binkemukrian | Неотсортированное

Telegram-канал binkemukrian - بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

721

ئایدی کاناڵ @binkemukrian بەڕێوەبەر: @sebar34

Подписаться на канал

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  چل و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 23ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  4ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  چل و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 16ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  4ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

فایلی دەنگی کۆڕی خوێندنەوەی شێعری سپی، سوهەیب عەلی، هاوڕێ لە گەڵ لێکدانەوە و ڕەخنەی شێعرەکان لە لایەن وتاربێژان:
جەلال پوورحەسەن
شەویار گولابی‌ئازەر
قادر نیازی
♦️ بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
♦️ڕێکەوت: ١٤٠٢/١٢/٢
🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  چل و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 25ی ڕێبەندانی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  چل و یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 18ی ڕێبەندانی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  سی و نۆهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 4ی ڕێبەندانی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

سپاسنامەی شەوەشێعری وەفایی
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی) و دەبیرخانەی شەوەشێعری وەفایی بە بۆنەی بەشداری بێ‌وێنەی هاوشارییان و خەڵکی فەرهەنگ‌دۆستی مەهاباد و لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی لە شەوەشێعری وەفایی‌دا

بنكەی فەرهەنگی و هونەری موكریانی مەهاباد دوای حەول و تێکۆشانی بێ‌وچانی زیاتر لە دوو مانگ لە هەوڵی وەڕێ‌خستنی شەوەشێعرێك‌ دابوو کە بە ناوی شەوەشێعری وەفایی لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی بە بەشداری شاعیرانی هاوچەرخی  پێنج پارێزگای کوردی  لە ساڵۆنی وەحدتی مەهاباد لە نێو ئاپۆرای زیاتر لە هەزار و سێسەد كەس بەڕێوە چوو.
وەک ڕوون و ئاشکرایە هەموو حەولی ئێمە ئەوە بوو بتوانین ڕووداوێکی فەرهەنگی بگەیەنینە ئاستی نمایشێکی بەربڵاوی جەماوەری و بە حەول و کۆششێکی هەمەلایەنە ئەو مەبەستە وەدی هات و پێشوازی بێ‌وێنەی خەڵک و هەر واتر کاردانەوە لە ئاستێکی بەرفراوان، دڵی ئێمەی گەش کرد و هەزاران گڵۆپی شادمانی لە دڵمان‌دا ڕووناک و گەشاوە کرد.

هەر بەم بۆنەوە به‌ ناوی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری موکریانی مه‌هاباد(ئه‌نجومه‌ن ئه‌ده‌بی) و هەروەها ده‌بیرخانه‌ی شەوەشێعری وەفایی ڕێز و سپاس و پێزانینی تایبەتی پێشکه‌شی ‌بەشداری بێ‌وێنەی هاوشارییان و خەڵکی فەرهەنگ‌دۆستی مەهاباد و لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی لە شەوەشێعری وەفایی‌ دەکەین کە بە به‌شداری هه‌مه‌لایه‌نه و فه‌رهه‌نگ‌دۆستانه‌یان شانازییان‌ به‌خشی به‌ شەوەشێعری وەفایی و، بوون بە مایەی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیمای جوانی فەرهەنگی و شارستانییەتی مۆدێڕن لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی و سه‌راسه‌ری پارێزگا کوردییەکانی ئێران به‌گشتی له‌ ناوخۆی وڵات و بگره‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.
جێی خۆیه‌تی هه‌ر به‌ ناوی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری موکریانی مه‌هاباد(ئه‌نجومه‌ن ئه‌ده‌بی) و دبیرخانه‌ی شەوەشێعری وەفایی، ڕێزی تایبه‌تیمان هه‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌م کەسایەتییە فەرهەنگی و ئەدەبییانە بەتایبەتی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌رییەکان، ئەنجومەنه ئەدەبییەکان، ناوه‌ند و ڕێکخراوه‌ کلتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی - مه‌ده‌نییه‌کان و زانکۆی کوردستان بەشی کوردستان‌ناسی که‌ له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی شەوەشێعرەکەدا به‌ ده‌یان په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی و ده‌ست‌خۆشانه‌یان بۆ ناردین که‌ به‌هۆی که‌می کات و گەڵاڵەداڕێژی شەوەشێعرەکە نه‌گونجا ڕێز له‌ گه‌وره‌ییان بگرین. هه‌روه‌ها جیا له‌ پارێزگاکانی دیاری‌کراوی پانتای شەوەشێعری وەفایی، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی پلەبەرزی ئەدەب و وێژەدۆست کە له‌ شوێن و ناوه‌ند و پارێزگاکانی دیکەوە ته‌شریفیان هێنابوو، جێی خۆیه‌تی هه‌نگاوه‌کانیان بە گوڵ بگرین و بە وشەی شیاو و شێعر و هونراوەی جوان گوڵبارانیان بکەین.
پێویسته‌ هه‌ر به‌ ناوی ئه‌م ‌ بنکەیەوە ڕێز و پێزانینی خۆمان پێشکەش بکه‌ین به‌:
ناوەندە ئیداری و حوکمی و بەرپرسانی بەشی فەرهەنگی مەهاباد و ئیدارەی کوللی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و  فەرمانداری تایبەتی شارەکەمان، به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و نوێنه‌رانی شووڕای ئیسلامی شار بەگشتی و شارەداری بەڕێزی مەهاباد بەتایبەتی، به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی کاناڵه‌ فه‌رمییه‌کانی خه‌به‌ری ناوخۆیی، گۆڤار، حه‌وتەنامه‌، ڕۆژنامه‌کان، سایت و هه‌واڵنێره‌کان و ...هتد.

لە كۆتایی‌دا سپاس و پێزانینمان پێشكەشی هەموو ئەندامانی بەڕێزی بنکەکەمان و هەموو ئەم لایەنە پەیوەندیدارانە دەكەین كە بە دڵێكی ئاواڵا و بەرفراوانەوە لە هەموو بوارەكانی ڕێكخستنی ئەم شەوە شێعرەدا بە بێ هیچ چاوەڕوانییەک  هاوڕێیەتی و هاوكاری بێ‌وچانیان نوواند، تاکوو شەوەشێعری وەفایی لە ناخی کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ‌دۆستان‌دا  چرایەک ڕووناک بکات و وەک ڕووداوێکی گرینگی فەرهەنگی ئەدەبی بۆ هەمیشە ببێت بە بەرگێکی زێڕین له‌ مێژووی ئەدەب و وێژەی کوردی‌دا..

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی)
دەبیرخانەی شەوەشێعری وەفایی

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

شەوە شێعری وەفایی منی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی تازەلاوی، ئەو دەمەی کە هێشتا تکنۆلۆژیا نەهاتبوو، شێعر لە ناو دڵی خەڵکا جێگە و پێگەی تایبەتی هەبوو.
بیڕم دێ کۆتایی حەفتاکان کاتێ کۆڕی شێعر بەڕێوە دەچوو، ئەوەندە خەڵک بە تامەزرۆییەوە ڕویان دەکردە کۆڕە ئەدەبیەکان، جێی دەرزی هەڵاویشتن نەدەما...
سپاس بۆ خەڵکی ئەدەب پەروەر و خۆشەویستی مهاباد کە سەلماندیان هەنوکە شاعر هەر ئازیزە و شێعریش هەرمانە..
بە نۆبەی خۆم سپاسی ئەنجومەن ئەدەبی مهاباد و هەموو بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە جوانە دەکەم، هیوای تەمەن درێژی و بەردەوام بوونیان بۆ دەخوازم.

حومێرا محەممەد ئەمینی

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

وێڕای دەستخۆشی و پێزانین ، ئەمەگناسی خۆم  بۆ هەوڵ و تێکۆشانی بنکەی ئەدەبی موکریان و هەموو ئەو کەسانەی لە شەوە شیعری وەفاییدا بێ وچان هەوڵ و تەقاڵایان دا تا شەوێکی جوان بەڕێوە ببەن دەردەبڕم  و هیوای بەردەوام بوونیان بۆ بخوازم دیارە هەر کۆڕ و کۆبوونەوەیەک کەم و کۆڕی هەر دەبێ و ڕەنگە ڕەخنەیشی لە سەر بێ بە پێ بارودۆخەکە ، جێگای دڵخۆشی بوو کە خەڵکی سەربەرزی مەهاباد لە هۆڵێکی بەرفراواندا ، بەشداری ئەم شەوە شێعرەدا بوون ، کە لە ریزی هاوڕێیاندا دانیشتووم و بۆ پێشکەش کردنی شیعرەکەم ، چاوم پڕ دەبوو لە حوزوری جەماوەرێکی زۆر ، هیوا لە دڵم دەگەشایەوە کە خەڵکی جوانبینی مەهاباد چەندە ڕێز و حورمەتیان هەیە بۆ شێعر و بە گشتی ئەدەبیاتی کوردی ، تەنانەت جگە لە شیعر نەیاندەویست شەوە شیعری وەفایی بە باسگەلێکی دیکە تەرخان بکرێت ، سەری ڕێز و کڕنۆشی خۆم بۆ هاو نیشتمانیانی خۆم لە مەهاباد دادەنوێنم .
سپاسی خۆم بۆ تاک بە تاکی ئەو ئازیزانە لە مەهاباد مێواندارییان کردین.

سوهەیلا مەیهەمی

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

بەناوی " کۆڕی ئەدەبیی غەریبانی مەریوان"ەوە
بۆ ؛
"بنکەی ئەدەبیی موکریانی مەهاباد "

بە بۆنەی بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی شەوە شێعری وەفایی

هاوڕێیان !
ناکرێ خۆمان بە ڕێبواری ڕێی ئاسۆی ڕوونتان نەزانین
ئێوە بوون کە گوڵانتان گواستەوە بۆ بەفرانبار و بە سروەی شێعر دڵی چلوورەتان تاواندەوە ،
ئێوە بوون کە وەفای وەفاییتان بۆ نەفەوتانی زمانی دایکیمان بە  تامەزرۆیانی غەزەل ناساندەوە ،

بۆیە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین دەستانی ماندوویی ‌نەناستان بگوشین و بڵێن :
لە سەرکەوتنتاندا شەریکین .

کۆڕی ئەدەبیی غەریبانی مەریوان

23ی بەفرانباری 2723 ی کوردی1402 ی کۆچی هەتاوی

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

بە ناوی خودای دەهەندەو دلۆڤان

بۆ کۆڕی "شەوەشێعری وەفایی" مەهاباد

ئەگەر زمان و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی بە باغێک وێچوو بکەین، شاعیران و نووسەران و هەڵسووڕێنەرانی خامەی دەروەست، گچوولە و گوڵخونچەن و کۆڕ و کۆبوونەوەو بنکە و ئەنجومەنە ئەدەبییەکانیش، هەرکام دەسکەگوڵێکن لەو باخە.
هەر خونچە و گوڵ و دەستەگوڵێک، بۆن و بەرامە و جوانی خۆی هەیە و تێکەڵاوی و ئاوێتەیی ئەو بۆن و جوانیانە، دەبنە هۆی گەشە و ڕازاوەیی باخی ئەدەبیاتی کوردی.
ئەگەر کۆڕێکی ئەدەبیی لە شار و دەڤەرێکی کوردستان دەگیرێ، دەیان شاعیر و نووسەر و سەتان هۆگر، بەشداری دەکەن و بۆ ماوەیەک، هەست و هزریان بە دڵۆپ دڵۆپ لە دەریای ئەدەبیاتی گەلەکەیان  مەست دەکەن و هەموو کوردستان و مێژوو و نەتەوەکەیان لە پەردەی سینەمای مێشکیاندا نمایش دەکەنەوە و تاڵ تاڵ ماشەری بیرەوەریەکانیان ڕادەنگێون و بە تەواوی دەچنە دە ناخی کوردبوونەوە.
مامۆستایان، هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبیی کوردی و هەموو ئەو کەسانەی وەک خوێنەر و بیسەر و گۆرانیبێژ و مۆسیقاڕ و میوان و بەرپرس و بەڕێوەبەر و کارگێڕ و هەڵسووڕێنەر و میواندار و خانەخۆی‌ و ...، بەشداری کۆڕی "شەوەشێعری" وەفایی شاری فەرهەنگ و هونەر و لانکەی ڕۆشنبیری و شارستانیەت و بوێری و ئازایەتیتان کردووە؛  من "حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە"ی بێورانی سەردەشت، وەک هۆگر و پەرۆش و خەمخۆرێکی زمان، فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، سڵاو دەنێرم بۆ قەڵافەتی زاگڕۆسانە و ورەی دمدمیانە و هزری سەردەمیانەتان.
ئەگەرچی بە تەلەفوون و کارتی تایبەت،  بۆ دانیشتن لە پەنا باز و تەوارەکانی ئەو کۆڕە بانگهێشت کرابووم، بەڵام بە هۆی هێندێک گرفتی ژیان و کەش و هەوای بارانی، نەمتوانی سەرم بخەمە بەر پێتان و بە دیداری بەشداران و ژنەوتنی بەرهەمەکانی هونەرمەندان و شاعیران و نووسەران، سۆمایی چاوانم بگەشێنمەوەو مێشکم زاخاو بدەم.
بەو هیوایە کە ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانە نەپساوە و بەردەوام بن.
بە سپاسەوە

عەبدۆڵڵا حەمزە
سەردەشت
هەینی
ڕێکەوتی ۲۲ی بەفرانباری ۱٤۰۲ی هەتاوی
💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

بە نێوی خودای هونەر و هۆنراوە

بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی)
ئامادەبووانی هێژا و خۆشەیست

لە لایەن توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان، سڵاوێکی گەرم و تەژی لە خۆشەویستیتان پێشکەش دەکەین و سەرکەوتن و سەرفەرازیی بەردەوامتان لە پێناو هەوڵ و چالاکییەکانتاندا بۆ ئاواتەخوازین. هەروەها پیرۆزبایی و ماندوونەبوونیتان ئاراستە دەکەین بە بۆنەی بەستنی شەوە شیعری وەفایی و هیوادارین کۆڕ و کۆڕبەندییەکانتان بۆ بایەخدان بە شیعر و پەیف و وشەی کوردی ڕەنگین تر و بەرفراوانتر ببێت. بەڕێزان وەک هەمووتان ئاگادارن بواری ئەدەب و فەرهەنگ و کەلەپووری کوردی، پێویستی بە ئەرک و تێکۆشانی بێوچان و هەمەلایەنە و گەشەسەندنی فەرهەنگی بەبێ پەرەسەندن لە هەموو ڕەهەندەکانی ئاوەز و ئەدەب و هزر و ڕۆشنبیری لە ڕەوتێکی درێژخایەن و دوورمەودادا، ئەستەمە؛ هەر بۆیە پێویستە هەموومان بە ئاوەزێکی ئاوەڵا و بە وردبینییەکی هێور و بە دوور لە دەمارگرژی و خۆویستی، لایەنێکی ئەم پانتایە بەرینە بگرینە ئەستۆ و هاوکات کە بە دەستکەوتە تاکەکەسییەکانمانەوە شانازی دەکەین، ڕۆحی ئەویدی دۆستی لە هەناوی خۆماندا بورووژێنین و ئەو ڕاستییە بسەلمێنین کە ژیانی هزری و هونەری بە بێ خۆشەویستی و بە بێ ڕێزی بەرانبەر مسۆگەر نابێت و ناگەشێتەوە.
ئەگەر ئەوڕۆ شیعری نوێی کوردی بە هەموو وەچە و بەرەکانییەوە هەنگاوێکی بەرچاوی بەرەوپێش هاویشتووە و بەستێنێکی لەباری بۆ دەرکەوتن لە گۆڕەپانی ئەدەبی کوردیدا بۆ ڕەخسێندراوە بەرهەمی ماندووبوون و ئارەقڕێژانی شاعیرانی سەردەمانی پێش لە ئێستا بووە کە بە کێشە و ئاریشەی بێ ئەژمارەوە پەیف و وشەی کوردییان بە نەزم داناوە و لایەنی هۆنە و هۆنیارییان بەرنەداوە. ڕێز لە نەزم و هاوبەندی شاعیرانێک وەک نالی، مەحوی، مەولەوی، بێسارانی، وەفایی و حەقیقی و هتد، و هەوڵدان بۆ دەرهاوێشتن و ڕۆنانەوەی حیکمەت و ئاوەزی ئەوان لە بەند و بواری نوێدا، یەکێ لەو ئەرکە گرینگانەیە کە پێویستە شاعیران و ئەدیبانی سەردەم هەنگاوی بۆ بهاوێن و گەلاڵەی بۆ دابڕێژن.
بەڕێزان، یەکێکی دیکە لەو بوارانەی کە تێیدا هەست بە بۆشایی دەکردرێت، بواری لێکدانەوەی شیکارانە و توێژینەوەی زانستییە. شیعر و ئەدەب و هونەری کوردی ئەزموونێکی ڕەنگین و پڕدەستکەوتی بۆ کۆمەڵگەی کوردی بە تایبەتی و گۆڕەپانی فەرهەنگی ئێران؛ و ئێرانی فەرهەنگی؛ بە گشتی بەرهەم هێناوە، بەڵام ئەوەی بەڕادەی پێویست کاری بۆ نەکراوە لێکدانەوە و توێژینەوەی زانستییە لەسەر ئەم بوارانە؛ کەوایە با هەموومان بە ئەرکی خۆمان بزانین برەو بە بواری ڕەخنە، هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی زانستییانە لەسەر شیعر و ئەدەب و بە گشتی کەلەپوور و داهێنان بدەین و کتێبخانەی زانستیمان زەوەند و دەوڵەمەند بکەینەوە.
توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان لە هەڕەتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا بە چاپی زۆرتر لە 60 کتێب، 70 توێژینەوە، دەیان کۆنفڕانسی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی وهەروەتر بەستنی کۆڕ و پێکهێنانی لیژنەی زانستی لە بوارە جیاوازەکاندا هەنگاوی تۆکمەی لەم بوارانەدا هاویشتووە و بە هیوایە ئەم هەوڵانە بەرفراوانتر و بەربڵاوتر بکات لێرەوە داوا لە هەموو تۆژەران و زانستپەروەرانی زمان و فەرهەنگ دەکەین بە ئاوڕدانەوەی جیدیی لە بواری توێژینەوە و مێتۆدی زانستی، هەوڵەکان لەم بوارەدا چڕوپڕتر بکەنەوە یارمەتی ئێمەش وەکوو توێژینگەی کوردستان ناسی و ناوەندی توێژینەوەیی لەو چەشنە بدەنەوە دیسانەوە سپاس و پێزانینی ئەمەگناسانەی خۆمان ئاراستەی بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) دەکەین و ئاواتەخوازین بە هەست و هەناسەی شاعیرانەتان پشکۆی خۆشەویستی بگەشێننەوە.


بە سپاسەوە دوکتۆر یادگار کەریمی
بەرپرسی توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

لێژنەی هەڵبژاردن بەو ڕوویکەردەوە نە ئیددعای دامەزراندنی شێوازێکی نوێی لە مێتۆدناسی و مەعریفەناسی دا هەیە نە بە شوێن مەعشڕووعییەتێکی هەڵپەسێراو و دەڵەمە دا و نە خۆشی لە هاوکاری هیچ کەسایەتییەکی ئەدەبی و هونەری و هیچ لێژنەیەکی تریش بە بێ منەت دەزانێ. بەڵام ترسی ئەوەشی نەبووە کە بکەوێتە بەر ڕەخنە و خوێندنەوەی زانستییەوە. دڵسۆزی و هاوکات ڕەچاوکردنی ڕووکردێکی ڕەخنەیی لە گەڵ ڕەوتی شێعری کوردی دەو سەردەمەدا گرینگترین ئەرکێک بوو کە لێژنەی هەڵبژاردن ڕەچاوی کرد بۆیە لە سەرەتای ئەو پڕۆژەوە، هەستی بەرپرسیارێتی ڕەخنەیی و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە گەڵ ئەو دۆخە ناهەموارە ئەدەبییەی وەک زەروورەتێک بۆ ئەدەبیاتی کورد و هەروەها پڕستیژی بنکەی فەرهەنگی موکریان هێنایە ئاراوە کە ئەگەر چی بێ تەنگژە و سادە نەبوو بەڵام....
ماوەتەوە ئەوە بڵێین کە دەستی هاوکاری و هاوڕێیەتی تەواوی ئەو شاعیرانە بکوشین کە لە تاران و ئیلام و کرماشان و کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە بەشداری ئەو پڕۆگرامە بوون. لێژنەی هەڵبژاردن وێڕای ئەوەی پێی وایە بەڕێوەچوونی شەوە شێعری وەفایی بەدەر لە هەر ئامانجێکی نەپێکراو بۆ زمان و ئەدەبی کورد، لانیکەم لە گەڵ ئەوەیکە دۆخی ناهەموار و ڕووخەکی شێعری کوردی لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا دەردەخا هاوکات لە سەر ئەو باوەڕەشە کە دە دۆخی وەهادا نەک هەر شێعرنووسینی بە لێشاو کە تێفکرینیش دەتوانێ لێکمان کۆ کاتەوە.



بە سپاسەوە

لێژنەی داوەری و هەڵبژاردنی شەوەشێعری وەفایی.

1) : عەلی عەبداڵی
2) : شەویار گولابی ئازەر
3) : ڕەسووڵ ئامادەپوور
4) : عەبدولقادر نیازی.

2723/10/21

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

پەیامی لێژنەی هەڵبژاردنی شەوە شێعری وەفایی

          21  بەفرانباری 2723ی کوردی/ مەهاباد
        ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
           
ئەگەر تۆزێک پێداگر بین لە سەر ئەوەیکە هەڵبژاردن و داوەری لە سەر شێعر بە هەموو تایبەتمەندییەکانییەوە، شێوازێک لە دەروەستیی هزر و ئەندێشەی پێویستە بۆ تێوەگلان لە گەڵ ژین/ سیاسەت و ژین/کاتی کورد، بە دڵنیایی و جەسارەت و بەرپرسایەتی تەواوەوە دەڵێین کە بە گوێرەی ئەو شێعرانەی بۆ نووسینگەی شەوەشێعری وەفایی ڕەوانە کرابوون، کۆمەڵگای ئەدەبی ئێمە لانیکەم دوای تەجرەبە و ئەزموونی دوو دۆخی زۆر شاز و ناوازەی وەک دۆخی کۆرۆنا و پاش کۆرۆنا و هەروەها ئەو دۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی ماوەیەک لەمەوبەر، بە سەر کوردستان و ئێران دا هات، لە بواری دیاردەناسی و بوونناسییەوە لە دۆخێکی تەواو بێ شوێن/کات و دوور لە هەر چەشنە خودئاگاییەکی تاریخی و مێژووییدا دەژی. ئەو جۆرەی( تاد مک گوان و گی دۆ بۆر) بە جودا ئاماژەی پێ دەکەن، ئێمە یا بە ڕوانینی فیتیش و کاڵایی لە شێعر دەڕوانین بۆیە دە کۆمەڵگای سەرخۆش و چێژمەند دا دەژین یا بە شێوەی ئیدئۆلۆژیک لە زمان دەڕوانین بۆیە دە کۆمەڵگای نمایش دا پشوو دەدەین. خاڵی هاوبەشی ئەو دوو کۆمەڵگایە تەنیا نەزۆک کردن و قوربانی بوونی زمانە بەڵام بە ڕووماڵی جیاواز. ئەگەر چی لێژنەی داوەری شەوەشێعری وەفایی لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دەرکی وەها دۆخێکی پەسیو و مونفەعیل و بەرهۆکار، خۆی دە خۆی دا شیاوی خوێندنەوە و قەڕائەتێکی دوو لایەنە و بگرە چەند لایەنە و هێڕمنۆتیکاڵیشە بەڵام، خۆشی دوورەپەرێز ناکا لە خوێندنەوەیەکی ڕەها و ڕەخنەگرانە لەو دۆخە ناهەموارەی کە لە مێژ ساڵە خەریکە دزە دەکاتە نێو فەزا و بەستێنی ئەدەبیات بە تایبەت شێعر کە تەواوی تەکوزی و پێداگری خۆی تەرخان کردووە بە سازکردنی مامۆستا و پسپۆڕی شێعر لە فەزای مەجازی و سۆشیاڵ مێدیا و هەروەها ئەڕشیوسازی بێ کەڵک کە خۆی لە خۆی دا ئەنباشت و حەنبار کردنی دنیایەک شێعر و نووسراوەی کەڵەکەکراوە کە لە لایەکەوە بە بیانووی پاراستنی زمانی کوردی، وەهمی ئەوەی هەیە کە لابردنی ڕەنج و کڵۆڵییەکانی زمانی کوردی بە تەواوی لە سەر شێعر بکاتە ماڵ و لە لایەکیش بێ ئەوەی بایەخ بە لایەنی بوونناسانەی کورد و زمانی کوردی و سووژەگی و سۆبژێکتیویتەی کورد بدا، نە توانیوێتی لەو بەستێنە تێئۆلۆژیکاڵە بێتە دەر کە بە سەر کورد و ماهییەت و سیاسەتی کورد دا سەپاندوویەتی نە توانیویشێتی زمانی کوردی ڕاگوێز و ڕادەستی لایەن و بوارێکی زانستی بکا کە بتوانێ لانیکەم دە پانتای جیهان دا خاوەنی دیالکتیک و دیالۆگ و پێڤاژۆ و گوتارێکی  بێ.
بەو پێیە لێژنەی داوەری و هەڵبژاردن لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئاگاداری و لە سەر هەست بوون دەو دۆخە دیستۆپیکەدا ئەگەر هان دانی شاعیر و نووسەر و نوخبەی کورد نەبێ بۆ پڕاکتییک و کردە، لانیکەم بانگەوازێکە بۆ تێفکرین. تێفکرین لەو دۆخەی کە خەریکە هەر دە ناخی بوونمان دا ڕیشەی زمان دەپرووکێنێ. بۆیە پێشمان وایە ئەگەر مەترسی کۆمەڵایەتی و ئارێشەی ڕووناکبیری قەرارە ڕیشەی دە بوونناسی کورد دا هەبێ، پێویستە هەر بە فاکتەری بوون ناسیشەوە ئاوڕی جیددی لێ بدرێتەوە ئەینا ئەوە خودی مەترسی وێرانییە کە بەرۆکی بوونی کورد دەگرێ لانیکەم دە بواری ئەدەبیات و زمان دا. ئەو لەنگەر گرتنە تێئۆلۆژیکەی کە لە زۆر لایەنەوە دەورەی زمانی کوردی داوە و پتر دە دەق گەلێکی بە ناو شێعردا خەریکی بەرهەمهێنانەوەی نەزۆکییە و بێ ئەوەی ئاوڕ لە بنەما تێئۆریکەکانی زمانی و جیهانی بداتەوە، هەمان مەترسییە کە خەریکە لایەنەکانی بوونناسی کورد دەتەنێ. پرسیار ئەوەیە : دەرک و تێگەیشتنی ئێمەی شاعیر و نووسەر لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا کە زمان ماکی بەرهەمهێنانی زانست و زانستییە لە کۆی ئەو دۆخە ڕاوەستاوە دا ڕادەوەستێ کە بەردەوامیش خەریکی پەنگ خواردنەوەیە؟ دەسکەوت و حاسڵاتی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و سیاسەتمەداری کورد دوای ئەو دوو ئەزموونە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی کە پێشتر ئاماژەی پێکرا چییە؟
لێژنەی هەڵبژاردنی شەوەشێعری وەفایی لانیکەم هاوکات لە گەڵ فەرایەندی هەڵبژاردنی شێعرەکان، گەیشتبووە ئەو باوەڕە کە هەرچەشنە دەرک و تێگەیشتن و قوازتنەوەیەکی دیالکتیکی لە شێعری کلاسیک و مۆدێڕن و پۆست مۆدێڕنی کوردی لە سەرەتاوە تا ئەوڕۆ، ڕێگایەک نەبووە کە بە ئاسانی پێورابێ بەڵام،  بە سەرنجدان بەو دۆخانەی کە ئەو ماوەیە تووشی کورد بوو چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کە شێعری کوردی لانیکەم شان نەداتە ژێر باری ئەو ئۆتیسمە بوونناسانە و ئەو دابەزاندنە دەرهەست و مێتافیزیکی و سانتی مانتاڵەی کە وەک وترا تەواوی هێز و وزەی خۆی دە دڵنووسی و دڵداری و ئەو فۆڕم و ناوەرۆکەدا دابەزێنێ کە دە گەشبینانەترین حاڵەت دا لە وەفایی و هێمن و سوارە و گۆران تێ نەپەڕیوە.

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

«سێوەمزرەکەی ئەمبەر پەنجەرە»

لە خانووبەرەیەکی کۆن دا دەژیم.
لە مۆرە و خشتی کاڵ پێکهاتووە، لە سەر حەوشەیەک چەند ماڵی تێدایە؛ دایکم میوانمە. هێشتا چلەم نەچووە.
چێشتەنگاوێ، سەروبەری چێشتەکە دەگرم و بە پەلە دەچمە حەمام. حەمامێکی کۆن، زل و زەبەندە و سارد. لە حەوشە هەڵکەوتووە. سیمەنتۆی ڕەش عەرز و دارودیواری داپۆشیوە، شۆرکەیەک و دووشێکی زەردهەڵگەڕاوی ژەنگاوی شەققووشڕ. گورجێکی خۆم دەشۆم، قەدیفەم لە بیر چووە. کەلینێک دەدەم بە دەرگا، دایەەەە! خاولیییی
زەبەڵاحێک لێم خەفتاوە! هەڕڕای کردە درگاکە. بە خێرایی وەک ڕەشەبا درگا پێکدادەدەم و لە پشتەوە ڕا پشکۆڵەکەی پێدادەکەم.
سامم ڕێنیشتووە و وێڕای شەرم ئاوێتەی ڕۆحم بووە. چەند چرکە ناخایەنێت کە بە درگاکەوە کە پانوبەرین و دوو هێندی باڵای پیاو بەرزە و تەبەقێک شووشەی چڕژاوی لەلای سەرێ تێدایە، هەڵدەڕووچکێ. خرمە لە شووشە دێ، هەمووی دەبێتە هەڵم، بەرچاوم لێڵ دەکا. پێڵوکانم ڕێک دەکوشم، کەللە سەرێک کە هەر چەندی دەمهەوێ بە دەستم بازنەیەک ساز کەم قەبارەکەی وێنا بکەم، تێیا ناگونجێ! لە پشتەسەری، کەللەیەکی تر و دوانی تر و ...تا ئەو جێگایەی کە ئیتر لە ئەژمار نایەن. کەللە سەرەکان تەنیا چاویان تێدا خوڵقاوە، بێ دم و لوت!
بە پاڵەپەستۆ ئامبازی یەکتر دەبن و پیلیان ئاودیوی پەنجەرەی بەتاڵی سەر دەرکە دەکەن.
تەزوویەک لە تەوقی سەرم وەستاوە، زراوم هاتۆتە نێو دەمم، تامێکی تاڵ بە قوورگم دا ڕۆچووە. خۆم بەملاولا دادەدەم، بەڵکەم لە قوژبنێک خۆم حەشار دەم، بەڵام بێسوودە. چاویان دەگەڵم دەسووڕێ، بیلبیلەی سوور، هێدی هێدی سووراییەکەی دەخزێتە سپێنەی چاویان. چاوم دەنووقێنم . چەقووچۆ دایگرتووم، توند شەویلکەم دەگرم دیانم لە شەقە شەق بوەستێنم.

درێشوووکەیەک گوی مەمکم دەئەنگاوێ، چزەی لێدێ! ئاخ خ خ
ئەوە لە کوێڕا هات؟!
چەند دلۆپ شیری خوێناوی لە مەممکم دەتکێ!
هاوبیر برسییەتی!
پڕ بە یەکدی دادەکەن.
پەنجەیەک لە ئاڵقەڕەزە ژەنگاوییەکە نزیک بۆتەوە.
بە هەموو هێزی بێهێزیم هەوڵ ئەدەم لە سووچێک خۆم حەشار دەم، پاڵ بە دیوارەکەوە ئەنێم، سیمەنتۆ پشتم دەڕووشێنێ، بە فۆتەکەم هەر دەم لایەکی لەشم دا دەپۆشم. جار دەگەڵ جار زیاتر خۆم گڕمۆڵە دەکەم، شەکەت و ماندوو لە قاوخی ژووشکێک دا.  ماسوولکەکانم دەسووتێن، دەبنە خەڵووس، دەبوورێمەوە.
دەمرم و زیندوو دەبمەوە!
هەر ئەهاتوو دەستیان درێژتر و نزیکتر دەبوونەوە و چاویان زەقتر، هەر مشتوومڕیانە تەک یەکدی، دانەیەکیان بێ ڕەزاتر و ڕەزاگرانترە لە گشتیان؛ دەستێ لە هەموویان نزیکتر ببویەوە، ئێستا هەر قولانجێک مەودا و چەند بزماری ژەنگاوی و خوار تاکە لەمپەر و هێزی بەرگرییە کە هیوام پی بەستووە.
لەگەڵ شکانی بزمارەکان زمانم دەشکێ.
هەموو هێزم لە قووڕگم دا کۆ دەکەمەوە، نەهرەتە لێدەم. ئەوکم گیراوە
بە غاڵبەغاڵب هاواری دایکم دەکەم. دەنگم لە ناخم دا گوم دەبێت.
فرمێسکەکانم دەبێتە بەلەمێک و دەریای تۆفانی جێ دەهێڵێ و بە دوو چاوی تەڕەوە، دەسووڕێمە سەر تەنیشت، مەمکم دەخەمە نێو پەنجەم، بیخەمە سەر زاری هاوبیر، شێرپەنجە لە ژێر پەنجەم ختۆکەم دەدا!!
مەیخۆ هاوبیر مەیخۆ، ئیتر ئەمە ژەک نییە، ژارە!!!

پەروین دانش پەژووە

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

/channel/+k4bSrP_uudtjZDc0

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  چل و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 9ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  4ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات:

🔹خوێندنەوە و شڕۆڤەی

شێعری "سپی"

سۆهەیب عەلی

🔹وتاربێژەکان:
قادر نیازی
شەویار گولابی ئازەر
جەلال پوورحەسەن

🔹ڕێکەوت؛ چوارشەممە 2ی ڕەشەمەی1402ی‌ هەتاوی -
کات؛ کاتژمێر  3/30ی  ئێوارە


🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

یەکەم کتێبی شێعری قادر نیازی لە ژێر ناوی سەرەکی " لێرە زەوی بەرابەرم" و نێوی لاوەکی " ئانتڕاکتی ئۆستوورە" کە دەخۆگری سێ شێعری درێژە، لە لایەن بڵاوگەی "گوتار" هاتە نێو ماڵی کتێبی کوردییەوە. ئەگەر چی چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەو کتێبە بە هەندێ هۆکارەوە، زۆر وەدرەنگێ کەوت و دە کاتی خۆی دا نەهاتە وەشاندن بەڵام حەول دراوە تێیدا، ئەزموونێکی تر لە زمان بێتە بەر چاو.

لە بری پێشەکی، دە پاشکۆ و پشت بەرگی کتێبەکەدا هاتووە :

زمان، کردەی نێوانگری نادیاری و دەرکەوتووییە. واتا زمان، ڕۆنانی بوونێتییە لە حاند نەبوونێتی دا. زمان ئیمکانە نەک مومکین. شێعر، بەر لەوەی ڕوو دان دە زمان دا بێ، مومکین کردنی ئیمکانەکانی زمانە. شێعر ڕووداوە بە واتای زاڵبوونی کردەی نمادین بە سەر دۆخی واقع دا. بە واتای پڕبوونەوەی ئەو بۆشاییەی کە ئاگایی تێیدا هەست بە هێمنایەتی ئانتۆلۆژیک دەکا و هەڵپەسێردراوە. مەودای نێوان بوون و نەبوون، سەلبییەتە. شێعر درێخ کردنی سەلبییەتە لە زمان. شێعر، کات/مەند کردنی زمانە. زمان هەمان کۆناتووسە و چەشنێک بە بوون کردنی بوونێتی. شێعر بوونێتییە. درێژەی پڕۆسەی بوون. لەو سووچەوە شێعر، تەرخان کراوێتییە بە کات و دژبەرایەتییە لە گەڵ بێ کاتێیەتی زمان. بەو پێیە، نەبوون، نەک سەلبییەتی بوون کە قۆرغ کردنی ئیمکانەکانی زمانە و شاردنەوەی لە مومکین بوون. زمان، ستاندنەوەی بێ شوێن کاتییە لە بوون. زمان نەک ئیمکانی بوون کە مومکین کردنی بوونـــە...

کتێبەکە لەو شوێنانە دەست دەکەوێ :

سەقز، بڵاوگەی گوتار بە بەرپرسایەتی کاک ڕەزا شەجیعی  09181742514

مەهاباد، شەقامی ئوستاد مەجدی، ناوەندی کتێبی مانگ

مەهاباد، پەنا دارووخانەی مووسا زادە، کتێبفرۆشی گزینگ

مەهاباد، چوار ڕێیانی ئازادی، سەرتر لە مزگەوتی هەباس ئاغا، کتێبفرۆشی مێهرەگان.

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

#وەرگرتنی ڕێزنامەی تایبەتی شەوەشێعری وەفایی ـ مەهاباد
🙏سپاس و پێزانین بۆ بنکەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبی موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی)
♠️دوای ماوەیەک تەم و ماتەم‌کشان بە سەر دڵ‌ و دەروونم بە بۆنەی کۆچی ناوادەی کوڕە خۆشەویستەکەم و لە دەست‌دانی خوشکی ئازیزم کە غەم و پەژارەیەکی وێرانکەر و دەروون‌ڕووخێنەر هێزی هەستانەوە سەرپێی لە ئەژنۆم بڕیبوو، بە هاتنی بەڕێوەبەرانی ئەنجومەن‌ ئەدەبی و هەروەها کارگێڕان و دەبیرانی دەبیرخانەی شەوەشێعری وەفایی و بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان و ڕێزنامەی تایبەتی شەوەشێعری وەفایی جارێکی تر قوورسایی ئەم کۆستە گەورەیان لە سەر شان و ڕووخسارم کەم کردەوە و بەو بەسەرکردنەوەیان هیوای مانەوە و خۆڕاگری و هەستانە سەرپێیان پێ بەخشیم دنیایەک ڕێز و سپاس هاوڕێیانی زێدە ئازیز و خۆشەویستم؛ کاک عەلی ئازیز، کاک جەلال پوورحەسەن، کاک سالار پوورمەند، خاتوو شەویار گولابی‌ئازەر، خاتوو مریم ئاباریان"تەنیا"، و هەروەها کوردستان خانم وەک میوان و ئەندامی ئەنجومەن ئەدەبی بە بوونتان هەست بە بوون دەکەم و بەم کارەتان ئەمەگناسی و گەورەیی خۆتان نیشان دا و سەلماندتان کە ئەندامان و هاوڕێیان و هاوکارانی خۆتان لە هەموو کات و ساتێک‌دا بەتەنیا جێ ناهێڵن.. بەتایبەت لەم ماوەیەدا کە  دەگەڵ سەخت‌ترین و ناخۆش‌ترین کات و ساتە غەمبارەکانی ژیانم‌دا دەست‌وپەنجەم لێ‌دەدا هەمیشە بە بوون لە پەنام و بە هاودەردی و هاوخەمی دەربڕین سۆکناییتان پێ‌بەخشیم و ئەم جارەش بە هاتنتان و بەخشینی ئەم خەڵات و دیاری ڕێزلێنانە گەورەییتان پێ‌بەخشیم پڕ بەدڵ سپاسی هەموو لایەکتان دەکەم🙏🌺
هیوا دەخوازم وەک هەمیشە لە پێناو خزمەت‌کردن بە وێژە و ئەدەبیات‌دا کۆڵنەدەر و سەربەرز بن و لە گشت بوارەکانی ژیانتان‌دا سەرکەوتووانە بێ‌غەم و شاد بژین هاوڕێیانی بەڕێزم 🙏🌺❤️
🔸دەگەڵ ڕێزی دووبارە
🔹مەهاباد ـ سوغڕا ـ ڕزگەیی

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  سی و هەشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 27ی بەفرانباری۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

✅ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

برگزاری شب شعر وفایی در مهاباد
گزارش از کوهستان عبدالهی 👇
https://www.faratab.com/news/12346

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🎥بینەر بن//

🔹بە بەشداری بەرچاوی جەماوەری

🔴 شەوە‌‌شێعری وەفایی لە مەهاباد بەڕێوە چوو


١۴٠٢٫١٠٫۲۳
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

بە شینی عاشقان ڕەسمی قەدیمە شایی مەعشووقان
بە لەیلێ نەغمەیی عوششاقە گەر مەجنوون دەناڵێنێ

#وەفایی
ـــــــــــــــ

بۆ "شەوەشێعری وەفایی"
بەفرانبار  ؟!
نە ...
" گوڵانبار "

جا بۆچی باسی شێعر کەم ؟ !
چونکە شێعر حەزی لە بێدەنگییە
وا بێدەنگی هەڵئەبژێرم !
چون هاواری هۆدە و هۆبە و هاوینەهەوارەکانی کوردستانە و لە هەزاران تاسە دەدوێ ...

نامەوێ باسی میوانداری و لەخۆبوونی خوێنگەرمانی مەکۆی ئەدەب و شارستانیەت کەم ؛
ئاخر میوانداری لە خوێنی تاکی کوردایە و ؛

" سووچ‌بەسووچی نیشتمانم ڕووگەیە و پیرۆزە بۆم
جا ئەدی بۆ قیبلەسەنج وبەرد و بەرماڵم ببێ ؟! "

#زایەڵە

و ...
باسی شەوەشێعری وەفایی بۆ بکەم
کاتێ که مانگی چاردە خۆی خۆی ئەنووسێتەوە  ؟!

بەڵام خۆ
ئەمەکناسی تایبەتمەندی تاکی کوردە
منیش وەکوو کوردێکی ئەمەکناس
بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم دەسخۆشی لە تەواوی بەڕێووەبەرانی شەوەشێعری وەفایی و هەموو خەڵکی شاری سالارانی کوردستان بکەم ، دەستی ماندوویی‌نەناستان ماچ دەکەم ، ژیانی سەربەرزانەتان ئاواتمە .

بچووکتان ؛ مادێح کۆنەپۆشی

23ی بەفرانباری 2723

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🔴 شەوەشێعری «وەفایی» لە مەهاباد بەڕێوەچوو

🔹لە سایتی هاژە بیخوێننەوە:👇

📎http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21383


🆔 @HajeNews

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

پەیامی دکتۆر یادگار کەریمی بەرپرسی توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان بە بۆنەی شەوە شێعری وەفایی(٢١ بەفرانبار ١٤٠٢، مەهاباد)

🆔@binkemukrian

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

پەیامی لێژنەی هەڵبژاردنی شەوەشێعری وەفایی/مەهاباد/21 ی بەفرانباری2723

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

لە بەرامبەر ئەوەدا لێژنەی داوەری شەوە شێعری وەفایی، بە ئەرک و دەروەستی خۆی دەزانێ ڕایبگەیێنێ کە تا ئەو جێیەی بواری تێئۆریک و زمانناسی نەبێتە بەشێک لە کردەی نمادین، سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی(باز تولید) ئەو ڕەوتە تەنیا دووپاتەکردنەوەی چەند پاتە کراوەکانە و هیچی تر. بێ ئەوەی خۆی لە دابڕانێکی مەعریفەناسانە و بوونناسانە و ئێگزیستانسیال بدا. بێ ئەوەی گرینگی بداتە پێوەرە جیهانی و یۆنیوێرساڵ و ئیستانداڕدەکانی ئەدەب و تیۆر. سەرەڕای هەموو ئەوانە، لێژنەی هەڵبژاردنی شەوە شێعری وەفایی، نە بە نیازی بەرهەڵست بوون و دەمارگرژی و دەبەرێک دا ڕاوەستانە لە گەڵ هیچ چەشنە ستایل و شێوازێکی شێعری، نە ئیددعای ئەوەشی هەیە کە گۆڕین یا ڕەفز و سڕینەوەی ڕێچکەیەکی شێعری یا ئەو بارودۆخە ئەدەبییە وەستۆی خۆی دەگرێ کە تا ڕادەیەکی زۆر خەریکی بەرخۆدانە لە بەرامبەر هەرچەشنە چەمەوازی و ئاڵ و گۆڕییەکی زمانی و واتایی و ڕێچکەییەوە. لێژنەی هەڵبژاردن وێڕای ئەوەیکە هەست بە ئازاری ئەو بەستێنە دەکا کە هیچ جموجۆڵێکی زمانی و واتایی و مۆدێڕنی دە شێعری کوردی دا پێک نەهێناوە هاوکات هەم ڕێز بۆ هەست و سۆزی تەواوی شاعیرانی کوردستان دادەنێ هەم خۆشی دە درێژەی ئەو هێڵە دێمۆکڕاتیک و پلۆڕاڵەدا دەدۆزێتەوە کە لە بنەڕەتەوە هەڵی کوتاوەتە سەر دۆگماتیزم و بە فێتێشیزم کردنی ئەدەب و کەلتوور و هونەر. ئیدەئالیزمی لێژنەی هەڵبژاردن خۆی دە هەر قۆناخێک دا پێناسە بکا، دیسان خۆی لەو دێتێرمینیزم و جەبر گەرایی و لایەنە تێئۆلۆژیکییە دوورە پەرێز دیتووە کە پتر ڕیشەی دە کوردەنامووسی بوون دابووە و بە زۆرە ملی خۆی دە دووتوێی ئەدەبیات و هونەری کوردی خزاندووە. بۆیە لەو بوارەوە لانیکەم ئیدعای لێژنەی داوەری شەوەشێعری وەفایی ئەوەیە کە ئەو نەست و ناخودئاگا سەرکوت کراوەی ئەدەبیاتی کوردی ئاشکرا کا و بیخاتە قۆناخی بیردۆزی و عەقڵانییەت باوەڕی و بوون ناسانەوە. ئەینا بە تەواوی بەرپرسیارێتییەوە ڕایدەگەیێنێ کە بەشی هەرە زۆری ئەو شێعرانەی گەیشتبوونە لێژنەی داوەری، خاوەنی هیچ پاڕادایمێکی داهێنەرانە نەبوون نە لە بواری زمان و ناوەرۆک دا نە لە بواری فۆڕم و ساختار و داهێناندا. لێژنەی داوەری پێی وایە کە زەروورەتی ڕوودانی شۆڕش دەو بارودۆخەدا، کە بە سەر شێعری کوردیدا سەپاوە، ئەو کاتە پتر خۆی ئاشکرا دەکا و وەک پڕەنسیپ دێتە ئاراوە کە مەودای نێوان کردەی سیاسی و بە ئیدئۆلۆژیک کردنی ئەدەب و هونەر نەبێتە ئارمانجی ڕووناکبیری و خۆ هەڵاوەسین بە شێعر و زمان و هەڵمساندنی بیری ناسیۆنالیزم و کوردایەتی. بۆیە لە سەر ئەو باوەڕەیە کە نەک هەر شێوازێکی شێعری کە هەر ژانڕێکی ئەدەبی کە بانگەشەی چالاکی دە بواری ئەدەب و هونەردا دەکا، ئەگەر نەتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لە پاڕادایمی خوێندنەوە و ڕەخنە، بواری ئافراندنی سۆبژەکتیویتەیەکی ئیجابی و تەعامولی پێک بێنێ، ئەوە بە شێوەیەکی تەواو ئۆتۆماتیکی، ڕێگای بۆ سەرهەڵدانی سووژەی قوربانی و ملکەچ و مازۆخیست و تەنانەت کوشەندەش هەموار کردووە. بەو ڕوانگەوە، لێژنەی هەڵبژاردن، بە نیاز بوو بەر وە پتر لەوەیکە دە بیری دەبەرێکدا ڕاگرتنی خۆی و بەستێنی شێعری کوردی دابێ، بواری تەعامول و تۆلێڕانس(تحمل یکدیگر) و یەکتر بە فەرمی ناسین پێک بێنێ. ئەینا هەر وەکی پێشتر ئاماژەی پێکرا لێژنەی داوەری دوای خوێندنەوەی شێعرەکان، بە هۆی نەدۆزینەوەی هیچ داهێنانێکی نوێ و تەنانەت ئەوتۆی زمانی و واتایی و تکنیکی، بە ڕووکرد و ڕووماڵێکی ڕەخنەییەوە، سەربەخۆیی خۆی لە هەرچەشنە فاکتەرەکی دەرەکی پاراست و بە تەعامول و هەڵس و کەوت لە گەڵ بنکەی موکریان و لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی گەیشتە ئەنجامی بەڕێوەچوونی (ناچارانەی)شەوەشێعری وەفایی. بۆیە لێژنەی داوەری لەو بارەوە نە خۆی بە قەییومی حەقیقەت دەزانێ نە بە ڕوانگەیەکی فالۆس تەوەرانە و پاتریمۆنیاڵ و سەروخوازانە و باڵادەستانە و هەروەها چینایەتییانە لە شێعر و ئەرکی خۆی دەڕوانێ. ئەویش لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگای ئەدەبی و هونەریی کوردی لە سایەی فەزای مەجازییەوە، تەواو تووشی ململانێی تاقەت پرووکێن و ئینتزاعی و ژێستی بۆش بووە و لە ئامانجی بە پڕۆبلماتیکبوونی خۆی دوور بۆتەوە کە تێیدا پێکهاتەمەند کردنی فۆڕم و داهێنان و ڕەخنە وەک پڕۆسەیەکی ڕەها، کەوتۆتە داوی دیستۆپیا و وێرانی و کاوڵکراوییەکی سەرڕێژکراو و لیپاولیپ و لێوانلێوییەوە." اشباع". لێژنەی داوەری لە سەرەتاوە پێی وابوو کە ئۆتۆنۆمی هزر و ئەندێشە لەو بارودۆخەدا کاتێ دەکەوێتە قەیران و ئارێشەوە، کە شێعری کوردی بکەوێتە داوی هێمنایەتییەکی ئانتۆلۆژیکاڵ و بوون ناسانەوە و بە قوربانی کردنی بواری ئێپیستمۆلۆژیک و ڕادیکاڵیزمی ڕەخنە و ڕەهابوونی پرسیار و لێشی ڕوونە کە درێژەدان بەو دۆخە و هەروەها سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی، شێعری کوردی تووشی نەزۆکی و وەجاخ کوێری دەکا ئەویش لەو دۆخە ئاوارتەیدا کە کورد تێیدا دەژی.

Читать полностью…

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

پەیامی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بۆ شەوە شێعری وەفایی.

سڵاو و ڕێز لە خزمەت هەموو مامۆستایانی خۆشەویست، شاعیران، نووسەران، هۆگرانی ئەدەب و شێعر و هەرواتر تەواوی میوانانی شارەکان و خەڵکی بەڕێزی شاری مەهاباد. زۆر بەخێر بێن.
ئەدەبیات وەک سەرچەشنێکی فەرهەنگی، زمانی و فۆلکلۆری، هەمیشە بەشێک بووە لە سامانەی نەتەوەیی و گەلان لە ڕێی پەرەپێدان بە ئەدەبەکەیان کەژاوەی ژیاریی خۆیان وەپێش خستووە. ڕەوڕەوەی ئەدەبی کوردی لە هەر سێ ئاستی کرمانجی سەروو، ناوەڕاست و خواروو مێژوویەکی دێرینەی کار و چالاکی بەرهەم هێناوە کە ئەوڕۆ بوونەتە مایەی شانازی ئێمە و نووسەران لە ڕێی ئاوڕ دانەوە لەو بەرهەمە شازانە، حەولی ئەوەیان داوە دەلاقە بەرەوڕووی ئەدەبی ناوچەیی و بگرە ئەدەبی جهانیش دا بکەنەوە.
ئەوڕۆ زۆربەی سامانەی فۆلکلۆری ئێمە و بەشێک لە ئەدەبی نووسراوەییشمان وەرگێڕدراونەتەوە سەر چەندین زمانی گرینگی جهانی و ڕۆژهەڵات‌ناسان و توێژەرانی مەردووم‌شناس و فۆلکلۆریست لە بواری کاری خۆیان کەڵکیان لێ وەردەگرن. ئێمە وەک ناوەندێکی ئەدەبی خوازیاری ئەوەین کە دەنگی نووسەرانی کورد بە هەموو جهان ڕابگات و بەرهەمەکانیان بەردەوام وەرگێڕانی بۆ بکرێت تا لەو ڕێیەوە جهان ئاشنای جهانبینی و تێڕوانینی نووسەرانی ئێمە بێت.
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد لە درێژەی کار و چالاکییەکانی دا ئەو جارەش پەرژاوەتە سەر ڕێک‌خستنی شەوەشێعری وەفایی؛ هەم وەک وەفایەک بۆ مامۆستای گەورەی گەل و نەتەوەکەمان و هەم لەو سۆنگەیەوە حەولی ئەوەی داوە کۆمەڵێک شاعیری لێهاتوو بانگهێشت بکات تا کات و ساتێکی خەیاڵی و ئەهوراییمان بۆ پێک بهێنن و بە خوێندنەوەی شێعرەکانیان گوێمان بۆ موسیقای سێحراوی واژەکان خۆش بکەن.
دیارە ئەو کۆڕە کە ساز دراوە ئامانجی ئەوە بووە تا لە ڕێی بانگەوازیی بنکەوە کە ماوەی مانگ‌ونیوێک پێش بڵاو کرایەوە، شاعیران بتوانن لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرن و شێعر بۆ دەبیرخانەی شەوە شێعر هەناردە بکەن، ئەوشۆ میوانی ئەو دەنگانە دەبین کە شێعریان لە نێوان سەدان شێعری ناردراو هەڵبژێردراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێ شاهیدی کار و دەنگی نوێ و لە هەمان کات دا دەنگی کەسانێکیش بین کە ساڵیانێکە تەمەنیان بۆ پەرەی وێژەی کوردی تەرخان کردووە.
وەک ناوەندێکی ئەدەبی پێویستە ڕایبگەیەنین، کاتێک ڕێژەیەکی زۆری شێعر لە کاتی دیاریکراو گەیشتە دەبیرخانە بە شێوەیەک کە بەڕاستی لە کاتی ئاوا دا هەڵبژاردن دژوار و سەخت دەبێت، ناچار پێملی کات و تایمی بەرنامەکە بووین و ڕێگە بە ئەوەندە شێعرە درا کە ئەمشەو پێشکەش دەکرێت. دەنا بە دڵنیایی زۆربەی شێعرە نێردراوەکان لە چڵووک و پۆپەی ئەدەب و وێژەی کوردی دان، بەڵام ئاستەنگی کات ناچاری کردین تەنیا دەرفەتی بەشداری بە ئەوەندە شاعیرە بەڕێزە بدەین.
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، وەک ناوەندێکی ئەدەبی، هەمیشە حەولی ئەوە بووە تا لە پێناو پێشکەوتی ئەدەبیاتی کوردی بەرپرسیارێتی هەڵگرێت و ئەوەی لە هێز و توانای بەڕێوەبەران و ئەندامانی بووە بیخاتە گەڕ تا هەرچەند وەخت جارێک لە شاری مەهاباد، نووسەران و دڵسۆزانی وێژەی کوردی لە دەوری یەک گرد بکاتەوە تا بەو شێوەیە بتوانێت، بەشداربووان ئاگاداری ئاستی چالاکی و گۆڕانکارییەکان بکات و بە دڵنیایی لەو حەولەش بەردەوام دەبێت. نمونەی ئەو حەولانەش لە شەوەشێعر و ئێوارە غەزەل و ئێوارە چیرۆک و دوو هەمایشی گەورەی مامۆستایان هێمن و هەژارن کە بوونە بەشێک لە کارنامەی ئەو ناوەندە، بە ڕوونی بەرچاو دەکەوێت. لە هەمان کات ساڵانە چەندین کاری دیکەی بە پێز لەو ناوەندە دەچێتە سەرسێن کە یارمەتیدەری گەشەی بەرفرەتری وێژەکەمانە.
لێرەدا پێویستە بە ئاگاداری خۆشەویستانی بگەیەنین، شەوە شێعری وەفایی بە هاوکاری و دڵسۆزی هەمە لایەنەی شۆڕای شار و شارەوانی مەهاباد، هەرواتر هاوڕێیەتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئێڕشادی شارستان و کارئاسان‌کاری فەرمانداری تایبەتی مەهاباد ڕێک‌خراوە، تا ئێمە بێ نیگەرانی لە کەشێکی ئارام و هەراودا ئەو پڕۆگرامە پێشکەشی ئێوەی خۆشەویست بکەین.
لە کۆتایی دا ئاوات و ئارەزووی سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ هەموو ئێوە میوانان و بەشداربوویانی ئازیز خوازیارین و هیوادارین ئەوشۆ بتوانین ڕەزامەندی ئێوەی دەلال پێک بهێنین.

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
دەبیرخانەی شەوە شێعری وەفایی.

🆔@binkemukrian

Читать полностью…
Подписаться на канал