binkemukrian | Неотсортированное

Telegram-канал binkemukrian - بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

721

ئایدی کاناڵ @binkemukrian بەڕێوەبەر: @sebar34

Подписаться на канал

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

⚫️ سپاسنامە



(مَن لَم یَشکُرِالمَخلوقَ لَم یَشکُرِ الخالقَ)

کۆچی‌دوایی و ماڵئاوایی ئازیزان بێگوومان فرە دڵتەزێن و ناخهەژێنە!
ئەو خەمە تاقەتپڕۆکێنە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە هەست و ناخماندا بە قوڵی و بە قورسی دەمێنێتەوە‌. بەڵام ئەوەی هێز و ورەمان پێ‌دەبەخشێت و خۆڕاگرمان دەکات بوونی ئێوە خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی دڵسۆز و پایەبەرزە کە لە یەکەم چرکە و ساتەوەختی ئەو ڕاخ و مەینەتە قورس و گرانە لە پەنامان بوون و خاوەن‌ بەزەیی باڵتان بەسەرمان کێشا و بەوپەڕی گەورەیی و دڵسۆزییەوە هاوخەم و هاوبەشی خەفەت و پەژارەمان بوون و دڵنواییتان داین.
بوونتان سووکنایی و ئارامی بە دڵی زامدارمانی بەخشی و ساڕێژکەرێک بوو بۆ ناخی تێکڕووخاومان و مانایی بەردەوامی ژیانی بۆ دووپات کردینەوە!

ئێمەش ئەمەگدارانە سەری ڕێز و حوڕمەت لە هەمبەر ئەو هەموو گەورەیی و وەفایەی ئێوەی هێژا و دلۆڤان دادەنوێنین.
لەوانەیە بە هۆی کەسەر و دڵبرینداریمان، نەخوازیاو ئەو جۆرەیی کە شایانی زەحمەتەکانی ئێوە بەڕێزانە، نەمانتوانیبێت لە خزمەتتان دابین؛ هەر بۆیە لە خودایی بانی سەر داواکارین هێز و دەرفەتمان بداتێ کە لە ڕۆژانی شایی و خۆشیتان بتوانین قەرەبووی ئەو کۆسپە بکەینەوە.

یەک دونیا سپاس و پێزانین بۆ تاک‌بەتاکی ئێوە ئازیزان.

خوشکی چکۆلەتان سارا سووڵتانی

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

  ‍🔷 ئەزموونی چیرۆکی کوردی

‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی)  ڕۆژی چوارشەممە  19ی بەفرانباری 1403ی هەتاوی ئێوارەکۆڕی "ئەزموونی چیرۆکی کوردی " بە بەشداری چیرۆکنووسی خاوەن ئەزموونی بۆکانی بەڕێز بریا کاکە سووری بەڕێوە برد.

🔷لەم ئێوارەکۆڕەدا کە تاقمێک لە نووسەران و ڕەخنەگرانی بواری وێژە و ئەدەب بەشدار بوون، وەک دەستپێک لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە بەڕێزان: نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر و سالار پوورمەند هاوکات دەگەڵ بەخێرهێنانی میوانەکان ئاماژەیان بە ڕەوت و شێوازی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی داهاتووی ئەنجومەن ئەدەبی و هەروەها ئامانج لە بەڕێوبردنی بەرنامەی ئەزموونی چیرۆکنووسی کرد. پاشان بەڕێز کاک بریا کاکەسووری وەک چیرۆکنووسی بەشداربوو کورتەیەکی لە ژیان و ئەزموونی چیرۆکنووسی خۆی هێنایە بەرباس  و هەروەها  بە ئاماژەیەکی  چڕوپڕ لە ڕەوتی خوڵقاندن و نووسینی ڕۆمان لە دنیادا باسەکەی درێژە پێدا  و بە خوێندنەوەی  چیرۆکێکی خۆی کۆتایی بە باسەکەی هێنا.

❇️لە درێژەدا بەڕێزان مامۆستا مەنسوور حامیدی ڕۆماننووسی خاوەن ئەزموون و کاک جەلیل ڕەحیمی چیرۆکنووسی جواننووسی مەهابادی و دوکتور ئیسماعیل مستەفازادە سەردەبیری گۆڤاری بەیان وێڕای چەند کەسێکی تر بەخێراتنی میوانی ئەو حەفتەیان کرد و بە کورتی ڕا و بۆچوونی خۆیان ئاراستەی میوانانی کۆڕەکە کرد .

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🎥بینەر بن//

🔴 کۆڕێک لەسەر چیرۆک لە مەهاباد بەڕێوەچوو

١۴٠٣٫۱۰٫١۹
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

لە خیابانەکانی ئەم شارەدا
ماتیک  دەدوێ!
سوور سوور پێکەنینت بەشێتمان دەزانێ خانم
کاتێ دڵت پرسەخانەیە!!
بارگەی خەمت هەڵگرتووە و
شارەکەت چاوەڕێت نییە خانم
گەرچی ئێستاش
لێوەکانت بە سوور دەدوێن و
زامەکانت لە خوێن یاخین.

شەقام  جەرگی کون کونە لەژێر پێڵاوە  پانێ بزمارییەکانت و
سەرت لە شۆڕشێکدا جێما
کەسەر بە هیچ خەیابانێک نەبوو
و درووشمێکێ خەسیو لە قۆرگتدا
کە فێمینستی لە سێدارە دەدا..!

ئەرێ خانم
شەو  لە شاڵی سەرتدا دەژی
چاوەکانت  لە ڕۆژهەڵاتی ئۆقرەیه
بێدەنگیت کراسێکی گوڵ زەردی خەزان لێدراوە و
جانتایەکت لە وردە تیشکی سەغیر بە شانەوەیە
کەچی
لە چوارڕێیانی تەنیاییدا ون بووی..
تەزوویەکی بێوەخت دەتدۆزیتەوە
گوێ ڕاگرە
ئەوە شەماڵە گازت دەکا و دەڵێ:
هۆۆۆۆ پەلکە زێڕینە
وەره دەرێ لە قۆزاخەی ئەو کاولە دڵە بێدێنەت
چیتر ئاواتەکانت بە تاتەشۆری بریا مەسپێرە
تۆ گوڵە مەشهورەکەی  گشت عالم بووی
و ئێستا یادت کوا بەخێرە ؟؟؟
دڵت پرسە خانەیە و سەرت !
سەرت هێلانەی سەدان پاساری لانەوازە خانم ،،
بڕۆ
بڕۆ با دارە بێ‌هێلانەکان چیتر ئێرەییت پێنەبن..
بڕۆ با ماتیک سەربووردەی خۆڕاگریت بۆ ئاوێنە بگێڕێتەوە
کاتێ لێوەکانت دەستەوداوێنی بوون.
بارگەی خەمت هەڵگرە

زەروویەک بدۆزەوە  هێندە پیاو بێ دەم بنێتە قۆرگی ئاواتەکانتەوە
و ژاری ئەو یاخیبوونەت هەڵمژێ و تفی بکاتەوە  نێوچاوانی  ئازادی
کە تۆ بە مردووییش هەر یاخی ..

لە سووچە قووڵەکەی قەبریشدا یاخیتری و هاوار دەکەی::

کچێ دایە کەم ئەو  ورتکە بەردە لە تەوێڵی کێلەکەم دە
من هەر هەمووکات کەڕ بووم و لەبەر قاپی خوداش هەر کەڕ دەبم و لەو کەلاکە بۆگەنەشدا گوێم بە بانگی کەس نازرینگێتەوە. سوێند بە شانە شکاوەکەی شەمدۆ
بەختیار عەلییەکم دەوێ نەفرەتی هەموو نەوبەهارانی منیش بنووسێتەوە..

کە ئارامیم لە تۆڵەدایە ،، دایە .. دایە .... دااااا
ئەرێ خانم
بە ماتیکێکی مەیلەو سوور
بەر لە هاتنەوەت چیرۆکێکی نوێ لەسەر توێژی ناسکی لێوت بنووسەوە کە هاودەنگی پێکەنین بێ و کەنین دزەی بکاتە ڕەشترین هێڵی خەمۆکیت ..
تا هەستانەوەت لەو گۆڕستانەدا
تانە لە قەقنەس بدا
و سەردێڕی هەموو ڕۆژنامەکان بنووسن:

(کچێک هەموو داهاتووی خۆری  داگیر کرد)
ئەرێ خانم
لە دوا دێڕی ئەو شۆڕشەدا
ڕۆژئاوابوون شەکەتیت
داماڵە
بارگەی خەمت هەڵڕێژە
بنواڕە دوورترین گونبەزی شارەکەت و
ژنانەترین بانگت بە گوێی خودا دادە.....

✍ نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر (تەوار)

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

مؤسسه فرهنگی هنری مکریان مهاباد با همکاری دانشگاه کردستان برگزار می‌‌کند:

فستیوال سراسری داستان کُردی
(مهاباد ۱۴۰۴)

شرایط شرکت در فستیوال:

۱- حجم هر داستان  حداقل ۲۰۰۰ و حداکثر ۴۰۰۰ کلمه باشد.
۲- داستان‌، به یکی از گویش‌های زبان کُردی باشد.
۳- آثار ارائە شده در قالب فایل pdf و مجموعه فایل bahij ارسال گردد.
۴- درج مشخصات فردی از قبیل:  نام، نام خانوادگی، محل اقامت، شمارەی تماس و شمارەی ملی الزامی است.
۵- از هر نویسندە تنها یک اثر پذیرفتە خواهد شد.
۶- آثار ارسال شده قبلا چاپ و منتشر نشده باشند.
۷-  آثار خارج از چهارچوب مذکور، ترتیب اثر دادە نخواهد شد.

-  مهلت ارسال آثار:  ۲۰ بهمن ۱۴۰۳
- به آثار منتخب جوایز نفیسی اهدا خواهد شد.

-  ایمیل و آیدی تلگرام جهت ارسال آثار:

ایمیل: chirokikurdifestival@gmail.com

آیدی تلگرام: slain64@

شماره‌ی تماس: 09369320720

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)

مەرجەکانی بەشداری:

1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێ‌بوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.


- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی
_ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
- چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن.

ئیمەیل: chirokikurdifestival@gmail.com
ئایدی تێلێگرام: slain64@
ژمارەی پەیوەندی : 09369320720

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

⚫ بە بۆنەی کۆچی دوایی فەتاح خانی ئەمیری گەورە نووسەری کورد ، لەلایان بنکەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبی موکریانی مەهاباد پرسەو سەرەخۆشی خۆمان   ئاڕاستەی هەموو خەڵکی کورد و بەتایبەت کۆمەڵگای فەرهەنگی و هونەری کوردستان  دەکەین . خۆمان بەهاوخەمی بنەماڵەی بەرێزیان دەزانین و لەخودای میری مەزن خۆڕاگری و سێبوورییان بۆ ئاواتەخوازین .
ڕووحی ئەو بڵیمەتە شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێت .

بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🌐 بۆ ئاگاداریی ئەندامان و هاوڕێیانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) ڕادەگەیەنین کە بە هۆی چەند ڕۆژ پشووی فەرمی و تەعتیلی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد ،دانیشتنی ئەوڕۆ چوارشەممە 28ی سەرماوەز بەڕێوە ناچێت.
🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

دانیشتنی ئەو حەفتەیەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، بە بەشداری ئەندامان تایبەت کرابوو بە ڕەهەندەکانی فیستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە مەهاباد بەڕێوە بچێت.
لەو دانیشتنە دا بەڕێوەبەران بە باس کردنی ئەو هەماهەنگییانەی تا ئێستا لە گەڵ ناوەند و لایەنە پەیوەندی‌دارەکان کراوە و هەرواتر باسی جۆری پێشبینی ئێمە لە جۆرێ بەرەوپێش‌چوونی کارەکان، ساز کردنی دەبیرخانەکان و هەرواتر درووست کردنی ژووری ڕاگەیاندن و پەیوەندی، چوارچێوە کاریی بۆ داهاتووی ئەو ڕووداوە فەرهەنگی و ئەدەبییە، باس لێکرا.
دوای ئەوە پرسیار و تێبینی ئەندامان و بەشداربووان بەشێکی دیکەی لە کۆبوونەوەکە پێک هێنا، دیارە تێبینییەکان بۆ جۆری هەنگاوەکان زۆر بە کەڵک بوون و بەڕێوەبەران بە شانازییەوە بەشە گرینگی تێبینییەکان ڕەچاو دەکەن.
ئەوەی شایانی باسە، حەول دەدەین زانیاری پێویست هەر لەو کاناڵەوە بە خەڵکی خۆشەویست، ئەدیب و ئەدەب دۆستان بگەیەنین تا ئاگاداری هەنگاوەکانی داهاتووی ئێمە بن.
🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

بە پێی بڕیاری زانکۆی کوردستان یەکەم دەورەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار  سەرەتای ساڵی داهاتوو لە لایەن ئەو زانکۆیەوە بەڕێوە دەچێت.

دیاری کردنی بەڕێز جەلال پوورحەسەن مودیر مەسئولی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، وەک بەرپرسی لێژنەی کارگێڕی(مسئول کمیتە اجرایی) لقی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئەو خەڵاتە، بۆ هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی بنکە، هەواڵێکی دڵخۆشکەر و جێی شانازییە.
بەو بۆنەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کاک جەلال دەکەین و هیوا دەخوازین باڵاترین پلەکانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🎥 بینەر بن//

🔴 لە مەهاباد کۆڕێک لەسەر خەسارناسیی وەرگێڕان لە ئەدەبی کوردیدا پێکهات

١۴٠٣٫٠۹٫۰٨
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🌐 ئاگاداریی

هاوڕێیانی و ئەندامانی بەڕێزی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد دانیشتنی ئەوڕۆ لەسەر "خەسارناسیی وەرگێڕان لە ئەدەبی کوردی" بە هۆی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد مامۆستا "ئیبڕاهیم قادری" بەڕێوە ناچێ و تا دەرفەتێکی‌تر دواخراوە .

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🌐 بیست و نۆهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🎙ئێوارە کۆرێک لەسەر "خەسارناسیی وەرگێڕان لە ئەدەبی کوردی‌دا"

وتاربێژان؛

✳ بەڕێز وریا غەفووری
✳ بەڕێز ڕەزا شەجیعی

🗓 کات ؛ چوارشەممە 30ی خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی 3/30 ئێوارە

🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

✳ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ 🌐  بیست و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 16ی خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە
ۆ
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

شرۆڤە و لێکدانەوەی شێعرەکانی بەڕێز ئەسرین حەسەنپوور لە لایان بەڕێزان کاک قاسم تاباک و کاک قادر نیازی

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

⚫ بە بۆنەی کۆچی دوایی وەستا کەریم کەریمیان سەردەشتی باوکی بەڕێزی نادر کەریمیان سەردەشتی ئەندام و هاوڕێی هەمیشەیی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد ( ئەنجومەن ئەدەبی) سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان و کاک نادر ڕادەگەیەنین و هیوادارین کۆتا خەم و پەژارەیان بێت و لە خودای میری مەزن داخوازین ڕووحی کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و لەش‌ساغی بۆ هەموو جێ‌ماوان دەخوازین .

1403/10/22

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

⚫ بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو فەریدە سۆڵتانی خوشکی بەڕێزی خاتوو سارا سوڵتانی ئەندام و هاوڕێی هەمیشەیی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد ( ئەنجومەن ئەدەبی) سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان و خاتوو سارا ڕادەگەیەنین و هیوادارین کۆتا خەم و پەژارەیان بێت و لە خودای میری مەزن داخوازین ڕووحی کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و لەش‌ساغی بۆ هەموو جێ‌ماوان دەخوازین .

1403/10/20

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🌐 سی و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🎙ئێوارە کۆرێک بۆ چیرۆک‌نووس و ڕەخنەگری بەڕێز ؛

بریا کاکەسووری

باسێک لەسەر ئەزموونی چیرۆک‌نووسی و ڕەوتی چیرۆک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان


🗓 کات ؛ چوارشەممە 19ی بەفرانباری 1403ی هەتاوی
کاتژمێر: 3/30 ئێوارە

🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

✳ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ 🌐  سی و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 12 بەفرانباری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

⁨گرووپی بانگەوازی فێستیواڵی چیرۆکی سەراسەریی کوردیی مەهاباد 1404⁩ را بررسی کنید: ⁨/channel/+143sd_eZJYMwYzI0⁩

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ 🌐  سی و سێهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 5ی بەفرانباری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە
ۆ
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

مؤسسه فرهنگی هنری مکریان مهاباد با همکاری دانشگاه کردستان برگزار می‌نماید.

فستیوال سراسری داستان کُردی
(مهاباد ۱۴۰۴)

شرایط شرکت در فستیوال:

۱- حجم هر داستان از حداقل ۲۰۰۰ تا حداکثر ۴۰۰۰ کلمه تشکیل شدە باشد.
۲- داستان‌ها به یکی از گویش‌های زبان کُردی باشد.
۳- از فایل pdf و مجموعه فایل bahij استفاده نمائید.
۴- نوشتن نام و نام خانوادگی، محل اقامت، شمارەی تماس و شمارەی ملی الزامی است.
۵- از هر نویسنده فقط یک داستان پذیرفته می‌شود.
۶- داستان‌ها در هیچ مجله و کتابی چاپ و منتشر نشده باشد.
۷- داستان، خارج از شرایط فوق پذیرفته نخواهد شد.

- آخرین مهلت ارسال آثار ۲۰ بهمن ۱۴۰۳ می‌باشد.
- به داستان‌های منتخب جوایز اهدا می‌گردد.

- داستان‌ها را به آدرس ایمیل یا آیدی تلگرام ذیل ارسال نمائید:
ایمیل: chirokikurdifestival@gmail.com

آیدی تلگرام: slain64@

شماره‌ی تماس: 09369320720


🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)

مەرجەکانی بەشداری:

1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێ‌بوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.


- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی
_ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
- چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن.

ئیمەیل: chirokikurdifestival@gmail.com
ئایدی تێلێگرام: slain64@
ژمارەی پەیوەندی : 09369320720

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)

مەرجەکانی بەشداری:

1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێ‌بوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.


- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی
_ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
- چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن.

ئیمەیل: chirokikurdifestival@gmail.com
ئایدی تێلێگرام: slain64@
ژمارەی پەیوەندی : 09369320720

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ 🌐  سی و یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 14ی سەرماوەزی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە
ۆ
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🌐 سیهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🎙ئێوارە کۆرێک لەسەر "خەسارناسیی وەرگێڕان لە ئەدەبی کوردی‌دا"

وتاربێژان؛

✳ بەڕێز وریا غەفووری
✳ بەڕێز ڕەزا شەجیعی

🗓 کات ؛ چوارشەممە 7ی سەرماوەزی 1403ی هەتاوی 3/30 ئێوارە

🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

✳ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین.

مامۆستا ئیبڕاهیم قادری هونەرمەندی خۆشەویست و بەناوبانگی بواری گۆرانی فۆلکلۆری کوردی، بەیت و حەیران، کۆچی دوایی کرد.

ئیبڕاهیم قادری لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ۶ی بانەمەڕی ۱۳۱۳ی هەتاوی لە گوندی عیساکەندی شاری  مەهاباد چاوی بەدنیا هەڵێنابوو، ئەمڕۆ ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤.٣ هەتاوی بەداخەوە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان، هونەر، و گۆرانی رەسەنی کوردی و بەندبێژیی کرد.
ئەم هونەرمەندە لە ۹۰ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە دوای تەمەنێک خەبات، حەول و تێکۆشان لە پێناو ڕاگرتن و پەرە پێدانی مووسیقای ڕەسەنی کوردی هەر لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد .

هەر بەو بۆنەوە لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی کورد، سەرجەم هونەرمەندان و هونەردۆستان و بنەماڵەی بەڕێزی دەکەین .
ڕوحی بەرزیان ئاوێتەی ئارامی و ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ 🌐  بیست و هەشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 23ی خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە
ۆ
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ 🌐  بیست و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 9ی خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

خوێندەوەی شێعر لە لایان شاعیری هێژا ئەسرین حەسەنپوور وێڕا شرۆڤە و لێکدانەوەی بەڕێزان کاک ڕەسووڵ ئامادەپوور و کاک جەلال پوورحەسەن

Читать полностью…
Подписаться на канал