(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ) 2019 t.me/Tauhed_bo1234
ئەزانن هۆکارە سەرەکیەکانی تەڵاق چییە وا زۆر بووە لەنێوان خێزانەکان⁉️
بۆچی ڕێژەی جیابوونەوە زۆر بووە⁉️
ساڵ بە ساڵ لەبەرز بوونەوەدایە⁉️
منداڵان قوربانی سەرەکین لەم جیابوونەوەیەدا ⁉️
زینجیرەی هۆکارەکانی زۆربوونی #تەڵاق و جیابوونەوە لە نێوان هاوسەران :
پشتیوان بەخوای گەورە لەچەند خاڵێکدا باسیان دەکەین :
1⃣
⚠️یەکەم : سەرقاڵبوونی ئافرەت بە چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانی و چوونی بۆ ساڵۆنەکان و جوانکاری زیاد لەڕادەبەدەر کە پێویست نییه چونکە جێگای ئافرەت ناو ماڵەکەیەتی ، بەمەش خوا توڕە دەکات وە ئەبێتە هۆی ئیهمال ڪردنی ماڵ و منداڵ و مێرد ، هەروەها ئەبێتە هۆی نەمانی صەبری پیاوەکە و کێشەکە گەورەتر ئەبێتەوە ..
زینجیرەی هۆکارەکانی زۆربوونی #تەڵاق و جیابوونەوە لە نێوان هاوسەران :
2⃣
⚠️دووەم : گرنگی نەدانی ئافرەت بە پاکوخاوێنی ماڵەکەی و مێرد و مناڵەکانی ،بەڵام گرنگیەکی زۆر لەپێویست ئەدا بەخۆی و زینەتی خۆی و هیچی تری لا گرنگ نیە ‼️ بۆیە ئەمەش لەلای هەندێ لەخێزانەکان کێشەیە ، پیاو حەزی لە ماڵێکی هێمن و پاک و خاوێنە کە ئەمە بوونی نەبوو ئەوکاتە کێشە دروست ئەبێت ، چونکە بەڕاستی کێشەی وامان بینیوە بەهۆی ئەوەی ئافرەتەکە گرنگی نەدەدا بەماڵ و مناڵەکەی و پاک نەبوو ، بەمەش جیابوونەوە ڕوودەدات ، بێگومان لە ئیسلامیشدا پاکوخاوێنی زۆر گرنگە ....
زینجیرەی هۆکارەکانی زۆربوونی #تەڵاق و جیابوونەوە لە نێوان هاوسەران :
3⃣
⚠️سێیەم : گرنگی نەدانی پیاو بە هەستی خێزانی و بێ باکە لەوەی دڵی خۆشە یان نا ، ژیانێکی ڕۆبۆتی لەگەڵ بەسەر ئەبات ،سوننەتی پێغەمبەر جێبەجێ ناکات و معاشەرەی باشی نیە ،
لەگەڵ خێزانی لێرەدا ئەم ئافرەتە یان تووشی تاوان ئەبێ و تونوی سۆزە لە پیاوێکەوە پێی بدرێت ❗️یان ئەم ئافرەتە لەخواترسە و خۆی ئەگرێت و ئارام ئەگرێت ، یان لەکۆتاییدا ناتوانێ ژیانی لەگەڵ بکات و داوای جیابوونەوە ئەکات ...
▫️فەزڵی ھاوەڵان : (٢)
زانایانی ئەھلی سوننە بیر و باوەڕیان چۆن بووە دەربارەی ھاوەڵان؟
پێشەوا حرب الکرماني (٢٨٠ ھـ) دەڵێت :
وە لە سوننەتە ئاشکرا و ڕوون و جێگیر و زانراوەکان بریتیە لە :
۷٤ - باسکردنی باشی و جوانییەکانی هاوەڵانی رسول الله ﷺ گشتیان، وە دەست هەڵگرتن و خۆگرتنەوە لە باسکردنی هەڵەکانیان و ئەو ناکۆکیەی لە نێوانیان ڕوویداوە .
٧٥ - هەر کەسێک جنێوی دا بە هاوەڵانی رسول الله ﷺ، یان یەکێک لەوان، یان لێی کەم بکاتەوە - واتە لەڕێزیان کەم بکاتەوە - ، یان تانەیان لێبدات، یان عەیبەکانیان نیشان بدات، یان یەکێک لەوان عەیبدار بکات بە کەم یان بە زۆر ، بە بچووك یان گەورە، لەو شتانەی سەر دەکێشێ بۆ جنێودان و غەیبەتکردن و عەیبدارکردنیان، ئەوا ئەو کەسە بیدعەچی و ڕافیزەیەکی پیس و پێچەوانەکارە، الله نە فەڕز نە سوننەتی لێ وەرناگرێت؛ بەڵڪو خۆشویستنیان لە سوننەتەوەیە، وە دوعا کردن بۆیان نزیکبوونەوەیە لە الله عَزَّوَجَل، وە کردنیان بە پێشەنگ و چاولێکردنیان وەسیلەیە، وە گرتنەبەری ڕێباز و شوێنەواریان .
📚 بڕوانە کتاب السنة لحرب الکرماني
حرب الکرماني کۆدەنگی ھەموو زانایانی پێش خۆی نەقڵ کردووە دەربارەی ھاوەڵان، کە ھەریەك لە ئێمە ڕێز لە هاوەڵان رضي الله عنهم بگرین و تەنها بە باشە باسیان بکەین .
- ھەروەھا پێشەوا حرب دەڵێت :
٨١ - بۆ هیچ کەسێک درووست نییە هیچ شتێک لە خراپیەکانیان باس بکات، وە نابێت تانە لە هیچ یەکێک لەوان بدات بە عەیبێک، وە نە بە کەموکوڕیەک، وە نە بە لەکەدارکردنێک .
هەرکەسێک ئەو کارە بکات، ئەوا واجبە لەسەر فەرمانڕەوا : تەمبێی بکات و سزای بدات، بۆی نییە لێی خۆشبێت، بەڵکو سزای دەدات پاشان داوای تەوبەی لێدەکات، ئەگەر تەوبەی کرد ئەوا لێی قبوڵ دەکرێت، ئەگەر تەوبەی نەڪرد، ئەوا دووبارە سزا دەدرێتەوە، پاشان بەند دەکرێت بۆ هەمیشە تاوەکو تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە .
ئا ئەمە سوننەتە بەرامبەر هاوەڵانی رسول الله ﷺ.
📚 کتاب السنة لحرب الکرماني
: والله اعلم، ئەوانەی کە تانە و توانجیان لێ ئەدەن بەوەی کە ھاوەڵان گومڕابن یان کافر بن ئەوا ھیچ گومانێك لە کوفریان نییە ھەروەکو ئەوەی ڕافیزە پیسەکان دەیکەن، بەڵام کەسێك بە خراپە باسیان بکات ئەوەیان تەمبێ دەکرێت
▫️تەوحید و سوننەت لە پێش هەموو شتێکەوەن
زۆرجار ئەبیستیت لەو خەڵکە نەزان و عەوامە کە پێوەری چوونە بەهەشت لەلایان بریتیە لە گەیاندنی سیلەی ڕەحم، یان بەخشینی پارە بە فەقیر، یاخود درۆ نەکردن و خیانەت نەکردن لە خەڵکی، وە پابەند بوون بە وەعدەوە، بەشێوەیەک ئەگەر بڵێیت فڵانە کەس موشریکە لەبەر ئەوەی فڵانە شیریکی کردووە یەکسەر پێت ئەوترێت : (ئەوە سیلەی ڕەحم بەجێ ئەگەیەنێت!) یان (ئەوە مانگانە پارە ئەدات بە فەقیر!) ئیتر بەم شێوەیە وا ئەزانێت ئەمە هۆکاری سەرەکی و کلیلی چوونە بەهەشتە، لەکاتێکدا وا نییە .
هیچ کەسێکی موسوڵمان گومانی لەوەدا نییە کە هۆکاری سەرەکی چوونە بەهەشت و کلیلەکەی بریتیە لەوەی کەسێک بە حەق شایەتی بدات بەوەی تەنها الله تعالی شایەنی پەرستنە و لە دڵەوە باوەڕی پێ ببێت و کاری پێ بکات، وە بە حەق شایەتی بدات بەوەی رسول الله ﷺ نێردراوی الله تعالی ـیە و گوێڕایەڵی بکات، وە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو فەرزانە ئەنجام بدات لەسەری واجب کراوە، ئەمە کلیلی چونکە بەهەشتە .
وە لەگەڵ ئەوەدا ئەبێت کارانێکی وەکو (گەیاندنی سیلەی ڕەحم و پارە دان بە فەقیر و . . . ) بە کاری زۆر باش و گەورە بزانین، وە هەمیشە هەوڵ بدەین ئەنجامیان بدەین و هانی خەڵکی بدەین لەسەر ئەنجامدانی، بەڵام نەیخەینە پێش تەوحید و سوننەت، نەیکەین بە کلیلی چوونە بەهەشت، چونکە حەقی الله تعالی لە حەقی هەموو کەسێک لەپێشترە .
وتەی کەسێک کاتێک ئەوترێت (فڵانە کەس شیرکی ئەنجامداوە موشریکە) ئەڵێت (ئەو کەسە لە ژیانی ڕۆژانەیدا هیچ درۆیەک ناکات) بێئاگایە لەوەی کەسە موشریکەکە ئەگەر لە ژیانی ڕۆژانەشیدا درۆ نەکات (کە وا نییە) ئەوە گەورەترین درۆی کردووە بەوەی شەریکی داناوە بۆ الله تعالی، وە گەورەترین بوختانی کردووە بەوەی ئەڵێت الله تعالی (والعیاذ بالله) منداڵی هەیە، هەربۆیە ئەبێت لە هەموو کار و بارێکدا حەقی الله تعالی پێشبخەین بەسەر حەقی بەندەکانیدا .
ورد ببنەوە لە وتەکەی فضیل بن عیاض (١٨٧ هـ) مانای ئەو قسەیانەی تێدایە کە لە سەرەوە کردمان :
- فضیل بن عیاض وتی :
(بنچینە و بەشەکانی ئیمان لای ئێمە دوای شایەتیدان و تەوحید، وە دوای شاهێدی بە پێغەمبەر️ ﷺ بە گەیاندنی - دینەکەی - ، وە دوای جێبەجێ کردنی فەڕزەکان : ڕاستگۆییە لە قسەدا، وە پاراستنی ئەمانەتە، وە وازهێنانە لە خیانەت، وە وەفاداریە بە پەیمان، وە گەیاندنی سیلەی ڕەحمە، وە دڵسۆزیە بۆ هەموو موسوڵمانان، وە ڕەحمەتە بۆ هەموو خەڵکی) .
پێیان وت واتە بە فضیل : ئەمە ڕای تۆیە کە وتت، یان گوێت لێی بووە؟
فەرمووی : (بەڵکو گوێمان لێی بووە و فێری بووین، وە ئەگەر وەرم نەگرتبێت لە ئەهلی فیقهـ و چاکە ئەوە باسم نەئەکرد) .
📚 کتاب السنة لـ عبدالله بن الإمام أحمد
▫️فەزڵی ھاوەڵان : (١)
یەکێکی تر لەو شتانەی کە سەلەفی صالح جەختیان لێی کردووەتەوە و بە گەورە دایان ناوە و بانگەوازیشیان کردووە کە کەسانی تریش دابی پێ دا بنێن، بریتیە لە دان نان بە فەزڵی ھاوەڵانی پێغەمبەردا ﷺ بەسەر ھەموو ئەوانەی دوای خۆیاندا.
- إبن بطة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت :
وە عیلمت جێگیر بێت، وە دڵنیا بە لەوەی ھەر پیاوێك کە پێغەمبەری ﷺ دیبێت و شایەتی لەسەر دابێت و، ئیمانی پێ ھێنابێت و، شوێنی کەوتبێت تەنانەت ئەگەر یەك کاتژمێر بووبێت لە ڕۆژدا ئەوا باشترە لەو کەسەی کە نەیدیوە، ئەگەر چی ھەموو کردەوەی دروست کراوەکانیشی ئەنجام دابێت .
پاشان ڕەحمەت ناردن بۆ ھەموو ھاوەڵانی رضي الله عنھم : بچوك و گەورەیان، و سەرەتا و کۆتایان، وە باسکردنی باشییەکانیان، و بڵاو کردنەوەی فەزیلەتەکانیان، و پابەندبوون پێیانەوە، وە وەستان لە ئەثەرەکانیان - واتە ئەگەر ئەثەر لەوان ھاتبوو کیفایەتە بۆمان - , وە حەق لە ھەموو ئەوەدایە کە ئەوان فەرموویانە، و پێکانیش لەوەدایە کە ئەوان کردوویانە .
📚بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری ژمارە ٣٢٠ و ٣٢١
: لێرەوە ئەوەش دەردەکەوێ کە کێ بە ھاوەڵی پێغەمبەر ﷺ حسابە، ھەموو ئەو کەسانەی کە بە چاوی خۆیان پێغەمبەریان ﷺ دیوە ھاوەڵ نین، مەرجەکە ئەوەیە کە بڕوایان پێ ھێنابێت و شایەتیان پێدابێت و شوێنی کەوتبێتن، خۆ ابو جھل ـیش پێغەمبەری ﷺ بینی بەڵام بڕوای پێ نەھێنا بۆیە ھاوەڵی نییە بەڵکو کافرە.
جا ئەو کەسانەی کە دیویانە و بڕوایان پێ ھێناوە فەزڵیان بەسەر ھەموو کەسی دوای خۆیانەوە ھەیە و لەو کەسانە باشترن کە نەیان دیوە، تەنانەت ئەگەر کەسێك تەنھا یەك کاتژمێر ھاوەڵێتی پێغەمبەری ﷺ کردبێ باشترە لەو کەسەی کە نەیدیوە ئەگەر چی ھەموو چاکەیەکی دونیاش بکا، ئەمە قسەی نەفەرێك و دووان نییە ئەمە کۆدەنگی ھەموو زانایانی سەلەفە و لە تێگەیشتنی خۆیانەوە بۆ قورئان و فەرموودە ئەمەیان وتووە.
ھەروەھا قسەکەی ابن بطة ئەوەش دەردەخات کە پێشتر باسمان کرد، ھەروەکو پێشتر وتمان دین ئەبێت بە تێگەیشتنی ئەوان وەربگرین و ئەو عەقیدە و بیروباوەڕەی ئەوان ھەیان بووە ئێمەش دەبێت ئەوەمان ھەبێت و نابێت لێی لابدەین، بەو مانایە تێمەگەن نا کە واز لە ئایەت و فەرموودە دەھێنێن بۆ قسەی ھاوەڵان بەڵکو بەو مانایەی کە ئایەت و فەرموودە بە تێگەیشتنی ئەوان وەردەگرین.
إن شاء الله لە پۆستێکی تر قسەی زیاتری لەسەر ئەکەین . .
▫️حەوز، صراط، تەرازوو، سزای گۆڕ، منکر و نکیر
موسڵمان دەبێ بڕوایەکی تەواوی بەو شتانە ھەبێت کە لە فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ ھاتوون و زانایانی سەلەف وەریان گرتووە، شتانێکی وەکو حەوز و تەرازوو و پردی صراط و سزای گۆڕ ھەروەھا ئەو دوو مەلائیکەتەی لە گۆڕدا پرسیار دەکەن کە ناویان منکر و نکیر ـە.
- الله عز وجل دەفەرمووێت : ﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِى فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَعْمَىٰ﴾ [طە : ١٢٤] .
واتە : ھەر کەس پشتی لە یادی من کرد ئەوا ژیانێکی تاڵی دەبێت و لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە کوێری حەشری دەکەین .
- ابن بطة (٣٨٧ ھـ) دەربارەی | فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةً ضَنكًا | دەڵێت : ھاوەڵانی تەفسیر دەڵێن: مەبەستی سزای گۆڕە .
- پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (پەنا بگرن بە الله لە سزای گۆڕ) .
- وەفەرموویەتی : (مردوو لە گۆڕەکەیدا دادەنیشێنرێت) .
📚 بڕوانە الإبانة الصغری : ٢٦١ و ٢٥٨ و ٢٥٩ .
- وە فەرموویەتی : (کاتێك کە بەندە مرد، دوو مەلائیکەتی ڕەش و شین دێنە لای بە یەکێکیان دەوترێ : منکر و بەوەی تریان دەوترێ نکیر).
📚 بڕوانە سنن الترمذي : ١٠٧١ .
ـــــــــــــــــــ
ھەروەھا الصراط کە پردێکە لەسەر جەھەننەم دادەنرێ و خەڵکی بەسەریدا دەپەڕنەوە بۆ بەھەشت، ھەندێکیان ناتوانن بپەڕنەوە و دەکەونە خوارەوە.
- پێغەمبەر ﷺ دەربارەی پردی صراط دەفەرمووێت : (تیژترە لە شمشێر، و باریکترە لە موو) .
- ابن بطة دەڵێت : پاشان ئیمان ھێنان بە زیندووبوونەوە و صراط، وە شیعاری ئیمانداران لەو ڕۆژەدا بریتیە لە : پەروەردگارا سەلامەتمان کە سەلامەتمان کە .
📚 بڕوانە الإبانة الصغری : ٢٦٥ و ٢٦٤ .
ــــــــــــــــــــــــــــ
- ابن بطة دەڵێ: پاشان ئیمان ھێنان بە تەرازووەکان، ھەروەکو الله عز وجل فەرموویەتی : | وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ | [الانبیاء : ٤٧] .
واتە : لە ڕۆژی قیامەت تەرازووەکانی دادپەروەری دادەنێین .
- پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (تەرازوو بە دەستی الرحمن ـە، نزمی دەکاتەوە و بەرزی دەکاتەوە) .
إبن بطة دەڵێت : ھەر کەس گومانی لەمە ھەبوو یان بە درۆی خستەوە ئەوا گەورەترین ئیلحادی ئەنجامداوە .
📚 بڕوانە الإبانة الصغری : ٢٦٦ و ٢٦٨ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
- ھەروەھا سەبارەت بە حەوز پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (حەوزێکم ھەیە بە مەودای نێوان ئەیلە و عەدەن) .
إبن بطة دەڵێت : مەبەستی ئەوەیە ئەندازەکەی ھێندەی نێوان شاری ئەیلە و عەدەنە .
📚 بڕوانە الإبانة الصغری : ٢٧٠ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمانە و زۆرێکی تریش ھەن کە زانایان گێڕاویانەتەوە و کۆدەنگیان لەسەری ھەبووە، کەسیان لە خۆیەوە تەفسیری ئەمانەی نەکردووە، بۆ نمونە وەکو گومڕاکان نەیانوتوە کە تەرازوو مەبەست لە عەدلی الله ـیە، ڕاستە الله عەدلی ھەیە بەڵام تەرازوو شتێکی ترە و لە ڕۆژی قیامەت دادەنرێت .
ئێمەی موسڵمانیش بۆمان نییە بەمانە و ھاوشێوەکانیان بڵێین نامەعقول و بە درۆیان بخەینەوە، ئەی کە ئێمە تەسلیمی ئەو ھەواڵانە نەبین کە لە الله عز وجل و پێغەمبەرەکەیەوە ﷺ ھاتوون و زانایانیش کۆدەنگن لەسەری، کەواتە ئێمە چۆن ناو لە خۆمان بنێین مسلم؟!
الله تعالی ھیدایەتی ھەموو لایەکمان بدا و لە سزای گۆڕ و دۆزەخ بمانپارێزێت و تای تەرازووی چاکەکانمان قورس بکات .
شیرکی مەحەبەت چیە؟! مامۆستا طارق شاخەوان.
Читать полностью…هەر تاوانێکت ئەنجام دا تەوبەی لێبکە
هیچ تاوانێک بەکەم مەزانە .
مامۆستا طارق شاخەوان
▫️شەفاعەت : (٣)
ئەو شەفاعەتەی کە کەسانی تریش بەشدارن لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ چەند جۆرێکن :
١ - دەرهێنانی ئەو موسڵمانانەی کە لە دۆزەخن، لەمەیاندا فریشتەکان و ئیماندارانیش بەشدارن .
- پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : (کۆمەڵێك بە شەفاعەتی من دێنە دەرەوە لە ئاگر دوای ئەوەی کە ئاگر ڕەنگی گۆڕیون [واتە بەھۆی سووتانەوە], دەچنە بەھەشتەوە، و ئەھلی بەھەشتیش پێیان دەڵێن : جەھەننەمییەکان) .
📚 بڕوانە صحیحی البخاري : فەرموودەی ژمارە ٦٥٥٩
- پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : (وە کاتێك بینیان ڕزگاریان بووە، دەربارەی براکانیان دەڵێن: پەروەردگارا! براکانمان لەگەڵ ئێمە نوێژیان دەکرد، و ڕۆژوویان دەگرت و کردەوەیان لەگەڵمان دەکرد.
بۆیە الله تعالی دەفەرمووێت : بڕۆن ھەر کەسێكتان دۆزیەوە مسقاڵە دینارێك ئیمان لە دڵیدا ھەبوو دەریبێنن) .
📚 بڕوانە صحیحی البخاري : فەرموودەی ژمارە ٧٤٣٩
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم فەرموودەیەی دووەمیان دوور و درێژە تەنھا ئەوەندەم لێی ھێناوە، وە فەرموودەی یەکەم کە باس لەوە دەکات ئەھلی بەھەشت پێیان دەڵێن جەھەننەمییەکان مەبەستیان تانە دان نیە لێیان، بەڵکو تەنھا یادکردنەوەیەکە کە الله تعالی ڕەحمی پێکردوون و لە جەھەننەم دەری کردوون، والله اعلم .
٢ - شەفەعات کردن بۆ موسڵمانێك کە شایستەی دۆزەخە بەڵام بەهۆی شەفاعەتی ئیماندارانە ناچێتە دۆزەخەوە .
- پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : (شەفاعەتەکەم بۆ ئەھلی تاوانە گەورەکانە لە ئوممەتەکەم) .
📚 بڕوانە السنن لأبي داود : فەرموودەی ژمارە ٤٧٣٩
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
تاوانە گەورەکان بریتین لە کوشتنی ناحەق و زینا و دزی و مەی خواردنەوە . . . ھتد، کە ئەمانە ھیچیان کوفر نین بەڵکو تاوانی گەورەن، مەبەستی پێغەمبەر ﷺ ئەو کەسانەیە کە ئەم تاوانانەیان کردووە و شایستەی چوونە ناو دۆزەخن چونکە تاوانەکانیان زیاترە لە چاکەکانیان، بەڵام بە ھۆی شەفاعەتی پێغەمبەرەوە ﷺ ناچنە دۆزەخ .
- ھەروەھا پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : (ھیچ موسڵمانێك نیە بمرێت و ٤٠ پیاو لە موسڵمانان نوێژ لەسەر جەنازەکەی بکەن کە ھیچ شەریك بۆ الله بڕیار نادەن، ئیللا الله شەفاعەتیان قبوڵ دەکات) .
📚 بڕوانە صحیحی مسلم : فەرموودەی ژمارە ١٥٧٧ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
نوێژی مردوو داوای لێخۆشبوونی تێدایە بۆ مردووەکە، جا ٤٠ موسڵمان نوێژ لەسەر موسڵمانێك بکەن ئەوا دوعاکەیان بۆ ئەو موسڵمانە قبوڵ دەبێت، والله اعلم .
٣ - بەرز کردنەوەی پلەی ئیمانداران لە بەهەشتدا بە شەفاعەت کردنیان بۆ یەکتر .
- الله تعالی دەفەرمووێت : | وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَآ أَلَتْنَٰهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَىْءٍ كُلُّ ٱمْرِئٍۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ | (الطور : ٢١)
واتە : ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە و نەوەکانیشیان بە ئیمان شوێنیان کەوتوون بە یەکیان دەگەینین وە ھیچ لە کردەوەی باوانیان کەم ناکەینەوە ھەموو کەسێك بارمتەی کاری خۆیەتی .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا الله عز وجل باس لە گەیشتنەوەی ئیمانداران دەکا بە یەکتر، باس لەوە دەکا کە لە کردەوەی باوانیان کەم ناکاتەوە تاکو بگەن بە منداڵەکانیان کە کردەوەیان کەمترە، بەڵکو بە ھۆی ئەوانەوە پلەی نەوەکانیشیان بەرزتر دەکاتەوە، والله اعلم .
- پێغەمبەر ﷺ دوعا بۆ ابو سلمة دەکات کاتێك وەفات دەکا، دەفەرمووێت : (اللھم لە ابو سلمة خۆش بە و پلەی بەرز بکەرەوە و لەگەڵ ئەو کەسانە داینێ کە ھیدایەتت داون) .
📚 بڕوانە صحیحی مسلم : فەرموودەی ژمارە ١٥٢٨
ماڵ وێرانیە بە شیرەکەوە بگەڕێتەوە لای خوا
مامۆستا طارق شاخەوان
▫️شەفاعەت : (٢)
شەفاعەت لە قیامەتدا دوو جۆرە :
یەکەمیان تایبەتە بە پێغەمبەر ﷺ، دووەمیان پێغەمبەر ﷺو جگە لەویش بەشدارن تێیدا .
ئەو شەفاعەتەی تایبەتە بە پێغەمبەر ﷺ دەکرێت بە چەند بەشێكەوە :
١ - شەفاعەتی گەورە (العظمى) ئەویش شەفاعەت کردنە لەلای الله کە حوکم بکات لە نێوان بەندەکانی دوای ئەوەی زۆر ڕادەوەستن، ئەم شەفاعەتەیە کە هیچ پێغەمبەرێك خۆی ناکات بە خاوەنی .
- ئادەمی کوڕی علي وتی : گوێم لە ابن عمر بوو رضي الله عنه دەیفەرموو : (خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بەش بەش دەبن، ھەر ئوممەتەو شوێنی پێغەمبەرەکەی خۆی دەکەوێت، دەڵێن: ئەی فڵان شەفاعەتمان بۆ بکە، تاوەکو وای لێدێت شەفاعەت دەگات بە پێغەمبەر ﷺ، ئەوەش ئەو ڕۆژەیە کە مەقامی محمودی پێ دەبەخشێت) دەبەخشرێت .
📚 بڕوانە صحیحی البخاري : فەرموودەی ژمارە ٤٧١٨
ــــــــــــــــــــــــــ
: لەو ڕۆژەدا خەڵکی لە ھەر ئوممەتێك داوا لە پێغەمبەرەکەیان دەکەن تاوەکو شەفاعەتیان بۆ بکات، کەس نایکات تاوەکو داواکە دەگات بە پێغەمبەر ﷺ، وە مەقامی محمودیش لە ئایەتی [الإسراء : ٧٩] ھاتووە، ان شاء الله لە داھاتوودا بە تایبەتی باسی دەکەین .
٢ - شەفاعەت کردن بۆ ئەهلی بەهەشت کە بچنە ناو بەهەشتەوە و دەرگای بەهەشت بکرێتەوە .
- پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : (من یەکەم کەسم لە بەھەشتدا شەفاعەت دەکەم، وە من لە ناو پێغەمبەراندا زۆرترین شوێنکەوتووم ھەیە) .
- پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : (لە ڕۆژی قیامەتدا دێمە لای دەرگای بەھەشت، دواتر داوای کردنەوەی دەکەم، دەرگاوانەکە دەڵێت: تۆ کێیت؟ دەڵێم: محمد ـم، دەڵێت: فەرمانم پێکراوە پێش تۆ بۆ کەسی تری نەکەمەوە) .
📚 بڕوانە صحیحی مسلم : فەرموودەی ژمارە ١٩٦ و ١٩٧ .
٣ - شەفاعەت کردن بۆ کەسانێك لە ئوممەتی کە بەبێ لێپرسینەوە بچنە بەهەشتەوە.
- پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : (دێمە ژێر عەرش و دەکەومە سوجدەوە بۆ پەروەردگارم پاشان الله دەروم لێ دەکاتەوە و سوپاسگوزاریەکم فێر دەکات کە پێش من فێری کەسی نەکردووە، پاشان دەفەرمووێت: ئەی محمد سەرت بەرز بکەرەوە، داوا بکە پێت دەدرێت، شەفاعەت بکە شەفاعەتت وەڵام دەدرێتەوە .
سەرم بەرز دەکەمەوە سێ جار دەڵێم : پەروەردگارا ئوممەتەکەم ئوممەتەکەم! پاشان دەوترێت : ئەی محمد، لە ئوممەتەکەت کەسانێك بکە بەھەشتەوە کە ھیچ لێپرسینەوەیان لەسەر نییە) .
📚بڕوانە کتێبی التوحید لابن خزیمة: لاپەڕە ٣٥٨ .
ـــــــــــــــــــــــــــ
فەرموودەکە دوور و درێژە من تەنھا ئەوەندەم نەقڵ کردووە .
٤ - شەفاعەت کردن بۆ أبو طالب ـى مامی کە سزاکەی سووك بکرێت .
- عباسی کوڕی عبدالمطلب رضي الله عنه پرسیاری لە پێغەمبەر ﷺ کرد و وتی: ئەی پێغەمبەری الله، ئایا ھیچ سوودت بە ابو طالبی مامت گەیاند؟ چونکە ئەو پارێزگاری لێت دەکرد و لەبەر تۆ تووڕە دەبوو .
فەرمووی : (بەڵێ، ئەو لە کۆتایی ئاگردایە [واتە بەشی سەرەوەی], ئەگەر من نەبوومایە ئەوا لە چینی خوارەوەی ئاگر دەبوو) .
📚 بڕوانە صحیحی البخاري : فەرموودەی ژمارە ٦٢٠٨ .
ئەم شەفاعەتانە تایبەتن بە پێغەمبەر ﷺ کەسی تر مافی نیە بیکات، ان شاء الله دواتر باسی جۆری دووەمی شەفاعەت دەکەین
▫️قەزا و قەدەر : (٧)
ئێستا چەند فەرموودەیەکی پێغەمبەر ﷺ نەقڵ دەکەین کە تەئکید لە قسەکانمان دەکاتەوە سەبارەت بە قەزا و قەدەر .
- پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :
(الله یەکەم شت قەڵەمی بە دەستی ڕاستیەوە گرت و، ھەردوو دەستیشی ڕاستن، جا دونیای نووسیەوە بە ھەموو ئەو کارانەشەوە کە تێیدا ڕوو دەدەن لە چاك و خراپ، تەڕ و وشك، وە ھەمووی ھەژمار کرد لە لوح المحفوظ .
پاشان فەرمووی : ئەگەر دەتانەوێت ئایەتی : | هَٰذَا كِتَٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بِٱلْحَقِّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ | (الجاثية : ٢٩) بخوێننەوە، جا ئایا ئیستنساخ - لەبەرگرتنەوە - لە ھیچ شتێکدا دەبێت جگە لەوەی کە تەواو بووە؟) .
📚 رواه الفریابي في کتاب القدر
ـــــــــــــــــــــــــــ
ئایەتەکە دەفەرمووێت : ئەمە کتابەکەتانە کە سەبارەت بە ئێوە ڕاستیەکان دەڵێت، ئێمە لە دونیادا ھەموو کار و کردەوەکانی ئێوەمان ئیستنساخ دەکردەوە .
جا بیر بکەرەوە ڕەحمەتت لێبێت ئەگەر شتێك خۆی نەنوسرابێتەوە چۆن ئیستنساخ دەکرێتەوە؟
ڕوونتری بکەمەوە؛ و للە المثل الأعلی؛ بۆ نمونە من نامەیەك دەنووسم و بە تۆ دەڵێم ئەم نامەیەم بۆ ئیستنساخ بکەرەوە، دەی ئایا ھەتاکو من نامەکە نەنوسم تۆ دەتوانی ئیستنساخی بکەیتەوە؟
بێگومان ناتوانیت؛ چونکە جارێ نەنوسراوەتەوە؛ قەدەری ئێمەش بەو شێوەیە ھەمووی نوسراوەتەوە و مەلائیکەتەکانی سەرشانمان ئیستنساخی دەکەنەوە .
- لە فەرموودەیەکی تری صحیحدا پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
(الله لەسەر نەوەی ئادەم بەشی خۆی نوسیوە لە زینا، ھەر پێی دەگات بە بێ ھیچ گومانێك، جا زینای چاو نەزەرە، وە زینای زمان قسەیە، وە نەفسیش خۆزگە دەخوازێ و شەھەواتی ھەیە، جا داوێن یان بە ڕاستی دەخاتەوە یان بە درۆی دەخاتەوە) .
📚 بڕوانە صحیح البخاري : فەرموودەی ٦٦١٢
ـــــــــــــــــــــــ
واتە الله تعالی لەسەر نەوەکانی ئادەم بەشێك لە زینای داناوە و ھەر دەیکەن بە بێ گومان، جا بە نەزەر بێت یان بە قسەی حەرام، ئیتر یان ئەوەتا بە داوێن زیناکە ئەنجام دەدات یان ئەنجامی نادات .
- ھەروەھا پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :
(ئادەم و موسا علیھما السلام لە لای پەروەردگاریان گفتوگۆیان کرد، موسا پێی فەرموو : تۆ ئەو ئادەمەیت کە ھەڵەکەت دەری کردیت لە بەھەشت؟! ئادەمیش پێی فەرموو : تۆ ئەو موسایەیت کە الله بە پەیامەکەی و کەلامەکەی ھەڵیبژاردیت، پاشان دێیت لۆمەم دەکەیت لەسەر کارێك کە لەسەرم تەقدیر کرابوو پێش ئەوەی دروست بکرێم؟!
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ئادەم دوو جار بە بەڵگە سەرکەوت بەسەر موسادا) .
📚بڕوانە صحیح البخاري : فەرموودەی ژمارە ٣٤٠٩
ــــــــــــــــــــ
ئەم فەرموودەیەش صحیحە و لە صحیحی موسلیمدا بە ژمارە (٢٦٥٢) بە درێژتر ھاتووە، موسا لۆمەی ئادەمی کرد بەڵام ئادەم فەرمووی پێش ئەوەی دروست بکرێم لە قەدەرم نوسرابوو کە ئەو ھەڵەیە دەکەم.
لێرە مەبەستی ئادەم ئەوە نیە کە خەتای ئەو نەبووە چونکە ئەگەر مەبەستی ئەوە بوایە ئەسڵەن ھەر تەوبەی نەدەکرد، وە دروستیش نیە کە ھەڵەیەکت کرد بڵێی خەتای من نەبووە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کارێکە و الله تعالی ویستویەتی ڕوو بدات ئیتر لۆمەم مەکە چونکە تەوبەم لێی کردووە .
- باسەکە کۆتایی پێ دەھێنم بەم دوو وتەیەی ابن عباس رضي الله عنە کە دەفەرمووێت :
(ھەموو شتێك بە قەدەرە، تەنانەت دانانی دەستیشت لەسەر ڕوومەتت) .
- ھەروەھا دەفەرمووێت :
(خۆپاراستن ڕێگر نابێ لە قەدەر، بەڵام دوعا قەدەر دوور دەخاتەوە [والله اعلم، واتە دەیگۆڕێت] .
📚 بڕوانە الشریعة لآجري: ژمارە ٥٢٦ و ٥٣٢
ــــــــــــــــــــــــــــ
ان شاء الله لە داھاتوودا ئەو تاقمانەتان پێ ئەناسێنین کە لە بارەی قەدەرەوە گومڕابوون، و ھەڵوێستی سەلەفیش لە بارەیانەوە دەخەینە ڕوو
[لەناو چووە ئەو ئافرەتەی جوانیەکانی لاشەی بۆ نامەحرەمەکان دەردەخات ...]
-------------------------------
♦️پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی:
(ثلاثة لا تسأل عنهم - يعني لأنهم من الـهالكين-: رجل فارق الجماعة وعصى إمامه ومات عاصياً، وأمَة أو عبد أبق فمات، وامرأة غاب عنها زوجها، قد كفاها مؤونة الدنيا، فتبرجتْ بعده، فلا تسأل عنهم)
واتە:
◊ سێ جۆرە كەس هەن سەبارەتیان هیچ پرسیار مەكەن ـ واتە: لەبەر ئەوەی تیاچوون ـ :
▫️قەزا و قەدەر : (٤)
ئەوانەی کێشەیان لە قەدەردا ھەیە لە بارەی چاكەکردن یان ھیدایەتدانەوە نیە، بەڵکو کێشەکەیان لە بارەی تاوان کردن و گومڕا کردنەوەیە .
دەڵێن ئێمە الله لەسەری نوسیبووین چاکە بکەین یان دەڵێن الله ھیدایەتی داوین، بەڵام کە گومڕا دەبین یان تاوان دەکەین بە دەستی خۆمانە و الله ویستی لێ نەبووە !!!
ھەڵبەت وتمان الله ھەرگیز بە تاوان و گومڕایی ڕازی نیە و پێی خۆش نیە، بەڵام وتیشمان ویست جیایە لە ڕەزامەندی و پێ خۆش بوون .
- لە وەڵامی ئەم کەسانەدا حەرب (٢٨٠ ھـ) دەڵێ :
هەر کەسێك پێی وابێت الله تبارك و تعالی خێر و گوێڕایەڵی ویستووە بۆ ئەو بەندانەی کە سەرپێچیان کردووە، وە بەندەکان خراپە و سەرپێچیان ویستووە بۆ خۆیان و بەپێی ویستی خۆیان کاریان کردووە، ئەوا ئەم کەسە پێی وایە ویستی بەندەکان زاڵترە لە ویستی الله !!
جا چ بوختانێك بە الله لەمە زیاترە؟!
📚 بڕوانە کتاب السنة : ژمارە ١٧
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ھەر چەندە ڕوونکردنەوەشی ناوێت، بەڵام مەبەستی ئەوەیە ناکرێت الله ویستی لە شتێك بێت و تۆ پێچەوانەی ئەوە بکەیت، چونکە ئەو کات دەبێ بڵێیت کە ویستی بەندەکان زاڵە بەسەر ویستی الله عز وجل!
واتە ناکرێت بڵێی الله ھیدایەتی بۆ فڵانە کەس ویست بەڵام ئەو خۆی گومڕا بوو، ئاخر شتی وا چۆن دەبێت؟!
فڵانە کەس بەندەی الله ـیە چۆن دەتوانێت بەسەر ویستی خالقەکەی خۆیدا سەرکەوێت؟!
جا زۆرینەی خەڵکی لە بابەتی قەدەرە خراپەکاندا بەرەو عەقیدەی قەدەری بوون ئەڕۆن کە گروپێکی گومڕا و کافر بوون لە کۆتایی سەردەمی ھاوەڵاندا پەیدا بوون و قەدەریان بە درۆ دەخستەوە، خەڵکی ئێستاش تەنها هیدایەت ئەدەنە پاڵ الله، گومڕا کردن نادەنە پاڵی، ئەڵێن کەسێك الله هیدایەتی نەدات بە کەس هیدایەت نادرێت، بەڵام لە باسی گومڕا بووندا دەڵێن: الله کەس گومڕا ناکات کەسەکە لە دەست خۆیەتی !!
ئەمەش بیروباوەڕی قەدەریەکانە.
بۆیە بڕواننە ئەم دوو ئایەتە وەڵامە بۆیان :
﴿وَمَن یَهۡدِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّضِلٍّۗ﴾ [الزمر : ٣٧]
واتە: ھەر کەس الله ھیدایەتی بدا ئەوا کەس نیە گومڕای بکات .
﴿وَمَن یُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادࣲ﴾ [الرعد : ٣٣]
واتە : ھەر کەس الله گومڕای بکات ئەوا کەس نیە ھیدایەتی بدات .
جا لەوانەیە وا تێبگەیت کە من دەڵێم الله خەڵکی ناچار کردووە تاوان بکەن، نا بەو شێوەیە نیە پەلە مەکە لە پۆستەکانی داھاتوو ڕوونکردنەوە دەدەین إن شاء الله تعالی
▫️قەزا و قەدەر : (٣)
حەرب (٢٨٠ ھـ) دەڵێ :
عیلمی الله لە مەخلوقاتەکانی دێتە دی بە ویستی خۆی .
الله زانیویەتی ئیبلیس و غەیری ئەو کە سەرپێچیان کردووە لەو ڕۆژەوەی کە سەرپێچی الله کراوە ھەتاکو بەرپابوونی قیامەت، وە بۆ ئەوەش دروستی کردوون .
وە زانیویەتی ئەهلی گوێڕایەڵی گوێڕایەڵی الله ئەکەن، وە بۆ گوێڕایەڵی کردن دروستی کردوون .
هەموو کەسێك کار بۆ ئەوە دەکات کە بۆی دروست کراوە، وە بەرەو ئەوە دەڕوات کە بڕیاری لەسەر دراوە و لێی زانراوە، هیچ یەکێکیان دەرناچێت لە قەدەر و ویستی الله، الله هەرچی بیەوێت ئەیکات .
📚بڕوانە کتاب السنة : ژمارە ١٦
مەبەست لە (عیلمی الله لە مەخلوقاتەکانی دێتە دی بە ویستی خۆی)
واتا الله لە ئەزەلەوە زانیویەتی مەخلوقاتەکانی چۆن دەبن و چ کردەوەیەك ئەنجام دەدەن، جا عیلمی الله لە ئەزەلەوە چۆن بووە بەم شێوەیە دێتە دی لە مەخلوقاتەکانیدا بە ویستی الله .
الله پێش ئەوەی مەخلوقات دروست بکات زانیویەتی هەر کامێکیان چۆن دەبن، ئەهلی خێرن یان ئەهلی شەڕ، جا ئەوەی ئەهلی خێر بووبێت لە عیلمی الله دا ئەوا بۆ خێر دروستی کردووە، ئەوەی ئەهلی شەڕیش بێت لە عیلمی الله دا ئەوا بۆ شەڕ دروستی کردووە .
الله بۆ چ شتێک دروستی کردبن بەرەو ئەوە دەڕۆن، زانیویەتی ئیبلیس چۆن دەردەچێت لە قەدەری ئیبلیس نوسیویەتی چۆن دەبێت و چی دەکات، جا ئیبلیس هەر ئەوە دەکات کە بۆی نوسراوە، باقی سەرپێچیکارانیش بەهەمان شێوە، وە ئەهلی چاکە و گوێڕایەڵیش الله پێش دروست کردنی زانیویەتی چۆن دەرئەچن، جا بۆ چاکە کردن و گوێڕایەڵی دروستی کردوون .
هەر یەکێکیش لەم دوو کۆمەڵەیە بەرەو ئەو قەدەرە ئەڕوات کە بۆی دروستکراوە و بڕیاری لەسەر دراوە، کەسیان ناتوانێت لێی لابدات .
جا لەم وتەیەی حەربەوە بۆمان دەردەکەوێ کە قەدەر دەکرێ بە چوار بەشەوە :
عیلمی الله بە ڕووداوەکە، ویستی الله بە ڕووداوەکە، نوسینەوەی ڕووداوەکە، پاشان ڕوودانی ڕووداوەکە بە بێ ئەوەی پێش یان دوابکەوێت .
ڕوونکردنەوەی زیاتر لە پۆستی داھاتوو ئەبێ إن شاء الله
تـەنـهـا الـلـه تـعالـی شایستەی ئەوەیە لێی بترسین
Читать полностью…❤️🔥↭༺ ʟɪsᴛ ᴠɪᴘ ᴛᴇʟᴇɢʀᴀᴍ ༻↭❤️🔥
🌹"السَّلَاْمُ عَلَيْكُمَ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاتُەُ"🌹
🤍࿅𓆩𝚁4𝚂𝚞𝙻 𝙽𝙸7𝙼4𝚃𓆪࿅🤍⇨♛
❤جۆینی گرووپ ڕێکڵامە ئاینیەکان بن❤👇🏻
@RasulReklam1
@RasulReklam2
@RasulReklam3
@RasulReklam4
🔴جوانترین و باشترین کەناڵە ئاینیەکانی تلیگرام لێرەن جۆینیان بن🔴🕋🕌📱
ڕێگای گەڕانەوە بۆ لای خوا
/channel/RegayGaranawaBoLyXwa47 🕋
بەرەو ئامانج
@BarawAmanj47 🕌
ڕێگای قورئان
/channel/RegayQuran47 🕋
ماڵی خواناسان
/channel/MaleXwanasan 🕌
@RegaySarkawtn47 🕌ڕێگای سەرکەوتن
بەندەیەکی خودا🤍
@bandayaki_xwda 🕌
رێگامان یەک رێگایە☝🏻
@quran_karrym 🕋
ڕێـــــگــاۍ ژیــــــان
@Regay_zheyan 🕌
🤍 ڕۆشـنـایـی ئـیسلام
@roshae_islam 🕋
كَفى بالموتِ واعظاً
@Islam_bnasa 🕌
📚ڕاپۆرت و سمینار
@Raportsminar2OO1
خوشکانی ئیماندار
@Xwshkan2023 🕌
ڕووناکی خودا
@Runake_xuda 🕋
بەرەو ئیسلام
@kchamusulman21 🕌
وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ
@z_e_k_r_ixwa 🕋
ئیسلام پۆست
@islam_postt 🕌
ئاوازی دڵێک
@awaze_dllek 🕋
زانستی شەرعی🤍
@Zanst_U_Zanyari 🕌
گوڵاوی سەرمۆر
@Gullawy_sarmor 🕋
ڕێبازی محمد
@mohammadrasolalah1 🕌
قورئان پۆست
@qoranpost 🕋
ئاینی ئیسلام🌹
@payami_dllm 🕌
تایبەت بەوتەی ئاینی
@Quran_Zheyana 🕋
کەناڵی دینەکەم🌸
@Kanaly_dinakam 🕌
ووتـــەی زێـڕیــن☝️
@Wtai_Zerin1 🕋
ماڵێک بۆ تەوبەکاران
@tawba_karan 🕌
وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ
@Wasbir_FaiinakBiaeyunina 🕋
ئیسلام یانی تەوحید🤍
@barawrunaki 🕌
📚📑لێرە
فێری زمانی عەرەبی ببە
@leraferearabebba 🕌
هــەوارگـەی دڵان💚
@Hawargay9dllan2 🕋
فَإِنَّي قَرِيبٌ❤️
@Fainy_qarib 🕌
نوری ڕێگا
@nuri99riga 🕋
فصبر جميل
@Bangauz_tauhed 🕌
ماڵێک بۆ ئیـمانداران
@malek_bo_emandaran 🕋
وتــــــەی_ئــــایـــــنـــــی
@WTAY_AYNE9 🕌
بانگەواز
@banga_waz 🕋
ئیسلام یانی تەوحید🤍
@barawrunaki 🕌
مەلیکە حیجاب
@malika_hejab 🕋
ئارامی لەگەڵ خودا🤎
@lagalxudaba 🕌
ئافرەتانی ئیسلام
@afratany_islam 🕋
کچانی بەهەشت
@kchanibahasht721 🕌
ڕێگای ئاسوودەیی🤍
@RegayAsuday11 🕋
شارع القرآن الكريم
@shar3_alquran 🕌
| مُسْلِمَة |
@muslim4aa 🕋
کاروانی صالحان❤
@karuani_sal7an 🕌
بێدەنگی🖇🖤 . siham🌸
@bedangi22 🕋
ئیسلام و ژیان
@islam_o_life 🕌
tamny lawy
@dunya_frsata 🕋
نـِــبــراسُ الإِيــمـان
@NIBR4S 🕌
قال رسول الله(ﷺ):{بَلَّغُواْ عَنّيِ وَلَوأيَة}
@only_eslam1 🕋
وتـــەی ئــایــنــی
@wtay_ayne9 🕌
🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴
لیستم بەتۆماتیکی پۆستەکرێ و
تۆماتیکیش ئەسڕدرێتەوە لەڕێی بۆتەوە،
دەسکاری لیست بکەی یان بیسڕیتەوە بۆتەکە ئاکادارم ئەکاتەوە بێپرس کەناڵت دەرئەکرێ لەلیستا لەگەڵ ڕێزم🫀
⛔بۆ دروستکردنی بۆتی پەیوەندیش🤖 بۆ خاوەن کەناڵەکان بەنرخێکی گونجاو⛔ و وە
بۆ بەشداری لە لیست نامەم بۆ بنێرن 👈🏻 @Alone4774🔴🔵
جۆینی ئەم کەناڵە جوانە بن🫀👇🏻
▫️پێشەنگی چاك
فاطمةی کچی ئیمام بیرزالی، وەفاتی کردووە تەمەنی: (٢٤) ساڵ بوو:
قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە، وە حەجی کردووە، وە حەدیسی بیستووە لە زاناکان، ئەو زانایانەی حەدیسی لێیان بیستووە گەیشتووەتە (١٨٥) زانا، وە نوسخەیەکی لە "صحیح البخاري" بە تەواوی نوسیوەتەوە بە دەستی خۆی.
وە ئیمامی البِرْزالي (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەربارەی کچەکەی دەفەرمووێت:
١- ئافرەتێکی چاك بوو، پارێزگاری لە نوێژەکانی دەکرد فەرز و سوننەت.
٢- هەوڵی دەدا و سوربوو لەسەر کاری خێر.
٣- شوی کرد نزیکەی پێنج ساڵ، دەرنەچوو لە ماڵ.
٤- هیچ کاتێك نەبووە بیبینم ئیللا دڵی خۆش کردووم.
٥- ئەگەر بمبینیایە و نوێژی بکردایە، دڵخۆش دەبووم و دەمووت: ئومێد دەکەم سوودی هەبێت بۆم.
٦- قەت پرسیاری شتی دونیایی لێم نەکردووە.
📚 أعيان العصر وأعوان النصر للصفدي: (٤/ ٣٠-٣١).
هاوار بەحاڵی ئافرەتانی ئێستا ... اللە ڕەحمی خۆی پێمان بکات یاڕەبی🤲
سزای ئەو کەسانە چیە حەق لەخەلکی دەشارنەوە
Читать полностью…▫️قورئان کەلامی الله ـیە و مەخلوق نییە
سەرەتا ئەگەر ڕوونکردنەوە لە بارەی وشەی | مەخلوق | ـەوە بدەین، مەخلوق بریتیە لەو شتەی کە پێشتر بوونی نەبووە و دواتر ھاتووەتە بوون و دروستکراوە، بۆ نمونە من ھەر چەندە بە تەمەن بم ئەوا کاتێك ھەبووە کە من بوونم نەبووە، واتە ئەگەر شتێك تەمەنی ١٠٠ ساڵیش بێت ئەوا پێش ١٠١ ساڵ ئەو شتە بوونی نەبووە.
بەڵام الله تعالی لە ئەزەلەوە بوونی ھەبووە و ھەمیشە ھەر ھەبووە بە ھەموو سیفاتەکانیشیەوە، قورئانیش لە سیفاتی الله ـیە و کەلامیەتی، ئەگەر بڵێیت مەخلوقە ئەوا کافر دەبیت چونکە تۆ پێت وایە الله تعالی پێشتر نەیتوانیوە قسە بکات دواتر کەلامی بۆ خۆی دروست کردووە، ھەروەھا قورئان لە عیلمی الله ـیە ھەروەکو الله عز وجل دەفەرمووێت :
| وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ | (البقرة : ١٢٠) .
واتە : ئەی محمد ﷺ ئەگەر تۆ شوێنی ئارەزوەکانی ئەوان بکەویت دوای ئەوەی ئەم عیلمەت بۆ ھات ئەوا لە لایەن الله ـوە ھیچ یارمەتیدەر و سەرخەرێکت نابێت.
ـــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا مەبەستی لە عیلم قورئانە، کە تۆ دەڵێی قورئان مەخلوقە واتە عیلمی الله تعالی مەخلوقە، ئەم قسەیەش پەنا بە الله عز وجل مانای وایە الله پێشتر بێ عیلم و نەزان و جاهیل بووە دواتر عیلمی بۆ خۆی دروست کردووە!!!
جا نەك تەنھا سیفەتی عیلم و کەلام بەڵکو بۆ ھەموو سیفاتەکانی تری الله تعالی دەبێت بە بێ شك بڕوات وابێت کە ھیچیان مەخلوق نین و تازە و داھێنراو نین.
ھەروەھا نابێت بوەستیت لەوەی کە بڵێی مەخلوق نیە، واتە ناتوانی بڵێی: من دەڵێم قورئان کەلامی الله ـیە، بەڵام نە دەڵێم مەخلوقە نە دەڵێم مەخلوق نییە. ئەمەشیان بە ھەمان شێوە کوفرە چونکە نابێ گومانت لە مەخلوق نەبوونی ھیچ کام لە سیفاتەکانی الله عز وجل ھەبێت.
- ھەروەکو ابن بطة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت :
پاشان لە دوای ئەوە بزانیت بە بێ گومان و دوو دڵی و لێ وەستان: کە قوڕئان کەلامی الله ـیە و وەحییەتی، و دابەزێنراویەتی، تێیدا واتاکانی بە تاك ڕاگرتنی ھەیە، وە ناسینی و بەڵگەکانی و سیفاتەکانی و ناوەکانی تێدا ھەیە، وە زانستێکە لە زانستەکانی و مەخلوق نییە، وە بە ھەر شێوازێك خوێندرایەوە، و بە ھەر شێوەیەك نوسرایەوە، و لەو کاتەش کە تیلاوە کرا، وە لە ھەر بارێكدا، لە ئاسماندا بێت یاخود لە زەوی، پارێزرابێت لە لوح المحفوظ و لە پەڕاوەکاندا، وە لە لەوحەی منداڵاندا کێشرابێت، یان لەسەر بەرد نەخشێنرابێت، وە لەسەر ھەموو حاڵەتەکانی و جیھاتەکانی؛ ئەوا ھەر کەلامی الله ـیە و مەخلوقیش نییە .
أ - جا ھەر کەس وتی : مەخلوقە .
ب - یان وتی : کەلامی الله ـیە و لێی وەستا و گومانی ھەبوو .
ج - یان بە زمانی وتی، و لە نەفسی خۆیدا پێی وابوو کە مەخلوقە و شاردیەوە؛
ئەوا کافرە بە الله، خوێنی حەڵاڵە، بەرییە لە الله و الله ـش لەو بەرییە.
وە ھەر کەسێك گومانی لە کوفرەکەی ھەبوو، و وەستا لە تەکفیر کردنی: ئەوا ئەویش کافرە بە فەرمایشتی الله عز و جل کە فەرموویەتی: ﴿بَلْ هُوَ قُرْءَانٌ مَّجِيدٌ (٢١) فِى لَوْحٍ مَّحْفُوظٍۭ (٢٢)﴾ (البروج : ٢١ - ٢٢) .
یاخود : ﴿حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ﴾ (التوبة : ٦) .
یاخود : ﴿ذَلِكَ أَمْرُ اللَّهِ أَنْزَلَهُ إِلَيْكُمْ وَمَنْ﴾ (الطلاق : ٥) .
جا ھەر کەس پێی وابێت کە یەك پیت لێی مەخلوقە: ئەوا کافر بووە بە بێ ھیچ گومانێك.
چونکە ئایەت دەربارەی ئەوە لە قورئاندا، و بەڵگە لە المصطفی ـوە ﷺ زیاترن لەوەی کە بژمێردرێن، وە ئاشکراترن لەوەی کە بشاردرێنەوە.
📚 بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری ٢٥٠
ـــــــــــــــــــ
: ئەم قسانەی ابن بطة رحمه الله بیر و باوەڕ و کۆدەنگی ھەموو زانایانی سەلەفە و کەس وتەیەکی جیاوازی لەمە نەوتووە، کتێبەکانی سەلەف پڕن لە: "ھەر کەس وتی قورئان مەخلوقە کافرە، و ئەوەشی تەکفیری نەکات کافرە"
واتە نەك تەنیا ئەو کەسەی دەڵێت مەخلوقە کافرە بەڵکو ئەوەی گومانیشی لە کوفرەکەی ھەبێت کافرە.
جا ئەمە بیروباوەڕی سەلەف بوو لەم بابەتەدا، وە بە گشتی تەنھا ئەوەندە بزانن کە ھیچ سیفاتێکی الله عز وجل مەخلوق نییە.
ئیمام عثمان بن سعيد الدارمي ئەڵێت :
بینیمان هەموو شتەکان دوو جۆرن: خالق بە هەموو سیفەتەکانیەوە، وە مەخلوقەکان بە هەموو سیفەتەکانیانەوە، خالق بە هەموو سیفەتەکانیەوە غەیر مەخلوقە، وە مەخلوق بە هەموو سیفەتەکانیەوە مەخلوقە .
📚 الرد على الجهمية : ١٧٥-١٧٦ .
۪
_ شَعْبَانُ رَمَضَانُكَ المُصَغَّر فَهَيِّءْ قَلبَكَ..
شەعبان ڕەمەزانە بچوکەکەی تۆیە،دڵت
ئامادە بکە
_ ١ | شَعْبَان
_ اللهُمّ بَلّغنا رَمضَان ..🤲🏻
▫️بەھەشت و دۆزەخ
بەھەشت و دۆزەخ بەوەشەوە کە لە ناویاندا ھەیە ھەرگیز لە ناو ناچن و بەردەوامن، ئەمە کۆدەنگی ھەموو زانایانی سەلەفی لەسەرە .
- إبن بطة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت :
پاشان ئیمان ھێنان بەوەی کە الله عز و جل بەھەشت و دۆزەخی دروست کردووە پێش دروستکردنی دروستکراوەکان .
وە نیعمەتەکانی بەھەشت ھەرگیز لاناچن و بەردەوامن و ھەتاھەتایە لە خۆشی و خۆشگوزەرانیدان .
وە ھاوسەرەکانیان لە حۆریە چاو گەشەکانن؛ نامرن، و لێیان کەم نابێتەوە [واتە لە جوانیەکەیان، واللە اعلم], وە پیر نابن، وە بەر و بووم و نیعەمەتەکانی بەھەشت نابڕێنەوە، ھەروەکو الله عز و جل فەرموویەتی : ﴿أُكُلُهَا دَائِمٌ وَظِلُّهَا﴾ [الرعد : ٣٥] .
بەڵام سزای دۆزەخ : بەردەوامە بە بەردەوامی الله، وە ئەھلەکەی تێیدا نەمرن و ھەتاھەتایە تێیدا دەمێننەوە : کە کەسانێكن لە دونیا دەرچوونە و لە بیروباوەڕیدا تەوحیدیان نەبووە، و دەستیان بە سوننەتیش نەگرتووە .
ئەمما یەكخواپەرستان : بە شەفاعەت لێی دێنە دەرەوە .
📚 بڕوانە الإبانة الصغری : ٢٧٤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
بیروباوەڕی ئەھلی سوننە ئەوەیە کە ئەو کەسانەی لە دونیادا کوفری گەورەیان ئەنجامداوە و بە بێ تەوبە گەڕاونەتەوە لای الله عز وجل ھەتا ھەتایە لە دۆزەخدا دەبن و سزا دەدرێن، بەڵام ئەو موسڵمانانەی کە بە تاوانی گەورە گەڕاونەتەوە لای الله تعالی ئەوا بە پێی ویستی خۆیەتی یان ئەوەتا الله عز وجل لێیان خۆش دەبێت یان ئەوەتا سزایان دەدات و دواتر بە ھۆی شەفاعەتەوە لە دۆزەخ دێنە دەرەوە .
ڕاستە ھەندێك لە ھاوەڵان باسیان لەوە کردووە کە ڕۆژێك دێت دەرگاکانی جەھەننەم دادەخرێن و کەسی تێدا نامێنێ، بەڵام لێرەدا مەبەستیان لە موسڵمانان بووە نەك کافران .
- عبدالله ـی کوڕی عمرو رضي الله عنە فەرمووی :
ڕۆژێك دێت بەسەر جەھەننەمدا دەرگاکانی دابخرێت، و کەسی تێدا نەمێنێ، ئەمەش دوای ئەوەیە کە ماوەیەکی زۆر تێیدا ماونەتەوە .
📚 بڕوانە کتاب السنة لحرب الکرماني : ٤٤٠
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
- حەرب (٢٨٠ ھـ) دەڵێت :
گوێم لە ٲبا عبدالله محمدی کوڕی نضر الفرَّاء بوو وتی : جار لە دوای جار پرسیارم کرد لە سلیمانی کوڕی حرب، و عبیدالله ـی کوڕی محمد التیمي و ٲبا عبید، وتیان : دۆزەخ ناوەوە و ڕووکەشی هەیە، ئەھلی تەوحید بەو شوێنە ناچنە ژوورەوە کە ئەهلی کوفر و نیفاق پێیدا دەچن، لەبەر ئەوەی هەرکەس لە شوێنی ئەهلی کوفر و نیفاقدا بچێتە ژوورەوە هەرگیز نایەتە دەرەوە، ئایا گوێت لەم فەرمایشتەی الله تعالی نەبووە کە دەفەرمووێت : ﴿لَا یَصۡلَىٰهَاۤ إِلَّا ٱلۡأَشۡقَى (۱٥) ٱلَّذِی كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ﴾ [الليل ۱٥ - ۱٦] عەرەبیش بە مەڕ ناڵێن مصلی ئیللا ئەوە نەبێت کە لە ناوەڕاستی پشکۆدا دەبرێژندرێت، چاڵێك هەڵدەکەنن لەزەویدا، پاشان پشکۆیەکی زۆری تێدا کۆدەکەنەوە، پاشان ئەوەی کە پێستەی داماڵیوە دەیخەنە ناوەڕاستی ئەو پشکۆیانە هەتاوەکو تێیدا ون دەبێت، وە تێیدا دەبرژێت، ئا ئەمەیە مصلی لەلایان، ئەمما ئەوانەی لەسەر پشتی پشکۆ دەبرژێندرێن یان سورەوەکراو یان لەناو تەندوور پێی ناڵێن مصلی .
وتیان : مانای فەرموودەکە : ئەوەیە کە ئەهلی تەوحید لەو شوێنەوە ناچنە ناوەوە کە ئەهلی کوفر و نیفاق پێیدا دەچن، کە ئەویش ناوسك و ناواخنی ئاگرە و خوارەوەیەتی، الله تعالی دەفەرموێت : ﴿إِنَّ ٱلۡمُنَـٰفِقِینَ فِی ٱلدَّرۡكِ ٱلۡأَسۡفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ﴾ [النساء : ۱٤٥]
واتە : بەڕاستی دووڕووەکان لە چینی هەرە خوارەوەی دۆزەخدان .
جا ئەم ئاگرە ئامادەکراوە بۆ کافرەکان .
هەروەها مانای فەرموودەی شەفاعەت ئەوەیە : ﴿ھەر کەس بەئەندازەی تۆوێڪی خەردەل ئیمانی لە دڵدا بێت دێتە دەرەوە لە ئاگر﴾، مانای ئەوەیە : دێنە دەرەوە لە ڕووکەشی ئاگر .
ٲبو عبدالله [واتە ئیمام أحمد (٢٤١ ھـ)] وتی : وایدەبینین کە فەرموودەکەی عبدالله ـی کوڕی عمرو رضي الله عنە ئەگەر ئەسڵ و بنچینەی هەبێت مانای ئەوەیە : کاتانێك دێت بەسەر دۆزەخدا کە هیچ کەسێکی تێدانیە، بەڕاستی ئا ئەوە شوێنی ئەهلی تەوحیدە .
وە الله تعالی فەرموویەتی : ﴿خَـٰلِدِینَ فِیهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَـٰوَ ٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَاۤءَ رَبُّكَۚ﴾[هود : ۱۰۷] .
واتە : تا ئاسمانەکان و زەویى هەبن، ئەوانیش تێیدا دەمێننەوە بۆ هەمیشە، مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هەبێت .
جا جیاکاریەکە لای ئێمە دەکەوێتە سەر ئەهلی تەوحید، لە ھەردوو ئایەتەکەدا، دوای ئەوەی کە شەفاعەت بۆ سەر پێغەمبەر ﷺ هات بۆ ئەوانەی کە تاوان دەکەن، ئەمەیە کە تەفسیرمان کرد، والله اعلم .
📚 بڕوانە کتاب السنة : ٤٤٣
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەواتە بیروباوەڕی ئەھلی سوننە بەو شێوەیەیە کە موسڵمانان دێنە دەرەوە لە دۆزەخ بەڵام کافران و مونافیقان ھەتاھەتایە تێیدا دەمێننەوە، والله اعلم .
الله تعالی پەنامان بدات لە حاڵ و شوێنی کافران و مونافیقان .
▫️لە کێ داوای شەفاعەت بکەین؟
شەفاعەت تەنھا لە الله تعالی داوا دەکرێت، واتە تەنھا دەبێت لە الله عز وجل بپاڕێیتەوە بتخاتە بەر شەفاعەتی شەفاعەتکاران نەك لە خودی شەفاعەتکارەکە بپاڕێیتەوە و داوای لێ بکەی، چونکە ئەو کات دەبێتە شیرکی گەورە .
جا لەوانەیە پرسیارێك دروست بێت لاتان بڵێن گەر شەفاعەت تەنها لە الله داوا ئەکرێت و لە کەسی شەفاعەتکار داوا ناکرێت، ئەی چۆن خەڵکی لە ساحەی مەحشەر ئەڕۆن داوای شەفاعەت لە پێغەمبەران ئەکەن تاکو داوا کردنەکە دەگات بە پێغەمبەر ﷺ، ئەی ئەمە داوا کردنی شەفاعەت نیە لێیان؟
لە وەڵامدا دەڵێین داوا کردنی شەفاعەت لە کەسی زیندوو کە توانای هەبێت و ئەهلی شەفاعەت بێت (وەکو پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام) هاوشێوەی تەوەسولی شەرعی وایە، هەروەکو چۆن لە دونیادا موسڵمانێکی ئەهلی خێر ئەبینی پێی ئەڵێی دوعام بۆ بکە الله شیفام بدات یان مناڵمان پێ بدات و هاوشێوەی ئەمانە .
ئەمانە دروستن لە شەرعدا هاوەڵانیش لە ژیانی پێغەمبەر ﷺ داوایان لێیکردووە، واتە کەسەکە لە لای خۆتە و غائب نییە و گوێی لێتە تۆ داوای لێ دەکەی ئەمەیان شیرك نییە .
بەڵام دوای مردنی کەسەکە داوای شەفاعەتی لێبکرێت یان داوای ھەر شتێکی لێ بکرێت دەبێتە شیرك، بۆیە کەسی زیندوو کە لە لاتە جیاوازە لەگەڵ کەسی مردوو، لە قیامەتدا خەڵکی و پێغەمبەران زیندوون و ڕووبەڕوون بەڵام لە ئێستادا پێغەمبەران مردوون هاوارکردن لێیان و داواکردن لێیان شیرکە .
هەروەکو چۆن تەوەسول بە داوا کردنی دوعا لە کەسێك لەکاتی زیندوو بوونی دروستە بەڵام دوای مردنی ئەبێتە شیرك ئەمەش ئاوایە، بۆیە ئەبینين عکاشة رضي الله عنه داوا لە پێغەمبەر ﷺ کە داوای بۆ بکات لای الله لەو ٧٠ هەزار کەسە بێت کە بە بێ حیساب ئەچنە بەهەشتەوە، ئەمەش داواکردنی شەفاعەتە لێی لە دونیا.
پرسیارێكی تریش لەوانەیە بێتە پێشەوە؛ ئەویش ئەوەیە کە وتمان ئیماندارانیش لە قیامەت شەفاعەت دەکەن؛ دەی ئایا ئەگەر کەسێك زیندوو بێت ئەکرێ داوای لێبکەین لە قیامەت شەفاعەتمان بۆ بکات؟
لە وەڵامدا دەڵێین ئێمە نازانین کێ لە قیامەت شەفاعەت دەکات تاکو داوای لێ بکەین، کەس هەیە بڵێ من بەڵێنم پێدراوە کە لە قیامەت شەفاعەت ئەکەم تاکو خەڵك داوای لێبکات؟ ئەوەی دیاریکراوە تەنها پێغەمبەرە ﷺ بۆیە لە بابەتی شەفاعەت تەنها باسی ئەو ئەکرێت کە نابێ داوای لێبکرێت.
ھەرچەندە هەندێك لە سۆفیە موشریکەکان شەفاعەتیان داوە بە کۆمەڵێك لە شێخە گومڕاکانیان ئەڵێن ئەمانە شەفاعەت ئەکەن بۆمان هاوشێوەی موشریکانی قوڕەیش کە شەفاعەتیان دابوویەوە بتەکانیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەك لای الله .
هەر کەسێک ڕێی پێغەمبەران بگرێتە بەر توشی ناڕەحەتی ئەبێت
#مامۆستا_سۆران_تەوحیدی
تەوحید لەنان و ئاوو خۆشیەكانی دونیات لەپێشترە ئەی بەندەی اللە...!!
هەول بدە فێرە تەوحید بیت ئەگەر نازانیت لەو ڕۆوە دەست بە خوێندن بكە تا فێر بیت و لەم دونیا فتنەیە توشی هەلاكەت نەبیت....
{ إِنَّاۤ أَرۡسَلۡنَاۤ إِلَیۡكُمۡ رَسُولࣰا شَـٰهِدًا عَلَیۡكُمۡ كَمَاۤ أَرۡسَلۡنَاۤ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولࣰا (١٥) فَعَصَىٰ فِرۡعَوۡنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذۡنَـٰهُ أَخۡذࣰا وَبِیلࣰا (١٦) }
[سورەتی المزمل: ١٥-١٦]
..................
{ وَمَاۤ أُمِرُوۤا۟ إِلَّا لِیَعۡبُدُوا۟ ٱللَّهَ مُخۡلِصِینَ لَهُ ٱلدِّینَ حُنَفَاۤءَ وَیُقِیمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَیُؤۡتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَذَ ٰلِكَ دِینُ ٱلۡقَیِّمَةِ }
[سورەتی البينة: ٥]
▫️شەفاعەت : (١)
یەكێك لەو شتانەی کە بەڵگەی ئایەت و فەرموودەی لەسەرە و سەلەفیش تەئکیدیان لێی کردووەتەوە و فەرمانیان بە خەڵکی کردووە بڕوای پێ بھێنن بابەتی شەفاعەت ـە، شەفاعەتیش بە واتای تکا کردن دێت .
- حەربی کرمانی (٢٨٠ ھـ) دەڵێت :
شەفاعەت لە ڕۆژی قیامەتدا حەقە .
📚 بڕوانە کتاب السنة : ژمارە ٤٤
ــــــــــــــــــــــــــــــ
جا شەفاعەت کردن دوو مەرجی هەیە :
١ - پێویستە الله تعالی ئیزن بداتە کەسی شەفاعەتکار ئینجا بۆی هەیە شەفاعەت بکات، بەبێ ئیزنی الله تعالی کەس بۆی نیە شەفاعەت بکات .
٢ - شەفاعەت بۆ کەسێك دەکرێت کە الله لێی ڕازی بێت، ئەو کەسەی الله لێی ڕازی نەبێت کەس ناتوانێت شەفاعەتی بۆ بکات ئەگەر بۆشی بکات ئەوا ھیچ سوودی نیە .
- ھەروەکو الله فەرموویەتی : | يَوْمَئِذٍ لَّا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلًا | (طە : ١٠٩)
واتە : لهو ڕۆژهدا کە شهفاعهت وهرناگیرێت و بێ سووده، مهگهر له کهسێك کە الله عز وجل ئیزنی پێ بدات بە شەفاعەت و ڕازی بێت به قسهی .
- وە فەرموویەتی : | مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ | (البقرة : ٢٥٥)
واتە : هیچ كهسێك ناتوانێت شهفاعهت بكات له لایە اللە مەگەر به ئیزنی اللە نهبێ كه ئیزن بدات بۆ شەفاعەتكار و شەفاعەت بۆ كراو .
- وە فەرموویەتی : | وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغْنِى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعْدِ أَن يَأْذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرْضَىٰٓ | (النجم : ٢٦)
واتە : وه چهندهها فریشتە له ئاسمانهکاندا ههن شهفاعهتیان هیچ سوودی نییه مهگهر دوای ئهوهی که الله ئیزن بدات بۆ کهسێك که خۆی بیهوێت و ڕازی بێت .
- ھەروەھا فەرموویەتی : | وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرْتَضَىٰ | (الأنبياء : ٢٨)
واتە : شەفاعەت بۆ ھیچ کەس ناکهن تهنها مەگەر بۆ ئهو کهسه نهبێت کە الله لێی ڕازی بێت .
▫️قەزا و قەدەر : (٥)
زۆرێك لە خەڵکی دەڵێن: الله ھیدایەتمان دەدا و بە ویستی ئەو چاکە دەکەین بەڵام ئێمە خۆمان گومڕا دەبین و تاوان دەکەین و ویستی الله ـی لەسەر نیە!
ئەگەر لێیان بپرسیت بۆچی ویستی لەسەر تاوانکردنتان نیە؟ دەڵێن : ئاخر ئەگەر ویستی لەسەر بوایە ئەوا نەدەبوو سزامان بدات چونکە ئێمە ھیچ تاوانمان نیە و ئەگەر سزامان بدات دەبێتە زوڵم! یاخود ھەندێکیان دەڵێن ئەگەر خوایەك بیەوێت بەندەکەی تاوان بکات و دواتر سزاشی بدات ئەمە خوا نیە بەڵکو جەللادە. پەنا بە الله تعالی لەم بیروباوەڕە پیسە !!!
باشە ئەگەر زوڵم بێت سزات بدات ئەی بۆچی پاداشتیشت بداتەوە؟!
ڕوونتری کەمەوە؛ تۆ کە دەڵێیت الله تعالی ھیدایەتی داوم چاکە بکەم و ویستی ئەوی لەسەر بووە، کەواتە تۆ ھیچ دەورێكت نەبووە لەم چاکەکردنە کە ھیچ دەوریشت نەبێت بۆچی پاداشتت بداتەوە!؟
خۆ لە پۆستەکانی پێشوو وتمان کە ابو جھل وتی بە دەستی خۆمانە ھەر کات بمانەوێت ھیدایەت وەردەگرین و ھەر کاتیش نەمانەوێت وەری ناگرین، الله عز وجل لە ئایەتی دواتر ڕەددی دایەوە و فەرمووی ئێوە ناتوانن ھیدایەت وەرگرن ھەتا الله تعالی ویستی لێنەبێت ھیدایەتتان بدا .
کە الله تعالی خۆی ھیدایەتی داوی ئیمان بھێنی، نوێژ بکەی، ڕۆژوو بگری، حەج بکەی . . . ھتد، بۆچی بۆ ئەمەشیان ناڵێی من شایەنی پاداشت نیم؟!
جا تێبگە ڕەحمەتت لێبێت ئەم پێوەرەت زۆر پووچە کە دەیھێنیتەوە و دەڵێی الله تعالی ویستی لەسەر نەبووە تاوان بکەین چونکە ئەو کات دەبێتە زوڵم ئەگەر سزامان بدات، ئاخر ئەگەر وابێت نابێت پاداشتی چاکەکانیشت بداتەوە چونکە ھەر خۆی ویستی لێبووە چاکە بکەیت .
جا بۆیە ڕاست و دروست ئەوەیە تۆ وەکو کەسێك کە تەسلیمی فەرمانی الله تعالی و پێغەمبەرەکەی ﷺ بوویتە و دانت بە قەدەردا ناوە بە خێر و بە شەڕیەوە؛ بیروباوەڕت وابێت کە بڵێی ھەموو شتێك بە ویستی الله عز وجل ڕوو دەدات بە چاك و بە خراپەوە، بە شیرین و تاڵەوە، الله عز وجل چاکەی پێخۆشە و پێی ڕازیە و خراپەی پێ ناخۆشە و پێی ڕازی نیە، وە ئەگەر الله تعالی ویستی لێ نەبێت ئەوە هیچ چاکە یان خراپەیەک لەسەر زەوی ڕوونادات، وە بۆ حیکمەتێک ڕێگەی داوە هەردووکیان ڕووبدەن .
الله تعالی کەسی ناچار نەکردووە تاوان بکات و خستویەتیە دڵیەوە کە ئەو کارەی دەیکات خراپە و پێی ناڕازییە، ڕاستە لە قەدەریدا نوسیویەتی کە دەیکا بەڵام ھەر کەسەکە ئەنجامدەری تاوانەکەیە، وە الله تعالی لەبەر ئەوەی بە هەموو شتێک زانایە ئەزانێت کە تۆ چ ئەکەیت و چی ناکەیت، هەربۆیە پێش ئەوەی دروستت بکات نوسیوویەتی چی ئەکەیت و چی ناکەیت لە کاری چاکە یان خراپە، ئەمەش بۆ عەدل و حیکمەتی الله تعالی دەگەڕێتەوە و نھێنی قەدەرە کە الله تعالی لە بەندەکانی شاردویەتیەوە، کەسی موسڵمان تەسلیمی دەبێت بەڵام گومڕاکان یەکسەر لە دین ھەڵدەگەڕێنەوە و دەڵێن مادام لەسەرمان نوسراوە ئەوا تەواو ئیسفادەی نیە تازە لەسەرمان نوسراوە کە کافر ببینەوە!!
ئەم قسەیە زۆر ھەڵەیە چونکە کەس نازانێت چی بەسەر دێ و بۆ کوێ دەچێ، تەنھا کار و کردەوەی خۆت بکە چونکە ھەموو کەس ئەوەی بۆ ئاسان دەکرێت کە لەسەری نوسراوە .
ھێشتا بابەتەکە ماویەتی . .
بۆ ئەوانەی گیرۆدەی تاوان بوون
شەش ڕێگا بۆ وازهێنان لە تاوان.
❤️🔥↭༺ ʟɪsᴛ ᴠɪᴘ ᴛᴇʟᴇɢʀᴀᴍ ༻↭❤️🔥
🌹"السَّلَاْمُ عَلَيْكُمَ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاتُەُ"🌹
🤍࿅𓆩𝚁4𝚂𝚞𝙻 𝙽𝙸7𝙼4𝚃𓆪࿅🤍⇨♛
❤جۆینی گرووپ ڕێکڵامە ئاینیەکان بن❤👇🏻
@RasulReklam1
@RasulReklam2
@RasulReklam3
@RasulReklam4
🔴جوانترین و باشترین کەناڵە ئاینیەکانی تلیگرام لێرەن جۆینیان بن🔴🕋🕌📱
ڕێگای گەڕانەوە بۆ لای خوا
/channel/RegayGaranawaBoLyXwa47 🕋
بەرەو ئامانج
@BarawAmanj47 🕌
ڕێگای قورئان
/channel/RegayQuran47 🕋
ماڵی خواناسان
/channel/MaleXwanasan 🕌
تۆڕی هەواڵی قودس | Quds
/channel/QudsMediaTV 📡📱
تۆڕی هەواڵی قودس | Quds ((یەدەگ))
@QudsNewsNet 📡📱
@RegaySarkawtn47 🕋ڕێگای سەرکەوتن
@Raportsminar2OO1 📚ڕاپۆرت و سمینار
@namay_xwdaye 🕌نامەڪانمـ
@Quran_Zheyana 🕋تایبەت بە وتەی ئاینی
@bandayaki_xwda 🕌بەندەیەکی خودا🤍
@quran_karrym 🕋رێگامان یەک رێگایە☝🏻
@Regay_zheyan 🕌ڕێـــــگــاۍ ژیــــــان
@roshae_islam 🕋🤍 ڕۆشـنـایـی ئـیسلام
@Islam_bnasa 🕌كَفى بالموتِ واعظاً
@Payamakanmm 🕋پەیامەکانم
@Xwshkan2023 🕌خوشکانی ئیماندار
@Runake_xuda 🕋ڕووناکی خودا
@kchamusulman21 🕌بەرەو ئیسلام
@z_e_k_r_ixwa 🕋وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ😍
@islam_postt 🕌ئیسلام پۆست
@awaze_dllek 🕋ئاوازی دڵێک
@Zanst_U_Zanyari 🕌زانستی شەرعی🤍
@Gullawy_sarmor 🕋گوڵاوی سەرمۆر
@mohammadrasolalah1 🕌ڕێبازی محمد
@qoranpost 🕋قورئان پۆست
@payami_dllm 🕌ئاینی ئیسلام🌹
@xanmi_shin07 🕋خانمــی شیــن💙
@Kanaly_dinakam 🕌کەناڵی دینەکەم🌸
@Wtai_Zerin1 🕋ووتـــەی زێـڕیــن☝️
@tawba_karan 🕌ماڵێک بۆ تەوبەکاران🕌
@Wasbir_FaiinakBiaeyunina 🕋
وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ
@barawrunaki 🕌ئیسلام یانی تەوحید🤍
@leraferearabebba 📚📑لێرە
فێری زمانی عەرەبی ببە
@Hawargay9dllan2 🕋هــەوارگـەی دڵان💚
@Fainy_qarib 🕌فَإِنَّي قَرِيبٌ❤️
@nuri99riga 🕋نوری ڕێگا
@farmuda7 🕌فەرموودە
@malek_bo_emandaran 🕋ماڵێک بۆ ئیـمانداران
@WTAY_AYNE9 🕌وتــــــەی_ئــــایـــــنـــــی
@banga_waz 🕋 بانگەواز
@Rayan414x 🕌ئیسلام یانی تەوحید🤍
@malika_hejab 🕋مەلیکە حیجاب
@lagalxudaba 🕌ئارامی لەگەڵ خودا🤎
@afratany_islam 🕋ئافرەتانی ئیسلام
@kchanibahasht721 🕌کچانی بەهەشت
@RegayAsuday11 🕋ڕێگای ئاسوودەیی🤍
@shar3_alquran 🕌شارع القرآن الكريم
@muslim4aa 🕋| مُسْلِمَة |
@karuani_sal7an 🕌کاروانی صالحان❤
@bedangi22 🕋بێدەنگی🖇🖤 . siham🌸
@islam_o_life 🕌ئیسلام و ژیان
فصبر جميل
@Bangauz_tauhed 🕋
@dunya_frsata 🕌tamny lawy
🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴
لیستم بەتۆماتیکی پۆستەکرێ و تۆماتیکیش ئەسڕدرێتەوە لەڕێی بۆتەوە،
دەسکاری لیست بکەی یان بیسڕیتەوە بۆتەکە ئاکادارم ئەکاتەوە بێپرس کەناڵت دەرئەکرێ لەلیستا لەگەڵ ڕێزم🫀
⛔بۆ دروستکردنی بۆتی پەیوەندیش🤖 بۆ خاوەن کەناڵەکان بەنرخێکی گونجاو⛔ و وە
بۆ بەشداری لە لیست نامەم بۆ بنێرن 👈🏻 @Alone4774🔴🔵
جۆینی ئەم کەناڵە جوانە بن🫀👇🏻
هەندێ لەپێشینەکانمان شەش مانگ دوعایان دەکرد کە بگەن بەمانگی ڕەمەزان .وەشەش مانگیش دوعایان دەکرد کەخوای گەورە لێیان قبوڵ بکات.
قال بعض السلف:
اللّهَُمَّ بلّغْنَا رَمَضَانЧитать полностью…
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەڕۆژی قیامەت شکات لەقەومەکەی دەکات!
مامۆستا طارق شاخەوان.