ئایدی کاناڵ @binkemukrian بەڕێوەبەر: @sebar34
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
خوێندنەوەی چیرۆکی نووشتوو خاتوو لەیلا نوورانی
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) شرۆڤەی کتێبی(پشتێندی بە قولاپ) بە قەڵەمی نووسەری مەهابادی خاتوو "لەیلا نوورانی" لە دوو دانیشتندا بە بەشداری نووسەر بەڕێوە برد.
🔷لەم دوو دانیشتنەدا کە لە ڕێکەوتی ۹ و ۱٦ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی بەڕێوە چوو تاقمێک لە نووسەران و ڕەخنەگرانی بواری وێژە و ئەدەب بەشدار بوون وبەرهەمەکانی خۆیان سەبارەت بەم کتێبە ئاراستەی بەشداربووان کرد ، وەک دەستپێک لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە بەڕێزان؛ نەرمین ئیبڕاهیم ئازار و سالار پوورمەند هاوکات دەگەڵ بەخێرهێنانی میوانەکان، ئاماژەیان بە ڕەوت و شێوازی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی داهاتووی ئەنجومەن ئەدەبی و هەروەها ئامانج لە بەڕێوبردنی بەرنامەی شرۆڤە و لێکدانەوەی بەرهەمی نووسەران کرد. پاشان بەڕێز خاتوو" لەیلا نوورانی" وەک چیرۆکنووسی بەشداربوو کورتەیەکی لە ژیان و ئەزموونی چیرۆکنووسی خۆی هێنانە بەرباس و دواتر چیرۆکی "نووشتوو" کە یەکێک لە چیرۆکەکانی ناو ئەو کۆمەڵەچیرۆکەیە خوێندەوە.
🔸لە درێژەدا بەڕێزان:
خاتوو بەفرین شەڕەفکەندی
خاتوو سارا سووڵتانی
کاک جەلال پوورحەسەن
لە یەکەم دانیشتندا وتاری خۆیان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و لە کۆتاییدا خاتوو لەیلا نوورانی چەند خاڵێکی لەمەر شێوازی نووسینی چیرۆکەکان هێنایە بەرباس ، هەروەها لە دانیشتنی دووهەمدا بەڕێزان:
🔸کاک مەنسوور مێهرجوویان
خاتوو نەرمین ئیبڕاهیمی ئازەر"تەوار"
خاتوو پەروین دانیشپەژووهـ
کاک یەعقووب خزری
وتارەکانیان خوێندەوە و هەر کام لە دەلاقە و ڕوانگەیەکی چیرۆکنووسی تاوتوێی چیرۆکەکانیان کرد. لە کۆتاییدا بە ناوی ئەنجومەن ئەدەبی دیاری ڕێزلێنان پێشکەشی بەڕێز خاتوو لەیلا نوورانی کرا.
🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛
🔷 ئێوارەکۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی
📚کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی (پشتێندی بەقولاپ)
❇️ نووسینی؛ لەیلا نوورانی
📝 وتاربێژان؛
🔸 نەرمین ئیبڕاهیمئازەر
🔸 شەویار گولابیئازەر
🔸 جەلال پوورحەسەن
🔸 مەنسوور مێهرجوویان
🔸 جەلیل ڕەحیمی
🔸پەروین دانیشپەژووهـ
🔸بەفرین شەڕەفکەندی
🔸 سارا سوڵتانی
🔹کات؛ دانیشتنی یەکەم چوارشەممە 9ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ
🔹 دانیشتنی دووهەم چوارشەممە 16ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ
🔹شوێن؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
شیرین خانم ئەمینی نووسەر، بە بۆنەی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان کاک حەسەن ئەمینی سەرەخۆشی لە ئێوە و هەموو ئەندامانی ماڵباتەکەتان دەکەین و لە خودای گەورە سەبر و سێبووریتان بۆ داوا دەکەین.
هیوادارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و قەرینی ئاسوودەیی و خۆشی بێت.
ئەنجومەنە ئەدەبییەکان و پێوەندییان بە پرسی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی و جۆری پێشوازی خەڵکی.
ئەو باسەی من ڕەهەندێکی ڕەخنەیی هەیە لەو ڕوویەوە کە دەبینم لەو ساڵانەی ڕابردوو، پێشوازی و بەشداری چالاکانەی هۆگرانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر لە کورتی داوە و لێی بووەتە قەیران کە بەڕێوەبەرانی ئەو ناوەندانەی بەو قەناعەتە گەیاندووە لە دووی خەسارناسی ئەو بابەتە بچن و یا گەیشتوونە ئەو قەناعەتە دەرگای ئەنجومەنەکان دا بخەن و بیر لەوە نەکەنەوە ئاخۆ لە نەبوون و داخرانی وەها شوێنگەلێک چ زیانێک وە داوێنەی کار و چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی دەکەوێت.
من نموونەی سەرەتاییم کە دیتراوەکانی خۆمن باس لێ دەکەم و جا دوایە دەپەرژێمە سەر ئەنجومەن و ناوەندە ئەدەبییەکانی شارەکانی دیکە و زانیارییەکانم لە ئەوانیش باس لێ دەکەم.
حەشیمەتی مەهاباد بە پێی دوایین ئامارەکان دەگاتە نزیکی سێسەدهەزار کەس. بەڵام بەو چەند ئەنجومەن و بنکە فەرهەنگییانەی کار دەکەن دەتوانم ڕاشکاو بڵێم تەنیا پەنجا کەسێکن کە سەردان دەکەن و بڕێک لەوانە هاوکات ئەندامی هەموو ئەنجومەنەکانن و سەردانیان دەکەن و بڕێکیشیان تەنیا یەک دانە لەوانە دەچن، ڕێژەی پەنجا کەس بۆ شارێکی وەک مەهاباد بە تەقریب یانی لە هەر شەشهەزار کەس یەکێک دەچێتە ئەنجومەنە ئەدەبییەکان کە ئەو ئامارە بۆن و بەرامەی کارەساتباری هەیە.
بۆ شارەکانیش دەبێ عەرزتان بکەم، پیرانشار دوو ئەنجومەنی هەیە و داخراون، بنکەی بەڕۆژەی بانە لە دوای کڕۆناوە داخراوە و تازە خەریکە کارەکانی ڕایی دەکاتەوە، دیهگۆلان ئەنجومەنی نەماوە، ورمێ بەو ڕێژە زۆرەی کورد ئەنجومەنی نییە. هیچ باسی کار و چالاکی ئەنجومەنی نەغەدە و سەردەشت بە ئێمە نەگەیشتووە. بۆکان وەکی دەبێ بێ چالاکییە و شەوەشێعرەکەیان هەر بۆ بەڕێوە نەچوو، مەریوان بەشی کومیتەی تەنزەکەی بە نیاز بوو بەرنامە بەڕێوە ببەن و ئەوە دال بە دال سواڵی وتار لەم و ئەو دەکەن و حەددی نیساب وە دەست نایەت.
بۆ خۆمان لە بنکەی موکریان بەرنامەمان هەیە و کەسانێک کە بڕیاری وتاربێژیان دابوو بە بیانووی جیاواز یەکیەک و دوودوو خۆ دەدزنەوە.
پرسیار ئەوەیە؟ کوا ئەو هەموو ئەدیب و نووسەرەی لە دونیای مەجازی ڕۆژانە چەند شێعر و وتار و چیرۆکیان بڵاو دەکەنەوە؟ کوان ئەو هەموو قوتابی و خوێندکارەی لە مەدرەسە و زانکۆکان ئەدەبیات دەخوێنن؟ کوان ئەوانەی کە قسە هاتە گۆڕێ وای مەزەندە دەکەن عالەمی دەهرن و هیچ چیرۆک و ڕۆمانێک نەماوە نەیخوێننەوە؟
ئایا وڵام ئەوەیە، بە هۆی کێشە و گرفتی ئابووری هەموو ئەوانەی نێوم هێنان تەرە و دوورەپەرێز بوون؟ یا ئەوەی بە قەولی هێندێک نووسەری دڵناسک کە وای مەزەندە دەکەن کە لە ئەنجومەنەکان چوون ڕەخنە لە دەقی نووسراوە دەگرن، هیچیان بۆ تێدا ناهێشرێتەوە و دەبێ وەک سەربازی لەشکری شکستخواردوو لە کەلێن و قوژبنەکان خۆ بشارنەوە و شێعر بۆ دڵی خۆیان بڵێن وچیرۆک بۆ هەوا بنووسن؟
دیارە هەر ئەنجومەنێکی چالاک دەستەی بەڕێوەبەرێکی هەیە کە حەول دەدات بەرنامە و کۆبوونەوەکانی زیاترین قازانج بە بەردەنگەکانی بگەیەنێت و هەمیشە چاوی لە دووی ئەوەیە زیاترین خەڵک و هۆگر لە ناوئاخنی بابەتەکان سوودمەند بن.
بەڵام بەو دۆخەی چاوەڕێ دەکرێت دەبێ وردە وردە شاهیدی ئەوە بین ناوەندەکان داخرێن و واز لە کۆبوونەوە و دانیشتن و بەرنامەکانیان بێنن، چوون پرسیاری یەکەمیان هەمیشە ئەوە دەبێت باشە بۆ کێی بکەین؟
ئەو پرسیارە ڕێک و سەرڕاست دەبێ کۆمەڵگای کوردی لە سەرتاسەری کوردستان وڵامی بداتەوە. چوون هەر ئەو ڕەهەندە نییە، دۆخی چاپ و فرۆشی کتێب لە وەزعی ئەنجومەنەکانیش کارەساتبارترە.
پێتان خەنی بووم خەڵکینە بچن چەند میلیۆن چەند میلیۆن خەرج بکەن و منداڵانتان بنێرنە کلاسی زمانی ئینگلیسی و با هەرچی زووترە زمان و چاند و مێژوو و فەرهەنگی کوردیان بیر نەمێنێت.
کەسێک مێژوو، زمان و فەرهەنگی خۆی نەناسێ و نەزانێ قەتعی بە یەقین بێسەوادە. ئەوەش گوتەی من بۆ تەواوی ئەوانەی بیری فێرکردنی هەر زمانێک بە منداڵەکانیان دەکەنەوە ئیللا زمانی دایکیان.
جەلال پوورحەسەن
🆔@binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛
🔷 ئێوارەکۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی
📚کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی (پشتێندی بەقولاپ)
❇️ نووسینی؛ لەیلا نوورانی
📝 وتاربێژان؛
🔸 نەرمین ئیبڕاهیمئازەر
🔸 شەویار گولابیئازەر
🔸 جەلال پوورحەسەن
🔸 مەنسوور مێهرجوویان
🔸 جەلیل ڕەحیمی
🔸پەروین دانیشپەژووهـ
🔸بەفرین شەڕەفکەندی
🔸 سارا سوڵتانی
🔹کات؛ دانیشتنی یەکەم چوارشەممە 2ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ
🔹 دانیشتنی دووهەم چوارشەممە 9ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ
🔹شوێن؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 26ی گوڵانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔷 ئەزموونی چیرۆکی کوردی
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) ڕۆژی چوارشەممە 19ی گوڵانی 1403ی هەتاوی ئێوارەکۆڕی "ئەزموونی چیرۆکی کوردی " بە بەشداری چیرۆکنووسی خاوەن ئەزموون؛عەلی سۆهرابی بەڕێوە برد.
🔷لەم ئێوارەکۆڕەدا کە تاقمێک لە نووسەران و ڕەخنەگرانی بواری وێژە ئەدەب بەشدار بوون، وەک دەستپێک لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە بەڕێزان؛ نەرمین ئیبڕاهیمی ئازار و سالار پوورمەند هاوکات دەگەڵ بەخێرهێنانی میوانەکان، ئاماژەیان بە ڕەوت و شێوازی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی داهاتووی ئەنجومەن ئەدەبی و هەروەها ئامانج لە بەڕێوبردنی بەرنامەی ئەزموونی چیرۆکنووسی کرد. پاشان بەڕێز کاک عەلی سۆهرابی وەک چیرۆکنووسی بەشداربوو کورتەیەکی لە ژیان و ئەزموونی چیرۆکنووسی خۆی هێنانە بەرباس و دواتر چەند چیرۆکی لە بەرهەمەکانی خۆی خوێندەوە.
❇️لە درێژەدا بەڕێزان کاک حەسەن محەممەدی، جەلال پوورحەسەن،شەویار گولابیئازەر، قادر نیازی، نەرمین ئیبڕاهیمیئازەر"تەوار"، سالار پوورمەند و ...هەر یەک لە دەلاقە و ڕوانگەیەکی چیرۆکنووسی تاوتوێی چیرۆکەکانیان کرد. لە کۆتاییدا بە ناوی ئەنجومەن ئەدەبی دیاری ڕێزلێنان پێشکەشی بەڕێز کاک عەلی سۆهرابی کرا.
🆔 @binkemukrian
چیرۆکنووس؛عەلی سۆهرابی
چیرۆک؛کۆتەڵ
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛
🔷 ئەزموونی چیرۆکی کوردی
بە بەشداری چیرۆکنووسی خاوەن ئەزموون
❇️ عەلی سۆهرابی
🔹کات ؛ چوارشەممە ی 19ی گوڵانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارێ
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٥ی گوڵانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر /٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
"لە شێعرەوە بۆ دێڕ" ( بنکەی ئەدەبی مەهاباد و دانیشتنێکی خۆماڵی)
✍ سەیید موحەممەد ئەمین واژی
🟢هەوا ساف، دەڵێی مانگی گوڵانە، وڵات جوان شین بووە، تینی و تیشکی تاو وڵاتی دەبەرەخۆ گرتووە، لە نەخۆشخانەی خودکەفایی هەڵکەوتوو لە سیلەی چواڕ ڕێیانی ئازادی بەدەم نۆرەی دوکتۆرەوە دانیشتبووم، لەبەر نەخۆشان هەر زرمەی دێ، دەڵێن ئاهۆیە، زۆر کەسی گرتۆتەوە، لەبیری ئەوە دابووم ئاخۆ ئێمە ئاستی هێزی سیستمی بەرگری جەستەمان هاتۆتە خوارێ، یا هەر کابرا پشمی خۆ دەگەیەنێتە دوکتۆری؟! لەپڕێک گووشییەکەم زەنگی خوارد، سەیید موبین بوو؛ گوتی: ئەوە لە سەردەشتێ ڕا دێمەوە و بۆ شەو میوانمان دەبێت، منیش گوتم: میوان ماڵە خۆیەتی، گوتی: چەند کەسم بانگ کردووە. گوتم: زۆر پیرۆزە، گوتی: مامۆستا “مەلا سوهەیب عەلی” و یەک دوو کەسی ترن...
@mseyyedmohammadaminvajhi
درێژەی بابەت👇
"لە شێعرەوە بۆ دێڕ" ( بنکەی ئەدەبی مەهاباد و دانیشتنێکی خۆماڵی)
بە ئێمەی گوتبێ
عەشقمان لە شادەماری لاملتان بە ئێوە نزیکترە و
هەمووتان تیا ئەچن
مەگین ئەوانەتان نەبێ
عاشقی ئێمەن و
بە نییەتێکی پاکەوە
چاوتان لە خۆش ویستنی ئێمەیە...
گوتبێتی شێعرم بۆ بکەن
شێعرێ تامی نەرگس بدا بۆ زستان
وشەکانی بە تامی چایی بێ بۆ شەو
پیتەکانی سەرەتای پاییزی هەزاروسێسەو شتێ بن
تا لە پشت پەنجەرەی بێتاقەتییەکانتانەوە
رۆژی لەدایکبوونی من
جەژنی پیرۆزتان بێت و
گوتبێتت: جەمالی من تەماشاکەن.
گوتم:
چ شێعرێکە ئاخۆ و
کێ ئەتوانێ بەجێی بێنێ؟
کاتێ ئاسمان و حافزی شیرازی
ئەم بارەیان نەنابێتە سەرشان
من بۆ دەستم بەرز کردوەتەوە و
شێتانە وتبێتم
خۆم شاعرتم
خۆم لە ئاسمان بەرینترم بۆ باوەشت؛
ئەگەر بیانووی زۆرتر ناگری.
ماچەکانت بۆ من ؛
ئەگەر بیانووی زۆرتر نەگرم و
بەدیار بەڵێنێکتەوە کە خۆشت بوێم
سەر لە شوکری باڵات هەڵنەگرم
تا قیامەت هاتبێ
مەداری خۆرەتاو لە مەغریبەوە هەڵهاتبێ و
دەججاڵێ
بە چاوەقرتێیەکی نازاوی
ویستبێتی بمانکێشێ بە کوفرا.
چ شێتێکە دڵم!
چ بارێکی سووکەڵەیە بۆت، خۆشت ناوێین
چ بارێکی قورسە ئەمانەتی عەشق و
زەوی بە سەرشانمەوە
مەداری خۆی ناپێکێ
لێ بەدەور ماڵتانا خولەی تێ
مانگەشەو لە دڵماندا
سەرگەردان
کاکەشانێکین لەدەرەوەی مەداری تۆدا
هەزاران ساڵی نووری، دوور
لێ هێشتا
پێغەمبەرێکت بۆ ئێمە ڕەوانە نەکردووە
شەهابسەنگە و ئەبارێ
تۆفانە و
نووحێ دیار نییە
قارت گرتووە ئازیز؟
گوایە بە غەزەبت گوتبێ ببە و بووبێ
بە خەفەتت گوتبێ ببە و بووبێ
بە شەوگارت گوتبێ ببە و بووبێ و
گوتبێتت بچنە نێو دڵیەوە
تا بزانێ عەزابی ئێمە
چ ئەلیمێکی دەردناکە
دوچارمان ئەکەی ئازیز؟
لێ تۆ عەشقت نازڵ نەکردووە هێشتا
گوتم:
دڵم بەسەر گاڕەشێکەوەیە
گاڕەشەکەی دڵم بەسەر ماسییەکەوە
ماسییەک لە بەحرێکا
بەحرێک لە منا
من لە چاوتا و
چاوت جوانترین مەخلووقی خوابێ و
بە ئێمەی وتبێ:
ئیمانم پێ بێنن
کەمیسلی حافز و هەموو پیاوچاکان
لێ دونیا مەزرەعەی عەشقە و
تا فورسەت هەیە غافڵ مەبن
مەگەر باوڕتان نییە بەوەی
ئێمە وەحیمان کردووە بۆ ترێ ببێ بە شەراب؟
گوایە بە ترێت گوتبێ ببە و ترێ بووبێ
بە مەستیت گوتبێ ببە و مەستی بووبێ و
گوتبێتت: بە جۆگەلەکانی لاشەیدا جەریانتان ببێ و بووبێ
ئەمە پاداشی ئەو کەسانەیە
بە تەقوای خۆشویستنی ئێمەوە خۆیان پاک و خاوێن ڕاگرتووە
عاشقان بۆ عاشقان
شاعران بۆ شاعران
جوانەکان بۆ جوانەکان
ئەمەش بۆ ئەوانەیە خاوەن ئاوەزن و
بڕوایان بە ڕۆژی پەسڵان هەیە
ئێمەش گوتێبتمان: بەڵێ
تۆمان خۆش ئەوێ و
لە گفتی خۆمان لانادەین.
گوتێبتمان
یا عەشقی موشتاقان
یا دڵەی دڵداران
سەلبی دڵداریمان نەکەی
بە ئاگری دووریتمان نەسووتێنی
ئامین
گوتبێتت
شێعرمان بۆ بکەن ڕۆژێ هەزارجار
تا دوچاری عەزابی دەردناک نەبن
گوتبێتم:
خۆم شاعرتم
یا عەشقی موشتاقان
بەر خۆشەویسی خۆتمان بخەی
ئامین ....
سوهەیب عەلی
# پێشکەش بە کاک سەید قادری هیدایەتی، فێری کردم زمانی کوردی ئەتوانێ ئاسمانی بێ
🆔@binkemukrian
(بەرەوپیری چیرۆکی بەفرین یان پەریسای ڕەسوڵ سوڵتانی)
" یا تاهیر یا هیچکەس"
هەموو بەیانیان بە هیوای دیتنی تاهیر لە خەو هەڵدەستام. نازانم بڵێم تاهیر ببوو بە هەموو ژیانم یا تەواوی ژیانم ببوو بە تاهیر! بەڵام ئەوەندە دەزانم کە خۆشەویستی تاهیر هەتا ناخ و گیانەمەژگم ڕۆیشتبوو و دڵنیا بووم لەوەیکە ڕەگ بە ڕەگ و ئێسقان بە ئێسقانی ئازای ئەندامم تاهیریان دەویست و سەیر هۆگری ببوون؛ هاوشێوەی کەسێک کە ئالوودە بە مادە هۆشبەرەکان دەبێ منیش بەم چەشنە گیرۆدەی ئەو ببووم!
بابم تاهیری زۆۆۆۆر خۆش دەویست و ڕێزی بۆی هەبوو، بەڵام ڕازی نەبوو شووی پێ بکەم.
بابم بە دەنگێکی بۆڕەوە کوتی: نامهەوێ هەموو ژیانت لە ترس و دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانیدا تێپەڕ بێت. نامهەوێ ئەوەی من کێشاومە و بەسەرم هاتووە ئێوە بیچێژن، دەنانا دەبێ، ئائا، دەبێ بچێتە دەرێ.
دڵم وڵامی داوە: چاوەڕوانی و ترس و دڵەڕاوکێش لە پێناو تاهیر دابێ لە لام هەر پیرۆز و ناونازارە!
دایکم بۆڵاندی: باشە لەو هەمۆ خوازبێنە چاک چاکە، بۆ ڕاست تاهیر!؟
زەینم کوتی: دڵ وەک تروومپایە تەنیا کاری پۆمپاژ دەکات نەچی بچی بە قسەی دڵت بکەی!
دڵ و زەینم بەردەوام لەگەڵ یەکتر گێرەوکێشە و مشتومڕیان بوو و لەبەرامبەر یەکتردا ڕاوەستابوون؛ جا سەیرەکە لەوە دابوو هەموو جارێ هەر دڵ بوو کە زەینیمی دەبەزاند و تەنیا هەر خۆی براوەی ئەو حەیس و باسە دەبوو!
دایکم کوتی: ڕۆڵە دەنگی دەهۆڵ هەر لە دوورەوە خۆشە! خۆم ژنە پێشمەرگەم، بەڵام تۆش هەتا سەرت وەبەردی ئەلحەدێ نەکەوێ نازانی هۆی ناڕازی بوونی من و باوکت چییە.
تاهیر چەند جاری ناردبوو داوام و باوکیشم هەموو جارێ وڵامی نەرێنی دابۆوە.
کوتم: تاهیر بێ فایدەیە وەرە بەیەکەوە شۆڕشێک بخۆڵقێنین من ڕەگەڵت دەکەوم، من بەبێ تۆ ناژیم!
لە ژوانێکدا چەند وێنەی خۆمم دابوویە. منیش یەک دوو جار داوای وێنەم ڵێ کردبوو و نەیدابوومێ، زۆر بەلامەوە گرینگیش نەبوو چونکە وێنەکەی بەو کەواپانتۆڵە خاکییە، بەو جامانەی سەری و کەڵاشینکۆڤەکەی سەر شانی لەسەر دڵم حەک کرابوو هیچ، تەواوی چرکەساتەکانی ژیانیشم بۆن و ڕەنگی تاهیری بەخۆوە گرتبوو و ئاوێتەی هەناوم ببوو!
کوتی: ڕاستێکەت دەوێ زۆر کەم وێنەی خۆم دەکێشم بەڵام بەچاوان بۆ چاوپێکەوتنی داهاتوومان وێنەی خۆمت بۆ دێنم، دەنانا دووربینی کوڕەکان وەردەگرم و پێکەوە وێنەیەک دەکێشین.
ئەو وێنە و چاو پێکەوتنەی کە تاهیر بەڵێنی پێ دابووم قەتم چاو پێ نەکەوت.
کوتم: تاهیر باوکم بە مەرجێک ڕازی دەبێ، کە بێیە دەرێ.
پرسیارم لێ کرد: تاهیر من هەڵبژاردەت دەبم یا...
دایکم کوتی: هەتا کەنگێ لەسەر تاهیر ڕادەوەستی؟ ڕۆڵە! کچ هەر سەردەمانێک خوازبێنی دەبێ.
دڵم وڵامی داوە: هەتا ئەو ڕۆژەی من لە لێدان دەکەوم!
زەینم کوتی: تاهیر ئەتۆی هەڵنەبژارد، کوا هاتەدەر؟
باوکم کوتی: دێزە مەبە و پشت لە بەختی خۆت مەکە و مێرد بەو...
تاهیر دەستی لە گیرفانی ڕۆ کرد و ملوانکەیەکی دەرهێنا.
کوتی: کاتێک ئەو ملوانکەم لەپشت نوانەر (ویترین) چاو پێکەوت کوتم ئەو ملوانکەیە بەو نەقیمە شینەیەوە تەنیا لەسەر سینگ و بەرۆکی بەفرین جوانە!
تاهیر دەیزانی من حەزم لە دەنگی شەجەریانە نەوارێکی شەجەریانی بۆ هێنابووم و بۆخۆشی جارجار بۆی دەکوتم: " بە سکوت سرد زمان... بە خزان زرد زمان"... منیش ئەوەندەم گوێ دابوویە کە هەموو گۆرانییەکانم لەبەر کردبوو.
جاروبارەش بە سۆزەوە گۆرانی لە قەندیلی سەربەرزەوە وڵامت بۆ دەنێرمەوە....ی بۆ دەکوتم، کاتێک ئەوەی دەکوت؛ دڵم دەترسا! خورپەی لێ دەهات و ترپەترپی هەتا ڕۆژەڕێیەک دەڕۆیی و پێم خۆش نەبوو قەتم بۆ بڵێ!
دڵی زامدار و زەینی ئاڵۆز و چاوی پڕ لە ئەسرینم لەمێژ بوو لە چاوەڕوانی تاهیردا قەتیس مابوونەوە!
ئیتر هیچ هەواڵێکم لێی نەبوو، ئیشتیام نەبوو، گەدەم بەسرابوو، ئاوی ساردیش بە گەروومدا ئاوا نەدەبوو، دەموچاوم تێکقووپابوو، بەرچاوم شین هەڵگەڕابوو و قووڵ داکەوتبوو، سوێندت خواردبا چاوقووڵکەم گرتووە، سوێندت وێنەدەکەوت، وەک داوەدەزوو هەر ئەوەندووکەم لێ مابۆوە! گۆنام هەر نەمابوو. دەوری لێوم هەر مەپرسن کە چۆن داچەقابوو، تەنیا ئێسکوپرووسکم لێ مابۆوە!
گیزەڵ، دایم قەڵس و جاڕز لەگەڵ دار و دیواریش بەشەڕ دەهاتم! کەسم نەدەدواند و کەسیش نەیدەوێرا بم دوێنێ! هەتا کاک ڕەسووڵ چیرۆکێکی بۆ ناردم، ئەگەر هەڵەم نەکردبێ، ۳ساڵ و ٦ مانگ لەوەی پێش بوو.
دوای خوێندنەوەی، زەینم کوتی: کاک ڕەسووڵ ڕێک شێوە و تایبەتمەندییەکانی ڕوخسار و بەژن و باڵای سەردەمی زەمانی شای گۆڕبەگۆڕ و وێنەی مێرمناڵی تۆی بۆ پەریسا داناوە و پێکەوە موو لێک نادەن!
دڵم ناڵاندی: ئێستا کە قژەکانم تەنانەت یەک تاڵەمووی ڕەشیان تێدا نادۆزییەوە، برۆکانم تەنیا دەنکێک مووی ڕەشیان تێدا نابینییەوە، چاوەکانم کەم حوکم بوون و چرچولۆچ تەوای دەموچاومی داپۆشیوە، ئاخۆ بڵێی دیتبێتت کە چۆن لە چاوەڕوانی تاهیردا هەر ماومەوە!
ئاواڵە ون بووەکەم
من و هاوڕێکەم و تەنافە نیو میتیریکەی بەینمان، ٧ مانگه لە ژورێکی پڕ لە ئاوی گەرم و گوڕ دەژین،ڕووت و قووت بێ هیچ جلو بەرگێک لەسەر زگ ڕاکشاوم و زۆر هەست بە ئاسودەیی و بەختەوەری دەکەم .ژوری ئێرە دەوراندەور دیوارەو هیچ دەرکەو پەنجەرەیەکی بۆ هاتوو چۆ کردنی هەوابان نییە،هەڵبەت هاوڕێکەی لەگەڵمە زۆری ئاگا لێمەو بێ هیچ کێشەیەک نان و چاو،کەل و پەلە پێویستیکانم بو دێنێتە ژور و بە تەنافەکەی بەینمان بۆم بەڕێ دەکا،گەر تونیشم بوو هەر لە ئاوی نێو ژورەکە دەخۆمەوە و کاتی میزکردنیش هەر لە هاستە خۆم هەڵیدەدێرمە نێو ئاوەکە.
من کە سەرەتای ژیانم پێموابوو کەڕم و گوێم لە هیچ نابێ، ماوەی ٢ مانگێکە گوێم له دەنگە دەنگێکوو هاتوو هاوارێکە،نازانم چییە و لە کوێ ڕا دێ بەڵام ڕۆژ لەگەڵ ڕوژێ گوێم بە هێزتر و دەنگەکانم جوانتر بۆ دەر دەکەوێ.
دەنگی پێک کەوتن و تپ تپێکی ئارام کەرەوە وەک ڕیتمێکی ٢/٤ لە بن گوێم به ڕێکوو پێکی و خۆشو گونجاو دێتو دەڕوا.
١،٢
١،٢
١،٢
ئەوڕۆ لە ناکاو دەنگێکی قەڵەو و پاشان زرمەیەکی توند من و هاوڕێکەمی له خەو ڕاپەڕاند.
هەر دووک بێ هیچ جوڵەیەک سەرەمەقولاتێکی توندمان لێداو و تەنافەکە دوو دەور بە دەوری ملم سورا،چاوم هەڵێنا هاوڕێکەم بە دم و لووتی خێناوی و پەشۆکاو چاوی تێ بڕیبووم.
لە هەمان کات دەنگێکی ناسک وەک ئەوەی ناڵە ناڵی بێو شین بکا، وەدەر کەوت،تپە تپە ئارام کەرەوە و لەنگە لەنگ کەوت
١٢
١٢٣
١٢٣
١٢
١٢٣
١٢
بەردەوام لەگەڵ هەر دەنگێکی قەڵەو،زرمێک و لەگەڵ هەر زرمەیەک،دەنگێکی ناسکی شیشەئی پڕ لە ناڵە و گریان و لەگەڵ هەر شین و گریانێک،ترپە ترپ و تپ تپێکی ناڕێک.
هاوڕێکەم هێزی لێ بڕاوە، کاتی نان خواردن زۆر بە زەحمەت خواردنم بۆ دێنێ،خێن هەموو گیانی داگرتۆ،بە زۆر هەناسە دەکێشێ،بەردەوام چاوی لە منە هەناسەکانم سوار نەبێ.بەڵام بە پێچەوانە،سینگم توندەو هەناسەکانم وەک پەیوەندێکی ڕاستەوخۆ گیرۆدەی هەناسەکانی هاوڕێکەمە.
چاوم بەزۆر هەڵدێنم،خەوێکی قورس دایگرتووم.
تپ تپە ئارامکەرەوەکە بێ دەنگ بۆ...
🔇🔇🔇🔇
چاوم نیوە هەڵدێنم لە شوێنێکی ساردوو ڕەقوو تەق بە پشت ڕاکشاوم،تەنافەکەم بە ملەوە نەماوە،چاو دەگێرم هاوڕێکەم لێ دیار نییە
ئیرە بوا ڕووناکە؟ کوێیه؟ من لێرە چی دەکەم،ئەوانە کێن لەسەر سەرم؟
ئەو شیلانگانە بۆ لە کەپۆم دەنێن ؟
منیان بۆ هێناوەتە ئێرە؟
ئەوە چی دەڵێن؟؟
دایک کێیە؟؟
دایکی کێ مردووه؟
دەنگم بەرز دەکەم،دەگریم و دەزیقێنم:
بۆ شوێنە دڵنەواکەرەکەمم ببەنەوە...
غەریبم،هاوڕێکەمم بۆ ببینەوە...
سیما کوردپوور
🆔@binkemukrian
ئێوارە کۆڕێک لە سەر پشتێندی بە قولاپ (لەیلانوورانی)
ڕوونکردنەوەیەک لە لایان خاتوو لەیلا نوورانی
هاوڕێیان و دۆستان ئاگادارتان دەکەینەوە دانیشتنی دووهەمی ڕەخنە و لێکدانەوەی کۆمەڵە چیرۆکی پشتێندی بە قولاپی لەیلا نوورانی چوارشەممە لە بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەو ڕۆژە دا چوار هاوڕێ، وتار، تێبینی و گوتەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.
بەشداری بۆ هەمووانە و دەتوانن کاتژمێر چوارونیو تەشریف بێنن بۆ دیوی ئەنجومەن ئەدەبی و بە هاتنتان دڵخۆش دەبین.
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛
🔷 ئێوارەکۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی
📚کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی (پشتێندی بەقولاپ)
❇️ نووسینی؛ لەیلا نوورانی
📝 وتاربێژان؛
🔸 نەرمین ئیبڕاهیمئازەر
🔸 شەویار گولابیئازەر
🔸 جەلال پوورحەسەن
🔸 مەنسوور مێهرجوویان
🔸 جەلیل ڕەحیمی
🔸پەروین دانیشپەژووهـ
🔸بەفرین شەڕەفکەندی
🔸 سارا سوڵتانی
🔹کات؛ دانیشتنی یەکەم چوارشەممە 9ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ
🔹 دانیشتنی دووهەم چوارشەممە 16ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ
🔹شوێن؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛
🔷 ئێوارەکۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی
📚کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی (پشتێندی بەقولاپ)
❇️ نووسینی؛ لەیلا نوورانی
📝 وتاربێژان؛
🔸 نەرمین ئیبڕاهیمئازەر
🔸 شەویار گولابیئازەر
🔸 جەلال پوورحەسەن
🔸 مەنسوور مێهرجوویان
🔸 جەلیل ڕەحیمی
🔸پەروین دانیشپەژووهـ
🔸بەفرین شەڕەفکەندی
🔸 سارا سوڵتانی
🔹کات؛ دانیشتنی یەکەم چوارشەممە 9ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ
🔹 دانیشتنی دووهەم چوارشەممە 16ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ
🔹شوێن؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد کە تایبەت کرابوو بە ڕەخنە و هەڵسەنگاندی کۆمەڵە چیرۆکی پشتێندی بەقولاب، بە هۆی ئەوەی ئەو ڕۆژە وەک تەعتیلی فەرمی دیاری کراوە، دەگوازرێتەوە بۆ چوارشەممەی حەفتەی داهاتوو.
تکایە هاوڕێیانی ئەندامی کاناڵ یەکتری ئاگادار بکەنەوە.
🆔@binkemukrian
ئاگاداری
بە ئاگاداری چیرۆکنووسان دەگەیەنین کە ژمارە ٣٥ی گۆڤاری "بەیان" تەرخان بە بابەتی چیرۆک دەکرێ. داوا لە چیرۆکنووسان دەکەین چیرۆکەکانیان هەتا 15ی پووشپەڕ بۆ ئیمێلی ژێرەوە بنێرن.
esmailmostafazade@gmail.com
١ - چیرۆکەکان لەوەپێش بڵاو نەکرابێتنەوە
٢ - چیرۆکەکان زۆر درێژ نەبن .
٤ - دەکرێ چیرۆکی وەرگێڕداوی نووسەرانی کوردی بیانی نووسیش بێت.
٥ - ئەم فایلە هەرجۆرە چیرۆکێ وەکوو کلاسیک، مودێڕن، پۆستمودێڕن، مینیماڵ و گشت ڕێبازێکانیش لەخۆ دەگرێ.
٦ - چیرۆکەکان بە هەر زاراوەیەکی زمانی کوردی بێ قەیدی نییە.
٧ - ڕەخنە و هەڵسەنگاندن و نرخاندن و لێکدانەوەی دەقی چیرۆک.
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری بەیان
کۆواری ژمارە چواری داکار لە لایەن چاپەمەنی ئەرزانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەو ژمارەیە کە تایبەت کرابوو بە فەلسەفە لە کوردستان، نووسراوەی سێ ئەندامی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهابادی لە خۆ گرتووە.
١- جەلال پوورحەسەن
٢ - قادر نیازی
٣- شەویار گولابیئازەر
چیرۆکنووس؛ عهلی سۆهرابی
چیرۆک:کۆختهی جندووکان
چیرۆکنووس؛عەلی سۆهرابی.
چیرۆک؛شوێنپێ
🌐 سێهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 12 گوڵانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 29ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر /304ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🎥بینەر بن//
🔴 پڕۆژەی مەزنی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» کۆتایی پێهات
١۴٠٢٫۱۲٫۲۶
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
گوشێکەم دەست دایە و کورتەنامەیەکم بۆ نارد و گلەیم لێ کرد: کاک ڕەسووڵ کەی ئەمن خاڵم لەسەر لێو بووە؟!
دەنگی نارد و بە پێکەنینەوە کوتی: ئاخرین جار کە من و تاهیر هاتینە ماڵە ئێوە جوان لەبیرمە زیبکەیەکت لەسەر لێوی هاتبوو، منیش بۆوەی خوێنەران بێزیان هەڵنەستێ کردمە خاڵ!
کوتم باشە ئەوە هیچ قەیناکا، ئەدی چۆنت دڵ هات سەربازێکی نەیار بە تاهیر بشووبهێنی!؟ و...
کورتەنامەیەکی بۆ ناردم، ڕاوێژی نەگۆڕدرابوو و هەروەک جاران و ڕۆژانی دێرین دواندمی: بەرخم ئەگەر وام نەنووسیبا چیرۆکەکە سەرکەوتوو نەدەبوو.
دوابەدوای ئەو کورتەنامەیە دەسبەجێ دەنگێکی نارد کە دەنگی خۆی نەبوو و بەلامەوە زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر ئاشنا و ئازیز! جوان دیار بوو لە دوورەوە ئەو دەنگە تۆمار کراوە؛ بە بیستنی مچورکێک لەبەری پێم ڕاهات هەتا تەوقی سەرم، چاوم ڕەشکەوپێشکەی کرت، سەرم لە گێژەوە هات، تەواوی لەشم وەلەرزین کەوت، پشووم سوار، دڵەکوتە دایگرتم، جەستەم بە شۆڵاوگەی ئارقەوە خووسا، ئەگەر بێت و بڵێم مردم و ژیامەوه زیادەوێژیم نەکردووە! بە دەستی لەرزۆکم دەنگی گوشێکەم زیاد کرد کە تێی چریکاند: بە سکوت سرد زمان...
بەفرین شەرەفکەندی
🆔@binkemukrian
کە هاتم
حاڵی بووم لە خۆم
کە بڕوام بە گڕی شەم نەماوە،
بۆیە شەوم
شاکارەساتی مەرگی دەزانی،
کە هاتم
چومە زرێوار پێشتر هەر بەنداوم دواندبوون،
لەوێ پێت وابوو
بەردەتاتم و
ڕاخەری شەڕڤانانی ڕابردووت،
پێت وابوو
بەڕێگاوە
بەو جادە فیچەڵفاچانەی گەیشتندا
لە دایک بووی
نیوەی سەرماوەز ،کە منم،
ناسناوی ئاگرم خوێندۆتەوە و
دەزانم لە لووتکەی ڕووحت بدوێم،
لە بیرت نەبوو
لە شوورەیی خەونێکدا
دیتبویانی کە
قەت نەبوون بە یەک
ئەو دوانەی دەبوو ببان،
لە بیرت نەبوو
لە ئیمانی ئاڵام دا
تۆ تەنیا شەکانەوەیەک بووی،
لەبیرت نەبوو
بەیانیان پێش لە دایک بوونەوەی خۆر
بە کەزیەی کچێکی مەهابادی
دەنووسم خۆرهەڵات و
تین دەدوێنم بە ناچاریەکانی نیشتمانی بوونمدا،
باوەڕکە
سوێندم لە مێژووت کەوتووە،
چیدی خوێن نانووسمەوە
بۆ گوڵاڵەی سووری دەم چاوەچاوی چاوەڕوانی،
هەر ئەو نەورۆزە
سرودێکی نوێ دەڵێمەوە
ڕێک بە ڕێکەوتی "مەلا عەبد"
کە تاریکانی رێکەوتی دین دەپێوێ،
لەسەردێڕا
دەڵێم
ئەی نیشتمان،
چۆنە پاراوی خوێن نەبووی؟
لە دێڕی دووهەممدا
دەگۆڕێنم بەسەر باسماندا
بۆ ئەو پەپولانەی بڕیار بوو
لە ئاسماندا
ببنە تەوار،
لە سرود گەر گەڕێم
من هەموو ڕۆژێک
بەو شەقامانەی مەهاباد دا
کاسە سەری ڕابردوو
دەبژێرمە گیرفانی نەفامی و
لە گەڵ پەنجەرەی هەر شێعرێکدا
خەونی ئەوداڵانە دەبینم کە لای تۆ
کۆڵانێکی تۆراون و لای من داڵی بوونمان،
من موریدی حەزرەتی پەروانە نا
حەزرەتی گولــلەم و
تێچوی خوێناو دەخوێنمەوە بەسەر بست بە بستی باڵات دا،
ئەرێ ئیزن دەدەی
دوای زرێوار
خوێناوی مەمکی هەنارەکانی هەورامانت بمژم؟
بە ڕێکەوت نامەی عەبدەی براتدا
شەوانی هەنیسکاوی چاوەڕوانی ببژێرم؟
ئەرێ ئەی وڵاتی خۆر
چەند شەوان بگێڕمەوە دواڕۆژت
کە بەیانی بڕیار بوو
خۆر تێیدا هەڵ بێ و نەهات،
چەند داڵ لە داڵانی دڵەڕاوکێییم
تەرکەی
تەریقەتی
فڕین بن تا
بزانی لارە ڕێترین پیاوی مێژووین،
هەموو نەورۆزێک هەر وا دێمەوە سەرخۆ
لە گەڵ بڵێسەی هەر گڕێکدا
تا کاشکەڵان دەڕۆم و
بە باوەشی بلاوێنی هەنیسکێکی سارددا
کە تۆ نازانی
ئی مناڵێکی کوردە
دێمەوە،
لە هەڵپەڕینی قەراغ جادەکان دا
خەوێنکی مردوو دەناسم
کە پێی وایە لە گەڵ سەوزە سەوز و
لە گەڵ سەمای دەسرۆکەدا
خڕیتەی زەوی بە کەیفی باڵای دەسووڕێ
بۆیە دەڵێم با سرودێکی نوێ بنووسینەوە
بۆ مناڵانی سبەی بەیانی ئێرە
کە تێیدا خوێن بمژن و
نەیسەلمێنن کە نین
ئاوارە حوسێن زادە
🆔@binkemukrian
دەستاودەست
+++++++++++++++++++++++++++++
کات لە دەریا تێپەڕیوە و
هۆدەم پڕی شەپووڵ
پێخەوم لە سەر ڕەنگی شەپۆلان و
خووساوە خەون
بە کەنارانەوە دەشێعرم
ئەو کەنارانەی قورینگەکان
ئاواەرگی دەخەنە هەرد
دەست لە قورینگان بشۆنەوە
لەو قورینگانەی بێ هەواڵ و بێ لەیلان!
ها؟
ئارێ ئەوە تابڵۆی ڕۆژهەڵاتی هۆدەکەمە و
ئەوەش دەنگی
کاسێتی ڕۆژئاوای میزەکەم
کاغەز دەنووسم بۆ....دەنگی قورینگان...
نا نەهاتەوە و
ئەوە تابڵۆی فەرهادە لە شەقامەکانی سانتیاگۆ
فەرهادی ئاوارەی ڕۆمان!
ئەو فەرهادەی تاریکان کۆ دەکاتەوە و
پانتایی تەنیایی،تەنیایی تەنیایی
ڕەگەزی ئەو کاسێتە دەگەڕێتەوە
قەرەباڵغی ناو دەسحێب فرۆشەکانی
مەیانی ئارد
لە تەک دۆیەکی فێنکی ئێوارانی هاوین
هەی ئەو زەمەنەی
ئاسکە سیمانیەکان
نەکوتبوونە بەر تاپڕی شارەداری!
سەردەمی دەسەڵاتی یاشیکا و فووجی!
هی ئەو زەمەنەی
ئازادی هێشتا لە قەیتانی کەوشی لەیلا تێنەپەڕی بوو
ئێستا لەیلا نەهاتۆتەوە و
ئازادیش باڵای تا مەچەکی کەنیشکانە
نا ئازای شەلوارێکی مام فیتە و شۆمیزێک تا سەرەوەی سمتەکانی لە گوێن کارداشیان!
ئازادی پڕ بە پانتایی شاپوور
لە سەر باسەنەکانی جەعلی! لەنجەیەتی
((ئەی بەلەنجە بەلنجە بەلەنجە هیچ نەماوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوری عەباوە))
نا کاااااکە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە بەلەنجە خۆی دەنوێنێ
یەک پیاڵە شەڕاب لە سەر دڵۆپی ناڕژێنێ!
کات لە باران تێپەڕیوە و
هێشتا نەدراوە مووچەی چەترەکان
شۆڕشی چەترە و
من لە شەقام
داوای مافی چەتر دەکەم
ئەو چەترانەی
پاسەوانی لەیلا بوون لە ڕهێڵە
ئەو چەترانەی ئێستا
بە ئیقتسادی مەیدانی ئارد بەخێو نابن!و
دووکارەن
دووکارەن و
لەیلا لە تیشکی خۆر دەپارێزن
لەیلا سەرقاڵی ئازادی کە
کەنارەکانی دەریای کڕاپ لێوبەلێوی ناوکی
لەیلا نەهاتەوە
نا لەیلا خەریکە لەو شێعرە دەڕوا
بەرەو
غوربەت
غوربەتی سانتیاگۆدی فەرهاد!
کات لە ڕۆمان تێپەڕیوە و
ئازادی بەردەوام
دەستاودەستی شێعرەکانە و
لەو شێعرەدا
دەکەوێتەوە دەستی ئێوە
ئێوەی کە دەستاودەست دەکەن
دەستاو
دەست
دەستاو
دەست...
ها هاتەوە لای خۆم
کات خۆش
تا تابڵویێ تر
کاسێتێ تر
ڕۆمانێ تر
لەیلاێ تر
چەترێ تر و فێنکە دۆیێک!
باسەنێ تر و
ئەی بەلەنجە بەلەنجە ئەی بەلەنجە بەلەنجە...
کات تێپەڕیوە...
تێپەڕیوە...
هێما(رەسوڵ ئامادەپوور)
🆔@binkemukrian