەی دڵے بشۆی

هیچێڪ لە قین پێ‌نازانێ
لە ژێر پێتے دەگرێ شانێ

شووشەی دڵے مەشۆ بە ڕق
ژیواڪەت پڕ ئەبێ لە ڕزق

ئاوێنەی دڵ هەر ئافرەتێ
وەڪوو گوڵە با نەژاڪێ

شووشەی مافیان بـێتوو بشڪێ
یاخۆ گوڵے دڵیان سیس بێ

ژیان پێوەی ئەڕمێتۆ
پشتے ژیان ئەچەمێتۆ

بەدیهنەر خوڵقێنەرن
لە ناو ژیان سازێنەرن

ئافرەتانن بە دڵ بە گیان
وەڪوو پردن لەبۆ ژیان

بە پشتگیری ئەوانەوە
بڵـێـین ئەوا ژیاینەوە

بۆ خۆمان و بۆ نیشتمان
هەر ئەوانن وەڪ پشتیوان
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
خەرمانانی ۲۷۱۷ی ڪوردی
@bpkurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

‍ #سڵاو_و_ڕێز_ئازیزان

هەر وەک وتمان پیتە دەنگدار و بزوێنەکان (ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو {و ٫ ی} ــi بزرۆکە) هەشت دانەن
وە هیچ کاتێ لە ئەوەڵی وشە و بڕگەدا نایـێن، بەڵکوو هەمیشە دووهەم پیت دێن.
چونکوو هەمیشە پیتە بێدەنگەکان ئەکەونە سەرەتای وشە و بڕگە

ئەمشەو وانەی دوو پیتی (و)، (ی) دەخوێنین

دوو پیتی (و)(ی) بە دوو شێوەی #بزوێن و #نەبزوێن ڪەڵڪیان لێ‌ئەگیرێت.
یانی هەم ئەڪرێت #دەنگدار و #بزوێن بێت
هەم ئەڪرێت #بێدەنگ و #نەبزوێن بن.

حرف " و "" ی " برای دو حرف صدادار و بی صدا استفاده میشود
هم میشە صدادار باشن هم میشە بیصدا،
بستە بە اینە کە کجا و در چە کلمەای باشن
باید بدانیم کە حروف صدادار اول کلمە و بخش نوشتە نمیشوند

👈و ـو👉 واوی سادە
وەڪ:
#وانە=درس 👉پیتی (و)بێدەنگە
#وات=گفت 👉پیتی(و) بێدەنگە
#وەهار👉پیتی واو بێدەنگە

#سوخمە= سربرگ در لباسِ زنان کرد 👉پیتی(و) دەنگدار و بزوێنە
#قوم= جرعە 👉پیتی(و) دەنگدار و بزوێنە

👈ی ، یـ ، ـیـ👉
پیتی (ی)سادە

دیسان وەک دوو پیتی دەنگدار و بێدەنگ کەڵکی لێدەگیرێت.
واتە هەم دەکرێ دەنگدار و بزوێن بێت، هەم ئەکرێ بێدەنگ و نەبزوێن بێت.

نموونە:
#دیمەن= دیمَن👉ی دەنگدار
#سیران= سیران👉ی دەنگدار
#سیروان= سیروان👉ی دەنگدار
#هیوا= هیوا👉ی دەنگدار
#سی= سی👉ی دەنگدار
👆👆👆👆👆پیتی ی هەموو دەنگدار بوون.
چۆن زانیمان دەنگدار و بزوێن بوون؟؟؟

چونکوو هەمیشە پیتەکانی یەکەمی وشە و بڕگە، بێدەنگن.
هیچ کاتێکیش لە سەرەتای وشە و بڕگە پیتی دەنگدار نایـێت.

#یار= یار👉ی بێدەنگ
#یارمەتی= یارمَتی👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی ئاخر دەنگدار
#یاران= یاران👉ی بێدەنگ
#یاسین= یاسین👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی دووهەم دەنگدار
#یاخر(باران)= یاخر👉ی بێدەنگ
#یانزە= یانزَ👉ی بێدەنگ
#یانە(ماڵ،خانوو)= یانَ👉ی بێدەنگ
#یەک= یَک👉ی بێدەنگ
#یەمیش(میوە،فێکی،فێقی)= یَمیش👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی دووهەم دەنگدار

سپاس براتان ئوسمان
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سڵاوئازیزان_ڕۆژباش
@bokurd
ئێژن چراے ژین بێ شادے و خەم ڪوژاوەیە قەت ناگڕێ
لـە تـەمـەنـم نـەمـدی شـادے خـەمـم تـاڪەے لێ‌نـابـڕێ؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
4شەممە
۲۹بەفرانبار۲۷۱٦ڪوردـے
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بەناوی خودا
سڵاو دۆستان

هەر وەڪوو وتمان

پیتە دەنگدار و بزوێنەکان، هەشت دانەن
( ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو ٫٫٫ ی ٫٫٫ و ٫٫٫ ــi بزرۆکە)
هیچکاتێ لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایـێن.
بەڵکوو هەمیشە پیتێ نەبزوێن و بێدەنگ ئەکەوێتە پێشیان

۱- پیتی ئەلف (ا)
هیچ کات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
نموونە:
ئ+ا= ئـا
ئازادی، ئادار، ئاگادار ، ئاسار، ئاوا، ئازار،
باران، جاران، ماران، ماڵان، مهاباد، سەوا، دەوا

۲- پیتی سەرە ــــــــــَ = ـە ە (فتحە)
دۆستان لە کوردیدا دەنگی سەرە ــــــــَ بەرابەرە لەگەڵ فتحە ـــــــــَ کە لە فارسیدایە

فتخە👈ــــــَــ= ـە ە👉سەرە

هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ مەگەر بە یارمەتی پیتە بێدەنگ و نەبزوێنەکان.
وەک:
اَ= ئــ+ە= ئـــە= ئەسمەر، ئەحمەد، ئەمن، ئەگەر، ئەمڕا، مەئوا، شێرئە، قوڕئە سورئە

ـــــــَ= ە= وەرە، ڕەوڕەوە دەوە، دەودەوە

ە ، ـە👉سەرە=فتحە👈ــــــَ

۳- پـیتی(ۆ) واوی کراوە، واوی باڵەدار
هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
لە کاتی بێژە کردنی👇
واوی باڵەدار یا کراوە
خونچەی لێومان گرد ئەبـێت و بازترە و دەنگەکە بەرزترە (لەچاو واوی تاک(و) و واوی جووت(وو) )
وەک:
ئۆخژن، ئۆقرە، ئۆخ، ئۆخەی، کۆخ، قۆخ، شۆخ، دۆخ، لۆق، لۆلۆ، ئاکۆ، شاهۆ، هۆهۆ، هەڵۆ

۴- پـیتی جووت‌واو یا واوی کێشراو (وو)
هیچ کات لە سەرەتای وشە و بڕگە نایێ
ئەم پیتە ناوی خۆی دیارە لە واوی سادە(و) زیاتر ئەکێشرێت، کاتی بێژەکردنی ئەم پیته لێوەکان و هەوای دەنگ زیاتر بۆ پێش ئەچن.
وەک:
ئوور، ئووفە، ئووسا، ئووک، توو، دوو، شوو، ژوور، دوور، سوور، سووڕ، نوور، گوور، ئارەزوو، تووبەرە، تووبرە، پاڕوو، زاروو، زالوو، لوورە، لوولە، قوولە، جووڵە، توولە، تووڵ

۵- پـیتی(ێ، ێـــ) کراوە و باڵەدار
ئەم پیتە دەنگدارە و بزوێن، هەر وەک بزوێنەکانی تر؛ قەت لە سەرەتا و دەسپێکی وشە و بڕگە نایێت، بەڵکوو پیتە بێدەنگەکان ئەکەونە پێشیان،
هەمیشە پیتە نەبزوێنەکان لە بڕگەدا یەکەم پیت دێت، جا پـیتە بزوێنەکان دووهەم دێن.
پیتی (ێ) کراوە کەشیدە نییە و بێژەکردنی تیژ و باریک نیـیە بەڵکوو دەنگی بێژەکردنی خاوترە و بازتر.
نموونە:
#ئێمە
#ئێرە
#ئێش
#ئێوە
#ژێر
#زێو
#دێوەر
#شێف
#شێر
#بێشکە
#لێگەڕ
#لێفە
#نێ
#مێ
#مێگەل
سپاس
براتان ئوسمان
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

دایڪ

دایڪی ئازیزم گیانم فیدای تۆ
قوربانی سۆز و لوتف و سەفای تۆ

هیچ ڪاتێ نەبوو سۆزی دۆستانم
بگات بە ئاستی مێهر و وەفای تۆ

ئەی دایڪی ئازیز ژینت دا بە من
ڪەمە گیانم ڪەم، مـن قوربانی تۆ

هەمووی ئاواتم، بە خۆشی تۆیە
چون گرێ‌دراوە ژین بە ناوی تۆ

ئیختیاری جیهان لە دەس من بوایە
لەو ڕێگەم ئەنا ئەویش ژێر پای تۆ
#وە_ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
۳ی خەزەڵوەر ۲۷۱٦ی ڪوردی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بەناوی خودا
سڵاو دۆستان

هەر وەڪوو وتمان

پیتە دەنگدار و بزوێنەکان، هەشت دانەن
( ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو ٫٫٫ ی ٫٫٫ و ٫٫٫ ــi بزرۆکە)
هیچکاتێ لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایـێن.
بەڵکوو هەمیشە پیتێ نەبزوێن و بێدەنگ ئەکەوێتە پێشیان

۱- پیتی ئەلف (ا)
هیچ کات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
نموونە:
ئ+ا= ئـا
ئازادی، ئادار، ئاگادار ، ئاسار، ئاوا، ئازار،
باران، جاران، ماران، ماڵان، مهاباد، سەوا، دەوا

۲- پیتی سەرە ــــــــــَ = ـە ە (فتحە)
دۆستان لە کوردیدا دەنگی سەرە ــــــــَ بەرابەرە لەگەڵ فتحە ـــــــــَ کە لە فارسیدایە

فتخە👈ــــــَــ= ـە ە👉سەرە

هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ مەگەر بە یارمەتی پیتە بێدەنگ و نەبزوێنەکان.
وەک:
اَ= ئــ+ە= ئـــە= ئەسمەر، ئەحمەد، ئەمن، ئەگەر، ئەمڕا، مەئوا، شێرئە، قوڕئە سورئە

ـــــــَ= ە= وەرە، ڕەوڕەوە دەوە، دەودەوە

ە ، ـە👉سەرە=فتحە👈ــــــَ

۳- پـیتی(ۆ) واوی کراوە، واوی باڵەدار
هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
لە کاتی بێژە کردنی👇
واوی باڵەدار یا کراوە
خونچەی لێومان گرد ئەبـێت و بازترە و دەنگەکە بەرزترە (لەچاو واوی تاک(و) و واوی جووت(وو) )
وەک:
ئۆخژن، ئۆقرە، ئۆخ، ئۆخەی، کۆخ، قۆخ، شۆخ، دۆخ، لۆق، لۆلۆ، ئاکۆ، شاهۆ، هۆهۆ، هەڵۆ

۴- پـیتی جووت‌واو یا واوی کێشراو (وو)
هیچ کات لە سەرەتای وشە و بڕگە نایێ
ئەم پیتە ناوی خۆی دیارە لە واوی سادە(و) زیاتر ئەکێشرێت، کاتی بێژەکردنی ئەم پیته لێوەکان و هەوای دەنگ زیاتر بۆ پێش ئەچن.
وەک:
ئوور، ئووفە، ئووسا، ئووک، توو، دوو، شوو، ژوور، دوور، سوور، سووڕ، نوور، گوور، ئارەزوو، تووبەرە، تووبرە، پاڕوو، زاروو، زالوو، لوورە، لوولە، قوولە، جووڵە، توولە، تووڵ
@bokurd
سپاس
براتان ئوسمان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ڪابرای عەجەم ڪە خۆم ئەزانم بۆ چ مەبەستێ هاتوە، تەنانەت نایشزانێ جوان وشەی پیرۆزی ڪوردی بنووسێت،
دێت؛ ئەڵێ: هاتووم بۆ فێربوونی ڪوردی.

بەڵام هاوزمانەڪەی خۆمان ڪوردەڪەی خۆمان ئەڵێ: تاقەتی فێربوونی ڪوردیم نییە.
ئەڵێ بۆم سەختە.

ئەڪ یاڕەبی خوا لە واجاخا نەتهێڵێ هەی ساحێو زمان
هەی یاڕەبی خوا مەواخێزەی خاڪ و گەل و وڵات و دایڪ‌وباوڪی خۆتت ڪات.
باشە؟؟؟
وتت باشە؟؟؟
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بە ناوی خودا
سڵاو ئازیزان.
هەر وەکوو وتمان

پیتە دەنگدار و بزوێنەکان
( ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو ) هیچکاتێ لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایـێن.
بەڵکوو هەمیشە پیتێ نەبزوێن و بێدەنگ ئەکەوێتە پێشیان

پیتی ئەلف و ئا (ا ، ئا) خوێندمان
نموونە:
ئادار، ئاگادار ، ئاسار، باران، جاران، ماران، ماڵان، مەئا، سەوا، دەوا

پیتی سەرە ــــــــــَ = ـە ە (فتحە)
دۆستان لە کوردیدا دەنگی سەرە ــــــــَ بەرابەرە لەگەڵ فتحە ـــــــــَ کە لە فارسیدایە

فتخە👈ــــــَــ= ـە ە👉سەرە

هیچکات لە ئەوەڵی وشە نایێ مەگەر بە یارمەتی پیتە بێدەنگ و نەبزوێنەکان.
وەک:

اَ= ئــ+ە= ئـــە= ئەسمەر، ئەحمەد، ئەمن، ئەگەر، ئەمڕا، مەئوا، شێرئە، قوڕئە سورئە

ـــــــَ= ە= وەرە، ڕەوڕەوە دەوە، دەودەوە

ە ، ـە👉سەرە=فتحە👈ــــــَ

ئیسە نۆبەی ئەم پیتەیە(ۆ) واوی کراوە، واوی باڵەدار

لە کاتی بێژە کردنی 👇
واوی باڵەدار یا کراوە
خونچەی لێومان بازترە و دەنگەکە بەرزتر و گڕترە (لەچاو واوی تاک(و) و واوی جووت(وو) )

ئیسە نموونە دێنینەوە بۆی

#ئۆرکان
#ئۆخژن
#ئۆخەی
#ئۆف
#ئۆباڵ
#نۆباڵ
#خۆشحاڵ
#خۆڵ
#خۆر
#هۆر
#هۆرە
#هۆڕ
#شۆڕ
#شۆخ
#شۆڕ
#شۆڕە
#بۆڕە
#بۆری
#چۆڕ
#چۆڕە
#برۆ
#گرۆ
#هەڵۆ
#مەڵۆ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

پیتە کپ‌ونەبزوێنەکان.

ئــ . ئازادی، ئەمانەتە، ئەڵمانە، ئازا، ئاڵ، ئیزە

ب . باران، بەنداو، بیزا، هەنبانە، باب

پ . پووپەک، پەپوولە، پاوان، پاڵێوراو، پەڵپـینە

ت . تووتی، تۆپەوانە، تەوەرە، تاوتە، تاوتوێ

ج. جێگر، جێگە ، جمگە، جاجم، جاجگ، جاجم، جەم‌جەم، جامی‌جەم

چ. چلچلە چلچرا، چلچەرخ، چۆخە، ماچماچێن، ماچ، میچ

ح. حەواڵە، حۆلکە، چوارمحاڵ، لەوح، حلم

خ. خاڵۆ، خاڵدار، خاڵخڵۆکە، مێخ، مۆخ، تێخ، زیخ، زووخ، بێخ

د. دێر، دێ ، دۆوانە، دۆدانە، دۆوان، داود، داوداوە، باد، بۆدراو

ر👉 هیچکاتێ (ر) سادە و ناسک لە ئەوەڵی وشە نایێت.
مەریوان، بێریوان، شێریوان، شێروان، شێر، مێر، شیر، بێری، بیرگە

ڕ👉 ڕێ قەڵەو یا باڵەدار لە هەموو شوێنی وشەدا ئازادە،
هەمیشە ئەوەڵی وشە کە پیتی ر بێت بە دڵنیایی ئەشێ بە (ڕ) قەڵەو بینووسین.
ڕاویار، ڕامیار، ڕێبوار، ڕێباز، ڕێگە، ڕازی، ڕازیە، ڕەزیە، ڕێز، ڕێزدار، زەڕی، زێڕین، زێڕ، دێڕ

ز. زیخ، زیق، زرنگ، زرەنگ، زرینگ، زێویە، زیو، زیوەر، زیز، زڕنیق، بێز، بێزار، بەپێز

ژ. ژەک، ژیک، ژیژک، ژان، ژێر، ڕێژ، ڕێژوان، بێژ

س. سەیوان، سۆ، سێو، سیو، سێف، سیب، بیست، بیستن، سۆگر، سوخان، سوقان، سووسەن، سێسنە، بووس

ش. شێخان، شۆخان، درگاشێخان، شاخەوان، خێش، کشمیش

ع. عەوام، عەوداڵ، لەعل، عالینەسەب،

غ. غەوغەوە، غەرغەرە، غار، غارغارێن، غوورە

ف. فڕۆکە، فکر، فاتم، فتوا، فێرگە، بەفرین، بەفراو، فاف،

ڤ👉 ئەم پیتە قەت لە عەڕەوی و عەجەمی نەبووە و نییە.
ڤنووس، ڤاران، دڵۆڤان، تاڤگە، پەیڤ، بڤە

ق. قۆری، قۆڕیەزەردە، قۆڕقۆڕی، قازی، قوڕنە، قاورمە، قۆنەرە

ک. کۆتر، کۆکا، کەرکووک، کات، کورک، کۆک، دهۆک

گ. گمگم، گاز، گازۆک، گەزۆ، مازگ، مزگێنی، سینگ، مینگ

ڵ👉 لامی قەڵەو قەت لە زوانی عەجەمی نەبووە و نییە. پیتی (ڵ) لامی قەڵەو قەت لە ئەوەڵی وشە نایێ.
ئاوەڵناو، بڵاڵووک، گوڵ، گوڵئەندام، گاڵ، کاڵێ، لێڵ، لێڵاو، ماڵماڵ، هۆڵ هەڵۆ، خاڵ، خاڵۆ

ل👉 لە هەموو شوێنی وشە ئازادن و ئەنووسرێن.
لوولە، لوولاق، لەقلەق، قاڵاو، قوولە، قوولەقوول، مێل، هێل

م. مژ، مژمژە، مامز، مێرگ، مەرگەوڕ، مێزەر، ملوانک، ماردین، میوان

ن. نێوان، نیوە، نزگەرە، نگین، نەرمین،
و. واشە، ورتەورت، وێڵ، وازرە، وزە، کورد، مونا

هـ . هێمن، هیوا، هەوا، هێرۆ، هێوی، هێدی، هادی، باهۆ، هەڵۆ، ئەهوەن

ی. یاسین، یادگار، یار، یارسان، یاگە، یاوەر، بیابان، بیانوو

@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بەناو و یادی خودا
ســـــڵاو
@bokurd @bokurd
#بەرتەونانە= بەرتەونانە لە ڕاستیدا ڪارێڪە،
ساڵان و ئێستایش بەدەم تەنین و چنینی فەڕش و قاڵی، یا بڕێ ڪاری تاقەت‌فەرسا شێعر و گۆرانییان ئەوتەوە بۆ هێوربوونەوەی مێشڪ و دڵ و دەرچوونی ماندوویەتی.

#گزنگ= یەڪەم لێدان و ڪەوتنی خۆر لە زەوی

#خۆرەتاو_هورتاو_ئافتاو_خۆر_هەتاو_هوتاو_تاو= (آفتاب)
خۆرەتاو زیاتر بە جێگەیێ ئەوترێ ڪە خۆر و هەتاو زۆر ئەیگرێت، پێچەوانەی #نـسـار

#بڵێسەی_ئاگر= گوڕ گرتنی ئاگر، گڕی زۆری ئاگر، گڕسەندنەوەی ئاگر

#خەمڵیو= ئاراستە، ئـاڕایش ڪراو

#تاڤگە= ئاوهەڵدێر، ئافشار، ئاوفشار، پەڕگە، پەڕاو

#شپرزەیی= هەڵپزرڪاوی، شێواوی، پەرێشانی، سەرشێواوی

#خیزەڵان= زیخەڵان= شنزار

#ئەیوان_هەیوان= (اَیوان)

هەیوانە دیسان هەمان مانگانە
هەیوان چلە و خۆشەی بەهار

هەیوان ڕاستەباڵـڪۆن و سەربانێڪە بە درێژایی ماڵ بە ڪۆڵەڪە و ئەستوونەوە بەند ڪراوە، دیواریشی بە بەرا هەڵنەچنیاگە، بەرەو ڕووبەری ئاوایی و حەسار و حەوشە ئەڕوانێ.

#ئێسڪەنەرمەیی= ڪرۆژە (غضروف)

#قاپڵۆخە_قاپووڕە= قاپ و پۆستین، بەرگ = (ڪاوێر)

#مەڕمژە_بزنمژە_شیرمژە_گوانەمژە= (بزمجە)

#پەرەسێلڪە= پەرەستوو

#پەلەپڕووچڪە_هەڵپەهەڵپ_بەپەلە_پەلەپەل_هەڵەداوان، پەلەبرووسڪێ= (عجلەکردن)

#تەنگەزەڪۆڵێ= تەنگەزە سەختی و ناخۆشی ڕێی هەژاری و نەدارییە ڪە زۆر ڪەس بەو ژیانە پڕ چەڵەمەیە ئەچەوسێتەوە.
بە ژیانێڪی بەو شێوە تەنگەزەڪۆڵێ ئەڵێن،
هەروەها سیاسەت و ئابووری و ژیوار ڪە ئەڪەوێتە تەنگی و باریڪەیی خۆی پێی ئەڵێن تەنگەزە.

دیسان تەنگز و تەنگەزە بە دارێڪی ڪورتەباڵا ئەڵێن(دەوەن) وەڪ چوالە و بایەم بەری هەیە
بڕێ جار بەرەڪەی خۆش ئەکرێ بۆ دەوایی و سەرپەلەڪانیشی وەڪ چایی دەم ئەڪرێ بۆ حەسانەوەی زیاتری مێشڪ و ڪەم‌بوونەوەی چەوری خوێن و قەند

#شیلاوە_شیلاوڪ_شیلاڤڪ = ئاندامێڪی ڪیسەیی لە جەستەی ئاژەڵان هەیانە،
بە ڪۆرپەیی ئەوەیان بە وشڪ‌ڪراوی ئەخستە ناو شیر تا بگرسێ بۆ پەنیر تۆزێ ئەگرسا ئەیانڪوڵاند و ئەیان‌گووشی وەڪ سەلڪەپەنیر،
سج و ئاوەڪەی دیسان ئەڪوڵیا و ئەیانڪردە ڪیسە وەڪ لۆرڪ.

#هەڵگەڕاوە_بەلاچوو_چەرخاو_وەرلادراو_وەرچەرخاو= (ورچرخیدە)

#ئەبەدی_هەرمان_هەتاهەتایی_هەتایی_نێمەردەن= (جاوید)

#باهێڵ_واهێڵ_هێڵدار_سەرخەت_سەرهێڵ_ڤاهێڵ_ڕێگەباز_ڕێ‌نیشان= (آنلاین)

#قۆڕاوڵە= نەخۆشینێڪە
ئەگەری هەیە هەمان قۆڕبوون و ورگەپۆس‌بوون بێت،
ڪە ئاژەڵڵان پەردەی گون و میزەڵدانیان ئەدڕا و ڕیخۆڵەیان ئەهاتە ناو ئەو پێست و میزەڵدانە.
قۆڕ و قۆڕبوون= (فتق)

#تێپەڕین_گوزەرڪردن_گوزەرانن_ڕاسووڵان= (گذرکردن)

#گونۆڕ_گنۆڕ_گندۆڕ= لە بڕێڪ ناوچە بە گڕڪە ئێژن.
بەڵام گیایـێـکە ساقەتی شیرین و خۆشی هەیە، گوڵەکەی زەردە

#ڕێ‌ناس_ڕێ‌شڪێن_ڕێگەزان_ڕێگەدانەر_ڕچەشڪێن= (راە سخت بُر)
ڕچە بە بەفرێڪی زۆر و بەستوو ئێژن
دیسان ڕچەشڪێن بە ڪەسانێ ئەڵێن ڪە یەڪەم ڪەسن ڕێگەیێ ئەڕون و ئەیڪەنەوە،
تەنانەت بۆ گەورە ڪەسان و ڕزگاردەرانی گەلان و میلەتان ئەبێت، وەها ناوێ

#تۆڵ‌ڪردن_قاییم‌ڪردن_پتەوڪردن= (محکم کردن)

#دەسخەت‌ناسی_دەسنووسناسی= ئەمە ئەڪرێ ڪارێڪ و زانیاریـێڪی مێژوویی بێت، واتە بەڵگەناسی و ئاسەوارناسی لە ڕووی دەسنووس و دەسخەتەڪانەوە ئاسەوار و ملیەت و ڕەسەنێتی پاشماوەڪانی ژیانە ڪۆنەڪان و مێژوو ئەبیننەوە و ئەیسەلمێنن.

#لەبەرهەڵگرتنەوە= ساڵان مناڵیان لە بەر بووڪ و ڪچ هەڵەگرتەوە و بووڪ و کچ بە ناچاری بێدەنگ ئەمان.
یان خۆ ڪارژیلە و بەرخۆڵەیان هەڵەگرتەوە لە بەر دایڪ.
یان خۆ مەڕ و ماڵاتیان لە بەر شوان هەڵەگرتەوە،
هەڵبەت لە بڕێ شوێن بە ڪۆڪردنەوەی گیا لە بەر داسی گەورە و ماڵەغانگێڕ(ڪەرەمتووگێڕ) و دەڕاسە؛ ئەڵێن هەڵگرتنەوە

#ڕاچێتە= نوسخەی پزشڪ

#گۆشتەزوون= گۆشت‌هێنانەوەی تازەی زەخم و برین بەرەو ساڕێژبوون و چاڪ‌بوونەی برین و زەخم.
ساڵان و ئێستایش دەوای ڪوردی
بە نیونمەڪ و هەویر زامەڪە پاڪ ئەڪریاوە و خوژەیان ئەڪوتا و ئەیاننا لە زامەڪە تا گۆشتی تازەی ئەهاوردەوە و بەرەو چاڪبوونەوە، پێی ئەڵێن گۆشتەوزوون== (التیام زخم)

#خاوەنداریەتی_مشووخۆری_بەخێوڪردن_سەرپەرشتی‌ڪردن_سەرپەرستی‌ڪردن_ئێوەتڪەر= (سرپرستی کردن)

#پێڕەوی‌_دووڪەوتن_شوێنڪەفتی_شوێنڪەڤتن_هەوادار_مورید_شوێنڪەوتوون= (پـیروی، تعقیب‌کردن)

#بایەقوش_بووفەڪوێرە_قووش_بایەقۆش= جۆرە باڵندەیێ لە ڪونەبوو ئەچێت= (بوف کور)

#نوێڵە_نوێڵ_نهێڵ_دەیلەم_دێلم_مەڵغە= دار یا ئاسنێ درێژ ئەدرێتە بەر شتی قورس و بەرزی ئەڪەنۆ و ئەیجووڵێنن= (اهرم)

#گۆجان_ڪۆجان= هەمان ئەو شتەی کە ئەیدەنە بەر نوێڵەکە و شتانێ قورسی پێ‌ئەجووڵێنن، گۆجان یا ڪۆجان ئەڪەوێتە ژێر نوێڵ و دێلم، لەو ڪاتە.

#پەپـیوو_ڪوند_بوو_ڪوندەبەبوو_ڪونەبوو_ڪوندەبوو= (جغد)

#قینەوەری_ڕق‌هەڵگرتن_ڕق‌گرتن_بەربەرەڪانێ_ڕقەبەرایەتی= (رقابت و کینەتوزی)

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#هەموان_لای_خوداوە_هاتووین.
#گەڕانەوەیشمان_بۆ_لای_خوایە.

#بە_داخەوە_زۆر_بە_داخەوە
#هەواڵمان_پێگەیشت_ڪە
#خوشڪی_نیشتمانپەروەر_و_ناسڪ‌خەیاڵ
#دادەی_ئازیز_و_بەڕێز
#ماریا_ڪەریمیان_سەقز
#بەهۆێ_نەخۆشینی_شێرپەنجە،
لە ڕێڪەوتی 2720/11/14ـی ڪوردی
#ڪۆچی_دوایی_ڪرد و
#لە_ژیان_ماڵاوایی_ڪرد
#ئینشائەڵڵا_جێگەیان_بەهەشتی_بەرین_بێت و #یادیان_هەرمان.

بەو هەموو تاریفە ورد و جوانە لەم ئازیزە بەڕێزە ڪراوە و ئەم هەموو خەمە لە دڵی خەڵڪدایە بۆیان،
دیارە ڪەسایەتـیـێڪی دڵپاڪ و نیشتمان‌دۆست و گەل‌دۆست بووە و هەیشە

هەر بۆیە بە ئەرڪی سەرشانی خۆمی ئەزانم ڪە منیش لە لایەن خۆم و بەشداربوویانی ڪاناڵی
@bokurd
و هەموو ئەو ڪۆڕانەی خۆیشم بەشدارم؛

خۆمان بە خەمخۆر و شەریڪی خەمی بنەماڵە و ڪەس‌وڪاری بەڕێزیان و گەلی ڪورد بزانم،
ئینشائەڵڵا خوداگیان سەبووری دڵی بازماندەگانی و ئێمەیش بداتەوە.
ئامین ئینشائەڵڵا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

❌ ❌ ❌
سڵاو و ڕێز

ئازیزان لەبەر ئەوەی خەڵکەکەم واتە هەموو کوردەواری و هەر کەس ئەم باسە ئەخوێنێتەوە؛ جوانتر لێم تێبگەن، ناچار بوومە کە خودی واتای بڕێ وشەی قێزەون بێنمەوە کە خودی واتاکان دوور لە حەیا و حورمەت و ڕێزە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕاستەقینە.

ئینشائەڵڵا کە بە جوانیـی دڵتان ئەتوانن لێم تێبگەن کە بۆ زانیاری گەیاندن بووە
سپاس

#قەرەواش ❌
#کارەکەر❌
#کەنیز❌
#خوڵام❌
#غوڵام❌
#نۆکەر❌
#زەعیفە_زاییفە
#ڪچۆڵە #ئەو_ڪچۆڵە

#قەرەواشێکی_تۆمان_بووە ❌
#دوو_نۆکەر_و_قەرەواشێکی_ئێوەمان_هەیە ❌
#خوا_شوانێکتان_پێدا_بۆلای_کچەکان ❌
#خوا_کچەکانت_بێ‌شوان_نەکات❌
👆 👆 👆 👆 👆 👆 👆
بەداخێکی زۆرەوە ئەو وشە و ڕستە پیسانەی سەرەوە نەک هەر جێی ڕێز نین، بەڵکوو گەورەترین بێڕێزییە بە مناڵەکانی خۆتان.
پەس ئینشائەڵڵا هیچکاتێ بەکاریان مەهێنن.

گەر ئەتانەوێ ڕێز بۆ بەرابەر و هەواڵپرسانی خۆتان و کەس‌وکارتان بنوێنن، وشە و ڕستەی زۆر پڕجوانی و خۆش‌واتا هەن.

بەداخۆ
#قەرەواش= واتای حیزی‌ڕەش، ژێرکێرەی‌ڕەش، کارەکەری‌ڕەش، کەنیزی‌ڕەش
#کارەکەر= دیسان هەر واتە بردەست و کەنیز کە بەداخۆ زۆرجار هێرشی جنسی کراوەتە سەریشیان
#غوڵام #خوڵام #نۆکەر= تا ڕادەیێکی نزیک واتایان لەیەک ئەچێت، وە دوای چەندین جار کە ناوەند و سایتەکانم پشکنیوە و لە پیر و بەساڵاچوویانم پرسیوە بەداخۆ بەوە گەیشتم کە واتایێ جوانی نییە و دیسان لە چەن جێگا گەیشتم بە جوابگەلێ کە واتای ئەو وشانە دەگەیشتەوە بە (ژێرکێرە) و (بێدەستەڵات) و (دەمبەستە) و (خیرەت‌بڕاو).

یا خۆ زۆر کەس ئەڵێن خوا ئیشەڵڵا شوانێ با پێتان بۆ لای کچەکان.❌
بۆچی مەگەر کچەکانتان چین؟؟؟ شوان بۆ چی؟؟؟

یاخۆ
بڕێ جار ئەڵێن کورە دەی شتێ بکەن مەهێڵن کچەکانتان بێ‌شوان بن.❌
ئاخر پێم ناڵێن کچان کە نیوەی کۆمەڵگانە بۆچی ئەشێ ئەو خواستە قۆڕە بکرێ سەبارەتیان؟؟؟ بۆچی مەگەر شوان بۆ چییە؟؟؟ باوکی ئازیز؟؟؟ دایکی ئازیز؟؟؟

بۆچی مناڵەکانی خۆت یا هی کەسانی نزیکت ئەکەیتە قەرەواش و نۆکەر و خوڵام و کەنیز و ژێردەستەی خەڵک؟؟؟

کاتی خۆی تورکیە و داگیرکەرانی پیسی عوسمانی بۆ ناو دەرباری خۆیان و خزمەت بە میوانە پیس‌هەستەکانی خۆیان؛ ئەم کارە گەندە سەری هەڵداوە لێیان.
بەداخەوە هاتۆتە ناو هێندێک ناوچەی زمانی کوردی،
کە ئەم ناوانە قێزەونترین وشەن

قەرەواش بە واتا کارەکەری ڕەش؛
کە ئیمپڕاتۆری عوسمانی بە بیانووی ئائینی زۆر شوێنیان داگیر کرد.
هەر وەک داعشی خوێڕی ئێستا
وەک عەرەبی خوێڕی(بڕێ کات)
وەک مەغوولانی وەحشی

کچ و ژنانیان دزیون و هێناویانن و وەکوو کەنیزەک و کارەکەر بەکاریان هێناون،
بەداخەوە هەر بەوەندە ڕانەوەستان و وەکوو کۆیلەی ڕەگەزیش بۆ بەتاڵکردنی نیازە چەپەڵەکانیان(جنسی) کەڵکیان لێ وەرئەگرتن و دواتریش لە بازاڕی کۆیلە فرۆشان ئەیانفرۆشتن و دەستاودەستیان پێ ئەکردن.

بۆ باسی #زەعیفە_زاییفە
دیسان ئەم وشە ڪە بۆ ئافرەتان ناوی براوە؛ وشەیێڪی زۆر پیس و قۆڕ و نەشیاوە.
زەعیف یانی بێهێز و ناتەوان لە هەموو بوارێ.
پەس ڪاتێ ئافرەت خۆی گەورە و ڕاهێنەرێڪە بۆ هەموو ڪار و پەروەردەی ناو بنەماڵە؛ شیاوی ڕێز و گەورەییە.
نەڪ بەو وشە نەگریسە ناویان ببرێ.

تڪایە قەت مەڵێن ئەو #ڪچۆڵە.
هەر ڪارێڪتان بە ڪچەڪانتان بوو؛ بە ناوی خۆیان بانگیان بڪەن.
نموونە: دادە سەبری، سەبری‌خاتوون
@bokurd
#دایکان و #باوکان و #گەورەکانی ئازیز
با ڕێز لە مناڵەکانمان بگرین و
چیتر ئەو وشە و ڕستە پیسانە بەکار نەهێنین بۆیان.

جگە لەوەی ئەو وشانە پیسن،
بەداخۆ ئەبێتە هۆی ئەوەی کە مناڵەکانتان خۆیان بە کەم بزانن و خۆیان دۆڕێنن.
(تایبەت ئەگەر مناڵانتان گوێیان لێبێت کە بەو شێوە و ناوگەلە لای خەڵک ئەیانناسێنن).

ئینشائەڵڵا ئەم نگریسیە نەمێنێت.
@bokurd
سپاس براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بە ناوی خودا
سڵاو و ڕێز

هەر وەک وتمان پیتە بزوێن و دەنگدارەکان ( ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو ٫ ــi بزرۆکە ٫ و ٫ ی ) هەشت دانەن.

#تێـبـینی
جا ئێستا یاساکانی تایبەت بە بزوێن و دەنگدارەکان.

بزوێنەکان هەمیشە دوای پیتی نەبزوێن دێن و هەمیشەیش لە بڕگەدا دووهەمین پیت ئەبن.

بزوێنەکان هیچکات بە دوای یەکدا ناین و هیچکات لە سەرەتای وشە و بڕگە نایـێن.

بۆ لەیەک جیا کردنەوەی بزوێن و نەبزوێن ئەتوانین وشەکان بڕگە بڕگە بکەین (واتا بخش کردن کلمە)

وەک:
ئەریاز= ئەر+یاز ( ۲ بڕگە)
ئەر= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن
یاز= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن

هەوشار= هەو+شار (۲ بڕگە)
هەو= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن
شار= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن

سـێـبەڕۆ= سـێـ+ـبـە+ڕۆ(۳ بڕگە)
سێـ= نەبزوێن+بزوێن
بـە= نەبزوێن+بزوێن
ڕۆ= نەبزوێن+بزوێن

دڵـۆڤان= د+ڵۆ+ڤان (۳ بڕگە)

د= نەبزوێن+ بزوێن👉 لێرەدا بزوێنەکە دەنگی بزرۆکەـi کە بەداخۆ لەم ڕێنووسەدا پیتی بۆ دانەنراوە

د= نەبزوێن+بزوێن
ڵۆ= نەبزوێن+بزوێن
ڤان= نەبزوێن+بزوێن+نەبزوێن

#هەشتەمین #پیتی #دەنگدار و #بزوێن بزرۆکە 👈(ـ i)

وشه‌ی کوردی زۆرن که‌ بە ڕواڵه‌ت بزوێنیان تێدا نابینین،
نموونە: (، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)
به‌ڵام له ‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان هەیە.
ئەم بزوێنە کە هەستی پێدەکرێ، بەڵام نابینرێ (بزرۆکە)ی ناوە.
له‌ ئه‌لفبێی کوردیی لاتیندا به‌ پیتی (i) دیاری کراوه‌،
بەداخۆ له‌ ئه‌لفبێی ئارامی هیچ پیتێکی بۆ دانه‌نراوه‌ کە دیار نییه‌ و بزر بووه‌،
بۆیه‌ ناوی نراوه‌:
بزرۆکە(کسره مختلسه).
بزوێنی فرەکورت
نموونه‌:
#من
#min
#ژن
#jin
#چل
#çil
#مردن
#mirdin
#بزن
#bizin
#خستن
#xistin

یان خۆ وشه‌ی #مشک له‌ ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان به‌ دوو شێوازی mişk# و #mişik# بێژه‌ ئه‌کرێت،
به‌ڵام له‌ ئه‌لفبێی ئارامی هه‌ر بەم جۆرە ئه‌نووسرێت: #مشک

وەکوو وتمان هەشتەمین پیتی بزوێن و دەنگدار (بزرۆکە)یە
بزرۆکە 👈 ( i ) :

ئەم پیتە لە ڕێنووسی کوردیـی ئارامیدا هێمای بۆ دیاری نەکراوە و تەنیا لە کاتی دەربڕینی وشە هەستی پێ‌ئەکرێت و دیاری ئەکات.

هەر کات وشەیێ(کلمەای) یا بڕگەیێ(بخشی) هیچ یەک لەم پیتە بزوێنانەی👈 (ا، ـەە، ێ، ی، و، ۆ، وو) نەبوو،
ئەبێ بزانین کە بزرۆکەی(ـi) هەیە.

کە بەداخۆ لەڕێنووسی کوردیـی ئارامی هێمای بۆ دانەنراوە بەڵام لە ڕێنووسی کوردی لاتینیدا بە هێمای ( i ) ئەنووسرێت.
نموونە:
#گـزنگ
گ+بزرۆکە، ز+بزرۆکە+ن+گ

#مردن
م+بزرۆکە+ر ، د+بزرۆکە+ن

#دڵگیر
د+بزرۆکە+ڵ ٫ گ+بزوێن+ر

#بزرۆکە ( i ):

بزرۆکە در نوشتار کوردی آرامی هیچ نشانەای برایش معین نشده و تنها هنگام تلفظ کلمه معلوم میشود. هر گاه در بخش کردن کلمە هیچ یک از هفت حروفِ صدادار(ا، ـەە، ێ، ی، ۆ، و، وو) نباشد یا کلمە، قابل بخش کردن نباشد، باید بدانیم کە بزرۆکە دارد.

ولی در نوشتار کوردی لاتین با نماد ( i ) نوشتە میشود.

بۆ نموونە وشەی #دیان بە ڕێنووسی کوردیـی ئارامی یەک بڕگە دیارە بەڵام لە ڕاستیدا دوو بڕگەیە

لە ڕێنووسی کوردیـی لاتینی دوو بڕگەیە

د+بزرۆکە👉 یەک بڕگە
یـ+ـا+ن👉 بڕگەیێ تر

بە ڕێنووسی کوردیـی لاتین
diyan

di \ yan
دوو بڕگەیە و بزرۆکەیش (i) ئەنووسرێ.

وشەی #جمگە زۆر جار بە خوێندنەوە دوو بڕگە دیارە

ج+بزرۆکە
گــ+ـە
cim \ ge

@bokurd
سپاس براتان ئوسمان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

ئەڵێن ئەو پیرە ئەشقے بۆچییە؟
خۆی بەتڪبیرە هەڵەی لە چییە؟
ئاشقے و پیری دوو هاوڕێـے ڪۆنن
هەڵە ئەوانەن عەشقیان پێ‌نییە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#ڪۆڵبەر_گۆم
@bokurd
دوانیوەڕۆیێ گەرم، چڕو پڕ لە گزنگی خۆر،
زەوی و ناخم لە پڕووڪاندا بوو
لە شاخێڪ لە چیاڪانی سەرحەو، نوقم لە ئارەقەی ڕەنج دەهاتمە خوار
لە بن گابەردێ بەر چاو و دڵی گرتبووم
گۆمێک دەرڪەوت.

چوومە سەر گۆمی گێژ، ئاوی ڪوێستانەڪانی لێ‌بڕا بوو
هەناوی وشڪ بوون لە ناخی خزا بوو
ئیدی ئەو ترس و خۆفەی دەبوو بـبوایە لە گەورەیی ئاواگۆمێ نەمابوو
لە بەر گەرما و گزنگی خۆردا
وەڪ منی ڪۆڵبەر پشووی دوای ڕەنج و دڵەڕاوڪێی ئەدا
ئارام و مەند ڕاوەستا بوو.

بە شەوق و شادی و بزە لە گۆشەی دڵ و لێو سڵاویم داوە
بۆ ماوەی چەن خولەڪ هەر بە سادەیی جارانی سەر ڕێم لە سەر بەردێڪی چڪۆڵە دانیشتم و لە حاڵێڪدا منیش بە هێمنی و ئارامیی گۆمەئاو هەنێڪ هێور بوومەوە
دەستم دایە ڪۆڵەڪەم و دیم ئەی هاوار...
تاڪەی چەوساوەیی و ترس و خۆف، ئەویش بـێـبڕانەوە

دیسان فیشەڪی سەربازە خوێڕیێ گیانی بێ‌ئازار و ماف‌خوراوی ڪۆڵبەرێڪی خستبووە ژێر مەترسی زوڵم و نەبوونی ئیمانەوە...
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
۱۵خەرمانان۲۷۱۷
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سڵاو_و_ڕێز_ئازیزان

هەر وەک وتمان پیتە دەنگدار و بزوێنەکان (ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو {و ٫ ی} ــi بزرۆکە) هەشت دانەن
وە هیچ کاتێ لە ئەوەڵی وشە و بڕگەدا نایـێن، بەڵکوو هەمیشە دووهەم پیت دێن.
چونکوو هەمیشە پیتە بێدەنگەکان ئەکەونە سەرەتای وشە و بڕگە

ئەمشەو وانەی دوو پیتی (و)، (ی) دەخوێنین

دوو پیتی (و)(ی) بە دوو شێوەی #بزوێن و #نەبزوێن ڪەڵڪیان لێ‌ئەگیرێت.
یانی هەم ئەڪرێت #دەنگدار و #بزوێن بێت
هەم ئەڪرێت #بێدەنگ و #نەبزوێن بن.

حرف " و "" ی " برای دو حرف صدادار و بی صدا استفاده میشود
هم میشە صدادار باشن هم میشە بیصدا،
بستە بە اینە کە کجا و در چە کلمەای باشن
باید بدانیم کە حروف صدادار اول کلمە و بخش نوشتە نمیشوند

👈و ـو👉 واوی سادە
وەڪ:
#وانە=درس 👉پیتی (و)بێدەنگە
#وات=گفت 👉پیتی(و) بێدەنگە
#وەهار👉پیتی واو بێدەنگە

#سوخمە= سربرگ در لباسِ زنان کرد 👉پیتی(و) دەنگدار و بزوێنە
#قوم= جرعە 👉پیتی(و) دەنگدار و بزوێنە

👈ی ، یـ ، ـیـ👉
پیتی (ی)سادە

دیسان وەک دوو پیتی دەنگدار و بێدەنگ کەڵکی لێدەگیرێت.
واتە هەم دەکرێ دەنگدار و بزوێن بێت، هەم ئەکرێ بێدەنگ و نەبزوێن بێت.

نموونە:
#دیمەن= دیمَن👉ی دەنگدار
#سیران= سیران👉ی دەنگدار
#سیروان= سیروان👉ی دەنگدار
#هیوا= هیوا👉ی دەنگدار
#سی= سی👉ی دەنگدار
👆👆👆👆👆پیتی ی هەموو دەنگدار بوون.
چۆن زانیمان دەنگدار و بزوێن بوون؟؟؟

چونکوو هەمیشە پیتەکانی یەکەمی وشە و بڕگە، بێدەنگن.
هیچ کاتێکیش لە سەرەتای وشە و بڕگە پیتی دەنگدار نایـێت.

#یار= یار👉ی بێدەنگ
#یارمەتی= یارمَتی👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی ئاخر دەنگدار
#یاران= یاران👉ی بێدەنگ
#یاسین= یاسین👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی دووهەم دەنگدار
#یاخر(باران)= یاخر👉ی بێدەنگ
#یانزە= یانزَ👉ی بێدەنگ
#یانە(ماڵ،خانوو)= یانَ👉ی بێدەنگ
#یەک= یَک👉ی بێدەنگ
#یەمیش(میوە،فێکی،فێقی)= یَمیش👉ی ئەوەڵ بێدەنگ ی دووهەم دەنگدار

سپاس براتان ئوسمان
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

🌺🌺یەڪەم هەست🌺🌺
@bokurd
شاعیر نیم نووسەرـے ڪەم لایەنگرم بۆ هونەر
دڵخۆشم یەڪەم هەستم بە ڪوردـے هاتە دەفتەر

زانایانے زل‌هونەر ئێوەیش وەرن هەر وا ڪەن
فارسے و عەڕەبـے لابەن خزمەتے ڪوردیـی با ڪەن
@bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
٨ی‌خاڪەلێوە۲۷۱۷ی ڪوردی

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

‍ #بەژنےئاڵا

سوریی لەگوڵ
زەردیی هەتاو
بەفری ڪوێستان
سەوزایی دەشت، دار و دەوەن هەم دارستان
هێمایـێڪن
بۆ مانەوەی
بەژنی ئاڵا بەژنی ئاڵا

شینیی ئاسمان
ڪۆترە سپییان
پێڪەنینی زاری ڪوردان
سۆزی دڵی وردیلەڪان
ڕەحمێ لە دڵ دایڪ‌وباوڪان
هێمای ئاشتی و پڕتەبایـین
بەرزن واڵا بەرزن واڵا

ئاوی ڪانیاو
چۆڕەی بەفراو
هاژەی تاڤگە و
ئاو لە شەتاو
ڕۆخانە و چاو
خوڕەی ئاوان
لە لاپاڵ و شیو و دۆڵان
هێمایێکن هێمای پاکی
لە بۆ تەرم و خوێن شەهیدان
هەڵپێڪراوە پشتەبەستێن
بەیادی وان، ڕێبازی وان
هەموو سات و ڪات و وەخت،
بەرزە یادیان هەر دەم و ئان
لە ڕۆژ و شەو، مانگ و ساڵا

چیدی نەڪرێت بار خودایا
خوێنی ڪوردان لە قووڵایی گەرووی زوڵم
نەبێتەوە سووتەمەنیی ڪوورەی گەنی
نژادگەری
لە هیچ وڵات
لە هیچ شار و گوند و ماڵا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd @bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بەناوی خودا
سڵاو دۆستان

هەر وەڪوو وتمان

پیتە دەنگدار و بزوێنەکان، هەشت دانەن
( ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو ٫٫٫ ی ٫٫٫ و ٫٫٫ ــi بزرۆکە)
هیچکاتێ لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایـێن.
بەڵکوو هەمیشە پیتێ نەبزوێن و بێدەنگ ئەکەوێتە پێشیان

۱- پیتی ئەلف (ا)
هیچ کات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
نموونە:
ئ+ا= ئـا
ئازادی، ئادار، ئاگادار ، ئاسار، ئاوا، ئازار،
باران، جاران، ماران، ماڵان، مهاباد، سەوا، دەوا

۲- پیتی سەرە ــــــــــَ = ـە ە (فتحە)
دۆستان لە کوردیدا دەنگی سەرە ــــــــَ بەرابەرە لەگەڵ فتحە ـــــــــَ کە لە فارسیدایە

فتحە👈ــــــَــ= ـە ە👉سەرە

هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ مەگەر بە یارمەتی پیتە بێدەنگ و نەبزوێنەکان.
وەک:
اَ= ئــ+ە= ئـــە= ئەسمەر، ئەحمەد، ئەمن، ئەگەر، ئەمڕا، مەئوا، شێرئە، قوڕئە سورئە

ـــــــَ= ە= وەرە، ڕەوڕەوە دەوە، دەودەوە

ە ، ـە👉سەرە=فتحە👈ــــــَ

۳- پـیتی(ۆ) واوی کراوە، واوی باڵەدار
هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
لە کاتی بێژە کردنی👇
واوی باڵەدار یا کراوە
خونچەی لێومان گرد ئەبـێت و بازترە و دەنگەکە بەرزترە (لەچاو واوی تاک(و) و واوی جووت(وو) )
وەک:
ئۆخژن، ئۆقرە، ئۆخ، ئۆخەی، کۆخ، قۆخ، شۆخ، دۆخ، لۆق، لۆلۆ، ئاکۆ، شاهۆ، هۆهۆ، هەڵۆ

۴- پـیتی جووت‌واو یا واوی کێشراو (وو)
هیچ کات لە سەرەتای وشە و بڕگە نایێ
ئەم پیتە ناوی خۆی دیارە لە واوی سادە(و) زیاتر ئەکێشرێت، کاتی بێژەکردنی ئەم پیته لێوەکان و هەوای دەنگ زیاتر بۆ پێش ئەچن.
وەک:
ئوور، ئووفە، ئووسا، ئووک، توو، دوو، شوو، ژوور، دوور، سوور، سووڕ، نوور، گوور، ئارەزوو، تووبەرە، تووبرە، پاڕوو، زاروو، زالوو، لوورە، لوولە، قوولە، جووڵە، توولە، تووڵ

۵- پـیتی(ێ، ێـــ) کراوە و باڵەدار
ئەم پیتە دەنگدارە و بزوێن، هەر وەک بزوێنەکانی تر؛ قەت لە سەرەتا و دەسپێکی وشە و بڕگە نایێت، بەڵکوو پیتە بێدەنگەکان ئەکەونە پێشیان،
هەمیشە پیتە نەبزوێنەکان لە بڕگەدا یەکەم پیت دێت، جا پـیتە بزوێنەکان دووهەم دێن.
پیتی (ێ) کراوە کەشیدە نییە و بێژەکردنی تیژ و باریک نیـیە بەڵکوو دەنگی بێژەکردنی خاوترە و بازتر.
نموونە:
#ئێمە
#ئێرە
#ئێش
#ئێوە
#ژێر
#زێو
#دێوەر
#شێف
#شێر
#بێشکە
#لێگەڕ
#لێفە
#نێ
#مێ
#مێگەل
@bokurd
سپاس
براتان ئوسمان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

#سڵاو_ئازیزان

فتحە یا سەرە ـــــَـــــ👉 دەنگدارە و بزوێن
سەرە لە زمانی کوردیدا بەم شێوازە دەنووسرێ
سَرد=سەرد ــــــ َ= ە ـە
زَرد=زەرد
بَهار=بەهار
وَروَرَ= وەروەرە

کسرە یا ژێرە ــــــــِ👉 دەنگدارە و بزوێن
ژێرە لە زمانی کوردیدا بەم شێوازە دەنووسرێ(ـێـ ، ێ)
مِداد=مێداد ـــــــِ = ـێـ ێ
شِعر=شێعر
اِرِ= ئێرێ، تێرێ،

ضمه یا بۆرە ــــُـــ👉 دەنگدار و بزوێن
بۆرە لە زمانی کوردیدا بەم شێوازە دەنووسرێ ـۆ ۆ
تو=تۆ ـــــــُ = ۆ
گُل=گۆل

(و) بۆ پیتی( و) کورت گەر بێدەنگ بێ
وادار واوی بێدەنگw
وەستا واوی بێدەنگw
وریا واوی بێدەنگw
پیتی واو لە سەرەتای وشەوە بێت بێدەنگە
واو (و) کە دەنگدار بێ هیچ کات لە سەرەتای وشەدا نایێت.
کورد واوی دەنگدار u
کوڕ واوی دەنگدار u

واوی جووت(وو) ئەم دەنگە زیاتر لە واوی سادە کێشی دێت لە خوێندنەوە
وەک
سوور وو û
دوور وو û
بوور وو û

(آ) لە زمانی کوردیدا بەم شێوازە دەنووسرێ(ئا)
چون پیتی دەنگدار لە ئەوەڵ وشەدا نایێت، کەواتە؛ (ئــ) پێی زیاد دەکەین
آسمان=ئاسمان
آرام=ئارام
آشتی=ئاشتی

پیتی ( ل ) لە زمانی کوردیدا دوو شێوازمان هەیە (ل)ناسک هەر وەک زمانەکانی تر ناسک ئەخوێنرێتەوە
لاک=لاک
لَنگ=لەنگ

بەڵام (ڵ)ی قەڵەو یا باڵەدار تایـبەت بە زمانی کوردییە و لە سەرتای وشە نایـێت تەنیا لە ناوەڕاست و ئاخر دێت
وەک:
گوڵ
وڵات
دڵ
دڵۆڤان

پیتی (ر ) پیتی ر هەر وەک زمانەکانی تر سادە و ناسکە لە کوردیش وایە، بەڵام هیچ کات لە سەرەتای وشە نایـێت
وەک:
دەرۆ
سەرۆ
بەرۆ
بار
جار

بەڵام پیتی ڕ قەڵەو جیایە و هەمبەری نییە، بە قەڵەو بێژە ئەکرێ و لە هەموو شوێنی وشە ئازادە
وەک:
ڕەوگە
ڕۆح
مەڕۆ
قاقڕ

(ڤ) ئەم پیتە تایبەت بە زمانی کوردییە وەک (v) لاتین و ئینگلیسی بێژە دەکرێت، یەکەمجار لە زوانەکانی تردا قەت نەبووە
وەک:
حەڤدە ڤv
مرۆڤ ڤv
گۆڤار ڤv

تێـبـینی
لە زمانی کوردی هیچ کات ئەم پیتانە و ئەم دەنگانە لە سەرەتای وشە و بڕگەدا قەت نایـێن
(ا) , (وو) , (ێ) , (ە) , (ۆ) , (( ٫ ی))
هەمیشە دوای پێتێکی بێدەنگ و نەبزوێن دێن و دووهەم پیت ئەبن لە بڕگەدا
پیتی بێدەنگی(ئــ) و بێدەنگەکانی تر لە پێشیان دێت
وەک:
ئاڵا
واڵا
باڵا
تارا
ئازاد
ئاوارە
ئێوارە
سێوەر
سێوێ
ئیسە
دیوار
شیر
ئۆخژن
خۆر
هۆڵ
ئوسمان
ئومێد
ڕەوڕەوە
دەبدەبە
ئەگەر

سپاس
براتان ئوسمان.
@bokurd

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بەناوی خودا
سڵاو دۆستان

هەر وەڪوو وتمان

پیتە دەنگدار و بزوێنەکان، هەشت دانەن
( ا ٫ ـەە ٫ ێ ٫ ۆ ٫ وو ٫٫٫ ی ٫٫٫ و ٫٫٫ ــi بزرۆکە)
هیچکاتێ لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایـێن.
بەڵکوو هەمیشە پیتێ نەبزوێن و بێدەنگ ئەکەوێتە پێشیان

۱- پیتی ئەلف (ا)
هیچ کات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
نموونە:
ئ+ا= ئـا
ئازادی، ئادار، ئاگادار ، ئاسار، ئاوا، ئازار،
باران، جاران، ماران، ماڵان، مهاباد، سەوا، دەوا

۲- پیتی سەرە ــــــــــَ = ـە ە (فتحە)
دۆستان لە کوردیدا دەنگی سەرە ــــــــَ بەرابەرە لەگەڵ فتحە ـــــــــَ کە لە فارسیدایە

فتحە👈ــــــَــ= ـە ە👉سەرە

هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ مەگەر بە یارمەتی پیتە بێدەنگ و نەبزوێنەکان.
وەک:
اَ= ئــ+ە= ئـــە= ئەسمەر، ئەحمەد، ئەمن، ئەگەر، ئەمڕا، مەئوا، شێرئە، قوڕئە سورئە

ـــــــَ= ە= وەرە، ڕەوڕەوە دەوە، دەودەوە

ە ، ـە👉سەرە=فتحە👈ــــــَ

۳- پـیتی(ۆ) واوی کراوە، واوی باڵەدار
هیچکات لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێ
لە کاتی بێژە کردنی👇
واوی باڵەدار یا کراوە
خونچەی لێومان گرد ئەبـێت و بازترە و دەنگەکە بەرزترە (لەچاو واوی تاک(و) و واوی جووت(وو) )
وەک:
ئۆخژن، ئۆقرە، ئۆخ، ئۆخەی، کۆخ، قۆخ، شۆخ، دۆخ، لۆق، لۆلۆ، ئاکۆ، شاهۆ، هۆهۆ، هەڵۆ

۴- پـیتی جووت‌واو یا واوی کێشراو (وو)
هیچ کات لە سەرەتای وشە و بڕگە نایێ
ئەم پیتە ناوی خۆی دیارە لە واوی سادە(و) زیاتر ئەکێشرێت، کاتی بێژەکردنی ئەم پیته لێوەکان و هەوای دەنگ زیاتر بۆ پێش ئەچن.
وەک:
ئوور، ئووفە، ئووسا، ئووک، توو، دوو، شوو، ژوور، دوور، سوور، سووڕ، نوور، گوور، ئارەزوو، تووبەرە، تووبرە، پاڕوو، زاروو، زالوو، لوورە، لوولە، قوولە، جووڵە، توولە، تووڵ
@bokurd
سپاس
براتان ئوسمان

Читать полностью…

ڪوردانە بۆ ڪورد

بەژن و قەدت وڵاتێڪە لێـی وەزیرم تا نەمردووم
ئەمن ڪورد و تۆیش ڪە ڪوردی یەڪگرتوو بین وەڪ ڕابردووم

دان مرواری؛ ئەڵێن لێوت سوور و ئاڵی خوێنی مـنـە
چاویلڪەی چاو هاواری ڪرد تیری موژەت خوێنی ڕشتووم

باسڪی نەرم و سینەی پڕت جێ‌خەوە بۆم لـە وێنەی تات
شەهدی لێوت لە حەوزی مەم لێوان‌لێوی مەیلی بردووم

ڪەمەر باریڪ لە ژێر پەرچەم ڪراسەڪەی ڕەنگ‌ئاڵایـیت
هاوار ئەڪات قەدت جوانە ئاڵای دڵی بە دڵ گرتووم

پەنجە و دەستت ئاڕشەن لە دڵ، ڕامدەژێنن چەنگ لێ‌ئەدەن
بە مووسیقای دەنگی خۆشت مەدهۆشی سەر ڪۆشت ڪەوتووم

لارولەنجەت، نازوئەدای قژی نەرمت دێن و ئەچن
مودام ئەڵێن، قیبلەی دڵم هەردەم ڪێـیە و چۆنی ڪوشتووم

یان وە یارێ لە جێژوانت خوانی باڵات بدە دەستم
یا بە دەستت لە گۆڕم نێ نەمردەیشم لە قوڵڪت چووم
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
۱٤ی گەلاوێژ ۲۷۲۰ی ڪوردی

سپاسی خوا
براتان ئوسمان

Читать полностью…
Подписаться на канал