ئایدی کاناڵ @binkemukrian بەڕێوەبەر: @sebar34
🎥بینەر بن//
🔴 کۆڕێک بۆ خەسارناسیی ئەدەبیاتی منداڵان لە مەهاباد بەڕێوە چوو
١۴٠٢٫٠۸٫١۹
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🌐بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات :
خەسارناسیی ئەدەبیاتی منداڵان
وتاربێژان:
🔹ئارەش مێهرەبان(خەسارناسیی ئەدەبیاتی منداڵان لە وێژەی کوردیدا)
🔹گوڵاڵە ستاوەند(پێشینەی وێنەگەری پەڕتووکی منداڵان)
🔹سوارە فتووحی(دەلاقەیەک بەرەوڕووی ئەدەبیاتی منداڵان)
🗓 کات : پێنجشەممە 18ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی .کاتژمێر ٣/٣٠ی ئێوارە
🏛 شوێن : ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
❇️ هاتن بۆ هەمووانە
موتاڵا و سەردانی بنکەی ئەدەبی شنۆ
✍سەیید موحەممەد ئەمین واژی
#سەفەرنامە
⭕️نازانم موتاڵای ئێوە چۆنە!بەداخەوە ئی من شپرزەیە. لەیەک ڕۆژدا سەر لە چەند کتێب وەدەردەنێم. هەر یەکەی بڕێکی لێ دەخوێنمەوە، زۆریشم هەوڵ داوە موتاڵاکەم کاناڵیزە و یەک مژار بێ. هەڵیبژێرم، کاری لەسەر بکەم و بیکەمە بابەتێکی زانستی. بەڵام تاکوو ئێستا چم بۆ نەکراوە. هەنووکە ماوەیەکە ڕۆژانە... .
@mseyyedmohammadaminvajhi
درێژەی بابەت👇
ساڵانێکە خەریکی خوێندنەوەی ئەدەبیاتی کوردیم و زۆر بابەتی تئێۆری و ڕۆمان و شێعرم لە نووسەران و شاعیرانی کورد خوێندۆتەوە بەڵام ئەم ماوەیە خەریکی خوێندنەوەی کتێبی "گێرانەوەناسی " کاک جەلال پوورحەسەنم و لە نزیکەوە ئاگادار بووم کە چەندە حەول و زەحمەتی بۆ ئەم کتێبە کێشاوە و چەندەی کات بۆ داناوە و چەندەی کتێب و بابەت بۆ کەڵک وەرگرتن وەکوو سەرچاوە بۆ نووسینی ئەم کتێبە خوێندۆتەوە و پێوەندییەکی چڕ و پڕی دەگەڵ کەسانی خاوەن بەرهەم و ئەزموون گرتووە بۆ ئەوەی تا بۆی دەلوێ کتێبەکەی بەدەر لە کەم و کوڕی بێت و ئەوە بۆ من زۆر جێگای شانازیی و حوڕمەتە بۆ ئەو کەسەی ڕێز بۆ خوێنەر و ئەدەبی کوردی دادەنێ .جیا لەوانە کە دەگەڕێتەوە سەر کاری خودی نووسەر، ئەوەیکە بۆ من گرینگترە ناوەڕۆکی ئەم کتێبەیە و ورووژاندنی بابەتێکی زۆر جیددی لەسەر گێڕانەوەناسییە بە تایبەت لە ئەدەبیاتی کوردیدا کە یان بەو شێوەیە کار نەکراوە یان ئەگەر کار کراوە بە ڕادەی پێویست نەبووە . ئەگەر تێئۆری گیڕانەوەناسی کە بابەتێکی زۆر گرینگە بە جیا دابنێن و بە ڕوانینێکی دیکە لەم کتێبە بڕوانین دەبینین دەلاقەیەکی بەرفراوان لە چیرۆک و ڕۆمانی کوردیمان بەرەوڕوو دەکرێتەوە کە خوێنەری کورد ئەم بەستێنە بەشێوەیەکی زۆر باش دەناسێنێ و هۆگر بە خوێندنەوەی چیرۆک و ڕمانی کوردیت دەکا .ئاوڕدانەوە لە ئەدەبیاتی کوردی بە شێوەی کاری تێئۆری لەم کتێبەدا زۆر گرینگە و پێویستە هەموو نووسەرانی ئێمە بەو شێوە ئاوڕ لە ئەدەبی کورد بدەنەوە . دەست خۆشی لە کاک جەلال دەکەم و چاوەڕێی بەرهەمەکانیتری ئەم برا بەڕێزەم .
Читать полностью… 🌐 بیست و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ٢٦ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بیست و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ١٢ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
وڵامیاندا کوتبووی: هەرسێک تەڵاقم کەوێ بزانێ ئی خۆمە هەر بە ڕەپستەیی ویشکی دەکا!
ئەمن لە قاقای پێکەنینم دا! مەپرسن دایک و بابیشم چەندەیان کەیف بەو قسانە دەهات! باپیریشم کە دیتی کوڕ و بووکەکەی کەیفیان زۆر سازە درێژەی بە وتەکانی دا...
من بەدڵەوە گوێم لە وتەکانی باپیرم گرتبوو، بەڵام بە پێچەوانەی من خوشکم سەری قورس و لێیان وەڕەز بوو! لەبەر خۆیەوە ورتاندی: ئەوانە ئەو فڵق و هۆڕە و پێکەنینەیان لە چییە؟ چۆن دەتوانن بەو قسە قۆڕانە کات بە سەر بەرن!؟ ڕێک ئەمنیش هەمیشە لە دڵە خۆمدا بیرم لەو پرسیارە دەکردەوە کە ئەتۆ چۆن دەتوانی ڕۆژ تا ئێوارێ کات و ساتەکانت لە خەمڵگە و مەتەب بە فیڕۆ بدەی و گیانی خۆت لە مەترسی هاوێی؟! لەپڕڕا هەستا سەر پێی شووش و باریکی و بەمکرەوە ڕوو بە باپیرم بۆڵاندی:
ــ بابە گەورە دووسبەی ڕۆژی لە دایک بوونمە هاوڕێکانم بە بنەماڵەوە بانگهێشت کردووە، ئەوان هەتا بڵێی باکلاسن، تکاتان لێ دەکەم نەچن بچن لەکن وانیش باسی دێ و دێهاتمان بۆ بکەن و ڕۆژەکەمان بەو شتانە تێک بدەن و کلاسمان بێننە خوارێ!
بۆچمە باپیرم بەو قسەیە سوور و شین هەڵنەگەڕا نێوچاوانی ترش و تاڵ کرد و بەڕقەوە یەک بەخۆی گووڕاندی:
ــ کەچەتیوە ئەوە دەڵێی چی!؟ لەوەتی لێرەم هەر کلاس کلاستە! لە گۆڕی بابی خێوی کلاست بم! قەستەم بەخودای باسی مەڕ و ماڵات و مووچە و مەزرا نەبێ بۆیان ناکەم چاکە دەی! ڕووی لە بابم کردەوە و کوتی: پەکوو چەندە بە تەشقەڵەن کچانی ئێستا! ئەرێ ویژدانەن ئەوە لەتۆ بووە!؟ هەمیسان ڕووی لە خوشکم کردەوە و بە قەڵسی کوتی: چا ئەو جلوبەرگەی لەبەری دایە دەڵێی مانگای سیمیتاڵە! پاشان ئیشاڕەی بەمن کرد و کوتی: کچێ هەر نەبێ تیتۆڵێک لە خوشکت دادڕە! ئەویش نەیهێێنا و نەیبرد کوتی:
ــ ئەخە نەددیوە ترشاوە و لەسەر دەسمان ماوەتەوە! ئەو ترسەنۆکە؛ وەکوو من بەغیرەت نییە! ئەمن بڵێم چی ناوێرێ خۆی لەبەر دەستی دوکتوران بهاوێ! چاوێکی بەمندا خشاند و دەستی بۆلای من ڕاوەشاند، درێژەی بە قسەکەی داوە: بەمن چی زۆر بێ کلاسانە دەجووڵێتەوە، ئابڕووی بردووم چون هەر لە ڕابڕوودا بەجێ ماوە و قەت لەگەڵ مۆدی ڕۆژ ناگەڕێ! نایبینی قەیرە بووە و کەس تێینەڕیاوە!؟ شکور خوازبێنێکیشی نییە کە بیخوازێ و لە کۆڵمانی کاتەوە! باپیریشم ڕەببی قەت بەردی سارد و گەرم نەیەتە سەر ڕێی! هەستا سەرپێ، ددان چیڕ دەکاتەوە، هەنگاوێک لێی دەچێتە پێش، گرژومۆنە و غەزەبی لێ دەبارێ! دەنگی هەڵێنا:
ــ ئەی لەدایەی هەرچی غیرەتی وایە بم! ئەی لە گۆڕی بابی ئەوەی بم ئەتۆی دەوێ! چڕوچاوی خۆت دیوە هەر دەڵێی قڕژاڵی!؟
دایک و بابیشم بۆ ئەوەیکە لەوە زیاتر لێیان نەبێتە دمەقاڵە و نێوانناخۆشی داوایان لە خوشکم کرد بێدەنگ بێ و چیدی لەسەر نەڕوا!
باپیرم بە جنێودان چوو لەسەر مووبڵەکەی دانیشتەوە، پێچوکڵاوەکەی لەسەر کردەوە، دەستی خستە گیرفانی پاتۆڵە خاکێکەی و پاکەتێکی جگەرە دەرهێنا؛ دەنکێکی داگیرساند؛ بە لێوییەوە نا و مژێکی لێدا. خوشکیشم بەپرتەوبۆڵە دەتکوت پیرێژنی دۆ لێڕژاوە بە پیلیکاناندا چووە سەر. ژووری دانیشتن پڕ ببوو لە چڕەدووکەڵ. باپیرم نەرمەکۆخەیەکی کرد و ڕوو بە دایکوبابم کوتی:
ــ ڕۆڵە ئێوە نابێ بڕێک ئامۆژگاری ئەو کچەتان بکەن؟ بەو قورئانی مەلای ئاوەدانی لێی خوێندووە، ئەمن لەڕووم هەڵنایە بڵێم ئەوە نەوەی منە؛ هەر دەڵێی ماینە دێتودەچێ! بابم سەری داخستبوو و دەنک دەنک دەسحێبە سوورەکەی نێو دەستی دەگێڕا و چاوی لە گوڵی فەرشەکەی ژێر پێی بڕیبوو.
ــ بابە گیان منداڵی ئێستا وەکوو سەردەمی ئێمە نین زۆر گۆڕاون، ساڵان گەورەکان قسەیان دەڕۆیی، ئێستا من منە، کەس نیو مەن نییە هەمووی مەنی تەواون!
کوا بە قسەی گەورە و ڕیشسپی و کەیخودا دەکەن!؟
دووکەڵی جگەرە نۆشی ڕوحی هەموومان بوو بەڵام فریای باپیرم نەکەوت و پێی ئارام نەبۆوە، دیارە هێندەی پێ قەڵسە خەریکە پێوەی بتەقێ!
سەرتان نەهێشێنم ئەو چەند وەختەی باپیرم لێرە بوو، لەگەڵ خوشکم دانوویان پێکەوە نەدەکوڵا و ئامانیان لێ بڕیبووین، ڕۆژ نەبوو چاوێری حەیسوباس و مشتومڕیان نەبین. شەوێک پێش ڕۆژی لەدایک بوونی خوشکم، دایک و بابم چووبوونە سەرەخۆشی ئاشنایەکمان.
لەسەر سفرەی دانیشبووین چاوەڕێی باپیرمان بووین لەمزگەوت بێتەوە و دەس بەشێوخواردن بکەین، هێندەی نەخایاند باپیرم بە زیکرکوتن هاتەوە، هەردووکمان لەبەری هەستاین و بەخێرهاتنمان پێ کوت. بەڵام بەر لەوەی دانیشێ چاوی بە خوشکم کەوت کە هەر دوو لاجانگی پاکپاک تاشیبوو بە تەپڵەسەرێکی نارنجی و فڕ کراوەوە؛ کراسێکی تەسک و قوڵەشی لەبەر دابوو! باپیرم بە تووڕەیی بە گەژیداچوو:
ــ دیسان ئەو تیتۆڵە چییە لەبەرت کردووە؟ ئەلحانەکانێ بۆچی ئاوەتلەو سەروسەکوتەت کردووە!؟ بەو خودایەی بێ شەریکە هەر دەڵێی جندۆکەی! کچێ ئەتۆ بۆ داناڕزێی! تووخوداکەت خۆشت پێ جوانە!؟ خوشکیشم بۆ ئەوەیکە باپیرمان تووڕە نەبێ و دیسان لێیان نەبێتە نێوانناخۆشی، کرژ هات باوەشی پێدا کرد و ڕایمووسی و لەبن گوێیدا مینگاندی:
کۆمەڵەچیرۆکی "پشتێندی بەقولاپ" بە قەڵەمی لەیلا نوورانی، لەخۆگری دە چیرۆک بە تێمی ژنانەیە کە لە ژیان و هەستونستی ژنانی موکریان دەدوێ، لە ناخۆ لە لەلایەن "ناوەندی ماد" و لە دەرەوە لە لایەن "کتێبی 49" بڵاو کراوەتەوە.
Читать полностью… 🌐 بیستەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٨ی مانگی خەرمانانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛
🔷 ئەزموونی شێعری کوردی
بە بەشداری شاعیری خاوەن ئەزموون
❇️ قادر ڕەسووڵفات
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ١ی خەرمانانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارێ
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🎥بینەر بن//
🔴 کۆڕێک بۆ ئاوڕدانەوە لە تەنز، پەیڤکاتۆر و کاریکلماتۆر لە مەهاباد
١۴٠٢٫٠۵٫۲۰
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی ) بە هاوکاری بەشی تەنزی ئەنجومەن ئەدەبی مەریوان بەڕێوەی دەبات :
#تەنزانە
🔹 کۆڕێک بۆ ئاوڕدانەوە لە تەنز ، پەیڤکاتۆر و کاریکلماتۆر
❇️ تەوەر
🔹 بۆچی نووسەر و بەردەنگی تەنزمان کەمە(ڕئووف جەهانی)
🔹ژێرخانی پەیڤکاتۆر، کورتی و...(سەرکەوت کۆنەپۆش)
🔹ژێرخان و تکنیک لە کاریکاتۆردا(سەلاح حەسەنی)
🔹قسەی خۆش ون نابێ(عەلی عەبداڵی)
❇️ بە بەشداری بەرهەمی
🔹ڕێناس جەهانی
🔹جەلال ئەحمەدی
🔹سارا سوڵتانی
🔹ڕەزا فرووغی
🔹عیشرەت موشفیق
🔹سامڕەند ئەحمەدزادە
🗓 کات : چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی . ٤/٣٠ی ئێوارە
🏛 شوێن: ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
❇️ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹 شێعر
❇️ ڕەسوو ب
✍ کەریم خزری
🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛
🔷 ئەزموونی شێعری کوردی
بە بەشداری شاعیرانی خاوەن ئەزموون
❇️ کەریم خزری
❇️ قادر ڕەسووڵفات
🔹کات ؛ چوارشەممە ١١ی مانگی گەلاوێژ ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 پازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٤ی مانگی گەلاوێژی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک هەژار قەرەنیزادە،کوڕی ئازیزی خاتوو سوغڕا ڕەزگەیی ئەندامی بەڕێزی بنکەی فەرهەنگی موکریانی مەهاباد سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خاتوو سوغڕا و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.
لە خودای میری مەزن دەخوازین ڕۆحی کۆچکردووە لە مەنزڵی دوایی جێگەی ئارامی و ئاسوودەیی بێت. هەرواتر تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ جێماوان بە ئاوات دەخوازین.
ڕوحی شاد و بەهەشت جێ و مەکانی بێت.
🆔 @binkemukrian
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ڕەحمان جەلیلنژاد، بابی هاوڕێی خۆشەویستی بنکەی موکریان، دکتۆر خالق جەلیلنژاد، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابی دکتۆر و هەموو ئەندامانی ماڵباتەکەی دەکەین.
لە خودای میری مەزن دەخوازین ڕۆحی کۆچکردووە لە مەنزڵی دوایی جێگەی ئارامی و ئاسوودەیی بێت. هەرواتر تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ جێماوان بە ئاوات دەخوازین.
ڕوحی شاد و بەهەشت جێ و مەکانی بێت.
🌐 بیست و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ۱۰ مانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بیست و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ٣ی مانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بیست و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ١٩ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
بابەگەورە گیان دیسان نێوچاوانت تێک مەنێ ماڵتە سەر و بنی قسەکانت جنێوە، نێوەنیتکەی دونیایە نەماوە لێم هەڵنەدەی! نێوی هەموو داعبا و جڕوجانەوەرێکت لێ ناوم! ئەو تیتۆڵەی کە باسی دەکەی مۆدی ئەوڕۆیە. دەستێک جلوبەرگی پیاوانەشم بۆ تۆ کڕیوە هەتاکوو سبەینێ بەبۆنەی لەدایک بوونم لەبەریان بکەی.
بەو قسەیەی وەک سەتڵێک ئاوی ساردت بە سەر دا کردبێ خاو بۆوە و مێشکی هاتەوە سەر جێی خۆی! پێکەنینێکی خۆش نیشتەجێی ڕووخساری بوو و بێ خەوشی و دڵاواییەکەی زیاتر دەرکەوت و بە دەنگە نووساوەکەی کوتی:
ــ ئای لەو نەوە فێڵەزانەم، پەکوو چەند تەڵەکەبازی! سوێندەکەم ماران دەبرژێنی! کچێ بەسسم شووتی لەبن هەنگڵی بنێ! لە باتی ئەوقسانە، بچۆ کەواوپانتۆڵەکە بێنە با بزانم بە کەیفێم دەبێ نابێ، ئاخۆ بڵێی بۆبەرم ببێ؟ خوشکم لە ئامێزی هاتە دەر، چاوێکی لێ داگرت و کوتی: نەوەی خۆتانم و بەوجۆرە خۆی لە دەستی دەرباز کرد و بە پێکەنینەوە خەرامان خەرامان هەستا چوو دیوەکەی و نایلۆن بەدەست بە فینگە و مینگە گەڕاوە و کوتی: فەرموو ئەوەش دیاری من بۆ ئێوەی ئازیز، دڵنیام ئەگەر سبەینێ لەبەریان بکەی قیت و قۆز، دەبی بە گوڵژینی کۆڕ! باپیرم کوتی: ڕووت سپی بێ کچم، با چیدی درەنگ نەبێ بۆ شێو خواردن، ئەوجار ڕوو بەمن کوتی: ڕۆڵە ئەتۆش ئەگە هەر بەسەرپێوەی هەتا ئەمن کەواپانتۆڵەکەی لەبەر دەکەم، بچۆ سەرێ دەرمانەکانم بۆ بێنە دەنا دوایە لەبیرم دەچێتەوە کە بیانخۆم.
کوتم:
ــ بەسەر چاو هەر ئێستا دەیهێنمە خزمەتتان.
هێشتا تەواو نەگەیشتبوومە سەرێ، بە چریکەی خوشکم بە بێ دەرمان، بەغار بەدڵەکوتەوە دەرپەڕیمەوە خوارێ، ئەویش چ بچم؟ چاوتان ڕۆژی ڕەش نەبینێ! باپیرم خوشکمی لە کۆشی خۆی گرتبوو و هەر دوو لاقی توند لێ گرێدابوو و نەیدەهێشت لەئاستەخۆی جووڵەی بکا!
گوڕ گوڕ فرمێسک لە چاوی خوشکم دەباری و بە هەنیسکەوە دەپاڕاوە: مەکە بابە گەورە، تکات لێدەکەم واز بێنە! ئەمن خەتابارم، بەهەڵەدا چووم، بەڵێن بێ تازە قەت قەتی خودایە، نە باسی مۆد دەکەم؛ نە وەدوای دەکەوەم، ئەمن بە لاڕێدا چووم، سەهووکارم، ئێوە بە گەورەیی خۆتان بمبوورن! خوشکم سەری هەڵێنا و چاوی بەمن کەوت و
بەدەم هەنیسکەوە کوتی: کچێ خوشکێ گیان وەرە مەهێڵە، بە هانام بگە و زوو ئەو ماشێنەی (کەرەسەی سەرتاشین) لێ بستێنه.
باپیرم هێندە قەڵس بوو ئاور لە زاری دەهاتە دەر و دووکەڵ لەسەر و کەللەی هەڵدەستا! بە دەم تاشینی تەپڵەسەری خوشکمەوە دەیکوت:
ـ مۆۆۆۆدەەە مۆۆۆد، ئەگەر ســـەرت بتاشــــی؛ باکلااااااااس دەەەەەبی، کراسێک و دوولینگەیەکی قوڵەت بۆ کڕیوم گەڵوگوونیشم داناپۆشێ! دەڵێم ئەوە کوا جلوبەرگە!؟ دەڵێی حااا، چاو چەند جوانە! ئەوە مۆدە؛ کلاست دەباتە سەر، ئەی لە دایەی کلاست بم! خۆ وەمزانی کەواپانتۆڵت بۆ کڕیوم. ئەوچەل ماشێن بەدەست لەولاڕا دێی، دەڵێی سێمێڵ مۆدی نەماوە وەرە با سمێڵت بۆبتاشم! شەرت بێ بەشەرتی پیاوان تەرخی ئەو مۆد و مۆدبازییەت پێبکەم چاکە دەی....!
✍ بەفرین شەڕەفکەندی
"باوی جوانکاری"
مشکلۆزمەتان بم خوشکم جووتێک کەوشی پاژنە 12 سانتی لە پێ دایە؛ کە خودای نەخواستە ئەگەر بێتوو خودا عاقڵی لێ گۆڕیبام و ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمن لە پێم کردبا، هەر سێ چوار هەنگاوی هەوەڵ زرم بەردەبوومەوە و دەسبەجێ ملم دەشکا!
بڕوا بکەن لەکاتی تەواوی نەشتەرگەری بە نێو جوانکارییەکانیدا ئەگەر خوشکم نەبا و بۆخۆم لەکنی نەبووبام ئێستا نەمندەناسییەوە! بۆیە دەڵێم جوانکارییەکانی چونکە هیچ برینگەری و جوانکارییەک نەماوە کە لەسەر ڕووخسار و لەشی تاقی نەکردبێت! جا لە چاو و برۆ و کەپۆ و لێو ڕا بگرە هەتا بەری پێی. خودا بەقوربانی ئەو تاتۆیەی سەر نێوچاوانی بکات، کە دۆست و ئاشنا بەویڕا دەیانناسییەوە. لەبیرمە کاتێک دەیهەویست ئەو تاتۆیە دانێت، زۆرم هاوار هات: کچێ خوشکێ گیان دەبی بە پەند بە قسەم بکە وا لە خۆت مەکە با نەبی بە عەلامەت! هەر بەگوێیدا نەچوو کە نەچوو. دەیکوت: با خوشکی گەورەش بی، قسەی خۆت لەخۆڕا خەسار مەکە خۆ باش دەزانی ئەمن بە قسەی دایک و بابیشم ناکەم چ بگا بە تۆ! ئەتۆ بێ کلاسی، بەڕۆژ نی و لەگەڵ مۆد ناگەڕێی! جاااا چۆۆۆن سۆنیای نەوەی پوورم کرمی لە تەنیشت برۆی؛ کەوینی کچە خاڵم بۆقی لەسەر سینگی؛ سۆمای کچە مامم کیسەڵی لەسەر ڕانی تاتۆ کردووە! بۆ ئەمن چیم لەوان کەمترە!؟ هەمیشەی خودای ئەو قسانەی لەمست دەنام و ڕوحی دادەڕووشاندم!
ئای کە پیس کەوتبووە نێو گێژاوی سکەندەر! ڕۆژێک بڕۆنزە کردن، ڕۆژێک برینگەری پێڵووی، ماوەیەک برۆی دەتاشی، ئەوچەل دەیچاندەوە...
نازانم پەڕانتێزە، پڕۆنتێزە، پڕۆتێزە،باوەڕ بکەن نێوەکەی جوان نازانم! خودا نەبێ کەس نازانێ بە چ کوێرەوەرییەک ئەو نێوانەی دیکە فێر بووم دەیکوت: بێتۆ بەهەڵە بێژەیان بکەی ئەمن کلاسم پێی دێتە خوارێ! کۆنتۆڕینگی لەش، فیڵێر لێدان، لێیزێر، ئیمپلەنت، ماممۆپلاستی، لیپۆساکشێن، بلێڤارۆپلاستی، ڕینۆپلاستی، ئۆتۆپلاستی، لیپۆساکشێن و... هەمووی لەسەر خۆی تاقی کردۆتەوە؛ چەوریی باسک و لەشی دێنا سمت و مەمکۆڵانی پێ قیت و خڕ دەکردن، نینۆکی دەست و لاقیشی هەر بۆ باس کردن نابێ.
جاریوابوو دەمکووت ئاخر خودایە بەو نینۆکە شەیتانانەیەوە چۆناوچۆن دەتوانێ بە کاروباری ڕۆژانەی ڕابگا!؟ چۆنی بێزدێ نانیان پێ بخوا؟ چۆن قامک لە کونە کەپۆی دەنێ!؟ دەزانن بۆچی هەر باسی کونەکەپۆی دەکەم؟ چونکە کونەکەپۆی وا لێکردووە دەڵێی کونە دەرزییە و گوارەیەکیشی بۆ تێ کردووین ! قامکیشی هاوچەشنی گوریسە، جا وەرە گوریس بە دەرزییەوە بکە! ئەویش ئەو کەپۆیە کە دووجاری برینگەری لەسەر کراوە! جارێکیان پێرارەکانێ کە دەیکوت مۆدی کەپۆی نووک باڵایە و لەو ڕۆژانەشدا بەزمی گرتەوە کە سەر باڵا مۆدی نەماوە و ئەوساڵ سەر پایین باوە! دەمکوت: خوشکێ گیان بۆ چرای ماشێنە ئاوە بە سانایی نوور باڵا و نوور پایینی پێدەکەی!؟ دەمێک دەیکوت: چەنەم تۆزێک لە پێشێیە، تاوێکی دی باسی پووکی دەهێنا بەرگۆڕ و بەپڕتاو دەچوو بەر ئاوێنەی و زاری هەتا بناگوێی دەکردەوە و دەیبۆڵاند: چاو ئەگەر پێدەکەنم پووکم چەند ناحەزە! ددانم وابوو، کوڵمەم واچوو. ئەمنیش وەختە لە داخانی فجەی بکەم! سەرتان نەهێشێنم، هەمیشەی خودای پێیەکمان لە خەمڵگە بوو، پێیەکیشمان لە مەتەب. لەو بارودۆخە و قەیرانەی ئابووریدا ئەو پووڵەی لە ئاوێ دەکرد هیچ، قەیدێناکا، حاشا حازری پەرژینێکی بەگوڵ بێ هەر وەدەزانم سەگ خواردوویە! بەڵام سوێندێ بخۆم سوێندم لێ ناکەوێ بێتوو بڵێم بۆتە مەیموون! یانی نەیدەزانی جار دەگەڵ جار زیاتر دەبێ بە عەلامەت!؟ گوڵ بەڕووی خوێنەران پەرژینێکی قایم بێ ھیچ قسەیەکی ناشیرین نییە ھەڵگری ئەو ھەمووە کەرێتییە بێت! پەکوووو! وای لەخۆی کردبوو بێزتنەدەهات چاوی لێ بکەی هەتا بڵێی ناحەز، ناقۆلا و دزێو، لەگەڵ هەر جوانکارییەک جوانتر نەدەبوو هیچ، شۆقی لە تەپاڵەش بڕیبوو! جەرگی بنەماڵەشی بەو ئاکارانەی پتر دادەڕووشاند!
جا با لە وانە گەڕێم و چیدی سەرتان نەهێشێنم.
چەند ڕۆژێک دەبێ باپیرم لە دێی ڕا هاتووە سەردانمان بکات؛ تاوێک دەبوو پێکەوە لە ژووری دانیشتن بەکەیف و دەماخ دانیشتبووین و بەسەر یەکترمان هەڵدەکوت و خۆش خۆش شووتیمان لەبن هەنگڵی یەکتر دەنا و بازاڕ بازاڕی نووشابە هەڵپچکڕین بوو! خوشکم بە توێی تابێکی سووری تەنک و کورتەوە لەگەڵ شاڵوارەکێک کە بستێکی لەسەر چۆکی داپۆشیبوو، شۆخ و شەنگ بە لەنجەولار بە پلیکاناندا دەهاتە خوار و شەمامەکانی باغ و بێستانەکەی هەر هەڵتۆز هەڵتۆزیانە! بەبێ سەر و سڵاو خنچکە هات لەسەر مووبڵەکە بەرامبەر بە باپیرم دانیشت و لاقی لەسەر لاقی دانا. ئەویش وا سەرقاڵی قسانە؛ ئاگای لە مەحموودی بێزەواد نییە! ئێستا چاوی بە خوشکم نەکەوتبوو و هۆشی لەسەر نەبوو چون هەودای گێڕانەوەکەی نەپساند و کوتی: لە دێی ئێمە کاڕەسوویەک هەیە چووبوو گەنمی دێم داچێنێ، کۆشی خۆی پڕ کردبوو و ڕوو بە ئاسمان دەپاڕاوە: خودایە گیان ئەوە گەنمی ماڵە ماموسێنە کە دەیچێنم! هاوڕێکانی بە سەرسووڕماوی لێیان پرسیبوو ئەرێ کاڕەسوو ئەوە بۆ ئاوە دەڵێی!؟ ئەویش لە
(هەڤاڵی بەرد)
بۆ هاوڕێیانم قادر نیازی،جەلال پوورحەسەن،عەلی ئازیز
تێبینی بەردەکانم بە قەرز لە کەریمی خزری وەرگرتون!
سەر تراسە و
مانگ لە سەر کورسیلەکە
پشیلەیێکە تووکن، خەواڵوو!
جێگای بەهار خاڵی
هاوینە،هاوین
سی وسە دەرجەی سانتیگڕاد پاڵ
لە شێعرەکەی تۆدا
لە چیاکان
گورگ ئاسا لوولەی تفەنگ
ڕوو بە مانگ دەلوورێ و
جامانە لە بۆنی کاکۆڵ
نەشئە
تۆ لە سەر ئەو تاشە بەردەی
کە لێرە
کورسیلەی ئەو شێعرەیە
چاوە بڕکێی هەسێرانەتە و
پاڵت داوەتە شنە و
قوووڵ بوویەوە قووڵ
ئەوەندە قووڵ
خوێنەر بە هیچ بینەیێک،بینا،نا!
هاوینە و
جێگای تۆ و بەهار خاڵی
تۆ لە قووڵی خۆتدا خنکاو و!
قادر چەن دێڕ خوارتر
بە زمانی ناشووناس سەر قاڵی شووناس!
قادر بۆ سەرت بەو شێعرەدا کرد برا؟
ڕەسوو لە سەر ئەعسابی
عەسەبشناسی ناسیۆنالیسمی بەردەکانم!
قادر ئەو بەردانە لەو شێعرەشدا
لە ژێر سێبەری ((خەوە بەردینەن))!
کێهە بەردە شارەزای ڕێیە؟
ئەوەی کە ((ئاواتی بەرزی زرێیە))؟
ئەوەی کە ((شارەزای کۆسپ و کەنداڵی ڕێیە))؟
_ڕەسوو لە ڕێ و دێڕ ببڕەوە!
بەردەکان هیندە کەوتنە سەریەک بوونە ئۆنتیکی شاخ!
قادر
ئۆنتیک عەجەب ئانتیکێکە!
ئانتیک ئانتیک وەک بەژنت
ئۆنتیکە و ئۆنتیکە
وڵاتێکی چل تیکە!
قادر بەژنی باریکە
بە فەلسەفەش خەریکە...
خەریکە ئەوندە خەریک
لە ئۆنتیکی بەردەوە نەبوو بە شاخ!نەبوو بە داخ
ئێستە موویە موو،لەسەر دەماخ
قادر هەمیشە لە سەرە!
لەسەر شێعر!
لەسەر زمان!
هەڵبەت دەکاتەوە
لەسەر دەکاتەوە!
قادر لەسەرە و
لەسەر بەرماڵ!
دەپاڕێتەوە بۆ ئۆنتیکی بەرد!
(( ڕەببەنا ئۆنتیکەنا لا بەردانا،لابەردەنا))!
_ئەرێ وەڵا لە سەر دەکەمەوە تا پێست تا ڕووتی بەردەکان!
ڕەسوو
بەردن کەمن بە بەردی، بەردی تر ببەردێنین!
بەرد بچێتە کەشکەڵانیش
هەربەردە
با کاپیتاڵ بێ کاپیتاڵیش داگیرسێنێ بە لا لێو!
ڕەسوو ئەو دالەی بدەیە جەلال
با تەنەکەن لەبەردێ نەکەن لە شەقام
با وەنەنێن لە قوونێن داری بەرد
قادر، جەلال مەدلوولێکی سەختە و موتەعالی
بەردە بە ئۆنتیکەوە بەردە
بەردە بەردا بەردە
دەست لەو بەردانە بەردە
سەد جارم کوت واز بێنە
واز لەو بەردانە بێنە...
جەلال کە تا ئەو دێڕە
بەردێکی دەهاڕی بە زاری!
خیزەڵانی کوتی
((قادر لە ئۆنتیکی کلکەوە بەرەو ئۆنتیکی بەرد دەڕوا
ئاوێنەیە!
مژینی ئەو بەردە لە ئەستۆی تارانە وەک نۆقڵ))
ئەوجار وەک تاوی دەبەردان دەبەردی!
کە بەردانە و تارانە
هەی تارانە و بارانە
دەست لە بەردی مە بەردەن
نۆقڵە لە سەر زارانە
جەلال مەدلوولێکی بەردگەڕ
مارکوپۆلۆی بەردان
شارەزای ڕەگەز
دال بە دالی بەردان
دالی زێڕین،زێوین،عەقیق،یەشم
جەلال لە گەڕێکدا
بە هەتڵە دالی کەوتە وەفایی و
بەردێکی زیارەبی خوێندبۆوە
((بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم بۆ تۆ دەیری و ڕسوا بووم
بۆ تۆ زەنگی زەریا بووم بۆ چی تۆ ڕەحمت نەماوە))
جەلال ؟
چیتە ڕەسوو؟
ئەو بەردە زەریایە نە زەریاب
_ئەمن بەردان دەهاڕم یا ئەتوو
عەجەب نابەردێکی!
وەفایی (ب)ی ئەو بەردەی لە دەستاری شێعرا شاردوە
زەریا هەمان بەردی زەریابە
ئەدی زەنگی ؟
زەنگی هەمان بەردە ژەنگە هەی ژەنگاوی!
بە ژەنگیمەوە قەسەم جەلال
زەنگ، بەردێکە ڕەش وەک ئافریقا!
ڕەسوو
ئەتوو نازانی دالەکان بەخەت کەی وەک سەرباز!
سپای دالەکان
سپای شێعر!
باشە جەلال
با من هەر دوامەرگی دالەکان بم!
لە دوا دالی مندا
عەلی ئازیز،لە ئازیزان هاتۆتەوە و
تەیارە بشتەوە پاییزان
ئەو عەوداڵی بەردێکە کلاسیک
ئەو
بەردەکانی هەموو گوڵێن
نا ئەو گوڵەکانی هەموو بەردن!
بەردە گوڵ بەردەگوڵ
ڕەقیت لە ناخەو لە دڵ
بەردەکانی عەلی بەهێن پاییزی
پاییزە و سەدای پیرە بەردان
ئازیزێ وەرە ئازیزێ
ئەوە سەدای پیرە بەردانم گەیوەتێ
ئەو بەردانەی لە ناوچاونی ئێمەن نیگبەتێ
عەلی کە لە پاییزان بۆوە
بەردەکان بە بەحری ڕەجەزدا
حەواڵەی قادر دەکاتەوە
بەردەفعێلۆن،بەردەفعێلۆن،بەردەفعێلۆن!
قادر بەردەکانی عەلی
بە ڕووکێشی ئۆنتیک
بە داوە دەزووی هایدگێڕەوە دەکا
قادر وانەبەردان دەڵێتەوە
زمان ماڵی بەردەکانە
ئێمە بەردی زمانین!
ئێمە زمانی بەردین!
ئێمە بەردی زەمانەین!
ئێمە زەمانی بەردین!
قادر بەسە
ئەودێڕە گەیشتە خارایی
گەیشتە ڕەقی
لە سی و سێ دەرجەی سانتیگڕادەوە
گەیشتە ئینجماد!
ڕەسوو وانە بەردەکان
با بۆ جەلال بن
قادر چەمەدان بە دەست دێڕێک دیباتە فڕۆکەخانەی ماسوێ
پەروازی شێعریەتی
((لە نەقشەدا ئاو دالێکە بۆ ئامریکا کە حیزی سیاسەتە...
لە پێچەوانە ڕۆژنامەتر بمنووسن کە ﺯەﻭﯼ وەختە سیاسی بجووڵێ....
کە ﻣﺎﻧﮓ ڕژایە ﺑﺮﯙﯼ پەنجەرە، دایکم بە پێستەوە بوو بە هەنار
لە هەر کۆی ئێرەم دا سیاسی بم، تاران ڕوو نادا نەدا
ئامریکا پێداگرترە لە زەوی/مەرگ بەر جۆغڕافیا، ئەو ڕۆژانەی
دۆڕاین بە دایرە و قەقنەسێکی وەهماوی...
فڕۆید بکەم لە شەهید کە خیانەتەکانی بە ناڕسیست دەفرۆشێ؟))
سەر تراسە و
بەردەکان هەموو لە جامی مندان
دواین پەیکی بەردە
بە خۆشیت
کە لە شێعرەکەتدا
تەفەنگت ڕوو بە مانگ دەلوورێنێ
ئەی هەڤاڵی بەرد!
هێما
🔷 ئەزموونی شێعری کوردی
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی)
بەرنامەی ئێوارەکۆڕی ئەزموونی شێعری کوردی دە دوو دانیشتنی جیاوازدا لە ڕێکەوتی 25ی گەلاوێژ و، هەروەها ڕێکەوتی 1ی خەرمانان بە بەشداری شاعیرانی خاوەن ئەزموون؛
❇️ کەریم خزری
❇️ قادر ڕەسووڵفات
لە ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد بەڕێوە چوو. لەم بەرنامەیەدا بەڕێزان کاک کەریم خزری و کاک قادر ڕەسووڵفات بە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی خۆیان دەرفەتیان ڕەخساند بۆ لایەنگرانی شێعر و ڕەخنەگرانی وێژەوئەدەبی بەشداربوو تاکوو ڕۆچنەیەک بەرەوڕووی شڕۆڤە و تاوتوێی بابەتەکانی لە بواری ئەدەبی و زانستییەوە بکرێتەوە کە بەڕێز ڕەسووڵ ئامادەپوور و هەروەها شەویار گولابیئازەر بە وتار و نووسراوە ڕژانە سەر شیکاری بەرهەمەکان و پاشان میوانانی بەشداربوو هەر کام بەپێی ڕوانگەی خۆیان و نەزرییە تیۆرییەکان ڕاو و بۆچوونی خۆیان تایبەت بە شێوازی بەرهەمەکان دەربڕی.
لە کۆتاییدا لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بە پێشکەشکردنی کتێب وەک دیاری ڕێزیان لێ گیرا.
🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛
🔷 ئەزموونی شێعری کوردی
بە بەشداری شاعیرانی خاوەن ئەزموون
❇️ کەریم خزری
❇️ قادر ڕەسووڵفات
🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارێ
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹 بەڕێوەچوونی ئێوارەکۆڕی تەنزانە( ئاوڕدانەوە لە تەنز ، پەیڤکاتۆر و کاریکلماتۆر) لە مەهاباد
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی ) لە ڕێکەوتی 18ی گەلاوێژدا بە هاوکاری بەشی تەنزی ئەنجومەن ئەدەبی مەریوان ئێوارەکۆڕێکی تەنزانەی بە بەشداری گەرموگوڕی ئەدیبان، نووسەران و لایەنگرانی وێژە و ئەدەب لە کەشوهەوایەکی تەنز و دۆستانەدا بەڕێوە برد. ئەم ئێوارە کۆڕە لە دووبەشی پەنێلی زانستی و دوو بەشی خوێندنەوەی بەرهەمی تەنز، پەیڤکارتۆر و کاریکلماتۆردا لە لایەن پەیڤکاتۆریست و کاریکلماتۆرنووسەکانەوە پێشکەش کرا .
پەنێلی زانستی بە بەڕێوەبەری شەویار گولابیئازەر و، بە بەشداری چەند توێژەر و لێکۆڵەر بابەت و وتاری زانستی شیکارانە پێشکەش کرا کە بریتی بوون لە؛
❇️ پەنێلی یەکەم
🔹 بۆچی نووسەر و بەردەنگی تەنزمان کەمە(ڕئووف جەهانی)
🔹ژێرخانی پەیڤکاتۆر، کورتی و...(سەرکەوت کۆنەپۆش)
♦پەنێلی دووهەم
🔹ژێرخان و تکنیک لە کاریکاتۆردا(سەلاح حەسەنی)
🔹قسەی خۆش ون نابێ(عەلی عەبداڵی)
وە هەروەها لە بەشی خوێندنەوەی بەرهەمی تەنزدا کە بە پێشکەشکاری خاتوو نهرمین ئیبڕاهیمیئازەر"تەوار" بەڕێوە چوو، ئەم بەڕێزانە بەرهەمی تەنز و پەیڤکاتۆر و کاریکلماتۆریان خوێندەوە؛
🔹ڕێناس جەهانی
🔹جەلال ئەحمەدی
🔹سارا سوڵتانی
🔹ڕەزا فرووغی
🔹عیشرەت موشفیق
🔹سامڕەند ئەحمەدزادە
لە کۆتاییدا لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد خەڵات و لۆحی ڕێزلێنان پێشکەشی وتاربێژان و تەنزنووسانی بەشداربوو کرد.
جێی خۆیەتی ڕێز و سپاسی تایبەتی پێشکەشی هەموو هاوڕێیان و ئەندامانی بنکە بکەین کە لەم ماوەیەدا هاوڕێ و هاوکارمان بوون و سپاسی تایبەتیش پێشکەشی نووسەران، ئەدیبان و بەشداربووانی ئازیز کە بە بوونی خۆیان ڕێز و حورمەتیان بەخشی بە ئێوارەکۆڕی تەنزانە
بە هۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە ئێران کردووە، دەوڵەت بڕیاری داوە چوارشەممە و پێنجشەممە هەموو شوێنە دەوڵەتییەکان دابخرێن.
بۆیە دانیشتنی سبەی بنکە بەڕێوە ناچێت و بۆ کاتێکی دیکە کە دواتر ڕایدەگەیەنین دەگوازرێتەوە.
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
1....ئەرێ دایە
ئەبێ چەند بست
لە ...ئێوێرێست....
بلیندتر بێ
باڵات،
چواروەرزی
ساڵ هەر زستانە
سەرت؟
2...نەک هەر تۆ" گالیلە"
ئێستاشی لەگەڵ بێ
هیچ فەلەک ناسێک
نەیزانی
دڵ کەنگێ دەگیرێ،
....بەستەزمان دڵ.....
3...تۆ لێرە نی،
حەسرەتی بی تۆیی
داکوتراوە لە سەر
کۆنترین سواڵەتی بیرەۆەریم
ئەڵێی خەتی بزماری
خەریکە
نەشتەر لە بووغزی
مێژوو ئەدەی.
4...کەنارەکان،
هەناوی پیشۆکەکان،
کەف و کوڵی دەمی شەپۆلی
زەریا ،
مێژویەکی شین،
بەسە یوونس
دڵ لە دەریا مەدە
نەهەنگەکانیش
ئێستا کۆچەرین.!!!
5...کۆڵبەر
بەردی هەزار هیوا
بە شانەوە
هەموو ڕۆژی هەڵدەچێ
بەقەدی بەچیایی مانەوە
ئێواران لەو ترۆپکانەوە
بە گوللەی نامرادی
تلۆر دەبێتەوە خوار
کوا
"سیزییەف" ئەفسانەیە
لە وڵاتی من؟
6...هە.....
... هە ...
نا
سە
کانی دەژمێرێ
بە کاتی شەکەتی ڕێگا،
نەرمەبارانێک ئاوپڕژێن دەکات
دوێنێ،
دوو سێ زەردەهیوا بە قەدی گۆچانەوە
روو بە سبەی ،
دایکم
خەریکە هێدیهێدی لە گۆڕستان
دەگەرێتەوە ..
7....هۆرئامان هەتاو جامانەیەکی زەردی پیرەپاییزی
لە مل هاڵاندووە و
لە دەرزی پەنجەرەی ژوورەکەی دایکم دەدا،
دایکم چەشنی بەهێیەکی زەردی پاییزی نێو بوخچەی تەنیایی
هیوا سیسەکانی بۆن دەکات،
لە نیگایدا چەند پیاو ئاوا بوونەتە ئەو دیو سنوور،
چەند برین،
چەند منارەی ڕووخاو
بەجێماون لەو کاولە بیابانەدا،
باران دەمێکە بارگەی لە کوێستان لە عەرزی داکوتاوە
ئەوەی لەم بیابانە میوانە مژێکی قورسی
ئەم پاییزەیە کە بەر لەوەی خوا وەرزەکان
بەش کات لێرە خۆی حەشار داوە،
تۆزێک دەنگت کز کە
ئێستا تۆ لە بەهەشتەکەی خودا
لەتەنیشت ڕووباری
کەوسەر مڕقێک شەراب خەست ئەنۆشی و
سەرمەست
دەست لە ملی حەوا
ماچ بە ماچ سەودا دەکەی و
قاقا بە من و ئەو جەهننەمەی تێیدا بەجێت هێشتین
پێ دەکەنی!!!
کەچی لێرە لە ئاگرەکەی نەمرووددا
ئێستاش ئیبراهیمەکان ئەسووتێن،
بەلەمەکانی نووح سەرگردانن و
عیساکان لەخاچ ئەدرێن،
لە نیگاهیدا مەیتێک بەسەر جەستەیدا کەوتووە
لە دەستێکی ئەندێشەکانی هێگل با دەیبا
و لە دەستەکەی تری
مارکس دەبێتە حەقیقەتێکی دۆڕاو!!!
دەنگت کز کە
"دەنگی قورینگان دێ لە حەوا"
نیگاکانی هەروا چاوەڕوانی تەیرەکەی گەرمێنە
وڵامی نامەکەی "شێرکۆ"
لە عەرشی خودا بێنێتەوە.
لە نیگاهیدا
دایکی دێت،
مناڵەکانی دێن
لە هەناوی هاوژینیدا
هەزاران خۆشم دەوێی
دەجووڵێنەوە
ئەو جارێک لە کۆڵانەکانی "کۆبانی"
و جارێک لە چیای "داسنی" و
لە "سەرای سلێمانی "
جارێک لە "چوارشێری سابلاغ "
خوێنی لێ دەچۆڕێ.
خوێن
خوێن
خوێن
لە نیگایدا جەنازەکان دێنەوە
تا بیری یەکەم مەرکەب لەسەر
لێنووسی ئەم خەلقەتە
بیابان ڕەنگی سوور لێ ڕژاوە
ئاهـ
چەندە خوێنی لە ڕەنگی
ئەم شاتووانەی سنە دەچێت
لەسەر تاتەبەردەکانی
ئەم کوێستانە هەناسەساردە،
چەند تامی شەرابی خەستی
ترێی ڕەشی سەردەشت دەدات!!!
چەندە شێعرم بۆنی شەرابی لێ دەبارێ و
چەندە بکوژەکانم سەرخۆشن بە کوشتنم!!!!
خۆر تێ دەپەرێت و تاریکی دێت
ئەم دەربیجە نفرەتییە پێوە دەن
نیگاکانی دایکم هەروا
بریندارن
بریندار ..
شوێن پێی
کاروانی خوێن
هەڵگرن
کێ دەڵێت
کوردستان سنووری
ناگات بە دەریا!؟
8...شەو ڕاکشا
مشکی حەسرەت
هێدی هێدی خەریکە
بەندی دڵم
دەجوێ و جەواڵی هیوام دەبرێ
سەیری ئەم حەراجخانەیە کە
ئەڵێی دەرگای "جەمخانەی قارنێیە"
هەر گەنمی سەر پەریووی
ئاواتمە
کفنی سووری بە
پۆستاڵی ڕەشی تاریکی
سواخ دەکرێ.
9... شیرین سەهوێرێک بوو
تاسەی نان
هەڵیداشتوون
فەرهادەکان.
✍ قادر ڕەسووڵفات
🆔 @binkemukrian
🎥بینەر بن//
🔴چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی گێڕانەوەناسی
١۴٠٢٫٠۵٫۰۲
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
کۆڕی میوانداری لە لاوان و مێرمنداڵانی کانون پەروەریشی فکری، بەشی کارگەی چیرۆک لە لایەن بەڕێوەبەران و ئەندامانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و چەندین ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی مەهاباد.
Читать полностью…