ئایدی کاناڵ @binkemukrian بەڕێوەبەر: @sebar34
فایلی دەنگی لێدوان و خوێندنەوەی شێعری کاک عەبدوڵڵا گولابی(هونەر موکریانی)
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
ڕێکەوتی چوارشەممە 1403/5/17
🆔@binkemukrian
سڵاو و ڕێز خزمەت هاوڕێیانی هونەرمەند لە شاری مەهاباد.
دۆستان ئاپاڕتمانی هونەرمەندان لە لایەن چەند یەک لە دۆستانەوە بە دوو شێوەی تەرحی مەسکەنی مێهری میللی و هەرواتر تەرحی ئازاد کە سەرمایە و زەمینەکەی لە لایەن هونەرمەندانەوە دەکڕدرێت و درووست دەکرێت وەڕێ کەوتووە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی بنکەی موکریان چەند ڕۆژ پێش بەشداری دانیشتنی هیات ئۆمەناکە بووین و چوارچێوە کارییەکە باس لێکرا.
ئەو دۆستانەی فۆڕمی جیمیان سەوزە یانی ئەوەی کە تا ئێستا لە وامی بانکی مەسکەن کەڵکیان وەرنەگرتووە و یا بەشداری تەرحی مەسکەنی مێهری میللی نەبوون، دەتوان لە تەرحە دەوڵەتییەکە بەشدار بن و لەولایشەوە بۆ تەرحە ئازادەکە هەرکەس دڵخوازی بێت دەتوانێ بەشداری بکات.
ئەوانەی دەیانهەوێ بەشدار بن کۆپییەکی کارتی میللی بۆ دانیشتنی سبەی لە گەڵ خۆیان بێنن و یا هەماهەنگی لە گەڵ من(جەلال پوورحەسەن) بکەن و کۆپییەکە بێننە دەفتەری بنکە لەو چەند ڕۆژەی داهاتوو، نهایەتی ناردنی ئەو کۆپییە تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دیاری کراوە.
🆔@binkemukrian
🌐 پازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 10ی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
کۆڕی ڕەخنە و لێکدانەوەی کتێبی گێڕانەوەناسی(دەلاقەیەک بەرەو چیرۆک و ڕۆمانی کوردی) ڕێکەوتنی 1403/4/6
Читать полностью…فایلی دەنگی دوکتور محەممەد ڕەحیمیان و بەڕێز ئەمجەد غولامی لە پانێلی یەکەمی کۆڕی شڕۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی گێڕانەوەناسی لە نووسینی جەلال پوورحەسەن
🆔@binkemukrian
🌐 سێزدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 27ی پووشپەڕی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 دوازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
✳ ئێوارە کۆڕێک بۆ کورتە شێعر
بە بەشداری شاعیری خاوەن ئەزموون
(قاسم تاباک)
🔹کات ؛چوارشەممە 20ی پووشپەڕی 1403ی هەتاوی 4/30ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🎥بینهر بن//
🔴 ئێوارەکۆڕێک بۆ پەڕتووکی «دەلاقەیەک بەرەو گێڕانەوەی کوردی»
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeArts
🆔 @HajeNews
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛
🔹 ئێوارە کۆڕێک بۆ ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی
📚 کتێبی "گێڕانەوەناسیی" دەلاقەیەک بەرەو گێڕانەوەی کوردی
✍ نووسینی ؛ جەلال پوورحەسەن
🔹 کۆڕگێڕ؛
دوکتور محەممەد فروهەندە
🎙 وتاربێژان ؛
🔘 دوکتور محەممەد ڕەحیمیان
🔘 ئەمجەد غوڵامی
🗓 کات ؛ چوارشەممە 6ی پووشپەڕی 1403ی هەتاوی کاتژمێر 5ی ئێوارە
🏛 شوێن ؛ ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 نۆهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 30ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🎭شانۆی بیرەوەری، نوێترین بەرهەمی، گرووپی شانۆی ڕوانگە
نووسەر: موحسین تارێمی
دەرهێنەر: موحسین زیایی
🔹۲۹ی جۆزەردان تا ۴ی پوشپەڕی ١۴٠٣
🔹شوێن: هۆڵی ئیدارەی فەرهەنگ ۆ ئیرشادی مەهاباد
١۴٠٣٫٠٣٫٢٠
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
کورتەیەک لەسەر کتێبی پشتێندی بەقولاپ
جەلادەت ... زۆرجار هونەر و كتێب و جوانی ناچاردەبن لە ترسی جەهل خۆیان بشارنەوە، ئەو بینەر و خوێنەر و ڕەخنەگرانەی لە جوانی تێناگەن و حوكمی بەسەردا دەدەن، ترسناكترن لەو پۆلیس و سەربازانەی ئاگریان تێبەردەدەن.
(بختیار عەلی)
کۆمەڵە چیرۆکی پشتێندی بەقولاب بەر لە هەموو شتێک وەبیرمان دێنێتەوە کە ئێمە خاوەنی زمانێکی دەوڵەمەند و میراتگری کەلەپوورێکی بەنرخیین؛ کە مێژوو و شارستانییەتێکی کۆنی لە پشتە و قەبرغەی ئاخنراوە لە وشە و دەستەوشە و قسەی نەستەق کە بۆ دەربڕینی هیچ چەشنە بابەتێک دانامێنی و دەستت دەڕوات بە تێروتەسەلی لێی هەڵەنجی و وشکایی نایێت. زمان دروستکەری شوناسەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمانە؛ بۆیە نووسەرانی کتێب دەبێ لەسەر زمان، خۆیان بە بەرپرس بزانن و بیپارێزن و نەهێڵن بکەوێتە ژێر کاریگەری زمانی بێگانە.
نووسەری ئەم کتێبەش یەکێک لەو کەسایەتییانەیە کە خۆی بە بەڕپرس زانیوە لە حاست بەرهەمهێنانی چیرۆک گەلێک کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەدەب و پاراستنی زمانی نەتەوەیەکە کە فرچکی پێ گرتووە و پێی گەورە بووە. هاوتەریب فێرکاری و پەروەردەی وەچەی نوێ و ئاشتکردنەوەیان لەگەڵ زمانی پوخت و پاراوی زگماکی و داماڵدراو لە وشەی بیانی بە ئەرکی خۆی زانیوە. هەروەها بە لێهاتوویی هەگبەیەک دەخاتە بەردەست لیپاولیپ لە کولتوور و نەریت و شێوازی جلک و خشڵی کوردەواری و لە هەمووی گرینگتر مێژووی پڕ مەینەتی نەتەوەکەی.
ئەوەی کە بەرچاوە، ژن سەرەکیترین و ڕۆڵگێرترین کاراکتەری چیرۆکەکانە کە وەک بەوری بەیان بەورە و نەبەزە و لە هەموو شوێنێک جێ پێی دیارە و بیسەری چیرۆک هەر لە یەکەم چیرۆک ڕا ئەو کاتەی کە کاراکتەری چیرۆک لە تەنیایی ژێرخانێکدا بە ژانانەوە و لەسەر دەستانە تا چیرۆکی کۆتایی کە لە ژێر ڕیزاڵ ڕیزاڵەکانی پشتێندێکی بەقوڵاپ چاوی بە مۆلەق دەوەستێ، خوێنەر نووقمی ئەوین ولەخۆبردوویی قووڵی ژن دەکا و وەک مرۆڤێکی مزن دەینرخێنێ، هەرچەند وەک هەمیشە و بەردەوام لە کاری تێرکردنی زگی دیتران و پێوەدانی نان لە قوون تەندوورێیە. ڕەنگە هەر بە پێی ئەو پێداگرییە لەسەر ڕۆڵی ژن بێ کە پەنجەمۆری خۆی وەک خاتوونێک پێوە دیارە. هەڵبەت ڕەوتی تایبەتی نووسینی خاتوو لەیلا لە چیرۆکدا کە هەوڵ دەدات جوانترین پەیڤ دەستدەچن بکا، شێوازی تایبەتی بە خۆی گرتووە.
جگە لەوە لە توێ توێ چیرۆکەکاندا نووسەر مشوورخۆری گێرە و قەرقەشەی ڕابردووی کۆمەڵگەی خۆیەتی کە هەر چەند بواری تەمەنی ڕێگەی بە ئەزموونی ژیانی لەو سەردەمەدا نەداوە کە لانیکەم دەگەڕێتەوە نیو سەدە لەمەوەبەر و دەیەکانی چل و پەنجا لە خوی دەگرێ؛ بەڵام بە لێهاتوویی و کارامەیی باروودۆخەکە وێنا دەکا و لەو بەروارانەدا بەردەوام لە هاتوچۆیەدا و لەو ڕاوڕاوێنەدا دەست دەخاتە سەر خاڵی گرینگ و ڕووداوە دڵهەژێنەکان و شەڕ و پێکدادان و قەڵت و بڕی کورد لە چەشنی گۆشتی سەرچەپڕ. بۆ میناک: کارەساتی ژینۆساید(کۆمەڵکوژی)ی سابڵاغ لە لایەن عەرووسەکان لە زمانی دایە خانم و وەردەشیکارێکی دەروونی بۆ ئەو. هەروەها ئاوارەیی جەماوەری کورد و شەڕی سابڵاغ و لێکەوتنی کوڕی چەکمەڕەق و بە مەرەد بردنی ئاغا و دەرەبەگ لەژێر ئاڵای چەکوچ و داس و ژیان بەختکردنی پێشمەرگە و قامک خستنە چاوی مرۆڤی بوودەڵە و خوێڕی وەک هەتیوی نادر چەتە کە سەریان لە ئاخوڕی دوژمن دایە و ئەرکی هۆرەی داریان لە ئەستۆ گرتووە و بەردەوام بوونیان هەبووە و هەیە.
لە بەشی هەرە زۆری ئەم کۆمەڵە چیرۆکەدا بگێڕەوە بە دەنگی «من» واتا بێژەری یەکەم کەس خۆی دەردەخا و لە هەمان کاتدا کاراکتەری سەرەکی چیرۆکە و لە سەرەتا تا کۆتایی دەور دەگێڕێ و ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەگەڵ بەردەنگ ساز دەکا. کاتێک لایەنی کرداری چاو لێدەکەین لەسەر بنەمای وشە و ڕەستەکان و سەرنج بە تەنراوەکانی دەق دەدەین، ڕێژەیەک لە باوەڕ و ڕوانگەی نووسەر بەدی دەکرێت کە ناڕاستەوخۆ قاوخێکی ئایدۆلۆژییان پێوە دیارە و هەستی نەتەوایەتی تێدا بە گڕ و تینە. بەرچاوترینی ئەو ڕوانگەیە لە چیرۆکی حدوود لاپەڕەی ٣٥ (پاراگرافی ئاخر) دەبینرێ.
لە کۆی چیرۆکەکاندا دوو بابەت زۆر بەرچاوە کە بۆتە هۆی ئەوە کە تۆخمەکانی تری چیرۆک بخاتە پەراوێز.
یەکەم فەزاسازی کە وردەکارییەکی زۆری لە تەوسیفی شوێنی ڕووداوەکان بۆکراوە گەرچی ناتوانین نکۆڵی لەوە بکەین وەک خاڵێکی ئەرینی و سەرکەوتوو لەو بەشە دایە، بەڵام بەشی زۆری چیرۆکی بۆ تەرخان کراوە و تەنگی بە بەشەکانی تر هەڵچنیوە.
خاڵی دووهەم پەرداختی کەسایەتییەکان لە بواری جلک و خشڵ لە ئاستێکدایە کە خوێنەر جیاوازی و شێوازێکی ئەوتۆی تەنانەت ڕواڵەتی و خوو وخدە لە کاراکتەر بۆ بەدی ناکرێ و هۆی لێکچوونی گشتی پێک دێنێ.
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
وتار: سارا سووڵتانی
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
وتار: نەرمین ئیبڕاهیمئازەر
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
وتار: مەنسوور مێهرجوویان
ئێوارە کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی شێعر و لێدوان لە سەر ئەزموونی نووسینی شێعری عەبدوڵڵا گولابی(هونەر موکریانی)
ڕێکەوتی چوارشەممە 1403/5/17
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
🆔@binkemukrian
🌐 شازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
✳ ئێوارە کۆڕێک بۆ ئەزموونی شێعری "هونەر موکریانی"
خوێندنەوە و شرۆڤەی ڕەوتی شێعری عەبدوڵڵا گولابی
🔹کات ؛چوارشەممە 17ی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی 4/30ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
فایلی دەنگی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، ڕێکەوتی 1403/5/3 بە بەشداری و خوێندنەوەی شێعر لە لایەن عەبدوڵڵا گولابی، هاوڕێ لە گەڵ بەشێک لە تێبینی و سەرنجی بەشداربووان.
هەڵبەت لەو فایلە دا بە هۆی ئەوەی نێوی چەند کەسایەتی شاعیر و نووسەر هاتووە، لێرەدا مەبەست ئاوڕ دانەوەیەک بووە لە مێژووی نوێی شێعر و وەک نموونە نێوی ئەو کەسانە هاتووە و ئەگەر جۆری ڕوانینی بەشداربووان گۆشەی لە گەڵ شێوازەکان هەبووبێ، وەک بەڕێوەبەرانی بنکەی موکریان داوای لێبووردەییمان هەیە.
🆔@binkemukrian
پانێلی دووەمی کۆڕی شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی گێڕانەوەناسی لە نووسینی بەڕێز جەلال پوورحەسەن .
🆔@binkemukrian
🌐 چواردەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 3ی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
کۆڕێکی خۆمانە بە بەشداری شاعیری ناسک خەیاڵ بەڕێز قاسم تاباک
Читать полностью… 🌐 یازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 13ی پووشپەڕی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛
🔹 ئێوارە کۆڕێک بۆ ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی
📚 کتێبی "گێڕانەوەناسیی" دەلاقەیەک بەرەو گێڕانەوەی کوردی
✍ نووسینی ؛ جەلال پوورحەسەن
🔹 کۆڕگێڕ؛
دوکتور محەممەد فروهەندە
🎙 وتاربێژان ؛
🔘 دوکتور محەممەد ڕەحیمیان
🔘 ئەمجەد غوڵامی
🗓 کات ؛ چوارشەممە 6ی پووشپەڕی 1403ی هەتاوی کاتژمێر 5ی ئێوارە
🏛 شوێن ؛ ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
وتاری بەڕێز یاقووب خزری
لە سەر پشتێندی بە قولاپ
"لەیلا نوورانی"
🌐 هەشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 23ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
هەندێ جار خوێنەر لەناو سەمای بەرموور و کرمەک و گوارە و تاسکڵاو قەتارە و شامڕەخت و بازنە و خرینگەی ڕۆبع و نیوپەهلەوی سەرسام دەبێ و ئەو پرسیارەی بۆ ساز دەبێ کە خرینگ و خۆڕی ئەو گشتە خشڵە لە نێو ئەو تەق و تووق و زنازناو و شەو و نیوەشەو و چییا و بەندەن و سەر تەندوور و سەرجەم ئەو دۆخە نالەبارانەدا چ دەکا؟ و ناگونجێ و ناتوانی ئامانجێکی تری لێ هەڵکڕێنی جگە لەوە کە ویترینێکی نمایشتی جلک و خشڵی کوردی چێ بکا کە ڕازاندنەوەی لە جێی خۆی نییە.
چیرۆکەکان بە گشتی وەک زارۆکێکن کە لە هەناوی کۆشێک وشەی دەستەچنکراو بەر بووبنەوە و خەمی سەرەکی نووسەر نێوئاخنکردنی ئەم وشانەیە. بەو پێیەی هەست بەوە دەکرێ زیاترین حەولی نووسەر لەسەر نەخشاندنی ئەو تابلۆ ڕەنگاڵە و سەحراوییە لە وشەیە تا
بابەتگەلی هەناسەبڕ و تەرخانکردنی هێز بۆ لایەنەکانی تری چیرۆک وەک هۆکار و کاریگەری(عیلەت و مەعلوولەکان) و تەعلیق و گەیاندنی چیرۆک بە ئاستی دڵەڕاوکێی و پەلکێش کردنی خوێنەر. تەنانەت لە پيشەکی کتێبەکەشدا ئاماژە بە یاری وشە و دەستەواژە کراوە.
هەروەها شێوازی یەکسانی زۆربەی مەزموەنەکان و کەمایەسی لە هەمەچەشنی بابەت و بەردەوام لە ژێر ڕکێفی یەک دەنگ و یەک ڕەنگ دایە و لە توێ توێ بەرووبوومی چیرۆکەکان دەنگی خرمە و قرمە، تەق وتۆق و تەسویری ئاسمانی ڕەش و دووکەڵاوی بۆتە یەکسانی فەزا و تێمی چیرۆکەکان. زۆر جار ژان و برکی ژنی سەر دەستان لە جەنگەی شەڕ و پێکدادان و جەرگ و دڵی کوناودیوی دایک لە وێ غەمێ، لە وێ نەکاوێ و سەرو بسکی بە کاوکۆت داپۆشرا و قۆڵی شەڵاڵی خوێن و باسکی داڕووشاو و تەرمی دابێژ دابێژی پێشمەرگە دەبێتە هۆی تەوژمی ناهومێدی و ون بوونی ئاسۆیەکی ڕوەن و کراوە.
نووسەر چاوی لە داهاتوو نییە و هیچ جۆرە هومێدێک لە تۆی چیرۆکەکان ناخوڵقێنێ و لە ئیلهام بەخشی و ڕێگا کەرەوە بۆ بەرەی نوێ بێبەرییە و تامی زاری خوێنەر وەک بنەڕێواسەکان تاڵ دەکا و ناچار بە قوت دانی دەکا.
دەبا جارێکیش لە دڵی ئەم نیشتمیانە دەنگی ترپەی ئومێد لە ڕۆچنەی ئەدەبیات ببیسین و بیر و ڕای نووسەر دامەزرێنەری ئایدۆلۆژیایەکی نوێ بێت
سەرە ڕای هەموو تێبێنییەکان لە وتارە جۆراوجۆرەکان کە بە پێی بیر و هزری تاک پێک دێت، وەک خاتوونێکی کوردی زان و چیرۆک نووسێکی لێهاتوو ڕێزی تایبەت لە نووسەر دەگرین بۆ پێشکەش کردنی ئەو کتێبە ڕازاوە بە کتێبخانەی کوردی.
پەروین دانیش پەژووهـ
۱۶/ی جۆزەردان/٢٧٢٤
🆔@binkemukrian
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
وتار: بەفرین شەڕەفکەندی
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
وتار: پەروین دانیشپەژووهـ
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
وتار: یەعقووب خزری
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
وتار: جەلال پوورحەسەن