(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ) 2019 t.me/Tauhed_bo1234
▫️قەزا و قەدەر : (٢)
ویستی الله عز وجل لە پێش ویستی بەندەکانیەوەیەتی، واتە بەندەکانی الله تعالی ویستیان ھەیە بەڵام ویستی الله تعالی لە پێش و لە سەروو ویستی ئەوانەوەیە.
بڕوانە الله تعالی لە سوڕەتی التکویر ـدا دەفەرمووێت : | إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (٢٧) لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (٢٨) وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٢٩) | .
واتە: ئەم قورئانە یادخەرەوەیەکە بۆ جیھانیان، بۆ ھەرکەسێکتان کە بیەوێت بێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە، بەڵام ئێوە ھیچ ویستێکتان نییە ئیللا دەبێت الله ـی پەروەردگاری جیھانیان ویستی لێی هەبێت .
بڕوانە و تێبگە ڕەحمەتت لێبێ الله عز وجل لەم ئایەتەدا چی دەفەرمووێت، دەفەرمووێت کە ئێمە ویستمان ھەیە بەڵام ھەتا خۆی ویستی لە شتێک نەبێت ئێمە ناتوانین ویستمان لێی ھەبێت، و للە المثل الأعلی، ئەگەر بە نمونەیەك ڕوونی بکەینەوە وەکو کەسێکە کە لە ژێر سەقفێكدایە دێت و دەچێ بەڵام ھەرچی بکات ناتوانێت لە ژێر ئەو سەقفە لابچێت، واتە ئێمە ھەر کارێك دەکەین ئەوا پێشتر الله تعالی زانیویەتی دەیکەین ویستی لێبووە بیکەین وە نوسیویەتی لەسەرمان و بڕیاری داوە لەسەرمان ھەر ئەوەش دەکەین بێ ئەوەی دوا بکەوێت یان پێش بکەوێت .
سەبارەت بە ھۆکاری دابەزینی ئەو ئایەتانەی سەرەوە محمدی کوڕی جریری الطبري (٣١٠ ھـ) لە تەفسیرەکەیدا ئەم ڕیوایەتەی ھێناوە : لە سلیمانی کوڕی موساوە وتی : کاتێك ئایەتی | لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ | دابەزی ئەبو جەھل وتی : کارەکە لە دەستی خۆمانە، ئەگەر ویستمان دێینە سەر ڕێگا ڕاستەکە، وە ئەگەر نەمان ویست نایەینە سەر ڕێگا ڕاستەکە .
بۆیە الله تعالی ئایەتی : | وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٢٩) | ــی دابەزاند م
📚بڕوانە تەفسیری الطبري
واتە کاتێك الله تعالی فەرمووی : ئەمە بۆ ھەر کەسێکە بیەوێت بێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە، لەو کاتەدا ئەبو جەھل وتی کەی ویستمان دێینە سەر ڕێگاکە و کەی نەمان ویست نایەین، واتە وتی کە شتەکە لە دەستی خۆمانە، بۆیە الله ڕەتی دایەوە و فەرمووی : ئێوە ھیچ ویستێکتان نییە مەگەر ئەوە نەبێ کە الله تعالی ویستی لێیە، واتە ھەتاکو ئەو ویستی لەوە نەبێت تۆی بەندە شتێك ئەنجام بدەیت ئەوا بە ھیچ شێوەیەك ناتوانین ویستت لە ئەنجامدانی ھەبێت و بیکەیت .
ڕوونکردنەوەی زیاتر بۆ پۆستی داھاتوو دا ئەنێین ان شاء الله تعالی
دووەم: ئەو حوکمانەی لە کاتی شیرپێداندا ئافرەتە دەگرێتەوە :
١- ڕۆژووی لەسەر لادەچێت لەو ڕۆژانەدا کە شیر دەدات بە منداڵەکەی :
ئەنەسی کوڕی مالیک لە پیاوێک لە وەچەکانی عبد️اللّٰه ی کوڕی کەعبەوە دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: پێغەمبەری️ اللّٰه(ﷺ) لەگەڵ سوارەکانیدا دایان بەسەر ناوچەکەمانداو من ڕۆیشتم بۆلای و دەبینم نان دەخوات، پێی فەرمووم: وەرە لێم نزیک ببەوە نانم لەگەڵدا بخۆ منیش وتم: بەڕۆژووم، فەرمووی پێم: وەرە نزیک بەرەوە با دەربارەی ڕۆژوو بۆت باس بکەم ،️ اللّٰه تعالی ڕۆژووی لەسەر گەشتیار لابردووه لەگەڵ نیوەیەکی نوێژەکان و هەروەها لەسەر ئافرەتی سکپڕو شیردەر ڕۆژووی هەڵگرتووە .
دەڵێ: سوێند بە️ اللّٰه پێغەمبەری️ اللّٰه(️ﷺ) هەردووکیانی فەرموو، ئای داخەکەم بۆ چی لە خواردنی بەردەستی پێغەمبەرم️(ﷺ) نەخوارد . الترمذي دەڵێ: زانایان بەم فەرموودەیە کاریان کردووە .
سنن الترمذي (٧١٥).
صحيح على شرط مسلم ، (الارواء): 4/19.
رواە مسلم (١٦٩٥).
سُنَنُ الدَّارِمي، مجلەد - ۲ - (لا : ۲۰٥)Читать полностью…
ٳسناد صحیح
▫️جیاکاریکردن لە ئیماندا چییە؟
جیاکاریکردن کە پێشی دەوترێت (الإستثناء) لە ئیماندا ئەوەیە بڵێیت : من ئیماندارم إن شاء الله .
واتە نابێت بەبێ وتنی (إن شاء الله) بەڕەهایی بڵێیت من ئیماندارم .
- ابن بطة (٣٨٧ ھـ) دەڵێ : پاشان جیاکاری کردن لە ئیماندا؛ ئەویش بەوە دەبێ کە پیاو بڵێت : إن شاء الله .
عبدالله ـی کوڕی مسعود رضي الله عنە ھەر ئەمەی دەوت .
وە زانایانی دوای خۆی ئاوھا وەریانگرتووە، وەکو : علقمة، و الأسود، و ابي وائل، و مسروق، و منصور، و مغیرة، و ابراھیم النخعي، و الاعمش، و حماد بن زید، و یزید بن زریغ، بشر بن المفضل، و معاذ بن معاذ، و سفیان بن حبیب، و سفیان الثوري، و ابن المبارك، و الفضیل بن العیاض وە کۆمەڵێكی تر لە غەیری ئەمان کە بە باس کردنیان کتێبەکە درێژ دەبێتەوە .
📚 بڕوانە کتێبی الإبانة الصغری : ئەثەری ٢٤٤ و ٢٤٥
ئەم کەسانەی کە ابن بطة ناوی ھێنان ھەموویان تابعی یان تابعی تابعی بوون جگە لە عبدالله ـی کوڕی مەسعود کە ھاوەڵی پێغەمبەرە ﷺ، جا لێرەوە دەردەکەوێت کە زانایانی سەلەف بە بێ إن شاء الله واتە بە بێ جیاکاری نەیانوتووە ئیماندارین .
بۆچی؟ ئایا ھۆکارەکەی ئەوەیە کە گومانیان لە ئیمانی خۆیان ھەبووە؟
مەگەر ھەبوونی گومان لە ئیماندا کوفر نییە؟
بەڵێ ھەبوونی گومان لە ئیماندا کوفرە، بەڵام ئەم جیاکاریە لەبەر گومان نییە، بەڵکو ھۆکار ئەوەیە کە الله تعالی بەڕەھایی باسی کردووە کە ئیمانداران دەچنە بەھەشتەوە ھەروەھا کەسیش نازانێت ئاخۆ الله عز وجل ئیمانەکەی لێ قبوڵ دەکات یاخود نا؟ جا بۆیە کە تۆ بە بێ جیاکاری دەڵێیت ئیماندارم ئەوا وەکو جورئەتێك و چاوقاییمیەك وایە بەرامبەر بە الله، ئەگەر بەڕەهایی بڵێیت ئیماندارم واتە ئەهلی بەهەشتم و ئیمانەکەم لێ قبووڵ کراوە .
ئاخر تۆ چۆن دەزانی الله ئیمانەکەت لێ قبوڵ دەکات تاکو بەوپەڕی جورئەتەوە بڵێی ئیماندارم؟! جا بۆیە دروست نیە و بیدعەیە کە بەبێ جیاکاری بڵێیت ئیماندارم، وە ناشبێت گومانت لە ئیمانی خۆت ھەبێت .
- ھەروەکو ابن بطة دەڵێ : وە ئەم جیاکاریە لەسەر یەقین و دڵنیایی دەکرێت، ھەروەکو الله عز وجل فەرموویەتی : | لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ | [الفتح : ٢٧]
واتە : إن شاء الله بە سەلامەتی دەچنە مزگەوتی حەڕامەوە واتە کەعبە .
📚 بڕوانە الابانة الصغری : ٢٤٥
ئەم ئایەتەی سەرەوە کاتێك دابەزی کە الله عز وجل مژدەی فەتحی مەککەی دا بە ئیمانداران، جا لێرەدا ببینە کە الله تعالی دەشزانێت ئیمانداران دەچنە کەعبەوە بەڵام جیاکاری دەکات، کەواتە دەردەکەوێ کە ئەم جیاکاریە و وتنی (إن شاء الله) لەبەر هەبوونی گومان نیە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بڕوانە ئەم فەرموودانە تاکو بابەتەکە ڕوونتر ببێتەوە لە لات :
- پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : (سوێند بە الله من تکام وایە کە لە ھەمووتان زیاتر لە الله بترسم و زاناترینیشتان بم بەوەی کە لێی دەترسم) .
📚رواە مسلم (٢٥٦٢) .
- ھەروەھا پێغەمبەر ﷺ کە بە لای گۆڕستانی بەقیعدا تێپەڕیوە فەرموویەتی : (ئێمەش إن شاء الله بە ئێوە دەگەینەوە) .
📚 رواە مسلم (٢٢١٥) .
ـ
: بڕوانە پێغەمبەر ﷺ چۆن دڵنیاش بووە و جیاکاریشی کردووە، ئاخۆ کەس ھەیە لە خۆی تەقوادارتر بێت؟ بێگومان نەخێر بەڵام جیاکاریشی کردووە، ھەروەھا کەس ھەیە نەزانێت کە وەفات دەکات؟ بێگومان ھەموو کەس دەزانێت بەڵام جیاکاریشی کردووە .
جا ئەم جیاکاری کردنە لە ئیماندا واجبە، وە پرسیار کردن دەربارەی ئیمانی یەکتر بیدعەیە، ھەرکات پرسیارت لێکرا سەبارەت بەوەی کە (ئایا ئیمانداریت؟) دەتوانیت وەڵام نەدەیتەوە، ئەگەر وەڵامیشت دایەوە بڵێ : ئیماندارم إن شاء الله .
یان باوەڕم بە الله عز وجل و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و قەزا و قەدەر و ڕۆژی دوایی ھەیە .
بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی لەم بابەتەدا بڕۆنە ناو ئەم کەناڵەوە و عەقیدەی پێشەوا الأوزاعي (١٥٧
باوک بۆمندالەکان قەلایە
باوک مندالەکان هەمیشە خم خۆرە
باوک ئیلهامیک لە جوانی
یاداشتیک پرلە ئە وین
😔😔😔😔😔😔
ئەی ئەوکەسەی هەرکیشەیەکت یە دەرگاکانی ژیانت لیداخراوەبەیەقینەوە زۆربڵی
{ لَا حَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ الْعَلِيِّ الْعَظِيمِ }
دووعاش بوئەم برایەبکەن اللەئازادی کات
بەیانی ڕۆژی هەینی زۆر دوعابراکانم لەسجن کراوە لەسەر تەوحید پاک
▫️ئایا ئیسلام و ئیمان ھەمان شتن؟
ئایا ئیسلام و ئیمان ھەمان شتن؟ زۆر کەس لەمەدا کەوتونەتە ھەڵەوە، ڕاستیەکەشی ئەوەیە کە ئیسلام و ئیمان دوو شتی جیاوازن .
- ابن بطة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت : پاشان لە دوای ئەمە بزانیت کە ئیسلام بە واتای ئیمان نایەت ؛
ئیسلام ناوێکە و واتاکەی بریتیە لە دین .
وە ئیمان ناوێکە و واتاکەی بریتیە لە بە ڕاست دانان .
ھەروەکو الله عز وجل دەفەرمووێت : | وَمَا أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لَّنَا | (يوسف : ١٧) مەبەستی ئەوەیە : کە بە ڕاست دامان نانێیت .
وە ئایەت لە بارەی ڕاستی و دروستی ئەوەی کە وتمان زۆرە، ھەروەکو : | قَالَتِ ٱلْأَعْرَابُ ءَامَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسْلَمْنَا | (الحجرات : ١٤)
واتە : عهرهبه دهشتهکیهکان وتیان ئیمانمان هێناوه، ئهی محمد ﷺ بڵێ ئیمانتان نههێناوه بهڵکو بڵێن موسوڵمان بووین .
📚 بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری ٢٤٩
ـــــــــــــــــــ
ئایەتەی ١٧ لە سوڕەتی یوسف باس لەو کاتە دەکا کە براکانی پێغەمبەر یوسف علیھم السلام بە کراسە خوێناویەکەوە ھاتن بۆ لای باوکیان و وتیان : یوسف گورگ خواردویەتی ئەگەر ئێمە ڕاستگۆش بین ئەوا تۆ بڕوامان پێ ناکەیت، واتە قسەکانمان بە ڕاست نازانیت .
جا مەبەستی ابن بطة ئەوە بوو کە بە بەڵگەی ئەو ئایەتە و چەند ئایەتێکی تر واتای ئیمان بریتیە لە : بە ڕاست دانان .
ھەڵبەتە ئەم واتایە بۆ ئیمان تەنھا لە ڕووی زمانەوانیەوەیە، ئەگەر نا لە ڕووی شەرعەوە سەلەف ھەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی ئیمان بریتیە لە نیەت و وتە و کردەوە لەگەڵ پێکانی سوننەت .
وە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە جیاوازی نێوان ئیمان و ئیسلام ئەتوانن تەماشای ئەو فەرموودەیە بکەن کاتێک جبیرل علیە السلام دێت بۆلای رسول الله ﷺ و پرسیاری ئیسلام و ئیمان لە رسول الله ﷺ ئەکات .
- چونکە ھەر ابن بطة دەڵێت :
وە بەڕاست دانانی ئەمە بریتیە لە :
وتە بە زمان، وە بەڕاست دانانە لە ناخەوە، وە کردەوەیە بە ئەندامەکان .
📚بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری ٢٤١
ـــــــــــــــــ
: جا واتای ئیمان بزانە کە بە واتای ئیسلام نایەت، وە ان شاء الله تعالی لە پۆستی داھاتوو زیاتر ڕوونی دەکەینەوە .
••🌱⚡️|
❞هەرکات خوای گەورە ویستی خێری بەبەندەی هەبێت، وای لێدەکات دان بە گوناهەکانیدا بنێت، و واز لە گوناهی خەڵکی تر بهێنێت. ❝
◆ئیمام ابن القیم’رحمه الله’
◆الفوائــد
مەرجەکانی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
مەرجی حەوتەم المحب
مەرجەکانی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
شەشەم مەرج إخلاص
ئەو ئەحکام و ئادابانەی فەرموودەکە دەیبەخشێت :
یەکەم: لە فەرموودەکەدا هەڕەشەیەکی گەورەی تێدایە بۆ ئەو ئافرەتانەی کە ناهێڵن کۆرپەکانیان شیریان بخۆن .
مەسەلەیەک: شیر پێدانی منداڵ لەسەر کێ واجبە ؟ زانایان لەمەدا جیاوازیان هەیە ، ئەوانەی دەڵێن واجبە لەسەر دایک شیر بدات بە منداڵەکەی ئەم فەرموودەیە بە بەڵگە دەهێننەوە ، هەروەک ئەم ئایەتەش دەهێننەوە کە️ اللّٰه عزوجل دەفەرموێت:( وَٱلْوَٰلِدَٰتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَ )
[البقرة: ٢٣٣].
بەڵام جمهوری زانایان لەسەر ئەوەن کە واجب نیە لەسەر دایک شیربدات بە کۆرپەکەی مەگەر لە سێ حاڵەتدا نەبێت :
١- کەسی تر نەبێت شیری پێ بدات ، هیچ هۆکارێکی بەدەستەوە نەبێت بۆ شیر پێ نەدانەکە .
٢- کەسی تر هەبێت بەڵام منداڵەکە شیری کەسی تر نەخوات .
٣- نە کۆرپەکەو نە سەرپەرشتیارەکەشی توانای مادی شیرپێدانیان نەبێت لە لایەن دایەنەوە .
بە ئایەتێکی قورئانیش بەڵگە لەسەر قسەکەی خۆیان دەهێننەوە کە دەفەرموێت:( وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُۥٓ أُخْرَىٰ ) الطلاق: ٦
ئەوەتا️ اللّٰه عزوجل زۆری لێ نەکردووە کە هەر دەبێت شیر بدات بە منداڵەکەی .
ابن قدامة دەڵێ: شیرپێدانی منداڵ لەسەر باوکە ، بۆی نیە زۆر لە دایکەکە بکات کە شیر بە منداڵەکەی بدات ئیتر با کەنیزەک بێت یان ئافرەتی سەربەست ، ژنی خۆی بێت یان تەڵاقدراو ، ئەگەر تەڵاق دراو بێت ئەوە لەسەر ڕای هەموو زانایان لەسەری نیە شیری پێ بدات ، لە لای ئێمەش ئەو ژنەشی لە لای پیاوەکەیە هەر زۆری لێ ناکرێت و ( الثوري و الشافعي ) و أصحاب الرأي لەسەر ئەم ڕایەن .
بەڵام لە لای (إبن أبې لیلی و الحسن بن صالح) پێیان وایە دەتوانێت زۆر لە ژنەکەی بکات بۆ شیرپێدانی ، (الثوري) لە وتەیەکیداو (مالك)یش لە ڕیوایەتێکیدا هەروا دەڵێن ، چونکە️ اللّٰه عزوجل دەفەرموێت:( وَٱلْوَٰلِدَٰتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَ ).
ئیمامی مالك(رحمە️ اللّٰه) ڕایەکی نێوانی هەیە کە دەڵێت: ئەگەر ئافرەتەکە لە ئاست بەرزو شەریفەکان بوو ، وێنەی ئەو شیری بە منداڵ نەدەدا ئەوە نابێت زۆری لێ بکرێت بەڵام ئەگەر ئافرەتێکی ئاسایی بوو هاو وێنەکانی شیریان دەدا بە منداڵەکانیان ئەوە بۆ مێردەکەی هەیە زۆری لێ بکات .
بەڵام لای ئێمە ئەو ئایەتە وەڵامی ئەمانە دەداتەوە کە لەسەری فەرز نیە:( وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُۥٓ أُخْرَىٰ ) واتە: ئەگەر نەتوانرا با کەسێکی تر شیری پێ بدات .
نەتوانین واتە ناکۆکی نێوانیان . المغني (٤٣٠/١١) ، وإبن أبې شیبة ، والاشراف علی مذاهب العلماء لإبن المنذر (٤/ ١٥٠-١٥١).
ماویەتی.....
مەرجەکانی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
مەرجی سیەم القبول
مەرجەکانی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
مەرجی دووەم الیقین
مەرجەکانی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
یەکەم العیلم
▫️کۆمەڵێك ھەڵە دەربارەی ئیمان
🔻چەند قسەیەك دەکرێت سەبارەت بە ئیمان کە لە سەردەمی سەلەف تەنھا گومڕاکان کردوویانە، لەو قسە باوانە :
ئیمان تەنھا لە دڵدایە، ئیمان تەنھا وتەیە، یان ئیمان تەنھا نیەت و وتەیە، یان ئیمان زیاد و کەم ناکات، کردەوە لە ئیمان نییە، کردەوە شەرتی کەماڵە .
ــــــــــــــــــــــ
ئەم وتانە ھەمووی وتەی گروپە گومڕاکانن ئاگاداریان بن .
- حرب الکرماني (٢٨٠ ھـ) دەڵێت : ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا کە ئیمان وتەیە بەبێ کردەوە؛ ئەوا موڕجیئەیە .
وە ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا ئیمان وتەیە و کردەوەکانیش شرائعن - واتە شەرتی کەمالن - ئەوا موڕجیئەیە .
وە ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا کە ئیمان زیاد و کەم ناکات؛ ئەوا موڕجیئەیە .
وە ئەگەر وتی : ئیمان زیاد دەکا و کەم ناکات؛ ئەوا قسەی موڕجیئەکانی کردووەتەوە .
وە ھەر کەس لافی ئەوە لێبدا کە خەڵکی لەڕووی زیاد و کەمی ئیمانەوە جیاوازیان نییە ئەوا درۆی کردووە .
وە ھەر کەس لافی ئەوە لێبدات کە ناسین بە دڵ سوود دەگەیەنێت، ئەگەر چی دەریشی نەبڕێت؛ ئەوا جەھمییە .
📚بڕوانە کتێبی السنة لحرب الکرماني : ئەثەری ٦ تا ١٣
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
موڕجیئەکان کۆمەڵەیەکی گومڕا بوون، جەھمیەکان کۆمەڵەیەکی کافر بوون بوون، إن شاء الله لە داھاتوودا باسیان لێوە دەکەین .
🔻ھەروەھا نابێت بوترێت : فڵان کەس ئیمانی کامڵ بووە :
- إسحاق الکوسج (٢٥١ ھـ) وتی : بە إسحاقی کوڕی راھویەم (٢٣٨ ھـ) وت : ئایا ئیمان کۆتایی ھەیە تاکو بتوانین بڵێین : ئەو پیاوە ئیمانی کامڵە؟
وتی : نەخێر؛ چونکە ھەموو گوێڕایەڵیەکان لە ئیمانن، بۆیە ناکرێت شاھێدی کامڵ بوونی ئیمان بۆ ھیچ کەس بدەین جگە لە پێغەمبەران، یان ئەو کەسانەی پێغەمبەران شاھێدی بەھەشتیان بۆ داون، چونکە پێغەمبەران ئەگەر گوناھیشیان کردبێ ئەوا الله لێیان خۆش بووە پێش ئەوەی دروست بکرێن .
📚بڕوانە کتێبی السنة للخلال: ئەثەری ٩٥٧
ـــــــــــــــــــــــــــ
کەس ئیمانی کامڵ نابێت، چونکە مرۆڤ بەردەوام ھەڵە و تاوان دەکا، ھەر کەسیش ھەڵە و تاوان بکا ئیمانی کەم دەکات بە پێی ھەڵە و تاوانەکەی، جا بۆیە بە کەس نابێت بوترێت ئیمانی کامڵە، چونکە ئیمان کۆتاییەکی نییە، وە هەموو گوێڕایەڵیەکان لە ئیمانن، جا ناتوانیت شایەتی بدەیت بۆ کەسێک بڵێیت هەموو گوێڕایەڵیەکان ئەنجام ئەدات، جگە لەوانەی لە ئەثەرەکەی سەرەودا باس کراوە .
🔻ھەروەھا کۆمەڵێك وتیان کردەوە شەرتی کەماڵە لە ئیماندا، ئەم وتەیە بە مانای ئەوە دێت کە بڵێت : ئەگەر کردەوەش نەکات ئیمانی ھەیە بەڵام ئەگەر کردەوە بکات ئەوا ئیمانی کامڵ دەبێت!!
ئەم وتانە و ھاوشێوەکانیان ھەمووی وتەی گروپە گومڕاکانن، ئینسانی موسڵمان بۆ ئەوەی لە سوننەت لا نەدات دەبێت خۆی لەو وتانە و ئەھلەکەشی بە دوور بگرێت و بە گومڕایان بزانێت .
❞هیچ شتێک لەم سەر زەویەدا نییە هێندەی زمان پێویستی بە زیندانی کردنێکی دوور و درێژ هەبێت.❝
◆ئیمام ابن القیم’رحمه الله'
◆الفوائد
▫️قەزا و قەدەر : (١)
خەڵکی ھەر لە سەردەمی سەلەفەوە تاکو ئەمڕۆ لە بابەتی قەزا و قەدەردا کەوتونەتە ھەڵەی زۆر گەورەوە، وە لەم بابەتەدا زۆر گروپی گومڕا دروست بوونە، وە ناشتوانین پشت گوێی بخەین و لێی تێ نەگەین چونکە یەکێکە لە شەش پایەکەی ئیمان ھەروەکو پێشتر باسمان کرد دەبێت بڕوامان بە قەزا و قەدەر ھەبێت بە خێر و بە شەڕیەوە .
جا بۆ یەكلابوونەوە لەم بابەتەدا و ھەر بابەتێکی تر کە لە لایەن خەڵکیەوە ناکۆکی لەسەرە و ھەر کەسەو بە جۆرێك باسی دەکات، ئەوا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ مەنھەج و بیروباوەڕی زانایانی سەلەف و بزانین ئەوان چۆن لە بابەتەکەیان ڕوانیوە .
یەکێك لەو زانایانەی کە لە کتێبەکەیدا کۆدەنگی سەلەفی نەقڵ کردووە و کتێبەکەی بە سەرچاوەیەكی زۆر گرنگ دادەنرێت بۆ زانینی بیروباوەڕی سەلەف، بریتیە لە حەربی کوڕی اسماعیل کە ناسراوە بە حەربی کرمانی (٢٨٠ ھـ)، ئەم ئیمامە بەڕێزە قوتابی ئیمام أحمدی کوڕی حەنبەل و إسحاقی کوڕی راھویە بووە کە دوو پێشەوای گەورەی سەلەفن، وە لەوانەوە بیروباوەڕ و کۆدەنگی سەلەفی نەقڵ کردووە.
- لە بابەتی قەدەردا حەرب (٢٨٠ ھـ) دەڵێ:
قەدەر
خێر و شەڕی
کەم و زۆری
رووکەش و پەنهانی
خۆش و ناخۆشی
ئەوەی خۆشەویستە و ئەوەی پێت ناخۆشە
باش و خراپی
سەرەتا و کۆتایی
هەمووی لەلایەن الله تبارك وتعالی ـوەیە
بڕیارێکە داویەتی بەسەر بەندەکانی
وە قەدەرێکە بۆی داناون
هیچ یەکێك لە بەندەکان دەرناچن لە ویستی الله عز وجل و بڕیارەکانی
بەڵکو هەموو بەندەکان بەرەو ئەوە دەچن کە الله دروستی کردوون بۆی، وە توشی ئەو قەدەرە دەبن کە الله بۆی داناون هیچ چاریان نیە، ئەمەش دادپەروەرییە لەلایەن الله، عز ربنا وجل.
📚 بڕوانە کتاب السنة لحرب الکرماني : ئەثەری ژمارە ١٥
واتە ھەرچی شتێك ڕوودەدات بە چاك و خراپەوە ویستی الله تعالی ـی لەسەر بووە، جا لێرەدا دەبێت بزانین کە ویست چییە؟ (ویست) واتە ئیرادە و جیاوازە لە (ڕەزامەندی)، جا کە حەرب دەڵێت باش و خراپی لە لایەن الله تعالی ـوەیە، تۆ وا تێمەگە کە مەبەستی ئەوە بێت کە الله تعالی بە خراپە ڕازیە و ڕەزامەندی لەسەرە! نا بەڵکو تەنھا ئیرادەی الله تعالی ـی لەسەرە، بۆ نمونە کەسێك نوێژ دەکات ئەمە ھەم ویستی الله تعالی ـی لەسەرە ھەم ڕەزامەندیەکەی، بەڵام کەسێك کارێکی خراپ دەکات ڕەزامەندی الله تعالی ـی لەسەر نیە و الله تعالی ڕازی نیە بە کاری خراپە تەنھا ویستی لێبووە کە ڕووبدا، واتە ئەگەر الله تعالی مۆڵەت نەدات بەوەی کارێکی خراپ ڕووبدات ئەوە هەرگیز ڕوونادات، وە لە هەمان کاتیشدا ڕەزامەندی لەسەر کارەکە نییە، بەڵکو بۆ حیکمەتێک ڕێگە ئەدات ڕووبدات، جا بزانە کە ویست و ڕەزامەندی دوو شتی جیاوازن و تێکەڵیان مەکە
ھەڵبەتە ئەم قسانەی حەرب شتێكی لەو جۆرە نین کە تۆ بتوانیت بڵێیت: (ڕای خۆی بووە و نەیپێکاوە)، ئەم قسانە چەندین بەڵگەی لە قورئان و سوننەت لەسەرە، ھەروەھا کۆدەنگی ھاوەڵان و ھەموو زانایانی سەلەفیشی لەسەرە و ھیچ زانایەکی ئەھلی سوننە نادۆزیتەوە لە بابەتی قەدەر شتێکی دژی ئەمەی وتبێت.
وە نەهیمان لێکراوە ئەوەی لەناو بابەتی قەدەردا ڕۆبچین و بڵێین فڵانە شت بۆ وایە و ئەگەر وابوایە باشتر ئەبوو یان شتی تر، هەر وەک چۆن ئیمامی البربهاري لە کتێبی شرح السنة قەدەر ناو ئەبات بە (نهێنی الله تعالی)، لەبەر ئەوە تەسلیمی ئەبین و بە مێشکە پوچەکەی خۆمان قسەی تێدا ناکەین و دژی ناوەستینەوە .
جا ئەگەر تۆ ئەم قسانە ڕەت بکەیتەوە ئەوا دژی چەندین ئایەت و فەرموودە وەستاویت و دژی ھەموو زانایانی سەلەف وەستاوی، وە دڵنیاشبە ھیدایەت لە شتێکدا نییە کە دژی قسەی سەلەف بووبێت، بۆیە ئەگەر ھیدایەتت دەوێ تەسلیمی وتەکانیان بە.
إن شاء الله لە چەند پۆستێکی تردا ڕوونکردنەوەی زیاتر ئەدەین .
هەر ئاینێکی تر هەر یاسایەکی تر غەیری ئیسلام پوچەڵەو وەرناگیرێت!!!
مامۆستا طارق شاخەوان.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
Читать полностью…سێ نزا هەیە هەرگیز لەبیریان مەکە:
1-اللهمَّ إنّي أسأَلُكَ حُسنَ الخاتمة.
خودایە داوای عاقیبەت خێریت لێدەکەم.
2-اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت.
خودایە تەوبەیە و گەرانەوەیەکی ڕاستگۆیانەم پێ ببەخشە پێش مردنم.
3-اللهمَّ يا مُقَلِّبَ القُلوب ثَبِّت قَلبي على دِينِك.
خودایە ئەی وەرگێڕی دڵەکان دڵم لەسەر دینەکەت جێگیر بکە.
عبدالملك ئەڵێ :
فەزڵی ابن عمر دەدرێت بەسەر ابن عباس لە حەدیثدا وەفەزڵی ابن عباس دەدرێت بەسەر ابن عمر ـدا لە فیقهـ و فراوانی زانستدا وە هەردووكیان ناودەنرێن بە ~بحر العلم
#طبقات_الفقهاء_لابن_حبيب
...💔
دونیا قوتابخانەیەکی گەورەیە
ئەگەر ئەزانی مێردەکەت بەنیازی ژنی دووەمە و کەسێکی باشی دەست ناکەوێت ،ناناسێت ،ئەوا خۆت ئەو چاکەیە لەگەڵ مێردت بکە ئافرەتێکی ئیمانداری عاقڵی بۆبدۆزەرەوە بۆئەوەی ئارامی وخۆشی ماڵتان تێکنەچێت و باشتربێت .
ئەم قسەم تەنها کەسانێک بە گوێنائەچێ کە دڵسۆزی خۆیان وماڵ ومناڵ ومێردیانن .
:.،
ڕۆژانێكی سەخت ..
خەو گەلێكی ناڕێك و جەستەیەكی ماندوو . ڕۆژەكان تێدەپەڕن و هیچ شتێكی نوێ نیە
#الحمدللە_علی_كل_حال
مەرجەکانی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
مەرجی پینجەم الصدق
مەرجەکانی لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
چوارەم الاانقیاد
شیر پێدانی منداڵان :
أبي أمامة الباهلي(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەفەرموێت: بیستم پێغەمبەری️ اللّٰه(ﷺ) دەیفەرموو: لە خەودابووم و دووکەس هاتن و قۆڵیان گرتم و بردمیان ، تا گەیاندمیانە لای کێوێکی زۆر سەخت و لێژ ، پێیان وتم: ئادەی سەرکەوە بەسەر ئەو کێوەداو تا سەرەوە نەوەستی ، منیش گوێم لە هاوارو ناڵەیەکی زۆروو ، پرسیم ئەمە هاواری کێیە ؟ وتیان: ئەمە هاوارو ڕۆڕۆی جەهەننەمیەکانە ، پاشان بردمیان و گەیشتم بە کەسانێك بە پاژنەی پێ هەڵواسرابوون و کاکیلەیان دوو کەرت کرابوون و خوێنیان لێ دەچۆڕا ، وتم: ئەمانە کێن ؟ وتیان: ئەمانە ئەو کەسانەن کە پێش وادەی خۆی ڕۆژوو دەشکێنن .
پاشان بردمیان و کەسانێکی ترم بینی زۆر ئاوسابوون و بۆنیان ناخۆش بوو شێوەیان زۆر تاڵ بوو ، وتم: ئەمانە کێن ؟ وتیان: ژنان و پیاوانی شەرواڵ پیس و زیناکەرانن ، پاشان بردمیان تا گەیشتمە کۆمەڵێك ئافرەت کە مار پەلاماری مەمكی دەدان و بۆی دەڕنین ، وتم: ئەی ئەمانە چیان کردووە ؟ وتیان: ئەمانە ئەو ئافرەتانەن کە نەیان هێشتووە کۆرپەکانیان مەمکیان بمژن و شیر بخۆن .
پاشان بردمیان تا کۆمەڵێك منداڵم بینی لە نێوان دوو ڕووباردا یاریان دەکرد ، وتم: ئەمانە کێن ؟ وتیان: ئەمانە منداڵانی ئیماندارانن ، هەر کتوپڕ سێ کەسم کەوتە بەرچاو شەرابیان دەخواردەوە(شەرابی بەهەشت سەرخۆش کەر نییە وەک هی دونیا زۆر جیاوازە)وتم: ئەی ئەمانە کێن ؟ وتیان: ئەمە پێغەمبەر ئیبراهیم و موسا و عیسان و چاوەڕوانی هاتنی تۆ دەکەن(علیهم السلام).
عن أبي أمامة الباهلي رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ، قال: سمعت رسول️ اللّٰه ﷺ یقول: بَينا أنا نائمٌ إذ أتاني رجلانِ ، فأخذا بِضَبْعَيَّ فأتَيا بي جبلًا وعْرًا ، فقالا لي : اصعدْ حَتیٰ إذا کُنتُ في سَواء الجَبَل، فإذا أنا بِصَوت شَدید، فقلتُ : ما هذهِ الأصواتُ ؟ قالوا : هذا عُوَاءُ أهلِ النَّارِ ثمَّ انْطُلِقَ بي فإذا أنا بقَومٍ مُعلَقِينَ بعراقيبِهِم ، مُشَقَّقَةٌ أشداقُهُم ، تسيلُ أشداقُهُم دمًا ، فقلتُ : مَن هؤلاءِ ؟ فقیلَ : هَؤُلاء الَّذينَ يُفطِرونَ قبلَ تَحلَّةِ صَومِهِم، ثمَّ انطلقَ بي ، فإذا بقَومٍ أشدَّ شيءٍ انتفاخًا ، وأنتَنَهُ ريحًا ، وأسوئە مَنظرًا . فقلتُ : مَن هؤلاءِ ؟ قیل : الزَّانونَ والزَّواني، ثمَّ انطلقَ بي فإذا بنساءٍ تنهشُ ثديَهُنَّ الحيَّاتُ فقلتُ : ما بالُ هؤلاءِ ؟ قيلَ : هؤلاءِ اللاتي يمنعَنَ أولادَهنَّ ألبانَهنَّ، ثم انطلقَ بي فإذا أنا بغِلمانٍ يلعبونَ بينَ نهرَينِ، فقلتُ مَن هؤلاءِ ؟ فقيلَ : هؤلاءِ ذراريُّ المؤمنينَ، ثمَّ شرفَ بي شرفًا ، فإذا أنا بثلاثةٍ يشربونَ مِن خمرٍ لهُم، فقلتُ : مَن هؤلاءِ ؟ قالوا : هذا إبراهيمُ ، وموسَى ، وعيسَى ، وهُم ينتظرونَكَ .
رواە النسائي في السنن الكبری (٣٢٨٦) ، وابن خزیمة (١٩٨٦) ، وابن حبان (٧٤٩١) والطبراني في المعجم الکبیر (٨/ ١٥٥-١٥٧) ، والحاکم (٤٣/١) ، حاکم دەڵێ: لەسەر مەرجی موسلم صحیحە .
أبي إدريس الخولاني ئەڵێ :
پاراستنی عەورەت یەكەم شت بوو كە اللە تعالی وەسیەتی ئادەمی پێ كرد كاتی دایبەزاندە سەر زەوی وە وەسیەتی پێ كرد بەكاری نەهێنێت ئیللا لە حەڵاڵ نەبی
#نور_الإقتباس_لابن_رجب
قال ابن_تيمية رحمه الله:
دڵەکان کاتێک نەخۆش دەکەون حەزیان لە شـتـانـێـکە کە زیـانـیـان پێدەگەیەنن،
وەڕقیشیان لە شتانێکه کە سودیان پێدەگەیەنن.
جامع المسائل ١٣٣/١ ]
اللهم طَهِّر قُلوبَنا من الشهوات والشبهات.
ئەی پەروەدگار دڵەکانمان خاوێن بکەرەوە لە ئارەزوبازیو گومانەکان...🤲
🔺ئاگەداری ولاء و براء بن بەراستی ئیمرۆ خەلكی زۆربەی لەوە تێكەووتوە
🔺خۆشەویستی عیبادەتە نابێ كەسێكت خۆش بووێت كە الله قەدەغەی كردوە لەسەرت